یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1996 ـ یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ ژماره (3)ی ساڵی 1992 | 4
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1996 ـ یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ ژماره (3)ی ساڵی 1992 | 4
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1996 ـ یاسای دووهمههمواركردنی قانوونی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانیههرێمی كوردستان ـ ژماره (3)ی ساڵی 1992به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 4مێژووی بڕیار:23/9/1996بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی مادده (53 و 56) له یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجوومه‌ن له دانیشتنی ڕۆژی 23/9/1996 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1996 ـ یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ ژماره (3)ی ساڵی 1992مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده (2)ی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1994 كه به بڕیاری ژماره (35) له 14/12/1994 ده‌رچووه لاده‌برێت و بڕگه‌ی (4) له مادده (9)ی قانونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 1992 ده‌بێته بڕگه (أ) له هه‌مان مادده‌دا و بڕگه(ب)ی مادده‌كه وه‌كو خواره‌وه ده‌بێت:ب/ده‌كرێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق چه‌ند وه‌زیرێكی هه‌رێمی تێدا بێ.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 13
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 13
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقبهپێی برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (8)ی رۆژی 11/5/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمدا.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته.چواره‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی ده‌سته.مادده‌ی دووه‌م:به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ به ناوی (ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕیی خۆی هه‌یه و له ڕووی كارگێڕییه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌لكێ.مادده‌ی سێیه‌م:ئامانجی ده‌سته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:یه‌كه‌م: پاراستن و چاككردنی ژینگه و په‌ره‌پێدانی بۆ رێگه گرتن له پیس بوونی و پارێزگاری كردن له پاك و خاوێنی و جوانیه‌تی هه‌رێم.دووه‌م: پاراستنی ژینگه و ته‌ندروستی گشتی له مه‌ترسییه‌كانی چالاكی و كاری زیانبه‌خش به ژینگه و مرۆڤــ.سێیه‌م: نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی چه‌كی كیمیایی و ته‌قیوه‌كان به هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كانی مین و پاشماوه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه ده‌بنه مایه‌ی پیسبوونی ژینگه‌یی.چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی ژینگه‌یی و پته‌وكردنی هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی تاك و كۆمه‌ڵ بۆ پاراستنی ژینگه و باشكردنی و كاراكردنی ڕۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هاندانی ئه‌ركی خۆبه‌شین له‌و بواره‌دا.مادده‌ی چواره‌م:ده‌سته بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه له‌پیس بوون و كاركردن له پێناو چاككردنی جۆره‌كه‌ی و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سه‌ند كردنی.دووه‌م: دانانی پلانی ساڵانه و مامناوه‌ندی و درێژخایه‌ن بۆ پاراستنی ژینگه و چاككردنی.سێیه‌م: ده‌رچوواندنی رێنمایی تایبه‌ت به‌ده‌سنیشان كردن و به‌رزه‌فتیه‌كان و زانیاریی پێویستی ژینگه‌یی و چاودێری كردنی سه‌لامه‌تی ژینگه بۆ پرۆژه‌كان و سه‌لامه‌تی و دروستی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییانه، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی به‌ڵێن و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ پاراستنی ژینگه و یاسا كار پێكراوه‌كان.چواره‌م: ئه‌نجامدانی ڕوپێو و پشكنینه‌كانی په‌یوه‌ست به‌پیسبوونی ژینگه و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ژینگه و ئاماده‌كردنی نه‌خشه ژینگه‌یه‌كان هه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته سه‌رۆكێكی ده‌بێ به‌پله‌ی تایبه‌ت و خۆی سه‌رۆكی باڵایه‌تی و به‌رپرسه له‌كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌په‌رشتی و چاودێری كردنی و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كانی په‌یوه‌ندییان هه‌بێ به ئه‌ركه‌كانی ده‌سته و ده‌سته‌ڵاته‌كانی و هه‌موو كاروبارێكی هونه‌ریی و دارایی و كارگێڕیی به پێی حوكمه‌كانی یاسا له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و جێبه‌جێ ده‌كرێن و خۆی به‌رپرسه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا.دووه‌م: ئه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكی ده‌سته داده‌مه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه لێ بێته دی: ده‌بێ له هاووڵاتیانی هه‌رێم بێت و دانیشتووی بێت.ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌لانی كه‌م هه‌بێ و له‌بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆی لێهاتوویی و شاره‌زایی هه‌بێت.خوو و ره‌وشتی باش بێ و به‌تاوانی جینایه‌ت یان كه‌تنی له‌كه‌دار به‌شه‌ره‌ف حوكم نه‌درابێ.به‌شداریی له‌و تاوانانه نه‌كردبێ كه ده‌سته‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ر ئه‌نجامی دابن.سێیه‌م: سه‌رۆك به‌مه‌رسومێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پاڵاوتنی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دادمه‌زرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێكدێ و هه‌ر فه‌مارنگه‌یه‌كیش له‌وانه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكه‌وه به‌رێوه ده‌چێت كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له‌بواری پسپۆڕی فه‌رمانگه‌كه‌دا هه‌بێ و، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن:فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی و یاسایی.فه‌رمانگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژینگه‌یی و راگه‌یاندن.فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ری.فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌نوێ دابمه‌زرێنێت یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی ده‌سته و به‌پێی پێویستی كاره‌كانی.مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌سته و له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ: 1- نوێنه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه كه له‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ: وه‌زاره‌تی ناوخۆ.وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار.وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.وه‌زاره‌تی پلاندانان.وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان.وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی.وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان.وه‌زاره‌تی كاره‌با.وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن.وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه.وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان.وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی.2- أ- دوو ئه‌ندام له‌شاره‌زا و پسپۆڕانی بواری پاراستنی ژینگه به‌بڕیاری سه‌رۆكی ده‌سته.ب- نوێنه‌رێك له‌لیژنه‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌پارێزگاكانی هه‌رێم.دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه و ئه‌و لایه‌نانه‌ش بانگ بكات كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون تا به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگانه كۆ ده‌بێته‌وه و سه‌رۆك بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویست بانگێشت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی كتوپڕ بكات و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و لهبارێكدا گه‌ر ده‌نگه‌كان یه‌كسان بوون ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه‌و، له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نیشه راپۆرتی ساڵانه له‌سه‌ر بارودۆخی ژینگه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزكاته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م : یه‌كه‌م: له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی پارێزگار یا ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه و ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌ری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی حه‌وته‌مدا ده‌ست نیشان كراون له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه له پارێزگا پێك ده‌هێنرێ و پێی ده‌گوترێ ((لیژنه‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌پارێزگا)).دووه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ی كه له‌مادده‌ی حه‌وته‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی پارێزگاش پیاده ده‌كرێت.مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی ده‌سته به پێره‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. مادده‌ی ده‌یه‌م : سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی یازدهم: یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره (8)ی ساڵی 2008 وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن و گوزارشتی ((سه‌رۆكی ده‌سته))ش جێگای ((وه‌زیر)) و گوزارشتی ((ده‌سته)) جێگای ((وه‌زاره‌ت)) ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاسای ناوبراودا هاتبن.دووه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی دوانزده‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سیانزده‌هه‌م:ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق هۆیه پێویسته‌كانی دهرچوواندنیبهمهبهستی پاراستنی ژینگه و پارێزگاری كردن له‌ته‌ندروستی گشتی و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و هه‌مه جۆری زینده‌وه‌ریی و به‌دوا داچوونی ئه‌و هۆكارانه‌ی كارده‌كه‌نه سه‌ر سه‌لامه‌تی گشتی و لابردن و چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی چه‌كی كیمیایی و ئه‌و ماددانه‌ی كه ده‌بنه هۆی پیسبوونی ژینگه و، به‌مه‌به‌ستی بڵاوبوونه‌وه‌ی هۆشیاری ژینگه‌یی و رۆشنبیری ژینگه‌یی له هه‌رێمی كوردستان پێویستی كرد ده‌سته‌یه‌ك دابمه‌زرێ تاكو ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2011 یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 28
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2011 یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 28
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقبه پشت به‌ستن به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رچاوی خستووه، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (9)ی رۆژی 26/4/2011 بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2011 یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان-عێراقبهشی یهكهمپێناسه و دامه‌زراندن و ئامانجهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی دادێن، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی هه‌رێم.سێیه‌م: حكومه‌ت: حكومه‌تی هه‌رێم.چواره‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی له هه‌رێمدا.پێنجه‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی له هه‌رێمدا.شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمدا.مادده‌ی دووه‌م:به پێی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌یه‌ك به ناوی (ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق) داده‌مه‌زرێت، خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌ویی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و له ژێر چاودێریی په‌رله‌ماندا ده‌بێت و له نێو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا ته‌رخانكراوی (تخصیصات) ده‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه ئامانجه‌كه‌ی:یه‌كه‌م: جێگیركردنی میكانیزمێكی كارا بۆ چه‌سپاندنی پره‌نسیپـی سه‌روه‌ریی یاسا.دووه‌م: نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و پشتیوانی كردن له بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و تۆكمه كردنی له نێو تێكڕای ده‌زگاكانی هه‌رێمدا، له رێی رێكاره یاساییه‌كانه‌وه.سێیه‌م: پیاده‌كردنی رێكاری پێویستی یاسایی بۆ خۆ پاراستن له گه‌نده‌ڵی.چواره‌م: پشت به‌ستن به پێوه‌ری بابه‌تی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كار و په‌ره‌پێدانی له راژه‌ی گشتیدا و له‌ناو بردنی رۆتین.پێنجه‌م: جێگیركردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌فتاری وه‌زیفی و له ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسایه‌تی له كاتی به‌جێ گه‌یاندنی راژه‌ی گشتی، به گوێره‌ی ئه‌و یاسا و رێكارانه‌ی گه‌نده‌ڵی حه‌رام ده‌كات.مادده‌ی چواره‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌بن به سه‌ر:یه‌كه‌م: سه‌رۆكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێ كردن و دادوه‌ری و ئه‌ندامانیان و ئه‌وانه‌ی كاریان تێدا ده‌كه‌ن.دووه‌م: لایه‌نه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت كه وه‌ك كه‌س و كۆمپانیا كه له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكان و تێكڕای فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا گرێبه‌ستیان كردووه.سێیه‌م: رێكخستنه سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رێكخراوی ناحكومی و نێوده‌وڵه‌تی كه له هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن، یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه و یانه‌كان، هێنده‌ی په‌یوه‌ندیان به‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌بێت:1- یاسایه‌تی سه‌رچاوه‌كانی پاره‌دان و به‌خشین.2- جۆری خه‌رج كردن به گوێره‌ی ئه‌و رێسایانه‌ی له خه‌رج كردن‌دا په‌یڕه‌و ده‌كرێن.3- ره‌چاو كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی تایبه‌ت به خۆیان و سه‌رپێچی نه‌كردنی.به‌شی دووهمئهرك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دهستهماددهی پێنجه‌م:ده‌سته كار ده‌كات بۆ:یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردن و پیاده كردنی یاساكانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و پێوه‌ره‌كانی راژه‌ی گشتی به پێی دستوور و یاسا كار پێ كراوه‌كان.دووه‌م: لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌كانی گه‌نده‌ڵی و ره‌وانه كردنیان بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند و به دواداچوونیان.سێیه‌م: وه‌رگرتنی سكاڵای هاووڵاتیان، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به گه‌نده‌ڵی و لایه‌نانی جیاجیاوه هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه كردن تێیاندا.چواره‌م: پاراستنی نهێنیی ناسنامه‌ی هاریكاران به گوێره‌ی یاسا.پێنجه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتوورێكی نیشتیمانی بۆ گه‌شه‌پێدانی ره‌وشتی ده‌سپاكیی كه‌سی و په‌یوه‌ست بوونی خودی به پێوه‌ره‌كانی راژه‌ی گشتی و، كار له‌گه‌لأ به‌رپرسانی تایبه‌تمه‌نددا ده‌كات، له پێناو دانانی پرۆگرامه‌كانی خوێندنی نیشتیمانی بۆ پاڵپشتی كردن له چه‌مكی ده‌سپاكیی گشتی.شه‌شه‌م: ده‌ركردنی رێنمایی بۆ رێساكانی ره‌فتاری وه‌زیفی بۆ روون كردنه‌وه‌ی پێوه‌ری راژه‌ی گشتی و ره‌وشته‌كانی، كه ده‌بێ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێوه‌ی په‌یوه‌ست بن، به‌وپێیه‌ی مه‌رجێكه بۆ دامه‌زراندن و به‌رده‌وام بوون له راژه و چاودێری كردنی ئاستی په‌یوه‌ست بوون پێیانه‌وه، ماوه نا ماوه‌ش به پێی پێویست هه‌موار ده‌كرێت.حه‌وته‌م:1- ده‌ركردنی رێنمایی به گوێره‌ی رێساكانی وه‌ده‌ستهێنانی ناڕه‌وا، كه به ده‌ق له به‌شی پێنجه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، كه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و هاوسه‌ران و منداڵانی ناكامیان په‌یوه‌ست ده‌كات، به‌رژه‌وه‌ندیی دارایی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن، ماوه نا ماوه‌ش به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه به گونجاوی ده‌زانێت بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی لێی چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت، هه‌موار ده‌كرێت.2- ئاشكرا كردنی به‌رژه‌وه‌ندیی دارایی بریتییه له داتای ورد سه‌باره‌ت به سامانی راسپێردراو (المكلف) له خانووبه‌ره و گواسته (المنقوله) و داهاتی دارایی و ره‌سیدی نێو بانك و پشك و سه‌نه‌د و مافی مه‌عنه‌وی له نێو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا.3- ئاشكرا كردنی به‌رژه‌وه‌ندیی دارایی ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:أ- سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی.ب ـ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر و ئه‌ندامان.ج ـ سه‌رۆكی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی.د ـ وه‌زیران و ئه‌وانه‌ی له پله‌ی وه‌زیردان و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان.هـ ـ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی و جێگره‌كه‌ی و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی ده‌سته و لێكۆڵه‌رانی.و- خاوه‌ن پله‌كانی تایبه‌ت و بریكار و یاریده‌ده‌رانیان.زـ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و یاریده‌ده‌رانیان.ح ـ دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و سه‌رپه‌رشتیارانی داد و لێكۆڵه‌ران.گ ـ ئه‌فسه‌رانی پاسه‌وانی هه‌رێم وهێزی ئاسایشی ناوخۆ.ی ـ سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان و سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی.ك ـ هه‌ر كه‌سێك كه له پۆستێكی مه‌ده‌نی یان سه‌ربازیدایه، له‌وانه‌ی پێشتر (له سه‌ره‌وه) ناویان نه‌هاتبێ و ده‌سته به پێویستی ده‌زانێت راپۆرتی ئاشكرا كردنی دارایی بیگرێته‌وه، به گوێره‌ی رێنماییه‌ك كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رده‌چێت.هه‌شته‌م:1- ده‌سته بۆی هه‌یه فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیدار راسپێرێت، ده‌ستی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره بكێشته‌وه كه له ژێر لێكۆڵینه‌وه دایه، به گوێره‌ی یاسای به‌رزه‌فت كردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ژماره (14)ی ساڵی 1991ی كار پێ كرا‌و له هه‌رێمدا.2- ده‌سته بۆی هه‌یه ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پێوه‌ره‌كانی راژه‌ی گشتییه‌وه هه‌یه، ره‌وانه‌ی لای سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگه حكومییه بكات كه فه‌رمانبه‌ری سه‌رپێچیكار سه‌ر به ئه‌وێیه، بۆشی هه‌یه راسپارده‌یه‌ك هاوپێچ بكات بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری بهرزهفتانه و دادوه‌ریانه.نۆیه‌م:1- ده‌سته چاودێریی هه‌ڵسووڕاندنی سامانی هه‌رێم و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌كات، به هاوكاری له‌گه‌لأ دیوانی چاودێریی دارایی و لایه‌نه‌كانی تری په‌یوه‌ندیدار.2- چاودێرییه‌كه، یاسایی بوونی بڕیار و كاری وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و ده‌سته‌كانی ژێـر چاودێری و راده‌ی ده‌سپاكییان، ده‌گرێته‌وه.3- ده‌بێ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له ژێر چاودێریدان، له‌سه‌ر خواستی ده‌سته و بێ دواكه‌وتن، زانیاری و روون كردنه‌وه و دۆكیۆمێنت (مستند) و به‌ڵگه‌نامه‌كان پێشكه‌ش به ده‌سته بكه‌ن، له نێویشیاندا ئه‌وانه‌ی نهێنین كه پله‌ی په‌نهانییان هه‌ر چییه‌ك بێت، هه‌ر شتێكی دیكه‌ش كه ده‌سته به مه‌به‌ستی چاودێری، بینینیان به پێویست ده‌زانێت.به‌شی سێیهمههڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌سته‌و ئه‌رك و پێكهاته‌كانی دهستهماددهی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌سته به ده‌نگدانی نهێنی به زۆرێنه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له نێو سێ كاندیددا ده‌گرێته ئه‌ستۆ، كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمدا كاندیدیان ده‌كات. ههڵبژێڕدراو به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی و به پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت. له حاڵه‌تی سه‌رنه‌كه‌وتنی یه‌كێك له كاندیده‌كان به دوو له سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، هه‌ڵبژاردن له نێوانی ئه‌و دوو كاندیده‌ی كه زۆرینه‌ی ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه، دووباره ده‌كرێته‌وه، سه‌ركه‌وتووش ئه‌وه‌یه كه دوو له سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنێت.دووه‌م: كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك، سه‌رباری مه‌رجه‌كانی گشتیی وه‌زیفه، مه‌رجه ئه‌مانه‌ی دادێشی تێدا بێت:1- به به‌ند كردن حوكم نه‌درا بێت له سه‌ر تاوانی ناكۆك به شه‌ره‌ف.2- خاوه‌ن شیاوی و ده‌سپاكی و بێلایه‌نی بێت.3- به‌شدار نه‌بوو بێت له‌و تاوانانه‌ی رژێمی به‌عس پلانی بۆ داڕشتبن یان جێبه‌جێی كردبن یان كردوونی.4- بڕوانامه‌ی زانكۆیی له یاسادا به‌ده‌ست هێنا بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی بێت له بواری كاره‌كه‌یدا بۆ ماوه‌یه‌ك كه له پازده سالأ كه‌متر نه‌بێت سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان هه‌یه و دوو سالأ له‌و ماوه‌یه‌ش كه‌م ده‌كرێته‌وه سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێریان له یاسادا به‌ده‌ست هێناوه و پێنج ساڵیش سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرایان له یاسادا به‌ده‌ست هێناوه و ماوه‌ی كورتی خوێندن بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌ر یه‌ك له دوو بڕوانامه‌كه به ماوه‌ی كار كردن بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌ندرێت.مادده‌ی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: داواكاریی دامه‌زراندن، له پاش راگه‌یاندنی پۆسته‌كه، پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێت، كه ژیاننامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به دامه‌زراندنیش هاوپێچی ده‌كرێت.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌ركی هه‌ڵبژاردنی سێ له داواكارانی دامه‌زراندن ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به مه‌به‌ستی كاندیدكردنیان بۆ پۆستی سه‌رۆك، تا په‌رله‌مان ئه‌ركی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكیان، به گوێره‌ی مادده‌ی (شه‌شه‌م/یه‌كه‌م)ی ئه‌م یاسایه بگرێته ئه‌ستۆ.سێیه‌م: ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌رۆك چوار ساڵه و بۆ یه‌ك جار قابیلی تازه كردنه‌وه‌یه، به هه‌مان ئه‌و رێكار و بنه‌مایانه‌ی به ده‌ق له مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.چواره‌م: رێكاری یاسایی ده‌گیرێته به‌ر ده‌رهه‌ق به سه‌رۆك له كاتی سه‌رپێچی كردنی له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به كاری وه‌زیفی ئه‌وه‌وه هه‌یه به گوێره‌ی یاسا، له پاش وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێش وه‌خته له په‌رله‌مان.پێنجه‌م: به بڕیاری په‌رله‌مان له یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه‌ی دادێ سه‌رۆك له پۆسته‌كه‌ی لا ده‌درێت،:1- ئه‌گه‌ر بڕیارێكی دادوه‌ری یه‌ك لاكه‌ره‌وه ده‌رچوو به تاوانبار كردنی به ئه‌نجامدانی تاوانێك یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر.2- ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می یان بێ باكییه‌كی مه‌زن له به‌جێ گه‌یاندنی كار و ئه‌ركه‌كه‌یدا سه‌لمێندرا.3- خراپ به‌كار هێنانی ده‌سه‌ڵات.شه‌شه‌م: بڕیاری لادان له هه‌ردوو حاڵه‌تی (2، 3) له بڕگه‌ی پێنجه‌می ئه‌م مادده‌یه، به پێی راسپارده‌ی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه ده‌رده‌چێت، كه به سه‌رۆكایه‌تیی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دادوه‌رێكی دادگای پێداچوونه‌وه (ته‌مییز) پێك دێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆك ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته بڕیار لێدراوه‌كه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه بگرێته ده‌ست، له‌به‌رده‌می په‌رله‌ماندا ئه‌م سوێنده یاساییه‌ی دادێ ده‌خوات:(سوێند به خودای مه‌زن ده‌خۆم كه ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێم سپێردراوه به راستگۆیی و ئه‌مانه‌ت و ده‌سپاكی وبێلایه‌نی و دڵسۆزییه‌وه به جێی ده‌گه‌ینم و به ئه‌مانه‌ته‌وه یاسا‌و په‌یڕه‌و ورێنماییه‌كان بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی) پیاده‌كه‌م.مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێت و پێك دێت له:1- سه‌رۆكی ده‌سته سه‌رۆك.2- جێگری سه‌رۆك جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌و له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا جێی ده‌گرێته‌وه.3- به‌رێوه‌به‌رانی گشتی ده‌سته ئه‌ندام.4- ژماره‌یه‌ك شاره‌زا له كارمه‌ندانی ده‌سته یان له ده‌ره‌وه‌ی، كه ژماره‌یان له سێ زیاتر نه‌بێت، به‌شداری له كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.دووه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ن:1- ئاماده كردنی بودجه‌ی ده‌سته‌و دیاری كردنی میلاكهكهی و دانانی خشته‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی دارایی.2- ده‌ركردنی په‌یڕه‌وی تایبه‌ت به ده‌سته.3- دانانی پلانی كاری ده‌سته.4- بڕیاردانی راپۆرتی ده‌وری كه بۆ په‌رله‌مان یان لایه‌نانی تری فه‌رمی به‌رز ده‌كرێنه‌وه.5- لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌تانه‌ی سه‌رۆك ره‌وانه‌ی لای ئه‌ویان ده‌كات و ده‌ركردنی بڕیاری پێویست له‌باره‌یانه‌وه.سێیه‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته به زۆرینه ده‌درێن و له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگدا، لایه‌نی كه سه‌رۆكی ده‌سته ده‌نگی له‌گه‌لأ داوه قبوولأ ده‌كرێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:سه‌رۆك ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن پیاده ده‌كات:یه‌كه‌م: هه‌ڵسووڕاندنی كاره‌كانی ده‌سته و مسۆگه‌ركردنی به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی له چوارچێوه‌ی یاسادا، به‌و جۆره‌ی ئامانجه‌كانی به‌دی ده‌هێنێت.دووه‌م: كردنه‌وه‌ی لقی ده‌سته له پارێزگا‌و ئیداره‌كانی هه‌رێمدا، به مه‌رجێك هه‌ر لقه فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ببات، كه به لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت.سێیه‌م: هه‌ر چوار مانگ جارێك یان هه‌ر كاتێك پێویست بوو، راپۆرتێكی ده‌وری پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكرێت، كه بریتی بێت له چالاكییه‌كانی ده‌سته‌و پوخته‌یه‌ك له باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان تێدا كراوه‌و ئه‌وانی داخراون و ئه‌وانه‌ی ره‌وانه‌ی لای دادگاكانی تایبه‌تمه‌ند كراون و رێ به جه‌ماوه‌ر و میدیاش ده‌درێت چاوی پێدا بخشێنن.چواره‌م: داوا له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكرێت، لێكۆڵه‌ری دادی بۆ كاركردن له ده‌سته‌دا ته‌نسیب بكات.مادده‌ی یازدهم:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته (جێگر) ێكی هه‌یه، كه به پله‌یه‌كی تایبه‌ته و به پێی پاڵاوتنی سه‌رۆك به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێت.دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به جێگره‌كه‌ی یان به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی بدات.مادده‌ی دوازدهم:ده‌سته پێك دێت له:یه‌كه‌م: فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی ودارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و به لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنابێ له بواری پسپۆرایه‌تیی خۆیدا به لای كه‌مه‌وه ده ساڵی شاره‌زایی هه‌بێ.دووه‌م: فه‌رمانگه‌ی كاروباری یاسایی ولێكۆڵینه‌وه‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و به لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی له یاسادا به‌ده‌ست هێنابێ و له بواری پسپۆرایه‌تیی خۆیدا به لای كه‌مه‌وه ده ساڵی شاره‌زایی هه‌بێ، پێك دێت له:1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی له یاسادا به‌ده‌ست هێنابێ، له بواری پسپۆرایه‌تیی خۆشی‌دا به لای كه‌مه‌وه پێنج ساڵ شاره‌زایی هه‌بێ، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێ ده‌گرێته ئه‌ستۆ:أ- خستنه رووی را وراوێژ له‌باره‌ی ئه‌و پرسه یاساییانه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌می ده‌سته‌وه.ب ـ دادبینی كردن (المرافعه) له به‌رده‌م دادگاكانی تایبه‌تمه‌ند هێنده‌ی په‌یوه‌ندیی به كێشه‌كانی گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه كه ده‌سته ده‌یان جوولێنێت و پێداچوونه‌وه به رێگاكانی تانه‌دان له‌باره‌یانه‌وه.ج ـ نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌سته له لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌دا كه له‌سه‌ر خواستی ده‌سته پێك هێنراون.دـ ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه وتوێژینه‌وه‌ی یاسایی تایبه‌ت به یاساكانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و رێككه‌وتننامه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له‌م باره‌یه‌وه.2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لێكۆڵینه‌وه‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا به‌ده‌ست هێنابێ و له‌بواری پسپۆرایه‌تییه‌كه‌یدا بۆماوه‌یه‌ك به‌لای كه‌مه‌وه پێنج ساڵ شاره‌زایی هه‌بێ و ئه‌ركی ئاشكراكردنی حاڵه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی له تێكڕای ده‌زگاكانی حكومه‌تدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ هه‌روه‌ها زانیاری له سه‌ریان به هاوكاری ئامێره‌كانی تهكهنیكی كۆده‌كاته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كات.سێیه‌م: فه‌رمانگه‌ی خۆ پاراستن وشه‌فافیه‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، به‌لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ، له بواری پسپۆرایه‌تیی خۆیدا به لای كه‌مه‌وه ده ساڵ شاره‌زایی هه‌بێ و ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن ده‌گرێته ئه‌ستۆ:1- دڵنیابوون له ره‌وایی سه‌رچاوه‌كانی سامانی ئه‌و كه‌سه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی به ناوی خۆیه‌وه یان به ناوی هی دیكه‌وه تۆمار كراون، جا چ له حیازهی ئه‌و یان حیازهی كه‌سانی دیكه‌دا بن، مادام موڵكایه‌تییان بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه.2- په‌ره‌پێدانی كارامه‌یی لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌كانی گه‌نده‌ڵی و شێوازه‌كانی چاودێڕیی دارایی و پشكنینی كارگێڕی و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری ده‌سپاكی وشه‌فافیه‌ت.3- به دواداچوونی پیاده‌كردنی یاسا‌و په‌یڕه‌و و رێنماییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ده‌سته‌وه.4- بووژاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌لأ رێكخراوه‌كانی خاوه‌ن چالاكی هاوشێوه.5- به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌كانی مه‌شق و گرێدانی كۆنگره به هاریكاری له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نانی تایبه‌تمه‌ندو ده‌زگاكانی كه‌رتی تایبه‌ت.چواره‌م: نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات به‌لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنا بێت.مادده‌ی سێزده‌م:یه‌كه‌م: له كاتی هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه ده‌سته ده‌یكات، لێكۆڵه‌ره‌وانی مافی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌لأ هه‌ر كه‌سێك هه‌یه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه و چاوخشاندن به سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیدا، له نێویاندا ئه‌وانه‌ی كه نهێنین جا پله‌ی په‌نهانییان هه‌ر چییه‌ك بێت و ده‌بێ ئه‌ركی چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌و ئامێرانه‌ی كه جۆری كاره‌كه‌یان ده‌یخوازێت، ئاسان بكرێت و پاراستنیان دابین بكرێت و نابێ ئه‌و ئامێرانه‌یان لێ وه‌ربگڕێت كه په‌یوه‌ندییان به كاره‌كه‌یانه‌وه هه‌یه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه گوتی، ئه‌و زانیاری و به‌ڵگه‌نامانه‌ی داوا ده‌كرێت ببیندرێن له‌و په‌ڕی نهێنیدان و، ئه‌گه‌ری ئاشكرا كردنیان ره‌نگه ئاسایشی هه‌رێم بخاته مه‌ترسییه‌وه، سه‌رۆكی ده‌سته لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵێنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی خۆی، یان جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامیه‌تیی دوو له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ده‌سته، بۆ وردبینی كردنی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگه‌نامانه، پێك ده‌هێنێ.به‌شی چوارهمحوكمهكانی به‌ده‌ست هێنانی ناڕهواماددهی چوارده‌م:یه‌كه‌م: به به‌ده‌ست هێنانی ناڕه‌وا داده‌ندرێت، هه‌ر سامانێكی یه‌كێك له‌وانه‌ی له ژێر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دان چ بۆ خۆی یان بۆ یه‌كێكی دیكه، له رێی به‌كارهێنانی وه‌زیفه‌ی گشتی یان راسپاردهنی گشتی (التكلیف العام) یان سیفه‌ت یان له ئاكامی ره‌فتارێكی پێچه‌وانه‌ی ده‌قێكی یاسایی به ده‌ست هێنابێت.دووه‌م: به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی پێشوو، هه‌ر زیاد بوونێكی سامان كه به‌دی دێت له پاش وه‌رگرتنی وه‌زیفه‌ی گشتی یان راسپاردنی گشتی یان هه‌بوونی سیفه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له ژێر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دایه یان به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یدا یان منداڵانی ناكامی، هه كاتێك كه له‌گه‌ڵ داهاتیاندا نه‌گونجێت و نه‌یانتوانی سه‌رچاوه‌ی ره‌وای بۆ بسه‌لمێنن، به قۆزتنه‌وه (استغلال) داده‌ندرێت.سێیه‌م: حوكمه‌كانی بڕگه‌ی دووه‌می ئه‌م مادده‌یه به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا پیاده ده‌بێت كه به هه‌ر سیفه‌تێك بێت سامانی گشتی به‌ده‌ست ده‌هێنێت كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ناڕه‌وایه.مادده‌ی پازده‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاگادار ده‌كاته‌وه له حاڵه‌تی به‌ده‌ست هێنانی ناڕهوادا، سه‌باره‌ت به سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌رۆك ده‌سته‌كانی سه‌ربه‌خۆ و بریكاره‌كانیان، بۆ لێكۆڵینه‌وه تێیاندا و ره‌وانه كردنیان بۆ دادگا به گوێره‌ی یاسا.دووه‌م: كێشه‌كانی وه‌ده‌ستهێنانی ناڕه‌وا سه‌باره‌ت به تێكڕای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له به‌ندی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌قنووس كراون، راسته‌وخۆ به پێی حاڵه‌ت ره‌وانه‌ی لای دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێن.مادده‌ی شازده‌م:دادگا بۆی هه‌یه ته‌ماشای داوای وه‌ده‌ستهێنانی ناڕه‌وا بكا به‌وه‌ی گلدانه‌وه‌ی یه‌ده‌گ (احتیاگی) له‌سه‌ر سامانی تۆمه‌تبار یان هاوسه‌ره‌كه‌ی یان منداڵانی ناكامی دابنێ.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: سزای به‌ندكردن ده‌خوات و بڕی به‌ده‌ست هێنانی ناڕه‌واش ده‌گێڕدرێته‌وه، له هه‌ر كه‌سێك چ بۆ خۆی یان بۆ هی دیكه، وه‌ده‌ستهێنانی ناڕه‌وای وهگیركهوتبێت.دووه‌م: حوكمی دادگای تایبه‌تمه‌ند: له‌سه‌ر داواكاریی ده‌سته له ماوه‌ی سێ ساڵ له به‌رواری مردنه‌كه‌وه، رێگا له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا ناگرێت هه‌رچه‌ندیشی داوای سزایی مردنه‌كه به‌سه‌ر چووبێت، قه‌رزه‌كه له موڵك و ماڵی هاوسه‌ر و منداڵه ناكامه‌كان وه‌رده‌گیردرێته‌وه، هه‌ر كه‌سه و به‌پێی ئه‌و سووده ناره‌وایه‌ی به ده‌ستی هێناوه.سێیه‌م: پێویسته دادگای تایبه‌تمه‌ند له به‌ره‌و رووی هاوسه‌ر و منداڵانی ناكامدا كه سوودیان له وه‌ده‌ستهێنانی ناره‌وا دیوه، بریار به جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه بدات به گێڕانه‌وه له سامانی هه‌ر یه‌كه‌یان به ئه‌ندازه‌ی سوودوه‌رگرتنی.مادده‌ی هه‌ژده‌م:هاوبه‌ش له سزای تاوانی به‌ده‌ست هێنانی ناڕه‌وا دهبهخشرێـت، ئه‌گه‌ر ده‌ست پێشخه‌ری بكات و ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ندیدار له تاوانه‌كه ئاگادار بكاته‌وه، به‌ر له ئاشكرا كردنی، یان له‌كاتی توێژینه‌وه و لێكولێنهوهدا له ئاشكرا كردنیدا هاوكار بێت، حوكمی ئه‌م مادده‌یه حوكمی گێڕانه‌وه به‌تاڵ ناكاته‌وه.مادده‌ی نۆزده‌م:هه‌ر كه‌سێك به ئه‌نقه‌ست بۆ ماوه‌ی سێ مانگ زیاتر له پێشكه‌ش كردنی داتاكان (اقرارات)ی ئاشكرا كردنی به‌رژه‌وه‌ندی دارایی له كاتی بڕیاردراوی خۆی دواكه‌وت، به غه‌رامه‌یه‌ك كه له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر و له سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت، هه‌مان سزا به سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا ده‌سه‌پێت كه به ئه‌نقه‌ست داتا (بیانات)ی جه‌وهه‌ری نادروست بدات.مادده‌ی بیسته‌م:ئه‌و سزایانه‌ی له‌م یاسایه‌دا بریار دراون، رێ له سه‌پاندنی سزای دیكه‌ی توندتر ناگرن كه له یاسایه‌كی دیكه‌ی كار پێ كرا‌و له هه‌رێمدا بریار دراوه.به‌شی پێنچهمحوكمه گشتی و كۆتاییهكانماددهی بیست و یه‌كه‌م:فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته، جگه له به‌رێوه‌به‌رانی گشتی و خاوه‌ن پله‌ی تایبه‌ت، ئه‌و ده‌رماڵانه‌یان پێ ده‌درێـت كه فه‌رمانبه‌رانی دیوانی چاودێریی دارایی به گوێره‌ی یاسای دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان ژماره (2)ی ساڵی 2008 وه‌ری ده‌گرن.مادده‌ی بیست و دووه‌م:بێ له سه‌رۆكی ده‌سته كه‌س بۆی نییه له رووی كاگێڕییهوه سزای فه‌رمانبه‌رانی بدات و ناشبێت به هۆی كردارێكه‌وه كه په‌یوه‌ندیی به وهزیفهكهیانهوه هه‌یه، گل بدرێنه‌وه یان ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن، ته‌نیا له پاش وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له سه‌رۆكی ده‌سته، به‌ده‌ر له حاڵه‌تی كه‌تن یان تاوانی بینراودا.مادده بیست و سێیه‌م:ژمێریاریی ده‌سته وردبینی دیوانی چاودێریی دارایی ده‌یگرێته‌وه.مادده بیست و چواره‌م:سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كرنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:سه‌رۆكی ده‌سته بۆ هه‌یه به گوێره‌ی خواستی كار، به‌ش وهۆبه‌كانی ده‌سته له نوێ بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:كار به ده‌قی هیچ یاسا یان بریارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:پێویسته لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنیگهندهڵی دارایی و كارگێڕی كه تووشی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵ ده‌بێـت، ده‌بێـته مایه‌ی هێنانه ئارای حاڵه‌تێك له پاشكه‌وتن و بێدادی له نێو كۆمه‌ڵدا، ئه‌مه‌ش وای له حكومه‌ت و گه‌لانی پێشكه‌وتوو و شارستان كرد یاسا ده‌ربكه‌ن تا سنوورێكی بۆ دابنێن و نه‌یهێڵن و له ناوی ببه‌ن و له‌به‌ر بایه‌خی رۆڵی چاودێری به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه، كه به كۆڵه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌ت له سیسته‌می دیموكراسی راسته‌قینه داده‌ندرێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له هه‌موو ئاسته‌كاندا پێوست به هه‌بوونی ده‌سته‌یه‌كی گشتی ده‌سپاكی ده‌كات و له‌ژێر چاودێریی په‌رله‌ماندا بێت و ئه‌و پسپۆرایه‌تی و ده‌سه‌ڵاته‌شی پێ بدرێت كه ئه‌ركی پێ سپێردراوی ده‌یخوازێت، ئه‌م یاسایه دانرا....
یاساى هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (6)ی ساڵی 2021 | 4
یاساى هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (6)ی ساڵی 2021 | 4
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (1)ی ڕۆژی 1/3/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2022یاساى هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (6)ی ساڵی 2021مادده‌ی (1) خاڵى (3)ی بڕگەى (دووەم) لە ماددەى (8)ی یاساكە هەڵدەوەشێتەوە و بڕگەیەک بە زنجیرەى (سێیەم) بۆ ماددەکە زیاد دەکرێت، بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە :سێیەم: ئەرک و دەسەڵاتی پێکهاتەکانى وەزارەت بە پەیڕەوێک رێکدەخرێت کە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە دەردەچێت .مادده‌ی (2) پێویستە ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (3)كار بە دەقی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت.مادده‌ی (4)ئەم یاسایە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت. د.ڕێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنبەمەبەستى دەستنیشانکردنى لایەنى پەیوەندیدار بە دیاریکردنى ئەرک و دەسەڵاتی پێکهاتەکانى وەزارەتى کارەبا لە هەرێم، ئەم یاسایە دەرچوێندرا....
یاسای ژماره (4) ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
یاسای ژماره (4) ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:12مێژووی بڕیار 24/2/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری پیشه‌سازی و ووزه، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 17/2/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (4) ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێم.3-وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێم.4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێم.5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری ی وه‌زاره‌ت.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:1-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی ساڵانه‌ی درێژ خایه‌ن له بواری پیشه‌سازی و كاره‌با و ده‌رهێنانی نه‌وت و كانزا (معادن) و ئه‌و چالاكی یانه‌ی تر كه به‌ندی وه‌زاره‌تن.2-به به‌رهه‌م هێنان (استپمار) ی كانه‌به‌رد (المقالع) و كانگا (المناجم) و بیره‌كانی نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی خولقاندنی وزه.3-هه‌وڵدان بۆ راكێشانی سه‌رمایه و هاندانی به‌به‌رهه‌م هێنانی له بواری پیشه‌سازی له هه‌رێمدا.4-ئاماده كردنی لێكۆلینه‌وه و سه‌رنج دانی ئه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به‌و پرۆژانه‌ی ده‌كه‌وتنه چوار چێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی وه پێشكه‌شی ده‌كرێن و بریاردان له باره‌یه‌وه له‌به‌ر رۆشنایی سوودی ئابووری و هونه‌ری ئه‌و پرۆژانه.5-دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی نوێ له چوار چێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تدا به پێی پێویستی و توانای هه‌رێم له رووی ئابووری و هونه‌ری یه‌وه و هه‌وڵدانی په‌ره‌پێدان و پێشخستنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه هه‌ن.6-لێكۆلینه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی تێكه‌ڵاو و تایبه‌تی و بڕیار له‌سه ردانیان به پێی سیاسه‌تی پیشه‌سازی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دانانی پێوانه و مه‌رجی تابیه‌تی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و پرۆژانه.7-دانانی سكێج و نه‌خشه و پرۆگرامی كاركردن بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی جێبه جێ كردنیان له رێگه‌ی دام و ده‌زگا راوێژكارانی وه‌زاره‌ت خۆیه‌وه پێی سپێردراون.8-جێبه جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی له لایه‌ن دام و ده‌زگا جێبه جێ كاره‌كانی و به‌لێنده‌رانیه‌وه له رێگه‌ی داكشانی گشتی (المناقصه العامه) و بانگكردنی راسته‌وخۆ یا یا هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه به په‌سه‌ندی ده‌زانێ پێ ی سپێردراون.9-وه‌زاره‌ت به سیفه‌تی به‌لێنده‌ر و له رێگه‌یدام و ده‌زگا جێ به‌جێ كار و سكێچكێشه‌كانی خۆیه‌وه (تشكیلاتها التنفیژیه والتصمیمیه) مافی جێبه جێ كردنی پرۆژه‌كانی هه‌ر لایه‌كی تری ناو هه‌رێمی هه‌یه.10-هاندانی كه‌رتی تایبه‌تی و تێكه‌ڵاو و پێشكه‌شكردنی گشت ئاسانكارییه‌كی(التسهیلات) هونه‌ری و دارایی و ئابووری بۆیان كه له توانا دابێ به مه‌به‌ستی پێشخستن و فراوان كردنی ئه‌م كه‌رته.11- پارێزگاری كردن و پاراستنی كارگه و وه‌رشه‌كان و كه‌رتی نه‌وت و پرۆژه‌كانی وزه‌ی كاره‌با و سه‌رچاوه‌كانی كانزا و كانه به‌رده‌كان و گشت ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه چوار چێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه له رێگه‌ی دام و ده‌زگاكانی یه‌وه به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی تردا.12-سه‌رپه‌رشتی كردنی پیشه‌سازی و بازرگانی تووتن به ساكازكاری (التنسیق) له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.13-سه‌رپه‌رشتی كردنی سیاسه‌تی دارایی و ئابووری و فه‌رمانگه و ده‌زگا به‌نده‌كانی وه‌زاره‌ت و رێكخستنی به به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و پاره و پوولانه‌ی زیاد له پێویستن.14-به‌خووه گرتنی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی جۆره‌كی (السیگر النوعیه) و به‌شدار بوون دیاریكردنی مه‌رجه‌كاندا (اعداد المواصفات) له بواری پیشه‌سازی ووزه و كانزادا بۆ كه‌رتی گشتی و تێكه‌ڵاو و تایبه‌تی. وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه له سیسته‌می كولفه‌ی به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كان بكۆلێته‌وه به پێی پێویست چاودێری نرخیان بكا و سنووریان بۆ دابنێ.15-پارێزگاری كردن له پیشه‌سازی و نیشتمانی به پێی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.16-هه‌وڵدان بۆ هاندانی ناردنی به‌رهه‌می پیشه‌سازی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.17-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه پیشانگای پیشه‌سازی له ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا بكاته‌وه و به‌شداری له پێشانگا پیشه‌سازییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كاناد بكا یا بوار به ده‌وڵه‌تان و كۆمپانیاكاندا بدا كه پێشانگای پیشه‌سازی له ناو هه‌رێمدا ساز بكه‌ن.18-به‌لێنكاری له‌گه‌ل كارمه‌نده بیانییه‌كاندا یا ئه‌و كۆمپانیا و ده‌زگایانه‌ی تایبه‌تكارن بۆ ئیش كردن له كارگه و فه‌رمانگه‌كانی وه‌زارتدا یا بۆ ته‌واو كردنی كار و فه‌رمان كه پێ یان سپێردراوه.19-هاندانی پیشه‌سازییه ده‌ستكرد و پیشه‌یی یه‌كان.مادده‌ی سێیه‌م:1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و و به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له جێبه جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌یدا و چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنی یاسا و په‌یره‌و و رێنماییه‌كانی و هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیار و فرمان و رێنمایی یانه سه‌باره‌ت به ئه‌رك و دام و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ت و گشت كار‌و باری ئیداری و هونه‌رییه‌كانی ده‌رده‌چن له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا ره‌چاوكراوه‌كانی تردا بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ری گشتی یه‌كان یا سه‌رۆكه‌كانی فه‌رمانگه سه‌ره‌كی یه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپێرێ و له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره.2-بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.3-دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌مانه پیك دێن:أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ب-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به رێوه‌ی ده‌با و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.مادده‌ی چواره‌م:به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی:1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداری.ب- به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی یه‌كان.ج- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری یاسایی.د- به‌رێوه‌به‌رێتی هێزی كاركه‌ر (القوی العامله).2- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروباری هونه‌ری و به‌رهه‌مهێنان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی ی زانكوی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكارانی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه كێشان و لێكۆلینه‌وه.ب- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری كارگه‌كان.ج- به‌رێوه‌به‌رێتی رێكخستن و یارمه‌تیدان.د- به‌رێوه‌به‌رێتی پووخته كردن و پیشه‌سازی تووتن.3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه كێشان و چاودێری دارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكاران بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و دارایی.ب- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری دارایی و كولفه (الكلفه).ج- به‌رێوه‌به‌رێتی كۆمپیوته‌ر.4-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتی نه‌وت و كانزاكان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكاران بێ و له جیۆلۆجیادا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.أ-به‌رێوه‌به‌رێتی رووپێوی جیۆلۆجی و كانزا دۆزی (المسح الجیولوجی والتحریات المعدنیه).ب-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری نه‌وت.5-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ووزه‌ی كاره‌با: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌ت كااران بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی خولقاندن و گواستنه‌وه‌ی ووزه‌ی كاره‌با.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی دابه‌ش كردنی كاره‌با.مادده‌ی پێنجه‌م:1-له دیوانی وه‌زاره‌ت دا ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت)ه وه به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر به‌م شێوه‌یه پێكدێ:أ-بریكاری وه‌زاره‌ت جیگری سهرۆكب-بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئهندامج-بریكاری وه‌زاره‌تی ككشتوكال و ئاودێری هه‌رێم ئهندامد-به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندامه-نوێنه‌ری یه‌كێتیی پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێم ئهندامو-نوێنه‌ری یه‌كێتیی نه‌قابه‌كانی كرێكارانی هه‌رێم ئهندامز-هه‌ركامه‌ندێكی تایبه‌تكار كه وه‌زیر له ناو وه‌زاره‌ت یا ده‌ره‌وه‌یدا هه‌ڵی ده‌بژیرێ ئه‌ندام2-ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر دوو مانگ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه یا هه‌ر كاتێك كه پێویست بوو، كۆبوونه‌وه‌ش به‌بێ ئاماده بوونی سه‌رۆكه‌كه‌ی یا ئه‌و كه‌سه‌ی له كاتی ئاماده‌بوونییدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه ناكرێ، ئه‌نجومه‌ن له‌م بوارانه‌دا راوێژ پێشكه‌ش ده‌كا.أ-سیاسه‌تی پیشه‌سازی كه‌رته‌كانی وه‌زاره‌ت و دانانی درێژه‌ی نه‌خشه بۆیان.ب-سیاسه‌تی دارایی و ئابووری فه‌رمانگه‌و به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت.ج-رێكخستنی به‌رهه‌م هێنان (استثمار) ی ئه‌و پاره و پوولانه‌ی له هه‌ندێ له كه‌رته‌كانی وه‌زاره‌تدا له پێویست به‌ده‌رن (فائضه).د-سازكاری (تنسیق العمل)له نێونا كه‌رته‌كانی به‌رهه‌م هێناندا و یه‌كخستنی شێواز و كێشه هاوبه‌شیه‌كان و پێشنیاز كردنی رێنمایی و پێشكه‌ش كردنی ئامۆژگاری.مادده‌ی شه‌شه‌م:1-گشت مافه‌كانی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌سترابوونه‌وه یا پێوه‌ی به‌سترانه‌وه ده‌بنه موڵكی وه‌زاره‌ت.2-مولكیهت و مافه‌كانی گشت ئه‌و فه‌رمانگه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانی تره‌وه به‌سترابوونه‌وه یا كه‌وتبوونه چوار چێوه‌ی تایبه‌ت كاره‌كانیانه‌وه ده‌نه موڵكی وه‌زاره‌ت.ماده‌ی حه‌وته‌م:1-وه‌زیر بۆی هه‌یه چوار چێوه‌ی دام و ده‌زگاكانی به‌رێوه‌به‌رێتیییه گشتیییه‌كان و له كاتی پێویستدا به‌رێوه‌به‌رێتی یا به‌ش یا لقی نوێ پێك بێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر.2-ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن.3-وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویست لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی پێك بێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قیك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمهگانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكاماددهی یازده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1997یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هید | 22
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1997یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هید | 22
یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هیدبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان- عێراقژماره بڕیار: 12مێژووی بڕیار: 6/7/1997بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عێراق له دانیشتنی رۆژی 6/7/1997ی دا بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی دا.یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1997یاسای ده‌زگای گشتی شههیدماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون ماناكانی ته‌نیشتیانه:ده‌زگا : ده‌زگای گشتی شه‌هید.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای گشتی شه‌هید.سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای گشتی شه‌هید (سه‌رۆكی ده‌زگا).بزووتنه‌وه: بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازیی كوردستانی عێراق.شه‌هید: شه‌هیدی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق.كه‌م ئه‌ندام: تووش بوو به كه‌م ئه‌ندامیی له ئه‌نجامی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق.مادده‌ی دووه‌م:به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌زگایه‌كی گشتی داده‌مه‌زرێ كه تایبه‌ت بێ به كاروباری شه‌هیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق و به‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌نجامی تێدا به‌شدار بونیان تووشی كه‌م ئه‌ندامی بوون پێی ده‌گوترێ ده‌زگای گشتی شه‌هید.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م ده‌زگایه كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و خاوه‌نی سوودی گشتی ده‌بێ و هه‌موو شیاوی یه‌كی ته‌واوی یاسایی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری ده‌بێ.مادده‌ی چواره‌م:ده‌زگا مووچه‌ی خانه‌نشینی و پاداشت بۆ شه‌هیدان و كه‌م ئه‌ندامان، ئه‌و خێزانانه‌ی كه ئه‌و مووچانانه‌یان ده‌كه‌وێ ته‌رخان ده‌كات و به پێی یاساكاری تایبه‌ت به وانه‌وه بۆیان سه‌رف ده‌كات و چاودێری خێزانه‌كانیشیان ده‌كات و فێركردن و شیاوی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ییان بۆ دابین ده‌كات و بۆ رێزلێنان له خۆبه‌خت كردنیان ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی شیاو به پله و پایه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌زگا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران بۆی هه‌یه جێگره‌كه‌ی یا یه‌كێك له وه‌زیره‌كان له جیاتی خۆی دابنێ بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی و ئه‌و یاسایه سنوور و جۆری ئه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنه ده‌ست نیشان ده‌كات.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێكهاته‌كانی ده‌زگا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا.پێكهاته‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ده‌زگا كه له‌م به‌شانه پێك دیێن:به‌شی به‌رێوه‌بردن و خۆیه‌تی.به‌شی نه‌خشه كێشان و لێكۆڵینه‌وه و به‌دوا داچوون.به‌شی ماف.به‌شی ژمێریاری.به‌شی ورد بینی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌زگا فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بێت و بریكاری سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجام ده‌دات له كاتی ئاماده نه‌بوونی ره‌سمیدا له مانه پێك دێ:به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شیاندن و چاودێری كردنی كه‌م ئه‌ندامان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌ر هێنان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رێوه‌بردنه لقی یه‌كانی له پارێزگاكان دا.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی باڵا له ده‌زگادا له مانه پێك دێ.سه‌رۆكی ده‌زگا- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگا- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.سه‌رۆكی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی كاروباری (پێشمه‌رگه) – نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت.به‌رێوه‌به‌ری گشتی دارایی- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی.به‌رێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكاری- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكاری.به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سێ پسپۆر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ داده‌مه‌زرێنێ و بۆی هه‌یه تازه‌ش بكرێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی رابردوێكی شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌ی تێكۆشانن و به به‌شداری به‌رچاویان له جوڵانه‌وه‌كه‌دا هه‌یه.كار‌و ئه‌ركه‌كانی ئهنجوومهنماددهی هه‌شته‌م:ئه‌نجوومه‌ن تایبه‌ته به‌و كار و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه:پیاده كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسا و بڕیار‌و پێره‌وه تایبه‌تی یه‌كانی به خانه‌نشینی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌و، ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی به‌شداری كردن تێی دا توشی كه‌م ئه‌ندام بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به كاروباریانه‌وه هه‌یه.پێشنیاز كردنی هه‌موار كردنی یاساكان بۆ په‌ره‌پێدانی یاسای ده‌زگا، یاسا‌و بڕیاره‌كانی كه په‌یوه‌ندیدارن به كار‌و باره‌كانی و به‌رز كردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گه‌شه پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌زگا و وه‌به‌رهێنانی له ناو چوارچێوه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كان و سه‌رپه‌رشتی كردنی جێبه‌جێ كردنیان له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگاكه‌وه.سه‌لماندنی بوودجه‌ی گشتی ده‌زگا و ژمێركاری كۆتایی و ئه‌نجامدانی گوێزانه‌وه و هه‌موار كردنی به پێی یاسا كار پێكراوه‌كان.دانانی میلاكی ده‌زگاو هه‌موار كردنه‌كانی.ئه‌نجام دانی كه‌م كردنه‌وه و مه‌زات كردنه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ڵێننامه وقۆنته‌رات و خۆ به‌ستنه‌وه‌ی دارایی له نێو بازنه‌ی بودجه‌ی سه‌لمێندراویدا.دانانی به‌خشینی ده‌رماڵه به فه‌رمانبه‌ره كارامه‌كان له فه‌رمانگه‌كاندا یا ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی پێی سپێردراون، له‌گه‌ڵ شاره‌زا نێردراوه‌كان دا به مه‌رجێك له رێژه‌ی 201% مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ، به‌خشینی ده‌رماڵه كه له رێژه‌ی 70% ی مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی كاری زێده له دوای ده‌وامی ره‌سمی روویان لێ ده‌نرێ.پێكه‌وه‌نانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له كاروباری هه‌مه‌جۆری ده‌زگاكه‌و بۆیشی هه‌یه پشت به شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا ببه‌ستێ به‌رامبه‌ر به كرێ یه‌كی وا كه ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.چاودێری كردنی شیاندنی منداڵانی شه‌هیدان، له وانه‌ی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر موعاناتیان هه‌یه، كه له ئه‌نجامی باری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانی و له ئاكامی نه‌مانی دایك و باوك یاخود یه‌كێكیان له‌لایان خولقاوه. چاودێری كردن و شیاندنی كه‌م ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه له ناو پێشمه‌رگه‌دا و، لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ژیانیان و ئاماده‌كردنی ئاماركردنێكی تایبه‌ت پێیان و دانانی نه‌خشه بۆ راهێنان و چاودێری كردن و شیاندنیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری یان به دروستكردنی مه‌ڵبه‌ندی تایبه‌تی یان سوود وه‌رگرتن له مه‌ڵبه‌ند و په‌یمانگای تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كان كه هه‌مان ئامانجیان هه‌یه و مافی پیشه‌یی یان له وه‌رگرتن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌ته‌كان دا پێ بدرێ.پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نیش بۆی هه‌یه به‌رزیان بكاته‌وه و بیان گوازێته‌وه و واز هێنانیان لێ قبوول بكات و خانه‌نشینیان بكات و به شێوه‌یه‌كی كاتی بیان سپێرێ و سزایان بدات و له كاریان لابدات و به‌لێنكاری له‌گه‌ڵ پسپۆر و شاره‌زایان و ته‌كنیكاران ببه‌ستێ بۆ كاركردن له ده‌زگاكه‌دا.دانانی راپۆرتێكی ساڵانه له باره‌ی كار و ئه‌ركه‌كانی ده‌زگا و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له باره‌ی پوخته‌ی چالاكییه‌كانی ده‌زگا و راپه‌راندنی كاره‌كانی و كێشه و راو پێشنیازه‌كانی.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لقه فرمانگه بۆ ده‌زگاكه له یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن دا بكاته‌وه و به‌ش و هۆبه له نوێ دابنێ و لێكیان بدات و هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویست له‌گه‌ڵ دانانی سنوورێك بۆ كار و ئه‌ركه‌كانی و پسپۆرییه‌كانی به پێی رێنماییه‌كانی خۆی.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی.مادده‌ی نۆیه‌م:كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و بۆی هه‌یه داوای به‌ستنی بكات، له خولی ئاسایی و خولی نائاسایی دا‌و هه‌رچی لێیه‌وه ده‌ربچێت له بڕیار و پێشنیاز و راسپارده ئیمزایان ده‌كات.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌وه‌ی رووی لێنراوه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكه بكات، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات له كاتی ئاماده بوونی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.مادده‌ی یازده‌یه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی هه‌ر مانگه به لایه‌نی كه‌مه‌وه جارێك كۆ ببێته‌وه و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكه ده‌كات یاخود به‌لانی كه‌مه‌وه سێ یه‌كی ژماره ئه‌ندامان له كاتی پێویستدا بۆیان هه‌یه داوای به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بكه‌ن.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:راده‌ی یاسایی به ئاماده بوونی سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه و نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و هه‌موو بڕیار و راسپارده و پێشنیارێكیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ و له كاتی به‌رامبه‌ر بوونی ده‌نگه‌كان رای ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نێردرێ كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگا ده‌كات و ئه‌گه‌ر لاری نه‌بوو لێیان له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنی به سه‌لمێنراو داده‌نرێن و بۆیان هه‌یه جێ به جێ بكرێن، به‌ڵام له كاتێكدا كه لاری بوو لێیان له‌و ماوه یاسایی یه‌دا، ئه‌وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و بنبڕ و دوا بڕیار ده‌بێ.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا به پله‌یه‌كی تایبه‌تی به یڕیارێك له لایه‌نی تایبه‌ت به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان داده‌مه‌زرێ، به مه‌رجێك خزمه‌تگوزاری و به‌شداری به‌رچاوی هه‌بێ له بزوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی گونجاو كه بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا بیشێنێ و بتوانێ كار‌و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و، ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به پێی یاسا به‌كار بێنێ و پێویسته شیاویێكی خوێندنی وای هه‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دڵنیا بێ له وه‌رگرتنی فرمانی سه‌رۆكی ده‌زگاكه.مادده‌ی پازده‌یه‌م:كار‌و ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌مانه‌ن:به‌رپرسی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگاكه‌یه و به‌رپرسیاریشه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و كاره‌كانی به پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.ده‌رچواندنی رێنمایی پێویست بۆ رواندنی كار له ده‌زگاكه‌دا به پێی یاسا و پێره و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.پێشنیازكردنی پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.سه‌رپه‌رشتی كردنی رێكخستنی میلاك و پرۆژه‌كانی بودجه‌ی پێشنیاركراوی ده‌زگا له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگا و پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.پێشكه‌ش كردنی ژمێركاری كۆتایی بۆ ساڵی دارایی كۆتایی هاتوو بۆ ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌یه‌كی دوور و درێژ به داهات و خه‌رجی یه‌كان.به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پلان و به‌رنامه‌كان و پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له باره‌ی چالاكی یه‌كانی ده‌زگاكه و باری دارایی.پێشنیار كردنی ده‌مه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ركانی ده‌زگا، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه پله‌یان به‌رز بكاته‌وه‌و بیان گوازێته‌وه و سزایان بدات و لێیان بخات خانه‌نشینیان بكات ئه‌مه‌ش به پێی یاسا و پێره و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن ده‌ست نیشانیان ده‌كات.فه‌رمان ده‌دا به سه‌رف كردنی پاره له سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه بردنه‌وه پێی دراوه.هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به به‌رێوه‌به‌ری گشتی یا هه‌ر كه‌سێكی تر له فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا.مادده‌ی شازده‌یه‌م:بودجه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیه و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق داده‌نرێ و له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌ی گشتی یه‌وه ئاماده ده‌كرێ و دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه، له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بۆ په‌سه‌ند كردنی.مادده حه‌ڤده‌یه‌م:پاره و داهاتی ده‌زگا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:ئه‌و به‌خشینه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆی بڕیار دراوه و بۆی خراوه‌ته ناو بودجه‌ی گشتییه‌وه.ماڵی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه كه موڵكی ده‌زگاكه‌ن.ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌به‌رهێنانی ده‌زگا.ئه‌و به‌خششانه‌ی پێشكه‌ش به ده‌زگا كراون و ئه‌وانه‌ش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه قه‌بووڵ ده‌كرێن، به مه‌رجێك له سه‌رچاوه‌ی ئاشكرا و به پێی مه‌شروعیه‌تی یاساوه وه‌رگیرابن.ئه‌و ره‌سمانه‌ی له پێناو جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كانی ده‌زگاكه فه‌رز ده‌كرێن.قازانجی ئه‌و چالاكی یانه‌ی كه ده‌زگا ده‌ینوێنێ.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:هه‌موو موڵك و ماڵێكی ده‌زگا، ماڵی گشتین، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌و یاسایه نه‌بێ نابێ ده‌سكاری بكرێن.قه‌رزه‌كانی ده‌زگا و هه‌موو پاره‌یه‌كی كه به قانوونی ده‌یكه‌وی، قه‌رزی نایابن (ممتاز) له وه‌رگرتنیان یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی ره‌وای حكومه‌تیان له سه‌ر پیاده ده‌كرێ.هه‌موو ماڵێكی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی ده‌زگا له باج و ره‌سم ده‌بووردرێن.ده‌زگا له هه‌موو ئه‌و ره‌سمانه‌ی ده‌بووردرێ كه به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی یاسایه‌وه كه‌وتۆته سه‌ری، هه‌روه‌ها له‌و داواكاریانه‌ش كه بۆی به‌رز ده‌كرێته‌وه یان له دژی ده‌درێ.حسابه‌كانی ده‌زگا له ژێر چاودێری دارایی دا ده‌بێت.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:ده‌زگا بۆی هه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی كار‌و ئه‌ركه‌كانی و وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كاندا بكات، به هۆی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه كار و ئه‌رك و سروشتیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا وه‌ك یه‌كن.مادده‌ی بیسته‌م:ده‌زگا بۆی هه‌یه له‌و شوێنانه‌ی كه لقی فه‌رمانگه‌ی خۆی تێدا نییه، دابه‌ش كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان كه‌وێ به فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی نێو یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن له سنوری خۆیدا بسپێرێ.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.مادده‌ی بیست و دووه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێ به‌جێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیهكانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه:ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر گه‌لی كوردستانی عێراق بۆی هه‌بێ شانازی به‌و سیسته‌مه دیموكراتی یه‌و ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی یه‌وه بكات، ئه‌و شانازی یه، له‌راستی دا بۆ ئه‌وانه ده‌گه‌رێته‌وه كه له پێناو بوونیدا گیانی خۆیانیان به‌خت كرد و مێژووێكی شكۆداریان بۆ گه‌له‌كه‌مان دروست كرد و رێگه‌ی دوا رۆژیان رۆشن كرده‌وه. ئه‌وانه شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كوردستانن. جا وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆیان و ریز گرتن له قوربانییه‌كانیان و نرخاندنی پله و پاییهیان ده‌بوایه ده‌زگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند هه‌بێت بۆ به ئهستۆوهگرتن و سه‌رپه‌رشتی كردنی راپه‌راندنی هه‌رچی په‌یوه‌ندی هه‌یه به مافه‌كانیانه‌وه له ریكخستن و به‌دوا داچوون و جێ به‌جێ كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی كار‌و باری ئه‌وانه‌ی به‌هۆی خه‌باتیانه‌وه له رێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌دا په‌ك كه‌وته‌و كه‌م ئه‌ندام بوون، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2001 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی | 4
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2001 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی | 4
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به ناوی خوای گەورەو میهره‌بانبه ناوی گهلەوەئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بریار: 4 رۆژی بڕيار: 17/5/2001"ياسا" پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده (56) و مادده (53)ی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (٩)ی رۆژی (16/5/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یش كه بڕگه (3)ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایهماندا:یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2001 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی سێیه‌م له یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موارده‌ركرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:یه‌كه‌م:وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له رینمایی كردنی ئیش و كاری سه‌ربەرشت وریقابەکردنی بزاڤه‌كانی. له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا و پێرۆدا هه‌موو رێنمایی یه‌ك و بڕیار و فه‌رمانێ كه پێوه‌ندی به ئه‌رك و فرمانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌كان و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و رێكخستن و هونه‌ركاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه خۆی دەریان ده‌كات و، به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه چونكه ئه‌ندامێكی هاوكۆمه‌كه له‌و ئه‌نجومه‌نه‌داو، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به‌جێگری وه‌زاره‌ته‌كه‌و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه كه خۆی بیه‌وێ. 2- جێگری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری ته‌ندروستی: ئه‌ركی پێوه‌ندیدار به كاروباری ته‌ندروستی، ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ ئه‌نجام ده‌دات. 3- جێگری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: ئه‌ركی پێوه‌ندیدار به كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ ئه‌نجام ده‌دات.دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و پێكهاته‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌كه له مانه پێك دێن:مه‌كته‌بی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یێ له فرمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن.مه‌كته‌بی جێگری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری ته‌ندروستی: فرمانبه‌رێ به‌رێوه‌ی دهباو ژماره‌یێ له فرمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن. جێگیری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: فرمانبه‌رێ به‌رێوه‌ی دهباو ژماره‌یێ له فرمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن.به‌رێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی یه‌كان: به مه‌كته‌بی وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێ.دایه‌ره‌ی یاسایی: به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێ.سێیه‌م:ئه‌نجومه‌ن: له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و دایه‌ره‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و ژماره‌یێ له پزیشكه پسپۆره‌كان و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش كه وه‌زیر له‌گه‌ڵیاندا دایبنێ، پێك دێت. مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ر كار.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ر كار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 14
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 14
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقبهپێی برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (13)ی رۆژی 24/5/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی یه‌كه‌م: ئه‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریان ده‌به‌خشن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی هه‌رێم.سێیه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمدا.چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته.پێنجه‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی ده‌سته. مادده‌ی دووه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی (ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق)دا، كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداری ده‌بێت له چواره‌چێوه‌ی بودجه‌ی گشتی له هه‌رێمدا، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێت و به‌په‌رله‌مانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت و له‌به‌رده‌میدا به‌رپرس ده‌بێت.دووه‌م: باره‌گای سه‌ره‌كی ده‌سته له پارێزگای هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و، نووسینگه له ناو پارێزگاكانی دیكه‌دا ده‌كاته‌وه‌و بۆیشی هه‌یه نووسینگه له قه‌زاو ناحیهكانیشدا بكاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی ده‌سته پارێزگاری كردنه له مافه‌كانی مرۆڤ و پته‌و كردنی و داكۆكی كردن لێی له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری مافه‌كانی مرۆڤ.مادده‌ی چواره‌م: ده‌سته ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ڕاو راوێژی خۆی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤـ پێشكه‌ش ده‌كات و راسپارده بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێم به‌رزده‌كاته‌وه.دووه‌م: له‌رێگای چه‌سپاندنی به‌های لێبورده‌یی و ماناكانی هاوكاریی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، رۆشنبیری مافی مرۆڤـ و مه‌سه‌له‌كانی ژنان و منداڵان بڵاوده‌كاته‌وه.سێیه‌م: چاودێری گونجانی یاساكاری هه‌رێم، له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤـ و ئازادییه سه‌ره‌كییه‌كان و، پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز له‌باره‌یه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات.چواره‌م: هه‌ڵسانگاندنی پله‌ی پابه‌ند بوونی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌هه‌رێمدا، به‌حوكمه‌كانی به‌ڵگه‌نامه و به‌نده تایبه‌ته‌كانی مافی مرۆڤـ و هه‌ردوو په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌ته‌كه‌ی مافه‌كانی مه‌ده‌نی و سیاسی و مافه رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی ئه‌و پێشیلكارییانه‌ی كه دوور نییه به‌هۆی موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمه‌وه په‌یدا ببن.پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی خولاو خول و ده‌رچوواندنی بڵاوكراوه و چاپه‌مه‌نی ده‌رباره‌ی رێگاكانی باشتر كردنی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ به‌ستنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی مافه‌كانی مرۆڤــ.شه‌شه‌م: سه‌ردان و چاودێری كردنی به‌ندینخانه‌كان و بنكه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و دهستبهسهرو بنكه‌كانی لێپێچینه‌وه و ئاماده‌كردنی راپۆرتی خولاو خول ده‌رباره‌ی به‌ندییه‌كان و سپێردراوان به‌چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ست به‌سه‌ران.حه‌وته‌م: وه‌رگرتنی سكاڵا له‌خه‌ڵك و له‌كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤـ و دڵنیا بوون لهڕاستییان و ئاگاداری داواكاری گشتی بۆ گرتنه به‌ری رێكاری یاسایی و به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامه‌كانی ده‌كات.هه‌شته‌م: هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤــ و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا ده‌كات له‌هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه هزری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا و، ئه‌ڵقه‌ی لێتوێژینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان له‌هه‌رێمدا به‌جۆرێك رێك ده‌خات، كه رۆشنبیری پابه‌ندبوون به‌به‌نده یاساییه‌كان و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مه‌سه‌له‌كانی مافی مرۆڤه‌وه زامن بكات، له‌پێناوی سه‌روه‌ریی یاسا و رێزگرتنی مافی مرۆڤدا.نۆیه‌م: له‌گه‌ڵ رێكخراوه تایبه‌تمه‌نده‌كانی مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤـ ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌دا هاوكاری و هاوده‌نگی ده‌كات به‌ئامانجی نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه و كۆنگره‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤـ. ده‌یه‌م: راپۆرتی ساڵانه ئاماده ده‌كات بۆ ده‌رخستنی ڕووی راسته‌قینه‌ی واقیعی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمدا و بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌رزده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ پیشاندانی راسپارده‌ی به‌كردار بۆ پاراستن و به‌هێز كردنی مافی مرۆڤـ له‌كوردستان.ب ـ راپۆرتی خولاو خول له‌باره‌ی بارودۆخی مافی مرۆڤـ به په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌دات و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا بڵاوی ده‌كاته‌وه. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته خۆی سه‌رۆكی كارگێڕی ده‌سته‌كه‌یه و به‌رپرسی راسته‌وخۆیه له جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كانی و، به‌پێی یاساش له‌وه‌وه ئه‌و بڕیار وفه‌رمان و رێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به كاروباره هونه‌ری و دارایی و كارگێریه‌كانه‌وه هه‌یه‌و، نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ش له لایه‌نه حكومی و دام‌و ده‌زگاو ده‌سته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا ده‌كات.دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته له‌سه‌ر پاڵاوتنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێ و فه‌رمایشتی((مرسوم)) هه‌رێمی به دامه‌زراندنه‌كه‌ی ده‌رده‌چێ پاش په‌سند كردنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاڵێوراوه‌كه به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئاماده بووان و، ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌شی چوار ساڵه‌و ده‌كرێ یه‌ك جار تازه بكرێته‌وه.سێیه‌م: مه‌رجه ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ده‌سته داده‌مه‌زرێ:1ـ خه‌ڵكی هه‌رێم بێت و لێی نیشته‌جێ بێت.2ـ به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و، له بواری مافه‌كانی مرۆڤ لێهاتوو و شاره‌زا بێ.3ـ خووره‌وشتی باش بێ و به تاوانێك یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ.4ـ به‌ڵێنامه‌یه‌كی ده‌ست نووس پێشكه‌ش بكات كه له ماوه‌ی فه‌رمانبه‌ریه‌تییه‌كه‌یدا حزبایه‌تی نه‌كات.5ـ به‌شداری له‌و تاوانه‌دا نه‌كرد بێ كه ده‌سه‌ڵاته داپڵۆسێنه‌ره‌كان ئه‌نجامیان دابێ. مادده‌ی شه‌شه‌م:سه‌رۆك و ئه‌نداماتی ده‌سته ئه‌م سوێنده یاساییه له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا ده‌خۆن:(( سوێند به خودای مه‌زن ده‌خۆم كه ئه‌ركه یاسایی و پیشهییهكانم به‌راستگۆیی و ئه‌مانه‌ت و دڵسۆزییه‌وه ئه‌نجام بده‌م و به‌سه‌ربه‌خۆیی و بێ لایه‌نییه‌وه ئه‌و ئه‌ركانه ئه‌نجام بده‌م كه له بواری مافه‌كانی مرۆڤ پێم ده‌سپێردرێ)).مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێك دێت و هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كیش فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێت له‌بواری پسپۆڕی فه‌رمانگه‌كه‌دا و، چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی: به‌دواداچوونی كاروباری فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌كه‌و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بودجه‌ی موڵك وسامانی ده‌سته‌كه‌وه هه‌یه ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی ره‌خساندنی كاره‌كانی ده‌كات.فه‌رمانگه‌ی یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤـ: وه‌رگرتن و به‌دواداچوونی ئه‌و سكاڵایانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن خه‌ڵك و دام و ده‌زگا و راێكخراوهكان و لایه‌نه‌كانی تره‌وه له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤـ پێشكه‌ش ده‌كرێت و، سه‌ردانی گرتووخانه و بنكه‌كانی دهستبهسهردارگرتن ده‌كات و له‌راستی پێشێلكارییه‌كانی بابه‌تی مافی مرۆڤـ ده‌كۆڵێته‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌سته به‌رزده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها له‌و یاساكاریانهش ده‌كۆڵێته‌وه كه په‌یوه‌ندییان به مافی مرۆڤه‌وه هه‌یه و، له‌به‌ر رۆشنایی په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤـ لێی ده‌كۆڵێته‌وه و له‌باره‌یه‌وه پێشنیاز به ئه‌نجومه‌نی ده‌سته ده‌دات.فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن: له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناو ده‌سته‌كه و ئه‌و داواكاریانه‌ش كه له ئه‌نجومه‌نی ده‌سته یان له‌سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌وه له‌م باره‌یه‌وه پێ ده‌گات، هه‌ماهه‌نگی ده‌كات و به‌دوای ئه‌و شتانه‌دا ده‌چێت كه له سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندندا له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری و مافه‌كانی مرۆڤـ و، رێكخستنی كۆنگره و نهدوهكانی پهیوهنداریشدا به‌شدار ده‌بێت.راوێژكاران ژماره‌یان له‌دوو زیاتر نابێ و ده‌بێ شاره‌زاو پسپۆڕ بن له‌بواری مافی مرۆڤدا.ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی كارگێڕی ده‌بێ كه له‌سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی ده‌سته و راوێژكاران پێك دێ.دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه به‌پێی پێویسته‌كانی كار و پاش ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته به‌شه‌كانی ده‌سته له‌نوێ دابمه‌زرێنێ یا لێكیان بدات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته له‌مانه پێك دێ:سه‌رۆكی ده‌سته/ سه‌رۆك.به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤـ/ بڕیارده‌ر.نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پله‌كه‌ی له‌پله‌ی تایبه‌ت كه‌متر نه‌بێ/ ئه‌ندام.نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری/ ئه‌ندام.نوێنه‌ری داواكاری گشتی/ ئه‌ندام.دوو ئه‌ندام له‌وانه‌ی كه كاری دادوه‌ری یا یاسادانان یا یاساییان بۆ ماوه‌یه‌ك كردبێ كه له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.چواره‌م: مسۆگه‌ركردنی به‌شداری كردنی ئافره‌ت له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگانه كۆ ده‌بێته‌وه و، سه‌رۆكیش له‌كاتی پێویستدا بۆی هه‌یه بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌ناكاو بكات و، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێ و له‌كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كاندا ئه‌و لایه‌نه سه‌رده‌كه‌وێ كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵدا داوه.شه‌شه‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه نوێنه‌ری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌تی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ ئاماده‌بوونی كۆبوونه‌وه‌كان بانگ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: په‌رله‌مان چاودێری و به دواداچوونی كاره‌كانی ده‌سته ده‌كات به پشت به‌ستن به حوكمه‌كانی یاسا و په‌یره‌وی ناوخۆ.دووه‌م: سه‌رۆك به بڕیارێكی هۆدار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامان لاده‌برێت ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا كه لێهاتوویی نییه.مادده‌ی نۆیه‌م:له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه به‌وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون و گشت ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانیش به‌ڵگه‌نامه‌و به‌یانات و ئامار و زانیاری په‌یوه‌ست به‌و كار‌و ئه‌ركه پیشه‌ییه‌ی ده‌سته له ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و دا پێشكه‌ش بكه‌ن و له‌سه‌ر دهستهشه له حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوونی لایه‌نه ناوبراوه‌كاندا په‌رله‌مان ئاگادار بكاته‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:حساب و حسابكاری ده‌سته‌كه ده‌كه‌وێته ژێر وردبینی و رقابهی دیوانی رقابهی دارایی هه‌رێمه‌وه.مادده‌ی یازدهم: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی دوانزده‌م: یه‌كه‌م: هه‌موو ماف و كه‌رسته و كه‌ل و په‌ل و پهیوهستیهكان به وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤـی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م ده‌سته‌یه.دووه‌م: پڕكردنه‌وه‌ی میلاكاتی ده‌سته‌كه له‌كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤـی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌بێت.سێیه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه دژ بێت به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی سیانزده‌هه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چوارده‌هه‌م: ئه‌م یاسایه له‌به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق هۆیه پێویسته‌كانی دهرچوواندنیبۆ زامن كردنی پاراستن و پته‌و كردنی رێزی مافی مرۆڤـ و ماف و ئه‌و ئازادییانه‌ی كه له ده‌ستوورو یاسا به‌ركارو جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤـ و هه‌ردوو په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و پرۆتۆكۆله په‌یوه‌سته‌كان پێیانه‌وه هاتووه، هه‌روه‌ها په‌یماننامه و رێككه‌وتننامه‌ی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌مافی مرۆڤـ كه له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه په‌سندكراوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرنسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كان گرنگیه‌كی زۆریان هه‌یه و پێوه‌رێكیشه ئه‌شێ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگا و حكومه‌ته‌كانی پێ بپێورێ و به‌ها و رۆشنبیری مافی مرۆڤـ بچه‌سپێ و گه‌شه و په‌ره‌ی پێ بدرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان ـ عێراق رێگای پێشكه‌وتنی به‌جۆرێك هه‌ڵبژاردووه كهمافی هاووڵاتیانی كوردستان زامن بكرێ و بۆ دووپات كردنه‌وه‌ی ئه‌م رێبازه‌ش ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 9
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 9
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراقبهناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) و مادده (53)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رچاوی خستووه، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (11)ی رۆژی 2/5/2011 بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌یدا: یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و زاراوه‌وه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێ، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عێراق.دووه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان- عێراق. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم. چواره‌م: راوێژكار: راوێژكاری ئاسایشی هه‌رێم. پێنجه‌م: ئاسایشی هه‌رێم: پاراستنی هه‌رێمی كوردستان- عێراق له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی و ناوخۆ. مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه، ئه‌نجومه‌نێك به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان) داده‌مه‌زرێت و به سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه گرێ ده‌درێت و پێك دێت له: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگریی سه‌ربازی.ئاژانسی پاراستن و زانیاری. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن پلان بۆ سیاسه‌تێكی یه‌كگرتووی ئاسایش داده‌ڕێژێت و رێكی ده‌خات و هه‌ماهه‌نگی له نێوان تێكڕای ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیداردا به‌دی ده‌هێنێـت. مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه دانان و داڕشتنی بنه‌ماكانی ئاسایشی هه‌رێمه له‌رێی:یه‌كه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و ئارامی له هه‌رێمدا. دووه‌م: پاراستنی بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستووری و یاسایی هه‌رێم. سێیه‌م: كۆكردنه‌وه و شی كردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم. چواره‌م: ئاڵوگۆڕ كردنی زانیاری له نێوان ده‌زگاكانی تایبه‌تمه‌ند له هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالدا. پێنجه‌م: ئاڵوگۆڕكردنی تۆمه‌تبار و تاوانباران و راده‌ست كردنی كێشه‌كانیان له نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدرال و هاوشێوه‌كانیان له هه‌رێمدا، به گوێره‌ی میكانیزمێك كه به په‌یڕه‌و دیاری ده‌كرێت.شه‌شه‌م: پاراستنی ئاسایشی ئابووریی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار.حه‌وته‌م: پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم له بواره‌كانی تاوانه مه‌ترسیداره‌كان و تاوانه به‌رنامه‌رێژراوه‌كان و تاوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ته‌زویر كردنی دراو و، گه‌نده‌ڵیی كارگێڕی و دارایی و شۆردنه‌وه‌ی سامان، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت.هه‌شته‌م: پاراستنی سیسته‌می زانیاری له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت.ده‌یه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاری سیخوڕی به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت. یازدهم: پاراستنی ئاسایشی په‌یوه‌ندی كردن. دوازدهم: پاراستنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان له هه‌رێمدا. سێزده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌سایه‌تیی فه‌رمی له‌كاتی پێویستدا. چوارده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ به‌دواداچوونی كاروباری په‌نابه‌ران و ئاواره و بیانیانی نیشته‌جێی هه‌رێم. پازده‌م: پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار. شازده‌م: پاراستنی ئاسایشی وزه و ده‌زگا ژیارییه‌كان. حه‌ڤده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ پاراستنی ئاسایشی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ونێرده‌ی دیپلۆماتی وكونسوڵخانه‌كان له هه‌رێمدا. هه‌ژده‌م: مسۆگه‌ركردنی ئاسایشی باره‌گا و پێكهاته‌كانی پێشمه‌رگه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری و مه‌یدانی و ستراتیژی و هه‌ڵسه‌نگاندنیان. مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن راوێژكارێكی: ده‌بێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به‌پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت، ده‌زگاكانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه ده‌بات و سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات و هه‌ماهه‌نگییان له‌نێواندا ده‌كات، جێگرێكی ده‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی ده‌درێت له‌به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیدا یاریده‌ی ده‌دات. دووه‌م: به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌بنه ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌ندا و سه‌رۆكی هه‌رێمش بۆی هه‌یه له حاڵه‌تی ئاسایی پێویستیدا كه‌سان یان ده‌زگای دیكه‌ی بۆ زیاد بكات یان بانگهێشتی ئه‌نجومه‌ن بكرێن. سێیه‌م: ته‌رخان كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له نێو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا. مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن رێكار و رێساكانی ره‌فتاری وه‌زیفی و مه‌شقی تایبه‌تمه‌ندی كادیرانی داده‌ڕێژێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن كار‌و په‌یكه‌ری ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ناویان له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌په‌یره‌و یان به یاسا، به‌گوێره‌ی په‌یوه‌ندی ده‌زگاكه به لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداره‌وه دیاری ده‌كات. سێیه‌م: به یاسایه‌كی تایبه‌ت ئه‌رك و ماف و حاڵه‌تی به‌رزه‌فتكاریی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان له‌و ده‌زگایانه رێك ده‌خرێت كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون،. مادده‌ی شه‌شه‌م:راوێژكار بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به ده‌قی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت. مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچوونبه مه‌به‌ستی دانان و داڕشتنی بنه‌ماكانی ئاسایشی هه‌رێم و ئامانجه‌كانی و روون كردنه‌وه‌ی پێكهاته تایبه‌ته‌كانی ئه‌نجومه‌ن و چۆنیه‌تی به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا. ...
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2014 یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی | 22
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2014 یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی | 22
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (18)ی رۆژی 23/7/2014 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2014 یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی به‌شی یهكهمماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینانه‌ی كه له خواره‌وه دا هاتوون بریتییه له‌و مانایانه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ریاندا دیاریكراوه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: كۆمسیۆن: كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی.سێیه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.چواره‌م: ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران. به‌شی دووهمماددهی دووه‌م:یه‌كه‌م: به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه ئه‌نجوومه‌نێك داده‌مه‌زرێ له ژێر ناوی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته تاكه ده‌سه‌ڵات (السلگه الحصریه) كه ڕێكاری هه‌موو هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسییه گشتییه‌كان ئه‌نجام ده‌دا له‌سه‌ر ئاستی سه‌رتاسه‌ری كوردستان ـ عێراق.دووه‌م: باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمسیۆن له پارێزگای هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێ و، به‌گوێره‌ی پێویست نووسینگه‌كانی خۆی له ناوه‌ندی پارێزگاكان و یه‌كه ئیدارییهكاندا ده‌كاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:كۆمسیۆن ده‌سته‌یه‌كی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نه و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆیه‌تی و ملكه‌چه بۆ چاودێریی په‌رله‌مان و به‌رپرسیاریشه له به‌رامبه‌ریدا.مادده‌ی چواره‌م:كۆمسیۆن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: دانانی بنه‌ما و ڕێسای كارپێكراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسییه گشتییه‌كانی كه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان ـ عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێن بۆ زامن جێبه‌جێكردنی به به‌شێوه‌یه‌كی بێگه‌رد و دادپه‌روه‌رانه.دووه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسییه گشتییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستانی عێراقدا.سێیه‌م: جاڕدانی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه گشتییه‌كان به گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان.چواره‌م: ڕێكخستن و جێبه‌جێ كردنی هه‌موو جۆره هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه گشتییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستانی عێراق.پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی تۆماركردنی ده‌نگده‌ران و رێكخستن و نوێ كردنه‌وه‌ی تۆماره‌كانیان بۆ مسۆگه‌ر كردنی مافی هه‌ڵبژاردنیان.شه‌شه‌م: تۆمار كردنی لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن و هاوپه‌یمانییه‌كان و په‌سه‌ند كردنیان، به‌گوێره‌ی یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان.حه‌وته‌م: رێكخستن و جێبه‌جێ كردنی پڕۆسه‌ی تۆماركردنی نوێنه‌رانی لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن و چاودێرانی هه‌ڵبژاردن له ڕێكخراو و ڕاگه‌یاندكاره نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان و ئه‌وانی تر.هه‌شته‌م: رێكخستن و ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران و ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان له‌ناو وێستگه‌كاندا به‌مه‌رجێك كیانه‌كان هه‌ر یه‌كه و دانه‌یه‌ك له ڕاپۆرتی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌یان پێ بدرێ. نۆیه‌م: ئاشكراكردنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان به‌مه‌رجێك له (72) حه‌فتا و دوو كاتژمێر تێپه‌ڕنه‌كات و، هه‌روه‌ها ئه‌نجامه كۆتاییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی تایبه‌تمه‌نده‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێن. ده‌یه‌م: كاركردن بۆ دروستكردنی متمانه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا لای گشت توێژه‌كانی كوردستان و چه‌سپاندنی رۆشنبیریی هه‌ڵبژاردن له رێی درێژه‌دان به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گشت هاوبه‌شه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه.به‌شی سیێهمپێكهاتهكانی كۆمسیۆنماددهی پێنجه‌م:كۆمسیۆن پێكدێت له:یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاراندووهم: كارگێریی ههڵبژاردنیهكهم: ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران:1-ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران: له (9) نۆ ئه‌ندام پێك دێ كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی هه‌ڵده‌بژێردرێن دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كه په‌رله‌مان پێكیده‌هێنێ پێشنیاز ده‌كرێن، به‌مه‌رجێك دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌مه‌وه یاساناس بن هه‌روه‌ها ده‌بی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌تان و پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكرێ و ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش (5) پێنج ساڵی رۆژ ژمێرییه.2-ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌ن هه‌ڵده‌بژێردرێ ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت:أ-هاووڵاتی كوردستان ـ عێراق بێ و به‌به‌رده‌وامی تێیدا نیشته‌جێ بێ.ب-به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌بێت خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی بێت.ج-ته‌مه‌نی له (30) سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ.د-خاوه‌ن ئه‌زموون بێت و توانا و ده‌ستپاك بێت و بێلایه‌نی سه‌لمێنراوبێ.ه- خاوه‌ن ره‌فتار و ڕابردویه‌كی چاك بێت و، به تاوانێكی ئابروبه‌ر حوكم نه‌درابێت.و- به‌شداری نه‌كردبێ له‌و تاوانانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه پلانی بۆ داریژرابێت یان ئه‌نجام درابێ بۆ سه‌ركوتكردنی گه‌لی كوردستان و گشت گه‌لانی عێراق و هه‌روه‌ها به‌عسی نه‌بوو بێت به گوێره‌ی یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2003.ز- ئینیتمای بۆ هیچ پارتێكی سیاسی نه‌بێ له‌كاتی ئه‌ندامیه‌تیدا له ئه‌نجومه‌ن.3- ئه‌ندامای ئه‌نجوومه‌ن سوێندی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی داده‌وه‌ریی هه‌رێمدا ده‌خۆن و به‌گوێره‌ی ئه‌م داڕشتنه: ( سوێند به‌خوای مه‌زن ده‌خۆم كه به‌رپرسیارییه‌تییه یاسایی و پیشه‌ییه‌كه‌م به ئه‌مانه‌ت و به‌له‌خۆ بووردیی و دڵسۆزییه‌وه جێبه‌جێ بكه‌م و كاربكه‌م بۆ ڕاپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانم به سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی و، خوا شایه‌ده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم).4- أ-ئه‌نجوومه‌ن له‌یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا به‌زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رۆكی كارگێڕیی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ.ب- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن نوێنه‌ری یاسایی كۆمسیۆنه.5-سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه جێبه‌جێ ده‌كات:أ-به‌ڕێوه‌بردنی كاره كارگێڕیی و رێكخستنیه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن.ب-ئاماده‌كردنی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومن و گرێدان و سه‌رۆكایه‌تی كردنی ء، به‌و كۆبوونه‌وانه‌شی كه سێ ئه‌ندام له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به‌لانی كه‌مه‌وه داوای ده‌كه‌ن.ج-هه‌ر ئه‌ركێكی تر كه ئه‌نجوومه‌ن پێی بسپێرێ.6-كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن دروسته به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێ و له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان یه‌كسان بوون ئه‌و لایه‌نه براوه ده‌بێ كه سه‌رۆكی ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.دووه‌م: كارگێڕی هه‌ڵبژاردنه‌كان:1- كارگێڕی هه‌ڵبژاردن پێكدێ له نووسینگه‌ی گشتی و نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له پارێزگاكان و یه‌كه كارگێڕییه‌كان به گوێره‌ی ئه‌و هه‌یكه‌له‌ی له‌لایه‌ن كارگێڕیی هه‌ڵبژادنه‌وه پێشنیاز كراوه و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌وه په‌سه‌ند كراوه.2- كارگێڕی هه‌ڵبژاردن به‌رپرسیارییه‌تی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و په‌یڕه‌و و رێنماییانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌وه ده‌رچون، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی گشت ئه‌و چالاكییانه‌ی كه مۆركی پرۆسه‌گیری و جێبه‌جێكاری یان رێكارییان هه‌یه.به‌شی چوارهمدهسهڵاتهكانی ئهنجوومهنماددهی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:1ـ دامه‌زراندن و نوێ كردنه‌وه و بژارد كردنی تۆماری ده‌نگده‌ران له رێی هه‌موو جۆره شێوازێكی تازه‌ی به‌رده‌ست، له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش پێویسته هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌ندا بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته.2ـ په‌سه‌ند كردنی تۆماری لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان و پاڵێوراوان به مه‌به‌ستی چوونه ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌شداری كردن تێیدا.3ـ متمانه دان به چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بریكارانی لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن و ڕاگه‌یاندكاران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی.4ـ یه‌كلاكردنه‌وه و بڕیاردان له‌و سكاڵا و تانهلێدانانهی له گشت هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌درێن و بریاره‌كانیشی مایه‌ی تانه‌لێدانن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا. 5ـ په‌سه‌ند كردنی رێكاره‌كانی ژماردن و جیاكردنه‌وه. 6ـ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان دوای په‌سه‌ند كردنی له‌لاین دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه.7ـ دانانی په‌یڕه‌و و رێنماییه‌كان بۆ پاراستنی بێگه‌ردی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.8ـ په‌سه‌نكردنی هه‌یكه‌لی كارگێریی هه‌ڵبژاردنه‌كان.9ـ دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی نووسینگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكان و یه‌كه كارگێریه‌كاندا.10ـ داڕشتنی سیاسه‌تی دارایی كۆمسیۆن.دووه‌م: پاڵاوتن بۆ دامه‌زراندنی پله باڵاكان له به‌رێوه‌به‌ری له كۆمسیۆن و نووسینگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكاندا له ڕێی پێشنیاز كردنی (3) پاڵێوراوه‌وه ده‌بێ به‌گوێره‌ی بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسان، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌م كاره جێبه‌جێ ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن دروست ده‌كرێ و یه‌كێك له پالێوراوه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ هه‌ڵده‌بژێردرێ.به‌شی پێنجه‌م لێپرسینه‌وه و كۆتایی هاتن به ئه‌ندامییه‌تی مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامییه‌تی له ئه‌نجوومه‌ندا له‌به‌ر هۆیه‌ك له‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه كۆتایی پێدێ:1ـ ته‌واوبوونی واده‌ی ئه‌نجومه‌ن.2ـ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه.3ـ مردن یان په‌ككه‌وتنی ئه‌ندام له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیدا.4ـ ده‌رچوونی حوكمی دادگایی ینبڕ ده‌رهه‌ق به ئه‌ندام له تاوانێكی ئابڕووبه‌ردا. 5ـ به‌خشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌تاك یان به‌كۆ له ئه‌ركه‌كانیان له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كاتێك كه سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و په‌یڕه‌وكان ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ.6ـ ئه‌گه‌ر سه‌ڵمێنرا ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌كاتی پاڵاوتنیدا بۆ كاره‌كه‌ی پێشكه‌ش كردوه ڕاست نه‌بووه. 7ـ ئاماده نه‌بوون بۆ سێ جاری له دوای یه‌ك و به‌بێ بیانوویه‌كی ڕه‌وا له كۆبوونه‌وه‌كاندا. 8ـ له كاتی پاڵاوتنی ئه‌ندام بۆ یه‌كێك له ئه‌نجوومه‌نه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان.دووه‌م: له‌كاتی چۆل بوونی یه‌كێك له كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به‌هۆی یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ی له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا دیاریكران، ئه‌ندامێكی تر به‌هه‌مان ئالیه‌تی له‌ناو یاساكه‌دا هاتووه هه‌ڵده‌بژێردرێت. به‌شی شه‌شه‌م مافه‌كانی ئه‌ندام مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ئیمتیازاتی (بریكاری وه‌زاره‌ت)ـیان ده‌بێ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و ده‌كرێ نوێش بكرێته‌وه بۆ یه‌ك جار. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه ده‌رماڵه ببه‌خشێته فه‌رمانبه‌ره‌كانی، به‌مه‌رجێك ئه‌و ده‌رماڵه‌یه زیاتر نه‌بێ له‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی ده‌به‌خشرێته فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان.سێیه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ناتوانن له وه‌زیفه‌ی گشتیدا دابمه‌زرێن بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له به‌رواری ته‌واوبوونی فه‌رمانه‌كانیان وه‌كو كۆمسیار، جگه له پله و پایه‌ی ئه‌كادیمی نه‌بێ.چواره‌م: كۆمسیاران مافی مووچه‌ی خانه‌نشینیان ده‌بێ به‌بڕی 80% كۆی ئه‌و مووچه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن دوای ته‌واوبوونی فه‌رمانه‌كانیان جگه له حاله‌تی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه یان له‌كارلادان یان تاوانباركردنی به تاوانێك كه په‌یوه‌ندی به كاره‌كه‌یه‌وه هه‌بێ .پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له‌كاتی یان له ئه‌نجامی خزمه‌تكردنی له كۆمسیۆن تووشی كه‌م ئه‌ندامی بوو، به‌هۆیه‌وه نه‌یتوانی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ دیاری ده‌كری به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه. شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن كۆچی دوایی كرد له‌كاتی یان له ئه‌نجامی خزمه‌تكردنی له كۆمسیۆندا یان به‌هۆی ئه‌م خزمه‌ته‌وه، ئه‌وا مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه. حه‌وته‌م: ماوه‌ی خزمه‌تكردنی ئه‌ندام له كۆمسیۆن بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه و به‌رزكردنه‌وه و خانه‌نشینی هه‌ژمار ده‌كرێ. به‌شی حهوتهمسكاڵاكانی هه‌ڵبژاردن مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی (حصری) هه‌یه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ كردنی مه‌ده‌نیانه‌ی په‌یڕه‌و و رێكاره‌كانی و، پێویسته ئه‌نجوومه‌ن هه‌ر كێشه‌یه‌كی تاوانكاران ڕوو به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كان بكاته‌وه ئه‌گه‌ر هات و به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌بوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وتێكی تاوانكارانه كه په‌یوه‌ندی به پاكی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌بێ.دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌و ناكۆكیانه چاره‌سه‌ر ده‌كا كه له ئه‌نجامی خۆئاماده‌كردن و جێبه‌جێ كردنی هه‌ڵبژاردن وڕاپرسییه گشتییه‌كان دێنه ئاراوه و بۆی هه‌یه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ببه‌خشێ به كارگێریی هه‌ڵبژاردن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له‌كاتی ڕوودانیاندا. سێیه‌م: بڕیاره‌كان ئه‌نجومه‌ن به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌سێ رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی ناوخۆیی له هه‌رێمدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه و، ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه كه رۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌ربكا و سایتێكی ئه‌لكترۆنی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دروست بكا. چواره‌م: له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ریی پێك دێ له‌سێ دادوه‌ری ته‌رخان نه‌كراو بۆئه‌وه‌ی چاو به‌و تانه‌لێدانه‌نه‌دا بخشێنێته‌وه كه له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌گیرێن له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن زه‌ره‌رمه‌ندن.پێنجه‌م: تانه‌دان له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی زیانیان له بڕیاره‌كه بینییوه، ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌رێم ده‌كرێ له ماوه‌ی سێ رۆژ دا له رۆژی دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی رۆژانی پشووی فه‌رمی. شه‌شه‌م: ده‌سته‌ی دادوه‌ریی پێویسته ئه‌و تانانه یه‌كیلایی بكاته‌وه كه پێشكه‌ش كراون، ئه‌ویش له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا له‌و رۆژه‌وه كه تانه‌كه‌ی پێشكه‌ش كراوه و، بڕیاره‌كانیشی سه‌باره‌ت به‌و تانانه بنبڕه و رێكاره‌كانی ته‌ماشاكردنی تانه‌لێدانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی یاسای دادبینی مه‌ده‌نی ژماره (83)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو و، یاسا رێكارییه‌كانی تر كه له هه‌رێمی كوردستاندا جێبه‌جێ ده‌كرێن له‌هه‌ر شتێك به‌ده‌ق له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتبێت. به‌شی هه‌شته‌م حوكمه‌كانی جۆراوجۆر و كۆتایی مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن پێویسته میكانیزمی گونجاو دابنێ بۆ زامن كردنی به‌شداریكردنی هاوڵاتییان له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ـ عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسیه‌كاندا.مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ده‌توانێ پشت به شاره‌زاو پسپۆڕی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی بواره‌كانی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ببه‌ستێ له قۆناغه‌كانی سازدان و گهڵاڵهكردن و ئاماده‌كاریی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییهكاندا. مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بكات له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بریكاری كیانه سیاسیه‌كان و ڕاگه‌یاندنكاران بۆ ئاسانكاری پڕۆسه‌ی چاودێركردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسیه‌كان به‌مه‌به‌ستی زامن كردنی پاكییان.مادده‌ی سێزده‌یه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌ن:یه‌كه‌م: ڕاپۆرتی وه‌رزی ئاماده بكا له‌باره‌ی ئه‌ركه‌كانی و پێشكه‌شی په‌رله‌مانی بكا. دووه‌م: ڕاپۆرتێكی كۆتایی به ورده‌كارییه‌كانه‌وه ده‌ربكات له باره‌ی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌وه به هه‌مو قۆناغه‌كانیه‌وه و، پێشكه‌شی په‌رله‌مانی بكات. مادده‌ی چوارده‌یه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن له‌كاتی گفتوگۆ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌نحومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی تردا، ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری هه‌یه. مادده‌ی پازده‌هه‌م: یه‌كه‌م: كۆمسیۆن بودجه‌یه‌كی ساڵانه‌ی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێ به‌گوێره‌ی رێنمایی و ڕێسا په‌یڕه‌و كراوه‌كان ده‌بێ و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه پێشنیاز ده‌كرێ به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری و، په‌رله‌مان په‌سه‌ندی ده‌كات و ده‌خرێته ناو بودجه‌ی گشتی هه‌رێم.دووه‌م: ژمێركاری كۆمسیۆن له ژێر چاودێری و وردبینی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم داده‌بێت. مادده‌ی شازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: یه‌كه‌م: داڕشتنی په‌یڕه‌وێكی ناوخۆی تایبه‌ت به‌خۆی. دووه‌م: داڕشتنی په‌یڕه‌وێكی تایبه‌ت بۆ دامه‌زراوه‌كانی كۆمسیۆن. سێیه‌م: كردنه‌وه و ئیلغاكردنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه گرێدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان له‌كاتی پێویستیدا. چواره‌م: ده‌ركردنی سیسته‌می پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی حه‌ڤه‌ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه پیشنیازی ئه‌و یاسایانه بكا بۆ په‌رله‌مان كه په‌یوه‌ندییان به هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان هه‌یه. مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: له پێكهاته‌ی كۆمسیۆندا زامنی هاوسه‌نگی ده‌كرێ له نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا. مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: پێویسته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان له ماوه‌ی زیاتر نه‌بێ له نه‌وه‌د رۆژ پێك بهێنرێ له دوای په‌سندكردنی ئه‌م یاسایه‌وه.مادده‌ی بیست: كار به هیچ ده‌قی یاسایه‌كی تر یان بڕیارێك ناكرێ كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ. مادده‌ی بیست و یه‌ك: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی بیست و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.یوسف محمد صادقسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان – عێراقهۆیهكانی دهرچوواندی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر پێویستی مكوڕی نیشتمانی بۆ دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان و، بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی و ئه‌ركه‌كانی كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی رێك بخرێن له ڕێی ده‌سته‌یه‌كی باڵای بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ و په‌یوه‌ست بێ به په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراقه‌وه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوو. ...
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2000یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (20)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی یارمه‌تیی مرۆڤایه‌تی وهاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 3
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2000یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (20)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی یارمه‌تیی مرۆڤایه‌تی وهاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 3
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (20)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی وهاوكاریی هه‌رێمی كوردستانیعێراقبهناوی خوای به‌خشنده ومیهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 19مێژووی بڕیار: 1/10/2000 "بـڕیـار"له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (6)ی رۆژی (1/10/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه، پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بڕگه (3)ی مادده دووه‌م له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2000یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (20)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی یارمه‌تیی مرۆڤایه‌تی وهاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی پێنجه‌می یاسای ژماره (20)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی یارمه‌تیی مرۆڤایه‌تی وهاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌موار بكرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بخوینرێته‌وه:مادده‌ی پێنجه‌م:په‌یكه‌ربه‌ندی (پێكهێنانه‌كانی) وه‌زاره‌ته‌كه له‌مانه پێك دێ:1. نوسینگه‌ی وه‌زیر.2. نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زارەت.3. به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه ده‌به‌سترێ. أ. به‌ڕێوه‌به‌رێتی حسابات (ژمێریاری).ب. به‌ڕێوه‌به‌رێتی ته‌دقیقكردن.ج. به‌ڕێوبه‌رێتی ئیداره وزاتییه.4. به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی پێوهنديیهكان : فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه ده‌به‌سترێ:أ. به‌ڕێوه‌به‌رێتی رێكخراوه‌كان.ب. به‌ڕێوبه‌رێتی ته‌نسیق وئاماده‌كردنی پڕۆژه وبه‌دواداچوون.5. به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی سه‌فه‌ركردن: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ.6. به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی نوێنهرایهتیيهكانی هه‌نده‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم : فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ، به‌مه‌رجێ، له كه‌می زمانی ئينگلیزی به ته‌واوی بزانێ، نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی هه‌نده‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقیان پێوه ده‌به‌سترێ كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌یان پێ ده‌درێ:أ . ته‌حریری میرات (تحریر التركات).ب. پێڕاگه‌یاندنی (تبلیغ)ی ئه‌وراقی دادگایی.ج. ده‌سه‌ڵاتی ههقیانهتنووس (دادنووس).د ـ به‌جێ گه‌یاندنی داواكارییه‌كانی جێگرتنه‌وه له پێچانەوەدا (الانابه فی التحقیق).ه ـ جێگرتنه‌وه له سوێندداندا (الانابه في التحلیف).و ـ موخابه‌رەکانی معامه‌له‌ی حاڵوئه‌حواڵی مه‌ده‌نی.ز ـ موخابه‌رەکانی كاروباری كۆنسوڵگه‌ری.7. به‌ڕێوه‌به‌رێتی كاروباری یاسایی.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته كار.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له‌و رۆژه‌وه‌ی كه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق((هۆكاری پێویست))له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌رك وفرمانی ئه‌م وه‌زاره‌ته له بواری بۆ هه‌نده‌ران سه‌فه‌ركردندا زیاتر بووه، وچه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌رێتی سه‌فه‌ركردنیش له هه‌رێمه‌كه‌ماندا كراونه‌ته‌وه كه پێویستیان به به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كی گشتی هه‌یه سه‌رپه‌رشتی ئیشه‌كانیان بكات وكاروباریان رێك بخات، وله‌به‌ر ڕوو له زیادبوونی ئه‌و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ش كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا به‌رفراوان بووه، وله گه‌لێ ده‌وڵه‌تانیشدا نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێم كراونه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وانه هه‌مووی، وامان به‌باش زانی بۆ رێكخستنی كاروباری سهرشانخراوی ئه‌و دایهرانه كه پێویسته به بهڕێوبهرییهكی گشتییه‌وه ببه‌سترێ، ئه‌م یاسایه‌مان ته‌شریع كرد....
