یاسای ژماره (10) ساڵی 1993 یاسای چاپه‌مه‌نی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 19
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (10) ساڵی 1993 یاسای چاپه‌مه‌نی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 19
یاسای چاپه‌مه‌نیی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 24مێژووی بڕیار 25/4/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری رۆشه‌مبیری و بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 18/ 4/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (10) ساڵی 1993 یاسای چاپه‌مه‌نی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشه‌مبیری هه‌رێم.3-وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم.4-چاپكراوی خوله‌كی (ده‌وری) هه‌ر چاپكراوێك كه به‌رده‌وام كه چماره‌ی زنجیره‌یی و لهه كاتێكی دیاریكراودا ده‌ربچێ وه‌ك رۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوه و هه‌رچی یه‌كی له‌م بابه‌تانه بێ.5-چاپكراوی نا خوله‌كی (ناده‌وری) هه‌ر چاپكراوێك كه بۆ یه‌ك جار ده‌ربچێ یا به‌ش به‌شی دیاریكراو بێ به بێ گوێدانه چاپكردنه‌وه (اعاده الگبع) وه‌ك مه‌وسووعه و قامووس و كتێب و نامیلكه‌و نه‌خشه (خریگه)و رسم و هه‌رچییه‌كی له‌م بابه‌ته بێ.مادده‌ی دووه‌م:چاودێری (رقابه) له هه‌رێمدا ناخرێته سه‌ر چاپه‌مه‌نی و هه‌ر هاوڵاتییه‌كی سه‌ربه‌سته له دهركدرنی هه‌ر چاپهمهنیهكدا به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه.مادده‌ی سێیه‌م:مه‌رجه چاپه‌مه‌نی خوله‌كی خاوه‌نی (امتیاز)و سه‌رۆكی نووسینی عه‌بێ كه ده‌بێ خوێندنه‌وه و نووسین به زمانی چاپكراوه‌كه بزانن و ئه‌هلیه‌تی یاسایی ته‌واویان هه‌بێ له‌سه‌ر تاوانێك (جنایه) یا كه‌تنێكی (جنحه) ناسیاسی له‌كه‌دار كه‌ری شه‌ره‌ف حوكم نه‌درابن.مادده‌ی چواره‌م:خاوه‌نی (امتیاز)و سه‌رۆكی نووسینی چاپكراویی خوله‌كی به هاوبه‌شی له‌به‌ر ده‌م یاسا و دادوه‌ریدا لێ ی به‌رپرسیارن.مادده‌ی پێنجه‌م:1-هه‌ر هاوڵاتییه‌كی عیراقی نبشتهجێی هه‌رێم كه بیه‌وێ چاپكراوێكی خووله‌كی ده‌ربكا ده‌بێ داخوازییه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیری رۆشه‌مبیری بكا تیایدا ناوی خۆی و ناوی سه‌رۆكی نووسین و ناوی چاپكروهكه و زمانه‌كه‌ی دیاری بكا.2-وه‌زیر ده‌بێ له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی تۆمار كردنی داخوازیهكهوه له لای وه‌زاره‌ت بڕیاری خۆی له باره‌یه‌وه بدا.3-ئه‌گه‌ر وه‌زیر له ماوه‌یه‌ی برگه‌ی (2)دا بڕیاری خۆی نه‌دا چاپكراوه خوله‌كییه‌كه له رووی یاساییه‌وه به رێپێدراو داده‌نرێ.4-له حاڵه‌تی ره‌ت كردنه‌وه‌ی داخوازیهكهدا خاوه‌نی داخوازییه ره‌تكراوه‌كه بۆی هه‌یه له ماوه‌ی ده رۆژدا له‌و رۆژه‌ی پێی راده‌گه‌ێنرێ له لای دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێم تانووت له بڕیاری وه‌زیردا بڕیاری دادگاش بن بڕ (قگعی) ده‌بێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:1-چاپكراوی خوله‌كی له كاتی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌یه‌وه ده‌بێته خاوه‌نی بوون (وجود)ی لاسایی خۆی و ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ویستی ئه‌و بوونه‌ی نه‌هێلێ، ده‌بێ به نووسین وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكا و ئه‌و سا له رۆژی تۆمار كردنی ئاگادار كردنه‌وه له لای وه‌زاره‌ت بوونه یاساییه‌كه‌ی نامێنێ.2-ده‌شێ خاوه‌نی (امتیاز) یا سه‌رۆكی نووسین یا هه‌ردووكیان بگۆردرێن به مه‌رجێ وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:ده‌بێ خاوه‌نی (امتیاز)ی چاپكراوی خوله‌كی به پێی حاڵی چاپكراوه‌كه ده‌فته‌ری تۆماری یاسایی ئسوڵیی (السجلات القانونیه الاسولیه)ی سه‌لمێنراو له لایه‌ن داد نووسه‌وه رێك بخا.مادده‌ی هه‌شته‌م:1-ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ چاپكراوی ناخولهكی چاپ كا ده‌بێ پێشه‌كی له لای كتێبخانه‌ی نیشتامنی هه‌رێم تۆماری بكا و دانه‌یه‌كی وه‌ك خۆی (گبق الاصل) به‌وی بسپێرێ.2-ئه‌وه‌ی چاپكراوی ناخولهكی ده‌دا به چاپ كردن ده‌بێ دوای چاپكردنی چه‌ند دانه‌یه‌كی لێ بسپێرێ به كتێبخانه‌ی گشتی هه‌رێم.3-ده‌بێ چاپكراوی خوله‌كی كه چاپ ده‌كرێ ناوای دانه‌ر یا دانه‌ر و وه‌رگێر و پێشكه‌ش كه‌ری بۆ چتپ و بڵاوكه‌ره‌وه‌ی (ناشر)و ساڵی چاپ كردنی و ئه‌و چاپخانه‌ی لێ چاپ كراوه و ژماره و رۆژ سپاردنی به كتێبخانه‌ی نیشتمانی و ژماره‌ی دانه‌كانی تێدا بێ.مادده‌ی نۆیه‌م:بڵاوكردنه‌وه (النشر) له‌و بابه‌تانه قه‌ده‌غه‌ن كه هانی كردنی تاوان و كاری تیرۆرستی (الارهاب) ده‌ده‌ن و رێ و شوێنی بۆ خۆش ده‌كه‌ن و تین و توانای بۆدابین ده‌كه‌ن یا جنێو و تانووت لێدان و ناو زراندنی كه‌سانیان تێدا بێ یا ده‌ستدرێژییان بۆ سه‌ر حورمه‌تی ئایین و مه‌زهه‌به‌كان و داب و نه‌ریت و سیسته‌می گشتی.مادده‌ی ده‌یه‌م:خاوه‌نی (امتیاز) یا سه‌رۆكی نووسین و نووسه‌ری وتار له چاپ كراوی خوله‌كی دا‌و پێشكه‌شكه‌ری چاپكراوی نا خوله‌كی، له حاڵه‌تی سه‌رپێچی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا، به پێی یاسا ره‌چاو كراوه‌كان ده‌كه‌ون و ه‌بر لێپرسینه‌وه‌ی یاساییه‌وه .مادده‌ی یازده‌یه‌م:1-ئه‌و داوا (دعوی) گشتیانه‌ی له سه‌رپێچی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌وه‌شێنه‌وه، له لایه‌ن داواكاری گشتی (الادعاء العام)و په‌سه‌ند كردن له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌و داوا تایبه‌تیانه‌ی لێی ده‌وه‌شێنه‌وه له لایه‌ن زهرهمهندهوه ده‌كرێن.2-ئه‌و داوایانه‌ی له بڕگه‌ی سه‌ره‌وه‌دا باس كراون نابێ دوای تێپه‌ربوونی سێ مانگ له رۆژی بلاشوكردنهوه وه بۆ چاپكراوی خوله‌كی و له كاتی ده‌ست كردنه‌وه به دابه‌ش كردن له چاپ كراوه نا خولهكیدا له لایه‌ن دادگاكانه‌وه ده‌بینرێن.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:1-حوكمی دادوه‌ری به گوناهباركردنی خاوه‌نی (امتیاز)و سه‌رۆكی نووسین به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له چاپ كراوی خوله‌كی دا خوودی چاپكراوه‌كه ناگرێته‌وه و بوونی (وجود)ی به‌رده‌وام ده‌بێ مه‌گه‌ر خاوه‌نی (امتیاز) خۆی وه‌های حه‌ز لێنه‌بێ كه ئه‌وسا حوكمی مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ردا جێبه جێ ده‌كرێ.2-حه‌كمی دادوه‌ری به گوناهباردنی پێشكه‌شكه‌ری چاپكراوی نا خوله‌كی بۆ چاپ خوودی چاپكراوه‌كه ده‌گرێته‌وه و تا كاتی لادانی هۆی گوناهباركردنه‌كه چاپ كراوه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كرێ.مادده‌ی سیازده‌یه‌م:هیچ كۆتێك له‌سه‌ر هاتنی چاپ كرا‌و بۆ ناو هه‌رێم و بردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی نییه ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێ كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی نۆیه‌می ئه‌م یاسیایهن و سه‌رپێچیكه‌ر ده‌كه‌وێته به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی یاساییه‌وه.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:سه‌ربه‌ستی كاری راگه‌یاندن بۆ په‌یامنێر و نوێنه‌رانی دام و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی بیانی له هه‌رێمدا مسۆگه‌ره و مه‌رج و بنچینه‌كانی كار كردنیان به رێنماییه‌ك دیاری ده‌كرێن كه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا.مادده‌ی پازده‌یه‌م:ده‌بێ خاوه‌نی ئه‌و چاپكراوه خولهكیانهی تا كاتی جێبه جێ كردنی ئه‌م یاسایه هه‌ن له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا حوكمی پێنجه‌می جێبه جێ بكه‌ن.مادده‌ی شازده‌یه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆئاسانی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه جێ بكا.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (11) ساڵی 1992یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری | 10
یاسای ژماره (11) ساڵی 1992یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری | 10
یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیریبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:36مێژووی بڕیار 16/11/1992بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری رۆشنبیری، بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 12/11/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (11) ساڵی 1992یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیریماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێم.وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم.بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشه‌مبیری هه‌رێم.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆیه.1-پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی ی رۆشنبیری كوردی و پێشخستنی به شێوه‌یه‌ك كه له گه‌ل به‌ها ره‌وشتیی یه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردهواری و ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی و ئاواته دیموكراتی یه‌كان و گه‌شه پێدانی گیانی گونجان و برایه‌تی له نێوان كور و كاڵانی گه‌لی كوردستاندا بگونجێ و به‌ستنی په‌یوه‌نی رۆشه‌مبیری له نێوان گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهاندا.2-پشتگیری كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌ی له هه‌رێمدا و یاریده‌دانی ئه‌دیبان و نووسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان به له‌چاپدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان.3-دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌ك بۆ چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه گه‌ری بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردن.4-دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ هه‌رێم.5-دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ندێكی گشتی بۆ هونه‌ره‌كان.6-هاندانی به‌هره‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و زارنستی و وه‌رزشی خولقێنه‌ری لاو.7-بایه‌خدانێكی بابه‌تی به رۆشنبیری مندا به ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه.8-پشتگیری كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی شانۆگه‌ری و هونه‌ره مللیه‌كان و پیشه‌سازی سینه‌مای كوردی.9-پشتگیری كردن و هاندانی یه‌كێتی و رێكخراو و یانه و تیپه رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری زانستیه‌كان.10-سازدانی میهره‌جان و دیدار و كۆری رۆشه‌مبیری و ئه‌ده‌بی و وه‌رزشی و رێكخستنی رێكخستنی پێشانگا و هونه‌ری شێوه‌كاری.11-بوژاندنه‌وه‌ی سامانی نه‌ته‌وایه‌تی ی میللی له گشت بواره‌كانی دا (ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، یشه میللی یه‌كان)و دامه‌زراندنی ئه‌تیكه خانه‌ی تایبه‌تلی بۆیان و پشتگیری و فراوانكردنی ئه‌وانه‌ی هه‌ن.12-گه‌ران بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان و پاراستنیان و وه‌رگرتنی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا و دامه‌زراندنی ئه‌نتیكه خانه‌یه‌كی نیشتیمانی و ئه‌نتیكه خانه‌ی ناوخۆیی بۆیان و پشتگری فراوان كردنی ئه‌وانه‌ی هه‌ن.13-ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه‌ك كه بێته ئۆرگانی حكومه‌ت.14-دامه‌زراندنی چه‌ند ئیزگه‌یه‌كی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن.15پشتگیری و كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی وه‌رزشی و كه‌شفی و لاوان له هه‌رێماد.مادده‌ی سێ یه‌م:1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵایی وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنیشاندانی له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكییه‌كانی هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان و رێنمایی یانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌نیان به ئه‌رركه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی یه‌وه له رووی یاسایی و به‌رێوه‌بردنی و هونه‌ری یه‌وه هه‌ی، له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسا و پیره‌و و رێنماییی یی كارپێكراوه‌كانی تر، هه‌ر وه‌كو له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراناد به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی و به‌رپرسیاره.2-به‌رپرسیاری وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر بۆیانی دیاری ده‌كا.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگا و به‌رێوه‌به‌رێتی پێكدێ:1-نووسینگه‌ی وه‌زیر.2-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت.3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت كه له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێكدێ:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره و كه‌سان.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ی ژمێرییاری پێداچوونه‌وه.ج-به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه‌دانان و پێداچوونه‌وه.د-به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی.ه-دایه‌ره‌ی قانوون.4-به‌رێوه‌به‌رێتی ی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر كه له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێكدێ:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ی هونه‌ره شێوه‌كاریه‌كان.ج-به‌رێوه‌به‌رێتی ی سینه‌ما و زانست.د-دایه‌ره‌ی رۆشنبیری منداڵ.ه-به‌رێوه‌به‌رێتی ی هانادنی زانستی.و-به‌رێوه‌به‌رێتی ی سامانی مللی.ز-به‌رێوه‌به‌رێتی ی لێكۆلینه‌وه‌ی ئاواز و مۆسیقا.ح-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رۆشنبیری توركمان.گ-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رۆشنبیری ئاشووری.ی-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رۆشنبیری له پارێگاكانی هه‌رێمدا.ك-خانه‌ی جل و به‌رگی كوردی.5-به‌رێوه‌به‌رێتی ی گشتی شوێنه‌واره‌كان كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌ت یه‌كانی شوێنه‌واری پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌سپێرێ.6- به‌رێوه‌به‌رێتی ی راگه‌یاندن كه له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێدێ:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ی ئاژانسی دهنگو باسی كوردستان.7- به‌رێوه‌به‌رێتی ی گشتی وه‌رزش و لاوانی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه‌ی ده‌به‌سترێته‌وه.8-ده‌زگای چاپه‌مه‌نی رۆژناوه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردنی كه ه پێی په‌یره‌وێكی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێنێ.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی كاتی به‌مه‌به‌ستی به‌دی هێنانی ئه‌و ئه‌ركانه پێكبێنێ كه له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه داده‌نرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: قه‌واره‌ی رێك پێكی وه‌زاره‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان پێره‌وێكی تایبه‌تی دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا، به‌رێوه‌به‌رێتی و به‌ش و لقی نوێ پێك بهێنێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكی دایه‌ره سه‌ره‌كی یه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپێرێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌و یاسا و رێنمایی و په‌یره‌وانه‌ی تایبه‌تن به رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش لاوانه‌وه له حكومه‌تی ناوه‌ندی یه‌وه ده‌رچوون، وه‌ها داده‌نرێن كه له كارپێكردنی ده‌بن تا وه‌ختی ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه یا هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه به‌مه‌رجێ له‌گه‌ڵ ئاوانته‌كانی گه‌لی كوردستان و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.ماده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه)له‌به‌ر ئه‌و ماوه دوور و درێژانه‌ی كه گه‌لی كورد و كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستادا دووچاری چه‌وساندنه‌وه‌ی رۆشنبیری و خنكاندنی ئایدۆلۆجی و كوشتنی گیانی خوڵقاندن و ته‌قه‌لای شێواندنی مێژووی و رۆشنبیری وسرینه‌وه‌ی ئاواته نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كان بوو بوون به تایبه‌تیش كه ئێستا وا هه‌لێكی مێژوویی هه‌ڵكه‌وتووه تا گه‌لی كوردستانی عێراق به دیموكراتیه‌ت و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانی بۆ په‌رله‌مانێكی دیموكراتی و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی خۆی شاد بێ، ئینجا له‌به‌ر پێویستی بوونی وه‌زاره‌تێك كه بایه‌خ به رۆشنبیری ره‌گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه و هونه‌ر و وه‌رزش و هه‌ر كاروبارێك كه په‌یوه‌ندی به‌م ئه‌ركه جۆراو جۆرانه‌وه هه‌بێ، ئه‌م یاسایه ده‌ركا....
یاسای ژماره (12) ساڵی 1997یاسای كۆری زانیاری كوردستان-عێراق | 27
یاسای ژماره (12) ساڵی 1997یاسای كۆری زانیاری كوردستان-عێراق | 27
یاسای كۆری زانیاری كوردستانی عێراقبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی-عێراقژمارهی بڕیار: 37به‌رواری بڕیار: 28/12/1997بڕیاربه گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی خۆیدا له رۆژی 28/12/1997 بڕیاری له‌سه‌ر دا‌و پشت به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 دا پێمان دراوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایهماندا.یاسای ژماره (12) ساڵی 1997یاسای كۆری زانیاری كوردستان-عێراق فه‌سڵی یه‌كه‌م(كۆر‌و ئامانجه‌كان)مادده‌ی یه‌كه‌م:له هه‌رێمی كوردستانی عێراق كۆرێك به ناوی (كۆری زانیاری كوردستانی عێراق) داده‌مه‌زرێ و به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كرێ.مادده‌ی دووه‌م:كۆر كه‌سایه‌تیه‌كی واتایی (معنوی) سه‌ربه‌خۆی هه‌یه.مادده‌ی سێیه‌م:باره‌گای كۆر شاری هه‌ولێر (پایته‌ختی هه‌رێم ) ده‌بێ و ده‌توانێ هه‌ندێ له دانیشتنه‌كانی به بڕیاری زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كاراكانی له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گاكه‌یدا ببه‌ستێ.مادده‌ی چواره‌م:كۆر بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات:كاركردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ووشه‌ی یه‌كگرتوو له ناو شێوه جیاوازه‌كانی زمانی كوردیدا بۆ گه‌یشتن به شێوازێكی ره‌سمی و یه‌كگرتوو.پاراستنی سه‌لامه‌تی زمانی كوردی و پاككردنه‌وه و پێشخستنی.گه‌شه پێدان به دراساتی كوردی و توێژینه‌وه زانستی و زمانه‌وانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له كاروانی پێشكه‌وتنی زانستی و رۆشنبیری دانه‌بڕیت.زیندوو كردنه‌وه‌ی كه‌لتووری كوردی و ئیسلامی له زانست و ئاداب و هونه‌ر و به‌ده‌رخستنی رۆڵی زاناكانی كورد له‌م بوارانه‌وه.گرینگی دان به خوێندنه‌كانی دیرۆك و شارستانییه‌تی كورد و كوردستان.هاندان و یارمه‌تیدانی دانان (التألیف) و وه‌رگێران له زمانی كوردییه‌وه‌و بۆ زمانی كوردی.پته‌و كردن و سازدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆره زانستییه‌كان و زانكۆكان و مه‌ڵبه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.مادده‌ی پێنجه‌م:كۆر ئامانجه‌كانی خۆی به‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست دێنێ:دانانی فه‌رهه‌نگ و مه‌وسوعاتی زانستی و زمانه‌وانی.ده‌ركردنی گۆڤار و چاپكراوه‌كان و گرینگی دان به كاروباری بڵاوكردنه‌وه.بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و به‌ڵگه‌نامه و لێتوێژینه‌وه‌ی ده‌قه كۆنه‌كان.سازدانی كۆنگره‌ی زانستی و زمانه‌وانی و به‌ستنی كۆر و سیمیناری رۆشنبیری و به‌شداری كردن له كۆنگره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.رێزلێنان له زانا و ئه‌دیب و توێژه‌ره‌وه و هونه‌رمه‌ندان.دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه‌ك و دروستكردنی چاپخانه‌یه‌ك.دروستكردنی بنكه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ست هێنان و پاراستنی ده‌ستنووسه‌كان. فه‌سڵی دووه‌م(ئه‌ندامیه‌تی له كۆڕدا)مادده‌ی شه‌شه‌م:كۆر پیك دێ له:ئه‌ندامه كاراكان (أعضاء عاملین) كه ژماره‌یان له (9) كه‌س كه‌متر نه‌بێ و له (15) كه‌س زیاتر نه‌بێ و (5) كه‌س له‌و ئه‌ندامانه (متفرغ) ده‌بن.ئه‌ندامانی یاریده‌ده‌ر (مؤازرین).ئه‌ندامانی شه‌ره‌ف.مادده‌ی حه‌فته‌م:ئه‌ندامی كارای كۆڕ مه‌رجه ده‌بێ:كورد، یا عێراقی بێ و، ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته (40) ساڵ.شاره‌زاییه‌كی ته‌واو له زمانی كوردی و له لقێك یا زیاتر له لقه‌كانی زانیاری دا هه‌بێ و، به‌رهه‌مێكی ره‌سه‌نیشی تێدا هه‌بێ، یا شاره‌زاییه‌كی باشی له یه‌كێ له زمانه زیندوو یا كۆنه‌كاندا هه‌بێ، هه‌روه‌ها له دیاری كردنی ده‌سته‌واژه‌كاندا به توانا و كارامه بێت.ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر (مؤازر)ی كۆر مه‌رجه ده‌بێ:شاره‌زای رێزمانی كوردی بێت.زانیاریه‌كی فراوان و به‌رهه‌مێكی باشی له یه‌كێك له لقه‌كانی زانیاری‌دا هه‌بێ.ته‌مه‌نی له (30) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.ئه‌ندامی شه‌ره‌ف مه‌رجه ده‌بێ:-خزمه‌تێكی باشی له یه‌كێك له لقه‌كانی زانیاری‌دا پێشكه‌ش كردبێ.ته‌مه‌نی له (50) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی هه‌شته‌م:سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (5) كه‌س بۆ ئه‌ندامیه‌تی كۆڕ هه‌ڵده‌بژێرێ كه مه‌رجی ئه‌ندامی كارایان تێدا بێ هه‌روه‌ك له بڕگه (1)ی مادده‌ی (7)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.پاشان ئه‌و ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوانه ئه‌ندامه كاراكانی تر ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی كردنی ئه‌ندامی كارا:به نووسین داوایه‌ك پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی كۆر بكات.دوو ئه‌ندامی كارا به نووسین (تزكیه) ی بكه‌ن و تیایدا پشتگیریی ره‌وشت پاكی و توانا زانستی و ئه‌ده‌بییه‌كانی بكه‌ن.به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه كاراكانی كۆڕ له ده‌نگدانێكی نهێنی دا.ده‌رچوونی بڕیارێك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ دامه‌زراندنی.ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر (مؤازر)و ئه‌ندامی شه‌ره‌ف به پاڵاوتنی دوو ئه‌ندامی كارا و به ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆڕ به ده‌نگدانێكی نهێنی وه‌رده‌گیرێن.فه‌سڵی سێیه‌م(سه‌رۆكایه‌تی و سكرتاریه‌تی كۆڕ)مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆكی كۆر به ئاماده بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه كاراكان و به ده‌نگدانێكی نهێنی و به‌زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگ ده‌بێ و به‌مه بڕیاری دامه‌زراندنی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ده‌رده‌چێ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ كه ده‌توانرێ بۆ ته‌نیا جارێك نوێ بكرێته‌وه.ئه‌گه‌ر ئه‌و زۆرینه‌ی كه له بڕگه‌ی (أ) ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه نه‌هاته دی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی زۆرترین ده‌نگ له ده‌نگدانی دووه‌مدا به ده‌ست بێنێ ده‌بێته سه‌رۆك، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان یه‌كسان بوون. ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆك به تیر و پشك (قرعه) ده‌بێ.مادده‌ی یازده‌یه‌م:سه‌رۆكی كۆر جێگرێكی ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی كۆڕ له ده‌نگدانێكی نهێنی دا به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگه‌كان یه‌كێك له نێوان ئه‌ندامه كاراكانی هه‌ڵده‌بژێرێت كه بۆ یه‌ك جار شیاوی نوێ كردنه‌وه ده‌بێت، له كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌م جێگای ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:سه‌رۆك بۆی هه‌یه له نێوان ئه‌ندامه كاراكاندا سكرتێری كۆڕ هه‌لبژێرێ، (متفرغ) ده‌بێ.سكرتێر ده‌بێته:-بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆر و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی.لێپرسراوی رێكخستنی نامه گۆرینه‌وه و په‌یوه‌ندیه گشتییه‌كان.لێپرسراوی نووسینه‌وه‌ی پرۆتۆكۆل و بریار لێدراوهكانی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.فه‌سڵی چواره‌م(ده‌سته‌و ئه‌نجومه‌نی كۆڕ)مادده‌ی سیازده‌یه‌م:كۆر ده‌سته‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێ كه له مانه پێك دێ:-سه‌رۆكی كۆر سهرۆكجێگری سه‌رۆك ئه‌ندام سكرتێری كۆر ئه‌ندام و بڕیاردهردوو له ئه‌ندامی كارای (متفرغ) كه ئه‌نجومه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا هه‌ڵیان ده‌بژێرێ كه به لایه‌نی كه‌م دوو سێ یه‌كی ئه‌ندامه كاراكانی ئاماده ده‌بن و بۆ چوار ساڵ ده‌بێ و یه‌ك جار شیاوی نوێكردنه‌وه ده‌بێ.ئه‌نجومه‌نی كۆر به لایه‌نی كه‌م مانگێ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌م ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییانه هه‌ڵده‌ستێت:ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و میلاكی كۆر بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆره‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ و له كاتی دیاری كراودا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێ.ریكخستنی كار‌و باری به‌رێوه بردن و دارایی كۆر به پێی پێره‌وی ناوخۆ.پێشنیار كردنی به‌ستنی كۆنگره و كۆر له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی رۆشنبیری دا.سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری زانستی و رۆشنبیری كۆڕ.ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به ئیفاد ناردنی ئه‌ندام و كارمه‌ندانی كۆر بۆ ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌رێم.مادده‌ی پازده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی كۆر له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر و ئه‌ندامه كاراكان پێك دێ.ئه‌نجومه‌نی كۆڕ به لایه‌نی كه‌م مانگێ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه و راده‌ی یاسایی به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی به ده‌ست دێ و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان وه‌رده‌گیرێ له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ كه ده‌نگی سه‌رۆكی له‌گه‌ڵ دایه.پشووی ساڵانه‌ی كۆر یه‌ك مانگه‌و له (1)ی مانگی ته‌مووزه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، گه‌ر پێویستی كرد سه‌رۆك ده‌توانێ له‌و ماوه‌یه‌شدا داوای كۆبونه‌وه له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی كۆڕ بكات. مادده‌ی شازده‌یه‌م:كۆر به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه هه‌ڵده‌ستێ:سه‌یر كردنی ئه‌و كارانه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌رك و ئامانجه‌كانی كۆره‌وه هه‌یه.گفتوگۆ‌و په‌سه‌ند كردنی كاره‌كانی لیژنه زانستیه‌كان.راستاندنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی كۆر و پێشكه‌ش كردنی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كاتی دیاریكراودا.په‌سه‌ند كردنی پلانی ساڵانه‌ی كۆر.سه‌یر كردنی ئه‌و شتانه‌ی كه سه‌رۆكی كۆر پێی ده‌سپێرێت.مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی كۆر بۆی هه‌یه لیژانی كاتی و هه‌میشه‌یی له ئه‌ندامانی خۆی، یان كه‌سانی تر به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كاراكانی كۆر پێك بهێنێ.فه‌سلی پێنجه‌م(كاروباری به‌رێوه‌بردن و دارایی كۆڕ)مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:كۆڕ ئه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت:نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆڕ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كارگێری كه‌سه‌كان (أفراد).به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری و ورده‌كاری.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری زانستی و هونه‌ری.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاپخانه‌و بڵاوكردنه‌وه.كتێبخانه.بنكه‌ی ده‌ستنووس و به‌ڵگه‌نامه‌كان.كۆگاههریهك له‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه فه‌رمانبه‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رێوه دهباو به سكرتێره‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ.ئه‌نجومه‌نی كۆر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و چه‌ند به‌شێكی نوێ بكاته‌وه. مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:دارایی كۆڕ له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:به‌خشش (منحه) ی ساڵانه‌ی بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم.داهاته‌كانی چالاكییه‌كانی خۆی.قازانجه‌كانی چاپه‌مه‌نی.به‌خشش و پیتاك.مادده‌ی بیسته‌م:سه‌رۆكی كۆر پله‌ی وه‌زیری ده‌بێ و هه‌مان مووچه و ده‌رماڵه وه‌رده‌گرێت.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:جێگری سه‌رۆك و سكرتێری و ئه‌ندامه كارا (متفرغ) ه‌كان به خاوه‌ن پله‌ی تایبه‌ته‌ند ده‌ژمیردرێن.ئه‌ندامی (متفرغ) سه‌ر پشك ده‌كرێ له نێوان وه‌رگرتنی مه‌ووچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی و ئه‌وه‌ی له ناوه‌رۆكی ئه‌م یاسایه هاتووه.فه‌سڵی شه‌شه‌م(حوكمه كۆتاییه‌كان)مادده‌ی بیست و دووه‌م:ئه‌ندامی كارا ئه‌ركه‌كانی له كۆردا جێبه‌جێ ده‌كات و به‌رده‌وام ئاماده ده‌بێ و به‌شداریی له لیژنه‌كان و كۆبوونه‌وه و چالاكییه‌كانی كۆردا ده‌كات.ئه‌ندامی كارا به (مستقیل) ده‌ژمێردرێ ئه‌گه‌ر بێ پاساوی یاسایی له سێ دانیشتنی له‌سه‌ر یه‌ك ئاماده نه‌بێت.ئه‌گه‌ر شوێنی یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، سه‌رۆك له یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا ئه‌مه راده‌گه‌یه‌نێ و بڕیار ده‌دا له ماوه‌ی (3) مانگدا پڕ بكرێته‌وه.مادده‌ی بیست و سێیه‌مین:ده‌بێ كۆڕ (6) مانگ له كار پێكردنی ئه‌م یاسایه‌وه پێره‌وێكی ناوخۆ بۆ خۆی دابنێ.مادده‌ی بیست و چواره‌مین:ده‌بێ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان گرینگی بده‌ن به به‌رهه‌مه‌كانی كۆر له هه‌موو بواره‌كاندا و سوودیان لێ ببینن.مادده‌ی بیست و پێنجه‌مین:په‌یوه‌ندی كۆر به كۆره زانستییه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه برایانه‌ی له كوردستانی عێراقدا پێكه‌وه ده‌ژین به یاسا دیاری ده‌كرێ.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌مین:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێیه‌جێ بكات.مادده‌ی بیست و حه‌فته‌مین:ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه كاری پی ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراقهۆیهكانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایهدامهزراندنی كۆرێكی زانستی بۆ كوردستانی عێراق هه‌رده‌م یه‌كێك بووه له ئامانجه هه‌ره گرینگه‌كان كه بزاڤی رزگاریخوازی كورد له عێراق به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مر بۆ به‌دیهێنانی تێكۆشاوه و له گشت داواكاری و یاداشت و به‌ڵگه نامه‌كانیدا و له هه‌موو قۆناغه‌كانی دانووستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی عێراقدا به پله‌ی یه‌كه‌م بایه‌خی پێدراوه. تا له كۆتایدا به رێكه‌وتننامه‌ی (11)ی ئازاری 1970سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا ئه‌وه‌ش باوه‌ری سه‌ركردایه‌تی بزاڤی رزگاریخوازی كورد ده‌سه‌لمێنێ به‌وه‌ی كه خه‌بات كردنی له پێناو ده‌سته‌به‌ر كردنی دان پێنان (اعتراف) به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌بێ هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌زگا زانستیییهكانی له ته‌كدا بێت بۆ پاراستنی پێگه‌كانی گه‌لی كوردستان تاوه‌كو كه‌له‌پوور و كه‌لتووره‌كه‌ی پارێزراو بێت و زمانهكهیش گه‌شه بكات. هه‌روه‌ها تاكو ببێته پردێك درێژ بكرێته‌وه بۆ گه‌یشتن به شارستانیه‌ته‌كانی دیكه‌و كه‌له پووری گه‌لانی جیهان و به‌و ده‌ستانه‌ی كه بۆ خزمه‌تی هه‌موو مرۆڤایه‌تی هاوكاری له گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌كه‌ن، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی بابه‌تی و خودی كوردستانی عێراق له‌باره بۆ پێكهێنانی ئه‌م په‌یكه‌ره زانستییه‌وه كه هه‌ر ده‌بێ ببێت وه‌ك پێویستییه‌ك بۆ چه‌سپاندنی ئه‌زموونه ساواكه‌ی كوردستان و گه‌شه پێدانی سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌ی و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی، وه به مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی پرۆسه‌ی ته‌واو بوونی (تكامل) دام و ده‌زگاكانی كه پێگه سه‌ره‌كییه‌كانی پێك دێنن، ئه‌م یاسایه دانرا (تشریع) كرا....
