سێیەم:
1-پێ لێ راكێش (المتجاوز) خۆی یان وەرەسە شەرعیەكان لە ماوەی یەك ساڵدا (كە لە ڕۆژی بەركارخستنی ئەم بڕیارەوە دەست پێ دەكا) داواكارییەك بۆ بە موڵك كردنەكە پێشكەش دەكەن بە شارەوانیی مەڵبەندی عقارەكە، بە مەرجێ ناوی سیانی و پیشەو جێگای كاروكاسبی و جێگا و رووبەری عقارە پێ لەسەر درێژكراوەكە (المتجاوز علیه) و جۆری بینایەكەو ماددە بەكارهێنراوەكانی تێدا بنووسێ و هەموو بەڵگەنامە داواكراوەكانیشی لەگەڵدا بێ. شارەوانیەكەش دوای تەواوكردنی تەدقیق داواكارییەكان هەواڵەی وەزارت دەكات و، پێ لێ ڕاكێشیش دەبێ لە ماوەی (3) سێ مانگدا (كە لە ڕۆژی پێشكەش كردنی داواكەیەوە دەست پێ دەكا) موڕاجەعەی شارەوانییەكە بكات بۆ ئەوەی پارەی تەملیك و ڕەسمی ئیجازەی بینا كردن و ڕەسمەكانی دی كە دەكەوێتە ئەستۆی بدات.
2- ئەگەر پێ لێ ڕاكێش، لەو ماوەیەدا كە لە بڕگە (1)ی سەرەوەدا دیاری كراوە بەبێ مەعزەرەتێكی بەجێ داواكاریی بە موڵك كردنەكەی پێشكەش نەكرد یان پارەی بە موڵك كردنەكە یان ئەرك و مەسرەفی تری نەدا، ئەوە لەو بارەدا مافی بەموڵك كردنەكەی نامێنێ و هەرچیەكیشی دروست كردبێ، بە زەوی و بیناكەیشەوە بەناوی شارەوانییەكەوە تۆمار دەكرێت و شارەوانییەكەش بەپێی یاسای ژمارە (32)ی ساڵی (1986)ی فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت بۆی هەیە تەسەڕوفی تێدا بكات.
3- بینایەك پێ لێ ڕاكێشی تێدا كرابێ شەرت و شرووتی ئەوەیە كە بە ماددەگەلێ دروست كرا بێ پێڕۆ و ڕێنماییەكان ڕێگا بدات كە خانوویان پێ دروست بكرێت.
4- ناشێ لە یەك پارچە زەوی زیاتر بكرێت بە موڵكی خاوەن داواكارییەكە، بە مەرجێكیش كە ڕووبەری ئەو پارچە زەوییە لە مەركەزی پارێزگادا لە (250م2) نەترازێ و، لە مەركەزی قەزادا لە (350م2) نەترازێ و، لە مەركەزی ناحیەدا لە (400م2) نەترازێ و، ئەو رووبەرانەش كە زیاترن نرخەكانیان بەپێی نرخی باو (السائدە) دەخەمڵێنرێن بە مەرجێ كە لە هەموو حاڵەتێكدا رووبەری پارچەیەك لە (800م2) تێنەپەڕێ.
5- پێ لێ ڕاكێش پێویستە لەسەری بەڵێننامەیەكی نووسراو (تعهد خگی) پێشكەش بكات كە نەخۆی، نە هاوسەرەكەی، نە منداڵە ناباڵغەكانی خانوویان نییەو پێشتریش بە هیچ شێوەیەک نە لە دەوڵەت و نە لە هەرێمیش سوودمەند نەبووبن.
6- ئەگەر هات و داواكاریی بە موڵك كردنەكە، درایە دواوە بە هۆی ئەوەی كە جێگای عقارەكە پێچەوانەی تەصامیمی بنەڕەتی یا تەفصیلییە، ئەوە لەو بارەدا پێویستە لەسەر شارەوانی، بەخۆڕایی، بە پارچە زەویی لەبار قەرەبوویان بكاتەوە بە مەرجێ لە هەموو حاڵەتێكدا رووبەرەكەی لە (200م2) زیاتر نەبێ و لە جێگایەكی لەباریشدا بێت و، پێ لێ ڕاكێشیش مافی خۆیەتی لە كیسەی خۆی، خانووەكەی بڕووخێنێ و داروپەردووەكەی (انقاص) ببات.
الموضوع: پێ لێ راكێش بۆ بە موڵك كردنەكە,محدودیت در ارائه درخواست برای مالکیت,شرایط و ضوابط ساخت و ساز,محدودیت در استفاده از زمین,تعهدات مالک در ارائه مدارک