یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2021یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 15
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2021یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 15
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (13)ی ڕۆژی 18/5/2021 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2021یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراقپێناسەكانماددهی (1) بۆ مەبەستى حوکمەکانى ئەم یاسایە، ئەم دەستەواژانەى خوارەوە ماناکانى بەرامبەریان دەگەیەنن:یەکەم: هەرێم: هەرێمى کوردستان - عێراق.دووەم: وەزارەت: وەزارەتى کارەبای هەرێم.سێیەم: وەزیر: وەزیرى کارەبای هەرێم.چوارەم: ئەنجومەن: ئەنجومەنی وەزارەت.پێنجەم: بەرهەمهێنان: بەرهەمهێنانى وزەى کارەبا.شەشەم: گواستنەوە: گواستنەوەى وزەی کارەبا بە هێلى (٣٣) کیلۆ ڤۆڵت بەرەو سەر.حەوتەم: دابەشکردن: دابەشکردنى وزەی کارەبا لە ڕێگەى تۆڕى ناوەندیى لە هێلەکانى (٣٣/0.4)، (١١/0.4) و(0.4) کیلۆ ڤۆڵت بەرەو خوار.هەشتەم: وزە: وزەى کارەبا نۆیەم: کۆنتڕۆڵ: کۆنتڕۆڵی سەر تۆرەکانی کارەبای هەرێم .دەیەم: هاوبەشەکان: هەر بەشداربوویەک کە گرێدراوى تۆڕەکانى کارەبا بێت بە مەبەستى وەرگرتنى وزەى کارەبا لە ڕێگاى پێوەرى کارەباوە.یازدەیەم: تۆڕەکان: پێکهاتەکانى کارەبا لە هەردوو سێکتەرى گواستنەوە و دابەشکردن، دەگرێتەوە. دوازدەیەم: وێستگەکانى بەرهەمهێنان: سەرجەم وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا لە هەردوو کەرتى تایبەت و گشتى.ئامانجەكانماددهی (2) ئامانجەکانى ئەم یاسایە بریتین لەمانەى خوارەوە:-یەکەم: پەرەپێدانى وزەى کارەبا بە گوێرەى پێداویستییەکانى کۆمەڵگە و ئابووری نیشتمانى.دووەم: هاندانى وەبەرهێنانى ناوخۆیى و بیانى لە بوارى کەرتى کارەبادا.سێیەم: پاڵپشتى کردن وهاندانى فرە سەرچاوەیى وزەى کارەبا. چوارەم: ڕێکخستنى گشت چالاکییەکانى پەیوەست بە کارەبا لەبوارى بەرهەمهێنان، کۆنتڕۆڵ، گواستنەوە، دابەشکردن و بەکارهێنان، بەجۆرێك کارایى و بەردەوامى بەرهەمهێنانى وزەى کارەبا و پڕکردنەوەى خواست مسۆگەر بکات، لەگەڵ زامنکردنى پاراستنى ژینگە و گەیاندنى وزەى کارەبا بۆ هەموو شوێن و ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان.پێنجەم: ڕێگەگرتن لە بەهەدەردانى کارەبا وقۆڕخکارى و بەدەستەوەبوونى (تحكم) نرخەکان.شەشەم: پێبژاردنى زێدەڕۆیی بۆ سەر تۆڕەکانى کارەبا.پێكهاتەكانی وەزارەتماددهی (3)یەکەم: وەزارەت پێکدێت لە:-1- وەزیر: سەرۆکی باڵاى وەزارەتە و بەرپرسە لە جێبەجێكردنی ئەرك و ئاڕاستەکردنى سیاسەت و سەرپەرشتى و چاودێریکردنى کارەکانى، لە ڕێگاى بڕیار و فەرمان و ڕێنماییەکان، لە گشت ئەو بابەتانەى پەیوەندارن بە ئەرك و پێكهاتە و دەسەڵاتەکانى وەزارەت و سەرجەم کاروبارى تەکنیکى و دارایى و کارگێڕى، و وەزیر دەتوانێت بەشێك لە دەسەڵاتەکانى لە چوارچێوەى یاساى وەزارەت بە بریکارى وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکان بسپێرێت.2- نووسینگەى وەزیر: فەرمانبەرێک بە پلەى بەڕێوەبەر بەڕێوەى دەبات، کە لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆیى بەرایی بێت و ژمارەیەک فەرمانبەر یارمەتى دەدەن.3- بریکارى وەزارەت: یارمەتى وەزیر دەدات لە سەرپەرشتیکردنى کاروبارى وەزارەت لە چوارچێوەى ئەو دەسەڵاتانەى وەزیر پێی دەسپێرێت، بەو مەرجەى لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆیى بێت و خاوەن شارەزایى بێت. 4- ژمارەیەک ڕاوێژکار زیاتر نەبن لە (4) چوار کەس، بەو مەرجەى هەر یەکێکیان لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆیى بەرایى بێت و خاوەن شارەزایى بێت.5- بەڕێوەبەرایەتى گشتى دیوان: بەڕێوەبەرێکى گشتى بەڕێوەى دەبات، بەو مەرجەى لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆیى بەرایى بێت لە یاسا یان کارگێریى و خاوەن شارەزایى بێت.6- بەڕێوەبەرایەتى گشتى بەرهەمهێنانى وزەی کارەبا: بەڕێوەبەرێکى گشتى بەڕێوەى دەبات، بەو مەرجەى لانیکەم هەڵگری بڕوانامەى زانکۆیى بەرایى بێت لە ئەندازیاریى و خاوەن شارەزایى بێت.7- بەڕێوەبەرایەتى گشتى گواستنەوەى وزەى کارەبا: بەڕێوەبەرێکى گشتى بەڕێوەى دەبات، بەو مەرجەى لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆیى بەرایى بێت لە ئەندازیاریى و خاوەن شارەزایى بێت.8- بەڕێوەبەرایەتى گشتى دابەشکردنی وزەی کارەبا: بەڕێوەبەرێکى گشتى بەڕێوەى دەبات، بەو مەرجەى لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆیى بەرایى بێت لە ئەندازیاریى و خاوەن شارەزایى بێت.9- بەڕێوەبەرایەتى گشتى پلاندانان: بەڕێوەبەرێکى گشتى بەڕێوەى دەبات، بەو مەرجەى لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆیى بەرایى بێت لە ئەندازیاریى و خاوەن شارەزایى بێت.10- بەڕێوەبەرایەتى گشتى کاروبارى وزە: بەڕێوەبەرێکى گشتى بەڕێوەى دەبات، بەو مەرجەى لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆیى بەرایى بێت لە ئەندازیاریی کارگێریى، ئابووریی یان بازرگانى و خاوەن شارەزایى بێت.دووەم: 1- لە هەر پارێزگایەک و ئیدارەیەکى سەربەخۆ لە هەرێم، بەڕێوەبەرایەتییەکى گشتى کارەبا پێکدەهێنرێت و هەر یەکێکیان خاوەن کەسایەتى مەعنەوى دەبێت.2- هەر بەرێوەبەڕایەتییەکى گشتى هاتوو لە خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیە، لەلایەن بەڕێوەبەرێکى گشتى بەرێوە دەبرێت، کە لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆیى بەرایى بێت لە ئەندازیاریى و خاوەن شارەزایى بێت و فەرمانبەرێک بە پلەى یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى یارمەتى دەدات کە لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆیى بەرایى بێت لە بوارى کارگێریى یان یاسا یان ئەندازیاریى و خاوەن شارەزایى بێت.ئەركەكانی وەزارەتماددهی (4)وەزارەت ئەم ئەرکانەى خوارەوە لە ئەستۆ دەگرێت:-یەکەم: بەرهەم هێنان، گواستنەوە، دابەشکردنى کارەبا، دامەزراندن، بەگەڕخستن و چاککردنەوەى وێستگەکان (بەرهەم هێنان، گۆڕین) و تۆڕەکانى کارەبا.دووەم: بەگەڕخستنى تۆڕەکانى کارەبا بە شێوەیەکى زانستیانە بە پێى ستاندەرە نێودەوڵەتییەکان لە ڕێگەى دامەزراندنى سیستەمى گەیاندن بۆ مسۆگەرکردنى پارێزگاریکردن لە پێکهاتەکانى تۆڕەکانى کارەبا و کەمکردنەوەى تێچووەکان.سێیەم: دەستەبەرکردنى بەرژەوەندى گشتى، کۆنتڕۆڵکردنى بەکاربردنى کارەبا، مسۆگەرکردن و دابینکردنى کارەبا و کەمکردنەوەى بەهەدەردانى مافەکانى وەزارەت لە ڕێگەى دامەزراندنى پڕۆژەى تۆڕى زیرەک. چوارەم: دیاریکردنى نرخەکانى کارەبا لەلایەن وەزیر بە ڕەزامەندى ئەنجومەن و بەرزکردنەوەى بۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بۆ ڕەزامەندیدان لەسەرى، بەمەرجێك ئەو بارودۆخ و گۆڕانکارییانەى لەسەر تێچووى کارەبا و بژێوى هاوڵاتیان و ئابوورى هەرێم ڕوودەدەن لەبەرچاو بگیرێن.پێنجەم: بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى وزەى کارەباى پاک بۆ پێداویستییەکانى بەرژەوەندى گشتى، و مۆڵەتدان بە کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنانى کارەبا لە سەرچاوە نوێبوەکان لەگەڵ ڕەچاوکردنى یاسا و پێڕەو و ڕێنماییە بەرکارەکان. شەشەم: گرتنەبەرى ڕێکارى پێویست بۆ پاراستنى ژینگە و دەستەبەرکردنى سەلامەتیى و تەندروستى گشتى. حەوتەم: ڕێکخستنى میلاکى پێویست و پەرەپێدانى تواناى فەرمانبەران لە ڕێگەى ناوەندیى ڕاهێنانى پیشەیى بەهاوکارى لەگەڵ دامەزراوە فێرکارییە ئەکادیمییەكان و ناوەندە پسپۆڕەکان یان ڕێکخراوە ناوخۆیی یان نێودەوڵەتییەکان.هەشتەم: پێدانى مۆڵەت و گرێبەست کردن لەگەڵ کۆمپانیاکانى پسپۆڕ لە کەرتى تایبەت بۆ بەگەڕخستن، چاککردنەوەى وێستگەکانى (بەرهەم هینان و گوڕینى کارەبا) و تۆڕەکانى گواستنەوە ودابەش کردن و هاوردەکردن و هەناردەکردنى وزە.نۆیەم: هەماهەنگیکردن لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکان بە چالاکیەکانى وەزارەت و کارکردن لەسەر ڕێنوێنى بەکاربردنى وزەى کارەبا لە ڕێگەى دانانى سیاسەت و ڕێنمایى و هاندانى بەکاربەران بۆ ئەم مەبەستە.دەیەم: پێشکەشکردنى پێشنیار بە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بەمەبەستى پەرەپێدانى کەرتى کارەبا لە هەرێم.یازدەیەم: نوێنەرایەتیکردنى هەرێم لە ڕێکخراو و کۆنفرانسە نێودەوڵەتى و هەرێمایەتییەکانى تایبەت بە کەرتى وزەى کارەبا.دوازدەیەم: هەماهەنگى و تەواوکردنى یەکتر لەگەڵ وەزارەتەکانى هەرێم و وەزارەتە ئیتیحادییەکان.سێزدەیەم: ئەنجامدانى کڕین و فرۆشتن ولێکدەرکردن (مقاصة) بۆ وزەى کارەبا بەپێى پێویست و بەرژەوەندى گشتى.مادده‌ی (5)یەکەم: وەزارەت بۆى هەیە وایەر و کێبڵ، لەسەر یان لە ژێرەوەى ڕێگە گشتییەکان، یان شەقامەکانى ناوەوە یان دەرەوەى شارەکان ڕابکێشێت و دەتوانێت ستوون دا‌نێت و تونیڵ لێبدات و کارى دیکەى پێویست بۆ جێبەجێكردنی ئەرك و پڕۆژەکانى وەزارەت ئەنجام بدات، لەگەڵ ڕەچاوکردنى ماستەرپلان و پاراستنى ژینگە و تەندروستى گشتى و حوکمەکانى یاسا بەرکارەکان. دووەم: وەزارەت بە گوێرەى پێویستى پڕوژەکانى، دەتوانێت ببێتە خاوەن زەوى و بەناوى وەزارەتى کارەبا بەپێی یاسا بەرکارەکان تۆمار بکرێت.سێیەم: وەزارەت پابەند دەبێت بە قەرەبووکردنەوەى هەر کەسێک کە زیانمەند دەبێت لە ئەنجامى چالاکییەکانى و جێبەجێکردنى ئەرکەکانى، بەپێى یاسا بەرکارەکان.چوارەم: بڕیارەکانى وەزیر شیاوى تانەلێدانە بەپێى یاساى ئەنجومەنى شوراى هەرێمى بەرکارماددهی(٦)یەکەم: هاوبەشەکانى کارەبا بەم شێوەیەى خوارەوە پۆلێن دەکرێن:-یەکەى نیشتەجێبوون (ماڵەکان).بارزگانى.پیشەسازى.کشتوکاڵى.کەرتى گشتى.دووەم: وەزارەت دەتوانێت جۆرى دیکەى هاوبەشى کارەبا زیاد بکات. سێیەم: دیاریکردنى جۆرى پۆلێنەکان وبنەماى جیاکردنەوەیان بە ڕێنماییەک دیارى دەکرێن کە وەزیر دەریدەکات. مادده‌ی (7)یەکەم: پێبژاردنی زێدەڕۆەیى و دیاریکردنى بڕ و ڕێکارەکەى بە ڕێنماییەک ڕێکدەخرێت کە وەزیر لەسەر پێشنیارى ئەنجومەن و بە ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم دەریدەکات.دووەم: وەزیر، بە ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم، دەتوانێت ڕێژەیەک لەو بڕە پارانەى لە پێبژاردنى زێدەڕۆیى سەر سیستەمى کارەبا و تۆڕەکانى وەرگیراون تەرخان بکات بۆ ئەو کەسانەى ڕاسپێردراون بە ئاشکراکردنى زێدەڕۆیى و لابردنیان، و ئەمەش بە ڕێنمایى ڕێکدەخرێت کە وەزیر بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزیرى دارایى و ئابوورى دەریدەکات.سێیەم: ئەو کەرەستانەى لە زێدەڕۆیى سەر سیستەمى کارەبا و تۆڕەکانى بەکارهاتوون دەستیان بەسەردا دەگیرێت.چوارەم: ئەو پێبژاردنانەی کە بەپێی ڕێنمایی هاتوو لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا وەریدەگیرێن، ڕێگر نابن لە سزاى توندترى هاتوو لە یاسا بەرکارەکاندا.پێنجەم: پێویستە لەسەر وەزیر داواى قەرەبووى ئەو زیانانە بکات کە دەرئەنجامى زێدەڕۆیین بەپێى حوکمەکانى یاسا بەرکارەکانى هەرێم.مادده‌ی (8)یەکەم: ئەنجومەنێک لە وەزارەت پێکدەهێنرێت، بە سەرۆکایەتى وەزیر و ئەندامێتى هەر یەک لە:-1- بریکاری وەزارەت: دەبێتە جێگرى سەرۆکى ئەنجومەن.2- ڕاوێژکاران. 3- بەڕێوەبەرە گشتیەکانى وەزارەت.4- نوێنەرى هەر لایەنێکى پەیوەندیدار یان شارەزایەکى پسپۆڕ کە وەزیر لە ناوەوە یان لە دەرەوەى وەزارەت دەستنیشانی دەکات، و بەشدارى کۆبونەوەکانى ئەنجوومەن دەکات بەبێ ئەوەى مافى دەنگدانى هەبێت.دووەم: ئەنجومەنی وەزارەت دەربارەى ئەم کاروبارانەى خوارەوە گفتوگۆ دەکات، و بڕیار و ڕێنمایى و ڕاسپاردەى پێویست دەردەکات:-1- ڕێکخستنى سیاسەتى بەرهەمهێنان، کونتڕۆڵ، گواستنەوە و دابەشکردنى وزەى کارەبا و دانانى پلانە ستراتجییەکان.2- ڕێکخستنى وەبەرهێنان لە بوارى کارەبا.3- ڕێکخستنى پەیکەر و ئەرک و وەزیفەى پێکهاتەکانى وەزارەت.مادده‌ی (9)وەزیر، بەگوێرەى پێویستى وەزارەت، دەتوانێت بەشێوەى کاتى، بۆ ئەرک و ماوەیەکى دیاریکراو، گرێبەست لەگەڵ شارەزاى خاوەن ئەزموون و پسپۆر لە بوارى تایبەت بە وزەى کارەبا، بەپێى ئەو ڕێکسازییانەى لە هەرێم کاریان پێدەکرێت، بکات.مادده‌ی (10)ئەو کۆمپانیانەى کە مۆڵەتیان پێدراوە یان گرێبەستیان لەگەڵ کراوە لە بوارى بەرهەمهێنانى کارەبا، تەنها بە ڕەزامەندى وەزارەت دەتوانن دەست لە کارەکانیان هەڵبگرن، ئەمەش بە پەیڕەوێک ڕێکدەخرێت کە ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم دەریدەکات.مادده‌ی (11)یاساى وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان ـ عێراق ژمارە (5)ى ساڵى 2006 هەڵدەوەشێتەوە، وگشت ئەو ڕێنماییانەى کە پاڵپشت بەو یاسایە دەرچوون، ئەگەر ناکۆک نەبن لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایە کاریان پێدەکرێت.مادده‌ی (12)کار بەدەقى هیچ یاسا و بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایە دا ناکۆک بێت.مادده‌ی (13)پێویستە لەسەر وەزیر ڕێنمایى پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەربکات مادده‌ی (14)پێویستە لەسەر ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (15)ئەم یاسایە لە ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان)دا جێبەجێ دەکرێت.د.ریواز فایق حسێنسەرۆکی پەرلەمانی کوردستانهۆیهكانی دهرچواندنلەبەر بایەخى وزەى کارەبا لەسەر ژیان و تەندروستى گشتى هاونیشتیمانیان، و کاریگەرى لەسەر ژێرخانى ئابوورى، و ڕێکخستنەوەى کارەکانى وەزارەت بەهۆى گرنگى ئەو چالاکیانەى کەرتى گشتى و تایبەت پێى هەڵدەستن، و بۆ هێنانەدى ئامانجەکانى وەزارەت و بەجێگەیاندنى ئەرکەکانى، ئەم یاسایە دەرچووێنرا....
یاسای ژماره (6)ی ساڵی2013یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره ژماره (2)ی ساڵی 2010 | 6
یاسای ژماره (6)ی ساڵی2013یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره ژماره (2)ی ساڵی 2010 | 6
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (11)دا كه رۆژی 24/4/2013 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (6)ی ساڵی2013یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره ژماره (2)ی ساڵی 2010مادده‌ی یه‌كه‌م:ناوی یاساكه له (یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره) هه‌موارده‌كرێت بۆ (یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم).مادده‌ی دووه‌م: ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم) جێگه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان) ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێك كه له‌م یاسایه‌دا هاتبێت.مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (دووه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم). دووه‌م: بڕگه‌ی پێنجه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌م له یاساكه‌دا هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (پێنجه‌م: ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم: ئه‌و ناوچانه‌ن كه له ڕووی مێژوو و جوگرافیاوه ناوچه‌ی كوردستانین، كه له رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق كه‌وتبونه ژێر رێكاره‌كانی به عه‌ره‌ب كردن و گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی).مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م: كار به هێچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانوهك جهختكردنێك له سه‌ر بڕاوه‌یی دهستپێگرتن به ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به گشت ئامرازه ڕهواكان وه‌ك به‌شێكی نه‌شیاو بۆ جیاكردنه‌وه له كوردستان – عێراق له ڕووی مێژوویی و جوگرافیاوه، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زاراوه‌ی (ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره)كه له ده‌ستوری عێراقیدا هاتووه كورت ناكرێته‌وه سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (7) ی ساڵی 2009یاسای په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 25
یاسای ژماره (7) ی ساڵی 2009یاسای په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 25
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربانپهرلهمانی كوردستان ـ عیراقبهناوی گه‌له‌وه پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ژماره (15)ی رۆژی 27/5/2009 ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره (7) ی ساڵی 2009یاسای په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی یه‌كه‌م:له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا په‌یمانگایه‌ك به‌ناوی (په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق)دا، داده‌مه‌زرێ و پاوه‌ستی وه‌زیری داد ده‌بێت.مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی په‌یمانگه‌كه ئه‌مانه‌یه:یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی.دووه‌م: شایاندنی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی ئه‌وانه كه له‌پله‌ی سێهه‌م و چواره‌من و هێشتا له‌وه‌زیفه‌دان .سێیه‌م: شایاندنی كادیره یاساییه جۆربه‌جۆره‌كان له‌فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد‌و، وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی تری حكومه‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌ی كاراییان.مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌نێك سه‌رپه‌رشتیی په‌یمانگه‌كه ده‌كات پێی ده‌ڵێن: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت. 1- جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ...... سه‌رۆكه.2- گه‌وره‌ترین (كۆنترین) دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه .... جێگره.3- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم ... ئه‌ندامه.4- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكاری دادوه‌ری ... ئه‌ندامه.5- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكاری دادی ... ئه‌ندامه.6- سه‌رۆكی داواكاری گشتی (الادعاء العام) ... ئه‌ندامه.7- عه‌میدێك له‌عه‌میده‌كانی كۆلیجه‌كانی یاسا له‌هه‌رێمدا كه وه‌زیری فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ست نیشانی ده‌كا به‌پێی راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد... ئه‌ندامه.8- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگه‌كه به‌پێی راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد.... ئه‌ندامه و بڕیارده‌ره.9- نه‌قیبی پارێزه‌رانی كوردستان .... ئه‌ندامه.دووه‌م: ئه‌ركوفه‌رمانی سه‌رۆك، له‌كاتی پێوارییدا (غیاب) ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی جێگره‌كه‌ی.مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، لانی كه‌م مانگی یه‌ك جار كۆده‌بێته‌وه و، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، یان سیان له‌ئه‌ندامه‌كانی بۆیان هه‌یه له‌كاتی پێویستدا داوای كۆبوونه‌وه بكه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش به‌ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی كۆده‌بێته‌وه و، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه‌یان ده‌یباته‌وه كه ده‌نگی سه‌رۆكی له‌گه‌ڵه.مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتیی گشتی په‌یمانگه‌كه ده‌كات.دووه‌م: پلان، بۆ رێكخستنی كاروبار‌و، په‌ره‌پێدانی په‌یمانگه‌كه و، سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێ كردنیان پێشنیاز ده‌كات. سێیه‌م: له‌سه‌ر ئه‌ساسی بڕوانامه و لێهاتوویی و نمره و ده‌ستپاكی كه‌مه‌رجی یاسایین بۆ قبوڵكردن، ژماره‌ی داواكراو له‌و قوتابیانه‌ی پێشكه‌شیان كردووه بۆ په‌یمانگه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێت.چواره‌م: تاكه تاكه‌ی به‌رنامه‌ی تیۆری و ته‌تبیقی بۆ خوێندن داده‌نێ و، ده‌رسه‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كات.پێنجه‌م: واده‌ی ده‌ست پێكردنی خوێندن و كۆتایی هاتنی خوێندن و ده‌ستنیشانكردنی وه‌رزه‌كانی خوێندن و ماوه‌كانیان و، ماوه‌ی پشووه‌كانیش دیاری ده‌كات.شه‌شه‌م: رێساكانی تاقیكردنه‌وه‌و، واده‌كانیان و، چۆنییه‌تی رێكاره‌كان و موراقه‌به‌ی ره‌وشی تاقیكردنه‌وه‌كان داده‌نێ. حه‌وته‌م: ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان ئیقرار ده‌كات. هه‌شته‌م: به‌پێی ئیحتیاجی و، به‌پێی مامناوه‌ندی (معدل) نمره‌كانی ته‌واو كردنی په‌یمانگه‌كه و، به‌پێی ئاره‌زووی قوتابی، سه‌ركه‌وتووه‌كان ته‌سنیف ده‌كات كه‌ببن به دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاریی گشتی.نۆیه‌م: رێساكانی زه‌بتی (الانچباگیه) بۆ قوتابیانی په‌یمانگه‌كه داده‌نێ.ده‌یه‌م: پێڕۆی ناوخۆی په‌یمانگه‌كه داده‌نێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئیداره‌ی په‌یمانگه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌مه‌رجێ قازی بێت له‌سنفی یه‌كه‌م، به‌فه‌رمانی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت له‌سه‌ر (پێشنیازی وه‌زیری داد دوای راگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا) به‌مه‌رجێ سیفه‌تی قازێتییه‌كه‌ی بۆ بمێنێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگه‌كه ئه‌م ئه‌ركوفرمان و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی په‌یمانگه‌كه.دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن.سێیه‌م: نواندنی په‌یمانگه‌كه، له‌به‌رده‌م ده‌سته ره‌سمییه‌كان و ناره‌سمییه‌كاندا.چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت له‌باره‌ی ره‌وشی خوێندنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه.پێنجه‌م: هه‌ر ئیشێكی دی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پێ بدات.مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی له‌په‌یمانگه وه‌رده‌گیرێت و ئاماده‌كرێت بۆ قازێتی یان بۆ ئه‌ندامی داواكاری گشتی، پێویسته ئه‌مانه‌ی هه‌بێت: 1- پێویسته جنسییه‌ی عێراقی بێت و، شایانی ته‌واوه‌تی هه‌بێت.2- هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌خوێندن و به‌نووسین به‌ره‌وانی بزانێت.3- پێویسته ره‌وشت و ناوبانگی باش بێت و، به‌جینایه‌تی ده‌سه‌نقه‌ستی غه‌یره سیاسی یان به‌جونحه‌ی ئابڕوه‌به‌ر حوكم نه‌درابێ و، له‌وه‌پێش له په‌یمانگه ده‌رنه‌كرابێ ته‌نیا مه‌گه‌ر به‌نه‌خۆشییه‌كی ناچاری و سه‌لمێنراو به‌راپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكیی ره‌سمی له‌به‌ر هۆی ناچاری.4- ده‌بێ له‌هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشی و كه‌مئه‌ندامییانه سه‌لامه‌ت بێ كه رێگه‌ی ئیشه‌كه‌ی لێ ده‌گرن.5- ده‌بێ له زانكۆیه‌كی عێراقی یان له زانكۆیه‌كی بڕواپێكراوه‌وه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی وه‌ده‌ست هێنابێ، به‌مه‌رجێ خوێندنی تێدا رێك و پێك بێت و، له (باشه)ش كه‌متر نه‌خه‌مڵێنرابێ .6- ته‌مه‌نی له (40) ساڵ زیاتر نه‌بێ.7- ده‌بێ بۆ ماوه‌ی (8) ساڵ به‌كردار له‌ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد، یان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، یان دادگاكانی په‌یوه‌ست به‌وان كاری كردبێ، یان بۆماوه‌ی لانی كه‌م له (8) ساڵ كه‌متر نه‌بێ پارێزه‌رایه‌تی كردبێ یان وه‌زیفه‌یه‌كی یاسایی له‌دایه‌ره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه یاساییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگا حكومییه‌كاندا كردبێ، به‌مه‌رجێ هه‌ر ساڵه‌ی لانی كه‌م (5) ده‌عوای گرتبێ جا ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێری له‌یاسادا هێنابێ، دوو ساڵی له‌و دوو ماوه‌یه بۆ داده‌شكێ و، ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌یاسادا هێنابێ (5) ساڵی بۆ داده‌شكێ، ئه‌و كاركردنه‌ش به‌ر له‌وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كان بوو بێت، یان پاش وه‌رگرتنیان هیچ فه‌رقی نییه.8- پێویسته حیزبی نه‌بێت یان سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر حیزبی بوو ئه‌وا پێویسته كاتێ بۆ په‌یمانگاكه پێشكه‌ش ده‌كات په‌یوه‌ندی خۆی به‌حیزبه‌وه ببچڕێت.9- پێویسته له‌تاقی كردنه‌وه‌ی به‌نووسین و به‌زاره‌كیدا له‌و یاسایانه‌دا سه‌ركه‌وێت كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه بڕیاری ده‌دات.10- پێویسته له‌و رووبه‌ڕوو بوونهوهیهدا سه‌ركه‌وێت كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه له‌گه‌ڵی ئه‌نجامی ده‌دات.دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له په‌یمانگه‌كه بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن و شیاندن قبوڵ كراون، لهحوكمهكانی بڕگه‌ی (7، 8)ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌بووردرێن.مادده‌ی نۆیه‌م: ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه ساڵانه وه‌رده‌گیرێن بۆ ئاماده‌كردنیان وه‌ك قازی و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌ساسی پلانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ران و وه‌زاره‌تی داد دیاری ده‌كرێـن.مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی له‌په‌یمانگا وه‌رده‌گیرێت ئیجازه‌ی دوو ساڵ خوێندن وه‌رده‌گرێت به‌مووچه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه‌كانیدا.دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی له‌په‌یمانگاكه وه‌رده‌گیرێت، ده‌رماڵه‌یه‌كی مانگانه وه‌رده‌گرێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه براده‌ره‌كانی له‌وه‌زیفه‌دا وه‌ریده‌گرن، به‌پێی ساڵه‌كانی خزمه‌ت و بڕوانامه.سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك له‌په‌یمانگه فه‌سڵ بكرێ، زامن ده‌كرێ به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه‌وه‌ری گرتووه، مه‌گه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشی رێگر و سه‌لمێنراو به‌ڕاپۆتی لیژنه‌ی پزیشكی فه‌رمی.مادده‌ی یازدهم: یه‌كه‌م: ماوه‌ی خوێندن له په‌یمانگه‌دا چ بۆ ئاماده‌كردنی قازی، چ بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، دوو ساڵی ته‌قویمییه.دووه‌م: بۆ هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌مادده‌كانی ده‌رس له‌په‌یمانگه‌دا و هه‌ر لێ توێژینه‌وه‌كیش كه قوتابیان ده‌بێ پێشكه‌شی بكه‌ن (100 نمره) داده‌نرێت.سێیه‌م: پله‌ی بچووكی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ر مادده‌یه‌ك و لێ توێژینه‌وه‌یه‌ك په‌نجا له سه‌ده (50%) به‌مه‌رجێ موعه‌دده‌لی گشتی بۆ هه‌موو مادده و لێ توێژینه‌وه‌كان له شه‌ست له‌سه‌د (60%) كه‌متر نه‌بێت.چواره‌م: (60%) نمره، بۆ هه‌ریه‌ك له‌مادده‌كانی مورافه‌عاتی مه‌ده‌نی و ئوسووڵی دادگاییكردنی جه‌زائی تاقیكردنه‌وه‌كانی نووسین و، (40%)ی تریشی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ساڵانه‌ی قوتابی داده‌نرێ.مادده‌ی دوازدهم: هه‌ر كه‌سێ (20) سه‌عات له‌هه‌ر فه‌سڵێكی دراسی پێوار (غائب) ببێ، له‌په‌یمانگه فه‌سڵ ده‌كرێ، مه‌گه‌ر پێوارییه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی رێگره‌وه بوو بێت، به‌راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی پزیشكی سه‌لمێنرابێت و، یان له‌به‌ر هۆكاری ناچاری تر كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه قبوڵی كردبێ، ئینجا ده‌توانێ ساڵه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی ئاینده‌دا دووباره بكاته‌وه.مادده‌ی سیازده‌م: یه‌كه‌م: له‌ئه‌نجامی كۆتاییدا، به(مكمل) داده‌نرێ له‌هه‌ر ساڵێكی دراسیدا، هه‌ر كه‌سێ: 1- نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌یه‌ك مادده‌دا، بۆ هه‌ر فه‌سڵێكی دراسی به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌و لێ توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ده‌بێ پێشكه‌شی بكات، یان موعه‌دده‌لی گشتی بۆ ساڵێكی دراسی له (60%) كه‌متر بووبێ.2- له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا (ده‌وری یه‌كه‌م) دواكه‌تبێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی رێگره‌وه، كه به‌راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی فه‌رمی سه‌لما بێت و ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ش قبوڵی كردبێت.دووه‌م: (مكمل) له موعه‌دده‌لی گشتیدا بۆی هه‌یه، یه‌ك مادده یان زیاتر بۆ تاقیكردنه‌وه هه‌ڵبژێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی نمره‌ی سه‌ركه‌وتن له مه‌جموعدا به‌ده‌ست بهێنێ.سێیه‌م: مكمل له‌فه‌سڵی دراسیدا له‌مادده‌یه‌كی دیراسه‌ی ته‌تبیقیدا به‌نووسین له‌تاقیكردنه‌وه‌ی موكمیله‌كان ئیمتیحان ده‌دات و، هه‌ڵسانگاندنی فه‌سڵیشی بۆ ده‌مێنێته‌وه.مادده‌ی چوارده‌م: له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا، به‌ده‌رنه‌چوو داده‌نرێ، هه‌ر كه‌سێ:یه‌كه‌م: نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی، له‌یه‌ك مادده زیاتردا، یان له‌مادده‌یه‌ك و لێ توێژینه‌وه‌ی ده‌وری یه‌كه‌مدا به‌ده‌ست نه‌هێنا، یان له‌یه‌كێكیاندا و موعه‌دده‌لی گشتی. دووه‌م: مكمل بووبێ و، نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی موكمیلاندا به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك به‌شداریی تێدا نه‌كردبێ.مادده‌ی پازده‌م: هه‌ر كه‌سێ، له‌هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌و ماددانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی تێدا ده‌كات،گزی بكات، یان له‌ساڵی یه‌كه‌مدا سه‌رنه‌كه‌وتبێ له‌په‌یمانگه فه‌سڵ ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ساڵی دووه‌مدا سه‌رنه‌كه‌وێ ئه‌وه ده‌توانێ بۆ ته‌نیا یه‌ك جار به‌و ساڵه دابچێته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی دووه‌مدا، مه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوونه‌كه‌ی به‌هۆی گزییه‌وه بوو بێت.مادده‌ی شازده‌م: ده‌رچوانی یه‌یمانگه‌كه ده‌كرێن به‌م دوو پله‌یه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: پله‌ی (أ): هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه موعه‌دده‌لی هه‌موو مادده‌كانیان و لێ توێژینه‌وه‌كه‌یان بۆ هه‌ردوو ساڵه‌كه له(80%) كه‌متر نییه‌و، یه‌ك ساڵیشی پێ ده‌درێ بۆ مه‌به‌ستی زیاده و ته‌رفیع.دووه‌م: پله‌ی (ب): هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه موعه‌دده‌لی هه‌موو مادده‌كانیان ولێ توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌كاته (70%) له‌سه‌د و، تا (79%) حه‌فتاونۆ له‌سه‌د بۆ هه‌ردوو ساڵه‌كه، ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگیشیان بۆ مه‌به‌ستی زیاده و ته‌رفیع پێده‌درێت. مادده‌ی حه‌ڤده‌م: سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌كۆتایی ساڵی دووه‌مدا ته‌سنیف ده‌كرێن بۆ قازی و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی به‌پێی پێداویست و به‌پێی نمره و، ئاره‌زوو.مادده‌ی هه‌ژده‌م: ده‌رچووی په‌یمانگه به‌پێی فه‌رمانی (مرسوم) هه‌رێم داده‌مه‌زرێ، له‌مه‌نسه‌بی قازی سنفی چواره‌م ئه‌گه‌ر بۆ قازێتی شیاو كرابوو، یان به وه‌زیفه‌ی جێگری داواكاره گشتی له‌سنفی چواره‌م داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م وه‌زیفه‌یه شایان كرابوو، ئه‌وه‌ش به مووچه و سنف و ئه‌و پله‌یه‌ی كه‌به‌پێی بڕوانامه‌كه و خزمه‌ت و ئیش و ئه‌و (قدم)هی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێی ده‌درێ. ماوه‌ی خوێندن له په‌یمانگه‌كه‌دا به موماره‌سه داده‌نرێت بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و دیاریكردنی مووچه بۆ كه‌سێك كه خاوه‌ن وه‌زیفه نه‌بێت.مادده‌ی نۆزده‌م: كه‌سێ ئه‌م په‌یمانگه‌یه ته‌واو بكات، بڕوانامه‌ی (ده‌بلۆمی به‌رز)ی له زانسته‌كانی دادوه‌ریدا پێده‌درێ كه دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه پێداویستیه‌كانی خوێندنی په‌یمانگه‌كه‌ی ته‌واو كردووه و، ته‌قدیره‌كه‌شی تێدایه و، ئاماژه‌ش به زنجیره‌ی ده‌رچوونه‌كه‌شی ده‌كات.مادده‌ی بیسته‌م: هیچ قازییه‌ك یان جێگرێكی داواكای گشتی دانامه‌زرێ، دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه، مه‌گه‌ر له‌په‌یمانگه‌ی به‌رزی قازییه‌كان ده‌رچووبێ، یان له‌هه‌ر په‌یمانگه‌یه‌كی قه‌زائیی هاوشانیدا له‌عێراق ده‌رچووبێ.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی بیسته‌م له‌م یاسایه، دامه‌زراندنی قازییه‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی به‌ركار له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا ده‌بێت، تا ته‌واوكردنی ده‌وره‌ی یه‌كه‌می په‌یمانگه دادوه‌ری، كه به‌پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه.مادده‌ی بیست و دووه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی بیست و سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و چواره‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه بێت.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.عدنان موفتیسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراقهۆكاری دانانی ئه‌م یاسایهلهبهرئهو په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق، له‌بواری به‌كارهێنان و دامه‌زراندنی ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كاندا روویداوه و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه یاسای ده‌سه‌ڵاتی قه‌زاوه‌ت ژماره (23)ی ساڵی 2007 ده‌رچووه، كه له‌حه‌قیقه‌تدا به‌هه‌نگاوێكی گه‌وره داده‌نرێت له‌ره‌وشی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لهههرێمهدا و، بۆ په‌یداكردنی هاوگونجان له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنه‌دا و بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و ره‌وشه‌و له‌پێناوی په‌یداكردنی كادێرێكی زۆری خاوه‌ن عیلم و زانست و پیشه بۆ ئه‌و ده‌زگایانه، وه‌ك قازی و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی كه بتوانن ئیشی سه‌رشانی خۆیان به لێزانی و توانایی و لێهاتوویی ببه‌نه سه‌رو، بۆ پێشخستن و به‌ره‌وپێش بردنی كه‌فائه‌تی ئه‌و قازی و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتییه‌كه هێشتا له‌خزمه‌تدا كارده‌كه‌ن و له‌پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و یاسایی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له‌و ده‌زگا قهزاییانهدا كارده‌كه‌ن و، له‌و ده‌زگا عهدلییانهدا تێده‌كۆشن و، له‌پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌فائه‌ت و لێهاتوویاندا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مه‌نسه‌به جۆربه‌جۆره‌كانی قه‌زاوه‌ت به‌ده‌ست بهێنن و، له‌پێناوی په‌ره‌پێدان و پێشخستنی ئاستی یاسایی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌ده‌زگا فه‌رمییه‌كان و نیمچه فه‌رمیه‌كاندا له‌هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن وبه‌رزكردنه‌وه‌ی نه‌وای پارێزه‌رانیش به‌دیهێنانی هه‌موو ئه‌و ئهمانجانهدا، ئه‌م یاسایه دانرا…...
یاسای ژماره (7)ی ساڵی/ 1992یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی | 12
یاسای ژماره (7)ی ساڵی/ 1992یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی | 12
یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامیبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:30مێژووی بڕیار 14/11/199223/ گه‌ڵا رێزان/ 2692 كبڕیاربهپێی حوكمی بڕگه‌ی(1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی سالی 1991و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی و بڕیار له سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی 2/11/1992 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (7)ی ساڵی/ 1992یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامیماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی لای خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی ی هه‌رێم.3-وه‌زیر:.وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی.5- دیوان: دیوانی وه‌زاره‌تی .6-ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات:یه‌كه‌م: گه‌شه‌پێدانی تێگه‌یشتن (وعی)ی ئیسلامی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری ئیسلامی وجه‌وهه‌ری په‌یامه شكۆمه‌نده‌كه‌ی.دووه‌م: به ته‌نگ هاتنی شوێنه پیرۆزه ئایینی یه‌كان و ریكخستنی به‌رێوه بردنیان و پاراستنیان.سێ یه‌م: دابین كردنی پێویستییه‌كانی باشترین و له‌بارترین شێوه‌ی به‌جێ هێنانی فه‌ریزه‌تی حه‌ج.چواره‌م:بایه‌خدان به كاروباری دام و ده‌زگا ئیسلامی و خێر خوازه‌كان و په‌ره پێدانیان له‌ر ووی ئیداری و هونه‌ری و دارایی و رێك و پێكی و خزمه‌تگوزارییه‌وه.پێنجه‌م: رێكخستنی كاروباری به‌رێوه‌بردنی ئه‌وقاف و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی.شه‌شه‌م خستنه‌وه كاری مولك و ماڵی ئه‌وقاف به شێوه‌ی جۆرا و جۆری ئه‌وتۆ كه پاراستن و گه‌شه پێدانیان له چوار چێوه‌ی بنه‌ما گشتی یه‌كان نه‌خشه‌ی گه‌شه پێدانی هه‌رێمی مسۆگه‌ر بكا له‌سه‌ر ئه‌و بنچینانه‌ی له‌گه‌ل حوكمهكانیحهوتهم: بایه‌خدان به جێ به جێ كردنی مه‌رجه‌كانی خاوه‌ن وه‌قفه‌كان كه ئامانجیان به دیهێنانی هاوكاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگایه.هه‌شته‌م:گرینگه دان به ئاینی پاكی ئیسلام و سامانه‌كه‌ی و رێز گرتن له زانایانی ئاینی ئیسلامی و پاراستنی پایه‌و پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان و خۆش كردنی باری ژیانیان و دابینكردنی پێویستییه‌كانی چالاكی ی ئاینی و نیشتمانی و كۆمه‌لایه‌تی بۆمان.نۆیه‌م:به هێز كردنی په‌یوه‌ندی ئاینی له‌گه‌ل گه‌لانی جیهانی ئیسلامی به تایبه‌تی و جیهان به‌گشتی.ده‌یه‌م:بیناكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته وێرانكاوهكان و دروستكردنی قوتابخانه ئاینی یه‌كان پێ یانه‌وه به‌ندن.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و یه‌كه‌م به‌رپرسیاری جێ به جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی چاودێری كردنی به‌جێهێنانی یاسا و په‌یره‌و و رێنمایی یهكانێت. هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕار و فه‌رمان و رێنمایی یانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندی به ئه‌رركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دایه‌ره‌كانی و ده‌سه‌ڵاته‌كان یان و گشت كار و باره‌كانی نه‌خشه دانان و هونه‌ری و ئیداری و دارایی و رێك و پێكی یه‌وه هه‌یه، به پێی حوكمی یاسا و پێره‌وه ره‌چاو كراوه‌كان. هه‌ر وه‌كو به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیاره به‌و مانایه‌ی كه ءهندامێكی هاوبه‌شێتی.سێ یه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی له وه‌زاره‌تدا پێك بهێنێ كه ئه‌ركی تایبه‌تی په‌یوه‌ندیداریان به چالاكی هه‌لسوكه‌وتی وه‌زاره‌ته‌وه به پێی حوكمی یاسا ره‌ژاوكراوه‌كان په‌یڕه‌و رێنمایی یه‌كانی پێ ده‌سپێردرێ بۆیشی هه‌یه سوود له هاریكاری كارمه‌ندانی پسپۆر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا ببینێ.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتانه به جێ دێنێ كه وه‌زیر له چوارچێوه‌ی ئامانجه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دایهرهكانیدا پێ یانی ده‌سپێرێ و یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دا له رێ ی نیشاندان و سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباری هونه‌ری و ئیداری و دارایی رێك و پێكی یان به پێی ئه‌و ئامژگاری یانه‌ی له وه‌زیره‌وه به پێی حوكمی یاسا و رێنمایی ره‌چاو كراوه‌كان بۆی ده‌سنیشان ده‌كرێن.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان و بهلڕێوهبهرهكان له وهزارهتاكی هه‌رێم دا بسپێرێ و ئه‌وانیش له چوارچێوه‌ی راسپاردنهكانیدا سه‌باره‌ت به‌و دایه‌رانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ری دا به‌رپرسیار ده‌بن.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگایانه پێك دێ:1-نووسینگه‌ی وه‌زیر: مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با و چه‌ند مووچه خۆرێك به پێی پێویست یاریده‌ی ده‌ده‌ن.2-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت:مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و چه‌ند مووچه خۆرێك به پێی پێویست یاریده‌ی ده‌ده‌ن.3-به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.أ-به‌ڕێوه‌به‌رێتی كه‌سان و خزمه‌تگوزاری ئیداری.ب-به‌ڕێوه‌به‌رێتی ژمێریاری و چاودێری و پێداچوونه‌وه.ج-به‌ڕێوه‌به‌رێتی مزگه‌وت و ده‌زگا و قوتابخانه ئایینی یه‌كان.د-به‌ڕێوه‌به‌رێتی مولك و كاروباری یاسایی.ه-به‌ڕێوه‌به‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون.و-به‌ڕێوه‌به‌رێتی رابه‌رایه‌تی ئاینی و كار‌و باری حه‌ج.ز-به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاوهدانردنهوهی ئه‌ندازیاری.ح-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كانی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. .گ-به‌ڕێوه‌به‌رێتی لێكۆڵینه‌وه و كتێبخانه‌كان.مادده‌ی شه‌شه‌م:ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ی دیوان رێنمایی یه‌ك دیاری ده‌كرێن كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كا.ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئه‌وقاف و كار‌و باری ئیسلامیماددهی حه‌وته‌م:یەكه‌م: ئه‌نجومه‌نێك له مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌تدا پێك ده‌هێنرێ كه به پێ ی ده‌وترێت ئه‌نجومه‌نی بڵای ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی و په‌یوه‌ندی به وه‌زیره‌و وه ده‌بێ و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌و پێكدێ:أ-وه‌زیر سهرۆكب-بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سهرۆكج-نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار به پله‌یه‌ك كه له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ. ئهندامد-نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ئابووری و دارایی به پله‌یه‌ك كه له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ. ئه‌ندامه-نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و ئاودێری به پله‌یه‌ك كه له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ. ئهندامو-به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت. ئهندامز-به‌رێوه‌به‌ره‌كانی ئه‌وقاف له پارێزگاكانی هه‌رێم. ئهندامح-چوار له گه‌وره زانایانی ئاینی كه وه‌زیر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و ده‌شكرێ بوێ بكرێنه‌وه هه‌ڵیان ده‌بژێرێ. ئهندامدووهم:أ-وه‌زیر بۆی هه‌یه له‌كاتی ئاماده نه‌بوونیدا بریكاری وه‌زاره‌ت بكاته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.ب-هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه ئه‌سلی یه‌كانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌ندامێكی ئیعتیادی بۆ داده‌نرێ كه له كاتی ئامادهنهبوونیدا له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.ج-ئه‌نجومه‌ن بۆی هیه له كاتی پێویستاد و له‌سه‌ر دااوی وه‌زیر هاوكاری له كارمه‌ندان بخوازێ.سێ یه‌م:ئه‌نجومه‌نێكی زانستی له وه‌زاره‌تدا پێك ده‌هێنرێ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل بریكاری وه‌زاره‌تدا ده‌بێ. ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی به پێره‌وێكی تایبه‌تی دیاری ده‌كرێن. چه‌ند حوكمێكی جۆرا و جۆرماددهی نۆیه‌م:دام و دزگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت و ئه‌ركه‌كانیان به په‌یره‌وێك دیار ده‌كرێن.ئه‌ركه‌كانی ئه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تیانه‌شی كه مه‌ڵبه‌نی وه‌زاره‌ت پێك دێنن ئه‌ركه‌كانی بهرێوهبهریهتیهكانی ئه‌وقاف و كار‌و باری ئیسلامی و لقه‌كانیان به رێنماییه‌ك دیار ده‌كرێن مه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا.دووه‌م: وه‌زیر به پێی رێنماییه‌ك كه ده‌ری ده‌كا بۆی هه‌ی به‌رێوبه‌ریه‌تی و به‌ش و لقی نوێ له‌وه‌زاره‌ت و دایه‌ره‌كانی دا دابمه‌زرێنێ به مه‌به‌ستی رێك و پێكی و دیای كردنی ئه‌ركه‌كانیان و ئاڵ و گۆر كردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌و خستنه پاڵ یه‌كتری هه‌ر كام له‌و دامه‌زراوانه‌ی رێكخستن یا جیا كردنه‌وه‌یان له یه‌كتر یا ئاڵ و گۆر پێكردنی په‌یوه‌نیان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان به پێی پێویستی له كرده‌وه‌دا.سێ یه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه پاره وه‌ك ته‌رخان و خه‌ڵات (مخصصات و مكافأت) بدا به غه‌یری مووچه خۆران له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و لیژنه پابه‌نده‌كانی وه‌زاره‌ت و خه‌ڵاتی هاندانیش بدا به كاگه‌رانی وه‌زاره‌ت به پێی رێنماییه‌ك كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ری ده‌كا.مادده‌ی ده‌یه‌م:گشت ئه‌و یاسا و په‌یره و بڕیار و رێنمایانه‌ی تایبه‌تن به ئه‌وقافه‌وه به كار پێكراو دادنرێن تا كاتی ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی جێگه‌یان ده‌گرنه‌وه یا ههڵدهوهشێنریرَنهوه به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن.مادده‌ی یازده‌یه‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به جێ بكه‌ن.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه)له‌به‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان كه ده‌ربڕی راسته‌قینه‌ی ئیراده‌ی سه‌ربه‌ستی گه‌لی كوردستانه و له‌به كاریگه‌ری ئه‌م رووداوه سیاسییه گرینگه له ژیانی گه‌لی كوردستان و سه‌راپای ناوچه‌كه‌دا له گشت روویه‌كه‌وه و بۆ هه‌وڵدانی ده‌ركێشانی ره‌گ و ریشه‌ی هه‌موو ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی رژێمی دیكتاتۆری بێ ئه‌وه‌ی دادی بن- ویستوویه‌تی بیان چهسپێنێ به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تی رێبازه‌كان ئه‌م رژێمه زۆرداره بكات له‌به‌ر ئه‌و ته‌قه‌ڵا سه‌رنه‌كه‌وتوانه‌ی بۆ به‌كار هێنانی ئاینی پاكی ئیسلام و زانا به‌رێزه‌كانی داویه‌تی به نیازی دوورخستنه‌وه‌یان له گیانی ئیسلام كه فه‌رمان به خزمه‌ت كردن نیشتمان و خۆ به‌خه‌ت كردن بۆ به‌رگری لێكردنی ده‌دا و داوای كاركردن به بنه‌مای شوورا و دادپه‌روه‌ره‌ی ده‌كا له مامه‌له كردنی نێوان خه‌ڵكانی یه‌ك كۆمه‌ڵگادا به‌بێ جیاوازی به هۆی ره‌نگ و دین و ره‌گه‌زه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌لگای كوردستان به جۆرێك كه له‌گه‌ل به‌ها پیرۆزه‌كانی ئایینی پاكی ئیسلامی دا بگونجی و بۆ ئه‌وه‌ی ماوه نه‌درێت كه ئایین وه‌ك رێگایه‌ك بۆ خزمه‌تی ئامانجێكی سیاسی ئه‌و تۆ به‌كار بهێنرێ ك له جه‌وهه‌ره ره‌سه‌نه‌كه‌ی دووری بخاته‌وه و له‌به‌ر پێكهێنانی وه‌زاره‌تێك به ناوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامییه‌وه له هه‌رێمدا و بۆ یاریده‌دان و په‌ره پێدانی ده‌زگا ئایینیه‌كان و پاراستنی سامانی ئاینی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م یاسایه ده‌ركا....
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 1997یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (9)ی ساڵی 1993 | 3
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 1997یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (9)ی ساڵی 1993 | 3
یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی-عێراقژمارهی بڕیار: 29رۆژی بڕیار: 21/10/1997بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ناوخۆ و به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 21/10/1997دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد.یاسای ژماره (7)ی ساڵی 1997یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (9)ی ساڵی 1993مادده‌ی یه‌كه‌م:ئه‌مه دهخرَیته سه‌ر كۆتایی مادده‌ی چواره‌م و ده‌بێته بڕگه (و)ی ئه‌م مادده‌یه به‌م شێوه‌یه:(و): كۆلێژی پۆلیس: به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی (راگری كۆلێژ) به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌بێ به مه‌رجێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس بێ و پله‌كه‌شی له عه‌قید نزم تر نه‌بێ و بروانامه‌ی هه‌ردوو كۆلێژی پۆلیس و یاسای هه‌بێ، ئیش و كاره‌كانی ئه‌م كۆلێژه به پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت رێك ده‌خرێت.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبونه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق...
