یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2010 یاسای پێشینه‌ی هاوسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا | 10
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2010 یاسای پێشینه‌ی هاوسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (23)ی رۆژی 30/12/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2010 یاسای پێشینه‌ی هاوسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقداماددهی یه‌كه‌م:حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ساڵانه بڕه پاره‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كات، بۆ دابین كردنی پێشینه‌ی هاوسه‌ری بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن وه‌ریبگرن.مادده‌ی دووه‌م:پێشینه‌ی هاوسه‌ری به‌گوێره‌ی ئه‌م بنه‌مایانه ده‌درێت: یه‌كه‌م: ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی داوای پێشینه ده‌كات، هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بێت و تێیدا نیشته‌جێ بێت.دووه‌م: داواكاری پێشینه ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی ته‌واو كرد بێت.سێیه‌م: ده‌بێ گرێبه‌ستی هاوسه‌ریی له‌لای دادگاكانی تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێم كرد بێت.چواره‌م: نابێ سوودی له پێشینه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوسه‌ری وه‌رگرت بێت.پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بوو نابێ خاوه‌ن پله‌ی تایبه‌ت بێ.شه‌شه‌م: ژن و پیاو بۆ مه‌به‌ستی مافی پێشینه به‌یه‌ك كه‌س داده‌ندرێن.مادده‌ی سێیه‌م: ساڵانه پێشینه‌ی هاوسه‌ری به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئابووریدا ده‌گونجێت، له بودجه‌ی گشتیدا دیاری ده‌كرێت.مادده‌ی چواره‌م:هیچ سوودێكی یاسایی ناچێته سه‌ر پێشینه‌ی خه‌رج كرا‌و.مادده‌ی پێنجه‌م: له حاڵه‌تی مردنی داواكاری پێشینه به‌ر له دانه‌وه‌ی، میراتگره‌كانی له بڕی پێشینه یان ئه‌وه‌ی كه لێ ماوه ده‌به‌خشرێت.مادده‌ی شه‌شه‌م: له حاڵه‌تی ته‌ڵاق یان جیابوونه‌وه یان به‌تاڵ كردنی گرێبه‌ستی هاوسه‌ری له نێوان ژن و مێرد، پێشینه‌ی خه‌رج كرا‌و له داواكاره‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێته‌وه، كه به قه‌رزێكی نایاب داده‌نرێت، به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاساكانی كار پێ كرا‌و له هه‌رێم سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی حكومه‌ت.مادده‌ی حه‌وته‌م: كه‌س مافی پێشینه‌ی نییه بێ له‌وانه‌ی یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی هاوسه‌رییانه.مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایهخێزان بناغه‌ی كۆمه‌ڵه، گرفتی پێكهێنانی و هاوسه‌ری له هه‌لومه‌رجی ئێستادا بووه‌ته كێشه‌یه‌كی به‌رجه‌سته، كه توێژێكی فراوانی لاوانی فه‌رمانبه‌ر و هاووڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت ده‌گرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر هاووڵاتییه‌ك مافی هاوسه‌ری و پێكهێنانی خێزانی هه‌یه و، له پێناو سووك كردنی باری ئه‌م كێشه‌یه، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2013 یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای ئیمتیازاتی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادی ژماره (80)ی ساڵی 2012 ئیتیحادی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 7
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2013 یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای ئیمتیازاتی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادی ژماره (80)ی ساڵی 2012 ئیتیحادی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 7
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (35)ی رۆژی 30/6/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2013 یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای ئیمتیازاتی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادی ژماره (80)ی ساڵی 2012 ئیتیحادی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی یه‌كه‌م:جێبه‌جێكردنی یاسای (ئیمتیازاتی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادی) حكومه‌تی ئیتیحادی، ژماره (80)ی ساڵی 2012، و كاركردن به ئه‌حكامه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.مادده‌ی دووه‌م:ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم شوێنی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێك كه له یاسای ژماره (80)ی ساڵی 2012دا ناویان هاتووه.مادده‌ی سێیه‌م: ئیمتیازات و ده‌سكه‌وته داراییه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه له بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم خه‌رج ده‌كرێت.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم رێنمایی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له به‌رواری (1/1/2013) جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق...
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1999یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 27
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1999یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 27
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1999یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 34مێژووی بڕیار: 19/12/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 19/12/1999 ی‌دا یاسا كاری كردووه، بریاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا. یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1999یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهشی یه‌كه‌م(پێناسه‌كان)مادده‌ی (1):مه‌به‌ست له‌م گوزارشت و زاراوانه‌ی خواره‌وه ئه‌م مانایانه‌ن كه به‌رامبه‌ریان نووسراوه.یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان.سێیه‌م: سندووق: سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران.چواره‌م: ده‌سته‌ی سندووق: ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زرێندراوه.به‌شی دووهمحوكمه گشتییهكانماددهی (2):یه‌كه‌م: له‌باره‌گای سه‌ندیكا سندووقێك بۆ خانه‌نشینی پارێزه‌ران داده‌مه‌زرێت به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داهات و خه‌رجیه‌كانی ده‌ست نیشان ده‌كرێ و له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌برێت.دووه‌م: سندوقی خانه‌نشینی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه، مه‌به‌سته‌كه‌ی دابینكردن و سه‌رف كردنی مافی خانه‌نشینییه بۆ پارێزه‌ره‌كان و بۆ ئه‌ندامانی خیزانهكانیان دوای مردنیان.سێیه‌م: هه‌موو پارێزه‌رێكی ئه‌ندام له سه‌ندیكا به به‌شداربووی سندووق داده‌نرێ له‌پاش ئه‌وه‌ی ئابوونه و ره‌سمه یاساییه‌كان ده‌دات.مادده‌ی (3):یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی سندوق له (3) ئه‌ندامی ئه‌سڵی و (3) یه‌ده‌گ به‌م جۆره پێك دێت:دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یه‌كێكیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌یان پاڵێوێت.دوو فه‌رمانبه‌ر به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌ت یه‌كێكیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، وه‌زیری دارایی و ئابووری دایان ده‌مه‌زرێنێ بۆ یه‌ك ساڵ و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه.دوو پارێزه‌ر به پله‌ی راوێژكار یه‌كیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، نه‌قیب ده‌یان پاڵێوێ.دووه‌م: نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه ده‌كات و له‌به‌رده‌م دادگاكان و فه‌رمانگه و كه‌سه سروشتی و مه‌عنه‌ویه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.مادده‌ی (4):یه‌كه‌م: ده‌سته، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:دابین كردنی داهاته‌كانی سندوق و به‌كارهێنانیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.چه‌سپاندنی ماوه‌ی ده‌ستدانه پارێزه‌ری و حیساب كردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له فه‌رمانبه‌ری به‌سه‌ری بردووه و كاری بۆی كردووه بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی.خانه‌نشین كردنی پارێزه‌ران به‌پێی حوكمی ئه‌و یاسایه.ته‌رخانكردنی مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ پارێزه‌ران یان بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان دوای مردنیان.دامه‌زراندنی كارمه‌ندان بۆ ڕواندنی كاروباری ده‌سته.ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی سندوق و ناردنی بۆ وه‌زاه‌ت بۆ ڕاستاندنی.رێكخستنی بودجه‌ی مانگانه‌ی سندوق.ده‌رچواندنی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری به‌رێوه‌بردنی كاروباری سندوق.دووه‌م: ده‌سته بۆی هه‌یه هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات به سه‌رۆكه‌كه‌ی یان یه‌كێك له دوو ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانی.به‌شی سێیه‌م(حوكمه داراییه‌كان)مادده‌ی (5):داهاته‌كانی سندوق له‌م سه‌رچاوانی خواره‌وه پێك دێن:ئابونه‌ی به‌شداربوونی پارێزه‌ران له سندوقدا.ئه‌و پوولانه‌ی تایبه‌تن به سندوقه‌كه.ئه‌و رێژه سه‌دییانه‌ی له كرێی ماندوبوونی پارێزه‌ران له داواكان و راوێژپێكردنی یاسایی وه‌رده‌گیرێ.به‌خششه جۆراو جۆره‌كان به ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندی داره‌كان.ده‌ستگیرۆیی و یارمه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.مادده‌ی (6):یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك به ناوی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری خرایه سه‌ر ماوه‌ی كاركردنه‌كه‌ی له‌و مێژووه‌وه حیساب ده‌كرێ كه داوای خستنه سه‌ری كردووه بۆ حیساب كردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی له بڕی ده‌یدات به‌پێی ئه‌م یاسایه.دووه‌م:ده‌بێ ده‌سته پێره‌وێك ده‌ربچوێنێ بڕی ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی تیایدا به گوێره‌ی پێره‌وه داراییه كارپێكراوه‌كان ده‌ستنیشان بكات.ده‌سته ده‌بی خشته‌یه‌ك رێك بخات و تیایدا هه‌موو ئه‌و موعامه‌لانه دیاری بكات كه پوول لێدان ده‌یان گرێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌هاكانیانه‌وه (ئهقیام)ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان له‌و خشته‌یه‌دا هاتووه كه ده‌سته رێكی ده‌خات ده‌بێ پوول له‌و ئه‌وراقانه بده‌ن كه تیایدا نووسراون به‌پێی ئه‌و به‌هایانه‌ی به‌رامبه‌ریان تۆمار كراون.سێیه‌م: پارێزه‌ر ئابونه‌ی به‌شدار بوون به یه‌ك جار پێش كۆتایی هاتنی دوا مانگی هه‌ر ساڵێك ده‌دات و له باری دواكه‌وتنی له واده‌ی دیاری كرا‌و به رێژه‌ی (50%)ی ئابونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی ده‌خرێته سه‌ر.چواره‌م: سه‌ندیكا بۆی نییه ناسنامه‌ی پارێزه‌ر نوێ بكاته‌وه ئه‌گه‌ر ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سندوقی كه‌وتبێته سه‌ر بۆ ساڵی پێشوو یان ئه‌و قستانه‌ی نه‌دابێت كه له ساڵه‌كانی پێشتره‌وه كه‌توونه‌ته سه‌ری.پێنجه‌م: ده‌سته به‌هۆی وه‌زراه‌ته‌وه پوولی پارێزه‌ری ده‌رده‌چوێنێ و بۆیشی هه‌یه له بڕی پوول رسم وه‌ربگرێ ئه‌گه‌ر نه‌كرا پوول ده‌رچوێنرێ و ده‌سته پاره‌ی چاپكردنه‌كه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.شه‌شه‌م: سه‌رپێچی كاری حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (3) سێیه‌می ئه‌م مادده‌یه به‌و سزایانه‌ی له یاسایی رسمی پوولدا هاتوون سزا ده‌درێت و ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ش كه ده‌سه‌پێنرێت ده‌چێته سندوقه‌كه‌وه.حه‌وته‌م: پێویسته فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كان و كه‌سه مه‌عنه‌وییه‌كان ئه‌و رێژه یاساییه له پاره‌ی ماندووبوونی پارێزه‌ره‌وه راوێژ پێكردنی بگێڕنه‌وه و راسته‌وخۆ بینێرن بۆ سندووق.هه‌شته‌م: فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمدا له لێدانی پوول له ئه‌وراقی تایبه‌ت به مامهڵهتهكانیانهوه دهبووردرین.مادده‌ی (7):ده‌سته نابێ داهاته‌كانی سندوق وه‌به‌ر بێنێ ته‌نیا به‌م رێگایانه نه‌بێ:یه‌كه‌م: له بانگ دانان به‌پێی ئه‌و رێگه و رێژه و قازانجانه‌ی به‌چاكیان ده‌زانێت.دووه‌م: كڕینی سه‌نه‌داتی حكومه‌تی و حه‌واله‌ی خه‌زێنه‌یی.سێیه‌م: قه‌رزدان به ده‌زگاكان به قازانج به پشتگیری وه‌زیری دارایی و ئابووری له هه‌رێم یاخود یه‌ك له بانكه‌كان به ماوه‌یه‌ك له سێ ساڵ ره‌ت نه‌كات.چواره‌م: سوود وه‌رگرتن له‌و خانووبه‌رانه‌ی كه عائیدی سندوقن.مادده‌ی (8):یه‌كه‌م: نابێ خه‌رجی ساڵانه له (85%)ی داهاتی ساڵانه‌ی سندوق ره‌ت بكات و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌بێته یه‌ده‌گ بۆی.دووه‌م: ده‌ست له یه‌ده‌گ نادرێ ته‌نیا مه‌گه‌ر(عه‌جز)ێكی كتوپڕ رووبدات و پێویست بكات پڕ بكرێته‌وه.مادده‌ی (9):ماڵ و پاره و قازانج و داهاته‌كانی سندووق باجی ده‌رامه‌ت و باجی عه‌قار و ڕه‌سمی پوول و ره‌سمی نۆمار كردنی عه‌قار (خانووبوره) نایگرێته‌وه.مادده‌ی (10):یه‌كه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی قه‌رزارن ده‌بێ ئه‌و قه‌رزانه‌ی بۆ سندوق له‌سه‌ریانه بیده‌نه‌وه ئه‌ویش له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له كاركردن به‌م یاسایه.دووه‌م: بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كانی سندووق یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه حكومییه‌كان پیاده ده‌كرێت.به‌شی چوارهملقی یهكهمخانهنشین كردنماددهی (11):ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ناوی له تۆماری پارێزه‌ران تۆمار كراوه بۆی هه‌یه له یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه داوا بكات خانه‌نشین بكرێ:یه‌كه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی تیایدا شایانی خانه‌نشینی ده‌بێت، (25) بیست و پێنج ساڵ یاخود زیاتر بێت به‌رده‌وام بێ یان به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ بێ و، به‌پێی تۆماری پێشینه‌ی.دووه‌م: ده‌بێ ئه‌و ماوه‌ی خانه‌نشینی لێ ده‌كه‌وێ (15) پانزه ساڵ یاخود پتر بێت به به‌رده‌وامی یان به پچڕ پچڕ بێ و توانای كاری پارێزه‌ریی نه‌مابێ (عاجز) به‌مه‌رجێ ئه‌و (عجز) نه‌توانینه به راپۆرتێكی پزیشكی ره‌سمی بسه‌لمێنێ.سێیه‌م: ده‌بێ شه‌ست و سێ ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ و خزمه‌تیشی كه مافی خانه‌نشینی لێ ده‌كه‌وێت له (15) پازده ساڵی به‌رده‌وام یاخود پچڕ پچڕ كه‌متر نه‌بیت.مادده‌ی (12):ئه‌گه‌ر له‌نێوان ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پارێزه‌ر تیایدا شایانی خانه‌نشین بوون ده‌بێ به‌پێی مادده (11) ماوه‌یه‌ك هه‌بێ كه خرابێته سه‌ر ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ریی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، بۆ ئه‌و پارێزه‌ره نییه داوای خانه‌نشین بوون بكات ته‌نیا دوای ماوه‌یه‌ك نه‌بێت كه له (5) ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ له مێژووی ده‌رچوونی بڕیاری خستنه سه‌ره‌كه‌وه جگه له باری عه‌جزه‌كه.مادده‌ی (13):یه‌كه‌م: پارێزه‌ر خانه‌نشین ده‌كرێ ئه‌گه‌ر به راپۆرتێكی لێژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمیی سه‌لمێنرا كه تووشی نه‌خۆشییه‌ك بووه په‌كی خستووه كاری پارێزه‌ری بكات.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر پێش ته‌واو كردنی (25) ساڵ له كاری پارێزه‌ریدا مرد، ئه‌وا مووچه‌ی+ خانه‌نشینی به‌پێی ساڵه‌كانی ئیشكردنی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه.سێیه‌م: ماوه‌ی كاركردنی پارێزه‌ر به (15) پازده ساڵ حیساب ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو پێش ئه‌و ماوه‌یه مرد یاخود به راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمی سه‌لمێنرا كه تووشی نه‌خۆشییه‌ك هاتووه رێگه‌ی پارێزه‌ری كردنی لێ گرتووه مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی بۆ خۆیشی و بۆ خێزانه‌كه‌یشی له‌سه رئه‌و بنه‌مایه بۆ ده‌بڕ درێته‌وهو ئابوونه‌ی به‌شداربوونی له سه‌ندیكا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی ماوه یاساییه‌كه‌ی پێ ته‌واو كراوه لێ ناگێردرێته‌وه.مادده‌ی (14):یه‌كه‌م: ئه‌و ماوانه‌ی خواره‌وه به ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌ژمێردرێن بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر پاره‌ی ئابوونه‌ی به‌شداریكردنی له سه‌ندیكا و سندووق دابێت:ماوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه په‌كی كاری خستووه‌و ئه‌گه‌ر ماوه‌ی له (3) ساڵ پتر بوو ئه‌وا ته‌نیا (3) سێ ساڵی بۆ حیساب ده‌كرێت بۆ هه‌ر حاله‌تێكی نه‌خۆشیی به‌مه‌رجێك نه‌خۆشییه‌كه به‌راپۆرتێكی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمی بسه‌لمێنرێت.ئه‌و ماوه‌یه‌ی پارێزه‌ر له پسپۆری یاسادا به‌سه‌ری ده‌بات به‌و مه‌رجه‌ی له چوار ساڵ ره‌ت نه‌كات و به نوسین ئاگاداری سه‌ندیكاش بكاته‌وه له ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌می خوێندنه‌كه‌یدا و به مه‌رجێ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌كی زانستی له خوێندنی باڵای باوه‌رپێكراو له لایه‌ن جیهه‌تێكی ره‌سمی پسپۆرییه‌وه.ماوه‌ی (ته‌وقیف) كردنی پارێزه‌ر یان ده‌ستگیركردنی (اعتقاله) یان ده‌سته به‌ربوونی (احتجازه) له حاڵه‌تی ده‌رچوونی برَیاری كۆتایی به به‌ردانی و هه‌روه‌ها ماوه‌ی حوكم له‌سه‌ردانی به سزایه‌ك ئازادی لێ سه‌ندبێته‌وه له‌سه‌ر تاوانێكی سیاسی هه‌روه‌ها ماوه‌ی ته‌وقیف كردن یان ده‌ستگیركردن (اعتقاله) و یان ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی (احتجازه) به‌و هۆیه‌وه.ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ئه‌ندامییه‌تی ده‌سته‌ڵاتی یاسادانان و ئه‌نجومه‌نه ره‌سمییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان دا ده‌یباته سه‌ر.لقی دووه‌م(ته‌رخان كردن- التخصیص)مادده‌ی (15):مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌ره‌تی (5) پێنج دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی یه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی مانگی دوایی به مانگێكی ته‌واو داده‌نرێت.مادده‌ی (16):ده‌شێ مافه‌كانی خانه‌نشینی پارێزره‌ی هه‌ر فه‌رمانێك و هه‌ر كارێك یاخود مافی خانه‌نشینی له سندووقێكی تر پێكه‌وه كۆبكرێته‌وه به مه‌رجێك هه‌مووی تێكرا (سه‌رجه‌می له (1500) هه‌زار و پێنج سه‌د دینار پتر نه‌بێ.مادده‌ی (17)یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر یان پارێزه‌ری خانه‌نشین مرد ئه‌وه ئه‌و مافی خانه‌نشینییه‌ی كه ده‌یكه‌وێ له رۆژی مردنه‌كه‌یدا بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌و له‌م باره‌دا حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی شارستانی (مدنی) بۆ دابه‌شكردنی ڕه‌چاو ده‌كرێن.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر یان پارێزه‌ری خانه‌نشین حوكم درا به سزایه‌ك كه ئازادیی لێ ده‌سێنێته‌وه بۆ ماوه‌ی پتر له یه‌ك ساڵ ئه‌وا به‌رامبه‌ر به خۆیی و به‌رامبه‌ر به خێزانه‌كه‌ی ئه‌و حوكمانه پیاده ده‌كرێ كه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ری خانه‌نشینی حوكمدراو پیاده ده‌كرێن وه‌ك له یاسای خانه‌نشینی شارستانی دا هاتووه.مادده‌ی (18):یه‌كه‌م: خانه‌نشین كردنی پارێزه‌ر ئه‌مانه‌ی به‌دوادا دێت:گواستنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بۆ تۆماری پارێزه‌ره خانه‌نشین كراوه‌كان.نابێ هیچ كارێكی نوێ له كاره‌كانی پارێزه‌ری به‌خۆوه بگرێ له‌و رۆژه‌وه كه بڕیاری خانه‌نشین كردنه‌كه‌ی پێ راده‌گه‌یه‌نرێت جگه له هه‌ڵسانی به كاری پارێزه‌ری بۆ ئه‌وه كه‌سانه‌ی كه له مادده (24)ی یاسای پارێزه‌ری دا ناویان هاتووه.پێویسته لیسته‌یه‌ك به‌و داوایانه‌و به‌و كارانه‌ی پێی سپێردراون پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بكات به مه‌رجێك ئه‌و كارانه له ماوه‌ی شه‌ش مانگ له مێژووی پێراگه‌یاندنی بڕیاری خانه‌نشین كردنه‌كه‌ی ته‌واو بكات و ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌واوی نه‌كردن به ده‌ست له كاركێشاوه (مستقیل) داده‌نرێ و ده‌بێ نووسینگه‌كه‌ی دابخرێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ری خانه‌نشین سه‌رپێچی حوكمه‌كانی بڕگه‌كانی (2 و 3)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی كرد ئه‌وا ده‌سته یاخود ئه‌نجومه‌ن (ئینزارێكی) پێ ده‌ده‌ن كه پێویسته له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا له رۆژی پێ راگه‌یاندنی ئه‌و ئینزاره‌وه واز له‌و سه‌رپێچی كردنه بێنێ، جا ئه‌گه‌ر ئینزاره‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد ئه‌و كاته مووچه‌ی خانه‌نشینی لێ ده‌بڕدرێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه ده‌سته دیاری ده‌كات.مادده‌ی (19):پارێزه‌ر و خێزانه‌كه‌یشی دوای خۆی بۆیان هه‌یه داوای خستنه سه‌ری هه‌موو یان هه‌ندێك له‌و ماوه‌یه‌ی له فه‌رمانی میری (وه‌زیفه) یان ئیش كردن له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تی ماوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ی له پارێزه‌ری بڕاوه‌ته سه‌ر بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی جا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بووبێ یاخود پچڕ پچڕ به مه‌رجێك دوای ده‌رچوونی بووبێت له كۆلێژی ماف (حقوق) یان كۆلێژی یاسا‌و رامیاری- به‌شی یاسا و ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه ده‌خرێته سه‌ری نابێ له ماوه‌ی پارێزه‌رییه‌كه‌ی پتر بێت و له هیچ بارێكدا نابێ له (10) ده ساڵ تێپه‌رێت.مادده‌ی (20):یه‌كه‌م: پارێزه‌ر یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه مافی خانه‌نشینی ده‌كه‌وێ هه‌روه‌ها وزیری دارایی و ئابووری و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاش بۆیان هه‌یه تانووت له بڕیاره‌كانی ده‌سته بده‌ن له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به مافه‌كان و خستنه سه‌ری ماوه‌كان یاخود ره‌تیان بكه‌نه‌وه له لای ئه‌نجوومه‌نی ووردكاریی (تدقیق) كێشه‌كانی خانه‌نشینانه‌وه له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنیانه‌وه هه‌روه‌كو مافی تانوت لێدانی بڕیاری ئه‌نجومه‌نیان هه‌یه لای دادگای ته‌مییزه‌وه له ماوه‌ی (30) سی رۆژان دا له مێژووی پێ راگه‌یاندنیانه‌وه.دووه‌م: كاتێ پارێزه‌ر یان خانه‌نشین له‌لای ئه‌نجوومه‌نی لێ ووربوونهوهدا ئیعتیراز ده‌گرێت (تانووت له بڕیاره‌كه ده‌دات) بڕی (100) سه‌د دیناری وه‌كو بارمته لێ وه‌رده‌گرێت و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر هه‌قه له ئیعترازهكهیدا یان له به‌شێكیدا ئه‌وا پێی ده‌درێته‌وه.مادده‌ی (21):به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌سته مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی ده‌داته خێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له پێناو بزاڤی رزگاریخوازی كوردیدا شه‌هید بوون به مه‌رجێ له (250) دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ.به‌شی پێنجه‌م(حوكمه كۆتاییه‌كان)مادده‌ی (22):ماوه‌ی ده‌ستدانه كاری پارێزه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پاش دامه‌زراندنی لیژنه‌ی كاتیی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له 3/1/1993 دا بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه حساب ناكرێت.مادده‌ی (23):هه‌ر پارێزه‌رێكی خانه‌نشین یاخود یه‌كێك له خێزانه‌كه‌ی دا بڕا له وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ی یان له‌سه‌ردانی بۆ مه‌رامی ته‌رخانكردنی مووچه بۆی هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ ساڵ پتر بێ هه‌قه‌كه‌ی له‌و ماوه‌ی دابڕانی دا ده‌ستووتێ ته‌نها مه‌گه‌ر ساغ بێته‌وه كه دابڕانه‌كه‌ی به عوزرێكی مه‌شروع بووه‌و دواكه‌وتنیش له پێشكه‌ش كردنی به‌ڵگه‌نامه و ئه‌و زانیارییانه ده‌سته‌ی داوایان ده‌كات به دابڕان له موراجه‌عه‌كردن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م مادده‌یه داده‌نرێ.مادده‌ی (24):كاركردن به ره‌سمی تۆماركردن و ئابوونه‌ی به‌شداریكردن و غه‌رامه وه‌ك به‌ده‌لی ته‌ئمینی صحی و ره‌سمه‌كانی تر كاریان پێكراوه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پارێزه‌ران هه‌ڵده‌بژێردرێت.مادده‌ی (25): كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاودژبن.مادده‌ی (26): پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.مادده‌ی (27):ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستهكانله داوی هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق له مانگی مایسی 1992 دا كه هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه‌ی بێ وێنه بوو رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستانی عێراق به هه‌موو حزب و چینه‌كانیه‌وه تیایدا به‌شدار بوون، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق به‌و پێیه‌ی كه نوێنه‌ری شه‌رعییه‌و له لایه‌ن هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌وه هه‌ڵبژێرداوه بڕیاری له‌سه‌ر فیدرالیزم دا وه‌ك شێوازێك بۆ په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی نێوان هه‌رێم و حوكمه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا، وه‌ك باوه هه‌رێم له سایه‌ی سیسته‌می فیدرالیزم دا ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌یه بۆ رێكخستنی گه‌لێ بوار، وه له‌به‌ر پچرانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پارێزه‌رانی به‌غدا به‌هۆی كێشانه‌وه‌ی حوكمه‌تی ناوه‌ندی بۆ كارگێرییه‌كانی له هه‌رێمدا له 20/10/1991، وه ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه پارێزه‌ران له هه‌رێمدا به‌بێ یاسایه‌ك بمێننه‌وه كه مافه‌كانی خانه‌نشینیان رێك بخا، جا له پێناو رێكخستن و پاراستنی مافه‌كانیان و مافه‌كانی خێزانه‌كانیان و زامن كردنی ژیانێكی لایه‌ق به‌وان، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی راست كه چاودێری پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و دیموكراتی له هه‌رێمدا بكرێ، ئه‌م یاسایه ده‌رهێندرا....
