أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان، فه‌رمانه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسا، یان بڕیار، له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌نجومه‌ن، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنێ بۆ به‌ئاسانی جێیه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: دارایی یه‌كێتی پێك دێت له: یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتیو هاوبه‌شێتیی ساڵانه. دووه‌م: به‌خششی ته‌رخانكراو له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه. سێیه‌م: به‌خشش و كۆمه‌كه ناوخۆییه‌كان. چواره‌م: به‌خشش و كۆمه‌كی ده‌ره‌كی، دوای ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێم.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: ده‌سته‌ی گشتیی یه‌كێتی، بۆی هه‌یه، خۆحه‌زانه، دوای ره‌زامه‌ندیی دووله سێی ئه‌ندامانی، یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وساكه، موڵك وماڵی یه‌كێتییه‌كه، ده‌درێت به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هاو شێوه‌ی خۆی.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته ئه‌و جێگایانه دیار بكا كه مادده‌ی چواره‌م ده‌یانگرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن كه له ده‌قی یاسای داواكاری گشتی ژماره (159)ی ساڵی 1979 ی هه‌مواركراو دا هاتووه.
مادده‌ی سی ونۆیه‌م
مادده‌ی سی ونۆیه‌م : لیژنه‌یه‌ك له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت بایه‌خ به تۆماركردن و دیاركردنی قڕكه‌ره‌كان ده‌دات و له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێك دێت.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی پابه‌ند ده‌بێت به به‌رده‌وامبوون له‌دابینكردنی قه‌رزی عه‌قار بۆ هاووڵاتیان به‌گوێره‌ی ئه‌و پرنسیپ و رێنماییانه‌ی كه ره‌چاوده‌كرێت و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: بڕی (20) بیست ملیۆن دینار بۆ سه‌نته‌ری شاره‌كان و قه‌زا و ناحییه‌كان. دووه‌م: بڕی (25) بیست و پێنج ملیۆن دینار بۆ لادێ نشینه‌كان.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: له حاڵه‌تی مردنی ئه‌و نه‌خۆشه‌ی ملكه‌چی رێكاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كییه ئه‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دامه‌زراو پابه‌ند ده‌بێت به ئاگادار كردنه‌وه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ندو كه‌سوكاری نه‌خۆش و لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر له رێكه‌وتی مردنه‌كه، و ناردنی ڕاپۆڕتێكی تێروته‌سه‌ل بۆ لێژنه‌ی ناوبراو له‌سه‌ره‌وه هاوپێچ له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌خۆشه مردووه‌كه‌و گشت ئه‌و پشكنین و توێژینه‌وه‌و رێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنانه‌ی به‌كارهاتوون له‌خۆ بگرێت.
مادده‌ی پانزده‌م:
مادده‌ی پانزده‌م: یه‌كه‌م: دابینكردنی سلفه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ هاووڵاتیان به‌بڕی (5) پێنج ملیۆن دینار. دووه‌م: بڕی ئه‌و سلفه‌یه‌ی هاوسه‌رگیریی كه ده‌درێ به منداڵی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌بێته به‌خشین و ناگه‌ڕێندرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تكردندا به‌رده‌وامن به پێی پله وپۆلین وكۆنی ئه‌و پۆسته‌ی تێیدان، له كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به دادوه‌ر ده‌ژمێردرێن، هه‌مان ئه‌و حوكمانه‌ی به‌سه‌ر دادوه‌راندا پیاده ده‌كرێ ده‌یانگرێته‌وه‌و، هه‌موو ماف و تایبه‌تكاریه‌كانی دادوه‌رانیش ده‌یانگرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ده‌زگاكانی داد له مانه پێكدێ: 1- ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری. 2- ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادیی. 3- داواكاری گشتی. 4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی خانووبه‌ره. 5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فه‌رمانگه‌كانی داد: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت له یاسا و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت به‌رێوه‌ی ده‌بات و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ی ده‌لكێن: أ- به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی جێبه‌جێ كردن (تنفیژ). ب- فه‌رمانگه دادنووسیه‌كان. ج- به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری ناكامه‌كان. د- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان). دووه‌م: ده‌زگاكانی داد ئه‌رك و تایه‌بتمه‌ندیه‌كانی خۆیان به‌پێی یاسا تایبه‌تیه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به‌جۆرێكی وا كه له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه: 1) ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان، كه به پێی ئەم یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه پێكدێت، ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ, وهه‌ر (3) سێ ساڵیش جارێ له مانگی كانوونی دووه‌مدا، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له باره‌گای سه‌ندیكاكه، به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نقیب) ده‌گێڕێ، وله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌ن وئه‌ندامی لیژنه‌ی (ئينزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ, (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌رنه‌شهاتبا جێ ئه‌وا له‌و باره‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ و(نصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌نجامدانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌ر نه‌شهاتبا جێ، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. 2) ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌رێگه‌ی بریكاره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، و رێژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یا ئه‌وه‌ی كه فرمانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ردانییه‌وه ده‌خرێته كار‌و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری دادی هه‌رێم . چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی داد. پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی داد.
مادده‌ی سی و حه‌وت:
مادده‌ی سی و حه‌وت: ده‌بێ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ڕێوشوێنه ده‌ستووریی و یاساییه‌كان بگرێته به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو موسته‌حه‌قاتی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لای حكومه‌تی ئیتیحادیدا.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك دلده‌مه‌زرێ كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه (15) هونه‌رمه‌ند كه ئه‌نجامدانی كاری هونه‌رییان له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ناوخۆی ده‌كه‌ن و به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ده‌ژمێردرێن بۆ به‌رێوه‌بردنی ئیش و كاری سه‌ندیكا تا كاتی هه‌ڵبژاردنی دێ له ماوه‌ی ئه‌و په‌ری سێ مانگدا.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌چوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.