أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه مه‌رجه داوایه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیری ناوخۆ بكرێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌كانه‌وه ئیمزاكرابێ، به‌مه‌رجێ ژماره‌یان له 15 ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ و هه‌موو به پێی یاسا شیاو بن و پێڕه‌وی ناوخۆی پێكه‌وه‌لكا بێ وئه‌م زانیارییانه‌ی تێدا بێت. 1/ ناوی كۆمه‌ڵه‌كه و مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی و مه‌ڵبه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی و ده‌بێ له هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت. 2/ناوی هه‌موو ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌ره‌كان و نازناز و ره‌گه‌زنامه وپیشه‌یان و شوێنی دانیشتنیان و بڕوانامه و پله‌ی زانیستیان. 3/مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی و نه‌مانی. 4/سه‌رچاوه‌كانی دارایی كۆمه‌ڵه. 5/ ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ن و كاروباری هه‌ڵسووڕاندنی ده‌گرنه ئه‌ستۆو تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر یه‌كێكیان و رێگای هه‌ڵبژاردن وكۆتایی پێ هێنانیان.
مادده‌ی سێ یه‌م
مادده‌ی سێ یه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به پێی ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه دێته ده‌ستی پاره‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌موو كارگێرییه‌كان دابین ده‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌سته‌ڵاتی گوێزانه‌وه‌ی له نێوان ته‌رخان كراوی یه‌ك ده‌روازه‌دا پێ ده‌درێ، جگه له فه‌سڵی مووچه، كه ده‌شێ بۆی بگوێزرێته‌وه، به‌ڵام ناشێ لێی بگوێزرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌ندا بكات.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 1997، (1،636،017،492) دینار ده‌خه‌مڵێنرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رێنوێنی پێویست بۆدانانی راده‌ی ده‌سته‌ڵاتی خه‌رج كردن بۆ كارگێڕییه حكومیه‌كان ده‌ربكات له ماوه‌یه‌كدا كه له دوو هه‌فته له‌رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ره‌ت نه‌كات.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه و له رۆژی (1/9/1996) ـه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه به (225،000،000) دوو سه‌د وبیست وپێنج ملیۆن دینار ده‌خه‌ملێندرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زیری درایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنوێنی پێویست بۆ ئاسان كردنی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م: بڕی (150) سه‌د و په‌نجا ملیار دینار بۆ هه‌ڵمه‌تی دروست كردنی قوتابخانه له هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێ و ده‌سته‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و په‌روه‌رده و پلاندانان پێكدهێندرێ بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه ده‌بێ كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له بودجه‌ی خه‌رجیه‌كانی وه‌به‌رهێناندا دایناوه.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: 1/پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه هه‌نه باری خۆیان له ماوه‌ی 6 مانگ له‌ڕۆژی به‌كاركه‌وتنی ئه‌م یاسایه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بگونجێنن. 2/هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كه خۆی به حوكمی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه نه‌به‌ستێته‌وه به پێی یاسا به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێ.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (65.000.000.000) شه‌ست و پێنج ملیار دینار وه‌ك كۆمه‌كی كشتوكاڵیی ته‌رخان ده‌كرێت و وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی بڕه پاره ته‌رخانكراوه‌كانی ده‌بێت به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی هه‌رێم به‌مه‌رجێك بۆ مه‌به‌ستی تر لێكگواستنه‌وه‌ی (مناقله) تیادا نه‌كرێت.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (50.000.000.000) په‌نجا ملیار دینار بۆ پرسی كۆچكردن و كۆچپێكراوان ته‌رخان ده‌كرێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له دابینكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی به بڕی (5.000.000) پێنج ملیۆن دینار. دووه‌م: بڕه پاره‌ی سه‌رفكراو وه‌ك پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی بۆ منداڵانی شه‌هیدو ئه‌نفالكراوان، وه‌ك به‌خشینێك كه ناگه‌ڕێته‌وه، هه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م: پێویسته له ماوه‌ی خولی گرێدراوی دووه‌می خولی هه‌ڵبژاردنیی سێیه‌مهه‌ی په‌رله‌ماندا: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم دابمه‌زرێت به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2008 ده‌قی له سه‌ر كراوه. دووه‌م: پێكهێنانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێم به‌پێی یاسای ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی ژماره (3)ی ساڵی 2011.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: له دوای ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستان – عێراقدا، ناكرێت داوای وه‌رگرتنی هیچ ته‌رخانكردنێكی زیاتر له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری بكرێت.
مادده‌ی سی وسێیه‌م:
مادده‌ی سی وسێیه‌م: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌ی خه‌رجییه‌كان كه له ماوه‌ی دیاریكراودا له پێشكه‌شكردنی ژمێره كۆتاییه‌كانی ساڵی 2012ی فه‌رمانگه‌كه‌ی دواده‌كه‌وێت، به‌پێی رێكاره یاسایی و رێنماییه به‌ركاره‌كان، ڕه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: پارێزگا بۆی هه‌یه، به گوێره‌ی پسپۆری، داوا له هه‌ر وه‌زاره‌تێك بكات به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی، له سه‌ر ژمێره ته‌رخانكراوه‌كانی پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێم و پارێزگاكان، بۆ پارێزگاكه ته‌رخانكراون.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی یه كه له مادده‌ی (9)دا باس كراوه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كانی ژووره‌كانه‌وه و له خوودی ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵده‌بژێردرێن.