یاسای ژماره (4)ی ساڵی2012 هه‌مواركردنی یاسای پیاده كردنی یاسای خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران ژماره (39)ی ساڵی 1971ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان- عیراق |
14
یاسای ژماره (4)ی ساڵی2012 هه‌مواركردنی یاسای پیاده كردنی یاسای خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران ژماره (39)ی ساڵی 1971ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان- عیراق |
14
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (22)دا كه رۆژی 5/6/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (4)ی ساڵی2012 هه‌مواركردنی یاسای پیاده كردنی یاسای خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران ژماره (39)ی ساڵی 1971ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان- عیراقماددهی یه‌كه‌م:جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی سێیه‌می یاساكه له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تێكڕای كرێكاران و كارگوزاران له ده‌زگا و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت له نێو هه‌رێمدا ده‌گرێته‌وه، به چاوپۆشین له ژماره‌ی كارمه‌ندان.دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه ناگرێته‌وه: 1- فه‌رمانبه‌ر له یه‌كێك له فه‌رمانگه یان ده‌زگاكانی حكومه‌ت یان ئه‌وانه‌ی یاسای راژه‌ی مه‌ده‌نی ده‌یانگرێته‌وه.2- ئه‌و كرێكاره‌ی له لای رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و نێرده دیپلۆماسییه بیانییه‌كاندان. 3- ئه‌و كرێكاره‌ی له لای لایه‌نانێكن كه مه‌رجیان هه‌یه بۆ كرێكاره‌كانیان، كه ده‌بێ بچنه ژێر باری سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه.4- كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و پاسه‌وانانی هه‌رێم.مادده‌ی دووه‌م:دووباره كار به بڕگه‌ی (ز) له مادده‌ی (20)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا ده‌كرێت و، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:ز- گه‌نجینه‌ی گشتی به‌شداری بكات له داهاتی سندووقی بیمه و خانه‌نشینیی كرێكاران، ئه‌م به‌شداری كردنه‌ش به‌وه دیاری ده‌كرێت، كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له بودجه‌ی ساڵانه‌ی هه‌رێمدا، به رێژه‌ی (30%) ته‌رخانی ده‌كات له‌و ئابوونانه‌ی دراونه‌ته سندووق له ماوه‌ی ساڵی دارایی رابردوودا. مادده‌ی سێیه‌م:جێبه‌جێ كردنی بڕگه‌ی (ب/2) له مادده‌ی (38)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق راده‌گیرێت.مادده‌ی چواره‌م:بڕگه‌یه‌ك به ریزبه‌ندی (ز) بۆ مادده‌ی (48)ی یاساكه زیاد ده‌كرێت، له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا جێبه‌جێ ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ژنی بیمه‌داری كاركه‌ر، دوای ته‌واو بوونی مۆڵه‌تی منداڵ بوون، مافی هه‌یه داوای مۆڵه‌تی دایكایه‌تی بۆ ماوه‌یه‌ك بكات كه له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت به نیوه مووچه، به مه‌رجێك له بڕی كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌متر نه‌بێت، له لایه‌ن گه‌نجینه‌ی گشتییه‌وه پێی ده‌درێت، به مه‌رجێك گرێبه‌سته‌كه ته‌واو نه‌بوو بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:جێبه‌جێ كردنی بڕگه‌ی (ه) له مادده‌ی (50)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ه- مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واوی نه‌خۆشی و مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كی له بری ناتواناییه‌ك كه یه‌كسانه به (75%) و به‌ره‌و ژوور له ناتوانایی ته‌واو، له كاتی مردنی خانه‌نشینه‌كه‌دا ده‌خرێته سه‌ر میراتگری، هه‌رچی مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كیی نه‌خۆشییه له بری ناتواناییه‌كی كه‌متر له (75%) له ناتوانایی ته‌واو، ئه‌وا له كاتی مردنی خاوه‌نه‌كه‌یدا به یه‌كجاری ده‌بڕێت.مادده‌ی شه‌شه‌م: جێبه‌جێ كردنی هه‌ردوو بڕگه‌ی (ب) و (ج) له مادده‌ی (60)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ب- ئه‌گه‌ر خانه‌نشینێكی توشبوو به ناتواناییه‌كی یه‌كسان به (75%) به‌ره‌و ژوور مرد، مووچه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ر میراتگری.ج- ئه‌گه‌ر خانه‌نشینی توشبوو به ناتواناییه‌كی به‌شه‌كیی كه‌متر له (75%) مرد، میراتگری قه‌ره‌بوویه‌كی پێ ده‌درێت یه‌كسان ده‌بێت به مووچه‌ی خانه‌نشینی تووشبوونی به‌شه‌كی له بڕی چوار ساڵ، له حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كه مافی مووچه‌ی مردنه‌كه‌ی نه‌بێت.مادده‌ی حه‌وته‌م:جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی (69)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:أ- راده‌ی هه‌ره به‌رزی مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واو سه‌باره‌ت به هه‌موو لقه‌كانی بیمه له‌م یاسایه‌دا، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا نابێ له (80%)ی مامناوه‌ندی مووچه‌ی مانگانه‌ی دوایین ساڵی بیمه كرا‌و له راژه‌ی كار، تێپه‌ڕێنێت.ب- راده‌ی هه‌ره كه‌می مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واو سه‌باره‌ت به هه‌موو لقه‌كانی بیمه له‌م یاسایه‌دا، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا نابێ له راده‌ی هه‌ره كه‌می مووچه‌ی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ر بێته خوارێ.ج- مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كی له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا كه‌متر نابێت له ئاستی كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی.مادده‌ی هه‌شته‌م: هه‌ر دوو مادده‌ی (یازدهم و دوازدهم) وه‌ك به‌شێكی ته‌واوكراو بۆ یاسای ژماره (39)ی ساڵی 1971 جێبه‌جێ ده‌كرێت و له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا كاری پێده‌كرێت. مادده‌ی نۆیه‌م:به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی (27) له یاسای خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كرێكاران، كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت كه خاوه‌ن كاری هه‌میشه‌یی یان به‌رده‌وامیان نییه، له حاڵه‌تی به‌شداری كردنیان له سندووقی بیمه‌دا، مافی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان ده‌بێ، به مه‌رجێك له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمدا مووچه‌یان نه‌بێت و، چۆنیه‌تی تۆمار كردنیان و وه‌رگرتنی ئابوونه لێیان، به په‌یڕه‌وێك رێك ده‌خرێت كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌كات.مادده‌ی ده‌یه‌م: كرێكاری بیمه‌دار مافی هه‌یه سوود له بیمه‌ی بێكاری به گوێره‌ی ئه‌م بنه‌مایانه وه‌ربگرێت:یه‌كه‌م: ده‌بێ پێدانی بیمه‌ی بێكاری بۆ ماوه‌یه‌ك بێت كه له (دوو ساڵ) كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: بیمه‌دار له ماوه‌ی بێكاریدا و بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (شه‌ش مانگ) زیاتر نه‌بێت، بڕه پاره‌یه‌كی یه‌كسان به كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرێت به مه‌رجێك له (سێ) جار تێنه‌په‌ڕێنێت.ماده‌ی یازدهم:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.مادده‌ی دوازدهم:ده‌بێ وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی سێزده‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چوارده‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی "وه‌قایعی كوردستان"ـه‌وه كاری پێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق"هۆی ده‌رچوونی"به ئامانجی هاوشان رۆیشتن له‌گه‌ڵ شتانی نوێ باو و گۆڕانكارییه‌كان له بازاڕی كار له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا و پشتیوانی كردن له كرێكاران به به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌ران و كۆمه‌ڵایه‌تییان و له كه‌رته‌كانی تایبه‌ت و تێكه‌ڵ و هه‌ره‌وه‌زیدا ماف و ده‌سكه‌وتی زیاتریان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت و تا كاتی ده‌ركردنی یاسایه‌كی ته‌واو بۆ بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌ت به هه‌رێم، ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2002 تایبەت بە بڕی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1969)دا هاتووه |
7
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2002 تایبەت بە بڕی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1969)دا هاتووه |
7
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 6رۆژی ده‌رهێنان: 7/5/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری داد و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (13)ی رۆژی (6/5/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2002مادده‌ی یه‌كه‌م:بڕی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1969)دا هاتووه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بن:یه‌كه‌م: سه‌رپێچییه‌كان له (50) په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ و له (300) سێ سه‌د دینار زیاتر نه‌بێ.دووه‌م: كه‌تن (الجنج) له (301) سێ سه‌دو یه‌ك دینار كه‌متر نه‌بێ و له (1500) هه‌زارو پێنج سه‌د دینار زیاتر نه‌بێ.سێیه‌م: جینایه‌ت له (1501) هه‌زارو پێنج سه‌دو یه‌ك دینار كه‌متر نه‌بێ و له (5000) پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ.مادده‌ی دووه‌م:دادگا، له هه‌ر رۆژه‌ی كه حوكمدراو له ته‌وقیفدا به‌سه‌ری ده‌بات بیست دینار له غه‌رامه‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌گه‌ر جورمێك ته‌نها به غه‌رامه حوكم درا بێ و حوكمدراوه‌كه غه‌رامه‌كه نه‌دات، ئه‌وه، له‌و باره‌دا دادگا له‌جیاتی هه‌ر بیست دیناره‌وه یه‌ك رۆژ حوكمی حه‌پسی ده‌دات، به مه‌رجی ماوه‌ی حه‌پسه‌كه، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا، له دوو ساڵ نه‌ترازێ.مادده‌ی چواره‌م:حوكمه‌كانی بڕگه‌ی سێیه‌م له بڕیاری ژماره (104)ی رۆژی (27/1/1988)ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش (مجلس قیاده الپوره) له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێ.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2015 یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێكردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188)ی ساڵی (1959)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان- عێراق |
5
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2015 یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێكردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188)ی ساڵی (1959)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان- عێراق |
5
