أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م : هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدارء به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تء به‌رله به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك، پابه‌ندده‌بن به‌وه‌رگرتنی ئه‌م ڕێوشوێنء ڕێكارانه‌ی خواره‌وه:- یه‌كه‌م : كاركردن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كاریگه‌ریه‌كانی نه‌رێنی ژینگه، كه ره‌نگه له پڕۆژه‌كانیان یان له‌و پڕۆژانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر سه‌رپه‌رشتی كردنیان یان ئه‌وانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌رباره‌یانه‌وه ده‌رده‌كه‌ن، دروست ده‌بن. دووه‌م : وه‌رگرتنی هه‌موو ڕێكارێكی گونجاو بۆ مسۆگه‌ركردنی پیاده‌كردنی ڕێساكانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون، به‌سه‌ر پرۆژه‌كانی و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ژێر سه‌رپه‌رشتی كردنیان، یان ئه‌وانه‌ی ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ،له‌وانه‌ش ئه‌و پێڕه‌و وڕێنماییانه‌ی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ركراون. سێیه‌م : چاودێریكردنء به‌دواداچوونی پێڕه‌وو پێوانه‌كانی ژینگه‌یی و پابه‌ندبوون پێیانه‌وه له پرۆژه‌كان یان ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و، راپۆرتی ده‌وری ده‌رباره یان به ئه‌نجومه‌ن ده‌دات. چواره‌م : هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن به‌ر له پێشان دانی هه‌ر ڕه‌زامه‌ندییه‌ك یان ڕاگه‌یاندنێك په‌یوه‌ندی به ئه‌نجامدانی چاڵاكی ستراتیژیء زه‌به‌لاحه‌وه هه‌بێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه هه‌بێ.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م : ئه‌وانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه‌ن: یه‌كه‌م : هه‌رچالاكیه‌كی به ڕێگه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ببێته هۆی زیانگه‌یاندن به خاكی زه‌وی كشتوكاڵی پله (أ) یان خراپكردنی یان پیسكردنی به جۆرێك كار له توانای به‌رهه‌مهێنانی بكات. دووه‌م : هه‌ر چالاكیه‌ك زیان به رووبه‌ری زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ له‌وه‌رگا بگه‌یه‌نێ ته‌نها مه‌گه‌ربه‌پێی ئه‌و پێڕه‌و و ڕێنماییانه بێ كه به پێی ئه‌م یاسایه ده‌ركراون. سێیه‌م : دامه‌زراندن و بنیادنانی هه‌ر چالاكیه‌كی پیشه‌سازی یان بازرگانی یان خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. چواره‌م : گۆڕینی ڕه‌گه‌زی زه‌وی و زار له كشتوكاڵیه‌وه بۆ نیشته‌جێ بوون یان پیشه‌سازی یان بازرگانی یان خزمه‌تگوزاری، به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. پێنجه‌م : راماڵینی زه‌وی كشتوكاڵی یان گواستنه‌وه‌ی خۆڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له غه‌یری زه‌وی كشتوكاڵی و، ته‌خت كردنه‌وه‌ی زه‌وی یان گواستنه‌وه‌ی خۆڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی چاككردنی یان پاراستنی پیتدارییه‌كه‌ی به راماڵین نا ژمێردرێت.
مادده‌ی چل وهه‌شته‌م:
مادده‌ی چل وهه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه دوای تێپه‌ڕبوونی 90 رۆژ له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م : بۆ وه‌زیر یان ڕێپێدراوه‌كه‌ی هه‌یه، هه‌ر دامه‌زراوێك یان پڕۆژه‌یه‌ك یان هه‌ر لایه‌نێك یان سه‌رچاوه‌یه‌كی پیسكردنی ژینگه ئاگاداربكاته‌وه، بۆ لابردنی فاكته‌ری كاریگه‌ر و زیانبه‌خش به ژینگه له‌ماوه‌ی ئه‌و په‌ڕه‌كه‌ی ده ڕۆژ له ڕێكه‌وتی ئاگاداركردنی به ئاگاداریه‌كه، وله حاڵه‌تی مل نه‌دان وه‌زیر بۆی هه‌یه كاره‌كه ڕابگرێ یان دایبخات و به شێوه‌یه‌كی كاتی ڕه‌زامه‌ندی ژینگه‌یی بكێشێته‌وه تاوه‌كو چاره‌سه‌ری پیسبوونه‌كه ده‌كرێ و ئه‌وه‌ش به‌پێی ڕێنمایی ڕیكده‌خرێ.
مادده‌ی چله‌م
مادده‌ی چله‌م : ئه‌نجومه‌ن به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار پلانێكی گشتی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه داده‌نێ و به‌رچاوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌خرێ تا ره‌چاوی بكات و له‌م نه‌خشه‌یه‌شدا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له به‌رچاو ده‌گیرێن: یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌ن كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و پێڕه‌وه‌كانی كه له لایه‌نی ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه له‌به‌ر ده‌ستان ده‌گرێته خۆ، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی. دووه‌م :به پێڕه‌و لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كاره ساته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان داده‌مه‌زرێ، لایه‌نه‌كانی ناو لیژنه‌كه‌و ئه‌ركه‌كانی و میكانیزمی كاركردنی هه‌ر یه‌كه‌یان له پێش و له كاتی و له دوای روودانی كاره‌ساته‌كه ده‌ست نیشان ده‌كات. سێیه‌م : تیمه‌كانی فریاكه‌وتن بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كاره ساته‌كان به رێنمایی ئه‌و لایه‌نانه پێك ده‌هێنرێن كه نوێنه‌ریان له لیژنه هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌دا هه‌یه، كه له بڕگه‌ی (دووه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا) هاتووه و هه‌موو پێداویستییه نوێیه‌كانی له میلاكی گونجاو و راهێنه‌ر له بواری به ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناكاویدا بۆ فه‌راهه‌م ده‌كرێ. چواره‌م : پۆلینكردنی كاره‌ساته‌كان به‌گشتی و دیاری كردنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ر لایه‌نێك به به‌خه‌به‌ردان له ڕوودانی یان مه‌زه‌نده‌كردن به ئه‌گه‌ری روودانی و چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یدا. پێنجه‌م : دامه‌زراندنی ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی ناوه‌ندی بۆ وه‌رگرتنی هه‌واڵه‌كان له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كانی ژینگه و به‌دواداچوونی پێشوازیكردن و ڕه‌وانه‌كردنی زانیاریه ورده‌كان له‌رباره‌یه‌وه به ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی تواناكانی پێویست بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی. شه‌شه‌م: پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌ی كاركردن كه له ژووری عه‌مه‌لییاته‌وه په‌یدابووه، بۆ به‌دواداچوونی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه له‌كاتی ڕوودانیدا یان مه‌زه‌نده‌كردن به ڕوودانی و، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كاركردن هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێویستی هه‌یه بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
مادده‌ی سی ویه‌كه‌م
مادده‌ی سی ویه‌كه‌م : به مه‌به‌ستی پاراستنی سروشت و پاراستنی له به‌بیان بوونی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی و پارێزگاری كردن له ره‌گه‌زی ئاژه‌ڵی و رووه‌كی ومایه‌ی ژیانیان ئه‌مانه خواره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێن: یه‌كه‌م : هه‌ركارو چالاكیه‌ك ببێته هۆی له ناوبردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ڕه‌گه‌زه‌كانی ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ك. دووه‌م : ڕاوكردنی ماسی و مه‌ل و ئاژه‌ڵ له وه‌رزه‌كانی جووتبوون وزاوزێ كردنیاندا. سێیه‌م : ڕاوكردنی ماسی و مه‌ل و ئاژه‌ڵ به هۆی به‌كارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی یان ژه‌هر یان ته‌زووی كاره‌با یان هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕاوكردنی سته‌مكارانه. چواره‌م : بڕین و ده‌رهێنان و نه‌هێشتنی دار‌و نه‌مام و، ڕووه‌ك و گیای ســه‌ر زه‌وی و ئاوی له موڵكی گشتی دا. پێنجه‌م : ڕاوكردن یان كوشتن یان گرتن یان ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن یان گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ل و ئاژه‌ڵانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانیان له‌سه‌ره و گه‌ڕاندنیان و خستنه ڕوویان بۆ فرۆشتن یان خراپكردنی هێلانه‌كانیان یان شكاندنی هێلكه‌كانیان.