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2001 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 5
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2001 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 5
یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای گەورەو میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره ده‌رهێنان: 5 رۆژی ده‌رهێنان: 6/6/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری وه‌زیری ناوخۆ و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (12)ی رۆژی (5/6/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و دهسهڵاتەش كه بڕگه‌ی (3)ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2001 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م:به‌رێوه‌به‌رییه‌کی گشتی نوێ به ناوی (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هاتوچۆ) سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌مه‌زرێ، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا روتبه‌كه‌ی لە روتبەی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993) هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شیوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆ، بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رێتییه گشتیانە زیاد ده‌كرێ كه له مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (9)ی ساڵی (١٩٩٣)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ناویان هاتووه، ده‌بێ به بڕگه‌ی (7)ی مادده‌كه‌ی سه‌ره‌وه.به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگاكان به خۆیان و هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه، له بهرێوهبهرێتیی گشتیی پۆلیس دەکرێنەوەو بە بەرێوەبەرێتیی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆوه ده‌به‌سترێن.مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ر كار.د. رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (5)ی ساڵی/2006 یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 9
یاسای ژماره (5)ی ساڵی/2006 یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهسهرۆكایهتی هه‌رێمی كوردستان- عیراق پشت به‌و یاسایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان-عێراق دایناوه وبه‌پێی حوكمی مادده/یه‌كه‌م له‌یاسای ژماره (1) ی ساڵی 2005، یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق، ئه‌م یاسایه‌مان ده‌رچواند:یاسای ژماره (5)ی ساڵی/2006 یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان- عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم. چواره‌م: بریكار: بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ته‌كه.ئه‌رك وفرمانی وه‌زاره‌ته‌كه مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت، ئه‌م ئه‌رك وفرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: به‌رهه‌م هێنان و و زامنكردن و دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با. دووه‌م:به‌گه‌ڕخستن وچاكردنهوهی به‌رده‌وامی بنكه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو، تۆڕه‌كانی گه‌یاندن و دابه‌شكردنی. سێیه‌م: به‌شداری كردن له به‌هێز كردنی ئابووریی نیشتمانیدا له بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه‌و گواستنه‌وه‌ی و گه‌یاندن به به‌شدارانی به‌گشت توێژهكانیهوهو كۆنترۆلأ كردنی تۆڕی كاره‌باو كۆكردنه‌وه‌ی كرێكانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌نجامدانی كار، به مه‌به‌ستی په‌له لێ‌كردن له پێشخستنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری له هه‌موو لایه‌كی هه‌رێمدا له رێگه‌ی دامه‌زراندنی ویستگه‌ی به‌رهه‌مهێنی نوێ وپێشكه‌وتوو بۆدابینكردنی پێداویستی كاره‌با بۆ هه‌نووكه وئاینده جگه له دامه‌زراندن وفراوانكردنی تۆڕی گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی كاره‌با، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێداویستی زیادبوونی بارگه‌كان (الاحمال)و، به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی دڵنیاییدا بگونجێ و، گه‌یاندنی ته‌زووی كاره‌با بۆ به‌شداران، به‌پێی ئاكاره‌كانی پێوانه‌یی داواكراو. چواره‌م:ئاماده‌كردنی پلانی ساڵانه‌و دوورخایه‌ن بۆ كه‌رتی كاره‌باو، سه‌رپه‌رشتیكردنی جێبه جێكردنی پلانه بریار له‌سه‌ردراوه‌كان و، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامی جێبه جێكردنه كه. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی لێتۆژینه‌وه‌ی كه‌ڵكی هونه‌ری و ئابووری له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت و، پێشنیازی تۆماركردنیان له نێو پلانه‌كانی وه‌زاره‌تدا و، جێبه‌جێكردنی پرۆژه بریار له‌سه‌ر دراوه‌كان و ره‌چاوكردنی سه‌لامه‌تیی ژینگه. شه‌شه‌م:كۆشش بۆ وه‌كێشكردنی سه‌رمایه‌و، هاندانی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی و بیانی له‌و كه‌رتانه‌دا كه پێوه‌ندییان به ئیشوكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه. حه‌وته‌م: هه‌ماهه‌نگی وته‌واوكاری (التكامل) له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كانی فیدراڵ‌دا.پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:1- وه‌زیر :سه‌رۆكی باڵا‌و به‌رپرسی ئیش و كاروئاڕاستهكردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریان ده‌كا، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رینماییهكیش كه پێوه‌ندیی بهئهركوفرمان وپێكهاته‌و ده‌سه‌ڵات وكاروباری دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌بێ، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن وخۆی سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنیان ده‌كات و به‌رپرسیشه له به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌و، بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاه‌ته‌كه، یان به به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان یان به هه‌ر فرمانبه‌رێكی وه‌زاره‌ته‌كه، كه خۆی به‌باشی بزانی َ، بسپێرێ. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوارچێوه‌ی ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته‌كردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباری وه‌زاره‌تدا.مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆی تایبه‌تمه‌ندی هه‌بێ. 3- نووسینگه‌ی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،به‌ڕێوه‌ی ده‌با،كه‌بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 4- نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌با،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ. ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 5- راوێژكاران: له چواركه‌س زیاتر نابن.مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و كارامه بن. 6- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری و دارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆربێ. 7- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلاندانان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی كاره‌با: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆربێت. 8- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆریش بێت. 9- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با: : به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆربێت. 10-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با: : به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆربێت. 11-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كۆنترۆلأ و پێوه‌ندیكردن: : به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆربێت. دووه‌م: له هه‌ر پارێزگایێ، له پارێزگاكانی هه‌رێمدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی كاره‌با پێك ده‌هێنرێ، وفرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت. مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌نی راۆیژكاری وه‌زاره‌ت پێك دێت له:1- وه‌زیر : سه‌رۆكه.2- بریكاری وه‌زاره‌ت : جێگری سه‌رۆكه.3- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كان ـ ئه‌ندامه ـ به‌مه‌رجێ پله‌ی له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ 4- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ژینگه ـ ئه‌ندامه ـ به‌مه‌رجێ پله‌ی له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ5- راوێژكاران، به‌مه‌رجێ له سێ كه‌س زیاتر نه‌بن ــــــــــــ ئه‌ندامن.6- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه ــــــــــ ئه‌ندامن.7- هه‌ر شاره‌زایه‌كی پسپۆڕ،كه وه‌زیر، له ناو وه‌زاره‌ت یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه ده‌ستنیشانی بكات ــ ئهندامهدووهم:ئه‌نجومه‌ن، ده‌رباره‌ی ئه‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه (ڕاوێژ) پێشكه‌ش ده‌كا:1-رێكخستنی سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با ودانانی پلانه ستراتیجیه‌كان.2- رێكخستنی وه‌به‌رهێنان له بواری كاره‌بادا.3- له‌سه‌ر پێشنیازی وهزیروبهبڕیاری ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ت،كریێ كاره‌با دیارده‌كرێ، به‌مه‌رجێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی بكات. مادده‌ی پێنجه‌م :یه‌كه‌م: ئه‌ركوفرمان و ئیشی تایبه‌تی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه،به په‌یره‌وێك دیارده‌كرێن.دووه‌م:وه‌زیر، بۆی هه‌یه،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی،یان به‌ش، یان هۆبه،له پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا به‌پێی پێداویستی ئیشه‌كانیان،له كاتی پێویستدا،بكاته‌وه یان لێكیان بدات،یان پووچه‌ڵیان بكاته‌وه. سێیه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وبه‌ش وهۆبه‌ی نوێ بكاته‌وه، یان تێكه‌ڵاویان كات، یان پووچه‌ڵیان بكاته‌وه، له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وبه‌پێی پێداویستی كاره‌كانی. مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه رێككه‌وتن،له‌گه‌لأ كۆمپانیا نیشتمانی و بیانییه‌كاندا، له‌باره‌ی پرۆژه‌كانی كاره‌باوه،ببه‌ستێ. مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێت كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و،لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی دهركردنییهوه دهخرێتهكارو، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان - عێراقهۆكارهكانی دانانی ئه‌م یاسایهلهبهر ئه‌وه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌زاره‌تێكی نوێ،به‌ناوی (وه‌زاره‌تی كاره‌با) دانراوه‌و،فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با، له فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشووی پیشه سازی و وزه،دابڕكراون و، خراونه‌ته‌سه‌ر ئه‌م وه‌زاره‌ته نوێیه و، بۆ ئه‌وه‌ی قورسایی چالاكییه‌كانی بخاته‌سه‌ر بواری به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌باو، خزمه‌تی به‌رده‌وامی بنكه‌و تۆڕی گواستنه‌وه‌و دابه شكردنی وزه‌ی كاره‌با بكات و،كاره‌با، بۆ هه‌موو مالأ و سووچ وقوژبنێكی هه‌رێمی كوردستان رابكێشی و، پێكهاته‌و ئه‌ركوفرمان و ئامانجه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش دیاربكرێن،..بۆیه،ئه‌م یاسایه دانرا. ...
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2010یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 20
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2010یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 20
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقبهپێی برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (16)ی رۆژی 21/6/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2010یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه له‌م یاسایه‌دا ماناكانی به‌رامبه‌ریانه له‌م یاسایه‌دا:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدووهم: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ههرێمسێیهم: وه‌زیر: وه‌زیری دارایی و ئابووری ههرێمچوارهم: بریكار: بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ههرێمپێنجهم: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وهزارهتماددهی دووه‌م:ئامانجی وه‌زاره‌ت دانانی بنچینه گشتییه‌كانی به‌رێوه‌بردن و رێكخستنی ده‌رامه‌تی دارایی و ئابوورییه و، چاودێری گونجانی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی و وه‌دیهێنانی چاكترین به‌كارهێنانی ده‌كات و بنچینه‌و ئاراسته‌كانی پلاندانانی دارایی و ئابووری هه‌رێم داده‌نێت و چوارچێوه‌ی گشتی به‌رفراوانی ره‌گه‌زه‌كانی(العناصر) پلانی دارایی و ئابووری له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی و پلانی گه‌شه‌پێدانی بۆ هه‌رێم ده‌ست نیشان ده‌كات.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، به‌رپرسی ئاڕاسته‌كردنی ئیشه‌كانێتی و، سه‌رپه‌رشتی و موراقه‌به‌ی چالاكییه‌كانی ده‌كات و، بڕیار و رێنمایی و فه‌رمانه‌كان له هه‌ر شتێك‌دا پێوه‌ندیی به‌كاره‌كان و پێكهاته‌كان و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و رێكخستنه‌وه هه‌بێت له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا و پێڕۆ و رێنمایی به‌ركاردا، هه‌مووی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێت و، وه‌زیر به‌رپرسه له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاره له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه، یان به به‌ڕێوه‌به‌ر گشتیه‌كانی، یان به‌و كه‌سه‌ی به گونجاوی ده‌زانێت بسپێرێت و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عیراقدا له هه‌موو ئه‌و كارانه‌دا ده‌كات كه په‌یوه‌ندییان به‌رێكخستن و نه‌خشه بۆ سیاسه‌تی نه‌قدی و بانكداری(الصیرفه) ده‌كێشێ و سه‌رپه‌رشتی لقه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عیراقی له هه‌رێمدا ده‌كات.دووه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فرمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات به ئه‌زموون و لێهاتوو بێت. ئه‌و ئیش و كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێت و به‌رپرس ده‌بێت له رێكخستن و پاراستنی تۆماره‌كان و نامه و نامه‌كاریی تایبه‌ت به وه‌زیر و ژماره‌یه‌كیش فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و پشكنینی دارایی: راسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ و كاری چاودێری ناوخۆی وه‌زاره‌ته‌كه و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌و ده‌گرێته ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها له حاڵه‌تی گزی(اختلاس) یان ده‌سكاریكردنی پاره‌ی گشتیدا كاری لێوردبوونه‌وه و پشكنینی هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم به‌جێ ده‌هێنی چاودێری و چۆنێتیی ده‌سكاریكردنیان ده‌كات. فه‌رمانبه‌رێكیش سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه پله‌كه‌ی له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر نه‌بێت و، بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێت و ئه‌زمووندار و پسپۆڕ بێت.چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن: راسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ و فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه پله‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر نه‌بێت و، بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێت و ئه‌زمووندار و پسپۆڕ بێت.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: هاوكاری وه‌زیر ده‌كات له جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ت و پلانی وه‌زاره‌ته‌كه و سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌كات كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ.دووه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، به ئه‌زموون و لێهاتوو بێت، ئه‌و كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه بریكار پێی ده‌سپێرێ.سێیه‌م: بنكه‌ی مه‌شق و په‌ره‌پێدانی دارایی و كارگێری و ئابووری: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و شاره‌زاو پسپۆر بێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌سته‌ی راوێژكاران: ده‌سته‌كه له‌م چوار راوێژكاری به ئه‌زموون و پسپۆڕ پێك دێت كه لانی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆییان له‌م پسپۆڕییانه‌ی خواره‌وه‌دا به‌ده‌ست هێنا بێت:1ـ كاروباری كارگێری و دارایی2ـ كاروباری بانق3ـ كاروباری ئابووری و بازرگانی 4ـ راوێژكار له كاروباری یاساییماددهی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن:1- له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نێك به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر پێكده‌هێنرێت و، هه‌ریه‌كه له‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی تێدا ده‌بن:أ ـ بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌ندام ده‌بێتب ـ راوێژكاره‌كان ئه‌ندام دهبنج ـ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام دهبند ـ هه‌ر پسپۆرێك له‌ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، كه وه‌زیر بیه‌وێ له كاتی پێویستدا داوای هاوكاری لێ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ.2ـ ئه‌نجومه‌ن گفتوگۆی پلانه گشتییه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت و په‌سند كردنی و، به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و، سیاسه‌تی دارایی و ئابووری پێشنیاز ده‌كات و، گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرته خولاوخوله‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه ده‌كات كه رێگری له ره‌وتی كاره‌كانیدا ده‌كه‌ن و، چاره‌سه‌ری به‌كرداریان بۆ پێشنیاز ده‌كات و، له پڕۆژه‌ی یاسا و پێڕۆ و ئه‌و رێنماییانه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه كه پێوه‌ندییان به ئیشه‌كانییه‌وه هه‌یه و رای خۆیشی له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێك ده‌دات كه پێش چاوی ده‌خرێت.مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دیوان: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و شاره‌زا و پسپۆر بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بودجه:به‌رپرسیارێتی پلاندانان ده‌گرێته ئه‌ستۆو بودجه‌ی هه‌رێم ئاماده ده‌كات و، له پێكهاته و قۆناغه‌كانی بودجه‌ی گشتی و به‌شه‌كانی ده‌كۆڵێته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاری به‌رایی(الاولی)له‌سه‌ر هێزی كار(میلاك)ی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم ده‌دات و، پشتیوانه‌ی پاره‌ی پێویستیان بۆ زامن ده‌كات و، رای خۆی له‌سه‌ر یاسا جۆربه‌جۆره‌كانی دارایی ده‌رده‌بڕێت و توێژینه‌وه‌و، لێكۆڵینه‌وه‌ی شیكاری (التحلیلیه) له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی و بودجه‌ی به‌رده‌ست(الجاریه) به‌پێی شێوازه‌كانی پلاندانان ئه‌نجام ده‌دات و، رێنمایی بۆ جێبه‌جێ كردنی بودجه ده‌رده‌چوێنێ و، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیش سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.مادده‌ی نۆیه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری گشتی:سه‌رپه‌رشتیی (السیوله)ی نه‌ختینه‌ی خه‌زینه‌ی گشتی و چۆنێتی ده‌سكاریكردنی بۆ جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی گشتیی هه‌رێم به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه به‌شی به‌رده‌ست(الجاری)و به‌شی وه‌به‌رهێنان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی سیسته‌می ژمێریاری گونجاو بۆ رێكخستنی لایه‌نی دارایی ئه‌نجامه‌كانی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و، كۆنتڕۆڵی ژمێریاریه‌تی ده‌سكاریكردنی دارایی له‌سه‌ر هه‌موو یه‌كه جێبه‌جێكاره‌كان داده‌نێت و، روونكردنه‌وه‌كانی ژمێریاریه‌تی بۆ یه‌كه‌كانی كه‌رتی حكومی كه له مه‌ركه‌زه‌وه پاره‌دار ده‌كرێن، دیار ده‌كات و، ئه‌نجامه‌كانی به‌پێی ئوسووڵی ژمێریاریه‌تی ده‌خاته به‌رچاو وسیسته‌مه‌كانی چاودێری ناوخۆ له‌سه‌ر ده‌سكاریكردنی ئه‌موالی گشتی په‌ره‌پێده‌دات و پێداویسته‌كانی سه‌ركه‌وتنیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات و سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنیان ده‌كات چاودێری كردنی خه‌رجی رابوردوو و خه‌رجی پاش ئه‌ویشه‌وه. له‌و سه‌رپێچییه داراییانه‌ش ده‌پێچێته‌وه كه جێبه‌جێكردنیان به وه‌زاره‌ته‌كه ده‌سپێردرێت.به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیش سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنابێت و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.مادده‌ی ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باج و عه‌قارات:ئه‌ركی به‌رێوه‌بردنی پێداویستییه‌كانی باج و وه‌دیهاتنی وه‌رگرتنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و ژمێریاریه‌تییه‌كه‌ی رێك ده‌خات و به‌دواداچوون بۆ قه‌رزه‌كانی ده‌كات و قه‌رزه‌كانی و رێكار و بنه‌ماكانی وه‌رگرتنیان ده‌ست نیشان ده‌كات، هه‌روه‌ها مافی موڵكداریه‌تی عه‌قاری له هه‌رێم له باری جۆر‌و شوێنه‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و رێكی ده‌خات و تۆماری پێویستییه‌كانی دوور له (بمعزل)لایه‌نه پسپۆره‌كان ده‌گرێته ده‌ست و بڕیاره‌كانی ته‌رخان كردن و یاساكاری تایبه‌ت به فرۆشتن و به‌كریدانی خانووبه‌ره‌كانی موڵكی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كات و، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردن و به‌یاناتی ئه‌و خانوو وبه‌رانه‌ش جێبه‌جێ ده‌كات كه ئه‌ركی به‌رێوه‌بردن و فرۆشتنیان به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌سپێردرێ و به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنابێت و به ئه‌زموون و پسپۆر بێت.مادده‌ی یازدهم:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرك:جێبه‌جێ كردنی یاسا گومرگییه‌كان ئه‌و فه‌رمان وبڕیار و رێنمایی و به‌ندانه(الچوابگ) له ئه‌ستۆ ده‌گرێ كه ده‌زگا جۆربه جۆره‌كانی هه‌رێم ئاماده‌یان ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییان به پسپۆرایه‌تییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتییه‌وه هه‌یه‌و، هه‌روه‌ها بنه‌ماو مه‌بده‌ئه پێویستییه‌كان بۆ ئاسانكردنی كرده‌وه‌ی جێبه‌جێ كردنی و دانان و جێبه‌جێ كردنی پلانی پێویست بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی قاچاغ و لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسا گومرگییه به‌ركاره‌كان ده‌ست نیشان ده‌كات و، داده‌نێت، به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێت و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ و، لقی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گومرگی هه‌رێمی پێوه ده‌لكێ.مادده‌ی دوازدهم:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خانه‌نشینی:یاساكانی خانه‌نشینی جێبه‌جێ ده‌كات و خزمه‌تی كارمه‌نده‌كانی هه‌رێم له فه‌رمانبه‌ر و سه‌رباز و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ژمێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌و پاداشتی خانه‌نشین بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان ببڕێته‌وه‌و بۆ موسته‌حه‌قه‌كانیان خه‌رجی بكات و، بنه‌ماو مه‌بده‌ئیش داده‌نێ و رێنمایی ده‌رده‌چوێنێ و پێشنیار بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م یاسایانه له‌به‌ر رۆشنایی كاره‌تازه په‌یدا بووه‌كان(ما یستجد من امور) به‌رز ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و گیروگرفتانه‌ش كه له كاتی جێبه‌جێ كردن‌دا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی دارایی هه‌رێمدا رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه، به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆر بێت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینی له هه‌رێمدا پێوه ده‌لكێ.مادده‌ی سیانزده‌هه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بانكه بازرگانیه‌كان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه ده‌لكێن:1ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكه‌كانی ئه‌لره‌شید2ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكه‌كانی ئه‌لرافیده‌ین3ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكه‌كانی ههرێمماددهی چوارده‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بانكه پسپۆره‌كان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات بڕوانامه‌ی زانكۆیی به ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه ده‌لكێت:1ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی2ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكه‌كانی خانووبهرهماددهی پانزدهم:كۆمپانیای گشتی ته‌ئمین:كاری ته‌ئمین كردن له‌سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ، هه‌روه‌ها ئه‌ئمین كردنی كه‌سه‌كانیشی(تأمینات الحیاه) له ئه‌ستۆ دایه. ئه‌مه‌ش له سایه‌ی ئه‌و یاساكاریانه‌ی كه له‌م بواره‌دا به‌ركارن.به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون شاره‌زاو پسپۆر بێت و لقه‌كانی كۆمپانیای له پارێزگاكان پێوه ده‌لكێ.مادده‌ی شازده‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری یاسایی:لێكدانه‌وه‌ی حوكمه داراییه‌كان و یاسا به‌ركاره‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ و، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی یاسا و، پێڕۆكان ده‌كات و، راو راوێژی خۆیشی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له یاساییانه ده‌دات كه پێوه‌ندییان به كاروباری خزمه‌تی مه‌ده‌نی و داراییه‌وه هه‌یه كه فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه‌وه ده‌یخه‌نه به‌رده‌م وه‌زاره‌ت، هه‌روه‌ها شێوه‌ی یاسایی بۆ گرێبه‌ست و ئه‌و پڕۆژه یاسا و پێڕۆ و رێنماییانه بۆ به‌رده‌م دادگاكان ئاماده ده‌كات كه پێوه‌ندییان به ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی له یاسادا به‌ده‌ست هێنا بێت.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: كار‌و پسپۆڕییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆیه‌ك دیار ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه بكاته‌وه یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه یان یه‌كیان بخات.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ژماره(13)ی ساڵی 1992 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.دووه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی نۆزده‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیسته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایهبۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی له هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك وه‌زاره‌تدا له ژێر ناوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت به ئه‌ركه‌كانی له رێكخستنی كاروباری دارایی و ئابووری هه‌ڵبستێ و چاودێری سه‌لامه‌تی ده‌ستكاری كردن به ماڵ و موڵكی گشتییه‌وه بكات و باشترین به‌كارهێنان بۆ ده‌رامه‌ته داراییه‌كانی هه‌رێم وه‌دی بهێنێ ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2011یاسای ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 14
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2011یاسای ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 14
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) یاسای ژماره (1) ی ساڵی 1992ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رچاوی خستووه، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (12)ی رۆژی 3/5/2011، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌یدا: یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2011یاسای ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق.دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران: سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.سێیه‌م: ده‌زگا: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.چواره‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.پێنجه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.مادده‌ی دووه‌م:ده‌زگایه‌ك له هه‌رێمدا به ناوی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی وكارگێڕی ده‌بێت و بودجه‌ی تایبه‌تیشی ده‌بێت و به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه گرێ ده‌درێت.مادده‌ی سێیه‌م:ده‌زگا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن جێبه‌جێ ده‌كات:یه‌كه‌م: پاراستنی ئازادیی گشتی و تایبه‌ت به گوێره‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ.دووه‌م: ئاسایشی ده‌زگاكانی ده‌ستووری و یاسایی(په‌رله‌مان، حكومه‌ت، دادوه‌ری) له هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی و ده‌زگاكان و هی دیكه.سێیه‌م: پاراستنی ئاسایشی كاری سیاسی و مه‌ده‌نی وپیشه‌یی له هه‌رێمدا.چواره‌م: پاراستنی ئابووریی نیشتیمانی.پێنجه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌و به‌نداوو دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و ده‌روازه‌كانی سنوور.شه‌شه‌م: پارێزگاری كردن له كهلهپوورو كولتووری گه‌لی كوردستانی عیراق به تێكڕای پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌وه.حه‌وته‌م: كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌ست نیشان كردنی جموجۆڵه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆ بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی له هه‌رێمدا و هه‌ڵسه‌نگاندن و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی.هه‌شته‌م: به‌دی هێنانی ئاسایش وئارامیی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی تاوانی به‌رنامه‌ڕێژكراوه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی تاوانی تیرۆر و مادده هۆشبه‌ره‌كان.نۆیه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی و نهێنیی گه‌یاندن و سه‌لامه‌تیی هاتن و چوون له هه‌رێمدا.ده‌یه‌م: پارێزگاری كردن له شوێنانی خوداپه‌رستی و جێگه‌ی ئایینی و دابین كردنی ئاسایشیان.یازده‌یه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تیی ناوه‌نده‌كانی گه‌شتیاری و جێگه‌كانی شوێنه‌وار و مێژوویی و شوێنه‌واره‌كان.دوازده‌یه‌م: پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا.سێزده‌یه‌م: پاراستنی شوێنی كار‌و بوونی رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی وكارمه‌ندانی نێوده‌وڵه‌تی و پاراستنی شاندی دیپلوماسی وشاندی دیكه، هه‌روه‌ها نێرده‌ی كونسوڵخانه‌كان و فه‌رمانبه‌ران وئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له هه‌رێمدا.چوارده‌یه‌م: به‌دواداچوونی پرسی په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر ونیشته‌جێ بووان و میوانانی بیانی له هه‌رێمدا.پازده‌یه‌م: ئاڵۆگۆڕكردنی تاوانبار و تۆمه‌تباران و راده‌ست كردنی دۆسیه‌كانیان له نێوان ده‌زگاكانی هه‌رێم و ده‌زگاكانی فیدرالدا، به گوێڕه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ی یاسا دیاریی ده‌كات.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا:به سه‌رۆكی باڵای ده‌زگا داده‌ندرێت و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی ودارایی ویاسایی پێویست به به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگایه و له پله‌ی وه‌زیردا ده‌بێت و له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كاندید ده‌كرێت و به مه‌رسوومی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێت.دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا:سه‌رۆكی ده‌زگا، جێگرێكی به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت ده‌بێت، له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كاندید ده‌كرێت و به مه‌رسوومێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش پیاده ده‌كات كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگاوه پێی ده‌درێت، ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگا له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا پێك دێت له:1- سه‌رۆكی ده‌زگا سه‌رۆك.2- جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا جێگر.3- به‌رێوه‌به‌رانی گشتی ئه‌ندام.4- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا په‌نا بباته به‌ر شاره‌زایان، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ده‌به‌ستێت و بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی گرێ بدات و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگدا، ئه‌و لایه‌نه قبوولأ ده‌كرێت كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێكهاته‌كانی ده‌زگا:ده‌زگا بریتییه له:یه‌كه‌م: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیانه‌ی دادێن:1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی دیوان.2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش.3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش سیاسی.4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنی هۆشبه‌ر.5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسسایشی فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه سنووریه‌كان دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و به‌نداو.دووه‌م: په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی ئاسایش، ئه‌فسه‌رێك كه پله‌كه‌ی له پله‌ی عه‌مید كه‌متر نه‌بێت، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ست هێنا بێت.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا:- یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌ڕێوه چوونی كار‌و، ده‌ركردنی بڕیاری پێویست له‌م باره‌یه‌وه.دووه‌م: دانانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ بۆ ده‌زگا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم.سێیه‌م: بڕیاری پێكهێنان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان لێكدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌گشتییه‌كان و به‌ش و هۆبه‌كانی گرێ دراو به ده‌زگاوه له كاتی پێویستدا.چواره‌م: ئاماده كردنی بودجه‌ی دهزگاماددهی هه‌شته‌م:كاروباری ده‌زگا:- یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ده‌زگا له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به گوێڕه‌ی یاساكانی كار پێ كرا‌و ده‌بێت، به مه‌رجێك شاره‌زایی وپسپۆری و ساڵانی راژه‌و ده‌ست پاكی ره‌چاو بكرێن و پله‌شیان له پله‌ی عه‌مید كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ران له ده‌زگادا له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه به راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا داده‌زمه‌زرێن، به مه‌رجێك له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا شاره‌زایی وپسپۆری و ساڵانی راژه‌و ده‌ست پاكی ره‌چاو بكرێن و پله‌شیان له پله‌ی موقه‌ده‌م كه‌متر نه‌بێت.سێیه‌م: ژمێریاریی ده‌زگا له ژێر وردبینی و چاودێریی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تدا ده‌بێت، كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك ده‌هێندرێت.چواره‌م: هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆدا په‌یڕه‌و ده‌كرێن، به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیشدا پیاده ده‌كرێن.مادده‌ی نۆیه‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی تایبه‌ت به ده‌زگاكه ده‌ربكات.مادده‌ی ده‌یه‌م:خزمه‌تكردن له ده‌زگاكه‌دا و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن تێیدا، له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و شیاوی و ده‌ست پاكی ده‌بێت (الكفاءه والمۆهلات و النزاهه)، به‌بێ گوێدان به بنه‌ماكانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی وسیاسی.مادده‌ی یازدهم:یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره (46) ی ساڵی 2004ی ئاسایشی هه‌ڵده‌وشێته‌وه.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:كار به ده‌قی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكوك بێت.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چواردەیەم:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا كاری پێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچوونپاڵپشت به ره‌وتی دیموكراسی و دامه‌زراوه‌یی كه گه‌لی كوردستان باوه‌ڕی پێیه‌تی و بۆ به‌ده‌نگه‌وه چوونی هه‌موو خواستێكی هاووڵاتیانی هه‌رێم له رووی ده‌سته‌به‌ر بوونی ئاسایش و ئارامی و ئازادی و خۆشگوزه‌رانی، بۆ رێكخستنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵات و پسپۆرایه‌تی وپێكهاته‌كانی ده‌زگاكانی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان و له پێناو چه‌سپاندنی كۆڵه‌كه‌كانی سیسته‌مێكی ئاسایش نیشتیمانیی كارا و رێك و پوخت، هاوشان بێت له‌گه‌لأ ئاسته‌نگه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كیی، به گوێره‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستوورو یاسا‌و دیموكراسی و په‌یماننامه‌كانی جیهانیی مافی مرۆڤ كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی پێیانه، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (5)ی ساڵی2012 یاسای دووه‌مین هه‌مواری یاسای ئه‌كادیمیای كوردی ژماره (12)ی ساڵی 1997ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 10
یاسای ژماره (5)ی ساڵی2012 یاسای دووه‌مین هه‌مواری یاسای ئه‌كادیمیای كوردی ژماره (12)ی ساڵی 1997ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (23)دا كه رۆژی 7/6/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (5)ی ساڵی2012 یاسای دووه‌مین هه‌مواری یاسای ئه‌كادیمیای كوردی ژماره (12)ی ساڵی 1997ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان- عیراقماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی دووه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و، به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه:ئه‌كادیمیای كوردی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆی مه‌عنه‌وییه و یه‌كێكه له چاوگه باڵاكان له‌هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ندیی به زمانی كوردی و شێوه‌زاره‌كانی و پاراستن و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنییه‌وه هه‌بێ، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به زمانێكی یه‌كگرتووی فه‌رمی. مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه:مادده‌ی چواره‌م: ئه‌كادیمیا كار بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م ئامانجانه‌ی دادێ ده‌كات:یه‌كه‌م: پاراستنی زمانی كوردی و كار كردن بۆ ئاماده كردنی توێژینه‌وه، كه ره‌نگه زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ یه‌كخستنی زاراوه‌كانی به سوود وه‌رگرتن له شێوه‌زاره‌كانی بخولقێنێ. دووه‌م: به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی توێژینه‌وه‌ی كوردی بۆ هاوشان رۆیشتن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی و كولتووری.سێیه‌م: زیندوو كردنه‌وه‌ی كولتووری كورد له زانست و وێژه و هونه‌ر و پیشان دانی رۆڵی زانایانی كورد تێیدا.چواره‌م: بایه‌خ دان به لێكۆڵینه‌وه له مێژووی كورد و كوردستان و شارستانیه‌ته‌كه‌ی.پێنجه‌م: وردبوونه‌وه له ناونیشانی تابلۆی شه‌قامه گشتییه‌كانی شار و شارۆچكه‌كان و ناوی قوتابخانه‌كان و شوێنه‌كانی خوداپه‌رستی و نووسینگه و شوێنانی بازرگانی و نابازرگانی له رووی زمانه‌وه و راسپاردن به دووباره ناونانه‌وه‌یان به ناوی ناودارانی كوردستان و هێماكانی و ئاگادار كردنه‌وه‌ی لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌وه‌ی پێویسته له‌باره‌یانه‌وه.شه‌شه‌م: گرێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیاكانی زانستی و زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌تین كردن و به‌هێز كردنی له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا. حه‌وته‌م: كار كردن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ده‌سته‌واژه‌كان و یه‌كخستنیان له پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه:ئه‌كادیمیا به‌م شێوانه‌ی دادێ ئامانجه‌كانی به‌دی ده‌هێنێت:یه‌كه‌م: دانانی فه‌رهه‌نگ و سه‌رچاوه و ئه‌نسكلۆپیدیای زانستی و زمانه‌وانی.دووه‌م: ده‌ركردنی گۆڤارێكی ده‌وریی ئه‌كادیمی. سێیه‌م: بڵاو كردنه‌وه و وه‌رگێڕانی كتێبی زانستی و زمانه‌وانی و گرێدانی كۆڕ و كۆنگره و ساز كردنی وه‌رزی زانستی و كولتووری و به‌شداری كردن تێیاندا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.چواره‌م: پشتیوانی كردن له زانا و توێژه‌ر و ئه‌دیبان.پێنجه‌م: دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسی تایبه‌ت به ئه‌كادیمیا.شه‌شه‌م: هه‌ماهه‌نگی و كار كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی حكومی و ناحكومیی په‌یوه‌ندیدار به‌و ئامانجانه‌ی ئه‌كادیمیا كاریان له پێناودا ده‌كات.حه‌وته‌م: هاندانی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاری له بواری زمان و دیرۆك و كولتوور.مادده‌ی چواره‌م:بڕگه‌كانی (أ/1) و (ب/1) له مادده‌ی (حه‌وته‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێن، و بڕگه‌ی (ج/2)ی مادده‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه:أ ـ مه‌رجی ئه‌ندامی كارا:1ـ هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بێت.ب ـ مه‌رجه ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر:1ـ زمانی كوردی به ره‌وانی بزانێت.مادده‌ی پێنجه‌م:بڕگه‌ی (أ) له مادده‌ی (ده‌یه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه:مادده‌ی ده‌یه‌م/ أ: سه‌رۆكی ئه‌كادیمیا به ئاماده‌بوونی دوو له سه‌ر سێی ئه‌ندامانی كارا به لای كه‌مه‌وه و به ده‌نگدانی نهێنی و به زۆرینه‌ی ره‌ها بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت كه بۆ یه‌ك جار قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه و، له‌م باره‌یه‌شه‌وه فه‌رمانبه‌رێك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ده‌رده‌چێت).مادده‌ی شه‌شه‌م:مادده‌ی (یازدهم)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه:سه‌رۆكی ئه‌كادیمیا جێگرێكی ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیا له نێو ئه‌ندامانی كارایدا، به هه‌مان ئه‌و میكانیزمه هه‌ڵی ده‌بژێرێت كه سه‌رۆكی پێ هه‌ڵده‌بژێرێت و بۆ ماوه‌ی (چوار ساڵ) كه بۆ یه‌ك جار قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه، جێی سه‌رۆكیش له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:هه‌ردوو بڕگه‌ی (ج) و (د) له مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه:ج ـ پاداشتێكی مانگانه به ئه‌ندامانی ناخۆته‌رخان (ناموته‌فه‌ڕغ)ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیا ده‌درێت.د ـ له حاڵه‌تی كۆتایی هاتنی ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌ندامی كارای ناخۆته‌رخان، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه ئه‌گه‌ر مووچه‌ی نه‌بێت و په‌یوه‌ست به وه‌زیفه‌یه‌كی دیكه‌وه نه‌بێت. ماددده‌ی هه‌شته‌م:مادده‌ی (بیست و دووه‌م)ی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه:یه‌كه‌م: ئه‌ندامی كارا كاری خۆی له نێو ئه‌كادیمیادا ده‌كات و به‌شداری له لیژنه‌كانی و كۆبوونه‌وه‌كانی و چاڵاكییه زانستییه‌كانیدا ده‌كات.دووه‌م: ئه‌ندامی كارا له یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه‌ی دادێ، ئه‌ندامێتی له‌ده‌ست ده‌دات:1ـ ده‌ست له كار كێشانه‌وه.2ـ ئه‌گه‌ر له سێ كۆبوونه‌وه‌ی دوا به دوای یه‌كدا به بێ پاساوێكی ره‌وا ئاماده نه‌بوو یان به شێوه‌یه‌كی باش به‌رده‌وامی به ئه‌ركی خۆی نه‌دا، ئه‌ویش به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیا و به ده‌نگدانی نهێنی ده‌بێت.3ـ ئه‌گه‌ر به تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم درا.4ـ مردن.سێیه‌م: له كاتی به‌تاڵ مانه‌وه‌ی شوێنی ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، سه‌رۆك له یه‌كه‌مین دانیشتن‌دا ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت و له ماوه‌ی (سێ مانگ)دا به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیا پڕ ده‌كرێته‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداركانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوواندنییه‌وه كاری پێده‌كرێت و، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی "وه‌قایعی كوردستان"بڵاوده‌كرێته‌وه. د. ارسلان بایز اسماعیلسهرۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق...
یاسای ژماره (6) ی ساڵی 2009 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 9
یاسای ژماره (6) ی ساڵی 2009 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربانپهرلهمانی كوردستان ـ عیراقبهناوی گه‌له‌وه پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ژماره (14)ی رۆژی 18/5/2009ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره (6) ی ساڵی 2009 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه،ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایهیهكهم: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ناخۆ.پێنجه‌م: یه‌كه‌ی كارگێڕیی: (پارێزگا ـ قه‌زا ـ ناحیه).شه‌شه‌م: هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: (پۆلیس ـ هاتوچۆ ـ گه‌شت و وڵاتنامه ـ به‌رگریی شارستانی).ئامانج وئه‌ركه‌كانی وهزارهتماددهی دووه‌م:وه‌زاره‌ت به‌دێهێنانی ئه‌م ئامانج و ئه‌ركه‌كانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـیهكهم: جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتیی حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاریی یه‌كگرتنی و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی.دووه‌م: كاركردن له پێناوی سه‌پاندنی پرنسیپی سه‌روه‌ریی یاسا‌و پارێزگاری كردن له سیسته‌می گشتی و پاراستنی سامانی گشتی و تایبه‌تی.سێیه‌م: كاركردن له پێناوی پاراستن و زامن كردنی ده‌ستدانه ئازادیه دیموكراتیه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ وبه‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای شارستانی له هه‌رێمدا.چواره‌م: كاركردن له پێناوی رێگه‌گرتن له روودانی تاوان و توندوتیژی له دژی ئافره‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، به مه‌به‌ستی به‌دێهێنانی ئاسایش وسه‌قامگیریی و سه‌لامه‌تی گشتیی.پێنجه‌م: هاوكاریی وهه‌ماهه‌نگی كرن له گه‌لأ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاگشتیه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا له باره‌ی ئه‌و كار‌و ئه‌ركه‌كانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به پاراستنی ئاسایش و پارێزگاری كردنی سیسته‌می گشتی و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵی یان هه‌ر رێكخراوێكی عیراقی یاخود نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وزه‌اره‌تدا هه‌یه.شه‌شه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری رۆشنبیریی و ئاسایشی و دروستكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی ته‌نایی له نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و توێژه هه‌مه جۆره‌كانی كومه‌ڵگای شارستانی و تاكه‌كان بۆ ئاراسته‌كردنیان به هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی كردن له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی هاوبه‌شدا.حه‌وته‌م: چاودێری كردنی ئاواره‌و كۆچ پێكراوه‌كان و په‌نابه‌ران و كۆشش كردن له پێناوی چاككردنی بارودۆخیان و پێشكه‌ش كردنی چاره‌سه‌ر وفه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریی وهه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له باره‌یانه‌وه.پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م:وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی یاسا‌و پێڕه‌وه‌كان و ده‌رچوواندنی رێنمایی وفه‌رمان و به‌یاننامه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و هه‌موو كاروباره دارایی و كارگێڕی و سه‌ربازیی و رێكخستن و هونه‌ری وبه‌دوا داچوونیان و ئاراسته كردنیان وهه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان ده‌زگا گشتیه‌كاندا له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی دیكه و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بداته بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت وسه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسپار ده‌بێ، چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا.دووه‌م: بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت:بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كارگێڕیی گشتی.سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی كاروباری گشتی و یه‌كه كارگێڕییه‌كان و كارگێڕییه خۆجێیه‌كان ده‌كه‌ن وئه‌و ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێیان ده‌سپێری هه‌ڵده‌سووڕێنن به‌مه‌رجێ ده‌بێ خاوه‌ن شاره‌زایی ولێهاتوویی بن و به‌لای كه‌می خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بن.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات به ناونیشانی به‌ڕێوه‌به‌ر یاخود ئه‌فسه‌ریك كه‌پایه‌كه‌ی له نه‌قیب كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندێك یارمه‌تی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌كانی هه‌ردوو بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت: هه‌ر بریكارێكی وه‌زاره‌ت نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و فه‌رمانبه‌ریك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات یاخود ئه‌فسه‌ریك به ناونیشانی به‌رێوه‌به‌ر و چه‌ند فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندێك یارمه‌تی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاران: راوێژكاری وه‌زیر به پله‌ی تایبه‌تی ده‌بێ و ده‌بێت خاوه‌نی بروانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت له بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی و به‌لانی كه‌م له (15) ساڵ خزمه‌تی به كرده‌نی هه‌بێت و خاوه‌ی شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ و له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه وه‌زیر بۆی ده‌نێرێ مه‌شوه‌ره‌ت پێشكه‌ش ده‌كات و دامه‌زراندنی به پێشنیازی وه‌زیر ده‌بێ و به‌مه‌رجێك نابێ ژماره‌یان له چوار زیاتر بن.شه‌شه‌م: پارێزگارانی هه‌رێم:پارێزگار: فه‌رمانبه‌ری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنه له پارێزگا‌و به‌وه‌زاره‌ته‌وه ده‌لكێ و پێویسته ئه‌و یاسا‌و پیڕه‌وو رێنمایی و فه‌رمانانه جێبه‌جێ بكات كه له‌وه‌زیره‌كانه‌وه ده‌رده‌چێ و سه‌باره‌ت به ماف وخزمه‌تی وه‌زیفیش به‌پله‌ی تایبه‌تی (بریكاری وه‌زاره‌ت) ده‌بێ.حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت:له دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێك پێكدی پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت) و له مانه پێك دێت:أ- وه‌زیر : سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.ب- بریكارانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن.ج- پارێزگاران: ئه‌ندامن.د- بهرٍێوه گشتییه‌كان: ئه‌ندامن.ه- راوێژكاران: ئه‌ندامن.2- ئه‌نجومه‌ن لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆده‌كات و بیڕورا ده‌رده‌بڕێت له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر بۆی ده‌نێرێ.3- وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ركه‌سێك له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت یان وه‌زاره‌ته‌كانی تر بكات له‌وانه‌ی پسپۆڕی و شاره‌زاییان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كه ئاماده بن یاخود به پێی پێویست.4- ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی هه‌ر سێ مانگ جارێك ده‌به‌ستێ یان له سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر و به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و و له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی، بریكاری وه‌زاره‌ت له سه‌رۆكایه‌تی كردنی دانیشته‌كه جێی ده‌گرێته‌وه كه وه‌زیر رای ده‌سپێرێ.5- بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له رۆژی ده‌رچوونیانه‌وه به‌ركارن.هه‌شته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ و ئه‌مانه‌ی پێوده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیه‌تی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان وبه‌دواداچوون.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره وئالیات.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تهكنولۆجیای زانیارییه‌كان (بانكی زانیاریی).نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ناوخۆ:فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێ یاخود ئه‌فسه‌رێك بێت له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ پایه‌كه‌ی له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ وئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی پێوه ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌ت.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراو و حزبه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نهێنی و په‌یوه‌ندییه تایبه‌تیه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاراسته‌كردن و رابه‌ری كردنی مه‌عنه‌وی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی تاوانه رێكخراوه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق وشیاندن و لیكۆڵینه‌وه و لێتۆژینه‌وه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه هه‌رێمیه‌كان.ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كارگێڕیی خۆجێیه‌تی:فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و شاره‌زایی و لێهاتووی هه‌بێ و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی وخۆیه‌تی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موڵكه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پرۆژه و دیزاینه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی خۆجێیه‌تی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.یازدهم: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌ت:فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتووی بێ.دوازدهم: ده‌سته‌ی پشكنینی كارگێڕی:فه‌رمانبه‌ریك له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆری بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێ، ژماره‌یه‌ك له پشكێنه‌ران یارمه‌تی ده‌ده‌ن و ده‌سته تایبه‌تمه‌نده به پشكنینی یه‌كه كارگێڕیه‌كان وفه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان و ئه‌و به‌شانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تن جگه له فه‌رمانگه‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ.سێزده‌م: مه‌ڵبه‌ندی په‌ره‌پێدانی كارگێڕیی:كادیری كارگێڕیی و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان ئاماده ده‌كات وئاستی كاركردنیان و توانا زانستی و كارگێری و رێكخستن و هونه‌ریه‌كانیان به‌رز ده‌كاته‌وه و كاروباری مه‌ڵبه‌ند به پێره‌وێك رێكده‌خات.چوارده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ:ئه‌فسه‌ریكی پۆلیس به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه پایه‌ی له رائید كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتووی بێ له بواری كاری له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و له باره‌گاكه‌ی وه‌زاره‌تدا ده‌بێ و ئه‌ركه‌كانی له هه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ دیاری ده‌كرێن.پازده‌م: فه‌رمانگه‌ی یاسایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر یان ئه‌فسه‌رێك كه‌بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ و شاره‌زایی و لێهاتووی به‌لای كه‌م (ده) سالأ له بواری پسپۆرییه‌كه‌ی هه‌بێ و به وه‌زیره‌وه ده‌ڵكی.شازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له كاره‌كه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ بێت و پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه‌پایه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ و پاراستنی سیسته‌می گشتی ده‌گرێته ئه‌ستۆ له‌گه‌لأ پیاده‌كردنی سه‌روه‌ریی یاسا و هه‌ر چی په‌یوه‌ندیدار بێ به كاروباری پۆلیس و، باره‌گای گشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس له‌مانه‌ی پێكدێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوان و جم‌وجۆل.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی وچاودیری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق وشیاندن.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌ت.هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شی پێوه ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیسی پارێزگاكان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگری شارستانی له پارێزگاكاندا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كاره‌بای هه‌رێم.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستنی دارستانه‌كان وژینگه له هه‌رێمدا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی ده‌زگاكانی نه‌وت.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی تاوان له هه‌رێمدا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌ره‌ی پۆلیس.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگری شارستانی له فڕۆكه‌خانه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چالاكییه شارستانیه‌كان له هه‌رێمدا. حه‌ڤده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و وڵاتنامهی گشتی:ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌نی شاره‌زایی وپسپۆڕیی بێ له بواری كاره‌كه‌ی و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه‌پایه‌كه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ وهه‌موو كاروبارێكی په‌یوه‌ست به ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی و نشینگه‌و و پاسپۆرت له سنووری یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان داده‌گرێته ئه‌ستۆ و باره‌گای گشتی له‌مانه --------پێكدێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ره‌گه‌زنامه.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پاسپۆرته‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نشینگه.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی وخۆیه‌تی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار.ئه‌مانه‌شی پێوه ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی له پارێزگاكاندا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پاسپۆرت له پارێزگاكاندا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نشینگه له پارێزگاكاندا.هه‌ژده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ:ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێت له بواری كاره‌كه‌ی و پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه پایه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ وپیاده‌كردنی یاسا و پێڕه‌و و رێنماییه‌كانی هاتوچۆ ده‌گرێته ئه‌ستۆ و جوولانه‌وه‌ی رۆیشتن و ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ رێكده‌خات و له‌مانه ----------پێكدێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هونه‌ریی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی خۆیه‌تی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودیری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و به‌دواداچوون و ئامار.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره وئالیات و موخابه‌ره.2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆی پارێزگاكانی پێوه ده‌لكێ.نۆزده‌م: ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ:ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه‌پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی بێ له بواری كاره‌كه‌یدا و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و ژماره‌یه‌ك له پشكێنه‌ران له گه‌وره ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ یاریده‌ی ده‌ده‌ن و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به پشكنینی هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه سه‌ربازییه‌كانی دیكه كه به وه‌زاره‌ته‌وه لكاون.بیسته‌م: دادگا هه‌میشه‌ییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ:به فه‌رمانی وه‌زیر دادگایه‌ك له سه‌رۆكی دادگا پێك دێ كه‌پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و به‌لانی كه‌م ده سالأ شاره‌زایی هه‌بێ و دوو ئه‌ندامی بنه‌ڕه‌تیش كه‌پایه‌كه‌یان له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گیش به هه‌مان پایه و داوا كارێكی گشتیش كه پایه‌كه‌ی له نه‌قیب كه‌متر نه‌بێ و مه‌رجه هه‌ر هه‌موویان له ئه‌فسه‌رانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ له یاسا بن و، پسپۆرایه‌تی ئه‌م دادگایه‌ش بینینی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌یه كه ده‌درێته پاڵ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و یاسا سزاییه‌كان و ئسوڵی تایبه‌ت به هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و یاسا سزاییه‌كانی دیكه‌و ئسوڵی دادگا سزاییه‌كانیان ده‌رهه‌ق جێبه‌جێ ده‌كرێ و بڕیاره‌كانیشی ده‌كه‌ونه به‌ر چاودێری و وردبینی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی(تمییز) هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق و ده‌رماڵه‌ی دادوه‌رانیش بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامی دادگا‌و ده‌رماڵه‌ی داواكارانی گشتیش بۆ داواكاری گشتی خه‌رج ده‌كرێ.بیست ویه‌كه‌م: نووسینگه‌ی كۆچ كردن و كۆچ پێكراوان:راسته‌وخۆ به وهزیرَهوه ده‌لكێ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كۆچ كردن و كۆچ پێكراوه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمیان پێوه ده‌لكێ.بیست ودووه‌م: كۆلێجی پۆلیس:(عه‌میدی كۆلێج) به‌رێوه‌ی ده‌بات كه به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی بێ و راسته‌و خۆ به وه‌زیره‌وه ده‌لكێ، به مه‌رجێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس بێ و پایه‌كه‌ی له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و كاروباره‌كانی به پێڕه‌وێكی تایبه‌ت ریكده‌خرێن.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یا به‌ش یا بنكه یان هۆبه له كاتی پێویست له نۆژه‌ن دابنێ یا لێك بدات یا خود لێكیان بترازێنێ یان به یه‌كیان ببه‌سێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ژماره (9) ی ساڵی 1993 وهه‌مواركردنه‌كانی و یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.عدنان موفتیسهرۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق...