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (په‌نجاو شه‌ش)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (11)ی رۆژی 20/5/2015 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2015 یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێكردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188)ی ساڵی (1959)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان- عێراقماددهی (1): برگه‌ی (4) له مادده‌ی (57)ی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188)ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو له‌كارده‌خرێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1ـ هه‌ریه‌ك له دایك و باوك مافی بینین و، مانه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان هه‌یه له پاش دابڕان و نه‌مانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری و، نه‌مانی یه‌كێكیان، ئه‌و مافه بنهچهكانیش ده‌گرێته‌وه.2ـ ته‌نها دایه‌نی منداڵ (باوك یان دایك)، له دوای نه‌مانی ئه‌ویش ئه‌و كه‌سه‌ی مافی دایه‌نی هه‌یه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده و فێركردن و بواری كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵ ده‌كات تا ته‌مه‌نی (18) هه‌ژده ساڵ. 3ـ بینین له ماوه‌ی شیره‌خۆریدا دووجار ده‌بێت له مانگێكدا له شوێنێك كه له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون، له حاله‌تی رێك نه‌كه‌وتن له شوێنێك ده‌بێ كه دادگا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. 4ـ له پاش شیره‌خۆری كات و شوێنی مانه‌وه به‌پێی رێكه‌وتنی هه‌ردوولا ده‌بێت، له حاڵه‌تی رێك نه‌كه‌وتن مانه‌وه هه‌فتانه (24) بیست و چوار كاتژمێر به‌سه‌ریه‌كه‌وه ده‌بێت له شوێنێك كه كه‌سی داواكاری بینین (غیر حاچن) دیاری ده‌كات، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی دایه‌نكراو، پاش كۆتایی هاتنی بینینه‌كه ده‌بێ دایه‌نكراو بداته‌وه ده‌ستی دایه‌ن به پێچه‌وانه‌وه تا مانگێك مافی بینینی نابێت. 5ـ ئه‌گه‌ر دایه‌ن رێگه‌ی له بینینی دایه‌نكراو گرت به‌بێ پاساوی ڕه‌وا له‌لایه‌ن جێبه‌جێكاری داد ئاگادار ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر دووباره‌ی كرده‌وه به‌پێی بڕیاری دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆ ماوه‌ی مانگێك دایه‌نی ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌پێی یاسای به‌ركار رێكخراوه. 6ـ سه‌فه‌ركردنی دایه‌نكراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌نها به‌ڕه‌زامه‌ندی دایك و باوك ده‌بێت، له كاتی نه‌مانیاندا كه‌سی دایه‌ن به‌پێی یاسا مافی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌بێت، هه‌ر لایه‌كیان سه‌فریان پێكرد ده‌بێت به‌ڵێننامه‌یه‌ك بدات كه پابه‌ند بێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵات. 7ـ ئه‌ندامی داواكاری گشتی له دادگای باری كه‌سیدا چاودێری به چاكی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه ده‌كات و له‌كاتی بوونی سه‌رپێچیشدا رێكاری یاسایی دروست وه‌رده‌گرێت. مادده‌ی (2): لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێنمایی پێویست ده‌رده‌كه‌ن بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی (3):كار به ده‌قی هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی (4):پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (5):ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیه پێویستكارهكانله پێناو پاراستن و فه‌راهه‌م كردنی مافه‌كانی منداڵ و پێدانی ده‌رفه‌تی یه‌كسان به باوك و دایك بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان و، جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت و جاڕنامه و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤـ و مافی منداڵان و، چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاوێشته نه‌رێنییه‌كانی جیابوونه‌وه له‌سه‌ر منداڵان، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (6)ی ساڵی2012 یاسای راگرتنی كار كردن به یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (9)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق |
3
یاسای ژماره (6)ی ساڵی2012 یاسای راگرتنی كار كردن به یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (9)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق |
3
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (24)دا كه رۆژی 11/6/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (6)ی ساڵی2012 یاسای راگرتنی كار كردن به یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (9)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م:كارنه‌كردن به حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ی ژماره (9)ی ساڵی 2008 درێژ ده‌كرێته‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر له رۆژی 15/7/2012ه‌وه. مادده‌ی دووه‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)، بڵاو ده‌كرێته‌وه. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق...
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2001 یاسای به ده‌ركردنی ژن له حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) |
4
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2001 یاسای به ده‌ركردنی ژن له حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) |
4
یاسای به ده‌ركردنی ژن له حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969)به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانیی عێراقژماره ده‌رهێنان: 7 رۆژی ده‌رهێنان 30/6/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و ،له‌سه‌ر داواكردنی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (16)ی رۆژی (28/6/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه‌ی (3) ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خوارەوەماندا:یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2001 یاسای به ده‌ركردنی ژن له حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969)مادده‌ی یه‌كه‌م:ژن (الزوجه) له حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) هه‌ڵده‌بوێردرێ (تستثنی).مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ر كار.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ر كار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2015یاسای ڕاگرتنی كاركردن به یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (9)ی ساڵی 2008له‌هه‌رێمی كوردستان- عیراق |
4
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2015یاسای ڕاگرتنی كاركردن به یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (9)ی ساڵی 2008له‌هه‌رێمی كوردستان- عیراق |
4
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (په‌نجاو شه‌ش)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (15)ی رۆژی 16/6/2015 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2015یاسای ڕاگرتنی كاركردن به یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (9)ی ساڵی 2008له‌هه‌رێمی كوردستان- عیراقماددهی (1): كار نه‌كردن به حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (9)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق درێژ ده‌كرێته‌وه، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ تا رۆژی 15/7/2016.مادده‌ی (2): بڕیاری ژماره (220)ی ساڵی 2001 هه‌ڵده‌وشێته‌وه.مادده‌ی (3):پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی (4):ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه. یوسف محمد صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنتا كاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به بهكرێدان و، ده‌ركردنی یاسایه‌كی گشتگیر كه سه‌رجه‌می یاسا و بڕیاره‌كانی ئه‌م بواره له‌خۆ بگرێت، ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (9) ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره/ ژماره(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق |
9
یاسای ژماره (9) ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره/ ژماره(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق |
9
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشـت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاســای ژماره (1)ی ســــــــاڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سـه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســــــایی په‌رله‌مانتاران، ئه‌نجومه‌نی نیشـــــــــتمانیی كوردســـــــــتان - عیراق له دانیشــــــتنی ژمـــــــاره (28)ی رۆژی 17/6/2008دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (9) ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره/ ژماره(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی (سێیه‌م) له‌یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره‌ی/ژماره(87)ی ساڵی1979 ی هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا له‌كار ده‌وه‌ستێنرێت.مادده‌ی دووه‌م:كاربه حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره‌ی / ژماره (87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو، كه‌له هه‌رێمدا به‌ركاره، سه‌باره‌ت به‌م خانووبه‌رانه‌ی كه بۆ نیشته‌نی به‌كرێ دراون، به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ماوه‌ی چوارساڵ له رۆژی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه، و دوای به‌سه‌ر چوونی ئه‌و ماوه‌یه، ده‌كه‌ونه ژێر كاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی /ژماره (40)ی ساڵی1951 ی هه‌مواركراو.مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی به‌كرێدانی خانوبه‌ره بۆمه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌جێیوون، دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه، مۆرده‌كرێن ده‌كه‌ونه ژێركاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40)ی ساڵی 1951ی هه‌مواركراو.دووه‌م: گرێبه‌سته‌كانی ئه‌و خانوبه‌ره‌ی كه بۆ غه‌یری مه‌به‌ستی نیشته‌نی به‌كرێ دراون و به‌ر له به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆركراون، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له رۆژی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌وه درێژ ده‌كرێنه‌وه و، پاش كۆتایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش، كرێیه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر كاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40)ی ساڵی 1951 ی هه‌مواركراو.مادده‌ی چواره‌م:حوكمه‌كانی مادده‌ی ( چواره‌م)ی یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره، له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا له‌كار ده‌خرێن و، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه جێیان ده‌گرنه‌وه:یه‌كه‌م: نابێ ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه‌دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆرده‌كرێن، له‌م رێژانه‌ی خواره‌وه زێتربن:1/ (4%) چوار له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی بۆ نیشته‌نی ئاماده‌كراون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌كرێ ده‌درێن.2/ (6%) شه‌ش له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه ژوور،ژوور، بۆنیشته‌نی به‌كرێ ده‌درێن.3/ (8%) هه‌شت له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌نی به‌كرێ ده‌درێن.