أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: مه‌رجه ئه‌مانه له ئه‌ندام بێنه دی: یه‌كه‌م: هاووڵاتی كوردستانی عێراق بێت و لێی نیشته‌جێ بێت. دووه‌م: به تاوانێكی ناسیاسی یان كوكه‌ێكی ئابرۆبه‌ر حوكم نه‌درابێ. سێ یه‌م: بڕوانامه‌ی به لا‌نی كه‌م به كالۆریۆس یان هاوكێشه‌كه‌ی له كشتوكاڵدا هه‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی (17) حه‌ڤده‌هه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: راگر (عمید)ی كۆلێژ به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه ده‌ستنیشان ده‌كرێ، به‌و مه‌رجه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و پله‌ی پرۆفیسۆر یان پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت و راژه‌ی زانكۆیی له (7) حه‌وت ساڵان كه‌متر نه‌بێت و، هه‌مان ئه‌و پسپۆریانه‌ی (اختصاصات) به خۆ ده‌گرێت كه له مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا هاتوون.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: ده‌بێ ئه‌وه‌ی به مامۆستا داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و پله‌ی پی ًده‌به‌خشرێ یه‌كێ له‌م دوو مه‌رجه‌ی تێدابێ: 1-باوه‌رنامه‌ی دانپێدانراوی دكتۆرا یا هاوتاكه‌ی له رووی زانستییه‌وه هه‌بێ یا باوه‌ر نامه‌یه‌كی زانستی یا هونه‌ری یا ته‌كنیكی یا پێشه‌یی له‌و تایبه‌تكایانه‌دا هه‌بێ كه بوه‌رنامه‌ی دكتۆرای تێدا نادرێ یا باوه‌رنامه‌یه‌كی هاوتا له رووی زانستییه‌وه به مه‌رجێ ماوه‌ی خوێندن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م باوره‌نامه‌یه سالێ دوای وه‌رگرتنی باوه‌رنامه‌كه‌ی سه‌ره‌تایی كه‌متر نه‌بێ. 2-مامۆستای یاریده‌ده‌ر ی بێ له یه‌كێ له زانكۆكان یا په‌یمانگا هونه‌ریه‌كاندا بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و ئە‌و ماوه‌یه‌دا به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو لێكۆلینه‌وه‌ی بایه‌خداری بڵاو كردبێته‌وه كۆششێكی باشی له ده‌رس وتنه‌وه‌دا كر.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ده‌زگاكه له‌و په‌یمانگایانه پێكدێ كه له بواره‌كانی خوێندنی هونه‌ری دوای خوێندنی ئاماده‌ی و هاوتاكانیدا پسپۆرن و كه‌سایه‌تی یه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و بۆی هه‌یه ئامۆژگاری كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای نوێ یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یا له یه‌كدانیان بكا له هه‌ر كاتدا به پێویست زانرا.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م : دادگای كارگێڕیی بڕیاری خۆی له‌و تانووته‌ده‌دات كه پێشكه‌ش كراوه و بۆی هه‌یه نانووته‌كه ره‌تكاته‌وه یان هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه یان فه‌رمانه‌كه‌ی هه‌مواربكات یان بڕیاری تانووت لێدانه‌كه له‌گه‌لأ حوكمدان به قه‌ره‌بووكردنه‌وه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای تانووت لێ ده‌رده‌بێ و بڕیاره‌كه‌شی له رووی ته‌میزییه‌وه قابیلی تانووت لێدانه له‌لای ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رۆژی دوای پێڕاگه‌یاندنه‌كه دانانی به پێڕاگه‌یه‌نراو داده‌نرێ و بڕیاری دادگاش كه تانووتی لێ نه‌درابێ و بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم كه له ئه‌نجامی نانووته‌كه ده‌رچووبێ بنبڕه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی تایبه‌تمه‌ندی له وانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بێت: یه‌كه‌م: راستاندنی حیساب كاری ساڵی پێشوو و بڕیاردان له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ملێندراو. دووه‌م: گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا و حساباته‌كانی. سێیه‌م: سه‌یر كردنی پێشنیاری هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وه‌كانی. چواره‌م: بڕیاردانی پاكتاكردنی موڵك و ماڵ و دارایی سه‌ندیكا له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ده‌زگایه‌ك به پێی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرینێ پێی ده‌وترێت (ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان له هه‌رێمدا)و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بی.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م. ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌سته‌ی زانستی و به‌رێوه‌به‌رێتی باڵایه له زانكۆدا و له‌م كه‌سانه پێكدێ: 1-سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆك 2-عه‌میده‌كان ئه‌ندام 3-هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندام 4-دوو ئه‌ندام له ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی زانكۆ كه له لایه‌ن ده‌سته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن و ده‌شێ نوێ بكرێته‌وه.