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م : سه‌رباری ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌پێی یاسای وه‌زاره‌ت به ئه‌نجومه‌ن سپێردراوه، ئه‌م ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه :- یه‌كه‌م : پێشنیار كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه له هه‌رێمداو ده‌ستنیشانكردنی ئامانج و كاره گرنگه‌كانی ژینگه‌تێیدا. دووه‌م : دانپێدانان وپشت به‌ستان به تایبه‌تمه‌ندی و پێوانه‌كانی پێوه‌ری ره‌گه‌زه‌كانی ژینگه . سێیه‌م : دانپێدانانی مه‌رج و به‌رزه فتكاریه‌كانی ده‌بێ له دامه‌زراوو چالاكیه‌كاندا هه‌بێ كه كاریگه‌ری زیانگه‌یاندنی له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه یان ده‌بێته هۆی تێكدانی هاوسه‌نگییه‌كه‌ی. چواره‌م : دانپێدانانء پشت به‌ستن به‌ڕێنمایی و بڕیار‌و به‌رزه‌فتكاریه‌كانی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌وانه‌ی به هۆیه‌وه ده‌رچوون. پێنجه‌م : یه‌ككردنی پلانه‌كانی فریاكه‌وتن كه لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه ئاماده‌ی ده‌كات. شه‌شه‌م : ئه‌نجامدانی رووپێوكردنی پێویست بۆ ده‌سنیشانكردنی شوێنه‌واری ژینگه‌یی كه له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی یه‌وه له هه‌رێم دا دروستبووه.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م : یه‌كه‌م : هه‌ركه‌سێك ببێته هۆكار به‌كرده‌وه‌ی كه‌سیی خۆی یان كه‌مته‌رخه‌می، یان كرده‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یان چاودێری یان كۆنتڕۆڵی ئه‌و دابن، له‌كه‌سان و لایه‌نگرانی، یان سه‌رپێچی یاساكان و پێڕه‌و وڕێنماییه‌كان بكات، وزیان به‌ژینگه بگه‌یه‌نێ، به‌پرسیارده‌بێء ده‌بێ قه‌ره‌بووی بكاته‌وه و، زیانه‌كه‌ش لاببات و، بارودۆخه‌كه‌ش بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ كاتی جارانی به‌رله‌كه‌وتنه‌وه‌ی زیانه‌كه، له‌و ماوه‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت دیاریكراوه‌و به‌و مه‌رجانه‌ی كه دایناوه، له حاڵه‌تی كه‌مته‌ر خه‌می یان مل نه‌دان بۆ ئه‌نجام دانی، وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی رێ و شوێن و رێكاری مسۆگه‌ر بۆ لابردنی زیانه كه بگرێته به‌ر و سه‌به‌یكاریش هه‌موو ئه‌و مه‌سرووفانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كردوویه‌تی سه‌رباری خه‌رجییه كارگێرییه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه: 1. پله‌ی مه‌ترسیداری ئه‌و مادده پیسانه‌و جۆره‌كانی. 2. كاریگه‌ری پیسبوون له‌سه‌ر ژینگه له ئێستاء ئاینده‌دا. دووه‌م : به‌رپرسیاریه‌تی سه‌به‌بكاری ئه‌و زیانانه‌ی له‌ئه‌نجامی سه‌رپێچیكردن له پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی ( یه‌كه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا له به‌ر چاو ده‌گیرێ . سێیه‌م : حوكمه‌كانی یاسای شارستانی عێڕاقی سه‌باره‌ت به ڕێساكانی به‌پرسیاریه‌تی پیاده‌ده‌كرێن، له‌هه‌ر شتێك له‌م یاسایه‌دا ده‌قی بۆ نه‌هاتبێ. چواره‌م : ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیء زیانلێكه‌وتووان له‌تاكه‌كان بۆیان هه‌یه، به پێی حوكمه‌كانی به‌ندی (یه‌كه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا داوا به‌رزبكه‌نه‌وه. پێنجه‌م : هه‌ركاتێ خه‌رجیه‌كانی لابردنی پیسی وه‌رگیرا به‌سندوق ده‌سپێردرێ، تاكو بۆ لابردنی پیسیه‌كه به‌كار ده‌هێندرێت.
مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م
مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م : وه‌زاره‌ت ئاسته‌كانی پیسكردنی ڕێگه پێدراو بۆ ئه‌و غازه زیانبه‌خشانه (انبعاپات) داده‌نێ كه له هه‌موو چالاكیه پیسكه‌ره‌كانی هه‌وا ده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ی تیدا دیارده‌كرێت: یه‌كه‌م : ئه‌و ئاستانه‌ی ڕێگه‌یان پێدراوه بۆ ئه‌و غازه زیانبه‌خشانه (انبعاپات) به هۆی سووتاندنی سووته‌مه‌نی یان هه‌ر مادده‌یه‌كی دیكه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك له مه‌به‌سته‌كان. دووه‌م : ئه‌و ئاستانه‌ی ڕێگه‌یان پێدراوه بۆ ئاسته‌كانی ژاوه‌ژاو. سێیه‌م : ئه‌و ئاستانه‌ی ڕێگه‌یان پێدراوه بۆ ئاسته‌كانی تیشكاوه‌ری یان چڕكردنه‌وه‌ی مادده تیشكاوه‌ره‌كانی كه له هه‌ر چالاكیه‌كی تیشكاوه‌ریه‌وه ده‌رده‌چێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه : یه‌كه‌م : هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ژینگه له هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زیر: وه‌زیری ژینگه له هه‌رێم. چواره‌م : ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمدا . پێنجه‌م : سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێم دا. شه‌شه‌م : ئه‌نجومه‌نی پارێزگا: ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له پارێزگاكانی هه‌رێم . حه‌وته‌م : سندوق: سندوقی پاراستن وچاككردنی ژینگه له هه‌رێم دا . هه‌شته‌م : ژینگه : ئه‌و ده‌ورو به‌ره ژیانبه‌خشه‌یه كه پێكهاتووه له بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كان له مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و رووه‌ك و پێكهاته‌كانی گیانداره‌كان و هه‌رچی ده‌وری داوه له ئاووهه‌واو، خاك و ئه‌وه‌ی له خۆی ده‌گرێ له مادده‌كانی ره‌ق وشله‌و گازه‌كان و ئه‌و دامه‌زراوه جێگر‌و جووڵاوانه‌ی كه مرۆڤ له سه‌ریدا بنیاتی ده‌نێ . نۆیه‌م : پیسبوونی ژینگه : هه‌رگۆرانكاریه‌كی راسته‌وخۆ یان نا راسته‌وخۆ له پێكهاته یان له تایبه‌تمه‌ندی ژینگه ببێته هۆی زیان گه‌یاندن پێی یان هاوسه‌نگییه سروشتییه‌كه‌ی بشێوێنێ. ده‌یه‌م : پیسكه‌ره‌كانی ژینگه : مادده ڕه‌قه‌كان، یان شله‌كان یان گازییه‌كان یان ژاوه ژاو یان هۆكاره بایۆلۆژیه‌كان یان تیشكاوه‌ره‌كان یان گه‌رما یان له‌رزینه‌كانی كه زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن وهاوسه‌نگی سروشتی ده‌شێوێنن . یازده‌م : پاراستنی ژینگه : پاراستنی ژینگه‌و رێگه گرتن له پیسبوون و تێكچوونی یان رێگه گرتن لێیان. دوازده‌م : چاككردنی ژینگه : په‌ره‌پێدان و جوانكردنی ره‌گه‌زه‌كانی ژینگه. سێزده‌م : هه‌ڵسه‌نگاندنی شوێنه‌واری ژینگه‌یی: دیاری كردن وشیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی شوێنه‌واری پرۆژه یان دامه‌زراویان چالاكی نواندن له سه‌ر ژینگه‌و دیاری كردنی رێ‌و شوێنه‌كانی پێویست بۆ رێگه گرتن یان سووككردنی شوێنه‌واره‌كانی نه‌رێنی له سه‌ر ژینگه‌و داهاته سروشتیه‌كان،ئه‌مه‌ش له سه‌ر ره‌زامه‌ندی نوانه‌ن یان پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێ. چوارده‌م : ژاوه ژاو: ئه‌و ده‌نگانه‌ی له رینه‌وه‌كانیان له سنووری رێپێدراوی خۆیان ده‌رده‌چن و به پێڕه‌و دیارده‌كرێن. پازده‌م : مادده ترسناكه‌كان : مادده ره‌قه‌كان یان شله‌كان یان گازیه‌كان تایبه‌تمه‌ندی ترسناكیان هه‌یه وكاریگه‌ری زیان به‌خشیان له سه‌ر ژینگه هه‌یه،وه‌كو مادده درمه‌كان یان ژه‌هراویه‌كان یان ئه‌وانه‌ی توانای ته‌قینه‌وه یان سووتانیان هه‌یه یان تیشكاوه‌ره ئایۆنیه‌كان و شتی دیكه‌ش . شازده‌م : خاشاك: مادده ره‌قه‌كان یان شله‌كان یان گازیه‌كانی كه‌ڵكی به كارهێنانیان پێوه نه‌ماوه و، نا هێڵدرێنه‌وه، كه پاشماوه‌ی جۆره‌ها چالاكیه‌كانن . حه‌ڤده‌م : پارێزراوه سروشتیه‌كان : ئه‌و ناوچانه‌ی ته‌رخان كراون بۆ پاراستنی جۆره‌كانی دیاری كراوله بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كان یان هه‌ر سیسته‌مێكی ژینگه‌یی دیكه كه رێگه به لابردنیان و كارتێكردنیان یان زیان پێ گه‌یاندیان یان له ناوبردنیان نادرێت. هه‌ژده‌م : زینده‌وه‌ره هه‌مه جۆره‌كان : جیاوازی و زۆریی بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كان. نۆزده‌م : لایه‌نه حكومه‌تیه‌كان : لایه‌نی حكومه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ژینگه‌وه . بیسته‌م : دامه‌زراوه‌كان : زه‌وی و بیناو ده‌زگا و ئامێره‌كانی پێكی ده‌هێنن . بیست و یه‌كه‌م : شوێنی گشتی :ئه‌و شوێنه ی بۆ پێشوازی كردن له هه‌موو كه‌س یان بۆ توێژێكی دیاری كرا‌و له خه‌ڵك بۆ مه‌به‌ستێك له مه‌به‌سته‌كان ئاماده كراوه. بیست ودووه‌م:ره‌زامه‌ندی ژینگه‌یی: به ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمییه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌كات به پێی ئه‌و به‌ڵگه نامه‌یه‌وه رێگا به ئه‌نجامدانی هه‌ندێ چالاكی دیاری كرا‌و له لایه‌نی بیر‌و بۆچوونی ژینگه‌ییه‌وه ده‌درێت. بیست وسێیه‌م : پێوانه‌كانی پاراستنی ژینگه :سنوور یان چڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و پیسكه‌رانه‌ی كه رێگا نادرێت له پێكهاته‌كانی ژینگه‌دا به سه‌ریدا تێپه‌ربن. بیست وچواره‌م : كاره‌ساته‌كانی ژینگه‌یی : رووداوه‌كانی كه له فاكته‌ری سروشت یان كاری مرۆڤ په‌یدا ده‌بن به پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه به‌رێنمایی ده‌رده‌كرێن زیانێكی گه‌وره به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م : یه‌كه‌م : به‌پێی پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن، وه‌زاره‌ت پلانێكی بنچینه‌یی بۆ پاراستنی ژینگه له هه‌رێمدا داده‌نێء ئه‌م پلانه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕیاری لێ ده‌درێت. دووه‌م : پلانی پاراستنی ژینگه‌ی بنچینه‌یی ملكه‌چی ئه‌و چاو پێداخشاندنه‌وه ده‌وریه ده‌بێ كه هه‌ردوو ساڵ جارێك وه‌زیر له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامی ده‌دات ء دان به‌و هه‌مواركردنانه‌دا ده‌نرێ كه به‌بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌كرێت. سێیه‌م : چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی ده‌وری به‌پشت به‌ستن به‌حاڵه‌تی ژینگه‌یی له هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێ له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جیهانی له بواره‌كانی زانستی ء توێژینه‌وه‌و ته‌كنۆلۆژیادا.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م : پێویسته خاوه‌ن هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك یان دامه‌زراوێك پڕۆسه‌كانی چاودێری خۆیی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی ئه‌و پێوه‌رو به‌رزه‌فتكارییانه ئه‌نجام بدات كه وه‌زاره‌ت دایانده‌نێ و، راپۆرت له سه‌ر ئه‌وه به‌پێی ڕێنمایه‌كانی وه‌زاره‌ت یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه به‌رز ده‌كاته‌وه كه، پێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی ده‌رچوو به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ستنیشانی ده‌كات.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م : یه‌كه‌م : وه‌زاره‌ت تیپی چاودێری ژینگه‌یی پیكدێنێ كه ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رزه‌فتكردنی سه‌رپێچی و تاوانه‌كانی ژینگه‌ییه كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه رووده‌ده‌ن. دووه‌م : تیپی چاودێری كردنی ژینگه‌یی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بچێته ناو دامه‌زراوو ده‌زگاكان به‌مه‌به‌ستی پشكنینیانء وه‌رگرتنی چه‌ند نموونه‌یه‌ك لێیانء دڵنیابوون له ڕاده‌ی پیاده‌كردنی پێوه‌رو مه‌رجء به‌رزه‌فتكاریه‌كانی پاراستنی ژینگه، له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یدا پۆلیس هاوكاری ده‌كا. سێیه‌م : له‌سه‌ر خاوه‌نی پڕۆژه‌و چاڵاكیه جۆراوجۆره‌كان پێویسته ڕێگا بۆ تیپه‌كانی چاودێری ژینگه‌یی خۆش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌نء ئه‌و زانیاری و به‌یاناته‌ی پێ بدا كه بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به پێویستی ده‌زانی.
مادده‌ی چل وسێیه‌م
مادده‌ی چل وسێیه‌م : سه‌رپێچیكه‌ر له حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م)ی مادده‌ی (35)ی ئه‌م یاسایه به زیندانیكردن سزا ده‌درێت و مادده‌و خاشاكه ترسناكه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه شوێنی جارانیان یان به ڕێگه‌یه‌كی بێ زیان خۆی لێیان ڕزگار بكات له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌دا.
مادده‌ی سی وشه‌شه‌م
مادده‌ی سی وشه‌شه‌م : نابێ مادده ترسناكه‌كان به‌رهه‌م بهێنرێت یان بگوازرێته‌وه یان ئاڵوگۆڕی پێ بكرێ یان بهێنرێته ناوه‌وه یان عه‌مبار بكرێ ته‌نیا دوای وه‌رگرتنی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی كه‌له ده‌قی یاسا‌و پێڕه‌وو ڕێنماییه به‌ركاره‌كان هاتوون، به جۆرێك ئه‌وه مسۆگه‌ر بكرێ كه هیچ زیانێكی ژینگه‌یی لێ نا كه‌وێته‌وه.
مادده‌ی سی وهه‌شته‌م
مادده‌ی سی وهه‌شته‌م : دروستكردن و هاوردن و رشاندن و ئالوگۆڕكردن و به‌كارهێنانی قڕكه‌ری زینده‌وه‌ره زیان به‌خشه‌كان یان هه‌ر ئاوێته‌یه‌كی كیمیاوی دیكه بۆ مه‌به‌سته‌كانی كشتوكاڵی یان ته‌ندروستی یان ته‌ندروستی گشتی یان زۆر له مه‌به‌سته‌كانی دیكه‌ش قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نیا دوای له به‌ر چاوگرتنی مه‌رج و به‌رزه‌فتكاری و ئه‌و زه‌مانه‌تانه‌ی كه پێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ركراون ده‌ستنیشانیان ده‌كات، به جۆرێك پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كانی ژینگه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌كاتی ئێستا‌و له ئاینده‌دا له كاریگه‌ری زیانبه‌خشینی ئه‌م قڕكه‌رو ئاوێته كیمیاویانه مسۆگه‌ر بكات.
مادده‌ی سی ونۆیه‌م
مادده‌ی سی ونۆیه‌م : لیژنه‌یه‌ك له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت بایه‌خ به تۆماركردن و دیاركردنی قڕكه‌ره‌كان ده‌دات و له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێك دێت.
مادده‌ی بیست ودووه‌م
مادده‌ی بیست ودووه‌م : فرێدان و ڕۆكردنی هه‌رمادده‌یه‌كی زیان به‌خش یان شله‌مه‌نی یان گازی یان تیشكاوه‌ری یان گه‌رمی، بۆ ناو هه‌موو سه‌رچاوه ئاوییه‌كان یان ئاوه‌رۆكانیان قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌پێی پێوه‌ره‌كانی كارپێكراو چاره‌سه‌ر نه‌كرابێ.