دووه‌م: كرێی ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی كه‌حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌و گرێبه‌ستانه‌ی پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆركراون، به‌پێی ڕێژه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه هه‌موار ده‌كرێت.سێیه‌م: مه‌به‌ست له‌به‌های گشتی خانوبه‌ره له‌م یاسایه‌دا كۆی به‌های زه‌ویه‌كه‌و بینایه‌كه‌یه له‌وكاته‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی دارایی بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یخه‌ملێنێ.مادده‌ی پێنجه‌م:بڕیاری ژماره(32) له 6/2/2003 كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقه‌وه ده‌رچووه، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێم، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی حه‌وته‌م:هه‌ر ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت كاری پێ ناكرێـت.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره سمیی ( وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقهۆكارهكانی دانانی ئه‌م یاسایهبۆ ئه‌وه‌ی یاسا له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری هه‌رێمدا بخرێـته سه‌ر بارێكی گونجاو بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یاساكاریهكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كان و له‌پێناو به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نی گرێبه‌ستی بهكرێداندا به‌چاوێكی دادپه‌روه‌رانه و یه‌كسانی و ره‌چاوكردنی هه‌ڵومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا و هاندانی بزاڤی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌بواری نیشته‌جێبوون و هاندانی كه‌رتی تایبهتبیش بۆ هاوبه‌شیكردنی له‌كه‌م كردنه‌وه‌ی گرفتی نیشته‌جێبوون، ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره (9)ی ساڵی (2001) یاسای له‌كارخستنی بڕگه (2)ی مادده‌ی (377) له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969 |
4
یاسای ژماره (9)ی ساڵی (2001) یاسای له‌كارخستنی بڕگه (2)ی مادده‌ی (377) له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969 |
4
یاسای له‌كارخستنی بڕگه (2)ی مادده‌ی (377) له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره ده‌رهێنان: 9 رۆژی ده‌رهێنان : 30/6/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و ،له‌سه‌ر داواكردنی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (16)ی رۆژی (28/6/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3) ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (9)ی ساڵی (2001) یاسای له‌كارخستنی بڕگه (2)ی مادده‌ی (377) له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969مادده‌ی یه‌كه‌م:بڕگه (2)ی مادده‌ی (377) له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969، له كوردستاندا له كار ده‌خرێ.مادده‌ی دووه‌م:مێردی داوێن پیس (الزانی) و ئه‌و ئافره‌ته‌ش كه داوێن پیسییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه، هه‌ر به‌و سزایه حوكم ده‌درێن كه له بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (377)ی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) هاتووه.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ر كار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002 ره‌سمه عه‌دلییه‌كان |
5
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002 ره‌سمه عه‌دلییه‌كان |
5
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 10رۆژی ده‌رهێنان: 23/5/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (17)ی رۆژی (22/5/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002مادده‌ی یه‌كه‌م:بڕه پاره‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌گه‌لی (10، 15/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 16، 17، 19، 20/ یه‌كه‌م – أ، ب، ج، 21/ یه‌كه‌م، 22/ یه‌كه‌م، 23/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 24، 25، 26، 27/ یه‌كه‌م، 28/ یه‌كه‌م و سێیه‌م و چواره‌م، 29، 34/ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، 35/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 37، 42/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 43، 44، 45، 49/ سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م، 53/ شه‌شه‌م و ده‌یه‌م)ی یاسای ژماره (114)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كاندا هاتووه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێن.مادده‌ی دووه‌م:بڕه پاره‌و رێژه‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌بن كه به‌رامبه‌ر هه‌ر مادده‌یێ له مادده‌كانی یاسای ژماره (114)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان دیاری كراوه: زنجیرهماددهبڕگهپارهی ره‌سم1-1-1000 دینار2-15یه‌كه‌م(4%) چوار له سه‌د3-15دووه‌م(20) بیست دینار4-16-(20) بیست دینار5-17-(4%) چوار له سه‌د به مه‌رجی له بیست دینار كه‌متر نه‌بێ و له هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ و ده‌عواكانی قه‌رزی لێ هه‌ڵاوێردرێ (یستپنی) كه ده‌قه‌كانیان له بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (18)ی هه‌مان یاسادا هاتووه، ئه‌و ده‌عوایانه ره‌سمیان به رێژه‌ی (7%)ی بڕی قه‌زره داواكراوه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێ.6-19یه‌كه‌م(50) په‌نجا دینار7-20یه‌كه‌م –أ(50) په‌نجا دینار8-20یه‌كه‌م-ب، ج(4%) چوار له سه‌د9-21یه‌كه‌م(50) په‌نجا دینار باقیمه‌نی ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (4%) وه‌رده‌گیرێ.10-22یه‌كه‌م(50) په‌نجا دینار باقیمه‌نی ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (4%) وه‌رده‌گیرێ.11-23یه‌كه‌م(50) په‌نجا دینار12-23دووه‌م(4%) چوار له سه‌د13-24-(50) په‌نجا دینار14-25-(200) دوو سه‌د دینار15-26-(4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ.16-27یه‌كه‌م(4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (50) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (200) دینار زیاتر نه‌بێ.17-28یه‌كه‌م(4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ.18-28سێیه‌م(25) بیست و پێنج دینار19-28چواره‌م(20) بیست دینار20-29-(4%) چوار له سه‌د21-34دووه‌م(4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ.22-34سێیه‌م(20) بیست دینار23-37-به مه‌رجێ له (10) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (250) دیناریش زیاتر نه‌بێ.24-42یه‌كه‌م(0،004) چوار له هه‌زار25-42دووه‌م(20) بیست دینار26-43-(5) پێنج دینار27-44-(5) پێنج دینار28-45-(5) پێنج دینار29-49سێیه‌م(250) دوو سه‌دو په‌نجا فلس له هه‌ر (10)ێكی رووبه‌ر به مه‌رجێ له (100) سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ و كه‌رتی دیناریش به یه‌ك دیناری ته‌واو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.30-49چواره‌م و پێنجه‌م(50) په‌نجا دینار31-53شه‌شه‌م(50) په‌نجا دینار3253ده‌یه‌م(50) په‌نجا دینار مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان – عێراق |
7
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان – عێراق |
7
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقژمارهی ده‌رچوون: 18مێژووی ده‌رچوون: 18/7/2018 پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه په‌رله‌مان له دانیشتی ئاسایی ژماره (7)ی رۆژی 15/7/2018 ئه‌نجامیداوه و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دراوه، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان – عێراقماددهی (1):مادده‌ی (1) له‌یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 ی هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه.مادده‌ی (1):ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی بۆمه‌به‌ستی به‌كرێدانی خانووبه‌ره بۆ نیشته‌جێ بوون یا غه‌یری نیشته‌جێوون گرێدراون، هه‌ر (4) چوار ساڵ جارێك نوێ ده‌كرێته‌وه به كرێیه‌ك كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون به زیاد كردن یان كه‌م كردن به‌مه‌رجێك له حاڵه‌تی زیاد كردنی كرێیه‌كه له 20% زیاتر نه‌بێت له كرێی پێشووماددهی (2):مادده‌ی (2) له یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 ی هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه.مادده‌ی (2):یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لای گرێبه‌ست له‌سه‌ر بڕی كرێ رێك نه‌كه‌وتن كه به‌پێی مادده (1) كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه ئه‌وا هه‌ردوو لا یان لایه‌كیان بۆیان هه‌یه داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی خانووبه‌ره بكه‌ن كه له رێگه‌ی لیژنه‌ی خه‌ملاندنی تایبه‌ته‌وه به‌ره‌چاو كردنی دۆخی ئابووری خه‌ملاندن بۆ كرێیه‌كه بكات.دووه‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی هاتوو له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه شایه‌نی تانه لێدانه له‌به‌رده‌م دادگای به‌رایی له ماوه‌ی (15) پانزه رۆژ له بڕیاری خه‌مڵاندنه‌كه‌وه وبڕیاری دادگا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.مادده‌ی (3):مادده‌ی (4) له یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی (4):مادده‌یه‌ك بۆ یاساكه زیاد ده‌كرێت و ریز به‌ندی ماده‌كان رێك ده‌خرێته‌وه و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه.چۆڵ كردن (تخلیه) له گرێبه‌سته‌كانی ماده یه‌كی ئه‌م یاسایه ملكه‌چ ده‌بێ بۆ حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979.مادده‌ی (5):كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان برٍیارێكی ناكۆك له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێ.مادده‌ی (6):پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی (7):ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی وه‌قایعی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.بێگەرد دڵشاد شکرللە جعفر ابراهیم ئیمینکی یوسف محمد صادق سکرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق کوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچواندنلهپێناو هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و هاوسه‌نگی له‌نێوان مافی خاوه‌ن موڵك و كرێچی و، به له‌به‌رچاو گرتنی دۆخ و گرفتی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا. ...
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2013 یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی فیدڕالی ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان - عێراق |
8
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2013 یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی فیدڕالی ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان - عێراق |
8
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (29)ی رۆژی 10/6/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2013 یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی فیدڕالی ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان - عێراقماددهی یه‌كه‌م:جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی (فیدڕالی) ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (32)ی ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان – عێراقداو كاركردن به حوكمه‌كانی.مادده‌ی دووه‌م: ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كانی (كارگێڕی و زانستی و ئه‌كادیمی) هه‌رێم ده‌چنه جێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته فیدڕالیه‌كان له هه‌ر شوێنێكی یاسای ناوبراودا هاتبن.مادده‌ی سێیه‌م:له‌كارخستنی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره (32)ی ساڵی 2012 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره (23)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمداو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:یه‌كه‌م: فه‌رمانبه‌ری راژه‌ی زانكۆیی له‌وانه‌ی:1- هه‌ڵگری نازناوی زانستیی (مامۆستای یاریده‌ده‌ر)و (مامۆستا)ن، به‌ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی (66) ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن.2- هه‌ڵگری نازناوی زانستیی (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر)و (پرۆفیسۆر)ن، به‌ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی (70) ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن.مادده‌ی چواره‌م: له رێكه‌وتی 7/5/2012ه‌وه كار به حوكمه‌كانی هه‌مواری یه‌كه‌می یاساكه ده‌كرێت.مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانلهپێناو دابینكردنی باشترین هه‌ل بۆ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌و هه‌ڵگرانی نازناوی زانستی و به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌وڵ و كۆششیان بۆ په‌ره‌پێدان و پێشكه‌شكردنی ئاستی زانستی، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2013 یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی فیدڕالی ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان - عێراق |
8
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2013 یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی فیدڕالی ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان - عێراق |
8
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (29)ی رۆژی 10/6/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2013 یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی فیدڕالی ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان - عێراقماددهی یه‌كه‌م:جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی (فیدڕالی) ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (32)ی ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان – عێراقداو كاركردن به حوكمه‌كانی.مادده‌ی دووه‌م: ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كانی (كارگێڕی و زانستی و ئه‌كادیمی) هه‌رێم ده‌چنه جێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته فیدڕالیه‌كان له هه‌ر شوێنێكی یاسای ناوبراودا هاتبن.مادده‌ی سێیه‌م:له‌كارخستنی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره (32)ی ساڵی 2012 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره (23)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمداو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:یه‌كه‌م: فه‌رمانبه‌ری راژه‌ی زانكۆیی له‌وانه‌ی:1- هه‌ڵگری نازناوی زانستیی (مامۆستای یاریده‌ده‌ر)و (مامۆستا)ن، به‌ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی (66) ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن.2- هه‌ڵگری نازناوی زانستیی (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر)و (پرۆفیسۆر)ن، به‌ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی (70) ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن.مادده‌ی چواره‌م: له رێكه‌وتی 7/5/2012ه‌وه كار به حوكمه‌كانی هه‌مواری یه‌كه‌می یاساكه ده‌كرێت.مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانلهپێناو دابینكردنی باشترین هه‌ل بۆ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌و هه‌ڵگرانی نازناوی زانستی و به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌وڵ و كۆششیان بۆ په‌ره‌پێدان و پێشكه‌شكردنی ئاستی زانستی، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2013 یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی فیدڕالی ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان - عێراق |
8
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2013 یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی فیدڕالی ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان - عێراق |
8
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (29)ی رۆژی 10/6/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2013 یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی فیدڕالی ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان - عێراقماددهی یه‌كه‌م:جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی (فیدڕالی) ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (32)ی ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان – عێراقداو كاركردن به حوكمه‌كانی.مادده‌ی دووه‌م: ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كانی (كارگێڕی و زانستی و ئه‌كادیمی) هه‌رێم ده‌چنه جێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته فیدڕالیه‌كان له هه‌ر شوێنێكی یاسای ناوبراودا هاتبن.مادده‌ی سێیه‌م:له‌كارخستنی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره (32)ی ساڵی 2012 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره (23)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمداو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:یه‌كه‌م: فه‌رمانبه‌ری راژه‌ی زانكۆیی له‌وانه‌ی:1- هه‌ڵگری نازناوی زانستیی (مامۆستای یاریده‌ده‌ر)و (مامۆستا)ن، به‌ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی (66) ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن.2- هه‌ڵگری نازناوی زانستیی (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر)و (پرۆفیسۆر)ن، به‌ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی (70) ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن.مادده‌ی چواره‌م: له رێكه‌وتی 7/5/2012ه‌وه كار به حوكمه‌كانی هه‌مواری یه‌كه‌می یاساكه ده‌كرێت.مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانلهپێناو دابینكردنی باشترین هه‌ل بۆ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌و هه‌ڵگرانی نازناوی زانستی و به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌وڵ و كۆششیان بۆ په‌ره‌پێدان و پێشكه‌شكردنی ئاستی زانستی، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (13)ی ساڵی/ 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (2002)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان |
4
یاسای ژماره (13)ی ساڵی/ 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (2002)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان |
4
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 13رۆژی ده‌رهێنان: 1/7/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (26)ی رۆژی (30/6/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (13)ی ساڵی/ 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (2002)ی ره‌سمه عهدلییهكانماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002 هه‌موار ده‌كرێ و وشه‌ی (یه‌كه‌م) كه له دوای (مادده/34)ه‌وه هاتووه لاده‌برێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:بڕه پاره‌و رێژه‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌گه‌لی (10، 15 یه‌كه‌م و دووه‌م، 16، 17، 19، 20/ یه‌كه‌م – أ، ب، ج، 21/یه‌كه‌م، 22/ یه‌كه‌م، 23 یه‌كه‌م و دووه‌م، 24، 25، 26، 27/ یه‌كه‌م، 28/یه‌كه‌م و سێیه‌م و چواره‌م، 29، 34/ دووه‌م و سێیه‌م، 35/یه‌كه‌م و دووه‌م، 37، 42/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 43، 44، 45، 49/ سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م، 53/ شه‌شه‌م و ده‌یه‌م)ی یاسای ژماره (114)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كاندا هاتووه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێن.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌و ره‌سمه‌ی كه له زنجیره‌ی (21)ی مادده‌ی (دووه‌م)دا هاتووه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: (2%) به مه‌رجێ له (1000) هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی به‌ركارخستنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (2002)وه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2001 یاسای دیاری كردنی ته‌مه‌نی جینائی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا |
6
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2001 یاسای دیاری كردنی ته‌مه‌نی جینائی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا |
6
یاسای دیاری كردنی ته‌مه‌نی جینائی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدابه ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره ده‌رهێنان: 14 رۆژی ده‌رهێنان: 11/10/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و ، له‌سه‌ر داواكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (6)ی رۆژی (10/10/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و ، به پێی ئه‌و صەڵاحییاتەش كه بڕگه‌ی (3)ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2001 یاسای دیاری كردنی ته‌مه‌نی جینائی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقداماددهی یه‌كه‌م:به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه یاسای ژماره (76)ی ساڵی 1983ی چاودێری مێرد مندڵان (رعایه الاحداث) له هه‌رێمی كوردستاندا به‌سه‌ر مێرد منداڵی كه‌تن كه‌ر (جانح)و ئه‌و بچووك و مێرد منداڵانه‌شدا كه تووشی كه‌تن ده‌بن و به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیشیاندا پیاده بكرێ، ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه به ماناكانی به‌رامبه‌ریان لێك ده‌درێنه‌وه:ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو نه‌كردبێ به بچووك له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.ئه‌وه‌ی (11) ساڵانی ته‌واو كردبێ وهه‌ژده ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به مێردمنداڵ (حدث) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو كردبێ و (15) ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به منداڵ قه‌ڵه‌م ده‌درێ. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (15) ساڵانی ته‌واو كردبێ و (18) هه‌ژده ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به لاو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. خاوه‌نه‌كانیان: باوكه، دایكه، یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه بچووكێ ، یان منداڵێكی له ژێر سایه‌دا بێ، یان به بڕیارێكی دادگا یه‌كێ له‌و دووانه په‌روه‌رده بكات.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر كه‌سێ له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یدا ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو نه‌كردبێ، داوای جه‌زائی (الدعوی الجزائیة) له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌سه‌ر ناكرێته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی (3)و مادده‌ی ( 47 - یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (76)ی ساڵی 1983 ی چاودێری كردنی مێرد منداڵان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له كار ده‌خرێ و، له جیاتی ئه‌و دوو مادده‌یه حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م یاسایه ده‌خرێته به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت كاری پێ ناكرێت.مادده‌ی پێنجه‌م:پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركارو حوكمه‌كانیش ئه‌و ده‌عوایانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه هێشتا حوكمی بنبڕیان بۆ ده‌رنه‌چووه. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراقهۆکارە پێویستهكانبۆ به‌رجه‌سته كردن و به گوێره‌ی سیاسه‌ت و بۆچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌رامبه‌ر به منداڵ و به‌رپرسیارێتی بۆ ئاماده‌كردنی بارودۆخێك كه ده‌رفه‌ت بدات به به‌شداری به‌شێوه‌یه‌كی كارامه و داهێنه‌رانه له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری و په‌ره‌پێدان به توانا هزری و ره‌وشتی و رۆحییه‌كانی له میانی خێزانێكی یه‌كگرتووی پته‌و و دڵنیابوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامی و هاوبه‌ند بۆ منداڵه‌كانی و، ئاماده كردنی بارودۆخێكی گونجاو بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌سایه‌تی منداڵه‌كه به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و هاوسه‌نگ له ژینگه‌یه‌كی له باردا به تایبه‌تی كه ئه‌و منداڵه به ترسناكترین قۆناغه‌كانی ژیانیدا تێده‌په‌رێ و، مێرد منداڵیش پێش گه‌یشتنی به ته‌مه‌نی (11) ساڵان هۆشی لاوازه به‌رامبه‌ر به‌و كرده‌وانه‌ی ده‌یكات و پێچه‌وانه‌ی یاسان و، پێشبینی نه‌كردنی ره‌هه‌نده‌كانی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی و، ئه‌و ترسناكییەی كه لێی ده‌بێته‌وه ،هه‌روه‌ها ئه‌و زیانه‌ی كه له كۆمه‌ڵ ده‌كه‌وێت به هۆی و چ بهرپرسێتیهكی جینائی له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت و چ به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت به‌و هۆیه‌وه سزا‌و بێ به پێی ئه‌و ئاراسته باوانه‌ی له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان له بواری چاودێری نهوجەوانان و پاراستنیان له (الجنوح) و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و لادان و كهتنانهی كه توشیان ده‌بێ و بۆ ئه‌وە كه حوكمه‌كانی یاسای چاودێری كردنی نه‌وجه‌وانان زیاتر گونجاو بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی په‌یوه‌ندار به سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ویاسایەکان و په‌یوه‌ست به مافی منداڵان و سه‌په‌رشتی كردنیان و حوكمه‌كانی رێكکه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی منداڵ په‌سه‌ندكراو له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له 3/ ئەیلول/ 1990 مۆركراوه....
