مادده‌ی یازده‌م :
یه‌كه‌م : به‌پێی پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن، وه‌زاره‌ت پلانێكی بنچینه‌یی بۆ پاراستنی ژینگه له هه‌رێمدا داده‌نێء ئه‌م پلانه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕیاری لێ ده‌درێت.
دووه‌م : پلانی پاراستنی ژینگه‌ی بنچینه‌یی ملكه‌چی ئه‌و چاو پێداخشاندنه‌وه ده‌وریه ده‌بێ كه هه‌ردوو ساڵ جارێك وه‌زیر له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامی ده‌دات ء دان به‌و هه‌مواركردنانه‌دا ده‌نرێ كه به‌بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌كرێت.
سێیه‌م : چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی ده‌وری به‌پشت به‌ستن به‌حاڵه‌تی ژینگه‌یی له هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێ له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جیهانی له بواره‌كانی زانستی ء توێژینه‌وه‌و ته‌كنۆلۆژیادا.
الموضوع: پلانێکی بنچینه‌یی بۆ پاراستنی ژینگه,چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی ده‌وری به‌پشت به‌ستن به‌حاڵه‌تی ژینگه‌یی,ره‌چاوكردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جیهانی