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2011 یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 10
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2011 یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (25)ی رۆژی 14/6/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2011 یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوانی هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له هه‌رێمدا.سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له هه‌رێمدا.چواره‌م: لاوان: ئه‌و توێژه‌ی كه ته‌مه‌نیان له نێوانی (14) ساڵ تا (34) ساڵه.ئه‌رك و ئامانجهكانماددهی دووه‌م:وه‌زاره‌ت به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رك و ئامانجانه‌ی دادێن، ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: بایه‌خدان به بنیات نانی ژێرخانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی بواره‌كانی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و قاڵ كردنه‌وه‌ی تواناكانی لاوان له هه‌رێمدا.دووه‌م: بڵاوكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی كولتووری كوردستان به‌و جۆره‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و پاراستنی كه‌له‌پوور پته‌و ده‌كات و، گه‌شه به نه‌ریتی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتنخواز له بواری چالاكیی كولتووری و هونه‌ری و وه‌رزشی و لاوان ده‌دات و، رێز گرتن له فره‌یی هزری كولتووری و نه‌ته‌وه‌یی و بایه‌خدان به زمانی كوردی و زمانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و، به‌و جۆره‌ی پشتگیری له رۆحی وڵاتایه‌تی (هاووڵاتی بوونی)كوردستانی وكرانه‌وه به‌ره‌و چاوگه‌كانی كولتووری جیهانی ده‌كات.سێیه‌م: په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی كولتووری و وه‌رزشی و چالاكیی لاوان له‌گه‌ڵ كوردستانیانی وڵاتانی دراوسێ و جیهان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراقی فیدراڵ و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان.چواره‌م: پشتیوانی كردن و هاندانی بزاڤی دانان و وه‌رگێڕان و بڵاوكردنه‌وه و، ڕێزنان له نووسه‌ر و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس و داهێنه‌ران، له رێی ده‌ست گیرۆیی كردنی چالاكییه‌كانیان و چاپ كردنی به‌رهه‌می جۆربه‌جۆریان به‌گوێره‌ی پره‌نسیپی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پاراستنی مافی به‌ده‌ست هاتوویان.پێنجه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌رێمدا، به‌و جۆره‌ی پێداویسته‌كانی په‌ره‌پێدانی مرۆیی و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری كاری هاوبه‌ش و خۆبه‌خشانه له نێو كۆمه‌ڵدا به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت.شه‌شه‌م: داڕشتنی پلانی پێویست بۆ پشتگیری كردنی بزاڤی وه‌رزشی و چالاكیی لاوان و هاندان و چاودێری كردن و رێزگرتنی وه‌رزشوانان، له رێی هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی كوردستان به ئامانجی په‌ره‌پێدانی واقیعی بزاڤی وه‌رزش له هه‌رێمدا.حه‌وته‌م: دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی نیشتیمانی و ناوه‌ند(سه‌نته‌ر)ی به‌ڵگه‌داری و ئه‌رشیفكاریی كوردستان و، بایه‌خدان به كتێبخانه‌ی گشتی و چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به بواره‌كانی رۆشنبیریی منداڵ و هونه‌ری شێوه‌كاری و سینه‌ما و شانۆ و مووزیك و فۆلكلۆر و كولتووری میللی و دروست كردنی مافوور و، پیشه‌سازیی میللیی ده‌ست و دابین كردنی هۆڵ بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری، بۆ نمایشی شانۆیی و سینه‌مایی هاوچه‌رخ و كردنه‌وه‌ی پیشانگای كتێب.هه‌شته‌م: ساز كردنی فیستیڤاڵ و كۆڕ و وۆرك شۆپی رۆشنبیری و هونه‌ریی و وه‌رزشی و، چالاكیی وه‌رزشی تایبه‌ت به لاوان و هاندان و پشتیوانی كردنی چالاكی و جموجۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی تایبه‌ت به‌م بوارانه.نۆیه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار، سه‌رباره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌كاری ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و ده‌ركردنی رۆژنامه و گۆڤار و په‌خشی ئێزگه و ته‌له‌فزیۆن، به ئامانجی گه‌یاندنی سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێنده‌ی په‌یوه‌سته به بوار و جموجۆڵی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزشی و میدیایی و یه‌كێتییه‌كان و تیپه‌كانی هونه‌ر و یانه ئه‌هلییه‌كانی وه‌رزش و هۆڵه‌كان و قوتابخانه و په‌یمانگاكانی وه‌رزش و هونه‌ر و یاریگاكانه‌وه.ده‌یه‌م: بایه‌خدانی تایبه‌ت به‌بواره‌كانی كه‌لتوور و هونه‌ر و وه‌رزشی ژنانه و كاركردن له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌نده‌ر (به‌مانای تێڕوانینی یه‌كسان بۆ تاكه‌كان به‌پێی شاره‌زایی و لێهاتوویی پسپۆڕی دوور له جیاكاری و ره‌گه‌زی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان). یازده‌هه‌م: به‌شداری كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تانی په‌یوه‌ندیدار بۆ داڕشتنی سیاسه‌تێكی نیشتیمانیی كوردستانی، بۆ كارا كردنی به‌شدار بوونی لاوان له كاروباری گشتی و ناوه‌نده‌كانی بڕیار و كار كردن له پێناو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی لاوان و شیاندنیان له رێی به‌شداری كردن له پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا.دوازده‌هه‌م: پشتیوانی كردن و بایه‌خدان به لاوانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كار كردن بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی وزه و توانایان له بواری هه‌مه‌جۆردا.سێزده‌هه‌م: هۆشیار كردنه‌وه به زیانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له كۆمه‌ڵگادا و قه‌ده‌غه كردنی به‌كارهێنانی مادده‌ی چالاكی به‌خش و یاساغ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا له بواری وه‌رزش.چوارده‌هه‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت له بواری چالاكیی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزش و لاوان به گوێره‌ی یاسا.پازده‌هه‌م: بایه‌خدان به كولتووری كوردی له پاشكۆكانی كولتووری له باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی عیراق و، هه‌روه‌ها له نووسینگه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه.مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت بریتییه له‌م پێكهاتانه‌ی دادێن:یه‌كه‌م: وه‌زیر: ئه‌و سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له ئاراسته كردنی كار‌و سیاسه‌ته‌كه‌ی و، سه‌رپه‌رشتی كردن و چاودێری كردنی چالاكییه‌كانی و، له هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كی به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ویش جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌رپرسه، له هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و تێكڕای كاروباری ته‌كنیكی و دارایی و ئابووری و كارگێڕی و رێكخستنه‌وه هه‌یه، به‌وه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاریه‌تی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرس ده‌بێت، بۆشی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتی خۆی بداته هه‌ر كام له دوو بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌ت، یان به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی، یان كه‌سێك كه له وه‌زاره‌تدا به گونجاوی ده‌زانێت.دووه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێناوه و، چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌كه‌ن.سێیه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری رۆشنبیری و هونه‌ر: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپێردرێت، به مه‌رجێك به‌لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی پسپۆریی زانكۆی به‌ده‌ست هێنا بێت و له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و كردن(ممارسه) بێت.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری وه‌رزش و لاوان: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپێردرێت، به مه‌رجێك به‌لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی پسپۆریی زانكۆی به‌ده‌ست هێنا بێت و له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و كردن(ممارسه) بێت.پێنجه‌م: نووسینگه‌ی هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێناوه و، چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌كه‌ن.شه‌شه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار زیاتر نابێت، به مه‌رجێك به‌لای كه‌مه‌وه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رایی پسپۆریی زانكۆ بن و، له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و كردن(ممارسه)ن و، له‌لایه‌ن وه‌زیریشه‌وه پسپۆرایهتییهكهیان دیاری ده‌كرێت.حه‌وته‌م: بهڕێوهبهریهتییه گشتییه‌كان: وه‌زاره‌ت له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیانه‌ی دادێن پێك دێت، هه‌ر یه‌كه‌شیان به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێناوه و له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و كردن(ممارسه)ن:1ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دیوان.2ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كتێبخانه‌ی گشتی.3ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه.4ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری وه‌رزش.5ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری لاوان.6ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری رۆشنبیری و هونه‌ری توركمان.7ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری رۆشنبیری و هونه‌ری سریان.8ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و لاوان له پارێزگاكانی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیاندا.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی راوێژی هه‌یه و پێك دێت له:یه‌كه‌م: وه‌زیر سهرۆكدووهم: هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌ندام، له حاڵه‌تی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر، بریكاری دێرینی وه‌زاره‌ت سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات.سێیه‌م: راوێژكاران ئه‌ندام.چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام.پێنجه‌م: هه‌ر شاره‌زا یان پسپۆرێك كه وه‌زیر له ناوخۆی وه‌زاره‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: به په‌یڕه‌وێك ئه‌رك و پسپۆرایه‌تیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه‌كانی وه‌زاره‌ت له نوێ بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان ئیلغا بكات، ئه‌ویش له كاتی پێویست و به ئامانجی په‌ره‌پێدانی كاری وه‌زاره‌ت.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌وی، له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زاین و پسپۆریی له ناوخۆی هه‌رێم بكات، بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و كار‌و ئه‌ركانه‌ی پێی ده‌سپێردرێت و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی به گونجاوی ده‌بینێت و، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی به‌جێ گه‌یاندنی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت و، به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر گرێبه‌ست كردنه‌كه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بوو. مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ژماره (14)ی ساڵی 2007 و، یاسای وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ژماره (8)ی ساڵی 2007، ئیلغا ده‌كرێن.دووه‌م: هه‌موو موڵك و هه‌بوو و میلاكی كارمه‌ندانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و، وه‌رزش و لاوان دێته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانه‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆكه.مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.محمد قادر عبدللە(د.کەمال کەرکوکی)سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچوونیلهبهر له نوێ كردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له پاش تێكه‌ڵ كردنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و، وه‌رزش و لاوان له یه‌ك وه‌زاره‌تدا و، بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته و ئامانج و ئه‌ركه‌كانی دیاری بكرێن، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (17)ی ساڵی2012 یاسای مافی دانه‌رو مافه هاوسێكانی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 47
یاسای ژماره (17)ی ساڵی2012 یاسای مافی دانه‌رو مافه هاوسێكانی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 47
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (30)دا كه رۆژی 17/12/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (17)ی ساڵی2012 یاسای مافی دانه‌رو مافه هاوسێكانی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقبهشی یهكهمپێناسه و ئامانجهكانماددهی یه‌كه‌م: پێناسهكانمهبهستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم.سێیه‌م: كار: هه‌ر كارێكی ئه‌ده‌بی یان زانستی یان هونه‌ریی داهێنراو.چواره‌م: داهێنان: ئه‌و ڕواڵه‌ته داهێنه‌ره‌ی كه‌وا ڕه‌سه‌نایه‌تی ده‌به‌خشێته كاره‌كه.پێنجه‌م: كاری به‌كۆمه‌ڵ: ئه‌و كاره‌یه كه زیاتر له كه‌سێكی سروشتی به‌شداری تێداكردووه، به‌ده‌سپێشخه‌ری و ئاراسته‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وه‌ی كه به ناوی خۆی كاره‌كه بڵاوده‌كاته‌وه.شه‌شه‌م: كاری هاوبه‌ش: ئه‌و كاره‌یه كه كارێكی به‌كۆمه‌ڵ پێك ناهێنێت، و زیاتر له كه‌سێكی سروشتی به‌شداری تێداكردووه، چ توانر پشكی هه‌ر یه‌كێكیان جیابكرێته‌وه یان نه‌توانرا.حه‌وته‌م: كاری وه‌رگیراو: هه‌ر كارێك كه‌وا پشت به كارێك یان زیاتر له كارێكی پێشه‌خۆی ببه‌ستێت، وه‌ك وه‌رگێران، یان دابه‌شكردنی مۆسیقایی، یان وێنه‌گرتنی هونه‌ری، یان پوختكردن، یان كورتكردنه‌وه، یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تری ئه‌و كارانه‌ی شیاوی دووباره دارشتنه‌وه یان گۆڕانكارین، ما دامه‌كێ له ڕووی دووباره رێكخستنه‌وه یان هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، داهێنه‌ر بێت. هه‌شته‌م: دانه‌ر: ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا كارێك داده‌هێنێت.نۆیه‌م: بڵاوكردنه‌وه: بریتیه له دانانی كارێك یان دانه كۆپیكراوه‌كانی له‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ره‌كه‌ی یان خاوه‌ن مافه‌كانی و به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك یان ئامرازێكه‌وه بێت.ده‌یه‌م: كۆپیكردن: له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك یان زیاتر له وێنه‌یه‌كی وه‌كیه‌ك له‌گه‌ڵ دانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی كاره‌كه، به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت یان له هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، به تۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی كاتیی یان هه‌میشه‌یی كاره‌كه‌شه‌وه. یازدهم: چه‌سپاندن: مه‌به‌ست لێی تۆماركردنی ده‌نگ یان وێنه یان هه‌ردووكیان له سه‌ر ناوه‌ندێكی ماددی به رێگه‌یه‌كی شیاو بۆ تێگه‌یشتن و كۆپیكردن و گواستنه‌وه.دوازدهم: فۆلكلۆر: بریتیه له‌و كارانه‌ی كه‌وا توێژه میللیه‌كان، وه‌ك ده‌ڕبڕینێك بۆ ناسنامه كولتورییهكانیان دایده‌هێنن، و له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر ده‌گوازرێته‌وه‌و یه‌كێك له توخمه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی كه‌له‌پووره‌كه‌یان پێكده‌هێنێت.سێزده‌م: به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ر: بریتیه له كۆمه‌ڵه فه‌رمان و ئه‌رك و ستانده‌رێك به زمانێكی پرۆگرامكراوی كۆمپیوته‌رو گۆڕدراوه بۆ زمانی ئامێری كۆمپیوته‌رو به‌شێوه‌یه‌كی لۆجیكی رێكخراوه‌و ده‌بێته هۆی مامه‌ڵه‌كردنی كۆمپیوته‌ر له‌گه‌ڵ داتا‌و دانه‌ده‌ستی داتا‌و زانیاری نوێ.چوارده‌م: مافه هاوسێكان: بریتیه له مافی هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو، به‌رهه‌مهێنه‌رانی تۆماره بیستراوه‌كان و، دامه‌زراوو ئێزگه‌و كۆمپانیا‌و ده‌سته‌كانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی و خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، به‌بێ پێشێلكردنی مافی دانه‌ری ڕه‌سه‌ن.پازده‌م: هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر: مه‌به‌ست لێی ئه‌كته‌ر، سترانبێژ، مۆسیقار، سه‌ماكار، یان هه‌ر كه‌سێكی تر كه‌وا به‌ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ره ڕه‌سه‌نه‌كه، هه‌ڵده‌ستێت به نواندن یان بێژین یان خوێندنه‌وه یان سروودگوتنه‌وه یان به‌جێگه‌یاندنی شانۆگه‌ری یان هه‌ر كارێكی تر، به نیشاندانی یاری منداڵان و ئه‌كته‌ره‌كانی سێرك یشه‌وه.شازده‌م: به‌رهه‌مهێنه‌ری كاری بیستراو ـ بینراو: مه‌به‌ست لێی ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌سپێشخه‌ر بێت له رێكخستن و ئاراسته‌كردن و پاره‌دانی كاری بیستراو یان بینراو یان تۆماركردنی ده‌نگیی.حه‌ڤده‌م: به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماركراوه ده‌نگییه‌كان: مه‌به‌ست لێی ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار كارێك به تۆماركردنی ده‌نگیی یان به‌جێگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ندێكی به‌جێگه‌ینه‌ر، تۆمار بكات، ئه‌ویش به‌بێ چه‌سپاندنی ده‌نگه‌كان له سه‌ر وێنه‌دا له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كردنی كارێكی بیستراو ـ بینراودا.هه‌ژده‌م: موڵكی گشتی: ئه‌و موڵكه‌یه كه گشت ئه‌و كارانه‌ی بۆ ده‌گه‌رێته‌وه، كه هه‌ر له سه‌رتاوه له پاراستن دوورخراونه‌ته‌وه یان ماوه‌ی پاراستنی مافه داراییه‌كانی به‌سه‌رچووه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی دووه‌م: ئامانجهكانئامانجهكانی ئه‌م یاسایه بریتین له:یه‌كه‌م: پاراستنی مافه‌كانی دانه‌رو مافه هاوسێكانی له هه‌رێمدا له بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و زانست و هونه‌ردا.دووه‌م: هاندانی بزاڤی هونه‌ری و ئه‌ده‌بیی و زانستی و پێشخستنیان.سێیه‌م: په‌ره‌پێدان و پێشخستنی په‌یوه‌ندیه كلتووریه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌لانی تردا له رێگه‌ی پاراستنی مافی ئه‌و دانه‌رانه‌یان كه‌وا به‌رهه‌مه‌كانیان له هه‌رێمدا بڵاوده‌كرێته‌وه.به‌شی دووهمچوارچێوهی پاراستنی كارهكانماددهی سێیه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه پاراستن ده‌یانگرێته‌وه:1- كاره نووسراوه‌كان.2- ئه‌و كارانه‌ی به‌زاره‌كی ده‌گوترێنه‌وه، وه‌ك وانه‌و وتار‌و په‌ندبێژی و ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌یانه.3- خوێندنه‌وه‌ی به‌ئاشكرای قورئانی پیرۆز‌و سرووده ئاینیه‌كان.4- كاره شانۆییه‌كان، و شانۆگه‌رییه ستران و مۆسیقاسازهكان یان ئه‌و كارانه‌ی بهجولهو هه‌نگاوی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌درێن، وه‌ك سه‌ماو نواندنی هێماكار (پانتۆمیم).5- كاری موسیقایی، دیجیتالی بێت یان هی تر، چ ووشه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت یان نا.6- كاری سینه‌مایی و بیستراو – بینراو.7- كاری فۆتۆگرافیی و كاره هاوشێوه‌كانی وه‌ك سلاید چ وێنه بێت یان فیلم.8- كاره‌كانی نیگاركێشیی، وێنه‌گرتن، په‌یكه‌رتاشی، هه‌ڵكۆڵین، هونه‌ره پراكتیكی و دیكۆرسازییهكان.9- كاری ته‌لارسازیی.10- وێنه‌ی ڕوونكه‌ره‌وه، نه‌خشه، دیزاین، پلانكاری، و كاری به‌رجه‌سته‌كراوی په‌یوه‌ست به جوگرافیا‌و تۆبۆگرافیا.11- به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر به هه‌ر زمانێكه‌وه بێت.12- داتا بێ‌س.13- كاری وه‌رگیراو.دووه‌م: پاراستن ناونیشانی كاره‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر نیشانده‌ریش نه‌بێت له سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی.مادده‌ی چواره‌م: فۆلكلۆر موڵكی گشتی گه‌له‌و وه‌زاره‌ت مافه‌كانی دانه‌ری به‌سه‌ردا پیاده ده‌كات و كار ده‌كات بۆ پاراستنی فۆلكلۆر له شێواندن وده‌سكاریكردن.مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌و پاراستنه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ كاره‌كان بڕیاردراوه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ناگرێته‌وه:یه‌كه‌م: بیرۆكه‌ی ڕووت، رێكار، شێوازی كاركردن، رێگه‌ی به‌كارخستن، چه‌مك، پرنسیپ، دۆزینه‌وه‌و داتا زانستیه‌كان، بیردۆز، هاوكێشه‌ی بیركاریی، نیگاری ڕوونكه‌ره‌وه‌ی ئاماریی با له كارێكی تردا گوزارشتی لێكرابێت یان وه‌سف كرابێت یان ڕوونكرابێته‌وه یان تیایدا هاتبێت. دووه‌م: دهنگوباسی رۆژانه‌ی بڵاوكراوه یان په‌خشكراو یان ڕاگه‌یه‌نراو به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا.سێیه‌م: یاسا، مه‌رسوم، پێڕه‌وو رێنمایی، حوكمی دادگه‌ریی، حوكمی ناوبژیوانان، بڕیاری ده‌سته كارگێرییه‌كان، رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه‌كانی تر‌و وه‌رگێڕانه فه‌رمیه‌كانی سه‌رتاپا یان به‌شێكیان.چواره‌م: نیشانه‌و و هێماكان وه‌ك: ئاڵا، مه‌دالیای باو، جلوبه‌رگی فه‌رمی هێزه چه‌كداره‌كان.پێنجه‌م: ئه‌و كارانه‌ی بوونه‌ته موڵكی گشتی، به مه‌رجێك وه‌زاره‌ت مافه‌كانی دانه‌ر به‌سه‌ر ئه‌م كارانه پیاده بكات له به‌رامبه‌ر شێواندن یان ده‌ستكاریكردن یان زیانپێگه‌یاندنیان.به‌شی سێیهمپیادهكردنی یاساماددهی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: پاراستنی بڕیاردراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كرێت:1- كاره‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێم، جێگه‌ی نیشته‌جێبوونیان له هه‌ر شوێنێك بێت.2- كاره هاوبه‌شه‌كان كه یه‌كێك له دانه‌ره‌كانیان هاوڵاتیی هه‌رێم بێت.3- كاره‌كانی ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیانه‌ی كه نیشته‌جێی هه‌رێم نینه.4- كاره‌كانی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مجار له هه‌رێمدا بڵاوده‌كرێنه‌وه یان پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندارانه‌ی كه‌وا عێراق پێیانه‌وه په‌یوه‌سته.دووه‌م: ئه‌م یاسایه، كاره‌كانی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مجار له وڵاتێكی بیانی‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه، ناپارێزێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ووڵاته پاراستنی هاوشێوه بۆ كاری هاوڵاتی عێراقی كه یه‌كه‌مجار له كۆماری عێراقی فیدراڵ‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه یان نیشان ده‌درێن، دابین نه‌كات.سێیه‌م: له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و حوكمانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌قیان له سه‌ر كراوه، ئه‌وا هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماره بیستراوو بینراوه‌كان، و ده‌سته‌كانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی و خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، ده‌پارێزرێن.به‌شی چوارهممافهكانی دانهرماددهی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: دانه‌ر مافی دارایی و مه‌عنه‌وی هه‌یه‌و، دانه‌رو جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی مافی مه‌عنه‌وی نه‌شیاو بۆ به‌سه‌رچوون یان ده‌ستلێهه‌ڵگرتن، پیاده ده‌كه‌ن، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:1- مافی خستنه‌به‌رده‌ستی كاره‌كه بۆ جه‌ماوه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار، له كاتێكی دیاریكراوداو به‌و رێگه‌یه‌و ئامرازه‌ی دانه‌ر دیاری ده‌كات.2- مافی خستنه‌پاڵی كاره‌كه بۆ دانه‌ر.3- مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی به‌ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی یان به‌ناوێكی خوازراو یان به‌بێ ناو.4- مافی رێگه‌نه‌دان به هه‌مواركردنی كاره‌كه به شێوه‌یه‌ك كه ببێته شێواندن یان ده‌ستكاری كردنی، وه هه‌مواركردن له بواری وه‌رگێڕاندا به ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر ئه‌م مافه هه‌ژمار ناكرێت، ئه‌گه‌ر وه‌رگێر ئاماژه به‌و شوێنانه‌ی لای بردوون یان گۆڕانگاری تیادا كردووه پشتگوێ نه‌خات، یان به‌م كاره‌ی زیان بگه‌ینێت به ناوبانگ و پێگه‌ی ئه‌ده‌بی یان هونه‌ری یان زانستیی دانه‌ر.5- مافی رێگه‌نه‌دان به هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی.6- مافی پاشگه‌زبوونه‌وه له گرێبه‌سته‌كانی ده‌ستلێهه‌ڵگرتن یان ڕه‌فتاركردن به مافه داراییه‌كانی خۆی، ته‌نانه‌ت له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌شی و كێشانه‌وه‌ی له ده‌ستاوده‌ستكردن، ئه‌گه‌ر ئه‌م پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه پێویستی هه‌بێت بۆ پاراستنی كه‌سایه‌تیی و ناوبانگی خۆی، به مه‌رجێك ئه‌وه‌ی مافه‌كانی سوودمه‌ندی پێدراوه له‌و زیانه‌ی كه ده‌بێته ده‌رئه‌نجامی پاشگه‌زبوونه‌وه له ماوه‌یه‌ك كه له‌سه‌ری پێكهاتوون یان دیاریكراو له لایه‌ن دادگاوه، قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌بوونی میراتگری دانه‌ر یان وه‌سیه‌ت بۆكراو، ئه‌وا وه‌زاره‌ت ئه‌و مافانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه هاتوون، پیاده ده‌كات.مادده‌ی هه‌شته‌م:مافه داراییه‌كانی دانه‌ر شیاوی ده‌ستلێهه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه‌یی یان به ته‌واوی، چ به به‌رامبه‌ر بێت یان بێ به‌رامبه‌ر، وه ته‌نها دانه‌ر، یان جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی له دوای خۆیدا، مافی سوودمه‌ندی دارایی كاره‌كه‌ی هه‌یه، جا رێگه‌ی پیاده‌كردنی ئه‌م مافه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، له‌م پێناوه‌شدا دانه‌ر بۆی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات یان رێگه‌بگرێت له‌مانه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: فرۆشتن یان دابه‌شكردن یان بهكرێدان یان نیشاندانی كاره‌كه.دووه‌م: كۆپیكردن، چاپكردن، تۆماركردن و وێنه‌گرتنی كاره‌كه به گشت ئامرازه به‌رده‌سته‌كان.سێیه‌م: وه‌رگێرانی كاره‌كه بۆ سه‌ر زمانێكی تر یان لێوه‌رگرتنی یان هه‌مواركردنی یان ده‌ستكاریكردنی یان كورتكردنه‌وه‌ی یان گونجاندنی یان هه‌ر كارڕاییه‌كی تر.چواره‌م: هاورده‌كردنی دانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كه‌وا له ده‌ره‌وه، چ به ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ر یان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا، بڵاوكراوه‌ته‌وه.پێنجه‌م: به‌جێگه‌یاندنی كاره‌كه.شه‌شه‌م: گواستنه‌وه‌ی كاره‌كه بۆ جه‌ماوه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك و به‌هه‌ر ئامرازێك بێت.مادده‌ی نۆیه‌م:ته‌نها دانه‌رو جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی، بۆی هه‌یه گشت یان به‌شێك له‌و مافه داراییانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه بۆ كه‌سێكی تر بگوازێته‌وه‌و مه‌رجیشه بۆ دروستی ئه‌م ڕه‌فتاره:یه‌كه‌م: پێویسته نووسراو بێت و به شێوه‌یه‌كی وورد ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بابه‌تی گرێبه‌سته‌كه‌ن به جیا دیاری بكات، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ماوه‌و شوێنی وه‌سوودهێنانه‌كه‌و، دانه‌ر مافی ده‌مێنێت له هه‌ر مافێكی دارایی كه‌وا به پێی گرێبه‌سته‌كه ده‌ستی لێهه‌ڵنه‌گرتبێت و له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی ئه‌و مافه مه‌عنه‌وییانه‌ی كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، دانه‌ر بۆی نیه هه‌ر كارێك كه ببێته هۆی له‌كارخستنی وه‌سوودهێنانی ئه‌و مافه‌ی بابه‌تی ڕه‌فتاره‌كه‌یه، ئه‌نجام بدات.دووه‌م: ڕه‌فتاره‌كه ده‌بێت ده‌ق بكات له سه‌ر ئه‌و به‌رامبه‌ره نه‌ختینه‌یه یان عه‌ینیه‌ی كه‌وا له بڕی گواستنه‌وه‌ی مافێك یان زیاتری مافه‌كانی سوودوه‌رگرتنی دارایی كاره‌كه بۆ كه‌سانی تر له سه‌ر بنه‌مای به‌شداری دانه‌ر له رێژه‌ی سه‌دی له داهاتی وه‌سوودهێنانه‌كه، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه گرێبه‌ست بكات له سه‌ر بنه‌مای بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراو یان كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو بنه‌ما.مادده‌ی ده‌یه‌م: ڕه‌فتاركردنی دانه‌ر به دانه ڕه‌سه‌نه یان تاقانه‌ی كاره‌كه‌ی نابێته هۆی گواستنه‌وه‌ی مافه داراییه‌كانی سه‌ر ئه‌م كاره‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ناكرێت كه‌سی ڕه‌فتار بۆكراو پابه‌ند بكرێت به رێگه‌دان به دانه‌ر كه‌وا ئه‌م دانه‌یه كۆپی بكات یان بگوازێته‌وه یان نیشانی بدات، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی نووسراو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.مادده‌ی یازدهم:دانه‌ری كاری هونه‌ره شێوه‌كارییه ڕه‌سه‌نه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ستنووسه مۆسیقی و ئه‌ده‌بیه ڕه‌سه‌نه‌كان، یان میراتگره‌كانی ئه‌م دانه‌ره، مافیان هه‌یه رێژه‌یه‌كیان ده‌ست بكه‌وێت كه له (10%)ی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی فرۆشتنی ئه‌م كاره به مه‌زادی ئاشكرا، له دوای یه‌كه‌م ده‌ستلێهه‌ڵگرتنی له لایه‌ن دانه‌ره‌كه‌یه‌وه، كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی دوازدهم: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه، هه‌ر كه‌سێك له هه‌رێمدا مافی هه‌یه هه‌ر كارێكی بیانی بڵاوكراوه به شێوه‌یه‌كی چاپكراو یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر، وه‌ربگێرێت و ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ش بڵاوبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره بیانیه به‌سه‌رچووبێت، و هیچ وه‌رگێڕانێكی ئه‌م كاره له لایه‌ن خاوه‌نی مافی وه‌رگێران یان به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، له هه‌رێمدا بڵاونه‌كرابێته‌وه، یان له حاڵه‌تی نه‌مانی چاپه وه‌رگێڕدراوه‌كاندا.مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: نابێت مافه مه‌عنه‌ویه‌كانی دانه‌ر یان هه‌ر كارێك به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی گل بدرێته‌وه.دووه‌م: نابێت ئه‌و كاره‌ی كه‌وا دانه‌ره‌كه‌ی به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆچی دوایی كردووه، گل بدرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م دانه‌ره، به‌ر له مردنی، ڕازی نه‌بووبێت له سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی.مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: ته‌نها میراتگره‌كانی دانه‌ر مافیان هه‌یه كارێك، كه له كاتی ژیانی دانه‌ره‌كه‌ی بڵاونه‌كرابێته‌وه، بڵاوی بكه‌نه‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر دانه‌ره‌كه‌ی وه‌سیه‌تی كردبێت كه‌وا بڵاونه‌كرێته‌وه یان ئه‌و كاته‌ی د‌یاریكردبوو كه ده‌كرێت كاره‌كه‌ی تیایدا بڵاوبكرێته‌وه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له یه‌ك دانه‌ر به‌شداریان كردبێت له دانانی كارێك و یه‌كێكیان، به‌بێ بوونی میراتگر، كۆچی دوایی كرد، ئه‌وا به یه‌كسانی پشكی ئه‌م دانه‌ره ده‌بێته هی ئه‌وانه‌ی له دانانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدا به‌شداربوون، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی نووسراو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.مادده‌ی پانزدهم: ئه‌گه‌ر میراتگره‌كانی دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كانی، ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بۆیان گواستراوه‌ته‌وه پیاده نه‌كه‌ن، و وه‌زاره‌تیش بینی كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویست ده‌كات ئه‌م كاره بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه، به نووسراوێكی فه‌رمی، داوا له میراتگره‌كانی دانه‌ر بكات كه‌وا هه‌ڵسن به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌و له حاڵه‌تی پێ هه‌ڵنه‌ستانیان له ماوه‌ی ساڵێك له رێكه‌وتی داواكارییه‌كه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه فه‌رمان بكات به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه به‌مه‌رجێك میراتگره‌كان قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه بكرێنه‌وه.به‌شی پێنجهمخاوهنی مافهكانماددهی شازده‌م:یه‌كه‌م: مافه‌كانی دانه‌ر له‌گه‌ڵ دانانی كاره‌كه‌یه‌وه دێنه‌ئاراوه.دووه‌م: مه‌به‌ست له هاتنه‌ئارای كار ساته‌وه‌ختی دانانێتی له شێوه‌یه‌كی بابه‌تیی شیاو بۆ تێگه‌یشتن و كۆپیكردن یان چه‌سپاندن.سێیه‌م: مه‌رج نیه بۆ هاتنه‌ئارای مافه‌كانی دانه‌رو پیاده‌كردنیان كاره‌كه تۆمار بكرێت یان ڕابسپێردرێت یان رێكاره ڕواڵه‌تكارییه‌كانی تری بۆ ته‌واو بكرێت.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی مافه‌كانی دانه‌ری كاری ڕه‌سه‌ن، ئه‌وا بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه به دانه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن:یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵسا به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانێكی تر، یان پێداچوونه‌وه‌ی یان گۆڕینه‌وه‌ی له ڕه‌نگێك بۆ ڕه‌نگێكی تری ئه‌ده‌ب یان هونه‌ر یان زانسته‌كان، یان كورتكردنه‌وه‌ی، یان گۆڕینی یان هه‌مواركردنی، یان راڤه‌كردنی، یان كۆمێنت له سه‌ر نووسینی، یان پێرستكردنی، یان هه‌ر شێوازێكی تر كه به شێوه‌یه‌كی نوێ و داهێنراوی نیشان بدات.دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك كارێكی هونه‌ری كه‌سێكی تر به‌جێبگه‌ینێت، به‌جێگه‌یاندنه‌كه‌ش چ به گۆرانی گووتن بێت، یان ژنین، یان ریتم، یان پێشكه‌شكردن، یان وێنه‌گرتن، یان نیگاركێشان، یان جوله، یان هه‌نگاو، یان هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر.مادده‌ی هه‌ژده‌م:بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، كه‌سی بڵاوكار به خاوه‌نی مافه داراییه‌كانی دانه‌ری ئه‌و كارانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌وا ناوی هیچ دانه‌رێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه یان ناوێكی خوازراو هه‌ڵده‌گرن، تاوه‌كو دانه‌ره ڕاسته‌قینه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت یان ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.مادده‌ی نۆزده‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له كه‌سێك به‌شداریان كرد له دانانی یه‌ك كاردا، به جۆرێك كه‌وا ناكرێت پشكی هه‌ر یه‌كێكیان تیایدا جیابكرێته‌وه، ئه‌وا هه‌موویان به یه‌كسانی به خاوه‌نی كاره‌كه هه‌ژمار ده‌كرێن، ته‌نها ئه‌گه‌ر له سه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه پێكهاتبن، له‌م حاڵه‌ته‌شدا بۆ كه‌سیان نیه كه‌وا مافه‌كانی دانه‌ر له سه‌ر ئه‌م كاره‌كه‌دا پیاده بكات، ته‌نها بهپێكهاتنی هه‌موویانه‌وه نه‌بێت، وه هه‌ر یه‌كێكیان، له كاتی ڕوودانی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر مافی دانه‌ر، مافی هه‌یه داوا به‌رزبكاته‌وه.دووه‌م: به‌ڵام ئه‌گه‌ر كرا پشكی هه‌ر به‌شداربووێكی دانانی كاره‌كه له پشكی هاوبه‌شه‌كانی تری جیابكرێته‌وه، ئه‌وا هه‌ر كامیان بێت مافی هه‌یه مافه‌كانی دانه‌ر له‌و به‌شه‌ی كه به‌شداری كردووه له دانانی، وه‌سوودبهێنێت به مه‌رجێك هیچ زیانێك به وه‌سوودهێنانی هه‌مان كار نه‌گه‌ینێت یان سته‌م له مافی گشت به‌شداربووانی كاره‌كه نه‌كات، ته‌نها ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێككه‌وتبن.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه كه‌سێك له دانانی كارێك، به ئاراسته‌كردنی كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، كه بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه له ژێر به‌رێوه‌بردن و ناوی خۆی له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌شداربووبن به جۆرێك كه‌وا كاری هاوبه‌شه‌كان تیایدا له ئامانجه گشتیه‌كه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م كه‌سه له‌م كاره یان بیرۆكه‌یه‌ی دایهێناوه، به جۆرێك ئاوێته بووبێت كه‌وا ناكرێت كاری هه‌ر به‌شداربووێك له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م كاره به ته‌نیا جیابكرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی داهێنانی ئه‌م كاره‌ی ئاراسته‌و رێكخستووه، به ته‌نیا مافه‌كانی دانه‌ری به‌سه‌ردا پیاده ده‌كات، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: له دانانی كاری سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراودا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به هاوبه‌ش هه‌ژمار ده‌كرێن:1- دانه‌ری سیناریۆ یان خاوه‌نی بیرۆكه‌ی نووسراوی پرۆگرامه‌كه.2- ئه‌وه‌ی كاره ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕی بێت كه‌وا بۆ جێبه‌جێكردن گونجاو بێت.3- دانه‌ری دیالۆگ له كاری سینه‌مایی یان بیستراو ـ بینراودا.4- دانه‌ری مۆسیقای كاره‌كه ئه‌گه‌ر به تایبه‌تی بۆ ئه‌م كاره‌ی دانابێت.5- ده‌رهێنه‌ری كاره‌كه ئه‌گه‌ر چاودێریێكی كردارانه‌ی له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌نجام دابێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاره سینه‌مایی یان بیستراو ـ بینراوه‌كه له كارێكی تری پێشه‌خۆی وه‌رگیرا بێت یان لێی ده‌رهاتبێت، ئه‌وا دانه‌ری ئه‌و كاره پێشووه ده‌بێته هاوبه‌ش له كاره نوێیه‌كه‌دا.سێیه‌م: دانه‌ری سیناریۆی كارێكی ئه‌ده‌بی و ئه‌وه‌ی گۆڕیویه‌تی و دانه‌ری دیالۆگه‌كه‌ی و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌موویان پێكه‌وه مافی نیشاندنی كاره نوێیه‌كه‌یان هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی دانه‌ری كاره ئه‌ده‌بیه ڕه‌سه‌نه‌كه یان دانه‌ری موسیقاكه‌ی مافی ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕینیان هه‌بێت له سه‌ر ئه‌مه. به مه‌رجێك ئه‌مه پێشێلی ئه‌و مافانه‌ی نه‌كات كه‌وا ده‌رئه‌نجامی دانانی كاره‌كه‌ن، و هه‌ردوو دانه‌ری پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه‌و دانه‌ری پارچه موسیقای كاره‌كه مافیان هه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌ی تایبه‌ته به‌خۆی به رێگه‌یه‌كی تری جیا له سینه‌ما یان ڕادیۆ یان ته‌له‌فزیۆن ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.چواره‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له به‌شداربووانی دانانی كاره‌كه هه‌ڵنه‌ستا به‌وه‌ی پێویسته له سه‌ری پێی هه‌ڵبستێت یان ئه‌و كاره‌ی لێی داواكراوه ته‌واو نه‌كات، ئه‌وا نابێته هۆی رێگه‌گرتن له به‌شداربووه‌كانی تری دانانی كاره‌كه كه‌وا ئه‌و به‌شه‌ی ته‌واوی كردووه به‌كاری بهێنێت، به مه‌رجێك مافی هه‌ر یه‌كێكیان كه ده‌رئه‌نجامی به‌شداریكردنێتی له دانانی كاره‌كه، پێشێل نه‌كات.پێنجه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی هێنانه‌كایه‌ی كاری سینه‌مایی یان رادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، یان به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م هێنانه‌كایه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ئامرازه ماددی و داراییه‌كانی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كاره‌و ده‌رهێنانی ده‌خاته به‌رده‌ستی دانه‌ران، ئه‌وا به به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م كاره هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌رهه‌مهێنه‌ریش به درێژایی ئه‌و كاته‌ی بۆ وه‌سوودهێنانی كاره‌كه له سه‌ری پێكهاتوون، له كاتی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا بۆنیشاندان و وه‌سوودهێنانی كاره‌كه، به نوێنه‌ری دانه‌ره‌كان و جێگره‌وه‌كانیان هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌بێ پێشێلكردنی مافه‌كانی دانه‌ره‌كانی كاره ئه‌ده‌بی و مۆسیقاییه لێوه‌رگیراوه‌كانی تر، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.شه‌شه‌م: پێویسته له سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراوه‌كان هه‌ڵبستێت به به‌ستنی گرێبه‌ستی نووسراو له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و كه‌سانی كاره‌كانیان له به‌رهه‌مهێنانی كاره سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراوه‌كه به‌كار ده‌هێنرێن و مافه داراییه‌كانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ دیاریكردنی چوارچێوه‌ی كات وشوێنی وه‌سوودهێنانی ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی پێچه‌وانه‌ی نه‌بێت.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی به‌شداریكردن له دانانی كاری موسیقایی سترانییدا، ئه‌وا ته‌نها دانه‌ری پارچه مۆسیقاكه مافی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه یان جێبه‌جێكردنی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان لێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپیه‌ك لێی، له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی مافی دانه‌ری پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه، ئه‌م دانه‌ره‌ش مافی هه‌یه به ته‌نیا پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام بۆی نیه ڕه‌فتاری پێوه‌بكات تاوه‌كو ببێته بنه‌مای كارێكی موسیقایی تر، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ڕێكنه‌كه‌وتبن.دووه‌م: له حاڵه‌تی هاوبه‌شیكردن له دانانی ئه‌و كارانه‌ی به جۆله‌و مۆسیقا جێبه‌جێ ده‌كرێن یان له‌و نمایشانه‌ی مۆسیقایان له‌گه‌ڵدایه‌و له گشت كاره هاوشێوهكاندا، ئه‌وا دانه‌ری پارچه نامۆسیقاییه‌كه مافی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه یان جێبه‌جێكردنی یان لێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپیه‌ك لێی، وه دانه‌ری پارچه مۆسیقاكه مافی هه‌یه ته‌نها ڕه‌فتار به پارچه مۆسیقاكه بكات به مه‌رجێك له كارێكی لێكچوو له‌گه‌ڵ كاره هاوبه‌شه‌كه به‌كار نه‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.به‌شی شهشهمبهكارهێنانی ئازادانه‌ی كارهكانماددهی بیست و دووه‌م:ده‌شێت كاره بڵاوكراوه‌كان به‌بێ مۆڵه‌تی دانه‌رو به‌بێ پێدانی هیچ به‌رامبه‌رێكی دارایی به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی ده‌قیان له سه‌ر كراوه‌و له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه، به‌كاربهێنرێن:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكردن یان نیشاندان یان گووتنه‌وه یان ریتمی كاره‌كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێزانیی تایبه‌ت ئه‌نجامدرابێت و هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت. دووه‌م: به‌كارهێنانی كاره‌كه له دامه‌زراوێكی فێركاری یان رۆشنبیری یان كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر شێوه‌ی ڕوونكردنه‌وه بۆ مه‌به‌سته فێركارییه‌كان و هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت له‌گه‌ڵ باسكردنی كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی.سێیه‌م: تیپه مۆسیقاییه‌كان بۆیان هه‌یه كاره مۆسیقاییه‌كان به‌جێبگه‌یێنن وه له هه‌موویانیشه‌وه مه‌رجه هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت و سه‌رچاوه‌و ناوی دانه‌ره‌كه ئه‌گه‌ر تیایدا هاتبێت، باسبكرێت.چواره‌م: هه‌ر كه‌سێكی نابینا مافی هه‌یه كۆپیه‌ك بكات له‌و كاره‌ی به سیسته‌می نووسینی تایبه‌ت به‌خۆیان (Braille) چاپكراوه له‌و كاره ئه‌ده‌بی یان مۆسیقاییانه‌ی به پیتی زه‌ق یان تۆماری ده‌نگیی بڵاوكراونه‌ته‌وه. وه كۆپیكردنی هه‌ر كارێكی بڵاوكراوه به رێگه‌ی وێنه‌گرتنه‌وه بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ئه‌وانه‌ی بیستنیان له ده‌ستداوه، به مه‌رجێك ئه‌مه له‌گه‌ڵ وه‌سوودهێنانی ئاسایی كاره‌كه ناكۆك نه‌بێت و به‌بێ پاساو زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه ڕه‌واكانی دانه‌ر نه‌گه‌ینێت.پێنجه‌م: به‌ڵگه‌هێنانه‌وه به بڕگه‌كانی كارێك كه‌وا پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كارێكی تر به ئامانجی ڕوونكردنه‌وه، یان راڤه‌كردن، یان وتووێژ، یان ڕه‌خنه‌گرتن، یان رۆشنبیركردن، یان تاقیكردنه‌وه، ئه‌ویش به‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌وا ئه‌م ئامانجه پاساوی بۆ ده‌كات به مه‌رجێك كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی باسبكرێت.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:رۆژنامه‌و ئامرازه‌كانی تری راگه‌یاندن بۆیان هه‌یه:یه‌كه‌م: به‌بێ مۆڵه‌تی دانه‌رو به‌بێ پێدانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه ووتارو وانه‌و ئاخاوتن و كاره هاوشێوه‌كانی تری گووتراوه، بڵاوبكاته‌وه یان هه‌مووی، یان به‌شێكیان، به‌بێ شێواندن یان گۆڕینی بابه‌ته‌كه، ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری بكات، له هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌شدا مه‌رجه كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی باسبكرێت به مه‌رجێك دانه‌ری هه‌ر یه‌كێك له‌م كارانه بۆی هه‌یه له یه‌ك چاپكراودا یان به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك یان وێنه‌یه‌كی تر كه هه‌ڵیده‌بژێرێت، بڵاویان بكاته‌وه.دووه‌م: به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ر یان بڵاوكار ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌و ئامرازه‌كانی تر بڵاوده‌كرێته‌وه له ووتار یان كورته به‌شی كارێك كه ڕواڵه‌تی نوچه‌ی سیاسی یان ئابوری یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئایینی و هی تری هه‌بێت كه له لای ڕای گشتیه‌وه گرنگیان هه‌یه، كۆپی بكات یان وێنه‌یان بگرێت یان بیانگوازێته‌وه، به مه‌رجێك ئاماژه بكرێت به ناوی دانه‌رو ئه‌و سه‌رچاوه‌ی لێی گواستراوه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر به‌ڕاشكاوی تیایدا هاتبێت كه‌وا نابێت لێی بگوازرێته‌وه. مادده‌ی بیست و چواره‌م:ده‌شێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دانه‌رو به‌بێ پێدانی هه‌ر قه‌ره‌بووێك:یه‌كه‌م: بۆ كتێبخانه گشتییه‌كان و بنكه‌كانی دۆكیومێنتكردنه نابازرگانیه‌كان و ئه‌و دامه‌زراوه زانستی و رۆشنبیری و فێركارییانه‌ی كه‌وا مه‌به‌ستیان قازانج نیه، ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر كۆپی بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دانانیان له به‌ر ده‌ستی قوتابیان و ده‌سته‌ی مامۆستایان، یان ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له هه‌ر كارێكی تری تایبه‌ت بۆ پێداویستیه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوانه، كۆپی بكه‌ن یان وێنه‌ی لێبگرنه‌وه، به مه‌رجێك به‌لای كه‌م یه‌ك دانه‌ی ڕه‌سه‌نی كاره‌كه له به‌ر ده‌ستیان دابێت له‌گه‌ڵ باسكردنی ناوی كاره‌كه‌و دانه‌ره‌كه‌ی.دووه‌م: كۆپیكردن یان وێنه‌گرتن یان تۆماركردنی دانه‌یه‌ك له كارێكی دیاریكراو بۆ به‌كارهێنانی له رێكاری دادگه‌ریی یان كارگێری ئه‌ویش له سنووری پێویستیی ئه‌م رێكارانه.به‌شی حهوتهمماوهی پاراستنماددهی بیست و پێنجه‌م:یه‌كه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ر، كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، به‌درێژایی ماوه‌ی ژیانی و په‌نجا ساڵیش له دوای كۆچی دواییكردنی، ده‌پارێزرێن.دووه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاره هاوبه‌شه‌كان، كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، به‌درێژایی ماوه‌ی ژیانیان و په‌نجا ساڵیش له دوای كۆچی دواییكردنی دوایین كه‌سی زیندوو له نێوانیاندا، ده‌پارێزرێن. سێیه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاره به‌كۆمه‌ڵه‌كان ـ جگه له دانه‌ری كاری هونه‌ره پراكتیكیه‌كان ـ ئه‌گه‌ر خاوه‌نی مافه‌كانی دانه‌ر كه‌سێكی مه‌عنه‌وی بێت، به‌درێژایی ماوه‌ی په‌نجا ساڵ له رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، ده‌پارێزرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌م مافانه، كه‌سێكی سروشتی بێت، ئه‌وا ماوه‌ی پاراستنه‌كه‌ی به‌پێی ئه‌و رێسایه ده‌بێت كه‌وا له هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه.چواره‌م: مافه داراییه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار له دوای كۆچی دوایی دانه‌ره‌كانیان، بڵاوده‌كرێنه‌وه، به به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی په‌نجا ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، كۆتاییان پێدێت. پێنجه‌م: مافه داراییه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا به‌بێ ناوی دانه‌ره‌كانیان یان به ناوێكی خوازراوه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه ئه‌وا بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ له رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، ده‌پارێزرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانه‌ره‌كه‌ی كه‌سێكی ناسراوو دیاریكراو بێت یان دانه‌ره‌كه‌ی ناسنامه‌ی خۆی ئاشكرا كرد، ئه‌وا ماوه‌ی پاراستنه‌كه به‌پێی ئه‌و رێسایه ده‌بێت كه له بڕگه یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌قی له سه‌ر كراوه.شه‌شه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاری هونه‌ره پراكتیكیه‌كان به به‌سه‌رچوونی بیست و پێنج ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، كۆتاییان پێدێت. حه‌وته‌م: ئه‌و ماوانه‌ی كه‌وا له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه له یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و ساڵه زایینیه‌ی كه‌وا له دوای ڕوودانی ئه‌و وه‌قایعانه‌ی له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كراوه، ده‌ست پێده‌كه‌ن.مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م:یه‌كه‌م: كار له رێكه‌وتی یه‌كه‌م دانانی له‌به‌ر ده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه به بڵاوكراوه‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌مه‌شدا سه‌یر ناكرێت بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی، ته‌نها ئه‌گه‌ر دانه‌ر له كاتی دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی، هه‌مواری بنه‌ڕه‌تی بۆ بكات كه له‌گه‌ڵیدا ده‌كرێت به كارێكی نوێ هه‌ژمار بكرێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاره‌كه له ژماره‌یه‌ك به‌ش یان به‌رگ پێكهاتبێت و به‌جیاو له كاتی جیاوازدا بڵاوكرابێته‌وه، ئه‌وا بۆ مه‌به‌ستی هه‌ژماركردنی رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی، هه‌ر به‌شێك یان هه‌ر به‌رگێك به كارێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: له دوای به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی پاراستنی هه‌ر كارێك، كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه، یان له كاتی پچڕانی میراتگری دانه‌ره‌كه‌ی یان نه‌بوونی هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆی، ئه‌وا پێش به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی پاراستنی به موڵكی گشتی هه‌ژمار ده‌كرێت، و ئه‌گه‌ر پێشتر چاپكرابێت یان بڵاوكرابێته‌وه ئه‌وا هه‌ر كه‌سێك مافی هه‌یه چاپی بكات یان بڵاوی بكاته‌وه.دووه‌م: به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه‌وا له بڕگه یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه ده‌قی له سه‌ر كراوه چاپ نه‌كرابێت یان بڵاونه‌كرابێته‌وه، ئه‌وا ناكرێت هیچ مافێكی، به چاپكردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ش، به‌بێ مۆڵه‌تی وه‌زاره‌ت وه‌سوودبهێنرێت، ئه‌م مۆڵه‌ته‌ش بۆ ماوه‌ی پازده ساڵ پیاده ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له مۆڵه‌تدانه‌كه پیاده‌ی نه‌كات، یان ئه‌گه‌ر ده‌ستی پێكرد ئینجا دواتر بۆ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واو ڕاوه‌ستا بێت له پیاده‌كردنی، ئه‌وا ئه‌م مۆڵه‌ته به هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمار ده‌كرێت.به‌شی ههشتهممافه هاوسێكانماددهی بیست و هه‌شته‌م:به‌جێگه‌ینه‌ری تاك ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پاوان ده‌كات:یه‌كه‌م: په‌خشكردنی به‌جێگه‌یاندنی زیندووه‌كه‌ی و گواستنه‌وه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر و چه‌سپاندنی به‌جێگه‌یاندنه نا چه‌سپاوه‌كه‌ی. دووه‌م: كۆپیكردنی به‌جێگه‌یاندنه ئاوێته‌كراوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆمارێكی ده‌نگیدا، به هه‌ر رێگه‌یه‌ك و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، چ ڕاسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ، به شێوه‌یه‌كی كاتی بێت یان هه‌میشه‌یی، به تۆماركردنی دیجیتالی ئه‌لیكترۆنیشه‌وه.سێیه‌م: دابه‌شكردنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی له رێگه‌ی فرۆشتن یان هه‌ر ڕه‌فتارێكی تری گوێزه‌ر بۆ خاوه‌ندارێتی.چواره‌م: به‌كرێدانی بازرگانی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی.پێنجه‌م: رێگه‌گرتن یان مۆڵه‌تدانی هاورده‌كردنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی له ده‌ره‌وه، جا ئه‌م تۆماركردنه چ به ڕه‌زامه‌ندی هونه‌رمه‌نده به‌جێگه‌ینه‌ره‌كه ئاماده‌كرابێت یان نا.شه‌شه‌م: خستنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگی بۆ به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر به رێگه‌یه‌كی ته‌لی یان بێته‌لی و به شێوه‌یه‌ك كه‌وا جه‌ماوه‌ر بتوانێت له هه‌ر كات و شوێنێك هه‌ڵیبژێرێت، پێیان بگات.حه‌وته‌م: هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر مافی هه‌یه به‌جێگه‌یاندنه بیستراوه زیندووه‌كه‌ی یان به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی بدرێته پاڵی، هه‌تا ئه‌گه‌ر مافه داراییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م مافه بۆ كه‌سێكی تر گواسترابێته‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر رێگه‌گرتن له خستنه‌پاڵی به‌جێگه‌یاندنه بیستراوه‌كه رێگه‌ی سوود وه‌رگرتن لێی بیسه‌پێنێت، و مافی هه‌یه ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت له سه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژیێك بۆ سه‌ر ئه‌م مافه‌و رێگه‌گرتن له هه‌ر ده‌ستكاریێك یان شێواندنێك یان هه‌ر هه‌مواركردنێكی تری به‌جێگه‌یاندنه‌كه‌ی كه‌وا له‌وانه‌یه زیان به ناوبانگی بگه‌ینێت. مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:به‌رهه‌مهێنه‌ری كاری سینه‌مایی یان رادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی یان ده‌نگیی ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:یه‌كه‌م: كۆپیكردنی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی كاره‌كه‌ی به هه‌ر رێگه‌یه‌ك یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك، چ به شێوه‌یه‌كی كاتی بێت یان هه‌میشه‌یی، به كۆپیكردنی دیجیتالی ئه‌لیكترۆنیشه‌وه.دووه‌م: دابه‌شكردنی كاره‌كه‌ی له رێگه‌ی فرۆشتن یان هه‌ر ڕه‌فتارێكی تری گوێزه‌ر بۆ خاوندارێتی.سێیه‌م: به‌كرێدانی بازرگانی كاره‌كه‌ی.چواره‌م: خستنی كاره‌كه‌ی بۆ به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر.مادده‌ی سییه‌م:هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی ڕادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی، له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌رنامه‌كانیه‌وه، ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:یه‌كه‌م: چه‌سپاندنی به‌رنامه‌كانی یان تۆماركردنیان و كۆپیكردنی ئه‌م تۆماركردنانه ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر كۆپیكردنی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یڕه‌و ده‌كرێت.دووه‌م: دووباره په‌خشكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی و گواستنه‌وه‌یان بۆ جه‌ماوه‌ر.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:حوكمه تایبه‌ته‌كانی ده‌ستلێهه‌ڵگرتنی دانه‌ر له مافه داراییه‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر خاوه‌نی مافه هاوسێكان پیاده ده‌كرێت. وه له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی ئه‌و مافه پاوانكارییانه‌ی كه‌وا ئه‌م یاسایه بۆ هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو ئێزگه‌كان ده‌قی له سه‌ر كردووه، ئه‌وان بۆیان هه‌یه ته‌نها یه‌كجار، له‌بڕی به‌كارهێنانی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی به‌رنامه بڵاوكراوه‌كانی ئامانجه بازرگانیه‌كانی په‌خشكردن یان گه‌یاندن بۆ جه‌ماوه‌ر، به‌رامبه‌رێكی دارایی دادپه‌روه‌رانه وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.مادده‌ی سی و دووه‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر په‌نجا ساڵه له رۆژی به‌جێگه‌یاندنه‌كه پاش رێكه‌وتی یه‌كه‌م چه‌سپاندنی ده‌نگیی پرۆژه‌ی به‌جێگه‌یاندنه‌كه یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان نزیكتر بێت.دووه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماره ده‌نگیه‌كان په‌نجا ساڵه له رۆژی چه‌سپاندنی پاش رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆماركردنه‌كه‌و له حاڵه‌تی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وا ماوه‌كه له رێكه‌وتی یه‌كه‌م چه‌سپاندنی تۆماركردنه‌كه، هه‌ژمار ده‌كرێت.سێیه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی ئێزگه‌و ته‌له‌فزیۆن بیست ساڵه له دوای رێكه‌وتی په‌خشكردن.چواره‌م: ئه‌و ماوانه‌ی كه‌وا له‌م بڕگه‌یه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه، له یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و ساڵه زایینیه‌ی كه‌وا له دوای ڕوودانی ئه‌و وه‌قایعانه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ده‌ست پێده‌كه‌ن. به‌شی نۆیهمسپاردنماددهی سی و سێیه‌م:یه‌كه‌م: بڵاوكارو چاپكارو به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌كان، به هاوبه‌شی له نێوانیاندا، پابه‌ند ده‌بن، به‌لای كه‌م، به سپاردنی پێنج دانه له كاره‌كه ـ به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كان ـ به‌مه‌به‌ستی دۆكیومێنتكردنی له لای هه‌ر لایه‌نێك كه‌وا وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كات.دووه‌م: نه‌سپاردن نابێته هۆی پێشێلكردنی ئه‌و مافانه‌ی دانه‌ر كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه.سێیه‌م: سپاردن ده‌بێته گرێنه‌یه‌ك له سه‌ر خاوه‌ندارێتی كاره سپێردراوه‌كه‌و ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م گرێنه‌یه به گشت رێگه‌كانی سه‌لماندن، بسه‌لمێنرێت.چواره‌م: ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ناوبه‌ناوه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه له سپاردن ده‌به‌خشرێن ته‌نها ئه‌گه‌ر كاره‌كه به ته‌نهایی بڵاوبكرێته‌وه.به‌شی دهیهمرێكاره پاراستنهكیی و سزاكانماددهی سی و چواره‌م:یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر گشت شوێنه مۆڵه‌تدراوه‌كانی كۆپیكردن یان دابه‌شكردن یان فرۆشتنی كاره‌كان له هه‌رێمدا، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نووسراوانه‌ی كه‌وا له لایه‌ن خاوه‌نی كاره‌كه یان ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌نداره‌كانی تر به‌م كارانه ڕایانده‌سپێرێت، بپارێزن، كاره‌كه چ له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی.دووه‌م: فه‌رمانبه‌رانی به‌شی پاراستنی مافی دانه‌ر له وه‌زاره‌ت، پاڵپشت به بڕیارێكی دادگه‌ریی ده‌ركراو له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌كه، بۆیان هه‌یه هه‌ر شوێنێكی چاپكردن یان كۆپیكردن یان به‌رهه‌مهێنان یان دابه‌شكردنی كاره‌كان، به ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌شه‌وه، بپشكنن، و بۆیان هه‌یه، تا گه‌یشتن به ئه‌نجام، دانه سه‌رپێچیكاره‌كانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له لای دادگای لێكۆڵینه‌وه بسپێرن.مادده‌ی سی وپێنجه‌م:یه‌كه‌م: دادگا بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داواكاری خاوه‌ن ماف یان یه‌كێك له میراتگر یان جێگره‌وه‌كانی، چ پێش به‌رزكردنه‌وه‌ی داوا یان له كاتی داواكه‌دا، هه‌ر رێكارێك له‌م رێكاره پاراستنه‌كیانه‌ی خواره‌وه، په‌یوه‌ست به هه‌ر ده‌ستدرێژیێك بۆ سه‌ر ئه‌و مافانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه، بگرێته‌به‌ر:1- هه‌ڵسان به وه‌سفێكی ووردی كاره‌كه.2- فه‌رماندان به ڕاگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كه.3- سه‌لماندنی به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ریتم یان نواندن یان گووتنه‌وه‌ی كارێك له نێوان جه‌ماوه‌رداو رێگه‌گرتن له به‌رده‌وام بوونی.4- گلدانه‌وه‌ی دانه نایاساییه‌كان و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك یان ئامرازێكی به‌كارهاتوو له كۆپیكردنه‌كه.5- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتی دانه نایاساییه‌كان و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك یان ئامرازێكی به‌كارهاتوو له كۆپیكردنه‌كه یان به‌تایبه‌ت ئاماده‌كراوه بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه.6- كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی وه‌سوودهێنانی ناڕه‌وا.دووه‌م: له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌یه دواكه‌وتن له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه، زیان به خاوه‌ن ماف بگه‌ینێت، وناكرێت قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه یان له‌و حاڵه‌تانه‌ی مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ست به سه‌لماندنی ڕووداوی ده‌ستدرێژیكردنه‌كه هه‌یه، ئه‌وا دادگا بۆی هه‌یه هه‌ر رێكارێك له‌و رێكارانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم، بگرێته‌به‌ر.مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه، هه‌ر كه‌سێك یه‌كێك له‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات:1- فرۆشتن یان به‌كرێدانی كارێكی پارێزراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كاره‌كه بخاته ئاڵوگۆڕكردنه‌وه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره.2- لاساییكردنی كاره‌كه یان فرۆشتنی یان خسته‌ڕووی بۆ فرۆشتن یان ئاڵوگۆڕكردنی یان به‌كرێدانی له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌وا لاسایی كراوه‌ته‌وه.3- بڵاوكردنه‌وه‌ی كارێكی پارێزراو به‌هه‌ر ئامرازێكی بڵاوكردنه‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌ده‌ر كراون، ئه‌ویش به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره.4- هه‌ڵسان، به نیازخراپی، به له‌ناوبردنی یان تێكدانی یان خه‌وشداركردنی هه‌ر پاراستنێكی ته‌كنیكی كه‌وا دانه‌ر به‌كاریان ده‌هێنێت.5- ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هه‌ر مافێكی تری مه‌عنه‌وی یان دارایی له مافه‌كانی دانه‌ر.دووه‌م: سزاكه فره‌ده‌بێت به فره‌بوونی ئه‌و كار یان به‌جێگه‌یاندن یان په‌خش یان تۆماركردنانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن.سێیه‌م: له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه، ئه‌وا سزاكه ده‌بێته به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان یه‌كێك له‌م دوو سزایه.چواره‌م: پێویسته له سه‌ر دادگا حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و دانانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهاتوو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه.پێنجه‌م: له كاتی حوكم دان به تاوانباركردن، دادگا بۆی هه‌یه حوكم ده‌ربكات به داخستنی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی كه‌وا كه‌سی حوكم له‌سه‌ردراو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌كاری هێنانه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وی ئه‌و تاوانانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م/2)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌وا داخستنه‌كه پێویسته‌كیی ده‌بێت.مادده‌ی سی وحه‌وته‌م:له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه هه‌ر یاسایه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قی له سه‌ر ده‌كات، ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه، هه‌ر كه‌سێك:یه‌كه‌م: هه‌ر زانیاریێكی هاتوو له هه‌ر شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كاره‌كه، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌ن ماف تیایدا، بسڕێته‌وه یان بگۆڕێت، بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی مافه‌كان. وه ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌مانه‌ی خواره‌وه ناسراون، به زانیاری تایبه‌ت به مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی مافه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێن:1- كار یان تۆماری ده‌نگیی به‌جێگه‌ینه‌ریی.2- دانه‌ر یان به‌جێگه‌ینه‌ر یان به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌نگیی.3- خاوه‌نی ماف له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێك یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی.4- ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویستن بۆ سوودو كه‌ڵك وه‌رگرتن له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێك یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی، بێنه‌ئاراوه.5- هه‌ر ژماره‌یه‌ك یان جفره‌یه‌ك هیما بكات بۆ ده‌رخستنی ئه‌م زانیارییانه.دووه‌م: به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌ن ماف، چه‌ند دانه‌یه‌ك له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێكی چه‌سپاو یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی، دابه‌شیان بكات یان هاورده‌یان بكات به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنیان یان په‌خشیان بكات یان بۆ جه‌ماوه‌ر بیانگوازێته‌وه، چ زانیاری هه‌بێت له‌مباره‌یه‌وه یان هۆی ته‌واوی هه‌بێت بۆ زانین.مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: دادگا بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داواكاری دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كه‌ی، حوكم ده‌ربكات به له‌ناوبردنی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی ئه‌و كاره‌ی كه‌وا به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا بڵاوكراوه‌ته‌وه.دووه‌م: ناكرێت حوكم بدرێت به له‌ناوبردنی یان گۆڕینی ڕواڵه‌تی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی هه‌ر كارێك ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌كه په‌یوه‌ست بێت به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانی كوردی، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته حوكمه‌كه كورت بكرێته‌وه به‌سه‌ر گلدانه‌وه‌ی كاره ڕه‌سه‌نه‌كه یان ئه‌و كۆپیانه‌ی یان ئه‌و وێنانه‌ی لێی وه‌رگیراوه، به‌گوێری پێویستی حاڵه‌ته‌كه. سێیه‌م: دادگا بۆی هه‌یه حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دانه‌كانی یان وێنه‌لێوه‌رگیراوه‌كانی كارێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له ده‌رهێنان و فرۆشتنی به‌كارهێنراون، ئه‌ویش له‌و سنووره‌ی به‌شی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانه‌ره‌كه بكات له‌و زیانه‌ی كه‌وا تووشی هاتووه.چواره‌م: ناكرێت ئه‌و بیناو خانوو ئه‌و په‌یكه‌رتاشی و نیگار‌و دیكۆرسازیی و شێوه ئه‌ندازه‌ییانه‌ی تیایدا یان به‌سه‌ریه‌وه دیارن بكرێنه بابه‌تی گلدانه‌وه. هه‌روه‌ها ناكرێت، به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له مافه‌كانی ئه‌و دانه‌ره ته‌لارسازه‌ی كه‌وا دیزایینه‌كانی بۆ بیناكردن و نیگاره‌كانی تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا به‌كارهاتووه، حوكم بدرێت به له‌ناوبردن یان گۆڕینی ڕواڵه‌ت یان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان، به مه‌رجێك ئه‌مه مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پێشێل نه‌كات.مادده‌ی سی ونۆیه‌م: دادگا بۆی هه‌یه حوكم بدات به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه له هه‌ر كارێك تووشی هه‌مواركردن یان سڕینه‌وه‌ی به‌شێكی هاتبێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م ئامانجه.مادده‌ی چله‌م:یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر هه‌ر مافێكی بۆبڕیاردراو به‌سه‌ر كاره‌كه‌یدا به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، مافی هه‌یه قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه وه‌رگرێت، به مه‌رجێك پێگه‌ی رۆشنبیری دانه‌ر یان خاوه‌ن كاره‌كه‌و به‌های ئه‌ده‌بی یان زانستی یان هونه‌ری كاره‌كه و ئاستی سوودوه‌رگرتنی كه‌سی ده‌ستدرێژیكار له وه‌سوودهێنانی كاره‌كه، له كاتی خه‌ملاندنی قه‌ره‌بووه‌كه ڕه‌چاو بكرێت، ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ دانه‌ر حوكمی بۆ ده‌درێت به قه‌رزێكی مومتاز به سه‌ر پوختی نرخی فرۆشتنی ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر مافه‌كه‌ی به‌كارهاتوون و له سه‌ر ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه‌وا له داواكه گلدراونه‌ته‌وه.دووه‌م: دادگا بۆی هه‌یه له سه‌ر داوای كه‌سی حوكم بۆدراو، بڕیار بدات به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه‌ی كه‌وا به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ریده‌كات له یه‌ك یان زیاتر له یه‌ك رۆژنامه‌ی رۆژانه یان هه‌فتانه‌و له سه‌ر خه‌رجی كه‌سی حوكم له‌سه‌ردراو.مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه سپاردن ده‌یگرێته‌وه ڕه‌تیكرده‌وه پابه‌ندییه‌كه‌ی به سپاردن جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا پێویسته له سه‌ر دادگا به غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت حوكمی بدات.دووه‌م: ئه‌وه‌ی غه‌رامه‌كه ده‌دات له جێبه‌جێكردنی پابه‌ندبوونی به سپاردن نابوردرێت.مادده‌ی چل و دووه‌م: ماوه‌ی پاراستنی كاره فۆتۆگرافیه‌كان و ئه‌وانه‌ی هاوشێوه‌یانن (15) پازده ساڵه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه.به‌شی یازدهمحوكمی كۆتاییماددهی چل و سێیه‌م:پێویسته له سه‌ر وه‌زیر رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی چل و چواره‌م:له‌كارخستنی یاسای پاراستنی مافی دانه‌ری عێراقی ژماره (3)ی ساڵی 1971 و هه‌مواركردنه‌كانی له هه‌رێمدا.مادده‌ی چل و پێنجه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چل و حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له دوای نه‌وه‌ت رۆژ له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان – عێراقهۆیه پێویستكارهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه له‌پێناو هاندانی بزاڤی هزری و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقداو بوار ڕه‌خساندن له‌به‌رده‌م دانه‌ران بۆ شاكاریی و داهێنان له رێگه‌ی دانانی یاسایه‌ك كه‌وا كاره‌كانیان رێكبخات و مافه‌كانیان له هه‌ر ده‌ستدرێژی یان پێشێلكردنێك له لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه بپارێزێت، به جۆرێك كه‌وا بگونجێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه هاتنهكایهكانی ئه‌م بواره‌و له‌گه‌ڵ گیانی سهدهداو وه‌ك پێزانینێك بۆ شاكاریی نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ڕۆڵه پۆزه‌تیڤه‌كانیان له په‌ره‌پێدانی گشتگیر له هه‌رێمداو، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه رۆشنبیرییه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌لانی جیهاندا، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی دراوسێن، له رێگه‌ی پاراستنی مافه‌كانی دانه‌ره بیانییه‌كان، بۆ هه‌موو ئه‌مانه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (35)ی ساڵی 2007یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان | 14
یاسای ژماره (35)ی ساڵی 2007یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان | 14
به‌ناوی خوای بهخشندهء میهرهبانبهناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی سالی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ژماره (33) رۆژی 11/12/2007 به هۆی ئیمزا نه‌كردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، به پێی بڕیاری ژماره(1)ی سالی 2008 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ـ عیراق، له دانیشتنی ژماره (4)ی‌دا كه له 22/9/2008 گرێدرا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌یدا:یاسای ژماره (35)ی ساڵی 2007یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستانبهشی یهكهمپێناسهو پرهنسیپهكانماددهی یه‌كه‌م:بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه زاراوه‌كانی خواره‌وه ماناكانیان له به‌رامبه‌ردا هاتووه:-یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م : سه‌ندیكا : سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان.سێیه‌م: نه‌قیب : نهقیبـی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان.چواره‌م: رۆژنامه‌گه‌ری: پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌رییه له كه‌ناڵه جیاوازه‌كانی راگه‌یاندندا.پێنجه‌م: رۆژنامه‌نووس: هه‌ركه‌سێك كه له‌بواری رۆژنامه‌گه‌رییدا له هه‌ر كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندندا كار ده‌كا.شه‌شه‌م: رۆژنامه: هه‌ر چاپكراوێك كه به شێوه‌یه‌كی خولی و به ناوێكی دیاریكراو و به ژماره‌ی ڕیز به‌ندو به‌رێكوپێكی ده‌ربچێ و دابه‌ش بكرێ.مادده‌ی دووه‌م:یه‌كه‌م: رۆژنامه‌گه‌ری ئازاده‌و هیچ سانسۆرێكی له‌سه‌رنییه و ئازادیی ده‌ربڕین و بڵاوكردنه‌وه بۆ هه‌موو هاووڵاتیان ده‌سته به‌ره، له چوارچێوه‌ی رێزگرتنی ماف و ئازادییه تایبه‌تیه‌كانی تاكه‌كانء تایبه‌تمه‌ندیی ژیانیان به‌پێ ی یاساء پابه‌ند بوون به ئیتیكی رۆژنامه‌گه‌ری به‌پێی به‌لێننامه‌ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی رۆژنامه‌نووسان (ساڵی 1954 هه‌مواركراو) دووه‌م: رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه له سه‌رچاوه جیاوازه‌كانه‌وه هه‌ر زانیارییه‌ك كه بایه‌خی بۆ هاوڵاتیان هه‌بێء په‌یوه‌ندییان به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیه‌وه بێ وه‌ده‌ست بێنێ به‌پێ ی یاسا. سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌و داواكارییانه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌م دادگا رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه سه‌رچاوه‌ی زانیاری، یان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به‌ده‌ستیان دینێ نهێنیان بپارێزێ، مه‌گه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند به پێچه‌وانه بڕیار بدا.چواره‌م : هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یا مه‌عنه‌وی مافی خاوه‌ندارێتیی رۆژنامه‌ی هه‌یه و ده‌توانێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ری بكا.پێنجه‌م: رۆژنامه قه‌ده‌غه ناكرێ و ده‌ستی به‌سه‌ردا ناگیرێ.به‌شی دووهممهرجهكانی ده‌ركردن ودهستبهرداربوون له رۆژنامهماددهی سێیه‌م: ده‌ركردنی رۆژنامه پێویستی به‌م مه‌رجء رێكارانه‌ی خواره‌وه هه‌یه :یه‌كه‌م: خاوه‌ن ئیمتیاز یان دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاندنێك له دوو رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی هه‌رێم بڵاوبكاته‌وه، كه ناو و نازناو و ره‌گه‌زنامه و شوێنی نیشته‌جێبوونی خاوه‌ن ئیمتیاز یاخود، دامه‌زرێنه‌ر و ناوی رۆژنامه‌كه وئه‌و زمانه‌ی كه پێی بڵاوده‌كرێته‌وه، له‌گه‌لأ ناوی سه‌رنووسه‌ر وماوه‌ی ده‌رچوونی تێدا بنووسرێ. راگه‌یاندنه‌كه‌ش به به‌یانی ده‌ركردنی رۆژنامه داده‌نرێ.دووه‌م: ده‌شێ خاوه‌ن هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه ناڕازی بێ و بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی بڵاوبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌وه له‌لای دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه له هه‌رێم به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه ناڕه‌زایی تۆمار بكات و به پێچه‌وانه‌وه‌ش ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه به په‌سندكراو داده‌نرێ.سێیه‌م: پێویسته خاوه‌ن ئیمتیاز یان دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی، به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندن پێشكه‌ش و له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان تۆماری بكا، له‌گه‌لأ به‌ده‌رخستنی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی داراییه‌كه‌ی لێ دابین ده‌كا و سه‌ندیكاش وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی لێ ئاگادار بكاته‌وه.چواره‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی كه نیازی ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی هه‌یه، ده‌بێ له ڕووی یاساییه‌وه شایسته‌یی ( ئه‌هلیه‌ت)ی ته‌واوی هه‌بێ.پێنجه‌م: نابێ له هه‌رێمدا دوو رۆژنامه به‌یه‌ك ناو ده‌ربچن.شه‌شه‌م: پێویسته خاوه‌ن ئیمتیاز یان دامه‌زرێنه‌ره‌كه له شوێنێكی دیاری رۆژنامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی روون ناوی خۆی و سه‌رنووسه‌ر و شوێن و مێژووی ده‌رچوونی رۆژنامه‌كه و ناوی ئه‌و چابخانهیهی كه لێی چاپ ده‌كرێ بڵاو بكاته‌وه‌و راگه‌یاندنێك له هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك، یان هه‌مواركردنێك له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی به‌یانی دامه‌زراندن رووبدات له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی گۆرانكارییه‌كه، یان هه‌مواركردنه‌كه‌دا بڵاوبكاته‌وه.مادده‌ی چواره‌م:به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه هه‌ر رۆژنامه‌یه‌ك سه‌رنووسه‌رێكی ده‌بێ و سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و بابه‌تانه ده‌كا كه تیایدا بڵاوده‌كرێنه‌وه:-یه‌كه‌م: ده‌بێ رۆژنامه‌نووس بێ و زمانی رۆژنامه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌و نووسین بزانێ.دووه‌م : سه‌رنووسه‌رو نووسه‌ر به‌رپرسیارێتیی مه‌ده‌نی و سزایی ئه‌و بابه‌تانه‌یان له ئه‌ستۆدایه كه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، هه‌رچی خاوه‌ن ئیمتیازه به‌رپرسیارێتیی مه‌ده‌نی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شداریی له نووسینی رۆژنامه‌دا كرد ئه‌وا هه‌مان به‌رپرسیارێتیی سه‌رنووسه‌ر هه‌لده‌گرێ.مادده‌ی پێنجه‌م:له‌گەڵ ره‌چاو كردنی ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه ده‌قه‌كه‌یان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، خاوه‌ن ئیمتیاز مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه واز له هه‌موو، یان هه‌ندێك خاوه‌ندارێتی خۆی بۆ كه‌سێكی دیكه بێنێ، به‌مه‌رجێك وازهێنه‌ر پێش (30) سی رۆژ له مێژووی دیاریكراو له وازهێنانه‌كه‌ی ئاگادارییه‌ك له رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌دا بڵاوبكاته‌وه.به‌شی سێیهموهڵامدانهوهو راستكردنهوهماددهی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر رۆژنامه زانیاریی نادروستی بڵاوكرده‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی كه بابه‌ته بڵاوكراوه‌كه‌ی پێ په‌یوه‌سته، یاخود یه‌كێك له میراتگرانی، یان ئه‌وه‌ی له رووی یاساییه‌وه جێگریه‌تی بۆی هه‌یه داوای راستكردنه‌وه‌ی بكاء وه‌ڵامی هه‌واڵ، یان وتاره‌كه بداته‌وه. پێویسته سه‌ر نووسه‌ریش راستكردنه‌وه، یاخود وه‌ڵامدانه‌وه‌كه له یه‌كێك له دوو ژماره‌ی دوای مێژووی گه‌یشتنی وه‌ڵامه‌كه له هه‌مان جێ و به هه‌مان پیت و هه‌مان ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی كه پێی بڵاو كراوه‌ته‌وه بڵاو بكاته‌وه.دووه‌م: پێویسته رۆژنامه وه‌ڵامدانه‌وه یان راستكردنه‌وه بڵاوبكاته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه به بڕێك پاره كه له (1،000000) یه‌ك ملیون دینار كهمترو له (2.000000)دوو ملیون دیناریش پتر نه‌بێ غه‌رامه ده‌كرێ.سێیه‌م: سه‌رنووسه‌ر بۆی هه‌یه وه‌ڵامدانه‌وه‌كه یان ئه‌و راستكردنه‌وه‌یه‌ی به پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌ره‌وه بۆی دێت له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه بڵاونه‌كاته‌وه:ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌كه به‌ر له‌گه‌یشتنی وه‌ڵام، یان راستكردنه‌وه‌كه، بابه‌ته بڵاوكراوه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ورد‌و ته‌واو راستكردبووه‌وه.ئه‌گه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه، یان راستكردنه‌وه‌كه به ناوێكی خوازراوه‌وه بێ، یان به زمانێكی جیا له زمانی بابه‌ته بڵاوكراوه‌كه نووسرابوو.ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكی وه‌ڵامدانه‌وه‌و راستكردنه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسا بێ.ئه‌گه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه، یان راستكردنه‌وه دوای (90) نه‌وه‌د رۆژ له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ، یان وتاره وه‌ڵامدراوه‌كه گه‌یشت.به‌شی چوارهمماف و ئیمتیازه‌كانی رۆژنامهنووسماددهی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م : رۆژنامه‌نووس سه‌ربه‌خۆیه و له به‌جێهێنانی ئه‌ركه پیشه‌یه‌كه‌ی هیچ ده‌سته‌ڵاتێكی به‌سه‌ره‌وه نییه جگه له ده‌سته‌ڵاتی یاسا.دووه‌م: نابێ ئه‌و ڕاو بۆچوونه‌ی كه له لای رۆژنامه‌نووس ده‌رده‌چێ، یان ئه‌و زانیارییانه‌ی كه بڵاویان ده‌كاته‌وه ببنه هۆی تێكدانی باری ژیانی، یان زیان به‌خۆی و مافه‌كانی بگه‌یه‌نێ.سێیه‌م: رۆژنامه‌نووس مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی ئاشكرا نه‌كا، ته‌نها به‌بڕیاری دادوه‌ری نه‌بێ.چواره‌م: رۆژنامه‌نووس مافی ئاماده بوونی له كۆنگره‌و چالاكییه گشتییه‌كاندا هه‌یه.پێنجه‌م: هه‌ر كه‌سێكێك به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه سووكایه‌تی به رۆژنامه‌نووس بكا، یان ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر ئه‌وا هه‌مان ئه‌و سزا یه ده‌یگرێته‌وه كه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی یان به‌هۆی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی دانراوه. شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له سیاسه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌یه روویدا كه رۆژنامه‌نووسه‌كه كاری تێدا ده‌كا، یان بارودۆخی گرێبهستییهكهی گۆڕا، رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه ئه‌و گرێبه‌سته یه‌ك لایه‌نه هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه، به مه‌رجێك(30) سی رۆژ پێش ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه ئاگاداری رۆژنامه‌كه بكاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی مافی رۆژنامه‌نووسه‌كه له قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌دا بفه‌وتێ.حه‌وته‌م: پێویسته ده‌زگاكانی رۆژنامه‌گه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژنامه‌كان پابه‌ندی هه‌موو ئه‌ومافانه بن كه له یاسا به‌ركاره‌كان و گرێبه‌ستی په‌سندكراو له‌لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان بۆ رۆژنامه‌نووسان دیاریكراون.هه‌شته‌م: له بارێكدا ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس هه‌موو مۆڵه‌ته ئاساییه‌كانی، یان هه‌ندێكیانی دوای كۆتایی ساڵی دارایی وه‌رنه‌گرتبوو، ئه‌وا ئه‌و پاره‌یه‌ی پێده‌درێ كه ده‌یكه‌وێ به مه‌رجێك له مووچه‌ی مانگێكی پتر نه‌بێ.نۆیه‌م: له كاتی تووشـــــبوونی رۆژنامه‌نووس به نه‌خۆشی وپێكان له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی، یان له پێناویدا ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ی كه كاری تێدا ده‌كا، خه‌رجی چاره‌سه‌ر كردنی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.ده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس له رۆژانی پشووی فه‌رمیدا كاری كرد، پێویسته ئه‌و ده‌زگا رۆژنامه‌گه‌رییه‌ی كاری تێدا ده‌كا قه‌ره‌بووی ماددی ئه‌و رۆژانه‌ی بۆ بكاته‌وه به بڕی كرێی دوو رۆژ بۆ هه‌ر رۆژێك.به‌شی پێنجهمپشتهوانه (حه‌سانه) مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: له‌كاتی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووس كه به‌كارێك تۆمه‌تبار ده‌كرێ په‌یوه‌ندی به پیشه‌كه‌یه‌وه هه‌یه، سه‌ندیكای لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه.دووه‌م: نابێ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌لأ رۆژنامه‌نووس بكرێ، یا شوێنی كار‌و ماڵه‌كه‌ی بپشكنرێ له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه مه‌گه‌ر به بڕیاری دادوه‌ریی نه‌بێ ء نه‌قیب یان ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی یاسایی جێی ده‌گرێته‌وه بۆی هه‌یه له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاماده‌بێ.سێیه‌م: له هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سزاییدا، نابێ دیكۆمێنت و زانیاری و به‌یاننامه‌و پهڕاوگهكانی رۆژنامه‌نووس به به‌ڵگه‌ی تۆمه‌تباركردن له دژی به‌كاربهێنرێ، ته‌نیا مه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییان به بابه‌تی سكاڵای تۆماركراو له دژی رۆژنامه‌نووسه‌وه هه‌بێت.چواره‌م: نووسینء بلاوكردنه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانی فه‌رمانبه‌ر یان كه‌سێكی ڕاسپێردراو بۆ خزمه‌تگوزاری گشتی یان، سیفه‌تی نوێنه‌رایه‌تی گشتی هه‌بێ تاوان نی یه ئه‌گه‌ر هاتو بلاوكردنهوهكه له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی فهرمانبهریء خزمه‌تی گشتیء نوێنه‌رایه‌تی ده‌رنه‌چێ به‌و مه‌رجه‌ی به‌لگه‌ی سه‌لمێنه‌ری دانه پالییان له‌سه‌ر هه‌بێ. پێنجه‌م: نابێ دوای تێپه‌ڕبوونی(90)نه‌وه‌د رۆژ له مێژووی بڵاوكردنه‌وه هیچ جۆره رێكارێكی یاسایی له به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووس بگیرێته‌به‌ر. مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ر، به‌بڕێك پاره غه‌رامه ده‌كرێن كه له (1،000000) یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر و له (5،000000 ) پێنج ملیۆن دینار پتر نه‌بێ. كاتێك یه‌كێك له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه:-1- چاندنی تۆی ڕق و كینه‌و لێكترازاندنی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵ.2- سوكایه‌تیكردن به بیر‌و باوه‌ڕه‌ء ڕێء ڕه‌سمه ئایینیه‌كان.3- سوكایه‌تیكردن به سیمبول و پیرۆزییه‌كانی هه‌ر ئایین و ئایینزایهكء له‌كه‌داركردنیان.4- هه‌ربابه‌تێك په‌یوه‌ندی به نهێنیه‌كانی ژیانی تایبه‌تی تاكه‌وه هه‌بێ، هه‌ر چه‌نده راستیش بێ، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی ببێته هۆی له‌كه‌داربوونی.5- جنێودان وتوانجی ناڕه‌واو ناوزڕاندن. 6- هه‌ر بابه‌تێك زیان به رێكاری لێكۆڵینه‌وه‌و دادوه‌ری بگه‌یه‌نێ ته‌نیا مه‌گه‌ر دادگا رێگای به بڵاوكردنه‌وه‌ی دابێ.7- پێشێلكردنی پره‌نسیپه‌كانی به‌ڵێننامه‌ی (میپاق شرف)ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی (1954)ی هه‌مواركراو كه پاشكۆی ئه‌م یاسایه.دووه‌م: رۆژنامه‌ی بڵاو كه‌ره‌وه به بڕێك پاره غه‌رامه ده‌كرێت كه له (5،000000) پێنج ملیۆن دینار كهمترو له (20،000000) بیست ملیۆن دینار پتر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)دا هاتووه بڵاو كرده‌وه.سێیه‌م: له‌كاتی دووباره‌كردنه‌وه‌دا دادگا بۆی هه‌یه سزا داراییه‌كه‌ی زیاد بكا، به مه‌رجێك له دوو هێنده‌ی پاره‌ی سزاكه كه له بڕگه‌كانی(یه‌كه‌م و دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتوون پتر نه‌بێ.چواره‌م: داواكاری گشتی و زیان پێ گه‌یشتوو بۆیان هه‌یه به‌پێی یاسا داوا تۆمار بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م: حوكمه‌كانی مادده‌ی (نۆیه‌م) ئه‌و رۆژنامه‌و چاپكراوانه ناگرێته‌وه كه به‌مه‌به‌ستی زانستی ته‌واو له‌لایه‌ن ده‌زگا حكومی و زانكۆكان و سه‌نته‌ره‌كانی تۆژینه‌وه‌ی زانستی ده‌هێنرێن.مادده‌ی یازدهم:هه‌ر بابه‌تێك له‌سه‌رچاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌رگیرابێ یاخود وه‌رگێڕدرابێ له به‌رپرسیارێتیی تاوانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه نابووردرێ.مادده‌ی دوازدهم:كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ. (حوكمه كۆتاییه‌كان)مادده‌ی سیازده‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چوارده‌م:ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)ەوه جێبه‌جی ده‌كرێ.عه‌دنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان ـ عیراقهۆیه پێویسته‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌گه‌ری له كۆمه‌ڵگای كوردستانی و نێوده‌وڵه‌تدا گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه، ئاسۆییه‌كی فراوانی له ئازادی له‌به‌رده‌مدایه و، ئه‌مه‌ش وای خواستووه یاسایه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌ربچێت تاكو كاری رۆژنامه‌گه‌ری به جۆرێكی وا رێك بخات كه له‌گه‌ڵ گیانی سه‌رده‌م و گهشهسهندنهكانیدا بگونجێ و وابكات هاووڵاتی ئاگاداری راستیی رووداوه‌كان بێ و له پێناو دابین كردنی پێداویستیه‌كانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به روونی و پیشه‌یی و دهربیڕینی بیروبۆچوونه‌كان بۆ به‌شداری كردنێكی كاریگه‌ر له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ره‌خساندنی پرانسیپه‌كانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ، ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره(14)ی ساڵی / 2007 یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 9
یاسای ژماره(14)ی ساڵی / 2007 یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (19)ی رۆژی (28/5/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره(14)ی ساڵی / 2007 یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له هه‌رێمی كوردستان- عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه،ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق .دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی هه‌رێم.سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری رۆشنبیریی هه‌رێم .چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.ئامانج و ئه‌ركه‌كانی وهزارهتماددهی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.یه‌كه‌م : پارێزگاریی ڕه‌سه‌نایه‌تی ڕۆشنبیریی كوردستانی ء كاركردن له پێناو په‌ره‌پێدانی به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانیء گه‌شه‌پێدانی گیانی به یه‌كه‌وه ژیان ء برایه‌تی نێوان ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان بڕوابه‌ڕێوه و په‌یوه‌ندیی ڕۆشنبیریی له نێوان گه‌لی كوردستان ء گه‌لانی ناوچه‌كه ء جیهاندا ببه‌سترێ.دووه‌م : پشتگیریی كردنی بزووتنه‌وه‌ی دانان و وه‌رگێڕان وبڵاوكردنه‌وه له هه‌رێمدا و پشتگیری نووسه‌ر و ئه‌دیب و شاعیر و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسان له رێگه‌ی چاپكردن و یاریده‌دانی به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه.سێیه‌م : گرنگیدانێكی بابه‌تییانه به رۆشنبیریی منداڵان له هه‌موو رووێكی ئه‌ده‌بی وهونه‌رییه‌وه.چواره‌م : دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی نیشتیمانیی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.پێنجه‌م : هاندانی به‌هره‌ی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری وزانستی داهێنه‌ر.شه‌شه‌م : هاندانی بزاڤی شانۆیی و هونه‌ره میللیه‌كان.حه‌وته‌م : یارمه‌تیدان وهاندانی كار‌و چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ورێكخراو ومه‌ڵبه‌ند وتیپه رۆشنبیریی وئه‌ده‌بی وهونه‌ری وزانسییه‌كان.هه‌شته‌م : سازدانی میهره‌جان وبه یه‌كگه‌یشتن وكۆبوونه‌وه‌ی رۆشنبیریی وئه‌ده‌بی ورێكخستنی پیشانگای هونه‌ری شێوه‌كاری به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه.نۆیه‌م : بووژاندنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌یی میللی له هه‌موو بواره‌كانی (ئه‌ده‌بی وهونه‌ری ـ تیپه‌میللیه‌كان) ودامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌وانه و پاراستنی ده‌ستنووس و رێكخستنی ئه‌رشیف له هه‌رێمدا.ده‌یه‌م : ده‌رچواندنی ڕۆژنامه ء گۆڤاری حكومی،یانزده‌یه‌م : پشتگیری ء ڕێزلێنانی نووسه‌رو ئه‌دیب ء شاعیر ء هونه‌رمه‌ند ء ڕۆژنامه‌نوسان به‌پێ ی پێوه‌ره تایبه‌تیه‌كان.دوازده‌یه‌م : دامه‌زراندنی ئێستگه‌كانی ڕادیۆء ته‌له‌فزیۆن وئهنتهرنێت له هه‌رێمدا.سیازده‌یه‌م : دامه‌زراندنی ئاژانسی نوچه‌ی كوردستان ـ عێراق.چوارده‌یه‌م : مۆڵه‌ت پێدانی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا.پانزده‌یه‌م :كاركردن له پێناو دابینكردنی به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له چاڵاكیه ڕۆشنبیرییء هونه‌رییء ڕاگه‌یاندنه‌كاندا له‌سه‌رئاستی عێراقی و هه‌رێمایه‌تی ء جیهانیدا.شانزده‌یه‌م : ڕوواندنی چه‌مكه‌كانی دیموكراتیه‌ت ء ڕێزلێنانی مافه‌كانی مرۆڤ ء ڕۆشنبیریی لێبورده‌یی ء فه‌ره‌یی ء خۆشه‌ویستی نیشتیمان ء چه‌سپاندنی گیانی ئینتیمای كوردستانی له نێوان ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستاندا.حه‌ڤده‌یه‌م : ئاماده‌كردنی پلانی تایبه‌تی به وه‌زاره‌ت ء به‌دوداچوونی جێبه‌جێكردنی ء پێشنیازكردنی پڕۆژه‌ی ئه‌و یاسانه‌ی كه پێیه‌وه په‌یوه‌ستن.هه‌ژده‌یه‌م : گرنگیدان به هونه‌ری سینه‌مای كوردستانی وپه‌ره‌پێدانی پیشه سازیه‌كه‌ی.نۆزده‌یه‌م : پێشكه‌شكردنی پشتگیری مادی و ئه‌ده‌بی بۆ داهێنه‌رانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری و رۆشنبیریان.بیسته‌م : بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری رۆشنبیری بۆ سنوردانان له به‌كارهێنانی توندوتیژی له كۆمه‌ڵگا دا به تایبه‌ت دژی ئافره‌ت، هه‌روه‌ها بایه‌خدانی تایبه‌ت به رۆشنبیری ژنانی به‌هره‌مه‌ند.بیست ویه‌كه‌م : پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی رۆشنبیری له‌گه‌لأ نووسینگه‌كانی هه‌رێم له باڵیوزخانه و نوێنه‌رایه‌تیه دبلۆماسییه‌كانی عێراق.پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته ء به‌رپرسه له ئاراسته‌كردنی كاروسیاسه‌ته‌كانی ء سه‌رپه‌رشتی ء چاودێری كردنی چاڵاكیه‌كانی ء، ئه‌و بڕیار و فه‌رمانء ڕێنماییانه‌ی له‌باره‌ی هه‌رشتێكی په‌یوه‌ندیی به‌ئه‌ركی وه‌زاره‌ت ء پێكهاته‌كانی له هه‌موو روویه‌كی هونه‌ری ودارایی و ئابووری و رێكخستنه‌وه هه‌یه له‌وه‌وه ده‌رده‌چن به پێی حوكمه‌كانی یاساء به‌رپرسیشه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا ء بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به‌بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان یان هه‌ریه‌كێكی به‌شیاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته‌كردنی وه‌زاره‌ت ء سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌دات ء ده‌بێ بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء پسپۆر و خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.سێیه‌م: نوسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت ء چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت ء چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: ڕاوێژكاران: ژماره‌یان له چوار ڕاوێژكار زیاتر نابێت كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕیی زانكۆیان هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بن ء پسپۆڕییه‌كه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێ.شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێری ء دارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ڕۆشنبیریی ء هونه‌ر له پارێزگاكاندا: هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆری زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌گشتیه‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆژنامه نووسی ء چاپكردن ء بڵاوكردنه‌وه: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندن: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.یازدهم: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.دوازدهم: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی رۆشنبیریی وهونه‌ری توركمانی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.سێزده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری وهونه‌ری سریانی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكاری ده‌بێتء له‌مانه پێك دێ:یه‌كه‌م : وه‌زیر: سه‌رۆكه.دووه‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.سێیه‌م : ڕاوێژكاران: ئه‌ندامن.چواره‌م : به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن.پێنجه‌م : هه‌ر شاره‌زایه‌كی پسپۆڕی شیاو له‌ناو وه‌زاره‌ت یا ده‌ره‌وه‌ی، وه‌زیر هه‌ڵی ده‌بژێرێ: ئه‌ندامه.شه‌شه‌م : نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر: ئه‌ندامن. مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م : كاروپسپۆرایه‌تییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.دووه‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه‌ی وه‌زاره‌ت له نوێ دابنێ یان لێكیان بدات یاخود هه‌ڵیانوه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت له‌كاتی پێویست دا.سێیه‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچووێنێ. مادده‌ی شه‌شه‌م:یاسای ژماره (11)ی ساڵی 1992 ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و هه‌مواركردنی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1998 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ ئه‌گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عێراق - هۆیه پێویستیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه -سـه‌باره‌ت به‌و پـهرهسـهنـدنانهی كه له بواره‌كانی رۆشنبیری و هونه‌ری و ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ڕوویانداوه له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی پێویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه و كاراكردنیان به‌ره‌و باشتر و بۆ ڕۆیشتن له‌گه‌لأ هیوا و ئاواتی گه‌لی كوردستان له خۆگونجاندن له‌گه‌لأ ئه‌و بوارانه‌ی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی و جیهان به شێوه‌یه‌كی گشتی و سه‌باره‌ت به لێكردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی وه‌رزش و لاوان و شوێنه‌واره‌كان له وه‌زاره‌ت و بۆ دووباره ڕیكخستنه‌وه‌ی پێكهاته و پسپۆرایهتییهكان و ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت، وای خواست ئه‌م یاسایه دهربچووێندرێت....
یاسای ژماره 39 ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای كۆڕی زانیاریی كوردستان ـ عیراق ژماره 12 ی ساڵی 1997 | 6
یاسای ژماره 39 ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای كۆڕی زانیاریی كوردستان ـ عیراق ژماره 12 ی ساڵی 1997 | 6
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌ســه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردســــتان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان – عیراق له دانیشــــتنی ژماره (39)ی رۆژی (31/12/2007) ی‌دا بڕیاری ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره 39 ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای كۆڕی زانیاریی كوردستان ـ عیراق ژماره 12 ی ساڵی 1997مادده‌ی یه‌كه‌م:ناوی یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1997 له یاسای (كۆڕی زانیاریی كوردستانی عیراقه‌وه) هه‌موارده‌كرێ بۆ (یاسای ئه‌كادیمیای كوردی).مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی یه‌كه‌م له یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1997 هه‌موارده‌كرێ و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:مادده‌ی یه‌كه‌م:له هه‌رێمی كوردستان- عێراقدا كۆڕێك به ناوی (ئه‌كادیمیای كوردی) داده‌مه‌زرێ و به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌لكێ.مادده‌ی سێیه‌م:مادده چواره‌م له یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1997 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ئامانجی كۆڕ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:ـ1- پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی زمانی كوردی و گه‌شه‌پێكردن و په‌ره‌پێدانی.2- كاركردن له پێناوی گه‌یشتن به زمانێكی كوردی فه‌رمی یه‌كگرتوو به سوود وه‌رگرتن له وشه و زاراوه‌ی هه‌موو شێوه‌كان.3- گرنگی دان به لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و زمانه‌وانی.4- گرنگی دان به رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی كوردی.5- گرنگی دان به لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی و جوگرافی و شوێنه‌واریی كورد و كوردستان.6- هاندان و پشتگیریی كردنی دانان و نووسین به زمانی كوردی و گرنگی دانیش به زانستی زمان به هه‌موو لقه‌كانیه‌وه.7- گرنگی دان به وه‌رگێڕان له زمانی كوردیه‌وه بۆ زمانانی تر و به پێچه‌وانه‌وه.8- به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌لأ ئه‌كادیمیا زانستیه‌كان و زانكۆكان و سه‌نته‌ره‌كانی زانستی له ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا.مادده‌ی چواره‌م:ناوی (ئه‌كادیمیای كوردی) جێی ناوی (كۆڕی زانیاریی كوردستان- عیراق) ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێكی كه له یاسای ژماره (12) ی ساڵی 1997دا هاتبـێ.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان ـ عیراق...
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2015یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان | 16
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2015یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان | 16
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه ڕوو، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (6)ی رۆژی 1/4/2015 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2015یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان به‌شی یهكهمپێناسهكانماددهی (1):یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م ده‌سته‌واژه و زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1ـ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق. 2ـ په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق. 3ـ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.4ـ وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم. 5ـ یاسای نه‌وت و گاز: یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (22)ی ساڵی 2007. 6ـ ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كاروباری نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، كه به‌پێی مادده‌ی (چواره‌م)ی یاسای نه‌وت و گاز پێكهێنراوه. 7ـ سندوق: سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێمدا كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه. 8ـ ده‌سته: ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێمدا. دووه‌م: پێناسه‌كانی هاتوو له مادده‌ی (یه‌كه‌م) له یاسای نه‌وت و گاز كه په‌یوه‌ستن به‌م یاسایه به‌ركار ده‌بن، ئه‌گه‌ر ناكۆك نه‌بن له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانیدا. به‌شی دووهمچوارچێوهی پیاده‌كردنی یاساماددهی (2):حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێن له‌سه‌ر: یه‌كه‌م: داهاتی دارایی به دهستهاتووی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز و یاسای دیاری كردن و وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له داهاته ئیتیحادییه‌كان ژماره (5)ی ساڵی 2013ی په‌یوه‌ست به نه‌وت و گاز و به‌رهه‌مه‌كانی و، به‌پێی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (هه‌شته‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه و، هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی نه‌وتی و گازی كه ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر بدات. دووه‌م: داهاتی دارایی هاتوو له حكومه‌تی ئیتیحادی كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به نه‌وت و گاز و به‌رهه‌مه‌كانی جگه له پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی ئیتیحادیدا. به‌شی سێیهمپێكهێنانی سندوق و ده‌سته‌ی بهڕێوهبردنیماددهی (3):پاڵپشت به حوكمی مادده‌ی (پازده‌یه‌م) له یاسای نه‌وت و گاز، سندوقێك به ناوی (سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێم) داده‌مه‌زرێت و، كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕیی هه‌یه و، له ڕووی رێكخستنه‌وه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت. مادده‌ی (4): یه‌كه‌م: ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی (ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان) پێكدێت و به‌ڕێوه‌بردنی سندوق له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و مافی هه‌یه سه‌رجه‌م رهفتاركارییه یاساییه‌كان بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌نجام بدات و، سه‌رۆكه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سندوق ده‌كات له به‌رده‌م په‌رله‌مان و دادگا و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه. دووه‌م: ده‌سته پێك دێت له:1ـ سه‌رۆكی ده‌سته به پله‌ی وه‌زیر.2ـ جێگری سه‌رۆكی ده‌سته به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت. 3ـ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق . 4ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت كه شاره‌زایی هه‌بێت له بواری نه‌وت و گاز و، پله‌ی وه‌زیفی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت (ئه‌ندام).5ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه شاره‌زایی هه‌بێت له بواری دارایی و ئابووری و، پله‌ی وه‌زیفی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت (ئه‌ندام).6ـ پسپۆڕێكی ئابووری و دارایی (ئه‌ندام).7ـ پسپۆڕێكی یاسایی (ئه‌ندام).مادده‌ی (5): یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، له ماوه‌ی (90) نه‌وه‌د رۆژ له رێكه‌وتی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌ماهه‌نگی بكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی كاندیدی لێهاتوو بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و پۆستانه‌ی كه له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. دووه‌م: 1ـ ئه‌ندامانی ده‌سته له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پاش په‌سند كردنیان به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌یه‌ك كه زیاتر نه‌بێت له (4) چوار ساڵ داده‌مه‌زرێن و، شیاون بۆ یه‌كجار نوێكردنه‌وه به‌هه‌مان رێكاره باسكراوه‌كان و، ئه‌وانه‌ی ئه‌و وه‌زیفانه‌یان پڕ كردۆته‌وه پاش ته‌واو بوونی ماوه‌ی دیاری كرا‌و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی پێشوویان به‌ر له ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌م وه‌زیفانه. 2ـ سه‌رۆكی ده‌سته له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا ئه‌م سوێنده ده‌خوات:(به‌خودای مه‌زن سوێند ده‌خۆم كه به دڵسۆزییه‌وه پارێزگاری له یه‌كێتی گه‌ل و سامان و خاكی كوردستانی عێراق بكه‌م و پابه‌ند بم به یاسا). سێیه‌م: مه‌رجه له دامه‌زراندنی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق و ئه‌ندامانی ده‌سته، جگه له نوێنه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌رباری بوونی مه‌رجه گشتییه‌كانی دامه‌زراندن له وه‌زیفه‌ی گشتیی‌دا، به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بن له بواری پسپۆڕی ده‌سته و خاوه‌ن شاره‌زایی بن له بواری پسپۆڕی ده‌سته بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له (10) ده ساڵ به‌نیسبه‌ت سه‌رۆك و (7) حه‌وت ساڵ به‌نیسبه‌ت جێگری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق و ئه‌ندامه‌كان. چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه كه‌سانێك له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیین له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌ن به‌سیفه‌تی راوێژكاریی دابمه‌زرێنێت و ماف و پابه‌ندییه‌كانیان و ژماره‌یان به‌پێی گرێبه‌ست و به‌گوێره‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی ده‌سته، كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سندی ده‌كات، دیاری ده‌كرێن. مادده‌ی (6): به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته به ئاماده‌بوونی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه‌كانی ده‌بێت و بڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامه‌كان ده‌رده‌كرێن. مادده‌ی (7):ده‌سته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: تۆماركردن و دۆكیومێنتكردنی سه‌رجه‌می داهاته‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێم، كه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ستده‌كه‌ون له سندوقدا، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردن و مسۆگه‌ركردنی گواستنه‌وه‌یان بۆ ژمێره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، پاش ئه‌وه‌ی به‌پێی مادده‌ی (12)دوازده‌می ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر پێشنیاری ده‌سته و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌سه‌ندكردنی په‌رله‌مان، ته‌رخان ده‌كرێن.دووه‌م: وردبینیكردنی جوله‌ی گشت داهاته‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێم له سندوقدا به‌پێی چاودێری نێوخۆیی، له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی راپۆرتی مانگانه له باره‌یانه‌وه. سێیه‌م: ساڵانه ئاشكراكردنی گشت ئه‌و داتایانه‌ی تایبه‌تن به ژمێره و چاڵاكیه‌كانی سندوق ده‌رباره‌ی سپاردن و راكێشان و وردبینی كردنیان به به‌كارهێنانی كۆمپانیای ژمێریاریی جیهانیی لێهاتوو متمانه پێكراو، دواتر به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ناوبه‌ناو بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌وا چالاكی و راپۆرتی كۆمپانیاكانی ژمێریاریی جیهانی پووخت ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی راوبۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م راپۆرتانه.چواره‌م: مسۆگه‌ركردنی شه‌فافیه‌ت و دركاندن له پرۆسه داراییه‌كان له كاتی ئه‌نجامدانی رێكار و پرۆسه‌كانی ژمێركاری به گوێره‌ی ستانده‌ری ژمێریاریی په‌یڕه‌وكراوی جیهانی و ئاستی پیاده‌كردنیان له‌سه‌ر گشت ژمێره‌كانی سندوق كه له‌م یاسایه‌دا باسكراون. پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته راپۆرته‌كانی خۆی به شێوه‌ی مانگانه و ساڵانه‌ی بداته په‌رله‌مان و، بۆ رای گشتی ئاشكرایان بكات. به‌شی چوارهمبهڕێوهبردنی داهاته‌كانی نه‌وت و گازماددهی (8):ده‌سته وه‌رگرتنی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: كۆی داهاته شایسته وه‌ده‌ستهاتووه‌كانی هه‌رێم له هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وت و گاز به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و گاز. دووه‌م: سه‌رجه‌م پێبه‌خشین و پاداشته‌كانی هاتوو له گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و گاز و مۆڵكانهكان له كاتی شایسته بوونیاندا، له نێوانیشیاندا پاداشته‌كانی واژووكردن و به‌رهه‌مهێنانی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانی و خۆماڵییه‌كان، پاداشته‌كانی ژێرخانی ئابووری و، بڕه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ پاراستنی ژینگه و داهاتی دیكه به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له یاسای نه‌وت و گاز و یاساكانی دیكه‌ی په‌یوه‌نداردا هاتووه. سێیه‌م: كۆی داهاته‌كانی به‌رهه‌مه نه‌وتی و گازییه‌كان. چواره‌م: داهاتی دارایی هاتوو له حكومه‌تی ئیتیحادیی كه‌وا راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به نه‌وت و گاز و به‌رهه‌مه‌كانیان جگه له پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی ئیتیحادیدا. پێنجه‌م: ئه‌و بڕانه‌ی وه‌ك شایسته بۆ هه‌رێم هاتوون له‌وه‌ی تایبه‌ته به نه‌وت و گازه‌وه ئه‌ویش به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسای دیاریكردن و وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق له داهاته ئیتیحادییه‌كان ژماره (5)ی ساڵی 2013، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی بڕگه‌ی (چواره‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه. شه‌شه‌م: ئه‌و داهاتانه‌ی كه له ئه‌نجامی وه‌به‌رهێنان به‌سه‌رمایه‌ی سندوقه‌كه وه‌ده‌ستدێن. حه‌وته‌م: هه‌ر داهاتێكی تری پڕۆسه‌ی نه‌وت و گاز كه له‌م مادده‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆ نه‌كراوه. مادده‌ی (9): یه‌كه‌م: ژمێره‌ی ئه‌م سندوقه ژمێره‌یه‌كی داخراوه و خه‌رجی لێناكرێت ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتهكانه.دووه‌م: چه‌ند ژمێره‌یه‌كی جۆراوجۆر بۆ سندوق ده‌كرێـته‌وه، چ به دیناری عێراقی بێت، یان هه‌ر دراوێكی بیانی له لقی بانكی ناوه‌ندیی عێراقی له هه‌رێمدا، یان هه‌ر بانكێكی دیكه‌ی حكومی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاش په‌سه‌ندكردنی لقی بانكی ناوه‌ندیی له هه‌رێمدا هه‌ڵیده‌بژێرێت، به مه‌به‌ستی سپاردنی گشت داهاته‌كانی نه‌وت و گاز كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه. سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته رێنمایی پێویست بۆ جولاندن و سپاردنی بڕه‌كان له نێوان ژمێره‌كانی سه‌ر به سندوق پاش په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ده‌ربكات. چواره‌م: ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ژمێره‌یه‌كی تایبه‌ت له بانكه ئه‌هلیه‌كان بكاته‌وه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان به‌سه‌رمایه‌ی سندوقه‌كه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان. مادده‌ی (10): وه‌زاره‌ت شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستاندا دیاری ده‌كات و، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سندوقه‌وه وردبینی بۆ ده‌كرێت و، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌درێت و، له بودجه‌ی ساڵانه‌دا ته‌رخانكردنی بۆ ده‌كرێت و، په‌رله‌مان په‌سندی ده‌كات.مادده‌ی (11): سندوقێك به‌ناوی (سه‌ندوقی نه‌وه‌كانی داهاتووی كوردستان) داده‌مه‌زرێت، كه به‌ڕێوه‌بردن و دراوپێدانی به یاسایه‌ك رێكده‌خرێت كه له ماوه‌ی (12) دوازده مانگ تێنه‌په‌ڕێت له رێكه‌وتی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌رده‌كرێت، تیایدا رێژه‌یه‌كی دیاریكراو له داهاته نه‌وتی و گازییه‌كانی وه‌رگیراو به‌پێی یاسا بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌سپێردرێت و له بودجه‌ی ساڵانه‌دا جێگیر ده‌كرێت. به‌شی پێنجهمدابهشكردنی داهاته‌كانی سندوقماددهی (12): یه‌كه‌م: داهاته‌كانی نه‌وت و گاز كه له سندوقدا ده‌سپێردرێن و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رگیراون، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌پێی مه‌رج و ستانده‌ری هاتوو له یاسای نه‌وت و گازدا، پاش ته‌رخانكردنی ئه‌م بڕانه له بودجه‌ی ساڵانه و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێن: 1ـ دراوپێدانی بودجه‌ی گشتی به گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵانه‌ی هه‌رێم.2ـ ژمێره‌ی (سندوقی نه‌وه‌كانی داهاتوو) به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (11) یازده‌می ئه‌م یاسایه. 3ـ دراوپێدانی وه‌زاره‌ت پاش ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن بۆ پاڵپشتی كردنی ژێرخانی ئابوری كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمدا له كاتی پێویستیدا و، قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ پڕۆسه‌كانی نه‌وت و گاز ته‌رخان ده‌كرێن و، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و موڵكانه‌ی له ئه‌نجامی پرۆسه نه‌وتیی و گازییه‌كاندا زیانیان پێ ده‌گات.4ـ پاڵپشتیكردنی سندوقی ژینگه‌ی دامه‌زراو به‌پێی خاڵی (10)ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (37) سی و حه‌وت یاسای نه‌وت و گاز.5ـ دراوپێدانی رێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له داهاتی سندوق بۆ ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه به‌پێی یاسا رێك ده‌خرێت. 6ـ دراوپێدانی رێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له داهاتی سندوق بۆ گه‌شه پێدانی ژێرخانی كشتوكاڵ كه به‌پێی یاسا رێك ده‌خرێت.7ـ ته‌رخانكردنی بڕی (2) دوو دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو وه‌ك پترۆدۆلار بۆ هه‌ر قه‌زایه‌ك كه نه‌وتی لێ ده‌رده‌هێنرێت. دووم: له سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووه‌می هه‌ر ساڵێكی رۆژ ژمێریی، وه‌ك یه‌كیی داهاته‌كانی نه‌وت و گاز و ته‌رخانكراوه فیعلیه‌كانی ژمێره‌كانی سندوق ئه‌نجام ده‌درێت و، ژمێره‌كانی سندوق له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه و به‌پێی یاسا و پێڕه‌وه‌كانی بنه‌ماكانی ژمێریاری متمانه پێكراو له هه‌رێمدا، ئه‌نجام ده‌درێن.سێیه‌م: كاره‌كانی ده‌سته و ژمێره‌كانی سندوق ملكه‌چ ده‌بن بۆ چاودێری په‌رله‌مانی كوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم.چواره‌م: ده‌سته به‌رپرسیارێتی خۆی به‌پێی ئه‌و پرنسیپ و ستانده‌رانه‌ی تایبه‌تن به ده‌سپێشخه‌ری شه‌فافیه‌ت له پیشه‌سازییه دهرهێنكارهكانی هاتوو له سه‌رچاوه‌ی (Extractive Industries Transparency Initiative)ی ناسراو به (EITI) پیاده ده‌كات و پێویسته شیاو و هاوته‌ریب بن له‌گه‌ڵ شێوازه هه‌ره باشه‌كانی پیشه‌سازییه نه‌وتییه‌كان.به‌شی شهشهمحوكمی كۆتاییماددهی (13): ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وێك بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌كات.مادده‌ی (14): هه‌یكه‌لی كارگێڕی سندوق به پێی په‌یڕه‌و دیاری ده‌كرێت كه به ماوه‌یه‌ك له (45) چل و پێنج رۆژ له رێكه‌وتی پێكهێنانی ده‌سته تێپه‌ڕ نه‌كات، ده‌رده‌كرێت.مادده‌ی (15): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی (16): ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنبهمهبهستی به دامه‌زراوه‌یی كردنی كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان كه به شێوه‌یه‌ك بێت داهاته‌كانی پرۆسه نه‌وتی و گازییه‌كان به باشترین شێوه كۆ بكرێنه‌وه و، پشتیوانی شه‌فافیه‌ت و گه‌شه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان بێت، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره ( 22 )ی ساڵی 2007یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 61
یاسای ژماره ( 22 )ی ساڵی 2007یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 61
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهسهرۆكایهتی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56) یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 ی هه‌موار كرا‌و وه له‌سه‌ر داوای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان – عیراق پێشكه‌شی كردبوو، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان له دانیشتنی ژماره (8) نائاسایی كه له رۆژی 6/8/2007 به‌سترا بریاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره ( 22 )ی ساڵی 2007یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان-عێراقبهشی یه‌كه‌م(پێناسه‌كان)مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م :حكومه‌تی فیدراڵی: حكومه‌تی كۆماری عێراقی فیدراڵی.دووه‌م :ده‌ستووری فیدراڵی: ده‌ستووری كۆماری عێراقی فیدراڵی.سێیه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عێراق.چواره‌م :سه‌رۆكی هه‌رێم: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان - عێراق.پێنجه‌م:په‌رله‌مان: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان - عێراق.شه‌شه‌م :حكومه‌تی هه‌رێم: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان - عێراق.حه‌وته‌م :ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق.هه‌شته‌م :ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی: ئه‌نجومه‌ن هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان-عیراقنۆیهم :وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم.ده‌یه‌م :وه‌زیر: وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم.یازدهم : نه‌وت: هه‌ر هیدرۆكاربۆناتێكی سروشتی یان هه‌ر هیدرۆكاربۆناتێكی تێكه‌ڵاوی سروشتی چ له دۆخی گازی یان شلی بێ ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ده‌توانرێ بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حه‌شارگه كه.دوازدهم : نه‌وتی خاو: هه‌موو هیدرۆكاربۆناتهكانی شل له دۆخه سروشتییه‌كه‌ی یان له گازی سروشتییه‌وه به‌هۆی خهستكردنهوه یان هه‌ر هۆكارێكی پوختكردنی دیكه‌وه به‌رهه‌مهێنرابێت.سێزده‌م : گازی سروشتی: هه‌موو هیدرۆكاربۆناتهكانی گازی كه به سستی له دۆخه سروشتییه‌كه‌یدا مابێته‌وه، له‌وانه‌ش گازی ته‌ڕ، گازی وشك، ئه‌و گازه‌ی له به‌رگی بیر هه‌یه (Casing)و ئه‌و گازه‌ی له پڕۆسه‌ی پوختكردنی هیدرۆكاربۆنی شل له گازی تهڕمابێتهوه، جگه له نه‌وتی خاو.چوارده‌م : گازی سروشتی به‌یاوه‌ر: گازی به‌رهه‌مهێندراو، وتێكهڵاو له‌گه‌ڵ نه‌وتی خاو له ژێر بارودۆخی حهشارگهییدا.پانزدهم : كێڵگه‌ی نه‌وت: حه‌شارگه یان كۆمه‌ڵێك له حه‌شارگه‌كانی نه‌وتی له پێكهاته‌كانی جیۆڵۆجی زانراو یان دیارده‌یه‌كی جیۆڵۆجی كه نه‌وتی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێ به شێوه‌یه‌كی بازرگانی وه به‌پێی ته‌كنۆلۆژیایه‌كی ئاسایی وسوودێكی ئابووری هه‌بێ.شانزدهم: كێڵگه‌ی ئێستا: ئه‌و كێڵگه نه‌وتیه‌ی كه تا پێش 15/8/2005 به‌رهه‌می بازرگانی هه‌بوو.حه‌ڤده‌م : كێڵگه‌ی ئاینده: ئه‌و كێڵگه نه‌وتیه كه تا پێش 15/8/2005 به‌رهه‌می نه‌بووه و هه‌ر كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی دۆزراوه یان له ئه‌نجامی پڕۆسه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی ئاینده دا ده‌دۆزرێته‌وه.هه‌ژده‌م : پڕۆسه‌كانی نه‌وت: به‌دواداگه‌ڕان و دۆزینه‌وه به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان، به‌رهه‌مهێنان، به بازاركردن، عه‌مبار كردن، گواستنه‌وه، پاڵاوتن، فرۆشتن و هه‌ناردنی نه‌وت یان بنیادتنان و دانان و دامه‌زراندنی هه‌ر هه‌یكه‌لێكی ده‌زگاكان و مه‌كینه‌كان بۆ مه‌به‌ستی ئاماژه بۆكراو و دوكوتایی هێنان به مۆڵه‌ت و یان لابردنی هه‌ریه‌كێك له‌و هه‌یكه‌ل و دامه‌زراو وبیناكان.نۆزده‌م : موڵكه جێگیره‌كان: هه‌ر سامانێكی نه‌گوازراوه چ گشتی بێ یان تایبه‌تی.بیسته‌م : مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران: مۆڵه‌تێكه به‌پێی مادده‌ی بیست و یه‌كی ئه‌م یاسایه له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێت.بیست ویه‌ك : مۆڵه‌تی ڕێپێدان: ئاگاداركردنه‌وه یان ئه‌و ڕه‌زامه‌ندیه‌ی كه له وه‌زیره‌وه به پێی مادده‌ی بیست و چواری ئه‌م یاسایه ده‌رده‌چێت.بیست و دوو : مۆڵه‌ت: ڕێگه‌دان به گرێبه‌ستی نه‌وت، یان ڕێگه‌دان به گه‌ڕان به دوای نهوتداو یان هه‌ر ریكه‌وتنیكی تایبه‌تی پێی.بیست و سێ: كه‌س: هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی یان هه‌ر دامه‌زراویكی یاسایی دیكه.بیست وچوار: كه‌سی ڕێپێدراو: ئه‌و به‌ڵێنده‌ره‌ی كه گرێبه‌ستی نه‌وتی له خوی ده‌گرێت یان ئه‌و كه‌سه‌ی به‌پێی مۆڵه‌ت یان ڕێپێدان به‌رپرسیاریه‌تی ده‌خرێته ئه‌ستۆی.بیست و پێنج : به‌ڵێنده‌ر: هه‌ر كه‌سێك له‌بواری نه‌وت دا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت گرێبه‌ست گرێده‌دا.بیست وشه‌ش : به‌رهه‌م هێنانی بازرگانی: به‌رهه‌م هێنانی ڕۆژانه كه له(5000) پێنج هه‌زار به‌رمیل كه‌متر نه‌بێ و له ماوه‌ی(12) دوازده مانگدا.بیست وحه‌وت : گرێبه‌ستی نه‌وت: هه‌ر گرێبه‌ستێك گرێده‌درێ یان ریگه‌دان یان لاری نه‌بوون یان هه‌ر مولهتێك به‌پێی مادده‌ی (23) بیست وچواری ئه‌م یاسایه ده‌درێت.بیست وهه‌شت : ناوچه‌ی گرێبه‌ست: ئه‌و رووبه‌ره‌ی له گرێبه‌ستی نه‌وت دا دراوه.بیست ونۆ: گرێبه‌ستی به‌شدار كردن له به‌رهه‌مهێناندا: نمونه‌ی گرێبه‌ستی نه‌وت كه ناوه ناوه له‌وانه‌یه ده‌خرێته به‌رچاو و هه‌موار ده‌كرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه، كه جگه له‌هه‌ندێ له كاروباری دیكه‌وه، مه‌ترسی ئابووری و هونه‌ریشی تێدایه، كه به‌ڵێنده‌ر به‌ڵێنی پێده‌دات له به‌رامبه‌ر به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كه‌دا كه بۆی هه‌یه وه‌كو بنه‌مایه‌ك بۆ دانوستاندنه‌كان له گرێبه‌ستی نه‌وتی دا پشتی پێ ده‌به‌سترێ له نێوان وه‌زاره‌ت و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زوویان له جێبه‌جێ كردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وتی دا هه‌یه.سی : داهاته‌كان: داهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كه له پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌ده‌ست ده‌كه‌ون، له‌وانه‌ش فرۆشتنی نه‌وت و گاز‌و مولكانه و پاداشتی ئیمزاكردن و به‌رهه‌مهێنان له‌و گرێبه‌ستانه‌ی نه‌وتی له نێوان كۆمپانیا بیانییه‌كان و ناوخۆییه‌كان به‌ستراوه.سی ویه‌ك : مولكانه: ڕێژه‌یه‌ك له نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو كه مسۆگه‌ره، كه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم له ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌دا دابین ده‌كرێ.سی و دوو : خاڵی دابین كردن: ئه‌و شوێنه‌ی له دوای پڕۆسه‌ی ده‌رهێنانی دێ كه نه‌وتی خاو و گازی سروشتی ئاماده‌ن بۆ فرۆشتن و وه‌رگرتن به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی، واته ئه‌و شوێنه‌ی كه كه‌سێك مافی موڵكداری نه‌وتی هه‌یه تیادا به‌پێی بڕگه‌ی حه‌وته‌م له مادده‌ی سێیه‌م له‌م یاسایه‌دا.سی وسێ : سندوقی ژینگه: ئه‌و سندوقه‌یه كه داهاته‌كان له خو ده‌گرێت و به‌پێی ئه‌م یاسایه دا دیاری ده‌كرێت، وبهڵێندهرهكان به‌به‌شداری كردن تێیدا به‌پێی مه‌رجه‌كانی گرێبه‌ستی به‌شداریكردنی به‌رهه‌مهێنان وبه‌پێی مادده‌ی سی و حه‌وت له‌م یاسایه‌دا پابه‌ند ده‌بێت.سی وچوار : كونترول كردن: كونترول كردنی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بۆ زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان دامه‌زراوی مه‌به‌ست، له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ڵگری پشكه‌كان .سی وپێنج : سه‌ركار: كه‌سی ڕێپێدراو یان هه‌ركه‌سێكی دیكه له مۆڵه‌ته‌كه‌دا ناوی هاتبێ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌ڕێوه‌ببات.سی و شه‌ش : حه‌شارگه: پێكهاته‌ی به‌ردی ژێر زه‌وی كه نیشتنی سروشتی تاكی هه‌یه و سه‌ربه‌خۆیه له‌و هیدڕۆكاربۆناتهی كه توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌یه كه به سیسته‌می پاڵه‌په‌ستۆی سروشتی یه‌كگرتوو جیاده‌كرێته‌وه.سی و حه‌وت: بیر: كون كردنی ڕووی زه‌وی، كه هه‌ڵكۆڵین و بڕینی پێكهاته‌كانی به‌ردی ژێر زه‌وی ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه له‌پێناو به‌دواگه‌ران یان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.به‌شی دووهمچوارچێوهی پیاده‌كردنی یاساكهماددهی دووه‌م:یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده‌ده‌كرێ به‌سه‌ر:1- پڕۆسه‌كانی نه‌وتی كه جێ به‌جێ ده‌كرێت له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی گشتی یان تایبه‌تی عێراقی بێ یان بیانی.2- هه‌موو چالاكیه‌كانی په‌یوه‌ستن به پڕۆسه‌كانی نه‌وت.دووه‌م: به پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (115) و هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می (121)ی ده‌ستووری فیدراڵی، هیچ یاسایه‌كی فیدرالی یان ڕێككه‌وتن یان گرێبه‌ست یان یاداشتی له‌یه‌ك گه‌یشتن و هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی فیدراڵی تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وت جێبه‌جێ ناكرێت تاوه‌كو ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ندی خۆی له هه‌رێم دا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن نه‌دات.به‌شی سێیه‌م(موڵكداریه‌تی نه‌وت و مافه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریم)مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: موڵكداریه‌تی نه‌وت له هه‌رێم دا، به‌پێی ئه‌وه‌دایه كه له‌مادده‌ی (111)ی ده‌ستووری فیدراڵ دا هاتووه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌شی هه‌یه له داهاته‌كانی ئه‌و نه‌وته‌ی له كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن به‌ده‌ست ده‌هێنرێ پێش 15/8/2005 له‌گه‌ل به‌شی گه‌لی عێراق به‌گشتی و ئه‌م یاسایه و مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵی ده‌سازێ .دووه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم به‌شی هه‌یه له داهاته‌كانی نه‌وتی كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن دوای 15/8/2005 به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.سێیه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی دا به‌شداری ده‌كات له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن پێش 15/8/2005 له هه‌رێم دا به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵ دا.چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی كردن و ڕێكخستنی هه‌موو پڕۆسه‌كانی نه‌وت ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به پێی مادده‌ی (115) وه به خو گونجاندن له‌گه‌ڵ مادده‌ی (112) له ده‌ستووری فیدراڵ‌دا، وه‌زیریش بۆی هه‌یه له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی ڕێگا به‌لایه‌نی سێیه‌م بدا كه پڕۆسه‌كانی نه‌وت جێبه‌جێ بكات له پێناو زیادكردنی داهاته‌كان له سامانی نه‌وتی هه‌رێم دا.پێنجه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی كردن و ڕێكخستنی به بازار كردنی به‌شی هه‌رێم كه له نه‌وتی ده‌رهێنراو له پڕۆسه‌كانی نه‌وت له خاڵی دابین كردن دا ده‌گرێته ئه‌ستۆ، و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه مۆڵه‌تی به بازار كردنی ئه‌و به‌شه‌ی به لایه‌نی سێیه‌م بدات.شه‌شه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم به‌شه‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت له هه‌موو داهاته‌كانی كه له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی به ده‌ست ده‌كه‌وێت بۆ سوودی گه‌لی هه‌رێم به پێی مادده‌ی پانزدهم له‌م یاسایه‌دا و مادده‌ی (112) له ده‌ستووری فیدراڵ دا.حه‌وته‌م: بۆ هه‌ر كه‌سێك هه‌یه له خاڵی دابین كردنی مافی موڵكداریه‌تی نه‌وت به‌ده‌ست بێنێت به‌شێوه‌یه‌كی قه‌تیسماوی.مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێك ده هێنرێت:-1 - سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران - ســــــــــــــــــــــــــــــــــه‌رۆك.2- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران – جێــــــــــــــگر.3 - وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان - ئـــــــــــــــــــــــــــــــه‌ندام.4 - وه‌زیری دارایــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــی وئابووری- ئــــــــــــــــــــه‌ندام. 5ـ - وه‌زیری پلان دانـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــان- ئــــــــــــــــــه‌ندام. مادده‌ی پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:دانانی پرینسیپه‌كانی گشتی بۆ سیاسه‌ته‌كانی نه‌وت و پلانی به‌دواگه‌ران و په ره پێدانی گێلگهكان له هه‌رێم دا له‌گه‌ل ههمواركردنیان.پێدانی ره‌زامه‌ندی بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وتی.دیار كردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان هه‌رێم دا به‌شیوه‌یه‌ك له‌گه‌ل بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدرالی بگونجێت. به‌شی چواره‌م( ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و وه‌زیر)مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زاره‌ت یان ڕێپێدراوه‌كه‌ی ئه‌مانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: ڕێكخستن و سه‌رپه‌رشتیكردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت، به‌رپرسیاریه‌تی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه، داڕشتن وڕێكخستنی وچاودێری كردنی سیاسه‌تی پڕۆسه‌كانی نه‌وت، سه‌رباری ڕێكخستن و پلان دانان و پیاده‌كردن و سه‌رپه‌رشتی كردن و پشكنین و ووردبینی بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو پڕۆسه‌كانی نه‌وت كه له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها هه‌موو چاڵاكیه‌كانی په‌یوه‌ست پێیه‌وه له‌وانه‌ش به‌بازاركردنی نه‌وت.دووه‌م: گفتوگۆكردن وئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتننامه‌كان وجێبه‌جێكردنی هه‌موو مۆڵه‌ته‌كان له‌وانه‌ش ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی دابێت. مادده‌ی حه‌وته‌وم:به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌زیر ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی ده‌گرێته ئه‌ستۆ، وه ئه‌ونه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له‌ناو مۆڵه‌ته‌كانیش هاتووه له پێناو هێنانه‌دی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:یه‌كه‌م: مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی ڕاست و ڕه‌وانی سامانه‌كان نه‌وتی. .دووه‌م: كار كردن له پێناومسۆگه‌ركردنی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی نه‌وت به‌جۆرێك زیانه‌كانی ژینگه كه‌م بكاته‌وه، و گه‌شه‌پێدانی ئابووری به‌رده‌وام مسۆگه‌ر بكات و هانی وه‌به‌رهێنان بدات، به‌جۆرێك په‌ره‌پێدانی پلانه دوورهاوێژه‌كان بۆ هه‌رێم له خۆ بگرێ وه ده‌بێ هۆشمه‌ندانه و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتووترین شێوازی پیشه‌سازی نه‌وتدا كۆك بێت.ده‌زگاو چاڵاكیه‌كانی پڕۆسه‌ی پاڵاوتن و پاشكۆكانیماددهی هه‌شته‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌مانه ده‌گریته ئه‌ستۆ :یه‌كه‌م: ڕێكخستن و سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌موو ده‌زگاكانی به‌كارهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له پڕۆسه‌كانی نه‌وت دا، و هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه به‌كاردێن له به‌رهه‌مهێناندا وپاڵاوتن و گواستنه‌وه كه هێڵه‌كانی بۆڕیش، وێستگه‌كانی ده‌مه‌وانه، وێستگه‌كانی پاڵده‌ر، وێستگه‌كانی پاله‌په‌ستۆكاره‌كان وه هه‌موو ئه‌و ئامیرانه‌ی كه پێده‌به‌سترێته‌وه، وه‌هه‌روه‌ها دابه‌ش كردن له‌وانه‌ش گشت سه‌نته‌ر و بینایه‌كان، بۆ چاككردنی ودۆزینه‌وه وبه‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.دووه‌م: ڕێككخستن و سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌موو پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به پاڵاوتن و پاشكۆكانی كه پاڵاوتن و عه‌مبار كردن و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی هه‌موو به‌رهه‌می پتڕۆكیمیاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه.سێیه‌م: پیشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست بۆ به‌كارهێنانی ده‌زگاكانی له‌م مادده‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی وه بۆ هه‌موو هه‌رێمه‌كان وپارێزگاكانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێن به پێی ئه‌م یاسایه بۆ سوودی گه‌لی عێراق و له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی فیدراڵی عێراقیدا بگونجێت كه حكومه‌تی فیدڕاڵی وحكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ری كۆكن.چواره‌م:: دابین كردنی هه‌ر هێڵێك بۆ تۆڕی بۆڕییه‌كان كه قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی هه‌یه بۆ هه‌ركه‌سێك مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ چاڵاكییه‌كانی نه‌وت له عێراقدا ده‌كات، وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی مه‌رجه‌كانی كه له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه مۆڵه‌ت به‌وجۆره توانایانه بدات .هاندانی وهبهرهێنانماددهی نۆیه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌مانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: هاندانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی بۆ وه‌به‌رهێنانی پڕۆسه‌كانی نه‌وت، بۆ مسۆگه‌ركردنی هێنانه‌دی به‌ڕێوه‌بردنێكی كاریگه‌ر بۆ سامانه‌كانی نه‌وت له هه‌رێم دا، به‌جۆرێك به‌رزترین داهاته‌كانی نه‌وت له خۆ بگرێ له پێناو سوودی گه‌لی هه‌رێم وعێراقدا.دووه‌م: هاندانی بنیاتنانی ده‌زگاكانی تازه تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی پاڵاوتن و پاشكۆكانی، له‌وانه‌ش پاڵاوگهو هێڵی بۆڕیه‌كان، هه‌ركاتێك له‌توانادابێ له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت یان به‌هاوبه‌شی كردنیان.به‌شی پێنجه‌م( كۆمپانیا گشتییه‌كان) كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینه‌وه و وه‌به‌رهێنانی نه‌وت (KEPCO)مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینه‌وه و وه‌به‌رهێنانی نه‌وت كه كۆمپانیایه‌كی گشتی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه وه سه‌ربه‌خۆیه له رووی دارایی و كارگێڕیه‌وه.دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێن دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌مه‌رجێك ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ بن له وه‌زاره‌ت دا و پسپۆربن له بواری نه‌وت یان تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی هونه‌ری یان كارگێڕیان هه‌بێ.سێیه‌م: ماوه‌ی دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی به(5) پێنج ساڵ دیاری ده‌كرێت، به په‌سند كردنی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نوێ ده‌كرێته‌وه.چواره‌م: كۆمپانیا به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆی هه‌یه:1- ڕكابه‌ری كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دیكه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌تی رێپێدانی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی ئاینده‌وه.2- ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتننامه‌كانی هاوبه‌شیكردن و هاوشێوه‌كانی له ڕێككه‌وتنه‌كانی كاركردن له هه‌رێم دا یان له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا یان له ده‌ره‌وه. _3 دامه‌زراندنی كۆمپانیاكانی به كارخستنی سه‌ربه‌خۆی بێت و به موڵكداریه‌تی خۆی بێت تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وت كه په‌یوه‌سته بهكێڵگهكانی ئاینده‌دا.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه به په‌سندكردنی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كۆمپانیاكه بكاته كۆمپانیای پشكدار، پشكه‌كانی بخرێته به‌رچاوی هاوڵاتیانی عێراق.كۆمپانیای كوردستانی نیشتمانی نه‌وت (KNOC)مادده‌ی یازدهم: یه‌كه‌م: كۆمپانیای كوردستانی نیشتمانی نه‌وت داده‌مه‌زرێ، كه كۆمپانیایه‌كی گشتی، خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه وه سه‌ربه‌خۆیه له‌بواری كارگێڕی و داراییه‌وه.دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێن دوای په‌سند كردنی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به مه‌رجێك ده‌بێ له وه‌زاره‌ت سه‌ربه‌خۆ بن، پسپۆڕبن له بواری نه‌وت یان تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی هونه‌ری و كارگێڕیان هه‌بێ.سێیه‌م:ماوه‌ی دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی به (5 ) پێنج ساڵ دیاری ده‌كرێت، به په‌سندكردنی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌توانرێ نوێ بكرێته‌وه.چواره‌م: به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كۆمپانیا بۆی هه‌یه :1- ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دیكه بكات بۆ به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌تی تایبه‌ت به‌به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه‌كانی ئێستا.2-ئه‌نجامدانی ڕێكه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانیه‌كانی نه‌وت كه شاره‌زاییان هه‌یه و ناوده‌نگیان باشه له پڕۆسه‌كانی نه‌وت دا، بۆ به‌هێزكردنی به‌رهه‌مهێنانی كێڵگه‌كانی ئێستا بۆ به‌ده‌ست هێنانی پتری داهاته‌كان به خێرایی.3- ڕكابه‌ری كردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی ئاینده و هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی دۆخی تایبه‌تی خۆی.كۆمپانیای كوردستان بۆ به بازاركردنی نه‌وت (KOMO)مادده‌ی دوازدهم:یه‌كه‌م: كۆمپانیای كوردستان بۆ به بازاركردنی نه‌وت داده‌مه‌زرێ، وه‌كو كۆمپانیایه‌كی گشتی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه وه سه‌ربه‌خۆیه له بواری دارایی و كارگێڕیه‌وه.دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێن و دوای په‌سند كردنی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به مه‌رجێك ده‌بێ له وه‌زاره‌ت سه‌ربه‌خۆ بن، پسپۆڕبن له بواری نه‌وت یان تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی هونه‌ری و كارگێڕیان هه‌بێ.سێیه‌م: ماوه‌ی دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی به (5) پێنج ساڵ دیاری ده‌كرێن، به په‌سندكردنی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌توانرێ نوێ بكرێته‌وه.چواره‌م: كۆمپانیاههلدهستێت به بازاركردن یان ڕێكخستنی به بازاركردنی نه‌وتی كه له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی به‌دیهاتووه، وه بۆی هه‌یه هه‌ڵبستێت به بازاركردنی به‌شی به‌ڵێنده‌ر له‌م نه‌وته به‌پێی ڕێككه‌وتن له‌گه‌لیان به‌گویره‌ی گرێبه‌ستی به‌شداری كردنی به‌رهه‌م .كۆمپانیای كوردستان بۆ پڕۆسه‌كانی پاڵاوتن و پاشكۆكانی (KODO)مادده‌ی سێزده‌م:یه‌كه‌م: كۆمپانیای كوردستان بۆ پڕۆسه‌كانی پاڵاوتن و پاشكۆكانی داده‌مه‌زرێ، وه‌كو كۆمپانیایه‌كی گشتی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه وه سه‌ربه‌خۆیه له بواری دارایی و كارگێڕیه‌وه.دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوای په‌سند كردنی به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان داده‌مه‌زرێ، وسه‌ربه‌خۆ ده‌بن له وه‌زاره‌ت، ده‌بێ پسپۆڕی نه‌وت بن یان تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دیكه‌ی هونه‌ری و كارگێڕی گونجاویان هه‌بی.سێیه‌م: ماوه‌ی دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی به (5) پێنج ساڵ دیاری ده‌كرێت، به‌په‌سند كردنی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كرێ نوێ بكرێته‌وه.چواره‌م: كۆمپانیای (KODO) ئه‌مانه ئه‌نجام ده‌دات:1-به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو ده‌زگاكانی میری تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه وه كارده‌كات بۆ دابین كردنی ئه‌م جۆره ده‌زگایانه له‌وانه‌ش تۆڕه سه‌ره‌كییه‌كانی هێڵی بۆڕییه‌كان بۆ هه‌ر دامهزراویك په‌یوه‌ندی هه‌بێت به كه‌رتی گشتی و تایبه‌تیه‌وه كه له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن.2- ڕكابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دیكه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌ته‌كان دوای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی، وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ههلبستێت به كاره‌كانی به‌گه‌ڕخستنی تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وتی وه رێككه‌وتنه‌كانی هاوبه‌شی كردن یان گرێبه‌ستنی هاوشێوه‌ی ئه‌نجام بدات، چ له هه‌رێم بێت و یان له هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانی تردا.3- به هاوبه‌شی كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی جیهان یان له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تازه‌و به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی. 4- بهڕێگهدان به‌لایه‌نی سێیه‌م بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ریه‌كێك له ده‌زگاكانی و به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی. رێكخستنی كۆمپانیا گشتیهكانماددهی چوارده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت ڕێكخستنی ئه‌م ده‌زگایانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێ:1- كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینه‌وه و بهرههمـــــــــــــــــــــــــــــــــێنان (KEPCO). 2- كۆمپانیای كوردستانی نیشتمانی نــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــهوت (KNOC). 3- كۆمپانیای كوردستان بۆ هه‌ناردنی نــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــهوت (KOMO). 4- كۆمپانیای كوردســـــــتان بۆ پڕۆسه‌كانی پاڵاوتن و پاشكۆكانی (KODO).دووه‌م: بۆ ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی هه‌ر كۆمپانیایه‌كی ئاماژه بۆكراو له بڕگه‌ی/ یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه، په‌یڕه‌وێكی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌ربكات، كه هه‌یكه‌ل و ڕێكخستن و ده‌سه‌ڵاته‌كانی چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی له خۆی بگرێ.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه پێشنیاری دامه‌زراندنی كۆمپانیای دیكه بكات بۆ دۆزینه‌وه و په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت وپاڵاوتن، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریه‌كانی كڕین و دابین كردن بۆ ئاسانكردنی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر.به‌شی شه‌شه‌م(به‌ڕێوه‌بردنی داهات و به‌شه تایبه‌تیه‌كان)سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان(KOTO)مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان داده‌نرێ، وكه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی هه‌یه وه سه‌ربه‌خۆیه له بواری دارایی وكارگێڕی .دووه‌م: سه‌رۆك وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان داده‌مه‌زرێن، به مه‌رجێك ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیاریه‌تیان به یاسا دیاری بكرێت.سێیه‌م: پێویسته وه‌زاره‌ت هه‌موو زانیاریه داراییه پێویسته‌كانی په‌یوه‌ست به مۆڵه‌ته‌كان و گرێبه‌سته‌كان به سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان (KOTO) بدات.چواره‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی هه‌ر دوو مادده‌ی (112)، (115) ی ده‌ستووری فیدراڵی و به‌پێی حوكمه‌كانی كه له‌م یاسایه دا هاتووه، سندوق داهاته به ده‌ست هاتووه‌كانی له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی ئێستا‌و ئاینده له‌جیاتی گه‌لی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت.پێنجه‌م: تاوه‌كو مه‌رجه‌كانی ئاماژه‌یان بۆ كراوه كه له مادده‌ی نۆزده‌می ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ ده‌كرێن، سندوقه‌كه دوو حیسابی به ده‌سته‌وه ده‌گرێ: یه‌كه‌میان داهاته به‌ده‌ست هاتووه‌كان له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌تن به كێڵگه‌كانی ئیستا (حیسابی كێڵگه‌كانی ئێستا)، هی دیكه داهاته‌كانی به‌ده‌ست هاتوو له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌تن به كێڵگه‌كانی ئاینده (حیسابی كێڵگه‌كانی ئاینده)، هه‌ردوو حیساب به‌شێك له داهاتی گشتی هه‌رێم پێكدێنن و ده‌كه‌وێته ژێر چاودێری په‌رله‌مان.شه‌شه‌م: حیسابی كێڵگه‌كانی ئێستا‌و حیسابی كێڵگه‌كانی ئاینده بۆ وردبینی سه‌ربه‌خۆ ملكه‌چ ده‌بن، وه سه‌یركردنی بۆ هاوولاتیان ڕه‌وایه. سندوقه‌كه به‌رپرسیاریه‌تی خۆی به‌پێی پره‌نسیپ و پێوانه‌ی تایبه‌تی به‌ده‌ستپێشخه‌ری شه‌فافیه‌ت له پیشه‌سازیه‌كانی ده‌رهاتوو ئه‌نجام ده‌دات كه له سه‌رچاوه‌ی Extractive Industries Transparency Initiative (EITI) ئاداری 2005 داهاتووه.مادده‌ی شازده‌م: ئه‌ركی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان به‌پێی یاسا ڕێكده‌خرێ، به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و داهاتانه و دابه‌شكردنیان به‌پێی نوێترین پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به شه‌فافیه‌ت و به‌رپرسیاریه‌تی.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:كاره‌كانی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان له ژێر چاودێری په‌رله‌مان ده‌بێت.به‌شی حه‌وته‌م(هاوكاری كردنی له‌گه‌ل حكومه‌تی فیدراڵی)مادده‌ی هه‌ژده‌م:به‌پێی مه‌رجه‌كانی له مادده‌ی نۆزده‌م ئه‌م یاسایه دا هاتووه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گازی ده‌رهێنراو له‌كێڵگه‌كانی ئێستای هه‌رێم دا وه به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌شدا.دووه‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بۆ دانانی سیاسه‌تی ستراتیژی له پێناو په‌ره‌پێدانی سامانی نه‌وت و گاز له هه‌رێم دا وهاوسه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ چاڵاكیه‌كانی نه‌وتی دیكه‌وه له وڵات‌دا به جۆرێك به‌رزترین سوودی بۆ گه‌لی عێراق بێته دی، به پشت به‌ستن به‌تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆژیاو پڕهنسیپهكانی بازاڕ‌و هاندانی وه‌به‌رهێنان به‌پێی مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵی.سێیه‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ (ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی نه‌وت و گاز) كه به‌پێی ڕككهوتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان ئه‌نجام بدرێن وه پێوانه‌كان ونموونهكانی گرێبه‌سته‌كان و مه‌رجه‌كانی بازرگانی دابڕێژڕێت بۆ گفتوكو كردن له‌گه‌ل ئه‌و به‌لێنده‌رانه‌ی كه له عێراقدا كارده‌كه‌ن.چواره‌م: ڕه‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر دانانی هه‌موو داهاته‌كانی له پڕۆسه‌كانی نه‌وت له هه‌رێم دا به ده‌ست ده‌هێندرێن له سندوقی گشتی داهاته نه‌وتیه‌كانی تایبه‌ت به عێراقدا.