یاسای ژماره(7)ی ساڵی /2006یاسای وه‌زاره‌تی پلان دانانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 8
یاسای ژماره(7)ی ساڵی /2006یاسای وه‌زاره‌تی پلان دانانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 8
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراقپشت به حوكمی بڕگه (1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ســـــاڵی (1992) هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان - عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردســـــتان- عیراق له دانیشـــــتنی رۆژی (13/9/2006) بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه ی دا :یاسای ژماره(7)ی ساڵی /2006یاسای وه‌زاره‌تی پلان دانانی هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم. چواره‌م:بریكار: بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان. پینجه‌م: مه‌ڵبه‌ند : مه‌ڵبه‌ندی پێشخستنی كارگێری.مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت وه‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه ده‌گریته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پلانه‌كانی په‌ره‌پێدانی هه‌رێم وپێشخستنی له رووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ومرۆیی ورۆشنبیرییهوه، له ژێر رۆشنایی پێداویستی یه هه‌نووكه‌یی یه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگا. دووه‌م: به‌به‌شداربوونی وه‌زاره‌ته‌كان و كه‌رته حكومی یه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت، تێكڕای ئاماژهكانـی پلانـه درێژ‌و مامـناوهند وكورتخـایهنهكـان ئـامـادهدهكـات بـه‌و ئـامـانـج و سیاسهتانهشهوهكه له خۆی ده‌گرێت. سێیه‌م: ئاماده‌كردنی پلان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه جۆراوجۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كاندا. چواره‌م: پلان بۆ وه‌به‌رهێنانی حكومی داده‌نێ وپاره‌ی ته‌رخانكراوی وه‌به‌رهێنه‌كی (الاستپماریه) له بوودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌تدا پێشنیازیش ده‌كا و به پێی ی پارێزگا وناوچه شارنشین ودێهات نشینه‌كان دابه‌شبكرێ و، ره‌چاوكردنی گرنگتربوون(الاولویه) له دیاریكردنی پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه كه لهسهربووجهی وه‌به‌رهێنه‌كی (الاستپماریه) دارایی ده‌كرێن (تمول) بهههمانهنگی له گه‌ڵ گشت ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا كه په‌یوه‌ندیدارن وبه دواداچوونی باش جێبه‌جێكردنیان. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی گشتگیر‌و درێژخایه‌ن وكورتخایهن و ساڵانه بۆ سازكردنی هێزی كاری مرۆیی پێویست به‌هاوكاریی زانكۆ‌و ده‌زگاكانی فێركردن. شه‌شه‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومییه‌كان له ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست بۆ به‌ره‌وپێش بردنیان و تازه‌كردنه‌وه‌و باشتركردنی ڕێكخستنی ئیداری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانستی راپه‌ڕاندنی كارتیایاندا و،گه‌شه‌پێدانی توانستی سه‌ركرده ئیداری و هونه‌رییه‌كان ومه‌شق پێدانی ئاسته جۆر به‌جۆره‌كان. حه‌وته‌م:كاركردن بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگی له نێوان سه‌رچاوه‌كانی ده‌رامه‌ت وپێداویسته‌كانی گه‌شه‌پێدان به‌دانانی پره‌نسیپ و ئاراسته‌ی گشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ستراتیجیه‌تی گه‌شه پێدانی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌شته‌م: بایه‌خدان به دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی،بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، ودامه‌زراندنی بانكی زانیاری و،پێڕۆكردنی شێوازی ڕوون ودیار(شفاف)له دامه‌زراندنی حكومه‌تی ده‌زگاییدا. نۆیه‌م: به‌شداریكردن له‌گه‌لأ حكومه‌تی عیراقی فیدرالأ بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی پاره‌ده‌رو یاریده‌ی هونه‌ری له ده‌وڵه‌ت وده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه بهخشهرهكانهوه.هه‌روه‌ها به‌شداریكردن له‌و دانوستانانه‌ی كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه بهخشهرهكاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێ،تا،به‌ڵێنه‌كانی خۆیان ببه‌نه‌سه‌رو،یارمه‌تی وبه‌خشش و قه‌رزیان لێ وه‌ده‌ستكه‌وێ و،به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری هه‌رێمدا،پرۆژه‌كانی هه‌رێمی پێ دارایی بكرێ (تمول). ده‌یه‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و،وهبهرهێنانینی خۆماڵی وبیانی، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌شه‌پێدانی ئابووری هه‌رێمدا به‌شداری بكه‌ن.هه‌روه‌ها،سیاسه‌ت ورێگاكانیش پێشنیازده‌كا،كه‌ئه‌م كه‌رته چالاكتربكا به‌هاوكاریی ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت. یازده: به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌زگای مه‌ركه‌زیی پێوه‌ركاری (التقییس)وكۆنترۆڵی جۆره‌كی (النوعیه)وه‌زاره‌تی پلان دانان وهاوكاریی وگه‌شه‌پێدانی عیراقی فیدراڵ‌دا سیسته‌مێكی نیشتمانی بۆ پێوه‌ركاری وكۆنترۆڵی جۆره‌كی له هه‌رێمدا پێرۆدهكاو،پشت به مواسه‌فاتی عیراقی وجیهانییش ده‌به‌ستێت و، چاودێری به‌كارخستنیان دهكاو،پشكنین وشیكردنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به پێوه‌ركاری وكۆنترۆڵی جۆره‌كی ئه‌نجام ده‌دات و،ئامۆژگاری ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌لانه‌وه به هه‌موو لایه‌ێكی حكومی و ئه‌هلی له هه‌رێمدا،گه‌ر بیانه‌وێ. دوازده:كرداره‌كانی ئامار(احصاء) له هه‌رێمدا به‌جێ دێنێ،كه پێوه‌ندییان به سه‌رژمێرییه گشتیه‌كانی دانیشتوانی هه‌رێم و خانوه‌كان ورووپێوی ئاماده‌یی تایبه‌ت به كه‌رته جۆر به جۆره‌كانی هه‌رێمه‌وه هه‌یه.ئه‌م كاره‌ش،به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌زگای عیراقی فیدراڵ، به‌جێ دێنێ. سیازده:له‌كاتی ئاماده‌كردنی پلان وبه‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه دا، سه‌لامه‌تیی ژینگه‌ی هه‌رێم ڕهچاودهكا. پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م:وه‌زیر:سه‌رۆكی باڵا‌و به‌رپرسی ئیش وكارو ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ت وسه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات وهه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییه‌كیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان وپێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و،كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری و رێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه،به‌پێی ئه‌م یاسایه له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن وبه سه‌رپه‌رشتیی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێن.به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه،وه‌كو ئه‌ندامیكی ده‌ستبه‌ر له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا.وه‌زیر بۆی هه‌یه، هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ت یان به به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان به هه‌ر فرمانبه‌رێكی دیكه بسپێری كه خۆی به باشی بزانێ. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:له چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحییاتدا كه پێی ده‌سپێردرێ،یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباره‌كانیدا،به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت. سێیه‌م:نووسینگه‌ی وه‌زیر:فرمانبه‌رێ،به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،به‌ڕێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ.ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ،به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،به‌ڕێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ.ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م:راوێژكاران:ژماره‌یان له‌چواركه‌س زیاترنییه.مه‌رجیشه بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وكه‌ر ده‌ش (ممارسه) بن. شه‌شه‌م:ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم:فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بڕانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ.ئه‌ركوفرمانی خۆی به‌پێی سه‌ڵاحییاتێ كه پێی ده‌سپێردرێ،هه‌ڵده‌سووڕێنێ. حه‌وته‌م: ده‌سته‌ی پێوه‌ركاری (التقییس)و كۆنترۆڵی جۆره‌كی له هه‌رێمدا:فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ.ئه‌ركوفرمانی خۆیشی به‌پێی سه‌ڵاحییاتێ كه پێی سپێردراوه هه‌ڵده‌سووڕێنێ وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پێوه‌ركاری وكۆنترۆڵی جۆری له پارێزگاكان وابسته‌ی ده‌بن. هه‌شته‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری كارگێڕی ودارایی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ.ئه‌ركوفرمانی زامنكردن ورێكخستنی پێداویسته‌كانی كار، ده‌گرێته ئه‌ستۆ.له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری كارگێری. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری دارایی. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تاكه‌كان. ه- به‌شی پۆڵێن كردنی (مقاوله‌كان) به‌ڵێنده‌ره‌كان. نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاماده‌كردن وهه‌ماهه‌نگی كردنی پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێت ولهم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:ـ أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدان. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی ئابووری. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی كشتوكاڵی. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی پیشه‌سازی. ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی گه‌شتیاری. و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی بیناسازی ونیشته‌جێ وخزمه‌تگوزاریه‌كان. ز- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان بۆ گواستنه‌وه‌وگه‌یاندن. ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانانی پڕۆژه‌كانی بوودجه‌ی وه‌به‌رهێنه‌كی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێت وپێك دێت له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه: أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی گرنگتربوونی(الاولویه) پڕۆژه‌كان. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌ش كردنی پڕۆژه‌كان. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكێتی (جدوی) پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان. یازدهم: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌ره‌پێدانی مرۆیی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێت ولهم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:ـ أ- مه‌ڵبه‌ندی هه‌رێمی بۆ پێشخستنی كارگێری. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی هێزی كاروكارپێكردن. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی په‌روه‌رده وفێركردن. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی. ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری. دووازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری په‌ره‌پێدان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێت،ولهم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان. ب-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی كاروباری ووڵاته به‌خشه‌ره‌كان ورێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت ووه‌به‌رهێنان.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست بكات له‌گه‌ل كه‌سانی سرووشتی ومه‌عنه‌وی له‌وانه‌ی خاوه‌ن پسپۆری وشاره‌زان له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێم وده‌ره‌وه‌یدا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌رك و فه‌رمانانه‌ی كه پێیان ده‌سپێردرێت وبۆ ئه‌و ماوه‌ی به گونجاوی ده‌زانێت ئه‌ویش بۆ جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت و، ماف وپابهندیهكانیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه دیاری ده‌كرێت پاش ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م:فرمان وئه‌ركه‌كان وپێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت بهپێڕۆیهك دیاری ده‌كرێت. دووه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وبه‌ش وهۆبه‌ی نوێ بكاته‌وه، یان تێكه‌ڵاویان كات، یان پووچه‌ڵیان بكاته‌وه، له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وبه‌پێی پێداویستی كاره‌كانی. سێیه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی شه‌شه‌م:كاربه هیچ ده‌قێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.مادده‌ی حه‌فته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێبكه‌ن. مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایهكاری پێده‌كرێت له رۆژی دهرچوونیهوهوله رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه. عه‌دنان ره‌شاد موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عیراقهۆی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایهلهبهرتازه دامهزرانـی وهزارهتێـك له حكومـهتی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانـانی پلانی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێم وبه‌ره‌وپێش بردنی له‌رووی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی ومرۆیی ورۆشنبیری یه‌وه له‌ژێر رۆشنایی پێداویستیه هه‌نووكه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی وئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێن،هه‌روه‌ها هاوكاری كردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ونوێ كردنه‌وه‌ی وبه‌ڕێوه‌بردنی ستراتیجیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی وچاره‌سه‌ر كردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه جۆراوجۆره‌كان وسازكردنی هێزی مرۆیی.بۆیه به پێویست زانرا یاسایه‌ك ده‌ربكرێ فرمان وئامانجه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دیاری بكات وفرمانی هه‌ریه‌كێكیان رێك بخات. بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه ئه‌م یاسایه ده‌ركرا. له خه‌باتی ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا،دووچار بوون،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه ئه‌م یاساید دانرا....
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2011یاسای ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 13
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2011یاسای ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 13
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقبه پێی حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و به پاڵپشتیی ئه‌و یاساكارییه‌ی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خستیانه روو، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (26) له رۆژی 15/6/2011دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2011یاسای ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه له هه‌رێمی كوردستان-عێراقبهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان – عیراق.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی گشتیی راژه له هه‌رێمدا.سێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گشتیی راژه له هه‌رێمدا.به‌شی دووهمدامهزراندن و ئامانج مادده‌ی دووه‌م: له هه‌رێمدا ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی گشتیی راژه له هه‌رێمی كوردستان) داده‌مه‌زرێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وه‌ی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی ده‌بێت، سه‌رۆكه‌كه‌ی یان هه‌ر كه‌سێك ئه‌و رای ده‌سپێرێت نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی ئه‌نجومه‌ن ئه‌مانه‌یه كه دادێن:یه‌كه‌م: به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌زیفه‌ی گشتی و په‌ره‌پێدانی راژه‌ی گشتی و ده‌سته‌به‌ر كردنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان و مسۆگه‌ر كردنی بنه‌مای یه‌كسانی بۆ كه‌سانی شیاو به پڕكردنه‌وه‌یان.دووه‌م: نه‌خشه كێشان بۆ كاروباری وه‌زیفه‌ی گشتی و سه‌رپه‌رشتی كردنی.سێیه‌م: په‌ره‌پێدانی ده‌زگای كارگێڕی و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یكه‌ری وه‌زیفیی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و په‌ره‌پێدانی توانای فه‌رمانبه‌رانی راژه‌ی گشتی بۆ ئه‌وان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار.به‌شی سێیهمپهیكهری رێكخستنماددهی چواره‌م:ئه‌نجومه‌ن بریتییه له‌م پێكهاتانه‌ی دادێن:یه‌كه‌م: فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی و یاسایی. دووه‌م: فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی كارگێڕی.سێیه‌م: فه‌رمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی كارگێڕی.چواره‌م: فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون. پێنجه‌م: راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م:جێگری سه‌رۆك جێی سه‌رۆك ده‌گرێته‌وه و له كاتی ئاماده نه‌بوونیشدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی پیاده ده‌كات.مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن به بانگهێشتی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی له كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆكدا، كۆ ده‌بێـته‌وه.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به ئاماده بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆ ده‌بێته‌وه و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو ده‌درێن، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون ئه‌و لایه قبووڵ ده‌كرێت كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.به‌شی چوارهمئهركهكانی ئهنجومهنماددهی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌ن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی پسپۆر یان په‌یوه‌ندیدار، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: دامه‌زراندن و دامه‌زراندنه‌وه و به‌رز كردنه‌وه له راژه‌ی گشتی و له سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ری پیشه‌یی و توانا و پێویستی و به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ پسپۆرایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆجێیی یه‌كه‌كانی كارگێڕیدا ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له نێوان پارێزگاكاندا.دووه‌م: داڕشتنی سیاسه‌تی راژه‌ی گشتی و دیاری كردنی ئامرازه‌كانی پیاده كردنی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی به‌جێ گه‌یاندن.سێیه‌م: پێشنیار كردنی یاسا و رێسای رێكخستن و په‌ره‌پێدانی كاروباری وه‌زیفه‌ی گشتی یان را ده‌ربڕین تێیاندا.چواره‌م: ئاماده كردنی په‌یكه‌ری وه‌زیفیی وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نانی گرێ نه‌دراو به وه‌زاره‌ت و هه‌موو دامه‌زراوێك كه وه‌زیفه‌ی گشتیی تێدایه.پێنجه‌م: شیكردنه‌وه و وه‌سف كردنی وه‌زیفه‌ی گشتی و دانانی مه‌رجه‌كانی پڕ كردنه‌وه‌ی.شه‌شه‌م: دانانی سیاسه‌تی تایبه‌ت به مه‌شق و شیاندنی فه‌رمانبه‌رانی راژه‌ی گشتی.حه‌وته‌م: دانانی سیاسه‌ت و پره‌نسیپ كه به‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له نێوان ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له فه‌رمانگه‌كانی جۆربه‌جۆری هه‌رێم و راژه‌ی پێشكه‌ش كرا‌و مسۆگه‌ر ده‌كات.هه‌شته‌م: ئه‌نجام دانی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار به په‌ره‌پێدانی وه‌زیفه‌ی گشتی و پێشكه‌ش كردنی راسپارده له‌باره‌یه‌وه به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمدا.نۆیه‌م: ئاماده كردنی راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن كه بریتی بێت له پێداچوونه‌وه به پرۆسه‌كانی دامه‌زراندن و ئه‌و راسپاردانه‌ی به پێویستیان ده‌زانێت بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی راژه‌ی گشتی و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.ده‌یه‌م: ئاماده كردنی راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی هه‌ر وه‌زاره‌تێك یان ئه‌و لایه‌نه‌ی گرێدراوی وه‌زاره‌ت نییه و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بریتیش بێت له راسپارده و پێشنیاری پێویست بۆ مسۆگه‌ر كردنی باش به‌جێ گه‌یاندنی كار.یازده‌یه‌م: ئاماده كردنی پرۆژه بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌ن بۆ تۆمار كردنی له نێو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا.دوازدهم: به‌جێ گه‌یاندنی رووماڵ و لێكۆڵینه‌وه و ئامار و پێشكه‌ش كردنی ئه‌و پێشنیارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به به‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له نێوان په‌یكه‌ری مووچه و ئاستی گشتیی بژێوییه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر رۆشنایی خه‌رجیی گوزه‌ران و نرخی كاڵا و خزمه‌ت و پێوه‌ره‌كانی ئابووری و دیاری كردنی ئاستی هه‌ره نزمی گوزه‌رانی تاك له وه‌زیفه‌ی گشتیدا. سێزده‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه شیانی ئه‌و كه‌سانه تاقی بكاته‌وه، كه ده‌خوازرێت دابمه‌زرێن یان دابمه‌زرێندرێنه‌وه، چ به دیمانه یان تاقی كردنه‌وه‌ی به نووسین یان به هه‌ردووكیان پێكه‌وه، بۆ ئاشنا بوون به خه‌سڵه‌ت و توانستی جه‌سته و شیانه‌كانیان، ئه‌وانه‌ش له‌وه به‌ده‌ر ده‌بن كه راژه‌ی پێشوویان له وه‌زیفه‌یه‌كدا هه‌یه و تێیدا چه‌سپاون یان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی باڵان، ته‌نیا مه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و وه‌زیفانه‌ی داوا كراوه پڕ بكرێنه‌وه له‌و وه‌زیفانه زیاتر بێت. چوارده‌م: بایه‌خ دان به دامه‌زراندنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌و وه‌زیفانه‌ی له‌گه‌ڵ توانا و شیانیاندا ده‌گونجێت.به‌شی پێنجهمپهیكهری ئه‌نجومه‌ن و میكانیزمی كارماددهی هه‌شته‌م: په‌یكه‌ری ئه‌نجومه‌ن و میكانیزمی كاریهكهم: ئه‌نجومه‌ن پێك دێت له:1- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.2- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.3- به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ئه‌نجومه‌ندا.4- راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن.دووه‌م:1- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به پله‌ی (بریكاری وه‌زاره‌ت) ده‌بێت.2- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌بن.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامان كاندید ده‌كات و، به پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی دادێن به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێن:1- هاووڵاتیی هه‌رێم بێت و تێیدا نیشته‌جێ بێت.2- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و شیان بێت كه شایسته به وه‌رگرتنی وه‌زیفه‌كه بێت و له بواری پسپۆرایه‌تیی خۆیدا راژه‌ی هه‌بێت.3- ژیاننامه و ره‌فتاری باش بێت.4- به تاوان یان كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درا بێت. چواره‌م: ئه‌و كاندید كردنه‌ی له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه به پێی ئه‌م میكانیزمه‌ی دادێ ده‌بێت:1- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رگای هاتنه پێش له هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن (بینراو و بیستراو و خوێندراوه) بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سی رۆژ زیاتر نه‌بێت راده‌گه‌یه‌نێت.2- راگه‌یاندنه‌كه هه‌موو مه‌رجه‌كانی كاندید كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌گرێته خۆ. پێنجه‌م: سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به پێی یاسا بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ كه بۆ یه‌ك جار قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه داده‌مه‌زرێن.شه‌شه‌م: سه‌رۆك، هێنده‌ی په‌یوه‌ندیی به كاروباری كارگێڕی و دارایی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نه‌وه هه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند پیاده ده‌كات، بۆشی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به جێگره‌ی بدات.مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئه‌ركی به‌ڕێوه بردنی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی له به‌نده‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م) له مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌گرنه ئه‌ستۆ.دووه‌م: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه به لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌یه، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه ده‌بات. به‌شی شهشهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی ده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه په‌یڕه‌وی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی یازدهم: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان هۆبه یان به‌ش له‌نوێ بكاته‌وه یان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یان تێكه‌ڵیان بكات. مادده‌ی دوزاده‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.مادده‌ی سێزده‌م:ئه‌م یاسایه دوای تێپه‌ڕ بوونی (60) رۆژ به سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆی دهرچوونیله پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ده‌زگایی و رێكخستنی كاروباری وه‌زیفه‌ی گشتی و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك ئه‌ركه‌كه‌ی په‌ره‌پێدانی كار بێت له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا و گه‌ڵاڵه كردنی رێسا و بنه‌مای دروست و دابین كردنی دادپه‌روه‌ری و بێ لایه‌نی و مسۆگه‌ر كردنی پێوه‌ره‌كانی توانست له دامه‌زراندن و دامه‌زراندنه‌وه و به‌رز كردنه‌وه‌دا، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2014 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكیی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (3)ی ساڵی 2011 | 24
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2014 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكیی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (3)ی ساڵی 2011 | 24
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (13)ی رۆژی 26/11/2014 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2014 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكیی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (3)ی ساڵی 2011مادده‌ی (1): ناونیشانی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: (یاسای ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق). مادده‌ی (2):دوو بڕگه به ریزبه‌ندی (حه‌وته‌م و هه‌شته‌م) بۆ مادده‌ی (یه‌كه‌م)ی یاساكه زێده ده‌كرێن و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه: حه‌وته‌م: تاوانی گه‌نده‌ڵی: مه‌به‌ست لێی بریتییه له هه‌ر تاوانێك له‌و تاوانانه‌ی كه له مادده‌كانی (233، 234، 271، 272، 275، 276، 290، 293 و 296)ی یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969 ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه و، تاوانه‌كانی پێشێلكار بۆ ئه‌ركه‌كانی وه‌زیفه‌ی گشتی، كه بریتین له به‌رتیل، ئیختیلاس و زیده‌ڕۆیی فه‌رمانبه‌ران له سنووری وه‌زیفه‌كانیان و، تاوانه‌كانی شووشتنه‌وه‌ی مایه و داڵده‌دان (به‌رده‌ستكردنی ئه‌و سامانانه‌ی ده‌ره‌ئه‌نجامی تاوان یان كه‌تنی گه‌نده‌ڵی) و، هه‌ر تاوانێك یه‌كێك بێت له بارودۆخه توندكراوهكانی ده‌قكراو له بڕگه‌كانی (پێنجه‌م، شه‌شه‌م و حه‌وته‌م)ی مادده‌ی (135) له یاسای سزادانی عێراقی هه‌مواركراو به یاسایه‌كی رێكخراوی ده‌رچوو له ئه‌نجومه‌نی حوكمی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی پاشكۆ به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی ئیئتیلافی كاتی هه‌ڵوه‌شاوه ژماره (55)ی ساڵی 2004. هه‌شته‌م: منداڵه دواكهوتهكان: بریتین له‌و منداڵانه‌ی ناكامن و هاوسه‌رگیرییان نه‌به‌ستووه و ئه‌و منداڵانه‌ی هاوسه‌رگیرییان به‌ستووه كه له ڕووی داراییه‌وه سه‌ربه‌خۆ نین. مادده‌ی (3):مادده‌ی (دووه‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و، به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی (ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) داده‌مه‌زرێ خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕییه و، بودجه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه و له ژێر چاودێریی په‌رله‌مان دایه. مادده‌ی (4):مادده‌ی (سێیه‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:ئامانجی ئه‌م یاسایه بریتیه له: یه‌كه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خۆپاراستن لێی. دووه‌م: پاڵپشتكردنی پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستپاكی، شه‌فافیه‌ت، لێپرسینه‌وه و به‌رجه‌سته‌كردنی پره‌نسیپی سه‌روه‌ریی یاسا. سێیه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندن، ڕاست كردنه‌وه، په‌ره‌پێدانی كار‌و ره‌فتاری وه‌زیفی، ستانده‌ره‌كانی راژه‌ی گشتی، له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی و ئاسانكاریی رێكاره‌كان. مادده‌ی (5):مادده‌ی (چواره‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێت به‌سه‌ر:یه‌كه‌م: سه‌رۆكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، جێبه‌جێكردن، دادگه‌ری، ئه‌ندامه‌كانیان و ئه‌وانه‌ی تیایاندا كارمه‌ندن به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان.دووه‌م: كه‌رتی تایبه‌ت به تایبه‌تی ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كانی كه‌رتی گشتیدا گرێبه‌ستیان ئه‌نجامداوه.سێیه‌م: رێكخستنه سیاسییه‌كان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، رێكخراوه ناحكومیه نیشتمانیه‌كان، یه‌كێتیه‌كان، سه‌ندیكا، ناوه‌نده ئایینیه‌كان، كۆمه‌ڵه‌كان و یانه‌كان له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به ڕه‌وایی سه‌رچاوه‌كانی مایه پێدان و جۆری خه‌رج كردن و به دواكه‌وتنی شوشتنه‌وه‌ی مایه. مادده‌ی (6):مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:ده‌سته كار ده‌كات له‌سه‌ر:یه‌كه‌م: جێبه‌جێكردن و سه‌پاندنی یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ستانده‌ره‌كانی ڕاژه‌ی گشتی به‌پێی ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كان. دووه‌م: وه‌رگرتنی هه‌واڵدان و زانیاری و سكاڵا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌سه‌رجه‌م رێگه و ئامرازه‌كان و له‌سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی ڕه‌دی ده‌كه‌نه‌وه له نێوانیشیاندا هه‌واڵدانی به درۆ (الاخبارات الكاژبه).سێیه‌م: لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌ڕێگه‌ی لێكۆڵه‌ری سه‌ر به ده‌سته، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دادوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه به‌پێی یاسای بنه‌ماكانی دادگاییه سزاكارییه‌كان و، به‌دواداچونیان و پاراستنی نهێنی ناسنامه‌ی ئه‌وانه‌ی هاوكارن به‌پێی یاسا. چواره‌م: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تبارن به تاوانی گه‌نده‌ڵی كه بۆ ده‌ره‌وه ڕایان كردووه و، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مایه و سامان و داهاته‌كانی گه‌نده‌ڵی كه به قاچاغ براونه‌ته ده‌ره‌وه به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان. پێنجه‌م: هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی له‌بواری رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی له تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵیی سنووربڕ به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان. شه‌شه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری نیشتمانی بۆ گه‌شه‌پێدانی چه‌مكه‌كانی ده‌سپاكی و شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه و، پابه‌ند بوون به ستانده‌ره‌كانی ڕاژه‌ی گشتی و كاركردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تایبه‌تمه‌ند له پێناوی دانانی پرۆگرامی خوێندنی نیشتمانی، بۆ پته‌وكردنی چه‌مكی ده‌سپاكی گشتی. حه‌وته‌م: ده‌ركردنی رێنمایی رێساكانی ره‌فتاری ئه‌رێنی وه‌زیفی بۆ روونكردنه‌وه‌ی ستانده‌ره‌كانی راژه‌ی گشتی و ره‌وشته‌كانی كار كه پێویسته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێیه‌وه پابه‌ند بن وه‌ك مه‌رجێكی دامه‌زراندن و به‌رده‌وام بوون له ڕاژه و چاودێری كردنی مه‌ودای پابه‌ندبوون پێیه‌وه و، به گوێره‌ی پێویست له ماوه‌یه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی تر هه‌موار ده‌كرێت. هه‌شته‌م: 1ـ ده‌ركردنی رێنمایی ده‌رخستنی ئه‌ستۆی دارایی به‌پابه‌ندكردنی ڕاسپێردراوان به خزمه‌تی گشتی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هاوسه‌ر و منداڵه دواكه‌وته‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن و، له‌ماوه‌یه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی تر هه‌موارده‌كرێت به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سته به گونجاوی ده‌یبینێت، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی لێی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت. 2ـ ده‌رخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كان زانیاری ورد له خۆ ده‌گرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌سی داوالێكراو خاوه‌نیانه له نێوانیشیاندا ئه‌و خانووبه‌ره و گوازراوه و داهاته دارایی و ڕه‌سیدی له بانكی و پشك و سه‌نه‌د و مافه مه‌عنه‌وییانه‌ی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم خاوه‌نیانه.3ـ ده‌رخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كان هه‌ر یه‌ك له مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه: أـ سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی. ب ـ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگر و سكرتێر و ئه‌ندامه‌كان.ج ـ سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی. د ـ وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی وه‌زیرن و بریكاری وه‌زیره‌كان. هـ ـ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و جێگره‌كه‌ی و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ده‌سته و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی. وـ خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان و بریكار و یاریده‌ده‌ره‌كانیان.زـ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و یاریدهدهركانیان. ح ـ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و سه‌رپه‌رشتیاره دادوه‌رییه‌كان و لێكۆڵه‌ره‌كان. ت ـ ئه‌فسه‌رانی پاسه‌وانی هه‌رێم و ئاسایشی ناوخۆ له پله‌ی موقه‌ده‌م به‌ره و سه‌ره‌وه و، ئه‌و ئه‌فسه‌ر و مفه‌وه‌زانه‌ی كاری لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن. ی ـ پارێزگار و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه و سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی شاره‌وانی. ك ـ هه‌ر كه‌سێك پۆستێكی مه‌ده‌نی یان سه‌ربازی هه‌بێت له‌سه‌ره‌وه ناوی نه‌هاتبـێ و ده‌سته به پێویستی بزانێ كه‌وا راپۆرتی ده‌رخستنی دارایی بیگرێته‌وه، به پێـی رێنماییه‌ك كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌چێت. 4ـ ده‌سته بۆی هه‌یه راپۆرتی ده‌رخستنی ئه‌ستۆی دارایی ئه‌وانه‌ی حوكم ده‌درێن به یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه له بڕگه‌ی (حه‌وته‌م)ی مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه بڵاوبكاته‌وه و رێگه بدات به‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و ڕاگه‌یاندن سه‌یریان بكه‌ن یان كۆپیان بكه‌ن. نۆیه‌م: 1ـ ده‌سته بۆی هه‌یه فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیدار ڕاسپێرێت به ده‌ستكێشانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی ملكه‌چی لێكۆڵینه‌وه‌یه به پێی یاسای به‌رزه‌فته‌كردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تی ژماره (14)ی ساڵی 1991ی به‌ركار له هه‌رێمدا. 2ـ ده‌سته بۆی هه‌یه ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی په‌یوه‌ستن به ستانده‌ره‌كانی راژه‌ی گشتی ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكات و، بۆی هه‌یه راسپارده‌ی له‌گه‌ڵ هاوپێچ بكات به گرتنه‌به‌ری رێكاریی به‌رزه‌فته‌كاری. ده‌یه‌م: 1ـ ده‌سته هاوكاری دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم ده‌كات و، هه‌ڵده‌ستێت به چاودێری وه‌رگرتن و خه‌رجكردنی مایه‌كانی (أموال) هه‌رێم و ره‌فتاركردن پێیانه‌وه و رێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و ده‌ركردنی راپۆرتی ناوبه‌ناو ده‌رباره‌یانه‌وه.2ـ ده‌سته هه‌ڵده‌ستێت به چاودێریكردنی ئاستی ده‌سپاكی بڕیار و كاره به‌ڕێكراوه‌كان یان ئه‌و كارانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر له كه‌رتی گشتی و ده‌ركردنی راپۆرتی ناوبه‌ناو ده‌رباره‌یان. 3ـ پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی ملكه‌چی چاودێرییه له‌سه‌ر داوای ده‌سته و به‌بێ دواكه‌وتن زانیاری و روونكردنه‌وه و نووسراو و به‌ڵگه‌نامه به‌وانه‌ی كه نهێنیشن پله‌ی نه‌دركاندنیان هه‌ر چیه‌ك بێت پێشكه‌شی ده‌سته بكات و له‌گه‌ڵ هه‌ر شتێكی تر كه ده‌سته بۆ مه‌به‌سته‌كانی چاودێری به پێویستی بزانێت لێی بڕوانێت، به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان. 4ـ ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی حوكمه‌كانی به‌ندی (3)ی بڕگه‌ی (ده‌یه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه بكات ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ند كردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (6) مانگ زیاتر نه‌بێت و، به غه‌رامه‌یه‌ك كه له (10) ده ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه. 5ـ ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی جوڵاندنی سكاڵای سزاكاری و به دواداچوونی هه‌یه به پێی به‌ندی (4)ی بڕگه‌ی (ده‌یه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه. یازدهم: پێشنیاركردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی ده‌كه‌ونه بواری خۆپاراستن له گه‌نده‌ڵی یان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی. دوازدهم: ده‌سته بۆی هه‌یه فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی گشتی پابه‌ند بكات به بڵاوكردنه‌وه‌ی داتا یان زانیاری یان به‌ڵگه‌نامه‌ی دیاریكراو له‌سه‌ر هه‌ر كاروبارێك كه‌وا سه‌پاندنی شه‌فافیه‌تی تێدا به پێویست بزانێ به پێی چه‌ند میكانیزم و رێسایه‌ك كه ده‌سته دیاری‌یان ده‌كات. سێزده‌م: جێبه‌جێكردنی رێوشوێن بۆ رێگه‌گرتن له تێوه‌گلانی كه‌رتی تایبه‌ت له گه‌نده‌ڵیدا و پته‌وكردنی شه‌فافیه‌ت له قه‌واره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و رێگری كردن له ناكۆكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان تیایاندا. چوارده‌م: ده‌ركردنی رێنمایی رێگه‌گرتن له ناكۆكی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان له هه‌رێمدا و چاودێریی پابه‌ند بوون پێیه‌وه و ده‌ست نیشان كردنی سه‌رپێچی كردنی حوكمه‌كانی و، ده‌ركردنی راپۆرتی ناوبه‌ناو ده‌رباره‌یانه‌وه.پازده‌م: ده‌سته بۆی هه‌یه كارێك بكات كه زه‌روری بێت له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه و خۆپاراستن له گه‌نده‌ڵی. مادده‌ی (7):برگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌سته له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێت به ده‌نگدانی نهێنی به زۆرینه‌ی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كان له نێو (3) سێ كاندیددا كه لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كاندیدیان ده‌كات و، له حاڵه‌تی سه‌رنه‌كه‌وتنی هیچ كام له‌م كاندیدانه به (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌وه هه‌ڵبژاردن له نێوان ئه‌و دوو كاندیده دووباره ده‌كرێته‌وه، كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ست هێناوه، ئه‌وه‌ی كه زۆرینه به ده‌ست ده‌هێنێت ئه‌وه به سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێت و، ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت به مه‌رسومێكی هه‌رێمی به پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت.مادده‌ی (8):برگه‌ی (پێنجه‌م و شه‌شه‌م)ی مادده‌ی (حه‌وته‌م) له یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: پێنجه‌م: په‌رله‌مان بۆی هه‌یه پرساندنی سه‌رۆكی ده‌سته بكات، به پێی رێكاره‌كانی پرساندنی وه‌زیره‌كان، سه‌رۆك به بڕیاری په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه‌كانی له یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه له پۆسته‌كه‌ی لاده‌برێت: 1ـ ئه‌گه‌ر بڕیارێكی دادگه‌ریی بنبڕ ده‌ربچێت به تاوانباركردنی به ئه‌نجامدانی تاوانێكی به ئه‌نقه‌ست یان كه‌تنێكی ئابڕوبه‌ر.2ـ ئه‌گه‌ر درێغی یان كه‌مته‌رخه‌می گه‌وره له ئه‌نجامدانی كار‌و ئه‌ركه‌كانی بسه‌لمێنرێت.3ـ خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی. شه‌شه‌م: بڕیاری لابردنی سه‌رۆك له پۆسته‌كه‌ی له هه‌ردوو حاڵه‌تی (2، 3) له بڕگه‌ی پێنجه‌می ئه‌م مادده‌یه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه ده‌رده‌كرێت، كه به بڕیاری په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه‌كانی، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای ته‌مییزی هه‌رێم و ئه‌ندامێتی (2) دوو له پێشكه‌وتووترین ئه‌ندامانی دادگا پێك ده‌هێنرێت. مادده‌ی (9):(4) به‌ند ڕیزبه‌ندی (6، 7، 8 و 9) بۆ بڕگه‌ی (دووه‌می) مادده‌ی (نۆیه‌م)ی یاساكه زێده ده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه: 6ـ كردنه‌وه‌ی لقی ده‌سته له پارێزگا و ئیداره‌كانی هه‌رێم به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر لقێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه ببرێت كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت. 7ـ دامه‌زراندنی ئه‌كادیمیایه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا و، ئه‌ركی بونیاتنانی تواناكان، راهێنان، بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی ده‌سپاكی و لێپرسینه‌وه و شه‌فافیه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ئه‌ستۆ بگرێت. 8ـ پێشنیاركردنی بودجه‌ی ده‌سته و ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر خه‌رجیه‌كانی. 9ـ ئه‌نجومه‌نی ده‌سته بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه به‌گوێره‌ی پێداویستییه‌كانی كار بهێنێته كایه‌وه، یان لێكیان بدات، یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه. مادده‌ی (10):مادده‌ی (ده‌یه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:سه‌رۆك ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردن و راگیركردنی كاره‌كانی ده‌سته و مسۆگه‌ركردنی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی له سنووری یاسادا به‌و جۆره‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی مسۆگه‌ر ده‌كات. دووه‌م: دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه و به‌رزه‌فته‌كردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان. سێیه‌م: داواكردنی دابینكردنی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی بۆ ده‌سته له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چواره‌م: پێشكه‌شكردنی راپۆڕتی ناوبه‌ناو بۆ په‌رله‌مان هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك یان هه‌ر كاتێك پێویست بكات كه چاڵاكیه‌كانی ده‌سته و پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكراوه و ئه‌وانه‌ی پارێزراون یان داخراون و، ئه‌وانه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كان كراون له خۆ بگرێت و ده‌سته له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی بڵاویان ده‌كاته‌وه و ده‌یخاته به‌رده‌ستی ئامرازه جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندن.پێنجه‌م: ده‌ركردنی ئه‌و رێنماییانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.شه‌شه‌م: هه‌ڵسان به كار‌و ئه‌ركه‌كان و پیاده‌كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئه‌م یاسایه یان هه‌ر یاسایه‌كی به‌ركاری تر ده‌قیان له‌سه‌ر ده‌كات.مادده‌ی (11):مادده‌ی (یازدهم)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته جێگرێكی ده‌بێت به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت به هه‌مان مه‌رجه‌كانی سه‌رۆك و، به مه‌رسومی هه‌رێمی دادمه‌زرێت پاش كاندیدكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌وه و، له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك به هه‌ر هۆیه‌ك بێت جێگای ده‌گرێته‌وه و گشت ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی پیاده ده‌كات.دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌خویل بكات بۆ جێگره‌كه‌ی یان به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان.سێیه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌سته یان هه‌ر یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ده‌سته له پۆسته‌كانیان به مه‌رسومێكی هه‌رێمی لاده‌برێت له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی ده‌سته كه پاڵپشت بێت به كاری لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه كه‌وا سه‌رۆكی ده‌سته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكی ده‌هێنێت.مادده‌ی (12):مادده‌ی (دوازدهم)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:ده‌سته پێكدێت له: یه‌كه‌م: فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت له یاسا و خاوه‌نی شاره‌زایی بێت له بواری پسپۆڕی خۆی كه (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت و، چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێیه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه كه‌وا به فه‌رمانی سه‌رۆكی ده‌سته ده‌كرێنه‌وه له هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگایه‌كانی هه‌رێم و، ئه‌م ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:1ـ ئاشكراكردنی حاڵه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی و، كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌یان به پشت به‌ستن به ده‌زگا هونه‌رییه‌كان.2ـ وه‌رگرتنی هه‌واڵدان و زانیاری و سكاڵاكانی گه‌نده‌ڵی و لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی. 3ـ هاوكاری كردن له بواری چاودێریی خه‌رجكردن و وه‌رگرتن و ره‌فتاركردن به مایه‌كانی هه‌رێم و رێگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی4ـ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه رایان كردووه و، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و مایه و سامانانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه رفێندراون.5ـ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی.دووه‌م: فه‌رمانگه‌ی یاسایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت له یاسا و خاوه‌نی شاره‌زایی بێت له بواری پسپۆڕی خۆی كه له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و به‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵده‌ستێت: 1ـ پێشكه‌شكردنی بیر‌ورا و راوێژ له پرسه یاساییه‌كان كه‌وا ده‌خرێنه به‌رده‌م ده‌سته و، نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌سته له‌و ده‌عوایانه‌ی له‌سه‌ری به‌رز ده‌كرێته‌وه به بریكاریی فه‌رمی كه له سه‌رۆكی ده‌سته‌وه ده‌ركرابێت.2ـ مورافهعهكردن له‌به‌رده‌م دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی یان پێداچوونه‌وه‌ی رێگه‌كانی تانه‌لێدان ده‌رباره‌یانه‌وه. 3ـ نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌سته له‌و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر داواكاریی ده‌سته پێكهێنراون. 4ـ ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی یاسایی تایبه‌ت به یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌م بواره. 5ـ پێشكه‌شكردن و داواكردنی یارمه‌تی یاسایی نێوده‌وڵه‌تیی ئاڵوگۆڕكراو. 6ـ چاودێری له‌سه‌ر ده‌سپاكیی بڕیار و كاره‌كانی كه‌رتی گشتی. 7ـ دانانی رێنمایی رێگه‌گرتن له ناكۆكی بهرژهوندییهكان له هه‌رێمدا. 8ـ گرتنه‌به‌ری رێكار بۆ چاودێریی ئاستی ده‌سپاكی بڕیار و كاره‌كانی كه‌رتی گشتی و ده‌ركردنی راپۆرتی ناوبه‌ناو له‌م باره‌یه‌وه. 9ـ ئاماده‌كردنی پێشنیار و پڕۆژه یاسا له بواری نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی. سێیه‌م: فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی بێت له بواری پسپۆڕی خۆی كه له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت و، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.1ـ وه‌رگرتنی ده‌رخسته‌كانی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییانه‌ی تیایاندا هاتوون و، گه‌ڕان به‌دوای ڕاستیه‌كانی و، به‌دواداچوونی ئه‌وانه‌ی دواكه‌وتوون له پێشكه‌شكردنی، چاودێریكردنی زێده‌بوونی مایه‌ی ئه‌وانه‌ی داواكراون ده‌رخسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی ده‌رهه‌ق به‌وه‌ی ده‌سه‌لمێنرێت كه‌وا زێده‌بوونێكی گه‌وره له سامانی یان سامانی هاوسه‌ری یان یه‌كێك له منداڵه دواكه‌وته‌كانی بوونی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 2ـ هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومیه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و راگه‌یاندن له جێبه‌جێكردنی رێوشوێنی هاوبه‌ش بۆ رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی. 3ـ گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی هاوشێوه‌ن. 4ـ به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆگرامه‌كانی راهێنان و ئه‌نجامدانی كۆنگره به هاوكاری وه‌زاره‌ت و لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت. 5ـ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری ده‌سپاكی و شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه و پابه‌ند بوون به ستانده‌ره‌كانی راژه‌ی گشتی. 6ـ هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دانانی پڕۆگرامی خوێندنی نیشتمانی بۆ پته‌وكردنی ده‌سپاكی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. 7ـ دانانی رێنمایی رێساكانی ره‌فتاری پیشه‌یی و چاودێریكرنی پابه‌ند بوون پێیه‌وه و، جه‌خت كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ری. 8ـ دانانی رێنمایی ده‌رخستنی ئه‌ستۆی دارایی. 9ـ دانانی پێڕه‌و و میكانیزم و رێسای بڵاوكردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی داتا و زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌كان. 10ـ دانان و جێبه‌جێكردنی رێوشوێنی رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی و پته‌وكردنی شه‌فافیه‌ت و رێگه‌گرتن له ناكۆكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له كه‌رتی تایبه‌تدا. 11ـ به‌دواداچوون و گه‌ڕان به دوای راستیه‌كاندا ده‌رباره‌ی ناكۆكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له كه‌رتی گشتیدا و ده‌ركردنی راپۆرتی ناوبه‌ناو ده‌رباره‌یانه‌وه.چواره‌م: فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی بێت له بواری پسپۆڕی خۆی كه له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت و هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و دابینكردنی راهێنانی پێویست و بونیاتنانی تواناكان. پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان به مه‌رسومێكی هه‌رێمی پاش كاندیدكردنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌وه داده‌مه‌زرێن.شه‌شه‌م: نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت. مادده‌ی (13):بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (سێزده‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و (3) بڕگه‌ش به ریزبه‌ندی (سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌م) بۆ مادده‌كه زێده ده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: لێكۆڵه‌ره‌كانی ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی لێكۆڵه‌ریان هه‌یه به‌و پێیه‌ی له یاسای بنه‌ماكانی دادگاییه سزاكارییهكانی به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه بڕواننه نووسراو و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان به‌وانه‌ی نهێنیشن و پله‌ی په‌نهانیان هه‌ر چیه‌ك بێت و، پێویسته كاری چونه ژووره‌وه‌یان بۆ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندار له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامێرانه‌ی سروشتی كاره‌كانیان پێویستی ده‌كات ئاسان بكرێت و پاراستنیان دابین بكرێت و نابێت ئه‌و ئامێرانه‌ی په‌یوه‌ستن به كاره‌كانیانه‌وه لێیان بسه‌ندرێت. سێیه‌م: لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی ده‌سته هه‌مان ده‌سه‌ڵات و ماف و ئیمتیازاتی لێكۆڵه‌رییان ده‌بێت، به‌پێی یاسای بنه‌ماكانی دادگاییه سزاكارییه‌كان، سه‌رباری ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت و ئیمتیازاتی به‌خشراو وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته. چواره‌م: 1ـ ده‌سته به بڕیاری سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆی هه‌یه هه‌واڵدان یان زانیاری یان سكاڵا به‌بێ ئه‌وه‌ی بیانخاته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بپارێزێت ئه‌گه‌ر هێماكردن به‌بوونی تاوان له‌خۆ نه‌گرێت یان ئه‌گه‌ر لای ده‌سته به گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رایی سه‌لمێندرا كه‌وا هه‌واڵدانه‌كه دروست نیه یان درۆیه. 2ـ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه یان ئه‌ندامی داواكاری گشتی تایبه‌تمه‌ند بۆی هه‌یه داوای هه‌ر دۆسیه‌یه‌كی پارێزراو بكات به‌پێی به‌ندی (1)ی ئه‌م برگه‌یه بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌وه‌ی به گونجاوی ده‌زانێت ده‌رباره‌یه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا. پێنجه‌م: 1ـ ئه‌وه‌ی حوكم بدرێت له‌سه‌ر تاوانێكی گه‌نده‌ڵی به ئه‌نقه‌ست ئه‌وا لێهاتوویی وه‌رگرتنی وه‌زیفه‌ی گشتی له ده‌ست ده‌دات و كه‌رتی گشتی بۆی نیه وه‌ك به‌ڵێنده‌ر یان هێنه‌ری خزمه‌تگوزاری یان كه‌لوپه‌ل گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكات. 2ـ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی حوكمی تاوانباركردنی به تاوانێكی گه‌نده‌ڵی به ئه‌نقه‌ست ده‌درێت ئه‌وا به گه‌یشتنی حوكمه‌كه به پله‌ی بنبڕ ده‌سبه‌جێ به ده‌ركراو (عزل) له وه‌زیفه‌كه‌ی داده‌نرێت. مادده‌ی (14):بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی (چوارده‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: دووه‌م: به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌دا هاتووه هه‌ر زێده‌بوونێكی گه‌وره له ساماندا له دوای وه‌رگرتنی وه‌زیفه‌ی گشتی یان ڕاسپاردنی گشتی یان سیفه‌ت، یان له سامانی هاوسه‌ری یان یه‌كێك له‌و منداڵه دواكه‌وته‌كانی بێته ئارا، كاتێك له‌گه‌ڵ داهاته ره‌واكانیان نه‌گونجێت و ده‌سته‌وه‌ستان بێت له هۆ ده‌رخستنی به هۆكارێكی شیاو، ئه‌وا به ئیستغلال داده‌نرێت. مادده‌ی (15):مادده‌ی (پازده‌م)ی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: هه‌ر كه‌سێك بۆ خۆی یان غه‌یری خۆی ده‌سكه‌وتێكی ناڕه‌وای ده‌ست بكه‌وێت ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن یان زیندانییكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (7) حه‌وت ساڵ زیاتر نه‌بێت و، به غه‌رامه‌یه‌ك یه‌كسان بێت له‌گه‌ڵ ده‌سكه‌وته ناڕه‌واكه‌ی و، ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ی. مادده‌ی (16):مادده‌ی (حه‌ڤده‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: نه‌مانی ده‌عوای سزاكاری به‌هۆی مردن نابێته رێگر له‌به‌رده‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته ناڕه‌واكه به حوكمی دادگای تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر داوای ده‌سته له ماوه‌ی (3) سێ ساڵ له رێكه‌وتی مردنه‌كه و، له مایه‌ی میراتگره‌كانی به گوێره‌ی سوود وه‌رگرتنی هه‌ر یه‌كێكیان له‌و ده‌ستكه‌وته ناڕه‌وایه وه‌رده‌گرێته‌وه. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند له به‌رامبه‌ر میراتگره‌كانی كه سوودیان له ده‌ستكه‌وته ناڕهوایهكه بینیوه بڕیار بدات به حوكمی گهڕاندنهوهكه له مایه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان به‌و بڕه‌ی سوودی لێ دیوه. مادده‌ی (17): مادده‌ی (هه‌ژده‌م)ی یاسای ده‌سته هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: به‌شداربوو له تاوانی ده‌سكه‌وتی ناڕه‌وا له سزادان ده‌بوردرێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵسا به ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كان له تاوانه‌كه به‌ر له ئاشكرابوونی، یان هاوكار بوو له گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه له ئاشكراكردنی، یان ئه‌و مایانه‌ی لێیه‌وه وه‌ده‌ست هاتوون ئاشكرا بكات و بگه‌ڕێندرێته‌وه و، حوكمی ئه‌م مادده‌یه پێویستبوونی حوكمدان له‌سه‌ر به گه‌ڕاندنه‌وه پێشێل ناكات. مادده‌ی (18):مادده‌ی (نۆزده‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:هه‌ر داوالێكراوێك به پێشكه‌شكردنی ئاشكراكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی به ئه‌نقه‌ست یه‌كێك له‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ مانگ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له (3) سێ ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (100) سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان به‌یه‌كێك له‌م دوو سزایه، سزا ده‌درێت: یه‌كه‌م: دواكه‌وتن له پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ده‌رخسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له (3) سێ مانگ له‌و ماوانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه دیاری كراون. دووه‌م: پێدانی داتای نادروستی كاریگه‌ر له راپۆرتی ده‌رخسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی.سێه‌م: باس نه‌كردنی به‌رژه‌وه‌ندی یان ئه‌و مایه‌ی خاوه‌نیانه یان هی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی یان هی یه‌كێك له منداڵه دواكه‌وته‌كانیه‌تی له ده‌رخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی. مادده‌ی (19):ده‌قی مادده‌ی (بیست و یه‌ك)ی یاساكه ده‌بێته بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) و بڕگهیهكیشی به ریزبه‌ندی (دووه‌م) بۆ زیاد ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته بۆی هه‌یه پێشخستن (قدم) بۆ ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ بداته ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌وڵی به‌رچاو ده‌بینن، یان ئه‌نجامی ئاست به‌رز به‌ده‌ست ده‌هێنن. مادده‌ی (20):مادده‌ی (بیست و چوار)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: ده‌سته پێڕه‌وێكی تایبه‌ت به پاراستنی گه‌واهیده‌ر و هه‌واڵده‌ر و قوربانی و شاره‌زایان داده‌نێت و، پێره‌وی هاندانی جه‌ماوه‌ر و ڕاگه‌یاندن و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و تۆمه‌تباران له هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌دا داده‌نێت و، ته‌خویل ده‌كرێت به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و خه‌رجكردن له‌سه‌ریدا. دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی (21):مادده‌ی (بیست و پێنج)ی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. مادده‌ی (22):كار به ده‌قی هیچ یاسایه‌ك یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی (23):پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات. مادده‌ی (24):ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادقسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچواندنبۆ مسۆگه‌ركردنی زیاتری سه‌ربه‌خۆیی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق و، له پێناوی پشتگیری كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی و، بۆ چه‌سپاندن و به‌هێزكردنی رێكاره‌كانی رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی و، بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكی ده‌سپاكی و شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه له ده‌زگاكانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت، ئه‌م یاسایه دانرا. ...
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2022یاساى وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 13
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2022یاساى وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 13
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (7)ی ڕۆژی 22/6/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ندكرد:یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2022یاساى وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق مادده‌ی (1) بۆ مەبەستى حوکمەکانى ئەم یاسایە، ئەم زاراوە و دەستەواژانەی خوارەوە ماناکانى بەرامبەریان دەگەیەنن:-یەکەم/ هەرێم: هەرێمی کوردستان - عێراق.دووەم/ وەزارەت: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم.سێیەم/ وەزیر: وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم.چوارەم/ بریکاری وەزارەت: بریکاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم.پێنجەم/ ئەنجومەن: ئەنجومەنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم.شەشەم/ دەستە: دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم.حەوتەم/ سەرۆکی دەستە: سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم.هەشتەم/ ئەنجومەنی بەڕێوەبردن: ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم.مادده‌ی (2) ئامانجەکانی ئەم یاسایە بریتین لە:-یەکەم: پەرەپێدانى خزمەتگوزارییە گشتییەکانی شارەوانی و پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزارییە جیاوازەکانی شارەوانی لە ڕووی چەندێتی و چۆنیێتییەوە.دووەم: پاراستنی ژینگەی هەرێم بە شێوەیەکى خاوێن و تەندروست، بایەخدان بە ناوچە و پانتاییە سەوزاییەکان، دروستکردن و بەردەوامیدان بە پەرەپێدانی پارک و باخچە و ناوچە سەوزاییەکان، بەپێى پێوەرە نێودەوڵەتییەکان. سێیەم: کارکردن بۆ ڕاکێشانی سەرمایە، و هاندانی وەبەرهێنان لەڕێگەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمدا، لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان، بەشێوەیەک ببێتە مایەی پێشکەوتنی ئابووری و فەراهەمبوونی هەلی کاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان.چوارەم: پلاندانان، ڕێکخستن، ئاڕاستەکردن، بەدواداچوون، پەرەپێدانی چالاکیی گەشتوگوزاری، پەرەپێدانی ناوچە گەشتیارییەکان، پتەوکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت و کەرتی تێکەڵاو و هاندانی سەرمایەی نیشتمانی و بیانی بۆ وەبەرهێنان لەم کەرتە .پێنجەم: کارکردن بۆ پەیڕەوکردنى بنەمای هاوبەشی کەرتی گشتی و تایبەت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، بەشێوەیەک کە لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتیدا بێت.شەشەم: پەرەپێدانی گەنجینەی شارستانى کولتووری، بەشێوەیەکی بەرپرسیار و هاوسەنگ، لەڕێگەی ئەنجامدانی ئەرکەکانی ڕووپێوی و دەستنیشانکردن و هەڵکۆڵینى زانستی ورد، لەهەموو شوێنەوارەکان، و پاراستن و نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێن و ناوچانە لەسەر بنەمایەکی بەردەوام، بە ئامانجی پیشاندانی سیما شارستانییەکانی هەرێم.مادده‌ی (3) ئەرکەکانی وەزارەت بریتین لە:-یەکەم: داڕشتنی سیاسەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە ڕێگەی ئامادەکردنی نەخشەی بنەڕەتی، (ماستەرپلان) و نەخشەی کەرتیی بۆ شار و شارۆچکەکانی هەرێم لەسەر بنەمای زانستی، و پاڵپشت بە ستانداردی نەخشەسازی، بۆ ئەوەی نەخشە و بەکارهێنانی جۆراوجۆری زەوی ببێتە پاڵپشتی پەرەپێدانی شارستانی و ئابووری هەرێم.دووەم: پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی و دروستکردنی ڕێگەوبان و پرد و تونێڵ لە سنووری شارەوانییەکان، بە شێوەیەک ببێتە مایەی دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و خۆشگوزەرانی دانیشتووان.سێیەم: سەرپەرشتیکردن و چاودێریکردنی پلان و پڕۆژەکانی شارەوانییەکان و فەرمانگەکانی وەزارەت لە شار‌و شارۆچکەکان و بەدواداچوونی بڕیارەکانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان، کە لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکاندا دەردەچن.چوارەم: دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و دامەزراندنی وێستگەکانی ئاو و تۆڕەکانی گواستنەوەی ئاو بۆ هاووڵاتیان.پێنجەم: دروستکردنی تۆڕەکانی ئاوەڕۆ بۆ ئاوی قورس و ئاوی باران لەگەڵ دروستکردنی وێستگەی تایبەت بۆ دووبارە پاککردنەوەی ئاو.شەشەم: سەرپەرشتی و بەدواداچوونی جێبەجێکردنی نەخشەی کەرتی و نەخشەی سێکتەرەکانی دیکەی ناو ماستەرپلان، کە لەلایەن شارەوانییەکان و لایەنە پەیوەندارەکان ئامادە دەکرێت، بە مەبەستی کۆنتڕۆلکردن و کەمکردنەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر سیمای شارستانیی شارەکان.حەوتەم: دانانی پلانی گونجاو بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگەی هەرێم لەڕێی کۆکردنەوە و چارەسەرکردنی زانستى بۆ زبڵ و خاشاک لە شار و شارۆچکەکان.هەشتەم: پلاندانان، بەدواداچوون، پەرەپێدانی ناوچە گەشتیارییەکان، چالاکیی گەشتوگوزاریی و پتەوکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت و کەرتی تێکەڵاو و هاندانی سەرمایەی نیشتمانی و بیانی بۆ وەبەرهێنان لەم کەرتەدا، لە چوارچێوەی پلانەکانی کەرتی گەشتیاریی.نۆیەم: ئەنجامدانی کاری ڕووپێوی و پشکنین و هەلکۆڵینی زانستی ورد لە ناوچە شوێنەوارییەکان و پاراستن و نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنانە لە ڕێگەی تیمە پسپۆڕەکان بەشێوەیەکی بەردەوام.مادده‌ی (4)وەزارەت پێکدێت لە:-یەکەم:وەزیر: سەرۆکی باڵای وەزارەتە، بەرپرسە لە کارەکانی و ئاڕاستەکردنی سیاسەتەکانی، و سەرپەرشتی و چاودێری هەموو بڕیار و فەرمان و رێنماییەکانی پەیوەندیدار بە ئەرکەکانی وەزارەت و پێکهاتە و دەسەڵاتەکانی و هەموو کاروبارەکانی تەکنیکی، دارایی، کارگێڕی و ڕێکخستن دەكات، و بەرپرسیارە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، و دەتوانێت بەشێک لە دەسەڵاتەکانی خۆی بۆ بریکاری وەزارەت و سەرۆکی دەستە یان بەڕێوەبەرە گشتییەکان یان بەرپرسانی پێکهاتەکانی وەزارەت، ڕاسپێرێت.نووسینگەی وەزیر: فەرمانبەرێک بەڕێوەیدەبات، کە لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى بەرایی زانکۆیی بێت و ژمارەیەک فەرمانبەر یاریدەدەرى دەبن.دووەم:بریکاری وەزارەت: هاوکاریی وەزیر دەکات، لەڕووی ئاڕاستەکردنی وەزارەت و سەرپەرشتیکردنی کاروبارەکانی، لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتانەی لەلایەن وەزیرەوە پێی دەبەخشرێت، و دەبێت لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بێت.نووسینگەی بریکاری وەزارەت: فەرمانبەرێک بە پلەی بەڕێوەبەر بەڕێوەیدەبات، کە دەبێت لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بێت.سێیەم:ڕاوێژکاران: پێویستە شارەزا و پسپۆڕبن و لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بن، و نابێت ژمارەیان لە (4) چوار ڕاوێژکار زیاتر بێت.چوارەم:بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان: بریتین لەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتییانەى خوارەوە، و هەر یەکەیان بەڕێوەبەرێکی گشتی بەڕێوەیدەبات، کە لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بێت و خاوەن شارەزایی و پسپۆڕی بێت:بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان.بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری یاسایی.بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی کە لەڕووی داراییەوە خاوەن کەسایەتی مەعنەوی سەربەخۆیە.بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون.بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆژەکان.بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ کە لەڕووی داراییەوە خاوەن کەسایەتی مەعنەوی سەربەخۆیە.بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور کە لەڕووی داراییەوە خاوەن کەسایەتی مەعنەوی سەربەخۆیە.بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان لە پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارەی سەربەخۆکان، لەڕووی داراییەوە خاوەن کەسایەتی مەعنەوى سەربەخۆیە، و سەرپەرشتیارن لەسەر شارەوانییەکانی قەزاو ناحیەکانی هەرێم.پێنجەم: سەرۆکایەتیی شارەوانی لە ناوەندی پارێزگاکانی هەرێم: سەرۆکی ئەم شارەوانییانە بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی دەبن.شەشەم: دەستەی گەشتوگوزار: خاوەن کەسایەتییەکی مەعنەوی، و سەربەخۆیی دارایی و کارگێڕی دەبێت، و پێکدێت لە:سەرۆکى دەستە: فەرمانبەرێکە بە پلەی تایبەت کە لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بێت و خاوەن شارەزایی و پسپۆڕێتی بێت لە بواری گەشتوگوزار، و سەرۆکایەتی دەستە دەکات.نووسینگەی سەرۆکی دەستە: فەرمانبەرێک بە پلەی بەڕێوەبەر بەڕێوەی دەبات کە لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بێت و ژمارەیەک فەرمانبەر یاریدەدەری دەبن.بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی گەشتوگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.بەڕێوەبەرایەتییەکانى دەستە کە بریتین لە:-بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان.بەڕێوەبەرایەتی دارایی.بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی.بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان.بەڕێوەبەرایەتی پلان و بەدواداچوون.بەڕێوەبەرایەتی بە بازاڕکردنی گەشتیاری.بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبردن و جۆری و پشکنین.بەڕێوەبەرایەتی کاروباری گەشتیاری.بەڕێوەبەرایەتی ئەندازیاری. ئەنجومەنی بەڕێوەبردن:-پێکهاتەى ئەنجومەنى بەڕێوەبردن بەم شێوەیەى خوارەوە دەبێت:-بڕیارەکانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن بەزۆرینەی دەنگ دەردەچێت لەکاتی یەکسانبوونی دەنگەکان بایەتەکە لە بەرژەوەندی ئەو لایەنە یەکلادەبێتەوە کە سەرۆکى دەستە دەنگی بۆداوە، ئەو بڕیارانەی پەیوەستن بە تەرخانکردنی زەوی دەبێت لەلایەن وەزیرەوە پەسەندبكرێت.سەرۆکی دەستە دەسەڵاتی هەیە هەر پسپۆڕێک لەناو دەستە یان لە دەرەوەی بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەردن، بۆ مەبەستی ڕاوێژکاریی و لەکاتی پێویست بانگهێشت بکات، بێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت.سەرۆکی دەستە/ سەرۆک.بەڕێوەبەرانی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.دوو لە ڕاوێژکارانی وەزارەت کە لەلایەن وەزیرەوە دەستنیشان دەکرێن/ ئەندام.بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ/ئەندام.بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ ئەندام.بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو/ ئەندام.بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی و یاسایی دەستەی وەبەرهێنان/ ئەندام.مادده‌ی (5)یەکەم: وەزارەت ئەنجومەنێکی دەبێت کە پێکدێت لە:-1- وەزیر/ سەرۆک.٢- بریکاری وەزارەت / ئەندام.3- سەرۆکی دەستە/ ئەندام.4- راوێژکاران/ ئەندام.5- بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت/ ئەندام.دووەم: وەزیر دەسەڵاتی هەیە، هەر کەسێک لەناو وەزارەت یان لەدەرەوەی، بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن، بۆ مەبەستی ڕاوێژکاری و لەکاتی پێویست بانگهێشت بکات، بێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت.سێیەم: ئەنجوومەن سکرتێرێکی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی کارە کارگێڕییەکان، و لەلایەن وەزیرەوە دیاری دەکرێت.چوارەم: کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن وەرزی دەبن، یان لەکاتی پێویست بە بڕیاری وەزیر، ساز دەکرێن.پێنجەم: ئەنجوومەن تاوتوێی پلانەکانی وەزارەت و کێشە و گرفت و بەربەستەکان دەکات و ڕاوێژ و پێشنیارەکان پێشکەش بە وەزیر دەکات، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی توانستی وەزارەت و بەرز ڕاگرتنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و لابردنی بەربەستەکان.شەشەم: کۆنووسی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن وەک بڕیاری وەزاری هەژمار دەکرێت، دوای پەسەندکردنی لەلایەن وەزیرەوە.مادده‌ی (6)یەکەم: وەزیر بۆی هەیە گرێبەست لەگەڵ کەسانی سروشتی و مەعنەوی، کە خاوەن شارەزایی و پسپۆرێتین لەناوخۆی هەرێم، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئامانج و ئەرکەکانی وەزارەت، بەپێى یاسا بەرکارەکان لە هەرێم، واژۆبکات.دووەم: بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کەسانێک لە دەرەوەی هەرێم پێویستە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی لەسەر وەربگیرێت، جگە لەو گرێبەستانەی کە بەیاسا ڕێکخراون.مادده‌ی (7)وەزیری بۆی هەیە لەکاتی پێویستدا بەڕێوەبەرایەتی یان بەش یان هۆبە لەناو پێکهاتەکانی وەزارەت بهێنێتەکایەوە یان هەڵیانبوەشێنێتەوە یان لێکیان بدات.مادده‌ی (8)ئەرک و دەسەڵاتی پێکهاتەکانی وەزارەت بە پەیڕەوێک ڕێکدەخرێت کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەچێت.مادده‌ی (9)یەکەم: یاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان- عێراق ژمارە (12) ی ساڵی (2010) هەڵدەوەشێتەوە.دووەم: ئەو ڕێنماییانەى کە لەبەر ڕۆشنایی یاساى هەڵوەشاوەدا دەرچوون بەردەوام دەبن لە کارپێکردن، بەمەرجێک دژیەک نەبن لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایە، تا ئەو کاتەى ڕێنماییەکى تر جێگەیان دەگرێتەوە.مادده‌ی (10)وەزیر ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئەم یاسایە دەردەکات.مادده‌ی (11)پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (12)كار بە دەقی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت.مادده‌ی (13)ئەم یاسایە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت. د.ڕێواز فائق حسێنسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنبەهۆی پێشکەوتن و فراوانبوونی شار و شارۆچکەکانی هەرێم، بۆ ئەوەی پێکهاتەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بتوانن وەڵامدەرەوەی داخوازی و پێداویستییەکانى هاووڵاتیان بێ لە شار و شارۆچکەکاندا، و بەمەبەستی جێبەجێکردنی پلانی حکومەت بۆ دانانی پەیکەرێکی کاریگەر و گونجاو و بەپێی پێداویستیی هەنووکەیی بۆ بەرژەوەندی گشتی، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2014یاسای هه‌مواری ده‌یه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (3)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو | 3
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2014یاسای هه‌مواری ده‌یه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (3)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو | 3
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه ڕوو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (16)ی رۆژی 16/12/2014 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2014یاسای هه‌مواری ده‌یه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (3)ی ساڵی 1992ی ههمواركراوماددهی (1): بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی (نۆیه‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: دووه‌م: ده‌شێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، (3) سێ وه‌زیری هه‌رێمی تێدا بێت. مادده‌ی (2):ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات. مادده‌ی (3):ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)ـدا بڵاوده‌كرێته‌وه.یوسف محمد صادقسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچواندنبهمهبهستی رێكخستنی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا ده‌كرێت و بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره (9) ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای ژماره (9) ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 21مێژووی بڕیار 27/3/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری ناوخۆ و بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی / /1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (9) ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ناوخۆ.3-وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆ.4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ.1-جێبه جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی حوكمه‌تی ههریچمه كوردستانی عێراق و كاركردن بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ به دانانی نه‌خشه‌ی كاری تایبه‌تی بۆ دام و ده‌زگاكانی وهزالاهت.2-كاكردن بۆ سه‌روه‌ره‌ی یاسا چه‌سپاندنی سیسته‌می گشت و دابین كردنی حه‌وانه‌وه و دڵنیایی بۆ هاوڵاتیان و پارێزگاری كردن له ماڵ و موڵكیان .3-هاریكاری و رێكخست له‌گه‌ل َ ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگایانه‌ی تایبه‌تكارن له‌و ئه‌ركانه‌دا و كه په‌یوه‌ندیان به ئاسایش و پاراستی سیسته‌مه‌وه هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی.4-كاركردن بۆ رێگه گرتن له روودانی تاوان و پێشبینی كردنی روودانی تاوان به به‌دیهێنانی ئاسایشێكی به‌رده‌وام و دڵنیایی و كاركردن بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیر بوونی هه‌میشه‌یی و بایه‌خدان به لایه‌نی پارێز (وقایه) له رووی تاواندا.5-كاركردن له پێناو پاراستنی سه‌ربه‌ستییه دیموكراتتییهكان و مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستانی عێراقدا و به كار هێنانی شێوازی یاسایی و زانیاریانه له چاره‌سه‌ركردنی دژ كاری و گیر و گرفتی گشتی و تایبه‌تی دا.6-پارێزگاری كردن له ئادابی گشتی له هه‌رێمدا.7-به‌رهه‌ڵستی كردنی جاسوسییهت و قاچاخچیه‌تی و دزه كردن و پاراستنی ئابووری هه‌رێم و ئاسایشی ئه‌و ئابوورییه و رێگه گرتن له هاتنی ناشه‌رعی بۆ ناو هه‌رێم.مادده‌ی سێیه‌م:1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌جێهێنانی یاسا و په‌یره و رێنماییه‌كانیه‌تی.هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و فه‌رمان و رێنمایانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت كار‌و باره ئیداری و عه‌سكه‌ری و رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوار چێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی تردا هه‌یه بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به یریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یا سه‌رۆكه‌كانی فه‌رمانگه سسه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكه‌كانی وه‌حده ئیدارییه‌كان له هه‌رێمدا بسپێرێ و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره.2-بریكاری وه‌زاره‌ت: به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر له‌و ئه‌ركانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌دا.3-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.4-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.5-پارێزگاره‌كانی هه‌رێم.6-ده‌سته‌ی پشكنینی ئیداری.7-ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.8-راوێژكاران: وه‌زیر بۆ هه‌ر كارێك كه په‌یوه‌ندی به كار‌و باری وه‌زاره‌ته‌وه هه‌بێ به پێی تایبه‌تكاریان راوێژیان پێ ده‌كا و دامه‌زراندنیان به پێشنیازی وه‌زیر و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌بێ.9-دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.10-فه‌رمانگه‌ی یاسایی.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت له‌م بهرێوهبهرێتیی یه گشتیانه پێك دێ:1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌رێوبه‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوبه‌رێتی ئیداره و كاروباری ناوخۆ.ب- به‌رێوبه‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی.ج- به‌رێوبه‌رێتی ژمێریاری. د- به‌رێوبه‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوون.2- به‌رێوبه‌رێتی گشتی پۆلیس: به‌رێوبه‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه روتبه‌ی له روتبه‌ی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیس له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.ب- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ له پارێزگاكاندا.ج- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی به‌رگری شارستانی (الدفاع المدنی) له پارێزگاكاندا. د- به‌رێوبه‌رێتی پۆلیسی كاره‌با.ه- به‌رێوبه‌رێتی قوتابخانه‌كانی پۆلیس.3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاسایش: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی ئاسایشی پارێزگاكان.ب- به‌رێوبه‌رێتی نیشته ووڵاتی (الاقامه)و پاسه‌پۆرت و سه‌فه‌ر كردن.4- به‌رێوبه‌رێتی گشتی پۆلیسی سنوور‌و و گومرگ: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه روتبه‌كه‌ی له روتبه‌ی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه:أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی گومرگ له پارێزگاكاندا.ب- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی سنوور له پارێزگاكاندا.5- به‌رێوبه‌رێتی گشتی ئیداره‌ی ناوخۆ: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌یه‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌رتایی زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و دام و ده‌زگاكانی ئیداره‌ی ناوخۆیی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.6-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانیی (الجنسیه و الاحوال المدنیه) به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كانی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانیی پارێزگاكانی هه‌رێمه پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:1-ئه‌رك و تایبه‌تكاری و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن.2- وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا به‌رێوه‌به‌ریه‌تی و به‌ش و لقی نوێ دابمه‌زرێنێ یا بیانخانه پاڵ یه‌كتر.مادده‌ی شه‌شه‌م:گشت ماف و ماڵ و موڵكی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و حوكمی ناوخۆییه‌وه له مه‌ڵبه‌ندده به‌سترابوونه‌وه یا پێوه‌ی به‌سترانه‌وه ده‌بنه هی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (9)ی ساڵی (2000) یاسای دابڕكردنی به‌ڕێوبه‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ | 7
یاسای ژماره (9)ی ساڵی (2000) یاسای دابڕكردنی به‌ڕێوبه‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ | 7
یاسای دابڕكردنی به‌ڕێوبه‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆبهناوی خوای به‌خشنده ومیهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 24مێژووی بڕیار: 12/11/2000 "بـڕیار"له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (14)ی رۆژی (12/11/2000) ی‌دا بەپێی حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 ئەنجامی داوەو، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بڕگه (3)ی مادده دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (9)ی ساڵی (2000) یاسای دابڕكردنی به‌ڕێوبه‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆماددهی یه‌كه‌م:دابڕینی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانیی هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێم به هه‌موو میلاك وئۆتۆمبیل وئالیات وجیهاز وموڵك ومهركهزی ئاگر كوژاندنهوهیانەوە له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وبه‌ستنه‌وه‌یان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگه‌شت و گوزاره‌وه له‌ڕووی لایه‌نی فرمانی وهونه‌رییه‌وه.مادده‌ی دووه‌م:پۆلیس وئاگركوژێنهوه هه‌مان روتبه وپله‌ی ئێستای فرمانه‌كه‌ی خۆی ده‌بێت ویاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1978ی خزمه‌تگوزاری وخانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی به‌سه‌ردا ده‌خرێته كار.مادده‌ی سێیه‌م:لایه‌نی دامه‌زراندن وترقیه وخانه‌نشینی وده‌ست له كار هه‌ڵگرتنی كه‌سانی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانیدا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌مێنێته‌وه.مادده‌ی چواره‌م:هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌پێی یاسای سزا سه‌ربازییه‌كانی ژماره (13)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1940 ویاسای ئوسوڵی دادگایی سه‌ربازیی ژماره (44)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1941 به وه‌زیری ناوخۆ دراوه، به وه‌زیری شاره‌وانی وگه‌شت وگوزار ده‌درێ بۆ سزادان وبه دادگادانی ئه‌وانه‌ی له بهڕێوبهراییهكانی به‌رگری شارستانیدا سه‌ر به هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆن.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر ده‌قێك پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وقایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار.د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2014 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (10)ی ساڵی 2008 | 4
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2014 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (10)ی ساڵی 2008 | 4
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (19)ی رۆژی 24/12/2014 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2014 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (10)ی ساڵی 2008مادده‌ی (1): مادده‌ی (حه‌وته‌م) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له زانكۆ و ده‌سته و كولێژ و په‌یمانگا و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی حكومی و ناحكومی پێكدێن و ئه‌م ده‌زگایانه‌ی خوێندن به وه‌زاره‌ته‌وه ده‌لكێن: 1ـ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین/ هه‌ولێر.2ـ زانكۆی سلێمانی.3ـ زانكۆی دهۆك.4ـ زانكۆی كۆیه.5ـ زانكۆی سۆران.6ـ زانكۆی زاخۆ.7ـ زانكۆی راپه‌ڕین.8ـ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه.9ـ زانكۆی گه‌رمیان.10ـ زانكۆی چه‌رمۆ.11ـ زانكۆی كوردستان/ هه‌ولێر.12ـ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر.13ـ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.14ـ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك.15ـ ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان.16ـ ده‌سته‌ی كوردستان بۆ خوێندنه ستراتیجییه‌كان و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌كان.17ـ هه‌ر ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی حكومی كه هه‌یه یان دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌پێی پێوه‌ر و پله‌به‌ندیی زانستی ده‌سه‌ڵاتی پێدانی تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه به زانكۆكان له چوارچێوه‌ی رێنمایی تایبه‌ت. مادده‌ی (2):كار به هێچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی (3):پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (4):ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادقسەرۆکی پەرلەمانی کوردستانهۆیهكانی دهرچواندنبۆ بره‌ودان به ره‌وتی زانست و رێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌زگا و ناوه‌نده‌كان له چوارچێوه‌ی یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (10 )ی ساڵی 2008 یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 56
یاسای ژماره (10 )ی ساڵی 2008 یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 56
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردســـــتان ـ عێراق له دانیشــتنی ئاســــایی ژمـــاره (31)ی ڕۆژی 25/ 6/2008 یـــــدا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچواند:-یاسای ژماره (10 )ی ساڵی 2008 یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقبهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه :یه‌كه‌م : هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم.چواره‌م : وه‌زیر: وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم.پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم.شه‌شه‌م : خوێندنی باڵا: هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنی حكومی و نا حكومی دوای قۆناغی ئاماده‌یی. حه‌وته‌م : ئه‌نجومه‌نی كوردستانی: ئه‌نجومه‌نی كوردستانیی باڵا بۆ پسپوڕییه پزیشكیه‌كان له هه‌رێم.به‌شی دووهمئامانج و ئهركهكانماددهی دووه‌م :وه‌زاره‌ت هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه به‌دی بهێنێت: یه‌كه‌م : جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌كراوه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه په‌سندكراوه.دووه‌م : هێنانه‌دی كۆڕانگارییه‌كی چۆنایه‌تی و سازان له‌گه‌لأ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جیهانی له مه‌یدانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ئاستی پێویست له بواره‌كانی زانستی و هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجی دا.سێیه‌م : هینانه‌دی گونجان و پێگه‌یشتن له نێوان خوێندنی باڵا و پێداویستیه‌كانی هه‌رێم له كادیری زانستی وهونه‌ریی شیاوه‌وه.چواره‌م : كاركردن له پێناوی هێنانه‌دی هاوسه‌نگی له نێوان پێشكه‌وتنی زانسته نه‌زه‌رییه‌كان و ئه‌وه‌ی پێویسته له ڕووی فراوان كردن و په‌ره‌پێدان له تاقیكردنه‌وه و كاركردنی پراكتیكی وتاقیگه‌ییه‌وه.پێنجه‌م : دابین كردنی پاراستنی (حصانه) زانستی بۆ بیرمه‌ندان و تۆیژه‌ران وداهێنه‌ران و نرخاندنی ئه‌ركه زانستیه‌كه‌یان و هاندانی ده‌ست پڕژانی زانستی (التفرغ العلمی) به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ به شێوه‌یه‌ك كه پشت به بیركردنه‌وه‌ی ئازاد و كاركردنی به‌رده‌وام بۆ به‌دیهێنانی كومه‌ڵگایه‌كی ئازاد و گه‌شه‌دار ببه‌ستێ. شه‌شه‌م: هاندانی خوێندن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و پشتگیریی كردنیان و به‌رزكردنه‌وه‌یان و فراوانكردنی پسپۆڕایه‌تی هونه‌ریی و ته‌كنۆلۆژی به جۆرێك كه له‌گه‌لأ پێداویستیه‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ماددی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری ورۆشنبیریی وفیكری له هه‌رێمدا بگونجێ.حه‌وته‌م: وه‌به‌رهێنانی توانا و به‌هه‌ره زانستیه‌كان وسوود وه‌رگرتن له رێگا‌و شێواز و هۆیه زانستیه‌كانی هاوچه‌رخ بۆ رۆیشتن له‌گه‌لأ پێشكه‌وتنی زانستی و ته‌كنۆلۆجی له جیهاندا.هه‌شته‌م: هاندانی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای ئه‌هلی له هه‌رێمدا.نۆیه‌م: پاراستنی كه له پووری گه‌لی كوردستان و گه‌شه‌پێدانی و گرنگی دان به مێژوو و به‌هاكانی و ده‌رخستنی شوێنه‌واره شارستانیه‌كانی و گرنگی دان به رۆشنبیریی گشتی و به‌هێزكردنی ئینتیمای نیشتمانی.ده‌یه‌م: گه‌شه‌پێدانی شاره‌زایی ئه‌وانه‌ی كه به‌لانی كه‌م زمانێكی بیانی ده‌خوێنن له مه‌یدانی پسپۆڕییه‌كه‌یان و كارایی شیاویان پێ بدرێ بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیا.یازدهم: بنیاتنانی تیشكۆیه‌كی زانستی (نواه علمیه)ی ته‌كنیكی نیشتمانی.دوازدهم: كاركردن له پێناوی كردنی زمانی كوردی به زمانی فێركردن و خوێندن له قۆناعه‌كانی خوێندنی باڵا له زانسته مرۆییه‌كاندا وهاندانی وه‌رگێڕان و دانان و چاپه‌مه‌نییه زانستی ورۆشنبیریی و ئه‌كادیمییه‌كان بۆ زمانی كوردی.مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زاره‌ت به دیهێنانی ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: دانانی ستراتیجییه‌ت و پلان بۆ گه‌شه‌پێدان به خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی به پێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم دایده‌نێ.دووه‌م: دانان و په‌سندكردنی پلانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندنی بزووتنه‌وه‌ی دانان و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێڕان له زانكۆكان و ده‌زگا زانستیه‌كانی دیی دا.سێیه‌م: دانانی پلانی پێویست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی كادیری فێركردن له مه‌یدانی خوێندنی باڵا، به هۆی ئاماده‌كردنی مامۆستاكانی زانكۆ و شاره‌زای پسپۆڕ له رۆڵه‌كانی هه‌رێم و چاودێركردنی زانا و بیرمه‌ندان و گرنگی دان به توێژینه‌وه‌ی زانستی و چاودێری كردنی به‌هره‌ی داهێنان و دۆزینه‌وه و هاندانی وپشتگیریی كردنی وكاركردن له پێناو فه‌راهه‌مكردنی پێویستیه هونه‌ری و ماددیی ومه‌عنه‌وییه‌كان كه یاریده‌ی توێژه‌ران و داهینه‌ران ده‌ده‌ن بۆ به‌دواداچوونی كاره زانستیه‌كانیان به متمانه و دڵنیاییه‌وه.چواره‌م: داننان به ده‌زگا زانكۆیی و زانستیه نا عیراقیه‌كان و په‌سه‌ندكردنی بنچینه‌كانی هاوتایی بۆ پله‌و بڕوانامه زانستیه‌كانیان.پێنجه‌م: پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆی حكومی و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان یاخود لێكدان و لێك جیاكردنه‌وه یان یاخود گواستنه‌وه‌یان له ناو هه‌رێمدا.شه‌شه‌م: ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له سه‌ركردنه‌وه‌ی كۆلێج و په‌یمانگای نوێ له هه‌رێمدا یان كه‌رتكردنیان یان لێكدانی ئه‌وانه‌ی هه‌نه له‌گه‌لأ یه‌كدا.حه‌وته‌م: پشتگیریی كردنی هاوكاری و ئاڵوگۆڕكردنی رۆشنبیریی و زانستی له‌گه‌لأ زانكۆ و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.هه‌شته‌م: چاودێری كردنی ئه‌وانه‌ی دێن بۆ هه‌رێمی كوردستان یان لێی ده‌رده‌چن له قوتابی ومامۆستا و توێژه‌ر و دابین كردنی پێویستییه زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان وهاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خاوه‌ن كه فائه‌ته‌كانی نیشتمانی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.نۆیه‌م: پێشنیازكردنی پرۆژه‌ی یاسا‌و ئه‌و پێڕه‌وانه‌ی كه به خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیه‌وه په‌یوه‌ستن.ده‌یه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی گشتی بۆ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی.یازدهم: هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌زگاكانی خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و دانانی میكانیزمێك بۆ چاكسازییه پێویسته‌كان له لایه‌ن خودی ده‌زگای خوێندنه‌كه‌وه.دوازدهم: به دواداچوونی كاری ده‌زگاكانی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی به شێوه‌یه‌ك ئاستی زانستی به پێی به‌رزه‌فت و پێوه‌ری جیهانی به‌كار هاتوو بپارێزێ و رێكاری پێویست بۆ دابین كردنی بگرێته به‌ر.سێزده‌م: ئاڵوگۆڕكردنی زانایان و بیرمه‌ندان وئه‌وانه‌ی ده‌رس ده‌ڵێنه‌وه له‌گه‌لأ زانكۆكان و ده‌زگا زانستییه عیراقی وبیانیه‌كان وئینتیدابكردنیان.چوارده‌م: كاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی كورسی خوێندن بۆ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ خوێندنی باڵا له ده‌ره‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.به‌شی سێیهمپێكهاته و دهسهڵاتهكانماددهی چواره‌م :یه‌كه‌م: وه‌زیر : سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی و، له‌وه‌وه هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌ك ده‌رده‌چن له باره‌ی هه‌ر شتێكی په‌یوه‌ندیی به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و ده‌سته‌ڵات و هه‌موو كاروبارێكی هونه‌ریی و دارایی وكارگێڕی و ریكخستنه‌وه هه‌بێ به پێی حوكمه‌كانی یاسا و به‌رپرسیشه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت یان به‌ڕێوه به‌ره‌گشتیه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی به شیاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات:پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆ و ده‌سته‌كان له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌ن.پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكه‌كانی زانكۆ وده‌سته‌كان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی راگر و یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆكان و ده‌سته‌كان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی زانكۆ یاخود ده‌سته و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.پێدانی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی زانكۆ و كۆلێج و په‌یمانگا به‌رزه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی نا حكوومی به پێی یاسا و رێنمایی و به‌رزه‌فته‌كان.ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی خوێندنی باڵا له هه‌رێم و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌ت و پێكهاته و ده‌زگاكانی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.خه‌رج كردنی كرێ و ده‌رماڵه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه و پێدانی و یاداشت به كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و غه‌یری كارمه‌ندانی له‌وانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن به پێی ئه‌م یاسایه.راگرتنی خوێندن له زانكۆكان یا كۆلێجه‌كان یاخود په‌یمانگا حكومی و ئه‌هلیه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك له ده رۆژ زیاتر نه‌بێ.په‌سندكردنی كۆنووسی ئه‌نجومه‌نه‌كانی زانكۆ و ده‌سته حكومیه‌كان و ئاگاداربوون له كۆنووسی دانیشته‌كانی زانكۆ نا حكومیه‌كان. به‌دواداچوونی پلانه پێویسته‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندانی بزووتنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێڕان له ده‌زگاكانی خوێندنی باڵادا. ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس و تنه‌وه له سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت ده‌رماڵه‌ی ده‌سپه‌رژاوی زانكۆ ده‌یانگرێته‌وه. ره‌زامه‌ندنی ده‌ربڕین له‌سه‌ر نێردراو و زه‌ماله و مۆڵه‌تی خوێندن و ئیعاره و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی عیراق.دووه‌م: ئه‌مانه به وه‌زیره‌وه ده‌لكێن:نووسینگه‌ی وه‌زیر، فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.سكرتارییه‌ت.به‌شی راگه‌یاندن.به‌شی وردبینی و چاودێری دارایی.به‌شی یاسایی.نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌بڕدنی پرۆژه زانستیه‌كان.سێیه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت:یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات بۆ ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كاروباره كاگێڕیی و دارایی و رێكخستنه‌كان له چوار چێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی داوه، به مه‌رجێك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوكتۆرا بێت و پایه‌ی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ وشاره‌زایی و خزمه‌تی زانكۆیی له پازده سالأكه‌متر نه‌بێ.نووسینگه‌ی بریكار فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێ.چواره‌م: ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و بیمه‌ی چۆنیه‌تی(QA)ئه‌ركی لێكۆلێنه‌وه له باشی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی زانكۆ و ده‌سته‌كان و راده‌ی ره‌وایه‌تی هه‌ڵس وكه‌وت و گونجانیان له‌گه‌لأ یاساكارییه كار پێكراوه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا به پایه‌ی به‌لانی كه‌م پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێ و شاره‌زایی له كاروباری زانستی و كارگیریی دا هه‌بێ كه له پازده سالأ كه‌متر نه‌بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی پسپۆڕ یاریده‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌ركه‌كانی به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.پێنجه‌م: راوێژكاران: وه‌زیر چوار راوێژكاری ده‌بێ به پله‌ی تایبه‌تی بۆ هه‌ریه‌ك له كاروباره‌كانی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنی ته‌كنیكی و خوێندنی پزیشكی، به‌مه‌رجێك پله‌ی زانستی‌یان له پروفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و خزمه‌تی زانكۆییان له (20) بیست سالأ كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی شیاوه‌ییه‌كی ته‌واو بن. شه‌شه‌م: سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـفهرمانگهی كارگێڕیی ودارایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بێ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوكتورا بێ و وا به‌په‌سند ده‌زانرێ كه پسپۆڕبێ له به‌ڕێوه‌بردن یان یاسا هه‌بێ و، خزمه‌ت و شیاوی و شاره‌زایی كارگێڕی ته‌واوی هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه و پلاندانان و به‌دواداچوون: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به پایه‌ی به‌لانی كه‌م پروفیسۆری یاریده‌ر بێ وخزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر بێت و خزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازیاری و پرۆژه‌كان: ئه‌ندازیارێكی راوێژكاری به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه شاره‌زایی له پازده ساڵ كه‌متر نه‌بێ و ئاماده‌كردن و وردبینی دیزاین و كه‌شفه ئه‌ندازیارییه‌كانی بیناكانی وه‌زاره‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ.مادده‌ی پێنجه‌م : یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌نێك له دیوانی وه‌زاره‌ت داده‌مه‌زرێ پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی) وله‌مانه پێكدێ:1- وه‌زیر : سه‌رۆكه.2- بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه وله كاتی نه هاتنی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.3- سه‌رۆكه‌كانی زانكۆ حكومی و ده‌سته‌كان: ئه‌ندامن.4- سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی وبیمه‌ی چۆنایه‌تی: ئه‌ندامه.5- راوێژكاران : ئه‌ندامن و بۆیان هه‌یه به‌شداریی له و تووێژه‌كاندا بكه‌ن و رای خۆیان ده‌ربڕن بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ.6- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه نوێنه‌ری هه‌ر لایه‌نێكی حكومی و نا حكومی له‌وانه‌ی شاره‌زایی و پسپۆڕییان هه‌یه له كاتی پێویستدا بانگهێشت بكات.دووه‌م : سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌ن: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی ماجستێری هه‌بێ و به‌رپرس ده‌بێ له تۆماركردنی كۆنووسی دانیشتنه‌كان و گشتاندن و به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنیان. سێیه‌م : ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌به‌سترێ و مانگێ جارێك به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كۆده‌بێته‌وه و وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی سازدانی به شێوه‌ی نا ئاسایی بكات هه‌ر كاتێ پێویستی كرد و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده بووه‌كان وه‌رده‌گیرێن و ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان وه‌كو یه‌ك بوون ئه‌و لایه‌نه په‌سندده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه.چواره‌م : ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌ما گشتیه‌كان بۆ وه‌رگرتن له خوێندنی به‌رایی و باڵا له زانكۆكان و ده‌سته حكومی یه‌كان و خوێندنی ئه‌هلی.داننان به زانكۆكان و ده‌زگا زانستیه نا عیراقیه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی هاوسه‌نگی بۆ پله‌و بڕوانامه زانستیه‌كانیان.بڕیاردان له‌سه‌ر پله‌و نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی كه له‌لایه‌نێكی حكومی ونا حكومی له هه‌رێم دراون و دانانی مه‌رجه‌كانی پێدانیان.راسپاردنی بنیات نانی زانكۆكان و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی راهێنانی ئه‌هلی له بواری خوێندنی باڵا به پێی یاسا و رێنماییه‌كان له هه‌رێم.بریاڕدان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆلێج و په‌یمانگاكان.بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌كانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ په‌ره‌پێدانی كارگیریی و زانستی و ته‌كنیكی و كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی خوێندن و ئه‌و یاساكارییانه‌ی په‌یوه‌ستن به خوێندنی باڵا‌و پێڕه‌وه‌كانی خوێندنه‌وه.پێشنیازكردنی پرۆژه‌ی یاسا و پێره‌وی په‌یوه‌ندیدار به خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.پێداچوونه‌وه‌ی ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان و پێشنیازكردنی هه‌مواركردنی یا به‌یه‌ككردنیان یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان.په‌سندكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه رۆشنبیریی و زانستی و ته‌كنیكیانه‌ی كه ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت له‌گه‌لأ هاوتاكانی له ده‌زگا بیانیه‌كانی فێركردندا ده‌یبه‌ستێ.مادده‌ی شه‌شه‌م :یه‌كه‌م : له هه‌ریه‌ك له سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیدا سندووقێك بۆ خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێ و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی ده‌بێ (سه‌ر به خۆیی دارایی وكارگێریی وشیاوی یاسایی) و داهاته‌كانی له‌مانه پێكدێن.رێژه‌ی (10%) له قازانجه‌كان:خوێندنی ئێواران.نوسینگه‌كانی خزمه‌تگوزاری زانستی و راوێژكاریی.كرێی پشكنینه‌كانی تاقیگه‌یی و توێژینه‌وه زانستیه‌كان.ئه‌و ره‌سمانه‌ی كه له زانكۆ و كۆلێجه و په‌یمانگا نا حكومیه‌كان وه‌رده‌گیرێن.به‌خشین و به‌خشش و پیتاك و وه‌قف كردن و باربوو (ئیكتیتاب) به پێی یاساكارییه په‌یڕه‌و كراوه‌كان.زانكۆی سه‌لاحه‌دین/ هه‌ولێر.دووه‌م : ئه‌و داهاتانه‌ی كه به‌ده‌ست دێن به‌ڕێژه‌ی(50%) بۆ مه‌به‌سته‌كانی هاندانی كارمه‌ندان خه‌رج ده‌كرێ و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ش بۆ مه‌به‌ستی چاككردن (صیانه) و چاره‌سه‌ركردنی خنكاندنه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی خوێندن و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له وه‌زاره‌تدا ته‌رخان ده‌كرێ.سێیه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی سندووقه‌كه ئه‌نجومه‌نێك ده‌یگرێته ئه‌ستۆ.به‌شی چوارهمدهزگاكانی خوێندنی باڵاماددهی حه‌وته‌م :یه‌كه‌م : ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له زانكۆ و ده‌سته و كۆلێج و په‌یمانگا و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه حكومی و نا حكومیانه پێكدێن و ئه‌م ده‌زگایانه‌ی خوێندن به وه‌زاره‌ته‌وه ده‌لكێن:زانكۆی سلێمانی.زانكۆی دهۆك.زانكۆی كۆیه.زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی.ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستانی بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كان.ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی هه‌ولێر/ سلێمانی.ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ خوێندنه ستراتیجیه‌كان و توێژینه‌وه زانستیه‌كان.هه‌ر ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی حكومی كه هه‌نه یان دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه له نوێ داده‌مه‌زرێن.دووه‌م :زانكۆی كوردستان (كه به پێی فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره(3915)ی رۆژی 4/2/2006 دامه‌زراوه و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی ده‌پارێزێ).به‌شی پێنجهمزانكۆكانماددهی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: زانكۆ حه‌ره‌مێكی ئارام پارێزراوه و سه‌نته‌رێكی هزری وشارستانییه و ئه‌قلأ له كه‌ش و هه‌واكه‌یدا گه‌شه‌ده‌كات و توانای داهێنان ودۆزینه‌وه تیایدا به‌رز ده‌بێته‌وه و نابێ ده‌ست له كاروباری وه‌ربدرێ مه‌گه‌ر یاسا رێگه‌بدات و به‌ر پرسیارێتی راسته و خۆی له ئه‌ستۆدایه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون. بۆیه پێویسته به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له هه‌موو لایه‌نێكی زانیاریی مرۆڤایه‌تی و زانستی و واقیعی پێویستیه نوێكان ئه‌نجام بدات كه له‌گه‌لأ پێشكه‌وتنی ته‌كنولۆجی له جیهاندا و پێویستیه‌كانیدا بگونجێ تاكو ئه‌و بۆ شاییه زانستی و ته‌كنیكیه‌ی له نێوان خۆمان و ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كاندا هه‌یه ته‌سك بكرێته‌وه و له‌گه‌لأ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی زانستی بڕۆین، له‌گه‌لأ ره‌چاو كردنی تایبه‌تمه‌ندیی كۆمه‌ڵگای كوردستانی.دووه‌م: زانكۆ و كۆلێج و ئه‌و په‌یمانگایانه‌ی پێوه‌یه‌وه لكاون كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییان هه‌یه (سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگیریی و شیاوی یاسایی) بۆ به دیهێنانی ئامانجه‌كانی وئه‌نجومه‌نێك كاروباره‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌بات.سێیه‌م: زانكۆ له كۆلێجی ئه‌كادیمی و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و كۆلێج و په‌یمانگای ته‌كنیكی له بواری خوێندنی ته‌كنیكی دوای خوێندنی دواناوه‌ندیی و هاوشانه‌كه‌ی پێكدێ، له‌گه‌لأ هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی تر به پێی پێویست له رووی زانیاری تیۆری پراكتیكه‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م:سه‌رۆكی زانكۆ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی چوار سالأ داده‌مه‌زرێ وقابیلی درێژ كردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار و به پله‌ی تایبه‌تی ده‌بێ و به پێی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه:ـیهكهم: بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ.دووه‌م: به‌لانی كه‌م پایه‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری هه‌بێت.سێیه‌م: خزمه‌تی له (10) ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.چواره‌م: خاوه‌ن توانا و شیاوی كارگێڕیی و شاره‌زایی و ده‌ست پاكی و ئه‌مانه‌تی زانستی بێت له كاركردندا.مادده‌ی ده‌یه‌م : سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه به‌كاردێنێ:یه‌كه‌م : سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌كات و بانگهێشتی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نا ئاسایی و بڕیاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ له‌به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نه‌كاندا ده‌كات.دووه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری زانستی وكارگێڕیی و دارایی زانكۆ به پێی حوكمی یاسا و پێره‌وه په‌یوه‌ندیداره‌كان.سێیه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌موالی گوێزراوه و نه گوێزراوه به پێی یاسا و په‌یره‌و و رێنماییه جێبه‌جێ كراوه‌كان.چواره‌م : له‌گه‌لأ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گرتنه‌وه و هونه‌ریی بیانییاندا گرێبه‌ست مۆرده‌كا.پێنجه‌م: ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر به ئیفاد ناردن و خواستنه‌وه (اعاره) و مۆڵه‌تی خوێندنی له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یان په‌یمانگا پێشان ده‌دات.شه‌شه‌م: دامه‌زراندنی سه‌رۆكی به‌شه‌كان ولقه‌كان و یاریده‌ده‌رانی راگره‌كان له كۆلێج و په‌یمانگاكان له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵاوتنیان له لایه‌ن ڕاگره‌وه.حه‌وته‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خزمه‌تی زانكۆیی.هه‌شته‌م: پاڵاوتنی راگره‌كان و یاریده‌ره‌كانیان.نۆیه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی به راگر و یاریده‌ده‌ره‌كان یان ئه‌وه‌ی به شیاویان ده‌زانێ بدات.مادده‌ی یازدهم :سه‌رۆكی زانكۆ سێ یاریده‌ده‌ری ده‌بێ بۆ هه‌ریه‌ك له كاروباری كارگێریی و دارایی، كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و كاروباری قوتابییان و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دوای پاڵاتنیان له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێن به پێی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه:بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ.به پایه‌ی به‌لانی كه‌م پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێ.ماوه‌ی به‌لانی كه‌م (10) ده سالأ خزمه‌تی زانكۆیی هه‌بێ.مادده‌ی دوازدهم :زانكۆ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ كه ده‌سته‌ی زانستی و كارگێریی باڵایه‌تێیدا و له‌مانه پێكدێ:یه‌كه‌م : سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆكه.دووه‌م : یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندامن.سێیه‌م : ڕاگره‌كان ئه‌ندامن.چواره‌م : ئه‌ندامێك له ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه‌ی زانكۆ و له غه‌یری كارگێرییه‌كان و به پایه‌یه‌كی زانستی له مامۆستا كه‌متر نه‌بێ و له لایه‌نیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێردری كه له دوو سالأ كه‌متر نه‌بێ ئه‌ندام.پێنجه‌م : به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌ندام.شه‌شه‌م : نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێك له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌خرێته سه‌ر ئه‌نجومه‌نی خوێندنی ته‌كنیكی له‌وانه‌ی كه به‌لانی كه‌م له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بن و له هه‌ڵبژاردنیاندا شاره‌زایی وپسپۆڕیی ره‌چاو ده‌كرێ و ئه‌ندامه‌تیان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه.حه‌وته‌م: نوێنه‌ری قوتابیان له‌سه‌ر ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌یه، ئاماده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌بێ.مادده‌ی سێزده‌م :ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: پسپۆڕییه زانستیه‌كان:1ـ ئاماده‌كردن و جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كانی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی به‌رایی له كۆلێجه‌كان و ئاماده‌كردنی پلانی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی باڵا.2ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆلێج و سه‌نته‌ره زانستییه‌كانی په‌یوه‌ست پێیه‌وه.3ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانێك بۆ فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن.بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی كردنه‌وه‌ی به‌ش ولقه‌كانی سه‌نته‌ری زانستی.بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی خوێندنی باڵا.به‌خشینی پله‌ی زانستی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گرتنه‌وه.به‌دواداچوونی به‌رنامه‌كانی خوێندن.پێشنیازكردنی به‌رنامه‌ی خوێندن و گۆڕانكاریی كردن تێیدا بۆ پته‌وكردنی باری زانستی و پێشكه‌ش كردنی به وه‌زاره‌ت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری.وه‌ستاندنی خوێندن به یه‌كجاری یان به‌شێكی بۆ ماوه‌یه‌ك له 6 رۆژ زیاتر نه‌بێ.دانانی میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانی وه‌زاره‌ت و ستراتیجیه‌ته‌كه‌ی.هه‌ڵسه‌نگاندنی كار و باشیی ده‌زگاكانی.پێدانی بڕوانامه‌ی زانستی.دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه كارگێڕییه‌كان:بڕیاردان له‌سه‌ر پڵانه‌كانی په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه دوو قۆڵیه‌كان له‌گه‌لأ زانكۆ و ده‌زگا زانستیه‌كانی كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن و جێبه‌جێ كردنیان.جێبه‌جێ كردنی پلانی ئاماده‌كردنی میلاكی زانستی و هونه‌ری وكارگێریی كۆلێج و سه‌نته‌ره زانستییه‌كان.دامه‌زراندنی مامۆستای وانه بێژ‌و هونه‌ریی وكارگیریی به پێی میلاك و بوونی پله.سێیه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه داراییه‌كان:ئاماده‌كردنی پلانی بودجه‌ی ساڵانه وپلانی وه‌به‌رهێنان.په‌سندكردنی بڕیاری لیژنه تایبه‌ته‌كان به كوژاندنه‌وه‌و نرخدانان و بهكرێگرتن وفروشتنی ئه‌موالی گوێزراوه و نه گوێزراوه‌ی زانكۆ.بڕیاردان له‌سه‌ر ژمێریاریی كۆتایی.چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بداته سه‌رۆكی زانكۆ.مادده‌ی چوارده‌م :راگری كولێج یا په‌یمانگا:ـیهكهم: ئه‌وه‌ی به ڕاگری كۆلێژ داده‌مه‌زرێ ده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دوكتۆرا بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پروفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (10) ده سالأ كه‌متر نه‌بێت و به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ماوه‌ی چوار سالأ و له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی زانكۆوه داده‌مه‌زرێ.دووه‌م: ئه‌وه‌ی به راگری په‌یمانگا داده‌مه‌زرێ ده‌بێ به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی ماسته‌ری هه‌بێ به پله‌ی مامۆستا (مدرس) بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (10) سالأ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ماوه‌ی چوار و له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ. سێیه‌م: ڕاگر، یارمه‌تیده‌رێكی بۆ كاروباری كاگێڕیی و قوتابیان ده‌بێ، به مه‌رجێك ده‌بێ به پله‌یه‌كی زانستی بێ له مامۆستا (مدرس) كه‌متر نه‌بێ و به‌بڕیاری سه‌رۆكی ده‌سته و له‌سه‌ر راسپارده‌ی ڕاگر داده‌مه‌زرێ و ده‌شكرێ هه‌ر كاتی پێویستی كرد یارمه‌تیده‌رێكی دیكه‌ی بۆ زیاد بكرێ. مادده‌ی پازده‌م:راگر ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م : تایبه‌تمه‌ندییه زانستیه‌كان:به‌دواداچوونی رێكخستنی خوێندنی به‌رایی و باڵا و كاركردن له پێناوی به‌هێزكردنی بارودۆخی په‌روه‌رده‌یی وزانستی دا.په‌سندكردنی راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ش ولقه‌كان.ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن و یه‌كه‌كانی وه‌رزی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته ده‌رس گوتنه‌وه و وانه بێ‌ژان (محاچرین) و دامه‌زراندنی لیژنه‌كانی گفتوگۆكردنی نامه‌كان و دیاری كردنی كاته‌كانیان.پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێڕه‌و و رێنماییانی كه له‌باره‌ی رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌یی و بڕیاره‌كانی لایه‌نه باڵاكانه‌وه ده‌رچوون.دووه‌م : تایبه‌تمه‌ندییه كارگیڕیی و داراییه‌كان:پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێڕه‌و و رێنماییانه‌ی به كاروباری كاگێڕیی و داراییه‌وه په‌یوه‌ستن.ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌و لیژنانه‌ی كه له كۆلێج و په‌یمانگاكان پێكهاتوون.تۆماركردنی قوتابییان بۆ خوێندنی به‌رایی و باڵا.ره‌زامه‌ندیی ده‌ربرین له‌سه‌ر كڕینی كه‌ل وپه‌له‌كانی تاقیگه و پێداویستیه‌كانی دیكه له گۆڤار وكتێب وهاوردنیان.ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاداشت بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆن، له‌باره‌ی مه‌شق و ده‌رس گرتنه‌وه و سه‌رپه‌رشتی كردنی نامه‌كان و به‌شداری كردن له لیژنه‌ی ئه‌زموونه‌كانی گشتگر و لیژنه‌كانی گفتوگۆكردن به پێی یاسا به‌ركاره‌كان.راسپێری بۆ گۆڕینی ناونیشانی ته‌كنیكاران و كارگێڕان له چوارچێوه‌ی میلاكی كۆلیج یان په‌یمانگا به گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا و پێره‌و و رێنماییه‌كان.راسپێری بۆ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندان له ته‌كنیكاران و كار گێڕان و دابه‌شكردنیان به سه‌ر كۆلێج و په‌یمانگا وفه‌رمانگه‌كانی زانكۆدا.سێیه‌م : راگر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی زانستی و كارگێڕیی و دارایی خۆی به سه‌رۆكی به‌شه‌كان و یاریده‌ده‌رانی بسپێرێ.مادده‌ی شازده‌م:كولێج یان په‌یمانگا ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ و ئه‌ویش ده‌سته‌ی زانستی و كارگێڕی و داراییه‌كه‌یه‌تی و له‌مانه پێكدێ:یه‌كه‌م: ڕاگر: سه‌رۆكه.دووه‌م: سه‌رۆكه‌كانی به‌شه‌كان یان لقه زانستیه‌كان : ئه‌ندامن.سێیه‌م : یاریده‌ده‌ری راگر: ئه‌ندامه.چواره‌م : نوێنه‌ری ئه‌وانه‌ی ده‌رس ده‌ڵێنه‌وه له كۆلیج یان په‌یمانگا و به پایه‌یه‌كی زانستی كه له مامۆستا(مدرس) كه‌متر نه‌بێ، ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵیده‌بژێرێ كه له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێ: ئه‌ندامه .پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یان په‌یمانگا بۆی هه‌یه ئه‌ندامێكی تر له یه‌ك له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌مان پسپۆری بۆ خۆی و زیاد بكات.شه‌شه‌م : نوێنه‌ری قوتابییان بۆ كاروبارێك كه په‌یوه‌ندیی پێیانه‌وه هه‌بێ ئاماده‌ی ئه‌نجومه‌نی كولێج یا په‌یمانگا ده‌بێ.مادده‌ی حه‌ڤده‌م :ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یا په‌یمانگا ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـیهكهم : تایبه‌تمه‌ندییه زانستییه‌كان:1ـ دانانی پلانی وه‌رگرتن(قبول) بۆ خوێندنه به‌راییه‌كان و پێشنیازكردنی دانانی پلانه‌كانی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی باڵا به پێی به‌ش یان لقی زانستی و مه‌رجی تایبه‌ت پێی و به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی.2ـ دانانی پلانی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن.3ـ دانانی پلان بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و سه‌نته‌ره‌كانی زانستی و پێشنیازكردنی دامه‌زراندنیان یان لێكدانیان یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان و دابه‌شكردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندندا.4ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی به‌شه زانستیه‌كان سه‌باره‌ت به‌بانگهێشتنی مامۆستایانی میوان.5ـ بڕیاردان له‌سه‌ر ناونیشانی نامه‌كانی زانكۆ و ناونانی لیژنه‌كانی ئه‌زموونی گشتگر و سه‌رپه‌رشتیار و هاوبه‌ش و ئه‌نجامی گفتوگۆ و زیادكردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن بۆ خوێندنی باڵا یان لابردنیان.6ـ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ناونانی ئه‌وانه‌ی ئه‌زموونی ده‌ره‌كی ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یا لقی زانستی ده‌بێ.7ـ راسپاردن به دامه‌زراندنی خوێندنی باڵا و پرۆگرامه‌كانی و پلانی ساڵانه و داهاتوویان.8ـ راسپاردن به به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی.دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه كارگێڕییه‌كان:1ـ سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری كۆلێج یا په‌یمانگا و بایه‌خدان به لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی چالاكییه‌كانی.2ـ ئاماده‌كردنی میلاكی كۆلیج یان په‌یمانگا له‌ناو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه به‌ر له كۆتایی ساڵی خوێندن له‌به رۆشنایی ئه‌وه‌ی راگر و ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كان یان لقه‌كان پێشنیازی ده‌كه‌ن.3ـ راسپاردن به پێدانی مۆڵه‌تی خوێندنی به‌رایی و باڵا به فه‌رمانبه‌رانی كۆلیج له‌ناو هه‌رێمدا ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ.4ـ پێشنیاز كردنی خواستنی (اعاره) خزمه‌تگوزاری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه یان مۆڵه‌ت پێدانیان و پێدانی زه‌ماله و هه‌ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی تایبه‌تمه‌ند.5ـ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ته‌فه‌روغی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه له‌ناو هه‌رێم یان ده‌ره‌وه‌ی به‌پێی به‌رزه‌فتی تایبه‌تی.6ـ سه‌پاندنی سزای به‌رزه‌فتكاری به‌سه‌ر قوتابییاندا به‌پێی پێڕه‌و و رێنماییه كارپێكراوه‌كان.7ـ سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پێڕه‌و و رێنماییه‌كان له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كاروباری زانستی له كۆلێچ یان په‌یمانگاوه هه‌یه.8ـ راسپاردن به ئینتدابی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه و وانه بێژیان بۆ خوێندنی باڵا به پێی ژماره و پێویستی كه به‌شه‌كان و لقه‌كانی ده‌سنیشانی ده‌كه‌ن.9ـ ئاماده كردنی پلانی شیاندن بۆ كادیره زانستی و كارگێڕیه‌كان.10ـ ئاماده كردنی پلان بۆ په‌یوه‌ندییه رۆشنبرییه دوو قۆڵییه‌كان.11ـ ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه دابمه‌زرێنی تاكو له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی زانستی و كارگێڕیی و دارایی و په‌روه‌رده‌یی یاریده‌ی بده‌ن.12ـ سه‌یر كردنی هه‌موو كاروبارێكی تر له كۆلێج یان په‌یمانگا كه لهراگرهوه بۆی دێت.سێیه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه داراییه‌كان:1ـ پێشنیازكردنی پلانه‌كانی بودجه‌ی ساڵانه و به‌رنامه‌ی هاوردن و وه‌به‌رهێنان.2ـ راسپاردن بۆ بڕیاردانی ژمێریارییه‌كانی كۆتاییی كۆلێج یان په‌یمانگا.3ـ ئاماده كردنی پێداویستیه‌كانی كۆلێج یان په‌یمانگا له كاره‌كانی ئه‌ندازیاریی و پرۆژه‌كانی تایبه‌ت به خۆی له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان دا.مادده‌ی هه‌ژده‌م :به‌ش یا لقی زانستی: ئه‌و یه‌كه بنه‌ڕه‌تییه زانستیه‌یه له خوێندنی باڵا‌و له‌و كاته‌دا ئه‌و به‌ش و لقه زانستییانه داده‌مه‌زرێن كه پێویستی كرده‌نی به داده‌مه‌زراندنیان هه‌بێ، به مه‌رجێك پێنج له مامۆستای پسپۆڕ هه‌بن كه دووان له‌وانه به‌لانی كه‌م خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوكتۆرابن و ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه كه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی به‌ش یا لق: به بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ و به‌پێشنیاری ڕاگری كۆلێج یا په‌یمانگا داده‌مه‌زرێ، به مه‌رجێك پایه‌ی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت بۆ كۆلێج و مامۆستا(مدرس)یش بۆ په‌یمانگا و به‌ڕێوه‌بردنی به‌ش یا لق له رووی زانستی و كارگێڕی و په‌روه‌رده‌یه‌وه ده‌گرێته‌وه ئه‌ستۆ.دووه‌م: ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه له (14) پتر نه‌بێ و له (8)یش كه‌متر نه‌بێ و ده‌بێ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا بن یاخود له‌وانه بن نازناوی زانستی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر یان هه‌بێ و ماوه‌ی به‌لانی كه‌م (5) ساڵ خزمه‌تی زانكۆییان به كرده‌نی هه‌بێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:1ـ كاركردن له پێناوی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان خوێندن و ورده‌كارییه‌كانی و كتێبه‌كانی خوێندن و پێشنیازی هه‌موار كردنیان یاخود گۆڕینیان له‌به‌ر رۆشنایی راسپارده‌ی لیژنه زانستییه‌كان له به‌ش یان لق و ئه‌و به‌ش و لقانه‌ی كه وه‌كو ئه‌وانن.2ـ پێشنیاز كردنی پێداویستیه‌كانی به‌ش یان لق له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه و ته‌كنیكاران و راسپاردن به بانكهێشتنی پرۆفیسۆری میوان.3ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌ش یان لق پێشكه‌ش ده‌كرێن به‌پێی پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هی دیكه و پێشنیاز كردنی شێوازی زامن كرا‌و بۆ ئه‌نجامدانیان و راسپاردن به یارمه‌تیدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و كتێبه دانراو و وه‌رگێڕدراوه‌كان و بایه‌خدان به توێژینه‌وه‌ی قوتابییان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان.4ـ راسپاردنی بڕیاردان له‌سه‌ر پلانه‌كانی به‌شه زانستییه‌كان له باره‌ی بانگێشه‌ی پرۆفیسۆره میوانه‌كانه‌وه.5ـ راسپاردنی بڕیاردان له‌سه‌ر ناونیشانی نامه‌كانی زانكۆیی و ناونانی لیژنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی گشت گر و سه‌رپه‌رشتیكارو به‌شدار و ئه‌نجامی گفتوگۆكان.6ـ جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یا په‌یمانگا.7ـ دامه‌زراندنی لیژنه په‌روه‌رده‌یی و زانستیه‌كان به پێی پێداویستیه‌كانی به‌ش یان لقه‌كه.8ـ سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رێوه‌چوونی خوێندنه‌كان و شێوازه‌كانی ده‌رس گوتنه‌وه و ئه‌زموونه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه و به‌دواداچوونی كاروباری زانستی قوتابییان له ساڵه جیاجیاكانی خوێندن له رێگای سه‌رپه‌رشتیكردنی زانستی به‌رده‌وامه‌وه.9ـ به‌دوا داچوونی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی زانستی بۆ زانیاری و زانسته‌كان و ئاراسته كردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه بۆ نوێكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی خوێندن و سوود وه‌رگرتن له ته‌كنۆلۆجیای تازه تاكو له‌گه‌ڵ رێڕه‌وی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی زانستی له جیهاندا گونجاو بێت.10ـ چاودێری كردنی پرۆفیسۆره داهێنه‌ره‌كان و قوتابیه سه‌ركه‌وتووه‌كان و هاندانیان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.11ـ دانانی پلان و میكانیزم بۆ گۆڕینی پرۆسه‌ی ده‌رس گوتنه‌وه بۆ پرۆسه‌ی فێركردن.12ـ ئاماده كردنی موعیده‌كان بۆ ته‌واو كردنی خوێندنی باڵا به ئامانجی پڕكردنه‌وه‌ی ناته‌واوی له كادیری ده‌رس گوتنه‌وه.مادده‌ی نۆزده‌م:ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه له زانكۆ و ده‌سته‌كاندا له‌مانه پێكدێن: ـ یه كه‌م: پرۆفیسۆرهكاندووهم: پرۆفیسۆره یاریدهدهرهكانسێیهم: مامۆستایان (مدرسین)چواره‌م: مامۆستا یاریدهدهرهكانماددهی بیسته‌م:یه‌كه‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی نازناوی مامۆستای یاریده‌ده‌ری پێده‌درێ، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماجستێر یان هاوتای بێ و خولێكی شیاندنی بۆ پرۆسه‌ی ده‌رس گوتنه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ سه‌ركه‌وتووانه ببڕێ كه مه‌رجه‌كانی به رێنمایی ده‌رده‌چن.دووه‌م: ئه‌گه‌ر مامۆستای یاریده‌ده‌ر له ماوه‌ی(5)ساڵدا له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه به‌رز نه‌كرایه‌وه بۆ پایه‌ی مامۆستا ئه‌وا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه له زانكۆكان و دوو ساڵی پێده‌دری بۆ به‌رز كردنه‌وه بۆ پایه‌ی مامۆستا و به پێچه‌وانه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پله‌ی مامۆستای پێده‌درێ ده‌بێ یه‌كێك له‌م دوو مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته‌دی:یه‌كه‌م: ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌كی دانپێنراو یان هاوتای له رووی زانستییه‌وه وه‌ده‌ست هێنابێ، یان ده‌بێ بروانامه‌ی زانستی یان هونه‌ری یان ته‌كنیكی یان پیشه‌یی به‌ده‌ستهێنا بێ له‌و پسپۆڕییانه‌ی كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای لێ نادرێ، یان بڕوانامه‌یه‌كی زانستیانه‌ی هاوتای هه‌بێ، مه‌رجیشه ماوه‌ی خوێندنی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕوانامه‌یه له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێت له دوای بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ و رێگای ده‌رس گوتنه‌وه‌یشی پێ نادرێ تاكو له خولێكی راهێنان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌شداریی نه‌كات و به‌سه‌ر كه‌وتوویی لێی ده‌رنه‌چێت و مه‌رجه‌كانیشی به رێنمایی ده‌ست نیشان ده‌كرێ.دووه‌م: ده‌بێ مامۆستای یاریده‌ربێ له یه‌كێك له زانكۆكان بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێ له سێ ساڵ و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لانی كه‌م دوو توێژینه‌وه‌ی به‌نرخی بڵاوكردبێته‌وه و خاوه‌ن هه‌وڵی ده‌رس گوتنه‌وه‌ی باش بێت.مادده‌ی بیست و دووه‌م:مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پایه‌ی مامۆستای یاریده‌دری پێده‌درێ له پایه‌ی مامۆستایی كاری كردبێ له یه‌كێك له ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا به ده‌رس گوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له (4) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لانی كه‌م سێ توێژینه‌وه‌ی به نرخی بڵاوكردبێته‌وه كه له یه‌كێكیاندا به ته‌نیا ئه‌و كاره‌ی كردبێ.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پله‌ی پرۆفیسۆری پێده‌درێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای وه‌ده‌ستهێنابێ و مه‌رجه‌كانی مادده(22)ی ئه‌م یاسایه‌ی لێ هاتبێته دی و به‌لانی كه‌م شه‌ش ساڵ پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری به‌سه‌ردا تێپه‌ربووبێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵی باشی دابێ له ده‌رس گوتنه‌وه‌دا و ژماره‌یه‌ك له توێژینه‌وه‌ی بڵاوكردبێته‌وه كه به‌لانی كه‌م له شه‌ش توێژینه‌وه كه‌متر نه‌بێ، سییانیان به‌لانی كه‌م ئه‌سڵی بن و یه‌كێكیشیانی به ته‌نیا ئه‌نجام دابێ.مادده‌ی بیست و چواره‌م:به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌شێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرای باوه‌ڕ پێكراو یان هاوتاكانی له رووی زانستیه‌وه له زانكۆ یان ده‌سته به پایه‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دامه‌زرێ له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان ده‌سته، ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان ماوه ده‌رس گوتنه‌وه‌ی ئه‌نجام دابێ له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و شایه‌دی بۆ بدرێ له ده‌رس گوتنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سوودی به‌لانی كه‌م له پێنج كه‌متر نه‌بێ بڵاوكردبێته‌وه.مادده‌ی بیست و پێنچه‌م:موعیده‌كان: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی به موعید له كۆلێج داده‌مه‌زرێ، بڕوانامه‌ی به كالۆریۆسی به ته‌قدیری باشی به‌لانی كه‌م هه‌بێ و له سێ یه‌كه‌مه‌كانی به‌شه‌كه‌ی بێت و كاری به‌شداریی كردن له لێكۆڵینه‌وه‌ی پراكتیكی و كرده‌نی و چاودێری ئه‌زموونه‌كان وچالاكی تر له به‌شه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ.به‌شی شهشهمئهنجومهنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕایهتیهكانی پزیشكیماددهی بیست و شه‌شه‌م:ئه‌نجومه‌نی كوردستانی ده‌زگایه‌كی فێركردنه و له ئاستی زانكۆدایه و حه‌رمێكی ئارام و پارێزراوه و كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی هه‌یه (سه‌ربه‌خۆیی كارگێڕیی ودارایی و یاسایی ) پێویستی هه‌یه و بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی و كاروباره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نێكی زانستی به‌رێوه‌ی ده‌بات.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌نی كوردستانی هه‌وڵی ئاماده‌كردنی پزیشكی پسپۆڕ ده‌دات به هاوكاری كردنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له لقه جیاوازه‌كانی پزیشكی و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه پێویستیه‌كان به‌پێی نوێترین شێواز و داهێنانی زانستی.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی كوردستانی سه‌رۆكێكی ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی دكتورا یا هاوشێوه‌كه‌ی له پزیشكی دا هه‌بێ و به پایه‌ی پرۆفیسۆر بێ و به پله‌ی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌كجار.دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی یاریدهردهرێكی ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی دكتۆرا یان هاوتاكه‌ی له پزیشكی هه‌بێ و به‌پله‌ی به‌لانی كه‌م پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و خزمه‌تی زانكۆیی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و، كاروباری دارایی و كارگێڕیی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:ئه‌نجومه‌نێكی زانستی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی به‌رێوه‌ده‌بات و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و له‌مانه پێكدێ:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی: سهرۆكهدووهم: یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی ئه‌ندام و بڕیاردهردهسێیهم: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانستی لقه پسپۆڕییه‌كان ئهندامنچوارهم: پزیشكێك نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات كه به‌رزترین بڕوانامه‌ی له بواری پسپۆریی به‌ده‌ست هێنابێ: ئهندامهپێنجهم: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ر كه‌سێك بكات كه به پێویستی بزانی بۆ به‌شداریی كردن له كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانستی هه‌ر كاتێك پێویستی كرد.مادده‌ی سییه‌م:ئه‌نجومه‌نی زانستی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری مانگانه ده‌به‌ستێ و ده‌شبێ له سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌ر كاتی پێویستی كرد كۆبوونه‌وه‌ی تر ببه‌سترێ و نیساب به ئاماده بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت و بڕیار و راسپارده‌كانی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده بووان وه‌رده‌گیرێ و له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌ولایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:ئه‌نجومه‌نی زانستی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێ:یه‌كه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه زانستییه‌كان:1ـ بڕیاردان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی لقه زانستییه‌كان2ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی ته‌واوكردنی ناته‌واویه‌كان له میلاكی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه 3ـ جێبه‌جێ كردنی پلانی وه‌رگرتن له ئه‌نجومه‌نی كوردستانی4ـ به‌دواداچوونی پرۆگرامه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندیان به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌یان و رۆیشتن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه زانستیه‌كان5ـ پێشنیاز كردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و گۆڕینیان بۆ پته‌وكردنی باری زانستی و پێشكه‌ش كردنیان به وه‌زاره‌ت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری6ـ راگرتنی خوێندن به‌گشتی و یان به‌شێكی بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) رۆژ زیاتر نه‌بێ7ـ دانانی میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانی وه‌زاره‌ت و ستراتیجییه‌ته‌كه‌ی.دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه كارگێڕییه‌كان1ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانه‌كانی په‌یوه‌ندیه رۆشنبیرییه دوو قۆڵییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌زگا زانستیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و جێبه‌جێ كردنیان.2ـ گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه‌و ته‌كنیكارانی بیانی3ـ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ئیفاد و خواستن (اعاره) مۆڵه‌ته‌كانی خوێندن له ناو هه‌رێمدا4ـ جێبه‌جێ كردنی پلانی ئاماده كردنی میلاكی زانستی و هونه‌ریی و كارگیریی ده‌سته.سێیه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه داراییه‌كان1ـ ئاماده كردنی پلانی بودجه‌ی ساڵانه‌و وه‌به‌رهێنان.2ـ په‌سند كردنی بڕیاری لیژنه‌كانی تایبه‌ت به كوژاندنه‌وه‌و نرخاندن و كرێ و فرۆشتنی ماڵی گوێزراوه‌و نه‌گوێزراوه‌ی ده‌سته به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان له هه‌رێمدا.3ـ بریاردان له‌سه‌ر ژمێریارییه كۆتاییه‌كان.مادده‌ی سی و دووه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانستی پسپۆڕیی له سێ مامۆستای ده‌سته ده‌رس گوتنه‌وه پێكدێ كه پله‌ی زانستیان له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م: ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی زانستی به به‌رزه‌فتكارییه‌كان ده‌سنیشان ده‌كرێ كه له ئه‌نجومه‌نی كوردستانیه‌وه ده‌رده‌چن.مادده‌ی سی و سێیه‌م:یه‌كه‌م: ده‌رچوو بڕوانامه‌ی زه‌میلی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی باڵای له پسپۆرییه‌كانی پزیشكی (بۆردی كوردستانی)پێده‌درێ و به باڵاترین بڕوانامه‌ی پیشه‌یی له بواری پسپۆڕی داده‌نرێ و خاوه‌نه‌كه‌ی دووساڵی قیده‌م بۆ حسێب ده‌كرێ بۆ مه‌به‌سته‌كانی سه‌ر مووچه‌و به‌رزكردنه‌وه و هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی پێ ده‌درێ له رۆژی وه‌رگرتنیه‌وه.دووه‌م: مه‌رجه ئه‌و پزیشكه‌ی داوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ناوبراو ده‌كات به‌لانی كه‌م ماوه‌ی نیشته‌جێ بوونی ده‌وری ته‌واوكردبێ و هه‌موو مه‌رجه‌كانی قه‌بولی لێ بێته‌جێ.مادده‌ی سی و چواره‌م:ماوه‌ی خوێندن و پراكتیك له ئه‌نجومه‌نی كوردستانی له نێوانی 4 ساڵ تاكو 7 ساڵی ساڵنامه‌یی یه.مادده‌ی سی و پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌و یاسا‌و پێڕه‌و و رێنماییانه به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی كوردستانیدا پیاده ده‌كرێ، كه كاروباری ده‌رس گوتنه‌وه‌و قوتابیان له زانكۆكانی هه‌رێم رێكده‌خه‌ن، به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی له‌م به‌شه‌دا هاتووه ناكۆك نه‌بێ.دووه‌م: به‌ش و لقه‌كانی زانستی و پیشه‌یی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی و مه‌رجه‌كانی قه‌بوڵ و تۆماركردن و شێوازه‌كانی ده‌رس گوتنه‌وه و ئه‌زموونه‌كانی و ده‌وامكردن به‌پێی ئه‌و رێنماییانه دیارده‌كرین كه وه‌زیر ده‌ریان ده‌كات.به‌شی حهوتهمدهستهی كوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستیماددهی سی و شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌یه‌ك به ناوی (ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیجی و تۆێژینه‌وه‌كانی زانستی ) داده‌مه‌زرێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به ئاماده كردنی پرۆژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و توێژینه‌وه له بواره‌كانی پیشه‌سازیی و وزه و ژینگه و كشتوكاڵ و هی دی.دووه‌م: ده‌سته كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی مه‌عنه‌وی له رووی ( سه‌ربه‌خۆیی و كارگێڕیی و دارایی و شیاویی یاسایی) یه‌وه هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی.مادده‌ی سی وحه‌وته‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت له یه‌كێك له بواره‌كانی زانستی، ده‌بێ به پایه‌ی پرۆفیسۆر بێت و به پله‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ داده‌مه‌زرێ كه قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار.دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته یاریده‌ده‌رێكی ده‌بێ كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت و پایه‌ی زانستی وابێ له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ و ئه‌ركی كارگێڕیی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی زانكۆیی كه له هه‌رێمدا كاری پێده‌كرێ یا هه‌ر یاسایه‌كی تر جێی بگرێته‌وه له سه‌ر كارمه‌ندانی ده‌سته له‌وانه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا و ماجستیرن پیاده‌كرێ به مه‌رجێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بده‌ن:یه‌كه‌م: ده‌رس گوتنه‌وه له یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به نیوه راده‌ی نیسابیان.دووه‌م: له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌لانی كه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ك ته‌واو بكه‌ن.سێیه‌م: هه‌ر سێ مانگ جارێك سیمینارێك پێشكه‌ش بكه‌ن.مادده‌ی سی و نۆیه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته له‌مانه پێكدێت: ـ1ـ سه‌نته‌ری خوێندنه ستراتیجیه‌كان2ـ سه‌نته‌ری توێژنه‌وه‌ی زانستی و تهكنۆلۆجیدووهم: ئه‌ركی سه‌نته‌ری ئاماژه بۆ كرا‌و له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و به پایه‌یه‌كی زانستی كه له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و خزمه‌تێكی زانكۆیی هه‌بێ كه له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.سێیه‌م: ده‌سته بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كانیدا بگونجێ.به‌شی ههشتهمدهزگاكانی خوێندنی باڵای ناحكومیماددهی چله‌م:ده‌شێ به‌پێی یاسا‌و رێنمایی و به‌رزه‌فتیه‌كان زانكۆ یان كۆلێج یاخود په‌یمانگا یان نووسینگه‌ی مه‌شق و شیاندنی باڵای ئه‌هلی له بواری خوێندنی باڵا له هه‌رێم دابمه‌زرێ.مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:ده‌زگا ناوبراوه‌كان له مادده‌ی چلی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمی هه‌موو یاسا‌و پیڕه‌و و رێنماییه به‌ركاره‌كان.مادده‌ی چل و دووه‌م:یه‌كه‌م: نابێ هیچ لایه‌نێك یا كه‌سێك به‌ر له‌وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت ده‌زگای خوێندنی باڵای نا حكومی له هه‌رێمدا بكاته‌وه یا به‌رێوه‌ی ببات.دووه‌م: نابێ هیچ ده‌زگایه‌كی خوێندنی باڵای ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم لق یا نووسینگه له هه‌رێمدا بكاته‌وه هه‌تا ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت وه‌رنه‌گرێت.سێیه‌م: ته‌نیا وه‌زاره‌ت تایبه‌تمه‌نده به پێدانی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌زگایه‌كی فێركردنی باڵای كه سه‌ر به وه‌زاره‌ت نه‌بێ جا حكومی بێت یان نا حكومی.مادده‌ی چل و سێیه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت هه‌موو رێكارێكی ئوسوڵی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ داخستنی هه‌ر ده‌زگا یا لق یا نووسینگه‌یه‌ك كرابێته‌وه یا بكرێته‌وه له هه‌رێم به‌رله‌وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی.دووه‌م: هه‌ر ده‌زگایه‌ك یا لقێك یا نووسینگه‌یه‌ك به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت دابمه‌زرێ، به‌سه‌ر پێچییه‌كی یاسایی داده‌نرێ و پێویسته وه‌زاره‌ت رێكاری ئوسوڵی بۆ داخستنی بگرێته به‌ر.سێیه‌م: حوكمه‌كانی بڕگه‌ی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا هه‌موو لقه‌كان یا نووسینگه دامه‌زراوه‌كان له هه‌رێم به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ده‌گرێته‌وه، گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌مانه نه‌هاتنه ژێرباری حوكمه‌كانی.به‌شی نۆیهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی چل و چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه پایه‌ی خۆیان و هه‌موومافێكیان له‌م یاسایه و یاساكانی تر و ئه‌و پێڕه‌وه وڕێنماییانه كه به هۆیه‌وه ده‌رچوون ده‌پارێزرێ له حاڵه‌تی ته‌نسیب كردنیان یا ته‌فه‌روغیان له فرمانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و ده‌سته‌كان و دامه‌زراندنیان. یان گواستنه‌وه‌یان بۆ فه‌رمانێك له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت یا سه‌نته‌ری زانكۆ و ده‌سته‌كان و، ماوه‌ی مانه‌وه‌شیان له‌و فه‌رمانانه به خزمه‌تی زانكۆیی كرده‌نی بۆ مه‌به‌سته‌كانی پله‌پێدان و سه‌رمووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌و خانه‌نشینی ده‌ژمێردرێت.دووه‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه مافی پله‌پێدانی زانستی دوای خانه‌نشین كردنیان یاخود له حاڵه‌تی دامه‌زراندنیان یان گواستنه‌وه‌یان بۆ فرمانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا ده‌كه‌وێ له باری بوونی مه‌رجی پێویست بۆ پله‌پێدانیان به‌بێ مه‌رجی ده‌رس گوتنه‌وه.مادده‌ی چل و پێجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌مانه خواره‌وه به‌پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.1ـ ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به رابه‌ری كردنی قوتابیان و ئاراسته كردنیان له ڕووی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و چاودێری كردنیان و ده‌سنیشان كردنی ئه‌رك و به‌رزه‌فتكردنیان و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه بۆ خوێندن و زه‌ماله‌كان و رێكخستنی مۆڵه‌ته‌كانی ده‌رس خوێندن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌یی دیكه .2ـ پله پێدانی زانستی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه.3ـ یارمه‌تیدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێڕان.4ـ هه‌یكه‌لی كاری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه.5ـ خوێندنی باڵا.6ـ مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی ده‌زگا زانستیه باڵاكانی ئه‌هلی.7ـ ئه‌رك و پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌رخستنی كار‌و فرمانه‌كانی.مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:ته‌نیا زانكۆ و ده‌سته تایبه‌تمه‌ندن به یه‌كلا كردنه‌وه‌ی سكالاكانی كه په‌یوه‌ندیدارن به قه‌بوڵ و گواستنه‌وه و ئه‌زموونه‌كان و سزا به‌رزه‌فتیه‌كان كه به‌سه‌ر قوتابی داده‌سه‌پێ و فه‌سڵ كردنیان به هۆی ده‌رنه‌چوونیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕوانامه‌كان و پله زانستیه عیراقی و بیانیه‌كان كه له دوای قۆناغی خوێندنی دواناوه‌ندیی دێن له‌گه‌ڵ داواكاریی به‌خشینی نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی و فه‌خریی.مادده‌ی چل و حه‌وته‌م:زانكۆكان و ده‌سته‌كان بۆیان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌زموونه زانستی و پیاده كردنه‌كانیان و مه‌شقی قوتابیان، په‌نا ببنه به‌رهه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له فه‌رمانگه‌كانی فه‌رمی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌بێ ئه‌و فه‌رمانگایانه‌ش ئاسانكاری و یارمه‌تی پێویست بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م كاره پێشكه‌ش بكه‌ن.مادده‌ی چل و هه‌شته‌م:زانكۆ و ده‌سته‌كان لێ بوردراون له ره‌سمی گومرگ به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان له هه‌موو مادده و كه‌ل و په‌ل و ئامێر و به‌شه‌كانی و مادده یه‌ده‌گه‌كان و مادده‌ی تاقیگه‌كان و هۆیه‌كانی روون كردنه‌وه‌و فلیم و په‌خشنامه و كتێب و چاپكراوه هاورده‌كان له چوارچێوه‌ی پرۆژه پسپۆرییه زانستیه‌كانی كه خزمه‌تی مه‌به‌سته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.مادده‌ی چل و نۆیه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان له ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا دامه‌زرێنی یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به‌پێی پێویستی كاره‌كه‌ی له كاتی پێویستدا.مادده‌ی په‌نجایه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه پێره‌و و رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م:یاسای ژماره(33)ی ساڵی 2004ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی په‌نجاو دووه‌م:كار به حوكمی مادده‌كانی (43،42،41،40)ی ئه‌م یاسایه ده‌كرێ تاكو یاسایه‌كی تایبه‌ت به زانكۆ نا حكومیه‌كان ده‌رده‌چێ و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌یه‌ك له ماوه‌ی سێ مانگدا پێشكه‌ش بكات.مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی په‌نجاو چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.عه‌دنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقـ هۆیه‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ـپهرهسهندنهكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی كه هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق پێیدا ده‌ڕوات، پێویستی به چاوگێڕانه‌وه كرد له زۆر بنه‌ماو چه‌مك و میكانیزمه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به فه‌لسه‌فه‌ی خوێندنی باڵا‌و ستراتیجیه‌ته‌كه‌ی، به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی قۆناغی نوێ بڕوا به‌ڕێوه، له میانه‌ی ده‌ركردنی یاسای نوێ بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له هه‌رێمدا، بۆیه ئه‌م یاسایه پشتی به‌ست به وه‌رگرتنی پرنسیپی ناسێنتراڵی بۆ ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له‌لایه‌نی دارایی و كارگێڕییه‌وه و چڕ كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی زانستی له زانكۆكان وه‌كو ناوكی بنچینه‌یی، و گرینگی توێژینه‌وه‌ی زانستی له خزمه‌تكردنی پێویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا بێ، و بۆ مسۆگه‌ر كردنی به‌جێگه‌یاندنی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا په‌یامه‌كه‌یان له مه‌یدانه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئاماده‌كردنی كادیری زانستی، دامه‌زراوی نوێ هاته ئاراوه، وه‌كو ئه‌نجومه‌نی كوردستانی باڵا بۆ تاییبهتمهندیهكانی پزیشكی و ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ خوێندنه‌كانی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، و گۆڕینی ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی بۆ زانكۆی خوێندنی ته‌كنیكی و ڕێكخستنی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای ناحكومی و هاوبه‌ش له یاسادا، هه‌موو ئه‌وانه به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌لێن له نێوان ده‌زگاكانی خوێندن له هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ زانكۆكانی جیهانی و خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جیهانی له مه‌یدانی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و لاكردنه‌وه له پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان .. بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا. ...
یاسای ژماره (10) ساڵی 1992یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری | 9
یاسای ژماره (10) ساڵی 1992یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری | 9
یاسای وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و ئاودێریبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:34مێژووی بڕیار 14/11/199223/ گه‌ڵا رێزان/ 2692 كبڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری كشت‌وكال و ئاودێری، بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 12/11/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (10) ساڵی 1992یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێریماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌و ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری.3-وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری.4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكرای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركان به‌جێ دێنێ:1-دانانی نه‌خشه‌ی كشته‌كڵی ئه‌وتۆ كه گه‌شه پێدانی به‌رهه‌می كشت‌وكال و له بواره‌كانیرووه‌ك و ئاژه‌ڵ و پاوانه سرووشتیه‌كاندا به‌دی بێنێ.2-پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له بواری رێ نیشاندان دا و مسۆگه‌ر كردنی پێویستییه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵ و سازدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كشتوكاڵی پراكتیكی و به‌شدار بوهن له چه‌سپاندنی هاریكاری كشتوكڵی و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌جێ هێنانی یاساكانی زه‌وی سازی (الاصلاح الزراعی) و به‌داوداچوونی جێ به‌جێ كردنی ئه‌و چالاكیانه‌ی په‌یوه‌نیان به خستنه‌كاری زه‌وی یه كشتوكاڵیه‌كانه‌وه هه‌یه به ئامانجی پێشخستنی به‌رهه‌می كشتوكاڵ له هه‌رێمدا.3-نه‌خشه دانان بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمدا و دروست كردنی به‌ربه‌ست و پرۆژه‌ی ئاودێری و سازادانی زه‌وی و زار و پاراستنی و سوود بینین له ئاوی نویك و قوڵی ژێر زه‌وی (سگحی و جوفی) و به‌گه‌ر خستن پاراستنی پرۆژه‌كانی ئاودێری و به‌رگرتن له مه‌ترسی لافاو و ژێر ركێف خستنی سێلا و و حه‌وزه‌كانی رووباره‌كان.4-ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تی و سكێچ و پرۆگرام بۆ پرۆژه‌كان و كار كردن بۆ جێ به جێ كردنیان و جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌نانی تره‌وه له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا پێیانی ده‌سپێردرێن به سیفه‌تی به‌ڵێنده‌ر یا له لایه‌ن ده‌زگا جێبه‌جێ كاره‌كانیه‌وه یا به‌ڵێنده‌ره‌كانی ناوخۆ یا بیانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی جێبه‌جێ كردن و به‌داو داچوونیان.5-ته‌قه‌لا دانی مسۆگه‌ر كردنی تۆوی پوختكراو و سه‌مادی كیمیاوی و قه‌ڵاچۆكه‌ر (مبیدات) و دابینكردنی ده‌رمان و گرتنه به‌ری ئه‌و رێ و شوێنانه‌ی زیاد كردنی به‌رهه‌م و پوختكردنی مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.مادده‌ی سێ یه‌م:1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می جێ به‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی یاسا و په‌یره‌و و رێنماییه‌كانا تیادا و هه‌ر له ویشه‌وه بڕیار و فه‌رمانه‌كان ل چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و گشت كار‌و باره ئیداری و هونه‌ریه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا ره‌چاوكراوه‌كانی تردا ده‌رده‌چن بۆیشی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و سه‌رۆكه‌كانی دایه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان لله وه‌زاره‌ت دا بسپێرێ له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشد دا به‌و ئیعتیباره‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره.2-بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.مادده‌ی چواره‌م:دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی به‌م جۆره ده‌بێ:1-نوسینگه‌ی وه‌زیر.2-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت.3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان.4-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی زه‌وی و زاری كشتوكاڵی.5-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروبار‌و خزمه‌تگوزاری و كشتوكاڵی.6-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاودێری و به‌ربه‌سته‌كان.7-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ.8-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی توتن.9-كۆمپانیای هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئیرتوازی و مه‌ڵبه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پراكتیكی كشتوكاڵ.10-به‌رێوه‌به‌رێتی گشییه‌كانی كشتوكاڵ و ئاودێری له پارێزگاكانی هه‌ریێمدا.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر یه‌كێ له به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه گشتییه‌كان مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌ر نامه‌یه‌كی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆرانیش بێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:1-وه‌زیر بۆی هه‌یه ده‌سته‌و لیژنه‌ی هه‌میشه‌ییه‌كانی بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌ركێكی دیاریكراو پێك بێنێ.2-دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه گشتییه‌كان و به‌رێوه‌به‌ریه‌تیه‌كانیان و ده‌سته و مه‌ڵبه‌نده‌كان به په‌یره‌وێك ده‌ست نیشان ده‌كرێن.3-وه‌زی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستاد له چوار چێوه‌ی به‌رێوه‌به‌ر یه‌تیه‌كاندا لق (شعبه) پێك دێنێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:گشت مافه‌كانی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌مه‌و به‌ر به زه‌زاره‌تی كشته‌كاڵ و ئاودێری ناوه‌ندییه‌وه به‌سترابوونه‌وه، ده‌بنه مافی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌رێم.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت.نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا‌و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له دێر زه‌مانه‌وه ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی بووه به مه‌به‌ستی په‌ره پێدانی به‌رهه‌می كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ و بایه‌خدان به سه‌رچاوه‌كانی ئاو و به پرۆژه‌كانی ئاودێری له هه‌رێمدا په‌ره‌پێدانیان به ئامانجی زیاد كردنی به‌رهه‌م و چاك كردنی جۆری و گه‌شه پێكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ كه باشترین شێوه‌ی به‌كار هێنانی توانای ماددی مرۆیی له هه‌رێمدا به‌دی بێنێ و به نیازی سازدانی بار‌و دۆخێكی گونجا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوند و شارۆچكه وێرانكراوه‌كانی كوردستان و یۆ به‌دی هێنانی خود كیفایه‌تی (اكتفای ژاتی) له ئێستادا له به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ دا‌و هاندانی دانیشتوانی ئه‌م گوندانه كه بگه‌رێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان و بیان بوژێننه‌وه زهرعاتیان تێدا بكه‌نه‌وه، ئینجا له‌به‌ر پێك هاتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری، ئه‌م یاسایه ده‌ركا....
