أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت كاری پێ ناكرێـت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره (1)ی ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێ و تا یاسایه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی به‌كاربه‌ر له هه‌رێم ده‌رده‌چێ كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق جێگای ده‌سه‌ڵاته‌كانی فیدراڵی ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاسای ناوبراودا هاتبن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه پاش تێپه‌ڕبوونی سی رۆژ له‌رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
دووەم
دووەم:- هەر دەقێ بە پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە كار.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌و رێكارانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه‌ی سه‌ره‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر داوه به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به ئوسووڵی و به‌ركار داده‌نرێن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌و رێكارانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه‌ی سه‌ره‌وه بریاریان له‌سه‌ر دراوه، به ئوسووڵی و به‌ركار داده‌نرێن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: له یه‌كه كارگێڕییه‌كاندا، لێژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابوری، و شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، و داد، پێك ده‌هێنرێت، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داواكارییه پێشكه‌شكراوه‌كانی به‌خاوه‌نكردن به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، و بڕیاره‌كانی شیاوی تانه‌لێدان ده‌بن له‌لای لێژنه‌ی باڵای پێكهاتوو له بڕگه (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا، له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی پێ ڕاگه‌یاندنی كه‌سی داواكاری به‌خاوه‌نكردن. دووه‌م: له ناوه‌ندیی پارێزگاكاندا لێژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك و ئه‌ندامێتی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار، و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، و دارایی و ئابوری، و داد، پێك ده‌هێنرێت، بۆ سه‌یركردنی بڕیاره ده‌رچووێندراوه‌كانی لێژنه لاوه‌كیه‌كانی پێكهاتوو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ده‌رباره‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر داواكارییه پێشكه‌شكراوه‌كانی به‌خاوه‌نكردن و خه‌مڵاندن، و بڕیاره‌كانی بنبڕ ده‌بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه‌ی ژماره(7)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م: (هه‌موار)
مادده‌ی دووه‌م: كه‌س وكاری شه‌هیدان و بزربووان وئه‌نفالكراوه‌كان كه مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، بۆیان هه‌یه تانه له‌وبڕیارانه بده‌ن له به‌رده‌م دادگا ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه ده‌رحه‌قیان ده‌رچوون و له‌گه‌لأ یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1999 دا ناگونجێن و داوای راستكردنه‌وه‌ی باره‌كه‌یان بكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت ئه‌و مافه بچه‌سپێنێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی له پێناویدا تووشی كه‌مئه‌ندامی هه‌میشه‌یی بووه‌و رێی لێده‌گری خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م: كۆمه‌ڵه پابه‌ندی ئه‌و بیر و باوه‌ره بنچینه‌یی یانه‌ی ده‌بێ كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خاچی سوور و هه‌یڤی سووری نێوده‌وڵه‌تی یه‌وه په‌یره‌و ده‌كرێن كه ئه‌مانه‌ن: 1-مرۆڤایه‌تی:كۆمه‌ڵه هه‌وڵده‌دا یارمه‌تی مرۆچایه‌تی به‌بێ جیاوازی پێشكه‌ش به وانه بكا كه پێویستیان پێ یه‌تی و كۆشش ده‌كا بۆ به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌ی مرۆڤ و سووكردنی باری هه‌ر كۆی هه‌بێ و هه‌روه‌ها پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی زامنكردنی رێز گرتن له كه‌سایه‌تی مرۆڤ و چه‌سپاندنی له یه‌كتر گه‌یشتن و دۆستایه‌تی و هاوكاری و ئاشتی هه‌میشه‌یی له نێوان گه‌لاندا. 2-جیاوازی نه‌كردن: كۆمه‌ڵه جیاوازی نه‌كردن له نێوانی كه‌ساندا له‌سه‌ر بنچینه‌یی ره‌گه‌ز یا توخم یا دین یا بارودۆخی كۆمه‌ڵاتی یا سیاسی یان ناكاو ته‌نیا ته‌قه‌للا ده‌دا یارمه‌تی پێشكه‌ش به كه‌سان به پێی ئه‌شكه‌نجه‌یان بكا له‌گه‌ڵ پێشخستنی ئه‌و حاله‌تانه‌دا زیاتر پێویستیان هه‌یه. 3-بێ لایه‌نی: كۆمه‌ڵه له كاتی كرداری جه‌نگی دا بێ لایه‌ن راده‌وه‌ستێ و وه‌رگرتنی باوه‌ری هه‌مووان ده‌پارێزێ و له هیچ كاتێك دا به‌شداری له‌و ناكۆكیانه‌دا ناكا كه شێوه‌ی سیاسی یا ره‌گه‌زی یا دینی یا مه‌زهه‌بییان هه‌یه. 4-سه‌ربه‌خۆیی: كۆمه‌ڵه سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌م شێوازه‌ی ده‌پارێزێ كه هه‌میشه ماوه‌ی ده‌دا به پێی بیر و باوه‌ره‌كانی كار بكا به‌و مانایه‌ی كه ده‌بێته یاریده‌ده‌ری ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان له چالاكی مرۆیی یه‌كان دا‌و له ژێر ركێفی یاساكاننی هه‌رێمدا ده‌بێ. 5-خۆبه‌خشی: (تگوع): كۆمه‌ڵه بزوتنه‌وه‌یه‌كی فریا گوزاری خۆبه‌خشی یه‌و كار له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی دا ناكات. 