مادده‌ی نۆزده‌م:بنه‌مای هاوكاری وڕێككه‌وتن كه له‌مادده‌ی هه‌ژده‌می ئه‌م یاسایه ئاماژه‌ی بۆ كراوه به پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:-یه‌كه‌م: دانانی هه‌موو داهاته نه‌وتیه‌كان له هه‌موو عێراقدا به ده‌ست ده‌هێندرێ به سندوقی گشتی داهاته نه‌وتیه‌كان، به‌مه‌رجێك له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌ش و به‌پێی مادده‌كانی (106،112، 121) له ده‌ستووری فیدراڵی دا به‌ڕێوه ببری و حیسابی ئه‌و سندوقه له بانكێكی جیهانی به‌ناوبانگ هه‌ڵگیرێ و حیسابێكی تایبه‌تی به‌ناوی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان بكرێته‌وه، مانگانه به‌شی هه‌رێمی كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون لێی دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ژیر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های حكومه‌تی هه‌رێم به‌جۆرێك به یاسایكی فیدراڵی به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ڕێكبخرێ.دووه‌م: پێویسته سه‌رله‌نوێ هه‌یكه‌لی پیشه‌سازی نه‌وت له عێراقدا دابڕێژرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی گونجاوی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقی مسۆگه‌ر بكرێت و هاندانی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌ت بكرێت به جۆرێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵی بگونجێت، به‌جۆریك به‌رزترین سوودی بۆ گه‌لی عێراق به زووترین كات، ئه‌نجام بدات.سێیه‌م: كێڵگه‌كانی ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ، به جۆرێك حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تیه‌كی گونجاویان له ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی نه‌وت و گازدا هه‌بێ و ده‌بێ هاوبه‌ش بێ له‌به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقی به جۆرێك له‌گه‌ڵ مادده‌ی (105)ی ده‌ستووری فیدراڵی دا بگونجێت.چواره‌م: پێویسته حكومه‌تی فیدراڵی، هیچ پڕۆسه‌یه‌كی نه‌وتی تازه له‌و ناوچانه‌ی كه ناكۆكی له‌سه‌ر هه‌یه ئه‌نجام نه‌دات به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم، تاوه‌كو ڕیفراندۆمی گشتی به‌پێی مادده‌ی (140)ی ده‌ستووری فیدراڵی ساز ده‌كرێ .پێنجه‌م: هه‌ر چاڵاكیه‌ك به پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌ی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه تایبه‌ت به‌پڕۆسه‌كانی نه‌وت له‌ناوچه‌كانی ناكۆكی له‌سه‌ر هه‌یه ئه‌وه‌ی بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێم پێدراوه به‌پێی مادده‌ی 140 له‌ده‌ستووری فیدڕالی دا، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و چاڵاكیانه‌دا له‌به‌ر ڕۆشنایی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ء مادده‌ی (112) یه‌كه‌مءدووه‌م له‌ده‌ستووری فیدڕالی دا ده‌كرێ.مادده‌ی بیسته‌م:تاوه‌كو مه‌رجه‌كانی له مادده‌ی نۆزده‌می ئه‌م یاسایه دا به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێده‌كرێ، حكومه‌تی هه‌رێم مافه‌كانی به‌پێی مادده‌كانی 112، 115و بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی (121)ی ده‌ستووری فیدڕالی دا به‌ڕێوه‌ده‌بات، داهاته‌كان له‌لایه‌ن سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان به‌پێی مادده‌ی پازده ئه‌م یاسایه وه‌رده‌گیرێ.به‌شی هه‌شته‌م(مۆڵه‌ته‌كان)دابه‌شكردنی زه‌وی و زار بۆ چه‌ند پارچهیهكماددهی بیست ویه‌ك: بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت یان هه‌ندێ له‌به‌شه‌كانی بۆ چه‌ند پارچه‌یه‌ك له‌زه‌وی، وههرپارچهیهك به سیسته‌می ئه‌حداسیاتی چوارجای جیهانی (UTM)Universal Transverse Mercator وسیسته‌می ئه‌حداسیاتی گۆیی (جوگرافی) دیاریده‌كرێت.مۆڵه‌تی بهدواگهرانماددهی بیست و دوو:یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران بۆ ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو وه بۆ ماوه‌یكی دیاریكراو بۆ كه‌سێك یان كۆمه‌ڵێ كه‌س بدات. دووه‌م: 1- هه‌ڵگری مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕووپیوكردنی جیۆڵۆجی و جیۆفیزیایی و جیۆكیمیاویی ئه‌نجام بدات و هه‌روه‌ها ڕووپیوكردنی جیوتهكتیكی له چوارچێوه‌ی ناوچه یكی دیاریكراو وه بۆ ماوه‌یكی دیاریكراو .2- پێویسته كه‌سی رێپێدراوی خاوه‌ن مۆڵه‌ت، كه ڕاپۆرته‌كانی ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له به‌دواگه‌ران به‌ده‌ستی هێناوه و ئه‌نجامه‌كانی پێشكه‌ش بكات، له‌گه‌ڵ پاراستنی نهێنی ئه‌و زانیاریانه.مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران مافی هه‌ڵكه‌ندن و هه‌ر تایبهتكاریهكی زێده‌ی دیكه به هه‌ڵگره‌كه‌ی نادات بۆ ئه‌وه‌ی ببێتته گرێبه‌ستێكی نه‌وتی. سێیه‌م: 1- هه‌ڵگری مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران بۆی هه‌یه كوتایی به مۆڵه‌ته‌كه‌ی بهێنێ، به مه‌رجێك به نووسراو ئاگاداریه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیر بكات دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ڕێپێدراوه هه‌موو پابه‌ندیه‌كانی له چوارچێوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه جێبه‌جێ كردبێت.2- وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی به نوسراوئاگاداریهك ئاراسته هه‌ڵگره‌كه‌ی بكات، ئه‌گه‌ر به مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران پابه‌ند نه‌بوو بێت.مادده‌ی بیست وسێ: نابێ مۆڵه‌ت بدرێت به ناوچه‌یه‌ك كه له‌ژێر گرێ به‌ستی نه‌وتی یان مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران دابێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و مۆڵه‌ته له‌گه‌ڵ مافه‌كانی كه‌سی رێپێدراو ناكوك بێت.دۆزینه‌وه‌و پهرهپێدانماددهی بیست وچوار:یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی گرێبه‌ستێكی نه‌وت بۆ دۆزینه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی ناوچه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ئه‌نجام بدات له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك به‌مه‌رجێك ئه‌و كه‌سانه ڕێككه‌وتننامه‌ی به‌گه‌ڕخستنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدات به‌پێی مادده‌ی سی یه‌م له‌م یاسایه دا، وه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه په‌سه‌ند كرابێت، و ده‌كرێ كه‌سێك یان كه‌سه‌كان، كۆمپانیای تایبه‌تی له هه‌رێم دا یان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا یان كۆمپانیای بیانی بچێته پاڵیانه‌وه.دووه‌م: گرێبه‌ستنی نه‌وت پشت به گرێبه‌ستنی به‌شدار كردنی به‌رهه‌مهێنانه‌وه ببه‌ستێ یان گرێبه‌ستی دیكه كه وه‌زیر وایداده‌نێ داهاتی پتر بۆ گه‌لی هه‌رێم به‌ده‌ست دێنن و له ماوه‌ی گونجاو‌دا به‌پێی ئه‌وه‌ی له به‌شی ده‌یه‌می ئه‌م یاسایه دا هاتووه.سێیه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه لێهاتوو بێ بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی نه‌وت پێویسته:1- توانای دارایی و زانیاری و توانایی و ته‌كنۆلۆژیایی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی پڕۆسه‌كانی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌كه ئه‌نجام بدات، شاره‌زایی باشی به‌ده‌ست هێنابێت له‌میانه‌ی جێبه‌جێ كردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وتی هاوشێوه وه به‌ڵگه‌ی پشت پێ به‌ستووی بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ش پێشكه‌ش بكات.2- پابه‌ند بوون به هاوڵاتیه‌تی و هاوبه‌رپرسیاریه‌تی باش و پابه‌ندبوون به (10) ده له پره‌نسیپیه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌ی جیهانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له 26/7/2000 ده‌ركراوه (The ten principles of the global com pact launched by the united nations on 26 JULY2000) چواره‌م: 1- گرێبه‌ستنی نه‌وت مافێكی تایبه‌تی بۆ به‌ڵێنده‌ر فه‌راهه‌م ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێ به‌سته‌كه دا له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی نه‌كردن له مادده‌ی بیست وپێنجی ئه‌م یاسایه.2- گرێ به‌ستنی نه‌وت، نه‌وتی خاو و گازی سروشتی و نه‌وته خاوه‌كانی دیكه ده‌گرێته‌وه.پێنجه‌م: پێویسته به‌لێنده‌ر :1-له‌میانه‌ی (48)چل و هه‌شت كاتژمێردا له حاڵه‌تی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌دا، ئاگاداریه‌كی نووسراو ئاراسته‌ی وه‌زیر بكات.2- زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت به‌و شێوازه‌ی كه‌له پیشه‌سازیه‌كانی نه‌وتدا په‌یره‌وده‌كرێت پێشكه‌شی وه‌زیری بكات.شه‌شه‌م: گرێبه‌ستی نه‌وت به‌ڵێنده‌ر پابه‌ند ده‌كات به ته‌واوكردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌پێی پڕۆگرامه‌كانی كار‌و پلان و بودجه‌ی په‌سندكراو له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه یان وه‌كو له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه.مۆڵه‌تی ڕێپێدانماددهی بیست وپێنج:یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی مۆڵه‌تی ڕێبپێدان به كه‌سێك یان كۆمه‌ڵه كه‌سێك بدات كه تایبه‌ته به ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو له‌پێناو :1-دامه‌زراندن و دانان و به‌كارخستنی ده‌زگاكان و مه‌كینه‌و كه‌رسته‌كان.2- جێبه‌جێ كاره‌كانی دیكه.دووه‌م: 1- هه‌ڵگری مۆڵه‌ت بۆی هه‌یه كوتایی به مۆڵه‌ته‌كه‌ی بهێنێ به‌مه‌رجێك به‌نوسراو ئاگاداریكی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت بكات تێیدا روونی بكاته‌وه كه ئه‌و هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه، وه بروانامه‌ی له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنی كاری وه‌رگرتبێت .2- ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری مۆڵه‌ت به مه‌رجه‌كانی پابه‌ند نه‌بێ، وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی به نوسراو ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌كی ئاراسته ده‌كات مۆڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵبووه‌شێنته‌وه.3- وه‌زیر به نوسراوئاگاداریهكی تایبه‌ت به پابه‌ند نه‌بوون یان كوتایی هێنانی مۆڵه‌ت ئاراسته‌ی هه‌ر كه‌سێكی ڕێپێدراو ده‌كات كه ده‌توانێ پڕۆسه‌كانی نه‌وت له نێو رووبه‌ری پێیدراو به پێی مۆڵه‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.سێیه‌م: وه‌زیر ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ڵگری مۆڵه‌ته‌كان یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێپێدراوی دیكه‌ن كه‌له نێو ئه‌و رووبه‌ره‌ی پێیان دراوه ده‌كات، ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی پرۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به‌خۆیان.چواره‌م: گرێبه‌ستی نه‌وت یان مۆڵه‌تی ڕێپێدان بۆ خه‌ڵكانی دیكه، دابین كردنی پێداویسته‌كانیان له ناوچه‌ی گرێبه‌سته مسوگه‌ر ده‌كات به‌مه‌رج وتایبه‌تمه‌ندی شیاودا.بانگێشه‌و بهخشینهكانماددهی بیست و شه‌ش: یه‌كه‌م: 1- وه‌زیر بهڕاگهیاندنێكی گشتییه‌وه بانگێشه ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاریه‌كانی مۆڵه‌ت.2- وه‌زیر شێوازی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ بۆ پێدانی مۆڵه‌ته‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌وه بخوازێ.دووه‌م:1- له داوایه‌كه‌دا ناوچه‌ی گرێبه‌ستء، كاره پێشنیاركراوهكانء پێوانه‌كانی كه پشتی یپدهبهسترێت له پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كان دیاریده‌كرێت، هه‌روه‌ها ڕه‌سمه‌كانی كه له‌گه‌ڵ داواییه‌كه ده‌درێ دیاریدهكرێتء ڕێگاء ڕێكه‌وتی پێشكه‌شكردنی داوایه‌كه روون ده‌كرێته‌وه.2- وه‌زاره‌ت پابه‌ندنییه به پێدانی مۆله‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داواكاریان پێشكه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر ده‌قی داواییه‌كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه نه‌بێ.سێیه‌م: ده‌بێ داواكردنی مۆڵه‌ت به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند بێ:ـ1- دابینكردنی ساغ و سه‌لامه‌تی وته‌ندروستی گشتیءروخساركردنی بارودۆخێكی گونجاء بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له پڕۆسه‌كانی نه‌وت كارده‌كه‌ن وه‌هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێیه‌وه هه‌یه.2- پاراستنی ژینگه‌ء خۆپاراستن له پیسبوونء كه‌مكردنه‌وه‌و چارهسهركردنیء خۆپاراستن له‌هه‌ر زیانێكی ژینگه كه له ئه‌نجامی پڕۆسه‌كانی نه‌وته وه دێته ئاراوه.3- هاوڵاتیانی هه‌رێم وناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رتربن بۆ ڕاهێنانء دامه‌زراندن له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی دا.4- هاوڵاتیانی هه‌رێمء ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رتربن بۆ فه‌راهه‌مكردنی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان.چواره‌م: وه‌زاره‌ت هیچ مۆڵه‌تێكی تایبه‌تی به‌ناوچه‌یه‌ك نادات، ته‌نیا دوای له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو داواكارییه‌كانی پێشكهشكراونء كه به‌ده‌نگه‌وه هاتوون وبهداوایهكهوه پابه‌ندبوون.به‌شی نۆیه‌م(مافه‌كان و پابه‌ندییه‌كانی كه‌سی ڕێپێدراو)مادده‌ی بیست و حه‌وت:یه‌كه‌م: نه‌وت به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێ:-1- گرتنه‌به‌ری باشترین شێواز بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌رزترین ڕاده‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌یه‌ك پێكهاته‌و یان به‌یكه‌وه له چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك.2- پێویسته به‌پێی باشترین شێوازه‌كانی له پیشه‌سازیه‌كانی نه‌وتدا بێتء په‌یڕه‌وكردنی پڕهنسیپهكانی ئابووری پشت پێ به‌ستراو وه‌كو له مادده‌ی سی وحه‌وته‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.3- زێده‌ڕۆیی له‌به‌كارهێنانی نه‌وتء ووزه له حهشارگهیهكهوه قه‌ده‌غه بكرێ.دووه‌م: كه‌سانی ڕێپێدراو پابه‌ندن به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وامی ستراتیژیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتء، په‌یڕه‌وكردنی چاره‌سه‌ركردنی ته‌كنیكی هه‌نگاوه‌كانی پێویست له پێناو هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.مادده‌ی بیست و هه‌شت:یه‌كه‌م: بوونی مۆڵه‌ته‌كانی نه‌وتی به‌ركار له‌ناوچه‌كه‌ی گرێبه‌ست دا فه‌راهه‌مكردنی مۆڵه‌تی دیكه قه‌ده‌غه‌ناكات بۆ دۆزینه‌و وگه‌ڕان به‌دوای سامانی سروشتی دیكه‌ی جگه له نه‌وت به‌مه‌رجێك ئه‌و چاڵاكیانه كۆسپ نه‌خاته به‌رده‌م كاری دروستی پڕۆسه‌كانی نه‌وتء بایه‌خپێدانی.دووه‌م: ئه‌گه‌ر مافء پابه‌ندیه‌كانی هه‌ڵگری مۆڵه‌ته‌كانی له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه ناكۆك بوو،ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی بۆی هه‌یه لایه‌نی باشتر پێشبخات له ژێر ڕۆشنایی مه‌رجی دیاریكراو به‌پێی ڕێنماییه‌كانی لێیه‌وه ده‌رده‌چن ده‌ستنیشان بكرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بۆكانی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌وه فه‌راموش بكات كه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه سه‌ری هه‌لده‌دات .مادده‌ی بیست و نۆ:یه‌كه‌م: 1- كه‌سی ڕێپێدراوی هه‌ڵگری مۆڵه‌ت مافی به‌كارهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی نیه:-أ- هه‌ر موڵكێكی گشتی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار.ب- هه‌ر موڵكێكی تایبه‌ت به حكومه‌تی هه‌رێم به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار.ج- هه‌ر موڵكێكی تایبه‌تی به‌بێ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌كی باش بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی. 2- مولكدار ده‌توانێ مۆلكه جێگیره‌كانی له‌ناوچه‌ی مۆڵه‌ت پێدراو به‌كار بهێنێ به‌مه‌رجێك تێكه‌لاوی له‌گه‌ل پڕۆسه‌كانی نه‌وتی روو نه‌دات.3- مۆله‌ت چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی دامه‌زراوه‌كانی گشتی وسه‌رچاوه سروشتییه‌كان دیار ده‌كات، له‌وانه‌ش دار و چه‌ولم وبه‌رد و ئاو.4 - مۆڵه‌ت كه‌سی ڕێپێدراو له پابه‌ندیه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر په‌یره‌و ءیاساكانی به‌ركار له هه‌رێمدا نابورێ، ته‌نیا دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیه‌كانی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار سه‌باره‌ت به‌وه‌وه.دووه‌م:1- ده‌بێ كه‌سی ڕێپێدراو قه‌ره‌بووی دادپه‌روه‌رانه‌ء هۆشمه‌ندانه له‌كاتی پڕۆسه‌كانی نه‌وت دا بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر:ـأ- هه‌لسوكه‌وتی خراپی له‌گه‌ڵ موڵكه‌كانی خه‌ڵكی دیكه كرد‌و بووه هۆی زیان پێگه‌یاندنی.ب- ده‌ستدرێژیكردنی به‌ئه‌نقه‌ست بۆ سه‌رچاڵاكییه ڕپێدراوه‌كان.2- ئه‌گه‌ر به‌های قازانجه‌كانی له مۆڵه‌ته‌كه‌دا به‌ده‌ست هاتوون زیادی كرد، له‌ئه‌نجامی ئه‌نجامدانی ده‌ستڕێژه‌ی كه له بڕگه‌ی دووه‌می (1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌و قه‌ره‌بۆیه‌ی كه پێویسته له‌لایه‌ن كه‌سی ڕێپێدراوه‌وه بدرێ، نابێ له‌بڕی زیانه‌كه كه‌متر بێت.سێیه‌م: قه‌ره‌بووی دادپه‌روه‌رانه‌و شیاو به‌پێی ئه‌م مادده‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه دهخهملێندرێ، دوای بینینی هه‌موو ناڕه‌زاییه‌كانی له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیداره‌وه پێشكه‌شكراون، كه‌سی ڕێپێدراو مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای ناوبژیوان بكات به‌پێی به‌نده‌كانی ناوبژیوانی، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی زیانی پێده‌گات مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه په‌نا بۆدادگای تایبه‌تمه‌ند ببات له هه‌رێم دا بۆ ناره‌زایی ده‌ربرین له‌سه‌ر بریاره‌كانی قه‌ره‌بووكردن. مادده‌ی سێیه‌م:له‌ده‌قی مۆڵه‌ته‌كه‌دا هاتووه كه وه‌زیر ڕه‌زامه‌ندی پێدان له ئه‌ستۆبكرێت كه بدات یان له وانه‌ی خواره‌وه ئاگادار بكرێته‌وه:یه‌كه‌م: ڕێككه‌وتننامه‌كانی به‌كارخستنی هاوبه‌شیء هه‌ناردنه ده‌ره‌وه‌و ڕێكه‌وتنه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌پڕۆسه‌كانی نه‌وت جگه‌له هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی ئه‌م ڕێكه‌وتننامانه.دووه‌م: هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی بۆ كونترول كردنی كه‌سی ڕێپێدارو . سێیه‌م: هه‌ر ڕێپێدانێك چ گواستنه‌وه یان گۆڕینه‌وه، ڕه‌وانه‌كردن، نوێكردنه‌وه‌و له‌یه‌كدانء بارمته‌و هه‌ر ڕه‌فتارێكی یاسایی دیكه‌ی تایبه‌ت به مۆڵه‌ته‌كه.مادده‌ی سی و یه‌ك:ئه‌گه‌ر له مۆڵه‌ته‌كه‌دا له كه‌سێك زیاتر هه‌بوو جگه له‌كه‌سی ڕێپێدارو پابه‌ندیء به‌پرسیاریه‌تیه‌كانی هه‌موویان هاوبه‌رپرسیاریه‌تیه و هاوشانه له‌چوارچێوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌دا چ به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش یان تاك بێت.مادده‌ی سی و دوو: یه‌كه‌م: هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خاوه‌نداریه‌تی هه‌موو به‌یاناتء زانیاریه‌كان بكات، چ سه‌ره‌تاییء تێكه‌ڵاو، چاره‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌یه یان شرۆقه‌كردنی تایبه‌ت به‌نه‌وتء پڕۆسه‌كانی نه‌وت له هه‌رێم دا.دووه‌م: له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی نه‌كردن له بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌م مادده‌یه‌دا كه‌سانی ڕێپێدراوه‌كان ده‌توانن ڕووپه‌رێك له به‌یاناتء زانیاریه‌كانی له میانه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌دا به‌ده‌ست هاتووه، به‌كاری بێنیت به مبه‌ستی مۆله‌ته‌كه و به‌شێك یان هه‌مووی وه‌كو له مۆڵه‌ته‌كه‌دا هاتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی به‌خاوه‌نبوونی ئه‌و به‌یاناتانه‌ی هه‌بێت له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌دا.سێیه‌م:ره‌وانه كردنی به‌یاناتء زانیاریه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه كه له ماوه‌ی پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌ده‌ستهاتوون، به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد له‌لایه‌ن كه‌سانی ڕێپێدراوه‌وه دوای ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر، به‌مه‌رجێك له‌كاتی داواكردندا دانه‌یه‌كی ئه‌سڵی له هه‌موو به‌یاناتء زانیاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان به وه‌زیر بدرێ یان حاڵه‌تی كاكله‌یی یان به‌رده‌لانیء شله‌مه‌نی فیزیكییه‌كان یان به‌به‌شێكیان كه به‌كارده‌هێنرێء له هه‌رێم دا بهێلدرێته‌وه.مادده‌ی سی و سێ:پشكێنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌ت چاودێریكردنی كه‌سی ڕێپێدراو ده‌گرێته ئه‌ستۆ، كه‌سی ڕێپێدارویش ده‌بێ هه‌موو تۆماره‌كانی له‌لایه‌تی پێشكه‌شی بكات بۆ مه‌به‌ستی وردبینیكردن ئه‌گه‌ر پێویستی كرد.مادده‌ی سی و چوار:یه‌كه‌م:1- وه‌زیر بۆی هه‌یه مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به‌پێی مه‌رجه‌كانی تێیدا هاتووه وه ئاگاداری ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی بكاته‌وه .2- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت مافهكانء پابه‌ندییه‌كانی له مۆڵه‌ته‌كه‌دا هاتووه ناگۆرێت كه تایبه‌ته به قۆناغی دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی مۆله‌ته‌كه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته دیاریكراوه‌كه بهپتر كه‌سێكی ڕێپێدارو درابێت وبارودۆخێك یان سه‌ر لێشێوێنیك دروست بوو، بۆی هه‌یه وه‌زاره‌ت هانبدات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه، بۆ وه‌زیر هه‌یه مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یان مۆڵه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵیان كردووه یان كارێكیان كردبێ بووبێته هۆی دروست بوونی ئه‌و بارودۆخه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به مه‌رجی كه‌سه ڕێپێدراوه‌كانی دیكه‌ش به‌و مه‌سه‌له‌یه ئاگاداربكرێته‌وه.سێیه‌م: كاتێ وه‌زیر بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه ده‌دات به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌م ئه‌م مادده‌یه، هه‌رخۆی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كه‌سه ڕێپێدراوانه‌ی كه مۆڵه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه بۆ هێنانه دی سووده باڵاكانی گه‌لی كوردستان به‌كاردێت.مادده‌ی سی و پێنج:یه‌كه‌م: ده‌بێ كه‌سی ڕێپێدراو زه‌مان وپشتگیریء به‌رگری له حكومه‌تی هه‌رێم بكات له هه‌موو ئه‌و داوایانه‌ی له‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه به‌رزده‌كرێته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ له ئه‌نجامی پڕۆسه‌كانی نه‌وتیه‌وه په‌یداده‌بێ.دووه‌م: كه‌سی ڕێپێدراو پێویسته ئینشورهن.Insurance)) پێویستی هه‌بێ بۆ داپۆشینی ئه‌گه‌ری بهرپرسیاریهتیهكان به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌م مادده‌یه‌داو به‌پێی ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه وه‌زاره‌ت ناوه ناوه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كات.مادده‌ی سی و شه‌ش:یه‌كه‌م: كه‌سی ڕێپێدراو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له پڕۆسه‌كانی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌كه لابباتء پاكیان بكاته‌وه له‌و حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه:1- كاتێ كۆتایی هاتنی ماوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه یان هه‌لوه‌شاندنی.2- كاتێ پێویستی به‌ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كانی نه‌وت نامێنێ.دووه‌م: له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی نه‌كردن به‌هیچ به‌رپرسیاریه‌تێكی سزایی پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه له پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌بێ مۆڵه‌ت بهشداریدهكات:-1- هه‌رێم قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌و به‌نرخێكی یه‌كسان به‌نرخی بازاڕی نه‌وت له‌و بڕه ده‌رهێنراوه‌و به‌رهه‌مهێنراوه یان هه‌ناردراوه، له‌گه‌ڵ بژاردنی سووده‌كانی دواكه‌وتن، به‌مه‌رجێك نابێ له‌ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌و سوودانه ڕه‌ت بێ كه وه‌زیر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.2- ده‌بێ غه‌ڕامه‌كانی هه‌موو دامه‌زراو مه‌كینه‌و ئامێره‌كانی له پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌كار هاتوون یان غه‌رامه‌ی لابردنیان بدات یان تێچووی لابردنیان بدات.3- پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و پیسیه‌ی له‌ئه‌نجامی پڕۆسه‌كانی نه‌وت په‌یدا بوون یان بژاردنی خه‌رجی ئه‌و پاككردنه‌وه بۆ هه‌رێم.سێیه‌م: به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی له بڕگه‌ی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن له پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی تاك یان كۆمه‌ڵ ده‌یانگرێته‌وه.به‌شی ده‌یه‌م(گرێبه‌ستی به‌شداریكردنی به‌رهه‌مهێنان)مه‌رجه‌كانی گرێبهستماددهی سی و حه‌وت:یه‌كه‌م: مه‌رجی گرێبه‌ستی به‌شداریكردنی به‌رهه‌هێنان ئه‌مانه‌ن:1- ماوه‌ی دۆزینه‌وه‌ی (5) پێنج ساڵه بۆ دووماوه دابه‌شده‌بێت یه‌كه‌م (3)سێساڵهء دووه‌م (2)دووساڵه،وده‌كرێ بۆ (7) حه‌وت ساڵ درێژبكرێته‌وه به‌ڕاده‌ی كۆتایی.2- ته‌نازولكردن (reliquishment) له (25%) بیستءپێنج له سه‌دا له‌ناوچه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌سڵی دوای ماوه‌ی دۆزینه‌وه و(25%) بیستءپێنج له‌سه‌دای دیكه له‌ناوچه‌كانی دیكه دوای هه‌ر ماوه‌یكی درێژكردنه‌وه. ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی سه‌دای له‌و تهنازولكردنانه به‌شێك بێت له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دۆزراوه (discovery area) ئه‌م ڕێژانه كه‌مده‌كرێته‌وه تاوه‌كو ئه‌و ناوچه‌یه نه‌گرێته‌وه. ده‌كرێ له‌كۆتایی هه‌ر ساڵێكدا له ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه به ئاره‌زووی خۆی تهنازولبكرێ.3 - پابه‌ندبوون به‌كاره‌كانی دۆزینه‌وه ده‌كرێ گفتوگۆی له‌سه‌ربكرێ، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كڕینء لێكدانه‌وه‌ی هه‌موو به‌یاناته‌كانی هه‌یه له خۆ ده‌گرێ له‌وانه‌ش به‌یاناته‌كانی بوومه‌له‌رزه‌ی له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه و مه‌سحی بوومه‌له‌رزه‌یی له‌ماوه‌ی یه‌كه‌می دۆزینه‌وه له‌گه‌ل هه‌ڵكه‌ندنی بیری دۆزینه‌وه له‌ماوه‌ی دووه‌می دۆزینه‌وه و هه‌ڵكه‌ندنی بیر له هه‌ر سالێك له ساڵه‌كانی درێژكردنه‌وه‌دا.4- پاش به‌كۆتاهاتنی ماوه‌ی دۆزینه‌وه، ماوه‌ی په‌ره‌پێدان ده‌ست پێ ده‌كات ماوه‌كه‌ی (20) بیست ساڵهء ئه‌گه‌ر به‌ڵێنده‌ر ماوه‌یه‌كی دیكه‌ی ویست به‌هه‌مان مهرجهكانء پێوانه‌كانی له گرێبه‌سته‌كه‌دا جێگره، درێژده‌كرێته‌وه بۆ ماوه‌ی (5) پێنج ساڵی دیكه‌وه له‌گه‌ڵ بوونی توانا بۆ گفتوگۆكردن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه‌ی تر.5- ڕێژه‌ی موڵكانه (Royalty) له (10%) ده له سه‌دا كه‌متر نابێ،و به‌پێی مادده‌ی چلویهكهمی ئه‌م یاسایه ده‌درێت.6- خه‌رجیه‌كانی گه‌ڕاوه له به‌رهه‌مهێناندا داده‌شكێ، دوای داشكانی موڵكانه (ریع)ء به‌ڕاده‌ی زۆری ڕێژه‌ی (45%) چلءپێنج له سه‌دا بۆ نه‌وتی خاو تێپه‌ڕ نابێتء ڕێژه‌یه‌ك له سه‌دا شه‌ست(60%) له‌گازی سروشتی تێپه‌ڕناكات.7ـ- به‌شداریكردن له‌به‌رهه‌مهێناندا، له‌و به‌رهه‌مه‌ی كهماوهته ده‌كرێت دوای داشكاندنی ڕێژه‌ی موڵكانه‌و خه‌رجیه‌كانی گه‌ڕاوه كه ڕێگای پێدراوه به‌پێی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی داهاتهكۆبۆوهكانء خهرجیهكۆبۆوهكانی نه‌وت له‌به‌رچاوده‌گرێ به‌جۆرێك ده‌بێ قازانجی گونجاوی به‌ڵێنده‌ر له‌خۆی بگرێ.8- دانی كرێی ساڵانه بۆ بانی زه‌ویه‌كان له‌ماوه‌ی قۆناغه‌كانی دۆزینه‌وه و په رهپێداندا.9- به‌شداریكردنی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له دۆزینه‌وه‌و پهرهپێدانء به‌رهه‌مهێنان به‌پێی مه‌رجه‌كانی له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه.10- پابه‌ندبوون به‌دانی ئه‌و بڕه پارانه‌ی له‌سه‌ری رێكه‌وتن بۆ سندوقی ژینگه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پاڵپشتی كردنی ژینگه‌ی هه‌رێم به‌كاربهێنێ به قه‌تیسماوی .11- مه‌رجه‌كانی مسۆگه‌ر كردنی ساغ وسه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی و خۆشگوزه‌رانی و پاراستنی ژینگه، ڕاهێنان و ئاماده‌كردنی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی به‌جۆرێك ده‌بێ له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی له مادده‌ی بیستء شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه بگونجێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر وه‌زیر وایدانا كه گرێبه‌ستی نه‌وت مه‌ترسییه بازرگانیه‌كان گه‌وره‌یه یان پێویستی به‌پشتیوانی پاره‌ی زۆره له‌سه‌ره‌تای وه‌به‌رهێناندا، وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی ڕێژه‌ی موڵكانه‌ی جێگیر له بڕگه‌ی یه‌كه‌می (7) له‌م مادده‌یه‌دا كه‌مبكاته‌وه،و بڕی خه‌رجی گهراوهو جێگیر له بڕگه‌ی یه‌كه‌می (6) له‌م مادده‌یه‌دا به‌پێی مه‌ترسییه‌كان زیاد بكات.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر وه‌زیر وایدانا كه گرێبه‌ستی نه‌وت مه‌ترسییه بازرگانیه‌كان كه‌مه، وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی ڕێژه‌ی موڵكانه بۆ به‌رزترین ئاست زیادبكات وه‌كو له بڕگه‌ی یه‌كه‌می (7)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، وڕێژه‌ی خه‌رجیه‌كانی گه‌ڕاوه به‌كه‌مترین ئاست كه‌مبكاته‌وه وه‌كو له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می (6)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.چواره‌م: مه‌رجه‌كانی گرێبه‌ست باشترین شێوازه‌كانی پیشه‌سازه نه‌وتیه‌كان له‌خۆی ده‌گرێ، به‌كارهێنانی شێوازه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی په‌یڕه‌وكراو له پیشه‌سازه نه‌وتیه‌كانی جیهانی له‌خۆ ده‌گرێ، له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی به‌توانا به‌پێی مه‌رجء بارودۆخه‌كانی هاوشێوه بۆ پیاده‌كردنی تایبه‌تی به پڕۆسه‌كانی نه‌وت كه ئامانجی دابینكردنی:-1- پاراستنی سامانه نه‌وتییه‌كان كه به‌كارهێنانی هۆیه‌كانی پێویست بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی هیدرۆكاربۆنات به‌شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكی و ئابووری باش له‌خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی له‌یه‌ك به‌ستراو لهنزمبوونی یهدهگیهكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی لێچوونی سه‌ر ڕووی زه‌وی.2- سه‌لامه‌تی له‌كاركردن كه پێویست به‌به‌كارهێنانی ڕێگاكان و وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی به‌هێزده‌كات و ڕووداوه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه.3- پاراستنی ژینگه كه پێویست به‌وه ده‌كات ڕێگاكان و ئه‌و ههلسوكهوتانه به‌كاربهێنن كه كارلیكردن له پڕۆسه‌كانی نه‌وت له‌سه‌ر ژینگه كه‌مده‌كاته‌وه.مادده‌ی سی و هه‌شت:یه‌كه‌م: له‌گرێبه‌ستی نه‌وت دا مه‌رجه‌كانی په‌یڕه‌وكراو دیاریده‌كرێت كه په‌یوه‌سته به‌گازی سروشتی به‌یاوه‌ر و گازی سروستی بێ یاوه‌ر، به‌جۆرێك په‌ره‌سه‌ندنی گازی سروشتی له‌هه‌رێم دا ئاسانده‌كات.دووه‌م: ئه‌و مه‌رجانه هه‌ندێ خاڵی تێدایه، زۆرترین سوودی له بڕه‌كانی زیاده له‌گازی سروشتی به‌رهه‌مهێندراو مسۆگه‌ر ده‌كات، وه چه‌ند خاڵی دیكه‌ش له سووتانی گازی سروشتی كه‌مده‌كاته‌وه‌و به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یڕه‌وكراو له‌و پیشه‌سازیه‌دا.سێیه‌م: به‌پێی گرێبه‌ستی نه‌وت وه‌زیر ڕێگای هه‌ڵسه‌نگاندنی گازی سروشتی دیاریده‌كات به‌پێی ڕێنماییه‌كانی تایبه‌تی به‌جۆرێك ده‌بێ به‌مه‌رجی به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یڕه‌وكراو له‌و پیشه‌سازیه‌دا بێ،و ئاستێكی به‌رزی داهاته‌كان بۆ گه‌ل له هه‌رێمء عێراقدا مسۆگه‌رده‌كات.مادده‌ی سی و نۆ:وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزارییه‌كان وبه‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه‌كان و دامه‌زراندن و دابین كردن و بنیاتنان و ڕاوێژكاری و هه‌رگرێبه‌ستێكی دیكه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سامانه نه‌وتییه‌كان له هه‌رێم دا ئه‌نجام بدات به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر، ئه‌و گرێبه‌ستانه خاڵه‌كانی هاندان له‌خۆی ده‌گرێ بۆ هاندانی به‌ڵێنده‌ر بۆ ئه‌نجامدانی كار‌و ته‌واوكردنی به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م و به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه به‌هایه‌كی به‌رزی هه‌یه.سیسته‌می باجماددهی چله‌م:یه‌كه‌م: به‌ڵێنده‌ر و كه‌سی ڕێپێدراو وهه‌ركه‌سێك په‌یوه‌ندی به‌پڕۆسه‌كانی نه‌وت هه‌بێ پێویسته دانی باجی داسه‌پاو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بخه‌نه ئه‌ستویان له‌وانه‌ش:1- باجی ڕووی زه‌وی.2- باجی ده‌رامه‌ت.3- باجی ده‌رامه‌تی كۆمپانیاكان.4- ڕه‌سمی گومرگ و هه‌رباجێكی دیكه‌ی هاوشێوه.5- باجی قازانجه‌كانی له‌ناكاو یان باجی زێده قازانجه‌كان.6- هه‌ر باجێكی دیكه وه‌ردگیرێت یان ده‌درێت وه‌ك ڕه‌سمه‌كان به‌پێی گرێبه‌ستی نه‌وت.دووه‌م: ده‌كرێ به‌یاسا له گرێبه‌ستی نه‌وت دا له‌باجدانی به‌ڵێنده‌ر خۆشبن. سێیه‌م: باجه داسه‌پاوه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم، ته‌نیا ئه‌و باجانه‌ن كه‌به‌سه‌ر پڕۆسه‌كانی نه‌وت پیاده ده‌كرێ.مه‌رجه‌كانی دیكهماددهی چل و یه‌ك:یه‌كه‌م: هه‌ژمار كردنی بڕه نه‌وتی تایبه‌تی به‌موڵكانه به‌پیاده‌كردنی ڕێژه‌ی سه‌دی كه له گرێبه‌سته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه جێبه‌جی ده‌كرێت .دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی موڵكانه‌ی عه‌ینی یان به‌كاش وه‌رگرێ، پێویسته مانگانه یان وه‌رزی به‌پێی مه‌رجه‌كانی گرێبه‌ست بدرێ.سێیه‌م: وه‌رگرتنی بڕه پاره‌كانی له موڵكانه په‌یداده‌بێ به‌پێی نرخه‌كانی بازاڕی جیهانی نه‌وت ده‌بێ، له‌حاڵه‌تی نه‌فرۆشتنی بۆ لایه‌نێكی سێیه‌می بێلایه‌نه‌وه.مادده‌ی چل و دوو:: ده‌بی به‌لێنده‌ر فرۆشتن و گلدانه‌وه‌ی هه‌ر بڕه نه‌وتێكی خاو ئه‌نجام بدات كه وه‌زیر پێیوایه ئه‌و بڕانه پێویسته بۆجێ به‌جێ كردنی پێداویستییه‌كانی ناوخۆیی، وه نرخی فرۆشتنی نه‌وتی خاو به‌پیی گرێبه‌سته‌ی به‌ركار دیاری ده‌كرێت یان هاوشێوه‌ی نرخی بازار ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه ئه‌وه‌ی له خۆ نه‌گرتبێت. مادده‌ی چل و سێ :نابێت وه‌زیر نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم بكات له‌پشت به‌ستن به پاراسته‌ی حكومه‌ت له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ڕێكاره یاسایه‌كانء جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی بڕیارلێدراو.به‌شی یازدهم(هاوبه‌شیكردنی ناوخۆ)مادده‌ی چل و چوار:یه‌كه‌م: كه‌سی ڕێپێدراو پابه‌ند ده‌بێت به‌پێشخستن بۆ:1- كۆمپانیاكانی ناوخۆ‌و به‌توانا له هه‌رێمء ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:أ- كۆمپانیایه‌كی ڕاسته‌قینه بێت په‌یوه‌ندی نه‌بێت به كه‌سێك كه خزمه‌تی گشتی له‌ئه‌ستۆ بێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ.ب- پێویسته توانا و لیهاتووی پێویستی هه‌بێت بۆ به‌هێزكردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت كه كه‌سی ڕێپێدراو جێبه‌جێی ده‌كات.ج- ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر به‌ده‌ست بێنێ به‌پێی ڕێنماییه‌كانی لێیه‌وه ده‌ركراون.2- دامه‌زراندنی كه‌سه‌كانی هه‌رێم و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، كه پێویسته ئه‌و كه‌سانه ئاماده‌كرابن و توانا‌و شاره‌زایی پێویستیان هه‌بێ بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كه.3- بۆ كڕینی به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆ‌و فه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌هه‌رێم و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق له حاڵه‌تی ركابه‌ریكردنی له‌گه‌ڵ هی دیكه‌دا له‌رووی نرخ و چۆنایه‌تی توانایی فه‌ڕاهه‌مكردنی.دووه‌م: وه‌زیر كه‌سی ڕێپێدراو كه هاوبه‌شی هه‌یه له كۆمپانیاكانی ناوخۆ پێش خه‌ڵكی دیكه ده‌خات.مادده‌ی چل و پێنج:یه‌كه‌م: كه‌سی ڕێپێدراو پێویسته پڕۆگرامهكامی ڕوون و ئاشكرا بۆ ڕاهێنانی كادیره‌كانی ناوخۆ كه سه‌ر به‌خۆیانه‌وه ئاماده‌بكات كه ده‌توانرێ له هه‌رێم و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق یان له‌ده‌ره‌وه جێبه‌جێ بكرێ، له‌وانه‌ش بیعساتی خوێندنی باڵا له خۆی بگرێ و پشتگیری داراییان لێ بكات.دووه‌م: مۆڵه‌ت ئه‌وه له‌خۆ ده‌گرێ كه كه‌سی ڕێپێدراو پابه‌ندبێت به‌گه‌یاندنی زانیارییه‌كان بۆ هه‌رێم به‌جۆرێك ئاسانكارییه‌كانی پێویست بۆكاری ته‌كنیكی له‌هه‌رێم دا فه‌ڕاهه‌م بكات له‌وانه‌ش لێكدانه‌وه‌ی به‌یانه‌كانی لهپڕۆسهكانی نه‌وت دا به‌ده‌ست هاتوون.مادده‌ی چل وشه‌ش:كه‌سی ڕێپێدراو نوسینگه‌یه‌كی له‌هه‌رێم دا دهمهزرێنیت .به‌شی دوانزهمیهكگرتن(Unicisation)یه‌كگرتنی حه‌شارگه‌كانی ناوههرێمماددهی چل و حه‌وت:یه‌كه‌م: وه‌زیر له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی كاری یه‌كگرتنی حهشارگهك ئه‌گه‌ر هه‌موویان له‌هه‌رێم دا بن له ئه‌ستۆ ده‌گرێ، به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یڕه‌وكراو له پیشه‌سازییه‌كانی نه‌وتدا.دووه‌م: حه‌شارگه یه‌كده‌خرێت ئه‌گه‌ر به‌شێكیان له ناوچه‌ی گرێبه‌ست دابێ و به‌شێكی له ناوچه‌ی گرێبه‌ستێكی دیكه‌دا بێ به‌پێی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه:1- وه‌زیر ئاگاداریه‌كی نووسراو ئاڕاسته‌ی بهڵیندهرهكان ده‌كات بۆ مۆركردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی یه‌كگرتنی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له حه‌شارگه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی باش و كاریگه‌ر.2- ئه‌گه‌ر مۆركردنی ڕێكه‌وتننامه هاوبه‌شه‌كه له‌ماوه‌یه‌كی كاتی شیاودا له‌وه‌رگرتنی ئاگاداركردنه‌وه نووسراوه‌كه‌دا جێبه‌جێ نه‌كرێ هه‌روه‌كوو له‌بڕگه‌ی دووه‌م (1) سه‌ره‌وه‌دا هاتووه وه‌زیر بڕیاری یه‌كگرتنی حه‌شارگه‌كه ده‌دات.3- له‌كاتی ڕه‌زامه‌ندی نه‌نواندنی بهبهڵێندهرهكان بۆبریاری وه‌زیر بۆیان هه‌یه په‌نا بۆناو بژیوان ببه‌ن به‌پێی خاڵه‌كانی له‌مادده‌ی په‌نجای ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.سێیه‌م: حه‌شارگه‌كه یه‌كده‌گرێ ئه‌گه‌ر به‌شێكی له‌ناوچه‌ی گرێبه‌ست دابێت وه به‌شێكی له ناوچه‌یك بێت نه‌كه‌وێته ناو هیچ گرێبه‌ستێكی نه‌وتی دیكه‌وه به‌پێی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه:1- وه‌زیر ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی نووسراو ئاڕاسته‌ی به‌ڵێنده‌ر ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتننامه‌ی یه‌كگرتنی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵیدا بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت لهحهشارگهكهوه به‌شێوه‌یه‌كی باش و كاریگه‌ر.2- ئه‌گه‌ر له‌میانه‌ی كاتێكی شیاودا ڕێكهوتنیك ئه‌نجام نه‌درا ء دوای ده‌ركردنی ئاگاداركردنه‌وه‌ی نووسراویش وه‌كو له بڕگه‌ی دووه‌م (1)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، وه‌زیر بڕیاری یه‌كگرتنی حه‌شارگه‌كه دهداء به‌ڵێنده‌ریش بۆی هه‌یه له‌كاتی ڕازینه‌بوونی به‌بڕیاری وه‌زیر په‌نا بۆ ناوبژیوان یان ڕێكاره‌كانی له‌گرێبه‌ستی نه‌وتیدا هاتووه، ببات.چواره‌م: له‌ڕێككه‌وتننامه‌ی یه‌كگرتندا بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی له‌وناوچه‌یه‌ی كه ڕێكه‌وتننامه‌كه ده‌یگرێته‌وه دیاریده‌كرێن و هه‌روه‌ها كارپێكه‌ری به‌رپرسی له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا له‌ناوچه‌ی ڕێككهوتننامهكهدا ده‌ستنیشان ده‌كرێ.پێنجه‌م: وه‌زیر بڕیاری په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له حهشارگهكهوه ده‌دات دوای بڕیاردانی ڕێكه‌وتنی یه‌كگرتن و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردانی.شه‌شه‌م: ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر پێشتر وه‌رده‌گرێ به‌ر له هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له ڕێكه‌وتننامه‌ی یه‌كگرتندا بكرێت.یه‌كگرتنی حه‌شارگه‌كان له‌میانه‌ی سنووری هه‌رێمء ناو عێراقداماددهی چل و هه‌شت:یه‌كه‌م: وه‌زیر له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی یه‌كگرتنی حه‌شارگه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ ئه‌گه‌ر له سنووری هه‌رێم په‌ڕیه‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕالی دا، یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیداری دیكه‌وه به‌مه‌رجێك سوودی زۆر بۆ گه‌لی هه‌رێم به‌تایبه‌تی ءعێراق به‌گشتی به‌ده‌ستدێنێ، به‌به‌كارهێنانی ته‌كنیكی پڕهنسیپهكانی بازاڕی پێشكه‌وتوو تر وهاندانی وه‌به‌رهێنان به‌پێی مادده‌ی 112 له ده‌ستووری فیدڕالی دا.دووه‌م: ڕێككه‌وتننامه ده‌ستنیشانی به‌ڕێوه‌بردنی حه‌شارگه‌كه ده‌دات كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌ش نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی یان لایه‌نی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار له‌خۆی ده‌گرێ.سێیه‌م: له‌كاتی نه‌گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنی ئاماژهبۆكراو له‌بڕگه‌ی سه‌ره‌وه وه‌زیر له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حكومه‌تی فیدڕاڵی یان لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار، بابه‌ته‌كه بۆ شاره‌زایان ڕه‌وانه‌ده‌كات كه له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیداره‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ وه له‌كاتی نه‌گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن به‌پێی ده‌ستووری فیدڕالی مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ده‌كرێت.یه‌كگرتنی حه‌شارگه‌كان له‌میانه‌ی سنووری نێودهوڵهتیهوهماددهی چل و نۆ:حكومه‌تی هه‌رێم بهههماههنكی له‌گه‌ل حكومه‌تی فیدڕاڵی به پێی حوكمه‌كانی ده‌ستووری فیدڕالی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حه‌شارگه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ ئه‌گه‌ر له‌سنووری هه‌رێم په‌ڕیه‌وه بۆ سنووری یه‌كیك له وڵاته دراوسێیه‌كان به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دراوسێی په‌یوه‌ندیدارو ده‌بێ سوودی ته‌واوو دادپه‌روه‌رانه بۆ هه‌ردوو لاوه به‌ده‌ست بێندرێ بۆ په‌ره‌پێدانی نه‌وت وپهسندكردنی له‌لایه‌ن په‌رلمانی كوردستانه‌وه.به‌شی سێزده‌م(چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان)مادده‌ی په‌نجا:یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه كار بكات بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییه‌كان كه دروست ده‌بن له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پڕۆسه‌كانی نه‌وت كار ده‌كه‌ن و بریاری له‌سه‌ر بدات، چ جای ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه :1- له‌نێوان كه‌سه‌كان خۆیان بن، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌كانی له نێوانیاندا ئه‌نجام درابوو، ده‌قی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانی تێدا نه‌هاتبێ.2- یان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌لایه‌نه‌كانی دیكه كه به‌شدار نین (جگه‌له حكومه‌تی هه‌رێم).دووه‌م: 1- ئه‌گه‌ر كێشه‌ی په‌یوه‌نددیدار به‌لێكدانه‌وه‌و پیاده‌كردنی مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌ت یان هه‌ردووكیان له‌نێوان كه‌سی ڕێپێدارو وه‌زیر ڕوویدا، لایه‌نه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كێشه‌كه له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه چارسه‌ربكه‌ن.2- ئه‌گه‌ر كێشه‌كه به‌هۆی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر نه‌كرا بۆ هه‌ردوولا هه‌یه كێشه‌كه ببنه به‌رده‌می ناوبژیوان.3- ههرناوبژیوانێك له‌نێوان وه‌زیرو كه‌سی ڕێپێدراو به‌پێی رێكه‌وتنی هه‌ردوولاو به‌پێی یه‌كێك له‌و ڕێسایانه‌ی خواره‌وه:أ- ڕێككه‌وتننامه‌ی واشنتۆنی ساڵی 1965یان ڕێنماییه‌كان یان ڕێساكانی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وه‌به‌رهێنان {international center for the settlements of investment } (Icsid) Disputes.له نێوان ده‌وڵه‌تانء هاوڵاتیانی ده‌وڵه‌تانی دیكه‌وه.ب- ڕێساكانی به‌مه‌به‌ستی زێده ئاسانكاریداهاتووه بۆ(Icsid) كه له 27/9/1978 پشتی پێ به‌سترا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی (Icsid) له‌نێوان ده‌وڵه‌تانء هاوڵاتیانی ده‌وڵه‌تانی دیكه‌وه، كاتێ لایه‌نی بیانی پێداویستیه‌كانی له‌مادده‌ی (25)ی ڕێككه‌وتننامه‌ی واشنتۆن ناێنێته‌دی.ج- په‌یڕه‌وكردنی ڕێساكانی ناوبژیوانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به‌یاسای بازرگانی جیهانی (UN CITRAD).د- ڕێساكانی ناوبژیوانی په‌یڕه‌وكراو له‌دادگاكانی له‌نده‌ن بۆ ناوبژیوانی كردنی نێوده‌وڵه‌تی (LCIA).هـ- په‌یڕه‌وكردنی ڕێساكانی دیكه‌ی دانپێدانراو (به‌پێی ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی ناكۆك له‌سه‌ر ڕێكاره‌كانی، له‌وانه‌ش ڕێگای دامهزكراندنی ناوبژیوانانء ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پێویسته بڕیاری لێ ده‌ربكرێ.4- پابه‌ندیه‌كانی وه‌زیر وكه‌سی ڕێپێدراو به‌رده‌وام ده‌بێ به‌پێی مۆڵه‌ت كه تاوه‌كو هه‌رمه‌سه‌له‌یه‌كی چارهسهرنهكراوء ڕه‌وانه كراوه بۆ ناوبژیكردن چاره‌سه‌رده‌كرێت.به‌شی چوارده‌هه‌م(ڕاگه‌یاندن و بڵاوكراوه‌كان)مادده‌ی په‌نجاو یه‌ك:یه‌كه‌م: وه‌زیر ڕاگه‌یاندن ده‌گرێته ئه‌ستۆ سه‌باره‌ت به:1- بانگێشهكانی داواكردنی مۆڵه‌ته‌كان.2- ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێدانی مۆڵه‌ت وكوتایی پێهێنانی.دووه‌م: پێویسته وه‌زیر بانگێشهكان بڵاوبكاته‌وه له ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن و به‌پێی ڕێنماییه‌كانی لێیه‌وه ده‌ركراوه‌و له‌میانه‌ی ئه‌نته‌رنێت له مالپه‌ڕه‌ی ئه‌لیكتڕۆنی سه‌ربه وه‌زاره‌ت.مادده‌ی په‌نجاو دوو: یه‌كه‌م:1- وه‌زیر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـأ- مۆڵه‌ته‌كانی ئێستای ههڵوهشێنراوهو هه‌مواركراو به تیروته‌سه‌لی.ب- زانیارییه‌كانی په‌یوه‌سته به‌ڕێككه‌وتنه‌كانی یه‌كگرتن.2- هه‌ر تاكێك له‌ماوه‌یه‌كی شیاودا له ڕۆژی پێشكه‌شكردنی داواكاریه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه كورته‌یه‌كی ده‌داتێ ده‌رباره‌ی:أ- مۆڵه‌ته‌كانی (هه‌مواره‌كانی ئێستاء هه‌ڵوه‌شاوه)ء ڕێككه‌وتننامه‌كانی یه‌كگرتن.ب- پلانی په‌ره‌سه‌ندنی په‌سندكراو.ج- بریكاردانء مامه‌ڵه‌كانی دیكه كه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه به‌پێی مه‌رجه‌كانی بازرگانی ڕێپێدراو.د- پڕۆسه‌كانی نه‌وت.دووه‌م: وه‌زیر روون كردنه‌وه‌ی هۆیه‌كانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له ماوه‌ی ده رۆژ ده‌گرێته ئه‌ستۆ له رۆژی پێشكه‌ش كردنی داواكارییه‌كان:1- پێدانی مۆڵه‌ت دوای بانگێشهكردن.2- په‌سندكردنی پلانی په‌ره‌پێدان به‌پێی گرێبه‌ستی نه‌وت.3- وه‌رگرتنی هه‌ر بڕیارێك یان هه‌ر ڕه‌زامه‌ندی دانێك پێویسته به‌پێی مۆڵه‌ت دیاری بكرێت.سێیه‌م: پێویسته كۆمپانیاكان ڕاپۆرته‌كانیان ده‌رباره‌ی پابه‌ندییان پێشكه‌ش بكه‌نء به‌پێی ئه‌م یاسایه و مه‌رجه‌كانی مۆڵهتء به‌و شێوه‌یه‌و به تیرهتهسهلی داواكراوه له‌مۆڵه‌ت دا‌و وه به‌پێی ڕێنماییه‌كان، وه‌زیریش بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌گرێته ئهستۆچوارهم: وه‌زیر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كانی تایبه‌ت به‌كه‌سه ڕێپێدراوه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ سه‌باره‌ت به دانی پاره‌كانی تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وتی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی یاسا.پێنجه‌م: زانیاریه‌كانی به‌ده‌ستهاتوون به‌پێی ئه‌م مادده‌یه بۆ هه‌موو كه‌س ڕه‌وایه پاش دانی ڕه‌سمه‌كان كه به‌پێی ڕێنماییه‌كان وه‌رده‌گیرێ.به‌شی پازده‌م(كاروباره‌كانی ڕێكخستن)مادده‌ی په‌نجاو سی:وه‌زیر ده‌ركردنی ڕێنماییه‌كان به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌گرێته ئه‌ستوی سه‌باره‌ت به‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه:ـیهكهم: دابه‌شكردنی ناوچه‌كان له هه‌رێم دا. دووه‌م: دۆزینه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.سێیه‌م: به‌كارهێنان ونۆڕینی به‌یانات، زانیارییه‌كان، تۆمارگه وڕاپۆرته‌كان.چواره‌م: پێوان وفرۆشتن یان سه‌رفكردنی نه‌وت.پێنجه‌م: ته‌ندروستی ساغء سه‌لامه‌تی پیشه‌یی.شه‌شه‌م: خۆپاراستنء پاراستنی ژینگه.حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌بردنی سامانه‌كان.هه‌شته‌م: بیناكان و دامه‌زراوه‌كان وئامێره‌كان.نۆیه‌م: پڕۆسه‌كانی پاككردنه‌وه‌و ئامرازی چاره‌سه‌ركردنی دیكه‌ی گونجاو بۆ لابردنی كاریگه‌ریه‌كان كه له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌وت په‌یداده‌بێت.ده‌یه‌م: وازلێنان و كوتایی پێهێنانی پڕۆسه‌كان.یازدهم: پڕۆگرامه‌كانی كاروبودجه.دوازدهم: وردبینی كردنی ژمێریاریء تۆماره‌كانی كه‌سی ڕێپێدراو.سێزده‌م: ئاماده‌كردنی ڕاپۆرته‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی ڕێپێدراوه وه ده‌رباره‌ی ڕاده‌ی په‌یڕه‌وكردنی پابه‌نده‌كانیان كه‌له یاسا‌و مۆڵه‌ته‌كان دا هاتوون كه ئه‌مانه له خوده‌گرێت:1- ڕاهێنان ودامه‌زراندنی هاوڵاتیانی هه‌رێمء هاوڵاتیانی دیكه‌ی عێراق.2- كڕینی كاڵا‌و دابین كردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان له هه‌رێم وناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.3- ته‌ندروستیء سه‌لامه‌تی پیشه‌یی.4- خۆپاراستنء پاراستنی ژینگه.مادده‌ی په‌نجاو چوار: یه‌كه‌م: گشت گرێبه‌سته تایبه‌تییه‌كان به به‌شداریكردنی به‌رهه‌مهێنان ئه‌وانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێش جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه مۆری كردوه ده‌كه‌وێته ژیر چاو پێخشاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی تا له‌گه‌ل حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بگونجێت، له‌گه‌ل ره‌چاوكردنی ئه‌و بارودوخه مه‌وزعیانه‌ی كه تیایدا ئه‌و گرێبه‌ستانه مۆر كراون، بریاره‌كانیش كوتایین وشایه‌نی بڵاوكردنه‌وه‌یه. دووه‌م: گشت مۆڵه‌ت و یاداشته‌كانی لێك گه‌یشتن په‌یوه‌ست به نه‌وت وگاز كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه مۆركراون پێش جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه، به هه‌لوه‌شاوه داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌دات. به‌شی شازده‌م(حوكمه‌كانی سه‌رپێچی كردنی پابه‌ندییه‌كان)مادده‌ی په‌نجاو پێنج:یه‌كه‌م: كار پێ‌سپێردراوی گشتی یان منداڵه‌كانی یان خێزانه‌كانی وه هه‌ر كه‌سێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كاربكات قه‌ده‌غه‌یه ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست بێنێ:1- هه‌ر سوودیك و تایبه‌تیه‌ك، چ ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ له مۆڵه‌ته كه‌دا.2- هه‌ربه‌شێك له كۆمپانیا (یان لقه‌كانی) كه خاوه‌ن مۆڵه‌ته چ ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ ته‌نیا ئه‌گه‌ر كۆمپانیا به‌شه‌فافیه‌ت به‌تایبه‌تی كرابێ.دووه‌م: وه‌زیر ڕێنماییه‌كانی تایبه‌تی ده‌رده‌كات كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی گشتی له وه‌زاره‌ت دا پێویسته به‌یاناتێك پێشكه‌ش بكات وموڵكه‌كانی به‌دیاربخات و ئه‌و به‌یاناتانه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه پله‌ی فه‌رمانبه‌ریه‌تیه‌كه‌یان تایبه‌ته ڕاده‌گه‌ێنرێ.مادده‌ی په‌نجاوشه‌ش :یه‌كه‌م :ده‌رهه‌ق به‌كه‌سی ڕێپێدراو ڕێكاره‌كانی ئاماژه‌ی بۆ كراوه له‌بڕگه‌ی دووه‌م له‌م ماده‌یه‌دا وه‌رده‌گیرێ ئه‌گه‌ر:1- سه‌رپێچی كرد له یاساكانی هه‌رێم په‌یوه‌ست به نه‌مانی گه‌نده‌ڵی.2- كۆسپی خسته‌به‌رده‌م كاره‌كانی پشكێنه‌ری گشتی به‌شێویه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆو به‌هه‌رهۆكارێك بێت.3-هه‌لسان به یان به‌شداریكردن له پێشكه‌شكردنی داواكاری یان هه‌ر ڕاپۆرتێكی فه‌ڕمی یان به‌ڵێنی نوسراو پێشكه‌شكرد به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، زانیاری درۆ یان ده‌سخه‌ڵه‌تداتن له‌خۆی گرتبێ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ست بێ یان بێ ئه‌نقه‌ست بێ.4- به‌ده‌ستی هێنا یان كڕین و فرۆشتن یان وه‌رگرتن یان مامه‌ڵه‌ی به‌زانیاری و به‌یانه‌كان كرد كه موڵكی هه‌رێمه و هه‌روه‌كو له‌مادده‌ی سی و دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه كه له چوارچیوه‌ی مۆڵه‌ت نه‌بێت یان به‌ڕێپێدانی وه‌زیر نه‌بێ.دووه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا بۆ وه‌زیر كه كه‌سی ڕێپێدراو یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه ئه‌نجامی داوه ئه‌م ڕێكارانه‌ی خواره‌وه ده‌رهه‌قی وه‌رده‌گیرێ سه‌ره‌رای هه‌لسوكه‌وته‌كانی جه‌زایی:1- مۆڵه‌ته‌كه‌ی چ هه‌مووی یان به‌شێكی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.2- بێ به‌ری ده‌بێ له به‌شدار كردن له‌كه‌مكردنه‌وه‌و مه‌زادكردنی په‌یوه‌ست به پڕۆسه‌كانی نه‌وت و به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به مۆڵه‌ته‌كان و دابین كردنی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان.3- بێ به‌ری ده‌كرێ له كاره‌كانی بیناكردن له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه.4- بێ به‌ری ده‌كرێ له ئه‌نجامدانی چاڵاكیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌پڕۆسه‌كانی نه‌وت بۆ ماوه‌ی كه له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێت.5- بڵاوكردنه‌وه‌ی درێژه‌ی تایبه‌ت به‌و كارانه.به‌شی حه‌ڤده‌م(حوكمه‌كانی گواستراوه و دوایی)مادده‌ی په‌نجا وحه‌وت:به‌كارهێنانی رێژه‌یه‌ك له داهاته نه‌وتییه‌كان بۆ پاراستنی مافه‌كانی نه‌وه‌كانی داهاتوو و داراكردنی پرۆژه ستراتیژیه‌كان و پشتگیری كردنی ژینگه وخێزانی شه‌هیدان و پشتگیری پێداویستییه‌كانی پێویست بۆ هاولاتیانی كوردستان به جۆرێك دادپه‌روه‌ری له نێوان پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی وئایینی بێنێته‌دی ئه‌وه‌ش به یاسا رێك بخری. مادده‌ی په‌نجا و هه‌شت:حكومه‌تی هه‌رێم بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت له‌به‌ر چاو ده‌گرێت و پشتگیری ئه‌نجومه‌نه‌كانی ناخۆیی وشاره‌وانی ئه‌م ناوچانه ده‌كات و خاوه‌ن زه‌وییه‌كان قه‌ربوو ده‌كات به‌پێی یاسا به جۆرێك دادپه‌روه‌ری بێنێته‌دی. .مادده‌ی په‌نجا ونۆ:یه‌كه‌م: كاربه‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریاریك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ل حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه كۆك نه‌بێت.دووه‌م: حوكمه‌كانی یاسای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستانی ژماره (4)ی ساڵی 2006 به‌سه‌ر پڕۆسه‌كانی نه‌وت دا جێبه‌جێ ناكرێت.مادده‌ی شه‌ست:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆجێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی. مادده‌ی شه‌ست و یه‌ك :ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ وه له ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.عه‌دنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانهۆیهكانی دهركردنیلهپێناو په‌ره‌سه‌ندنی سامانی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێك به‌رزترین سوود بۆ گه‌لی كوردستان و گه‌لی عێراق به‌گشتی بێنێته‌دی، به‌هۆی به‌كارهێنانی ته‌كنیكی پڕهنسیپهكانی بازاڕی پێشكه‌وتووتر، وهاندانی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی مادده‌ی 111، 112، 115 له ده‌ستووری فیدڕالیدا بگونجێت، بۆئه‌وه‌ی به‌رزترین ئاستی شه‌فافیه‌ت و به‌رپرسیاریه‌تی و دادپه‌روه‌ری له‌كه‌رتی نه‌وتدا به‌هێزو مسۆگه‌ر بكات، وله پێناو مسۆگه‌ركردنی له‌كه‌رتی نه‌وتدا به‌هێزو مسۆگه‌ربكات، وله پێناو مسۆگه‌ركردنی به‌شه‌كانی دادپه‌روه‌رانه بۆ گه‌لی كوردستان و بۆ پشتگیری كردنی نه‌وه‌كانی داهاتوو وئه‌وانه‌ی له ژێر سێبه‌ری سیاسه‌ته‌كانی داپڵۆسێنه‌ری ڕژێمی به‌سه‌رچووی عێراق ئازاریان چێشت و له پێناو پاراستنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕالی، ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گاز كه دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه بۆ داهاته‌كانی نه‌وت مسۆگه‌ر ده‌كات وه‌كو له‌ده‌ستووری فیدڕالیدا هاتووه، له‌به‌رهه‌موو ئه‌و هۆیانه ئه‌م یاسایه دانرا ...
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2020 یاسایڕێگریكردن له به‌قاچاخ بردنی نه‌وت و گاز و لێده‌رهێنراوه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان - عێراق | 14
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2020 یاسایڕێگریكردن له به‌قاچاخ بردنی نه‌وت و گاز و لێده‌رهێنراوه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان - عێراق | 14
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان - عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (2)ی ڕۆژی 4/3/2020 ئه‌م یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2020 یاسایڕێگریكردن له به‌قاچاخ بردنی نه‌وت و گاز و لێده‌رهێنراوه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان - عێراقماددهی (1):مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م/ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان - عێراق.دووه‌م/ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم.سێیه‌م/ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم.چواره‌م/ هۆیه‌كانی گواستنه‌وه: هه‌موو هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ووشكانی و ئاوی و ئاسمانی ده‌گرێته‌وه، كه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكان یان مرۆڤ و كه‌لوپه‌له‌كانیان یان بۆ هه‌ردووكیان به‌كارده‌هێنرێن.پێنجه‌م/ نه‌وت: هه‌ر هێدرۆكاربۆناتێكی سروشتی یان هه‌ر هیدرۆكاربۆناتێكی تێكه‌ڵاوی سروشتی چ له دۆخی گازی یان شلی بێت، و ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ده‌توانرێ بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حه‌شارگه‌كان.شه‌شه‌م/ لێدهرهێنراوهكانی نه‌وت: هه‌موو لێدهرهێنراوێك وه‌ك به‌نزینی ئۆتۆمبێل (گازۆلین)، زه‌یتی گاز، زه‌یتی بزوێنه‌ر و گریس به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، گازی شل، نه‌وتی سپی (كیرۆسین)، قیر، نه‌وتی ڕه‌ش، نه‌فتا، و هه‌ر به‌رهه‌مێكی پیترۆ كیمیای كه له نه‌وت یان گاز دروست بووبێت، ده‌گرێته‌وه.حه‌وته‌م/ مۆڵه‌ت: ئه‌و ڕێگه‌پێدانه فه‌رمییه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ده‌درێت به كه‌سێك كه بازرگانی نه‌وت یان هاورده و هه‌نارده‌ی لێده‌رهێنراوه نه‌وتییه‌كان بكات.مادده‌ی (2):ئه‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه به تاوان هه‌ژمارده‌كرێن:یه‌كه‌م: به‌قاچاخ بردنی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی:فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی به ڕێگه‌ی نایاسایی و به‌ده‌ر له‌و بڕه دیاریكراوانه‌ی كه ڕێگه‌پێدراوه به‌پێی یاسا و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان به مه‌به‌ستی هاورده‌كردن بێت یان هه‌نارده‌كردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.بردن و فرۆشتنی هه‌ر بڕێك له نه‌وت و لێده‌رهێنراوه نه‌وتییه‌كان كه ته‌رخانكراون بۆ پێداویستی فه‌رمانگه حكومی و ناحكومییه‌كان، جا له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا بێت یان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.دووه‌م: ساخته‌كردن یان ده‌ستكاریی كردنی مۆڵه‌ت یان به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ی له (بڕگه‌ی یه‌كه‌م/ خاڵی 1، 2)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قنووسكراون.سێیه‌م: هه‌ر جۆره ئاسانكارییه‌ك، له به‌كرێدانی عه‌مبار، كه‌ره‌سته و شوێن، دابینكردنی پاره به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ی له بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م ، دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قنووسكراون.مادده‌ی (3):یه‌كه‌م: ده‌زگاكانی ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م ئه‌ركانه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ:ڕاگرتنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و نه‌وت و لێده‌رهێنراوانه‌ی كه ئاماده‌كراون بۆ به قاچاخ بردن له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارانه‌وه.ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی بیانی یان هاورده‌كراو، كه گۆڕانكاری له قه‌باره‌ی دیزاینكراوی تانكی هه‌ڵگرتنی سوته‌مه‌نیه‌كانیاندا كراوه، و به مه‌به‌ستی به قاچاخ بردنی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی به‌كارده‌هێنرێت.ئاماده‌كردن و ڕه‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی تۆمه‌تباران بۆ دادگاكان.پشكنین و به‌سه‌ردادانی هه‌ر هۆیه‌كی گواستنه‌وه، عه‌مبار، نووسینگه‌كان یان هه‌ر شوێنێكی دیكه، له كاتی بوونی گومانی ئه‌نجامدانی یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قنووسكراون.دووه‌م: بۆ ڕێگریكردن له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ی له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه ده‌قنووسكراون، كارمه‌ندی ڕێگه‌پێدراو مافی به‌كارهێنانی هێز و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌یه بۆ مه‌به‌ستی ڕاوه‌ستاندنی هه‌ر هۆیه‌كی گواستنه‌وه یان كه‌سێك له‌كاتی سه‌رپێچیكردن له فه‌رمان.مادده‌ی (4):یه‌كه‌م: كه‌سی تۆمه‌تبار، چ ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه بێت، یان شوفێری هۆیه‌كانی گواستنه‌وه یان ئه‌وانه‌ی له تاوانه‌كه‌دا به‌شدارن، به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و دادگایی كردن هه‌واڵه‌ی دادگای ئه‌و سنوره ده‌كرێت كه نه‌وت و لێده‌رهێنراوه نه‌وتییه‌كانی تێدا به قاچاخ بردراوه.دووه‌م: تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و دادبینی، به ده‌سته‌به‌ریی ئازاد ناكرێت، تا ده‌رچوونی حوكمی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌تمه‌ند.سێیه‌م: دادگا خه‌سڵه‌تی به په‌له ده‌دات به‌و داوایانه‌ی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئاڕاسته‌ی ده‌كرێن.مادده‌ی (5):یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك یه‌كێك له‌و كرده‌وانه ئه‌نجامبدات كه له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قنووسكراون، به زیندانیكردن كه له (5) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له (10) ساڵ زیاتر نه‌بێت، و پێبژاردنێك كه (4) چوار هێنده‌ی به‌های كه‌ره‌سته به قاچاخ براوه‌كه بێت، سزا ده‌درێت.دووه‌م: له بارودۆخی جه‌نگ و باری ته‌نگه‌تاوی و ڕوودانی قه‌یرانی سووته‌مه‌نیدا، ئه‌نجامدانی هه‌ر یه‌ك له‌و تاوانانه‌ی له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه ده‌قنوسكراوه، به باری توندكراو هه‌ژمارده‌كرێت.سێیه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر هه‌ر هۆیه‌كی گواستنه‌وه كه تاوانی به‌قاچاخ بردنی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی پێ ئه‌نجام بدرێت، جێبه‌جێ ده‌كرێت، جا چ تۆمه‌تبار خۆی خاوه‌نی بێت یان به كرێی گرتبێت.مادده‌ی (6):یه‌كه‌م: هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و كه‌ره‌سته باركراوه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی پێ ئه‌نجام درابێت كه له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قنووسكراون، هه‌ر كات له ناو خاكی هه‌رێم بگیرێن، ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.دووه‌م: هه‌ر هۆیه‌كی گواستنه‌وه كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، دوای ده‌رچوونی حوكمی بنبڕی دادگا، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به زیادكردنی ئاشكرا به‌پێی حوكمه‌كانی (یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مۆڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت)ی به‌ركار له هه‌رێم، به باره‌كه‌یه‌وه ده‌فرۆشرێت.سێیه‌م: هه‌واڵده‌ر و ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی هاوكاربوون له ئاشكراكردن و ده‌ستگیركردنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی به‌كارهێنراو له تاوانی به قاچاخ بردنی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی، له دوای فرۆشتنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌كه به ڕێژه‌ی (25%)ی كۆی بڕی نرخی فرۆشراوه‌كه پاداشت ده‌كرێن به‌مه‌رجێك له هیچ حاڵه‌تێكدا له (15.000.000) پازده ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نه‌بێت.چواره‌م: ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دوای جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی (دووه‌م) و (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌مێنێته‌وه، ده‌كرێته داهات بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی هه‌رێم و ده‌بێته داهاتی كۆتایی.مادده‌ی (7):دوای ده‌رچوونی حوكمی بنبڕ به‌بێ تاوانی تۆمه‌تبار، ئه‌وا:یه‌كه‌م: هه‌ر هۆیه‌كی گواستنه‌وه كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.دووه‌م: كه‌ره‌سته باركراوه‌كه یان به‌هاكه‌ی به‌هه‌مان نرخی فرۆشراو له ڕێكه‌وتی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی، ده‌درێته‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی.سێیه‌م: مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پارێزراوه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان له هه‌رێمی كوردستان.مادده‌ی (8):هه‌ر كه‌سێك دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان، باڵه‌خانه‌كان، چاڵه نه‌وتییه‌كان، بۆری گواستنه‌وه، كۆگا و وێستگه‌كانی عه‌مباركردن، له ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه و كونكردن یان هه‌ر كارێكی دیكه كه مه‌به‌ست لێی به قاچاخ بردنی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی بێت، تێكبدات، به‌پێی حوكمه‌كانی (یاسای به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 2006) سزا ده‌درێت.مادده‌ی (9):حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و كه‌سه سروشتی و مهعنهویانهش ده‌گرێته‌وه كه كرداره‌كانی هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنی نادروست ئه‌نجام ده‌ده‌ن، و ئه‌وانه‌شی ده‌ستكاری بڕیار و به‌ڵگه‌نامه‌كانی هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردن ده‌كه‌ن به زیاد و كه‌مكردن، و ئه‌وانه‌شی ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ن یان به‌شدارن.مادده‌ی (10):ڕێگه به هیچ هۆیه‌كی گواستنه‌وه نادرێت، كه نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی بار بكات، ته‌نها به ڕێپێدانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و به‌پێی ئه‌و بڕ و نموونه و پێوه‌رانه نه‌بێت كه وه‌زاره‌ت ئاماده‌یان ده‌كات.مادده‌ی (11):وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی ناوخۆ و دارایی و ئابوری ڕێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌كات.مادده‌ی (12):پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی (13):كار به هیچ ده‌قێكی یاسا یان بڕیارێك ناكرێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی (14):ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.د. رێواز فایق حسێنسهرۆكی په‌رله‌مانی كوردستان – عێراقهۆیهكانی دهرچواندنلهبهر ئه‌وه‌ی به قاچاخ بردنی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی له‌و تاوانانه‌یه كه ده‌بێته هۆی تێكدانی ئاسایشی ئابوری هه‌رێمی كوردستان - عێراق، و له پێناو ڕێگه‌گرتن له كار و كرده‌وه‌كانی به قاچاخ بردن و به تاڵان بردنی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكانی، و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه و پاراستنی سامانی نه‌وت و سه‌پاندنی سزایه‌ك كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ مه‌ترسیداری ئه‌م تاوانه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2021 یاسای هاوردەكردن و عەمباركردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 12
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2021 یاسای هاوردەكردن و عەمباركردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 12
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عیراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، له‌سه‌ر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (8)ی ڕۆژی 20/4/2021 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2021 یاسای هاوردەكردن و عەمباركردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراقماددهی (1)یەکەم : کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، ناوخۆیی، یان بیانی، تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان، دوای وەرگرتنى مۆڵەتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، دەتوانن بەپێی ئەو خەسڵەتە جیهانییانەی وەزارەت دیاریدەکات، بەرهەمە نەوتییەکان هاوردە و عەمبار بکەن، بیگوازنەوە و بیفرۆشن، بەمەبەستی بەکاربردنى ناوخۆیی، چ بە شێوەی ڕاستەوخۆ بێت یان لە ڕێگەی بریکاری ڕێپێدراوەوە. بەرهەمەكانیش هەریەکە لە بەنزینی ئۆتۆمبێل، زەیتی گاز، زەیتى بزوێنەر و گریس بەهەموو جۆرەکانیەوە، غازی شل، نەوتی سپی (کیرۆسین)، قیری شل، پترۆ کیمیایی، و هەر بەرهەمێکی تر کە وەزارەت بڕیاری لەبارەوە دەدات، دەگرێتەوە.دووەم : پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم خشتەی پاشکۆ لە شێوەی ڕێنماییدا دەربکات، بەجۆرێك کە هاوتا بێت لەگەڵ خەسڵەتە جیهانیەکانی ئەو بەرهەمە نەوتیانەی کە لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا ئاماژەیان پێکراوە.مادده‌ی (2) یەکەم: هەر کۆمپانیایەک سەرپێچی حوکمەکانی بڕگەى (یەکەم)ى ماددەى (1)ى ئەم یاسایە بکات، بەم شێوەیەی خوارەوە سزا دەدرێت:-پێبژاردنێکی دارایی لە (100.000.000) سەد ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (300.000.000) سێ سەد ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.ئەگەر قازانجی کۆمپانیای سەرپێچیکار لەو سەرپێچییە لە بڕی (300.000.000) سێ سەد ملیۆن دینار زیاتر بوو، ئەوا بە دوو بەرامبەری قازانجەکەی سزای پێبژاردنى بەسەردا دەسەپێنرێت.دەست بەسەرداگرتنی بەرهەمە نەوتییە هاوردەکراوەکان.دووەم: ناوى کۆمپانیاى سەرپێچیکار و خاوەنەکەى دەخرێتە لیستی ڕەشى وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ، و لیستەکە لەلایەن وەزارەت بڵاو دەکرێتەوە. سێیەم: لە حاڵەتی دووبارەکردنەوەی سەرپێچییەکانى ئاماژە پێکراو لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا، ئەوا کۆمپانیای سەرپێچیکار موڵەتى کارکردنى لێ وەردەگیرێتەوە و ڕێگا نادرێت جارێکى دیکە چالاکیەکانى خۆى لە بوارى بەرهەمە نەوتییەکاندا ئەنجام بداتەوە.مادده‌ی (3)یەکەم: کۆمپانیا هاوردەکارەکان بە پێی حوکمەکانی ئەم یاسایە دەتوانن وێستگەی فرۆشتنی سوتەمەنی و کۆگای عەمبارکردنی بەرهەمی نەوتیی تایبەت بە خۆیان دروست بکەن، بە پێی ئەو ڕێکسازییانەى لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانەوە پەیڕەو دەکرێت، هەروەها دەتوانن بە مەبەستی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییە هاوردەکراوەکان بەنزینخانە بەکرێ بگرن.دووەم: ئەو کۆمپانیایانەی کە لە بواری عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییە هاوردەکراوەکان کار دەکەن، نابێت لە هەمان کاتدا کاری عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییە ناوخۆییەکانیش بکەن. سێیەم: هەر کۆمپانیایەک سەرپێچی حوکمەکانی بڕگەی (دووەم)ی ئەم ماددەیە بکات، بە پێبژاردنێکی دارایی بە بڕی (500.000.000) پێنج سەد ملیۆن دینار سزادەدرێت، و لەحاڵەتی دووبارە کردنەوەی سەرپێچیەکە، بە پێبژاردنێکی دارایی کە بڕەکەی ( 700.000.000 ) حەوت سەد ملیۆن دینارە سزا دەدرێت، و ڕێگەی پێ‌نادرێت جارێکی تر چالاکییەکانی لە بواری بەرهەمە نەوتییەکان ئەنجام بدات، لە هەردوو حاڵەتیشدا دەستبەسەر بەرهەمە نەوتییەکاندا دەگیرێت.مادده‌ی (4)یەکەم: کۆمپانیاکانى هاوردەکردن و فرۆشتنى بەرهەمە نەوتییەکان و کۆمپانیاکانى عەمبارکردن، بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە بە مەرجەکانی تەندروستى و سەلامەتیی و پاراستنی ژینگە و کۆنتڕۆڵی جۆری پابەند دەبن.دووەم: هەر کۆمپانیایەک سەرپێچی حوکمەکانی بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە بکات بە پێبژاردنێکی دارایی لە (50.000.000) پەنجا ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (100.000.000) سەد ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزادەدرێت.سێیەم: لەحاڵەتى دووبارە کردنەوەی سەرپێچی، کۆمپانیاکە بە پێبژاردنێکی دارایی كە لە (100.000.000) سەد ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (150.000.000) سەد و پەنجا ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزادەدرێت، و ڕێگەی پێ‌نادرێت جارێکی تر چالاکییەکانی لە بواری بەرهەمە نەوتییەکان ئەنجام بداتەوە.مادده‌ی (5)وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەت و دەستە پەیوەندیدارەکان هەریەكەیان بەپێی پسپۆری و تایبەتمەندی خۆیان، چاودێری پابەند بوونی کۆمپانیاکان بەو مەرج و خەسڵەتانەى لەم یاسایە و یاسا بەرکارەکاندا هاتوون، لە ئەستۆ دەگرن. مادده‌ی (6)ئەو کۆمپانیایانەی پێش دەرچواندنی ئەم یاسایە مۆڵەت پێدراون، بەردەوام دەبن لە چالاکیەکانیان، و لە ماوەی (90) نەوەد ڕۆژ لە ڕێکەوتی خستنە بواری جێبەجێ کردنی ئەم یاسایە، خۆیان لەگەڵ حوکمەکانی ئەم یاسایە دەگونجێنن و پێوەی پابەند دەبن.مادده‌ی (7)ڕەسمى گومرگى و باج بەپێى یاسا و پەیڕەوە بەرکارەکان لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق، وەردەگیرێت.مادده‌ی (8)دادوەرى لێکوڵینەوە تایبەتمەندە بە یەکلاکردنەوەى دۆسیەى ئەو سەرپێچیانەى کە لەم یاسایەدا دەقنووسکراون، بەپێى حوکمەکانى تایبەت بە بڕیارى سزایى هاتوو لە یاساى بنەمای دادگاییە سزاییەکان ژمارە (23)ى ساڵى 1971ى هەموارکراو.مادده‌ی (9)ئەگەر بەرهەمی ناوخۆ پێداویستی ناوخۆیی دابین نەكات، ڕێگە بە هاوردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكان دەدرێت.مادده‌ی (10)پێویستە وەزیری سامانە سروشتیەکان بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێنمایی بۆ ئاسان جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئەم یاسایە دەربکات.مادده‌ی (11)کار بە دەقی هیچ یاسا و بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانی ئەم یاسایە ناکۆک بێت.مادده‌ی (12)ئەم یاسایە لە رێکەوتی بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان)دا جێبەجێ دەکرێت. د.رێواز فایق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هۆیه‌كانی دهرچواندنلە پێناو دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بە کواڵتییەکى باش بۆ هاوڵاتیان، و پاراستنیان لە لێکەوتە خراپەکانى بەرهەمە نەوتییەکان بۆ سەر تەندروستى گشتى و ژینگە، و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لەبەردەم کەرتی تایبەتدا، و قەدەغەکردنی قۆرخکاریی، ئەم یاسایە دەرچوێنرا....
