مادده‌ی سی وهه‌شته‌م :
دروستكردن و هاوردن و رشاندن و ئالوگۆڕكردن و به‌كارهێنانی قڕكه‌ری زینده‌وه‌ره زیان به‌خشه‌كان یان هه‌ر ئاوێته‌یه‌كی كیمیاوی دیكه بۆ مه‌به‌سته‌كانی كشتوكاڵی یان ته‌ندروستی یان ته‌ندروستی گشتی یان زۆر له مه‌به‌سته‌كانی دیكه‌ش قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نیا دوای له به‌ر چاوگرتنی مه‌رج و به‌رزه‌فتكاری و ئه‌و زه‌مانه‌تانه‌ی كه پێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ركراون ده‌ستنیشانیان ده‌كات، به جۆرێك پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كانی ژینگه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌كاتی ئێستا‌و له ئاینده‌دا له كاریگه‌ری زیانبه‌خشینی ئه‌م قڕكه‌رو ئاوێته كیمیاویانه مسۆگه‌ر بكات.
الموضوع: دروستكردن و هاوردن و رشاندن و ئالوگۆڕكردن و به‌كارهێنانی قڕكه‌ری زینده‌وه‌ره,قه‌ده‌غه به‌كارهێنانی قڕكه‌ری زینده‌وه‌ره و ئاوێته‌یه‌كی كیمیاوی بۆ مه‌به‌سته‌كانی كشتوكاڵی و ته‌ندروستی,پاراستنی پێكهاته‌كانی ژینگه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