ماددەی چوارەم: دەستەی گشتیی گەشت وگوزار: سەر بە وەزارەت دەبێت و، كەسایەتییەكی مەعنەوی و سەربەخۆیی دارایی وكارگێڕیی دەبێت، فەرمانبەرێك بە پلەیەكی تایبەت سەرۆكایەتیی دەكات، بڕوانامەكی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و، لەوانەی خاوەن شارەزایی و پسپۆرین لە بواری گەشتیاریدا و، پێك دێت لە: 1ـ نووسینگەی سەرۆكی دەستە: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەر سەرۆكایەتیی دەكات، بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و چەند فەرمانبەرێكیش یاریدەری دەبن. 2ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتیاری لە هەر پارێزگایەك لە پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارەی گەرمیاندا: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی سەرۆكایەتیی هەر یەك لەوان دەكات، بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و لەوانەشە كە خاوەن شارەزایی و پسپۆرین لە بواری گەشتیاریدا. 3ـ ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەستە: پێك دێت لە: أ ـ سەرۆكی دەستە / سەرۆك. ب ـ بەڕێوەبەرانی گشتی لە هەر پارێزگایەك لە پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارەی گەرمیاندا/ئەندام. ج ـ دوو لە راوێژكارانی وەزارەت كە وەزیر رایان دەسپێرێت/ ئەندام. د ـ بڕیارەكانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن بە زۆرینە دەبن و وابەستە بە راستاندنی وەزیر دەبن.
الموضوع: دەستەی گشتیی گەشت وگوزار,فەرمانبەرێك بە پلەیەكی تایبەت سەرۆكایەتیی دەكات,بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتیاری,ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەستە,بڕیارەكانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن