یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره(4)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره(4)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1992)یوهزارهتی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهناوی خوای گەورە و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 35مێژووی دەرهێنان: 18/12/2000 "بڕیار" پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1) له ماددەی (56) و مادده‌ی (53)ی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زیری په‌روه‌رده و ئه‌و یاساكاریيهش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (23)ی‌دا له رۆژی (17/12/2000) كردوويەتی و، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بە پێی بڕگه (3)ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره(4)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:ئه‌مه‌ی خواره‌وه له كۆتایی مادده‌ی دووه‌مدا داده‌نرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه:3/وه‌زیر بۆ ئیداره‌ی كاروبار و به‌جێ هێنانی ئه‌رك و فرمانی هونه‌ری و په‌روه‌رده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا راوێژكاری ده‌بێ ببێ و كۆمه‌كی پێ بكه‌ن، به‌ڵام نابێ له (3) سێ راوێژكاری زیاتر هه‌بن.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌مه‌ی خواره‌وه له كۆتایی مادده‌ی پێنجه‌مدا داده‌نرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (15) پازدەهەمی مادده‌كه:15/ بزاڤ پێدانی تێكه‌ڵاوی و سه‌رخستنی نێوان قوتابخانه و بیئه‌ی ناوچه‌كه‌ی و پته‌وكردنی رۆڵی ئه‌نجومه‌نه‌كانی باوكان ومامۆستایان.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی یازدهم هه‌موار ده‌كرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:1/وه‌زاره‌ت بهخچهێ ساوایان بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن له شه‌ش ساڵ خوارتر دادەمهزرێنێ.2/شه‌رت و شروتی وه‌رگرتن و خوێندن بۆ باخچه‌كانی ساوایان رێك ده‌خا.3/به پێی پێڕۆیه‌كی تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتیی باخچه‌ی ساوایانی ئههلیيش ده‌كا.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌مه‌ی خواره‌وه له كۆتایی مادده‌ی پازده‌مدا داده‌نرێ وده‌بێته بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:3/هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماجستێر و دكتۆرا ئه‌وانه‌ی له مه‌سله‌كی ته‌دریس له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كارده‌كه‌ن، هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی هاوشانه‌كانی خۆیان كه له زانكۆكان كارده‌كه‌ن، هه‌یه.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌مه‌ی خواره‌وه له كۆتایی مادده‌ی شازده‌مدا داده‌نرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه وبه‌م شێوه‌یه‌ی ده‌خوێندرێته‌وه:3/وه‌زاره‌ت به پێی رێنمایی تایبه‌ت هه‌موو پێداویستیه‌كی په‌روه‌رده‌یی وه‌ك كه‌لوپه‌ل (اثاث) و كتێب وله‌وازمی قوتابخانه‌یی و شتی دیكه‌ی له‌و جۆره بابه‌تانه ڕه‌نێودێنێ و فه‌راهه‌میان ده‌كا.پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی شه‌شه‌م:مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م تایبه‌ته به پێكهاته‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ت هه‌مواربكرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێت:1/به‌ڕێوبه‌ريی گشتيی دیوان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش كه له پێڕۆكه‌یدا پێوه به‌ستراون، ئه‌مانه‌شی پێوه ده‌به‌سترێ:أ ـ نووسینگه‌ی وه‌زیر.ب ـ نووسینگه‌ی بريكاری وەزارەتج ـ نووسینگه‌ی پێوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان.2/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ته‌قویم و تاقیكردنه‌وه‌كان.3/به‌ڕێوه‌به‌ريی گشتيی فێركاری فێركاری سانه‌وی و پیشه‌یی و په‌یمانگاكان.4/به‌ڕێوه‌به‌ريی گشتيی فێركاريی سه‌ره‌تایی و باخچه‌ی ساوایان و له‌ناوبردنی نه‌خوێنده‌واری.5/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی به‌رنامه و ئامرازی فێركاری و پلان دانانی په‌روه‌رده‌یی.6/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی بزاڤی وه‌رزشی و دیده‌وانی و هونه‌ری.7/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی خوێندنی سریانی.8/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی خوێندنی توركمانی.مادده‌ی حه‌وته‌م:بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (بیست و دووه‌م)هه‌موار ده‌كرێ و، له كۆتاییدا بڕگه (3 و4) یشی بۆ زیاد ده‌كرێ، وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:2/وه‌زیر بۆی هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی ولیژنه‌ی ره‌فته‌نی كه خۆی به‌زه‌رووری بزانێ پێك بهێنێ و، بنه‌ما و به‌ند و به‌ست (ضوابط) و ئیختيصاص و خه‌ڵاتیان به پێی رێنمایی بۆ دیار بكا، تا ئه‌رك و فرمانێ كه پێیان ده‌سپێردرێ پیاده‌ی بكه‌ن و، راوێژ و ئامۆژگاریی هونه‌ری و په‌روه‌رده‌یی و ئیداری و یاسایی پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆیشی هه‌یه سوود له شاره‌زا و پسپۆڕ و لایه‌نی دیكه‌ی پێوه‌ندیداریش له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تیش وه‌ربگرێ.3/وه‌زیر بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر ره‌زامه‌نديی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له قه‌زایه‌كاندا كاتێ پێویست بكا به‌ڕێوه‌به‌ریی په‌روه‌رده بكاته‌وه كه هه‌ندێ له كاره تایبه‌تیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده له‌و یه‌كه ئیدارییه دا به پێی رێنمایی پێویست بگرێته ئه‌ستۆی خۆ.4/وه‌زیر بۆی هه‌یه، كاتی پێویست به‌ڕێوه‌به‌ری و به‌ش و هۆبه له پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا بكاته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی و پێڕۆی ناوخۆ بۆ ئاسانكردنی به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی نۆیه‌م:هه ردهقێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته كار.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار.د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2022 یاساى هەموارى یەکەمى یاساى ئەنجومەنى شوراى هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (14)ى ساڵى 2008 | 19
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2022 یاساى هەموارى یەکەمى یاساى ئەنجومەنى شوراى هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (14)ى ساڵى 2008 | 19
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (14) ڕۆژی 29/11/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد و، دوای گەڕانەوەی بۆ پەرلەمان بە بڕیاری ژمارە (1)ی ساڵی 2023ی سەرۆكایەتی هەرێم، بەپێی خاڵی (2) بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (10) لە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەمواركراو، دوای چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (13)، پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (1) ڕێكەوتی 1/3/2023 ئەم یاسایەی پەسەندكردەوە:یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2022 یاساى هەموارى یەکەمى یاساى ئەنجومەنى شوراى هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (14)ى ساڵى 2008مادده‌ی (1) دەقى ماددەى (یەکەم)ى یاساکە بەزیادکردنى بڕگەكانی (دووەم، پێنجەم، شەشەم) و گۆڕینی ڕیزبەندی بڕگەكان لەسەر ئەو بنەمایە هەموار دەکرێت ، و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: هەرێم: هەرێمى کوردستان - عێراق.دووەم: وەزیر: وەزیرى دادى هەرێم.سێیەم: ئەنجومەن: ئەنجومەنى شوراى هەرێم.چوارەم: سەرۆک: سەرۆکى ئەنجومەن.پێنجەم: ڕاوێژکار: ڕاوێژکار لە ئەنجومەن.شەشەم: ڕاوێژکارى یاریدەدەر: ڕاوێژکارى یاریدەدەر لە ئەنجومەن.مادده‌ی (2)دەقی ماددەى (دووەم)ى یاساکە هەموار دەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-ئەنجومەنێک لە هەرێم بە ناوى (ئەنجومەنى شوراى هەرێمی کورستان - عێراق) دادەمەزرێندرێت، لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە وەزیر دەبێت، لە سەرۆک و دوو جێگر، یەکێکیان بۆ کاروبارى دادوەریی کارگێڕی ئەوی دیكەیان بۆ کاروباری یاساکاریی و ڕاوێژکاریی، و ژمارەیەک ڕاوێژکار کە ژمارەیان لە (8) هەشت ڕاوێژكار کەمتر نەبێت و لە (12) دوازدە ڕاوێژكار زیاتر نەبێت، و ژمارەیەک ڕاوێژکارى یاریدەدەر کە لە نیوەی ژمارەى ڕاوێژکارەکان زیاتر نەبن، پێکدێت.مادده‌ی (3)دەقى ماددەى (چوارەم)ى یاساکە هەموار دەکرێت، و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-ئەنجومەن پێکدێت لە:-یەکەم: دەستەى گشتى:-دەستەى گشتی لە سەرۆک و هەردوو جێگر و ڕاوێژکارەکان پێکدێت، دانیشتنەکانی بە سەرۆکایەتی سەرۆک یان یەکێک لە جێگرەکانی کە سەرۆک دیاریدەکات، سازدەکرێت.دانیشتنەکانی دەستەی گشتی بە ئامادەبوونی ( 3/4 ) سێ لەسەر چوارى ئەندامەکانی سازدەکرێت.بڕیارەکانى دەستەى گشتى بە زۆرینەى دەنگى ئامادەبووان دەردەچێت، و لە بارى یەکسانبوونى دەنگەکان دەنگى سەرۆک یەکلاکەرەوە دەبێت.ڕاوێژکارانی یاریدەدەر بەشدارى دانیشتنەکانی دەستەى گشتى دەکەن و مافی دەنگدانیان نییە.دووەم: دەستەى سەرۆکایەتى: لە سەرۆک و جێگرەکانى و دوو دێرینترین ڕاوێژکاری ئەنجومەن پێکدێت.سێیەم: دادگاى کارگێڕییباڵا: بەسەرۆکایەتى سەرۆک یان ئەوەى رایدەسپێرێت لە ڕاوێژکاران، و ئەندامێتی (4) چوار ڕاوێژکار و (2) دوو ڕاوێژکارى یاریدەدەر پێکدێت، کە دەستەی سەرۆکایەتی دەستنیشانیان دەکات. دەستەواژەی (دادگای كارگێڕیی باڵا) لە بوارى پیادەکردنى تایبەتمەندییە دادوەرییەکان جێگەى دەستەواژەى (دەستەى گشتى) دەگرێتەوە لە هەر شوێنێکى ئەم یاسایەدا هاتبێت.چوارەم: دادگاى دادوەرییکارگێڕیی: بە سەرۆکایەتی دادوەرێک لە پۆلێنی یەکەم و ئەندامێتی دوو دادوەر لە پۆلێنی دووەم یان سێیەم یان ئەندامێتی دادوەرێک و ڕاوێژکارێک پێکدێت، و دەستەواژەی (دادگای دادوەریی كارگێڕیی) جێگەى دەستەواژەى (دادگاى کارگێڕىی) دەگرێتەوە لە هەر شوێنێکى ئەم یاسایە و هەر یاسایەکى دیکەى بەرکار لە هەرێم هاتبێت.پێنجەم: دادگاى دادوەریىفەرمانبەرانى هەرێم: بەسەرۆکایەتى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەن بۆ کاروبارى دادوەریی کارگێڕیى و ئەندامێتى دوو لە ڕاوێژکاران پێکدێت کە دەستەى سەرۆکایەتی دەستنیشانیان دەکات، و لە کاتى ئامادەنەبوونى جێگرى سەرۆک، دێرینترین ڕاوێژکار سەرۆکایەتى دادگا دەکات، و دەستەواژەی (دادگای دادوەریی فەرمانبەرانی هەرێم) جێگەى دەستەواژەى (دەستەى بەرزەفتکردنى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان - عێراق) دەگرێتەوە لە هەر شوێنێکى ئەم یاسایە و هەر یاسایەکى دیکەى بەرکار لە هەرێم هاتبێت.مادده‌ی (4)دەقی ماددەی (شەشەم)ی یاساکە هەموار دەکرێتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-ئەنجومەن تایبەتمەند دەبێت بە ئەرکەکانی دادوەریی کارگێڕیی، ڕاوێژ و داڕشتن و ئامادەکردن و پێداچوونەوە و ووردبینیکردنی پڕۆژە یاساکان، و دەربڕینی ڕا و بۆچوون لەو پرسە یاساییانەى کە دامەزراوەکانى هەرێم ئاراستەیان دەکەن.مادده‌ی (5)بڕگەى (یەکەم)ى ماددەى (دوازدەم)ى یاساکە هەموار دەکرێتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: پێویستە دادگاى دادوەریى کارگێڕیی لە سەنتەرى پارێزگاکانى هەرێم و بەپێى پێویستى بەرژەوەندى گشتى دابمەزرێت.مادده‌ی (6)دەقی ماددەى (چواردەیەم)ی یاساکە هەموار دەکرێتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-بڕیارى دادگاى دادوەریی کارگێڕیی لە ماوەى (30) سی ڕۆژ لە ڕۆژی دواترى پێڕاگەیاندنی یان ئەژمارکردنى بە پێڕاگەیەندراو، لەلایەن تانەلێدەر یان نوێنەرە یاساییەکەى یان داواکاری گشتی دواى ئاگادارکردنەوەى، شیاوى تانەى پێداچوونەوەیە لە بەردەم دادگاى کارگێڕیى باڵا و بڕیارى دادگاش لەم بارەیەوە بنبڕ دەبێت.مادده‌ی (7)دەقى ماددەى (حەڤدەم)ى یاساکە هەموار دەکرێت و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: مەرجە بەر لە پێشکەشکردنى تانە بۆ دادگاى دادوەریی کارگێڕیی، دادخوازیى بۆ بڕیارەکە لاى ئەو لایەنەی بڕیارەکەى دەرکردووە یان سەرۆکایەتی ئەو لایەنەى بڕیارەکەى دەرکردووە بکرێت، لە ماوەى (30) سى ڕۆژ لە ڕێکەوتى پێڕاگەیاندنى کەسى خاوەن بەرژەوەندی بەبڕیارە کارگێڕییەکە یان ئەژمارکردنى بە پێڕاگەیاندراو، و پێویستە لەسەر ئەو لایەنە کارگێڕییەش لە ماوەى (30) سى ڕۆژ لە ڕێکەوتى تۆمارکردنى دادخوازییەکە تێڕوانینى بۆ بکات.دووەم: لەکاتى تێنەڕوانین لە دادخوازییەکە یان ڕەتکردنەوەى لەلایەن لایەنى کارگێڕیی تایبەتمەندەوە، ئەوا پێویستە لەسەر کەسى دادخواز لەماوەى (30) سى ڕۆژ لە ڕێکەوتى ڕەتکردنەوەى دادخوازییەکەى بەڕاشکاویی یان بە حوکمى، تانەى خۆى پێشکەش بە دادگا بکات، بە پێچەوانەوە، مافى تانەلێدان لە بڕیارەکە لە دەستدەدات.سێیەم: لە دەستدانى مافى تانەلێدان بەپێى بڕگەى (دووەم)ى ئەم ماددەیە ڕێگر نابێت لە داواکردنى قەرەبوو لەبەردەم دادگاى دادوەریی کارگێڕیی لەو زیانانەى دەرئەنجامى ئەو بڕیارە پێیکەوتوون.مادده‌ی (8)دەقى ماددەى (نۆزدەم)ى یاساکە هەڵدەوەشێندرێتەوە، و ئەم دەقەی خوارەوە شوێنى دەگرێتەوە:-یەکەم: دادگاى کارگێڕیی باڵا تایبەتمەند دەبێت بەتێڕوانین لەمانەى خوارەوە:-تانەدان لەو بڕیار و حوکمانەى لە دادگاى دادوەریی کارگێڕیی و دادگاى دادوەریی فەرمانبەرانى هەرێمەوە، دەردەچن.هەر ناکۆکیەک سەبارەت بە دیارکردنى تایبەتمەندى تێڕوانینى ئەو داوایەى دەکەوێتە نێوان دادگاکانى دادوەریى کارگێڕیى لە هەرێم یان لە نێوان دادگاى دادوەریی کارگێڕیی و دادگاى دادوەریی فەرمانبەرانی هەرێم.هەر ناکۆکیەک سەبارەت بە جێبەجێکردنى دوو حوکمى پێچەوانەى یەکترى کە هەردووکیان پلەى بنبڕیان وەرگرتووە و لە دادگاى دادوەریی کارگێڕییەوە یان لە دادگاى دادوەریی فەرمانبەرانى هەرێمەوە، لە یەک بابەتدا دەرچوون، ئەگەر لە نێوان هەمان لایەنەکانى داواکەدا بێت، یان یەکێکیان لایەن بێت لەم دوو حوکمە، لەم بارەدا بڕیارى پێشخستن و جێبەجێکردنى یەکێکیان دەدات بەبێ حوکمەکەى دیکە.دووەم: لەکاتى تێڕوانین لە تانەدان لە بڕیارەکانى دادگاى دادوەریی کارگێریی و دادگاى دادوەریی فەرمانبەرانى هەرێم، پەیوەست بەو تایبەتمەندیانەى لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە دەقنووسكراوە، دادگاى کارگێڕیی باڵا ئەو تایبەتمەندیانە پیادە دەکات کە دادگاى پێداچوونەوە بە سیفەتى پێداچوونەوە پیادەیاندەکات، ئەوانەى لە یاساى دادبینیی شارستانى بەرکار لە هەرێم هاتوون.مادده‌ی (9)دەقى ماددەى (بیستەم)ى یاساکە هەمواردەکرێت و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: دادگاى دادوەریی فەرمانبەرانى هەرێم تایبەتمەند دەبێت بە تێڕوانین لەو داوایانەى کە فەرمانبەر بەپێى هەردوو یاساى ڕاژەى شارستانى ژمارە (24)ى ساڵى 1960ى هەموارکراو و یاساى بەرزەفتکردنى فەرمانبەرانى دەوڵەت و كەرتی گشتی ژمارە (14)ى ساڵى 1991ى هەموارکراو یان ئەوانەى جێگەیان دەگرنەوە یان هەر یاسا یان پەیڕەوێکى دیکە کە وەزیفەى گشتى ڕێکدەخات، بەرزیان دەکاتەوە.دووەم: دواى تێپەڕبوونى (30) سى ڕۆژ لە ڕێکەوتى ڕۆژى دواى پێڕاگەیاندنى بە بڕیار یان بڕیارە تانە لێدراوەکە ئەگەر لەناو عێراق بوو، (60) شەست ڕۆژ ئەگەر لە دەرەوەى عێراق بوو، فەرمانبەر مافى پێشکەشکردنى داوا بەپێى بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە لەدەستدەدات.سێیەم: بڕیارى دادگاى دادوەریی فەرمانبەرانى هەرێم لەو داوایانەى لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە ئاماژەیان پێکراوە شیاوى تانەلێدان دەبن لەلاى دادگاى کارگێڕیى باڵا لە ماوەى (30) سى ڕۆژ لە دواى پێڕاگەیاندن یان دانانى بە پێڕاگەیندراو، و بڕیارى دادگاى کارگێڕیى باڵاى دەرکراو لە ئەنجامى تانەلێدانەکە و بڕیارى دادگاى دادوەریی فەرمانبەرانی هەرێم ئەگەر لە ماوەى یاساییدا تانەى لێنەدرا، بنبڕ و پابەندکار دەبێت.مادده‌ی (10)ماددەى (بیست و یەکەم)ى یاساکە هەموار دەکرێتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-حوکمی یاساکانی دادبینیی شارستانی ژمارە (83)ی ساڵی 1969ى هەموارکراو و یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەکان ژمارە (23)ی ساڵی 1971ى هەموارکراو، و یاسای سەلماندن ژمارە (107)ی ساڵی 1979ى هەموارکراو، و یاسای رسومی دادیی ژمارە (114)ی ساڵی 1981ى هەموارکراو، یان ئەوانەى شوێنیان دەگرنەوە، بەو شێوەیەی دەگونجێت لەگەڵ سروشتی ئەو داوایانەى تێڕوانینی بۆ دەکرێت لەلایەن هەریەک لە دادگای کارگێڕیی باڵا و دادگاى دادوەریی کارگێڕیی و دادگای دادوەریی فەرمانبەرانی هەرێم، پیادە دەکرێن.مادده‌ی (11)دەقی ماددەى (بیست و دووەم)ی یاساکە هەموار دەکرێتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-دەستەى سەرۆکایەتى ئەم ئەرکانەى خوارەوە پیادە دەکات:-یەکەم: ناردنى پڕۆژە یاساکان و هەر داواکاریەکى نێردراو بۆی بۆ ڕا و بۆچوونی یاسایی بەپێی حوکمەکانى ئەم یاسایە، بۆ دەستەى گشتی بە مەبەستی تاوتوێکردنیان و دەرکردنی بڕیارى پێویست لەبارەیانەوە.دووەم: ساڵانە، یان لە کاتێکی پێویستدا، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بوونى کەموکوڕى و ئاڵۆزی لە یاسا بەرکارەکان و زێدەڕۆیى و خراپ بەکارهێنانى دەسەڵاتى کارگێڕیى، ئاڕاستەى سەرۆکایەتی ئەنجومەنى وەزیران دەکات.مادده‌ی (12)دەقی ماددەی (بیست و سێیەم)ی یاساكە هەموار دەکرێتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: سەرەڕاى مەرجە گشتییەکانى دامەزراندن، دواى دەرچوونیان لە کۆلێژى یاسا پێویستە هەر یەک لە سەرۆک و جێگران و ڕاوێژکاران (20) بیست ساڵ و ڕاوێژکارانى یاریدەدەر (15) پازدە ساڵ خزمەتى کردەییان لە ئەرکى دادوەریی یان پارێزەرى یان یاسایى یان ئەکادیمى لە بوارى یاسادا هەبێت.دووەم: میکانیزمەکانی پاڵاوتنی سەرۆک و ڕاوێژکارەکان بە ڕێنماییەک ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات.مادده‌ی (13)سێ بڕگە بە زنجیرەى (سێیەم) و (چوارەم) و (پێنجەم) بۆ ماددەى (بیست و پێنجەم)ى یاساکە زیاد دەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-سێیەم: هەر یەک لە سەرۆک و جێگرەکانى و ڕاوێژکاران، لەوانەى دادوەر نین، لەبەردەم سەرۆکى هەرێم سوێندى یاسایی دەخۆن، كە بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە: (سوێند بێت بەخواى مەزن، پابەندبم بە بەجێگەیاندنى ئەرکەکانم، و بە ڕاستگۆیی و دەسپاکى و دڵسۆزییەوە یاسا پیادە بکەم، و بەهەق حوکم بدەم).چوارەم: هەر یەک لە سەرۆک و جێگرەکانى و ڕاوێژکار و ڕاوێژکارانى یاریدەدەر، پیادەى ئەرکی دادوەریی کارگێڕیی دەکەن بۆ مەبەستەکانى ئەم یاسایە.پێنجەم: بە ڕەچاوكردنی هەردوو مەرجی پۆلین و ماوە، ڕاژەی ئەو دادوەرانەی كە دوو ساڵ لە دادگای كارگێریی باڵا كاردەكەن، لە ڕێكەوتی دامەزراندنی ئەنجومەنەوە، بە ڕاژەی دادوەریی ئەژماردەكرێت، بۆ مەبەستی پیادەكردنی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (37)ی یاسای دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (23)ی ساڵی 2007.مادده‌ی (14)بڕگەکانى (یەکەم) و (دووەم) لە ماددەى (بیست و شەشەم)ى یاساکە هەمواردەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: سەرۆک بە پلەى تایبەت دەبێت و مووچە و دەرماڵەى بریکارى وەزارەت وەردەگرێت.دووەم: جێگرانى سەرۆک و ڕاوێژکاران بە پلەى تایبەت دەبن و مووچە و دەرماڵەى ڕاوێژکار وەردەگرن.مادده‌ی (15)بڕگەى (یەکەم) لە ماددەى (بیست و حەوتەم)ى یاساکە هەموار دەکرێتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: وەزیر بە ڕەزامەندی وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی بۆی هەیە (4) چوار لە ئەندامانی دەستەى وانە وتنەوە لە زانکۆکانی هەرێم ئینتیداب بکات، لەوانەى بڕوانامەى دکتۆرایان لە یاسادا هەیە و پلەى زانستی‌یان لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نییە، ئەمەش بە ڕەزامەندی نووسراوى خۆیان وەک ڕاوێژکارى خۆتەرخانکەر، بۆ ماوەی (3) سێ ساڵ کە یاراى نوێکردنەوەیە بۆ یەک جار، بۆ ئەم مەبەستەش هەمان ماف و شایستەى دارایی و جیاوگەکانی ڕواێژکاریى ڕاژەى هەمیشەیی ئەنجومەنیان دەبێت.مادده‌ی (16)دەقى ماددەى (سى و چوارەم)ى یاساکە هەموار دەکرێت و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: وەزیر ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەکات.دووەم: ئەنجومەن دەتوانێت پەیڕەوێکى ناوخۆ بۆ خۆى دەربکات.مادده‌ی (17)کار بە دەقى هیچ یاسا یان بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت .مادده‌ی (18)پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (19)ئەم یاسایە لە ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان) جێبەجێ دەکرێت.د.ڕێواز فائق حسینسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنبۆڕێکخستنەوەى پێکهاتە و دەسەڵات و تایبەتمەندىەكانی ئەنجومەنى شوراى هەرێم بەشێوەیەک لێهاتوویى و تواناى خێرایى لە بوارەکانى دادوەریی كارگێریی و یاساکاریى و ڕاوێژکاریى یاسایى و ڕا دەربڕین دەستەبەربکات، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2007 یاسای پاشكۆی یاسای داواكاری گشتی ژماره (159) ی ساڵی 1979 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 10
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2007 یاسای پاشكۆی یاسای داواكاری گشتی ژماره (159) ی ساڵی 1979 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 10
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراقپشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (29)ی رۆژی (27/6/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2007 یاسای پاشكۆی یاسای داواكاری گشتی ژماره (159) ی ساڵی 1979 له هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م:ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌وانه‌ی له خزمهتكردندا به‌رده‌وامن به پێی پله وپۆلین وكۆنی ئه‌و پۆسته‌ی تێیدان، له كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به دادوه‌ر ده‌ژمێردرێن، هه‌مان ئه‌و حوكمانه‌ی به‌سه‌ر دادوه‌راندا پیاده ده‌كرێ ده‌یانگرێته‌وه‌و، هه‌موو ماف و تایبه‌تكاریه‌كانی دادوه‌رانیش ده‌یانگرێته‌وه.مادده‌ی دووه‌م:ساڵانی خزمه‌تكردنی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی كه ده‌كه‌ونه ژێر حوكمی مادده‌ی (1)ی ئه‌م یاسایه و پۆلین و پۆسته‌كانیان و كۆنییان، بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ژماره (14)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، یا هه‌ر یاسایه‌كی دیكه كه جێگای ده‌گرێته‌وه، ده‌ژمێردرێ.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن كه له ده‌قی یاسای داواكاری گشتی ژماره (159)ی ساڵی 1979 ی هه‌مواركراو دا هاتووه.مادده‌ی چواره‌م:كاركردن به بڕگه‌كانی یه‌كه‌م ودووه‌م و سێیه‌م له مادده‌ی ژماره (1) له یاسای داواكاری گشتی ژماره (159)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـیهكهم: پاراستنی سیسته‌می هه‌رێمی كوردستان وبنچینه‌كانی و مالأ وسامانی گشتی له چوارچێوه‌ی چاودێری مه‌شروعییه‌ت و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی یاسا وچاك پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی.دووه‌م: به‌شداریی كردن له‌گه‌لأ دادوه‌ریی ولایه‌نه پسپۆره‌كان له ئاشكراكردنی خێرای كاره تاوانكارییه‌كان و كاركردن بۆ زوو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و خۆلادان له دواخستنی دادگایی كردنه‌كان به‌بێ هۆ، به‌تایبه‌تی ئه‌و تاوانانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ئاسایشی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراتیه‌وه هه‌یه.مادده‌ی پێنجه‌م:كاركردن به مادده‌ی (42)ی یاساكه راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـیهكهم : وه‌زیری داد شوێنی كاركردنی ئه‌ندامی داواكاری گشتی ده‌سنیشان ده‌كات ئه‌وه‌ش دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومیك ده‌بێ كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به دامه‌زراندنی ده‌رده‌چێ.دووه‌م : ئه‌ندامی داواكاری گشتی دوای ئه‌م سوێند خواردنه‌ی خواره‌وه ده‌س به‌كاره‌كه‌ی ده‌كات:[ به خوای گه‌وره سوێند ده‌خۆم كه كاره‌كانم به باشترین شێوه و به هه‌ق وراست وره‌وان جێبه‌جێ بكه‌م و یاساكان به ته‌واوی و ده‌سپاكی و بێ لایه‌نی پیاده‌بكه‌م وخوا له‌وه‌ی ده‌یڵێم شاهیده].سێیه‌م: سه‌رۆكی داواكاری گشتی له به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم و به ئاماده بوونی وه‌زیری داد سوێند ده‌خوات و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی دیكه‌ش سوێند له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ده‌خۆن.مادده‌ی شه‌شه‌م:كاركردن به بڕگه‌ی (6) له مادده‌ی (49)ی یاسای ژماره (159)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو ڕاده‌گیرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:كاركردن به به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه له هه‌رێمدا ڕاده‌گیرێ:( ئامانجه‌كانی شۆڕش، كه‌رتی سۆشیالیستی،ئه‌نجومه‌نی داد، ئه‌بی غرێب) و زاراوه‌ی (رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی) جێگه‌ی زاراوه‌ی (ئه‌نجومه‌نه میللیه‌كان و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان) ده‌گرێته‌وه كه له یاسای ژماره (159) ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراودا هاتووه.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌سته‌واژه‌ی (سه‌رۆكی هه‌رێم) شوێنی ده‌سته‌واژه‌ی (سه‌رۆك كۆمار) وده‌سته‌واژه‌ی (مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم) شوێنی (مه‌رسوومی كۆماری) و ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری) شوێنی (ئه‌نجومه‌نی داد) ده‌گرنه‌وه، له‌گه‌لأ لادانی ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شوڕش) له هه‌ر شوێنێك كه له یاسای داواكاری گشتی دا هاتبـێ بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی له هه‌رێمی كوردستاندا.مادده‌ی نۆیه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یابڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق...
