مادده‌ی چله‌م :
ئه‌نجومه‌ن به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار پلانێكی گشتی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه داده‌نێ و به‌رچاوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌خرێ تا ره‌چاوی بكات و له‌م نه‌خشه‌یه‌شدا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له به‌رچاو ده‌گیرێن:
یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌ن كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و پێڕه‌وه‌كانی كه له لایه‌نی ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه له‌به‌ر ده‌ستان ده‌گرێته خۆ، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی.
دووه‌م :به پێڕه‌و لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كاره ساته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان داده‌مه‌زرێ، لایه‌نه‌كانی ناو لیژنه‌كه‌و ئه‌ركه‌كانی و میكانیزمی كاركردنی هه‌ر یه‌كه‌یان له پێش و له كاتی و له دوای روودانی كاره‌ساته‌كه ده‌ست نیشان ده‌كات.
سێیه‌م : تیمه‌كانی فریاكه‌وتن بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كاره ساته‌كان به رێنمایی ئه‌و لایه‌نانه پێك ده‌هێنرێن كه نوێنه‌ریان له لیژنه هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌دا هه‌یه، كه له بڕگه‌ی (دووه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا) هاتووه و هه‌موو پێداویستییه نوێیه‌كانی له میلاكی گونجاو و راهێنه‌ر له بواری به ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناكاویدا بۆ فه‌راهه‌م ده‌كرێ.
چواره‌م : پۆلینكردنی كاره‌ساته‌كان به‌گشتی و دیاری كردنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ر لایه‌نێك به به‌خه‌به‌ردان له ڕوودانی یان مه‌زه‌نده‌كردن به ئه‌گه‌ری روودانی و چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یدا.
پێنجه‌م : دامه‌زراندنی ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی ناوه‌ندی بۆ وه‌رگرتنی هه‌واڵه‌كان له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كانی ژینگه و به‌دواداچوونی پێشوازیكردن و ڕه‌وانه‌كردنی زانیاریه ورده‌كان له‌رباره‌یه‌وه به ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی تواناكانی پێویست بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی.
شه‌شه‌م: پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌ی كاركردن كه له ژووری عه‌مه‌لییاته‌وه په‌یدابووه، بۆ به‌دواداچوونی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه له‌كاتی ڕوودانیدا یان مه‌زه‌نده‌كردن به ڕوودانی و، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كاركردن هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێویستی هه‌یه بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
الموضوع: پلانێكی گشتی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه,كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و پێڕه‌وه‌كانی ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه,به پێڕه‌و لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم,تیمه‌كانی فریاكه‌وتن بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كاره ساته‌كان,پۆلینكردنی كاره‌ساته‌كان به‌گشتی و دیاری كردنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی لایه‌نێك,دامه‌زراندنی ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی ناوه‌ندی,پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌ی كاركردن