مادده‌ی یه‌كه‌م :
مه‌به‌ست له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه :
یه‌كه‌م : هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
دووه‌م : وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ژینگه له هه‌رێم.
سێیه‌م : وه‌زیر: وه‌زیری ژینگه له هه‌رێم.
چواره‌م : ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمدا .
پێنجه‌م : سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێم دا.
شه‌شه‌م : ئه‌نجومه‌نی پارێزگا: ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له پارێزگاكانی هه‌رێم .
حه‌وته‌م : سندوق: سندوقی پاراستن وچاككردنی ژینگه له هه‌رێم دا .
هه‌شته‌م : ژینگه : ئه‌و ده‌ورو به‌ره ژیانبه‌خشه‌یه كه پێكهاتووه له بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كان له مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و رووه‌ك و پێكهاته‌كانی گیانداره‌كان و هه‌رچی ده‌وری داوه له ئاووهه‌واو، خاك و ئه‌وه‌ی له خۆی ده‌گرێ له مادده‌كانی ره‌ق وشله‌و گازه‌كان و ئه‌و دامه‌زراوه جێگر‌و جووڵاوانه‌ی كه مرۆڤ له سه‌ریدا بنیاتی ده‌نێ .
نۆیه‌م : پیسبوونی ژینگه : هه‌رگۆرانكاریه‌كی راسته‌وخۆ یان نا راسته‌وخۆ له پێكهاته یان له تایبه‌تمه‌ندی ژینگه ببێته هۆی زیان گه‌یاندن پێی یان هاوسه‌نگییه سروشتییه‌كه‌ی بشێوێنێ.
ده‌یه‌م : پیسكه‌ره‌كانی ژینگه : مادده ڕه‌قه‌كان، یان شله‌كان یان گازییه‌كان یان ژاوه ژاو یان هۆكاره بایۆلۆژیه‌كان یان تیشكاوه‌ره‌كان یان گه‌رما یان له‌رزینه‌كانی كه زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن وهاوسه‌نگی سروشتی ده‌شێوێنن .
یازده‌م : پاراستنی ژینگه : پاراستنی ژینگه‌و رێگه گرتن له پیسبوون و تێكچوونی یان رێگه گرتن لێیان.
دوازده‌م : چاككردنی ژینگه : په‌ره‌پێدان و جوانكردنی ره‌گه‌زه‌كانی ژینگه.
سێزده‌م : هه‌ڵسه‌نگاندنی شوێنه‌واری ژینگه‌یی: دیاری كردن وشیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی شوێنه‌واری پرۆژه یان دامه‌زراویان چالاكی نواندن له سه‌ر ژینگه‌و دیاری كردنی رێ‌و شوێنه‌كانی پێویست بۆ رێگه گرتن یان سووككردنی شوێنه‌واره‌كانی نه‌رێنی له سه‌ر ژینگه‌و داهاته سروشتیه‌كان،ئه‌مه‌ش له سه‌ر ره‌زامه‌ندی نوانه‌ن یان پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێ.
چوارده‌م : ژاوه ژاو: ئه‌و ده‌نگانه‌ی له رینه‌وه‌كانیان له سنووری رێپێدراوی خۆیان ده‌رده‌چن و به پێڕه‌و دیارده‌كرێن.
پازده‌م : مادده ترسناكه‌كان : مادده ره‌قه‌كان یان شله‌كان یان گازیه‌كان تایبه‌تمه‌ندی ترسناكیان هه‌یه وكاریگه‌ری زیان به‌خشیان له سه‌ر ژینگه هه‌یه،وه‌كو مادده درمه‌كان یان ژه‌هراویه‌كان یان ئه‌وانه‌ی توانای ته‌قینه‌وه یان سووتانیان هه‌یه یان تیشكاوه‌ره ئایۆنیه‌كان و شتی دیكه‌ش .
شازده‌م : خاشاك: مادده ره‌قه‌كان یان شله‌كان یان گازیه‌كانی كه‌ڵكی به كارهێنانیان پێوه نه‌ماوه و، نا هێڵدرێنه‌وه، كه پاشماوه‌ی جۆره‌ها چالاكیه‌كانن .
حه‌ڤده‌م : پارێزراوه سروشتیه‌كان : ئه‌و ناوچانه‌ی ته‌رخان كراون بۆ پاراستنی جۆره‌كانی دیاری كراوله بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كان یان هه‌ر سیسته‌مێكی ژینگه‌یی دیكه كه رێگه به لابردنیان و كارتێكردنیان یان زیان پێ گه‌یاندیان یان له ناوبردنیان نادرێت.
هه‌ژده‌م : زینده‌وه‌ره هه‌مه جۆره‌كان : جیاوازی و زۆریی بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كان.
نۆزده‌م : لایه‌نه حكومه‌تیه‌كان : لایه‌نی حكومه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ژینگه‌وه .
بیسته‌م : دامه‌زراوه‌كان : زه‌وی و بیناو ده‌زگا و ئامێره‌كانی پێكی ده‌هێنن .
بیست و یه‌كه‌م : شوێنی گشتی :ئه‌و شوێنه ی بۆ پێشوازی كردن له هه‌موو كه‌س یان بۆ توێژێكی دیاری كرا‌و له خه‌ڵك بۆ مه‌به‌ستێك له مه‌به‌سته‌كان ئاماده كراوه.
بیست ودووه‌م:ره‌زامه‌ندی ژینگه‌یی: به ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمییه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌كات به پێی ئه‌و به‌ڵگه نامه‌یه‌وه رێگا به ئه‌نجامدانی هه‌ندێ چالاكی دیاری كرا‌و له لایه‌نی بیر‌و بۆچوونی ژینگه‌ییه‌وه ده‌درێت.
بیست وسێیه‌م : پێوانه‌كانی پاراستنی ژینگه :سنوور یان چڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و پیسكه‌رانه‌ی كه رێگا نادرێت له پێكهاته‌كانی ژینگه‌دا به سه‌ریدا تێپه‌ربن.
بیست وچواره‌م : كاره‌ساته‌كانی ژینگه‌یی : رووداوه‌كانی كه له فاكته‌ری سروشت یان كاری مرۆڤ په‌یدا ده‌بن به پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه به‌رێنمایی ده‌رده‌كرێن زیانێكی گه‌وره به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن.
الموضوع: هه‌رێم,وه‌زاره‌ت,وه‌زیر,ئه‌نجومه‌ن,سه‌رۆك,ئه‌نجومه‌نی پارێزگا,سندوق,ژینگه,پیسبوونی ژینگه,پیسكه‌ره‌كانی ژینگه,پاراستنی ژینگه,چاككردنی ژینگه,هه‌ڵسه‌نگاندنی شوێنه‌واری ژینگه‌یی,ژاوه ژاو,مادده ترسناكه‌كان,خاشاك,پارێزراوه سروشتیه‌كان,زینده‌وه‌ره هه‌مه جۆره‌كان,لایه‌نه حكومه‌تیه‌كان,دامه‌زراوه‌كان,شوێنی گشتی,ره‌زامه‌ندی ژینگه‌یی,پێوانه‌كانی پاراستنی ژینگه,كاره‌ساته‌كانی ژینگه‌یی