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1997یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 1992 | 5
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1997یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 1992 | 5
یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان-عێراقژماره بڕیار: 28مێژووی بڕیار 20/10/1997بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری داد و به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 20/10/1997 دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد.یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1997یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 1992مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته كۆتایی مادده‌ی سێیه‌مه‌وه:(مافی ئه‌وه‌یشی هه‌یه كه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دادوه‌ران و قازیه‌كاندا بكات، به دادوه‌رانی دادگای ته‌مییز و كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی دیكه‌ی دادگه‌ریشه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت)مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی (4) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌رێوه‌به‌رێكی خاوه‌ن بروانامه‌ی زانكۆ به‌رێوه‌ی ده‌با.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دادگه‌ری گشتی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌با به مه‌رجێ به لانی كه‌م دادوه‌ری پله (2) بێ و له‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه پێك دێت:یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌سی (الافراد) به‌رێوه‌به‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ بێت.دووه‌م: به‌رێوبه‌رایه‌تی ژمێریاری: به‌رێوه‌به‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ بێ و پسپۆری هه‌بێ و ئه‌م به‌شانه به خۆوه ده‌گرێ:به‌شی ژمێریاریی.به‌شی ورده‌كاری.سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری: یه‌كێك به‌ریوه‌ی ده‌با خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ بێ و به‌شی گه‌نجینه (المخازن) به خۆوه ده‌گرێ.چواره‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی دادگه‌ری و یاسایی: به‌رێوه‌به‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به كالۆریۆس له یاسا به‌رێوه‌ی ده‌با و له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی دادگه‌ری.به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی یاسایی.ج- به‌شی راگه‌یاندنی یاسایی.پێنجه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خشه‌دانان و به دواداچوون: به‌رێوه‌به‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ به‌رێوه‌ی ده‌با و له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:به‌شی نه‌خشه كێشان.به‌شی به‌دواداچوون.به‌شی سه‌رژمێری (ئاماركردن).به‌شی بیناسازی (مبانی).مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی (6) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه (بۆ وه‌زیری داد هه‌یه دادوه‌رێك به دادوه‌ری دادگای ته‌مییزیشه‌وه به ره‌زامه‌ندی ده‌ست نووسی خۆی دابێ (انتداب) بكات بۆ فه‌رمانگه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراقهۆكاره پێویسته‌كانی ئه‌م یاسایه:بۆ ئه‌وه‌ی یاسای وه‌زاره‌تی داد له لایه‌نی كارگێری و رێكخستنه‌وه به پێی سروشتی ئه‌م قۆناغه‌وه كه هه‌رێمی كوردستانی عێراق پێیدا ده‌روات سوود به‌خش و گونجاوتر بێت، وه تاوه‌كو مادده‌كانی ئه‌م یاسایه گونجاوتر و وردتربن، ئه‌م یاسایه دانرا)....
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1998یاسای هه‌مواركردنی یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (11)ی ساڵی 1992 | 3
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1998یاسای هه‌مواركردنی یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (11)ی ساڵی 1992 | 3
یاسای هه‌مواركردنی یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیریبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 16مێژووی بڕیار 26/9/1998بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به پێی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997دا پێمان دراوه و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 24/9/1998ی دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م یاسایه‌مان ده‌رهێنا.یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1998یاسای هه‌مواركردنی یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (11)ی ساڵی 1992ماده‌ی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی دوو له مادده‌ی شه‌ش هه‌موار ده‌كرێ و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:(وه‌زیر له كاتی پێویست دا بۆی هه‌یه له نۆژه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و لقه‌كان پێكبهێنێ و له‌غویان كا و په‌یوه‌ندیان لێكتری بترازێنێ).مادده‌ی دووه‌م:وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی په‌خش كردنیه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق.(هۆكاری پێویست)له كاتی پیاده‌كردنی یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ندێ له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و لق و به‌شه‌كانی وه‌زاره‌ت پێویستیان به تێكه‌ڵكردنی چالاكییه‌كانیان هه‌یه، یا لێكترازانی په‌یوه‌ندی یان هێنانه كایه‌ی لق و به‌شه‌كانی تازه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت رێك خستنی كار و به‌رێوه‌بردنی به شێوه‌یه‌كی باشتر بۆ بره‌خسێ، ئه‌م پرۆژه‌یه رێكخرا....
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2010یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2010یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقبهپێی برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (18)ی رۆژی 23/6/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2010یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقبهشی یهكهمپێناسهو ئامانجهكانماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم.سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جێ كردن و وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات:یه‌كه‌م: دانانی ستراتیجیه‌ت و سیاسه‌ت و پلان بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی كشتوكاڵی (رووه‌كی و ئاژه‌ڵی) بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاوی(سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی) له هه‌رێم بۆ وه‌دیهێنانی باشترین به‌كارهێنانی(الاستخدام الامپل) سامانی ئاو و، جێبه‌جێ كردنی پلانی ستراتیژی پێنج ساڵه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ له پێناو كیفایه‌تی خۆیی له مه‌وادی خۆراكی هه‌رێم له به‌روبوومه كشتوكاڵیه‌كاندا.دووه‌م: ئاماده كردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی سوودی هونه‌ری و ئابووریی بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تن و، ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی، له‌وانه‌ش: لێكۆڵینه‌وه‌ی رووپێوكردنی خاك و، ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌ی به‌روبوومی كشتوكاڵ و، ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و،دانانی نه‌خشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان و، ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدان و، كاركردن له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتی كردن و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌پێی پلانه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كان.سێیه‌م:دامه‌زراندنی پرۆژه ستراتیژییه‌كان، له‌وانه‌ش، دامه‌زراندنی به‌نداو(السدود)و، پرۆژه‌ی ئاودێری و، پرۆژه‌كانی پاراستنی سامانی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وییه به‌كارهێنانی ئامێری تازه بابه‌ت.چواره‌م:كاركردن بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ژێرخانی كه‌رتی كشتوكاڵ، به جۆرێك، كه گه‌شه‌پێدانی به‌روبوومی كشتوكاڵی به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه رووه‌كی و ئاژه‌ڵی گه‌شه‌پێبدات.پێنجه‌م: دانانی پلانی تایبه‌تی بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كان لافاوو، كۆنترۆڵكردنی سێڵاو(السیول)و، به‌ڕێوه‌بردنی ئاوه‌ڕێژه‌ی(حه‌وزی) رووباره‌كان و، رێكخستنی دابه‌شكردنی ئاو‌و، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو.شه‌شه‌م: بنیادنانی تاقیگه‌و، وێستگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌و، گه‌شه‌پێدانی بنكه‌كانی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و، ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆكان و، كاركردن بۆ گشتاندنی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان و گه‌یاندنیان به جوتیاران له رێگه‌ی داموده‌زگاكانی رێنماییكردنی كشتوكاڵییه‌وه، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیی به‌رهه‌م.حه‌وته‌م: پێشنیاركردن وتۆژینهوه له و ئامرازانه‌ی كه ده‌بنه هۆی زامن كردنی به‌كارهێنانی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی و كاركردن بۆ وه‌به‌رهێنانی و پاراستنی و چاره‌سه‌ركردنی جۆری ئاو‌و په‌ره‌پێدان وچاككردنی دامه‌زراوه‌كانی ئاودێری و خاك له رێگای جه‌خت كردن له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی یاساكانی كشتوكاڵی و ئاو وژینگه به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بگونجێت.هه‌شته‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه تایبه‌تن به چه‌سپاندنی مافی ده‌ستكاری كردن له زه‌وی و زاری كشتوكاڵی جوتیاران و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه یه‌كلاكردنه‌وه‌یان ته‌واو نه‌بووه یان بڕیاره‌كانی چه‌سپاندنی مافی زه‌وی تیایاندا به‌پێی یاسای چاكسازی كشتوكاڵی پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه.نۆیه‌م: هه‌نگاونان به‌ره‌و پێكهێنانی یه‌كه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌می(الانتاج) كشتوكاڵ و، هاندانی(تشجیع)یه‌كه بچووكه‌كان به تێكه‌ڵكردنی و یه‌كتر ته‌واو كردن(التكامل).ده‌یه‌م: كاركردن له‌سه‌ر هاندان و رێكخستنی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتوكاڵ به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه رووه‌كی و ئاژه‌ڵی و كه‌رتی ئاو وپێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست بۆیان تا به‌شداری له گه‌شه‌كردنی كشتوكاڵی هه‌رێمدا بكه‌ن.یازدهم: كاركردن بۆ بووژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كانی سامانی ئاژه‌ڵ و پاشكۆكانی له هه‌رێمداو وپه‌یڕه‌وكردنی شێوازی زانستی بۆ پاراستنی ئه‌م سامانه له نه‌خۆشی و زیادكردنی به‌رهه‌م و چاككردنی جۆره‌كانی.دوازدهم: كاركردنی به‌رده‌وام و، دانانی پلانی زانستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ڵاو نه‌خۆشی و درم، له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مكردنی ئه‌و رێگایانه‌ی كه زامنی پاراستنی ده‌كه‌ن و، رێگا له بڵاوبوونه‌وه‌یان ده‌گرن.سێزده‌م: بایه‌خدان به باغداری و دارستان(سروشتی و ده‌ستكرد)و له‌وه‌رگاكان و پاراستنیان، چونكه سامانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانین و پشتیوانی كردن له قه‌ده‌غه كراوه سروشتییه‌كان(المحمیات الگبیعیه).چوارده‌م: گه‌شه‌پێدانی ده‌رامه‌تی به‌شه‌ری و، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی رێنماییكردن و، تێگه‌یاندنی جوتیارو ره‌زه‌وانان ده‌رباره‌ی باشترین به‌كارهێنانی سامانی ئاوی و، بنه‌ماكانی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی و، پشتبه‌ستن به ته‌كنۆلۆجیاو پێداویسته هاوچه‌رخه‌كانی كشتوكاڵ، به جۆرێك،كه،خزمه‌تی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمدا بكات.پازده‌م: پشت به‌ستن به سیاسه‌تی تایبه‌ت به به‌رێوه‌بردنی ته‌واوكاری سامانه ئاوییه‌كان و توندكردنه‌وه‌ی یاساكان و ده‌ربه‌ست كردنی ئه‌و كه‌رتانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن به جێبه‌جێ كردنی له پێناو پاراستنی سامانی ئاوی له هه‌رێمدا و كاركردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان یا داموده‌زگا حكومیه‌كانی دیكه و، هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوه حكومییانه‌ی كه‌سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن له پێناو په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی و سامانی ئاوی و، ئاگادار بوون له‌و رۆڵه زیندووه‌ی كه له وه‌رگرتنی بڕیاره خۆجیهتی ونیشتمانی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی سامانه ئاویه‌كان و راسپارده‌كانیدا ده‌یگێرێ.شازده‌م: هاندانی جووتیاران بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ره‌وه‌زی كشتوكاڵی پسپۆر بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و به‌شداریكردنی له پێناو دروست كردنی یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌دا.حه‌ڤده‌م: هاندانی پیشه‌سازی خۆراك به رێگای زامن كرا‌و و دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی خاوی كشتوكاڵی بۆ پیشه‌سازی.هه‌ژده‌م: گرینگی‌دان به سامانی ماسیی و په‌روه‌رده‌كردنی مێشهه‌نگ.نۆزده‌م: پاراستنی به‌روبوومی كشتوكاڵی ناوخۆ‌و، دانانی سیاسه‌تی بازاڕكاری و هه‌ڵگرتن(التخزینیه)و، به‌شداریكردن له دانانی نرخ له‌سه‌ر به‌روبوومه‌كانی كشتوكاڵ.به‌شی دووهمپێكهاتهكانی وهزارتماددهی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی و، له‌وه‌وه و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و كاروباره هونه‌ری و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌بێ، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌رده‌چێت و، به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاره تیایدا‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان كێ له وه‌زاره‌ت به گونجاو ده‌زانێ بدات.دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وهزارهتأ ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كشتوكاڵی:هاوكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كشتوكاڵ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به‌كشتوكاڵه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ئه‌ركانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات كه وه‌زیر له به‌رێوه بردنی كاروباری وه‌زاره‌تدا پێی ده‌سپێری، به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ.ب ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری سه‌رچاوه‌كانی ئاو: هاوكاری وه‌زیر ده‌كات له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به‌كاروباری سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ئه‌ركانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات كه وه‌زیر له به‌رێوه‌بردنی كاروباری وه‌زاره‌تدا پێی ده‌سپێرێ، به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆر بێ.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ و ژماره‌یه‌كیش فه‌رمانبه‌ر هاوكاری ده‌كه‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكارانی وه‌زارت:هه‌ر نووسینگه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنانی و ژماره‌كیش فه‌رمانبه‌ر هاوكاری ده‌كه‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار تێپه‌ڕناكات و ده‌بێ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بن و، هه‌ریه‌كه‌شیان له یه‌كێك له پسپۆرایه‌تی و كاروباره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زراه‌تدا شاره‌زایی و كاركردنی هه‌بێ.شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌رایه‌تییه گشتییه‌كان: وه‌زاره‌ت له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه‌ی خواره‌وه پێك دێت و هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێت:1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان: تایبه‌ت ده‌بێ به كاروباری كارگێری و دارایی له دیوانی وه‌زارت و سه‌رپه‌رشتی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌كات و له چوارچێوه‌ی پسپۆرایه‌تییه‌كه‌یدا به‌دواداچوونی ئیش وكاره‌كانی ده‌كات.3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌نداوو كۆگاكانی ئاو: تابیه‌ت ده‌بێ به ئاماده كردنی پێداویستی به‌نداوه گه‌وره و بچووكه‌كان و جێبه‌جێ و سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و وه‌گه‌ڕیان ده‌خات و دامه‌زراوه‌كانی ده‌پارێزێ و رێكی ده‌خات و ئاوكۆده‌كاته‌وه‌و به‌ری ده‌دات.3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی: تایبه‌ته به جێبه‌جێ كردنی یاسا به‌ركاره‌كانی زه‌وی وزار له هه‌رێمداو، رێكخستن و فه‌راهه‌مكردنی زه‌وی وزار بۆ وه‌به‌رهێنان و بۆ پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان.4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی كشتوكاڵ له پارێزگاكانی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان تایبه‌تدا: سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه كشتوكاڵییه‌كانی پارێزگاكه ده‌كات و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و لقه‌كانی كشتوكاڵی پێوه ده‌لكێ. هه‌ریه‌كه‌و له سنووری خۆیدا.5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانانی و به‌دواداچوون: تایبه‌ت ده‌بێ به‌دانانی پلانی ئاسایی و ستراتیژی وه‌به‌رهێنان و، نه‌خشه‌ش بۆ پرۆژه ئه‌ندازه‌ییه‌كان ئاماده ده‌كات و به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كان ده‌كات و كار بۆ كۆنترۆلكردنی ئامار و هێزی كاروسیسته‌مه‌كانی زانیاری ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوونی ئه‌ركی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌ته كشتوكاڵییه‌كانی وه‌زاره‌ت و پارێزگاكاندا ده‌كات.6- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆژینه‌وه‌و رێنمایی گشتوكاڵی: ئه‌ركی ئه‌نجامدانی تۆژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و ئاو‌و رێنمایی جوتیاران و گواستنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تۆژینه‌وه‌كان بۆ كێلگه‌ی جوتیاران له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.7- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باغداری و دارستان و له‌وه‌رگاكان(البستنه والغابات والمراعی): تاییبه‌ت ده‌بێ به كاروباری دارستانه سروشتی و ده‌ست كرد‌و باغداری و له‌وه‌رگاكان.8- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌یتاڵی: تایبه‌ت ده‌بێ به سامانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و ماسیی و پزیشكی به‌یتاڵی. 9- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه ئاویه‌كان: تایبه‌ت ده‌بێ به سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كانی ئاوی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی له‌وانه‌ش پرۆژه‌كانی ئاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆگا ئاوییه‌كانی ژێر زه‌وی و لێدانی بیر و دابین كردنی ئاو بۆ مه‌به‌سته جۆر به‌جۆره‌كان.10ـ ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت كه له‌مانه پێك دێت:أ- وهزیرب- هه‌ردوو بریكاری وهزارهتجـ راوێژكارانی وهزارهتدـ به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ته ـ سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیاران له ههرێموـ وه‌زیر بۆی هه‌یه نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار یا شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له كاتی پێویستدا میوانداری بكات، بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ. مادده‌ی چواره‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌وی(الگبیعیه والمعنویه)به ئه‌زموون و پسپۆر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم یا ده‌ره‌وه‌ی مۆر بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ئه‌ركانه هه‌ڵبستێ كه پێیان ده‌سپێردرێ و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به گونجاوی ده‌زانێ پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ماف و ئه‌ركه‌كانیشیان به پێی یاسا‌و رێنماییه‌كار پێكراوه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێ.به‌شی سێیهمحوكمه گشتی وكۆتاییهكانماددهی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ركی پێكهاته‌و به‌شه‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و دیار ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك یان لقێك یان به‌شێك یان هۆبه‌یه‌ك یان یه‌كه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به‌پێی پێویستییه‌كانی كار‌و له كاتی پێویستیدا بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێت.مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو جێی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێك له یاسا‌و پێڕهوهكارپێكراوهكاندا هاتبێت كه به‌كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه تایبه‌ت بن.مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: هه‌ردوو یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ژماره(1)ی ساڵی 2007 و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ژماره(9)ی ساڵی 2006 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.دووه‌م: هه‌موو ماف و پابه‌ندی و كه‌ل وپه‌ل (موجودات) و میلاكاتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌رێته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیه پێویسته‌كانی دهرچوواندنیلهبهر ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، هه‌رێمێكی كشتوكاڵییه‌و، له سه‌رچاوه‌كانی ئاودا ده‌وڵه‌مه‌نده‌و، له‌به‌ر گرنگیی ئاویش له زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی له گه‌شه‌پێدانی ئابووریدا هه‌یه‌و، به‌و مه‌به‌سته‌ش كه به‌روبوومی كشتوكاڵ په‌ره‌بسێنێ و چاكتر بكرێت و، چاره‌سه‌ری ته‌واو بۆ ئه‌و گرێ و گۆڵانه بدۆزرێته‌وه كه رێگا له چاكتر به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی توانستی سروشتی و ماددی و به‌شه‌ری سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمدا ده‌گرن و، به‌مه‌ستی ره‌خساندنی كه‌ش و هه‌وای له‌بار بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی هه‌ردوو كه‌رتی كشتوكاڵی و ئاو‌و، وه‌دیهێنانی خۆكیفایهتی(الاكتفاء الژاتی) له سه‌به‌ته‌ی خۆراك و، دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و ئاو‌و، بووژاندنه‌وه‌ی دێهات و گونده‌كان و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو كران به یه‌ك وه‌زاره‌ت به ناوی(وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو)و، له‌به‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش كه له پێكهاته‌كه‌یدا روویان دا، ئه‌م یاسایه دانرا....