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2022 یاساى هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (22)ی ساڵی 2007 | 4
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2022 یاساى هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (22)ی ساڵی 2007 | 4
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (10)ی ڕۆژی 29/6/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ندكرد:یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2022 یاساى هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (22)ی ساڵی 2007 مادده‌ی (1) ماددەى (چوارەم)ى یاساکە هەمواردەکرێت، و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم/ ئەنجومەنى هەرێمى بەم شێوەیەى خوارەوە پێکدەهێنرێت :سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران / سەرۆک.جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران/ جێگرى سەرۆک.وەزیرى سامانە سروشتییەکان/ ئەندام .وەزیرى دارایی و ئابورى/ ئەندام.وەزیرى پلاندانان/ ئەندام.سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران/ ئەندام.دووەم/ ئەنجومەنى هەرێمی بە ئامادەبوونى زۆرینەى ئەندامەکانى کۆدەبێتەوە، و بڕیارەکانى بە زۆرینەى دەنگى ئامادەبووان دەردەکات، و لە کاتى یەکسانبوونى دەنگەکان ئەو لایەنە پێشدەخرێت کە سەرۆک دەنگى لەگەڵداوە .مادده‌ی (2)پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (3)كار بە دەقی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت.مادده‌ی (4)ئەم یاسایە لە ڕێكەوتی دەرچواندنی جێبەجێ دەكرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە. د.رێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان – عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنلە پێناو دووبارە ڕێکخستنەوەى پێکهاتەى ئەنجومەنى هەرێمى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان - عێراق، و دیاریکردنى میکانزمى گرێدان و دەنگدان تیایدا، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
یاسای ژماره(21)ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 9
یاسای ژماره(21)ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراقیاسای ژماره(21)ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان- عیراقبهشی یه‌كه‌م ـ پێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م : په‌رله‌مان : په‌رله‌مانی هه‌رێم.سێیه‌م : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.چواره‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له هه‌رێم.پێنجه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان له هه‌رێم.شه‌شه‌م : بریكار : بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له هه‌رێم.به‌شی دووهمئامانجهكانی وهزارهتماددهی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو كه‌رته‌كانی تایبه‌ت به سامانه سروشتییه‌كان له هه‌رێمدا كه نه‌وت و گاز و كانزاكان ده‌گرێته‌وه.دووه‌م: به‌ڕێوه‌بردن و ئاماده كردنی پلان بۆ كه‌رتی نه‌وت و گاز و هاندانی وه‌به‌رهێنان له‌م كه‌رته‌دا له هه‌رێم له‌گه‌ڵ پلاندانان و به‌دواداچوونی قۆناغه‌كانی مۆڵه‌ت و گرێبه‌سته گریدراوهكان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت به جۆرێكی وا كه له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عیراقی فیدراڵ و یاسای نه‌وت له هه‌رێمی كوردستاندا بگونجێ.سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه و هه‌ڵكه‌ندن و ده‌رهێنانی نه‌وت وگاز و كاره‌كانی پاڵاوتن و پیشه‌سازی گاز له پاڵ گواستنه‌وه‌و ناردنه بازاڕی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه‌كانی و بنیاتنانی پرۆژه‌كانی نه‌وت ده‌كات.چواره‌م: رووپێوكردنی جیۆلۆجی و گه‌ڕان به دوای كانزاو هه‌موو كارێكی تایبه‌ت به چالاكییه جیۆلۆجییه‌كان.پێنجه‌م: گرتنه ئه‌ستۆی ئه‌ركی ئاماده كردن و هه‌ماهه‌نگی كردن و یه‌كخستنی پلانی به‌رایی بۆ هه‌موو رووه‌كانی چالاكی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز و كانزاكان له مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت، به‌مه‌رجێك كۆمپانیاكانی به‌كارهێنان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تن، ئه‌وه به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی یاسای نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان و یاسا كارپێكراوه‌كان.به‌شی سێیهمپێكهاتهكانی وهزارهتماددهی سێیه‌م:وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:یه‌كه‌م: وه‌زیر : سه‌رۆكی باڵا و به‌رپرسی ئیش و كار و ئاراسته كردنی سیاسه‌ت و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش په‌یوه‌ندییان به ئهركو فه‌رمان و پێكهاته و ده‌سه‌ڵات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی و كارگێڕی و رێكخستنی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن و به‌سه‌رپه‌رشتی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه به‌و پێیه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌داو، بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان هه‌ر كه‌سێك له‌و وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی بزانێت، بدات.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباره‌كانی له چوار چێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، به مه‌رجێك خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێت.سێیه‌م: نووسنگه‌ی وه‌زیر : فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار راوێژكار زیاتر نابێ و ده‌بێ به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بن.شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پشكنین و سانسۆری ناوخۆ: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و له بواری یاسا یان به‌ڕێوه‌بردن یاخود دارایی شاره‌زا و پسپۆر بێت.حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێڕیی و دارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و له بواری یاسا و به‌رێوه‌بردن دا شاره‌زا و پسپۆر بێت.هه‌شته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری هونه‌ری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و له بواری پیشه‌سازیی نه‌وتدا شاره‌زا و پسپۆر بێت.نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئابووری و گرێبه‌سته‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیی بێت.ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری وه‌به‌رهێنانی كانزایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و له جیۆلۆجیادا شاره‌زا و پسپۆر بێت.مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێكدێ:یه‌كه‌م: وه‌زیر : سه‌رۆكه.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : ئه‌ندامه و له كاتی نه‌هاتنی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كان ده‌كات.سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و ژماره‌یه‌ك له راوێژكاران .چواره‌م: هه‌ر شاره‌زا یا پسپۆڕێك له‌ناو وه‌زاره‌ت یا ده‌ره‌وه‌ی له كاتی پێویستدا/ ئه‌ندامه.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: كار‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پیڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك یا به‌شێك یا هۆبه‌یه‌ك له‌كاتی پێویستدا له نوێ دابمه‌زرینێ یان هه‌ڵیانی بوه‌شێنێته‌وه یان لێكیان بكاته‌وه یان لێكیان بدات.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی سروشتی و مه‌عنه‌وی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیی له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا ببه‌ستێ بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و كارانه‌ی پیان ده‌سپێردرێ و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به گونجاوی ده‌زانی، ئه‌مه‌ش دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ.چواره‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی نه‌وت و پتروكیمیاییهكان له هه‌رێمدا كه به یاسای ژماره(38)ی ساڵی 2004 دامه‌زراوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و هه‌موو پێكهاته و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به وه‌زاره‌ت ده‌به‌سترێنه‌وه و هه‌موو میلاك و موڵك وماڵ و ماف و ئیلتیزامێكیان بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌ڕێنه‌وه.دووه‌م: ده‌زگای گشتی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه تایبه‌تیه‌كان له هه‌رێم كه به پێی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران(ئیداره‌ی سلێمانی) ژماره (1803)ی رۆژی 7/8/2001 دامه‌زراوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه هه‌موو پێكهاته و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به وه‌زاره‌ت ده‌لكێن و هه‌موو میلاك و موڵك و ماڵ و ماف و ئیلتیزامه‌كانی ده‌درێنه وه‌زاره‌ت.سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رووپێوكردنی جیۆلۆجی و پێكهاته‌كانی له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی هه‌رێم داده‌بڕێن و به وه‌زاره‌ت ده‌به‌سترێنه‌وه و هه‌موو میلاك و موڵك و ماف ئیلتیزامێكیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قائیعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراقهۆیه پێویسته‌كانی دهرچوواندنیلهبهر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له نوێ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی به پێی یاسایه‌ك كه له په‌رله‌مان ده‌رچووه داناوه، تا به‌رپرسیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و سامانانه بگرێته ئه‌ستۆ و، له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له رێگه‌ی چالاكی و كرده‌وه‌كانی كۆمپانیا و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و رۆیشتن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه هاوچه‌رخه‌كاندا، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسا ژماره(21)ی ساڵی /2003 تایبەت بەمادده‌ی (156)له یاسای سزاكانی عیراقیی ژماره(111)ی ساڵی (1969)ی هه‌موار كرا‌و له كار ده‌خرێ و،ئه‌مه‌ی خواره‌وه،له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا جێگای ده‌گرێته‌وه | ٦
یاسا ژماره(21)ی ساڵی /2003 تایبەت بەمادده‌ی (156)له یاسای سزاكانی عیراقیی ژماره(111)ی ساڵی (1969)ی هه‌موار كرا‌و له كار ده‌خرێ و،ئه‌مه‌ی خواره‌وه،له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا جێگای ده‌گرێته‌وه | ٦
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراقژمارەی دەرهێنان: 21رۆژی دەرهێنان: 27/9/2003پشت بە حوکمەکانی برگە (1) ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1) ی هەموارکراوی ساڵی (1992) و ، لەرسەر داوای ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق، ئەنجومەن لە دانیشتنی رۆژی (25/9/2003)ی‌دا بریاری بە یاساکاری کردنی ئەم یاسایەی خوارەوەی دا: یاسا ژماره(21)ی ساڵی /2003مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی (156)له یاسای سزاكانی عیراقیی ژماره(111)ی ساڵی (1969)ی هه‌موار كرا‌و له كار ده‌خرێ و،ئه‌مه‌ی خواره‌وه،له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا جێگای ده‌گرێته‌وه:(هه‌ركه‌سێ به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌بێ، ببێ له كارێكدا تێوه‌گلێ به مه‌به‌ستی زیاندان له ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ببێته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه، به به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تا یان به به‌ندكردنی كاتی سزا ده‌درێت.مادده‌ی دووه‌م:له مادده‌ی (157)ــه‌وه تا ده‌گاته مادده‌ی (189) له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969)ی هه‌مواركراو كه تایبه‌تن به جه‌ریمه گه‌لی زیانبه‌خش به ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا له كار ده‌خرێت.مادده‌ی سێیه‌م :له مادده‌ی (190)ــه‌وه تا ده‌گاته مادده‌ی (195) و له مادده‌ی (198) یشه‌وه تا ده‌گاته مادده‌ی (219) له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969)ی هه‌مواركراو كه تایبه‌تن به جه‌ریمه‌گه‌لی زیانبه‌خش به ئاسایشی ناوه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت،له هه‌رێمی كوردستاندا له كار ده‌خرێن.مادده‌ی چواره‌م: مادده گه‌لی (223، 224، 225، 227، 228) له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969)ی هه‌مواركراو كه تایبه‌تن به جه‌ریمه‌گه‌لی دژ به ده‌سه‌ڵاتی گشتی له هه‌رێمی كوردستاندا له كار ده‌خرێن.مادده‌ی پێنجه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ركار.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانییه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاوەیس سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان - عێراق ...
ياساى ژماره (14)ی ساڵی 2002به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی مادده‌گه‌لی (128، 130، 131)ی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌موار كراوی ساڵی 1996 به پۆزشی (مه‌عزه‌ره‌تی) یاسایی سزا سووك كه‌ر له قه‌ڵه‌م نادرێت | ١٧
ياساى ژماره (14)ی ساڵی 2002به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی مادده‌گه‌لی (128، 130، 131)ی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌موار كراوی ساڵی 1996 به پۆزشی (مه‌عزه‌ره‌تی) یاسایی سزا سووك كه‌ر له قه‌ڵه‌م نادرێت | ١٧
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 14رۆژی ده‌رهێنان: 14/8/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی لة ئةندامانى ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق و داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی نائاسایی ژماره (2)ی رۆژی (13/8/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:ياساى ژماره (14)ی ساڵی 2002مادده‌ی یه‌كه‌م:تێوه‌گلان له تاوانی ده‌رهه‌ق به ئافره‌تدا، به بیانووی هۆكاری شه‌ریف، بۆ مه‌به‌ستی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی مادده‌گه‌لی (128، 130، 131)ی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌موار كراوی ساڵی 1996 به پۆزشی (مه‌عزه‌ره‌تی) یاسایی سزا سووك كه‌ر له قه‌ڵه‌م نادرێت.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی حه‌ڤده:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می هه‌مواری جێبه‌جێكردنی یاسای هاتووچۆی ژماره (86)ی ساڵی 2004 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | ٦
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می هه‌مواری جێبه‌جێكردنی یاسای هاتووچۆی ژماره (86)ی ساڵی 2004 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | ٦
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقژمارهی ده‌رچوون: 5مێژووی ده‌رچوون: 31/1/2018پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه په‌رله‌مان له دانیشتی ئاسایی ژماره (6)ی رۆژی 31/1/2018 ئه‌نجامیداوه و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دراوه، بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسای دا:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می هه‌مواری جێبه‌جێكردنی یاسای هاتووچۆی ژماره (86)ی ساڵی 2004 له هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی (1):ده‌قی به‌شی ژماره (21)ی یاسای هاتووچۆ هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك سوارۆیه‌ك (مركبه) به‌بێ مۆڵه‌تی لێخورین یان به مۆڵه‌تێكی لێخورینی لی راكێشراوه، یان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، یان ناتایبه‌ت به جۆری سوارۆیه‌كه لێبخورێت ئه‌وا به پێبژاردنێك له (250000) دووسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (1000000) یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت سزا ده‌درێت و، ئه‌و كه‌سه‌ی سوارۆیهكهی له‌به‌رده‌سته (خاوه‌نی بێت یان له ژێر ده‌ستی بێت) هه‌مان سزا ده‌درێت ئه‌گه‌ر رێگه بدات كه‌سێكی نامۆڵهتدراو به لێخورین ئه‌م سوارۆیه لێبخورێت.دووه‌م: له حاڵه‌تی دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌و مادده‌یه ده‌قی له‌سه‌ر كراوه ئه‌وا سزاكه ده‌بێته به‌ند كردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (1) یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێت و له (3) سێ مانگ زیاتر نه‌بێت و، پێبژاردنێك له (250000) دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.مادده‌ی (2):ده‌قی به‌شی ژماره (22)ی یاسای هاتووچۆ هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك له ژێر كاریگه‌ری مادده‌یه‌كی سه‌رخۆشكار (مسكر) یان هۆشبه‌ر (مخدر) سوارۆیه‌ك (مركبه) لێبخورێت ئه‌وا به به‌ند كردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له (3) سێ مانگ و زیاتر نه‌بێت له (6) شه‌ش مانگ یان به پێبژاردنێك كه له (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (1500000) یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت سزا ده‌درێت و، مۆڵه‌تی لێخورینهكهی لێ راده‌كێشرێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ مانگ زیاتر نه‌بێت.دووه‌م: له حاڵه‌تی دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قی له‌سه‌ر كراوه، ئه‌وا سزاكه‌ی ده‌بێته به‌ند كردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له (6) شه‌ش مانگ و زیاتر نه‌بێت له یه‌ك ساڵ، یان به پێبژاردنێك كه له (2000000) دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له‌گه‌ڵ لێ راكێشانی مۆڵه‌تی لێخۆڕینهكهی بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.سێیه‌م: له‌كاتی ئه‌نجامدانه‌وه‌ی تاوانه‌كه بۆ زیاتر له دووجار سه‌ره‌ڕای ئه‌و سزایانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌و مادده‌یه‌دا هاتووه و لێراكێشانی مۆڵه‌تی لێخورینه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌بێت كه له (3) سێ ساڵ زیاتر نه‌بێت.چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی په‌یوه‌ندار له ده‌ركردنی بڕیاری لێراكێشانی مۆڵه‌تی لێخورین ئاگادار بكاته‌وه له‌دوای بنبڕبوونی حوكمی تاوانباركردنه‌كه.مادده‌ی (3): ده‌قی به‌شی ژماره (23) ی یاسای هاتووچۆ هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك به‌هۆی لێخوڕینی سوارۆیه‌ك ببێته مایه‌ی ئازار یان نه‌خۆشی گه‌وره (اژی او مرچ جسیمین) یان په‌ككه‌وته‌یی (عاهه) هه‌میشه‌یی بۆ كه‌سانی دیكه، یان سه‌روه‌ت و سامانیان له‌به‌ر ره‌چاو نه‌كردنی یاسا و پێره‌وو رێنماییه‌كان، ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له (2) دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له (750000) حه‌فت سه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (1500000) یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت سزا ده‌درێت له‌گه‌ڵ لێراكێشانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لێخورینه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه ئه‌نجامدرابوو له كاتی لێخورینی سوارۆیه‌كه به سه‌ركێشی (رعونه)، یان بێ باكی (استهتار)، یان شوفێره‌كه له ژێر كاریگه‌ری مادده‌یه‌كی سه‌رخۆشكار (مسكر)، یان هۆشبه‌ر (مخدر) بوو بێت، یان یارمه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌دابێت كه‌وا تاوانی لێكراوه، یان داوای یارمه‌تی نه‌كردبێت بۆی له‌گه‌ڵ بوونی توانای یارمه‌تیدانی، ئه‌وا سزاكه‌ی ده‌بێته به‌ندكردن (الحبس) بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له (3) سێ ساڵ زیاتر نه‌بێت و یان به پێبژاردنێك كه له (1000000) یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و و له (1500000) یه‌ك ملیۆن وپێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، یان به هه‌ردوو سزایه‌كه له‌گه‌ڵ لێراكێشانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لێخورین بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێت.سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی په‌یوه‌ندار له ده‌ركردنی بڕیاری لێراكێشانی مۆڵه‌تی لێخورین ئاگادار بكاته‌وه له‌دوای بنبڕبوونی حوكمی تاوانباركردنه‌كه.مادده‌ی (4):وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی مادده كحولیه‌كان له له‌شی شوفێر ده‌رده‌كات.مادده‌ی (5):كار به هیچ ده‌قێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی (6):ئه‌م یاسایه له‌دوای تێپه‌ربوونی (30) سی رۆژ به‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه پیاده ده‌كرێت كه له دوای به‌ركاربوونی ئه‌نجام ده‌درێن.بێگەرد دڵشاد شکرللە جعفر ابراهیم ئیمینکی یوسف محمد صادق سکرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق کوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچواندنبه له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی هاتۆته ئاراوه دوای ده‌رچوونی یاسای هاتووچۆی ژماره (86)ی ساڵی 2004 له پێناو سنوردار كردن وكه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ و پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتیان وگونجاندنی له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی یاساكه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می هه‌مواری جێبه‌جێكردنی یاسای هاتووچۆی ژماره (86)ی ساڵی 2004 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | ٦
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می هه‌مواری جێبه‌جێكردنی یاسای هاتووچۆی ژماره (86)ی ساڵی 2004 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | ٦
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقژمارهی ده‌رچوون: 5مێژووی ده‌رچوون: 31/1/2018پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه په‌رله‌مان له دانیشتی ئاسایی ژماره (6)ی رۆژی 31/1/2018 ئه‌نجامیداوه و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دراوه، بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسای دا:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می هه‌مواری جێبه‌جێكردنی یاسای هاتووچۆی ژماره (86)ی ساڵی 2004 له هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی (1):ده‌قی به‌شی ژماره (21)ی یاسای هاتووچۆ هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك سوارۆیه‌ك (مركبه) به‌بێ مۆڵه‌تی لێخورین یان به مۆڵه‌تێكی لێخورینی لی راكێشراوه، یان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، یان ناتایبه‌ت به جۆری سوارۆیه‌كه لێبخورێت ئه‌وا به پێبژاردنێك له (250000) دووسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (1000000) یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت سزا ده‌درێت و، ئه‌و كه‌سه‌ی سوارۆیهكهی له‌به‌رده‌سته (خاوه‌نی بێت یان له ژێر ده‌ستی بێت) هه‌مان سزا ده‌درێت ئه‌گه‌ر رێگه بدات كه‌سێكی نامۆڵهتدراو به لێخورین ئه‌م سوارۆیه لێبخورێت.دووه‌م: له حاڵه‌تی دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌و مادده‌یه ده‌قی له‌سه‌ر كراوه ئه‌وا سزاكه ده‌بێته به‌ند كردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (1) یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێت و له (3) سێ مانگ زیاتر نه‌بێت و، پێبژاردنێك له (250000) دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.مادده‌ی (2):ده‌قی به‌شی ژماره (22)ی یاسای هاتووچۆ هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك له ژێر كاریگه‌ری مادده‌یه‌كی سه‌رخۆشكار (مسكر) یان هۆشبه‌ر (مخدر) سوارۆیه‌ك (مركبه) لێبخورێت ئه‌وا به به‌ند كردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له (3) سێ مانگ و زیاتر نه‌بێت له (6) شه‌ش مانگ یان به پێبژاردنێك كه له (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (1500000) یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت سزا ده‌درێت و، مۆڵه‌تی لێخورینهكهی لێ راده‌كێشرێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ مانگ زیاتر نه‌بێت.دووه‌م: له حاڵه‌تی دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قی له‌سه‌ر كراوه، ئه‌وا سزاكه‌ی ده‌بێته به‌ند كردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له (6) شه‌ش مانگ و زیاتر نه‌بێت له یه‌ك ساڵ، یان به پێبژاردنێك كه له (2000000) دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له‌گه‌ڵ لێ راكێشانی مۆڵه‌تی لێخۆڕینهكهی بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.سێیه‌م: له‌كاتی ئه‌نجامدانه‌وه‌ی تاوانه‌كه بۆ زیاتر له دووجار سه‌ره‌ڕای ئه‌و سزایانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌و مادده‌یه‌دا هاتووه و لێراكێشانی مۆڵه‌تی لێخورینه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌بێت كه له (3) سێ ساڵ زیاتر نه‌بێت.چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی په‌یوه‌ندار له ده‌ركردنی بڕیاری لێراكێشانی مۆڵه‌تی لێخورین ئاگادار بكاته‌وه له‌دوای بنبڕبوونی حوكمی تاوانباركردنه‌كه.مادده‌ی (3): ده‌قی به‌شی ژماره (23) ی یاسای هاتووچۆ هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك به‌هۆی لێخوڕینی سوارۆیه‌ك ببێته مایه‌ی ئازار یان نه‌خۆشی گه‌وره (اژی او مرچ جسیمین) یان په‌ككه‌وته‌یی (عاهه) هه‌میشه‌یی بۆ كه‌سانی دیكه، یان سه‌روه‌ت و سامانیان له‌به‌ر ره‌چاو نه‌كردنی یاسا و پێره‌وو رێنماییه‌كان، ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له (2) دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له (750000) حه‌فت سه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (1500000) یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت سزا ده‌درێت له‌گه‌ڵ لێراكێشانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لێخورینه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه ئه‌نجامدرابوو له كاتی لێخورینی سوارۆیه‌كه به سه‌ركێشی (رعونه)، یان بێ باكی (استهتار)، یان شوفێره‌كه له ژێر كاریگه‌ری مادده‌یه‌كی سه‌رخۆشكار (مسكر)، یان هۆشبه‌ر (مخدر) بوو بێت، یان یارمه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌دابێت كه‌وا تاوانی لێكراوه، یان داوای یارمه‌تی نه‌كردبێت بۆی له‌گه‌ڵ بوونی توانای یارمه‌تیدانی، ئه‌وا سزاكه‌ی ده‌بێته به‌ندكردن (الحبس) بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له (3) سێ ساڵ زیاتر نه‌بێت و یان به پێبژاردنێك كه له (1000000) یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و و له (1500000) یه‌ك ملیۆن وپێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، یان به هه‌ردوو سزایه‌كه له‌گه‌ڵ لێراكێشانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لێخورین بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێت.سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی په‌یوه‌ندار له ده‌ركردنی بڕیاری لێراكێشانی مۆڵه‌تی لێخورین ئاگادار بكاته‌وه له‌دوای بنبڕبوونی حوكمی تاوانباركردنه‌كه.مادده‌ی (4):وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی مادده كحولیه‌كان له له‌شی شوفێر ده‌رده‌كات.مادده‌ی (5):كار به هیچ ده‌قێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی (6):ئه‌م یاسایه له‌دوای تێپه‌ربوونی (30) سی رۆژ به‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه پیاده ده‌كرێت كه له دوای به‌ركاربوونی ئه‌نجام ده‌درێن.بێگەرد دڵشاد شکرللە جعفر ابراهیم ئیمینکی یوسف محمد صادق سکرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق کوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچواندنبه له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی هاتۆته ئاراوه دوای ده‌رچوونی یاسای هاتووچۆی ژماره (86)ی ساڵی 2004 له پێناو سنوردار كردن وكه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ و پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتیان وگونجاندنی له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی یاساكه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2015 یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێ كردنی یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان | ٣
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2015 یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێ كردنی یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان | ٣
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (7)ی رۆژی 7/4/2015 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2015 یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێ كردنی یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستانماددهی (1): كاركردن به حوكمی مادده‌ی (409)ی یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی سالی 1969ی هه‌مواركراو، راده‌گیرێت.مادده‌ی (2): پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (3):ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیهكانی دهرچواندنلهپێناو چه‌سپاندنی دادگه‌ری و هێنانه كایه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی دوور له توند‌و تیژی و جیاكاری ره‌گه‌زی ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2017یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 8
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2017یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 8
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (2)ی رۆژی 6/12/2017 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2017یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان- عێراقماددهی (1):مادده‌ی (سێ یه‌م) له یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ری ژماره (87) ساڵی (1979)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عێراق له كار ده‌وه‌ستێنرێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه:یه‌كه‌م: ئه‌و گرێ به‌ستانه‌ی به كرێدانی خانووبه‌ره بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون یان غه‌یری نیشته‌جێ بوون كه دوای 15/7/2008 گرێ دراون، ده‌كه‌ونه ژێركاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40) ساڵی 1951ی هه‌مواركراو.دووه‌م: ئه‌و گرێ به‌ستانه‌ی به‌كرێدانی خانووبه‌ره بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون یان غه‌یری نیشته‌جێ بوون پێش 15/7/2008 گرێ دراون و،ماوه‌كه‌یان كۆتایی پێهاتووه، ده‌كه‌ونه ژێركاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40) ساڵی 1951ی هه‌مواركراو، به‌مه‌رجی پابه‌ندكردنی (الزام) به كرێدهر و كرێچی به گرێدانی گرێبه‌ستێكی به‌كرێدانی نوێ كه ماوه‌كه‌ی له چوار ساڵ كه‌متر نه‌بێت، به‌كرێ یه‌ك كه هه‌ردوو لا له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون.مادده‌ی (2):یه‌كه‌م:ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی گرێبه‌سته‌كه رێك نه‌كه‌وتن له‌سه‌ر بری كرێ كه به پێ مادده‌ی (1/دووه‌م) له‌م یاسایه داهاتووه، هه‌ردوو لایه‌ن یان لایه‌كیان مافی هه‌یه په‌نا به‌رێته به‌ر دادگاكانی به‌رایی بۆ مه‌به‌ستی دیاركردنی بڕی كرێ كه له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌ك كه پێك دێت به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری دادگاكه و ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باجی خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند.دووه‌م:بِریاری لیژنه‌ی پێك هێنراو به پێ ی برگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه شیاوی پێداچوونه‌وه‌یه له لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه له ماوه‌ی ( 15) پانزه ڕۆژ له رۆژی دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه، و بڕیاری ده‌رچوو به بن بڕ داده‌نرێت.مادده‌ی (3): یه‌كه‌م: حوكمی مادده‌كانی (1) و مادده‌ی (2) ی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و داوایانه‌ی كه له‌به‌رده‌م دادبیندان یان بڕیاری چۆڵكردنیان بۆ ده‌رچووه وه پله‌ی بن بڕیان وه‌رنه‌گرتووه.دووه‌م: وه‌ستاندنی جێبه‌جێكردنی (ایقاف تنفیژ) حوكمه‌كانی چۆڵ كردن كه پله‌ی بن بڕیان وه‌رگرتووه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2008 ده‌رچوون له ماوه‌ی به‌ركاربوونی، جێبه‌جێ كراون (منفژه) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی جێبه‌جێ كردن.مادده‌ی (4):مادده‌ی (چواره‌م) له یاسای به‌كرێدانی خانوو به‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان - عیراق له‌كار ده‌وه‌ستێنرێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:یه‌كه‌م: نابێ ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (1/دووه‌م) ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌م رێژانه‌ی خواره‌وه زیاتربن: (4%) چوار له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان شوققانه‌ی بۆ نیشته‌جی بوون ئاماده‌كراون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌كرێ ده‌درێن.(6%) شه‌ش له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه ژوور، ژوور بۆ نیشته‌جی به‌كرێ ده‌درێن. (6%) شه‌ش له سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان شوققانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌جی به‌كرێ دهدرێندووهم: مه‌به‌ست له به‌های گشتی خانووبه‌ره له‌م یاسایه‌دا كۆی به‌های زه‌وییه‌كه‌و بیناكه‌یه له‌و كاته‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی دارایی بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یخه‌مڵێنێ.مادده‌ی (5): یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2008 و یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2010 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی (6): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.مادده‌ی (7): پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی (8): ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه. جعفر إبراهیم ئێمینكی جێــگری ســـهرۆكی په‌رله‌مـانی كوردستان - عیراقهۆیهكانی دهرچوواندنبه له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گۆڕانكاری و گرفته ئابووری و كۆمهڵاتیانهی هاتۆته ئاراوه، له پێناوی هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و هاوسه‌نگی له نێوان به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لایه‌نی گرێ به‌ستی بهكرێدان و بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌سازی له بار بۆ گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا. ...