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری | 5
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری | 5
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (١٠)ی ساڵی (١٩٩٢)یوهزارهتی كشتوكاڵ و ئاودێریبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: ٢٥مێژووی بڕیار: ١٣/١١/٢٠٠٠ "بـڕیـار"پشت به‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (1٥)ی رۆژی (١٣/١١/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه، بەپێی به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 وبه پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی ماددەی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێریماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌موار بكرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بخوێندرێته‌وه.مادده‌ی چواره‌م:پێكهێنهكانی وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مانه‌ن:1/نووسینگه‌ی وه‌زیر.2/نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زارەت.3/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی دیوان.4/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی زه‌وی و زاری كشتوكاڵ.5/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی هێلكاری و به‌دواداچوون.6/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی باخ و جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌ڕگاكان.7/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ئهبحاس و رێنمایی كشتوكاڵ كردن وتوتن.8/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ئاودێری و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.9/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌یته‌ری.10/ به‌ڕێوه‌به‌رییه گشتیه‌كانی كشتوكاڵ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.ماددەی دووەم : ماددەی شەشەم هەمواردەكرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دەخوێندرێتهوهماددهی شه‌شه‌م:1. وه‌زیر، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و فرمانی دیاركراو، بۆی هه‌یه ده‌سته و لیژنه‌ی دایمی و كاتهكی (ره‌فته‌نی) پێك بهێنێ.2. وه‌زیر، به پێی پێویست، بۆی هه‌یه كردنه‌وه و تێكه‌ڵكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری وبه‌ش وهۆبه‌كان، ئه‌نجام بدات.3. ئه‌رك وفرمان وده‌سه‌ڵاتی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وبه‌ڕێوبه‌رییه گشتییه‌كان وبه‌ڕێوبه‌رییه‌كانی ناویان و ده‌سته‌كانیش (الهیئات) به پێی پێرۆ دیاری ده‌كرێن.مادده‌ی سێیه‌م:شیركه‌تی بیری ئیرتیوازی لێ دان ومه‌ركه‌زه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و ته‌تبیقی یه‌كان، كه له بڕگه‌ی نۆی مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)دا هاتووه ئیلغا ده‌كرێ و هه‌ر موڵك و ماڵێكیشی بووبێ، موڵك و ماڵی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌رێمن.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێته كار.د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 10
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی هه‌ردوو برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (20)ی رۆژی 28/6/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م :مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه :هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق وه‌زاره‌ت: وزاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێم وه‌زیر: وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی له ههرێمماددهی دووه‌م :ئامانجی وه‌زاره‌ت ره‌نگ رێژكردنی سیاسه‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی گشتییه به مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم وكار بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كات و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ش كه به پێی هه‌ر یاسایه‌كی دیكه‌ی به‌ركار له هه‌رێمدا به‌ر پسپۆرایه‌تی ده‌كه‌وێت.ئه‌ركه‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م :وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك وپسپۆرایه‌تیانه‌ی خواره‌وه له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی ڕێگای گونجاو بۆ لابردنی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م چالاكیی بازرگانی له ڕێگه‌ی دانانی ستراتیژیه‌ت و پلان و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و هاندانی هه‌نارده‌كردن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم هه‌یه كه له ئازاد كردنی بازرگانی ده‌ره‌وه و له رێگای به به‌هێز كردنی توانای كێبركێ له نێوان كه‌رته‌كانی كار‌و به‌رهه‌می نیشتمانیدا رووی داوه.دووه‌م: ڕێگا دانان بۆ زامنكردنی چاودێری مافه‌كانی به‌كاربه‌ر و ئاماده‌كردنی یاسای پێویست بۆ پاراستنی به هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا بۆ چاودێری كردنی نرخ له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا و، رێكخستن و به‌هێزكردنی ژینگه‌ی كێبڕكێ و نه‌هێشتنی قۆرخكاری و ئیشی تری خراپه‌كاری له بازارگانیدا.سێیه‌م: تۆماركردن و چاودێری كردنی چالاكیی كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیه‌كان و لقه‌كانیشیان و، چاره‌سه‌ركردنی كاروباری بریكارنامه بازرگانیه‌كان و تۆماركردنیان له هه‌رێمدا.چواره‌م: دروست كردن و به‌ڕێوه‌بردنی كۆگا و دامه‌زراوه‌كانی تری پێویست به كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و بهكرێدان و به‌كرێگرتنیان.پێنجه‌م: ئاماده‌كردن جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه پێوستن بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگا و بازاڕی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی، و به‌شداری كردن تیایاندا بۆ زانینی په‌ره‌سه‌ندنی نێوده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مه بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی جیهان.شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی پلان و لێكۆڵینه‌وه‌ی ساڵانه و مامناوه‌ندی و درێژخایه‌ن بۆ پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كان، و لێكۆڵینه‌وه له سوودی ئابووری و هونه‌رییان و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پڕۆژه و دامه‌زراوه پیشه‌سازییانه به مه‌به‌ستی چاودێری كردنیان و ئاڕاسته‌كردنیان، و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامی پلانه‌كان له ڕووی چه‌ندی و جۆرییه‌وه و به‌شداریكردن له ئاماده‌كردنی یاسای پێوست بۆ چاودێری و گه‌شه‌پێدانیان به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.حه‌وته‌م: كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی پیشه‌سازیی و بازرگانی و پێدانی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه و هاندان و ئاماده‌كردنی ژینگه‌ی له‌بار بۆی و تا یاسای وه‌به‌رهێنان بیگریێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ده‌رامه‌تی به‌شه‌ری و سروشتی وه‌ربگیرێت و بۆ چالاكیی وه‌به‌رهێنان و به‌ردار له هه‌رێمدا بیگۆرێت.هه‌شته‌م: پێدانی مۆڵه‌ت بۆ دامزراندنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی رێكخراو و هاندانی ئه‌م ده‌زگایانه‌و چاودێری كردنیان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌ی گشتی ناوچه ئازاده‌كانی عێراق له پێناو دروست كردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی ئازاد له هه‌ڕێم و سه‌رپه‌رشتیكردن و پێشخستن و كاراكردنی رۆڵی و ئاماده‌كردنی یاسای پێویست بۆ وه‌دیهێنانی.نۆیه‌م: هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی كشتوكالأ، بۆ پشتیوانی كردن و هاندانی جوتیاران و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی به‌رهه‌می كشتوكالأ وه‌ك مادده‌ی كه‌ره‌سه له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازیداو بۆ به‌ربوومی پیشه‌سازی خۆماڵی كه بۆ به‌كارهێنانی خۆماڵی و هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه بگۆڕدرێ.ده‌یه‌م: هاندانی پشتگیری هه‌ردوو كه‌رتی بازرگانی و پیشه‌سازی وكاراكردنی رۆڵی بانكه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان بۆ پاڵپشتی كردنی پڕۆژه بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كان، به تایبه‌تی پرۆژه بچووك و مامناوه‌ندیه‌كان و، چالاككردنی رۆڵه‌كه‌ی.یازدهم: ڕێكخستنی میكانیزمی پاراستنی مۆڵكایه‌تی هزری بازرگانی و پیشه‌سازی و پێدانی نیشانه‌ی ناسینه‌وه (العلامات الفارقه) وره‌سم ونموونه‌ی دروستكراوه‌كه و بڕوانامه‌ی داهێنان (براءه الاختراع).دوازدهم: خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ستنی ڕێككه‌وتنامه‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ئابووری هه‌رێم له بواری بازرگانی ناوخۆ و ده‌ركیدا و، قوڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌لأ سه‌رچاوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی ته‌كنولۆجیدا، له سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ده‌ستوری عێراق به هه‌رێمی داوه.سێزده‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌رێم له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له كاتی مۆركردنی رێككه‌وتنامه و گرێبه‌ست كه مۆركی ئابووری و بازرگانی و پیشه‌سازیان هه‌یه و به‌هێز كردنی رۆڵی هه‌رێم و پارستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌پێی یاسا و به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.چوارده‌م: ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای پێوست بۆ به‌شداریكردن له چاككردنی كه‌ش وهه‌وای وه‌به‌رهێنان و ئاسانكردنی خزمه‌تی وه‌به‌رهێنان و داڕشتنی به‌رنامه‌و، هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆ و ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.پانزدهم: به‌شداری كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی ته‌واوكاری باش به ئامانجی به‌دیهێنانی كاری چاودێریكردنی هونه‌ری له‌سه‌رهاورده و هه‌نارده‌و به‌دواداچوونی جۆری به‌رهه‌می پیشه‌سازی ناوخۆیی كه له‌گه‌لأ مواسه‌فاتی باوه‌ڕپێكراوی جیهانیدا بگونجێ و پیشكه‌ش كردنی ئامۆژگاری و رێنوێنی له پێناو چاككردنی جۆری به‌رهه‌م و گه‌شه‌پێدانی كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوونه‌كه‌ی و به‌كارهێنانی ئامێری تازه بابه‌ت تیایدا.شازده‌م : په‌ره‌پێدان و چاكتركردنی جۆری ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه وه‌زاره‌ت پێشكه‌شی هاووڵاتیانی ده‌كات له رێگای وه‌رگرتنی (تبنی) شێوازی نوێ له بواری به‌ڕیوه‌بردن و، سوود وه‌رگرتن له تهكنولۆجیای زانیاری له ڕێگای وه‌رگرتنی (تبنی) ته‌كنیكی سیسته‌مه‌كانی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌گه‌لأ هاوبه‌شه‌كانی و هاووڵاتیانیشدا كارا ببێت، وچاككردن و ئاسانكردنی چاره‌كردن و رێكاره‌كانی مامه‌ڵه‌كردن و دامه‌زراندنی بنه‌ماكانی زانیاری به شێوه‌یه‌ك كه جۆری ئه‌دای وه‌زاره‌ته‌كه باشتر بكات و، ژێنگه‌ی پێوست بۆ گه‌شه‌كردنی ئابووری هه‌رێم فه‌راهه‌م بكات. حه‌ڤده‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ژووره‌كانی بازرگانی وپیشه‌سازی به جۆرێك كه خزمه‌تی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت له خزمه‌ت كردنی هه‌ردوو كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی له هه‌رێمدا بكات.پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی چواره‌م : وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و به‌رپرسی كاره‌كانیه‌تی و سیاسه‌ته‌كه‌ی ئاراسته ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات و هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و ده‌سه‌ڵات و كاروباره‌كانی دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌بێ، به پێی حوكمه‌كانی یاسا له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاریه‌تی و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌بریكارانی وه‌زاره‌ت یان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی له‌ناو وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی ده‌زانێت، بسپێرێت.دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت:أ- بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی: له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به چالاكی بازرگانییه‌وه تایبه‌تن، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ.ب ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پێشه‌سازی: له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به چالاكی پیشه‌سازییه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌و وه‌زیره‌وه به‌نده و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ستهێنابێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی هه‌ردوو بریكارانی وه‌زاره‌ت: هه‌ر نووسینگه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ وژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار تێناپه‌ڕێت و ده‌بێ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بن و شاره‌زایی و كاركردنیان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌بێ كه له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.شه‌شه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتی یه‌كان: ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه‌ی خواره‌وه به وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ستن، هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ:1- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری دارایی و كارگێریی.2- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی.3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی.4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان.5- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانان و به دواداچوون.حه‌وته‌م:أ ـ ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت:1- وه‌زیر/سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه.2- هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت/ئه‌ندامن.3- راوێژكارانی وه‌زاره‌ت/ئه‌ندامن.4- به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان/ئه‌ندامن. 5- وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ركه‌سێكی شاره‌زا كه له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی به گونجاوی بزانێ له‌كاتی پێویستدا بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بانگی بكات به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ. ب ـ ئه‌نجومه‌ن به گفتوگۆكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت ده‌بێ و لێكۆڵینه‌وه له رێگاكانی سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاری گونجاو بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفت و كۆسپانه‌ی كه ره‌نگه رووبه‌رووی ببنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌وی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كار‌و پابه‌ندییه‌كانیان كه پێیان ده‌سپێردرێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه به‌گونجاوی ده‌زانێ و، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت و ماف و ئه‌ركه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كرێ.حوكمه كۆتاییهكانماددهی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: به پێڕه‌و ئه‌رك و پسپۆرایه‌تی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌ست نیشان ده‌كرێ .دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ .سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه له‌ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێی پێوستی كاره‌كانی له نوێ دابمه‌زرێنێ یان لێكی بدات یان هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م : كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت .دووه‌م : یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ژماره (11)ی ساڵی (2006) و یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی ژماره (13)ی ساڵی (2006) هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م: ماف و پابه‌ندی و كه‌ل وپه‌ل و میلاكاتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵوه‌شاوه بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان ) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیه پێویستیه‌كانی دهرچوواندنیلهبهر تازه دروستبوونی وه‌زاره‌تی بازرگانی وپیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان دوای لێكدانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و له پێناو ده‌سنیشان كردنی پێكهاته و ئامانج و ئه‌ركه‌كانی به شێوه‌یه‌ك كه گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌پێی سیاسه‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌دی بهێنی، به پێویست زانرا یاسایه‌كی تایبه‌ت ده‌ربكرێ كه ئه‌وانه‌ی له پێشه‌وه هاتووه به‌دی بهێنێت، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (11) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری | 10
یاسای ژماره (11) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری | 10
یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیریبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:36مێژووی بڕیار 16/11/1992بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری رۆشنبیری، بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 12/11/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (11) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیریماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێم.وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم.بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشه‌مبیری هه‌رێم.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆیه.1-پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی ی رۆشنبیری كوردی و پێشخستنی به شێوه‌یه‌ك كه له گه‌ل به‌ها ره‌وشتیی یه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردهواری و ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی و ئاواته دیموكراتی یه‌كان و گه‌شه پێدانی گیانی گونجان و برایه‌تی له نێوان كور و كاڵانی گه‌لی كوردستاندا بگونجێ و به‌ستنی په‌یوه‌نی رۆشه‌مبیری له نێوان گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهاندا.2-پشتگیری كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌ی له هه‌رێمدا و یاریده‌دانی ئه‌دیبان و نووسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان به له‌چاپدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان.3-دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌ك بۆ چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه گه‌ری بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردن.4-دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ هه‌رێم.5-دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ندێكی گشتی بۆ هونه‌ره‌كان.6-هاندانی به‌هره‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و زارنستی و وه‌رزشی خولقێنه‌ری لاو.7-بایه‌خدانێكی بابه‌تی به رۆشنبیری مندا به ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه.8-پشتگیری كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی شانۆگه‌ری و هونه‌ره مللیه‌كان و پیشه‌سازی سینه‌مای كوردی.9-پشتگیری كردن و هاندانی یه‌كێتی و رێكخراو و یانه و تیپه رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری زانستیه‌كان.10-سازدانی میهره‌جان و دیدار و كۆری رۆشه‌مبیری و ئه‌ده‌بی و وه‌رزشی و رێكخستنی رێكخستنی پێشانگا و هونه‌ری شێوه‌كاری.11-بوژاندنه‌وه‌ی سامانی نه‌ته‌وایه‌تی ی میللی له گشت بواره‌كانی دا (ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، یشه میللی یه‌كان)و دامه‌زراندنی ئه‌تیكه خانه‌ی تایبه‌تلی بۆیان و پشتگیری و فراوانكردنی ئه‌وانه‌ی هه‌ن.12-گه‌ران بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان و پاراستنیان و وه‌رگرتنی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا و دامه‌زراندنی ئه‌نتیكه خانه‌یه‌كی نیشتیمانی و ئه‌نتیكه خانه‌ی ناوخۆیی بۆیان و پشتگری فراوان كردنی ئه‌وانه‌ی هه‌ن.13-ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه‌ك كه بێته ئۆرگانی حكومه‌ت.14-دامه‌زراندنی چه‌ند ئیزگه‌یه‌كی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن.15پشتگیری و كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی وه‌رزشی و كه‌شفی و لاوان له هه‌رێماد.مادده‌ی سێ یه‌م:1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵایی وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنیشاندانی له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكییه‌كانی هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان و رێنمایی یانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌نیان به ئه‌رركه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی یه‌وه له رووی یاسایی و به‌رێوه‌بردنی و هونه‌ری یه‌وه هه‌ی، له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسا و پیره‌و و رێنماییی یی كارپێكراوه‌كانی تر، هه‌ر وه‌كو له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراناد به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی و به‌رپرسیاره.2-به‌رپرسیاری وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر بۆیانی دیاری ده‌كا.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگا و به‌رێوه‌به‌رێتی پێكدێ:1-نووسینگه‌ی وه‌زیر.2-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت.3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت كه له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێكدێ:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره و كه‌سان.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ی ژمێرییاری پێداچوونه‌وه.ج-به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه‌دانان و پێداچوونه‌وه.د-به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی.ه-دایه‌ره‌ی قانوون.4-به‌رێوه‌به‌رێتی ی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر كه له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێكدێ:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ی هونه‌ره شێوه‌كاریه‌كان.ج-به‌رێوه‌به‌رێتی ی سینه‌ما و زانست.د-دایه‌ره‌ی رۆشنبیری منداڵ.ه-به‌رێوه‌به‌رێتی ی هانادنی زانستی.و-به‌رێوه‌به‌رێتی ی سامانی مللی.ز-به‌رێوه‌به‌رێتی ی لێكۆلینه‌وه‌ی ئاواز و مۆسیقا.ح-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رۆشنبیری توركمان.گ-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رۆشنبیری ئاشووری.ی-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رۆشنبیری له پارێگاكانی هه‌رێمدا.ك-خانه‌ی جل و به‌رگی كوردی.5-به‌رێوه‌به‌رێتی ی گشتی شوێنه‌واره‌كان كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌ت یه‌كانی شوێنه‌واری پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌سپێرێ.6- به‌رێوه‌به‌رێتی ی راگه‌یاندن كه له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێدێ:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ی ئاژانسی دهنگو باسی كوردستان.7- به‌رێوه‌به‌رێتی ی گشتی وه‌رزش و لاوانی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه‌ی ده‌به‌سترێته‌وه.8-ده‌زگای چاپه‌مه‌نی رۆژناوه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردنی كه ه پێی په‌یره‌وێكی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێنێ.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی كاتی به‌مه‌به‌ستی به‌دی هێنانی ئه‌و ئه‌ركانه پێكبێنێ كه له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه داده‌نرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: قه‌واره‌ی رێك پێكی وه‌زاره‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان پێره‌وێكی تایبه‌تی دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا، به‌رێوه‌به‌رێتی و به‌ش و لقی نوێ پێك بهێنێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكی دایه‌ره سه‌ره‌كی یه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپێرێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌و یاسا و رێنمایی و په‌یره‌وانه‌ی تایبه‌تن به رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش لاوانه‌وه له حكومه‌تی ناوه‌ندی یه‌وه ده‌رچوون، وه‌ها داده‌نرێن كه له كارپێكردنی ده‌بن تا وه‌ختی ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه یا هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه به‌مه‌رجێ له‌گه‌ڵ ئاوانته‌كانی گه‌لی كوردستان و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.ماده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا‌و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه)له‌به‌ر ئه‌و ماوه دوور و درێژانه‌ی كه گه‌لی كورد و كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستادا دووچاری چه‌وساندنه‌وه‌ی رۆشنبیری و خنكاندنی ئایدۆلۆجی و كوشتنی گیانی خوڵقاندن و ته‌قه‌لای شێواندنی مێژووی و رۆشنبیری وسرینه‌وه‌ی ئاواته نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كان بوو بوون به تایبه‌تیش كه ئێستا وا هه‌لێكی مێژوویی هه‌ڵكه‌وتووه تا گه‌لی كوردستانی عێراق به دیموكراتیه‌ت و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانی بۆ په‌رله‌مانێكی دیموكراتی و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی خۆی شاد بێ، ئینجا له‌به‌ر پێویستی بوونی وه‌زاره‌تێك كه بایه‌خ به رۆشنبیری ره‌گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه و هونه‌ر و وه‌رزش و هه‌ر كاروبارێك كه په‌یوه‌ندی به‌م ئه‌ركه جۆراو جۆرانه‌وه هه‌بێ، ئه‌م یاسایه ده‌ركا....
یاسای ژماره (11) ساڵی 1993 یاسای ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
یاسای ژماره (11) ساڵی 1993 یاسای ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
یاسای ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 25مێژووی بڕیار 17/5/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدان و په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 16/ 5/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (11) ساڵی 1993 یاسای ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدانی هه‌رێم.3-وه‌زیر: وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدانی هه‌رێم.4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدانی هه‌رێم.5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری و وه‌زاره‌ت.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:1-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی گشتی ی سیاسه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدانی هه‌رێم له بواری دروستكردنه‌وه‌ی شار و گوند و خانووبه‌ره رووخێنراوه‌كان و رێگا و پردیش له سنووری كه‌رته‌كانی ئه‌و پرۆژانه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه كه به وه‌زاره‌ت سپێردراون.2-جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی بۆ وه‌زاره‌ت بڕیار دراوه پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی ساڵانه‌و مام ناوه‌ندی و درێژخایه‌نی پێویست بۆ جێ به‌جێكردنیان.3-دانانی سكێچ و به‌رنامه‌ی كار بۆ نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی پابه‌ندیانن به شێوه‌ی جێبه جێ كردنی راسته‌وخۆ له لایه‌ن ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه یا سپاردنیان به كۆمپانیاكان یا ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندیدار و پسپۆرن بۆ جێبه‌جێ كردن.4-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه به سیفه‌تی به‌ڵنده‌ر (مقاول)پرۆژه‌ی هه‌ر لایه‌نێكی ناو هه‌رێم له رێگه‌ی ده‌زگا جێبه‌جێكار و سكیچكێشه‌كانییه‌وه جێبه‌جێ بكا.5- به‌ڵێن به‌ستن (التعاقد) له گه‌ل كارمه‌ندانی بیانی یا كۆمپانیا‌و دام و ده‌زگا پسپۆریه‌كان بۆ كاركردن له فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تدا یا ته‌واو كردنی ئه‌و هه‌نده كارانه‌ی پێ یان سپێردراوه، ئه‌مه‌ش به په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.6-پێشنیاز كردنی نه‌خشه و پرۆژه‌ی گه‌شه له چوار چێوه‌ی نه‌خشه گشتییه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدان و جێبه‌جێ كردنیان به رێكخستن له‌گه‌ل لایه‌ن و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كاندا.7-به‌گه‌ر خستنی ئه‌و داهاتانه‌ی له هه‌ندێ له چالاكی یه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه ده‌ست ده‌كه‌ون بۆ مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان ئه‌ویش دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتیكردنی به جێهێنانی یاسا و په‌یره و رێنماییه‌كانی تیادا و له وێشه‌وه بریار و فه‌رمان و رێنماییه‌كان ده‌رده‌چن له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و گشت كار‌و باره ئیداری و هونه‌ری و داراییه‌كانی له سنووری ئه‌م یاسایه‌دا بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یا هه‌ر یه‌كێك له وه‌زاره‌تدا به لایه‌وه په‌سه‌ند بلێ بسپیری له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌و مانایه‌ی ئه‌مێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره.2-بریكاری وه‌زاره‌ت: له سه‌رپه‌رشی كردنی كاره‌كانی وه‌زاره‌تدا یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دا و ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.3-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌ن:أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ب-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌با و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ج-به رێوهبهرێتی نه‌خشه‌كێشان و به‌دوا داچوون: به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.د-به‌رێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی به‌دواداچوون: به نووسینگه‌ی وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.ه-فه‌رمانگه‌ی یاسایی: به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.مادده‌ی چواره‌م:به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی دیوانی و دام و ده‌زگاكانیان:1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی و زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌به‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.أ- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداره و كه‌سان.ب- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداری.ج- به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری پێداچوونه‌وه‌ی دارایی.2- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆران بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی ئاوه‌داتكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكانی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك له وه‌زاره‌تدا به ناوی (ئه‌نجومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان) به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیر به‌م جۆره ده‌بێت:1-بریكاری وه‌زاره‌ت: جێگری وه‌زیر.2-به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندام.3-به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون: ئه‌ندام.4-هه‌ر كارمه‌ند و پسپۆرێك كه وه‌زیر له ناو وه‌زاره‌ت و له ده‌ره‌وه‌یدا هه‌ڵیان ده‌بژێرێ.دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن:1-ئاماده كردن و دارشتنی ئامانجه گشتی یه‌كانی نه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌به‌ر رۆشنایی ی رێنوێنی یه‌كانی (توجیهات) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا.2-پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز كردنی سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كان و گۆرینی نه‌خشه‌كان و دیاریكردنی چۆنێتی ی ریز به‌ستنیان.3-لێكۆلینه‌وه و پێشنیاز كردنی بوودجه‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان.4-لێكۆلینه‌وه‌ی باری مادده سروشتی یه‌كانی بۆ مه‌به‌ستی بینا كردن و پیشه‌سازی و پشت به‌ستن به خێر و بێری هه‌رێم.5-لێكۆلینه‌وه‌ی راپۆرتی خوله‌كی ی گشتی وه‌زاره‌ت كه به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه كێشان ئاماده‌ی ده‌كا و تێبینی رێنوێنی خۆی له باره‌یه‌وه ده‌رده‌برێ.6-پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و دیاری كردنی ئه‌و رێ و شوێنانه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌ندێ پیشه‌ه‌سازی و ئه پرۆژه كشتوكاڵیانه زامن ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی یان به‌و ناوچانه‌وه هه‌یه كه ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان ده‌یانگرێته‌وه.7-لێكۆلینه‌وه‌ی به‌شدار بوونی كه‌رتی تایبه‌تی له چالاكی و ئاوه‌دانكردنه‌وه وگه‌شه پێدان. 8-لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌ر ده‌می و راده‌ربرین و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و ئامۆژگاری ی پێویست له باره‌یه‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:گشت ئه‌و كۆمپانیا و فه‌رمانگه‌و به‌رێوه‌به‌رێتی یان هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه و كه له‌وه‌به‌ر به وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌وه به‌سترابوونه‌وه و درانه پاڵ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌و ئه‌میش سه‌باره‌ت به مافه‌كانیان ده‌چێته جێگه‌یان و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان به‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته دابه‌ش ده‌كرێن و هه‌موو ئه‌و ئیلتیزام و مافانه‌ی له دوای پێك هاتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه له 4/7/1992 دا هاتوونه كایه‌وه ده‌خرێنه لای ئه‌م وه‌زاره‌ته.مادده‌ی حه‌وته‌م:1-وه‌زیر بۆی هه‌یه له چوارچێوه‌ی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت له پێویستدا به‌رێوه‌به‌رێتی به‌ش و لق و وه‌حده‌ی نوێ پێك بێنێ یا له یه‌كیان بدا.2-به په‌یره و ئه‌رك و تایبه‌تكاری یه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كرێن.3-وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی پێویست لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی پێك بێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ له‌گه‌ل حوكمه‌كانی یاسادا ناكۆك بن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكا.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه)كوردستان به درێژایی زیاتر له سێ ساڵه له‌سه‌ر ده‌ستی حوكمه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان كه‌وتبووه به‌ر شاڵاوی به‌رده‌وامی وێرانكردنه‌وه و سیاسه‌تی زه‌وی سوتاوی له دژ به‌كارده‌هێنرا كه له ئه‌نجامیدا هه‌زاره‌ها گوند و بونیادی ژێره‌وه‌ی ئابووری هه‌رێم كاول كران.دوای پێك هێنانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێویست بوو ده‌ست بگری به كاركردن بۆ سه‌ر له نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه و بینا كردنه‌وه ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی فاشی ی عێراق له سیاسه‌تی ئه‌نفالی به‌دناو وێرانی كردوو ئه‌مه له زنجیره‌ی ئامانجه‌كاندا خرایه پشتی هه‌مووانه‌وه بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 1997یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای خوێندنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 1993 | 7
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 1997یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای خوێندنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 1993 | 7
یاسای یه‌كه‌مین یاسای هه‌مواركردنی یاسای خوێندنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی-عێراقژماره بڕیار: 36مێژووی بڕیار: 28/12/1997بڕیاربه گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی خۆیدا له رۆژی 28/12/1997 بڕیاری له‌سه‌ر دا و پشت به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 دا پێمان دراوه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (11)ی ساڵی 1997یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای خوێندنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 1993 مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی (13) سیانزه‌هه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:سه‌رۆكی زانكۆ به ده‌ستنیشان كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵاوه داده‌مه‌زرێت، به‌و مه‌رجه‌وی كه ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و لانی كه‌م پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت و راژه‌ی زانكۆیی (خدمته الجامعیه) له ده ساڵان كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی (17) حه‌ڤده‌هه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:راگر (عمید)ی كۆلێژ به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه ده‌ستنیشان ده‌كرێ، به‌و مه‌رجه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و پله‌ی پرۆفیسۆر یان پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت و راژه‌ی زانكۆیی له (7) حه‌وت ساڵان كه‌متر نه‌بێت و، هه‌مان ئه‌و پسپۆریانه‌ی (اختصاصات) به خۆ ده‌گرێت كه له مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا هاتوون.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی بیست و نۆهه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:سه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت، به مه‌رجێك بروانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و پله زانستییه‌كه‌ی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر نزمتر نه‌بێت و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆریی بێت.مادده‌ی چواره‌م:بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:راگری په‌یمانگا به بریاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت، به‌و مه‌رجه‌ی پله‌كه‌ی (مدرس) یان سه‌روه‌تر بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی هاو دژی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق...