یاسای ژماره (20)ی ساڵی 2011 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێ كردنی یاسای باجی ده‌رامه‌ت ژماره (26)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 9
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (20)ی ساڵی 2011 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێ كردنی یاسای باجی ده‌رامه‌ت ژماره (26)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 9
به ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56) و بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (71)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێشكه‌شیان كردووه، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (8)ی رۆژی 11/10/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی دا: یاسای ژماره (20)ی ساڵی 2011 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێ كردنی یاسای باجی ده‌رامه‌ت ژماره (26)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و كاركردن به بڕگه‌ی (دووه‌م) له بڕیاری ژماره (520)ی ساڵی 1987 راده‌گیرێت و له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه:)دووه‌م: 1- مامه‌ڵه‌ی به‌خشینی یه‌ك خانووی نیشته‌جێ بوون یان یه‌ك شوقه‌ی نیشته‌جێ بوون یان یه‌ك پارچه زه‌ویی ئاماده كرا‌و بۆ نیشته‌جێ بوون كه رووبه‌ره‌كه‌ی له (800م2) زیاتر نه‌بێت كه له نێوان دایك و باوك و رۆڵه‌كانیان یان له نێوانی هاوسه‌راندا ده‌كرێت، له باجی ده‌رامه‌ت ده‌به‌خشرێت. 2- ئه‌گه‌ر پێ به‌خشراو هه‌ڵسوكه‌وتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تیی كرد له‌و خانووه یان شوقه‌ی نیشته‌جێ بوونه یان پارچه زه‌وی ئاماده كراوه بۆ نیشته‌جێ بوونی كه پێی به‌خشراوه له ماوه‌ی پێنج ساڵ له رۆژی تۆمار كردنی به ناوی ئه‌وه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تۆماری خانووبه‌ره (تاپۆ)، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته باجی ده‌رامه‌تی له‌سه‌ره و مافی ئه‌و به‌خشینه نایگرێته‌وه‌كه له بڕگه‌ی (20)ی مادده‌ی حه‌وته‌م له یاسای باجی ده‌رامه‌ت ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌موار كرا‌و و كار پێكراو له هه‌رێمدا هاتووه).مادده‌ی دووه‌م:بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (دووه‌م)ی یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و، كاركردن به جێبه‌جێ كردنی به بڕگه‌ی (20) له مادده‌ی (حه‌وته‌م)ی یاسای ژماره (113)ی ساڵی 1982 راده‌گیرێت و، له هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: أ- خانوو یان شوقه‌ی ئاماده كرا‌و بۆ نیشته‌جێ بوون له كاتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تییه‌كه‌ی به فرۆشتن یان هه‌ر رێگایه‌ك له رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی كه هه‌قی فرۆشتنه‌كه‌ی هه‌ر چه‌ند بێت. ب- یه‌ك پارچه زه‌ویی ئاماده كرا‌و بۆ نیشته‌جێ بوون به مه‌رجێك رووبه‌ری زه‌وی ناوبراو كه بۆ نیشته‌جێ بوون ئاماده كراوه له (800م2) زیاتر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر رووبه‌ره‌كه‌ی له‌و راده‌یه زیاتر بوو، زیاده‌كه باجی دێته سه‌ر.ج- راسپێردراو سوود له‌و به‌خشینه وه‌رناگرێت كه له هه‌ردوو به‌ندی (أ، ب)ی ئه‌م بڕگه‌یه دایه ته‌نیا بۆ یه‌ك جار نه‌بێت له ماوه‌ی پێنج ساڵ له رۆژی وه‌رگرتنی به‌خشینه‌كه‌وه. مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (هه‌شته‌م) له مادده‌ی (دووه‌م)ی یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه:(باجێكی بڕاوه ده‌سه‌پێندرێت به رێژه‌یه‌كی روو له زیاده له به‌های خانووبه‌ره یان مافی هه‌ڵسوكه‌وت كردن پێی كه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسای خه‌مڵاندنی به‌های خانووبه‌ره و سووده‌كانی ژماره (85)ی ساڵی 1978 دیاری كراوه یان هه‌قه‌كه‌ی كه كامیان پتره به‌سه‌ر خاوه‌نی خانووبه‌ره یان مافی هه‌ڵسوكه‌وت كردن پێی له كاتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی یان مافی هه‌ڵسوكه‌وت كردن به هه‌ر شێوازێك له شێوازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی یان به‌ده‌ست هێنانی مافی هه‌ڵسوكه‌وت یان گواستنه‌وه‌ی وه‌ك فرۆشتن و گۆڕێنه‌وه و پێكهاتن و وازهێنان و لابردنی كۆبه‌شی (ازاله الشیوع) و پاكتاو كردنی وه‌قف یان بانه‌وانی (مساطحه) و، كرێچی هه‌مان مامه‌ڵه‌ی خاوه‌ن موڵكی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له كاتی به‌كرێ دانی ئه‌و خانووبه‌ره‌یه‌ی به گرێبه‌ستی بانه‌وانی (مساطحه) كه‌وتووه‌ته به‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وه‌وه و، به گوێره‌ی ئه‌مه‌ی دادێ هه‌ژمار ده‌كرێت: رێژه‌ی 50% له به‌های خه‌مڵێندراوی خانووبه‌ره یان هه‌قه‌كه‌ی كامیان زیاتره داده‌گیرێت به‌ر له هه‌ژمار كردنی باج. ئه‌و بڕه‌ی ده‌مێنێته‌وه باجی دێته سه‌ر و به‌م جۆره‌ی دادێ هه‌ژمار ده‌كرێت: 1% تا (100،000،000) سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی. 2% بۆ ئه‌وه‌ی له (100،000،000) سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر بوو تا (200،000،000) دوو سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی. ج- 3% بۆ ئه‌وه‌ی له (200،000،000) دوو سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر بوو تا (300،000،000) سێ سه‌د ملیۆن دینار عێراقی. د- 5% بۆ ئه‌وه‌ی له (300،000،000) سێ سه‌د ملیۆن دینار عێراقی زیاتر بوو. 3- بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه به‌سه‌ر ئه‌و پشك و به‌شه‌ی فرۆشراوانه‌ی خانووبه‌ره‌ی جیاكراوه به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمیشدا پیاده ده‌كرێت به رێژه‌ی به‌ش یان پشك. حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه پیاده ناكرێت ئه‌گه‌ر فرۆشیار موڵكایه‌تیی پشك یان به‌شی ئه‌و خانووبه‌ره‌یه‌ی هه‌یه‌تی گواست بێته‌وه، ئه‌گه‌ر پتر له ساڵێك به‌سه‌ر به‌رواری گواستنه‌وه‌ی پشك یان به‌شه‌كه‌دا تێپه‌ڕ نه‌بوو بێت. مادده‌ی چواره‌م:بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌موار ده‌كرێت: (چواره‌م: به‌ڕێژه‌ی 5% باج به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌رێمدا ده‌سه‌پێنرێت كه مووچه‌یان له ملیۆنێك دینار بۆ تێكڕایی پله‌كانی فه‌رمانبه‌ریه‌تی و كه‌رتی تایبه‌تی زیاتره كه به فه‌رمی تۆماركراوان و خاوه‌ن پۆست و پله‌ی وه‌زیفی تایبه‌تن). مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی باج كه له هه‌رێمی كوردستاندا له كاردان هه‌ر كاریان پێ ده‌كرێت به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن. مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌بێ وه‌زیری دارایی و ئابووری رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به ده‌قی هیچ یاسا و بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت. مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا كاری پێ ده‌كرێت. د.ئەرسەلان بایز اسماعیل جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچوونیبۆ سووك كردنی باری باج له‌سه‌ر شانی هاووڵاتیان و چاو خشاندنه‌وه به به‌خشینه‌كانی باج، ئه‌م یاسایه ئه‌رێ كرا. ...
یاسای ژماره (22)ی ساڵی / 2003 یاسای له كارخستنی مادده‌گه‌لێك له یاسای ژماره (23)ی ساڵی 1971ی ئوسوڵی موحاكه‌مه سزاییه‌كانی عیراق | 17
یاسای ژماره (22)ی ساڵی / 2003 یاسای له كارخستنی مادده‌گه‌لێك له یاسای ژماره (23)ی ساڵی 1971ی ئوسوڵی موحاكه‌مه سزاییه‌كانی عیراق | 17
به‌ناوی خوای بهخشندهومیهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان: 22رۆژی ده‌رهێنان:27/9/2003پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ي(56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی، له دانیشتنی ژماره (33)ی رۆژی (25/9/2003)ی خۆیدا ئه‌نجامی داوه، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا .یاسای ژماره (22)ی ساڵی / 2003 یاسای له كارخستنی مادده‌گه‌لێك له یاسای ژماره (23)ی ساڵی 1971ی ئوسوڵی موحاكه‌مه سزاییه‌كانی عیراقماددهی یه‌كه‌م:بڕگه (جـ) له مادده‌ی (61)ی له‌كارده‌خرێ و له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه .(ئه‌گه‌ر شاهێد له‌و زمانه تێنه‌گات كه لێپێچینه‌وه‌كه‌ی پێ ده‌كرێت یان كه‌ڕ بێت یان لاڵ بێت، ئه‌وه له‌و باره‌دا كه‌سێكی بۆ داده‌نرێ قسه‌كان و ئیشاره‌ته‌كانی بۆ ته‌رجمه بكا‌و پێشه‌كی سوێندیش ده‌درێ كه به دروستی و به ئه‌مانه‌ت ته‌رجه‌مه‌كه‌ی بۆ بكات.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی (70) له‌كارده‌خرێ و له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه:(دادوه‌ری لێپێچینه‌وه یان لێپێچه‌ر بۆی هه‌یه كه له جنایه‌تێ یان له جونحهیهكدا تاوانباریان تاوان لێكراو به زۆر ناچار بكات پشكنین له‌سه‌ر جه‌سته‌ی بكرێت یان وێنه‌ی شه‌مسی بگیردرێ یان چاپی په‌نجه‌كانی یان كه‌مێ له خوێنه‌كه‌ی یان له مووه‌كه‌ی یان له نینۆكه‌كانی یان شتی دیكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه بۆ لێپێچینه‌وه به‌سوده وه‌ربگیردرێت بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پێویستیان له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت. پێویستیشه پشكنینی جه‌سته‌ی ئافره‌ت به ئافره‌ت ئه‌نجام بدرێت.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌سڵی مادده‌ی (123) له یاسای هه‌مواركراوی ژماره (23)ی ئوسوڵی موحاكه‌مه سزاییه‌كانی ساڵی 1971 ده‌بێته بڕگه (أ)ی مادده‌كه‌و، دوو بڕگه‌ی دیكه‌شی به زینجیره‌ی (ب) و (جـ) له هه‌رێمی كوردستاندا بۆ زیاد ده‌كرێت:ب- تاوانبار بۆی هه‌یه پارێزه‌ر به وه‌كیلی خۆی دابنێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌وه‌ی له‌باردانه‌بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ر دادگاكه پارێزه‌رێكی بۆ دابنێ و ئهركو مهسرهفهكهشی نه‌كه‌وێته سه‌ر تاوانباره‌كه.جـ - به‌ر له ئیفاده وه‌رگرتنی تاوانبار، پێویسته له‌سه‌ر دادوه‌ری لێپێچینه‌وه یان لێپێچه‌ری عه‌دلی رای تاوانباره‌كه وه‌ربگرن كه ئایا ئاره‌زو دەکات پارێزەری بە وەکالەت بۆ خۆی دابنێ یان نا؟جا ئەگەر هات و ئارەزووی ئەوەی هەبوو، ئەوە لەو بارەیەدا، پێویستە لەسەر دادوەری لێپێچینەوە یان لێپێچەری عەدلی ئیفادەی وەرنەگرن تا پارێزەری دەکات بە وەکالەت، دەنا دادگا خۆی پارێزەری بو دادەنێ لە دادگا خۆی لە جەریمەگەلی جونحە یان جینائیدا .مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی (136) له‌كار ده‌خرێت.مادده‌ی پێنجه‌م:مادده‌ی (144) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه:(كاتێ دادگا پارێزه‌ر بۆ تاوانبار داده‌نێ، له‌كاتی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌عواكه‌دا مزوكرێی پارێزه‌ره‌كه دیارده‌كات و ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی گه‌نجینه‌ی هه‌رێم و، بڕیاری دانانی پارێزه‌ره‌كه‌ش حوكمی وه‌كاله‌تی هه‌یه، ئه‌گه‌ر پارێزه‌ره‌كه‌ش به پۆزشێكی به‌جێ رازی نه‌بوو وه‌كاله‌ته‌كه بكات، ئه‌وه له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ر دادگاكه پارێزه‌رێكی دیكه‌ی بۆ دابنێ .مادده‌ی شه‌شه‌م:بڕگه‌ی (ب) له مادده‌ی (168) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه:(شاهێد به‌ده‌می خۆی شاهێدی ده‌دات و، ناشێتیش قسه‌ی پێ ببڕدرێت و ئه‌گه‌ر نه‌شیتوانی قسه‌بكات، ئه‌وه، له‌و باره‌دا دادگا رێگای ده‌دات كه شاهێدییه‌كه‌ی به نووسین بنووسێت. دادگاش بۆی هه‌یه دوای ته‌واوبوونی شاهێدییه‌كه‌ی، هه‌ر پرسیارێك كه بۆ ئاشكراكردنی حه‌قیقه‌ت پێویسته لێی بكات، ده‌شێتیش ئیددیعای گشتی و شكاتكارو ئیددیعای مه‌ده‌نی و به‌رپرسی مه‌ده‌نی و تاوانباریش و تووێژ له‌گه‌لأ شاهێدهكهدا بكه‌ن و، بۆ ئاشكراكردنی حه‌قیقه‌تیش پرسیار ئاراسته بكه‌ن و داوای روونكردنه‌وه‌ی لێ بكه‌ن.مادده‌ی حه‌وته‌م:بڕگه‌ی (أ) له مادده‌ی (184) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه.(دادوه‌ری لێپێچینه‌وه‌و دادگاش بۆیان هه‌یه، له‌سه‌ر داوای ئیددیعای گشتی یان له‌سه‌ر داوای لایه‌نی ئیداری پێوه‌ندیدار، ده‌ست به‌سه‌رداگرتنێكی دووربینی (الحجز الاحتیاطي) به‌سه‌ر ئه‌موالی تاوانباردا بسه‌پێنن له بارێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی درابووه پاڵی، جه‌ریمه‌یه‌كی ده‌رهه‌ق به ماف و ئه‌موالی ده‌وڵه‌تی لێ بكه‌وێته‌وه‌و حوكمی یاسا بیگرێته‌وه، ئه‌موالی گشتی و ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵدابێ كه بۆ مه‌به‌ستی سودی گشتی ته‌رخان كرابن، ئه‌مه‌ش رێگا له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی پێوه‌ندیدار ناگری كه یه‌كسه‌ر له كاتی زه‌رووردا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌موالدا بگرێ هه‌رچه‌ند داوای ئه‌ویشی لێ نه‌كرابێ )مادده‌ی هه‌شته‌م:بڕگه‌ی (أ) له مادده‌ی (199) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه.(سه‌رۆكی ئیددیعای گشتی بۆی هه‌یه داوا له دادگای ته‌مییز بكات كه ئیجرائاتی لێپێچینه‌وه یان دادگای كردن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی یان به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی بووه‌ستێنێ، سا ده‌عواكه له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا ده‌بێ،ببێ، تا بڕیار له‌سه‌ر داواكه ده‌رده‌چێ، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه هۆكاری به‌ڕێ و جێی هه‌یه).مادده‌ی نۆیه‌م:مادده‌ی (218) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه.(مه‌رجی دان پێدانان (الإقرار) ئه‌وه‌یه كه به زۆره‌ملێ نه‌بووبێ).مادده‌ی ده‌یه‌م:مادده‌ی (221) و مادده‌ی (306) له كاردهخرێن.مادده‌ی یازدهم:مادده‌كانی ده‌روازه‌ی دووه‌م، ئه‌وانه‌یان كه له مادده‌ی (285) ــه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و به مادده‌ی (293) كۆتایی دێت له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ .مادده‌ی دوازده:مادده‌ی (320) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه.(دادوه‌ر له رۆژی دیاركراودا ده‌ست ده‌كات به لێپێچینه‌وه ده‌رباره‌ی راستی و دروستی به‌لاغه‌كه‌و گوێ له دیفاعی به‌لاغ لێدراوه‌كه ده‌گرێ و، له كۆتایی لێپێچینه‌وه‌كه‌شدا، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی بۆی ده‌ركه‌وت كه هیچ پێویست ناكا ئیجرائاتی پاراستنی ئاشتی وه‌ربگیردرێ، ئه‌وا، بڕیارێك به ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه ده‌رده‌هێنێ، یان داواكه قبول ده‌كات و داواش له‌و كابرایه ده‌كات كه به‌ڵێننامه‌یه‌ك به كه‌فاله‌تی كه‌سێ یان به كه‌فاڵه‌تی زیاتره‌وه پێشكه‌ش بكات).ماددەی سيازدە:مادده‌ی (324) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه.(دادوه‌ر له رۆژی دیاركراودا ده‌ست ده‌كات به لێپێچینه‌وه ده‌رباره‌ی راستی و دروستی به‌لاغه‌كه‌و گوێ له دیفاعی به‌لاغ لێدراوه‌كه ده‌گرێ و له كۆتایی لێپێچینه‌وه‌كه‌شدا، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی بۆ ده‌ركه‌وت كه هیچ پێویست ناكا ئیجرائات دژ به كابرای به‌لاغ لێده‌راوه‌كه وه‌ربگیردرێ، ئه‌وا،بڕیارێك به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه ده‌رده‌هێنی، یان داواكه قبولأ ده‌كات و داواش له‌و كابرایه ده‌كات كه به‌ڵێننامه‌یه‌ك به كه‌فاله‌تی كه‌سێ یان به‌كه‌فاله‌تی زیاتره‌وه پێشكه‌ش بكات).مادده‌ی چوارده‌م :بڕگه‌ی (ب) له مادده‌ی (371) له‌كارده‌خرێ .مادده‌ی پازده :هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار .مادده‌ی شازده :پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار .مادده‌ی حه‌ڤده :ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانییه‌وه ده‌خرێته به‌كارو له (وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه . د.رۆژ نوری شاویس سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان-عێراق...
یاسای ژماره (24)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌وام پێدانی به‌ركارخستنی یاسای ئه‌حواڵی شه‌خصیی ژماره(188)ی هه‌مواركراوی ساڵی(1959) له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا | 4
یاسای ژماره (24)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌وام پێدانی به‌ركارخستنی یاسای ئه‌حواڵی شه‌خصیی ژماره(188)ی هه‌مواركراوی ساڵی(1959) له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا | 4
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 24رۆژی ده‌رهێنان : 7/2/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق له دانیشتنی ژماره (40)ی رۆژی (7/2/2004) ی‌دا به‌ئه‌نجامی گه‌یاندووه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (24)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌وام پێدانی به‌ركارخستنی یاسای ئه‌حواڵی شه‌خصیی ژماره(188)ی هه‌مواركراوی ساڵی(1959) له هه‌رێمی كوردستانی عیراقداماددهی یه‌كه‌م:به‌كارخستنی یاسای ئه‌حواڵی شه‌خصیی ژماره (188)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1959) له هه‌رێمی كوردستانی – عیراقدا له‌كاردا ده‌بێت.مادده‌ی دووه‌م:لهبارێكدا ئه‌گه‌ر بڕیاری ژماره (137)ی رۆژی (29/12/2003) ئه‌نجومه‌نی حوكم بخرێته به‌ركار یان هه‌ر بڕیارێ یان هه‌ر یاسایێ بخرێته به‌ركار كه به راشكاوی یان به ضمنی ئیلغای ئه‌و یاسایه بكات كه له مادده‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ئه‌و یاسایه‌ی له مادده‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتووه ده‌بێته یاسایه‌كی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان – عیراق و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی دهرهێنانیهوهدهخرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا.بڵاو ده‌كرێته‌وه. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان - عێراقهۆكاره پێویستهكانلهبهر ئه‌وه‌ی كه یاسای ئه‌حواڵی شه‌خصیی ژماره (188)ی ساڵی 1959 به ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی گه‌لی عیراق داده‌نرێ و، هاوگونجانێكی ته‌واوی له‌نێوان حوكمه شه‌رعیه‌كان و یاسا وهزعیهكان و بیروڕای زیاتر گونجاوو پتر له‌باری فوقههادا سازاندووه‌و، لهگهلَ هه‌ست و رۆحی سه‌رده‌مدا له‌باره‌و، له رێگادا یه‌كخستنی چاوگه‌كانی دادوه‌رییه‌وه، سه‌قامگیریی بۆ ژیانی خێزان و مافه‌كانی تاكه تاكه‌ی خه‌ڵك دابین كردووه‌و، یاساكارییهكی یه‌كگرتووی له حوكمه‌كانی ئه‌حواڵی شه‌خصیدا داهێناوه كه بنیادێكی شایسته‌ی بۆ سه‌قامگیریی بارودۆخی خێزان به‌جۆرێ دامه‌زراندووه كه مافه شه‌رعیه‌كانی ئافره‌تی واتا (نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه) و، منداڵانیش كه هه‌ر هه‌موویان بڕبڕه‌ی پشتی كۆمه‌ڵگه‌ن و به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن: زامن كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی داد‌و عه‌داله‌ت و هاوسه‌نگی و سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی بێته ده‌ست.له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، یاسای ئه‌حواڵی شه‌خصیی به پێزترو ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه‌و، یاساكاریی به‌ره‌و چاكتر بردنی تایبه‌ت به كوردستانی عێراقیشی بۆ زیاد كردووه، بووه‌ته مایه‌ی ره‌زامه‌ندیی چین و توێژه جۆربه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی حوكم بخرێته به‌ركار، ئه‌وا، له‌و باره‌دا ئه‌و ئه‌حكامه زیادكراوانهمان پووچهلَ ده‌بێته‌وه‌و، هه‌نگاوێكیش به‌ره‌و پاشهوهمان دهگێڕێنه دواوه‌و، ئه‌مه‌ش نه ره‌زامه‌ندیی گشتیی لهگهلَ بووه‌و نه له‌گه‌ڵیشی ده‌بێ. له بارێكدا ئه‌گه‌ر بڕیاری ژماره (137)ی رۆژی 29/12/2003 بخرێته به‌ركار ئه‌وه ده‌بێته هۆی چه‌ند لایه‌نه‌كی و پرشوبڵاویی چاوگه‌ی حوكمه‌كانی و به فیڕۆدانی سامانی به‌نرخ و گه‌وره‌ی حوكمه‌كانی دادوه‌ری و ئه‌و سهوابقه دادوه‌رییه شهرعییانهش كه زه‌خیره‌یه‌كی به‌نرخن و ساڵه‌ها ساڵه كه‌ڵه‌كه بوون و پارێزاراون جا، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره زهروورانه ئه‌م یاسایه یاساكاری كرا....
یاسای ژماره (42)ی ساڵی / 2004 لەکارخستنی مادده‌ی (408) له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969، له هه‌رێمی كوردستانی – عێراق | 4
یاسای ژماره (42)ی ساڵی / 2004 لەکارخستنی مادده‌ی (408) له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969، له هه‌رێمی كوردستانی – عێراق | 4
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراقژمارەی دەرهێنان: 42رۆژی دەرهێنان: 13/10/2004پشت به حوكمی برگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی - عیراق، له دانیشتنی ژماره (50)ی رۆژی (12/10/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سهڵاحییاتهش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، برَیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا :یاسای ژماره (42)ی ساڵی / 2004مادده‌ی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (408) له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969، له هه‌رێمی كوردستانی – عێراقدا له‌كارده‌خرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه.هه‌ر كه‌سێ گاڵی (هانی) كه‌سێ بدات خۆی بكوژێ، یان به‌هه‌ر شێوه‌یێ یارمه‌تی بدات خۆی بكوژێ، یان بووبێ به‌هۆكاری خۆكوشتنه‌كه ئه‌گه‌ر خۆكوشتنه‌كه به‌پێی ئه‌وه روویدابێ، ئه‌وه، ئه‌و كه‌سه سزای بۆ ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ردا ده‌درێ له حه‌وت سالأ نه‌ترازێ، له حاڵه‌تی شروعیشدا سزاكه‌ی حه‌پس كردنه .مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته بهركارماددهی سێیه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار .مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار . د.كمال عبدالكريـــــــم فواد سەرۆكي ئەنجومةني نيشتماني كوردستاني- عيراق...
یاسای ژماره (43)ی ساڵی / 2004 وه‌ستاندنی سه‌پاندنی ئه‌و سزایه له مادده‌ی (144)ی یاسای ژماره (111)ی هه‌موارده‌كراوی ساڵی (1969)ی سزاكاندا هاتووه، جه‌ریمه‌كانی دژ به ئافره‌تی به‌شوو ناگرێته‌وه | ٤
یاسای ژماره (43)ی ساڵی / 2004 وه‌ستاندنی سه‌پاندنی ئه‌و سزایه له مادده‌ی (144)ی یاسای ژماره (111)ی هه‌موارده‌كراوی ساڵی (1969)ی سزاكاندا هاتووه، جه‌ریمه‌كانی دژ به ئافره‌تی به‌شوو ناگرێته‌وه | ٤
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 43رۆژی ده‌رهێنان : 13/10/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق، له دانیشتنی ژماره (50)ی رۆژی (12/10/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سهڵاحییاتهش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، برَیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (43)ی ساڵی / 2004مادده‌ی یه‌كه‌م:وه‌ستاندنی سه‌پاندنی ئه‌و سزایه له مادده‌ی (144)ی یاسای ژماره (111)ی هه‌موارده‌كراوی ساڵی (1969)ی سزاكاندا هاتووه، جه‌ریمه‌كانی دژ به ئافره‌تی به‌شوو ناگرێته‌وه .مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار. د.کمال عبدلکریم فواد سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - عێراق...
یاسای ژماره( 6 ) ی ساڵی 2006 یاسای كارپێكردنه‌وه به مادده‌كانی ده‌روازه‌ی دووه‌م له یاسای بنچینه‌كانی دادگاییكردنی سزایی | ٤
یاسای ژماره( 6 ) ی ساڵی 2006 یاسای كارپێكردنه‌وه به مادده‌كانی ده‌روازه‌ی دووه‌م له یاسای بنچینه‌كانی دادگاییكردنی سزایی | ٤
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراقپشــت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) له یاســای ژماره (1)ی سـاڵی (1992) هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (4) رۆژی(11/9/2006)ی‌دا بڕیاری به یاساكاری كردنی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 6 ) ی ساڵی 2006 یاسای كارپێكردنه‌وه به مادده‌كانی ده‌روازه‌ی دووه‌م له یاسای بنچینه‌كانی دادگاییكردنی سزاییماددهی یه‌كه‌م: مادده‌ی یازده‌می یاسـایی ژماره (22)ی ساڵی 2003ی ئه‌نجومه‌نی نیشــتمانیی كوردســتان ـ عیراق پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه سه‌باره‌ت به راگرتنی كارپێكردن به ماده‌كانی (285 هه‌تا 293)ی ده‌روازه‌ی دووه‌می یاسای بنچینه‌كانی دادگاییكردنی سزایی ژماره (23)ی ساڵی 1971 له هه‌رێمی كوردستان و كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێته‌وه.مادده‌ی دووه‌م:زاره‌وه‌ی (سه‌رۆكی هه‌رێم) شوێنی زاراوه‌ی (سه‌رۆكی كۆمار) و زاراوه‌ی (فه‌رمانی هه‌رێمی) شوێنی (فه‌رمانی كۆماری) ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێك له ده‌روازه‌ی دووه‌می یاسای ناوبراو هاتبن، بۆ ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت.ماده‌ی سێیه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێـت كه پێچه‌وانه بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێت وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه. عه‌دنان ره‌شاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عیراقهۆی دانانیلهبهر نه‌مانی ئه‌و هۆیانه‌ی له كاتی خۆی پێویستیان كرد كه جێبه‌جێكردنی سزای له‌ناوبردن (اعدام) له هه‌رێمی كوردستان رابگیرێت به‌پێی ماده (11)ی یاسای ژماره 22/ی ساڵی 2003 كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه به پێی یاسای ژماره (1) ی ساڵی 2005 ی هه‌مواركراو كه ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌دات حوكمی (اعدام) په‌سند بكات یان كه‌می بكاته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیار و حوكمه دادوه‌ریانه‌ی كه له دادگاكان ده‌رچوونه و پله‌ی كۆتاییان به‌ده‌ست هێناوه به هۆی په‌سند كردنیان له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز) بۆیه، ئه‌م یاسایه داندرا....
یاسای ژماره( 24 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی زه‌وی عه‌ره‌سه ژماره (26) ی ساڵی 1962ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 8
یاسای ژماره( 24 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی زه‌وی عه‌ره‌سه ژماره (26) ی ساڵی 1962ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 8
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراقبه پێی حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (11)ی رۆژی (9/10/2007) ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره( 24 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی زه‌وی عه‌ره‌سه ژماره (26) ی ساڵی 1962ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م:كاركردن به بڕگه‌ی (1ـ أ) له مادده‌ی (4)له یاسای زه‌وی عه‌ره‌سه‌ی ژماره (26)ی ساڵی 1962 ده‌وه‌ستێنرێ.كاركردن به بِڕیاری ژماره (99) ی ساڵی 1974 ده‌وه‌ستێنرێ.كاركردن به بڕیاری ژماره (483)ی ساڵی 1981 ده‌وه‌ستێنرێ.كاركردن به بڕگه‌كانی بڕیاری (222) ی ساڵی 1977، سه‌باره‌ت به باجی زێده ده‌وه‌ستێنرێ وئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:( لێ بوردنی عه‌ره‌سه‌یه‌ك یا زیاتر له باجی بنه‌ڕه‌تی بۆ هه‌ركه‌سێكی له‌سه‌ریه‌تی بیدات كه رووبه‌ره‌كه‌ی یان به‌شی شایعی (الحصه الشائعه) له (600م2) زیاتر نه‌بێ و باجه‌كه‌ی له زیاده‌كه وه‌رده‌گیرێ و خاوه‌ن زه‌وی عه‌ره‌سه‌كه بۆی هه‌یه ئه‌و زه‌وییه یان ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌یه‌وێ لێ بوردنه‌كه بیگرێته‌وه ده‌ستنیشان بكات).مادده‌ی دووه‌م:ئه‌و زه‌وییانه‌ی، كه له‌ناو سنووری شـــــارهوانییهكان به‌رامبه‌ر كوژاندنه‌وه‌و جوداكردنــهوه ته‌رخان یا به موڵك ده‌كرێن و ده‌گۆڕدرێن له باجی زه‌وی عه‌ره‌سه بۆ ماوه‌ی سێ سالأ ده‌بوردرێن له رۆژی تۆماركردنیانه‌وه به ناوی خاوه‌نه‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانووبه‌ری په‌یوه‌ندیدار.مادده‌ی سێیه‌م:میراتگرانی شه‌هید له باجی عه‌ره‌سه له‌و پارچه‌یه‌ی كه بۆیان ته‌رخان كراوه به‌و سیفه‌ته ده‌بوردرێن دوای پیشاندانی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه ئه‌مه ده‌سه‌لمێنی له لایه‌نێكی فه‌رمی تایبه‌ت، جگه‌له مافی لێبوردنی دیكه‌یان كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون.مادده‌ی چواره‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زیری دارایی و ئابووری له هه‌رێم، بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:كار به یاسا‌و بڕیاره كارپێكراوه‌كانی باج ده‌كرێ، به‌مه‌رجێ له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.مادده‌ی حه‌وته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی 1/1/2008 دا جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان- عیراق- هۆیه پێویسته‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه -به‌مه‌به‌ستی گونجاندنی یاسا له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یاساكارییه ئابووریبه تایبه‌ته‌كان به وه‌به‌رهێنان و ئابووری بازاڕ و هاندانی بزووتنه‌وه‌ی ئاوه‌دانی و وه‌به‌رهێنانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و بۆ به‌دیهێنانی دادوه‌ریی و سووك كردنی بار گرانی باج له‌سه‌ر شانی هاووڵاتییان ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره( 25 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره162ی ساڵی 1959 ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 7
یاسای ژماره( 25 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره162ی ساڵی 1959 ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 7
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراق به پێی حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (12)ی رۆژی (17/10/2007) ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره( 25 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره162ی ساڵی 1959 ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: كاركردن به مادده‌ی (2) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره (162)ی ساڵی 1959 ده‌وه‌ستێنری و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ڕێژه‌ی (10%) له ده‌ستكه‌وتی ساڵانه‌ی هه‌ر خانووبه‌ره‌یه‌ك وه‌ك خه‌رجی پاراستن وچاككردنه‌وه پێش حیسیب كردنی باجه‌كه داده‌شكێنرێ .باجێكی سه‌ره‌كی كه چه‌ندییه‌كه‌ی (10%) یه له ده‌ستكه‌وتی ساڵانه‌ی هه‌موو خانووبه‌ره‌كان فه‌رز ده‌كرێ و وه‌رده‌گیرێ دوای داشكاندنی ئه‌وه‌ی له بڕگه(1)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه.دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك ده‌خرێته پاڵ مادده(4) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره(162)ی ساڵی 1959، بڕگه‌ی (3) دووباره:(3)دووباره- ته‌لاری نیشته‌جێ بوون و بازرگانی كه به زیاتر له سێ نهۆم دروست ده‌كرێن جگه له (ژێرزه‌مین) له باجی سه‌ره‌كی بۆ ماوه‌ی حه‌وت سالأ له مێژووی ته‌واوبوونی دروستكردنیه‌وه كه لێژنه‌ی خه‌مڵاندن دایده‌نێ ده‌بوردرێن.مادده‌ی دووه‌م: دووه‌م :كاركردن به مادده (11) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره (162)ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو ده‌وه‌ستێنرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له‌جێ داده‌نرێ: مادده‌ی(11): ئه‌گه‌ر خانووبه‌ره‌كه له نێوان دووكه‌س یا زیاتر بوو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ:هه‌ر هاوبه‌شێك به‌رپرسه له دانی باج له به‌شه ئاشكراكه‌ی خۆی، به‌مه‌رجێك به زنجیره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی تۆماركرا بێ. مادده‌ی سێیه‌م:بڕگه‌ی (1) له‌بڕیاری (520)ی ساڵی 1987 به‌م شێوه‌یه هه‌موارده‌كرێ:بڕگه(1): خانوویه‌كی نیشته‌جی بوون یان شوققه‌یه‌كی نیشته‌جی بوون كه هه‌ر یه‌ك له‌باوك یاخود رۆڵه‌كانی خاوه‌ن خانوو به‌كاریان هێنابێ له باجی خانووبه‌ره ده‌بوردرێن، به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی لێی دانیشتووه خانوو یا شوققه‌ی نیشته‌جێ بوونی به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت.مادده‌ی چواره‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زیری دارایی و ئابووری له هه‌رێم بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی 1/1/2008 دا جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق- هۆیه پێویستییه‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه -به‌مه‌به‌ستی گونجاندنی یاسا له‌گه‌لأ سیاسه‌تی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان و له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یاساكارییه ئابوورییه تایبه‌ته‌كان به وه‌به‌رهێنان و ئابووری بازاڕ وهاندانی بزووتنه‌وه‌ی ئاوه‌دانی و وه‌به‌رهێنانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و بۆ به‌دیهێنانی داد په‌روه‌ریی و سووك كردنی بارگرانی باج له‌سه‌ر شانی هاووڵاتیان ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره( 26 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی (1982)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان – عیراق | 10
یاسای ژماره( 26 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی (1982)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان – عیراق | 10
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراق به پێی حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (14)ی رۆژی (22/10/2007) ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره( 26 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی (1982)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان – عیراقماددهی یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: كاركردن به‌بڕگه (10/ج) له مادده (1)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982 ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ.دووه‌م: ده‌سته‌واژه‌ی (له‌غه‌یری وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان) له بڕگه (10/د) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو لاده‌برێ.سێیه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر مادده (1) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113) ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو و ده‌بێته بڕگه (10/ج) بۆی:ـبڕگه(10/ج): ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له رۆڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و له ده‌ره‌وه‌ی عیراق نیشته‌جێن، وه‌ك نیشته‌جێكان بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی ئه م یاسایه حسێب ده‌كرێن.مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به بڕگه(4)ی مادده (2) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو راده‌گیرێ.دووه‌م: كاركردن به بڕگه(2) له بڕیاری ژماره (520)ی ساڵی 1987 راده‌گیرێ.سێیه‌م: كاركردن به بڕگه(20)ی مادده (7)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو ڕاده‌گیرێ.چواره‌م: بڕیاری ژماره (73)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.پێنجه‌م: مادده (2) له بڕیاری ژماره (86)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.شه‌شه‌م: مادده (3) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.حه‌وته‌م: مادده (4) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.هه‌شته‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته پالأ مادده (2) و ده‌بێته بڕگه(4) و به‌م جۆره ده‌خوێندرێته‌وه:ـباجێك به‌رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه له نرخی خانووبه‌ره‌كه فه‌رزده‌كرێ یان مافی به‌كارهێنانی خه‌مڵێندرابێت به پێی حوكمه‌كانی یاسای ژماره (85)ی ساڵی 1978ی خه‌مڵاندنی به‌های خانووبه‌ره و قازانجه‌كانی یان به‌ده‌له‌كه‌ی و كامیان به‌ســـه‌ر خاوه‌ن موڵك پتر ده‌وه‌ستێ یان خاوه‌نی مافی ده‌سكاری كردنیه‌تی به‌هه‌ر رێگایه‌ك له رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی یاخود چنگ كه‌وتنی مافی ده‌سكاری كردنیان یان گواستنه‌وه‌ی وه‌ك (فرۆشتن و گۆڕینه‌وه و رێككه‌وتن و ده‌ست هه‌ڵگرتن وبه‌خشین ولابردنی كۆیه‌شی و پاكۆكردنی وه‌قف یاخود بانه‌وانی) و مامه‌ڵه له‌گه‌لأ كرێچی وه‌ك خاوه‌ن موڵك ده‌كرێ له كاتی به‌كرێ گرتنی خانوو كه كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ســتی به گرێبه‌ستی بانه‌وانی وبه‌م جۆره حسێب ده‌كرێ:ـیهكهم(50000000) په‌نجا ملیۆن دینار له نرخی خه‌ملێنراوی خانووبه‌ره كه یا به‌ده‌له‌كه‌ی ده‌بوردرێ ءئه‌م گوژمه پاره‌یه به‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كاندا به پێی یشكه‌كانیان دابه‌ش كرێ ئه‌گه‌ر خانووبه‌ره‌كه به موڵك كرابێ له ڕووی كۆبه‌شییه‌وه.ب-ئه‌وه‌ی له بڕه پاره لێبوردراوه‌كه پتر بێ كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م /1) له‌م به‌نده‌دا هاتووه، به‌م رێژه‌یه باجه‌كه ده‌یگرێته‌وه:ـ(3%) تاكو (50000000) په‌نجا ملیۆن دینار.(4%) ئه‌وه‌ی له (50000000) په‌نجا ملیۆن دینار زیاتربێ تاكو (100000000) سه‌د ملیۆن دینار.(5%) ئه‌وه‌ی له (100000000) سه‌د ملیۆن دینار زیاتربێ تا ده‌گاته (150000000) سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار.(6%) ئه‌وه‌ی له (150000000)سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار زیاتربێ.ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ی مڵكداری خانووبه‌ره‌كه له‌سه‌ر چه‌ند پشكێك له‌خانووبه‌ره‌كه بوو، ئه‌وا باجه‌كه به پێی حوكمه‌كای ئه‌م یاسه له‌سه‌ر هه‌موو خانووبه‌ره‌كه حسێب ده‌كرێ و به‌پێی پشكه‌كانی كه گوازراونه‌ته‌وه بۆگشت خانووبه‌ره‌كه وه‌رده‌گیرێ. نابێ مۆڵه‌تی ئه‌و مامه‌لانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له رێكاره‌كانی پشكنین و گه‌ڕان به‌دوای سه‌رپێچییه‌كانی باج كه به‌ر له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ئه‌نجامدراوه هه‌ڵپه‌سێردرێ. حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌ده‌ر له‌و لێبوردرانه‌ی كه له بڕگه (یه‌كه‌م/1)دا هاتوون پیاده ده‌كرێن به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی خانووبه‌ره یان مافی ده‌سكاری كردنی كه‌پێش ئه‌م یاسایه ته‌واوبووه و باجه‌كان یان فه‌رقی خه‌مڵێنراوه‌كه‌ی كه كه‌وتۆته‌سه‌ریان نه‌دراوه.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: مادده (1) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.دووه‌م: مادده (1) له بڕیاری ژماره (219)ی ساڵی 2001 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه.ئه‌و كه‌سه‌ی نیشته‌جێ یه ئه‌م لێبوردنانه‌ی خواره‌وه‌ی پێ ده‌درێ له هه‌ر ساڵێكی ته‌قدیری و له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی باره‌كه‌ی له‌ساڵی ده‌رماته‌كه‌ی دا.(2500000) دوو ملیۆن وپێنج سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی موكه‌له‌فه به ژیاندنی خێزان و ئه‌گه‌ر ئافره‌تی شوو نه‌كردوو بوو (بێوه‌ژن و ته‌لاقدراو نه‌بوو یاخود ئه‌گه‌ر ده‌رماته‌كه‌ی له‌گەڵ ده‌رامه‌تی مێردی تێكه‌ڵ نه كردبوو).2-(2500000) دوو ملیۆن وپێنج سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ ژنه‌كانی یا ئه‌گه‌ر ژنی ماڵه‌وه بێ و هیچ ده‌رامه‌تێكی نه‌بێ یان ده‌رامه‌ته‌كه‌ی تێكه‌لأ به ده‌رامه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی كرابێ.3-300000 سێ سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ هه‌ریه‌ك له منداڵه‌كانیان به چاوپۆشین له ژماره‌كانیان.4-3200000 سێ ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ خودی بێوه‌ژن یا تهلاقدراوو 300000سێ سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ هه‌ریه‌كه له منداڵه‌كانیان كه له ژێر چاودێری ئه‌ون به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی به چاوپۆشین له ژماره‌یان.5-ئه‌وه‌ی موكه‌له‌فه به ژیاندن لێبورده‌ییه‌كی دیكه‌ی پێده‌درێ كه بڕه‌كه‌ی 500000 پێنچ سه‌د هه‌زار دیناری عیراقیه، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له شه‌ست وسێ ساڵ تێپه‌ڕی بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و لێبوردهییانهی كه له به‌شه‌كانی دیكه‌دا له‌م مادده‌یه‌دا هاتوون.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: مادده(2) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.دووه‌م:مادده‌ی(3)له بڕیاری ژماره(219)ی ساڵی 2001 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.سێیه‌م: بڕگه‌كانی7.6))له بڕیاری ژماره (294)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.چواره‌م: كاركردن به بڕگه(2) له مادده(13)له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له‌جێ داده‌نرێ:باجی ده‌رامه‌ت ده‌خرێته سه‌ر موكه‌لله‌ف له بڕی هه‌ر ساڵێكی ته‌قدیری به‌پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه:1-ده‌رامه‌تی تاكی نیشته‌جێ دوای پێدانی ئه‌م لێبورده یاساییانه‌ی خواره‌وه:أ-3% تا ده‌گاته دوو ملیۆن دینار.ب-5% بۆ ئه‌وه‌ی له دوو ملیۆن دینار پتره تا ده‌گاته چوار ملیۆن دینار.ج-10% بۆ ئه‌وه‌ی له 4 چوار ملیۆن دینار پتره تا ده‌گاته شه‌ش ملیۆن دینار.د-15% بۆ ئه‌وه‌ی له 6 شه‌ش ملیۆن دینار پتره.2-ده‌رامه‌تی كه‌سی نا نیشته‌جێ هه‌مان رێژه‌كانی نیشته‌جێ یه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و لێبوردنه‌و یاسایانه بیگرێته‌وه.3-باج به ڕێژه‌یه‌كی چه‌سپاو كه بڕه‌كه‌ی (15%)یه ده‌خرێته سه‌ر قازانجی هه‌موو كۆمپانیا كاراكان له هه‌رێمی كوردستان به كۆمپانیا تاك و ساده‌كانیشه‌وه.4-باج به ڕێژه‌ی 5% له‌سه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له 700000 حه‌وت سه‌د هه‌زار دینار زیاتره له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌رده‌گیرێ بۆ هه‌موو پله‌كانی فه‌رمانبه‌ریه‌تی وكه‌رتی تایبه‌تی تۆماركراو به فه‌رمی وخاوه‌ن پایه‌و پله فه‌رمانبه‌رییه تایبهتیهكانماددهی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: بڕیاره‌كانی ژماره(192)ی ساڵی 1996و ژماره(32)ی ساڵی 1997و (4210،112،83،65)ی ساڵی 2003 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك ده‌خرێته سه‌ر مادده (2)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراق و ده‌بێته بڕگه(7) بۆی.7- كارگه‌كانی دروستكردنی ئالیك.سێیه‌م: دوو بڕگه به‌زنجیره‌ی (28،27) ده‌خرێنه سه‌ر مادده (7) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:ـ27- ئۆتۆمبێلی تاكسی (5) نه‌فه‌ری و پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی بچووك و گه‌وره‌ی نه‌فه‌ران له ناو شار و له نێوان شاره‌كاندا.28- تراكتۆر و ده‌ڕاسه‌ی كشتوكاڵی و ئۆتۆمبێلی بار هه‌ڵگری بچووك (پیكه‌پ ده‌بڵ) یه‌ك ته‌نی.چواره‌م: كاركردن به یاسای باجی جێماوه‌كان (التركات) ژماره (64)ی ساڵی 1985ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستاندا راده‌گیرێ و میراتگرانی ئه‌و مردووه‌ی كه له ماوه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی یاساكه به بڕیاری ژماره (32) له 8/11/1997 باجیان هاتۆته سه‌ر له باجی جێ ماوه‌كان (التركات) ده‌بووردرێن و هۆبه‌كانی باجی جێماوه‌كانیش له فه‌رمانگه‌كانی باج له هه‌رێم داده‌خرێن.مادده‌ی شه‌شه‌م:بڕگه‌ی (2) له مادده (27)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو هه‌موارده‌كرێ و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:( پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكی تۆماركرابێ یا تۆمار نه‌كرابێ و ده‌رامه‌تێكی هه‌بێ كه باج بیگرێته‌وه، راپۆرتێك پێشكه‌ش بكات له باره‌ی ده‌راماته‌كه‌ی خۆی به‌ر له رۆژی یه‌كه‌می تهمووز له ســـــاڵی ته‌قدیری ئه‌گه‌ر داوای لێ نه‌كرا به ئاگادار كردنه‌وه‌ی نووســــراو یان هۆیه‌ك له هۆیه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه پێشكه‌شی بكا.مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیری دارایی ئابووری له هه‌رێم دا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی نۆیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی 1/1/2008 ی ته‌قدیری یه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمان كوردستان ـ عیراق...
یاسای ژماره( 28 )ی ساڵی 2007 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای كۆمپانیاكانی (فیدراڵی) ژماره(21)ی ساڵی 1997 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 7
یاسای ژماره( 28 )ی ساڵی 2007 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای كۆمپانیاكانی (فیدراڵی) ژماره(21)ی ساڵی 1997 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 7
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌ســه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردســــتان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان – عیراق له دانیشــــتنی ژماره (18)ی رۆژی (31/10/2007) ی‌دا بڕیاری ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره( 28 )ی ساڵی 2007 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای كۆمپانیاكانی (فیدراڵی) ژماره(21)ی ساڵی 1997 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م:یاسای كۆمپانیاكانی عیراقی ژماره(21)ی ساڵی 1997ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێ و كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێ تاكو یاسایه‌كی تایبه‌ت به كۆمپانیاكان له هه‌رێمدا ده‌رده‌چوێنرێ.مادده‌ی دووه‌م:ده‌سته‌ڵاته‌كان ولایه‌نه فه‌رمیه‌كان له هه‌رێمدا جێی ده‌سته‌ڵاته‌كان و لایه‌نه فه‌رمیه فیدراڵییه‌كان ده‌گرنه‌وه له‌هه‌ر شوێنێك ناویان له یاسای ژماره (21)ی ساڵی 1997دا هاتبێ.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌و رێكارانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه‌ی سه‌ره‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر داوه به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به ئوسووڵی و به‌ركار داده‌نرێن.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زیره‌كانی دارایی و ئابووری و بازرگانی بۆیان هه‌یه رێنمایی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن.مادده‌ی پێنجه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ، گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق- هۆیه پێویستییه‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه -له‌به‌ر نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به كۆمپانیاكان له هه‌رێمی كوردستاندا‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری ژماره(11)ی ساڵی 1992ی په‌رله‌مان كاركردنی به‌و یاسایانه قه‌ده‌غه كردووه كه پاش كێشانه‌وه‌ی ((ئیدارات)) له 23/10/1991 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه‌وه ده‌رچوون، مه‌گه‌ر دوای شه‌رعییه‌ت پێدان به‌كار پێكردنی بێ له هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌و، له‌به‌ر پێویستی هه‌رێم به یاسای ناوبراو تا كاتی ده‌رچوواندنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به كۆمپانیاكان له هه‌رێمدا، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره( 32 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی یاسای رێكخستنی موڵكایه‌تی كشتوكاڵی له كوردستان ـ عێراق ژماره(90)ی ساڵی 1975 | 5
یاسای ژماره( 32 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی یاسای رێكخستنی موڵكایه‌تی كشتوكاڵی له كوردستان ـ عێراق ژماره(90)ی ساڵی 1975 | 5
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقبه پێی حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌ســــه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـتمانیی كوردســــــتان – عێراق له دانیشـــــتنی ژمـــــــاره (23)ی رۆژی (19/11/2007) یــدا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره( 32 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی یاسای رێكخستنی موڵكایه‌تی كشتوكاڵی له كوردستان ـ عێراق ژماره(90)ی ساڵی 1975مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی هه‌شته‌م له یاسای ژماره(90)ی ساڵی 1975 له هه‌رێمی كوردستان هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: هه‌موو زه‌ویه‌كی كه ته‌سویه‌ی ته‌واو نه‌بووبێ یا بڕیاره‌كانی چه‌سپاندنی مافی زه‌وی به‌پێی یاسای چاكسازیی كشتوكاڵی پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتبێ، ئه‌وا به ئه‌میری سرف داده‌نرێ و ئه‌م زه‌ویانه‌ی خواره‌وه‌یان لێ به‌ده‌رده‌كرێ.1-ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵی و باخانه‌ی كه موڵكی سرفن به‌پێی سه‌نه‌دی تاپۆ كه یاسا به ڕه‌وای بزانێ.2-ئه‌و زه‌وی و باخانه‌ی كه وه‌قف كراون وه‌قفێكی ته‌واو به‌پێی سه‌نه‌دی تاپۆ یان به‌ڵگه‌یه‌كی وه‌قفی كه یاسا به ڕه‌وای بزانێ.3-ئه‌و زه‌ویانه‌ی به دره‌خت چاندراون بۆ ماوه‌یه‌ك له (10)دهسالأ كه‌متر نه‌بێ وتێكڕای ژماره‌ی دره‌خته‌كانی له دۆنمێكدا له(40) چل دره‌خت كه‌متر نه‌بێ.4-ئه‌و زه‌وی و باخانه‌ی كه بڕیاری ژماره(702)ی ساڵی 1973ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌یانگرێته‌وه.دووه‌م: هه‌ر كه‌سێكی گوتی مافی به‌كارهێنانی زه‌وییه‌كی ئه‌میری كشتوكاڵیم له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه كه ته‌سویه نه‌كرابێ یاخود تهسویهكهی ته‌واو نه‌بووبی، یاخود بڕیاره‌كانی چه‌سپاندنی مافی زه‌وییه‌كه‌ی به‌پێی یاسای چاكسازیی كشتوكاڵی ژماره(117)ی ساڵی 1970 نه‌گه‌یشتبوونه پله‌ی قه‌تعی، یان ئه‌وانه‌ی بڕیاری تهسویهكهیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و ئیسپات بوو به‌پێی مامه‌ڵه‌ی كشتوكاڵی پێش جێبه‌جێ كردنی یاسای چاكسازیی كشتوكاڵیی ناوبراو به‌كاری هێناوه، ئه‌وا ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه به‌كاری هێناوه به‌ناوی ده‌وڵه‌ت تۆمارده‌كرێ و مافی به‌كارهێنان ده‌درێت به به‌كارهێنه‌ره‌كه به مه‌رجێك له‌و راده‌یه ده‌رنه‌چێت كه له مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(90)ی ساڵی 1975دا هاتووه. له‌گه‌لأ ده‌ست نه‌كردنه ئه‌و مافانه‌ی كه چه‌سپێنراون به‌پێی به ده‌ركردنه‌كانی له بڕگه‌كانی (1، 2، 3، 4)ی بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون.سێیه‌م: وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتی ئاماده‌و پێشكه‌ش ده‌كات بۆ به‌یان كردن و ده‌ستنیشان كردنی زه‌وییه‌كانی ده‌كه‌ونه ناو ماسته‌ر پلانی شاره‌وانییه‌كان كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسا ده‌یانگرێته‌وه له ماوه‌یه‌كدا كه له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێ له رۆژی جێبه‌جێ كردنیهوهو پڕۆژه‌ی یاسایه‌ك به چۆنیه‌تی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان پێشكه‌ش بكات.مادده‌ی دووه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زیرانی كشتوكالأ و شاره‌وانییه‌كان بۆیان هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنن هه‌ر یه‌كه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاســـــــایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردســـتان) ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق...
یاسای ژماره(16)ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره /24ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 5
یاسای ژماره(16)ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره /24ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 5
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عێراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانـی هه‌رێمی كوردسـتان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتـمانیی كوردسـتان – عێراق له دانیشتنی ژماره (21)ی رۆژی (30/5/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره(16)ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره /24ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان- عێراقماددهی یه‌كه‌م:ده‌قی برگه(2) له مادده‌ی چل وپێنج له یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره (24)ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق هه‌موار ده‌كرێت وبه‌م شێویه ده‌خوێندرێته‌وه:ـ( هه‌ركه‌سێ پشووی قوتابخانه‌ی هه‌بێ و خزمه‌ته‌كه‌ی له رێگای ته‌نسیقی میلاكه‌وه كۆتایێ هاتبـێ یان خانه‌نشین كرابێ، جگه له حاڵه‌ته‌كانی لادان (عزل) و ده‌ركردن (فصل) له نیوه‌ی یه‌كه‌م یا دووه‌می ساڵی خوێندندان، مووچه و ده‌رماڵه‌كانی پشووی هاوێنه‌ی پێ ده‌ده‌رێ، به مه‌رجێ له (180) رۆژ زیاتر نه‌بێ).مادده‌ی دووه‌م:ده‌قی بڕگه (1) له بڕیاری ژماره (464)ی رۆژی 14/4/1981 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:ـ(ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌بێژی (تدریسی) یان فێركاری (تعلیمی) كه خانه‌نشین ده‌كرێن و حوكمه‌كانی بڕگه(2)ی مادده‌ی چل و پێنج له یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره /24ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو ده‌یانگرێته‌وه، مووچه‌كه‌یان و ده‌رماڵه‌یان پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی شه‌ش مانگیش به پێوه‌ری وه‌رگرتنی دوا مووچه، له رۆژی خانه‌نشین كردنیه‌وه، چ جای حاڵه‌ته‌كه له نیوه‌ی یه‌كه‌م یا دووه‌می ساڵی خویندن بێت).مادده‌ی سێیه‌م : كار به هیچ ده‌قیكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ، ئه‌گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو بوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی (وه‌قائعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ و حوكمهكانیشی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه پاش جێبه‌جێ كردنی خانه‌نشین ده‌كرین. عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عێراق...
یاسای ژماره( 8 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 16
یاسای ژماره( 8 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 16
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراقپشت به حوكمی بڕگه (1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ســـــاڵی (1992) هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردســـــتان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشـــــتنی ژماره (8) ی رۆژی (25/9/2006) ی خۆیدا بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه ی دا:یاسای ژماره( 8 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه:ـ یه‌كه‌م:هه‌رێم:هه‌رێمی كوردستان-عیراق. دووه‌م:وه‌زاره‌ت:وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم. سێیه‌م:وه‌زیر:وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم. چواره‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم. پێنجه‌م:ئه‌نجومه‌ن:ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ته‌كه.مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت، هێنانه‌دی ئه‌م ئه‌رك وفه‌رمان وئامانجانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـ یه‌كه‌م:فه‌راهه‌مكردنی چاودێریی ماددی ومه‌عنه‌ویی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وبێ سهروشوێنان تابتوانن به ئازادی و سه‌ربه‌رزانه بژین. دووه‌م:زیندوو ڕاگرتنی بۆنه تایبه‌تیه‌كان به یاد كردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌شی و نه‌مریی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وكاركردن بۆ ناساندنی ئه‌م تاوانانه له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تی. سێ یه‌م:پێشنازكردن و هه‌موار كردنی یاسا‌و، هه‌واڵه كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌ركوفرمان وئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت. چواره‌م:دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گه‌شه‌پێدان (تنمیه) و وه‌به‌رهێنانی ده‌رامه‌تی (موارد) وه‌زاره‌ته‌كه‌و،له چوارچێوه‌ی پابه‌ندی یه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانی خۆیدا،پاشان جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته به پێی یاسا به‌ركاره‌كان. پێنجه‌م:كاركردن له گه‌لأ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان،بۆ گرنگیدان به باری په‌روه‌رده‌یی وفێركاری و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی وته‌ندروستی و ئابووری و ئاوه‌دانكاریی خاوخێزانی شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان و، دانانی به‌رنامه‌ش بۆ به‌ره‌و چاكتر گۆڕینیان. شه‌شه‌م:كۆشش،بۆ راستكردنه‌وه‌ی واقیعی ژیانی ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه،له رێگای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ته‌وه له گه‌لأ پاره‌ده‌رانی (ممولین) نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆیی ورێكخراوه حكومی و ناحكومیه‌كاندا، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان. حه‌وته‌م:دیكۆمێنتكردنی (توپیق) هه‌ر شتی َ پێوه‌ندیی به شه‌هیدان وقوربانیانی چه‌كی كیمیایی یه‌وه هه‌یه، بۆ داواكردنی قه‌ره‌بووی خێزانه‌كانیان، له حكومه‌تی فیدراڵی و له‌و لایه‌نانه‌ش كه ئه‌و چه‌كانه‌یان به عیراق داوه. هه‌شته‌م:كاركردن،به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ حكومه‌تی عیراقی فیدرالأ و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه حكومی و ناحكومیه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی پلاندانه‌ران و به‌جێهێنه‌رانی ئه‌و جینوسایده‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی ئێمه‌یان كرد، بدرێنه دادگا پێوه‌ندیداره‌كان و،سزا بدرین. نۆیه‌م:هاوكاری له‌گه‌لأ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، بۆ ده‌سه‌به‌ركردنی نیشته‌جێ یه‌ك(سكن) بۆ خاوخێزانی شه‌هیدو ئه‌نفالكراوو قوربانیانی چه‌كی كیمیایی. ده‌یه‌م:گه‌ران به دوای چاره‌نووسی ئه‌نفالكراوه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان وگێڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان.پێكهاته‌كانی وهزارهتهكهماددهی سێیه‌م: یه‌كه‌م:وه‌زیر:سه‌رۆكی باڵا‌و،به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كاری سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و،سه‌رپه‌رشتی وریقابه‌ی ده‌كا،وبۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت،به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان،یان به‌وكه‌سه‌ی له وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی ده‌زانێ، بسپێرێت، هه‌موو ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان رێنماییانه‌ی كه پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان وپێكهاته‌و ده‌سه‌ڵات و،كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌بێ،به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن و، خۆی سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنیان ده‌كا،وه‌زیر به‌رپرسیشه به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:له چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحییاتدا،كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته‌كردن وسه‌رپه‌شتكردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا،مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیی تایبه‌ت به‌م ئیشه‌وه‌ی هه‌بێت. سێیه‌م:نووسینگه‌ی وه‌زیر:فرمانبه‌رێ، به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی دهكاو،به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێ،ژماره یه‌ك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ، به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی دهكاو،به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێ،ژماره یه‌ك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م:راوێژكاران:له چواركه‌س زیاتر نابن،ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون وكه‌رده‌ش بن. شه‌شه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی دهكاو،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕیش بێ.ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه‌ش وابه‌ستی ده‌بن: أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئیداره‌و زاتییه. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژمێریاری. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لێوردبوونه‌وه‌و ریقابه‌ی ناوخۆ. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئامار‌و لێكۆڵینه‌وه. ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پلاندانان وبه‌دواداچوون. و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی. حه‌وته‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خزمه‌تگوزاریی كه‌س وكاری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بڕوانامه‌یه‌كی بهرایـی زانكـۆیی هه‌بێ،خاوه‌ن ئه‌زموون وپسـپۆڕیش بێ. هه‌شته‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان له پارێزگاكانی هه‌رێمدا:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆڕیش بێ.ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه وابه‌ستی ده‌بن:ـ أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری شه‌هیدان. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری ئه‌نفالكراوان. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئیداره وزاتییه. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژمێریاری. ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لێوردبوونه‌وه. و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندن وپێوه‌ندیكاری. ز- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی.مادده‌ی چواره‌م:ده‌سته‌ی گشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و وه‌به‌رهێنانی داهاته‌كان خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی وسه‌ربه‌خۆیی دارایی وكارگێڕیه،فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی به ده‌ست هێنابێت وخاوه‌ن لێزانی وپسپۆری بێت. مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌سته بوودجه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێت كه چاوگه‌كانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:ـ یه‌كه‌م:به‌خشینی ساڵانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم. دووه‌م:پێدان وبه‌خشین وباره‌بوه‌كان. سێیه‌م:داهاته داراییه‌كانی ده‌سته. چواره‌م:ده‌سكه‌وتی چالاكیه‌كانی وه‌زاره‌ت وده‌سته. پێنجه‌م:ئه‌وه‌ی له پڕۆژه وه‌به‌ر هێنانه‌كانی ده‌ست ده‌كه‌ۆیت. شه‌شه‌م:داهاتی پسوله‌ی یانه‌سیب به‌مه‌رجێك به یاسا رێكبخرێت. حه‌وته‌م:به‌ركه‌وتی وه‌زاره‌ت له قه‌ره‌بوه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی له‌و زیانانه‌ی به‌ر كوردستان وهاوڵاتیانی كه‌وتوه له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال وبه‌كار هێنانی چه‌كی كیمیاوی. مادده‌ی شه‌شه‌م:ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی كارگێڕی ده‌بێت كه‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی كارگێڕی ودارایی وهونه‌ری ده‌كات وبهتایبهتیش ئه‌م كارانه ده‌كات:ـ یه‌كه‌م:كاركردن بۆ به‌ره‌وپێش بردنی كاری ده‌سته وپێره‌وه كارگێڕی ودارایی وهونه‌ریه‌كانی. دووه‌م:دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن ووه‌به‌رهێنانی موڵك وسامان وداهاته‌كانی ده‌سته به پێی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت. سێیه‌م:دان نان به بوودجه‌ی ساڵانه‌ی ده‌سته وحیسابه كۆتاییه‌كانی وهه‌موار كردن له‌سه‌ری. چواره‌م:ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گرێبه‌ست وپه‌یمان وپابه‌ندیه داراییه‌كان له چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی په‌سه‌ند كراوی ده‌سته. پێنجه‌م:په‌سه‌ندكردنی میلاكی ده‌سته. شه‌شه‌م:لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌تانه‌ی وه‌زیر ده‌یخاته روو. حه‌وته‌م:ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی ساڵانه‌ی گشتگیر سه‌باره‌ت به كاری ده‌سته‌و چالاكیه‌كانی بۆ به‌رده‌م وه‌زیر وپاشان ره‌وان كردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران. مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌سته‌پێك دێنێت له:ـ أ- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن ووه‌به‌رهێنانی داهاته‌كان / سه‌رۆك. ب- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی وه‌زاره‌ت /ئه‌ندام ج- به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی /ئه‌ندام وبڕیار نووسی ئه‌نجوومه‌ن. د- دوو شاره‌زا له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پاڵێوراون كه خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆرین له كاروباری دارایی وئابووریدا.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌م یه‌ك كۆبوونه‌ه‌وه‌ی مانگانه ئه‌نجام ده‌دات و وه‌زیر یان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی بۆیان هه‌یه بانگه‌شه بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌ویه‌كی نائاسایی. مادده‌ی نۆیه‌م:بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی كاریان پێده‌كرێت پاش په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری ده‌بێ،له‌مانه پێك دێت:ـ أ- وه‌زیر: سه‌رۆك. ب- بریكاری وه‌زاره‌ت:ئه‌ندامه‌و،له دیارنه‌بوونی وه‌زیردا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كا. ج- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان: ئه‌ندامن. د- یه‌ك راوێژكار،وه‌زیر دیاریی ده‌كا: ئه‌ندامه ه- نوێنه‌رێ، له هه‌ریه‌كه له‌م وه‌زاه‌رتانه: (ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، پێشمه‌رگه، دارایی، ئاوه‌دانكاری، رۆشنبیری، ناوخۆ وكاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وفێركردن باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانیستی)به‌مه‌رجێ پله‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م:كاری تایبه‌تی ئه‌نجومه‌ن ئه‌وه‌یه،راسپێری پێشكه‌ش به‌وه‌زیر بكا،راسپێرییه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌زیر ته‌سدیقی بكا،سیفه‌تی بڕیاری وه‌زاری وه‌رده‌گرێ.مادده‌ی یازدهم: یه‌كه‌م:ئه‌ركوفرمان وكاره‌تایبه‌ته‌كانی وه‌زاره‌ت وپێكهاته‌كانی به پیڕۆ دیارده‌كرێن. دووه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه،له پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا،به‌پێی پێداویستی كار‌و له كاتی زه‌رووردا،بكاته‌وه یان یه‌كیانبخا یان ئیلغایان بكات. سێیه‌م:وه‌زیر بۆ به‌جێ گه‌یاندنی هه‌ر ئه‌ركوفرمانێكی وه‌زاره‌ته‌كه،كه‌له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، بۆی هه‌یه لیژنه‌گه‌لی هه‌میشه‌یی یان كاتی پێك بهێنێ. چواره‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ به ئاسانی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه،ده‌ربهێنێ.مادده‌ی دوازدهم:وه‌زیر،بۆی هه‌یه،پاش وه‌رگرتنی موافه‌قه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،له‌گه‌لأ كه‌سانی ته‌بیعی ومه‌عنه‌ویی وخاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆری ناوه‌و وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا گرێبه‌ستی سازبدات،بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رك وفرمانێ كه پێیان ده‌سپێردرێ، له ماوه‌یه‌كدا كه خۆی به له‌باری بزانێ،به‌مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت، ماف وئیلتیزاماتیشیان،وه‌زیر خۆی دیاریان ده‌كات دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.مادده‌ی سیانزه‌م: یه‌كه‌م:یاسای ژماره (4) ی ساڵی 1997،ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق،یاسای ده‌زگای شه‌هید، وبریاره‌كانی ژماره 186له 19/6/1999 و 126له 17/10/2000 و 22 له 12ی كانونی دووه‌می 2005ی ئیداره‌ی سلێمانی پووچه‌ل ده‌كرێته‌وه. دووه‌م:هه‌موو مه‌وجودات وكارمه‌ندانی ده‌زگای شه‌هید وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌نفال،له‌گه‌لأ هه‌موو ئیلتیزاماتی دارایی ومه‌عنه‌وی قه‌رزه‌كانیاندا ده‌گوازرێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت.مادده‌ی چوارده:هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، ناخرێته‌كار.مادده‌ی پانزه:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شانزه:ئه‌م یاسایه،له رۆژی ده‌ركردنیه‌وه دهخرێتهكارو له(وقایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.َ عدنان رشاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عیراق هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایهئهمڕۆ،ئه‌گه‌ر گه‌لی كوردستان مافی شانازیی به سیسته‌می سیاسی وداموده‌زگای ده‌ستووری ئێستای خۆیه‌وه بكا، ئهوشانازییه،هی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ده‌سكه‌وتانه ژیانی خۆیان به‌خت كرد ومێژووی پڕ ئیفتیخاری گه‌له‌كه‌مانیان دروست كرد‌و،رێگای ئاینده‌یان بۆ رۆشن كرده‌وه،ئه‌وانه‌ش،شه‌هیده‌كانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانن.جا،بۆ وه‌فاداری و،رێز له قوربانیان و،ته‌قدیركردنی شان وشهوكهتیان،هه‌ر ده‌بوو لایه‌نێكی پسپۆر په‌یدا بكرێ،ئه‌ركی ماف و رێكخراوه وبه‌دواچوون وجێبه‌جێكردنی ئه‌و وه‌فا ورێزو ته‌قدیره،بگرێته ئه‌ستۆو، كاروباری ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه ره‌چاو بكا....
یاسای ژماره ( 23 )ی ساڵی 2007 یاسای ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 71
یاسای ژماره ( 23 )ی ساڵی 2007 یاسای ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 71
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهسهرۆكایهتی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56) یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 ی هه‌موار كرا‌و و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان-عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عیراق له دانیشتنی ژماره (10)ی رۆژی 3/10/2007 ی‌دا بریاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌یدا: یاسای ژماره ( 23 )ی ساڵی 2007 یاسای ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدهروازهی یه‌كه‌م(حوكمه گشتییه‌كان)مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م :هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م :ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم.سێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن – سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان.مادده‌ی دووه‌م:دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆیه و له یاسا به‌ولاوه هیچ ده‌سته‌ڵاتێكی به‌سه‌ردا نییهماددهی سێیه‌م:به‌ناوی گه‌له‌وه حوكمه‌كان ده‌رده‌چن و جێبه‌جێ ده‌كرێن .مادده‌ی چواره‌م:ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ئاماده ده‌كرێ و ده‌خرێـته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق بۆ په‌سه‌ند كردنی و ده‌بێـته پاشكۆی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم.مادده‌ی پێنجه‌م:دادگاكان ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی سروشتی و مه‌عنه‌ویدا هه‌یه، تا ده‌گاته حكومه‌تیش و تایبه‌تمه‌نده به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌موو كێشه و تاوانه‌كان.مادده‌ی شه‌شه‌م: زمانی كوردی زمانی دادگاكانه و ده‌شێ له كاتی پێویستدا زمانی عه‌ره‌بی به‌كاربێ.مادده‌ی حه‌وته‌وم:دانیشتنی دادگاكان ئاشكرایه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاریدا به نهێنی بێت له‌به‌ر ڕه‌چاوكردنی ره‌وشت و نیزامی گشتی یان بۆ رێزگرتن له خێزان به مه‌رجێك بڕیاری حوكمدان له دانیشتنێكی ئاشكرا دابێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: دادگاكان داوای حقووقی و باری كه‌سیه‌تی له ماوه‌ی پشووی دادگاكان نابینن ئه‌گه‌ر به په‌له نه‌بن و هه‌موو دادگایی كردنێك له رۆژی یه‌كه‌می مانگی ته‌مووزه‌وه تاكو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ئه‌یلوولی هه‌موو ساڵێك راده‌وه‌ستن و داوای به په‌له‌ش ده‌سنیشان ده‌كرێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كات.دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا ماوه‌ی پشووه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك كورت بكاته‌وه كه له (30) رۆژ زیاتر نه‌بێ. ده‌روازه‌ی دووه‌م پێكهاته دادوه‌رییه‌كان به‌شی یهكهمجۆرهكانی دادگاماددهی نۆیه‌م:دادگاكانی مه‌ده‌نی له‌مانه پێكدێن:یه‌كه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه.دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه.سێیه‌م: دادگاكانی تاوان.چواره‌م: دادگاكانی به‌رایی.پێنجه‌م: دادگاكانی نه‌وجه‌وانان.ش ه‌شه‌م: دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی.حه‌وته‌م: دادگاكانی كه‌تن.هه‌شته‌م: دادگاكانی كار.نۆیه‌م: دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه.ده‌یه‌م: دادگاكانی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدیه‌كان و ئاینه‌كانی تر.به‌شی دووهمتایبهتمهندی دادگاكانلقی یه‌كه‌م-دادگای پێداچوونهوهماددهی ده‌یه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌رییه، چاودێری دادوه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو دادگا مه‌ده‌نیه‌كان له هه‌رێمدا ده‌كات و، به‌لانی كه‌مه‌وه له نۆ دادوه‌ر پێكدێ كه سه‌رۆك و جێگره‌كانی تێدایه و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ.مادده‌ی یازدهم: یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م جۆره ده‌بن:1- ده‌سته‌ی گشتی: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یان یه‌كێك له جێگره‌كانی یا خود كۆنترین دادوه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئاماده نه‌بوون یاخود. به‌ربه‌ستێكی یاساییان هاته پێش بۆبه‌شدار بوونیان ده‌به‌سترێ به ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و هه‌موو دادوه‌ره كاراكان تێیدا و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به‌بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:أ ـ ئه‌و داوایانه‌ی حوكمی له سێداره‌دانیان پێده‌رچووه.ب ـ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له ئه‌نجامی ناكۆكی نێوان حوكمه‌كان و بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه رووده‌ده‌ن.ج ـ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دیكه‌وه بۆی ده‌نێردریت، ئه‌گه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له پڕه‌نسیپێك دا بینی كه له حوكمه‌كانی پێشوو بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.د ـ ئه‌وانه‌ی یاساكانی تر ده‌یان گرێته‌وه.2 ـ ده‌سته‌ی فراوان: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یاخود كۆنترین جێگری یاخود كۆنترین دادوه‌ر تێیدا له كاتی ئاماده نه‌بوونیان یان بوونی به‌ربه‌ستێكی یاسایی له‌و به‌شدارنه‌بوونه‌ی تێیداو، به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م شه‌ش له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:أ ـ بوونی ناكۆكی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی دوو حوكم كه پله‌ی بنبڕیان وه‌رگرتبێ و دژ به‌یه‌ك بن و سه‌باره‌ت یه‌ك بابه‌ت ده‌ركرابن ئه‌گه‌ر له نێوان ناكۆكه‌كان خۆیاندا بێت یان یه‌كێكیان لایه‌ن بێت له دوو حوكمه‌كه‌دا و په‌سه‌ند كردنی یه‌ك له و حوكمانه و بڕیاردان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بێ له حوكمه‌كه‌ی تر، له‌و باره‌دا سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه بۆی هه‌یه جێبه‌جێ كردنی ئه‌و دوو حوكمه دژ به‌یه‌كه رابگرێ، تاكو بڕیاری پێداچوونه‌وه ده‌رده‌چێ.ب ـ ئه‌و ناكۆكیه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان دوو دادگا له‌باره‌ی ده‌سنیشان كردنی تایبه‌تمه‌ندی له‌سه‌یر كردنی داواكه.ج ـ ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌رۆك بۆی ده‌نێرێ تاكو له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی دادگا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له باره‌یه‌وه بدات به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی پێ ده‌رچووه.3ـ ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا مه‌ده‌نییه‌كان و داوا جۆراوجۆره‌كانی تر كه له دادگاكان و لیژنه‌كانه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون.4 ـ ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی و مادده‌كانی كه‌سایه‌تییه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون.5 ـ ده‌سته‌ی سزایی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا سزاییه‌كانه‌وه به پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌رچوون.6 ـ ده‌سته‌ی كشتوكاڵی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له لیژنه‌كانی زه‌وی و زار‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن دا ده‌رچوون.دووه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی و ده‌سته‌ی سزایی و ده‌سته‌ی كشتوكاڵ به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵیده‌بژیرێ و به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م دوو له دادوه‌ره‌كانی دادگا ده‌به‌سترێ.سێیه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك و ئه‌ندامێتی به‌لانی كه‌م چوار له دادوه‌رانی دادگا ده‌به‌سترێ له و كاته‌ی كه سه‌یری ئه‌و حوكمانه ده‌كات كه له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی بنه‌ڕه‌تی ده‌رچوون، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی سزاییش كاتێك كه سه‌یری حوكم و بڕیاره‌كانی دادگاكانی تاوان ده‌كات.چواره‌م:1ـ ده‌شێ ده‌سته‌ی دیكه به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پێك بهێنرێت.2ـ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكدێ و له كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌ك له‌وانه، كۆنترین دادوه‌ر له دادگادا جێی ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی دوازدهم:پێكهاتنی ده‌سته‌كانی دادگا به ده‌سته‌ی فراوانیشه‌وه و به‌ناو نانی سه‌رۆكه‌كانی و ئه‌ندامانیشیه‌وه له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێك دا به بڕیارێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێ و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌كێك له ســـــه‌رۆكه‌كانیشی كۆنترین دادوه‌ر جێی ده‌گرێته‌وه و ئه‌ندامه‌كانیش ناگۆڕدرێن مه‌گه‌ر پێویســــتی وا بخوازێ و به‌هه‌مان شێوه.مادده‌ی سێزده‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا.2- سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. 3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.4- پشكنینی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.5 ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی ره‌سم و ئه‌مانات و تۆمار كردنیان.6 ـ مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و كارمه‌ندانی.7 ـ به‌رز كردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی كارمه‌ندانی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی.8 ـ واژۆ كردنی نووسراوه فه‌رمییه‌كان.دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی كۆنترین جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:ـ1 ـ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی.2 ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌یه‌ك یا زیاتر له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.3 ـ واژۆ كردنی نووسراو و ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داوا یهكلاكراوهكان به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌وه.4 ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دی كه سه‌رۆك پێی ده‌دات.لقی دووه‌م دادگاكانی تێههڵچوونهوهماددهی چوارده‌م: یه‌كه‌م: دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ری دادگاكانی پارێزگایه‌ك یان زیاتره‌و، له سه‌رۆك و چه‌ند جێگرێكی سه‌رۆك و دادوه‌ران پێك دێت و تایبه‌تمه‌ندیی دیاری كرا‌و به پێی یاسا پیاده ده‌كا:دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه پێكدێن:ـ1ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، دادگاكانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بێ.2ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك، دادگاكانی پارێزگای دهۆك ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری دهۆك ده‌بێ.3ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركووك، دادگاكانی پارێزگای كه‌ركووك ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی له شاری سلێمانی ده‌بێ.4 ـ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی، دادگاكانی پارێزگای سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌و ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری سلێمانی ده‌بێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه دادگای دیكه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه له كاتی پێویست دابمه‌زرێنێ.چواره‌م: ده‌شێ دادگایه‌ك یا زیاتر له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دابمه‌زرێنرێ یاخود دابڕینی دادگایه‌ك یا زیاتر له دادگای تێهه‌ڵچوونه و لكاندنی به دادگایه‌كی دیكه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌نجام بدرێ.مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م:دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك یان یه‌كێك له جێگره‌كانی و به ئه‌ندامیه‌تی دوو له جێگره‌كانی یان یه‌كێكیان و دادوه‌رێكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود به ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێ.دووه‌م: ناو نانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ.مادده‌ی شازده‌م:سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له ناوچه‌كه‌ی خۆیدا سه‌رپه‌رشتی دادگاكان و كاره‌كانیان ده‌كات و كار له نێوان دادوه‌ره‌كانیدا دابه‌ش ده‌كات و، بۆی هه‌یه بڕێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یه‌كێك له جێگره‌كانی بدات.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه ئه‌نجومه‌نێك به ناوی(ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه) له سه‌رۆكی دادگا و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و دادوه‌ره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پێكدێ.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ئه‌نجام ده‌دات و سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشتی بكات و به‌بێ ئاماده بوونی به‌لانی كه‌م سێ له‌سـه‌ر چواری ئه‌ندامانی گرێ نادرێت.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات:1 ـ له پێداویستی دادگاكان و میلاكیان له‌به‌ر رۆشنایی پێویستی ساڵانه ده‌دوێ و راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌یانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌رزده‌كاته‌وه.2 ـ له‌و گرفت و كێشـــانه ده‌كۆڵێته‌وه كه رووبه‌ڕووی دادگاكان ده‌بنه‌وه‌و چاره‌ســـــه‌ری گونجاویان بۆ ده‌دۆزێته‌وه.3-پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز سه‌باره‌ت به دانانی دادگا جۆربه‌جۆره‌كان.4-چاكردنی شێوازه‌كانی كاركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاركردن له دادگاكان‌دا.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بن.1ـ سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌ش كردنی كار له نێو ناوچه‌كه‌یدا.2ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه.3ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه به‌سیفه‌تی پێداچوونه‌وه‌یی و بۆی هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ش به‌سیفه‌تی ئه‌سڵی یاخود دادگای تاوانه‌كان بكات.4ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی كه پێشكه‌ش به دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود پێداچوونه‌وه ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سمه‌كانیان.5ـ به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی دادوه‌رو كارمه‌ندان بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی.6ـ واژۆ كردنی نووسراوی فه‌رمی.7ـ مۆڵه‌تدان به داوه‌رانی دادگا‌و كارمه‌ندانی.دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م جۆره‌ن:ـ1ـ له ئه‌ستۆگرتنی كاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونی.2ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود دادگای تاوانه‌كان.3-واژۆ كردنی نووسراوی ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی یه‌كلاكراونه‌ته‌وه به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ندی خۆی.4ـ چاودێری ده‌وام كردنی دادوه‌رو كارمه‌ندان.5ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دیكه كه سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پێی ده‌دات.لقی سێیهمدادگای تاوانهكانماددهی نۆزده‌م:یه‌كه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا له سه‌نته‌ری هه‌ر پاریزگایه‌ك دادگایه‌كی تاوانه‌كان بۆ سه‌یر كردنی داوای سزایی دیاریكراو داده‌مه‌زرێ.دووه‌م: ده‌شێ له دادگایه‌كی تاوان زیاتر له پارێزگادا به‌بریاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابمه‌زرێ و تایبه‌تمه‌ندیی نه‌وعی و شوێن و مه‌ڵبه‌ندی به‌ستنی تێدا ده‌ستنیشان بكرێ.سێیه‌م: ده‌شێ دادگای تاوانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا به به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و له سه‌ر پێشنیازێكی سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كان ببه‌سترێ.مادده‌ی بیسته‌م:یه‌كه‌م: دادگای تاوانه‌كان له مه‌ڵبه‌ندی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سێ دادوه‌ر و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یان یه‌كێك له جێگره‌كانی و ئه‌ندامیه‌تی دوو جێگری دیكه‌ی یان یه‌كێكیان و دادوه‌رێك یاخود به ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر كه پۆلی هه‌ر یه‌كێكیان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ ده‌به‌سترێ.دووه‌م: دادگای تاوانه‌كان له پارێزگاكانی تر كه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یان تێدانیه به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا و ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر ده‌به‌سترێ كه پۆلی هه‌ر یه‌كه‌یان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ.سێیه‌م: ناونانی سه‌رۆك و ئه‌ندامه ئه‌سڵیه‌كانی دادگای تاوانه‌كان و یه‌ده‌گه‌كان به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و له سه‌رپێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌بێ.لقی چوارهمدادگاكانی بهراییماددهی بیست ویه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك یا قه‌زایه‌ك دادیه‌گایه‌كی به‌رایی یا زیاتر داده‌مه‌زرێ و ده‌كرێ له ناحیه‌كانیش به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كا پێك بهێنرێ و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی شوێنی دادگاكه بۆ زیاتر له قه‌زا یا ناحیه‌یه‌ك فراوان بكاته‌وه.مادده‌ی بیستءدووه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی به‌رایی بۆ سه‌یركردنی جۆرێك یا زیاتر له داواكان دابمه‌زرێنێ.مادده‌ی بیست وسێیه‌م: دادگای به‌رایی به دادوه‌رێك گرێ ده‌درێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌یه‌وه.لقی پێنجهمدادگاكانی نهوجهوانانماددهی بیست وچواره‌م:یه‌كه‌م: دادگای نه‌وجه‌وانان له ده‌سته‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان و ئه‌ندامیه‌تی دوو له ناوبژیوانی شاره‌زا له كێشه‌ی نه‌وجه‌وانان گرێ ده‌درێ و سه‌یری تاوانه‌كان ده‌كات و حوكمه‌كان به‌پێی یاسای چاودێری نه‌وجه‌وانان ده‌رده‌چوێنێ.دووه‌م: ناولێنانی سه‌رۆكی ده‌سته‌و ناوبژیوانه ئه‌سڵی و یه‌ده‌گه‌كان به به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌بێ كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا. سێیه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای چاودێری نه‌وجه‌وانان، دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان به ته‌نیا خۆی سه‌یری سه‌رپێچی و كه‌تنه‌كان ده‌كات و دادوه‌ره‌كانی (كه‌تن)یش له قه‌زاو ناحیه‌كان سه‌یری سه‌رپێچی و كه‌تنه‌كان ده‌كه‌ن.لقی شهشهمدادگای باری كهسایهتیماددهی بیست وپێنجه‌م:دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی یان زیاتر له هه‌ر جێگایه‌ك داده‌مه‌زرێ كه دادگای به‌رایی لێ بێت.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی بۆ سه‌یر كردنی جۆرێك یان زیاتر له داواكان دابمه‌زرێنی.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: دادگای باری كه‌سایه‌تی به یه‌ك دادوه‌ر گرێ ده‌درێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی مه‌سه‌له‌كانی باری كه‌سایه‌تی. دووه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی(موسلمان) به دادوه‌ری دادگای باری كه‌سایه‌تی داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بێ.لقی حهوتهمدادگاكانی كهتنماددهی بیست و هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: هه‌ر جێگایه‌ك دادگای به‌رایی لێ بێت، دادگایه‌كی(كه‌تن) یا زیاتری لێ داده‌مه‌زرێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی داوای دیاری كرا‌و بۆی.دووه‌م: دادگای كه‌تن به دادوه‌رێك گرێ ده‌درێ.سێیه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی به دادوه‌ری دادگای كه‌تن داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بوو.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی كه‌تن دابمه‌زرێنێ بۆ سه‌یر كردنی جۆرێك یا زیاتر له داواكان.لقی ههشتهمدادگاكانی كارماددهی سی:له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك دادگایه‌كی كار له دادوه‌رێك پێكدێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌كه‌وته چوارچێوه‌ی پسپۆڕیه‌كه‌یه‌وه.لقی نۆیهمدادگاكانی لێكۆڵینهوهماددهی سی و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه یا زیاتر له هه‌ر شوێنێك داده‌مه‌زرێ كه دادگای به‌رایی لێ بێت و، دادوه‌ری دادگای به‌رایی ده‌بێته دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی بۆ دانه‌نرا بێ.دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه، دادگایه‌كی تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه بۆ جۆرێك یا خود جۆره دیاریكراوه‌كانی تاوان ته‌رخان بكات.سێیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له دادوه‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه پێك بێنێ بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانێك یاخود تاوانه دیاری كراوه‌كان و ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌بێت.لقی دهیهمدادگای مادده‌كانی كهسایهتیماددهی سی و دووه‌م:یه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك دادگایه‌ك بۆ مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدییه‌كان و ئاینیه‌كانی تر پێكده‌هێنرێ و به یه‌ك دادوه‌ر ده‌به‌سترێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی و ده‌شێ له مه‌ڵبه‌ندی قه‌زا و ناحیه‌كانیش به به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كاتی پێویستدا دابمه‌زرێ.دووه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی به‌دادوه‌ری له دادگای مادده‌كانی كه‌ســایه‌تی داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بێ.ده‌روازه‌ی سێیهمخزمهتی دادوهرییبهشی یهكهمئهنجومهنی دادوهرییماددهی سی و سێیه‌م:یه‌كه‌م: 1ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزترین ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌رییه له هه‌رێم و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كورستان-عیراق و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی سه‌رۆك و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ریی و سه‌رۆكی داواكاری گشتی وسه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێم یا ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه داده‌مه‌زرێ.2ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده نه‌بوو، كۆنترین جێگری جێی ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر دووكیشیان ئاماده نه‌بوون، ئه‌وا كۆنترین ئه‌ندام له دادوه‌ره‌كانی پێداچوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌م مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه داوای بكات و ئه‌گه‌ر سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و به‌لانی كه‌م سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی ئاماده نه‌بوو،نابه‌سترێ و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌رده‌گیرێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن نووسینگه‌یه‌كی ده‌بێ، فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌بێت و به‌لایه‌نی كه‌م پازده ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و له‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن و رێكخستنی كاری ئه‌نجومه‌ن و ئاماده كردنی به‌رنامه‌و پوخته كردنی مه‌سه‌له به‌رچاوخراوه‌كان و پێڕاگه‌یاندنی بریاره‌كانی و كاره كارگیرییه‌كانی تر ده‌گرێته ئه‌ستۆ.مادده‌ی سی و چواره‌م:ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.یه‌كه‌م: ئاماده كردنی پلان و نه‌خشه بۆ ده‌زگای دادوه‌ری و تووێژ له سه‌ركردنی و ده‌ربڕینی تێبینیه‌كانی له باره‌یه‌وه. دووه‌م: سه‌یر كردنی كاروباری دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه و پایه پێدان و گواستنه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كان و لێكۆڵینه‌وه له ره‌وشت و توانایان و سه‌رپه‌رشتی كردنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری.سێیه‌م: ئاماده كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق بۆ په‌سند كردنی.چواره‌م: لایه‌نی رێكخستنی كارگێڕیی و رێكخستنه‌كانی دادگاكان به كاروباری خزمه‌تی كارمه‌ندانی و به‌رزه‌فتكردنیانه‌وه ته‌نیا له تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ.پێنجه‌م: دیاریكردنی میلاكاتی دادگاكان و دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی كه ئه‌و میلاكانه پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وانی دیكه له چوارچێوه‌ی ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌بن. شه‌شه‌م: دانانی پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ ئه‌نجومه‌ن.به‌شی دووهمدامهزراندنی دادوهرانماددهی سی و پێنجه‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه داده‌مه‌زرێ: ـ1ـ ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا یاخود هاوتاكه‌ی هه‌بێ.2ـ ده‌بێ له دوای ده‌رچوونی له كۆلێجی یاسا به‌لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له فرمانی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی یان یاریده‌ری دادوه‌ری یاخود دادنووس یان جێبه‌جێ كاری داد یان به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری ناكامان یاخود له فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبه‌ره یاخود هه‌مان ماوه‌ی ناوبراو ده‌ستی دابێته پیشه‌ی پارێزه‌ری یان فه‌رمانبه‌ری دادی كاركرده له به‌شی یاسادا له فه‌رمانگه‌و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ساڵانه پێنج داوای دادگاكان‌دا ده‌یبێت له ماوه‌ی ده‌سته دانه‌كاریش له‌و فه‌رمانه ناوبراوانه پێنج ساڵه ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی ماجستێری له یاسا به‌ده‌ست هێنابێ و سێ ساڵه ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له یاسا به ده‌ست هێنابێ چ جا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌دانه كاره‌كه‌ی پێش وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و دوو بڕوانامه‌یه‌بێ یاخود له دوایاندا بێت.3ـ ته‌مه‌نی له 30 ساڵ كه‌متر نه‌بێ.4ـ ده‌بێ عیراقی بێت.5ـ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌خوێندنه‌وه‌و نووسینه‌وه به‌باشی بزانێ.6ـ له تاقیكردنه‌وه‌ی به زاره‌كی و به‌نووسین له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ربچێت.7ـ پێویسته هیچ ناته‌واوییه‌كی جه‌سته‌یی نه‌بێت، كه رێگه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی بگرێ.8ـ ده‌بێ ناوبانگ و ره‌وشتی باش بێت.9ـ ده‌بێ به‌ڵێن بدات دوای دامه‌زراندنی كاری حزبی نه‌كات.10-نابێ به تاوانێكی ده‌سته ئه‌نقه‌ستی نا سیاسی یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكمدرابێ.دووه‌م: ماوه‌ی كاركردن له پارێزه‌ری و ئه‌و فرمانانه‌ی كه له بڕگه(یه‌كه‌م/2)دا ناویان هاتووه بۆ مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌و سه‌رموچه‌و پایه‌پێدان حیسێب ده‌كرێ.مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومی هه‌رێمی به دامه‌زراندنی، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌و دادگایه دیاری ده‌كات كه دادوه‌ر تێیدا ده‌ست به‌كار ده‌بێت.دووه‌م: دادوه‌ر ده‌ست ناداته كاره‌كه‌ی تاكو له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئه‌م سوێنده‌ی خواره‌وه نه‌خوات:(سوێند ده‌خۆم به خودا كه دادپه‌روه‌رانه له‌نێوان خه‌ڵكدا دادوه‌ری بكه‌م و یاساكان به ئه‌مانه‌ت و ده‌ست پاكی و بێ لایه‌نی پیاده بكه‌م)و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش هه‌مان سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خوات.سێیه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگاكانی پێداچوونه‌وه سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خۆن.مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌نێوان جێگرانی سه‌رۆك یاخود كۆنترین دادوه‌رانی داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست وپێنج سالأ كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م: جێگری سه‌رۆك له‌نێو دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و له نێوان دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م دا داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تگوزاری دادوه‌ری له بیســـت ودوو ســالأ كه‌متر نه‌بێ.سێیه‌م: دادوه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست سالأ كه‌متر نه‌بێ و ماوه‌یه‌ك له دوو سالأ كه‌متر نه‌بێ له یه‌كێك له‌م پایه دادوه‌ریانه‌ی خواره‌وه كاری كردبێ:1-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.2-جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.3-دادوه‌ری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.4-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری.5-ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ماوه‌یه‌ك كاری له پارێزه‌ری كردبێ كه له 25 سالأ كه‌متر نه‌بێ.چواره‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و جێگره‌كانی و دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی وله‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێن.مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی وه‌زیر وه‌رده‌گرێ.مادده‌ی سی و نۆیه‌م:مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌ره‌كانی دیكه به یاسا ده‌ستنیشان ده‌كرێن.به‌شی سێیهمبهرزكردنهوهی دادوه‌ران و بڵندكردنی پایهیانماددهی چله‌م:یه‌كه‌م: پله‌كانی دادوه‌ران چوار پله‌ن(أ، ب، ج، د)له پله‌ی (د) ـه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن.دووه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر له پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ، ئه‌مه‌ش دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی یاسایی كه پێنج ساڵه.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له كاتی سه‌یركردنی به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر، راپۆرتی سه‌رۆكی ناوچه‌كانی تێهه‌ڵچوونه‌وه، وسه‌رپه‌رشتانی دادوه‌ری ره‌چاو ده‌كرێن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به توانایی و باش به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ره‌وشتیه‌وه هه‌یه.چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر ده‌دات ئه‌گه‌ر ساغ بووه‌وه شیاوی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌یه.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه به بڕیارێكی هۆدار به‌رزكردنه‌وه‌ی دادوه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێ و له ساڵێكیش پتر نه‌بێ وبۆ زیاتر له جارێكیش دوابخات، ئه‌گه‌ر بینی شیاوی ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه نیه.شه‌شه‌م : ماوه‌ی به‌رزكردنه‌وه له پله‌یه‌ك بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به پێنج سالأ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.مادده‌ی چل ویه‌كه‌م:یه‌كه‌م: پۆله‌كانی دادوه‌ران چوار پۆلن(یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م)و له پۆلی چواره‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن.دووه‌م: دادوه‌ر له پۆلێكه‌وه بۆ پۆلێكی تر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و له‌سه‌ر داوایه‌ك به‌رز ده‌كرێته‌وه كه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێ به مه‌رجێك تۆژینه‌وه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش بكات و مووچه‌ی راده‌ی نزمی ئه‌و پوله‌ی وه‌رگرتبی كه بۆی به‌رزده‌كرێته‌وه‌و پێنج ســا‌ڵی له پۆله‌كه‌ی به‌سه‌ر بردبێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كاتی پێشكه‌ش كردنی داواكاری به‌رزكردنه‌وه‌كه ده‌بێ رای دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی د هستهی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری له‌باره‌ی توانای دادوه‌رو شیاوی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌كه وه‌رگرێ .چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داواكارییه‌كه‌و شیاوی ئه‌و دادوه‌ره به به‌رزكردنه‌وه به نووسراوێك وه‌ك له به‌ندی(3)سێیه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه‌و له‌گەڵ رای خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزده‌كاته‌وه.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له هه‌ڵسه‌نگاندنیدا بۆ لێهاتوویی دادوه‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پشت به‌و نووسراوانه ده‌به‌ستێ كه له هه‌ردوو به‌ندی (3و 4)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كانی ساڵانه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكانی سه‌رپه‌رشتیارانی دادوه‌ریی یه‌وه به‌رزكراونه‌ته‌وه‌و ئه‌و حوكمانه‌ی كه دادوه‌ر به ماندووبوونێكی له راده به‌ده‌ر ده‌ریكردوون یاخود له ناوه‌ڕۆكیاندا بیڕورای یاسایی وایان تێدایه ئه‌وه نیشانده‌دات كه به‌دوای چالاكی فقهی و دادوه‌ریدا چووه. سه‌ره‌رای راپۆرتی ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه وتووێژی له‌سه‌ر تۆژینه‌وه یاساییه‌كه‌ی كردووه كه پێشكه‌شی كردبوو، له‌گه‌لأ ئه‌و پله‌یه‌ی كه وه‌ری گرتووه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت لێهاتووه بۆ ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه، بڕیاری بنبڕیی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ن وپێی راده‌گه‌یه‌نرێ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه به‌رزكردنه‌وه‌كه به بڕیارێكی هۆدار بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و له‌ساڵێك پتر نه‌بێت دوا بخات بۆ زیاتر له جارێك كه بینرا شیاوی ئه‌وه نییه.به‌شی چوارهمپایه دادوهرییهكانماددهی چل ودووه‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م له نێوان جێگره‌كانی سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داده‌مه‌زرێت.دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی له‌نێو دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م یا دووه‌م به‌پێی پاڵاوتنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌ڵده‌بژێردرێن.مادده‌ی چل وسێیه‌م:قیده‌می دادوه‌ران به‌پێی پۆل و پایه‌كه‌یان و مێژووی دامه‌زراندنیان ده‌بێ وله‌كاتی یه‌كسان بوون ئه‌وا قیده‌مه‌كه به‌پێی ئه‌وه ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.به‌شی پێنجهممۆڵهت ومافی خانهنشینیماددهی چل وچواره‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر مافی مۆڵه‌تی ئاسایی به مووچه‌ی ته‌واو هه‌یه له‌ماوه‌ی خزمه‌تكردنی له‌هه‌ر هه‌شت رۆژدا مافی رۆژێكی هه‌یه.دووه‌م: پێویسته دادوه‌ر ساڵانه له سی رۆژ كه‌متر له مۆڵه‌تی موسته‌حه‌قی خۆی وه‌رنه‌گرێت وله‌كاتێك كه وه‌ری نه‌گرت، بۆی كۆناكرێته‌وه ته‌نیا ئه‌و به‌شه نه‌بێت كه له سی رۆژ زیاتره.سێیه‌م: ده‌شێ ئه‌و مۆڵه‌ته ئاساییانه‌ی كه به‌پێی به‌ندی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا بۆی ماوه‌ته‌وه بۆی كۆبكرێته‌وه به مه‌رجێك له ساڵێك پتر نه‌بێت.چواره‌م: مۆڵه‌ته ئاساییه‌كانی كه له خزمه‌ته‌كانی پێشووی ده‌یكه‌وت بۆ دادوه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.مادده‌ی چل وپێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم یا له‌ناوه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو سالأ به مووچه‌ی ته‌واو به‌دادوه‌ر بدات بۆ وه‌رگرتنی پسپۆڕیی له بابه‌تێك كه پێوه‌ندیی به پسپۆرییه‌كانی دادوه‌ریی و داده‌وه هه‌بێت و بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماجستێر یاخو دوكتۆرا وبۆی هه‌یه ئه‌م مۆڵه‌ته بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دی درێژبكاته‌وه.دووه‌م: ده‌شێ بۆماوه‌ی دوو سالأ مۆڵه‌تی خوێندنی دووه‌م بدرێت به‌وه‌ی مۆڵه‌تی یه‌كه‌می خوێندنه‌كه‌ی ته‌واوكردووه‌و بڕوانامه‌ی ماجستێری وه‌رگرتووه بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دوكتۆرا له هه‌مان بابه‌تی ناوبراو كه له به‌ندی (یه‌كه‌م)له‌م مادده‌یه‌دا ناوی هاتووه. ئه‌مه‌ش دوای به‌سه‌ر چوونی ساڵێك له ده‌ست به‌كاربوونی له فرمانه‌كه‌ی ده‌بێ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش بۆی هه‌یه ئه‌م مۆڵه‌ته بۆ ساڵێكی تر درێژبكاته‌وه.سێیه‌م: مۆڵه‌تی خوێندن به خزمه‌تی دادوه‌ریی داده‌نرێ و قیده‌می بۆ ماوه‌ی دوو سالأ بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌و ته‌رقیه‌كردن وسه‌رمووچه به‌و كه‌سه ده‌درێ كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرا وه‌رده‌گرێ و ساڵێكیش بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێر به ده‌ست دێنن. مادده‌ی چل وشه‌شه‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر دوای ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی شه‌ست و پێنج ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێ و ئه‌وه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، هه‌موو ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵانه وه‌ربگرێ كه به‌ر له خانه‌نشین بوونی وه‌ریده‌گرتن.دووه‌م: له كاتی كۆچی دوایی دادوه‌ر له‌كاتی خزمه‌تدا، مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌قه‌د ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵانه‌ی ده‌بێ كه وه‌ری ده‌گرت.سێیه‌م: ده‌شێ دادوه‌ر به‌ر له‌ته‌واوكردنی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه له به‌ندی یه‌كه‌م له‌م مادده‌یه‌دا ده‌ستنیشان كراوه یان له‌سه‌ر داوای خۆی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای مه‌ده‌نی یاخود له‌به‌ر هۆی ته‌ندروستی خانه‌نشین بكرێ، و حوكمه‌كانی به‌ندی (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر پیاده ده‌كرێ.چواره‌م: دادوه‌ری خانه‌نشین كرا‌و مووچه‌ی مۆڵه‌ته ئاساییه‌كان به ته‌واوی وه‌رده‌گرێ له‌سه‌ر بنه‌مای كۆی ئه‌وه‌ی مانگانه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرت به‌ر له خانه‌نشین كردنی، به مه‌رجێك له ساڵێك پتر نه‌بێت.مادده‌ی چل وحه‌وته‌م:دادوه‌ر بۆی هه‌یه هه‌ر كاتێك ویستی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌و له‌و باره‌شدا مافی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشین بوون ورێزلێنانی به‌پێی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی هه‌یه‌و مافی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌شه له ده‌ست نادات هه‌یه كه هه‌قیه‌تی.مادده‌ی چل وهه‌شته‌م: داوا له‌و مافانه به‌رزده‌كرێته‌وه كه له‌م یاسایه‌دا ده‌ركه‌وتووه بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ری و بڕیاره‌كانیشی له‌م داوایانه‌دا قابیلی تانه لێدانن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی فراوان له دادگای پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه وله‌لایه‌ن ئه‌و دادوه‌ره‌ی كه بڕیاره‌كه‌ی له دژی ده‌ركردووه له‌ماوه‌ی(30) سی رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی و بڕیاره‌كه‌شی له‌و باره‌یه‌وه بنبڕه.مادده‌ی چل ونۆیه‌م: حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی و یاسای خانه‌نشینی مه‌ده‌نی له‌و كاروبارانه‌ی كه ده‌قی یاسایی له‌م یاسایه‌دا پێ نه‌هاتووه له‌سه‌ری پیاده ده‌كرێ به جۆرێك نابێ له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ناكۆك بێت.به‌شی شهشهمگواستنهوهو ئینتیدابماددهی په‌نجایه‌م:یه‌كه‌م:1-نابێ دادوه‌ر بۆ فرمانێكی نادادوه‌ری بگوێزرێته‌وه ته‌نیا مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی وبه نووسینی خۆی بێت.2-ده‌شێ دادوه‌ران له پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م به دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌شه‌وه‌و به ره‌زامه‌ندیی نووسراوی خۆیان و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئینتیداب بكرێن بۆ فرمانی راوێژكاری یاسایی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یاخود ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد یان بۆ مه‌به‌ستی ده‌رس گوتنه‌وه له زانكۆكان یان ده‌سته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به مه‌رجێك سیفه‌ته دادوه‌رییه‌كه‌ی تێدا بمینێت.دووه‌م: ماوه‌ی ئینتیداب كردن كه له به‌ندی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه نابێ له سێ سالأ پتر بێت و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ ساڵێكی دی.سێیه‌م: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وبه فه‌رمانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌شێ دادوه‌ر ئینتیداب بكرێ بۆ كاركردن له دادگایه‌كی تر ئه‌و ئینتیدابه‌ش له ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێت به مه‌رجێك ماوه‌ی ئینتیدابه‌كه له ساڵێك پتر نه‌بێ.مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م:گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ران له‌ماوه‌ی مانگی تهمووز له هه‌موو ساڵێك ده‌بێت و ده‌شێ له كاتی پێویستی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ئه‌و گواستنه‌وه‌یه له‌و مانگه‌دا نه‌بێت وگواستنه‌وه‌كه‌ش به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وله‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌بێت.به‌شی حهوتهمئهركی دادوهرانماددهی په‌نجاو دووه‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر پابه‌ندی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:1-پاراستنی شكۆمه‌ندیی دادوه‌ری ئه‌مه‌ش به پاراستنی بێ لایه‌نی وده‌ست پاكی و دووركه‌وتنه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی گومان بخه‌نه راستیه‌كه‌ی.2-پاراستنی نهێنی ئه‌و كاروبار‌و زانیاریی وبه‌ڵگه‌نامانه‌ی كه به حوكمی كاره‌كه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێ و په‌یوه‌سته به ده‌زگاكانی هه‌رێم و كه‌سایه‌تییه‌كان و، ئه‌و ئه‌ركه‌ش تا دوای ته‌واوبوونی خزمه‌ته‌كه‌شی هه‌ر ده‌مێنێ.3-نابێ كاری بازرگانی یان هه‌ر كارێكی دیكه بكات كه له‌گه‌لأ كاری دادوه‌ری نه‌گونجاو بێت.4-ده‌بێ رۆبی تایبه‌تی له كاتی دادگایی كردن‌دا له‌به‌ر بكات، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ریان ده‌كات.5-مانه‌وه له مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و یه‌كه كارگێڕییه‌ی كه باره‌گای كاره‌كه‌یی لێیه، مه‌گه‌ر ته‌نها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رێگای پێ بدات له شوێنێكی دیكه‌دا نیشته‌جێ بێت له‌و بارودۆخه‌ی كه خۆی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێ.دووه‌م: كاركردنی دادوه‌ر له ئیشی حزبی قه‌ده‌غه‌یه‌و نابێ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی یان ده‌ســـــته‌كانی خۆجێیه‌تی یان رێكخراوی ســــــیاسی بپاڵێوێ مه‌گه‌ر له‌دوای ده‌ســت له‌كار كێشانه‌وه‌ی بێت.مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م:نابێ دادوه‌ران به‌شداریی له ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری دا بكه‌ن كه په‌یوه‌ندیی زاوایه‌تی وخزمایه‌تی تا ده‌گاته پله‌ی چواره‌میان له ناودا هه‌بێت و ناشبی دادوه‌ر سه‌یری تانه‌گرتن له حوكمێك بكات كه دادوه‌رێكی دی ده‌ری چواندووه‌و په‌یوه‌ندیی باسكراوی له‌گه‌ڵدا هه‌یه.به‌شی ههشتهمسهرپهرشتی كردنی كاری دادوه‌ران وكاروباری بهرزهفتكردنلقی یهكهمسهرپهرشتی دادوهرانماددهی په‌نجاو چواره‌م:یه‌كه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی مافی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی هه‌موو دادگا‌و دادوه‌ران و ئه‌وانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌رییان پێدراوه له فه‌رمانبه‌ران وده‌سته‌و لیژنه‌كانی هه‌یه.سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردن به‌هۆی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری یان به‌هۆی دادوه‌ری ئینتیداب كرا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ.سه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ به مه‌رجێك راپۆرتێكی ساڵانه له باره‌ی كاره‌كانی دادگا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكات.دووه‌م:1-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه مافی سه‌رپه‌رشتی كردن وپشكنینی هه‌موو دادگا‌و دادوه‌رانی له ناوچه‌كه‌ی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئامۆژكارییه پێویستیه‌كان وهوشیاركردنه‌وه له‌باره‌ی هه‌ر شتێكی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركی فرمانبه‌ری و باش به‌ڕێوه‌چوونی كاره كارگێریی و ژمێریارییه‌كان پێشكه‌ش بكات وده‌بێ راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی دادوه‌ره‌كانه‌وه له ناوچه‌كه‌ی خۆی به‌رزكاته‌وه وهه‌موو تێبینیه‌كانی له‌باره‌ی ره‌وشتیان وشیاوییان وكاروباری كارگێڕییان له دادگاكانیاندا بگرێته‌خۆ.2-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه یه‌كێك له جێگره‌كانی بۆ پشكنینی هه‌ر دادگایه‌ك له ناوچه‌كه‌یدا هه‌بێ ئینتیداب بكات.مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م:پێویسته ده‌سته‌كانی پێداچوونه‌وه‌و ده‌سته‌كانی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دادگاكانی تاوان راپۆرتی وه‌رزی رێك بخه‌ن و تێیدا ئه‌و حوكم و بڕیارانه ده‌ربخه‌ن كه دادوه‌ران هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان تێدا كردووه له ئه‌نجامی نه‌زانینی پره‌نسیپه سه‌ره‌تاییه‌كانی یاسا یان گوێ نه‌دان به‌و رووداوانه‌ی كه له كاتی وردبینی كردنی ئه‌حكام و بڕیاره‌كانی ده‌رده‌كه‌ون و، ده‌بێ وێنه‌یه‌كیان بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بنێرێ بۆ پاراستنی له دۆســیه‌ی كه‌ســــیه‌تی ئه‌و دادوه‌ره‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌و پله‌به‌رز كردنه‌وه‌دا له‌به‌ر چاو بگیرێت.مادده‌ی په‌نجاو شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه دادوه‌ر له‌و هه‌ڵه یاسایی و كارگێڕییانه‌ی ئاگادار بكاته‌وه كه له ئه‌نجامی پشكنینی كاره‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ون. هه‌روه‌ها هه‌ر شتێك كه رووده‌دات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌رك و پێداویستی فرمانه‌كه‌ی بێت.دووه‌م: بۆ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه هه‌یه دادوه‌ر له‌و هه‌ڵه یاساییانه‌ی ئاگادار بكه‌نه‌وه كه له‌كاتی وردبینی كردنی پێداچوونه‌وه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون.سێیه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه بۆی هه‌یه دادوه‌ر له ناوچه‌كه‌ی له‌و سه‌رپێچیانه‌ی ئاگادار بكاته‌وه كه له ئه‌ركه‌كانی فرمانه‌كه‌ی روو ده‌ده‌ن.چواره‌م: ئاگادار كردنه‌وه به نووسراوێك ده‌بێ كه ئاراسته‌ی دادوه‌ر ده‌كرێ ودانه‌یه‌كیش له‌و نووسراوه به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی راده‌گه‌یه‌نرێ و دانه‌یه‌كی دیكه‌یشی له دۆسیه‌ی كه‌سیه‌تی ده‌پارێزرێ.لقی دووهمكاروباره بهرزهفتیهكانماددهی په‌نجاو حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: لیژنه‌یه‌ك له سێ ئه‌ندام به‌ناوی لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران پێك دێ كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ناو ئه‌ندامانی خۆی له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێكدا بۆ سه‌یركردنی كاروباری به‌رزه‌فتی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ.دووه‌م: لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران له داوای به‌رزه‌فتی كه له‌سه‌ر دادوه‌ر تۆمار ده‌كرێ یه‌كێك له‌م سزا به‌رزه‌فتییانه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌سه‌پێنێ.1-هۆشداریی (ئینزار)، ئه‌مه‌ش دواكه‌وتنی سه‌ر مووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی لێده‌كه‌وێته‌وه.2-دواخستنی به‌رزكردنه‌وه یان سه‌رمووچه‌كه‌ی یان هه‌ردووكیان بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و له سێ ساڵیش زیاتر نه‌بێ له رۆژی ده‌رچوونی برٍیارهكهوه، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی یاسایی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی ته‌واو بوو، ده‌نا له مێژووی ته‌واوكردنیه‌وه ده‌بێ.3-كۆتایی هێنان به خزمه‌ت و ئه‌م سزایه‌ش به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ ئه‌گه‌ر حوكمێكی بنه‌بڕی به سزایه‌ك له دادگایه‌كی تایبه‌ت له باره‌یه‌وه ده‌رچووبوو له‌سه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه له‌گەڵ شه‌ره‌فی فرمانه دادوه‌رییه‌كه‌یدا نه‌گونجێ یاخود ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت له دادگاییكردنێكدا كه لیژنه ئه‌نجامی ده‌دات دادوه‌ره‌كه شیاوی به‌رده‌وام بوونی له خزمه‌تی دادوه‌ریدا نیه .مادده‌ی په‌نجاو هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: كۆتایی هێنان به راژه‌ی دادوه‌ر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ .دووه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ر كه‌سێك كۆتایی به راژه‌كه‌ی هات بۆ دادوه‌ری ناگه‌ڕێته‌وه.مادده‌ی په‌نجاو نۆیه‌م: یه‌كه‌م: داوای به‌رزه‌فتی له‌سه‌ر دادوه‌ر به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه تۆمار ده‌كرێ و بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران ده‌نێردرێت وه ده‌بێ بڕیاره‌كه ئه‌و رووداوه‌ی تێدا به‌یان بكرێ كه دراوه‌ته پاڵی له‌گه‌لأ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌یسه‌لمێنن و بڕیاره‌كه‌ش به دادوه‌رو داواكاری گشتی راده‌گه‌یه‌ندرێ.دووه‌م: 1-لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران واده‌یه‌ك دیاری ده‌كات بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و داوایه‌و ده‌بێ ئه‌وكاته به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت.2-دادگایی كردن نهێنی یه و بڕیاره‌كه‌شی به ئاشكرا تێده‌گه‌یه‌ندرێ.3-دادگایی كردنه‌كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی یان هه‌ر داواكارێكی گشتی كه ته‌نسیبی ده‌كا و پێویسته دادوه‌ر خۆی ئاماده‌بێ وبۆشی هه‌یه پارێزه‌رێك له‌گه‌لأ خۆیدا ئاماده بكات.4- لیژنه بۆی هه‌یه چه‌ندی به‌باشی ده‌زانێ لێكۆڵینه‌وه بكات.5-لیژنه دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌و گوێ گرتن له وته‌كانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و داواكاری گشتی و به‌رگریی دادوه‌ر داواكه یه‌كلاده‌كاته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ی به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ر راده‌گه‌نێ.6-لیژنه له رێكاره‌كانیدا ئه‌و بنه‌مایانه په‌یڕه‌و ده‌كات كه له یاسای بنچینه‌كانی دادگایی كردنه‌كانی سزاداندا هاتوون.مادده‌ی شه‌سته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ریی له‌كاتی سه‌یركردنی داوایه‌كه‌دا بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌و كاره‌ی خراوه‌ته پالأ دادوه‌ره‌كه تاوانه یان كه‌تنه، بڕیاری ناردنی بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند ده‌دات وهه‌موو ئه‌وراقه‌كانی بۆ ره‌وانه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ستی دادوه‌ره‌كه له كاره‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه، هه‌روه‌كو له یاسای به‌رزه‌فتكاریی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا یا هه‌ر یاسایه‌كی تر كه جێگای ده‌گرێته‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند بڕیاری به‌بێ تاوانی دادوه‌ره‌كه، یان به به‌ردانی دا یان هه‌ر بڕیارێكی دی كۆتایی به داوا سزاییه‌كه هێنا، پێویسته لیژنه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ته‌ماشاكردنی داوا به‌رزفتكارییه‌كه به‌رده‌وام بێت.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری تاوانباركردنی دادوه‌ره‌كه‌ی ده‌ركرد، پێویسته لیژنه سزایه‌كی به‌رزه‌فتیی گونجاو له‌گه‌لأ ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵی بسه‌پێنێ ئه‌مه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (57)ی ئه‌م یاسایه ده‌بێ.مادده‌ی شه‌ست و یه‌كه‌م:سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه به‌پێی حوكمی ئه‌م یاسایه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌به‌رده‌م ده‌ستی گشتی دادگای پێداچوونه‌وه تانه له بڕیاری لیژنه‌ی دادوه‌ران له كاروباره به‌رزه‌فتكارییه‌كان بده‌ن، له ماوه‌ی سی رۆژ له رۆژی پێڕاگه‌یاندنه‌كه‌وه‌و ده‌سته‌ی گشتیش بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌و نوێنه‌ری سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه بانگ بكات تا گوێ له وته‌كانیان بگرێت وپاشان بڕیاره‌كه‌ی به په‌سند كردنی بڕیاری لیژنه یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یا هه‌مواركردنی ده‌رده‌كات و، بڕیاره‌كه‌شی له‌مباریه‌وه بنبڕه.ده‌روازه‌ی چوارهمحوكمه جیاجیاكانماددهی شه‌ست و دووه‌م:بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له مانه دابین ده‌كرێ:یه‌كه‌م: ره‌سم و غه‌رامه‌ی دادوه‌ری كه له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه وه‌رده‌گیرێن.دووه‌م: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه بۆ بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ته‌رخانی ده‌كات.مادده‌ی شه‌ست و سێیه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی دادگا یان سه‌رۆكی ده‌سته ئاماده نه‌بوو یاخود پایه‌كه‌ی چۆل بوو یاخود ته‌گه‌ره‌یه هاته‌پێش و رێی له ده‌ست به‌كاربوونی گرت، ئه‌وا كۆنترین له جێگرانی یان ئه‌ندامان كاره‌كه‌ی ئه‌و ده‌كه‌ن.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پتر له دادوه‌رێك له دادگایه‌كدا هه‌بوون، كۆنترینیان ده‌بێته به‌رپرسی كارگێڕیی و كاره‌كان له نێوانیاندا دابه‌ش ده‌كرێ.مادده‌ی شه‌ست وچواره‌م:نابێ راوه دووی داده‌ر بنبڕی یان له‌سه‌ر تاوانێك ده‌ستگیر بكرێ پێش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی، ته‌نیا له حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانێكی ده‌ست ئه‌نقه‌ست نه‌بێت.مادده‌ی شه‌ست وپێنجه‌م:كاته‌كانی ده‌وام له دادگاكان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دیاری ده‌كرێت.مادده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م:ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری داده‌مه‌زرێ وبه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ده‌لكێ وئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به یاسا رێك ده‌خرێن.مادده‌ی شه‌ست و حه‌وته‌م:بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌یه رێنمایی بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی شه‌ست وهه‌شته‌م:یاسای ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره(14)ی ساڵی 1992و هه‌مواركروه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.مادده‌ی شه‌ست ونۆیه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی حه‌فتایه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی حه‌فتاویه‌كه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراقهۆیه پێویستییه‌كانی دهرچوواندی ئه‌م یاسایهلهبهر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك زۆر به‌سه‌ر ده‌رچوونی یاسای ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری (هه‌رێمی كوردستان – عیراق)ی ژماره(14) ساڵی 1992 تێپه‌ڕیوه كه دهرچوواندنهكهی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌زگا دیموكراتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌و سه‌باره‌ت به‌و په‌ره‌سه‌ندنه پۆزه‌تیڤه گه‌ورانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو بواره‌كان خۆیانه‌وه بینیوه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌نی دادوه‌ری و فراوانبوونی دادگاكان له كوردستان له‌رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه، ئه‌مه وای خواست ناوچه‌ی تازه‌ی تێهه‌ڵچوونه دابنرێن و له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی دان به ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری و جیاكردنه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی داد به‌و ناوه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی به‌شێكه له ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن و له پێناوی هینانه‌دی پره‌نسیپی لێك جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كان، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره (1) ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی | 11
یاسای ژماره (1) ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی | 11
یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:6مێژووی بڕیار 9/2/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 2/2/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (1) ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمهڵایهتیماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم.3-وه‌زیر: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم.4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم.5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت.مادده‌ی دووه‌م:ئامانجی وه‌زاره‌ت ئاماده‌كردنی پێویستییه‌كانی له‌ش ساغی ته‌واوه له رووی جه‌سته‌ییی و ئه‌قلی و ده‌روونیه‌وه بۆ هاوڵاتییان و دابینكردنی به ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆیان له ژاندا و بۆ خێزانه‌كانیان دوای مردنیان و به‌دیهێنانی (چمان)ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ساراپایی بۆ كرێكاران، ئه‌مانه‌ش به‌م رێ و شوێنانه‌وه ده‌كرێت:1-دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی (وحده)ی ته‌ندروستی پارێزه‌ر (وقایه) و چاره‌سه‌ر كردن (علاج)و په‌ره‌پێدانی و بایه‌خدان به دام و ده‌زگاكانی به ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و كار و (چمان) و پوخته كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ببنه دام و ده‌زگایه‌كی پوخته كردن و راستكردنه‌وه و فێركاری و هه‌وڵدان به شێوه‌یه‌ك كه ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌یان بۆ مسۆگه‌ر بكرێ و له‌سه‌ر كێشی (جنوح) به دووربن.2-بایه‌خدان به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و سه‌ره‌تایی و له گه‌لیدا به ته‌نگه‌وه هاتنی دایكایه‌تی و منداڵ و ته‌ندروستی قوتابخانه‌و ته‌ندروستی خێزان و پیری.3-نه‌هێشتنی نه‌خۆشی په‌تاو ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن له گواستنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ ناوه‌وه‌ی و به پێچه‌وانه‌وه یا له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر و به‌ر گرتن له بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی و ناو ئاو له كه‌ش و هه‌وای هه‌رێمدا.4-پاراستنی ژینگه و پوخته كردنی و په‌ره‌پێدانی و پاراستنی شێوازه‌كانی بوار نه‌دان به پیس بوونی.5-بایه‌خدان به له‌ش ساغی و سه‌لامه‌تی كارگه‌ران له پرۆژه‌كانی كاردا‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی راده‌ی ته‌ندروستیان و پاراستنیان له به‌رامبه‌رمه‌ترسی نه‌خۆشیه‌كانی پیشه‌و زامدار بوون به هۆی كاره وه دانانی پێوانه و مه‌رجی تایبه‌تی بۆیان و سه‌لامه‌تی شوێنی كار و چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پێوانه و مه‌رجانه.6-بایه‌خدان به ته‌ندروستی ده‌روونی و هاوڵاتی و به‌شدار بوون له دابینكردنی پێویستییه‌كانی.7-بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروستی و هۆشیاریی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی به شێوه‌یه‌ك كه پاراستنی مرۆڤ و ئامێر مسۆگه‌ر بكا له رێگه‌ی به‌رگرتن له روودانی كاره‌ساتی كار و نه‌خۆشی پیشه.8-مسۆگه‌ر ركدنی ده‌رمان و پێویستییه‌كانی و كه‌ل و په‌لی پزیشكی و جۆرا و جۆری پێویست بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی خۆپاراستن، چاره سه‌ركردن و بایه‌خدان به (عیاده)ی مللی و سه‌رپه‌رشتیكردنی و مسۆگه‌ر كردنی ئامێریتایبه‌تی كه‌م ئه‌ندامان.9-به‌شدار بوون له پێگه‌یاندنی كادیرانی ته‌ندروستی یاریده‌ده‌ر و به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی زانستی كارگه‌ران له كه‌رتی ته‌ندروستیدا و په‌ره‌پێدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی و ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها پێگه‌یاندنی كادی پیشه‌یی به پێی پێویستی نه‌خشه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێم به شێوه‌یه‌ك كه توانای به‌رهه‌م هێنان به‌رزبكاته‌وه و جۆری كارادن چاك بكا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی له بواره‌كانی ته‌ندروستی كار و به‌ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هان بدات.10-رێكخستن و چاودێری كردنی ئه‌وانه‌ی پیشه‌ی پزیشكی و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی ده‌كه‌ن به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا. بایه‌خدان به به‌ته‌نگه‌وه هاتن و راهێنانی هه‌رزه‌كاران و كه‌م ئه‌ندامان و دوواكه‌وتوان له ئه‌قلدا و كه‌روڵاڵ و كوێره‌كان له رووی په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی و ره‌فتاره‌وه به شێوه‌یه‌ك كه به‌شدار بوونیان له كاری گه‌شه پێداندا مسۆگه‌ر بكا و ئه‌و هۆیه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه له كایه‌دا نه‌هێڵێ كه رێگه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌گرێ.12-بایه‌خدان به بزووته‌نه‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زی له هه‌رێمدا له رێگه‌ی كۆمه‌ڵانه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌وه كه په‌یدا ده‌بن.13-هه‌وڵدان بۆ مسۆگه‌ر كردنی دابینی ته‌ندروستی (التأمین الصحی)ب بۆ هاوڵاتی یان.مادده‌ی سێیه‌م:1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنیشاندان له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریكردنی چالاكییه‌كانی و هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیار و فرمان و رێنماییانه له رووی یااسیی و به‌رێوه‌بردن و هونه‌ریه‌وه هه‌یه له چوار چێوه‌ی یاسا و پیره‌و و رێنماییه كارپێكراوه‌كانی تردا هه‌ر وه‌كو له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره.2-بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنی كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.3-به‌رێوه‌به‌رێتی دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دیێن:أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك له پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ب-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمانبه‌رێك به‌رێوه‌ی دهباو چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ج-به‌رێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی: به نووسینگه‌ی وه‌زیر ده‌به‌سترێته‌وه.د- فه‌رمانگه‌ی یاسایی: به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.4-ئه‌نجومه‌ن: له به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی پێوه‌ی به‌ندن و ژماره‌یه‌ك له پزیشكه تایبه‌تكاره‌كان و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه وه‌زیر دایده‌نێ پێكدێ.مادده‌ی چواره‌م:به‌رێوه‌به‌راێتی دیوانی وه‌زاره‌ت و ئه‌م دام و ده‌زگایانه‌ی پێ یانه‌وه به‌ندن:1-به‌رێوبه‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌ی ده‌با كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه:ا-به‌شی به‌رێوه‌بردن و كار‌و باری كه‌سان.ب-به‌شی كاروباری دارایی.ج-به‌شی چاودێری پێداچوونه‌وه.2-به‌رێوبه‌رێتی گشتی كاروباری ته‌ندروستی: بزیشكێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتتیه‌و به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.أ-به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری پارێز (الوقایه) و پارێزگاری كردن له ژینگه كه له‌م به‌شانه پێكدێ:1-به‌شی په‌تاكان (الاوبئه).2-به‌شی پارێزگاری كردن له ژینگه.3-به‌شی ته‌ندروستی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی.4-به‌شی دایكایه‌تی و منداڵی.5-به‌شی ته‌ندروستی قوتابخانه‌و چاو.6-به‌شی پارێزی ته‌ندروستی.7-به‌شی پشكنینی ته‌ندروستی.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ركردن، له‌ك به‌شانه پێك دێ:1-خه‌سته‌خانه و مه‌ڵبه‌نده‌كانی ته‌ندروستی و عیاده ره‌سمی و ئه‌هلییه‌كان.2-به‌شی عیده‌كانی پزیشكی.3-به‌شی ته‌ندروستی ددان.4-به‌شی لیژنه پزیشكییه‌كان.5-به‌شی ده‌رمان سازی (الصیدلیه)و تاقیگه‌كان (المختبرات).6-به‌شی ته‌جهیز و شمه‌كی پزیشكی.7-به‌شی دابین (التأمین)ی ته‌ندروستی.3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه كێشان و فێركردنی ته‌ندروستی: پزیشكێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و له‌م به‌شانه پێك دێ.أ-به‌شی نه‌خشه كێشانی ته‌ندروستی.ب-به‌شی نه‌خشه كێشانی كۆمه‌ڵایه‌تی.ج-به‌شی به‌دواداچوون.د-به‌شی سه‌رژمێری.ه-به‌شی ئه‌ندازیاری و چاككردنه‌وه (الصیانه).و-به‌شی هێزی كارگه‌ر.ز-به‌شی فێركردن و راهێنان.ح-به‌شی شمه‌ك هێنان له ده‌ره‌وه (استیراد).4-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی به ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تای زانكۆی له ده‌روونناسی (علم النفس) یا كۆمه‌ڵناسی (علم الاجتماع) دا هه‌بێ و ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.أ-به‌شی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ته‌مه‌ن داچووان (المسنین).ب-به‌شی كه‌م ئه‌ندامان (المعوقین).ج-سنوقی به‌ته‌نگه‌وه هاتی خێزان.د-به‌شی كار‌و باری كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كان.ه-به‌شی راهێنانی پیشه‌یی ئافره‌تان.5-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی (چمان)ی كۆمه‌ڵایه‌تی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و كه بروانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌شی پشكنین و پێداچوونه‌وه‌ی ئابوونه.ب-به‌شی خزمه‌تگوزاری دوای فرۆشتن.ج-به‌شی به‌كار خستن (التشغیل).د-به‌شی خانه‌نشینی و بریددان (التعویچ).ه-به‌شی جێبه‌جێ كردن.و-سنوقی (چمان) ی كۆمه‌ڵایه‌تی.مادده‌ی پێنجه‌م:فه‌رمانگه‌ی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شه‌كانی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌با كه بروانامه‌یسه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و فه‌رمانگه‌كه كه‌سایه‌تی (معنوی) ی خۆی ده‌بێ.مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌و فه‌رمانگه‌و به‌شانه‌ی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا به وه‌زاره‌ته‌وه به‌ندن.1-فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی له پارێزگاكاندا.2-به‌شه‌كانی به‌ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه و په‌یمانگاكانی پابه‌ندیان له پارێزگاكاندا.3-بهششهكاانی كار و (چمان)ی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگاكاندا.مادده‌ی حه‌وته‌م:أ-ئه‌رك و تایبه‌تكاری دام و ده‌زگاكانه وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیار ده‌كرێن.ب-وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌ریه‌تی به‌ش و لقی نوێ له كاتی پێویستدا پێكبێنێ.ج-وه‌زیر بۆه هه‌یه به پێی پێویست لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی و كاتی پێكبێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ل حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌و یااسیه جێ به‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی یازده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق (هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه)له‌به‌ر پیكهێنانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و دامهزرتاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و به نیازی په‌ره پێدانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به پێی رێباوی یاسا دانان بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق و له پێناوی زیاد كردنی چالاكی لێهاتوویی وه‌زاره‌ت له به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیدا به ره‌هایی و به‌دی هێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌م یاسایه‌دا نه‌خشه كێشراون به شێوه‌یه‌ك كه مافی ساغله‌می ته‌واوی ته‌ندروستی له له‌ش و ئه‌قل و ده‌رووندا له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی دا بۆ هاوڵاتی مسۆگه‌ر بكه‌ن و به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌كانی هه‌رێمدا تا هه‌وڵاتیان بتوانن به یه‌كسانی خزمه‌تگوزاریان له‌م بواره‌دا ده‌ستگیر ببێ، ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2011 یاسای رێكخراوه ناحكومیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا | 29
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2011 یاسای رێكخراوه ناحكومیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا | 29
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (4)ی رۆژی 6/4/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2011 یاسای رێكخراوه ناحكومیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدابهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشت و زاراوانه‌ی دادێن، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م: رێكخراو: رێكخراوی ناحكومی، كه كۆمه‌ڵێك كه‌سی ئاسایی، یان مه‌عنه‌ویی، كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییه و، هه‌وڵ بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانج ده‌دات، كه دابه‌ش كردنی قازانجی تێدا نییه.سێیه‌م: فه‌رمانگه: فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌كانی ناحكومی، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا ده‌بێت.چواره‌م: رێكخراوه‌كانی كوردستان: ئه‌و رێكخراوانه‌ن كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمدا تۆمار كراون.پێنجه‌م: رێكخراوه‌كانی عێراق: رێكخراوه‌كانی تۆماركراو به‌گوێره‌ی یاسای عێراقی، كار و چاڵاكی له هه‌رێمدا ده‌كات، به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم.شه‌شه‌م: رێكخراوه‌كانی بیانی: رێكخراوه‌كانی تۆمار كرا‌و به‌گوێره‌ی یاسای ده‌وڵه‌تێكی دی، كار‌و چاڵاكی خۆیان به‌گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن.حه‌وته‌م: تۆڕی رێكخراوه‌كان: رێكخراوێكی ناحكومییه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تۆمار كراوه، له چه‌ندین رێكخراو پێك دێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییه.به‌شی دووه‌م بنه‌مای گشتیماددهی دووه‌م: دامه‌زراندنی رێكخراو مافێكی ده‌ستوورییه نابێ هیچ ئاسته‌نگێك له ده‌ره‌وه‌ی مه‌رجی یاسایی له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنیدا هه‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م: رێكخراوه‌كان مافیان هه‌یه له‌ناوخۆ یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و عێراقدا لقیان هه‌بێت.مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: دوو رێكخراوی تۆمار كرا‌و یان زیاتر مافی دامه‌زراندنی تۆڕێكیان هه‌یه له نێوان خۆیاندا.دووه‌م: 1- ئه‌و تۆڕی رێكخراوانه‌ی هه‌وڵ ده‌دات كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست بهێنی، ده‌بێ داوایه‌كی تۆمار كردن به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێشكه‌ش بكات و، كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی به ده‌ست ده‌هێنێت و، سه‌ربه‌خۆ له‌و كه‌سایه‌تییه مه‌عنه‌ویانه‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌ی پێكی ده‌هێنن.2- ئه‌و تۆڕه‌ی تۆمار نه‌كرا بێت یاسایی ده‌بێت به‌ڵام كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست ناهێنێت.3- دوو تۆڕ یان زیاتر له تۆڕی رێكخراوه‌كان بۆیان هه‌یه بچنه پاڵ یه‌ك و، ده‌كرێ تۆڕی رێكخراوه‌كان له رێكخراوی كوردستانی یان عێراقی یان بیانی پێك بێت و، هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی، یان مه‌عنه‌وی بۆی هه‌یه ببێته ئه‌ندام له تۆڕی رێكخراوه‌كاندا.4- داوا و مامه‌ڵه‌ی تۆمار كردن له ره‌سم ده‌به‌خشرێت.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر كه‌سێك بۆی هه‌یه ببێته نوێنه‌ری رێكخراو یان تۆڕ له‌به‌رده‌م دادگاكان و لایه‌نانی فه‌رمی و نافه‌رمی به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی رێكخراوه‌كه.به‌شی سێیه‌م: ئه‌ندامیه‌تی له رێكخراوداماددهی شه‌شه‌م: مه‌رجه‌كای ئه‌ندامیه‌تی و ته‌مه‌ن و مافی ده‌نگدان و خۆ پاڵاوتن و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ش له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا دیاری ده‌كرێن.مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: نابێ ئه‌ندامان و كارمه‌ندان به‌شداری بكه‌ن له ده‌ركردن و دروست كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی ناكۆكی له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی یان وه‌زیفیی ئه‌وان یان به‌رژه‌وه‌ندیی رێكخراوه‌كه.دووه‌م: له‌كاتی سه‌رپێچی كردنی ئه‌ندام و كارمه‌ندان له رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه هاتووه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان و په‌یڕه‌وی ناوخۆ سزا ده‌درێت.به‌شی چواره‌م ئامانج و مافه‌كان مادده‌ی هه‌شته‌م:رێكخراو هه‌ولأ ده‌دات كار بكات بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئامانجه‌كانی، به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی و په‌یماننامه و رێككه‌وتننامه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافی مرۆڤـ ده‌گونجێن و، ده‌بێ روون و ئاشكراش بن.مادده‌ی نۆیه‌م: رێكخراو به‌پێی یاسا كار پێكراوه‌كان و له‌بواری پسپۆڕایه‌تیدا:یه‌كه‌م: رۆڵی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.دووه‌م: گه‌یشتن به زانیارییه‌كان.سێیه‌م: به‌ستنی گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان و مانگرتن و به‌ستنی كۆنگره وۆرك شۆپ و، هه‌ر چاڵاكییه‌كی دیكه‌ی مه‌ده‌نی.چواره‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرت و زانیاری و چاپكردنی بڵاوكراوه و بیروڕا وه‌رگرتن.به‌شی پێنجهمتۆماركردنی رێكخراوهكانماددهی ده‌یه‌م:مه‌رجه‌كانی تۆماركردنیهكهم: بۆ تۆمار كردنی رێكخراوه‌كانی كوردستان، ده‌بێ ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر داوایه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن به فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت به تۆماركردنی رێكخراوه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانیان، به‌مه‌رجێك ژماره‌یان له‌سێ كه‌س كه‌متر نه‌بێت، داوایه‌كیش له‌لایه‌ن هه‌موویانه‌وه واژوو كرابێت و په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی رێكخراوه‌كه‌ش هاوپێچی بێت، كه ئه‌م زانیاریانه‌ی دادێن له خۆ بگرێت:1- ناوی رێكخراوه‌كه و مه‌به‌سته‌كانی و ئامانجه‌كانی.2- ناو، نازناو، ره‌گه‌ز، ره‌گه‌زنامه، ته‌مه‌ن، پیشه، ئاستی خوێندن و، شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر.3- په‌یكه‌ری رێكخراوه‌كه و چۆنیه‌تی كاركردنی.دووه‌م: رێكخراوه‌كانی عێراق: رێكخراوه‌كانی عێراق كه له‌لای ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵ‌دا تۆمار كراون، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له هه‌رێمدا به تۆماركراو داده‌نرێن و له‌سه‌ریانه ئه‌م زانیارانه دادێن به كوردی و عه‌ره‌بی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكه‌ن: 1- ناوی رێكخراوه‌كه و ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوه‌كه ده‌كات له هه‌رێمدا.2- ناونیشان و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه له عیراقدا.3- پلانی كاری ئه‌و چالاكیانه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌یه‌وێ له هه‌رێمدا جێبه‌جێی بكات.4- دانه‌یه‌كی ئه‌رێ كرا‌و (تصدیق) له به‌ڵگه‌نامه‌كانی فیدراڵی تۆماركردنی رێكخراوه‌كه.سێیه‌م: رێكخراوه‌كانی بیانی، له پێناو به ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ی تۆماركردندا ده‌بێ رێكخراوه‌كانی بیانی ئه‌م زانیارانه‌ی دادێن به زمانی كوردی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكه‌ن:1- ناوی رێكخراوه‌كه.2- ناونیشان و ژماره ته‌له‌فۆنی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه له عێراق و وڵاتی دایكدا.3- روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامانج و چاڵاكیانه‌ی رێكخراوه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له هه‌رێمدا جێبه‌جێان بكات.4- دانه‌یه‌كی ئه‌رێ كرا‌و له په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی رێكخراوه‌كه.5- پشتگیرییه‌ك كه تۆماركردنی رێكخراوه‌كه وه‌ك رێكخراوێكی نا حكومییه له وڵاتی دایكدا.مادده‌ی یانزده‌یه‌م:رێكاری تۆمار كردنیهكهم: ده‌بێ فه‌رمانگه له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی وه‌رگرتنی داواكه‌وه وه‌ڵامی داوای تۆمار كردنه‌كه بداته‌وه، كاتێك رێكخراوه‌كه داوا پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌بێ فه‌رمانگه پسووله‌یه‌كی به مێژووی وه‌رگرتن پێ بدات، ئه‌و پسووله‌یه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ واده‌ی پێشكه‌ش كردنی داواكه بۆ مه‌به‌ستی ژماردنی ئه‌و ماوه‌یه كه (30) رۆژه.دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌بوونی ئه‌و مه‌رجانه‌ی یاسا كه به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه له داوای تۆماركردندا هاتوون، ده‌بێ فه‌رمانگه له ماوه‌ی (15) رۆژ له رۆژی پێدانی پسووله‌ی وه‌رگرتن داواكه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ رێكخراوه‌كه به‌مه‌به‌ستی ته‌واو كردنی كه‌م و كوڕییه‌كانی له‌و حاڵه‌ته‌شدا ماوه‌ی وه‌ڵامه‌كه له رۆژی سه‌ر پسووله‌ی داوا تازه‌كه‌وه ئه‌ژمار ده‌كرێ.سێیه‌م: له حاڵه‌تی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی داواكه و به‌سه‌رچوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی (1)ی ئه‌و مادده‌یدا هاتووه، رێكخراوه‌كه به تۆماركراو داده‌نرێت و ده‌بێ فه‌رمانگه له‌كاتی داواكردن دا به‌ڵگه‌نامه‌ی تۆمار بداته رێكخراوه‌كه.چواره‌م: له حاڵه‌تێكدا فه‌رمانگه داوای تۆمار كردنه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه له سه‌ریه‌تی نووسراوێكی فه‌رمی به هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای تۆماركردنه‌كه بۆ رێكخراوه‌كه له‌گه‌لأ ئه‌و هۆكارانه بنێرێت كه ئه‌شێ فه‌رمانگه‌كه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای تۆماركردنه‌كه پشتی پێ ببه‌ستێ، ئه‌وه‌ش ته‌نها نه‌بوونی ئه‌و مه‌رجانه‌یه كه مادده‌ی هه‌شته‌م، ده‌یه‌م و، بڕگه‌ی (1) ی مادده‌ی چوارده‌یه‌م ئه‌م یاسایه له رێكخراوه‌كه‌دا ده‌گرێته‌وه.پێنجه‌م: رێكخراو مافی تانه لێدانی بڕیاری ره‌ت كردنه‌وه‌یان هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕی له هه‌رێمی كوردستاندا له ماوه‌ی (30) رۆژ له رۆژی وه‌رگرتنی بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌كه‌دا، ده‌بێت دادگاش له ماوه‌ی (15) رۆژدا بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه.شه‌شه‌م: پاش ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوای تۆماركردنه‌كه یان به‌سه‌رچوونی واده‌ی یاسایی به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه ده‌بێ فه‌رمانگه تۆمار نامه‌كه له رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه له هه‌رێمدا بڵاوبكاته‌وه.مادده‌ی دوازدهمتۆماری رێكخراورێكخراو له‌سه‌ریه‌تی ئه‌و تۆمارانه‌ی دادێی هه‌بێت و ده‌بێ له‌لایه‌ن دادنووسیشه‌وه ئه‌رێ كرابن:یه‌كه‌م: تۆماری ئه‌ندامان: ناو، ناونیشان، ته‌مه‌ن، ره‌گه‌ز، پله‌ی خوێندن و رۆژی بوونه ئه‌ندام تۆمار كرابێت.دووه‌م: تۆماری بڕیاره‌كان: بریتی ده‌بێت له بڕیاره‌كانی هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوه‌كه و ده‌سته‌ی گشتی و، ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌پێی پێره‌وه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی رێكخراو ده‌كات و تۆماره‌كه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوه‌كه‌وه ئیمزا ده‌كرێ.سێیه‌م: تۆماری ژمێریاری: داهات و خه‌رجییه‌كانی رێكخراوی تیادا تۆمار ده‌كرێت.چواره‌م: تۆماری بنه‌ڕه‌ت (تۆماری هه‌بووه‌كان): هه‌موو سامانی گواسته و نه‌گواسته‌ی رێكخراوكه‌ی تیادا تۆمار ده‌كرێت.به‌شی شهشهمداهاتی رێكخراوماددهی سێزده‌م: داهاته‌كانی رێكخراو پێك دێت له: یه‌كه‌م: ئه‌و كومه‌كانه‌ی كه ئه‌ندامانی رێكخراو پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.دووه‌م: ئه‌و كۆمه‌ك و به‌خشش و دیاری و منحانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سان و كه‌رتی تایبه‌ت و لایه‌نانی ناوخۆ و بیانی دیكه‌وه پێشكه‌ش كراون.سێیه‌م: هه‌ر ده‌سكه‌وتێكی دی كه رێكخراوه له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنانی سامانه‌كه‌ی و قانزانجی چاڵاكیه‌كانی به‌ده‌ستی دێنێت.چواره‌م: پشكی رێكخراو له پاره‌ی بودجه‌ی ته‌رخان كراوی هه‌رێم و هه‌ر به‌خشش و یارمه‌تییه‌كی دیكه كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ پشتگیری پرۆژه‌كانی رێكخراوه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ.مادده‌ی چوارده‌م:یه‌كه‌م: پێویسته رێكخراوه‌كان و تۆڕه‌كان حسابی بانكیان هه‌بێت.دووه‌م: رێكخراوه‌كان له ڕێی بودجه‌یه‌كی ساڵانه‌وه به‌گوێره‌ی سیسته‌می ژمێریاری په‌یڕه‌و كرا‌و له هه‌رێمدا دارایی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.سێیه‌م: رێكخراوه‌كان و تۆڕه‌كان راپۆرتێكی ساڵانه‌ی دارایی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی له هه‌رێمدا وردبینی ده‌كرێن.چواره‌م: داهات و موڵك و دارایی رێكخراو له باج و ره‌سمی گومرگ ده‌به‌خشرێن.پێنجه‌م: ئه‌و رێكخراوانه‌ی حكومه‌ت پشتیوانی داراییان ده‌كات له‌سه‌ریانه راپۆرتێكی ورد ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكات.به‌شی حهوتهمراگرتن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و تێكه‌ڵ كردنماددهی پازده‌م:فه‌رمانگه بۆی هه‌یه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراو بكات ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی كرد، به‌م جۆره:یه‌كه‌م: فه‌رمانگه بۆی هه‌یه رێكخراوی سه‌رپێچی كاری حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئاگادار بكاته‌وه بۆ لادانی سه‌رپێچی له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا.دووه‌م: له حاڵه‌تێكدا رێكخراوه‌كه سه‌رپێچیه‌كانی له‌ماوه‌ی دیاری كرا‌و له بڕگه‌ی (1)دا لانه‌دا، فه‌رمانگه بۆی هه‌یه كاروچالاكی رێكخراوه‌كه بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ رابگری.سێیه‌م: بڕیاره‌كانی فه‌رمانگه به‌ر حوكمی تانه‌گرتن (التڤلم) له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕیدا له ماوه‌ی (10) رۆژ له رۆژی پێگه‌یاندنی بڕیاری ڕاگرتنه‌كه‌وه ده‌كه‌وێ، ده‌بێ دادگاش له ماوه‌ی (7) رۆژدا له رۆژی وه‌رگرتنه‌وه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی سكاڵاكه (التڤلم) بدات.مادده‌ی شازده‌م: ده‌كرێ رێكخراو یان تۆڕی ناحكومی به ئاره‌زوومه‌ندانه یان به زۆر هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی به ئاره‌زوومه‌ندانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراو به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ده‌بێت، رێكخراویش له‌سه‌ریه‌تی به‌لای كه‌مه‌وه به‌ر له (30) رۆژ له پیاده‌كردنی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه، فه‌رمانگه ئاگاداربكاته‌وه.دووه‌م: له حاڵه‌تی به زۆر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه به بڕیارێك له دادگای به‌رایی شوێنی رێكخراوه‌كه‌وه ده‌بێت و ته‌نیا له‌م حاڵه‌تانه‌ی دادێت ده‌بێت:1- ده‌ستوور یان یاساكانی په‌یڕه‌و كرا‌و له هه‌رێمدا پێشێل بكات.2- له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی دادوه‌ری كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌وه پێشكه‌ش كرابێت، ئه‌گه‌ر رێكخراو یان تۆڕ سه‌رپێچیه‌كه‌ی به گوێره‌ی كه له مادده‌ی (15)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه لانه‌دا و هه‌ڵی نه‌گرت.سێیه‌م: رێكخراو یان تۆڕ مافی تانه‌دانی له بڕیاری دادگا هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی ڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌وه له‌به‌رده‌می دادگای ته‌مییزدا.مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تێك كه بڕیاری دادوه‌ری به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌رچوو، له سه‌ر دادگایه پاكتاو كارێك دابمه‌زرێنێ.دووه‌م: له‌سه‌ر رێكخراو یان تۆڕه تۆمارێك به هه‌موو ژمێریارییه‌كان و بنه‌چه‌كان (اصول) و داهاته‌كان به پاكتاو كار بدات، بنه‌چه‌كان یه‌كه‌م بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی موسته‌حه‌قی رێكخراو یان تۆڕ به‌كار دێت و، بنه‌چه‌كانی (اصول) دیكه‌ش بۆ موڵكیه‌تی رێكخراو یان تۆڕێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه كه هه‌مان ئامانجی هه‌بێت یان ئامانجه‌كانی له ئامانجه‌كانی رێكخراو یان تۆڕه هه‌ڵوه‌شاوه‌كه‌وه نزیك بێت.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: دوو رێكخراو یان زیاتر بۆیان هه‌یه تێكه‌ڵ به یه‌ك بن و یه‌ك رێكخراو پێك بهێنن به په‌یڕه‌وێكی ناوه‌خۆ ئه‌ویش به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی هه‌ر یه‌ك له‌وان.دووه‌م: رێكاری تێكه‌ڵ كردن و دامه‌زراندنی رێكخراوه نوێیه‌كه ده‌كه‌وێته به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.سێیه‌م: هه‌موو سامانی گواسته و نه‌گواسته ده‌چێته ئه‌ستۆی رێكخراوه نوێیه‌كه.به‌شی ههشتهمحوكمه گشتییه‌كان مادده‌ی نۆزده‌م:پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی پێویست له بودجه‌ی ساڵانه بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنی رێكخراوه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای توانا و پڕۆژه و چاڵاكیه‌كانیان ته‌رخان بكات.مادده‌ی بیسته‌م:داموده‌زگاكانی هه‌رێم ده‌توانن سوود له توانا و چاڵاكی رێكخراوه‌كان وه‌ربگرن له ڕێگای ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شه‌وه.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:رێكخراو بۆی نییه به‌دوای سوودی ماددیدا بگه‌ڕێت ته‌نها له چوارچێوه‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا نه‌بێت.مادده‌ی بیست و دووه‌م: هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی له رێكخراو یان له تۆڕه‌وه ده‌رده‌چن قابیلی تانه لێدانن له به‌رده‌م دادگای به‌رایی له ماوه‌ی (15) رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونیانه‌وه به‌پێی داوای هه‌ر كه‌سێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له‌وه‌دا هه‌بێ،مادده‌ی بیست و سێیه‌م:رێكخراوه‌كانی ده‌ست به‌كار له هه‌رێمدا له‌سه‌ریانه ره‌وشی خۆیان له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی بگونجێنن.مادده‌ی بیست و چواره‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكا پیشه‌یی و كۆمه‌ڵه‌كان و یه‌كێتییه‌كان و حیزبه‌كان ناگرێته‌وه.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:یاسای رێكخراوه كوردستانیه ناحكومیه‌كانی ژماره (15)ی ساڵی 2001 و بڕیاری ژماره (297)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:ئه‌رك و پسپۆڕایه‌تی پێكهاته‌كانی فه‌رمانگه به په‌یڕه‌وێك دیاری ده‌كرێت.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)ــه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. هۆی دهرچوونیلهبهر ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی ناحكومی له هه‌رێمی كوردستاندا كار له گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵ و ژیانی دیموكراسی و مه‌ده‌نیی هه‌رێم ده‌كه‌ن و، له ئاكامی ئه‌و گه‌شه‌كردنه گه‌وره‌یه‌ی رێكخراوه‌كان تێیدا ده‌ژین له پاڵ رۆڵی به‌رجه‌سته‌یان له زۆربه‌ی جومگه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵ، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی رێكخستنی چوارچێوه‌ی یاسایی ئه‌و رێكخراوانه و، له پێناوی به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌سته و هێنانه ئارای یاسایه‌كی هاوچه‌رخی پێشكه‌وتوو كه له‌گه‌ڵ كه‌لتووری دیموكراسی و مه‌ده‌نیدا بگونجێت، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (2) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای ژماره (2) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 8مێژووی بڕیار 10/2/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 3/2/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (2) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم.3-وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم.4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم.5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری گواستنه‌وه و گه‌یاندن.مادده‌ی دووه‌م:ئامانجی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌یه:1-دابینكردن و به‌ریوه‌بردن و به‌كار خستن و پاراستن و په‌ره‌پێدانه بهدالهكان و تۆره‌كانی هێلی ته‌له‌فۆن و ئامێره‌كانی تری گه‌یاندن له شاره‌كانی هه‌رێمدا به به‌رفراوانیه‌ی كه پێویسته.2-سه‌ر له نوێ بنیادنانه‌وه و په‌ره‌پێدانی تۆری گه‌یاندن ی ته‌لدار و بێ ته‌ل له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا و به‌ستنه‌وه‌ی به‌پێی سوود و پێویست به جیهانی ده‌ره‌وه. 3--سه‌ر له نوێ بنیادنانه‌وه رێكخستن و رێكخستن و په‌ره‌پێدانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پۆسته‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌ی ناوه وه و ده‌ره‌وه ئه‌ویش به په‌ره‌پێدانی مه‌ڵبه‌ندی پۆسته و ته‌له‌فۆن له شاره‌كانی هه‌رێمدا به شێوه‌یه‌ك كه گشت رێ و شوێنێكی گه‌یاندنی پۆسته‌یی تێدا بێ.4-دابینكردن و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری له بواری كه‌ش و هه‌وادا و پێشبینی كردن سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی سروشتی و مه‌ڵبه‌نده تایبه‌تیه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی پرۆژه‌كانی گه‌شه پێدان.5-رێكخستن و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری له بواری گواستنه‌وه و دابه‌شكاریدا بۆ كه‌سان و بۆ كه‌ل و په‌ل له‌ناو هه‌رێمدا له‌و رێ و شوێنانه‌ی له توانادان.6-ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه‌ی به سوودی ئابووری و هونه‌ری له باره‌ی پرۆژه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سه‌ر زه‌وی و ئاسمان و رووبار و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و گه‌یاندنی ته‌ل دار و بێ ته‌ل و پۆسته و، دانانی نه‌خشه بۆیان و سازدانی هه‌ر كار و خزمه‌تگوزارییه‌ك كه په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م:1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردنی له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكیه‌كانی له‌وه وه ئه‌و رێنمایی و بڕیار و فه‌رمانانه‌دا ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت كار و باره ئیداری و دارایی و رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوار چێوه‌ی حوكمی یاسا و په‌یره‌دا هه‌یه و له‌به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكار یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان هه‌ر كه‌سێك له وه‌زاره‌تدا به په‌سندی ده‌زانێ بسپێرێ.2-بریكار: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.3-بهرێوهبهرتَیی یه‌كان و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌ن:أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتووی و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ب-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمه‌نبه‌رێك له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتوویی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ج-فه‌رمانگه‌ی یاسایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر كه بروانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ و له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتووی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.مادده‌ی چواره‌م:به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیان:1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروباری ئیداری و دارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌یه‌ری گشتی كه بوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بی و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره‌ی خودیه‌تی.ب- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری. ج-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و پێداچوونه‌وه‌ی دارایی.د- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری.ه- به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن.و-به‌رێوه‌به‌رێتی مه‌خزه‌نه‌كان.ز- به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوون كه له‌م وه‌حدانه پێك دێ:1-وه‌حده‌ی توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی پراكتیكی.2-وه‌حده‌ی راهێنانی هونه‌ری.3- وه‌حده‌ی كۆمپیوته‌ر.4-وه‌حده‌ی سه‌رژمێری و زانیاری.5-وه‌حده‌ی كتێبخانه.2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كار باری هونه‌ری: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه بروانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له خاوه‌نانی كارمه‌ندی لێهاتوویی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:1-به‌رێوه‌به‌رێتی گه‌یاندنی ته‌ل دار بێ ته‌ل.2- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌و بروسكه و ته‌له‌فۆن.3- به‌رێوه‌به‌رێتی گواستنه‌وه.4- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ل و په‌ل هێنان و كرین5- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ش و هه‌وا.6-به‌رێوه‌به‌رێتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كان. مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی گواستنه‌وه و گه‌یاندن) ه‌وه له وه‌زاره‌تدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر به‌م شێوه‌یه پێك ده‌هێنرێ.1-بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك2-به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئیداری و دارایی ئه‌ندام3- به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری هونه‌ری ئه‌ندام4 –به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون ئه‌ندام5-به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌ندام6-به‌رێوه‌به‌ری كه‌ش و هه‌وا ئه‌ندام7-ئه‌ندامێك یا زیاتر كه وه‌زیر له ناوه‌وه یا له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تدا دای ده‌نێ.دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن:1-ئاماده‌كردن و دارشتنی ئامانجه گشتییه‌كانی نه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌به رۆشنایی رێبازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.2-لێداونی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوونه‌وه له‌به‌ر رۆشنایی نه‌خشه پێشكه‌ش كراوه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده‌كراون و په‌سه‌ند كردنیان و به‌دوا داچوونی جێ به‌جێ كردنیان.3-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی گشتی له بواری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و پرۆگرامی به‌كار خستن و بازاكاری (تسویق)و دارایی و ئابووری دا.4-لێدوانی ئه‌و راپۆرته گشتی یه خولییه‌ی وه‌زاره‌ت كه به‌رێوبه‌ریه‌تی نه‌خشه دانان و به‌دوا داچوون ئاماده‌ی ده‌كا و ده‌ربڕینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكاریه‌ك له باره‌یه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ.5-لێكۆلینه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی ئه‌و یاسا‌و په‌یره‌و و رێنماییانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كار و بار و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه و ده‌ربڕینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكارییه‌ك له باره‌یانه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ.6-لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌ر ده‌می و ده‌ربرینی رای خۆی له‌باره‌یه‌وه و پێشكه‌شكردنی هه‌ر پێشنیاز و ئامژگارییه‌ك كه به باشی ده‌زانێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:1-ئه‌رك و تایبه‌تكارییه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن.2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌ریه‌تی یا به‌ش یا لق یا وه‌حده‌ی نوێ له‌كاتی پێویستدا پێ بهێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر.مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان كردن جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 ـ یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992 | 3
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 ـ یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992 | 3
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 ـ یاسای یه‌كه‌مین ههمواركردنییاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 10مێژووی بڕیار:3/5/1994بڕیاربه پێی حوكمی بڕگه (1) له مادده (56)ی له قانونی ژماره (1) ساڵی 1992 له‌سه‌ر خوێندنی وه‌زیری داد و موافه‌قه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی خۆی له ڕۆژی 3/5/1994 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 ـ یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992مادده‌ی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی (1) له مادده (31) هه‌ڵده‌گیرێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:(ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی پێك دێت به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگه‌ی ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان و به ئه‌ندامێتی دوو له كۆنترین جێگره‌كانی سه‌رۆك و له حاڵه‌تی نه‌بوونیاندا دوو كۆنترین دادوه‌ر له دادگه‌ی ته‌مییز و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری دادوه‌ریی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد، یان ئه‌وانه‌ی جێگه‌یان ده‌گرنه‌وه).مادده‌ی دووه‌م:پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێت. جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2001 یاسای وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقیدا | 8
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2001 یاسای وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقیدا | 8
یاسای وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقیدابه ناوی خوای گەورەو میهره‌بانبه ناوی گهلەوەئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره ده‌رهێنان: 2 رۆژی ده‌رهێنان 3:/4/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمان دراوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2001 یاسای وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقیداماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكنی بەرامبەریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی- عێراق.ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ.به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی مرۆڤ: جارنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ و هه‌ردوو په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرۆتۆكۆله پاشبه‌نده‌كانی و به‌ڵگه‌نامه و رێككه‌وتنامه‌كانی دیكه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به مافی مرۆڤه‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ داب‌و ده‌ستوور و مه‌بادیئی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا ده‌لوێ و ده‌گونجێ.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌م وه‌زاره‌ته وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانج و ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.راوێژ و رای خۆی ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ و ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌موو لایه‌نه ره‌سمی و غه‌یره ره‌سمییه‌كانی هه‌رێم.بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری تایبه‌ت به مافی مرۆڤ و وه‌ئاگاهێنان و چاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌م رووه‌وه، هه‌روه‌ها، كۆشش كردن له پێناو چه‌سپاندن و ریشاژۆكردنی ماناكانی لێبوورده‌یی و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و دابوده‌ستوور و دروشمی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا.له‌به‌ر رۆشنایی به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی مه‌ده‌نی سیاسی و ئابووری و كه‌مه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری مرۆڤ وبەلگەنامەو رێكه‌وتننامه‌ی دیكه‌ش كه پێوه‌ندیان به مافی مرۆژه‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ دروشم و دابوده‌ستووری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا له باره‌وه ده‌گونجێ، دراسه‌تنامه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌وری له مهر چۆنێتی چاكتر كردنی هه‌ڵومه‌رجی مافی مرۆڤ و چۆنێتی به‌هێز كردن و رێزدار كردنی یه‌وه ئاماده ده‌كات.موراقه‌به‌ی هه‌موو یاسكارییه‌كی نیشتمانی ده‌كا تا دڵنیا بێ له‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانی مافی مرۆڤ و ئازادییه بنیچه‌كانیدا له باربن.هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌فتاری دام و ده‌زگا ره‌سمی و غه‌یره ره‌سمییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ تا چه‌ند ئیلتیزامیان به حوكمه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی تایبه‌ت به مافی مرۆڤه‌وه کردووه، له‌و رووه‌وه راپۆرت بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌ش ده‌كات. سه‌ردان و پشكنینی به‌نزینخانه و جیگاكانی ده‌ستبه‌سه‌ر و گیراوه‌كان به شێوه‌یه‌كی ده‌وری و ئاماده كردنی راپۆرت له باره‌ی بارودۆخی به‌ندی و گیرا وو ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانه‌وه.هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی خه‌مخۆرری مافی مرۆڤ و حزبگه‌لی سیاسی و كۆمه‌ڵه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و هه‌موو هاوڵاتیانیش له هه‌رێمدا، به جۆرێكی ئه‌وتۆ كه به سه‌لامه‌تی رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و، یاساكارییه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ له هه‌رێمدا مسۆگه‌ر بكرێ.به هاوكۆمه‌كی و به تەگبیر له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كاندا و له بواری مافی مرۆڤدا ده‌كه‌وێته چالاكی و ئه‌و پێشێلكاری و ره‌فتاره نامرۆڤاییانه‌ش ده‌خاته روو كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان به‌رپا ده‌كرێ.له‌مه‌ر حه‌قیقه‌تی بارودۆخی مافی مرۆڤ و بزاڤی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش، له‌م رووه‌وه، ساڵانه راپۆرت ئاماده ده‌كا و پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی- عێراقی ده‌كات.مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و، به‌رپرسی وەبەرخستنی سیاسه‌تەکەیەتی وبەرپرسی سەرپهرشتی و ریقابه كردنی لایه‌نی وە به‌كارخستنی ریكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تی و یاساكارییه ناوخۆییه‌كانیشه‌وه، هه‌ر بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش پێوه‌ندی به ئه‌رك و فرمان و پێكهاته و پسپۆرایه‌تی و كاروباری دیكه‌ی وه‌زارته‌كه‌وه هه‌یه، هه‌مووی، له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌رده‌چێ.مادده‌ی چواره‌م:پێكهێنه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه:پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌مانه‌ن:مه‌كته‌بی وه‌زیر. به‌رێوه‌به‌ریی گشتی دیوان. 3- به‌رێوه‌به‌ریی گشتی كاروباری مافی مرۆڤ. 4-راوێژكاران: ده‌بێ له پێنج كه‌س زیاتر نه‌بن.مادده‌ی پێنجه‌م:پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته به ئاودامانی به پێرۆ دیار ده‌كرێن.مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار. مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق((هۆكاره پێویستیەکان))له‌به‌ر ئه‌و چه‌وسانه‌وه سیاسی و ئابووری و رۆشنبیرییه‌ی كه گه‌لی كوردستان پێوه‌ی ده‌ناڵێ و له‌به‌ر بێ به‌شی و هه‌ناسه ساردیی له‌و مافه بنیچەییانەی كه به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی نێو ده‌وڵه‌تی ئیقراری كردووه، ئه‌و هه‌ڵپه و هه‌ڵمه‌ته سه‌ركوتكار و جینۆسایده‌ی كه دووچاری بووه، ئینجا له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه سنگ فراوانیهش كه له‌سێبه‌رو سایه‌ی ئه‌زموونی فیدرالیزمی كوردستاندا بۆ مافی مرۆڤ و نرخ و پله و پایه‌ی شارستانی و بنیادنانی هزرو مانای سه‌ربه‌ستی و ئازادی مرۆڤ و وه‌دیهێنانی مافه‌كانیدا ره‌خساوه‌و بۆ ئه‌وه‌ش كه بتوانێ به‌بێ ترس و دلەڕاوکێ داوای ئەو مافانەی بکاو لە پێناوی بەهێزکردن وگه‌شه‌پێدانی ره‌فتاری دیموكراسیدا، به زه‌روور زانرا كه ئامرازی بۆ رێكخستن و وه‌دیهێنانی ئه‌و مافانه بێته‌كایه‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به وه‌كرد كه وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ دابنرێ. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م یاسایە یاساكاری كرا....
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره | 12
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره | 12
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقبهپێی برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (6)ی رۆژی 26/4/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان لهسهرهماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌ربڕینانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێم بۆ ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته.چواره‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی ده‌سته.پێنجه‌م: ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان: ئه‌و ناوچانه‌ن كه له كوردستان ـ عێراق به پێچه‌وانه‌ی واقعی مێژوویی و جوگرافی دابڕێنراون و رێكاره‌كانی به‌عه‌ره‌ب كردن و گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌یانگرێته‌وه.مادده‌ی دووه‌م:یه‌كه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌یه‌ك پێكدێ به‌ناوی (ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان)وه كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی هه‌یه و له‌باری كارگێڕییه‌وه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌لكێ.دووه‌م: باره‌گای ده‌سته له پارێزگای هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و، ئه‌شێ نووسینگه له پارێزگاكانی هه‌رێم و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان بكاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:ده‌سته ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:یه‌كه‌م: به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و مادده ده‌ستووریانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كانه به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عیراقی فیدراڵ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.دووه‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی كردن له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاته‌كانی فیدرالی له هه‌موو كارێكی په‌یوه‌ندیدار بێ به دابین كردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بۆ دووباره نه‌خشه‌كێش كردنی سنووری كارگێڕیی هه‌رێم و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌تووان و لابردنی ئاسه‌واره‌كانی سیاسه‌تی پاكتاوكردنی ره‌گه‌زیی و به‌عه‌ره‌ب كردن و كۆچ پێ كردنی به‌زۆر.سێیه‌م: هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی ناوچه دابڕاوه‌كان له كوردستان ـ عێراق و به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كان تیایدا.چواره‌م: رێكخستن و به‌دواداچوونی كاروباری كۆچ پێكراوان و ده‌ركراوان له‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره.پێنجه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی و به‌دیكۆمێنت كردنی به‌ڵگه و رووداوی مێژووی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان.مادده‌ی چواره‌م:ده‌سته سه‌رۆكێكی ده‌بێ به‌پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێ و، خۆی سه‌رۆكی باڵایه‌تی و به‌رپرسه له‌كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات و له‌وه‌وه و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌ك ده‌رده‌چێ و جێبه‌جێ ده‌كرێن، له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه په‌وه‌ندییان به ئه‌ركی ده‌سته و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و هه‌موو كاروباره هونه‌ری و دارایی و كارگێڕییه‌كانیه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا و، به‌رپرسیشه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكی ده‌سته داده‌مه‌زرێ پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته‌دی:ده‌بێ دانیشتوانی كوردستان ـ عێراق بێت و له‌هه‌رێم نیشته‌جێ بێت.ده‌بێ به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و لێهاتوویی و شاره‌زایی له‌بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆی هه‌بێت.خوو و ره‌وشتی باش بێت و به‌تاوانێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ.به‌شداریی له‌و تاوانانه نه‌كردبێ كه رژێمی به‌عس نه‌خشه‌ی بۆ كێشا بێت یان كردبێتی له عێراقدا.دووه‌م: سه‌رۆك به‌مه‌رسوومی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پاڵاوتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێكدێ و هه‌ر فهرماگهیهكیش له‌وانه له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه ده‌چێت خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ له بواری پسپۆڕیی فه‌رمانگه‌كه‌ی و شاره‌زایی له كاره‌كه‌یدا هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن:1- ه‌رمانگه‌ی كارگێڕیی و دارایی.2- فه‌رمانگه‌ی یاسایی و لێكۆڵینه‌وه‌كان و دیكۆمێنت كردن.3- فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و راگه‌یاندن.4- فه‌رمانگه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان.دووه‌م: ده‌سته راوێژكاری ده‌بێ و ژماره‌یان له دووان كه‌متر نه‌بێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه هه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك له ناو پێكهاته‌ی ده‌سته به پێی پێویستی كاره‌كه‌ی له نوێ دابمه‌زرێنێ یان لێكیان بدات یاخود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ كه پێكدێ له سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی ده‌سته له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی راوێژكار و، سه‌رۆك بۆی هه‌یه داوای نوێنه‌ری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم بكات بۆ ئاماده بوون له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی به سیفه‌تی چاو‌دێر و، مافی وت‌ووێژیان ده‌بێ به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگانه كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆك بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كت وپڕ بكات و راسپارده‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێن و له‌كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵدا ده‌دات.سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته راپۆرتی ده‌وری هه‌ر چوار مانگ جارێك له‌سه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانی ده‌سته له‌ڕێگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان بكات.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه ئه‌رك و پسپۆرایه‌تییه‌كانی ده‌سته به پێره‌وێك ده‌ستنیشان بكات.مادده‌ی نۆیه‌م:سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كرنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی یازدهم:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی دوازدهم:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق(( هۆیه پێویستیه‌كانی ده‌رچوواندنی))له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقی فیدرال، به‌رپرسیاریه‌تی گرتنه به‌ری هه‌نگاونانی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی پێویستیه‌كانی جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی (140)ی ده‌ستووری عێراقی خستۆته ئه‌ستۆی حكومه‌تی فدرالی بۆ نه‌هێشتنی ئاسه‌واره‌كانی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی به‌عه‌رب كردن و به زۆر كۆچ پێكردن و گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و، به‌و هۆیه‌وه گه‌لێك ناوچه له كوردستان دابڕێنران و بوونه‌ته ناوچه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر و بۆ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و جێبه‌جێ كردنی مادده ده‌ستوورییه‌كه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌م یاسایه ده‌چووێنرا....