مادده‌ی نۆزده‌م:
یه‌كه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا له سه‌نته‌ری هه‌ر پاریزگایه‌ك دادگایه‌كی تاوانه‌كان بۆ سه‌یر كردنی داوای سزایی دیاریكراو داده‌مه‌زرێ.
دووه‌م: ده‌شێ له دادگایه‌كی تاوان زیاتر له پارێزگادا به‌بریاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابمه‌زرێ و تایبه‌تمه‌ندیی نه‌وعی و شوێن و مه‌ڵبه‌ندی به‌ستنی تێدا ده‌ستنیشان بكرێ.
سێیه‌م: ده‌شێ دادگای تاوانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا به به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و له سه‌ر پێشنیازێكی سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كان ببه‌سترێ.