مادده‌ی سی و دووه‌م:
مادده‌ی سی و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ( مادده‌ی یازده) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه هه‌یئه‌ی گشتی هه‌ر سێ ساڵ جارێك به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی له كۆنگره‌یه‌كدا كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌هێنێ و گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاپۆرتگه‌ل وكاروباری سه‌ندیكاوحساب حسابكاری ده‌كاو راسپارده‌ی خۆیشی له باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كا.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1. هه‌ریم: هه‌رێمی كودستانی عێراق. 2. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای جیۆلۆجیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3. وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و ووزه. 4. ده‌سته‌ی گشتی: هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه. 5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 6. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه راسپێردراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و سكاڵانامانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێت. 7. ده‌ست دانه پیشه: بریتی یه له ده‌ست دانه پیشه‌ی جیۆلۆجی به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌ی لق ئه‌گه‌ر به‌بێ عوزری ره‌وا له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی په‌رت و بڵاودا غائب بوو ئه‌و كاته به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێت.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌ژده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیش بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سیازده‌یه‌م:
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: ده‌ببێ ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ باوه‌رنامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و له پله‌ی پرۆفیسۆر یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆردابێ و خحمه‌تی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بی ئه‌وه‌وی دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له زانكۆدا كه له پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و به‌ره‌وژوودان و دامه‌زراندنیشی به بڕیاری لایه‌نی په‌یوه‌ندار و به پێی یاسا ره‌ژاوكراوه‌كان و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ.
مادده‌ی سیازده‌یه‌م
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: پاره‌ی كاشی لیژنه ده‌خرێته یه‌كێك له بانقه‌كانی هه‌رێمه‌وه پاره لێراكێشانی به ئیمزای سه‌رۆكی لێژنه و فه‌رمانبه‌ری به‌رپرسیار له حیسابی ده‌بێ و لیژنه بۆی هه‌یه هه‌ندێ پاره‌كه له ده هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ له سندوقه‌كه‌یدا بۆ مه‌سره‌فی ده‌م و ده‌ست هه‌ڵبگرێ.
مادده‌ی دوانزده‌یه‌م
مادده‌ی دوانزده‌یه‌م: 1. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 2. نه‌قیب: مه‌رجه كه ماوه‌ی ده‌ست دان پیشه‌ی له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3. جێگری نه‌قیب: ده‌بێ ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌یان له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 4. ئه‌ندامانی سه‌ندیكا: ده‌بێ ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌ی له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 5. ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له نێو ئه‌ندامه‌كانی دا سكرتێرێك و به‌رپرسێكی دارایی هه‌ڵده‌بژێرێت به مه‌رجێك ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له په‌یره‌وی ناوخۆدا دیاری بكرێت.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌ی لق ئه‌گه‌ر به‌بێ عوزری ره‌وا له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی په‌رت و بڵاودا غائب بوو ئه‌و كاته به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێت.