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2000 یاسای سه‌ندیكای و ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 31
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2000 یاسای سه‌ندیكای و ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 31
یاسای سه‌ندیكای ژمێركار و ته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانیعێراقبهناوی خوای گەورە و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 36مێژووی بڕیار: 20/12/2000 "بڕیار" پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1) له ماددەی (56) و مادده‌ی (53)ی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زیری دارایی و ئابووری و ئه‌و یاساكاریيهش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (25)ی رۆژی (19/12/2000)دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2000 یاسای سه‌ندیكای و ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له ده‌سته‌واژه‌كانی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:١/هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2/سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ژمێریار و ته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.3/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.4/نه‌قیب: نه‌قیبی ژمێریار و ته‌دقیقكاران.5/تۆمار: ئه‌و تۆماره تایبه‌تییه‌ی سه‌ندیكایه كه بۆ ناونیشان نووسینی ئه‌ندامه‌كانی ئاماده‌كراوه.6/پیشه: هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌ی ژمێریاری و ته‌دقیقكردنه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.به‌شی یهكهمدامهزارندن و ئامانجهكانیدامهزراندنماددهی دووه‌م:1/ به پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایه‌ك به‌ناوی ((سه‌ندیكای ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق)) داده‌مه‌زرێ، كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌ويی ده‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و، بۆیشی هه‌یه له جه‌رگه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بۆ سه‌ندیكا بكاته‌وه.2/به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان، لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كاری پێك دێ له (15) ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ، تا هه‌ڵبژاردنی گشتيی سه‌ندیكا وسه‌رپه‌رشتی كردنی له‌ماوه‌ی (3) سێ مانگدا ئه‌نجام ده‌درێ.مادده‌ی سێیه‌م:سه‌ندیكا له پێناو وه‌دیهانينی ئه‌مانه‌دا كۆشش ده‌كا:1/به‌رز ڕاگرتنی پیشه‌كه و پاراستنی و، به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی پیشه‌یی و رۆشنبیری و ته‌قه‌نیی ئه‌ندامه‌كانی.2/له رابوونه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمدا هاوبه‌شی بكا و، شانبه‌شان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانیشدا، بۆ ره‌نگڕشتنیان هاوكاری بكات.3/رێكخستنی رێسا و شێوازی هه‌ڵسوڕاندن و، موراقهبهكردنی وه‌كارخستنی پیشه‌كه.4/هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌موو دایه‌ره و ده‌زگا و سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان و توندوتۆڵ كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌یئه ئیدارییه ئیقلیميیه‌كاندا به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه سهویه وئاستی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق باڵاتر بكا و به‌ره‌و چاكتری ببات.5/هه‌وڵ ده‌دا گیانی دۆستایه‌تی هاوپیشه‌یی (روح الزماله) و هاوكۆمه‌كی له نێوان ئه‌نداماندا به‌هێز بكا و دیفاع له مافه‌كانیان بكا و، به‌رژه‌وه‌ندیان بپارێزێ و، مشووری خزمه‌تگوزاریی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تییان بخوا وپێشكه‌شیانی بكات.6/هه‌موو وزه و توانسته‌كان و شاره‌زایی ژمێریار و ته‌دقیقكاران بۆ خزمه‌ت و پشت قایمكردنی حكومه‌تی هه‌رێم و ڕه‌گ داكوتانی پیڕۆی فیدراڵی خڕبكاته‌وه و رێكیان بخات.به‌شی دووهمخۆنوسین ـ الانتماءـ و ئهندامێتیماددهی چواره‌م:شه‌رتوشروتی ئه‌ندامێتی، ئه‌مانه‌ن:1/ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم، یان جێواری هه‌رێم بێت.2/نابێ به جینایه‌تێكی نا سیاسی، یا به جونحه‌یه‌كی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم درابێ.3/ده‌بێ يه‌كێ له‌م بڕوانامانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێ:أ/ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا.ب/ دبلۆم له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا.ج/بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی بازرگانی هه‌بێ و ماوه‌یه‌كیش له پیشه‌ی ژمێرکاری یان ته‌دقیقكردندا ئیشی كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی پێنجه‌م:1/خۆنوسین له سه‌ندیكادا، به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه بدرێ به نه‌قیب، یا به سه‌رۆكی لق له پارێزگه‌كاندا، ده‌شبێ هاوپێچ به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێویستی له‌گه‌ڵدا بێ.2/ئه‌و داواكاریی خۆنووسینه، له‌ماوه‌ی (30) سی رۆژدا، كه له رۆژی له سه‌ندیكا تۆماركردنییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن. ئه‌نجومه‌نیش هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بێ سه‌یری بكا و بیبڕێته‌وه، ده‌نا ئه‌گه‌ر ماوه‌كه به‌سه‌ربچێ و ئه‌نجومه‌ن نه‌یبڕیبێته‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا، داواكارییه‌كه به قبوڵكراو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.3/ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه، به بڕیارێكی هۆنیشانده‌ر (مسبب) داواكارییه‌كه بداته‌وه دواوه، له‌و باره‌دا، داواكاره‌كه‌ش بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا تانه له بڕیاره‌كه بدا، ئیدی بڕیار، بڕیاری داگایه و ده‌بڕدرێته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:1/ئابوونه‌ی خۆنووسین له سه‌ندیكاكه‌دا (30) سی دیناره.2/ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه بیست دیناره، ده‌بێ له ماوه‌یه‌كیشدا بدرێ، كه هه‌موو ساڵی له مانگی كانونی دووه‌م نه‌ترازێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌ندامێ له‌سه‌ر وه‌ختی (موعد) ئابوونه‌دانه‌كه دواكه‌وت، ئه‌وا، له‌سه‌دا په‌نجای ئابوونه‌ی به‌شداربوونه‌كه غه‌رامه ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو ساڵ دوا به دوای یه‌ك، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ، دوای خست، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ره‌ش ده‌كرێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته:پێویسته له‌سه‌ر دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمیيه‌كانیش وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندن، یا ئیش پێ كردنی هه‌ر فرمانبه‌رێكی ئه‌ندام، بنێرن بۆ سه‌ندیكا.مادده‌ی هه‌شته‌م:ناشێ ئه‌ندامان نووسینگه‌ی پسپۆری دابنێن به بێ ئیجازه وه‌رگرتن له سه‌ندیكاوه. سه‌ندیكا (100) سه‌د دینار ره‌سمی ساڵانه‌ی ئه‌و ئیجازەيە وه‌رده‌گرێ.مادده‌ی نۆیه‌م:1/ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، ئه‌وانه‌یان كه سه‌ر به دایه‌ره‌ی ره‌سمی، یان نیمچه ره‌سمییه‌كانن، مافی خۆیانه (به‌ره‌زامه‌ندیی دایه‌ره‌كانیان) دوای ده‌وامی ره‌سمی به پیشه‌ی خۆیانه‌وه خه‌ریك بن.2/ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی، به پێی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، له پیاده‌كردنی پیشه‌ی خۆی به‌ربه‌ست كرابێ، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسا وپێڕۆ و رێسايانه‌ی كه له دایه‌ره‌كه‌ی خۆیدا، له‌كاردایه، مافی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌يی ده‌كه‌وێ.به‌شی سێیهمپێكهێنەكان ـ التشكیلاتماددهی ده‌یه‌م:سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ:1/ ده‌سته (هه‌یئه) ی گشتی.2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.3/لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط).4/لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.مادده‌ی یازده‌هه‌م:1/ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه، یا ئه‌و مه‌ندوبانه، پێك دێ كه به پێی ئه‌م یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه و، له سه‌ندیكادا به باڵاترین ده‌سه‌ڵات له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. هه‌ر سێ ساڵیش "جارێ" كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و داواكردنی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، بۆ جێگای ئه‌ندامێتيی ئه‌نجومه‌ن، له باره‌گای خۆیدا سازده‌دا، (نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له سێی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی (ده‌ستەی) گشتی، یا مه‌ندووبه‌كان، دێته‌جێ. ئه‌گه‌ر (نصاب)یش نه‌هاته جێ، ئه‌وا، دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژاردن له كات و جێگای دیاركراودا ده‌ست پێده‌كا، له‌م باره‌دا، (نصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یان مه‌ندووبان دێته جێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و له‌و رێژه‌یه‌ش داگه‌ڕا، ئه‌وه، له‌م باره‌دا، ئه‌نجومه‌ن به‌وه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه بۆ خولێكی تریش له كاری خۆیدا به‌رده‌وامه.2/ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (500) پێنج سه‌د ئه‌ندام زیاتر بێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا، هه‌ڵبژاردنه‌كه له رێگای موندووبانه‌وه ده‌كرێ. رێژه (نسبه)ی نواندنیش، ئه‌نجومه‌ن، خۆی یا جێگری پله‌وپایه‌ی ئه‌نجومه‌ن دیاری ده‌كا، به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاشه‌وه.مادده‌ی دوازده‌هه‌م:ده‌سته‌ی گشتی، ساڵانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی به‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازده‌دا:1/ته‌سدیقكردنی بوجه.2/گفتوگۆكردن لەسەر ڕاپۆرتی ساڵانە وكاروباروحساباتی سەنديكا.3/بۆ سه‌یركردنی پێشنیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن کە ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسا و پێرۆی ناوخۆی سه‌ندیكا پێشكه‌شی ده‌كا.4/له‌كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ندیكادا، پاكتاو كردنی موڵك و ماڵ و داراییه‌كانی سه‌ندیكا ئیقرار ده‌كا.5/ده‌شێ له‌سه‌ر داواكاریی نه‌قیب و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، یا له‌سه‌ر داواكاریی نووسراوی سێیه‌كی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ بۆ سازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی به مه‌رجێ هۆیه زه‌روورە‌كانی له بانگهێشته‌كه‌دا روون بكرێـنه‌وه.6/له كۆبوونه‌وه نا ئاساییه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتێدا، له‌وه زیاتر كه باسی كاروباری ناو به‌رنامه‌ی كار، یان باسی هۆ و مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه بكرێ، ناشێ باسی هیچ شتێكی دی بكرێ.مادده‌ی سیازده‌هه‌م:1/ هه‌ر ئه‌ندامێ، زه‌پتییه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كردبێ، ناشێ لە كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا به‌شدار بێت.2/بڕیاره‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێن، جا ئه‌گه‌ر هات و ده‌نگه‌كان هاوتا بوون، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، ئه‌و تایه قورس ده‌بێ (دیباته‌وه) كه ده‌نگی نه‌قیبی له‌گه‌ڵه.مادده‌ی چوارده‌هه‌م:نه‌قیب، مه‌رجه:1/هاووڵاتیی كوردستانی عێراق بێ و نشینه‌ی هه‌رێم بێ.2/ده‌بێ له پیشه‌كه‌یدا ماوه‌یه‌ك كاری كردبێ، له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی پازده‌هه‌م:نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌گێڕێ:1/سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی وئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كا.2/نوێنه‌رایه‌یی سه‌ندیكا له هه‌ر موعامه‌له‌یه‌كدا كه‌وتبێته لای مه‌رجه‌عه‌كانی دادگایی و ئیداری و هه‌یئه‌تە ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیيه‌كان و ئه‌هلییه‌كان، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سه‌ندیكا بۆ كۆنگره‌كان و ته‌سدیقكردنی موعامه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی سه‌ر به سه‌ندیكایش ده‌شتوانێ هه‌ندێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خۆی بدات به‌هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن كه خۆی بیه‌وێ.مادده‌ی شازده‌هه‌م:ئیداره‌ی كاروباری سه‌ندیكا، ئه‌نجومه‌نێ ده‌یگرێته ده‌ست، له‌مانه پێك دێ:1/نه‌قیب.2/هه‌شت ئه‌ندام له‌وانه‌ی كه پیشه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك كردبێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م:1/ئه‌نجومه‌ن، به ده‌نگدانی نهێنی، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردندا نوێنه‌رێ بۆ نه‌قیب و،سكرتێرێك وئەميندارێكی سنوق (خەزنەدار) لە ناو ئەندامانی خۆي‌دا هەڵدەبژێرێ و، دەسەڵاتی هەر يەكەشيان پێڕۆی ناوخۆ دياری دەكا.٢/ ئەنجومەن كۆبوونەوە ئاساييەكانی خۆی، لە كەمی، مانگی جارێ سازدەدا، هەروەها دەشێ، لەسەر داواكردنی نەقيب، یا داواكاریی سێیه‌كی ئه‌ندامان، دانیشتنی ناوه‌خت (استثنائی)یش ساز بدا.مادده‌ی هه‌ژده‌هه‌م:1/ (نصاب) له ئه‌نجومه‌ندا، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان دێته جێ و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌درێ و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام تایان بێ، هی ئه‌وه.2/ئه‌گه‌ر هات و، جێگای نه‌قیب، به‌هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، چۆڵ بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، نوێنه‌ره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ، ئه‌گه‌ر هات و جێگای نوێنه‌ری نه‌قیبیش چۆڵ بوو، ئه‌وا، سكرتێر، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه جیگای ده‌گرێـته‌وه.3/ئه‌گه‌ر، هه‌ر جێگایه‌كی ئه‌نجومه‌ن، به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، چۆڵ بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ئه‌ندامێ له ئه‌ندامه ئه‌سڵییه‌كان، به ده‌نگدانی نهێنی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و جێگای ئه‌میش چۆڵ بوو، ئه‌مه، له‌م باره‌دا، یه‌كێ له دوو ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كه، كامیان ده‌نگی زۆرتری بووبێ، ئه‌وه‌یان جێگای ده‌گرێته‌وه.4/ئه‌گه‌ر پله‌وپایه (جێگاكانی) زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن، له ماوه‌ی دوو مانگدا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكا، بۆ ئه‌وه‌ی كۆببێته‌وه و كه‌سانێ به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا دیاركراوه، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه به‌مه‌رجێ له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ هه‌ڵبژێرێ.مادده‌ی نۆزده‌هه‌م:هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌ر هات و له ساڵێكدا به پێ مه‌عزه‌ره‌تی ماقوڵ، له سێ دانیشتنی بانه‌وبان یه‌كدا ئاماده‌نه‌بێ، یان له پێنج دانیشتنی جیا به‌جیادا ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه، وه‌ها له قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.مادده‌ی بیسته‌م:ئه‌نجومه‌ن، ئه‌م كاره تایبه‌ت بە خۆیانه‌ی خۆی هه‌ڵده‌سووڕێنێ:1/بۆ هێنانه دیی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دا.2/پێشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاكه پێشكه‌ش ده‌كا.3/بڕیاره‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی ده‌خاته‌كار.4/خزمهتگوزارهكانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و مووچه و ته‌رقیه‌یان دیار ده‌كا.5/سه‌یری داواكارییه‌كانی له سه‌ندیكادا خۆنوسین (الانتماء الی النقابه) ده‌كا و، وه‌رگرتنی ئه‌ندامانیش ئیقرار ده‌كا.6/له حاڵه‌تێكدا، نه‌قیب، نوێنه‌رایه‌تیی سه‌ندیكا، له لیژنه ره‌سمیيه‌كان و هی دی دا نه‌كا، ئه‌وه له‌و باره‌دا، ئه‌نجومه‌ن كه‌سێكی دیكەی بۆ داده‌نێ.7/هه‌ر مه‌سه‌له و شكاتێكی له لیژنه تایبه‌تكاره‌كانه‌وه بۆ بێت هه‌واڵه‌یان ده‌كا.8/ده‌ربارەی یاساكاری و پلان دانان و به‌رنامه‌ی ئیداری له هه‌رێمدا، له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌وه به‌شداری ده‌كا.9/بۆ وه‌دیهانينی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، لیژنه‌گه‌لی فه‌رعی پێك ده‌هێنێ.10/بوجه ته‌یار و ئامادە ده‌كا و ژمێركارێكی یاسايیش بۆ ته‌دقیقكردنی سه‌ر حساب داده‌مه‌زرێنێ.11/له چوارچێوه‌ی نیاز و مه‌به‌ستی سه‌ندیكاكه‌دا، به‌موڵك كردنی دارایی و زه‌وی وزارو، قبوڵكردنی به‌خشش (هبات) و ده‌سنگه (المنح) و شه‌رتوشرووتی قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌كی دارایی، هه‌مووی ئیقرار ده‌كا.12/بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كاريی پێویست به‌جێ دێنێ.13/سه‌یری داواكاریی ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی نه‌قیب و، نوێنه‌ری نه‌قیب و، هه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌ن دەكا و ده‌یبڕێته‌وه، به مه‌رجێ، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتێدا بخرێته به‌رده‌می.14/به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان (الجمعیات)، یانه‌كانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌با.15/هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به نه‌قیب یا به سه‌رۆكانی لقه‌كانی ده‌دات.16/ به‌ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌خشش له‌لایه‌نه بیانییه‌كان قبوڵ ده‌كا.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:1/نه‌قیب به بڕیارێ كه ئه‌نجومه‌ن ده‌یدا، بۆ ئیشوكاری سه‌ندیكا خۆی ته‌رخان ده‌كا.2/رێژه‌ی، بۆكاری سه‌ندیكایی ته‌رخانكراوه‌كان، له داواكاریی ئه‌نجومه‌ندا، ناشێ له سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئەنجومەن، به نه‌قیبیشه‌وه، بترازێ.مادده‌ی بیست و دووه‌م:1/لیژنه‌ی زه‌پتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دایان ده‌نێ به‌مه‌رجێ سه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌ندامێ بێ له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.2/لیژنه‌ی زه‌پتی تایبه‌ته به سه‌یركردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچيیانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه و، له‌و مه‌سه‌له وشكاتانه‌ش ده‌پێچێته‌وه كه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌واڵه ده‌كا و، ده‌شتوانێ یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كانی خۆی راسپێرێ كه لێیان بكۆڵێته‌وه و راپۆرتێك له باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش بكات.3/لیژنه‌ی زه‌پتی له‌سه‌ر ئه‌و رێسایانه‌ی له یاسای زه‌پتی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه، ره‌فتار ده‌كا.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:لیژنه‌ی زه‌پتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه بدات:1/هۆشیاردان (الانذار).2/بێ به‌شكردنێكی ره‌فته‌نی (الحرمان المؤقت) له خزمه‌تگوزاريی سه‌ندیكایی، بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك نه‌ترازێ.3/قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسوڕاندنی پیشه له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ربه دایه‌ره ره‌سمی ونیمچه ره‌سمییه‌كانن، بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ نه‌ترازێ، ئه‌م قهدهغهكردنهش ته‌نها كاری دوای ده‌وامی ره‌سمی ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌رجێ دایه‌ره‌كه‌شی له‌و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه ئاگاداربكاته‌وه.مادده‌ی بیست و چواره‌م:بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا ده‌كرێ تانه‌ی لێ بدرێ و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:ئه‌ندام پێویسته خۆی له‌م ره‌فتارانه لابدات:1/كه‌مته‌رخه‌می یا ته‌گه‌ره‌نانه‌وه له رێگای جێ به‌جێ كردنی یاسا و پێڕۆكانی سه‌ندیكادا و ئه‌و رێنمایی و بڕیارانه‌ش كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌هێنێ.2/هه‌ڵسوڕاندنی پیشه به‌بێ تازه‌كردنه‌وه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه.3/ره‌چاونه‌گرتنی ره‌وشی پیشه‌گه‌ری و ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنی حورمه‌تی پیشه، واتا پێویسته ره‌فتار به پێی ده‌قی رێساكانی پێڕۆی ناوخۆ بكرێ.4/ ناوونیشانێكی پیشه‌یی له خۆی بنێ، یا سیفه‌تێكی درۆی پیشه‌یی به‌خۆی بدا كه به پێی یاسا و پێڕۆی كارپێكراو ته‌سدیق نه‌كرابێ، و به‌هه‌ر رێگایه‌كیش بۆی بكرێ راگه‌یاندنی بۆ بكات.5/به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه، له هه‌ڵه‌یه‌كی هۆنه‌ركاریی گه‌وره تێوه‌گلێ، زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره به په‌یوه‌ندداران بگه‌یه‌نێ.6/به پێچه‌وانه‌ی ده‌قی پێڕۆی ناوخۆ، یا به‌و رێنماییانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌ریان دێنێ، له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه‌دا زیاتر پێ درێژ بكا.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:هه‌ر ئه‌ندامێ سه‌رپێچی ده‌قی مادده‌ی بیست و پێنجه‌می ئه‌م یاسایه بكا به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌كرێ.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:1/ كاروباری لقی سه‌ندیكا له پارێزگه‌دا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لقه‌وه، كه نوێنه‌ری سه‌ندیكایه له‌وێ، ده‌گێڕدرێ.2/لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك وچوار ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ، ئه‌ندامانی لقی پارێزگه‌كه هه‌ر سێ ساڵ جارێ به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵیانده‌بژێرن، به مه‌رجێ له‌وانه بن كه به‌و پیشه‌یه‌وه خه‌ریك بن. لیژنه‌كه‌ش، یه‌كێ له چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی خۆی به نوێنه‌ری سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێ به‌مه‌رجێ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.3/ لە كۆبوونەوەكانی ليژنەی لقدا هەمان ئەو ئيجرائاتە پەيڕەو دەكرێ كە تايبەتن بە كۆبونەوەكانی ئەنجومەن.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه هه‌ڵده‌سووڕێنێ:1/بڕیاره‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانیشی ده‌خاته كار.2/خزمه‌تگوزاران بۆ لق داده‌مه‌زرێنێ و مزوكرێیان دیار ده‌كا، دوای ته‌سدیقكردنی ئه‌نجومه‌ن.3/كه‌سێ ده‌ستنیشان ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی له لیژنه ره‌سمییه‌كان و شتی دیكه پارێزگاكه‌دا نوێنه‌ری لق بێت.4/پێشنیاز و ئامۆژگاریی تایبه‌ت به كاروباری لق ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن، ئه‌میش ده‌رباره‌یان بڕیار ده‌رده‌كا.5/بوجه‌ی خه‌مڵكراوی ساڵانه‌ی لق ته‌یار و ئاماده ده‌كا و ده‌یخاته به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌سدیقی بكا.6/ئه‌رك و مه‌سره‌فی پێویستی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری لق له بوجه‌ی لقه‌كه خه‌رج ده‌كا.7/لیژنه‌گه‌لی فه‌رعی، له پارێزگه‌كه‌دا بۆ وه‌دێهێنانی مه‌به‌ست وئامانجی سه‌ندیكا پێك ده‌هێنێ.8/ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن، به پێی ئه‌م یاسایه ده‌یداتێ، هه‌ڵیانده‌سووڕێنێ.به‌شی چوارهمدارایی سهندیكاماددهی بیست و نۆیه‌م:دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ:1/ئابوونه‌ی خۆنووسین (الانتماء) و ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی به‌شداربوون.2/ده‌رامه‌ت (ایرادات)ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا سازیان ده‌دا.3/ره‌سمی نووسینگه (اختصاصیه)كان.4/پیتاك (الاكتتاب) و قازانجی چاپه‌مه‌نی و ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگێڕانی سه‌ندیكا.5/ده‌سنگه(منح) كانی لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و، ئه‌و پێشكه‌ش و به‌خششه‌ش كه (دوای ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه پێوه‌ندداره‌كان) لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌یده‌نێ.حوكمه كۆتاییهكانماددهی سییه‌م: پێوسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێـته كار. د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (20)ی ساڵی 2011 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێ كردنی یاسای باجی ده‌رامه‌ت ژماره (26)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 9
