مادده‌ی شه‌شه‌م :
سه‌رباری ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌پێی یاسای وه‌زاره‌ت به ئه‌نجومه‌ن سپێردراوه، ئه‌م ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه :-
یه‌كه‌م : پێشنیار كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه له هه‌رێمداو ده‌ستنیشانكردنی ئامانج و كاره گرنگه‌كانی ژینگه‌تێیدا.
دووه‌م : دانپێدانان وپشت به‌ستان به تایبه‌تمه‌ندی و پێوانه‌كانی پێوه‌ری ره‌گه‌زه‌كانی ژینگه .
سێیه‌م : دانپێدانانی مه‌رج و به‌رزه فتكاریه‌كانی ده‌بێ له دامه‌زراوو چالاكیه‌كاندا هه‌بێ كه كاریگه‌ری زیانگه‌یاندنی له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه یان ده‌بێته هۆی تێكدانی هاوسه‌نگییه‌كه‌ی.
چواره‌م : دانپێدانانء پشت به‌ستن به‌ڕێنمایی و بڕیار‌و به‌رزه‌فتكاریه‌كانی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌وانه‌ی به هۆیه‌وه ده‌رچوون.
پێنجه‌م : یه‌ككردنی پلانه‌كانی فریاكه‌وتن كه لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه ئاماده‌ی ده‌كات.
شه‌شه‌م : ئه‌نجامدانی رووپێوكردنی پێویست بۆ ده‌سنیشانكردنی شوێنه‌واری ژینگه‌یی كه له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی یه‌وه له هه‌رێم دا دروستبووه.
الموضوع: پێشنیار كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه,دانپێدانان وپشت به‌ستان به تایبه‌تمه‌ندی و پێوانه‌كانی پێوه‌ری ره‌گه‌زه‌كانی ژینگه,دانپێدانانی مه‌رج و به‌رزه فتكاریه‌كانی ده‌بێ له دامه‌زراوو چالاكیه‌كاندا هه‌بێ,دانپێدانانء پشت به‌ستن به‌ڕێنمایی و بڕیار‌و به‌رزه‌فتكاریه‌كانی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه,یه‌ككردنی پلانه‌كانی فریاكه‌وتن كه لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه