أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م: پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندارە‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌ندام مه‌رجه ئه‌مانه‌ی لێ بێته دی: یه‌كه‌م: عیراقی بێت و له كوردستان نیشته‌جێ بێت. دووه‌م: به تاوانێكی نا سیاسی یا ئابروبه‌ر حوكم نه‌درابێت. سێیه‌م: بڕوانامه‌ی دبلۆمی هونه‌ری له به‌شه‌كانی (ته‌كنه‌لۆجیا-نه‌وت-گه‌یاندن)ی هه‌بێت، یان فه‌رمانی زه‌وی پێوی (مساح)ی هه‌بێ له یه‌كێك له فه‌رمانگه حكومه‌تییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌م كاره‌ی كردبێت كه له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكا بۆ ئه‌ندام (30) دیناره. دووه‌م: ره‌سمی به‌شداربوونی ساڵانه (20) دیناره له ماوه‌یه‌ك ده‌درێ له هه‌ر ساڵێكدا كه له مانگی شوبات تێناپه‌رێ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له دانی ئه‌و ره‌سمه له كاتی دیاریكراودا دواكه‌وت (50%) له ره‌سمی به‌شدار بوونی بۆ سه‌ندیكا جه‌زا ده‌درێ، ئه‌گه‌ر بۆ ساڵی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌بێ عوزرێكی ره‌وا پاره‌ی نه‌دا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ده‌سرێته‌وه.
مادده‌ی شازده:
مادده‌ی شازده: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه. 1. سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای ده‌زگا دادوه‌ری و ئیدارییه‌كان و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و راستاندنی معامه‌له‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت و به سه‌ندیكا، ده‌شتوانێ هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن كه بیه‌وێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌ندیكا پێك دێت له: 1. ده‌سته‌ی گشتی. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) 4. لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ده‌به‌ستێت: یه‌كه‌م: راستاندنی بودجه و حسابكاری دوماهی. دووه‌م: گفتوگۆ و بڕیاردان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌نجومه‌ن. سێیه‌م: چاوپێخشاندن به‌و پێشنیارانه‌ی كه ده‌رباره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون. چواره‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پێره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.
مادده‌ی سێزده:
مادده‌ی سێزده: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌نهێنی له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا بریكارێك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی به لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك ده‌به‌ستێ و ده‌شبێ دانیشتنی به‌ده‌ر (استثناء)ی به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ببه‌ستێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای كیمیاگه‌ران. ده‌سته‌ی: ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیكا. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. نه‌قیب: نه‌قیبی كیمیاگه‌ران.
مادده‌ی دوازده:
مادده‌ی دوازده: كاروباری سه‌ندیكا ئه‌نجومه‌نێك به‌ڕێوه‌ی ده‌با كه له‌م ئه‌ندامانه پێك دێن: یه‌كه‌م: نه‌قیب: ده‌بێ ماوه‌یه‌ك له‌م پیشه‌دا ده‌ست به‌كار بووبێ كه‌له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: هه‌شت ئه‌ندام: به سكرتێر و نه‌قیبیشه‌وه ئه‌وانه‌ی كه ده‌ست به‌كار بوونیان له‌م پیشه‌یه‌دا له (7) حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی: یه‌كه‌م: هاووڵاتی هه‌رێم بێ و تیادا جێواربێ. دووه‌م: به تاوانێكی نا سیاسی یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درابێ. سێیه‌م: بروانامه‌ی به كالۆریۆس یان هاوتای ئه‌وه‌ی له كیمیادا به ده‌ست هێنابێ و له بواری ته‌كنیكاری یان زانستی له سنووری پسپۆرییه‌كه‌یدا كاری كردبێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دات له پێناو هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی خواره‌وه: 1- به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیستمی دیموكراتی و پاڵپشتی كردن و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی فیدرالیزم. 2- به‌شداری كردن له راپه‌رینی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و ئاوه‌دانكاری و رۆشنبیری و زانستی به هاریكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه پسپۆره‌كاندا. 3- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ئابوورییه‌وه، هه‌روه‌ها داكۆكی كردن له مافه‌كانیان و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان. 4- رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ست دانه پیشه. 5- په‌یوه‌ندی پێكهێنان و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه پیشه‌ییه‌كانی تر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 6-كۆشش كردن بۆ زامنكردنی دوارۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بێ كاری‌دا. 7-هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پسپۆره‌كاندا بۆ بوار ره‌خساندن له به‌رده‌وام ئه‌ندامانی سه‌ندیكادا تا خوێندنی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بیانگرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوبونه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جی ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا هاودژ بێت.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و سێ:
مادده‌ی بیست و سێ: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاودژ بێت.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: 1- به ده‌نگدانی نهێنی لیژنه‌ی لق له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه هه‌ڵبژارددرێ. 2- لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێ.
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌ندیكا له مانه پێك دێ: 1- ده‌سته‌ی گشتی. 2- ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3- لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط). 4- لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دات له پێناو هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی خواره‌وه: 1- به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیستمی دیموكراتی و پاڵپشتی كردن و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی فیدرالیزم. 2- به‌شداری كردن له راپه‌رینی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و ئاوه‌دانكاری و رۆشنبیری و زانستی به هاریكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه پسپۆره‌كاندا. 3- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ئابوورییه‌وه، هه‌روه‌ها داكۆكی كردن له مافه‌كانیان و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان. 4- رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ست دانه پیشه. 5- په‌یوه‌ندی پێكهێنان و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه پیشه‌ییه‌كانی تر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 6-كۆشش كردن بۆ زامنكردنی دوارۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بێ كاری‌دا. 7-هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پسپۆره‌كاندا بۆ بوار ره‌خساندن له به‌رده‌وام ئه‌ندامانی سه‌ندیكادا تا خوێندنی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بیانگرێته‌وه.