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2008 یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 30
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2008 یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 30
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان - عیراق. ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (22)ی رۆژی 3/12/2008دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد:- یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2008 یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدهروازهی یهكهمحوكمهگشتییهكانبهشی یه‌كه‌م(پێناسه‌كان)مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:-یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی –عێراق.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.سێیه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.چواره‌م: وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه له هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق.پێنجه‌م: ده‌زگا: ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق.شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا.حه‌وته‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق.هه‌شته‌م: نه‌خشه‌سازی بنچینه‌یی فڕۆكه‌خانه: نهخشهسازیء هێلكاریهكانی ئاكاره بنچینه‌ییه‌كانی فڕۆكهخانهء پاشكۆكانی پێش دامه‌زراندنء پاش دامهزراندنیء فراوانكردنی ئایندهی.نۆیه‌م: به‌كارخه‌ری فڕۆكه‌خانه: هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، فرۆكه‌خانه‌كه یان به‌شێكی ده‌خاته‌كار.ده‌یه‌م: وه‌به‌رهێنه‌ری فرۆكه‌خانه: كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی كه فرۆكه‌خانه‌كه وهبهردههێنێء به‌ڕێوه‌ی ده‌بات چ خودی خۆی یان به‌هۆی كه‌سان یان لایه‌نی په‌یوه‌ست به‌خۆی.یازدهم: به‌كارخه‌ری ئاسمانی (وه‌به‌رهێنه‌ر): هه‌ركه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی یان ده‌زگا یان كۆمپانیا، ئه‌ركی به‌كارخستنی فڕۆكه ده‌گرێته ئه‌ستۆ، بۆ مه‌به‌سته‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی ناوخۆیی یان نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆیان به‌شێوه‌یه‌كی بهكرێدان یان پێشكه‌شكردن یان به‌كارخستنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاسمانی یان هه‌ر كارگوزارییهكی دیكه، چ بۆ حیسابی خۆی بێ یان له‌بری كه‌سێكی دیكه یان ده‌زگایه‌ك یان كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ء ده‌سته‌ی فرۆكه‌وانه‌كان ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی ده‌بن.دوازدهم: خزمه‌تگوزاریه‌كانی سه‌رزه‌وی: مه‌به‌ست له خزمه‌تگوزاری سه‌رزه‌وی هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌یه كه له فرۆكه‌خانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن به‌هۆی كۆمپانیاكان یان دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌تمه‌ند كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی پشتی پێ ده‌به‌سترێ بۆ پێشوازیكردنء ڕاگواستنی فرۆكه‌و ڕێبوارانء ئه‌وه‌ی فرۆكه‌كان ده‌یگوازنه‌وه له كهلءپهلء كاڵاءپۆسته له‌وانه‌ش داگرتنء باركردنء هه‌روه‌ها بار‌و بۆ كردنی فرۆكه‌كان به‌خواردنه‌وه‌و كه‌ره‌سته‌كانی خوارده‌مه‌نی شتی دیكه‌ش، هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی باڵاخانه‌كانی فرۆكه‌خانه‌ء له‌ناو شوێنی جولانه‌وه‌ی فرۆكه‌كان تاوه‌كو سه‌ركه‌وتن بۆ ناوفرۆكه بهرلهفڕینیء ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێ پێشكه‌ش ده‌كرێ ده‌بێ هاوشێوه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه پێوانه‌ییانه بێ كه‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی بۆ هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان پشتی پێ ببه‌سترێ.سیازده‌م: پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی: هه‌رچییه‌ك لهپاشكۆكانء قه‌واڵه‌كانی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی شارستانی نێوده‌وڵه‌تی (ICAO) هه‌مواركراوه‌كانی دا هاتبێت.چوارده‌م: پێوانه‌كانی ناوخۆیی: هه‌ر پێوانه‌یه‌ك له‌یاسای فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی و ههمواركراوهكانیدا هاتبێت له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم له‌م مه‌یدانه‌دا به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی ده‌ستووری عێراقیدا ناكۆك نه‌بێت.پازده‌م: فرۆكه‌خانه: ڕووپێوێكی دیاریكراوه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زه‌وی یان ئاو له‌وانه‌ش باڵاخانهء دامه‌زراوو كه‌ره‌سته‌كانی تایبه‌تكراوه سه‌راپای یان به‌شێكی بۆ گه‌یشتن و جێهێشتنی فرۆكه‌كان یان له‌به‌ر جولانه‌وه‌یان له‌سه‌ر رووبه‌ری زه‌وی.شازده‌م: فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی: فرۆكهخانهیهكه حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیدا دایده‌مه‌زرێنێ بۆ هاتنهناوو ده‌رچوونی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیء، وه‌رگرتنی هه‌موو ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به گومرگء كۆچكردنء ته‌ندروستی و كهڕهنتێنه-قورمێنه له‌وانه‌ش به‌رگرتن له ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ك، زۆر ڕێكاری هاوشێوه‌ی دیكه‌ش.حه‌ڤده‌م: ڕێپێدان: ڕه‌زامه‌ندییه‌كه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی ده‌ریده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی چاڵاكیه‌كی دیاریكراو كه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی.هه‌ژده‌م: ڕێبه‌ری فرۆكه‌خانه: ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌ریده‌كات ئه‌و پره‌نسیپه بنچینه‌ییانه له‌خۆی ده‌گرێ كه له پێڕه‌و وپارێزنامه و ڕێنمایی و ڕێساكانی پێویست كه ده‌بێ په‌یڕه‌وی بكرێ، داهاتووه، له‌پێناو سه‌لامه‌تی و ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ء فرۆكه‌كان.نۆزده‌م: رێپێدان به‌فرۆكه‌خانه: ڕه‌زامه‌ندییه‌كانی دیاریكراوه ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی ده‌ریده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌كارخستنی فرۆكه‌خانه بگرێته ئه‌ستۆ.بیسته‌م: مۆڵه‌تدان: باوهڕنامهیهكه یان ڕێپێدانێكه ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق دهیداتهكارمهندانی كه‌رتی فرۆكه‌وانیی شارستانی، ئه‌وانه‌ی سروشتی كاره‌كانیان پێویست به‌هه‌بوونی باوه‌ڕنامه یان ڕێپێدان ده‌كات، به‌پێی ئاسته‌كانی بڕیار لێدراوی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.بیست ویه‌كه‌م: جولانه‌وه‌ی ئاسمانی: هه‌موو فرۆكه‌كانی به‌ئاسمانه‌وه‌ن، یان له‌ناوچه‌ی فرۆكه‌خانه مانۆڕدهگرن.بیست ودووه‌م: شوێنی مانۆڕگرتن (سوڕانه‌وه) له فڕۆكه‌خانه: ئه‌و شوێنه‌یه بۆ فڕین و نیشتنه‌وه‌و جولانه‌وه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به فڕین و نیشتنه‌وه به‌كاردێت به‌ده‌ر له گۆڕه‌پانی وه‌ستانی فڕۆكه‌كان.بیست وسێیه‌م: فرۆكه: هه‌ر ئامێرێك بتوانێ له ئاسمان بمێنێته‌وه به‌هۆی كاردانه‌وه‌كانی هه‌وا، نه‌وه‌ك به‌هۆی ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زه‌وی ڕه‌نگده‌داته‌وه، هه‌موو نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كانی هه‌وا ده‌گرێته‌وه وه‌كو مهناتید و بالۆنهكانء فرۆكه‌كانی چارۆگه‌دارو ئه‌و فرۆكانه‌ی كه باڵه‌كانیان ده‌جوڵێته‌وه هه‌تادوایی..بیست وچواره‌م: ڕێككه‌وتننامه‌ی شیكاگۆ: ڕێككه‌وتننامه‌ی فرۆكه‌وانی شارستانی نێوده‌وڵه‌تی كه له شیكاگۆ له 7/كانوونی یه‌كه‌می/1944 مۆركراوه‌و به‌یاسای ژماره(6)ی ساڵی 1947و پاشكۆو قه‌واڵه‌و برتۆكۆڵهكانی تایبه‌ت به‌وو هه‌مواركراوه‌كانی په‌سندكراوه.به‌شی دووهمچوارچێوهی پیاده‌بوونی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایهماددهی دووه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر هه‌موو فرۆكه‌خانه شارستانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پیاده‌ده‌كرێ.مادده‌ی سێیه‌م:ده‌زگا پابه‌ندده‌بێت به‌هه‌موو ڕێسا‌و به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كانی كه ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق ده‌ریده‌كات و په‌یوه‌سته به‌سه‌لامه‌تیء ئاسایشی فرۆكه‌وانی شارستانی و پشت به پێوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌به‌ستێ به‌جۆرێك نابێ پێچه‌وانه‌ی ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.ده‌روازه‌ی دووهمدهزگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستانبهشی یهكهمدامهزراندنماددهی چواره‌م:به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌زگایه‌ك داده‌مه‌زرێ به ناوی (ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) به‌وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت و، كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی ئیداره و هونه‌ریی خۆی ده‌بێت و، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ناو بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ده‌بێت، فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێت و، له‌م بواره‌دا خاوه‌ن ئه‌زموون بێت، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێ و ده‌زگاكه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیر، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان داده‌مه‌زرێنێت.ماده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌زگا له‌م دامه‌زراوانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:1- سه‌رۆكی ده‌زگا. 2- یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا به‌پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێت.3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.4-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.5- شاره‌زایان و راوێژكاران.دووه‌م: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه ئاماژه بۆ كراوانه‌ی له بڕگه ( یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا به‌پێڕه‌وی ناوخۆیی تایبه‌ت دیاریده‌كرێت، كه‌ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا ده‌ریده‌كات و ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌و یه‌كه‌كانی نوێ دابهێنێ یان هه‌ڵیانوه‌شێنێته‌وه و یه‌كیان بخات به‌پێی پێداویستی كار‌و به‌ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر. له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وبه‌رژه‌وه‌ندی ده‌زگاكه.به‌شی دووهمئامانج وئه‌رك و ئیشه‌كانی دهزگاماددهی شه‌شه‌م: ده‌زگا ئامانجی گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌مووكاروباری فرۆكاخانه شارستانیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان_عێراقی هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردن و به‌گه‌ڕخستن و گه‌شه‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌لایه‌نه‌كانی هۆنه‌ری و به‌گه‌رخستن و ئابووری و رێكخستنی كارگێڕی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی كارا له سه‌رزه‌وی و له ئاسمانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، به‌جۆرێك ئاسته‌كانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی به پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وله‌تی و ناوخۆیی بهێنێته‌دی.مادده‌ی حه‌وته‌م:ده‌زگا ئه‌م ئه‌رك و ئیشانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: په‌ره‌پێدانی ناوه‌ندی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌جۆرێك سه‌لامه‌تی و ئاسایشی فرۆكه‌كانی مسۆگه‌ر بكات.دووه‌م: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی دیاریكراوه‌كانی خواره‌وه بۆ فرۆكه‌كانی كارا له شوێنی مانۆڕكردن و ئاسمانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم:1- خزمه‌تگوزاری چاودێری كردنی فرۆكه‌خانه(AERODROME CONTROL SERVICE)به‌وبڕوایه‌ی به‌شێكه له خزمه‌تگوزاریه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی(AIR TRAFFIC CONTROL SERVICE)2- خزمه‌تگوزاری زانیاریه‌كانی گه‌شت (FLIGHT INFORMATION SERVICE)3- خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه (ALERTING SERVICE)سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی چاودێریكردنی سه‌رزه‌وی (GROUND CONTROL) بۆ فرۆكه‌و نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌كان و كه‌سانی كرێكار له گۆره‌پانی وه‌ستانی فرۆكه‌كان.چواره‌م: هاندانی وه بهرهیبَنان له خزمه‌تگه‌زاریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا.پێنجه‌م: توێژینه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌و تۆماركردنیان و دانانی پلانه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا.شه‌شه‌م: دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی شارستانی له هه‌رێمدا به پێی یاسا‌و پێڕه‌وورێنماییه‌كانی ناوخۆ‌و نێوده‌وله‌تی تایبه‌ت به كاروباری فرۆكه‌وانیی شارستانی.حه‌وته‌م: به‌كارخستنی به توانای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا و هێنانه‌دی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كانی گونجاو له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی ناوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تی.هه‌شته‌م: پێشنیازكردنی پلان و سیاسه‌ته‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا.نۆیه‌م: ئاماده‌كردن و راهێنان و په‌ره‌پێدانی هێزی كارگه‌ر له‌مه‌یدانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.ده‌یه‌م: رێكخستن وبه‌رێوه‌بردنی كه‌ش و هه‌واوسه‌رپه‌رشتیكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاریه‌كانی پێویست بۆ جولانه‌وه‌ی كه‌شتییه‌وانی ئاسمانی وه‌كو گه‌یاندنه‌كان و چاودێریكردنی ئاسمانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عیراقه‌وه پێی دراوه.یازدهم: رێكخستنی پرۆسه‌كانی به‌رێوه‌بردنی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی ره‌وانه‌كردنی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و ڕێك و پێك به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق پێی دراوه.دوازدهم: پێشنیاركردنی دامه‌زراندنء ئاماده‌كردنی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمداو سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌كانی كارگێڕیء به‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنانی.سیازده‌م: مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی هاوشانی (ارتفاق) ئاسمانی له ئاسمانء فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.چوارده‌م: دابینكردنی بیناو موڵكء ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و وێستگه‌ء مناره‌كانی به‌ته‌ل و بێته‌ل بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.پازده‌م: پشكنینی فرۆكه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنیان له فڕین، یان گلدانه‌وه‌ی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی پێیه‌وه هه‌بێت به‌پێی هه‌بوونی پێداویستیه‌كانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كه و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم پێی دراوه.شازده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی تایبه‌تمه‌ند بۆ دانانی به‌رزه‌فتكاری و ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی كه به‌پێویستی ده‌زانێ بۆ پاراستنی ئاسایش له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كان و یارمه‌تیدانی فرۆكه‌وانی (كه‌شتیه‌وانی)و ڕێكخستنی گه‌یاندن و په‌ی پێ بردنی ئاسمانی (ڕادار)، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم پێی دراوه.حه‌ڤده‌م: سه‌رپه‌رشتیكردن به‌سه‌ركاروباره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی شارستانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و چاودێریكردنی پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به‌به‌رزه‌فتكاری و ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی به‌ركار به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق پێی دراوه.هه‌ژده‌م: گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بۆ به‌كارخستن و به‌ڕێوه‌بردنی فرۆكه‌خانه‌كان یان بنیاتنان و به‌كرێدانی باڵه‌خانه‌و عه‌مبارو شوێنه‌كانی ئازاد‌و گۆڕه‌پانه‌كان.نۆزده‌م: مۆڵه‌تدانء ڕێگه‌پێدانی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانی و بریكاره‌كانی كۆمپانیا فرۆكه‌وانیه‌كانی له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن و چاودێریكردنی كاره‌كانیان بۆ مسۆگه‌ر كردنی پابه‌ندبوونیان به‌مه‌رجه‌كانی ڕێگه‌پێدان به‌پێی ڕێڕه‌وه‌كانی پشت پێ به‌ستراو.بیسته‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی:-1- ئه‌نجامدانی كاری به‌دوادا گه‌ڕان و به‌هانا هاتنی ئه‌و فڕۆكانه‌ی له‌ناو سنوری هه‌رێمدا پێویستیان پێی هه‌یه.2- رێگه دان به فێربوون راهێنان له سه‌ر فرۆكه‌وانی و كاره‌كانی ئاسمانی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا.3- ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كانی فێركردن و راهێنان له جۆره‌ها مه‌یدانه‌كانی فرۆكه‌وانی شارستانی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا و له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی خول و ئه‌لقه‌كانی خوێندن و كۆنگره‌كان.4- دانانی ڕێساكانی ئاسمانی و پێڕه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به فڕینی فڕۆكه‌كان و فڕۆكه‌وانی ئاسمانی و پاراستنی كه‌سان و سامانی گشتی و تایبه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی و ڕێگای به‌كارهێنانی پانتاییی ئاسمان له‌ناو سنووری هه‌رێمدا.5- په‌یوه‌ندیكردن به ڕێكخراو‌و ده‌سته‌كانی نێو ده‌وله‌تی و هه‌رێمایه‌تیی تایبه‌تمه‌ند له مه‌یدانه‌كانی فڕۆكه‌وانی شارستانی.6- ده‌ركردنی ڕێگه پێدانی تایبه‌ت به گه‌شته‌كانی ڕێكخراو‌و به ڕێكه‌وتی بۆ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی شارستانی ناوخۆ و بیانی كه ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌كارده‌هێنن و تۆماركردنی ئه‌و ڕێپێدانانه.7- ده‌ركردن و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانی كارایی پیشه‌كانیان بۆ كارمه‌ندان له‌هه‌ندێ پیشه‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانی له هه‌رێمدا،وتۆماركردنی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌و چاودێری كردنی پرۆسه‌كانی نوێكردنه‌وه‌یان به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی.8- تۆماركردنی فڕۆكه‌كانی شارستانی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمپانیاكانی نیشتمانی سه‌ر به هه‌رێم و ئه‌و ڕێپێدانانه‌ی په‌یوه‌سته به سه‌لامه‌تی به‌كارخستن و پاراستنی و تۆماركردنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لێیه‌وه په‌یدا ده‌بن.بیست و یه‌كه‌م: به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به گرێدانی ڕێككه‌وتنه‌كانی دووانه‌و به كۆمه‌ڵ بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی فڕۆكه‌وانی شارستانی له ده‌وله‌ته‌كانی دیكه‌وه، وتۆماركردنی ئه‌نجامه‌كانی لێیه‌وه په‌یدا ده‌بن، به جۆرێك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی فڕۆكه‌وانی شارستانی و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بگه‌یه‌نێ.بیست و دووه‌م: مسۆگه‌ر كردنی مافه‌كانی ڕێبواران و گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ناوخۆیی و نێو ده‌وله‌تی.بیست و سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتیكردنی بنیاتنان و پاراستنی هه‌موو شوێنه‌كانی (المرافق) كه خزمه‌ت به جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێ.بیست و چواره‌م: رێكخستنی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا.بیست و پێنجه‌م: ئاڵ و گۆڕكردنی شاره‌زایه‌تی و زانیاریه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی ده‌وڵه‌تانی دیكه.بیست و شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی ده‌رخسته‌كان و نه‌خشه‌سازیه‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی شوێنه نوێیه‌كانی (المرافق الجدیده) خزمه‌ت به جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێ.بیست و حه‌وته‌م: دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی هونه‌ری و وه‌گه‌ڕخستن و كارگێڕی مرۆیی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.به‌شی سێیهمئهنجومهنی كارگێڕی دهزگاماددهی هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌نی كاڕگێڕی ده‌زگا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا. سهرۆكدووهم: یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا. جێگری سهرۆكسێیهم: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی ئهندامچوارهم: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی ئهندامپێنجهم: شاره‌زاو راوێژكاران له‌مه‌یدانی فڕۆكه‌وانی شارستانی ئه‌وانه‌ی به‌فه‌رمی و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام داده‌مه‌زرێن یان له ڕێگه‌ی گرێبه‌ست له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت. ئهندامنشهشهم: به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی ئهندامحهوتهم: ئه‌ندامێك یان زیاتر له‌ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا، سه‌رۆكی ده‌زگا به پێویستی ده‌زانێ ئاماده بێت له‌دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا و به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.به‌شی چوارهمدهسهڵاتهكانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگاو سه‌رۆكی دهزگاماددهی نۆیه‌م: ده‌زگا فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم رێكده‌خات و په‌ره‌یانپێده‌دات وچاودێری چالاكیه‌كانیان ده‌كات و سیاسه‌ته‌كانی گشتی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی پیاده ده‌كات، وله پێناو هێنانه‌دی ئه‌وانه، ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات:یه‌كه‌م: نه‌خشه‌كێشان و بڕیاردان سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی گشتی ده‌زگا به‌رزكردنه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت تاموافه‌قه‌تی له‌سه‌ر بكات.دووه‌م: پشكنین و چاودێری كردنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ جه‌ختكردن له‌سه‌ر پابه‌ند بوونیان به به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كان.سێیه‌م: را‌گرتن یان كۆتكردنی چالاكی هه‌ریه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رپێچیان له مه‌رجه‌كانی به كارخستن كرد.چواره‌م: په‌سندكردنی گریبهستهكانی په‌یوه‌ندیدار به به‌رپاكردن و په‌ره‌پێدانی دامه‌زراو و پڕۆژه‌كانی فرۆكه‌وانی شارستانی و وه‌به‌ر هێنانی دوای به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند.پێنجه‌م: په‌سه‌ندكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كانی هاوكاری كردن له مه‌یدانی فرۆكه‌وانی شارستانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌كی دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار.شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌و میلاكه‌كان و ژمێریاری كۆتایی ده‌زگاو به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت.حه‌وته‌م: ره‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر كڕینی ئامێر‌و كه‌رسته‌و میكانزم و كه‌رسته‌كانی پێویستی ده‌زگاو فڕۆكه خانه‌كانی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌پێی ڕێكارو ڕێڕه‌وه‌كانی په‌یڕه‌وكراو.هه‌شته‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هاتوونه‌ته‌دی بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌و ڕێڕه‌وانه‌ی پیاده كراون و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به فڕۆكه‌و ڕێبواران كراون ئه‌و ئامێروكه‌رسته به‌كارهاتووانه و میلاكی هونه‌ری و به‌گه‌ڕخراو و كارگێڕی كه پڕۆسه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و به‌كارخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌رزه‌فتكاری و پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناو خۆیی گونجاوه، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی به پێویستی ده‌زانێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.نۆیه‌م: دانانی به‌رزه‌فتكاری تایبه‌تی بۆ ئاماده‌كردنی میلاكاتی هونه‌ری و وه‌گه‌ڕخستن كارگێڕیی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.ده‌یه‌م: ده‌ستنیشانكردنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و كارگێڕی و وه‌گه‌ر خستن، كه پڕۆسه‌كانی په‌ره‌پێدانی توانا‌و به‌جێهێنانی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ریم پێویستیان پێی هه‌یه‌و ده‌بێ هه‌ڵبژاردنیان به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تیی و ناوخۆیی بێ به‌پێی سروشتی كاری هه‌ریه‌كێكیان.یازدهم: دانانی پلانه‌كانی پێویست بۆ ئاماده‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و به‌كارخستن و كارگێڕی كارا له ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا، له میانه‌ی به‌شداری كردنیان له خوله‌كانی تایبه‌تمه‌ند له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌پێی پێداویستی كاری هه‌ریه‌كێكیان.دوازدهم: هه‌ناردنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و به‌كارخستن و كارگێڕی كارا له ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی عێراق، بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كانی تایبه‌تمه‌ند یان بۆ بینین و ئاگاداربوون یان ئاماده‌بوونی سیمینار یان كۆبوونه‌وه یان كۆنگره‌كان یان ئه‌لقه‌كانی خوێندن كه په‌یوه‌سته به سروشتی كاره‌كانیان به‌پێی ڕێنماییه‌كانی به‌ركار .سیازده‌م: گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ تاك و لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و پڕكردنه‌وه وه‌به‌رهێنانی فه‌رمانه‌كانی هونه‌ری یان به‌كارخستن هه‌روه‌ها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زیفه‌ی هونه‌ری یان به‌كارخستنی كارگێڕی كه پڕۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی توانا‌و به‌جێهێنانی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم پێویستیان پێی هه‌یه، دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر هه‌روه‌ها گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ تاك ولایه‌نه‌كانی بیانی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دوای به‌ده‌ستخستنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.چوارده‌م: گرێبه‌ستان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یان كاتی له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و ڕاوێژكاران دوای به ده‌ستخستنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر.پازده‌م: ڕه‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر كڕینی كه‌ره‌سته‌كانی یه‌ده‌گی له‌ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه پێویسته بۆ به‌رده‌وامبوونی كاری ده‌زگاو به‌كارخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی.شازده‌م: گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند بۆ پشكنین و پاراستنی ڕێكخه‌ره‌كانی له پڕۆسه‌كانی گه‌یاندن و ڕوانگه‌كانی ئاسمانی (رادار) و فڕۆكه‌وانی ئاسمانی و پڕۆسه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی به‌كار دێت و به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وله‌تی و ناوخۆیی.حه‌ڤده‌م: ده‌ست نیشانكردن و وه‌رگرتنی ڕه‌سم و كرێیه‌كان له‌بڕی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به فڕۆكه‌و ڕێبواران و كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كرێ، به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی به‌و شێوه‌یه‌ی په‌سندی ده‌كه‌ن، بۆ هاندانی گه‌شه‌سه‌ندنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا.هه‌ژده‌م: وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی پێویست بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی ئاسمانی تایبه‌ت به كۆسپی دامه‌زراوه‌كان یان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ دایبمهزرێن له‌چوارده‌وری فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و دامه‌زراوی ئامێره‌كانی فڕۆكه‌وانی،و لابردن و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رپاكردن یان بنیاتنانی هه‌ر كۆسپێك كه مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی ئاسمانی دروست بكات، و به‌پێی مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به كۆسپه‌كان به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق بڕواته ڕێوه.نۆزده‌م: دابین كردنی پێداویستیه زه‌رووریه‌كان له ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و ڕێكخه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و فڕۆكه‌كان به جۆرێك له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی گونجاو بێت له جێبه‌جێ كردنی پێڕه‌وی تایبه‌ت به ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌و فڕۆكه‌كان.بیسته‌م: وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی به‌رایی سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوی فڕۆكه‌كان كه‌له فڕۆكه‌خانه‌كان یان له ده‌ره‌وه‌یان ڕووده‌ده‌ن، تاوه‌كو لێژنه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند ده‌گه‌نه‌جێ و هاوكاریكردن و به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵیاندا له به‌كۆتاهێنانی پڕۆسه‌كانی لێكۆڵینه‌وه.بیست و یه‌كه‌م: بنیاتنانی فه‌رمانگه‌كانی (كه‌ڕه‌نتینه_قوڕمتێنه) و كشتوكاڵ له فڕۆكه‌خانه‌كان و چاودێری كردنی پیاده‌كردنی بۆ ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی.بیست و دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بسپێرێ. مادده‌ی ده‌یه‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامده‌دا:یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌زگاو سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ده‌زگا ده‌كات.دووه‌م: نوێنه‌رایه‌تیكردنی ده‌زگا له كۆبوونه‌وه‌و كۆنگره‌و سیمینار‌و ئه‌ڵقه‌كانی خوێندنی تایبه‌تمه‌ند له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر.سێیه‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌زگا له‌به‌رده‌م دادگا‌و فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار.چواره‌م: ئیمزاكردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی له ده‌زگاوه ده‌رده‌چێ.پێنجه‌م: ره‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر سه‌رفكردنی بڕه پاره‌كان به‌پێی ڕێنمایی و یاساكانی به‌ركار.شه‌شه‌م: ئیمزاكردنی هه‌موو گرێبه‌سته‌كانیپه‌یوه‌ندیدار به ده‌زگا دوای به ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندیه‌كانی ئوسولی.حه‌وته‌م: دامه‌زراندنی لیژنه‌كانی هونه‌ری و به كارخستن و كارگێڕی و دارایی و یاسایی و ئاسایشی و هه‌رلێژنه‌یه‌كی دیكه كه به‌پێی پێداویستیه‌كانی كار به پێویستی بزانێ.هه‌شته‌م: ئیفاد كردنی فه‌رمانبه‌ران دوای به ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند.نۆیه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگاوبه‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان بسپێرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌ركه‌كانیان وه‌كو پێویست به جێبهَنن.به‌شی پێنجهمدارایی مادده‌ی یازدهم : داراییه‌كانی ده‌زگا له مانه پێك دێت :یه‌كه‌م: ئه‌وی له بودجه‌ی ساڵانه‌ی گشتی بۆی ته‌رخان ده‌كرێ.دووه‌م: به‌خششه‌كانی دارایی و نمونه‌یی (العینیه) و پێدانه‌كانی (الهبات) پێشكه‌شی ده‌كرێن.سێیه‌م: هه‌ر ته‌رخان كردنێكی دارایی كه حكومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌شی ده‌كات ده‌روازه‌ی سێیهمفرۆكهخانهو ده‌زگاكانی خزموتگوزاری فرۆكهوانیبهشی یهكهمبنیاتنانی فرۆكه خانه‌كان و به‌رێوه‌بردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی دوازدهم:هه‌موو فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی و ده‌زگاكان و بیناو موڵك و ئامێر‌و كه‌رسته‌و وێستگه‌كانی به‌ته‌ل و بێ ته‌ل و مناره‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی، به ناوه‌نده‌كانی گشتی (المرافق العامه) داده‌ندرێن، مولكایه‌تیان بۆ ده‌زگا ده‌گه‌ڕێته‌وه. مادده‌ی سیازده‌م:ده‌زگا چاودێری ئاستی ژاوه‌ژاوی رێگه پێدراو بۆ فرۆكه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به كاردێنن، ده‌كات، بۆدڵنیا بوون كه تاچ راده‌یه‌ك له گه‌ڵ به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی له ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی عیراق ده‌رده‌چێت، ده‌ڕوات. مادده‌ی چوارده‌م:یه‌كه‌م: ده‌زگا كرێ و ره‌سمه‌كان دیاریده‌كات له به‌رامبه‌ر به كارهێنانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم یان به‌كارهێنانی به‌شێكی و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر ئاسانكاریه‌كانی فرۆكه‌وانی ئاسمانی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی كه پێشكه‌شی ده‌كات له ئاسمان و زه‌وی ئه‌و فرۆكه‌خانانه‌و هه‌ر خزمه‌تێكی دیكه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات، به‌پێی په‌یره‌وێك به‌پێی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌رده‌چێت.دووه‌م: ئه‌و په‌یره‌وه‌ی به‌پێی بڕگه(یه‌كه‌م) ی ئه‌م مادده‌یه‌ده‌رده‌چێت ده‌ستنیشانی حاله‌ته‌كانی به‌خشین و كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێ و ره‌سمی دیاریكراو ده‌كات.به‌شی دووهممافهكانی هاوشانی (ارتفاق) ئاسمانی مادده‌ی پازده‌م:مافی هاوشانی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێ به‌ناوی ( مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی) بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی و به‌باشی كاركردنی ئامێره‌كانی پێیه‌وه به‌نده و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات:یه‌كه‌م: لابردن یان قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رپاكردنی هه‌ر باڵاخانه‌یه‌ك یان بنیاتنان یان دارچاندن یان هه‌ر كۆسپێك، هه‌رچۆنێك بێت یان دیاریكردنی به‌رزیه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر له شوێنه‌كانی چوارده‌وری فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و ده‌زگاو ئامێره‌كانی فرۆكه‌وانی بێت.دووه‌م: لابردن یان قه‌ده‌غه‌كردنی درێژكردنه‌وه یان جێگیركردنی ته‌له‌كان له‌هه‌ر جۆرێك بێت.سێیه‌م: دانانی نیشانه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆسپانه‌ی مه‌ترسی له سه‌ر سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی دروست ده‌كه‌ن، له ئاسمان و زه‌وی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. مادده‌ی شازده‌م:ده‌زگا به به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق دایده‌نێ،پابه‌ند ده‌بێت تایبه‌ت به چوارچێوه‌و راده‌ی مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی و ئه‌و ناوچانه‌ی لێی داده‌سه‌پێ. له‌به‌ررۆشنایی حوكمه‌كانی پاشكۆی چوارده‌می رێككه‌وتنامه‌ی شیكاگۆ، و ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی بڕیاری له سه‌ر ده‌دات. مادده‌ی حه‌ڤده‌م:نابێ هیچ باڵاخانه‌یه‌ك بنیاتبنرێ یان هیچ كۆسپێك به‌رپابكرێ له ناوچه‌كانی ده‌كه‌ونه ژێر مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانییه‌وه، یان هیچ گۆرانكارییه‌ك له سروشتی یان رووی به كارهێنانی ئه‌و زه‌ویانه‌ی ملكه‌چی ئه‌و هاوشانیهن، بكرێ، ته‌نیابه پێی ڕێگه پێدانی پێشینه له‌لایه‌ن ده‌زگاوه نه‌بێ و به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی دیاریده‌كات. مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: نابێ هیچ مناره‌یه‌كی تیشكده‌ر یان بێ ته‌ل له شوێنه‌كانی ته‌نیشت فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بنیاتبنرێ ته‌نیا دوای ره‌زامه‌ندی ده‌زگانه‌بێ.دووه‌م: ده‌زگا بۆی هه‌یه هه‌ر ئامێرێكی تێشكده‌ر لاببات یان هه‌مواری بكات، چونكه بۆی هه‌یه ئامێره‌كانی تێشكده‌ری یارمه‌تیده‌ری فرۆكه‌وانی ئاسمانیه‌كانی كه له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا به‌كاردێن چه‌واشه بكات، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئه‌وه‌ی پێویسته له كۆتكردن بسه‌پێنێ به سه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه‌ی دوكه‌ڵیان لێ به‌رزده‌بێته‌وه، یان هه‌ر ماده‌یه‌كی دیكه كه بۆی هه‌یه كاریگه‌ری به سه‌ر بینینه‌وه هه‌بێت له‌ته‌ك فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا یان به‌سه‌ر دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی له‌و فرۆكه‌خانانه‌دا.سێیه‌م: پێویسته هه‌ركه‌سێك خاوه‌ن ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن یان ده‌زگاكانی كانیی جیگیر یان جولاو،بێت یان به‌كاریانبهێنی، كه بۆی هه‌یه تێكه‌ڵاوییه‌ك دروست بكات و كۆسپ بخاته به‌رده‌م ئامێره‌كانی بێ ته‌ل یان ئامێره‌كانی یارمه‌تیده‌ری فرۆكه‌وانی ئاسمانی كه له‌فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌كاردێن،پابه‌ندبێت به‌رێووشوێنه‌كانی كه‌ده‌زگا ده‌ستنیشانی ده‌كات بۆ لابردنی ئه‌و تێكه‌ڵاوییه.چواره‌م: ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای به‌كارنه‌هێنانی ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن بكات، یان لابردنی ده‌زگاكانی كانیی ئاماژه بۆ كرا‌و له بڕگه (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی به‌وه كرد. مادده‌ی نۆزده‌م: ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای ته‌رخانكردنی زه‌وی و خانووبه‌ره‌ی پێویست بكات بۆ وێستگه‌كانی ئامێری بێ ته‌ل و ئامێره‌كانی تایبه‌ت به فرۆكه‌وانی ئاسمانی وههرئامێریان رێكخه‌ره‌كانی دیكه‌ی به پێویستی بزانێ بۆ كاری فرۆكه‌خانه‌كان، به‌پێی یاساكانی به‌ركار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. مادده‌ی بیسته‌م: به‌پێی رێسا‌و یاساكانی گشتی قهربویهكی گونجاو ده‌درێت به‌رامبه‌ر به داسه‌پاندنی مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی.به‌شی سێیهمپاراستنی فرۆكه‌خانه‌كان و فرۆكه‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:به‌به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی تایبه‌تمه‌ندی دیكه ده‌زگا چاودێری راده‌ی پابه‌ندبوون به‌به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق دایده‌نێ، ده‌كات، و وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی به‌پێویستی ده‌زانێ بۆ پاراستنی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌كانی سه‌ر به‌ون، و مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی، و بۆی هه‌یه له پێناو ئه‌وانه‌دا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامبدات:یه‌كه‌م: كۆت خستنه به‌رده‌م و قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه ناوی تاكه‌كان بۆ هه‌ندێ شوێنی فرۆكه‌خانه.دووه‌م: دڵنیابوون له‌كه‌سایه‌تی ئه‌و تاكانه‌و ئه‌و نه‌فه‌ر هه‌ڵگرانه‌ی ده‌چنه ناو فرۆكه‌خانه و چاودێریكردنیان و به‌ده‌نگ هێنانی هه‌ركه‌سێك گومانی لێ بكرێ و ئه‌گه‌ر پێویست بكات بپشكندرێ.سێیه‌م: پشكنینی هه‌ر نه‌فه‌رێك گومانی ئه‌وه‌ی لێ بكرێ كه چه‌ك یان ماده‌یه‌ك توانای سووتانی هه‌یه، وه هه‌ڵیگرتووه، یان هه‌رماده‌یه‌كی دیكه ده‌توانرێ بۆ كاری تێكده‌رانه یان توند‌و تیژی یان هه‌ره‌شه‌كردن به‌كاربێت له‌كاتی گه‌شته‌كه‌دا. مادده‌ی بیست و دووه‌م:یه‌كه‌م: رێگا به هیچ كه‌سێك نادرێت له‌ناو فرۆكه‌دا به‌بێ رێگه پێدان چه‌ك یان ماده‌كانی توانای سوتانیان هه‌یه یان هه‌رماده‌یه‌كی دیكه كه ده‌تواندرێ بۆ هه‌ركارێكی تێكده‌رانه یان توند‌و تیژی یان هه‌ره‌شه‌كردن به كاربهێندرێت له كاتی گه‌شته‌كه‌دا هه‌ڵگرێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاروباره‌كه ئه‌وه بخوازێ كه چه‌ك یان هه‌رماده‌یه‌ك ده‌توانرێ بۆ كارێك له‌كاره‌كانی تێكده‌رانه یان توند‌و تیژی یان هه‌ره‌شه‌كردن به‌كاربێت بگوازرێته‌وه،پێویسته خاوه‌نه‌كه‌ی راده‌ستی نوێنه‌ری كارپێكه‌ری ئاسمانی ( وه‌به‌رهێنه‌ر) بكات به‌ر له‌چوونی بۆ ناو فرۆكه‌كه، و ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ركیه‌تی له شوێنێكی فرۆكه‌كه دایبنێ كه كه‌س له نه‌فه‌ره‌كان نه‌توانێ بیگاتێ، هه‌روه‌ها پێویسته بیداته‌وه به خاوه‌نه‌كه‌ی دوای به‌كۆتاهاتنی گه‌شته‌كه. مادده‌ی بیست و سێیه‌م:ده‌زگا له‌هه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی ئاسایش پێك ده‌هێنێ به‌پێی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراقه‌وه سه‌باره‌ت به‌م مه‌به‌سته‌وه دیاری ده‌كات.ده‌روازه‌ی چوارهمحوكمه كۆتاییه‌كان مادده‌ی بیست و چواره‌م:له‌نێوان ده‌زگاو ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی عێراق هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێ، له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به لایه‌نه‌كانی ئابوری و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه، و هه‌رشتێك پێویست بێت بۆ چاككردنی ئاستی به جێهێنانی خزمه‌تگوزاریه‌كان له فرۆكه‌خانه‌كانی عێراقدا. مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:رێگا نادرێت به هیچ كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، هیچ چالاكیه‌ك له چالاكیه‌كانی خزمه‌تگوزاریه‌كانی سه‌ر زه‌وی ئه‌نجامبدات، به‌رله‌به‌ده‌ستهێنانی رێپێدانی داواكراوو باوه‌ڕنامه‌ی كارگوزاری گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكیانه.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: یاسای فڕۆكه‌خانه‌ی شارستانی هه‌ولێر ژماره (20)ی ساڵی 2003 كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ده‌رچووه، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:وه‌زیر، بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:هه‌ر ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت كاری پێ ناكرێت.مادده‌ی سییه‌م:ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایهله چوارچێوه‌ی ئامانجی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم كه بایه‌خی ته‌واو به چاڵاكی ئابوری و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵگا ده‌دات له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌شه‌ی بازرگانی و په‌ره‌پێدانی شارستانی بۆ ئاسانكاری په‌یوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری و ئاسایش بۆ گه‌شتیاران له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و رێپێدان له هه‌نگاوێكی دواتر به كه‌رتی تایبه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنان له بواری خزمه‌تگوزاری فرۆكه‌خانه‌كان دوای دانانی یاساكان و میكانیزمی په‌یوه‌ست به‌مسۆگه‌ركردنی دابین كردنی شاره‌زایه‌تی هونه‌ری وتوانای دارایی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.و له‌پێناو دابین كردنی ماوه‌ی گونجاو بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندنی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه كه له‌بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ئه‌نجامدراوه، ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 11
یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 11
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ژماره (30)ی ڕۆژی (2/7/2007) بڕیاری ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا :یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م :مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێم.سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری پێشمه‌رگه.چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.پێنجه‌م : ئه‌مینداری گشتی : ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت.شه‌شه‌م : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.حه‌وته‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت.(ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت)مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م : پاراستن و زێره‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رگریی كردن لێی و مسۆگه‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی.دووه‌م : پاراستنی كیانی سیاسی هه‌رێم و سیسته‌می حوكمه دیموكراتییه‌كه‌ی و پارێزگارێكردن له ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی.سێیه‌م : پاڵپشتی كردنی حكومه‌تی فیدڕاڵ له به‌رگری كردن له سه‌روه‌ری و ئاسایشی عێراق به پێی ده‌ستوری فیدڕاڵی و ده‌ستووری هه‌رێم و بیرخه‌ره‌وه‌ی له یه‌كگه‌یشتنی ئه‌منی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه ئه‌منیه‌كان و كاره‌سات و به‌شداریكردن له‌كاتی پێویست له جه‌نگ و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی و له عیراقیشدا به‌هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری كردن له‌گه‌لأ حوكمه‌تی فیدرالأ دا.چواره‌م: دامه‌زراندنی پێكهاته‌و یه‌كه‌ی نیزامی سه‌ربازی و مه‌شق پێكردنیان له‌سه‌ر هه‌موو هونه‌رێكی جه‌نگ وفێركردنی زانستییه نوێیه‌كان، تاكو شیاو بن بۆ به‌رگری كردن له هه‌رێمی كوردستان.پێنجه‌م: دانانی پلانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش به ئاماده‌كردنی هه‌موو جۆره‌كانی و پۆلێنه‌كانی و شێوازی پێدانی هه‌موو كه‌ل و په‌لێكی هونه‌ری و په‌ره‌پێدانی هونه‌ره‌كانی شه‌ڕ و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانیان له مه‌یدانی جه‌نگدا.شه‌شه‌م: دابین كردنی هه‌موو ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به نیشته‌جێ كردن و چه‌كداركردن و ته‌موین و گواستنه‌وه و خۆراك و مووچه وكاروباری دارایی و ژمێریاری وئاستی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یی وخزمه‌تگوزاری دیكه بۆ هێزه‌كان هه‌یه.پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدی:یه‌كه‌م : وه‌زیر : به‌رپرسی یه‌كه‌مه له وه‌زاره‌ت و به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی وسه‌رپه‌رشتی كردنی چالاكییه‌كانی وله‌ویشه‌وه فه‌رمان و رێنمایی ده‌رده‌چن له هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت و هه‌موو كاروباری سه‌ربازی و هونه‌ری و دارایی و كارگیریی و رێكخستنه‌وه هه‌یه به پێی حوكمه‌كانی یاسا و به‌رپرسه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاره لێی و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له‌ده‌سته‌ڵاته‌كانی به فه‌رمانبه‌ره پله تایبه‌تییه‌كان له وه‌زاره‌تدا بدات، هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی پسپۆری خۆی.دووه‌م : وه‌كیل وه‌زاره‌ت : یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له سیاسه‌ت و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ت و، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی وه‌زاره‌ت بۆی ده‌سنیشان كراوه یان ئه‌وه‌ی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپێردرێ سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی ده‌كا.سێیه‌م: ئه‌میندارێتی گشتی: ئه‌میندارێكی گشتی (به پله‌ی تایبه‌تی) به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و به‌رپرسه به وه‌زیر و چه‌ند یاریده‌ده‌رێك بۆ راپه‌راندنی كاروباری كارگێڕی و جه‌نگاوه‌ران و یاسایی وشارستانی یاریده‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وده‌زگایانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گرێبه‌سته‌كانءكڕیاری وچه‌كداركردن وكه‌ڵءپه‌ل پێدان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تاكه‌كان ءخۆبه‌خشكه‌ران.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندنء ڕۆشنبیریء هۆشیاریی نیشتیمانی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری خانه‌نشینیی پێشمه‌رگه‌و چاودێری خاوه‌ن پێویستیه تایبه‌تیه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی).فه‌رمانگه‌ی یاسایی.دادگا سه‌ربازیه‌كان.چواره‌م: پشكێنه‌ریه‌تی گشتی: ئه‌فسه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌مه‌رجێك پله‌كه‌ی له (لیواء) كه‌متر نه‌بێ و ده‌بێته (پشكێنه‌ری گشتی) و كاره‌كه‌یش پشكنین و به‌دوا داچوونی ده‌زگا و پێكهاته‌كان و یه‌كه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێ بۆ وه‌ستان له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و باری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ئاماده‌یی شه‌ڕكردنی و پیاده‌كردنی ئه‌وفه‌رمان و رێنماییانه‌ی كه له وه‌زاره‌ته‌وه ده‌رچوون و ئه‌مه‌ش به به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ده‌وری و ناده‌وری ده‌بێت بۆ وه‌زیر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و په‌ره‌پێدان.پێنجه‌م: فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و كاره‌كه‌یشی ئه‌نجامدانی هه‌موو پێویستییه‌كه له باره‌ی وردبینی و چاودێری كاروباری دارایی و به‌دوا داچوون و پیاده‌كردنی رێنمایی وبنچینه‌ی دارایی وژمیریارییه له وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كان و چۆنیه‌تی گرتنی سه‌رپێچیه داراییه‌كانه.شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ماهه‌نگی وپه‌یوه‌ندیه‌كان: كاره‌كه‌ی دروستكردن و رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌لأ ده‌زگاو لایه‌نه شارستانی و سه‌ربازییه فه‌رمیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری وه‌زاره‌ت.حه‌وته‌م: سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركه‌كان: ئه‌فسه‌رێكی ڕوكن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه پله‌كه‌ی له لیوا كه‌متر نه‌بێ و سه‌رپه‌رشتی لایه‌نی پسپۆڕی سه‌ربازی له وه‌زاره‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ وله‌و كاروبه‌رپرسیاریه‌تیه‌ی كه پێی سپێردراوه دوو یاریده‌ده‌ر له ده‌سته‌ی ئه‌ركان (ئۆپڕاسیۆنه‌كان) و( كارگێریی و میره) یارمه‌تی ده‌ده‌ن وئه‌م ده‌سته‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتی و پێكهاتانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ی به‌ند ده‌بن:1- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپراسیۆنه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و په‌ره‌پێدان ونوێكردنه‌وه.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی سه‌ربازی و باوه‌ڕیی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌یاندن.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخستن.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆله‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یاریه‌كانی سه‌ربازییه‌كان.2- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان بو كارگیریی ومیره:أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كارگیریی.ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی میره.ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری پزیشكی.د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی عینه و عه‌مباره مه‌ڵبه‌ندییه‌كان.ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جێ كردنی سه‌ربازیی.و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاپخانه سه‌ربازییه‌كان.ز- فه‌رمانده‌یی شوێنه‌كان(مواقع).هه‌شته‌م: پێكهاته‌كانی نیزامی زێره‌ڤانی هه‌رێم: به پێڕه و رێك ده‌خرێن.نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری: كار‌و ئه‌ركه‌كه‌ی دابین كردنی ئاسایشی باره‌گه و پێكهاته‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری مه‌یدانی وستراتیژی وهه‌ڵسه‌نگاندنیان و دا زانیان له خزمه‌تی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه وپكهاته‌كانی وباره‌گا باڵاكانی په‌یوه‌ندیداره.ده‌یه‌م: سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی یه‌ده‌گ: كاروباره‌كه‌ی به پێڕه‌و رێك ده‌خرێ.یازدهم: ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێكدێ:وه‌زیر: سه‌رۆكه.بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.ئه‌مینداری گشتی: ئه‌ندامه.سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان: ئه‌ندامه.به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری گشتی: ئه‌ندامه.پشكێنه‌ری گشتی: ئه‌ندامه.فه‌رمانده‌ی هێزی یه‌ده‌گ: ئه‌ندامه.وه‌زیر بۆی هه‌یه پشت به راوێژكار و شاره‌زایان له‌كاتی پێویستدا ببه‌ستێ.مادده‌ی چواره‌م:سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركان پلانی جێبه‌جێ كردن بۆ به‌دێهینانی ئه‌و ئامانج و ئه‌ركانه داده‌نی كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.مادده‌ی پێنجه‌م :وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه هه‌یكه‌لی رێكخستنی وه‌زاره‌ت به‌جۆرێكی وا دابنێ كه ئامانجه‌كانی له به‌ڕێوه‌بردنی پێشمه‌رگه بێنێته‌دی له پێناوی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی پاراستن وزیره‌ڤانی هه‌رێم و به‌رگری كردن لێی و ده‌ستنیشان كردنی ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیی و ده‌سته‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌بێ به‌مه‌رجێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ربچێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێدانی پله‌ی سه‌ربازی به پێی یاسا په‌یڕه‌و كراوه‌كان دهبێتماددهی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك یا به‌شێك یا هۆبه‌یه‌ك له‌ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت له نوێ دابنێ یان لێكیان بدات یا خود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستی كاره‌كه‌ی.دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:یاسای پێشمه‌رگه‌ی ژماره(5)ی ساڵی 1992 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره (1)ی ساڵی 2005 و هه‌مواركراوه‌كانی ناكۆك بێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.عه‌دنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عێراقهۆیهكانی دهركردنیلهبهر پێویستی هه‌رێم بۆ هێزێكی نیزامی بۆ پاراستنی هه‌رێم و به‌رگری كردن لێی ودابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و پاڵپشتی و به‌شداری كردن له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقی فیدرالأ له كاتی پێویستدا، ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2011 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 10
یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2011 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقبه حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان- عیراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (8) كه رۆژی 11/10/2011 گرێ درا، بڕیاری دا ئه‌م یاسایه‌ی دادێ ده‌ربكات:یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2011 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان- عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی دادێن واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عیراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمدا. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمدا.چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ت.ئامانج و ئه‌ركه‌كانی وهزارهتماددهی دووه‌م:ئامانجی وه‌زاره‌ت به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه‌یه به شێوازی جیاجیای هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریی گه‌یاندن به كه‌ناڵه‌كانی بیندراو و بیستراو و خوێندراوه‌یه‌وه، به چه‌شنێك كه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی قۆناغی بووژانه‌وه‌دا بگونجێت كه هه‌رێم له ئاسته جیاكاندا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هاوشان رۆیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و نوێكارییه‌ی كه ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه له سه‌ر ئاستی جیهاندا ده‌یبینن و سوود وه‌رگرتن له ته‌كنیكی نوێ له‌م بواره‌دا.ئه‌م ئه‌ركانه‌ش به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت:یه‌كه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌خانه مه‌ده‌نییه‌كان له هه‌رێمدا و به‌ڕێوه بردن و سه‌رپه‌رشتی كردنیان به پێی پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی كه له لایه‌ن رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی (ICAO) و پێوه‌ری خۆماڵییه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێن.دووه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی تۆڕه‌كانی (ترام وای) له شاره‌كانی هه‌رێمدا و تۆڕه‌كانی هێڵی ئاسن له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا و گرێدانی به ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.سێیه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی هه‌موو جۆره‌كانی (تیرمیناڵ) له شاره‌كانی هه‌رێمدا و به كرێدان و سه‌رپه‌رشتی كردنیان به گوێره‌ی مواسه‌فاتی پێشكه‌وتووی جیهانی و وه‌رگرتنی كرێ و ره‌سمی یاسایی.چواره‌م: مسۆگه‌ر كردنی به‌ڕێوه‌بردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌مه‌كانی په‌یوه‌ندیی جێگیر و نێودهست (به‌ته‌ل و بێته‌ل).پێنجه‌م: دروست كردن و رێكخستن و په‌ره‌پێدانی بنكه‌كانی پۆسته و ده‌ركردنی پوولی پۆسته و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی پۆسته به به‌كار هێنانی سیسته‌مه‌كانی پۆسته‌ی ئاسایی و خێرا (سه‌رزه‌وی و ئاسمانی) له ناوخۆی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا.شه‌شه‌م: دروست كردن و فراوان كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی وێستگه‌كانی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی به گوێره‌ی رێڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تی و دابین كردنی ئامێر و كه‌ل و په‌لی پێویست.حه‌وته‌م: به‌خشینی مۆڵه‌ت به تێكڕای بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ی زه‌وینی و ئاسمانی و گه‌یاندن و پۆسته بۆ كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنی ناوخۆ و بیانی و به‌دواداچوونیان به پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه له نێوانی وه‌زاره‌ت و ئه‌و كۆمپانیایانه مۆر ده‌كرێن و ناشكرێ وه‌زاره‌ت هیچ مه‌رجێك قبووڵ بكات كه ببێته مایه‌ی قۆرخ كردن. هه‌شته‌م: رێكخستن و ته‌رخان كردنی له‌رینه‌وه‌كانی به‌كار هاتوو له سیسته‌مه‌كانی گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگدا له چوارچێوه‌ی سنووری هه‌رێمدا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار.نۆیه‌م: رێكخستن و په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و تۆڕی ئینته‌رنێت له هه‌رێمدا و سه‌رپه‌رشتی كردنیان.ده‌یه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی نووسینگه‌كانی گواستنه‌وه له نێویانیشاندا نووسینگه‌كانی گواستنه‌وه له تێكڕای ده‌روازه‌كانی سنووری هه‌رێم و وه‌رگرتنی كرێ و ره‌سم و به‌كار هێنانی (مه‌نه‌فێست) به پێی یاسا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداردا.یازدهم: مه‌شق پێ كردن و شیاندنی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا.دوازدهم: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی فیدرالدا بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه ستراتیژییه‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگایه‌كانی هه‌رێم ده‌بنه به‌شێك له رووبه‌ری جوگرافیاكه‌ی و وه‌زاره‌تیش له ئاماده كردنی دیزاینه‌كان و تێكڕای قۆناغه‌كانی جێبه‌جێ كردن و وه‌گه‌ڕخستن و چاك كردنه‌وه له چوارچێوه‌ی سنووری هه‌رێمدا به‌شدار ده‌بێت.