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2013 یاسای راگرتنی كار كردن به یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (9)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق |
3
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2013 یاسای راگرتنی كار كردن به یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (9)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق |
3
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (33)ی رۆژی 19/6/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2013 یاسای راگرتنی كار كردن به یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (9)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م:كارنه‌كردن به حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ی ژماره (9)ی ساڵی 2008 درێژ ده‌كرێته‌وه تاوه‌كو 15/7/2015. مادده‌ی دووه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)، بڵاو ده‌كرێته‌وه. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق...
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی جێ به‌جێ كردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188) ی ساڵی (1959)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق |
28
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی جێ به‌جێ كردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188) ی ساڵی (1959)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق |
28
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان - عیراق. ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (16)ی رۆژی 13/11/2008دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد:- یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی جێ به‌جێ كردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188) ی ساڵی (1959)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: كاركردن به‌بڕگه (1) له‌مادده‌ی (سێیه‌م) له‌یاسای ژماره(188)ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو، له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:1- هاوسه‌رگیریی گرێبه‌ندێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه له نێوان ژنء پیاودا كه به هۆیه‌وه هه‌ریه‌ك بۆ ئه‌وه‌كه‌ی دی به پێی شه‌رع حه‌ڵاڵ ده‌بێ و مه‌به‌ست لێی پێكهێنانی خێزانه له سه‌ر بنچینه‌ی خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی و به‌ر پرسیاریێتی هاوبه‌ش به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.دووه‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی (7،6،5،4)ی ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:نابێ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ژنێك پتر بكرێت مه‌گه‌ر به رێگه‌پێدانی دادوه‌رنه‌بێ.ده‌بێ رێگه‌دانیش ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت:أ- له‌به‌رده‌م دادگا ره‌زامه‌ندیی هاوسه‌ری یه‌كه‌م له سه‌ر ژنهێنانی دووه‌می مێرده‌كه‌ی وه‌ربگیرێ.ب- تووشبوونی ژنه‌كه به نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نی سه‌لمێنراو كه ڕێگه له كاری سه‌رجێی ژن و مێردایه‌تی بگرێ و ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی نه‌بێ، یاخود نه‌زۆك بێ. كه به راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تی پزیشكی سه‌لمێنرابێ.ج- ئه‌و پیاوه‌ی ژنی دووه‌م دێنێ توانای دارایی وای هه‌بێ كه به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی پتر له ژنێك بكات و ئه‌مه‌ش ده‌بێ به به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی بسه‌لمێنێ و له كاتی رێكاری گریبه‌ندی هاوسه‌رگیریه‌كه‌دا پێشكه‌ش به دادگای بكات.د- ده‌بێ مێرده‌كه له به‌رده‌م دادگا به‌ڵێنامه‌یه‌ك به نووسین به‌ر له گریبه‌ندیی هاوسه‌رگیریی پێشكه‌ش بكات به به‌دیهێنانی دادوپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له نێوانی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌ی له چوونه سه‌رجێی هاوسه‌ری و په‌یوه‌ندییه‌كانی دیكه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌ڕووی (ماددی و مه‌عنه‌وی)یه‌وه.ه- نابێ ژنه‌كه ئه‌و مه‌رجه‌ی له گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی دانابێ، كه هه‌وێی به‌سه‌ر نه‌یه‌ت.و- هه‌ر كه‌سێكی گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی بۆ زیاتر له ژنێك به پێچه‌وانه‌ی هه‌ریه‌ك له بڕگه‌كانی (أ،ب،ج،د،ه) له (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه كرد، به‌حه‌پس كردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كهمترو له ساڵێكیش زیاتر نه‌بێ و به غه‌رامه‌یه‌كی ده ملیۆن دیناریش سزاده‌درێ.ز- نابێ دادوه‌ر جیبه‌جێ كردنی ئه‌و سزایانه‌ی كه له بڕگه‌ی (و) دا هاتوون ڕابگرێ.مادده‌ی دووه‌م:كاركردن به حوكمی مادده‌ی پێنجه‌م له‌یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌و جێی ده‌گرێته‌وه:شایسته‌یی له گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی به بوونی ئه‌و مه‌رجانه دێته دی، كه پێویسته له هاوگرێبه‌نده‌كان هه‌بن یان له‌وانه‌ی جێیان ده‌گرنه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: كاركردن به به‌ندی/د له بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی شه‌شه‌م ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:1-د- شایه‌دی دانی دوو شایه‌د كه شایسته‌یی یاساییان هه‌بێ بۆ گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیرییه‌كه لێره‌دا ژن و پیاو یه‌كسانن.دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك به‌زنجیره(ه) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌كه به‌م شێوه‌یه خواره‌وه:5- هاوسه‌ره‌كه بۆی هه‌یه له كاتی گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریدا مێرده‌كه‌ی مافی ئه‌وه‌ی بداتێ كه بۆی هه‌بێ ته‌ڵاقی به‌ده‌ست بێ.مادده‌ی چواره‌م:كاركردن به حوكمی بڕگه (2) له مادده‌ی حه‌وته‌م له‌م یاسایه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:2- دادوه‌ر بۆی هه‌یه ڕێگه بدات به‌یه‌ك له دوو هاوسه‌ره‌كان گه‌ر نه‌خۆشی ئه‌قڵی هه‌بێ هاوسه‌رگیریی بكات ئه‌گه‌ر به ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند ده‌ركه‌وت هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی زیان به كۆمه‌ڵگا ناگه‌یه‌نی و له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیه‌تی به‌مه‌رجێك هاوسه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی به روونی و به نووسین رازی بێ له كاتی گرێبه‌ندیی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م:كاركردن به حوكمی بڕگه(1) له‌مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-1- هه‌ر كه‌سێك شازده ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واوكرد و داوای هاوسه‌رگیریی كرد، دادوه‌ر بۆی هه‌یه ڕێگه‌ی پێ بدات،ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت شایسته‌یی و توانای جه‌سته‌یی هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش دوای ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رپه‌رششتیار (وه‌لی)ی شه‌رعی ده‌بێ و ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیار رێگربوو،ئه‌وا دادوه‌ر داوای لێده‌كات له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا قایل بێت، ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ی نه‌گرت یان ره‌خنه‌كه‌ی شیاوی ئه‌وه نه‌بوو گوێی پێ بدرێ، ئه‌وا دادوه‌ر رێگه‌ی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ده‌دات. دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك به زنجیره‌ی (3) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌كه‌و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:3- دایك به سه‌رپه‌رشتیار (وه‌لی) ئه‌مر داده‌نرێ كه باوك مردبی یان، دیارنه‌بێء دایكه‌كه به‌خێوی كردبی و له‌لای بێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:كاركردن به بڕگه‌كانی (2،1)ی مادده‌ی نۆیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:1- نابێ هیچ خزمێك یان كه‌سێكی بیانی یه‌كێك ناچاربكات چ نێر بێ و چ مێ بۆ هاوسه‌رگیریی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی خۆی و گرێبه‌ندی به زۆری به نادروست داده‌نرێ، ئه‌گه‌ر نه‌چووبێته په‌رده‌وه‌و له گه‌ڵی جووت نه‌بووبێ و ئه‌گه‌ر چووبیش ئه‌وا ڕاده‌گیرێ. هه‌روه‌ها كه‌سێك له خزمان یا جیا له‌وانیش رێگه له یه‌كێك بگرێ كه شایسته‌یی هاوسه‌رگیرییه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ هاوسه‌رگیریی.2- هه‌ركه‌سێكی سه‌رپێچی حوكمه‌كانی بڕگه(1)ی ئه‌م مادده‌یه بكات به حه‌پس كردن بۆ ماوه‌یه‌ك له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ سزاده‌درێ ئه‌گه‌ر له خزمه‌كانی پله یه‌ك بێ، به‌ڵام گه‌ر سه‌رپێچی كه‌ر له ئه‌وان نه‌بوو ئه‌وا سزاكه‌ی حه‌پس كردن ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ یاخود به‌ندكردنی بۆ ماوه‌یه‌ك له ده ساڵ زیاتر نه‌بێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:كاركردن به حوكمی بڕگه‌كانی (5،2) له مادده‌ی ده‌یه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-2- به‌یاننامه‌كه به راپۆرتێكه‌وه ده‌لكێندری كه له لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچووه‌و پشتگیریی ته‌ندروستی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه ده‌كه‌ن له نه‌خۆشی (كه‌می به‌رگه‌گرتن)ی تووشبوو و به‌رهه‌ڵستی ته‌ندروستی و به به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه‌ش كه یاسا ده‌یكاته مه‌رج.5- هه‌ر كه‌سێك گریبه‌ندی هاوسه‌رگیریی له ده‌ره‌وه‌ی دادگا بكات به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌دریت كه له ملیۆنێك دینار كه‌متر نه‌بێ و له سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ و سزاكه‌ی حه‌پس كردن ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كی دیكه‌ی له‌ژیانی هاوسه‌ری دا له ده‌ره‌وه‌ی دادگا گرێدا.مادده‌ی هه‌شته‌م:كاركردن به مادده‌ی بیست و سێیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیری و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-نه‌فه‌قه‌ی ژن ده‌كه‌وێته سه‌رشانی پیاوه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌ی كه ژنه‌كه هه‌بووبێ، ئه‌وا به‌رپرسیاریه‌كه هاوبه‌ش ده‌بێ ئه‌گه‌ر ژنه‌كه قایل بوو.مادده‌ی نۆیه‌م:كاركردن به بڕگه (1) ی مادده‌ی بیست و چواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- نه‌فه‌قه‌ی ژنێك كه هیچ په‌یوه‌ست بوونی ژن و مێردایه‌تی تێكنه‌دابێ كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون به قه‌رز داده‌نرێ و له ئه‌ستۆی مێرده‌كه‌یدا، ده‌بێ له‌و كاته‌ی كه مێرد له خه‌رج كردنی ئه‌و نه‌فه‌قه‌یه ده‌وه‌ستێ و نایدات.مادده‌ی ده‌یه‌م:كاركردن به حوكمه‌كانی مادده‌ی بیست و پێنجه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:یه‌كه‌م: لاساری (نشوز): بریتیه له خۆ به گه‌وره زانینی یه‌كێك له دوو هاوسه‌ره‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌یان وه‌كو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه:1- مێرد ژنه‌كه‌ی به جێبێڵێ یاخود، ژنه‌كه ماڵی مێردی به‌بێ مۆله‌تء به‌بێ ڕووی شه‌رعی جێبێڵێ.2- به خراپی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی هاوسه‌رگیریی هه‌ریه‌ك له‌دوو هاوسه‌ره‌كه یان كه‌موكوڕی نواند به مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن به هاوسه‌ره‌كه‌ی دی.3- ئاماده نه‌كردنی ماڵی شه‌رعی له‌لایه‌ن مێرده‌وه بۆ ژنه‌كه‌ی به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا بگونجێ.4- قه‌ده‌غه‌كردنی مێرد یا ژن بۆ هاتنه ناو ماڵ به‌بێ پاساوێكی شه‌رعی.دووه‌م: پێویسته له سه‌ر دادگا په‌له نه‌كات له ده‌رچواندنی حوكمه‌كه‌ی به لاساری یه‌ك له دوو هاوسه‌ره‌كه تاكو به ته‌واوی ئاگاداری هۆیه‌كانی لاساری نه‌بێ و ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی به كاربێنێ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هۆیانه‌ی ڕێگرن له پێشی.سێیه‌م: لاساری به هۆیه‌ك له هۆیه‌كانی لێك جودابوونه‌وه داده‌نرێ دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌شه مانگ له وه‌رگرتنی حوكمی لاساری پله‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:-1- ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه خۆی لاسار بوو، ئه‌وا پێویسته نه‌فه‌قه‌ی ژنه‌كه‌ی به درێژایی ماوه‌ی لاساری بدات و له باری جودابوونه‌وه‌شدا، پێویسته ماره‌یی پاشه‌كی و نه‌فه‌قه‌ی عیدده بدات و قه‌ره‌بووی ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته‌سه‌ری بكاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتبێته سه‌ری.ئه‌گه‌ر ژنه‌كه لاسار بوو، ئه‌وا له نه‌فه‌قه بێبه‌ش ده‌كرێ و ماره‌ییه پاشه‌كیه‌شی ناكه‌وێ له‌حاله‌تی لێك جودابوونه‌وه له یه‌كتری دوای چوونه په‌رده(دخول)، ئه‌گه‌ر هه‌موو ماره‌ییه‌كه‌ی وه‌رگرتبێ، ده‌بێ نیوه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه بیگێرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جودابوونه‌وه‌كه به‌ر له چوونه په‌رده‌وه بێت، ئه‌وا ماره‌یی پاشه‌كیه‌كه‌ی ناكه‌وێ و ناچار ده‌كرێ ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه له ماره‌یی پێشه‌كی بیگه‌رێنێته‌وه.چواره‌م: لێك جودابوونه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه به ته‌ڵاقی (بائین) داده‌نرێ له جۆری (به‌ینونه)ی بچووك.مادده‌ی یازدهم:كاركردن به حوكمی مادده‌كانی بیست و نۆیه‌م و سییه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه جێیان ده‌گرنه‌وه:(ئه‌گه‌ر مێرد به‌بێ نه‌فه‌قه ژنه‌كه‌ی جێهێشت و خۆی بزر كرد یان نه‌هاته‌وه، یاخود ون بوو یان به‌ندكرا، دادوه‌ر حوكمی خۆی ده‌دات به دانی نه‌فه‌قه له ڕۆژی به‌جێهێشتن و سندووقی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌فه‌قه‌ی خه‌ملێندراءخه‌رج ده‌كات).مادده‌ی دوازدهم: كاركردن به حوكمی مادده‌ی سی و سێیه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: (هیچ ملپێكه‌چكردنێك له‌لایه‌ن مێرده‌وه ناسه‌پێندرێته سه‌ر ژن و ژنه‌كه‌ش نایسه‌پێنێته سه‌ر مێرده‌كه‌ی بۆهه‌ر كارێك كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌ت و یاسابێ).مادده‌ی سێزده‌م:كاركردن به حوكمی مادده‌ی سی وچواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-یه‌كه‌م: ته‌ڵاقدان بریتیه له هه‌ڵگرتنی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی به شێوه‌یه‌كی راشكاو كه شه‌رع و یاسا ده‌لاله‌تی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌بێ به‌ستنه‌وه به دارشتنێكی سنووردار، یان زمانێكی دیاری كرا‌و به كه‌وتنی له‌لایه‌ن مێرد یان ژن ئه‌گه‌ر یه‌كێكی كرده بریكاری خۆی یان سه‌ر پشك كرابێت یاخود له دادوه‌ره‌وه بێ.دووه‌م: گوێ به وه‌كاله‌ت نادرێ له كاتی رێكاره‌كانی تۆژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌حكیم و له كه‌تنی ته‌ڵاق، ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستێك نه‌بێ له ئاماده‌بوونی یه‌كێك له‌دوو هاوسه‌ره‌كه.سێیه‌م: گوێ به ته‌ڵاق نادرێ به ئاماده‌بوونی دوو شایه‌دی ڕاستگۆ نه‌بێ له كاتی كه‌وتنیدا یان دان پێدانانی له‌به‌رده‌م هه‌ردووكیان یان له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا.مادده‌ی چوارده‌م:كاركردن به مادده‌ی سی و پێنجه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-1- ته‌ڵاقی سه‌رخۆش یان شێت و كه‌م ئه‌قل و ناچاركراو یان ئه‌و كه‌سه‌ی شت لێك جیاناكاته‌وه له ئه‌نجامی تووڕه‌یی یان كاره‌ساتی كتوپڕیاخود پیریی یان نه‌خۆشی ناكه‌وێ.2- ته‌ڵاقی ئه‌و نه‌خۆشه ده‌كه‌وێ كه نه‌خۆشی مه‌رگێتی یان له بارێكدا بووه كه ئه‌گه‌ری له ناوچوونی زۆربێ، ئه‌گه‌ر له‌و نه‌خۆشیه‌دا یان له‌و حاڵه‌ته‌دا مرد، به مه‌رجێك هه‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی له ده‌ست نه‌دابێت، ژنه‌كه‌ی ده‌بێته میراتگری هه‌رچه‌نده ته‌ڵاقه‌كه‌ش (بائین) بێت. مادده‌ی پازده‌م:كاركردن به حوكمی بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی سی و حه‌وته‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیریی و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-ئه‌و ته‌ڵاقه ناكه‌وێ كه به ژماره گوتراوه یا، به هێما، مه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌بێ و ته‌لاقی (موعته‌دده)ش ناكه‌وێ.مادده‌ی شازده‌م:كاركردن به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی سی و هه‌شته‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه.ته‌ڵاق دوو به‌شه:گیڕانه‌وه‌یی(ره‌جعی): ده‌شێ مێرد له‌كاتی عیدده سه‌ردانی ژنه‌كه‌ی بكات بێ گرێبه‌ستكردنه‌وه به مه‌رجێك ئاره‌زووی هه‌ردووكیان له‌سه‌ر چاكبوونه‌وه‌بێت.