أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن به پێشمه‌رگه داده‌نرێن به پله و پایه و ناونیشانی ئێستایان و هه‌موو مافێكی خانه‌نشین پێشمه‌رگه‌یان ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر خانه‌نشین كرا‌و به فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی زیره‌ڤانی كوردستان گه‌رێنرایه‌وه بۆ خزمه‌ت، ئه‌وا پاداشتی خانه‌نشینی بۆ جاری دووه‌م پێ نادرێ.
مادده‌ی چله‌م:
مادده‌ی چله‌م: له كاتی هه‌موار كردن و گۆڕانی سیسته‌می مووچه، مووچه‌ی خانه‌نشینكراو له‌گه‌ڵ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌ت به هه‌مان رێژه و پله و پایه یه‌كسان ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: خانه‌نشین كرا‌و یان میراتگرانی له مافه‌كانی خانه‌نشینی بێ به‌ش ده‌كرێن ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت خیانه‌تی كردووه یاخود هاریكاریی له‌گه‌ڵ لایه‌نه دوژمنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: ئه‌وه‌ی كه خانه‌نشین ده‌كرێ و مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ خه‌رج ده‌كرێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه نابێ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی دیكه وه‌رگرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: لیژنه بووجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ خۆی داده‌نێ كه داهات و مه‌سره‌فی بۆ ماوه‌ی سالێكی ته‌واو كه له 1/كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كا و له 31/ كانوونی یه‌كه‌مدا كۆتایی دێ دیاری ده‌كا و له دوا سه‌لماندنییه‌وه له لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه كاری پێده‌كرێ.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م : دادگای كارگێڕیی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م : سه‌یركردنی دروستی ئه‌و فه‌رمان و بڕیاره كارگێڕییانه‌ی كه له فه‌رمانبه‌ران و ده‌سته‌كان له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم ده‌رده‌چن له دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه، كه لایه‌نێك ده‌سنیشان نه‌كراوه بۆ تانووت لێدانی له‌سه‌ر تانووت لیدانێكی خاوه‌ن ئه‌گه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی، ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه كه‌ترسی ئه‌وه له گۆڕیدا هه‌بێت كه زیان به‌رلایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندیدار بكه‌وێ. دووه‌م : یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانووته تایبه‌تیه‌كان به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته خۆجێیه‌كان. سێیه‌م: یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی كه ده‌سته‌كان و كه‌سه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره كارگێڕییه كۆتاییه‌كان. چواره‌م: داواكانی ره‌گه‌زنامه. پێنجه‌م: داواكانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه له‌و زیانانه‌ی كه له ئه‌نجامی بریاره كارگیڕییه‌كانی به نایاسایی ده‌رچوون. شه‌شه‌م: تانووتدان له بڕیاره كۆتاییه‌كانی كه له لایه‌نه كارگێڕییه‌كانه‌وه ده‌رچوون له باره‌ی كێشه‌كانی باج و ره‌سم به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه چۆنیه‌تی سه‌یركردنی ئه‌و ناكۆكییانه رێك ده‌خات. حه‌وته‌م: تانووت دان له ره‌تكردنه‌وه یان كار نه‌كردنی فه‌رمانبه‌ر یان ده‌سته‌ی فه‌رمانگه‌كان و ده‌زگاكانی هه‌رێم له‌باره‌ی ده‌ركردنی بڕیارێك یان فه‌رمانێك كه پێویست بوو له‌سه‌ری له رووی یاساییه‌وه بیكات.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی سێیه‌م هه‌موار ده‌كرێ، بڕگه‌ی دووه‌می ده‌خرێته سه‌رو به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 1. وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و به‌رپرسی ئاراسته كردنی ئیشه‌كانێتی و، هه‌موو بەڕیارو رێنمایی و فه‌رمانه‌كانی ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و صه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و هونه‌ری له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌و یاسا به‌ركارخراوه‌كانی تردا هه‌مووی هه‌ر له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌رده‌چێ و، وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه ، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاره له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوارچێوه‌ی ئه‌و صه‌ڵاحییاته‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دا له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌ته‌كه و سه‌رپه‌رشتیی كاروباری یاسایی و هونه‌ری ئیداری و دارایی و رێكخستندا، به مه‌رجێ دادوه‌ر (حاكم) بووبێ، ماف و سیفه‌تی دادوه‌ریه‌كه‌شی هه‌ر بۆ ئه‌مێنێ و پارێزراوه.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێتەوە ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م/ 1/ كاركردن له پێناوی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. 2/چوونه ناو سه‌ندیكا و قه‌ده‌غه‌كردنیان له ده‌ستدانه پیشه. 3/به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا و جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه وبه‌رنامه‌كانی. 4/بانگهێشت كردنی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه و جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی 5/سه‌رپه‌رشتی كردنی لقەكان ودابينكردنی ڕێكوپێكی چالاكييەكانی. 6/ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه وبه‌ڕێوه‌بردنی دارایی سه‌ندیكا. 7/كردنه‌وه‌ی لقی نوێی سه‌ندیكا. 8/سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی ده‌ست دانه پیشه‌ی پزیشكی له عیاده تایبه‌تییه‌كاندا. 9/پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا. 10/ده‌ستنیشان كردنی ئەو كەسەی نوێنەرايەتی سەنديكا دەكات لە ليژنە ڕەسمی وناڕەسمييەكاندا، ئەگەر هاتوو نەقيب نوێنەرايەتی نەكرد. 