سیانزده‌م: هانی وه‌به‌رهێنان له بواره‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم له‌م بواره‌دا دیاری ده‌كات. مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت بریتییه له‌م پێكهاتانه‌ی دادێن:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیشه له كاره‌كانی و ئاراسته كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و پیاده كردنی سه‌رپه‌رشتی كردنی و چاودێری كردنی و، هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ویش جێبه‌جێ ده‌كرێن له هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ندیی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و تێكڕای كاروباری ته‌كنیكی و دارایی و كارگێڕی و رێكخستنییه‌وه هه‌یه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا و، له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌رپرس ده‌بێت چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا و بۆشی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بداته به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی یان هه‌ر كه‌سێكی له وه‌زاره‌تدا به گونجاوی بزانێت.دووه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: گرێدراوی وه‌زیر ده‌بێت و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش هاریكاریی ده‌كه‌ن.سێیه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له سێ زیاتر نابێت، له‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌یه، خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆرین.چواره‌م: ده‌زگای فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێم: گرێدراوی وه‌زاره‌ت ده‌بێت و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێناوه سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و له كاری خۆشی‌دا به‌ر حوكمه‌كانی یاسای ده‌زگای فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌رێمی كوردستان- عیراق ژماره (18)ی ساڵی 2008 ده‌كه‌وێت كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه.پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیانه‌ی دادێن گرێدراوی وه‌زاره‌ت ده‌بن، هه‌ر یه‌كه‌شیان به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ و له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆرین سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات.1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری كارگێڕی و دارایی.2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆسته و گه‌یاندن.3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پلان و به‌دواداچوون.4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێڵی ئاسن و ترام وای.5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی. ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریماددهی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ت پێك دێت له:1- وه‌زیر – سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 2- سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێمدا – ئه‌ندام. 3- راوێژكاران – ئه‌ندام. 4- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان – ئه‌ندام.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه میوانداریی هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌زموون بكات كه له كاتی پێویستدا له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت یان له ده‌ره‌وه‌یدا كه به گونجاوی ده‌زانێت بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به گفتوگۆ كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت و لێكۆڵینه‌وه له رێكاره‌كانی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئه‌دای و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاری گونجاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ی ره‌نگه بێنه رێی.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت به گوێره‌ی خواستی كاره‌كه‌ی، له نوێ بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه.دووه‌م: به په‌یڕه‌وێك ئه‌رك و پسپۆرایه‌تیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كرێن.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێككه‌وتننامه و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و لایه‌نانی بیانی له بواری پسپۆرایه‌تیی وه‌زاره‌تدا مۆر بكات.مادده‌ی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ژماره (12)ی ساڵی 2006 و یاسای وه‌زاره‌تی گه‌یاندن ژماره (14)ی ساڵی 2006 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.دووه‌م: هه‌موو ماف و په‌یوه‌ستییه‌كی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و میلاكی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌چنه ئه‌ستۆی وه‌زاره‌ته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.د. ئه‌رسه‌لان بایز اسماعیل جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆی دهرچوونیلهبهر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمدا به پێی یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2009 كرانه یه‌ك وه‌زاره‌ت و له پێناو دووباره رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی له نوێ دانراو به گوێره‌ی مادده‌ی (7)ی و له پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی واقیعی خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه وایان لێ بكرێت له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی قۆناغی بووژانه‌وه‌دا بگونجێن كه هه‌رێم پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2021 یاساى هەموارى یەکەمى یاساى وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان - عێراق ژمارە (5) ى ساڵى 2010 | 4
یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2021 یاساى هەموارى یەکەمى یاساى وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان - عێراق ژمارە (5) ى ساڵى 2010 | 4
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (12)ی ڕۆژی 21/12/2021 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2021 یاساى هەموارى یەکەمى یاساى وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان - عێراق ژمارە (5) ى ساڵى 2010مادده‌ی (1) دەقى ماددەى (پازدەیەم)ى یاساکە هەڵدەوەشێتەوە و ئەمەى خوارەوە جێگاى دەگرێتەوە:ماددەى (پازدەیەم)بەڕێوەبەرایەتى گشتى کاروبارى دڵنیایى (تأمین):یەکەم: بەڕێوەبەرێکى گشتى بەڕێوەى دەبات کە لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆیى بەرایى بێت لە یاسا یان کارگێڕیى یان ئابوورى، و ئەزموون و پسپوڕى هەبێت، و چاودێرى کۆمپانیاکانى دڵنیایى و چاڵاکیەکانیان و بەدواداچوونیان دەکات.دووەم: بەڕێوەبەرایەتى دڵنیایى شوێنى لقەکانى کۆمپانیای گشتى دڵنیایى لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەگرێتەوە و دەخرێتە سەر بەڕێوەبەرایەتى گشتى کاروبارى دڵنیایى.مادده‌ی (2) پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم یاسایە جێبەجێ بكەن.مادده‌ی (3)كار بە دەقی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت.مادده‌ی (4)ئەم یاسایە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت. د.رێواز فائق حسێنسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچواندنلە پێناو دووبارە پەیكەربەندی و ڕێكخستنەوەی چاودێریكردن و بەدواداچوونی كاروباری كۆمپانیاكانی دڵنیایی و گۆڕینی كۆمپانیای گشتی دڵنیایی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە هەرێم، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
یاسای ژماره (20)ی ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی یارمه‌تی و مرۆڤایه‌تی و هاوكاری هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 12
یاسای ژماره (20)ی ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی یارمه‌تی و مرۆڤایه‌تی و هاوكاری هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 12
یاسای وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاریههرێمی كوردستانی عێراقبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 49مێژووی بڕیار:22/12/1993بڕیاربه پێی حوكمی بڕگه (1) له مادده (56)ی یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 وله‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری وپه‌سند كردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 21/12/1993 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (20)ی ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی یارمه‌تی و مرۆڤایه‌تی و هاوكاری هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ووشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1/هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2/ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.3/وه‌زاره‌ت/ وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری هه‌رێم.4/ وه‌زیر: وه‌زیری یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری هه‌رێم.5/بریكار/بریكاری وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری هه‌رێم.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له جێ به‌جێ كدنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌جێهێنانی یاسا و په‌یڕه‌و رێنماییه‌كان تیایدا له‌ویشه‌وه بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كان ده‌رده‌چن له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام وده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وگشت كاروباره ئیداری و هونه‌ری و داراییه‌كان له سنووری ئه‌م یاسایه‌دا وبۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان یا هه‌ر یه‌كێك له وه‌زاره‌تدا به‌لایه‌وه په‌سه‌ند بێ بسپێرێ و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌پرسیاره.مادده‌ی سێ یه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت له‌سه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی وه‌زاره‌تدا یاریده‌ده‌ری وه‌زیر ده‌دا و هوئ ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر بێ یان ده‌سپێرێ.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:1/په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه مرۆڤایه‌تی و سیاسی یه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.2/هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی پشتگیری دارایی و مه‌عنه‌وی و سیاسی بۆ هه‌رێم.3/وه‌رگرتنی (زمالات) له ووڵاتانی دۆست.4/ته‌نسیق كردن له نێوان رێكخراوه جیهانی یه‌كان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا.5/رێكخستن و به‌شداری كردن له كۆنگره و كۆر و كۆبوونه‌وه جیهانیه‌كاندا.6/رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جالیه‌ی كوردستانی و رێكخراوه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی هاوكاری كردن.7/رێكخستنی هاتووچۆ بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زاره‌ت له‌م ده‌زگایانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:1/نووسینگه‌ی وه‌زیر.2/نووسینگه‌ی بریكار.3/به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌با ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ.أ/ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ژمێریاری (الحسابات).ب/به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كارگێری و خۆیه‌تی (الاداره والژاتیه).4/ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ووردبوونه‌وه (التدقیق).5/به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌یوه‌ندیه‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌با ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ.أ/به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رێكخراوه‌كان.ب ـ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رێكخستن (تنسیق)و ئاماده‌كردنی پرۆژه و متابعه.6/بهڕێوبهرایهتیكاروباری یاسا.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌رك و تایبه‌تكاری یه‌كانی دام وده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یڕه‌وێك دیاری ده‌كرێن.مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زاره‌ت لێپرسراوه له كردنه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی نووسینگه‌ی (مكاتب)ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه به موافقه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه كۆمیته‌ی كاتی و هه‌میشه‌یی دروست بكات به كارێكی دیاری كرا‌و.مادده‌ی نۆیه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێ پێویست له چوارچێوه‌ی دام و ده‌زگاكانیدا به‌ش و هۆبه‌ی (اقسام وشعب)ی نوێ پێك بێنێ یا له یه‌كیان بدا.مادده‌ی ده‌یه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی یازده‌یه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (25)ی ساڵی / 2004 یاسای وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا | 10
یاسای ژماره (25)ی ساڵی / 2004 یاسای وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا | 10
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 25رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (25)ی ساڵی / 2004 یاسای وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن له هه‌رێمی كوردستانی عیراقداماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق.ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق.وه‌زاره‌ت:وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن .وه‌زیر:وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردنی هه‌رێم.بریكار: جيَطري وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردنی هه‌رێم .مادده‌ی دووه‌م:ئه‌رك و فرمانی وه‌زاره‌ت:پێشنیازكردنی پلانگه‌لی گشتی سیاسه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن له بوارگه‌له نیشته‌جێ كردن و بینایه‌و رێگاوبانی هه‌رێمدا (رێگاوبانی هاتوچۆی خێرا و پرد و تۆنێلیش له‌گه‌ڵدا بێ).وه‌به‌ركارخستنی سیاسه‌تی بڕیاردراوو، پێشنیازكردنی پلانی ساڵانه‌و قۆناغه‌پلان و قۆناغی دوورمه ودا كه بۆ به‌كارخستنیان پێویستن.ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه تایبه‌ته‌كان له چوارچێوه‌ی كه‌رتی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌ی سوودی ئابووری و هونه‌ریی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی پلانی وه‌زاره‌تدا پێشنیاز ده‌كرێن.دانانی هێلكارو به‌رنامه‌ی كاری پلانه ته‌سدیقكراوه‌كان وبه‌ركارخستنی پرۆژه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه، یان سپاردنیان به به‌ڵێنده‌ران.دانانی هێلكاری ئه‌و پرۆژانه‌ی كه وه‌زاره‌ت خۆی ده‌یانخاته به‌ركار، هه‌روه‌ها دانانی هێلكاری ئه‌و پرۆژانه‌ش كه سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ن له‌سه‌ر داواكردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه یان له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.پاراستن و ئیدامه پێدانی رێگاوبانه گشتییه‌كان، به‌رێگاكانی هاتوچۆی خێراییشه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیه‌كان، هه‌روه‌ها پاراستن و وه‌گه‌ڕخستنی پێل و وێستگه میحوه‌رییه‌كانی كێش (الاوزان) و پرد‌و تونێله‌كان و زامنكردنی جیازی (الاثاث) و پاسه‌وانی كردنیان.ئه‌و پرۆژانه‌ش كه پێی ده‌سپێردرێن، لهريَطةي داموده‌زگا هێلكارو كارڕاپه‌ڕاندنه‌كان خۆیه‌وه به ئه‌نجامیان ده‌گه‌یه‌نێ، یان ده‌یانسپێرێ به به‌ڵێنده‌ران.له‌گەڵ ئه‌زمووندارانی بیانی یان ل له‌گەڵ كۆمپانیاكان یان ده‌زگا پسپۆره‌كاندا گرێبه‌ستی مۆر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له دایه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ئیش بكه‌ن، یان هه‌ندێ كار ته‌واو بكه‌ن كه پێی سپێردراوه، ئه‌ویش به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.پێشنیازكردنی پلانگه‌ل و پرۆژه‌گه‌لی فراژووكاری (التنمویه) له چوارچێوه‌ی پلانه گشتییه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردنداو، جێ به‌جێ كردنیان به ته‌نسیق لهگهلَ لایه‌ن و وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كاندا.ئاماده كردنی بوجه‌ی ئاسایی ساڵانه‌و بوجه‌ی پلانه‌كان و حساب و حسابكاری كۆتایی ساڵانه‌و، به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ لایه‌نی پێوه‌ندیدار بۆ ته‌سدیقكردنی. هه‌موو حساباتێكیشی ملكه‌چی دیوانی ریقابه‌ی دارایی یه.مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و، به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌ركارخستنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی به‌جێ هێنانی یاسا‌و پێڕۆو رێنماییه‌كانێتی. هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و هونه‌رییدا، له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێ و بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆیشی به جێگری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان هه‌ر كه‌سێكی شیاو دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه بسپێرێ و، به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه.بریكار یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له سهرپەرشتی ئیش و كاری وه‌زاره‌ت و ئه‌و ئه‌رك و فرمانه‌ش ده‌گرێته ده‌ست كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ.ناوه‌ند (مركز)ی: وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت:أ- نووسینگه‌ی وه‌زیر فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر كه خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتو بێت ژماره‌یێ فرمانبه‌ر هاوكاریی ده‌كات.ب- نووسینگه‌ی بریكار: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی دهكاو چه‌ند فرمانبه‌رێكیش هاوكاریی ده‌كه‌ن.ج- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و پێوه‌یكاری: به‌نووسینگه‌ی وه‌زیره‌وه په‌یوه‌سته.د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ریقابه‌و ته‌دقیق: به وه‌زیره‌وه په‌یوه‌سته.مادده‌ی چواره‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت:به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دیوانی گشتی: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بی و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت و، ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه‌شی په‌یوه‌ست ده‌بن.أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئیداری و ئه‌فراد.ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری دارایی.ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری خزمه‌تگوزاری و تهجهیزاتبهڕێوهبهرایهتی گشتی پلاندانان و لێكۆلینه‌وه: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت. له ئاماده‌كردن و پێشنیازكردنی پلانی ساڵبهسال و پلانی قۆناغ به قۆناغ و پلانگه‌لی دوورمه‌ودادا به‌شداری دهكاو، لێكۆلینه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تیش راده‌په‌ڕێنێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوون: به‌ڕێوه‌به‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت، ژمارهیةك فرمانبه‌ری خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتو له‌بواری پسپۆڕیی خۆیاندا هاوكاریی ده‌كه‌ن به‌دواداچوون و ریقابه‌كردنی ره‌وشی كار له پێهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا ده‌گرێته‌و ده‌ست و راپۆرتگهلیش له‌سه‌ر چالاكی و سه‌ویه‌ی كارڕاپهراندن بۆ وه‌زیر ئاماده ده‌كات و راوێژی خۆی له‌باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای له یاسادا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆربێت. له‌به‌رده‌می دادگاكان و ئه‌نجومه‌نگه‌ل و ههیئهكاندا نوێنه‌ریی وه‌زاره‌ت دهكاو، له‌بابه‌تگه‌لی یاسایی و گرێبه‌ستیدا راوێژ پێشكه‌ش ده‌كات.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه‌كان و ئالاتهكان: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی له زانسته‌كانی ئه‌ندازه‌ی میكانیزم یان كاره‌باییدا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتووش بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رێگاوبان و پرده‌كان: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ري طشتي سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای له زانسته‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نیدا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی رێگاوبان و پردی پارێزگاكانیش په‌یوه‌ست ده‌بن.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نیشته‌جێ كردن و بینایه‌كان: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای له زانسته‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی یان بیناسازیدا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نیشته‌جێ كردن و بینایه‌كانی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا په‌یوه‌ست ده‌بن.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای له زانسته‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی یان بیناسازیدا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمدا په‌یوه‌ست ده‌بن.مادده‌ی شه‌شه‌م:هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و فراژوكاری (التنمیه)و وه‌زاره‌تی كار‌و نیشته‌جێ كردن ئیلغا ده‌كرێن و كارمه‌نده‌كانیان به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پێكهاته‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌دا دابه‌ش ده‌كرێن و، گشت ئیلتیزام و ماف و موڵكێكیان ده‌بن به‌هی ئه‌م وه‌زاره‌ته.مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه كۆمپانیاگه‌لی ته‌نفیزی و تهصمیمیی پسپۆڕ له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا پێك بهێنێ، له‌پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌و یهكهگهلێ له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، له‌كاتی پێویستدا بكاته‌وه یان تێكه‌ڵیان بكات.وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی پێویست لیژنه‌و هه‌یئه‌ی كاتی پێك بهێنێ.ئه‌رك و فرمان و ئیشه تایبه‌ته‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێن.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنماییگه‌لی پێویست بۆ ساناكردنی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی نۆیه‌م:پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ركار.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار.د. رۆژ نوری شاوهیسسەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - عێراق...
یاسای ژماره (26)ی ساڵی / 2004 یاسای پێنجه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره(3)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق | 9
یاسای ژماره (26)ی ساڵی / 2004 یاسای پێنجه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره(3)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 26رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004پشت به حوكمی برگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا :یاسای ژماره (26)ی ساڵی / 2004 یاسای پێنجه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره(3)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عیراقماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی دووه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی – عیراق هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:ئه‌نجومه‌ن باڵاترین هه‌یئه‌ی ته‌نفیزیی هه‌رێمه‌و، له‌سه‌رۆك و جێگره‌كانی و وه‌زیره‌كان پێك دێت.سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند جێگرێكی ده‌بن، به‌مه‌رجێ له‌سێ جێگر زیاتر نه‌بن.سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه، له كاتى ديانةبوونى يان لةكاتى ئاماده‌بونیشدا هه‌ر كاروبارێ خۆی پێی باش بێ به‌پێی یاسا به جێگره‌كانی خۆی بسپێرێ.جێگری سه‌رؤك وه‌زیران، ده‌شێ، سه‌رباری فرمانی پله‌كه‌ی خۆی، جانتایه‌كی وه‌زاری به ئه‌سڵ یان به وه‌كاله‌ت پڕبكاته‌وه.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌تی كار‌و نیشته‌جێكردن و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و فراژوكاری (التنمیه) كه ناویان له مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره(3)ی ساڵی (1992)دا هاتووه هه‌ردوكیان ئیلغا ده‌كرێن.وه‌زاره‌تێك له نوێ داده‌مه‌زرێ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنه‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:ناوی (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) كه له مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره(3)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)دا هاتوو، هه‌موارده‌كرێ و ده‌بێ به (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان).وه‌زاره‌تێك له‌نوێ داده‌مه‌زرێ به ناوی ( وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی).ماددةى چوارەم:ناوى (وةزارةتى كاروبارى ئةوقاف وكاروبارى ئيسلامى) كةلةماددةى نؤيةمى ياساى ذمارة (3)ى هةموار كراوى سالَى (1992)دا هاتووة ، هةموار دةكرىَ ودةبىَ بة (وةزارةتى ئةوقاف وكاروبارى ئايينى ).مادده‌ی پێنجه‌م:ناوی (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه) كه له مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره(3)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)دا هاتوو، هه‌موارده‌كرێ و ده‌بێ به (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌بای هه‌رێم).مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زاره‌تێك له نوێ داده‌مه‌زرێ به ناوی (وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی له هه‌رێمی كوردستاندا) له چوارچێوه‌ی زنجیره‌كانی مادده‌ی نۆ له یاسای ژماره (3)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)دا .مادده‌ی حه‌وته‌م:بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی حه‌ڤده‌ی یاسای ژماره (3)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:2- له‌حاڵه‌تێكدا جێگای سه‌رۆك چۆلَ بێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، یه‌كێ له جێگره‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كات كه ئیشه‌كانی بگرێته ده‌ست و كاروبار به‌ڕێ بخات، تا له ماوه‌ی (15) رۆژدا سه‌رۆكێكی نوێ ناوزه‌دده‌كرێ و پاشان وه‌زاره‌تی نوێ پێك ده‌هێنرێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ركار.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.د. رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره (28)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (13)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان | 3
یاسای ژماره (28)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (13)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان | 3
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 28رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیر دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (28)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (13)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانماددهی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی یه‌كه‌م، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه هه‌موارده‌كرێ :4- وه‌زاره‌ته‌كه دوو بریكاری ده‌بێت:بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی.بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری دارایی.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه .د. رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق ...
یاسای ژماره (29)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (7)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 5
یاسای ژماره (29)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (7)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 5
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 29رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (29)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (7)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م :بڕگه‌ی(2)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی.مادده‌ی دووه‌م:ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی) له هه‌ر جێگایه‌كی یاسای ژماره (7)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)دا‌و له هه‌ر یاسایه‌كی دیكه‌شدا هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی) جێگای ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) داده‌خرێته به‌ر كار.د. رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراقهۆكاره زهروورهكانشان به‌شانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام كه ئایینی زۆرینه‌ی زۆری رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستانه ئایینگه‌لی دیكه‌ش هه‌ن، سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقیش جه‌خت له‌سه‌ر گیانی هاوگوزهرانیی نێوان ئایین و تایه‌فه‌كانی هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌و بۆ به‌هێزكردنی تێده‌كۆشێ و به ئامانجی دهگهیهێنێ و، بۆ ئه‌وه‌ش كه بوار بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ده‌زگاكانی بڕه‌خسێنێ و بتوانێ خزمه‌تی هه‌موو ئایین و تایفه‌كان بكات له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م یاسایه یاساكاری كرا....
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2004 كه تایبه‌ت به دابرَینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگریی شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لكاندنیان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاره‌وه – ئیلغا ده‌كرێت | 5
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2004 كه تایبه‌ت به دابرَینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگریی شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لكاندنیان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاره‌وه – ئیلغا ده‌كرێت | 5
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 30رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004پشت به حوكمی برَگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا :یاسای ژماره (30)ی ساڵی / 2004مادده‌ی یه‌كه‌م:یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2004 كه تایبه‌ت به دابرَینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگریی شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لكاندنیان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاره‌وه – ئیلغا ده‌كرێت .مادده‌ی دووه‌م:به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رگریی شارستانی دووباره به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ده‌به‌سترێنه‌وه‌و ده‌كه‌ونه‌وه ناو پێكهاته‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) داده‌خرێته به‌ركار.د. رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره (31)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا | 7
یاسای ژماره (31)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا | 7
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 31رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004پشت به حوكمی برگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری پیشه‌سازی و وزه و، ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بریاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا :یاسای ژماره (31)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه له هه‌رێمی كوردستانی عێراقداماددهی یه‌كه‌م:هه‌ر دوو بڕگه‌ی(2) و(3)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، بةم شيَوةى خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌بای هه‌رێم.3- وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و كاره‌بای هه‌رێم.مادده‌ی دووه‌م:له هه‌ر جێگایه‌كی یاسا ژماره (4)ی ساڵی (1993)و هه‌ر یاسایه‌كی دیكه‌دا ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه) هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌با) جێگای ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی سێیه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:وه‌زیر: به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌ركارخستنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌و سه‌رپه‌رشتی به‌ركارخستنی یاسا‌و پێڕۆ و رێنماییه‌كانێتی. له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌م یاسایه‌و یاسا به‌ركاره‌كانی دیكه‌شدا هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش كه ئه‌ركی سه‌رشانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییاته‌كانی و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و هونه‌رییه‌تی، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌رده‌چن و، بۆیشی هه‌یه، به‌شێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان به سه‌رۆكانی دایه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه. وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیاره، چونكه خۆشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه.بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پیشه‌سازی و نه‌وت و كانزاكان: ئه‌و ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ده‌ست كه وه‌زیر له بواری كه‌رتی پیشه‌سازی و نه‌وت و كانزاكاندا پێی ده‌سپێرێ.بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كاره‌با: ئه‌و ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ده‌ست كه وه‌زیر له كه‌رتی كاره‌بادا پێی ده‌سپێرێ.مه‌كته‌بی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ، به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (2)ی مادده‌ی چواره‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پیشه‌سازی:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه‌شی په‌یوه‌ست ده‌بن:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆلینه‌وه‌و پلاندنان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه حكومیه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه ئه‌هلیه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زه‌بتی چۆنایه‌تی (السيطرة النوعیه).دووه‌م: بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی چواره‌مى له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حساباتی پلاندانان و بةدواداضون: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ.ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شى په‌یوه‌ست ده‌بن:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و به‌دواداچوون . به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پرۆژه‌و وه‌به‌رهه‌مهێنانه‌كان .به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حسابات و پلان و ئه‌رك و مه‌سره‌ف (الكلفه).به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی كار‌و ئامار .سێیه‌م: بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی چواره‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌نێوهانینی (انتاج) وزه‌ی كاره‌با: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شى په‌یوه‌ست ده‌بێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێستگه گهرمییهكان (المحطات الحراریه).به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێستگه كارۆئاوییه‌كان.چواره‌م: ئه‌م دوو بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده‌ی چواره‌می یاساكه زیادده‌كرێ و زنجیره‌یان ده‌بێته (6، 7) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی وه‌زی كاره‌با: فرمانبه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ بەڕێوەربەرایەتی گشتی دابەشكردنى ووزەى كارەبا : فرمانبةری سەرۆكايەتى دةكات بە پلەبەرێوەبەری گشتی كە بڕوانامەى زانكۆيى سەرەتایى هەبێ و بە ئەزموون و پسپۆڕ بێ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دابه‌شكردنی وه‌زی كاره‌بای پارێزگاكانی هه‌رێمی په‌یوه‌ست ده‌بن مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.د. رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراقهۆكاره زهروورهكانبۆ هه‌نگاوه‌كان لهگهلَ ئه‌م بهرهوچاكترچوونه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا، كه‌رتی پیشه‌سازی و كاره‌با به خۆیه‌وه‌ی دیوه له‌به‌ر گرنگیی كاره‌با بۆ ژیانی هاووڵاتیان كه پێویسته به شێواز‌و كۆششی جۆربه‌جۆر بۆیان فه‌راهه‌م بكرێ، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی كرد به‌وه‌ی بهڕێوهبهرایهتیەگشتییهكانی تایبه‌ت به‌م بواره پێك بهێنرێن و كاراتر‌و چالاكتر بكرێن، جا له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو هۆكارانه ئه‌م یاسایه‌ی خراوه‌وه یاساكاری كرا....
یاسای ژماره (32)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (12)ی ساڵی (1993) | 8
یاسای ژماره (32)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (12)ی ساڵی (1993) | 8
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 32رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004پشت به حوكمی برَگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری پیشه‌سازی و وزه‌و، ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، برَیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا :یاسای ژماره (32)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (12)ی ساڵی (1993)مادده‌ی یه‌كه‌م:له‌هه‌ر جێگایه‌كی یاسا ژماره (12)ی ساڵی (1993)دا ده‌سته‌واژه‌ی (هه‌یئه‌ی په‌یمانگه هونه‌ریه‌كان) هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (هه‌ئیه‌ی فێركردنی ته‌قه‌نی له هه‌رێمدا)ی له جێگه داده‌نرێ.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی (27)ی هه‌موار ده‌كرێ وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت:(هه‌یئه‌كه له كۆلیژه ته‌قه‌نیه‌كان و په‌یمانگه پسپۆڕه‌كانی بواری فێركردنی ته‌قه‌نی پاش خوێندنی ئاماده‌یی یان هاوتاكه‌ی پێك دێت و، شخسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه‌و، بۆشی هه‌یه راسپێرێ كۆلێژگه‌ل و په‌یمانگه‌ی ته‌قه‌نی به‌پێی پێویست له تازه بكرێنه‌وه یان ئیلغا بكرێن یان بكرێنه‌وه یان تێكه‌ڵ بكرێن. مادده‌ی سێیه‌م:بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (28) هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئةمةى خواره‌وه‌ی لێ دێت: ئیداره‌ی هه‌یئه‌كه ئه‌نجومه‌نێ ده‌یگرێته ده‌ست كه ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌یئه‌كه‌یه‌و، له سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه‌و یاریده‌ده‌رو عه‌میدی كۆلێژه‌كان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان، له‌وانه‌یان كه له كه‌میی هاوشانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بن و نوێنەرێکی هەڵبژیردراويش لە لايەن ئةندامانى هةيئەى تةدريسى کۆلێژو پەیمانگا تةقةنيةكانى هەيئەى فيَركردنى تةقةنى هةرێم پێكدێت (له ناوزه‌دكردنیاندا، شاره‌زایی و پسپۆڕی ڕه‌چاو ده‌كرێ و،ئیقراری ئه‌ندامێتیشیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌كرێ، بۆ دوو ساڵ كه یارای تازه‌كردنه‌وه‌یه) .مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی (30)ی هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت:هه‌ر كۆلێژێكی ته‌قه‌نی یان په‌یمانگه‌یه‌كی ته‌قه‌نی ئیداره‌كه‌ى ئهنجومهنیَ ده‌یگرێته ده‌ست بریتیه له ده‌سه‌ڵاته باڵاكه‌ی و، له عه‌میدی كۆلێژ، یان عه‌میدی په‌یمانگه‌و سه‌رۆكانی به‌ش یان لق و یاریده‌ده‌ری عه‌مید نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ر كۆلێژێ یان هه‌ر په‌یمانگه‌یێ، پێك دێت و، هه‌ر هه‌مان ئیشی تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاتی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژی زانكۆكانی هه‌یه به جۆرێ كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی كۆلیژ یان په‌یمانگه‌كه‌دا بگونجێ، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به عه‌مید بسپێرێ و، ئیشی تایبه‌ت و بڕیاره‌كانیشی هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌قی مادده‌ی(16)ی ئه‌م یاسایه ده‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه، بۆ مادده‌ی (31) زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (یه‌كه‌م):یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به عه‌میدی كۆلێژی ته‌قه‌نی دابمه‌زرێ، مه‌رجه ئه‌و شه‌رتوشروته‌ی فه‌راهه‌م بێت كه له مادده‌ی (17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.بڕگه (1)ی مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (دووه‌م)و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت.ئه‌وه‌ی به عه‌میدی په‌یمانگه داده‌مه‌زرێ مه‌رجه مه‌رته‌به‌ی موده‌ریس یان سه‌رووتری هه‌بێ و له كه‌ميی بڕوانامه‌ی ماجستێری به‌ده‌سته‌وه بێ و، به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن بۆ ماوه‌ی (4) سالَ داده‌مه‌زرێ.بڕگه (2)ی مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و ده‌بێ به بڕگه‌ی (سێیه‌م)و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت:(عه‌میدی كۆلێژ یان عه‌میدی په‌یمانگه له هه‌یئه‌كه‌دا، ئه‌و سه‌ڵاحییات و ئیشه تایبه‌تانه‌ی عه‌میدی كۆلێژ ده‌گرێته ده‌ست كه له مادده‌ی (17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه به جۆرێ كه لهگهلَ ئامانجه‌كانی كۆلێژه‌كه یان په‌یمانگه‌كه‌دا بگونجێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده‌ی (36) زیاد ده‌كرێ و، زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (2) وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:( یاریده‌ده‌ری هه‌یئه‌ی فێركردنی ته‌قه‌نی له هه‌رێمدا به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی هه‌یئه داده‌مه‌زرێ و، ئیشوكاره‌كانیشی بة برِيار دیار ده‌كرێن و، له كه‌میش مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری ده‌بێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:بڕگه (2)ی مادده‌ی (37) هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت بۆ هه‌ر كۆلێژێكی ته‌قه‌نی یان بوَههر په‌یمانگه‌یه‌كی ته‌قه‌نی یاریده‌ده‌رێكی عه‌مید داده‌مه‌زرێ به بڕیاری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه‌و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژة ته‌قه‌نیةكة یان په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كه.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا ده‌خرێته به‌ركار.د. رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره (33)ی ساڵی / 2004 یاسای وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 59
یاسای ژماره (33)ی ساڵی / 2004 یاسای وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 59
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 33رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (33)ی ساڵی / 2004 یاسای وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عیراق ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستانی عیراق.وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی لة هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.وه‌زیر: وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی لة هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی .فێركردنی باڵا: هه‌موو قۆناغه‌كانی فێركردن كه دوابه‌دوای قۆناغی دواناوه‌ندی دێن، له زانكۆ فه‌رمی و ئه‌هلی و هه‌یئه‌تی په‌یمانگا ته‌قه‌نییه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان له هه‌رێمدا.زانكۆ فه‌رمییه‌كان: زانكۆی صلاح ا‌لدین، زانكۆی سلێمانی، زانكۆی دهۆك و زانكۆی كه‌ركوك و هه‌ر زانكۆیه‌كی دیكه حكومه‌تی هه‌رێم دواتر بیكاته‌وه.زانكۆ ئه‌هلیه‌كان: ئه‌و زانكۆ غه یره فه‌رمییانه‌ن كه به ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت و به‌پێی ئه‌و شه‌رتوشروت و به‌ندو به‌ستانه داده‌مه‌زرێن كه وه‌زاره‌ت دیاریان ده‌كات.به‌شی دووهمدامهزراندن و ئامانجه‌كان و ئه‌رك و فرمانهكانماددهی دووه‌م:وه‌زاره‌تێ له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ به‌ناوی وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه زانستی. وه‌زیرێ به‌ڕێوه‌ی ده‌با و سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات به‌ناوی وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م وه‌زاره‌ته ده‌یه‌وێ ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه بێنێته‌دی:رهنگڕشتن و به‌ركارخستنی سیاسه‌تی هه‌رێم له بواری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیدا وه‌دیهێنانی گۆڕانكاریه‌كی چۆنایه‌تی له بزاڤی زانستی و خوێندنی باڵاداو به‌رزكردنه‌وه‌یان تا ئاقاری پێویست له بواری زانستی و هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجیدا.وه‌دی هێنانی هاوگونجان و ته‌واوكاری له نێوان بزاڤی زانستی و فێركردنی باڵا‌و نێوان پێداویستی هه‌رێم له كادیری زانستی و هونه‌ریدا.كۆشش بۆ وه‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له‌نێوان پێشڤه‌چونی زانستی نه‌زه‌ری و نێوان ده‌سه‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی وه‌ك به‌رفراوانبوون و به‌رو چاكتربردنی (تطوير)ی ئه‌زموون و موماره‌سه‌ی ته‌تبیقی و تاقیگه‌یی (المختبریه).زامنكردنی (حصانه)ی زانستی بۆ هزرمه‌ندو زانا و لێكۆڵكاران و رێزنان له كۆششی زانستیان و دنه‌دانی خۆته‌رخان كردنی زانستی .دنه‌دان و پشتگیریكردنی دیراسه‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و به‌رزڕاگرتنیان و به‌رفراوان كردنی پسپۆڕیی هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجی به‌جۆرێ كه له گهلَ پێداویستی فراژوكردنی به‌شه‌ری و ماددیی هه‌رێمدا بگونجێن.ناردن و ئاڵوگۆڕ كردنی زانا‌و هزرمه‌ندو ئوستادان له گهلَ زانكۆ و داموده‌زگا زانستیه‌كانی عێراق و بیانی‌دا.چابو ككردنی وزه‌و به‌هره‌ی زانستی و سوود وه‌رگرتن له رێگا و شێواز‌و ئامرازگه‌لی هاوچه‌رخی زانستی تا پێ به‌پێ لهگهلَ پێشڤه‌چونی زانستی و ته‌كنۆلۆجیی جیهان بڕوات.خزمه‌تكردنی كلتووری گه‌لی كوردستان و گرنگی دان به مێژووی گه‌لی كوردستان و به‌دیارخستنی ئاسه‌واره شارستانیه‌كانی .پشتگیری و دنه‌دانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان و كۆمه‌ڵه زانستیه‌كان له هه‌رێمدا .مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه به‌جێ دێنێ:ئیقرار كردنی پلانگه‌لی پێویست بۆ به‌ره‌و چاكتربردنی به‌رنامه‌ی (المناهج) و دنه‌دانی بزاڤی كتێبدانان و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێران له زانكۆ گه‌ل و په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كاندا.دانانی پلانگه‌لی پێویست بۆ چاودێری (رعایه)ی زانستی و ئه‌كادیمی له هه‌رێمدا.كۆشش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی زانستیی كادیری فێركاری، له‌بواری فێركردنی باڵادا، ئه‌ویش له رێگه‌ی ئاماده‌كردنی زانا‌و هزرمه‌ند ئوستادی زانكۆ و موده‌ریس و شاره‌زایانی پسپۆر له رۆڵه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ خزمه‌تكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و چاودێری كردن و دنه‌دان و پشتگیریكردنی خاوه‌ن به‌هره‌ی جوانكاری و نوێكاری، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئامراز‌و هۆكاری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ماددی كه ببنه پاڵپشت بۆ لێكۆڵهرو داهێنه‌رو جوانكاران تا بتوانن به دڵنیایی و پڕ باوه‌ڕه‌وه ئه‌رك و فرمانی زانستیی خۆیان ببه‌نه سه‌ر.داننان به دام‌و ده‌زگا زانكۆیی و زانستییه عه‌ره‌بی و بیانیه‌كانداو، ئیقرار كردنی بنه‌ماكانی هاوسه‌نگ كردنی نمره‌و بڕوانامه زانستییه‌كانیان.دیاركردنی بنه‌ما گشتیه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا.پێشنیازی دامه‌زراندنی زانكۆ له هه‌رێمدا و، ئیلغا كردن یان تێكه‌ڵ كردن یان گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ له زانكۆكان.كردنه‌وه‌ی كۆلیژ یان په‌یمانگای نوێ له هه‌رێمدا.رێكخستنی هاریكاری رۆشنبیری و زانستی له‌گه‌ڵ لایه‌ن و زانكۆ و دام‌و ده‌زگای دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.چاودێریكردنی (رعایه) ئه‌و قوتابی و ئوستاد لێكۆڵه‌رانه‌ی ده‌نێردرێنه هه‌رێمی كوردستان یان له هه‌رێمه‌وه ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها زامنكردنی پێداویستی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تییان، به هاو كۆمه‌كی له‌گه‌ڵ دایه‌ره پێوه‌ندیداره‌كانی عێراقیدا بۆ یاریده‌ی ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه دێن و، به‌هاو كۆمه‌كیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته خانه خوێكان (الدول المضيفة ) بۆ یاریده‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نێردرێن بۆ ده‌ره‌وه.به‌شی سێیهمپێكهاته و سهڵاحییاتهكانبابهتی یهكهمناوهندی وهزارهتهكهماددهی پێنجه‌م:وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، به‌رپرسه له ئاڕاسته‌كردنی ئیش و كاره‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و ریقابه‌كردنی چالاكیه‌كانی. رێنمایی و بڕیار‌و فه‌رمانگه‌لیش ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێ پێوه‌ندی به ئه‌رك و فرمانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و ته‌نزیمی و هونه‌رییه‌وه هه‌بێ له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسادا له خودی خۆیه‌وه ده‌رده‌چن. به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسیاره چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه، به‌تایبه‌تیش ئه‌م سه‌ڵاحیاتانه‌ی خواره‌وه ده‌خاته كار:ئیقراركردنی كردنه‌وه‌ی كۆلێژ و په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان و، راسپاردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆكان و، ته‌سدیقكردنی كردنه‌وه‌ی به‌شی تازه، یان گۆڕینی كه‌یانی به‌شه‌كان له رێگه‌ی لێك جیا كردنه‌وه‌یان، یان تێكه‌ڵكردنیان یان ئیلغاكردنیان، یان به‌رفراوانكردنیان، ئه‌ویش له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌ن.پێشنیازی دامه‌زراندنی سه‌رۆكانی زانكۆكان و سه‌رۆكی ده‌زگای په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان له هه‌رێمدا.ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئیجازه‌پێدانی دامه‌زراندنی زانكۆ و كۆلیژو په‌یمانگه‌ی باڵای ئه‌هلی به‌پێی شه‌رتوشروتێ كه ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات.ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه ده‌رباره‌ی پێداویستیه‌كانی فێركاریی باڵا له هه‌رێمداو به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی گشتیی زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان.كرێ و ده‌رماڵه و قه‌ره‌بوو به‌خشش دان به كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه.وه‌ستاندنی خوێندن به نیمچه‌یی یان به ته‌واوی له زانكۆ و كولێژ و په‌یمانگه‌كاندا بۆماوه‌یه‌ك له (10) ده رۆژ نه‌ترازێ.دانانی رێنماییگه‌لی به‌ركاره‌كی (التعلیمات التنفيذية) كه به زه‌رووری بزانێ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتووه.ته‌سدیقكردنی ره‌شنووسه‌كانی ئه‌نجومه‌نگه‌لی زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان.به‌رچاوخستنی هه‌ر كاروبار‌و بابه‌تگه‌لێ خۆی پێی باش بێ ، له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ندا تا ئه‌نجومه‌ن گفتوگۆی له‌سه‌ر بكا و رای خۆی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت.هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی خوَى كه خۆی پێی باش بێ، دةتوانىَ بيدات به بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكانی زانكۆكان و سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكیه‌كان و به‌رپرسانی دایه‌ره گه‌لی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی.مادده‌ی شه‌شه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتیی كاروباری ئیداری و دارایی رێكخستندا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێت.مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیر دوو راوێژكاری ده‌بێ به مه‌رجێ كه پله‌ی زانستی‌یان له ئوستاد یان له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ، یه‌كێكیان كاروباری فێركردنی باڵا ده‌گرێته ده‌ست و، ئه‌وی دی كاروباری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی.مادده‌ی هه‌شته‌م:له‌دیوانی وه‌زاره‌تدا ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری پێك ده‌هێنرێ به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرو ئه‌ندامێتیی هه‌ریه‌ك له:بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك راوێژكاری فێركردنی باڵا‌و راوێژكاری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی دوو ئهندامسهرۆكی هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان ئهندامسهرۆكانی زانكۆ فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم ئهندامنسهرۆكی هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان ئهندامئهندامێ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ته‌دریسی له هه‌ر زانكۆیێ له زانكۆ فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم به‌مه‌رجێ پله‌ی ئوستادی یان پله‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری هه‌بێ،له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێت. ئهندامننهقیبی سه‌ندیكای مامۆستایانی كوردستانی عێراق ئه‌ندام نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كارووباری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجێ پله‌یان له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت. دوو ئهندامماددهی نۆیه‌م:ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به ئاماده بوونی دو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ساز ده‌دا. به‌شێوه‌یه‌كی ئاساییش مانگی یه‌ك جار كۆ ده‌بێته‌وه، له‌كاتی پێویستیشدا، ده‌شێ له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ساز بدات. بڕیارگه‌لیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان ده‌درێن. كاتێكیش ده‌نگه‌كان یه‌كسان بن، ئه‌وه له‌و باره‌دا تای ته‌رازوو به‌لای ده‌نگی وه‌زیردا ده‌شكێته‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌ن ئه‌م سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه رایی ده‌كات:دیاركردنی بنه‌ما گشتیه‌كانی قبوڵكردن له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا.دیاركردنی پله‌و له‌قه‌ب و بڕوانامهگهلی زانستی له هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها دیاركردنی شه‌رتوشروتی به خشینیان.دیاركردنی شه‌رتوشروتی ئیجازه‌پێدان بۆ دامه‌زراندنی زانكۆی ئه‌هلی.ئیقراركردنی گرێدانی كۆنگره‌ی فێركردنی باڵا به‌شێوه‌یه‌كی خولاوخول بۆ پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌و پرۆژه‌گه‌لی پێوه‌ندیدار بهفێركردنی باڵا‌و پێرۆگهلی خوێندنه‌وه له‌كاتی پێویستدا.راده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌و كاروبار‌و بابه‌تانه‌ی كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌رده‌میان.مادده‌ی یازده:دیوانی وه‌زاره‌ت له‌م دایه‌رانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م: دایه‌ره‌ی ئیداری: هه‌موو ئه‌و كاروباره ئیداری و دارایی و یاساییانه ده‌گرێته ده‌ست كه ناكه‌ونه ژێر سه‌ڵاحییاتی زانكۆكان و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كانه‌وه وفرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی، له كه‌میی بڕوانامه‌ی به كالۆریۆسی هه‌بێ، باشتریش ئه‌وه‌یه كه خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی باڵا یان هاوتای بڕوانامه‌یه‌كی باڵا بێت له زانسته ئینسانیه‌كاندا و خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م: دایه‌ره‌ی خوێندن و پلاندانان و به‌دوا داچوون: ئه‌و پلانانه‌ی له‌لایه‌ن زانكۆكان و، هه‌یئه‌ی په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان و، دایه‌ره‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده ده‌كرێن هه‌موویان له‌پلانێكی یه‌كخراوی وه‌زاره‌تدا كۆده‌كاته‌وه‌و لێكیان ده‌گونجێنێ به ئامانجی ئه‌وه‌ی به جۆرێكی ئه‌وتۆ به‌ره‌و چاكتریان ببات كه له‌گه‌ڵ پلانی گشتیی به‌ره‌و چاكتر بردن (تطوير)ی هه‌رێمدا بگونجێ، به‌یاننامه‌و زانیارییه ئامارییه‌كانیش كۆده‌كاته‌وه‌و به‌پێی ده‌روازه دایانده‌نێ و شیكاریان ده‌كات، هه‌روه‌ها به دواداچوونی به‌ركارخستنی ئه‌و بڕیار‌و راسپاردانه‌ی له‌و لیژنانه‌وه ده‌رده‌چن كه دانانی به‌رنامه‌گه‌لی فێركارییان پێ سپێردراوه، هه‌روه‌ها گونجاندن و رێكخستنی وه‌رگرتنی قوتابیان و خۆگواستنه‌وه‌یان له‌نێوان زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كانداو، دابه‌شكردنی ئه‌و قوتابیانه‌ش كه له ده‌ره‌وه دێن، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردنی حاسوبی ئه‌لكترۆنی و پێشكه‌شكردنی ئه‌و دیراسه تانه شنه‌ش كه پێوه‌ندییان به ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه.ئه‌م دایه‌ره‌یه فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و، خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ.سێیه‌م:دایه‌ره‌ی بیعسه‌و پێوه‌ندییه رۆشنبیریه‌كان: سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و قوتابیانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه بۆ خوێندن نێردراون بۆ ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی خوێندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بروانامه‌كانیشیان ده‌گرێته ئه‌ستۆو،پێوه‌ندی رۆشنبیری و زانستیش له‌گه‌ڵ داموده‌زگا زانستی و رۆشنبیرییه‌كانی ده‌ره‌وه‌شدا رێك ده‌خات و به‌دووی به‌ركارخستنی ئه‌و رێكه‌وتننامانه‌شدا ده‌چێ كه له‌م بواره‌دا له گه‌ڵیاندا مۆر كراوه، ئه‌م دایه‌ره‌یه فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ.چواره‌م: جیهازی پشكنین: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به پله‌یه‌كی تایبه‌ت كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و، له كه‌می پله‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری هه‌بێ و له كاروباری زانستی و ئیداریشدا شاره‌زایی ماوه‌ی ده ساڵ خزمه‌تی هه‌بێ، ژماره‌یێ پشكنه‌ری پسپۆڕ یاریی ده‌ده‌ن. ئه‌م جیهازه مه‌شروعیه‌تی ره‌فتاری زانكۆ‌و كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌و به‌ش و لقه‌كان یه‌كلاده‌كاته‌وه كه بزانێ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ یاسا به‌ركاره‌كاندا ده‌گونجێن. ئه‌ركه‌كانی ئه‌م جیهازه به پێڕوَ دیارده‌كرێن.به‌شی چوارهمدهزگاكانی فێركردنی باڵامادهی دوازده: ئه‌م تهشكیلاتانهی خواره‌وه به وه‌زاره‌ته‌كه‌وه ده‌به‌سترێن:1-زانكۆی سه ڵاحهددین2-زانكۆی سلێمانی3-زانكۆی دهۆك4-زانكۆی كه‌ركوك5-هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان6-هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆره پزیشكییهكانماددهی سیازده:زانكۆ جێگایه‌كی پیرۆزی بێ وه‌یه‌و، ناوه‌ندێكی شارستانی و هزری و زانستی و ته‌قه‌نییه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداری خۆی هه‌یه.مادده‌ی چوارده:زانكۆ له كۆلێژ و ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ر ته‌شكیلاتێكی دیكه پێكدێت به‌پێی پێداوستی مه‌عریفه‌ی تیۆری و ته‌تبیقی و، به‌پێی پێرۆیهكی تایبه‌ت.مادده‌ی پازده:زانكۆ سه‌رۆكێكی ده‌بێ، به‌پله‌یه‌كی تایبه‌ت و به بریاری سه‌ره‌ك وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر داده‌مه‌زرێ، به‌مه‌رجێ بروانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و بۆ ماوه‌یه‌كیش خزمه‌تی زانكۆیی هه‌بێ له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی شازده:سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌م سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:1- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌كات و بانگهێشتی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نائاساییش، بڕیاره‌كانیشی ده‌خاته به‌ركارو له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو لایه‌نێكیشدا نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ ده‌كات.2- به‌پێی حكومه‌كانی یاسا‌و پێرۆ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌و فه‌رمان و رێنمایيانه‌ش كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌وه ده‌رده‌چن ئیداری كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی زانكۆ به‌ڕێوه ده‌بات.3- به‌پێی یاساگه‌ل و پێرۆ و رێنماییه به‌ركاره‌كانیش ئیداره‌ی ئه‌موالی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیش به‌ڕێوه‌ده‌بات.4- قازانجه‌كانی نووسینگه‌و عیاده‌ی راوێژكاره‌كان دابه‌ش ده‌كا، (40%)ی بۆ زانكۆ ته‌رخان دهكاو ده‌خرێته سندوقێكی تایبه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌وباشتربردنی بزاڤی زانستی و خزمه‌تی زانكۆ خه‌رج ده‌كرێ و، (60%)یشی به‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانیدا دابه‌ش ده‌كرێ.5- دامه‌زراندنی سه‌رۆكانی به‌ش و لق و یاریده‌ده‌رانی عه‌میده‌كان له كۆلێژه‌كاندا.6- سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به عه‌میده‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كانی، یان به هه‌ر كه‌سێ كه خۆی پێی باش بێت.مادده‌ی حه‌ڤده:سه‌رۆكی زنكۆ سێ یاریده‌ده‌ری ده‌بن، یه‌كه‌میان بۆ كاروباری ئیداری و دارایی، دووه‌میان بۆ كاروباری زانستی و، سێیه‌میان بۆ په‌یوه‌ندیگه‌لی رۆشنبیری و ئه‌كادیمی. ئه‌مانه، به پله‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی، به بڕیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران و له‌سه ر پێشنیازی وه‌زیر داده‌مه‌زرێن، ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌بێ و هه‌ر له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر، به مه‌رجێكیش خزمه‌تی زانكۆییان هه‌بێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی هه‌ژده:زانكۆ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێت. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌یئه‌تی باڵای زانستی و ئیداری زانكۆ كه‌یه‌و، پێكدێت له:1- سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆك2- یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندامن3- عه‌میده‌كان ئه‌ندامن4- دوو ئه‌ندامیش له هه‌یئه‌تی ته‌دریسی زانكۆ كه هه‌یئه‌كه خۆی هه‌ڵیانده‌بژێرێ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و، یارای تازه‌كردنه‌وه‌شه بۆ ته‌نیا یه‌ك جار.مادده‌ی نۆزده:ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:1- ئیشه‌تایبه‌ته زانستیه‌كان:ته‌سدیقكردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنی قوتابیان بۆ سه‌ره‌تاكانی خوێندن له‌كۆلێژه‌كانداو، ئیقراركردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنیش بۆ خوێندنه‌كانی باڵا.ئیقرار كردنی پلانگه‌لی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له كۆلێژه‌كان و ناوه‌نده زانستییهكانیداج- ئیقرار كردنی پلان بۆ فه‌راهه‌مكردنی پێداویست و ئامرازه‌كانی فێركردن.د- ئیقرار كردنی پلانی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و ناوه‌ندی زانستی.ه- ئیقرار كردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن و دابه‌شكردنیان به سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كاندا.و- ئیقرار كردنی پلانێك بۆ بیمه‌كردنی (تأمین) ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی.ز- به‌خشینی مه‌رته‌به زانستیه‌كان به ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی.ح- ئیقرار كردنی وه به‌ركارخستنی پلانی وه‌رگرتن له خوێندنه باڵاكاندا.گ به‌دواداچوونی به‌رنامه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی.ی- ئیقرار كردنی به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و به‌ره‌و چاكترگۆرینی به به‌هێزكردنی بارودۆخیزانستی.ك- نیمچه‌وه‌ستاندن یان به ته‌واوی وه‌ستاندنی خوێندن له زانكۆدا بۆ ماوه‌یه‌ك له (6)شه‌ش رۆژ نه‌ترازێ.ئیشه تایبه‌ته ئیداریه‌كان:أ- ئیقرار كردنی پلانگه‌لی پێوه‌ندی رۆشنبیریه دوو قۆلییه‌كان له‌گه‌ل زانكۆ و دام‌و ده‌زگا زانستیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمداو، به‌ركارخستنیان.ب- گرێبه‌ست له‌گه‌ل ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رمه‌ندانی بیانی‌دا.ج- دامه‌زراندنی ته‌دریسيه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و ماجستێر یان بڕوانامه‌ی هاوتاكانیان.د ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردن و ئیعاره‌و ئیجازه‌ی دراسی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.ه- ئیقرار كردن و وه‌به‌ركارخستنی پلانی ته‌ئیهل و مه‌شق پێ كردنی كادیره زانستی و ئیداریه‌كان و- ئیقرار كردن و وه‌به‌ركارخستنی پلانی ئاماده‌كردنی میلاكی زانستی وئیداری بۆ كۆلێژه‌كان و ناوه‌نده زانستیه‌كان.3- ئیشه تایبه‌ته داراییه‌كان:أ- ئیقرار كردنیوه‌به‌ركارخستنی پلانی بوجه‌ی ساڵانه‌و به‌رنامه‌ی هاوه‌رده‌نی (الاستیرادیه)و پلانی وه‌به‌رهێنانی (الأستثمار) راسته‌وخۆ به ته‌نسیق له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمدا.ب- ته‌سدیقكردنی بڕیاره‌كانی لیژنه‌كان كه تایبه‌تن به‌سڕینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و بهكرێدان و فرۆشتنی ئه‌موالی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی زانكۆ.ج- ئیقرار كردنی حساب و حسابكاریی كۆتایی .4- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌لاحییاتی خۆی بدات به‌سه‌رۆكی زانكۆ.مادده‌ی بیست:كۆلیژ، راگرێ (عمید)ێكی ده‌بێت، بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و له كه‌میی مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر بێت و خزمه‌تی زانكۆیشی له حه‌وت سال كه‌متر نه‌بێ به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیر به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ.عه‌مید دوو یاریده‌ده‌ری ده‌بێ، یه‌كیان بۆ كاروباری زانستی و، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان بۆ كاروباری ئیداری و قوتابیان. له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌كه، به‌بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێن.مادده‌ی بیست ویه‌ك:راگر (عه‌مید) ئه‌م ئیش و سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه راى ده‌كا:1- ئیشه تایبه‌ته زانستیه‌كان:أ- به‌دواداچوونی ره‌وش و رێكۆپێكیی خوێندنه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆلێژ‌و خوێندنه باڵاكانی و، كۆشش بۆ پته‌وكردنی بارودۆخی په‌روه‌رده‌یی و زانستی.ب- ته‌سدیقكردنی راسپارده‌گه‌لی ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ش و لقه‌كان.ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مادده دیراسیه‌كان و یه‌كه فه‌سڵیه‌كان به‌سه‌ر ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موحازیره‌كاندا، هه‌روه‌هاش پێكهێنانی لێژنه‌گه‌لی گفتوگۆكردنی نامه‌كان (الرسائل) و دیاركردنی واده‌كانیان.د- وه‌به‌ركارخستنی هه‌موو رێنمایی و پێرۆكان كه له‌باره‌ی رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه ده‌رده‌چن، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژیش.2- ئیشه تایبه‌ته ئیداری و داراییه‌كان:أ- وه‌به‌ركارخستنی ئه‌و یاسا‌و پیڕۆو رێنماییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به كاروباری ئیداری و داراییه‌وه هه‌یه.ب- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر راسپارده‌گه‌لی لیژنه‌كانی كۆلێژه‌كه.ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر تۆماركردنی قوتابیان بۆ دیراسه‌ی سه‌ره‌تایی كۆلێژ‌و دیراسه‌ی باڵا.د- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كڕین و هاوردنی ئامرازی تاقیگه‌یی (المختبریه)و پێداویستی دیكه‌و گۆڤار‌و كتێب.ه- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌ڵاتكردنی كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ كه له كۆلێژه‌كه‌دا مه‌شق داده‌ده‌ن و وانه ده‌ڵێنه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر نامه‌گه‌ل (الرسائل)ده‌كه‌ن وله لیژنه‌گه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتگیر (الشامل) و لیژنه‌كانی گفتوگۆ به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان، به‌شداری كردن.و- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گۆڕینی عینوانی هونه‌رمه‌ندو ئیداریه‌كان له‌چوارچێوه‌ی میلاكی ته‌سدیقكراوی كۆلێژه‌كه‌دا، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێڕۆو رێنماییه‌كان.ز- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌و ته‌نسیبكردنی كه‌سانی كارمه‌ند له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رمه‌ندو ئیدارییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی كۆلێژ‌و دایه‌ره‌كانی زانكۆدا، ئه‌وه‌ش دوای ته‌نسیقكردن له‌نێوان جێ گۆڕكێكاندا، به‌مه‌رجێ موافه‌قه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی له‌سه‌ر بێ.مادده‌ی بیست و دوو:1- كۆلێژ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێت كه بریتیه له هه‌یئه‌ی زانستی و ئیداری و دارایی و، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:أ- عه‌میدی كۆلێژ سهرۆكب- سه‌رۆكانی به‌ش و لقه زانستیه‌كان له‌و كۆلێژانه‌دا كه به‌شی زانستیان تێدانییه ئهندامنج- یاریده‌ده‌رانی عه‌مید ئهندامند- دوو ته‌دریسی له كۆلێژه‌كه، هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ڵیانده‌بژێرن ئهندامنه- به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ر به‌كۆلێژه‌كه ئه‌ندامن2- ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ بۆی هه‌یه ئه‌ندامێ بۆ خۆی زیاد بكا له وه‌زاره‌تێكه‌وه بیهێنێ كه په‌یوه‌ندیدار بێت به ئیشه تایبه‌ته‌كانی كۆلێژه‌كه‌وه.مادده‌ی بیست و سێ:ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ ئه‌م ئیش و سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه رایی ده‌كات:1- ئیشه تایبه‌ته زانستییه‌كان:أ- دانانی پلانی وه‌رگرتنی قوتابیان له خوێندنی سه‌ره‌تایی كۆلێژداو پێشنیازكردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنیش بۆ خوێندنی باڵا به‌پێی به‌ش و لقی زانستی و شه‌رتوشروته‌كانی و به‌دواداچوونی وه‌به‌ركارخستنیان.ب- دانانى پلانگەلی تايبەت بة لێکۆڵینەوەی زانستى و دانانى كتێب و وةرگێَران و پەخشكردن و دابينكردنى پێداويستسسةكانى فێركارى و ئەندامانى هةيئەى تەدريسى.ج. دانانی پلانه‌گه‌لی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لقی زانستی و ناوه‌نده‌كان (المراكز) هه‌روه‌ها پێشنیازكردن بۆ كردنه‌وه یان تێكه‌ڵكردن یان ئیلغاكردنی به‌ش و لقی زانستی، دابه‌شكردنی به‌رنامه‌كانیش به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندندا.د-ئیقرار كردنی پلانگه‌لی به‌شه زانستییه‌كان له‌باره‌ی بانگهێشتنی ئوستاده میوانه‌كان.ه- ئیقرار كردنی عینوانه‌كانی نامه‌زانكۆییه‌كان و ناوه‌زه‌دكردنی لیژنه‌گه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتگیر‌و سه‌رپه‌رشت و هاوپشك (المشارك)و ئه‌نجامه‌كانی گفتوگۆ‌و زیادكردن یان لابردنی بابه‌تگه‌لی دیراسی له دیراساتی باڵادا و، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوزه‌دكردنی ئیمتیحانده‌ره خارجییه‌كان له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی.و- راسپاردن بۆ كردنه‌وه‌ی دیراساتی باڵا‌و به‌رنامه‌و پلانه‌كانی سالاَنة وثلانةكانى پێنج ساڵی و شتی تریش كه ناویان له بڕگه (ه)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.ز- ئیقرار كردنی وه‌به‌ركارخستنی مه‌شقی هاوینه‌ی ته‌تبیقی زانستی بۆ كۆلێژه‌كه.2- ئیشه تایبه‌ته ئیدارییه‌كان:أ- سه‌رپه‌رشتی كاروباری كۆلێژ‌و گرنگیدان به بزاڤه جۆراوجۆره‌كانی زانستی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و وه‌رزشی.ب- ئاماده‌كردنی میلاكی كۆلێژ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی كۆلێژه‌كه به‌ر له كۆتایی ساڵی خوێندن، ئة‌وه‌ش له‌به‌ر رۆشنایی ئةو پێشنیازانه‌ی كه عه‌مید و ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كان یان ئه‌نجومه‌نی لقه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.ج- پێشنیازی ئیجازه‌پێدانی دیراسی له‌ناو هه‌رێم بۆ كارمه‌ندانی كۆلێژه‌كه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی پێوه‌ندیدار .د- پێشنیازی ئیعاره‌كردنی خزمه‌تی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی یان ئیجازه‌و زه‌ماله‌و بیعسه‌یان بدرێتێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی پێوه‌ندیدار.ه- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خۆته‌رخانكردنی ئه‌ندامی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له‌ناوه‌وه یان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌پێی به‌ندو به‌ستی (الضوابط) به‌ركارخراو.و- سه‌پاندنی سزای زه‌بتی (الأنضباطية) به‌سه‌ر قوتابیاندا به‌پێی پێڕۆو رێنماییگه‌لی به‌رده‌ست.ز- سه‌یركردنی هه‌موو كاروبارێكی دیكه له‌كۆلێژدا كه عه‌مید بۆی هه‌واڵه‌ده‌كات.ح- سه‌رپه‌رشتی به‌ركارخستنی پێڕۆو رێنماییگه‌لێ كه په‌یوه‌ندییان به كاروباری زانستی كۆلێژه‌كه‌وه هه‌یه.گ- راسپاردن كه ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موحازیره‌كان بنێردرێن بۆ خوێندنی باڵا، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و ژماره‌و پێداویسته‌ی كه به‌ش یان لقه‌كان دیاریان ده‌كه‌ن.ی- پێشنیازی پلان ته‌ئهیلی كادیره زانستی و ئیداریه‌كان.ك- پێشنیازی پلان بۆ په‌یوه‌ندیگه‌لی ڕۆشنبیری دووقۆڵی.ل- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه‌گه‌لێ پێك بهێنێ تا له پیاده‌كردنی ئیش و كاره زانستی و ئیداری دارایی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانیدا یاریده‌ی بده‌ن. ئیشه تایبه‌ته داراییه‌كان: پێشنیازی پلانگه‌لی بوجه‌ی ساڵانه‌و به‌رنامه‌ی هاورده‌ی ساڵانه‌و پلانی وه‌به‌رهێنانی (الأستثمارية) ساڵانه.راسپاردن بۆ ئیقراركردنی حساب و حیسابكاریی كۆتايی كۆلێژ. ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر(ته‌صمیم) و نه‌خشه‌و لیستی پاره‌ی ئه‌رك و مه‌سره‌فی ئیش و پڕۆژه‌كانی كه له بوجه‌ی ئاسایی یان له بوجه‌ی وه‌به‌رهێناندا هاتووه، ئینجا ئیحاله‌یان دهكاو به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێرَۆو شه‌رتوشروتی تایبه‌ت گرێبه‌ستی جێ به‌جێ كردنیان مۆرده‌كا.د- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به عه‌میدی كۆلێژ بسپێرێ.مادده‌ی بیست و چوار:به‌شی زانستی: بریتیه له یه‌كه‌ی زانستی و به بناغه‌ی فێركردنی باڵا داده‌نرێ و ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه پێك دێت له:1- سه‌رۆكی به‌ش: له‌سه‌ر پێشنیازی عه‌میدی كۆلێژ به بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ به‌مه‌رجێ مه‌رته‌به‌ی زانستی له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ. سه‌رۆكی به‌ش كاروباری ئیداری به‌شه‌كه ده‌گێڕێ.2- ژماره‌یێ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له (14) چوارده ئه‌ندام زیاتر نه‌بن و له (8) هه‌شت ئه‌ندامیش كه‌متر نه‌بن، به‌مه‌رجێ مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیس یان به‌رزتریان هه‌بێ، جا ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی پێویست فه‌راهه‌م نه‌بوو، ئه‌وه، له‌وباره‌دا ده‌شێ هه‌ندێكیان مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ریان هه‌بێ به‌پێی ئه‌قده‌مییه‌ت.3- ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه هه‌ڵده‌سووڕێنێ:أ- گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و تاكه‌تاكه‌ی به‌رنامه‌كه‌و كتێبه‌كانی خوێندن دهكاو پێشنیازی ههمواركردنیان یان گۆڕینیان ده‌كا، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی راسپارده‌كانی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی.ب- پێشنیازكردنی پێداویسته‌كانی به‌ش له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رییه‌كان، هه‌روه‌ها بانگهێشتی ئوستاده میوانه‌كان.ج- ئیقراركردنی بةرنامةگەلى لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شه‌وه پێشكه‌ش كراون، هه‌روه‌ها پێشنیازكردنی رێگای شیاو بۆ ته‌واوكردنیان و، راسپاردن بۆ پشتگیریی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و كتێبگه‌لی دانراوو وهرگێڕدراوو، گرنگیدان به‌به‌حسه‌كانی قوتابیان و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیگه‌لی جێ به‌جێ كردنیان.د- به‌ركارخستنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ.ه- پێكهێنانی لیژنه‌گه‌لی په‌روه‌رده‌یی و زانستی به‌پێی پێداویستی به‌ش.و- سه‌رپه‌رشتیی ره‌وشی ته‌دریس و شێوازه‌كانی ته‌دریس و بةرةو چاكتربردنيان هەروەهاش سةرثةرشتى ئةندامانى هةيئەى تةدريسى و كارمه‌نده‌كانی دیكه‌ی به‌ش كه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به‌جێ بگه‌یێنن. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی كاروباری زانستیی قوتابیان له قۆناغه جۆربه‌جۆره‌كانی خوێندندا له رێگه‌ی سه‌رپه‌رشتی سه‌رومڕ(الدائم)ی زانستییه‌وه.ز- به‌دواداچوونی په‌ره‌سه‌ندنی زانستی مه‌عریفه‌و زانسته‌كان و، رێنمایی كردنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی به‌ره‌و نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌مه‌گه‌ل و مادده‌گه‌لی وانه‌كان به‌جۆرێ له‌گه‌ل ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه زانستی و ته‌كنۆلۆجییه‌دا بگونجێ.ح- هه‌ندێ سه‌ڵاحییاتی خۆی ده‌دات به‌سه‌رۆكی به‌ش.مادده‌ی بیست و پێنج:هه‌یئه‌ی ته‌دریسی زانكۆكان و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نییه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان، له‌مانه پێك دێن:ئوستاده‌كان.ئوستاده یاریده‌ده‌ره‌كان.مودهڕیسهكان.موده‌ڕیسه یاریده‌ده‌ره‌كان.مادده‌ی بیست و شه‌ش:ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ به موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ر یان ئه‌و نازناوه‌ی پێ ده‌ردێ، مهرجة بڕوانامه‌ی ماجستێری هه‌بێ یان هاوتای ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی هه‌بێ .ئه‌گه‌ر موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ر له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا، له رۆژی دامه‌زراندنییه‌وه، ته‌رقیه نه‌كرا بۆ مهرتهبهیهكی باڵاتر، ئه‌وه، له‌وباره‌دا ده‌گوازرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خوێندنی باڵا، به‌مه‌رجێ گواستنه‌وه‌كه‌ی راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژو ئه‌نجومه‌نی زانكۆیشی له‌گه‌ڵدا بێت.مادده‌ی بیست و حه‌وت:كه‌سێ به‌مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیس دابمه‌زرێ یان ئه‌و نازناوه‌ی پێ بدرێ، مه‌رجه یه‌كێك له‌م دوو شه‌رته‌ی هه‌بێ:ده‌بێ بڕوانامه‌ی باوڕپێكراوی دكتۆرای وه‌رگرتبێ یان هاوتای زانستی ئه‌و بڕوانامه‌یه، یانیش ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی زانستی یان هونه‌ری یان ته‌قه‌نی یان پیشه‌یی له پسپۆریگهلێكدا هه‌بێ كه نه بڕوانامه‌یه‌كی دكتۆرا ده‌به‌خشن و نه بڕوانامه هاوتا زانستیه‌كه‌ی، ئه‌ویش به‌مه‌رجێ ئه‌و خوێندنه‌ی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی پێ وه‌رده‌گرێ له (3) سێ سالَ كه‌متر نه‌بێ دوای بڕوانامه‌ی كۆلێژ.پێویسته موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ر بووبیَ له یه‌كێ له زانكۆكاندا له ده‌زگای په‌یمانگه هونهریهكاندا بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ سالَ كه‌متر نه‌بێ و له‌و ماوه‌یه‌شدا له كه‌میی دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌نرخی بڵاوكردبێته‌وه كۆششێكی تهدریسیی باشیشی به خه‌رج دابێ.مادده‌ی بیست هه‌شت:كه‌سێ به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر دابمه‌زرێ یان ئه‌و مه‌رته‌به‌یه‌ی پێ بدرێ، مه‌رجه مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیسی له زانكۆیه‌كدا یان له هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كاندا یان له هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كاندا بووبێ له‌وانه گوتنه‌وه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك له‌چوار سالَ كه‌متر نه‌بی و، چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی به نرخیشی بڵاو كردبێته‌وه، له سێ لێكۆڵینه‌وه كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی بیست نۆ:كه‌سێ به مه‌رته‌به‌ی ئوستاد دابمه‌زرێ یان ئه‌و مه‌رته‌به‌یه‌ی پێ بدرێ، مه‌رجه شهرتو شروتی مادده‌ی (28)ی تێدا فه‌راهه‌م بێت و له كه‌میش شه‌ش ساڵی له مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ردا به‌سه‌ر بردبێ و، له‌و ماوه‌یه‌دا كۆششی ده‌گمه‌نیشی له ته‌دریسدا به‌خه‌رج دابێ و، له كه‌مییش (3) سێ لێكۆڵینه‌وه ى ئه‌سڵی و (موبته‌كه‌ر)یشی بڵاو كردبێته‌وه.مادده‌ی سی:به‌ده‌ر له حوكمگهلی مادده‌كانی پێشتر، ده‌شێ خاوه‌ن دكتۆرای باوه‌رپێكراو، یان خاوه‌ن هاوتای زانستی دكتۆرا، به‌مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر له زانكۆدا دابمه‌زرێ له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، به‌مه‌رجێ له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ماوانه ته‌دریسی كردبی و ناوبانگی سه‌ركه‌وتنی له‌و ته‌دریسه‌دا ده‌ركردبی و، لێكۆڵینه‌وه گه‌لێكی زانستی به‌نرخ و موبته‌كه‌ریشی بڵاوكردبێته‌وه.به‌شی پێنجهمههیئهتی په‌یمانگه تهقهنییهكانماددهی سی و یه‌ك:ئه‌م هه‌یئه‌ته شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی هه‌یه و به وه‌زاره‌ته‌وه به‌ستراوه، ئیشه‌كانیشی بوارگه‌لی فێركردنی ته‌قه‌نی پاش خوێندنی ئاماده‌یی، یان هاوتاكه‌ی، ده‌گرێته‌وه. بۆیشی هه‌یه راسپێری به‌پێی پێویست په‌یمانگه بكرێته‌وه یا ئیلغای بكرێ یان تێكهلَ بكرێن.مادده‌ی سی و دوو:هه‌یئه‌كه سه‌رۆكێكی ده‌بێت خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و، مه‌رته‌به زانستییه‌كه‌شی له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نییه‌و خزمه‌تی زانكۆییشی له (10) ده سالأ كه‌متر نییه: له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێ.سه‌رۆكی هه‌یئه باربوَى بوَدةكريَت لةلايةن هه‌ڵگرانی بڕوانامه باڵاكانةوة.سه‌رۆكی هه‌یئه بۆ كاروباری هه‌یئه‌كه سه‌ڵاحییاتی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌یه كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (16)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به عه‌میدی په‌یمانگه‌كان یان به‌هه‌ر كه‌سێ كه خۆی به له‌باری بزانێ.مادده‌ی سی و سێ:هه‌یئه ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه به‌رێوه‌ی ده‌با و، پێك دێت له:سه‌رۆكی هه‌یئه سهرۆكعهمیدهكانی په‌یمانگه‌كان ئه‌ندامن نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیداره‌وه كه پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییان هه‌یه یان باڵاتر، له‌وانه‌ی كه خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕن و بۆ ماوه‌ی دوو سالَ كه یه‌ك جار یارای نوێكردنه‌وه‌یه ناوزه‌د ده‌كرێن. ئهندامنئهندامێ له هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ر په‌یمانگایێ، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێ بۆ ماوه‌ی دوو سالَ و، بۆ یه‌ك جاريش یارای نوێكردنه‌وه‌یه.مادده‌ی سی و چوار:ئه‌نجومه‌نی هه‌یئه ئه‌و ئیشه تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاته رایی ده‌كا كه دراون به ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (19)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌جۆرێ كه لهگهلَ بارودۆخی هه‌یئه‌كه‌دا بگونجێ و، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه.مادده‌ی سی و پێنج:په‌یمانگه عه‌میدێكی ده‌بێ، له كةمى بڕوانامه‌ی ماجستێری هه‌بێ، به مه‌رته‌به‌ی موده‌ریس و ژوورتر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به بڕیاری سه‌ره ك وه‌زیران به ثلةى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ.عه‌مید سه‌ڵاحییاتی ئیشه تایبه‌تیه‌كانی خۆی به‌پێی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (21)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه ئه‌نجام ده‌دات به‌جۆرێ لهگهلَ ئامانجه‌كانی په‌یمانگه‌دا، بگونجێ.عه‌مید یاریده‌ده‌رێكی ده‌بێ، له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، به‌بڕیاری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه داده‌مه‌زرێ.مادده‌ی سی و شه‌ش:په‌یمانگه ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ، به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، له عه‌میدو سه‌رۆكانی به‌ش و لقه‌كان پێك دێت.ئه‌نجومه‌ن ئیشی تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاتی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ رایی ده‌كا، وه‌ك له مادده‌ی (23)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كانیان هاتووه، به‌جۆرێكیش كه له‌گه‌لأ ئامانجه‌كانی په‌یمانگه‌دا بگونجێ.به‌شی شهشهمههیئهی باڵای پسپۆره پزیشكییهكانماددهی سی و حه‌وته‌م:هه‌یئه‌تێك به‌ناوی (هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا) دێته دانان. ئه‌م هه‌یئه‌یه ده‌زگایه‌كی فێركارییه به پله‌ی زانكۆ و، به‌وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێ.مادده‌ی سی و هه‌شت:ئه‌م هه‌یئه‌یه بۆ ئاماده‌كردنی پزیشكی پسپۆر له هه‌موو لقه جۆربه‌جۆره‌كاندا تێده‌كۆشێ و ههولَ ده‌دات پێداویستی زه‌روور بۆ ئه‌و كاره‌ی فه‌راهه‌م بكات به‌پێی تازه‌ترین شێواز‌و موبته‌كه‌ری زانستی.مادده‌ی سی و نۆ:ئه‌م هه‌یئه‌ته سه‌رۆكێكی ده‌بێ خاوه‌ن بڕونامه‌ی دكتۆرا یان هاوتای دكتۆرا له پزیشكیدا، له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به‌بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.سه‌رۆكی هه‌یئه جێگرێكی ده‌بێ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا یان هاوتاكةی له پزیشكیدا، له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ وله كاتی دیارنه‌بوونی سه‌رۆكدا جێگرێتی.