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌كانی (2، 3)ی مادده‌ی سی و نۆیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه.مێرد ناچار ده‌كرێت گۆژمه پاره‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ له سندوقێكی تایبه‌تی چاودێری خێزان دابنێ له‌لای دادگا له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی داوای ته‌ڵاق .ئه‌گه‌ر مێرد ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق دا و له‌لای دادگا ساغ بووه‌وه كه پیاوه‌كه خه‌تاباره له ته‌ڵاق دانی و ژنه‌كه‌ی له‌و باره‌یه‌وه تووشی زیان بووبوو، ئه‌وا دادگا حوكم ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی ژنه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات، به‌وه‌ی كه پیاوه‌كه‌ی ته‌ڵاقی داوه قه‌ره‌بووێكی وای بكاته‌وه كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ باری دارایی و پله‌ی خه‌تاو توندوتیژیه‌كه‌یداو تێكرا ته‌خمین ده‌كرێ به مه‌رجێك كه‌متر نه‌بێ له نه‌فه‌قه‌ی سێ ساڵ و زیاتریش نه‌بێ له پێنج ساڵ جگه له‌و مافانه‌ی دیكه‌ی كه سه‌لمێنراون.دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك به زنجیره‌ی(4) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:حكومه‌تی هه‌رێم چاودێری ژنی ته‌ڵاقدراوكه هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بێ ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و پاره‌یه‌كی مانگانه‌ی له‌لایه‌ن چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ، تاكو ده‌رفه‌تێكی كاركردنی بۆ ده‌ره‌خسێ، یاخود شوو ده‌كاته‌وه.مادده‌ی هه‌ژده‌م:كاركردن به بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی چله‌مین له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-5- ئه‌گه‌ر مێرد ژنێكی دیكه‌ی هێنا، ژنی یه‌كه‌می مافی داواكردنی لێك جودابوونه‌وه‌ی ده‌بێ.مادده‌ی نۆزده‌م:یه‌كه‌م: كاركردن به (2،1) له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی چل و سێیه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی به‌ندكرا به سزایه‌ك ئازادی موقه‌ییه‌د بكات بۆ ماوه‌ی (3) سێ ساڵ و زیاتر، دوای ساڵێك له جێبه‌جێ كردنی، هه‌رچه‌نده ده‌رامه‌تی هه‌بێ و خه‌رجی بكات.ئه‌گه‌ر مێرد ژنه‌كه‌ی بۆ ساڵێك و زیاتر به بێ پاساوی ڕه‌وا به‌جێهێشت و هه‌رچه‌نده مێرده‌كه شوێنی نیشته‌جێبوونی دیاربێ و ده‌رامه‌تی وای هه‌بێ لێی خه‌رج بكات.دووه‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی چل و سێیه‌م له یاساكه له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ.مادده‌ی بیسته‌م:كاركردن به حوكمی مادده‌ی چل و چواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-(ده‌شێ هۆیه‌كانی لێك جودابوونه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی به هه‌موو هۆیه‌كانی سه‌ڵماندن و له‌وانه‌ش ئه‌و شایه‌دییانه‌ی كه گوێیان لێگیراوه، ئه‌گه‌ر به ته‌واوتر هاتبێ و ئه‌مه‌ش دادگا دیاری ده‌كات، به‌ده‌ر له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه یاسا هۆیه دیاریكراوه‌كانی سه‌ڵماندنیانی ده‌ستنیشانكردووه.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:كاركردن به بڕگه‌كانی (3،1) له مادده‌ی چل و شه‌شه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:لابردنی كۆتی هاوسه‌رگیری (خولع) به ده‌ربڕینی (خولع)ه یاخود به‌وه‌ی كه ماناكه‌ی ده‌به‌خشێ، به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێ له‌وه‌ی وه‌ریگرتووه له ماره‌یی دیاریكراو و مه‌رجیش نییه مێرده‌كه به‌و (خولع)ه رازی بێ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بۆ دادوه‌ر له ڕێگه‌ی ته‌حكیمه‌وه كه ژنه‌كه ناتوانێ له گه‌ڵیدا بژی.مادده‌ی بیست و دووه‌م:كاركردن به مادده‌ی په‌نجایه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:(ده‌بێ نه‌فه‌قه‌ی عیدده بۆ ژنه ته‌ڵاقدراوه‌كه له‌سه‌ر مێرده زیندووه‌كه‌ی بێ و هیچ نه‌فه‌قه‌یه‌ك به‌ناوی عیدده‌ی مردن نادرێت).مادده‌ی بیست و سێیه‌م: كاركردن به مادده‌ی په‌نجاو هه‌شته‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواراه‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-نه‌فه‌قه‌ی هه‌ر مرۆڤێك له‌ماڵی خۆیه‌تی ته‌نیا ژن نهفهقهكهی له‌سه‌ر مێردیێتی له‌كاتی گرێبه‌ندی ته‌واودا.مادده‌ی بیست و چواره‌م:كاركردن به مادده‌ی حه‌فتاو چواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ئه‌گه‌ر رۆڵه‌ی رۆڵه له‌گه‌ڵ رۆڵه‌دا كۆبوونه‌وه یاخود رۆڵه‌ی رۆڵه‌ی رۆڵه له‌گه‌ڵ رۆڵه‌ی رۆڵه‌دا كۆبوونه‌وه و ئه‌گه‌ر هاتنه خواره‌وه‌ش جێی باوكی كۆچكردوویان یان دایكی كۆچكردوویان ده‌گرنه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌یانكه‌وێ له میرات بۆیان دێته خوار هه‌رچه‌نده له ژیانیش دامابێ، به‌مه‌رجێك له سێیه‌كی میراته‌كه زیاتر نه‌بێ، ئه‌گه‌ر میراتیان نه‌گرت و باپیر یان داپیر ئه‌وه‌ی ده‌یان كه‌وێ پێیان نه‌دان و ئه‌گه‌ر كه‌متریان پێدان له‌وه‌سیه‌تی واجیب بۆیان ته‌واو ده‌كرێ.حوكمه‌كانی وه‌سیه‌تی واجیب رۆڵه‌كانی براو خوشكانیش ده‌گرێـته‌وه جا ئه‌گه‌ر نێر بن یاخود مێ و ئه‌گه‌ر هاتنه خواره‌وه‌ش و بۆ هه‌ردوو هاوسه‌ریش دێته خوار ئه‌گه‌ر ژنه‌كه ئه‌هلی كیتاب بێ.خاوه‌ن میرات له سه‌رده‌می ژیانیدا بۆی هه‌یه ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر میراتگرانی نێر‌و مێ به‌یه‌كسانی دابه‌ش بكات، یاخود ئه‌مه رابسپێرێ به‌مه‌رجێك له‌سێ یه‌كی میراته‌كه زیاتر نه‌بێ و به‌ره‌زامه‌ندیی ئه‌وانی تربێ ئه‌گه‌ر له‌سێیه‌ك پتربوو.خاوه‌ن میرات بۆی هه‌یه رابسپێرێ پتر نه‌بێ له سێیه‌كی میراته‌كه‌ی بدات به میراتگرێك.ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی ئه‌رك (واجیب) ناكۆك بوو له‌گه‌ڵ وه‌سیه‌تی هه‌لبژێدراو(ئیختیاری) ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان پێش هی دووه‌میان ده‌خرێ.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:كاركردن به حوكمی بڕگه(1) له مادده‌ی نه‌وه‌دو یه‌كه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێـته‌وه:-1/ مێرد له‌گه‌ڵ لقی میراتگری ژنه‌كه‌ی چواره‌یه‌كی ده‌كه‌وێ و ئه‌گه‌ر نه‌یبێ ئه‌وا نیوه‌ی ده‌كه‌وێ. به‌ڵام ژن له‌گه‌ڵ بوونی لقی میراتگر ئه‌وا هه‌شت یه‌ك ده‌گرێ و له‌كاتی نه‌بوونیشی ئه‌وا چواریه‌ك ده‌گرێ دوایی ده‌رهێنانی به‌شه‌كه‌ی خۆی كه به‌شداریی كردووه له پێكه‌وه نانی جێ ماوه‌كه (التركه) (میراته‌كه) دا.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان ـ عیراق هۆكاره‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایهبههۆی گرنگی یاسای باری كه‌سییه‌تی و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ به تاك و كۆمه‌ڵ و له پێناو به‌روه‌پێش بردنی كۆمه‌ڵگای كوردستانی و ڕێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵایه‌تی و دابینكردنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی سه‌باره‌ت به مامه‌له كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوته‌ریبی له نێوان یاسا‌و گۆڕاكارییهكانی شارستانی سهردهمداو به‌مه‌به‌ستی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاراسته‌و ڕوانینی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ به‌هێزكردن و زامنكردنی مافه‌كانی ئافره‌تانی و ژنانی كوردستانی و دابینكردنی دادپه‌روه‌ری ته‌واوی نێوان ژن و پیاو دووباڵی ژیانی مرۆڤایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2021 یاساى هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژمارە (30)ی ساڵی 1984 لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق |
8
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2021 یاساى هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژمارە (30)ی ساڵی 1984 لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق |
8