یاسای ژماره (20)ی ساڵی 2011 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێ كردنی یاسای باجی ده‌رامه‌ت ژماره (26)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 9
به ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56) و بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (71)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێشكه‌شیان كردووه، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (8)ی رۆژی 11/10/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی دا: یاسای ژماره (20)ی ساڵی 2011 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێ كردنی یاسای باجی ده‌رامه‌ت ژماره (26)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و كاركردن به بڕگه‌ی (دووه‌م) له بڕیاری ژماره (520)ی ساڵی 1987 راده‌گیرێت و له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه:)دووه‌م: 1- مامه‌ڵه‌ی به‌خشینی یه‌ك خانووی نیشته‌جێ بوون یان یه‌ك شوقه‌ی نیشته‌جێ بوون یان یه‌ك پارچه زه‌ویی ئاماده كرا‌و بۆ نیشته‌جێ بوون كه رووبه‌ره‌كه‌ی له (800م2) زیاتر نه‌بێت كه له نێوان دایك و باوك و رۆڵه‌كانیان یان له نێوانی هاوسه‌راندا ده‌كرێت، له باجی ده‌رامه‌ت ده‌به‌خشرێت. 2- ئه‌گه‌ر پێ به‌خشراو هه‌ڵسوكه‌وتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تیی كرد له‌و خانووه یان شوقه‌ی نیشته‌جێ بوونه یان پارچه زه‌وی ئاماده كراوه بۆ نیشته‌جێ بوونی كه پێی به‌خشراوه له ماوه‌ی پێنج ساڵ له رۆژی تۆمار كردنی به ناوی ئه‌وه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تۆماری خانووبه‌ره (تاپۆ)، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته باجی ده‌رامه‌تی له‌سه‌ره و مافی ئه‌و به‌خشینه نایگرێته‌وه‌كه له بڕگه‌ی (20)ی مادده‌ی حه‌وته‌م له یاسای باجی ده‌رامه‌ت ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌موار كرا‌و و كار پێكراو له هه‌رێمدا هاتووه).مادده‌ی دووه‌م:بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (دووه‌م)ی یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و، كاركردن به جێبه‌جێ كردنی به بڕگه‌ی (20) له مادده‌ی (حه‌وته‌م)ی یاسای ژماره (113)ی ساڵی 1982 راده‌گیرێت و، له هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: أ- خانوو یان شوقه‌ی ئاماده كرا‌و بۆ نیشته‌جێ بوون له كاتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تییه‌كه‌ی به فرۆشتن یان هه‌ر رێگایه‌ك له رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی كه هه‌قی فرۆشتنه‌كه‌ی هه‌ر چه‌ند بێت. ب- یه‌ك پارچه زه‌ویی ئاماده كرا‌و بۆ نیشته‌جێ بوون به مه‌رجێك رووبه‌ری زه‌وی ناوبراو كه بۆ نیشته‌جێ بوون ئاماده كراوه له (800م2) زیاتر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر رووبه‌ره‌كه‌ی له‌و راده‌یه زیاتر بوو، زیاده‌كه باجی دێته سه‌ر.ج- راسپێردراو سوود له‌و به‌خشینه وه‌رناگرێت كه له هه‌ردوو به‌ندی (أ، ب)ی ئه‌م بڕگه‌یه دایه ته‌نیا بۆ یه‌ك جار نه‌بێت له ماوه‌ی پێنج ساڵ له رۆژی وه‌رگرتنی به‌خشینه‌كه‌وه. مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (هه‌شته‌م) له مادده‌ی (دووه‌م)ی یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه:(باجێكی بڕاوه ده‌سه‌پێندرێت به رێژه‌یه‌كی روو له زیاده له به‌های خانووبه‌ره یان مافی هه‌ڵسوكه‌وت كردن پێی كه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسای خه‌مڵاندنی به‌های خانووبه‌ره و سووده‌كانی ژماره (85)ی ساڵی 1978 دیاری كراوه یان هه‌قه‌كه‌ی كه كامیان پتره به‌سه‌ر خاوه‌نی خانووبه‌ره یان مافی هه‌ڵسوكه‌وت كردن پێی له كاتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی یان مافی هه‌ڵسوكه‌وت كردن به هه‌ر شێوازێك له شێوازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی یان به‌ده‌ست هێنانی مافی هه‌ڵسوكه‌وت یان گواستنه‌وه‌ی وه‌ك فرۆشتن و گۆڕێنه‌وه و پێكهاتن و وازهێنان و لابردنی كۆبه‌شی (ازاله الشیوع) و پاكتاو كردنی وه‌قف یان بانه‌وانی (مساطحه) و، كرێچی هه‌مان مامه‌ڵه‌ی خاوه‌ن موڵكی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له كاتی به‌كرێ دانی ئه‌و خانووبه‌ره‌یه‌ی به گرێبه‌ستی بانه‌وانی (مساطحه) كه‌وتووه‌ته به‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وه‌وه و، به گوێره‌ی ئه‌مه‌ی دادێ هه‌ژمار ده‌كرێت: رێژه‌ی 50% له به‌های خه‌مڵێندراوی خانووبه‌ره یان هه‌قه‌كه‌ی كامیان زیاتره داده‌گیرێت به‌ر له هه‌ژمار كردنی باج. ئه‌و بڕه‌ی ده‌مێنێته‌وه باجی دێته سه‌ر و به‌م جۆره‌ی دادێ هه‌ژمار ده‌كرێت: 1% تا (100،000،000) سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی. 2% بۆ ئه‌وه‌ی له (100،000،000) سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر بوو تا (200،000،000) دوو سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی. ج- 3% بۆ ئه‌وه‌ی له (200،000،000) دوو سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر بوو تا (300،000،000) سێ سه‌د ملیۆن دینار عێراقی. د- 5% بۆ ئه‌وه‌ی له (300،000،000) سێ سه‌د ملیۆن دینار عێراقی زیاتر بوو. 3- بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه به‌سه‌ر ئه‌و پشك و به‌شه‌ی فرۆشراوانه‌ی خانووبه‌ره‌ی جیاكراوه به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمیشدا پیاده ده‌كرێت به رێژه‌ی به‌ش یان پشك. حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه پیاده ناكرێت ئه‌گه‌ر فرۆشیار موڵكایه‌تیی پشك یان به‌شی ئه‌و خانووبه‌ره‌یه‌ی هه‌یه‌تی گواست بێته‌وه، ئه‌گه‌ر پتر له ساڵێك به‌سه‌ر به‌رواری گواستنه‌وه‌ی پشك یان به‌شه‌كه‌دا تێپه‌ڕ نه‌بوو بێت. مادده‌ی چواره‌م:بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌موار ده‌كرێت: (چواره‌م: به‌ڕێژه‌ی 5% باج به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌رێمدا ده‌سه‌پێنرێت كه مووچه‌یان له ملیۆنێك دینار بۆ تێكڕایی پله‌كانی فه‌رمانبه‌ریه‌تی و كه‌رتی تایبه‌تی زیاتره كه به فه‌رمی تۆماركراوان و خاوه‌ن پۆست و پله‌ی وه‌زیفی تایبه‌تن). مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی باج كه له هه‌رێمی كوردستاندا له كاردان هه‌ر كاریان پێ ده‌كرێت به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن. مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌بێ وه‌زیری دارایی و ئابووری رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به ده‌قی هیچ یاسا و بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت. مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا كاری پێ ده‌كرێت. د.ئەرسەلان بایز اسماعیل جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچوونیبۆ سووك كردنی باری باج له‌سه‌ر شانی هاووڵاتیان و چاو خشاندنه‌وه به به‌خشینه‌كانی باج، ئه‌م یاسایه ئه‌رێ كرا. ...
یاسای ژماره (21)ی ساڵی 1993یاسای باجی گومرگیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای ژماره (21)ی ساڵی 1993یاسای باجی گومرگیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای باجی گومرگیی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 50مێژووی بڕیار:12/12/1993بڕیاربه پێی حوكمی بڕگه (1) له مادده (56)ی یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 وله‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری دارایی و ئابووری و په‌سند كردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 21/12/1993 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (21)ی ساڵی 1993یاسای باجی گومرگیی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1/ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2/وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم.3/وه‌زیر: وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم.4/باجی گومرگی: ئه‌و پاره‌یه‌ی له لیسته‌كانی كه‌لوپه‌له‌كاندا دیاری كراوه و رێژه‌ی باجه گومرگی یه‌كانیان و ئه‌و بنه‌ما تێبینی یانه‌ی سه‌باره‌ت به‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی دێنه هه‌رێمه‌وه و لێ ی ده‌رده‌چن نووسراون.5/جۆری كه‌ل و په‌ل: ئه‌و كه‌ل وپه‌لانه‌ی له لیسته‌كانی باجی گومرگی پابه‌ندی ئه‌م یاسایه‌دا ناوبراون.مادده‌ی دووه‌م:باجی (رۆیشتوو یا هاتوو/الصادر والوارد)ی گومرگی به پێی ئه‌و بڕانه (مقادیر) وه‌رده‌گیرێن كه له لیسته‌كانی پاشكۆی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراون.مادده‌ی سێ یه‌م:ئه‌و كۆت و به‌ربه‌ستانه‌ی به پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق یا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم خراونه‌ته سه‌ر هه‌ندێ كه‌لوپه‌لی هێنراو یا نێردراو هه‌ر كارپێكردندا ده‌مێننه‌وه.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه كاروكرداری پێویست له بابه‌تی پارێزگاری (حمایه) یا به‌رامبه‌رێتی (المقابله بالمپل) بكا ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم به‌هۆی كاره‌ساتێكه‌وه كه له یه‌كێ له وڵاته بیانی یه‌كاندا ڕووده‌دا بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسی:أ/ بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ره‌سم وباجی قورس له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی هه‌رێم یا قه‌ده‌غه‌كردن یا سنووردانان بۆ هه‌ندێ كه‌لوپه‌لی هێنرا و پانێردراو.ب/بۆ مه‌به‌ستی نزم بوونه‌وه‌ی نرخی پاره‌ی ئه‌و ووڵاته به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته هۆی له‌نگی له پێشبڕكێی بازرگانی ئاسایی‌دا تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بازرگانی هه‌رێم بخاته مه‌ترسی یه‌وه، بۆیه ده‌شێ په‌یڕه‌وی ئه‌وتۆ ده‌ربكرێت كه كه‌لوپه‌له‌كانی هه‌ریه‌كێ له‌و ووڵاتانه بخاته ژێر ڕكێفی زیادكردنی باجه گومرگی یه‌كانه‌وه به‌مه‌رجێ ئه‌و زیادكردنه له‌دوو هه‌نده‌ی ئه‌و باجه پتر نه‌بێ كه له لیسته پاشكۆكانی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراون.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر زیاد كردن یا كه‌م كردنه‌وه یا هێشتنه‌وه كه به پێی حوكمی مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه ده‌كرێن ده‌شێ به په‌یڕه‌و نه‌هڵرێن یا بگۆردرێن.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌گه‌ر بارودۆخێكی وه‌ها هاته پێشه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم وا به پێویست بزانێ بۆ به ته‌نگه‌وه هاتنی به‌رژه‌وه‌ندی یه ئابوورییه‌كانی هه‌رێم سنوور بۆ هێنانی كه‌لوپه‌لێك دابنێ یا رێكی بخا، ئیتر ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به كۆی كه‌لوپه‌له‌كه یا به كۆی نرخی هێنانیان بێ له هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌كانه‌وه یا له‌هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئه‌وا ده‌شێ په‌یڕه‌و ده‌ربكرێ بۆ دیاری كردنی راده‌ی هه‌ره به‌رزی كه‌لوپه‌له‌كان یا نرخی ئه‌وه‌ی ده‌توانرێ بهێنرێ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یا به تایبه‌تی له‌و ووڵاته یا له‌و ووڵاتانه‌وه به پێی ئه‌و پێره‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:فه‌رمانگه و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی وحزبه‌كان وكۆمه‌ڵه‌كان ملكه‌چی ئه‌و باجه گومرگی یانه ده‌بن كه له‌م یاسایه‌دا هه‌ن.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانیی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌بێ وه‌زیر له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (22)ی ساڵی 2011 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 21
یاسای ژماره (22)ی ساڵی 2011 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 21
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (23)دا كه رۆژی 31/12/2011 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (22)ی ساڵی 2011 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان- عیراقبهشی یه‌كه‌م(پێناسه و ئامانج)مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عیراق.2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم.3- وه‌زیر: وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم.4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی چاودێری و شیاندنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له هه‌رێمدا.5- خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت: هه‌ر كه‌سێك تووشی ناتواناییه‌كی یان به‌شه‌كیی جه‌سته‌یی یان ناجه‌سته‌یی و به شێوه‌یه‌كی نه‌گۆڕبێت، له هه‌ر یه‌ك له هه‌سته‌كانی یان تواناكانی جه‌سته‌یی یان ده‌روونی یان عه‌قڵی به راده‌ی ئه‌وه‌ی رێ له كاری وه‌زیفیی ئه‌ندامێك یان زیاتر له ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی بگرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی رێگرتن له وه‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه‌كانی ئاساییانه‌ی ژیانی.6- كه‌مئه‌ندام: هه‌ر خاوه‌ن پێداویستیێكی تایبه‌ت تووشی په‌ككه‌وتنی جه‌سته‌یی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌ییه یان هه‌مه‌كی، یان به‌شه‌كیی جه‌سته‌یی یان ناجه‌سته‌یی و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاتبـێ.7- پسووله‌ی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت: ئه‌و پسووله تایبه‌ته‌یه كه كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت پێناسه ده‌كات و وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌كات، و رێ به هه‌ڵگری ده‌دات سوود له‌و ماف و ئیمتیازاتانه وه‌ربگرێت كه یاسا و رێسا و رێنماییه‌كان ده‌یبه‌خشن.8- شیاندن: كۆی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه پزیشكی و په‌روه‌رده‌یی و فێركردن و كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی و ده‌روونییه و دابینكردنی ئامرازه‌كانه بۆ ئاسانكردنی پێگه‌یشتنی به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بتوانن ژیانی خۆیان بگوزه‌رێنن و یارمه‌تییان بدرێت بۆ تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا.9- بنكه‌كانی شیاندن: ئه‌و بنكانه‌ن كه دووباره شیاندن به كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌ده‌ن و پاڵپشتی له پرۆگرامه‌كانی شیاندن و تێكه‌ڵ كردنیان له نێو كۆمه‌ڵدا ده‌كه‌ن. 10- بنكه‌كانی حه‌واندنه‌وه: ئه‌و بنكانه‌ن كه كه‌م ئه‌ندامان ده‌حه‌وێننه‌وه كه له لایه‌ن كه‌س و كاریانه‌وه به‌خێو ناكرێن و ئه‌وانیش پێویستییان به چاودێری و بایه‌خ پێدان هه‌یه و رۆڵی دووباره شیاندنه‌وه ده‌گرنه ئه‌ستۆ.مادده‌ی دووه‌م:ئامانجی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: له ئه‌ستۆ گرتنی مافی هه‌موو كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تن و مسۆگه‌ر كردنی هه‌موو ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان شان به شانی ئه‌وانی دیكه.دووه‌م: زامنكردنی شكۆی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆییان له نێویانیشدا ئازادیانه له بڕیاره‌كانیاندا و سه‌ربه‌خۆبوونیان له‌و ڕووه.سێیه‌م: په‌ره‌پێدانی تواناكانی منداڵانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان.چواره‌م: گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكارێك كه ده‌بێته هۆی مسۆگه‌ركردنی تێكه‌ڵ بوونیان به ژیانی گشتیی كۆمه‌ڵ.به‌شی دووه‌م(ئه‌نجومه‌نی چاودێری و شیاندنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت)مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌نجومه‌نێك بۆ چاودێری و شیاندنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت و وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هه‌ر یه‌ك له‌مانه ده‌بنه ئه‌ندامی.یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری و، په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.دووه‌م: نوێنه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی دادێن به مه‌رجێك پله‌یان له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت:1- خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.2- په‌روه‌رده.3- ته‌ندروستی.4- رۆشنبیری و لاوان.سێیه‌م: نوێنه‌رێكی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.چواره‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ر شاره‌زایه‌ك له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت بكات بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا.پێنجه‌م: فه‌رمانبه‌رێك كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنابێ ئه‌ركی رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌گرێته ئه‌ستۆ.مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئه‌ركانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:1- گفتوگۆ كردن و دانانی ستراتیژ و بڕیاردانی سیاسه‌تی نموونه‌یی ته‌واوكار و ئاماده كردنی ژینگه‌ی گونجاو بۆ كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان.2- دیاری كردنی رێكار و دانانی راسپارده بۆ دابین كردنی چاودێری و شیاندن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و به‌دواداچوون و چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنیان.3- بڕیاردانی پرۆگرامی تایبه‌ت بۆ هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به مافی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و یه‌كسان بوونیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه‌دا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌م مانگی جارێك كۆ ده‌بێته‌وه و وه‌زیریش بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشتی بكات.سێیه‌م: سندووقێك بۆ چاودێری كردن و شیاندنی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێت و له نێو بودجه‌ی وه‌زاره‌تدا بودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، پێبه‌خشین و سامانی راسپێردراو كرا‌و یان هه‌ر داهاتێكی دیكه‌شی ده‌خرێته سه‌ر و سندووقیش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه به‌ڕێوه ده‌بردرێت و به په‌یڕه‌وێك كاروبار و شێوازی كار كردنی رێك ده‌خرێت. به‌شی سێیه‌م(مافه‌كان)لقی یه‌كه‌م"مافی پاراستن و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی"مادده‌ی پێنجه‌م:"حكومه‌ت رێكاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له نێو خێزانه‌كانیان، یان له خانه‌كانی له‌خۆ گرتن و بنكه‌كانی شیاندندا.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: رێژه‌ی په‌ككه‌وتن له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆڕه‌وه دیاری ده‌كرێت به‌گوێره‌ی پێوه‌رێكی تایبه‌ت ده‌بێت كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كات. دووه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌یانگرێته‌وه به‌چاو پۆشین له‌سه‌رچاوه‌ی داهاتیان مافی وه‌رگرتنی له‌بری كه‌مئه‌ندامییان هه‌یه، كه یه‌كسانه به دوو له‌سه‌ر سێی بڕی كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی. سێیه‌م: سه‌رباری ئه‌وه‌ی له بڕگه (دووه‌م)ی ئه‌م ئاماده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) ده‌یانگرێته‌وه له كه‌سانی نافه‌رمانبه‌ر، مافی كۆمه‌كێكی سه‌رباری هه‌یه كه‌به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی × رێژه‌ی په‌ككه‌وتن.مادده‌ی حه‌وته‌م:به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای راژه‌ی مه‌ده‌نی و سیسته‌می مۆڵه‌ت، خانمه فه‌رمانبه‌ری كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، مافی مۆڵه‌تی تایبه‌تی به مووچه‌ی ته‌واو هه‌یه و له سه‌ر مۆڵه‌ته‌كانی دیكه‌شی ناژمێردرێت، ئه‌گه‌ر دووگیان بوو و، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پزیشكی رای سپیارد كه حاڵه‌ته‌كه‌ی پێویستی به‌و مۆڵه‌ته هه‌یه. مادده‌ی هه‌شته‌م: خۆ ته‌رخان كردن بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندام. هه‌ر كه‌سێك خۆی بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندامێك ته‌رخان كرد كه ناتوانێ به‌ده‌م خواستی ئاساییانه‌ی ژیانی خۆیه‌وه بچێت، هه‌روه‌ها بۆ به‌جێ گه‌یاندنی پێویستییه‌كانی و چاودێری كردنی پێویستی به كه‌سێكه هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا بێت، مافی هه‌یه سوود له قه‌ره‌بووی خۆ ته‌رخان كردن ببینێت و به‌م شێویه‌ی دادێ:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر خۆ ته‌رخانكه‌ر مووچه‌ی حكومه‌تی هه‌بوو:1- مۆڵه‌تی به مووچه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه چه‌سپاوه‌كانی پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها مافی سه‌رمووچه و به‌رز كردنه‌وه و هه‌موو مافێكی دیكه‌ی هه‌یه كه مسته‌هه‌قیه‌تی وه‌ك هاوچه‌شنانی له فه‌رمانه‌ران بۆ چاودێری كردنی یه‌ك كه‌مئه‌ندام.2- سه‌رباری ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی پێشوودا هاتووه، مووچه‌یه‌كیشی بۆ خه‌رج ده‌كرێت كه یه‌كسان بێت له‌گه‌ڵ راده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم، بۆ چاودێری كردنی دوو كه‌مئه‌ندام.دووه‌م: ئه‌گه‌ر خۆ ته‌رخانكه‌ر مووچه‌ی حكومه‌تی نه‌بوو:1- مووچه‌یه‌كی پێ ده‌درێت كه یه‌كسان ده‌بێت به راده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم بۆ چاودێری كردنی یه‌ك كه‌مئه‌ندام.2- مووچه‌یه‌كی پێ ده‌درێت كه یه‌كسان ده‌بێت به رێژه‌ی (150%)ی راده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم بۆ چاودێری كردنی دوو كه‌مئه‌ندام.سێیه‌م:1- نابێ هیچ كه‌سێك له یه‌ك كاتدا خۆی بۆ چاودێری كردنی زیاتر له دوو كه‌مئه‌ندام ته‌رخان بكات.2- حكومه‌ت چاودێری بۆ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه مسۆگه‌ر دابین ده‌كات كه كه‌سیان نییه چاودێرییان بكات.چواره‌م: مۆڵه‌تی خۆ ته‌رخان كردن ساڵانه نوێ ده‌كرێته‌وه.لقی دووه‌م"مافی په‌روه‌رده و فێركردن"مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی فێربوونی هه‌یه، ئه‌ویش به مسۆگه‌ر كردنی به‌ده‌ست هێنانی ده‌رفه‌تی چوون یه‌ك بۆ وه‌رگرتن له ده‌زگاكانی په‌روه‌رده و فێركردن به هه‌موو قۆناغه‌كانییه‌وه، له نێویاندا خوێندنی باڵا و ئاسان كردنی به‌رده‌وام بوونی تێیدا و، نابێ كه‌مئه‌ندامی ببێته رێگر له به‌رده‌م وه‌رگرتنی له هه‌ر ده‌زگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی یان فێركردنی فه‌رمی یان تایبه‌تدا.دووه‌م: ده‌بێ حكومه‌ت رێگای فێركردنی گونجاو و تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دابین بكات به گوێره‌ی جۆری كه‌مئه‌ندامییه‌كه و پێویستییه‌كانی و مامۆستا و وانه‌بێژانیش له‌م بواره‌دا ئاماده بكات و تێكڕای پێداویستییه‌كانی خوێندن دابین بكات تێكڕای كاروباری په‌یوه‌ندیدار به فێركردنیان رێك بخات، كه بوار به هه‌موو قوتابییه‌كی كه‌مئه‌ندام یان خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌دات بچێته به‌ر خوێندن و هاوشانی قوتابیانی دیكه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی خوێندندا بڕوات. سێیه‌م: بایه‌خدان به په‌روه‌رده كردنی منداڵانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له قۆناغی ساواییدا.لقی سێیه‌م"مافی شیاندن و كار"مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: یاسا مافی كار كردن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، وه‌ك تێكڕای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ زامن ده‌كات و شیاندنی و دابین كردنی ده‌رفه‌تی كار به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ توانا و به‌هره‌كانیدا له چوارچێوه‌ی بنه‌مای یه‌كسانی و چوون یه‌كبوونی ده‌رفه‌ت بگونجێت.دووه‌م: وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداردا ئه‌ركی شیاندنی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ بۆ وه‌رگرتن له بنكه‌كانی مه‌شقی پیشه‌یی و كردنه‌وه‌ی وه‌رشه یان ده‌زگای كار پێ كردن و به‌دواداچوونی كاریان له چوارچێوه‌ی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به ئه‌ون.سێیه‌م: حكومه‌ت په‌یوه‌ست ده‌بێت به ته‌رخان كردنی وه‌زیفه له كه‌رتی گشتیدا بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت به رێژه‌یه‌ك كه (5%) له تێكڕای ژماره‌ی وه‌زیفه‌كان كه‌متر نه‌بێت، ئه‌ویش له پاش شیاندنیان.چواره‌م: حكومه‌ت هانی خاوه‌ن پرۆژه‌كانی تایبه‌ت ده‌دات كه ده‌رفه‌تی كار بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابین بكه‌ن ئه‌ویش له پاش شیاندنیان به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ خواستی كاردا بگونجێت و، حكومه‌تیش تا ماوه‌ی (سێ ساڵ) نیوه‌ی مانگانه‌كه‌یان ده‌گرێته ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی ئه‌م یاسایه.لقی چواره‌م"مافی گواستنه‌وه و ژینگه‌ی شیاو"مادده‌ی یازدهم:یه‌كه‌م: كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی سوود وه‌رگرتنی هه‌یه له ئیمتیازاتی تایبه‌ت بۆ ئاسان گواستنه‌وه‌ی و به‌جێ گه‌یاندنی كاروباری رۆژانه‌ی ئه‌ویش به گوێره‌ی جۆر و پله‌ی كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی، حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تیش كار بۆ ئاماده كردنی ژینگه‌ی گونجاو ده‌كات بۆ ئاسان كردنی جووله‌ی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و دابین كردنی ئاسانكاریی پێویست تا بتوانن ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتیی به‌كار بهێنن.دووه‌م: هه‌موو كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی سوود وه‌رگرتنی له ژینگه‌یه‌كی شیاو هه‌یه، هه‌روه‌ها گه‌یشتن به هه‌ر شوێنێك كه خه‌ڵكی دی ده‌توانن بیگه‌نێ، به جۆرێك سه‌ربه‌خۆیانه ئازادیی جوولانه‌وه و به ئاسانی گه‌یشتن به شوێنان و به‌ده‌ست هێنانی خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ دابین بكات.سێیه‌م: حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ ناچار كردنی لایه‌نی فه‌رمی و نافه‌رمی كه پابه‌ندی مه‌رج و مواسه‌فاتی جیهانی و ته‌كنیكی و ئه‌ندازه‌یی و ته‌لارسازانه بن، كه ده‌بێ له بینا و دامه‌زراو و یاریگای گشتی و په‌رستگا و شوێنانی گشتی و تایبه‌تدا، به كۆن و نوێیانه‌وه هه‌بن، كه كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت پێویستییان پێیانه. چواره‌م: ده‌بێ فه‌رمانگه‌كانی هاتوچۆ نیشانه‌كانی جووڵه و هاتوچۆ بۆ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بخه‌نه نێو تاقی كردنه‌وه‌ی به‌خشینی مۆڵه‌ت به شۆفێران.لقی پێنجه‌م"مافی چاودێری و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی"مادده‌ی دوازدهم:یه‌كه‌م: حكومه‌ت زامنی وه‌ده‌ستهێنانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌كات له خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی به‌خۆڕایی و ئاسانكاریی پێویستیشیان پێشكه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه پێویستیی به چاره‌سه‌ر كردن هه‌بوو له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.دووه‌م: حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ:1- پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی خۆپارێزی و چاره‌سه‌ركردن و په‌ره پێدانی خزمه‌تگوزاریی پشكنینی پێش وه‌خته كه ئامانجی كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامییه له نێو كۆمه‌ڵدا.2- دابین كردنی ئامێری شیاندن و قه‌ره‌بووكارانه و ئامیری پزیشكی پێویست و دابین كردنی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ بۆ یارمه‌تیدانی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت.لقی شه‌شه‌م"مافی وه‌رزش و پشوودان"مادده‌ی سێزده‌م:یه‌كه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌ته كه ده‌رفه‌تی وه‌رزش و خۆشبه‌سه‌ر بردن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دابین بكات یارمه‌تییان بدات تا وه‌رزشی گونجاو به‌خۆیان بكه‌ن، ئه‌ویش به گونجاندنی یاریگا و هۆڵ و خێوه‌تگه و یانه دامه‌زراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ باری كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و ئامیرو پێداویستیی پێویستیان بداتێ.دووه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌ته پشتیوانی له به‌شداری كردنی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێدوایستیی تایبه‌ت بكات له پرۆگرامه‌كانی نیشتیمانی و نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رزشدا. سێیه‌م: كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له كرێی چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ شوێنانی وه‌رزشی و كولتووری و كات به‌سه‌ر بردن و شوێنه‌واری حكومیدا ده‌به‌خشرێن.به‌شی چواره‌م"حوكمه سزاییهكانه"مادده‌ی چوارده‌م:یه‌كه‌م: به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (500،000) هه‌زار دینار كه‌متر و له (1،000،000) یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێته، هه‌ر كه‌سێك خۆی بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندامێك یان خاوه‌ن پێداویستییه‌كی تایبه‌ت ته‌رخان ده‌كات و كه‌مته‌رخه‌می له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا ده‌كات یان له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌وه‌ی بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركه پێویسته، سه‌رباری بڕینی قه‌ره‌بوو كردنی خۆ ته‌رخان كردنه‌كه‌ی.دووه‌م: وێڕای پێشێل نه‌كردنی یاسا و رێسا و رێنماییه كار پێ كراوه‌كان له هه‌رێمدا، به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (5،000،000) پێنج ملیۆن دینار كه‌متر و له (15،000،000) پازده ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، خاوه‌نی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه په‌یوه‌ست نابێت به مه‌رج و مواسه‌فاتی جیهانی و ته‌كنیكی و ئه‌ندازه‌یی و ته‌لارسازی كه ده‌بێ له‌و بینا و دامه‌زراوانه‌ی كه دروستیان ده‌كات هه‌بن، به‌و جۆره‌ی كه له‌گه‌ڵ حاڵه‌تی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام یان خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تدا ناگونجێن.به‌شی پێنجه‌م"حوكمه كۆتاییه‌كان"مادده‌ی پازده‌م:یه‌كه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كان هاووڵاتییان به مافی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت هۆشیار بكه‌نه‌وه و، كار بۆ پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تیی پێوست بكرێت و به‌باشی ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكرێت و تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵ بكرێن.دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاری و هاندان پێشكه‌ش به كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بكات.مادده‌ی شازده‌م:ئه‌و ماف و ده‌سكه‌وتانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، بریتین له راده‌ی هه‌ره كه‌می ئه‌و مافانه‌ی كه ده‌بێ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمدا لێیان به‌هره‌مه‌ند بن.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به سه‌ر كورته باڵایانیشدا پیاده ده‌كرێـت و به‌و شێوه‌یه‌ی له مافه‌كانیان كه‌م ناكاته‌وه.مادده‌ی هه‌ژده‌م:ده‌بێ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و، ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ دیاری كردنی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌ربكه‌ن.مادده‌ی نۆزده‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیسته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.ماده‌ی بیست و یه‌كه‌م:ئه‌م یاسایه له‌و رۆژه‌ی ڕا له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه كاری پێده‌كرێت. محمد قادر عبدللە (د.کەمال کەرکوکی) سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق" هۆی ده‌رچوونی "بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ یارمه‌تیدانی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێدوایستیی تایبه‌ت بۆ تێكه‌ڵ بوونی ده‌روونی و ژینگه‌یی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و دابین كردنی ده‌رفه‌تی چاودێری و پاراستن و مه‌شق و شیاندن و كار كردن بۆ لادانی له‌مپه‌ری جه‌سته‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه بوونه‌ته هۆی بێ به‌ش بوونیان له ماف و ئازادی تا ده‌سكه‌وتی ماددی و مه‌عنه‌وی زیاتریان پێ بدرێت و، له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی یاسای مرۆییانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێككه‌وتننامه و په‌یماننامه‌ی تایبه‌تی ده‌رچوو له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بگونجێت، ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (23)ی ساڵی / 2003 یاسای ده‌رماڵه‌ی منداڵبوون و دایكایه‌تی | 4
یاسای ژماره (23)ی ساڵی / 2003 یاسای ده‌رماڵه‌ی منداڵبوون و دایكایه‌تی | 4
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 23رۆژی ده‌رهێنان : 19/10/2003پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق له دانیشتنی ژماره (36)ی رۆژی (18/10/2003) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (23)ی ساڵی / 2003 یاسای ده‌رماڵه‌ی منداڵبوون و دایكایهتیماددهی یه‌كه‌م:ئه‌و ئافره‌ته‌ی له ئیجازه‌ی منداڵبووندا یان له ئیجازه‌ی دایكایه‌تیدا بێت، به درێژایی ماوه‌ی ئیجازه‌كه‌ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی ته‌واوی پێ ده‌درێت.مادده‌ی دووه‌م :هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار .مادده‌ی سێیه‌م :پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار .مادده‌ی چواره‌م :ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو ده‌كرێته‌وه له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌كار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان – عێراق ...
یاسای ژماره (28)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (13)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان | 3
یاسای ژماره (28)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (13)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان | 3
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 28رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیر دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (28)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (13)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانماددهی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی یه‌كه‌م، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه هه‌موارده‌كرێ :4- وه‌زاره‌ته‌كه دوو بریكاری ده‌بێت:بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی.بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری دارایی.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه . د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق ...
یاسای ژماره (35)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (13)ی ساڵی (1999)ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق | 5
یاسای ژماره (35)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (13)ی ساڵی (1999)ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق | 5
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 35رۆژی ده‌رهێنان : 25/7/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن، له دانیشتنی ژماره (45)ی رۆژی (24/7/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (35)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (13)ی ساڵی (1999)ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستانی – عێراقماددهی یه‌كه‌م:بڕگه (أ) له مادده‌ی دووه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندامیش، له كاتێ ئه‌ندامێتییان كۆتایی دێت یان له ده‌ستی ده‌ده‌ن مووچه‌یه‌كی مانگانه‌ی خانه‌نشینی به بڕی (75%)ی كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه وه‌رده‌گرن كه له ئه‌نجومه‌ندا به‌رده‌وامن.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی پێنجه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:به‌پێی رێژه دیاركراوه‌كان كه له یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتووه، به‌شی خانه‌نشینی مانگ به‌مانگ له مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندام داده‌شكێنرێت.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی حه‌وته‌م هه‌موارده‌كرێ و، ئه‌سڵی مادده‌كه ده‌بێ به (بڕگه‌ی یه‌كه‌م)ی مادده‌كه‌و، بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی به زنجیره‌ی (2) بۆ زیادده‌كرێ وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:2- حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌ندامه خانه‌نشینه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌گرێته‌وه، مووچه‌كانیان له رۆژی به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه‌وه هه‌موار ده‌كرێن.مادده‌ی چواره‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره( 7 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای سه‌ندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 9
یاسای ژماره( 7 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای سه‌ندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (11)ی رۆژی (18/4/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 7 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای سه‌ندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (18)ی ساڵی 1999مادده‌ی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له (دووه‌مدا) له مادده‌ی شه‌شه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه.یه‌كه‌م: بڕی به‌شداریی كردنی ساڵانه به‌پێی ماوه‌ی تۆماركردنیان،له پارێزه‌ران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گیرێت.(30000) سی هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (سێ) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێنه‌په‌ری بێت.(40000) چل هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (سێ) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی دا تێپه‌ری بێت.(50000) په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (پێنج) ساڵ به‌سه‌ر تۆمار كردنی دا تێپه‌ری بێت.(60000) شه‌ست هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر(ده) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ری بێت.(70000) حه‌فتا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (پازده) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی دا تێپه‌ری بێت.(75000) حه‌فتا وپێنج هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (بیست) سالأ یا زیاتر به‌سه‌ر تۆماركردنی دا تێپه‌ری بێت.مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی (15) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ وبه‌م جۆره ده‌خوێنرێته‌وه:مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای (2000) دوو هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێك بۆ ماوه‌ی خانه‌نشینی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌شی مانگی دوایی به‌مانگی ته‌واو داده‌نرێت.مادده‌ی سێیه‌م: مادده (16) له یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ده‌كرێت مافی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی وفهرمانبهریهتی یا كاركردن یا هه‌ر مافێكی خانه‌نشینی له سندووقێكی تر بخرێته سه‌ر یه‌ك به مه‌رجێك هه‌مووی له (750000) حه‌وت سه‌د وپه‌نجا هه‌زار دینار تێنه‌به‌رێت.مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده (20) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه وئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـدووهم: له كاتی ئیعتیرازكردنی پارێزه‌ر یا خانه‌نشین له‌لای ئه‌نجومه‌نی ورده‌كاریی(15000) پازده هه‌زار دینار وه‌ك یارمته لێوه‌رده‌گیرێ وكاتێك كه ده‌ركه‌وت له ئیعتیرازهكهی خاوه‌ن هه‌قه ئه‌وا پاره‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی (21)ی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌سته ئه‌مانه ده‌به‌خشێ:خێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه له ئه‌نجامی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان ـ عیراق شه‌هید بوون مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیان پێ ده‌درێ كه مانگانه (400000)چوارسه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ.خێزانه‌كانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كۆچی دواییان كردووه له دوای كشانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی مه‌ركه‌زی له كارگێڕیی كوردستان له 23/10/1991وه تاكو ده‌رچوونی یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی ژماره (18)ی ساڵی 1999 مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیان پێده‌درێ مانگانه له (300000) سێ سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و پارێزه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه پێشتر به‌ر له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون ومووچهكانیان به‌و پێیه هه‌موار ده‌كرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیاریك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌ند ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عێراق...
یاسای ژماره( 24 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی زه‌وی عه‌ره‌سه ژماره (26) ی ساڵی 1962ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 8
یاسای ژماره( 24 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی زه‌وی عه‌ره‌سه ژماره (26) ی ساڵی 1962ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 8
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراقبه پێی حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (11)ی رۆژی (9/10/2007) ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره( 24 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی زه‌وی عه‌ره‌سه ژماره (26) ی ساڵی 1962ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م:كاركردن به بڕگه‌ی (1ـ أ) له مادده‌ی (4)له یاسای زه‌وی عه‌ره‌سه‌ی ژماره (26)ی ساڵی 1962 ده‌وه‌ستێنرێ.كاركردن به بِڕیاری ژماره (99) ی ساڵی 1974 ده‌وه‌ستێنرێ.كاركردن به بڕیاری ژماره (483)ی ساڵی 1981 ده‌وه‌ستێنرێ.كاركردن به بڕگه‌كانی بڕیاری (222) ی ساڵی 1977، سه‌باره‌ت به باجی زێده ده‌وه‌ستێنرێ وئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:( لێ بوردنی عه‌ره‌سه‌یه‌ك یا زیاتر له باجی بنه‌ڕه‌تی بۆ هه‌ركه‌سێكی له‌سه‌ریه‌تی بیدات كه رووبه‌ره‌كه‌ی یان به‌شی شایعی (الحصه الشائعه) له (600م2) زیاتر نه‌بێ و باجه‌كه‌ی له زیاده‌كه وه‌رده‌گیرێ و خاوه‌ن زه‌وی عه‌ره‌سه‌كه بۆی هه‌یه ئه‌و زه‌وییه یان ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌یه‌وێ لێ بوردنه‌كه بیگرێته‌وه ده‌ستنیشان بكات).مادده‌ی دووه‌م:ئه‌و زه‌وییانه‌ی، كه له‌ناو سنووری شـــــارهوانییهكان به‌رامبه‌ر كوژاندنه‌وه‌و جوداكردنــهوه ته‌رخان یا به موڵك ده‌كرێن و ده‌گۆڕدرێن له باجی زه‌وی عه‌ره‌سه بۆ ماوه‌ی سێ سالأ ده‌بوردرێن له رۆژی تۆماركردنیانه‌وه به ناوی خاوه‌نه‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانووبه‌ری په‌یوه‌ندیدار.مادده‌ی سێیه‌م:میراتگرانی شه‌هید له باجی عه‌ره‌سه له‌و پارچه‌یه‌ی كه بۆیان ته‌رخان كراوه به‌و سیفه‌ته ده‌بوردرێن دوای پیشاندانی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه ئه‌مه ده‌سه‌لمێنی له لایه‌نێكی فه‌رمی تایبه‌ت، جگه‌له مافی لێبوردنی دیكه‌یان كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون.مادده‌ی چواره‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زیری دارایی و ئابووری له هه‌رێم، بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:كار به یاسا‌و بڕیاره كارپێكراوه‌كانی باج ده‌كرێ، به‌مه‌رجێ له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.مادده‌ی حه‌وته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی 1/1/2008 دا جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان- عیراق- هۆیه پێویسته‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه -به‌مه‌به‌ستی گونجاندنی یاسا له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یاساكارییه ئابووریبه تایبه‌ته‌كان به وه‌به‌رهێنان و ئابووری بازاڕ و هاندانی بزووتنه‌وه‌ی ئاوه‌دانی و وه‌به‌رهێنانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و بۆ به‌دیهێنانی دادوه‌ریی و سووك كردنی بار گرانی باج له‌سه‌ر شانی هاووڵاتییان ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره( 25 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره162ی ساڵی 1959 ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 7
یاسای ژماره( 25 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره162ی ساڵی 1959 ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 7
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراق به پێی حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (12)ی رۆژی (17/10/2007) ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره( 25 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره162ی ساڵی 1959 ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: كاركردن به مادده‌ی (2) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره (162)ی ساڵی 1959 ده‌وه‌ستێنری و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ڕێژه‌ی (10%) له ده‌ستكه‌وتی ساڵانه‌ی هه‌ر خانووبه‌ره‌یه‌ك وه‌ك خه‌رجی پاراستن وچاككردنه‌وه پێش حیسیب كردنی باجه‌كه داده‌شكێنرێ .باجێكی سه‌ره‌كی كه چه‌ندییه‌كه‌ی (10%) یه له ده‌ستكه‌وتی ساڵانه‌ی هه‌موو خانووبه‌ره‌كان فه‌رز ده‌كرێ و وه‌رده‌گیرێ دوای داشكاندنی ئه‌وه‌ی له بڕگه(1)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه.دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك ده‌خرێته پاڵ مادده(4) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره(162)ی ساڵی 1959، بڕگه‌ی (3) دووباره:(3)دووباره- ته‌لاری نیشته‌جێ بوون و بازرگانی كه به زیاتر له سێ نهۆم دروست ده‌كرێن جگه له (ژێرزه‌مین) له باجی سه‌ره‌كی بۆ ماوه‌ی حه‌وت سالأ له مێژووی ته‌واوبوونی دروستكردنیه‌وه كه لێژنه‌ی خه‌مڵاندن دایده‌نێ ده‌بوردرێن.مادده‌ی دووه‌م: دووه‌م :كاركردن به مادده (11) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره (162)ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو ده‌وه‌ستێنرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له‌جێ داده‌نرێ: مادده‌ی(11): ئه‌گه‌ر خانووبه‌ره‌كه له نێوان دووكه‌س یا زیاتر بوو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ:هه‌ر هاوبه‌شێك به‌رپرسه له دانی باج له به‌شه ئاشكراكه‌ی خۆی، به‌مه‌رجێك به زنجیره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی تۆماركرا بێ. مادده‌ی سێیه‌م:بڕگه‌ی (1) له‌بڕیاری (520)ی ساڵی 1987 به‌م شێوه‌یه هه‌موارده‌كرێ:بڕگه(1): خانوویه‌كی نیشته‌جی بوون یان شوققه‌یه‌كی نیشته‌جی بوون كه هه‌ر یه‌ك له‌باوك یاخود رۆڵه‌كانی خاوه‌ن خانوو به‌كاریان هێنابێ له باجی خانووبه‌ره ده‌بوردرێن، به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی لێی دانیشتووه خانوو یا شوققه‌ی نیشته‌جێ بوونی به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت.مادده‌ی چواره‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زیری دارایی و ئابووری له هه‌رێم بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی 1/1/2008 دا جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق- هۆیه پێویستییه‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه -به‌مه‌به‌ستی گونجاندنی یاسا له‌گه‌لأ سیاسه‌تی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان و له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یاساكارییه ئابوورییه تایبه‌ته‌كان به وه‌به‌رهێنان و ئابووری بازاڕ وهاندانی بزووتنه‌وه‌ی ئاوه‌دانی و وه‌به‌رهێنانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و بۆ به‌دیهێنانی داد په‌روه‌ریی و سووك كردنی بارگرانی باج له‌سه‌ر شانی هاووڵاتیان ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره( 26 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی (1982)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان – عیراق | 10
یاسای ژماره( 26 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی (1982)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان – عیراق | 10
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراق به پێی حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (14)ی رۆژی (22/10/2007) ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره( 26 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی (1982)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان – عیراقماددهی یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: كاركردن به‌بڕگه (10/ج) له مادده (1)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982 ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ.دووه‌م: ده‌سته‌واژه‌ی (له‌غه‌یری وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان) له بڕگه (10/د) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو لاده‌برێ.سێیه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر مادده (1) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113) ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو و ده‌بێته بڕگه (10/ج) بۆی:ـبڕگه(10/ج): ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له رۆڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و له ده‌ره‌وه‌ی عیراق نیشته‌جێن، وه‌ك نیشته‌جێكان بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی ئه م یاسایه حسێب ده‌كرێن.مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به بڕگه(4)ی مادده (2) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو راده‌گیرێ.دووه‌م: كاركردن به بڕگه(2) له بڕیاری ژماره (520)ی ساڵی 1987 راده‌گیرێ.سێیه‌م: كاركردن به بڕگه(20)ی مادده (7)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو ڕاده‌گیرێ.چواره‌م: بڕیاری ژماره (73)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.پێنجه‌م: مادده (2) له بڕیاری ژماره (86)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.شه‌شه‌م: مادده (3) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.حه‌وته‌م: مادده (4) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.هه‌شته‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته پالأ مادده (2) و ده‌بێته بڕگه(4) و به‌م جۆره ده‌خوێندرێته‌وه:ـباجێك به‌رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه له نرخی خانووبه‌ره‌كه فه‌رزده‌كرێ یان مافی به‌كارهێنانی خه‌مڵێندرابێت به پێی حوكمه‌كانی یاسای ژماره (85)ی ساڵی 1978ی خه‌مڵاندنی به‌های خانووبه‌ره و قازانجه‌كانی یان به‌ده‌له‌كه‌ی و كامیان به‌ســـه‌ر خاوه‌ن موڵك پتر ده‌وه‌ستێ یان خاوه‌نی مافی ده‌سكاری كردنیه‌تی به‌هه‌ر رێگایه‌ك له رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی یاخود چنگ كه‌وتنی مافی ده‌سكاری كردنیان یان گواستنه‌وه‌ی وه‌ك (فرۆشتن و گۆڕینه‌وه و رێككه‌وتن و ده‌ست هه‌ڵگرتن وبه‌خشین ولابردنی كۆیه‌شی و پاكۆكردنی وه‌قف یاخود بانه‌وانی) و مامه‌ڵه له‌گه‌لأ كرێچی وه‌ك خاوه‌ن موڵك ده‌كرێ له كاتی به‌كرێ گرتنی خانوو كه كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ســتی به گرێبه‌ستی بانه‌وانی وبه‌م جۆره حسێب ده‌كرێ:ـیهكهم(50000000) په‌نجا ملیۆن دینار له نرخی خه‌ملێنراوی خانووبه‌ره كه یا به‌ده‌له‌كه‌ی ده‌بوردرێ ءئه‌م گوژمه پاره‌یه به‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كاندا به پێی یشكه‌كانیان دابه‌ش كرێ ئه‌گه‌ر خانووبه‌ره‌كه به موڵك كرابێ له ڕووی كۆبه‌شییه‌وه.ب-ئه‌وه‌ی له بڕه پاره لێبوردراوه‌كه پتر بێ كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م /1) له‌م به‌نده‌دا هاتووه، به‌م رێژه‌یه باجه‌كه ده‌یگرێته‌وه:ـ(3%) تاكو (50000000) په‌نجا ملیۆن دینار.(4%) ئه‌وه‌ی له (50000000) په‌نجا ملیۆن دینار زیاتربێ تاكو (100000000) سه‌د ملیۆن دینار.(5%) ئه‌وه‌ی له (100000000) سه‌د ملیۆن دینار زیاتربێ تا ده‌گاته (150000000) سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار.(6%) ئه‌وه‌ی له (150000000)سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار زیاتربێ.ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ی مڵكداری خانووبه‌ره‌كه له‌سه‌ر چه‌ند پشكێك له‌خانووبه‌ره‌كه بوو، ئه‌وا باجه‌كه به پێی حوكمه‌كای ئه‌م یاسه له‌سه‌ر هه‌موو خانووبه‌ره‌كه حسێب ده‌كرێ و به‌پێی پشكه‌كانی كه گوازراونه‌ته‌وه بۆگشت خانووبه‌ره‌كه وه‌رده‌گیرێ. نابێ مۆڵه‌تی ئه‌و مامه‌لانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له رێكاره‌كانی پشكنین و گه‌ڕان به‌دوای سه‌رپێچییه‌كانی باج كه به‌ر له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ئه‌نجامدراوه هه‌ڵپه‌سێردرێ. حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌ده‌ر له‌و لێبوردرانه‌ی كه له بڕگه (یه‌كه‌م/1)دا هاتوون پیاده ده‌كرێن به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی خانووبه‌ره یان مافی ده‌سكاری كردنی كه‌پێش ئه‌م یاسایه ته‌واوبووه و باجه‌كان یان فه‌رقی خه‌مڵێنراوه‌كه‌ی كه كه‌وتۆته‌سه‌ریان نه‌دراوه.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: مادده (1) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.دووه‌م: مادده (1) له بڕیاری ژماره (219)ی ساڵی 2001 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه.ئه‌و كه‌سه‌ی نیشته‌جێ یه ئه‌م لێبوردنانه‌ی خواره‌وه‌ی پێ ده‌درێ له هه‌ر ساڵێكی ته‌قدیری و له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی باره‌كه‌ی له‌ساڵی ده‌رماته‌كه‌ی دا.(2500000) دوو ملیۆن وپێنج سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی موكه‌له‌فه به ژیاندنی خێزان و ئه‌گه‌ر ئافره‌تی شوو نه‌كردوو بوو (بێوه‌ژن و ته‌لاقدراو نه‌بوو یاخود ئه‌گه‌ر ده‌رماته‌كه‌ی له‌گەڵ ده‌رامه‌تی مێردی تێكه‌ڵ نه كردبوو).2-(2500000) دوو ملیۆن وپێنج سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ ژنه‌كانی یا ئه‌گه‌ر ژنی ماڵه‌وه بێ و هیچ ده‌رامه‌تێكی نه‌بێ یان ده‌رامه‌ته‌كه‌ی تێكه‌لأ به ده‌رامه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی كرابێ.3-300000 سێ سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ هه‌ریه‌ك له منداڵه‌كانیان به چاوپۆشین له ژماره‌كانیان.4-3200000 سێ ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ خودی بێوه‌ژن یا تهلاقدراوو 300000سێ سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ هه‌ریه‌كه له منداڵه‌كانیان كه له ژێر چاودێری ئه‌ون به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی به چاوپۆشین له ژماره‌یان.5-ئه‌وه‌ی موكه‌له‌فه به ژیاندن لێبورده‌ییه‌كی دیكه‌ی پێده‌درێ كه بڕه‌كه‌ی 500000 پێنچ سه‌د هه‌زار دیناری عیراقیه، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له شه‌ست وسێ ساڵ تێپه‌ڕی بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و لێبوردهییانهی كه له به‌شه‌كانی دیكه‌دا له‌م مادده‌یه‌دا هاتوون.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: مادده(2) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.دووه‌م:مادده‌ی(3)له بڕیاری ژماره(219)ی ساڵی 2001 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.سێیه‌م: بڕگه‌كانی7.6))له بڕیاری ژماره (294)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.چواره‌م: كاركردن به بڕگه(2) له مادده(13)له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له‌جێ داده‌نرێ:باجی ده‌رامه‌ت ده‌خرێته سه‌ر موكه‌لله‌ف له بڕی هه‌ر ساڵێكی ته‌قدیری به‌پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه:1-ده‌رامه‌تی تاكی نیشته‌جێ دوای پێدانی ئه‌م لێبورده یاساییانه‌ی خواره‌وه:أ-3% تا ده‌گاته دوو ملیۆن دینار.ب-5% بۆ ئه‌وه‌ی له دوو ملیۆن دینار پتره تا ده‌گاته چوار ملیۆن دینار.ج-10% بۆ ئه‌وه‌ی له 4 چوار ملیۆن دینار پتره تا ده‌گاته شه‌ش ملیۆن دینار.د-15% بۆ ئه‌وه‌ی له 6 شه‌ش ملیۆن دینار پتره.2-ده‌رامه‌تی كه‌سی نا نیشته‌جێ هه‌مان رێژه‌كانی نیشته‌جێ یه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و لێبوردنه‌و یاسایانه بیگرێته‌وه.3-باج به ڕێژه‌یه‌كی چه‌سپاو كه بڕه‌كه‌ی (15%)یه ده‌خرێته سه‌ر قازانجی هه‌موو كۆمپانیا كاراكان له هه‌رێمی كوردستان به كۆمپانیا تاك و ساده‌كانیشه‌وه.4-باج به ڕێژه‌ی 5% له‌سه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له 700000 حه‌وت سه‌د هه‌زار دینار زیاتره له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌رده‌گیرێ بۆ هه‌موو پله‌كانی فه‌رمانبه‌ریه‌تی وكه‌رتی تایبه‌تی تۆماركراو به فه‌رمی وخاوه‌ن پایه‌و پله فه‌رمانبه‌رییه تایبهتیهكانماددهی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: بڕیاره‌كانی ژماره(192)ی ساڵی 1996و ژماره(32)ی ساڵی 1997و (4210،112،83،65)ی ساڵی 2003 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك ده‌خرێته سه‌ر مادده (2)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراق و ده‌بێته بڕگه(7) بۆی.7- كارگه‌كانی دروستكردنی ئالیك.سێیه‌م: دوو بڕگه به‌زنجیره‌ی (28،27) ده‌خرێنه سه‌ر مادده (7) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:ـ27- ئۆتۆمبێلی تاكسی (5) نه‌فه‌ری و پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی بچووك و گه‌وره‌ی نه‌فه‌ران له ناو شار و له نێوان شاره‌كاندا.28- تراكتۆر و ده‌ڕاسه‌ی كشتوكاڵی و ئۆتۆمبێلی بار هه‌ڵگری بچووك (پیكه‌پ ده‌بڵ) یه‌ك ته‌نی.چواره‌م: كاركردن به یاسای باجی جێماوه‌كان (التركات) ژماره (64)ی ساڵی 1985ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستاندا راده‌گیرێ و میراتگرانی ئه‌و مردووه‌ی كه له ماوه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی یاساكه به بڕیاری ژماره (32) له 8/11/1997 باجیان هاتۆته سه‌ر له باجی جێ ماوه‌كان (التركات) ده‌بووردرێن و هۆبه‌كانی باجی جێماوه‌كانیش له فه‌رمانگه‌كانی باج له هه‌رێم داده‌خرێن.مادده‌ی شه‌شه‌م:بڕگه‌ی (2) له مادده (27)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو هه‌موارده‌كرێ و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:( پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكی تۆماركرابێ یا تۆمار نه‌كرابێ و ده‌رامه‌تێكی هه‌بێ كه باج بیگرێته‌وه، راپۆرتێك پێشكه‌ش بكات له باره‌ی ده‌راماته‌كه‌ی خۆی به‌ر له رۆژی یه‌كه‌می تهمووز له ســـــاڵی ته‌قدیری ئه‌گه‌ر داوای لێ نه‌كرا به ئاگادار كردنه‌وه‌ی نووســــراو یان هۆیه‌ك له هۆیه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه پێشكه‌شی بكا.مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیری دارایی ئابووری له هه‌رێم دا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی نۆیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی 1/1/2008 ی ته‌قدیری یه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق...
یاسای ژماره(2)ی ساڵی 2008 یاسای دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان – عیراق | 25
یاسای ژماره(2)ی ساڵی 2008 یاسای دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان – عیراق | 25
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه(1)ی مادده (56)ی یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌ســـــه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ژماره (9)ی رۆژی 21/4/2008ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره(2)ی ساڵی 2008 یاسای دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان – عیراقبهشی یهكهمپێناسهو پێكهاته‌و ئامانجه‌كانی دیوانی چاودێری داراییماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان – عیراق.دووه‌م: دیوان: دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی چاودێری دارایی.چواره‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم.پێنجه‌م: ده‌سته‌ڵاتی چاودێری: ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكه‌كه‌ی و هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌و فه‌رمانبه‌رانی دیوان كه یه‌كێك له‌و دووانه ده‌سته‌ڵاتیان پێدابێت له بواری پسپۆڕی چاودێری دا.مادده‌ی دووه‌م:ده‌سته‌ڵاتێكی چاودێری له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت به‌ناوی(دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان – عیراق)كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی هه‌یه‌و بۆی هه‌یه هه‌موو ره‌فتارێكی یاسایی بۆ به ئاكام گه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی بگرێته به‌رو سه‌رۆكه‌كه‌ی یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.مادده‌ی سێیه‌م:دیوان به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عیراقه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.مادده‌ی چواره‌م:ئامانجی سه‌ره‌كی دیوان بریتیه له پارێزگاری كردن له موڵك و ماڵی گشتی له رێگای پیاده‌كردنی چاودێری كردنێكی كاریگه‌رانه به‌پێی ئه‌و پسپۆڕایه‌تی و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌م یاسایه پێی داوه.مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌رۆكی دیوان به مه‌رسوومێك كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌رده‌چێ داده‌مه‌زرێت و له‌سه‌ر پاڵاوتنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی و به پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی وه‌زیریشی هه‌یه سه‌باره‌ت به مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی و خزمه‌ت و ده‌سته‌ڵاتی وه‌زیری داراییشی ده‌بێ له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به كاروباری دیوان و میلاك و بودجه‌وه هه‌یه‌و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی (4)ساڵه‌و شایانی دووباره بوونه‌وه‌ی بۆ یه‌ك جار به ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق هه‌یه و، نابێ له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی به‌بێ ره‌زامه‌ندی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق لابدرێ .مادده‌ی شه‌شه‌م:دیوان له‌مانه پێكدێت:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی چاودێری دارایی:ئه‌نجومه‌نی چاودێری پێكدێ له سه‌رۆكی دیوان وه‌ك سه‌رۆك له‌گه‌لأ جێگره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان وه‌ك ئه‌ندام وله كاتی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆكی دیوان جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه.2-ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌مه‌وه مانگێ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه‌و وراده‌ی یاسایی به ئاماده‌بوونی 2/3 دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێ.3-ئه‌نجومه‌ن بڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌كات و له‌كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه.دووه‌م: سه‌رۆكی دیوان: سه‌رۆكی دیوان ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه به سه‌رۆكی دیوان ده‌به‌سترێنه‌وه:1-فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی و یاسایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كارگێڕی و دارایی ویاسایی ئاماده‌و پێشكه‌ش به پێكهاته‌كانی دیوان ده‌كات.2-فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ریی و توێژینه‌وه: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وئه‌و ئه‌ركه هونه‌ری وپیشه‌ییانه پێشكه‌ش ده‌كات كه نه‌خشه‌سازیی و به‌دواداچوون و سستمی ژمێریاریی پێویستیان پێی هه‌یه، له‌گه‌لأ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌كانی كار و شیاندن و هه‌روه‌ها ئه‌ركی توێژینه‌وه له هۆكاره‌كانی په‌ره‌پێدانی ئه‌ركی چاودێری وزیادكردنی كاریگه‌ریه‌كه‌ی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی جێبه‌جێ كردنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌دیوان ده‌كات.3-نووسینگه‌ی سه‌رۆكی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.4-به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان.5-به‌شی چاودێری ناوخۆ.