سێیەم:
سێیەم: 1-پێ لێ راكێش (المتجاوز) خۆی یان وەرەسە شەرعیەكان لە ماوەی یەك ساڵدا (كە لە ڕۆژی بەركارخستنی ئەم بڕیارەوە دەست پێ دەكا) داواكارییەك بۆ بە موڵك كردنەكە پێشكەش دەكەن بە شارەوانیی مەڵبەندی عقارەكە، بە مەرجێ ناوی سیانی و پیشەو جێگای كاروكاسبی و جێگا و رووبەری عقارە پێ لەسەر درێژكراوەكە (المتجاوز علیه) و جۆری بینایەكەو ماددە بەكارهێنراوەكانی تێدا بنووسێ و هەموو بەڵگەنامە داواكراوەكانیشی لەگەڵدا بێ. شارەوانیەكەش دوای تەواوكردنی تەدقیق داواكارییەكان هەواڵەی وەزارت دەكات و، پێ لێ ڕاكێشیش دەبێ لە ماوەی (3) سێ مانگدا (كە لە ڕۆژی پێشكەش كردنی داواكەیەوە دەست پێ دەكا) موڕاجەعەی شارەوانییەكە بكات بۆ ئەوەی پارەی تەملیك و ڕەسمی ئیجازەی بینا كردن و ڕەسمەكانی دی كە دەكەوێتە ئەستۆی بدات. 2- ئەگەر پێ لێ ڕاكێش، لەو ماوەیەدا كە لە بڕگە (1)ی سەرەوەدا دیاری كراوە بەبێ مەعزەرەتێكی بەجێ داواكاریی بە موڵك كردنەكەی پێشكەش نەكرد یان پارەی بە موڵك كردنەكە یان ئەرك و مەسرەفی تری نەدا، ئەوە لەو بارەدا مافی بەموڵك كردنەكەی نامێنێ و هەرچیەكیشی دروست كردبێ، بە زەوی و بیناكەیشەوە بەناوی شارەوانییەكەوە تۆمار دەكرێت و شارەوانییەكەش بەپێی یاسای ژمارە (32)ی ساڵی (1986)ی فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت بۆی هەیە تەسەڕوفی تێدا بكات. 3- بینایەك پێ لێ ڕاكێشی تێدا كرابێ شەرت و شرووتی ئەوەیە كە بە ماددەگەلێ دروست كرا بێ پێڕۆ و ڕێنماییەكان ڕێگا بدات كە خانوویان پێ دروست بكرێت. 4- ناشێ لە یەك پارچە زەوی زیاتر بكرێت بە موڵكی خاوەن داواكارییەكە، بە مەرجێكیش كە ڕووبەری ئە‌و پارچە زەوییە لە مەركەزی پارێزگادا لە (250م2) نەترازێ و، لە مەركەزی قەزادا لە (350م2) نەترازێ و، لە مەركەزی ناحیەدا لە (400م2) نەترازێ و، ئە‌و رووبەرانەش كە زیاترن نرخەكانیان بەپێی نرخی باو (السائدە) دەخەمڵێنرێن بە مەرجێ كە لە هەموو حاڵەتێكدا رووبەری پارچەیەك لە (800م2) تێنەپەڕێ. 5- پێ لێ ڕاكێش پێویستە لەسەری بەڵێننامەیەكی نووسراو (تعهد خگی) پێشكەش بكات كە نەخۆی، نە هاوسەرەكەی، نە منداڵە ناباڵغەكانی خانوویان نییەو پێشتریش بە هیچ شێوەیەک نە لە دەوڵەت و نە لە هەرێمیش سوودمەند نەبووبن. 6- ئەگەر هات و داواكاریی بە موڵك كردنەكە، درایە دواوە بە هۆی ئەوەی كە جێگای عقارەكە پێچەوانەی تەصامیمی بنەڕەتی یا تەفصیلییە، ئەوە لەو بارەدا پێویستە لەسەر شارەوانی، بەخۆڕایی، بە پارچە زەویی لەبار قەرەبوویان بكاتەوە بە مەرجێ لە هەموو حاڵەتێكدا رووبەرەكەی لە (200م2) زیاتر نەبێ و لە جێگایەكی لەباریشدا بێت و، پێ لێ ڕاكێشیش مافی خۆیەتی لە كیسەی خۆی، خانووەكەی بڕووخێنێ و داروپەردووەكەی (انقاص) ببات.