مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م :
یه‌كه‌م : هه‌ركه‌سێك ببێته هۆكار به‌كرده‌وه‌ی كه‌سیی خۆی یان كه‌مته‌رخه‌می، یان كرده‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یان چاودێری یان كۆنتڕۆڵی ئه‌و دابن، له‌كه‌سان و لایه‌نگرانی، یان سه‌رپێچی یاساكان و پێڕه‌و وڕێنماییه‌كان بكات، وزیان به‌ژینگه بگه‌یه‌نێ، به‌پرسیارده‌بێء ده‌بێ قه‌ره‌بووی بكاته‌وه و، زیانه‌كه‌ش لاببات و، بارودۆخه‌كه‌ش بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ كاتی جارانی به‌رله‌كه‌وتنه‌وه‌ی زیانه‌كه، له‌و ماوه‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت دیاریكراوه‌و به‌و مه‌رجانه‌ی كه دایناوه، له حاڵه‌تی كه‌مته‌ر خه‌می یان مل نه‌دان بۆ ئه‌نجام دانی، وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی رێ و شوێن و رێكاری مسۆگه‌ر بۆ لابردنی زیانه كه بگرێته به‌ر و سه‌به‌یكاریش هه‌موو ئه‌و مه‌سرووفانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كردوویه‌تی سه‌رباری خه‌رجییه كارگێرییه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه:
1. پله‌ی مه‌ترسیداری ئه‌و مادده پیسانه‌و جۆره‌كانی.
2. كاریگه‌ری پیسبوون له‌سه‌ر ژینگه له ئێستاء ئاینده‌دا.
دووه‌م : به‌رپرسیاریه‌تی سه‌به‌بكاری ئه‌و زیانانه‌ی له‌ئه‌نجامی سه‌رپێچیكردن له پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی ( یه‌كه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا له به‌ر چاو ده‌گیرێ .
سێیه‌م : حوكمه‌كانی یاسای شارستانی عێڕاقی سه‌باره‌ت به ڕێساكانی به‌پرسیاریه‌تی پیاده‌ده‌كرێن، له‌هه‌ر شتێك له‌م یاسایه‌دا ده‌قی بۆ نه‌هاتبێ.
چواره‌م : ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیء زیانلێكه‌وتووان له‌تاكه‌كان بۆیان هه‌یه، به پێی حوكمه‌كانی به‌ندی (یه‌كه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا داوا به‌رزبكه‌نه‌وه.
پێنجه‌م : هه‌ركاتێ خه‌رجیه‌كانی لابردنی پیسی وه‌رگیرا به‌سندوق ده‌سپێردرێ، تاكو بۆ لابردنی پیسیه‌كه به‌كار ده‌هێندرێت.
الموضوع: هۆکار به‌كرده‌وه‌ی كه‌سیی خۆی,كاریگه‌ری پیسبوون له‌سه‌ر ژینگه له ئێستاء ئاینده‌دا,به‌رپرسیاریه‌تی سه‌به‌بكاری ئه‌و زیانانه‌ی له‌ئه‌نجامی سه‌رپێچیكردن,حوكمه‌كانی یاسای شارستانی عێڕاقی,ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیء زیانلێكه‌وتووان