سێیه‌م: جێگری سه‌رۆك: سه‌رۆكی دیوان جێگرێكی هه‌یه به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت و هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی تایبه‌ت به بریكاری وه‌زاره‌تی هه‌یه.چواره‌م: فه‌رمانگه‌كانی وردبینی: هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی یا ژمێریارێكی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و تایبه‌تمه‌ند ده‌بن به ژماره‌یه‌ك چالاكی كه‌رتی به‌و پێیه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به‌پێی پێویستی كاری چاودێری دارایی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات وپێكدێ له:1-فه‌رمانگه‌كانی وردبینی مه‌ڵبه‌ندیی كه بریتین له:أ-فه‌رمانگه‌ی چالاكی ته‌مویل و دابه‌شكردن و كۆمپانیاكان.ب- فه‌رمانگه‌ی چالاكی پیشه‌سازیی وسه‌رچاوه سروشتییه‌كان.ج- فه‌رمانگه‌ی چالاكی كشتوكاڵی و ئاوه‌دانكردنه‌وه.د- فه‌رمانگه‌ی چالاكی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گشتی.هـ- فه‌رمانگه‌ی چالاكی سهندیكاو رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان.و- فه‌رمانگه‌ی چالاكی ئه‌ندازه‌یی و هونه‌ریی.2-فه‌رمانگه‌كانی وردبینی پارێزگاكان.مادده‌ی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی كه به سه‌رۆكی دیوان داده‌مه‌زرێ پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته‌دی:1- هاووڵاتی هه‌رێم بێ و لێی نیشته‌جێ بێ.2- به‌لانی كه‌م خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت له یه‌كێك له بواره‌كانی (كارگێڕی، دارایی، ئابووری، یاسا)و شاره‌زایی له‌بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی له(10)سالأ كه‌متر نه‌بێ.3-نابێت به تاوانێك حوكم درابێت كه له پایه‌و ناو وناوبانگی كه‌م بكاته‌وه.دووه‌م: پێویسته ئه‌وه‌ی به جێگری سه‌رۆكی دیوان یا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته‌دی.1- هاووڵاتی هه‌رێم بێ و لێی نیشته‌جێ بێت.2-ده‌بێت بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زانستی كارگێڕیی یا دارایی یا ئابووری هه‌بێت.3- ماوه‌ی (15)سالأ خزمه‌تی هه‌بێت، به مه‌رجێ (10) ساڵی خزمه‌تی به كرده‌نی هه‌بێت له‌بوارێك كه په‌یوه‌ندی به پسپۆڕییه‌كه‌یه‌وه هه‌بێ.4-نابێت به تاوانێك یا كه‌تنێك حوكم درابێ.سێیه‌م: 1-جێگری سه‌رۆكی دیوان به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق و به راوێژ كردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوان داده‌مه‌زرێ.بەڕێوەبەرە گشتیەکان دادەمەزرێن بە بڕیارێکی سەرۆکی پەرلەمان کە دیاری دەکرێن لەلایەن به‌شی دووهمئهرك و چوارچێوه‌كانی كاری دیوان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌ر چاودێری دارایی دهكهونئهركهكانی دیوانماددهی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: بۆ دڵنیابوون له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی ژمێریاریی و كارگێڕیی له رووی یاسایی و رێنماییه داراییه په‌یڕه‌وكراوه‌كان، دیوان بۆی هه‌یه:1-پشكنین و وردبینی مامه‌ڵه‌كانی خه‌رجییه‌كان له‌باره‌ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و پاداشته‌وه بكات بۆ دڵنیابوون له چۆنیه‌تی خه‌رجكردنیان .2-دڵنیابوون له نه‌به‌زاندنی سنووری پشتیوانه داراییه‌كان له بودجه‌ی په‌سه‌ندكراو.3-دڵنیابوون له به‌كارهێنانی دارایی گشتی بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه بۆی ته‌رخانكراوه، هه‌روه‌ها دڵنیابوون له به‌فیڕۆ نه‌دان و ده‌ست بڵاوی له‌گه‌لأ هه‌ڵسه‌نگاندنی سووده‌كانی.4-چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكیهكان به‌پێی مادده‌كانی ئه‌م یاسایه.دووه‌م: پشكنین وردبینی كردنی مامه‌ڵه‌كانی خه‌مڵاندن و به‌ده‌ستهێنان و وه‌رگرتنی داهات بۆ دڵنیابوون له هه‌ڵسوكه‌وته په‌یڕه‌وكراوه‌كان و چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنیان. سێیه‌م: پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌كی هونه‌ریی له بواره‌كانی ژمێریاریی و چاودێری و هه‌موو كاروبارێكی كارگێڕی و رێكخستن كه په‌یوه‌ندییان پێیه‌وه هه‌بێت.چواره‌م: رێكخستنی خولی فێركاریی بۆ فه‌رمانبه‌رانی دیوان و ده‌زگا حكومیه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانایان و دیوان بۆی هه‌یه به‌پێی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان ده‌رماڵه‌یان بۆ دابین بكات.پێنجه‌م: دیوان رای خۆی له‌سه‌ر خشته‌و به‌یاننامه‌و راپۆرته په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئه‌نجامی كار‌و چالاكی دارایی بۆ ئه‌و لایه‌نانه ده‌رده‌بڕێت كه له‌ژێر چاودێری دارایی دانراون له‌گه‌لأ ده‌ربڕینی راوبۆچوون له‌باره‌ی شێوازی رێكخستنی به‌پێی یاسا و رێسای ژمێریاریی په‌یڕه‌وكراو، بۆ دڵنیابوون له ئاستی گونجاندنی له‌گه‌لأ راستی و گونجاندنی له‌گه‌لأ ناوه‌نده داراییه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی.شه‌شه‌م: ده‌رخستنی به‌ڵگه‌كانی گه‌نده‌ڵی و فێڵكردن و به‌فیڕۆدان و خراپ به‌كارهێنان وبێ توانایی له كاروباری وه‌رگرتن و خه‌رجكردن و به‌كارهێنانی دارایی گشتی له ئه‌نجامی وردبینی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكی فه‌رمانگه‌كان.حه‌وته‌م: لێكۆڵینه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه له‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌یه به لێهاتوویی به‌ده‌ستهێنان و خه‌رجكردن و به‌كارهێنانی ماڵی گشتی وه‌ك چۆن به فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراقه‌وه داواكراوه.هه‌شته‌م: به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی یاسا‌و رێنماییه دارایی و ژمێریارییه كار پێكڕاوه‌كان بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێ كردنی و شیاوی وگونجانی له‌گه‌لأ ئه‌و پێشكه‌وتنه نوێیانه‌ی له هه‌رێم ڕوویان داوه‌و سه‌رنج راكێشان به‌ره‌و چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتنی كورتهێنان و پێشكه‌شكردنی پێشنیازی پێویست به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به مه‌به‌ستی پێشخستنی یا هه‌مواركردنی ئه‌و یاسا‌و پێڕه‌و ورێنماییانه.مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: دیوان راپۆرتێكی ساڵانه به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌ش ده‌كات و تێیدا تێبینه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی و كارگێڕیی و ئابووری له بواری چاودێری دارایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه روون ده‌كاته‌وه كه ده‌كه‌ونه ژێر حوكمی چاودێرییه‌وه، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه كورته‌یه‌ك له‌كارو چالاكییه‌كانی دیوان له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا له‌خۆ ده‌گرێت.دووه‌م: دیوان بۆی هه‌یه راپۆرت به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی گرنگ پێشكه‌ش بكات كه له بواری چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكی دارایی و كارگێڕیی و ئابووری دێته پێشه‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه به‌ر چاودێری دارایی ده‌كه‌ون:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت و كارگێڕییه حكومییه‌كان وئه‌و ده‌سته سه‌ربه‌خۆیانه‌ی كه به وه‌زاره‌ته‌كان نه‌لكاون له‌گه‌لأ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بودجه‌ی سه‌ربه‌خۆ و پاشبه‌ندیان هه‌یه.دووه‌م: هه‌موو ئه‌و سهندیكاو كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی و رێكخراوانه‌ی كه حكومه‌ت مۆڵه‌تی پێ داون.سێیه‌م: هه‌ر لایه‌نێكی دی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق بڕیار ده‌دات بخرێته ژێر حوكمی چاودێریه‌كه‌ی له‌لایه‌ن چاودێری داراییه‌وه یاخود ئه‌وه‌ی كه له یاساكانی دامه‌زراندنیدا هاتبێ.به‌شی سێیهمتایبهتمهندیی و ده‌سته‌ڵاته‌كانی دیوانماددهی یازدهم: دیوان مافی بینینی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و دۆسیه‌ی مامه‌ڵه ئاشكرا‌و نهێنیانه‌ی هه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به‌كاری داراییه‌وه هه‌بێ، جگه له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ریان ده‌كات، به مه‌رجێك سه‌رۆكی دیوان ئاگادار بكرێ بۆ زانینی زانیاریی و ده‌ربڕینی ڕای خۆی له باره‌یه‌وه.مادده‌ی دوازدهم:یه‌كه‌م: دیوان ده‌سته‌ڵاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی دارایی بۆ كاروباری گرێبه‌ستی گشتی و هه‌روه‌ها یارمه‌تی و به‌خشش و قه‌رزو ئاسانكارییه‌كانی حكومه‌ت هه‌یه بۆ دڵنیابوون له چۆنیه‌تی خه‌رج كردنیان بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه بۆی ته‌رخانكراوه.دووه‌م: پێویسته ده‌زگاكانی هه‌رێم هه‌موو گرێبه‌ست و به‌یاننامه‌ی قه‌رزو به‌خششه‌كانی كه چنگی ده‌كه‌ون له‌ماوه‌ی مانگێك دا بۆ دیوانی بنێرێت به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ده‌ربڕینی تێبینی پێویست له‌م باره‌یانه‌وه.به‌شی چوارهمسهرپێچیه داراییهكانماددهی سێزده‌م:یه‌كه‌م: ئه‌م كار‌و ره‌فتارانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه به سه‌رپێچی دارایی داده‌نرێن:1-پابه‌ند نه‌بوون به یاسا‌و بڕیار‌و پێڕه‌و ورێنمایی و به‌یانه داراییه‌كان.2- پشتگوێ خستن و كه‌مته‌رخه‌می نواندن كه ده‌بنه هۆی له ده‌ست چوون و به‌فیڕۆ دانی دارایی گشتی یاخود زیان گه‌یاندن به ئابووری نیشتمانیی. 3-پێشێلكردنی یاسای به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت یاخود هه‌ر یاسایه‌كی دیكه كه كاری پێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامدا زیان به دارایی گشتی گه‌یاند.4- شاردنه‌وه‌ی په‌ڕاوو موسته‌نه‌دو ئه‌و تۆمارانه‌ی كه بۆ كاری چاودێری و وردبینی پێویستن به‌بێ بوونی پاساوی گونجاو.5 ـ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و سه‌رپێچی و تێبینیه‌كانی و له‌به‌رچاو نه‌گرتنیان. 6 ـ ئه‌نجام نه‌دانی كاری پێویست سه‌باره‌ت به یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی كه له راپۆرته‌كانی دیواندا هاتوون.دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه سه‌ر به چاودێری دیوانن له حاڵه‌ته‌كانی (تزویر)و(اختلاس) وئه‌و سه‌رپێچییه داراییانه ئاگاداری بكه‌نه‌وه كه له بڕگه‌كانی(1 و2)ی به‌ندی(یه‌كه‌م)له‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌مه‌ش له‌كاتی ئاشكرابوونی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاگادار كردنه‌وه‌یه ببێته هۆی هه‌ڵنه‌سانی ئه‌و لایه‌نانه به‌كاری پێویست، هه‌روه‌ها پێویسته دیوان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌و سه‌رپێچیانه ئاگادار بكاته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه‌ش به سه‌رپێچی ئه‌م یاسایه داده‌نرێت.به‌شی پێنجهمدهستهڵات و ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی چاودێری داراییماددهی چوارده‌م: ئه‌نجومه‌نی چاودێری ئه‌م كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: دانانی بنچینه‌و پلانی كاركردن له دیوان و شێوازه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان.دووه‌م: فه‌راهه‌م كردنی پێویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كان كه ئه‌ركی چاودێری و وردبینی گه‌ره‌كیانه.سێیه‌م: ده‌ستنیشان كردنی خاڵه‌كانی كاری فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دیوان و رێسای رێكخستنیشی به پێڕه‌وێكی ناوخۆیی ده‌بێت.چواره‌م: ده‌ستنیشان كردنی چوارچێوه‌ی گشتی بۆ راپۆرته‌كانی دیوان.پێنجه‌م: تاوتووكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و تێبینی و رێنمایی و پێشنیاز‌و رایانه‌ی له راپۆرته ساڵانه‌ییه‌كه‌ی دیواندا هاتوون به‌ر له ده‌رچوونیان و له‌وه‌شدا بۆی هه‌یه ده‌سته‌ڵات به یه‌ك له ئه‌ندامه‌كانی یاخود فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیوان له‌و پسپۆڕییه‌دا بدات.شه‌شه‌م: رێكخستنی خولی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی پراكتیكی بۆ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌و ده‌رماڵه بڕیار لێدراوانه بدات به‌وانه‌ی كه به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.حه‌وته‌م: توێژینه‌وه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌رۆكی دیوان یاخود هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن له قه‌زیه‌كان ده‌یخاته به‌رده‌می بڕیار‌و راسپارده له باره‌یانه‌وه وه‌رده‌گرێت.هه‌شته‌م: ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی دیوان و ناردنی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دانانی له‌ناو بودجه‌ی گشتی هه‌رێم دا.نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش له‌ناو پێكهاته‌ی دیوان بكاته‌وه یاخود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به‌پێی پێویستی كار.ده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه چاودێری له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كان ئه‌نجام بدات به‌ر له‌وه‌ی به قۆناغه‌كانی كۆتایی بگات.یازدهم: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه چالاكیه‌كانی فه‌رمانگه وردكارییهكان هه‌موار بكات و دووباره به‌پێی پێویستی كار دابه‌شیان بكاته‌وه.دوازدهم: لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌و راپۆرت و بابه‌تانه‌ی بۆ دیوان له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم یان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی یاخود سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی بڕیار‌و راسپارده‌و پێشنیازی پێویست له باره‌یانه‌وه.مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌م ده‌رماڵانه‌ی خواره‌وه به فه‌رمانبه‌رانی دیوان بدات:1-ده‌رماڵه‌ی چاودێری، رێژه‌كه‌ی له 50% ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر ره‌ت نه‌كات.2-ده‌رماڵه‌ی ترسناكی و ئه‌ركی تایبه‌تی رێژه‌كه‌ی له 75%ی مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ره‌ت ناكات كه كاری چاودێری و وردبینی ده‌كه‌ن وله كاتی كاره‌كه‌یاندا تووشی مه‌ترسی ده‌بن.3-ده‌رماڵه‌ی شوێنی جوگرافی، رێژه‌كه‌ی له 30%ی مووچه ره‌ت نه‌كات.4-ده‌رماڵه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ست دانه پیشه له پاش ده‌وامی فه‌رمی به مه‌رجێ رێژه‌كه‌ی له 50%ی مووچه ره‌ت نه‌كات.دووه‌م: ئه‌م ده‌رماڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌و ده‌رماڵانه‌وه نییه كه به فه‌رمانبه‌ره‌كان به‌شێوه‌ی گشتی ده‌درێن.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پێشخستن (قدم) له ساڵێك تێنه‌په‌ڕێت له‌هه‌ر پله‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دیوان بدات كه توانایه‌كی به‌رزیان هه‌یه یاخود هه‌وڵێكی له راده به‌ده‌ر ده‌ده‌ن به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ری ده‌كات.به‌شی شهشهمدهسهڵاتهكانی سه‌رۆكی دیوانماددهی شازده‌م:به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه بۆ زامن كردنی ئه‌و رێكارانه‌ی كه ئه‌نجامی كاره‌كانی چاودێری دارایی لێده‌كه‌وێته‌وه، سه‌رۆكی دیوان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیی و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: لێكۆڵینه‌وه له سه‌رپێچییه داراییه‌كان و داوای پێشكه‌شكردنی هه‌ر روون كردنه‌وه‌یه‌ك یاخود زانیارییه‌ك له‌وه‌ی كه ده‌زانێ ئه‌گه‌ری ئاشكراكردنی سه‌رپێچییه‌كه له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه كردن له‌گه‌لی وه‌ستاوه، چ جای كارمه‌ندی فه‌رمانگه یا هی دی بێت.دووه‌م: ده‌ست كێشانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر له كاره‌كه‌ی هه‌ركات سه‌لامه‌تی لێكۆڵینه‌وه و چاودێری پێویستی كرد یاخود له كاتی ده‌ركه‌وتنی سه‌رپێچی یا تاوانێكی دارایی یان كارێكی پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یاخود یاسا‌و پێڕه‌و و رێنمایی دارایی په‌یڕه‌وكراو بێ.سێیه‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه داوا له وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند بكات سه‌رپێچیكه‌ر (سه‌رپێچیه‌كی یاسایی)بنێرێت بۆ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێكدێت یاخود سزای كارگێڕیی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.چواره‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه له‌و كێشانه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه یان تێدا كۆتایی هاتووه، داوا له وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند بكا فه‌رمانبه‌ر ئه‌و زیانه بژمێرێت كه له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می یاخود سه‌رپێچی كردنی یاسا‌و پێڕه‌و و رێنماییه باوه‌كان به فه‌رمانگه‌كه‌ی گه‌یاندووه.پێنجه‌م: داوا له وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌ند یان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت داوای مه‌ده‌نی به‌و سه‌رپێچیه داراییانه‌و به‌دواداچوونی له دادگای تایبه‌ت تۆمار بكات، به مه‌رجێك دیوان زانیاری به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌باره‌ی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌وه بدات له حاڵه‌تی جێبه‌جێ نه‌كردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌نده‌وه، ئه‌مه به سه‌رپێچییه‌كی دارایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار تۆمارده‌كرێ و سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه ئه‌مه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی رابگه‌یه‌نێ.شه‌شه‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه به‌هۆی داواكاری گشتییه‌وه داواكاری یاسایی له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی تاوانی دارایی تۆماربكات ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت ده‌ستی به‌و كاره نه‌كرد.حه‌وته‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه بانگهێشت یان میوانداریی هه‌ر لایه‌نێك بكات كه سه‌ر به چاودێری دیوان بێت بۆ ئاماده‌بوونی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌و كاروبارانه‌ی كه په‌یوه‌ستن پێیانه‌وه.هه‌شته‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه داوای فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت یاخود شاره‌زایان له كاتی پێویستدا بكات به‌و شێوه‌یه‌ی كه به په‌سه‌ندی ده‌زانێ بۆ به‌شداریی پێكردنیان له‌كاری چاودێری بۆی هه‌یه پاداشت و كرێیان به‌رامبه‌ر به‌و خزمه‌تگوزارییانه به پێی یاسا‌و رێنماییه په‌یڕه‌و كراوه‌كان بۆ خه‌رج بكات.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌ك كه‌وته نێوان دیوان ویه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ر به چاودێرین و راسته‌وخۆ له نێوانیاندا یه‌كلا نه‌كرایه‌وه، سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه بابه‌ته‌كه بخاته به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیه‌وه.حوكمه كۆتاییهكانماددهی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆكی دیوان كار‌و ده‌سه‌ڵاته بڕیار لێدراوهكانی به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌رگرێ، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق ئه‌م سوێنده ده‌ستووریه‌ی خواره‌وه ده‌خوات (سوێند به‌خوای مه‌زن ده‌خۆم كار‌و فرمانه‌كه‌م به راستی و به ئه‌مانه‌ت و دڵسۆزییه‌وه ئه‌نجام بده‌م و یاسا‌و پێڕه‌وو رینماییه‌كان به ئه‌مانه‌ت و به ده‌ست پاكی و بێ لایه‌نی پیاده بكه‌م و سه‌ربه‌خۆیی دیوان و بێ لایه‌نی و شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی بپارێزم و نهێنیه‌كانی كار بپارێزم و رێز له بنچینه ره‌وشتیه‌كان و پیشه‌ییه‌كان بگرم كه كاروباری فرمان و پیشه‌كه رێك ده‌خه‌ن و پێیانه‌وه به‌ندیم و خوا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم شاهیده).دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی دیوان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كانیان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و سه‌رۆكه‌كانی ده‌سته چاودێرییه‌كان ئه‌و سوێنده یاساییه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی چاودێری ده‌خۆن كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه به‌ر له ده‌ست دانه‌كاره‌كانیان. كه خۆ به‌ستنه‌وه به پرنسیپه‌كانی پیشه‌ی چاودێری و جێبه‌جێ كردنی به جۆرێكی بێ لایه‌نی و ئاشكرا كردنی هه‌رچی پێویســته بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی و پایه‌ی چاودێری له هه‌رێمدا ده‌گرێته‌خۆ.مادده‌ی نۆزده‌م:هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی دیوان و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانی چاودێری خۆیان بۆ ئه‌رك و كاری فرمانه‌كه‌یان ته‌رخان ده‌كه‌ن و هه‌موو ئه‌ركێكیان بۆ كار‌و فرمانه‌كانیان ته‌رخان ده‌كه‌ن و نابێ كار له پیشه‌و كارێكی دیكه‌دا بكه‌ن جگه له كتێپ دانان و بڵاوكردنه‌وه‌ی و وانه‌بێژی.مادده‌ی بیسته‌م:یه‌كه‌م: نابێ به‌دواداچوونی یاسایی ده‌رهه‌ق سه‌رۆكی دیوان بكرێ، مه‌گه‌ر له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق بێ سه‌باره‌ت به‌و ره‌فتاره فه‌رمیانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات له كاری چاودێری ووردبینی دا.دووه‌م: نابێ به‌دواداچوونی یاسایی به‌رامبه‌ر جێگری سه‌رۆكی دیوان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی وردبینی له‌سه‌ر ره‌فتاره ره‌سمییه‌كانیان له بواری چاودێری و وردبینی بكرێ پێش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ســــه‌رۆكی دیوان و به ئاگاداری ســــه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق.مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: یاساكانی خزمه‌تی مه‌ده‌نی ومیلاك وبه‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌ران ده‌رهه‌ق به فه‌رمانبه‌رانی دیوان جێبه‌جێ ده‌كرێن به مه‌رجێك له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.مادده‌ی بیست و دووه‌م:یه‌كه‌م: پێكهاته‌و فه‌رمانگه‌كانی دیوان و ئه‌ركه‌كانیان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان به پێڕه‌وێكی ناوخۆ دیار ده‌كرێ كه له دیوانه‌وه ده‌رده‌چێت.دووه‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن رێنمایی بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.سێیه‌م: یاسای دیوانی چاودێری دارایی ژماره(14)ی ساڵی 2000و پێڕه‌وی دیوانی چاودێری دارایی ژماره(212)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.مادده‌ی بیست و سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و چواره‌م:كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێ. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان ـ عیراقهۆكاره پێویستیه‌كانی ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایهله پێناو پاراستنی دارایی گشتی و بۆ پته‌وكردنی پرنسیپی روونی و كارایی ده‌وری چاودێری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق و له‌پێناوی سه‌لامه‌تی سیسته‌می دارایی و خه‌رج كردنی خه‌رجیه‌كان له‌و لایه‌نانه‌ی بۆیان ته‌رخانكراوه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا....
یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف وئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا | 9
یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف وئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (13)ی رۆژی (25/4/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف وئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراقدابهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان.وه‌زیر: وه‌زیری كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان. ئه‌نفالكراو: هه‌ركه‌سێك ژیانی له ده‌ست دابێ یان زه‌ره‌ری پێكه‌وتبـێ یان تا كوئێستا چاره‌نووسی له‌ئه‌نجامی تاوانه‌كانی جینۆساید كردن دژ به گه‌لی كوردستان نادیار بێ.شه‌هید: هه‌ركه‌سێك له خه‌نده‌قی خه‌باتی چه‌كداریی یان له تێكۆشانی سیاسی بۆ به‌رگریی كردن له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان له دژی رژێمه دا پلۆسه‌ره‌كانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك یاخود له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی یاخود كرده‌وه‌ی جه‌نگی دوژمنكارانه له دژی گه‌لی كوردستان ژیانی له ده‌ست دابی وبه‌پێی ئه‌م پێناسه‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كردێن:شه‌هیدی خه‌باتگێر: هه‌ركه‌سێكی له خه‌نده‌قی خه‌باتی چه‌كداری یان خه‌باتی سیاسی یان له ئه‌نجامیاندا له دژی ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان بۆ به‌رگری كردن له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان وئه‌وه‌ی له دوای هاتووه ژیانی خۆی كردبێته قوربانی.ب- قوربانیانی جینۆساید: هه‌ركه‌سێكی شه‌هید بووبێ یان ژیانی له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی (جینۆساید) له‌كاتی تاوانه‌كانی ئه‌نفال یان له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی یان له كاتی له‌ناو بردنی داپلۆسه‌رانه‌ی بارزانییه‌كان وفه‌یلییه‌كان دا له ده‌ست دابێ.ج- شه‌هیدی هاووڵاتی: هه‌ركه‌سێكی شه‌هید بووبێ یان له ئه‌نجامی كرداری جه‌نگی یان كاری تیرۆریی یان له كاتی كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان ژیانی له ده‌ست دابێ. 6- كه‌س وكاری قوربانیان و ئه‌نفالكراوه‌كان: مێرد یان ژنه‌كان، كوڕ، كچ،دایك، باوك،برا، خوشك،یا خود ئه‌وانه‌ی شه‌هید به بڕیاریكی دادوه‌ری به‌خێوی ده‌كردن.به‌شی دووهمئامانج و بنهماكانماددهی دووه‌م:ئامانجی ئه‌م یاسایه دابین كردنی ماف وئیمتیازی كه‌س و كاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانه له‌گه‌لأ رێزلێنان وچاودێری كردن ویارمه‌تیدانیان به جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ قه‌باره‌و پایه‌ی قوربانییه‌كانی شه‌هیدان بگونجێ بۆ سوككردنی ئازاری كه‌س و كاره‌كانیان.مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌م له‌م یاسایه‌دا، به به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی سه‌لماندنیان ده‌چه‌سپێ و له كاتێكدا ئه‌و به‌ڵگانامانه نه‌بوون ئه‌وا ده‌بێ به‌ڕێگه‌ی یاسایی دیكه له‌به‌رده‌م لیژنه‌كان یاخود دادگا‌و لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند بسه‌لمێندرێن وپێشكه‌ش به بهرێوهبهرایهتیهگشتیهكان له پارێزگاكانی هه‌رێم بكرێن.مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م :لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری كارگێڕیی ودارایی وئه‌ندامیه‌تی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت كه ژماره‌یان له (4) ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ پێكدی بۆ سه‌یركردنی ئه‌و ره‌خنه‌و ئیعتیرازانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌س وكاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه وله‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌گشتیه‌كانی پارێزگاكان ده‌رچوون.دووه‌م : لیژنه‌ی تایبه‌ت ئه‌م كار‌و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیعتیرازانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سوكاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كراون تاكو حوكمه‌كانی ئه‌م یاساییه بیانگرێته‌وه.هه‌ركه‌سێك به‌رژه‌ندییه‌كی هه‌بێ، بۆی هه‌یه مه‌غدوورییه‌تی خۆی بخاته به‌رده‌م لیژنه‌ی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی كه‌ده‌ری كردووه و له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رۆژی پێڕاگه‌یاندنی یان وا داده‌نرێ كه‌پێی راگه‌یه‌نراوه وله‌رووی كارگێریه‌وه بڕیاری لیژنه بڕیارێكی كۆتاییه.لیژنه بڕیاره‌كه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چووێنێ ووه‌زیر په‌سندی ده‌كات.هه‌ركه‌سێك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هه‌بێ ده‌توانێ په‌نا بباته به‌ر دادگا بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه لیژنه بڕیاری به ره‌فزی ده‌دات و، دادگای به‌رایی لایه‌نی تایبه‌تمه‌نده بۆ سه‌یركردنی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه له كاتی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رووده‌ده‌ن وئه‌وه‌ی كه داوا كارییه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات له پاره‌ی ره‌سمی دادوه‌ری ده‌بووردرێ.بڕیاره‌كانی دادگای باری كه‌سیه‌تی قابیلی تانه‌لێدانن له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییز له ماوه‌ی(30) سی رۆژ له ڕۆژی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه وبه‌ئاگاداركراوه داده‌نرێ.به‌شی سێیهمپۆلین كردنی شه‌هیدان و دیاریكردنی مووچه بۆ كه‌س و كارهكانیانماددهی پێنجه‌م:یه‌كه‌م : كه‌س وكاری شه‌هیدی خه‌باتگێڕ وقوربانییه‌كانی چه‌كی كیمیایی وئه‌نفالكراوه‌كان و هاووڵاتی ماف وئیمتیازه‌كانی شه‌هیدیان ده‌كه‌وێ به‌پێی پێڕه‌ویك كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌چوێنێ.دووه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی/ یه‌كه‌م له مادده‌ی شه‌شه‌م ده‌یانگرێته‌وه ئه‌مانه‌ن:1- ژن ومێرد.كوڕ تاكو ته‌واوكردنی بیست وچوار سالأ له ته‌مه‌نی ئه‌گه‌ر له‌خوێندن به‌رده‌وام نه‌بێت.كچ: تاكو دامه‌زراندنی له فرمانێك.روڵه په‌ككه‌وته‌كان: رۆله‌ی په‌ككه‌وته له مه‌رجه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه به‌ده‌رده‌بن.دایك و باوك.براكان و خوشكه‌كان: له‌گه‌لأ ره‌چاوكردنی بڕگه‌كانی(3،2)ی سه‌ره‌وه.سێیه‌م: به‌شه مووچه‌ی باوك ودایك وژن ومێرد تا له‌ژیاندا مابن بۆیان خه‌رج ده‌كرێت.چواره‌م:له‌كاتی بڕینی مووچه‌ی موسته‌حه‌قی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، ئه‌وا به‌شه‌مووچه‌ی ئه‌وانه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌وانه‌ی دیكه كه موسته‌حه‌قن.پێنجه‌م:ئیستحقاقی مووچه بۆ ئه‌و كوڕ وكچه ده‌بێ به‌درێژایی ژیانیان ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌وانه موسته‌حه‌قی تاقانه بن.شه‌شه‌م:منداڵه‌كانی قوربانییانی جینۆساید له مه‌رجه‌كانی كه له بڕگه‌كانی (3،2) ی سه‌ره‌وه دا هاتوون به‌ده‌رده‌بن.مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: مافی دارایی وه‌كو یه‌ك به‌سه‌ر موسته‌حه‌قه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێ.دووه‌م: براو خوشك مووچه‌كه‌یان راده‌گیری له كاتێك كه موسته‌حه‌قی له پێشتر هه‌بن.به‌شی چوارهمماف وتایبهتكاری كه‌سوكاری شههیدانماددهی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: كه‌س وكاری شه‌هیدی خه‌باتگێڕ وشه‌هیدی جینۆساید ئه‌م ماف و ئیمتیازانه‌ی خواره‌وه‌یان ده‌بێت:خێزانی شه‌هیدی خه‌باتگێڕ وئه‌نفالكراو یه‌كه‌یه‌ك یا پارچه زه‌ویه‌كی نیشته‌جێ بوونی بێ ده‌درێت. ئه‌گه‌ر شه‌هید زیاتر له هاوسه‌رێكی هه‌بوو، ئه‌وا هه‌ریه‌ك له‌وانه هه‌مان ماف وئیمتیازی بڕیار له‌سه‌ر دراوی یه‌ك هاوسه‌ری ده‌بێت به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.له‌كاتی شه‌هید بوونی زیاتر له كه‌سێك له‌ناوخێزانێكدا، ئه‌وا مووچه‌كان به‌پێی پێڕه‌وێكی تایبه‌تی ده‌بن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌چوێنێت.دووه‌م:1- ڕۆڵه‌كانی شه‌هیده ناوبراوه‌كان له بڕگه‌كانی ( یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا مینحه‌ی هاوسه‌ر گرتنیان پێ ده‌درێت.2- حكومه‌ت خه‌رجی خوێندنی رۆڵه‌كانی شه‌هید له قوتابخانه وزانكۆ ئه‌هلیه‌كان له‌ناو هه‌ریمدا به‌پێی هه‌ل ومه‌رجی بڕیار له‌سه‌ر دراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وپه‌روه‌رده‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.3- حكومه‌ت ئه‌رك ومه‌سره‌فی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هید له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كێشێ.جێماوی شه‌هید له باجی ته‌ریكه‌ی بڕیار له‌سه‌ر دراوی ته‌ریكه‌كان ده‌بووردرێ.ژماره‌یه‌ك له كورسی خوێندن بۆ رۆڵه‌كانی شه‌هیدانی خاوه‌ن به‌هره‌ی زانستی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێن وئه‌مه‌ش به‌هاوئاهه‌نگی ده‌بێ له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تۆژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم.كه‌س وكاری شه‌هیدان له كرێی پشكینن وچاره‌سه‌ركردن له نه‌خۆشخانه ومه‌لبه‌نده ته‌ندروستیه‌كانی حكومه‌ت له ناو هه‌رێمدا ده‌بووردرێن.حكومه‌ت كرێی چاره‌سه‌ركردنی كه‌س وكاری شه‌هیدان به‌ڕاپورتێكی لیژنه‌ی پزیشكی به‌پێی یاسا‌و پێڕه‌و ده‌گرێته ئه‌ستۆ.وه‌زاره‌ت سندووقێك داده‌مه‌زرێنێ به‌ناوی سندووقی یارمه‌تیدانی كه‌س وكاری شه‌هید وقوربانییانی جینوساید تاكو پشگیرییان بكرێت ویاریده‌یان بدرێت بۆ بنیاتنانی پرۆژه‌كان. مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی نۆیه‌م:كاربه‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێ وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان- عێراقهۆیهكانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایهههرێمی كوردستان به‌سه‌رده‌مێكی یه‌ك جار سه‌ختدا تێپهڕیوهكه مێژوو هاوتای نه‌دیوه، چونكه رۆڵه‌كانی هه‌رێم تووشی كوشتن وبڕینێكی زۆر بوون به‌ده‌ست رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان وبهچهكی كیمیایی وعه‌سكه‌ری گوند ودیهاتهكانیان له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفاله به‌د ناوه‌كان ویران كراون وزۆربه‌ی دانیشتووانی بوونه‌ته قوربانی ئه‌و په‌لامارانه وزیانێكی زۆر به خێزانی ئه‌و شه‌هیدانه گه‌یشتووه‌كه گه‌لێك گرفتی سه‌ختی ئاویتهیان تووش بووه و،له پێناو به‌جێ گه‌یاندنی به‌شێكی بچووك وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان كردوه‌ته قوربانی بۆ كوردستان وخۆیان به‌ختكردووه له پێناوی پرنسیپه باڵاكانی مرۆڤایه‌تی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا.به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (27)ی رۆژی (19/6/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا: یاسای ژماره( 17 )ی ساڵی / 2007یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان ژماره(9)ی ساڵی 2007مادده‌ی یه‌كه‌م:حوكمه‌كانی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1999 هه‌موو كاروباری خاوه‌ن شه‌هید وبزربووه‌كان وئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌ڵمه‌تی كۆكوژی( كورده فه‌یلیه‌كان و بارزانیه‌كان وقوربانییانی ئه‌نفال وچه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه وناوچه‌كانی تر و بزربووانی ماوه‌ی راپه‌رینه‌كه‌ی ئاداری1991 و كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی دوای له كوردستان ـ عیراق ده‌گرێته‌وه، به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ویاسای ژماره (9)ی ساڵی 2007 ناكۆك نه‌بێ.مادده‌ی دووه‌م:كه‌س وكاری شه‌هیدان و بزربووان وئه‌نفالكراوه‌كان كه مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، بۆیان هه‌یه تانه له‌وبڕیارانه بده‌ن له به‌رده‌م دادگا ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه ده‌رحه‌قیان ده‌رچوون و له‌گه‌لأ یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1999 دا ناگونجێن و داوای راستكردنه‌وه‌ی باره‌كه‌یان بكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت ئه‌و مافه بچه‌سپێنێ.مادده‌ی سێیه‌م:هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و منداڵانه‌یان به‌ناوی خۆیان تۆماركردووه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بووردرێن و سه‌ر له نوێ به ناوی دایك وباوكی شه‌رعیان به‌پێی داواكارییه‌ك كه له لایه‌ن خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی یاخود داواكاری گشتی پێشكه‌ش كرابێ تۆمارده‌كرێن.مادده‌ی چواره‌م:كه‌س وكاری ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، له‌گه‌لأ ئه‌وانه‌ی هاریكارییان ده‌كه‌ن لێ ده‌بووردرێن، ئه‌گه‌ر زانیاری ناراستییان له پێناوی پاراستنی ژیان و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه پێشكه‌ش كردبێ.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه له ره‌سمی دادی وره‌سمی پوول و ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی كه یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌سنیشانیان كردووه ده‌بووردرێن.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی.مادده‌ی حه‌وته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق...
یاسای ژماره( 34 )ی ساڵی / 2007 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامانی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) | 11
یاسای ژماره( 34 )ی ساڵی / 2007 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامانی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) | 11
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق به پێی حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌سـه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (25)ی رۆژی (21/11/2007) ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره( 34 )ی ساڵی / 2007 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامانی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق)مادده‌ی یه‌كه‌م:پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی له پێناویدا تووشی كه‌مئه‌ندامی هه‌میشه‌یی بووه‌و رێی لێده‌گری خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.مادده‌ی دووه‌م:پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه تووشی كه‌مئه‌ندامیه‌كی هه‌میشه‌یی بووه له‌م دووباره‌دا خانه‌نشین ده‌كرێ:-یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پله‌ی په‌ككه‌وتنه‌كه‌ی كه‌یشته(50%)و به‌ره‌وسه‌ر، به‌پێی راپۆرتێكی پزیشكی كه له لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌ت ده‌رچووبێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامه دیاره‌كانی (له‌لایه‌نی ئۆرگانی و فرمانی)له ده‌ستدابێ جا پله‌ی په‌ككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده بێت.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: بۆ پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه مئه‌ندام مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی خه‌رج ده‌كرێ كه به قه‌ده‌ر دوامووچه و ده‌رماڵه‌كانی بێت كه له‌كاتی خزمه‌تكردنیدا وه‌ریده‌گرت، هه‌روه‌ها ده‌رماڵه‌ی كه‌مئه‌ندامیه‌كه‌شی به‌پێی پله‌ی په‌ككه‌تنه‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێ.دووه‌م: پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) كه له مه‌یدانی شه‌ڕدا تووشی كه‌مئه‌ندامی بووبێ وپله‌ی په‌ككه‌وته‌ییه‌كه‌ی گه‌یشتبێته(50%)و به‌ره‌وهه‌وراز، پایه‌یه‌كی به‌رزتری پێده‌درێ و مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی پایه‌ی نوێی بۆ خه‌رج ده‌كرێ، له‌گه‌لأ خه‌رج كردنی پاداشتی تایبه‌ت به رێزلێنانه‌كه‌ی كه له ئه‌نجامی ئه‌و قاره‌مانیه‌تیانه‌دا له مه‌یدانی شه‌ڕدا نواندوویه‌تی.سێیه‌م: پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه به رێژه‌ی(100%)تووشی كه‌مئه‌ندامی بووه له مه‌یدانی شه‌ڕدا، دوو پایه‌ی به‌رزتری پێده‌درێ و مووچه‌و ده‌رماڵه تایبه‌تیه‌كان به ڕێزلێنانی سه‌باره‌ت به نواندنی قاره‌مانیه‌تیه‌كانی له مه‌یدانی شه‌ڕدا بۆ خه‌رج ده‌كرێ.چواره‌م: هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی كه له‌دوا مووچه‌ی له ماوه‌ی هه‌ژده مانگ وه‌ری ده‌گرت وه‌ك پاداشت بۆ یه‌كجار بۆی خه‌رج ده‌كرێ.پێنجه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ـه كه‌مئه‌ندامه‌ی كه بڕگه‌ی (دووه‌م)له مادده‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، ده‌رماڵه‌ی كه‌مئه‌ندامی به رێژه‌ی (50%)ی هه‌موو مووچه‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێ.مادده‌ی چواره‌م:پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام كه پله‌ی په‌ككه‌وتنه‌كه‌ی له نێوان (25%-49%)یه، ده‌نێردرێ بۆ یه‌كێك له یه‌كه جێگیره‌كانی تایبه‌ت به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)یاخود به‌پێی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای خۆی ده‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:پێشمه‌رگه (زێزِهڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه به شه‌هید تۆمار ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كۆچی دوایی كرد‌و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی شه‌ڕدا تووشی په‌ككه‌وته‌یی بوو بوو، ئه‌وا دۆسیه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌نێردرێ و بۆ پاشه‌نشینه‌كانی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانی خه‌رج ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت به ئه‌ندام له ده‌ست دراوانیشی پێده‌درێ هه‌روه‌ك چۆن پێش كۆچی دوایی وه‌ریده‌گرت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر له كاتی خزمه‌تكردنی یان به هۆیه‌وه تووشی په‌ككه‌وته‌یی بوو، ئه‌وا دۆسیه‌كه‌ی ده‌نێردرێ بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كان و مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانیشی بۆ پاشه‌نشینه‌كانی خه‌رج ده‌كرێن كه پێش كۆچی دوایی وه‌ری ده‌گرت.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: پێویسته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویستیه‌كانی ژیان و هۆیه‌كانی حه‌سانه‌وه به جۆرێك فه‌راهه‌م بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ په‌ككه‌وتنه‌كه‌ی پێشمه‌رگه( زیره‌ڤانی هه‌رێم)دا بگونجێ.دووه‌م: یه‌كێكی یارمه‌تیده‌ر داده‌مه‌زرێ بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه(زیره‌ڤانی هه‌رێم) ـه كه په‌ككه‌وته‌ییه‌كه‌ی ته‌واو له (100%)ه و له كاتی تووش بوونی به نه‌خۆشی ئیفلیجی ته‌واو یا هه‌ردوو لاقی له سه‌رووی چۆكه‌وه یا ده‌سته‌كانی یا چاوه‌كانی له ده‌ستدابێ یاخود به‌هۆی پێكانه‌وه تووشی نه‌خۆشی شیزۆفرینیابووبێ.سێیه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیی چاره‌سه‌ركردنی كه‌مئه‌ندام له پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم) ده‌گرێته ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ شیاندنی و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی سروشتی بۆ ناو كۆمه‌ڵگا.چواره‌م: مووچه‌ی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ی كه‌مئه‌ندام به هه‌مان زیاده‌ی كه به‌سه‌ر مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌تدادێ زێده ده‌كرێ، له باری هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه له سیسته‌می مووچه‌كان به‌پێی پله‌و پایه رووده‌دات.مادده‌ی حه‌وته‌م:پێشمه‌رگه( زیره‌ڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام ئه‌م ماف و ئیمتیازاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:ـیهكهم: چاره‌سه‌ر كردنی به‌خۆڕایی له نه‌خۆشخانه‌كاندا.دووه‌م: داشكاندنی نرخی پلیتی سه‌فه‌ر كردن له ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا به رێژه‌ی 30% و بۆ هه‌موو جۆری هۆیه‌كانی گواستنه‌وه.سێیه‌م: لێبوردن له قازانجی یاسایی كه دێته سه‌ر ئه‌و پێشینه(سلفه)یه‌ی كه بۆی خه‌رج ده‌كرێت.چواره‌م: مافی فێركردنی به خۆڕایی له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا بۆ هاوسه‌رو منداڵه‌كانی هه‌یه.پێنجه‌م: كاركردن له پێناوی دابین كردنی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوونی شیاو بۆی.مادده‌ی هه‌شته‌م:یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه‌ی ژماره(7)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پیڕه‌وو رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن.مادده‌ی ده‌یه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقهۆیه پێویستیه‌كانی ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایهبۆ رێزلێنان له ده‌وری قاره‌مانیه‌تی و تێكۆشانی پێشمه‌رگه(زێره‌ڤانی هه‌رێم) كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی رزگاریخوازی كوردستانه‌وه نواندوویه‌تی و بۆ رێزلێنان له قوربانیانیان كه له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان پێشكه‌شی كردووه‌و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌و خه‌باتگێرانه‌دا تووشی په‌ككه‌وته‌یی بووه و توانای به‌رده‌وامبوونی له خزمه‌تكردن له ڕیزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا نه‌ماوه‌و له‌به‌ر پێویستییان به چاره‌سه‌ر كردن و شیاندن و چاودێری كردنی تایبه‌تی و حه‌سانه‌وه و ژیانێكی خۆش هه‌یه و بۆ دابین كردنی مافی خانه‌نشینیان، ئه‌م یاسایه ده‌چوێنرا....
