مادده‌ی پازده‌م :
هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدارء به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تء به‌رله به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك، پابه‌ندده‌بن به‌وه‌رگرتنی ئه‌م ڕێوشوێنء ڕێكارانه‌ی خواره‌وه:-
یه‌كه‌م : كاركردن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كاریگه‌ریه‌كانی نه‌رێنی ژینگه، كه ره‌نگه له پڕۆژه‌كانیان یان له‌و پڕۆژانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر سه‌رپه‌رشتی كردنیان یان ئه‌وانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌رباره‌یانه‌وه ده‌رده‌كه‌ن، دروست ده‌بن.
دووه‌م : وه‌رگرتنی هه‌موو ڕێكارێكی گونجاو بۆ مسۆگه‌ركردنی پیاده‌كردنی ڕێساكانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون، به‌سه‌ر پرۆژه‌كانی و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ژێر سه‌رپه‌رشتی كردنیان، یان ئه‌وانه‌ی ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ،له‌وانه‌ش ئه‌و پێڕه‌و وڕێنماییانه‌ی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ركراون.
سێیه‌م : چاودێریكردنء به‌دواداچوونی پێڕه‌وو پێوانه‌كانی ژینگه‌یی و پابه‌ندبوون پێیانه‌وه له پرۆژه‌كان یان ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و، راپۆرتی ده‌وری ده‌رباره یان به ئه‌نجومه‌ن ده‌دات.
چواره‌م : هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن به‌ر له پێشان دانی هه‌ر ڕه‌زامه‌ندییه‌ك یان ڕاگه‌یاندنێك په‌یوه‌ندی به ئه‌نجامدانی چاڵاكی ستراتیژیء زه‌به‌لاحه‌وه هه‌بێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه هه‌بێ.
الموضوع: قه‌ده‌غه‌كردنی كاریگه‌ریه‌كانی نه‌رێنی ژینگه,وه‌رگرتنی ڕێكارێكی گونجاو بۆ مسۆگه‌ركردنی پیاده‌كردنی ڕێساكانی یاسا,چاودێریكردن به‌دواداچوونی پێڕه‌و پێوانه‌كانی ژینگه‌یی,هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن به‌ر له پێشان دانی ڕه‌زامه‌ندییەكان