6-جیهانگیری: كۆمه‌ڵه پابه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور و هه‌یڤی سووره وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی جیهانگیری ده‌بێ تا مافی هاوتای هه‌بێ و ئه‌ركی هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كانی تردر له ئه‌ستۆی بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: أ-ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كێتی پێك دێت كه ئیلتیزاماتی خۆیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌جێ هێناوه. ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتییه‌و، هه‌ردوو ساڵ جارێك، له مه‌ركه‌زی یه‌كێتی، بۆ كۆنگره به‌ستنی گشتی، مه‌ندوبه‌كانیان به رێژه‌یه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی دیاری ده‌كات كۆده‌بنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت كه ژماره‌یان (15) پازده ئه‌ندامی ئه‌سڵی و (4) چوار ئه‌ندامی یه‌ده‌گه. (نصاب)یش به ئاماده بوونی دوو سێیه‌كی ژماره‌ی مه‌ندوبان دێته‌جێ، جا ئه‌گه‌ر هات و (نصاب) نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، دوای (15) پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م، له هه‌مان شوێن و كاتدا ژماره‌ی مه‌ندوبانی ئاماده بوو، چه‌ند ده‌بن، ببن، ئه‌وا (نصاب) هاتووه‌ته‌جێ و، هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ ده‌كات. ب- سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانی لقه‌كان، هه‌موویان ئه‌ندامی كۆنگره‌ن. ج- یه‌كێتی بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داوای (2/3)ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی كۆنگره‌یه‌كی لاوه‌كی ببه‌ستێ.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م:
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نێردرێ كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگا ده‌كات و ئه‌گه‌ر لاری نه‌بوو لێیان له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنی به سه‌لمێنراو داده‌نرێن و بۆیان هه‌یه جێ به جێ بكرێن، به‌ڵام له كاتێكدا كه لاری بوو لێیان له‌و ماوه یاسایی یه‌دا، ئه‌وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و بنبڕ و دوا بڕیار ده‌بێ.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: ئه‌نجوومنی سه‌ندیكا ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێتەوە ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م/ 1/ كاركردن له پێناوی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. 2/چوونه ناو سه‌ندیكا و قه‌ده‌غه‌كردنیان له ده‌ستدانه پیشه. 3/به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا و جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه وبه‌رنامه‌كانی. 4/بانگهێشت كردنی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه و جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی 5/سه‌رپه‌رشتی كردنی لقەكان ودابينكردنی ڕێكوپێكی چالاكييەكانی. 6/ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه وبه‌ڕێوه‌بردنی دارایی سه‌ندیكا. 7/كردنه‌وه‌ی لقی نوێی سه‌ندیكا. 8/سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی ده‌ست دانه پیشه‌ی پزیشكی له عیاده تایبه‌تییه‌كاندا. 9/پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا. 10/ده‌ستنیشان كردنی ئەو كەسەی نوێنەرايەتی سەنديكا دەكات لە ليژنە ڕەسمی وناڕەسمييەكاندا، ئەگەر هاتوو نەقيب نوێنەرايەتی نەكرد. 11/ناردنی ئه‌و كێشه وشكایه‌تانه‌ی كه دێن، بۆ به‌رده‌م لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 12/به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له‌باره‌ی یاساكاری وپلان وبه‌رنامه‌ی ته‌ندروستی له هه‌رێمدا. 13/پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه. 14/بڕیاردان له‌سه‌ر به موڵك كردنی ماڵ و خانووبه‌ره و وه‌رگرتنی به‌خشش و مینحه و هه‌ل و مه‌رجی قه‌رز پێدان و قه‌بووڵ كردنی یارمه‌تی دارایی له چوارچێوه‌ی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكادا. 15/خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان. 16/پێدانی مۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه. 17/بڕیاردانێكی بنبڕ له باره‌ی وازهێنانی نه‌قیب یان هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا یان هاوشێوه‌كانیان به‌مه‌رجێك له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا بخرێنه به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی. 18/دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان. 19/قبوڵ كردنی به‌خشش به ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه ره‌سمیه‌كان. دووه‌م: پێدانی هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به نه‌قیب یان سه‌رۆكه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا.