أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێزده‌یه‌م:
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی له تێكرای ئه‌ندامانی سه‌ندیكا پێك دێ، ئه‌وانه‌ی هه‌موو پابه‌ندییه‌كی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردوه به باڵا ترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكا ده‌ژمێردرێ، هه‌ر به سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگهێشتی نه‌قیب له ناوه‌ندی سه‌ندیكا كۆ دبێته‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و شه‌ش ئه‌ندام و دوو‌و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌وانه‌ی زۆرترین ده‌نگیان به ده‌ست هێناوه، وه نیساب به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی نیساب دوای پانزه رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ، وه به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان نیساب به ته‌واو داده‌نرێ. وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی پێشوو بۆ خولێكی تریش به‌به‌رده‌وام له كاره‌كانی خۆی داده‌نرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگاییه سزاییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره(17) بۆ ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان-عیراق و كاركردن به حوكمه‌كانی.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ر ده‌قێك پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وقایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یەش كه تووشی كه‌مئه‌ندامی بووه وپله‌ی زه‌بوونيیه‌كه‌ی له (50%) كه‌متره، له‌سه‌ر حه‌ز وئاره‌زووی خۆی هه‌واڵه‌ی یه‌كه جێنه‌گۆڕه (الوحدات الثابته) كانی ریزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێ كه له‌وێ كار بكات.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ خواسته‌كانی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-شۆرش: شۆرشی رزگاری خوازی كوردستانییه كه له 11/9/1961 ه‌وه هه‌ڵگیرسا. 2-پێشمه‌رگه: هه‌ر كه‌سێك چووبێته رێزی شۆرشه‌وه له رووی سیاسی یان سه‌ربازییه‌وه خه‌باتی بۆ یه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كردبێ و لێیانی لانه‌دابێ و هاوكاری له‌گه‌ڵ دوژمنانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی دا نه‌كردبێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ناگرێته‌وه كه له ئه‌نجامه‌كانی شۆرش لایان داوه و هاریكاریان له‌گه‌ڵ دوژمنانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی كردووه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه جێ ده‌كرێ و ته‌نیا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له داوی رێككه‌وتنامه‌ی 11/ ئازارری /1970 وه هه‌تا راپه‌رینی گه‌له‌كه‌مان له ئازاری 1991 دا له ریزی شۆرشی چه‌كدارانه‌ی كوردیدا بوون و به‌بێ لێدابران تیایدا به‌رده‌وام بوون ده‌گێردرێنه‌وه بۆ خزمه‌ت كردن له وه‌زاره‌تی كار‌و باری پێشمه‌رگه‌دا.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی تایبه‌ت به ده‌زگاكه ده‌ربكات.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: كار به ده‌قی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكوك بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق. دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران: سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق. سێیه‌م: ده‌زگا: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق. چواره‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق. پێنجه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: به سه‌رۆكی باڵای ده‌زگا داده‌ندرێت و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی ودارایی ویاسایی پێویست به به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگایه و له پله‌ی وه‌زیردا ده‌بێت و له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كاندید ده‌كرێت و به مه‌رسوومی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێت. دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ده‌زگا، جێگرێكی به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت ده‌بێت، له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كاندید ده‌كرێت و به مه‌رسوومێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش پیاده ده‌كات كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگاوه پێی ده‌درێت، ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگا له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌وه‌ی رووی لێنراوه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكه بكات، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات له كاتی ئاماده بوونی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌زگا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران بۆی هه‌یه جێگره‌كه‌ی یا یه‌كێك له وه‌زیره‌كان له جیاتی خۆی دابنێ بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی و ئه‌و یاسایه سنوور و جۆری ئه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنه ده‌ست نیشان ده‌كات.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و بۆی هه‌یه داوای به‌ستنی بكات، له خولی ئاسایی و خولی نائاسایی دا‌و هه‌رچی لێیه‌وه ده‌ربچێت له بڕیار و پێشنیاز و راسپارده ئیمزایان ده‌كات.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی هه‌ر مانگه به لایه‌نی كه‌مه‌وه جارێك كۆ ببێته‌وه و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكه ده‌كات یاخود به‌لانی كه‌مه‌وه سێ یه‌كی ژماره ئه‌ندامان له كاتی پێویستدا بۆیان هه‌یه داوای به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له: یه‌كه‌م: نه‌قیب، ده‌بێ موماره‌سه‌ی له پیشه‌كه‌یدا هه‌بێت كه له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: شه‌ش ئه‌ندام به بریكاری نه‌قیبه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی كه له موماره‌سه‌كردنی پیشه‌كه‌دا له حه‌وت ساڵ كه‌متریان به‌سه‌ر نه‌بردووه. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا به نهێنی بریكاری نه‌قیب و سكرتێر و خه‌زنه‌دارێك له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یدا هه‌ڵده‌بژیرێ. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر مانگێ جارێك كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێ، بۆیشی هه‌یه دانیشتنی نائاسایی به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامانی ببه‌ستێت.