مادده‌ی چل:ئه‌نجومه‌نێ، وه‌ك هاوشانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، هه‌یئه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات. پێك هاتووه له:سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه سهرۆكجێگری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه جێگری سه‌رۆك عه‌میده‌كانی كۆلیژه پزیشكیه‌كان و كۆلێژی پزیشكیی ددان و كۆلێژی ده‌رمانسازی و په‌رستیارانی زانكۆكانی هه‌رێم ئهندامننوێنهرێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجێ پسپۆری پزیشكی هه‌بێ وله كه‌میش پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌بێ ئهندامدوان له ته‌تدریسییه‌كانی هه‌یئه‌كه له كه‌میی به پله‌ی موده‌ڕیس، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ ماوه‌ی دوو سالَ و، یارای تازه‌كردنه‌وه‌شه بۆ یه‌ك جار ئه‌ندامن ب- ئه‌نجومه‌ن بڕیارده‌رێكی (مقرر) ده‌بێ، خاوه‌ن شاره‌زایی ئیداری به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، ئه‌م بڕیارده‌ره كاروباری ئیداریی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌گرێته ده‌ست، به رێكخستنی لیستی كار‌و تۆماركردنی ره‌شنووسی دانیشتنه‌كان و بڕیاره‌كان و به به‌ڕێ خستنی نامه‌ونامكاریشه‌وه .مادده‌ی چل و یه‌ك:ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر بانگهێشی سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و، بڕیار‌و راسپارده‌كانیش به‌زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و، له كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیشدا، ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه.مادده‌ی چل و دوو:سه‌رباری ئه‌و ئیشه‌تایبه‌تانه‌ی به ئه‌نجومه‌نگه‌لی زانكۆكان سپێردراون و ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی نۆزده‌ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ش رایی ده‌كات:ئیقراركردنی پلانگه‌لی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی.ئیقراركردنی پلانی فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی فێركردن.ئیقراركردنی به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و ته‌قویمی.راسپاردن به پلانگه‌لی وه‌رگرتنی قوتابی و شه‌رتوشروته‌كانی.مادده‌ی چل و سێ:ده‌رچوانی (خریجو) هیئه بروانامه‌ی (زه‌میل) یان پێ ده‌به‌خشرێ كه به به‌رزترین بڕوانامه‌ی پیشه‌یی له بواری پسپۆریدا داده‌نرێت، هه‌ڵگری ئه‌م بروانامه‌یه دوو ساڵ قیده‌می بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه‌و ته‌رفیع ده‌درێتێ و، هه‌ر له رۆژی وه‌رگرتنیشیه‌وه له هه‌موو ماف و ئیمتیازه‌كانیشی سوودمه‌ند ده‌بێت.مادده‌ی چل چوار:پزیشكێ داوای كردبێ ئه‌و بڕوانامه‌یه وه‌ربگرێ، مه‌رجه پله پله‌ی پزیشكیی بڕیبێ كه ده‌قه‌كانیان له یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتووه.مادده‌ی چل و پێنج:ماوه‌ی خوێندن و ته‌تبیق له هه‌یئه‌كه‌دا چوار ساڵی ته‌قویمییه.مادده‌ی چل و شه‌ش:ئه‌و یاسا‌و پێڕۆو رێنماییانه‌ی كاروباری ته‌دریسی و قوتابیان وزهپتی له زانكۆكانی هه‌رێمدا رێك ده‌خه‌ن، به‌سه‌ر ههیئهكهشدا ده‌سه‌پێن.مادده‌ی چل و حه‌وت:پێڕۆی ناوخۆی هه‌یئه‌و به‌شه زانستییه‌كانی و شه‌رتوشروتی وه‌رگرتنی قوتابی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش كه پێوه‌ندیی به كاروبارییه‌وه هه‌یه، به‌ڕه‌وشی ته‌دریسات و تاقیكردنهوهكانیشهوه هه‌مووی به رێنماییگه‌لێ دیارده‌كرێن وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه ى زانستی ده‌ریانده‌هێنێ.به‌شی حهوتهمزانكۆ ئههلییهكانماددهی چل و هه‌شت:ده‌شێ زانكۆگهلی ئه‌هلی له هه‌رێمدا دابمه‌زرێن به‌پێی شه‌رتوشروتێ كه ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی دیاریان ده‌كات.مادده‌ی چل ونۆ:وه‌زاره‌ت سه‌رپه‌رشتی زانكۆ ئه‌هلیه‌كان ده‌كات به‌پێی ئه‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه:ئیجازه‌پێدانی دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌زگایانه به‌پێی شه‌رتوشروتێ ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات.ریقابه‌ی باش ئه‌نجامدانی حوكمه‌كانی یاسا‌و، پابه‌ندبوونیان به سیاسه‌تی زتنستی هه‌رێم و رێنمایی وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌ن و حوكمه‌كانی پێڕۆی ناوخۆیه‌كه‌ی كه ئیجازه‌كه‌ی پێ وه‌رگرتووه.ئهنجومنگهلی ئیدارهكهشی ده‌بێ نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی تێدابێت.سهرومڕیش زانیاری و رێنیشاندانی پێ ده‌درێ تا بتوانێ له سیاسه‌تی زانستی گشتی هه‌رێم تێ بگات و پابه‌ندیان ببێ.له كاتی زه‌رووردا ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موعیدو فرمانبهرو لێكۆڵهرو منحه‌ی دارایی بۆ ده‌نێرن به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه لهگهلَ كۆششی زانستیه‌كه‌ی و هاوبه‌شبوونی له بنیادنانی رۆشنبیریی كۆمه‌ڵگه‌دا بگونجێ.له حاڵه‌تێكیشدا، له حوكمه‌كانی یاسا یان پێڕۆ لابدات و له‌و ئامانجانه‌ش با بداته‌وه كه بۆ وه‌دی هێنانیان دامه‌زراوه، ئه‌وه له‌و باره‌دا خوێندنی به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه یان به گشتی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی تێدا ده‌وه‌ستێنرێ یان ئیجازه‌كه‌ی لێ ده‌كێشرێته‌وه.به‌شی ههشتهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی په‌نجا:ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی مه‌رته‌به‌ی زانستیی خۆیان و هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی دیكه‌شیان له‌لا پارێزراو ده‌بێ كه له‌م یاسایه‌و یاسای دیكه له‌و پێرَۆ و رێنماییانه‌شدا كه به‌پێی ئه‌و یاسایانه دانراون ده‌یانكه‌وێ، ته‌نیا ده‌رماڵه‌ی خۆته‌رخان كردن وه‌رناگرن له حاڵه‌تێكدا ته‌نسیب بكرێن یان خۆ ته‌رخان بكه‌ن بۆ وه‌زیفه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان یان دابمه‌زرێن یان بگوازرێنه‌وه بۆ وه‌زیفه‌ی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت یان ناوه‌ندی زانكۆكان یان ناوه‌ندی هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. ماوه‌ی پیاده كردنی ئه‌م وهزیفانهشیان به خزمه‌تی ته‌واو بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه‌و ته‌رفیع و خانه‌نشینی حساب ده‌كرێ.ئهندامانیههیئهی ته‌دریسی مافی ته‌رقیه‌ی زانستی‌یان پارێزراوه كاتی داده‌مه‌زرێن یان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ وهزیفهگهلی ده‌ره‌وه‌ی فێركردنی باڵا ئه‌گه‌ر هه‌موو شه‌رتوشروتی پێویستیان فه‌راهه‌م بێ و ته‌نها مه‌رجی ته‌دریسیان نه‌بێ.مادده‌ی په‌نجاو یه‌ك:ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به پيرِۆ دیار ده‌كرێن:أ- ناوه‌ند (مركز)ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆ‌و كۆلێژ‌و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و، ئیشی تایبه‌ت و كاروباری زانستی و ئیدارییه‌كان.ب- به‌شه كانى دایه‌ره‌گه‌لی وه‌زاره‌ت وئیشه تایبه‌ته‌كان هەروەها بةشةكانى ناوةندى زانكۆكان و هەيئەى پەيمانگە تەقەنيةكان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان.ج- كاروباری هونه‌ری تایبه‌ت به وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی قوتابیان.2- به‌پێی رێنماییگهلێكیش كه وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریدێنێ، ئه‌مانه دیار ده‌كرێن: كاروباری پێوه‌ند به رابه‌ریكردنی قوتابیان و رێ نیشاندانی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزریی قوتابیان و، چاودێریكردنی ماددی و مه‌عنه‌وییان و، رێكخستنی چالاكیی لامهنههجی و تاقیكردنه‌وه‌و ئه‌رك و زهپتییهیان، هه‌روه‌ها ناردنیان بۆ بیعسه‌و زه‌ماله و، هه‌موو كاروباری دیكه‌ی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و رێكخستنی ئیجازه‌ی دراسییشیان.مادده‌ی په‌نجا و دوو:دادگاكان قه‌ده‌غه ده‌كرێن له سه‌یر كردنی هه‌ر دعوایه‌ك كه دژ به زانكۆ یان هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان یان كۆلیژ یان هه‌ر په‌یمانگه‌یه‌ك یان هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بگرێته‌وه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی قوتابی و گواستنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌و سزای زه‌بتی كه به‌سه‌ر قوتابیاندا ده‌سه‌پێندرێت وه‌ك ده‌ركردنی قوتابی به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له تاقیكردنه‌وه یان به‌هۆی دیكه‌وه ته‌نها زانكۆ هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بۆیان هه‌یه ئه‌و شكاتانه یه‌كلابكه‌نه‌وه كه له‌و رووه‌وه رووده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێنماییگه‌لێ كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌هێنێ.دادگاكان قه‌ده‌غه ده‌كرێن له سه‌یركردنی ده‌عواگه‌لی راستكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌و ده‌ره‌جه زانستییه عێراقی و بیانیه‌كان دوای قۆناغی دواناوه‌ندی هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌یه سه‌یری ده‌عوای به‌خشینی نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی فه‌خری بكه‌ن.مادده‌ی په‌نجاو سێ:زانكۆكان وهه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بۆیان هه‌یه له ئه‌زموونی زانستی و له ته‌تبیقی زانستی و تاقیگه‌یی مه‌شقدانی قوتابیاندا داوای كۆمه‌ك له هه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له دایه‌ره‌كانی هه‌رێمدا بكه‌ن و، پێویستیشه له‌سه‌ر ئه‌و دایه‌ران، بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنیان ئاسانكارییان بۆ بكه‌ن و ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ بكه‌ن.مادده‌ی په‌نجاو چوار:زانكۆكان وهه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان له رسمی گومرگی هه‌موو مادده‌و ئامێر‌و جیهازو پارچه‌كانیشیان سه‌رفرازن، هه‌روه‌ها مادده‌ی یه‌ده‌گ و هی تاقیگه‌و ئامرازه‌كانی روونكردنه‌وه‌و فلیم و بڵاوكراوه‌و كتێب و چاپه‌مه‌نیی هاوه‌رده‌ش، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌و پسپۆڕیی فێركاریدا كه ئامانجه‌كانیان وه‌دی بێنن هه‌ر هه‌موویان له گومرگ سه‌رفرازن.مادده‌ی په‌نجاو پێنج:یاسای ژماره (12)ی ساڵی (1993)ی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و مادده‌ی ده‌یه‌می یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌غو ده‌كرێن.مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنماییگه‌لێ بۆ ساناكردنی وه‌به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی په‌نجاو حه‌وت:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی په‌نجاو هه‌شت:پێویسته لەسەر وەزيرە پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی په‌نجاو نۆ:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار.د. رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراقهۆكاره زهروورهكانپێ به‌پێ له‌گه‌ل ئامانجه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌دا كه له خه‌مخۆری و گرنگی پێدانێكی نائاسایی و شایان به كه‌رتی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا خۆی ده‌نوێنێ له پێناوی ئهوة دا كه بهشێوهيةكی كارا له بزاڤی به‌ره‌و چاكترچوون و پێشڤه‌چووندا كه به‌هه‌رێمه‌وه دیاره له هه‌موو روویه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه به زه‌روور دانرا كه وه‌زاره‌تێك تایبه‌ت به‌م كه‌رته ئه‌ساسی و گرنگه دابنرێ تا بتوانێ بزاڤی زانكۆ‌و دام‌و ده‌زگا زانستییه باڵاكان له هه‌رێمدا ته‌نسیق بكات و به‌ره‌و وه‌دیهێنانی په‌ره‌سه‌ندنێكی زیاتری زانستی و ته‌كنۆلۆجی پێشی بخات و بتوانێ له‌گه‌ل زانكۆ‌و ده‌زگاو لایه‌نه زانستی و رۆشنبیرییه بیانییه‌كاندا هاوكاریی زانستی و رۆشنبیری وه‌دی بێنێ و، گه‌لی كوردستان بگه‌یه‌نێ به كاروانی به‌ره‌و چاكترچوون و پێشكه‌وتنی زانست و شارستانیه‌تی جیهان، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه پێویستیمان به ئاماده‌كردنی پزیشكانی پسپۆڕ هه‌یه له لقه جۆربه جۆه‌كانی پزیشیكدا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌میی پزیشك كه له كادیری پسپۆڕه‌ى پزیشكیدا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه به پێویست زانرا كه هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان له هه‌رێمدا دابمه‌زرێ. جا بۆ ئه‌وه‌ی بواریش بدرێ به كه‌رتی تایبه‌ت له بزاڤی به‌ره‌و چاكتربردنی زانستیدا به‌شداری بكه‌ن، وا پێویست ده‌كات كه رێگا بدرێت به‌تاكه تاكه‌ی خه‌ڵك و هه‌یئه‌ته تایبه‌ته‌كان كه زانكۆی ئه‌هلی دابمه‌زرێنن تا ئه‌وانیش له بزاڤی به‌ره‌و چاكتربردنی زانستی و رۆشنبیری‌دا به‌شدار بن له ژێر سه‌رپه‌رشتی و كۆمه‌كی وه‌زاره‌تدا، تا بتوانین له مه‌یدانی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا هه‌نگاوێكی به‌سوودتر له هه‌رێمدا به‌ره‌وپێش بچین، جا له‌به‌ر ئه‌وانه، ئه‌م یاساكارییه ئه‌نجام درا....
یاسای ژماره (34)ی ساڵی / 2004 یاسای وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی -عێراق | 17
یاسای ژماره (34)ی ساڵی / 2004 یاسای وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی -عێراق | 17
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 34رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، برَیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (34)ی ساڵی / 2004 یاسای وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی -عێراقدهروازهی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق.وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.وه‌زیر: وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.ده‌روازه‌ی دووهمدامهزراندن و ئه‌رك و فرمانماددهی دووه‌م:له هه‌رێمدا وه‌زاره‌تێك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی (وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی)، وه‌زیرێك به‌ڕێوه‌ی ده‌با و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات به ناوی (وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی).مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م وه‌زاره‌ته، ئه‌م ئه‌ركوفرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:به‌رجه‌سته‌كردنی نرخی مرۆڤایه‌تیی كار‌و، پشتگیری و چاودێری كردنی كار، چونكه كار بنه‌مایه‌كی ئه‌ساسییه بۆ وه‌دی هێنانی ئاواتی ئه‌و ڕابوونه‌ی كه ئه‌مڕۆ، هه‌رێم له هه‌موو بواره‌كاندا به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌بینێ.كۆشش بۆ ئه‌وه‌ی كه زه‌مانه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، گشت كرێكاران بگرێته‌وه‌و، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیی پێویستیش بۆ خۆیان و خاوخێزانیان مسۆگه‌ر بكرێ.فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی كار، به‌یه‌كسانی، بۆ هه‌موو كه‌سێ توانای كاری هه‌بێ، چونكه كار هه‌م مافه‌و هه‌م ئه‌ركه‌و، زه‌رووره‌تی به‌شداریكردنیش له بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌و به‌ره‌وچاكتر بردنیدا، پێویستی به‌كاره.بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ست و هۆشی پیشه‌گه‌ری، به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه پاراستنی مرۆڤ و جێگای كار‌و ئامێره‌كانی زامن بكات و كاره‌سات و به‌سه‌رهاتی كاتی كاركردن كه‌م بكرێته‌وه‌و رێگا له نه‌خۆشیگه‌لی پیشه‌یی بگیرێ. هه‌روه‌ها، وه‌زاره‌ت به‌پێی پێداویستییه‌كانی بازاڕی كار له ئاماده‌كردن و پێگه‌یاندنی كادیرانی پیشه‌ییدا به‌شدار ده‌بێ.ئه‌و په‌ڕی گرنگی دان به پاراستن له بێكاری و ماكه‌خراپه‌كانی. هه‌روه‌ها چاودێریكردن و ده‌ستگرتنی ئه‌و خێزانانه‌ی كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه به‌جۆرێ كه بارودۆخێكی باشتریان بۆ زامن بكرێ تا بتوانن به چاوكراوه‌یی و دڵسۆزییه‌وه له بنیادی كۆمه‌ڵگه‌دا هاوبه‌شی بكه‌ن.گه‌شه‌پێكردنی كۆمه‌ڵگه كه به‌ئاسانی بتوانێ له‌م گۆڕانكارییه دیموكراتییانه‌دا هاوپشك بێت و رێز له مافی مرۆڤ بگرێت له رێگای گۆڕینی سیماگه‌لێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه بونه‌ته كۆسپ له رێگه‌ی فراژوبوونی كۆمه‌ڵگادا.گرنگیدان به‌داموده‌زگاكانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی تا ببن به ده‌زگای راستكردنهوهو چاكسازی و ته‌ئهیلی. هه‌روه‌ها چاودێریكردنی خاوخێزانی به‌ندكراوه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش تێوه‌نه‌گلێن.گرنگیدان به چاودێریكردن و ته‌ئهیلی منداڵان و ئه‌وانه‌ش كه له رووی په‌روه‌رده‌و پیشه‌و ڕه‌وتی ژیانه‌وه كهموكورت و كه‌مئه‌ندامن، تا به‌ئاسانی بتوانن له بزاڤی فراژوكاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌شداربن و، ئه‌و ئاسه‌واره ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌شیان بڕه‌وێته‌وه كه ڕێگایان لێ ده‌گرێ.گرنگیدان به‌خاوخێزانی قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیاباران و زامنكردنی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و ئابووریی پێویستیان، به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه كهموزۆر ئێش و ئازاریان كه‌م بكاته‌وه.ته‌ئهیلی هاووڵاتیان له رووی پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، له‌و ڕێگایه‌وه كه یارمه‌تی بدرێن بتوانن پرۆژه‌گه‌لی ره‌نێوهێنه‌كی (انتاجیه)ی خاوخێزانی بنیاد بنێن.به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و بڵاكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕو ئاكارو دروشمی به‌حورمه‌ت له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌وره‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خێزانه‌كانه‌وه كه داموده‌زگای راگه‌یاندنیش به‌شداریی تێدا بكه‌ن.كۆشش بۆ له‌ناوبردنی دیارده‌ی هه‌ژاری و كه‌ساسی له هه‌رێمدا به‌جۆرێ كه باربووی دارایی به‌و ده‌ستكورت و كه‌مبه‌شانه بدرێ كه توانای ئیشكردنیان نییه.هاوبه‌شیكردن له‌سه‌ر مسته‌وای عیراقی و نێوده‌وڵه‌تییش له‌و چاڵاكییانه‌دا كه پێوه‌ندیدارن به ئه‌رك و فرمانی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه.ده‌روازه‌ی سێیهمپێكهاتهكان و ئه‌رك و فرمانهكانماددهی چواره‌م:به‌شه‌كانی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كه:وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و، به‌رپرسی یه‌كه‌می ئیش و كار‌و ڕابه‌ری سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه. بڕیار‌و فرمان و رێنماییگه‌لیش پێوه‌ندییان به ئیش و كاری وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و هونه‌ریی وه‌زاره‌ته‌وه، ببىَ، وه‌زیر ده‌ریانده‌هێنێ له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێڕۆی پێوه‌ندیدارداو، به‌سه‌رپه‌رشتی و له‌ژێر ریقابه‌ی خۆیدا ده‌خرێنه‌به‌ركار. وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیاره چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت و به هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ش بسپێرێ كه خۆی پێی باش بێ.بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له رابه‌رایه‌تی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتكردنی كاروباری ئیداری و دارایی و رێكسازیدا.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی، بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دارایی و ته‌دقیقیش كه به‌هاوكاری لهگهلَ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دیكه‌دا بوجه‌ی ساڵانه‌و بوجه‌ی پلان و حساب و حسابكاریی كۆتایی ئاماده ده‌كه‌ن و پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌كه‌ن، به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوانه‌وه په‌یوه‌ستن.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانان و به‌دواداچون: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تی وه‌زیفه‌شی له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌و به‌شانه‌ی وه‌زاره‌ت كه به وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ستن:أ- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كار‌و زه‌مانه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی: شه‌خسییه‌تێكی خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی ئیداری و دارایی خۆیه‌تی و، فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمهتيشى له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ.ب- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا،بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتای هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تی وه‌زیفه‌كه‌شی له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ.ج- بهرێوهبهرايةتى گشتی فراژوكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تی وه‌زیفه‌كه‌شی له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ.د- بهرێوهبهرایةتى گشتی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی:فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تی وه‌زیفه‌كه‌شی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌نجومه‌نێ، به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی)یه‌وه له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا پێكده‌هێنرێ له‌مانه‌ی خواره‌وه:وه‌زیر سهرۆكبریكاری وه‌زیر جێگری سهرۆكبهرێوهبهره گشتیه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت ئهندامننوێنهری هه‌ر یه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی (داد، ناوخۆ، په‌روه‌رده و مافی مرۆڤ) به‌مه‌رجێ پله‌ی له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ ئه‌ندامن نوێنه‌ری یه‌كێتی گشتی سه‌ندیكاكانی كرێكاران له هه‌رێمدا ئهندامننوێنهری یه‌كێتی ژووره پیشه‌سازی و بازرگانیه‌كانی هه‌رێم ئهندامنوێنهری یه‌كێتی ئافره‌تانی هه‌رێم ئه‌ندام نوێنه‌ری یه‌كێتیگه‌لی كه‌مئه‌ندامانی هه‌رێم ئه‌ندام سێ خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕی ناو وه‌زاره‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو ره‌زامه‌ندیی سه‌رك وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌ندام مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌ن، به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك، یان ئه‌گه‌ر دیار نه‌بوو، به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگره‌كه‌ی و ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی كۆده‌بێته‌وه‌و، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كانی ده‌رده‌هێنێ. ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بن، له‌و باره‌دا ده‌نگی وه‌زیر بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه.ئه‌نجومه‌ن هه‌ر (3) سێ مانگ جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی سازده‌دات، وةزيريش بۆی هه‌یه، له‌كاتی پێویستدا، بانگهێشتی بكا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌ن ئه‌م سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه رایی ده‌كا:نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی وه‌زاره‌ت و دیاركردنی ئامانجه‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. هه‌روه‌ها بنه‌ماگه‌لی ئیداری و هونه‌ری و ئابووری و دارایی‌ش كه بۆ وه‌دی هێنانی ئامانجه‌كانی سوودیان هه‌بێ، ده‌یانگرێته به‌ر.گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌گه‌لی بوجه‌ی دارایی و به‌رخورداری (الأستثمار)ی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌و دایه‌ره‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كات و، رای خۆی له سه‌ریان ده‌رده‌برێ و، ئه‌وه‌ش كه پێی باش بێ به‌شێوه‌ی راسپارده پێشكه‌شی ده‌كات.گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانه سه‌ره‌تاكانی كورتمه‌وداو مه‌ودای مام ناوهندو دوورمه‌ودا، كه دایه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یان ده‌كه‌ن. رای خۆیشی له سه‌ریان ده‌رده‌بڕێ و، ئه‌وةشى كه پێی باش بێ به‌شێوه‌ی راسپارده پێشكه‌شی ده‌كات.پێشنیاز ده‌كا كه وه‌به‌رهێنانی زیاده سه‌رمایه (الفائض من رۆوس الاموال)ی دایه‌ره‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه رێك بخرێت و، به‌پێی پێداویستی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له چوارچێوه‌ی یاساگه‌لی به‌ركارو رێنماییه‌گه‌لی دارایدا. واقیعی ئه‌و وه‌به‌رهێنانانه(الأستثمارات) روون بكرێته‌وه.خول به‌خول ریقابه‌ی جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كان دهكاو، له‌م رووه‌وه هه‌ر تێبینی و راسپارده‌یه‌كی پێ باش بێ ده‌یانخاته‌ڕوو.له پرۆژه‌گه‌لی ئه‌و یاسایانه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه كه وزاره‌ت بیه‌وێ پێشنیازیان بكات.گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاز‌و راسپاردانه‌ش ده‌كات كه له باره‌ی هه‌مواركردن یان به‌رفراوان كردن یان له نوێ دامه‌زراندنی دایه‌ره‌كانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن.گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی خولاوخولی گشتی وئيش كاری وه‌زاره‌ت، كه دایه‌ره‌ی پلاندانان و به‌دواداچوون ئاماده‌ی ده‌كات، هه‌ر تێبینی و راسپاردهیهكیشی پێ باش بێت، له‌م باره‌یه‌وه، ده‌یانخاته ڕوو .هه‌ر شتێكیش وه‌زیر بیخاته به‌رده‌می گفتوگۆی له‌سه‌ر دهكاو، رای خۆی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕێ و، پێشنیاز‌و راسپارده‌ی خۆیشی پێشكه‌ش ده‌كات.ده‌روازه‌ی چوارهمحوكمه گشتییهكانماددهی نۆیه‌م:وه‌زاره‌ت و دایه‌ره‌كانیشی بۆیان هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا. زه‌وی و زار‌و عقاراتیان هه‌بێ و بیكه‌ن به موڵك.مادده‌ی ده‌یه‌م:وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه هاوكاری له‌گه‌لأ ئه‌و كۆمپانیا‌و رێكخراو‌و ههیئهتانهدا بكات كه ئیش و كارێ ئه‌نجامده‌ده‌ن پێوه‌ندییان به ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه.مادده‌ی یازدهم:حساب و حسابكاریی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت و داریهرهكانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت هه‌ر هه‌موو ده‌كه‌ونه ژێر ركێفی دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمه‌وه.مادده‌ی دوازده:به‌شه‌كانی وه‌زاره‌ت و ئیش و كاره تایبه‌ته‌كانی پێكهاته‌كانی به پێڕۆ دیارده‌كرێن.مادده‌ی سیازده:ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) له‌هه‌ر جێگایه‌كی یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1993)و یاساگه‌لی دیكه‌دا هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی) جێگای ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی چوارده:وه‌زیر بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی وه‌به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی پازده:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی شازده:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی حه‌ڤده:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ركار.د. رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراقهۆكاره زهروورهكانله سۆنگه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌ورانه‌ی له عێراقدا روویداوه، به‌تایبه‌تیش نه‌مانی رژێمی دیكتاتۆریی گۆڕبه‌گۆڕو، بنیادنانی رژێمی فیدراڵی به‌پێی یاسای هه‌ڵسووڕاندنی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ قۆناغی گواسته‌نی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌رێم پێویسته پێوه‌ندیگه‌لی دیموكراتی له مه‌یدانی كاردا بهرهوچاكترببات و، هاوهه‌ڵوێستی خۆیشی به‌رامبه‌ر به‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له مه‌یدانی كاردا روویانداوه‌و له‌مه‌ودواش رووده‌ن و، له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاقاری ته‌قه‌نی و رۆشنبیری و ئابووریی چینی كرێكارانی هه‌رێمدا، هه‌روه‌هاش كه پێویست ده‌كا، خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تیش بۆ هاووڵاتیان هه‌ر كه‌سه‌و به‌پێی بارودۆخی خۆی بهرفراوانترو چاكتریش بكرێن و، خاوخێزانی قوربانیانی ئه‌نفال و جینۆسایدیش چاودێرییه‌كی شایان به‌خۆیان بۆ بڕه‌خسێ و، زۆر زهرووریشه كه دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی فراژوبكرێ و، ئه‌و دیارده‌و دروشم و ئاكاره كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ش بگۆڕدرێن كه بوونه‌ته كۆسپ له‌سه‌ر رێگای پێشكه‌وتن و به‌ره‌وچاكتر بردنی كۆمه‌ڵگای هه‌رێم، له‌به‌ر ئه‌وه، زۆر پێویستی به‌وه‌كرد كه وه‌زاره‌تێكی پسپۆڕ دابمه‌زرێ، تا له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا به‌رپرسێتی بگرێته ئه‌ستۆ. جا، له‌به‌ر ئه‌وانه هه‌مووی، ئه‌م یاسایه، هاته یاساكاری....