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (6)ی ڕۆژی 9/11/2021 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2021 یاساى هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژمارە (30)ی ساڵی 1984 لە هەرێمی كوردستان ـ عێراقماددهی (1) ماددەى (24)ی یاساکە هەموارى پیادەکردنى دەکرێت، و بڕگەیەکی بە زنجیرەى (یەکەم) بۆ زیاد دەکرێت، و بەوپێیە زنجیرەى بڕگەکانى دواتر ڕێکدەخرێتەوە و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم:وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق، لایەنى تایبەتمەند دەبێت بە تۆمارکردنى ناوى بازرگانى و ڕێکخستنى تۆمارنامەى بازرگانى.ئەنجوومەنى وەزیران ئەرکى پێکهاتەکانى وەزارەت، لە ڕووى ڕێکخستنى تۆمارنامەى بازرگانى و پێدانى ناوى بازرگانى، بە پەیڕەوێک ڕێکدەخات كە بۆ ئەم مەبەستە دەریدەكات.مادده‌ی (2) دەقى بڕگەى (یەکەم) لە ماددە (25)ى یاساکە هەموارى پیادەکردنى دەکرێت، و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: پێویستە تۆماركاری ناوە بازرگانییەكان ناوی بازرگانی تۆماربكات، بەمەرجێك لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایە گونجاوبێت، و ڕەتی بكاتەوە ئەگەر پێچەوانەی بێت، هەروەها پێویستە لەهەردوو باری تۆماركردن و ڕەتكردنەوەدا، بڕیارەكەی لە بڵاوكراوەی تایبەت بە ناوە بازرگانییەكان، كە بۆ ئەم مەبەستە دەریدەكات، بڵاوبكاتەوە.مادده‌ی (3)ماددەى (26)ی یاساکە هەموارى پیادەکردنى دەکرێت، و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق ئەرکەکانى هاتوو لەم یاسایە، پەیوەست بە تۆمارکردنى ناوە بازرگانییەکان و تۆمارنامەى بازرگانى دەگرێتە ئەستۆ.مادده‌ی (4)دەستەواژەکانى (ژوورە بازرگانى و پیشەسازییەکان) و (یەکێتى گشتی ژوورە بازرگانى و پیشەسازییە عێراقییەکان) و (ژوورى بازرگانى و پیشەسازى تایبەتمەند) کە لە ماددەکانى (27، 29، 31، 32) و بڕگەى (دووەم)ى ماددەى (36)ى یاساکە هاتوون، دەگۆڕدرێن بە دەستەواژەى (وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق)مادده‌ی (5)ڕەسمى تایبەت بە تۆمارکردنى ناوە بازرگانییەکان و تۆمارکردن لە تۆمارنامەى بازرگانى و هەموو بابەتەکانى پەیوەندیدار پێیەوە بە ڕێنمایى دیاریدەکرێت، کە وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق، بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزیرى دارایى و ئابوورى هەرێمی كوردستان ـ عێراق دەریدەکات.مادده‌ی (6)پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم یاسایە جێبەجێ بكەن.مادده‌ی (7)كار بە دەقی هیچ یاسا و بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت.مادده‌ی (8)ئەم یاسایە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت. د.رێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچواندنبەمەبەستی ڕێكخستنەوەی تۆمارنامەی بازرگانی و تۆماركردنی ناوە بازرگانییەكان و ڕاسپاردنی بە لایەنێكی فەرمی كە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیە لە هەرێمی كوردستان ـ عێڕاق، ئەم یاسایە دەرچوێندرا....
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2010 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره(9)ی ساڵی 2008 |
4
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2010 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره(9)ی ساڵی 2008 |
4
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 )له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (17)ی رۆژی 1/12/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2010 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره(9)ی ساڵی 2008مادده‌ی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی(دووه‌م) له مادده‌ی(سێیه‌م) له یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008دا هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:گرێبه‌ستی به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ی بهكرێدراو جگه له مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون كه پێش جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه به‌ستراوه دڕێژ ده‌بێته‌وه تاكو 15/7/2012 له رۆژی جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008ه‌وه‌و دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ئاماژه‌پێكراو ده‌كه‌وێته ژێر حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره(40)ی ساڵی1951ی هه‌مواركراوی كارپێكراو له هه‌رێمدا.مادده‌ی دووه‌م:یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و داوایانه ده‌گرنه‌وه كه له‌به‌رده‌م دادگا تایبه‌تیه‌كان به‌پێی یاسای سه‌ره‌وه بینراون و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌باره‌وه ده‌رنه‌چووه.دووه‌م: ڕاگرتنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌و داوایانه ده‌رچوونه كه یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008 ده‌یانگرێته‌وه و بڕیاره‌كانی چۆڵ كردنیان جێبه‌جێ نه‌كراوه، هه‌تا 15/7/2012.مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیهكانی دهرچوونیله پێناوی سه‌ر له‌نوێ رێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان خاوه‌ن موڵك و كرێچی و پێدانی ماوه‌یه‌كی تر به هه‌ردوولا بۆ ئاگا‌داربوو‌نیان له‌باره یاساییه نوێكانی بهكرێدراو تا كاروباری خۆیان رێك بخه‌ن و ماوه‌یه‌كی ته‌واو به هۆیه‌كانی راگه‌یاندن بدرێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی یاسایی له‌م بواره‌دا بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا. ...
یاسای ژماره (16)ی ساڵی2012یاسای جێبه‌جێكردن و هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق |
9
یاسای ژماره (16)ی ساڵی2012یاسای جێبه‌جێكردن و هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق |
9
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (27)دا كه رۆژی 10/12/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (16)ی ساڵی2012یاسای جێبه‌جێكردن و هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی یه‌كه‌م:جێبه‌جێكردن و هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقداو، كاركردن به حوكمه‌كانی.مادده‌ی دووه‌م:له‌كارخستنی مادده (16)ی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقداو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:یه‌كه‌م: زمانی فه‌رمی پێشكه‌شكردن و دۆكیومێنتكردنی سه‌نه‌د له هه‌رێمی كوردستان – عێراقدا، زمانی كوردی و عه‌ره‌بیه.دووه‌م: زمانی رێكخستن و دۆكیومێنتكردنی سه‌نه‌د له هه‌رێمی كوردستان – عێراقدا، زمانی كوردییه یان عه‌ره‌بیه.سێیه‌م: دادنووس بۆی هه‌یه به زمانێكی بیانی سه‌نه‌د دۆكیومێنت بكات و بینووسێته‌وه ئه‌ویش له دوای زانینی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له رێگه‌ی وه‌رگێرێكی سوێندراو.مادده‌ی سێیه‌م:دامه‌زراوو فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان - عێراق و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پۆستن تیایاندا، جێگه‌ی دامه‌زراوو فه‌رمانگه‌كانی ناوه‌ندیی و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پۆستن تیایاندا، له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م یاسایه‌دا هاتبن، ده‌گرنه‌وه.مادده‌ی چواره‌م: له‌كارخستنی برگه‌ی (شه‌شه‌م)ی مادده (11)ی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان – عێراقداو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:شه‌شه‌م: دادنووس بۆی هه‌یه، به‌گوێره‌ی قه‌ناعه‌تی خۆی، توانای دارایی ده‌سته‌به‌ر (كفیل) له سنووری (1.500.000) یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار، پشتگیریی بكات.مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی دادنووس بداته ئه‌ندامی داواكاری گشتی یان جێبه‌جێكاری داد یان به‌رێوه‌به‌ری چاودێریی ناكامان به مه‌رجێك ماوه‌ی پیاده‌كردنیان بۆ كاری یاسایی له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی دادنووس بداته لێكۆڵه‌ری داد یان یاریده‌ده‌ری دادگه‌ریی له نێوان كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به مه‌رجێك ماوه‌ی پیاده‌كردنیان بۆ كاری یاسایی له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له دوای نه‌وه‌ت رۆژ له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق هۆیه پێویستكارهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا فه‌رمانگه‌كانی دادنووسیی له هه‌رێمدا به‌پێی یاسای دادنووسانی عێراقی ههڵوهشێندراوهی ژماره (27)ی ساڵی 1977 و یاسای تۆماركردنی ئامێره‌كانی ژماره (31)ی ساڵی 1939دا، كار ده‌كه‌ن، كه ئه‌م دوو یاسایه‌ش یاسای كۆنن و له‌گه‌ڵ كاتی ئێستادا ناگونجێن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای دادنووسانی عێراقی ژماره (33)ی ساڵی 1998، كه حوكمه‌كانی تۆماركردنی ئامێره‌كانی له‌گه‌ڵدا لێكدراوه‌و كراونه‌ته یاسایه‌كی یه‌كخراو بۆ دادنووسان به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كپارچه‌یی بابه‌ت، وه له پێناو جێبه‌جێكردن و هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی له هه‌رێمدا، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....