11/ناردنی ئه‌و كێشه وشكایه‌تانه‌ی كه دێن، بۆ به‌رده‌م لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 12/به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له‌باره‌ی یاساكاری وپلان وبه‌رنامه‌ی ته‌ندروستی له هه‌رێمدا. 13/پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه. 14/بڕیاردان له‌سه‌ر به موڵك كردنی ماڵ و خانووبه‌ره و وه‌رگرتنی به‌خشش و مینحه و هه‌ل و مه‌رجی قه‌رز پێدان و قه‌بووڵ كردنی یارمه‌تی دارایی له چوارچێوه‌ی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكادا. 15/خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان. 16/پێدانی مۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه. 17/بڕیاردانێكی بنبڕ له باره‌ی وازهێنانی نه‌قیب یان هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا یان هاوشێوه‌كانیان به‌مه‌رجێك له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا بخرێنه به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی. 18/دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان. 19/قبوڵ كردنی به‌خشش به ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه ره‌سمیه‌كان. دووه‌م: پێدانی هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به نه‌قیب یان سه‌رۆكه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیر رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه خاوه‌نی مایه یان مافی خاوه‌ندارێتی یان سوودمه‌ندی یان كڕینی پشك یان پێكهێنانی یه‌كێتیی یان چوونه‌ناویه‌ك یان كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی دوو كه‌سی مه‌عنه‌وی یان زیاتر یان پێكهاتنی تایبه‌ت به نرخ و مه‌رجه‌كانی فرۆشتن و بڕه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و دابینكردن به جۆرێك ببێته هۆی كۆنتڕۆل كردن یان زاڵبوون به‌سه‌ر بازاڕدا، ئاگاداری ئه‌نجومه‌ن بكه‌نه‌وه ئه‌ویش هه‌ڵده‌ستێت به پشكنینی ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌و ده‌ركردنی بڕیار ده‌رباره‌یه‌وه له ماوه‌یه‌ك كه له سی رۆژ له رێكه‌وتی گه‌یشتنی ئاگاداركردنه‌وه‌كه بۆی تێپه‌ر نه‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م ماوه‌یه به‌بێ تێڕوانینی ئاگاداركردنه‌وه‌كه به‌سه‌رچوو ئه‌وا به ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ری هه‌ژمار ده‌كرێت. وه له گشت حاڵه‌تێكدا نابێت ئه‌و ڕه‌فتاركارییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن لێی ئاگاداركراوه‌ته‌وه ته‌واو بكرێن ته‌نها له دوای درچوونی بڕیاری ئه‌نجومه‌نه‌وه یان به‌سه‌رچوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كراوه به‌بێ تێڕوانینی داواكارییه‌كه. دووه‌م: له حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوون به بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ئه‌وا حوكمه‌كانی مادده (12)ی ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ردا پیاده ده‌كرێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادگه‌ریی له هه‌رێم، دادگا پێكبهێنێت بۆ تێڕوانینی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له پاراستنی به‌كاربه‌رو و كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی كاره قۆره‌خكارییه‌كان و كاره بازرگانیه‌كانی تر ده‌كه‌ونه‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان ) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: لیژنه ده‌بێ له ماوه‌ی سێ مانگ له رۆژی كۆتایی هاتنی هه‌ر سالێكی داراییه‌وه راپۆرتی ئه‌و چاودێره ژمێریاریه بدا به وه‌زراه‌تی دارایی كه به حیسابی ئه‌و ساڵه‌دا چۆته‌وه له‌گه‌ڵ راپۆرتی ساڵانه‌ی له باره‌ی كاره‌كانی لیژنه‌وه له‌و ساڵه داراییه‌دا.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: جگه له‌وه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌سته‌ڵاتی كاری تایبه‌تی به نه‌قیب ده‌دات، نه‌قیب ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌كات: 1/نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا له‌به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نێكدا ده‌كات. 2/جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا. 3/بانگهێشت كردنی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌بێت. 4/سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا. 5/ئیمزاكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی له بانك دانان وخه‌رج كردنی پاره‌ی سه‌ندیكا. 6/ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه وراپۆرتی كۆتایی بۆ ژمێركاری دوایی و راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی چالاكی سه‌ندیكا وپێشكه‌ش كردنی به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له واده‌ی دیاری كراوی دا. 7/دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكا به پێی میلاكی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا وپیاده‌كردنی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به كاروباری خزمه‌ت و به‌رزه‌فت كردنیان. دووه‌م: نه‌قیب بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌لاته‌كانی خۆی بدات به جێگره‌كه‌ی یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1-ئه‌رك و كاره تایبه‌تییه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت ب پێره‌وێك دیاری ده‌كرێن. 2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویست به‌رێوه‌به‌رێتی به‌ش و لقی نوێ پێك بێنێ یابیخاته پاڵ یه‌كتر. 3-وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی بۆ ئاسانكردنی به‌جێهێنانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ، گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كان ولایه‌نه فه‌رمیه‌كان له هه‌رێمدا جێی ده‌سته‌ڵاته‌كان و لایه‌نه فه‌رمیه فیدراڵییه‌كان ده‌گرنه‌وه له‌هه‌ر شوێنێك ناویان له یاسای ژماره (21)ی ساڵی 1997دا هاتبێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زیره‌كانی دارایی و ئابووری و بازرگانی بۆیان هه‌یه رێنمایی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.