یاسای ژماره (37)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (14)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری | 4
یاسای ژماره (37)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (14)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری | 4
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 37رۆژی ده‌رهێنان : 23/9/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عیراق و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (47)ی رۆژی (22/9/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (37)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (14)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)ی ده‌سه‌ڵاتی دادوهریماددهی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی چل و چواری یاسای ژماره (14)ی ساڵی 1992 هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:دادوه‌ر تا (70) حه‌فتا سالأ له ته‌مه‌نی ته‌واو نه‌كا خانه‌نشین ناكرێ.ده‌شێتیش كاتی ته‌واوكردنی شه‌ست و سێ سالأ له ته‌مه‌نی، له‌سه‌ر داوای خۆی خانه‌نشین بكرێ له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا، خانه‌نشین كراوه‌كه ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی ده‌كه‌وێ كه به‌ر له خانه‌نشین بوونه‌كه‌ی وه‌ریده‌گرت.مادده‌ی دووه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و دادوه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه له هه‌رێمی كوردستاندا له كاردانه.ئه‌و دادوه‌رانه‌ی به‌ر له به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون و ته‌مه‌نی خانه‌نشینیی ئیجبارییان ته‌واو نه‌كردووه، ده‌شێ بخرێته‌وه سه‌رئیش.مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.د. كمال عبدالكریم فوادسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره (38)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
یاسای ژماره (38)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 38رۆژی ده‌رهێنان : 29/9/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق، له دانیشتنی ژماره (48)ی رۆژی (28/9/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (38)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ستی له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. ده‌سته: ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كانی.سه‌رۆكی ده‌سته: سه‌رۆكی ده‌سته گشتیی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كانی.مادده‌ی دووه‌م :له هه‌رێمدا، ده‌سته‌یه‌كی گشتی به‌ناوی ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كان داده‌مه‌زرێ و به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌به‌سترێ و فرمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێ به مه‌رجێ شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كاندا هه‌بێ و، له كه‌مییش بڕوانامه‌ی خوێندنی زانكۆیی هه‌بێ.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م ده‌سته‌یه بوجه‌ی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.مادده‌ی چواره‌م:ئامانجگه‌لی و ئیشه‌كانی:ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ راكێشان و دنه‌دان و چاودێری كردنی كۆمپانیا‌و داموده‌زگاگه‌لی محه‌للی وبیانی تا دارایی خۆیان له‌م بوار‌و پرۆژانه‌ی خواره‌وه‌دا وه‌به‌ربهێنن:دۆزینه‌وه‌و به‌ره‌و چاكتربردنی كێڵگه‌كانی نه‌وت و گاز.گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو‌و گازی سروشتی.پاڵاوتنی نه‌وتی خاو‌و گاز.گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردن و وه‌بازاڕ گه‌یاندنی به‌روبوومی نه‌وتین و گاز.فراژوكردنی كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی نه‌وت و گاز.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌رك و فرمانی ده‌سته:كاروباری تایبه‌ت به بوارگه‌ل و پرۆژه‌كانی مادده‌كه‌ی سه‌ره‌وه، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌لأ كۆمپانیا‌و داموده‌زگای محه‌للی و بیانی و ئه‌وانه‌شیان كه حه‌ز به‌هاوكۆمه‌كی ده‌كه‌ن یان هه‌ر له هه‌رێمدا ئیش ده‌كه‌ن، سازبدرێن و به‌ره‌وپیریانه‌وه بچن و دانوستاندنیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و، پێكهاتن و گڕێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا مۆربكه‌ن، یان سه‌رپه‌رشتییان بكه‌ن، یان تا جێبه‌جێكردنیان به‌دوویاندا بچن و، كاروباره‌كانیش به هاوده‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو پسپۆری مه‌ركه‌زیی فیدراڵیشدا رێك بخه‌ن.مۆركردنی گرێبه‌ستیی نه‌وت و گاز‌و موشته‌ققاتی دیكه، دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.به‌ركارخستن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و گرێبه‌ستییه نه‌وتیانه‌ی كه بۆ وه‌به‌رهێنان و سوود لێوه‌رگرتنی سامانی په‌ترۆلأ له‌گه‌لأ كۆمپانیاكانی نه‌وتی جیهانیدا مۆركراون.كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زانیاری و به‌یاننامه‌و لێكۆڵینه‌وه جیۆلۆجی و جیۆفیزیایی و جیۆكیمیاییانه كه تایبه‌تن به گواستنه‌وه‌و پاڵاوتنی نه‌وتی خاو‌و به‌سه‌نعه‌تكردنی گاز‌و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی به‌روبوومی نه‌وت و پترۆكیمیایی هه‌رێم، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمه‌وه هه‌یه، پێویستیشه ته‌بویب بكرێن و تاقت بكرێن و بیارێزرێن به‌و شێوازه پێشكه‌وتووانه‌ی له سنعه‌تی نه‌وتی جیهاندا به‌ركارخراون، تا سوودیشیان لێ وه‌ربگیرێ له پرۆژه‌گه‌ل و ئیش و كاری هه‌رێمداو بشپارێزرێن.دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌دگی نه‌وت و گاز له هه‌رێمدا، له‌به‌ر رۆشنایی سه‌رهه‌ڵداوی نوێ و تیۆر (بیردۆز) و شێوازه‌گه‌لی تازه .دانانی پلانێكی ستراتیژیی دوور خایه‌ن و یه‌كدیته‌واو كه‌ر (متكامل) بۆ دامه‌زراندن و به‌ره‌و چاكتر بردنی سه‌نعه‌تی گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كان له هه‌رێمدا.پاڵپشتی و چاودێریكردنی فرمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی زه‌وی و خاك و سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كان له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها، بابه‌تی لێكۆلینه‌وه‌و ئه‌وله‌وییاتیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێ.كۆشش بۆ ئه‌فراندنی كادیر گه‌لی پسپۆر له بواری نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كاندا، هه‌روه‌ها مه‌شقدان و به‌ره‌و چاكتر بردنیان له‌ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.به‌دوا داچوونی پێشه‌ڤه‌چوون و سه‌رهه‌ڵداوی نوێ و مونجه‌زات له بواری نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كانداو، فێربوون و گواستنه‌وه‌ی وه‌ستایی و شاره‌زایی و ته‌كنۆلۆژیای هاوچه‌رخ و له‌بار بۆ هه‌رێم.مادده‌ی شه‌شه‌م:رێكخسته‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی: ئه‌م ده‌سته‌یه له‌م به‌ڕێوه‌به‌راتیه گشتییانه‌ی خواره‌وه پێكدێت:به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆڵین: له به‌شی ئه‌ندازه‌ی كۆڵین و جیۆلۆجیاو ئه‌ندازه‌ی نه‌وت (حه‌شارگاكان) و حاسیبه ئه‌لكترۆنیه‌كان پێك دێت.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی عه‌مه‌لییات: له به‌شی ڕه‌نێوهانین (الانتاج)و وه‌بازاڕگه‌یاندن و كۆنترۆل و تهركیزو وێستگه‌كانی دابڕكردنی گاز‌و لووله‌كان و وێسته‌گه‌كانی پاڵنان (الضخ) و خه‌زنكردن پێك دێت.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئه‌ندازه‌یی: له به‌شه‌كانی كارگه‌كانی مه‌ركه‌زی و نه‌قلییات و وه‌رشه میكانیكییه‌كان و ئه‌ندازه‌ی په‌یوه‌ندیكردن و ئامێری ورد‌و دیاریكردنی ئامێروئامرازو كۆنترۆل پێك دێت.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئیداری: له به‌شه‌كانی تایبه‌ت به ئیداره‌ی فرمانبه‌ران و كاروباری یاسایی و نیشته‌جێكردن پێك دێت.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری دارایی وبوجه: له به‌شه‌كانی حاسیبه‌و بوجه‌و كۆگاو كۆنترۆلأ و مشته‌ره‌یاتی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه ته‌دقیق پێك دێت.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی پاراستنی نه‌وت: له به‌شه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی دام و ده‌زگای نه‌وت و ئهفرادو موڵك و ماڵی ده‌سته‌كه پێك دێت.مادده‌ی حه‌وته‌م:سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه كادیرگه‌لی وه‌زیفی دابمه‌زرێنێ، ته‌نیا راوێژكار‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌كان نه‌بێ كه سه‌ره‌ك وه‌زیران دایانده‌مه‌زرێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:ته‌شكیلاتی كاروباری نه‌وت و گاز له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌با داده‌بڕدرێت و به‌م ده‌سته‌یه‌وه ده‌به‌سترێ.مادده‌ی نۆیه‌م:سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه رێنماییگه‌لی پێویست بۆ سانا به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ركار.مادده‌ی یازده:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار .د. كمال عبدالكریم فوادسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره (39)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا | 28
یاسای ژماره (39)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا | 28
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 39رۆژی ده‌رهێنان : 29/9/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق، له دانیشتنی ژماره (48)ی رۆژی (28/9/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سهڵاحییاتهش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (39)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدابهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ستی له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، بۆ ئه‌م یاسایه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق.ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. ده‌زگا: ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ئیداری ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزار: مه‌به‌ست: حه‌وانه‌وه‌یه، بووژانه‌وه‌یه، وه‌رزشه، گه‌شته، دڵكردنه‌وه‌یه، راوهو دیتنی جێگا دێرینه‌كانی مێژوو ئاسه‌وارو دیمه‌نی سروشت و، بزاڤی رابواردنی دیكه.لانه‌ی گه‌شتو گوزار: ئه‌و شوینانه‌ی كه مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزاری تێدا مه‌یسه‌ر ده‌بێ، به‌نموونه، وه‌ك: ئوتێل، خواردنگه، گازینۆ، مه‌نزڵگه‌و جێگای رابواردنی دیكه.ناوچه‌ی گه‌شتو گوزار: ئه‌و جێگایانه‌یه كه یارای ئه‌وه‌ن بزاڤی گه‌شتو گوزاریان تێدا بكرێ و مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزاریان تێدا بێته‌دی.به‌شی دووهمدامهزراندن و ئامانجهكانماددهی دووه‌م:به‌پێی ئه‌م یاسایه هه‌وارگایه‌كی گشتی بۆ گه‌شتو گوزار داده‌مه‌زرێ و پێی ده‌گوترێ (ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراق)و فرمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا ئه‌م ده‌زگایه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌سته‌و، كارمه‌نده‌كانیشی به بڕیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران داده‌مه‌زرێن.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م ده‌زگایه شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی هه‌یه.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م ده‌زگایه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌ولأ ده‌دات:دنه‌دانی بزاڤی گه‌شتوگوزار، چونكه گه‌شتوگوزار سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه له سه‌رچاوه‌كانی سامانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێم.به‌رفراوانكردنی بزاڤی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمداو، بایه‌خدان به ناوچه جۆراوجۆره‌كانی گه‌شتو گوزارو، وه‌به‌رهێنانیان بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزار.به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی گه‌شتوگوزار له‌لانه جۆربه‌جۆره‌كانی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمدا، به جۆرێ، كه باشترین خزمه‌تی ههوارههڵدان و هاتوچۆی نێوان ناوچه گهشتوگوزاریهكان بۆ گهشتكاران دابین بكات.به‌ره‌و باشتربردنی بزاڤی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا، چونكه له‌هه‌مان كاتدا، بزاڤێكی راگه‌یاندن و رۆشنبیری و شارستانییه‌و به‌جۆرێكی ئه‌وتۆش كه زۆرترین گه‌شتكار له وڵاته جۆر به جۆره‌كانی جیهانه‌وه رابكێشێ و چاویان به كهلهپوورو شارستانیه‌تی گه‌لی كوردستان بكه‌وی و، قوربانیدان و خه‌باتی ئه‌م گه‌له‌ی تێدا پیشان بدرێ كه له رێگای ئازادیی خۆیدا به‌خشیوێتی.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌زگا تێده‌كۆشێ، له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه، ئامانجه‌كانی خۆی بهێنێته‌دی:هه‌وڵ ده‌دات چاوگه سروشتییه‌كانی، وه‌ك، چیا‌و تاڤگه‌و كه‌ناری رووبار‌و ده‌ریاچه‌كان و كانیاوه كانزاییه‌كان له هه‌رێمدا وه‌سوود بهێنێ و به‌ره‌و باشتریان ببات به‌جۆرێ كه مه‌به‌سته‌كانی گه‌شتو گوزار بێنێته‌دی.وه‌به‌رهێنان و به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی جێگا مێژوویی و ئاسه‌واره‌كان، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا.دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌و ئوتێلی گه‌شتوگوزارو جێگای رابواردن و باخچه‌و شتی دیكه‌ی به‌سوود بۆ گه‌شتوگوزار.دنه‌دان و پشتگرتنی كه‌رتی تایبه‌ت به شێوازی جۆربه‌جۆر له پێناوی وه‌گه‌ڕخستنی بزاڤی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا به نموونه، وه‌ك ئه‌وه‌ی، زه‌وی وزار بدرێ به هاووڵاتیان، لانه‌ی جۆربه‌جۆری گه‌شتوگوزاری له‌سه‌ر دابمه‌زرێنن به‌پێی شه‌رتوشرووتی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریده‌هێنێ.بهكرێدان و به‌كرێ گرتنی لانه جۆربه‌جۆره‌كانی گه‌شتوگوزار.دامه‌زراندنی شیركه‌تی جۆربه‌جۆری گه‌شتو گوزار.ئاسانكردنی خزمه‌تگوزاریی بانك له ناوچه‌كانی گه‌شتوگوزاردا.دنه‌دانی كۆمپانیا بیانی و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیه‌كان تا وه‌به‌رهێنان له بواری گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا بخه‌نه‌كار.كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شقدادان بۆ به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی لێهاتوویی كادیره‌كانی گه‌شتو گوزار .كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌و وه‌كالاتی گه‌شتو گوزار له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی گه‌شتو گوزار.رێكخستنی سه‌فه‌ری فه‌ردی و به كۆمهلَ، بۆ گه‌شتوگوزار له هه‌رێمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه له ده‌وڵه‌تانیشه‌وه بۆ هه‌رێم.به‌هێزكردنی هه‌ست و ویستی گه‌شتیاری له رێگا جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌و، ده‌لیلێكی تایبه‌تیش بۆ گه‌شتیاران دابنرێت.به‌هاوكۆمه‌كی هاوده‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمدا، تایبه‌تمه‌ندی و قوربانیدانه‌كانی گه‌لی كوردستان به روونی ده‌ربخرێن و، له رێگای دروستكردنی په‌یكه‌رو پێشانگاو چالاكیی جۆربه‌جۆری هونه‌ریه‌وه به‌رجه‌سته بكرێن.به‌شی سێیهمپێكهاتهو سهڵاحییاتماددهی شه‌شه‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ئیداری و دارایی ده‌زگاكه‌یه‌و، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و لێوه‌شاوه‌بێ و خزمه‌تیشی له پازده سالأ كه‌متر نه‌بێ، به بڕیاری سةرؤك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا: مه‌رجه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتوبێت و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ، كاتێ سه‌رۆكی ده‌زگا دیارنه‌بێ، ئه‌م جێگای ده‌گرێته‌وه، ئه‌میش به بریاری سةرؤك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتیاری: مه‌رجه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، له بواری گه‌شتوگوزاریداو، خزمه‌تی گه‌شتیاریشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ، به‌بڕیاری سه‌رۆكی وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا به‌م سه‌ڵاحییاته‌ی خواره‌وه ڕاده‌بێ :به‌رێوه‌بردنی كاروباری ده‌زگاو، سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی دایه‌ره‌كانی.نواندنی ده‌زگا له‌به‌رده‌م دادگا‌و دایه‌ره پێوه‌ندیداره‌كاندا.ئیمزاكردنی ئه‌و موخابه‌راته‌ی له ده‌زگاكه‌وه ده‌رده‌چن.پێشنیازكردنی بوجه‌ی گه‌شتوگوزارو ئاماده‌كردنی میلاك و بوجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی.بۆ هه‌ر حاڵتێ، به‌جیا، موافه‌قه‌ت ده‌كات بڕێ پاره خه‌رج بكرێ له پێنج ملیۆن دینار نه‌ترازێ مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا له‌مانه پێك دێت:سه‌رۆكی ده‌زگا سهرۆكجێگری سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌ندامه‌و، له دیارنه‌بوونی سه‌رۆكی ده‌زگا جێی دهگرێتهوهبهرێوهبهری گشتی گه‌شتیاری ئهندامهبهرێوهبهری كاروباری یاسایی ده‌زگاكه ئهندامهپسپۆڕێك له كاروباری گه‌شتو گوزارو ئوتێلداریدا ئهندامهشارهزایهكی ئابووری ئهندامهئهندامێكی دی، یان زیاتر هی ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا كه پسپۆربن و سه‌رۆكی ده‌زگا به زه‌رووری بزانێ، له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا ئاماده‌ببن، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان ههبێماددهی نۆیه‌م: ئەنجومەنى دەزگا بەم سەلاحيەتانەى خوارەوە رادەبێ:داڕشتن و ئیقراركردنی سیاسه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا، پاش موافه‌قه‌تكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.ته‌سدیقكردنی گرێبه‌سته‌كانی بنیادنان و به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی مونشه‌ئه‌و پرۆژه‌گه‌لی گه‌شتیاری و، وه‌به‌رهانینیشیان.ته‌سدیقكردنی رێكه‌وتننامه‌گه‌لی هاوكاریی گه‌شتیاری كه له گەڵ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا به‌ستراوه، پاش موافه‌قه‌تكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.ته‌سدیقكردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی ساڵانه‌و میلاك و حساب وحسابكاریی كۆتایی ده‌زگاكه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا سه‌ڵاحییه‌تی هه‌یه، بۆ گەشتوگزار لةباربێت ،بيكات بەموڵكى دەزگا، بەخۆڕايى، تا بتوانێ ئامانجه‌كانی خۆی به زه‌مانه‌ت ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ری به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان قه‌ره‌بووی خاوه‌نانی مافی ته‌سه‌ڕوف به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه له بوجه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بكاته‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌ن، لایه‌نی كه‌م، مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه، هه‌ر كاتێكیش به پێویست بزانرێت له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ده‌زگا، (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و، بڕیارگه‌لیش به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌درێن له كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیشدا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆكی ده‌زگا بۆ چ لایه‌نێك بووبێت، هی ئه‌وانه.پێكهاته‌كانی ده‌زگای گشتی گه‌شتو گوزارماددهی یازده:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتیاری:یه‌كه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتیاری، له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری گه‌شتیاری: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌و دارایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی له راگه‌یاندن هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازیاری: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاریدا هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتیاری له پارێزگاكانی هه‌رێمدا: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م :ئه‌رك وفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییاتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه به‌پێی پێڕۆیه‌كی تایبه‌ت دیارده‌كرێن.به‌شی چوارهمداهاتماددهی دوازده:داهاته‌كانی ئه‌م ده‌زگایه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:ئه‌و مزه (رسوم) و قازانجانه‌یه كه له بزاڤهكانیهوه دێنه ده‌ست.كرێی لانه‌كانی گه‌شتیارییه.ئه‌و به‌خشش و یارمه‌تی و دیارییانه‌ش كه به‌پێی یاسا‌و پێڕۆ و رێنماییگه‌لی به‌كار پێشكه‌ش به‌ده‌زگاكه ده‌كرێن.به‌خششی ساڵانه‌و، هه‌ر ده‌رماڵه‌یه‌كی دی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی بكات.مادده‌ی سیازده:بۆ هه‌ر ئیجازه‌پێدانێكی لانه‌یه‌كی گه‌شتیاری یان تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌كه‌ی به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مزه‌ی ساڵانه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێ:600000 شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری ده‌گمه‌ن.450000 چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله یه‌ك.300000 سێ سه‌د هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله دوو.150000 سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله سێ.75000 حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله چوار.38000 سی و هه‌شت هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله پێنج.مادده‌ی چوارده:ئه‌م ده‌زگایه بوجه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌لایه‌نی كه‌م، سێ مانگ به‌ر له ده‌ست پێكردنی ساڵی دارایی پێشكه‌شی ده‌كات به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تا له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی هه‌رێمدا ته‌سدیقی بكات .مادده‌ی پازده:ئه‌م ده‌زگایه له هه‌موو مزهیێ سه‌رفرازه، ته‌نها مزه‌ی گومرگی خۆراك و خواردنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه هاوه‌رده‌ی خۆی نه‌بێ.مادده‌ی شازده: له پێناوی ده‌سته‌به‌ری كردنی ئامانجه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، هه‌موو پرۆژه‌و لانه گه‌شتیارییه پۆلێنكراوهكان، به‌ر ئه‌و عفوه یان به‌شێ له‌و عفوه ده‌كه‌ون كه بۆ پرۆژه پیشه‌سازیه‌كان ئیقرار كراوه.به‌شی پێنجهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی حه‌ڤده: ده‌زگا، پێویسته له‌سه‌ری ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ربگرێ له‌سه‌ر هه‌ر بزاڤێكی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا پیاده‌ی بكات.مادده‌ی هه‌ژده:ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتو گوزارو هه‌موو ته‌شكیلاته‌كانی كه ده‌قه‌كانیان له یاسای ژماره (15)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا هاتووه، ئیلغاده‌كرێن و، هه‌موو موڵك و ماڵێكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی له مونشه‌ئات و خانووبه‌ره‌و لانه‌ی گه‌شتیاری و زه‌وی وزاری ته‌رخانكراو، به خانووی گه‌شتیاری و ئوتێل و شار‌و گوند‌و خواردنگه‌و كۆشكی گه‌شتیاری و هه‌ر موڵك و ماڵێكی دیكه‌شه‌و، هه‌ر هه‌مووی، ده‌بن به موڵكی ده‌زگای گشتی گه‌شتوگوزارو، به‌ناوی ده‌زگاكه‌وه له دایه‌ره‌ی عیقاریدا تۆمارده‌كرێن.ماددوی نۆزده:حوكمه‌كانی یاسای ژماره (49)ی ساڵی (1977)ی ده‌زگای گشتی و گه‌شتوگوزار، به‌هه‌موار كردنهكانیشیهوه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كارده‌خرێن.مادده‌ی بیست:ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا بۆی هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پابه‌ندبێت به حوكمه‌كانی یاسا ژماره (32)ی ساڵی 1986 (یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت)ه‌وه، هه‌موو جۆره زه‌وی و زار‌و عیقارێ به‌پێی رێنماییگه‌لێ كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریده‌هێنێ به‌كرێ بدات و به‌كرێ بگرێ و بیكڕێ و بیفرۆشێ.مادده‌ی بیست و یه‌ك:ته‌نیا ئه‌م ده‌زگایه بۆی هه‌یه به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسا ژماره (25)ی ساڵی 1959ی ناوه بازرگانیه‌كان، ناو له ئوتێل و مونشه‌ئه گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت و، پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش له پێدان و تازه‌كردنه‌وه‌و ئیلغاكردنی ئیجازه‌گه‌لی فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ی سه‌رمه‌ستیدا موافه‌قه‌تی ئه‌م ده‌زگایه وه‌ربگرن.مادده‌ی بیست و دوو:نابێ به پێچه‌وانه‌ی ته‌صمیمه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه كه خۆی له مه‌ودوا ئاماده‌یان ده‌كا مونشه‌ئه‌و بینا له نوێ بنیادبنرێن یان رووكاری ناوچه گه‌شتیاریه‌كان ده‌سكاری بكرێن و بگۆڕدرێن.مادده‌ی بیست وسێ:ناوچه‌كانی گه‌شتوگوزار كه به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌كه‌ون له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دیارده‌كرێن و له رۆژنامه‌ی رسمیی هه‌رێمیشدا بڵاوده‌كرێنه‌وه.مادده‌ی بیست و چوار:كه‌سانێ، مافی تصروفیان له زه‌وی و زاری بهموڵكبوونی ده‌وڵه‌تدا هه‌بی به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (53)ی ساڵی 1976 (یاسای یه‌كخستنی صنفهكانی زه‌وی وزاری ده‌وڵه‌ت)، بۆیه موافه‌قه‌ت له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دایه‌ره پێوه‌ندیداره‌كان وه‌رده‌گرن بهكرێیهك كه پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ل سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا دیاری ده‌كات.مادده‌ی بیست و پێنج:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی بیست و شه‌ش:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ به‌ئاسان به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی بیست و حه‌وت:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته‌به‌ركار.مادده‌ی بیست و هەشت:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.د. كمال عبدالكریم فوادسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراقهۆكاره زه‌رووره‌كان -له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ گه‌شتوگوزار رسكاوه هاوینه‌هه‌وارو لانه‌ی گه‌شتیاری و ناوچه‌و جێگای ئاسه‌واری مێژوویی و ئاینی جۆربه‌جۆری زۆری هه‌یه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه كه‌رتی گه‌شتو گوزار زۆر گرنگه‌و به چاوگه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی سامانی نیشتمانی و ئامرازێكی كارای ناساندنی كهلوپوورو شارستانییه‌تی گه‌لی كوردستان به گه‌لانی جیهان داده‌نرێ و، له پێناوی دنه‌دانی بزاڤی گه‌شتیاری و راكێشانی گه‌شتیاران كه ئه‌مه‌ش به دامه‌زراندنی دامودهزگاو لانه‌ی گه‌شتیاریی نوێ و هاوچه‌رخ له هه‌رێمدا دێته‌دی و، بۆ ئه‌وه‌ش كه رۆلێكی كارا‌و سه‌ره‌كی بۆ ده‌زگای گشتی گه‌شتو گوزار له‌و بوارانه‌دا بڕه‌خسێ، له‌به‌ر ئه‌وانه هه‌مووی، ئه‌م یاسایه دانرا....