یاسای ژماره( 38 )ی ساڵی / 2007 یاسای راژه‌و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان) | 52
یاسای ژماره( 38 )ی ساڵی / 2007 یاسای راژه‌و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان) | 52
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌ســه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردســــتان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان – عیراق له دانیشــــتنی ژماره (38)ی رۆژی (30/12/2007) ی‌دا بڕیاری ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره( 38 )ی ساڵی / 2007 یاسای راژه‌و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان)ده‌روازه‌ی یهكهمزاراوهكانماددهی یه‌كه‌م:یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م : فه‌رمانده‌ی گشتی : فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی هه‌رێم.سێیه‌م : حكومه‌تی هه‌رێم : حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.چواره‌م : فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم): ده‌سته‌ڵاتی باڵای پێكهاته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستانه.پێنجه‌م : هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (زێره‌ڤانی هه‌رێم): بریتی یه له هه‌موو پێكهاته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ر له سه‌ربازه‌وه تاكو ده‌گاته به‌رزترین پله‌ی سه‌ربازی.شه‌شه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.حه‌وته‌م : وه‌زیر : وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.هه‌شته‌م : شۆڕش : قوناغێكه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان كه له 11ی ئه‌یلوولی 1961ه‌وه ده‌ست پیده‌كات.نۆیه‌م : پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم): ئه‌و كه‌سه‌یه به‌شداریی له شۆڕشی رزگاریخوازی كوردستاندا كردبێ بۆ به‌دیهێنانی مافه دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان و یاخود بچێته پالأ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم).ده‌یه‌م : خانه‌نشین : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه مافی خانه‌نشینی هه‌یه.یازدهم : مووچه‌ی خانه‌نشینی : ئه‌و مووچه‌یه‌یه كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له كاتی خانه‌نشینی بۆ پێشمه‌رگه خه‌رج ده‌كرێت.دوازدهم : مووچه : مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی دوا مانگ كه پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌ت به پێی پله و پایه‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێت .سێزده‌م : مووچه‌ی ته‌واو : مووچه به ده‌رماڵه‌وه.چوارده‌م : مافی خانه‌نشینی : ئه‌و مافانه‌یه كه خانه‌نشین كرا‌و یا میراتگرانی ده‌یان كه‌وی.پازده‌م : خزمه‌تی خانه‌نشینی: خزمه‌تی پێشمه‌رگه یاخود هه‌ر خزمه‌تێكی تر كه ده‌شێ بخرێته سه‌ری بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشین كردن، ئه‌مه‌ش به پێی بڕیارێكی تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ده‌بێ.شازده‌م : خزمه‌تی پێشمه‌رگه : ئه‌و ماوه‌یه‌یه كه پێشمه‌رگه به‌كرده‌نی له ریزه‌كانی شۆڕش به‌سه‌ری بردبێ و ئه‌و خزمه‌ته‌ی له دوای شۆڕشدا له پێكهاته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یباته سه‌ر.حه‌ڤده‌م : پاشه‌نشین : میراتگری پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پێی حوكمه‌كانی (یاسای باری كه‌سیه‌تی).هه‌ژده‌م : شایسته : ئه‌و كه‌سه‌یه كه شایسته‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینیه دوای كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشین.نۆزده‌م : بێ سه‌روشوێن : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كه به هۆی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی بێ سه‌روشوێن بووه و چاره‌نووسی دیار نییه.بیسته‌م : دیل : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كه به دیل ده‌گیرێت له لایه‌ن لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یاخود هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی دوژمن له كاتی به‌جێگه‌یاندنی خزمه‌ت یا خود له پێناوی دا.بیست ویه‌كه‌م: ده‌ستبه به سه‌ركراو: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌یه كه له لایه‌ن لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یان تیرورستی به هۆی خزمه‌ت یان له پێناوی دا ده‌ستبه سه‌ر ده‌كرێ.ده‌روازه‌ی دووهمراژهی ئهفسهرانبهشی یه‌كه‌م (دامه‌زراندن)مادده‌ی دووه‌م:یه‌كه‌م: دامه‌زراندن و ره‌زامه‌ندنی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ده‌ست له كار كێشانه‌وه و خانه‌نشین كردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خزمه‌ت له پله‌ی ملازم به‌ره‌وسه‌ره‌وه، به پیشنیازی وه‌زیری پێشمه‌رگه و به ره‌زامه‌ندنی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم (زێڕه‌ڤانی) ده‌بێت یان ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات.دووه‌م : سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و یاریده‌ده‌ره‌كانی و فه‌رمانده‌ی فرقه‌كان و پایه سه‌ربازییه تایبه‌تیه‌كان به پێشنیازی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم و ره‌زامه‌ندیی فه‌رمانده‌ی گشتی داده‌مه‌زرێن.مادده‌ی سێیه‌م : مه‌رجه‌كانی پێدانی پله‌ی ملازم له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (زێره‌ڤانی هه‌رێم) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:یه‌كه‌م : هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێ.دووه‌م : (20) ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت و له (26) ساڵیش زیاتر نه‌بێت.سێیه‌م: خاوه‌ن ئابڕوویه‌كی پاش و ره‌وشتێكی به‌رزبێت و له‌سه‌ر تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوو به‌ر حوكم نه‌درابێ .چواره‌م : ده‌رچووی یه‌كێك له مانه بێت : یه‌كێك له كۆلێجه‌كانی سه‌ربازی.كۆلیج یا په‌یمانگا باڵاكان به مه‌رجێك ماوه‌ی خوێندنه‌كه یان له چوار سالأ كه‌متر نه‌بێ. ج-خوله تایبه‌تیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.پێنجه‌م: مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستیء توانای جه‌سته‌یی تێدا بێته دی.شه‌شه‌م:مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (دووه‌م وچواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ناگرێته‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌ر بوون له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان پله‌ی ئه‌فسه‌رییان پێ به‌خشراوه.حه‌وته‌م: ده‌رچووانی كۆلێژه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی و ئه‌ندازیاریی له كاتی خۆ به‌خشكردنیان له ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) پله‌ی ملازمی یه‌كه‌میان پێده‌درێ.مادده‌ی چواره‌م: مووچه‌ء سه‌رمووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كان به پێی یاسا دیاری ده‌كرێن.به‌شی دووه‌م "پله‌به‌رزكردنه‌وه"مادده‌ی پێنجه‌م: پله‌ی ئه‌فسه‌ره‌كان به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی كه له‌م یاسایه دا هاتوون به‌رز ده‌كرێنه‌وه، دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی دیاری كراوی خزمه‌ته‌كه‌یان له پایهكهیاندا له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وبه‌م جۆره‌ی خواره‌وه:پایهماوهی پایه بهرزكردنهوهمولازمسێ ساڵمولازمی یهكهمسێ ساڵنهقیبچوار ساڵرائیدچوار ساڵموقهددهمچوار ساڵعهقیدچوار ساڵعهمیدچوار ساڵلیواشهش ساڵفهریقشهش ساڵفهریقی یه‌كه‌م .......... مه‌رجه‌كانی پله به‌رزكردنه‌وه‌و پێشخستن ء سزاء مۆڵه‌ته‌كان، به یاسا دیاری ده‌كرێن. به‌شی سێیهمخزمهتی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی خۆبهخشماددهی حه‌فته‌م: یه‌كه‌م : پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خشكه‌ر ئه‌و كه‌سه خۆبه‌خشه‌یه كه له نێوان پله‌ی پێشمه‌رگه تا جێگری ئه‌فسه‌ری پله نایاب، ڕاژه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كردۆته پیشه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاركراو.دووه‌م : دامه‌زراندن ء پله‌پێدان و گواستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له سنفێكه‌وه بۆ سنفێكی ترء كۆتایی هێنان به خزمه‌ته‌كه‌ی و خانه‌نشین كردنی یاخود گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خزمه‌ت، به پێی پێره‌وێك و به‌فه‌رمانی وه‌زیر یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌لاتی پیده‌دات ده‌بێت.مادده‌ی هه‌شته‌م: مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:یه‌كه‌م: ده‌بێ له هاوواَتیانی هه‌رێمی كوردستان بێت.دووه‌م: ته‌مه‌نی له (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.سێیه‌م: ته‌مه‌نی له (25) ساڵ زیاتر نه‌بێت بۆ سنفه فه‌نیه‌كانء له (30) ســـاڵیش تێپه‌ڕ نه‌كات بۆ سنفه‌كانی تر.چواره‌م: خووره‌وشتێكی به‌رزو ناوبانگی باشیهه‌بێتء به‌هیچ تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوبه‌ر سزا نه‌درابێت.پێنجه‌م: ساڵی شه‌شه‌می له قۆناغی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی ته‌واو كردبێت.مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: پله‌ءپایه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:أ- جێگری ئه‌فسه‌ر پله نایاب.ب- جێگری ئه‌فسه‌ر پله یه‌ك.ج- جێگری ئه‌فسه‌ر پله دوو.د- جێگری ئه‌فسه‌ر پله سێ.ه- جێگری ئه‌فسه‌ر پله چوار.و- جێگری ئه‌فسه‌ر پله پێنج.ز- جێگری ئه‌فسه‌ر پله شه‌ش.ح- جێگری ئه‌فسه‌ر پله حه‌وت.گ- جێگری ئه‌فسه‌ر پله هه‌شت.ی- رئیس عوره‌فا.ك- عه‌ریف.ل-جێگری عه‌ریف.م-سه‌ربازی یه‌كه‌م.ن-سه‌رباز. مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: خزمه‌تی پێشمه‌رگه له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان یان له رێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به خزمه‌ت بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی و سه‌رمووچه‌ی و پله‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه و مۆڵه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وامن له خزمه‌ت داده‌نرێ به مه‌رجێك خزمه‌ته‌كه‌یان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی په‌سند ده‌كرێ و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه حیساب ده‌كرێ.دووه‌م : ماوه‌ی ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه پێشمه‌رگه پێشی 5/3/1991 یان ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی جه‌نگدا یاخود له ناوچه‌ی جم وجۆلی سه‌ربازی به‌سه‌ری بردبێ كه هێزه‌كان و كه‌رته هاوبه‌شه‌كان به فه‌رمانی وه‌زیر ده‌ست نیشان ده‌كرێن به خزمه‌تێكی دوو چه‌ندانه بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی بۆ حیساب ده‌كرێ.مادده‌ی یازده‌هه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك دامه‌زرا یا گۆیزرایه‌وه بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی تر، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خزمه‌ته‌كه‌ی بخاته سه‌روه‌زیفه نوێیه‌كه‌ی بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كان و پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش قه‌بوول ناكری ته‌نیا له حاڵه‌تی خانه‌نشین كردنی نه‌بێ و ئه‌مه‌ش به پێی یاسا ده‌بێت. یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به ره‌زامه‌ندیی فه‌رمانده‌ی گشتی یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات، گرێبه‌ست له‌گه‌لأ ئاره‌زوومه‌ندانی خۆبه‌خش كردن‌دا بكات بۆ كاركردن وه‌ك ئه‌فسه‌ر له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم) له كاتی پێویستی و به‌پێی پێویستی و پسپۆڕی.دووه‌م: له‌سه‌ر پێشِنیاری وه‌زیر وبه‌ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشتی پایه ده‌درێته ئه‌وانه‌ی حوكمی برگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌یان گرێته‌وه.مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی گرێبه‌ستی بۆ ئه‌فسه‌ران (10) ده ساڵه وده‌شێ به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر (3) سێ سالأ بۆ هه‌رجارێك درێژ بكرێته‌وه.دووه‌م: ئه‌فسه‌ر له خزمه‌تی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم) دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كار كه‌نار ده‌كرێ.سێیه‌م: وزیر بۆی هه‌یه ماوه‌ی گریبه‌ستی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا ده‌یان گرێته‌وه له حاله‌تی جه‌نگ و باری نا كاوی و جاڕدانی شه‌ڕ درێژبكاته‌وه.ماده‌ی چوارده‌م:فه‌رمانده‌ی گشتی له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ستی ئه‌فسه‌ر هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت پابه‌ند نیه به دابونه‌ریت ودیسپلینی خزمه‌تی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و پێك هاتبێت له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌رپرسه‌كانی به زنجیره‌ی به‌رپرسیه‌تی.ماده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێ ئه‌فسه‌ر ئینتیداب بكرێ به ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشتی بۆ خزمه‌تكردن له ده‌ره‌وه‌ی (پێشمه‌رگایه‌تی ـزێڕه‌ڤانی هه‌رێم) بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ سالأ ڕه‌ت نه‌كات و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار.دووه‌م: ده‌شێ خۆبه‌خش به‌ره‌زامه‌ندی وه‌زیر ئینتیداب بكرێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ( پێشمه‌رگایه‌تیـ زێره‌ڤانی هه‌رێم) بۆ ماوه‌یه‌ك له (3)سێ سالأ ڕه‌ت نه‌كات و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار.سێیه‌م: (پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زیفه‌ی( پێشمه‌رگایه‌تی = زێره‌ڤانی هه‌رێم) دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئینتیدابه‌كه‌ی یاخود له كاتێك پێویستیان پێی بێت.مادده‌ی شازده‌م:یه‌كه‌م: ماوه‌ی خزمه‌تكردنی (پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی ریزه‌كانی (پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم) به خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌ژمێردری و له كاتی بوونی مه‌رجی به‌رزكردنه‌وه و شایانی ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه بێت، به‌رز ده‌كرێته‌وه.دووه‌م: مووچه وده‌رماڵه‌ی(پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو له‌و لایه‌نه ده‌درێ كه بۆی ئینتیدابكراوه وله كاتی ئه‌و ئینتیداب كردنه‌دا حوكمه گشتییه‌كانی ئینتدابی به سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌فسه‌ر بخاته سه‌ر نیوه مووچه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌سه‌ر یه‌كێك له‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: گه‌ر به‌د ڕه‌وشت بوو به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌رپرسه‌كانی به زنجیره له‌سه‌ریان نووسیوه.دووه‌م: گه‌ر نه‌یتوانی كاره‌كانی له به‌ر بێ شیاوی جێبه‌جێ بكات ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه ده‌بێ كه به‌رپرسانی به زنجیره له‌سه‌ری به‌رزده‌كه‌نه‌وه.سێیه‌م: سه‌رنه‌كه‌وتنی له یه‌كێك له ده‌وره حه‌تمیه‌كان یان بنه‌ره‌تیه‌كان له سنفه‌كه‌ی خۆیدا.ماده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌فسه‌ری خراوه سه‌ر لیستی نیوه مووچه، له رۆژی خستنه سه‌ر لیستی نیوه مووچه‌وه ئه‌و مووچه‌یه‌ی پێده‌درێ و ده‌بێ مل كه‌چی یاسا و فه‌رمانه سه‌ربازییه‌كان بێت.ماده‌ی نۆزده‌هه‌م:ئه‌گه‌ر ئه‌فسه‌ر له‌به‌ر به‌دره‌وشتی یان له‌به‌ر بێ توانایی به پێی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ی حه‌ڤده‌م له‌م یاسایه خرایه سه‌ر لیستی نیومووچه‌یی، ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له لیستی نیومووچه‌یی له ماوه‌ی خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌رده‌كرێ له جاری یه‌كه‌م و دوو چه‌ندانه‌یشی لی ده‌رده‌كرێ له جاری دووه‌م و له جاری سێیه‌میش خانه‌نشین ده‌كرێ.مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: ئیمام له(پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤان) داده‌مه‌زرێ وپله‌ی خۆی پێده‌درێ وبه‌رزده‌كرێته‌وه وخانه‌نشین ده‌كرێ و بۆ خزمه‌ت دهگهڕێنریتهوه و وازهێنانیشی به بڕیاری وه‌زیر لی قه‌بوولأ ده‌كرێ.دووه‌م: هه‌مان ئه‌وحوكمه یاساییانه ئیمام ده‌گرێته‌وه كه به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ری هاوشێوه‌ی له مووچه دا پیاده ده‌كرێت، مه‌گه‌ر ده‌قێكی تایبه‌تی یاسا هه‌بێت.مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: مه‌رجه ئه‌وه‌ی به (ئیمام) دامه‌زرێ هه‌مان مه‌رجه‌كانی كه له مادده‌ی سێیه‌م له‌م یاسایه‌دا هاتوون تێدابێ، به‌ده‌ر له بڕگه‌ی (چواره‌م)ی و ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له زانسته‌كانی شه‌ریعه‌ت یا ئایین یا هاوشێوه‌كانیدا هه‌بێت.مادده‌ی بیستءدووه‌م:ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به ڕێنمایی وه‌زیر دیاری ده‌كرێن:یه‌كه‌م: پله‌ی ئیمام و مووچه‌و سه‌رمووچه‌ی ساڵانه‌ی و به‌رزكردنه‌وه‌ی.دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئیمام و به‌رگ و نیشانه‌كانی.مادده‌ی بیست وسێیه‌م: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له ریزه‌كانی هێزی(پێشمه‌رگه – زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)خزمه‌ت ده‌كه‌ن مووچه‌ی ته‌واو و هه‌موو ئه‌و ده‌رماڵانه‌یان له كاتی مندالأ بوون و له ماوه‌ی مۆڵه‌تی دایكایه‌تی پێ ده‌درێ.به‌شی چوارهمماددهی بیست وچواره‌م:مه‌رجه‌كانی پله پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌و سزادان و مۆڵه‌ت و كاروباره‌كانی تر بۆ پله‌داره‌كان به یاسا دیار ده‌كرێت.ده‌روازه‌ی سێیهمخانهنشینی به‌شی یه‌كه‌م (خانه‌نشین كردن)مادده‌ی بیست وپێنجه‌م:پێشمه‌رگه له‌م حاڵه‌تانه خانه‌نشین ده‌كرێ:یه‌كه‌م: به‌پێی ته‌مه‌ن و ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه.پایه تهمهنفهریقی یه‌كه‌م/ فه‌ریق 63 شه‌ست وسێ سالألیوا. 60 شه‌ست سالأعهمید. 58 په‌نجاو هه‌شت سالأعهقید. 55 په‌نجاو پێنج سالأموقهددهم 53 په‌نجاو سێ سالأرائید- نه‌قیب 49 چل ونۆ سالأمولازم- مولازمی یه‌كه‌م 45 چل وپێنج سالأله جێگری عه‌ریفه‌وه تا جێگری ئه‌فسه‌ری فه‌ننی 55 په‌نجاو پێنج سالأله جێگری عه‌ریفه‌وه تا جێگری ئه‌فسه‌ر 50 په‌نجا سالأسهرباز تا سه‌ربازی یه‌كه‌م 45 چل وپێنج سالأدووهم: ئیمام له كاتی ته‌واوكردنی شه‌ست ساڵی ته‌مه‌نی خانه‌نشین ده‌كرێ.سێیه‌م: له كاتی تووشبوونی به نه‌خۆشیه‌ك رێ له به‌رده‌وامبوونی له خزمه‌ته‌كه‌ی بگرێ، ئه‌مه‌ش به‌پێی راپۆرتێك ده‌بێت كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پزیشكی پسپۆڕه‌وه ده‌رچووبێت.مادده‌ی بیستء شه‌شه‌م: بۆ سه‌ركردایه‌تی گشتی زێڕه‌ڤانی هه‌رێم یان ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات هه‌یه پێشمه‌رگه خانه‌نشین بكات له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له میلاك زیاد بوو.دووه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بێ توانایه له خزمه‌ته‌كه‌ی.سێیه‌م: پابه‌ند نه‌بوونی به داب‌و نه‌ریت وپره‌نسیپه‌كانی پێشمه‌رگه.به‌شی دووه‌م (مافه‌كانی خانه‌نشین)مادده‌ی بیستء حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه بۆی هه‌یه داوا بكات خانه‌نشین بكرێت ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له (15)سالأ كه‌متر نه‌بوو، به مه‌رجێك له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا تۆماركرابی و به‌ره‌زامه‌ندیی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌بێ.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه خانه‌نشین كرا‌و خزمه‌ته‌كه‌ی له (15)سالأ كه‌متر بوو ئه‌وا پاداشتێكی بۆ خه‌رج ده‌كرێ به ڕێژه‌ی (200%)به‌پێی دوامووچه‌ی بۆ هه‌ر ساڵێك له ساڵه‌كانی خزمه‌ته‌كه‌ی.مادده‌ی بیستء هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه بۆی هه‌یه داوای خانه‌نشینی بكات ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له (15)سالأ كه‌متر نه‌بێ به مه‌رجێك ناوی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تۆمار كرابێ و وه‌زیری پێشمه‌رگه په‌سندی كردبێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی دوامووچه‌ی كه وه‌ری ده‌گرت یان مووچه‌ی پایه‌كه‌ی كه به‌پێی ئه‌وه‌وه خانه‌نشین كراوه‌و جارانی ژماره‌ی مانگه‌كانی خزمه‌تی خانه‌نشینی ده‌كرێ و دابه‌شی 260 ده‌كرێت.دووه‌م: ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ری ومنداڵان (50000)په‌نجا هه‌زار دینار بۆ هاوسه‌رو (25000)بیست هه‌زاریش بۆ هه‌ریه‌ك له منداڵه‌كانی تاكو راده‌ی (5)پێنج مندالأ.سێیه‌م: بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)له مادده‌یه‌دا كه‌رتی مانگ به مانگی ته‌واو وكه‌رتی ساڵیش به ساڵی ته‌واو داده‌ندرێ.چواره‌م: مووچه‌ی خانه‌نشین له هه‌موو حاڵه‌تێكدا له دوامووچه‌ی كه له كاتی خزمه‌تدا وه‌ری ده‌گرت تێپه‌ڕناكات.مادده‌ی بیستء نۆیه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه خانه‌نشین كرا یاخود به خانه‌نشین كرا‌و داندرا، پاداشتی كۆتایی خزمه‌ته‌كه‌ی به‌م جۆره بۆ خه‌رج ده‌كرێ:أ-ته‌واوی مووچه‌ی ساڵێكی ئه‌گه‌ر خزمه‌تی خانه‌نشینیه‌كه‌ی به‌ر له مێژووی 5/3/1991له (15)سالأ كه‌متر نه‌بوو.ب-ته‌واوی مووچه‌ی ساڵێكی ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له بیست سالأ كه‌متر نه‌بوو.دووه‌م: جگه له‌وانه‌ی له بڕگه‌كانی (أ، ب)له (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، پاداشتێك به خانه‌نشین ده‌ده‌رێ كه بڕی مووچه‌ی دوایین شه‌ش مانگی بێ له‌و كاته‌ی كه له خزمه‌تدا بووه.مادده‌ی سییه‌م:ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه یا خانه‌نشین كۆچی دوایی كرد، هه‌موو مافه‌كانی خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كانی خێزانی و ئه‌و مافانه‌ی كه ده‌یكه‌وێ له ئه‌نجامی خزمه‌ته‌كانی بۆ پاشه‌نشینه‌كانی ده‌بێ هه‌روه‌كو له‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: مافه‌كانی خانه‌نشینی له رۆژی ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌كار یان مردنه‌وه خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه له ماوه‌ی پتر له (3) سێ ساڵدا دوا كه‌وت، ئه‌و كات له رۆژی پێشكه‌ش كردنی داواكه‌وه خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر دواكه‌وتنه‌كه به بیانوویه‌كی ره‌وا نه‌بوو.مادده‌ی سی و دووه‌م: ئه‌گه‌ر خانه‌نشین له وه‌زیفه‌یه‌كی دیكه‌دا دامه‌زرا، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له نێوان مووچه‌ی خانه‌نشینی و مووچه‌ی وه‌زیفی كامیان بۆی باشتره یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.به‌شی سێیهمبێ سه‌رو شوێن و دهستهبهركراوماددهی سی و سێیه‌م:یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی بێ سه‌رو شوێن بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێشمه‌رگه، مووچه‌كه‌ی به ته‌واوی بۆ میراتگرانی شه‌رعی خه‌رج ده‌كرێ تا گه‌ڕانه‌وه‌ی یان ساغبوونه‌وه‌ی مردنی.دووه‌م: مافه‌كانی خانه‌نشینی ده‌درێته پاشینه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بێ سه‌رو شوێن یا ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه:أ-له رۆژی ساغبوونه‌وه‌ی مردنی.ب-دوای تێپه‌ڕبوونی (2)دوو ساڵ به‌سه‌ر بێ سه‌رو شوێن بوونی یا ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌گه‌ر مردنه‌كه‌ی ساغ بووه‌وه.ج-ئه‌وانه‌ی بڕگه‌كانی (أ، ب)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه به شه‌هید داده‌نرێن و ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا بێ سه‌رو شوێن بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێشمه‌رگه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می خۆی یا پابه‌ند نه‌بوونی به پره‌نسیپه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه بووبێ، ئه‌وا خانه‌نشین ده‌كرێ و رێكاری یاسایی ده‌رهه‌ق وه‌رده‌گیرێ.چواره‌م: ماوه‌ی بێ سه‌روشوێنه‌كه‌ی یا دهستبهسهرهكهی به خزمه‌ت بۆی ده‌ژمێردرێ، به ده‌ر له‌وه‌ی له بڕگه(سێیه‌می)ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.مادده‌ی سی و چواره‌م:پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) مافی خانه‌نشینی له‌م حاڵه‌تانه خواره‌وه پێده‌درێ:یه‌كه‌م: مردنی له كاتی خزمه‌ت یاخود له ئه‌نجامیدا ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی وه‌ك پێشمه‌رگه له (15)پازده سالأ كه‌متر بێ دوای ئه‌وه‌ی كه خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته (15)سالأ.دووه‌م: شه‌هید له‌به‌ره‌ی شه‌ڕو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ماف و ئیمتیازاتی به‌پێی یاساكانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان. پێده‌درێ.سێیه‌م: بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ده‌گرێته‌وه كه به‌رده‌وام بووبێ له خزمه‌ت به‌ر له راپه‌ڕێنه‌كه‌ی 5/3/1991تاكو رۆژی مردنی.چواره‌م: ئه‌وانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه دۆسیه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌گوازرێته‌وه .مادده‌ی سی و پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ته‌واوی هه‌موو مووچه و ده‌رماڵه و مافه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه خه‌رج ده‌كرێ كه دیله‌كه له ماوه‌ی دیلیه‌كه‌ی به‌خێوی ده‌كردن.دووه‌م: ماوه‌ی دیلیه‌كه بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێك وه‌ك خزمه‌تی كرده‌یی حیساب ده‌كرێ.به‌شی چواره‌م ( حوكمه جیاجیاكان)مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:خانه‌نشین كرا‌و یان میراتگرانی له مافه‌كانی خانه‌نشینی بێ به‌ش ده‌كرێن ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت خیانه‌تی كردووه یاخود هاریكاریی له‌گه‌ڵ لایه‌نه دوژمنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:ئه‌گه‌ر خانه‌نشین كرا‌و به فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی زیره‌ڤانی كوردستان گه‌رێنرایه‌وه بۆ خزمه‌ت، ئه‌وا پاداشتی خانه‌نشینی بۆ جاری دووه‌م پێ نادرێ.مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:ئه‌وه‌ی كه خانه‌نشین ده‌كرێ و مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ خه‌رج ده‌كرێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه نابێ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی دیكه وه‌رگرێ.مادده‌ی سی و نۆیه‌م:هه‌ر كه‌سێك له پێش راپه‌رین چووبێته پاڵ ریزه‌كانی شۆڕش تاكو 5/3/1991 و خزمه‌ته‌كه‌ی له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، خانه‌نشین ده‌كرێ و خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته (15) پازده ساڵ به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: هیچ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌بێت.دووه‌م: رۆژێك له رۆژان له دژی شۆڕش نه‌وه‌ستا بێت.سێیه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێش راپه‌رین خزمه‌تی كردبێ به‌بێ پچڕان.چواره‌م: له كاتی بوونی به پێشمه‌رگه (16) ساڵی له ته‌مه‌نی ته‌واو كرد بێت.مادده‌ی چله‌م:له كاتی هه‌موار كردن و گۆڕانی سیسته‌می مووچه، مووچه‌ی خانه‌نشینكراو له‌گه‌ڵ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌ت به هه‌مان رێژه و پله و پایه یه‌كسان ده‌كرێ.مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن به پێشمه‌رگه داده‌نرێن به پله و پایه و ناونیشانی ئێستایان و هه‌موو مافێكی خانه‌نشین پێشمه‌رگه‌یان ده‌كه‌وێ.مادده‌ی چل و دووه‌م: ماوه‌ی خوێندن له كۆلێج و په‌یمانگاكان كه پێشمه‌رگه له ئه‌نجامیدا بروانامه‌ی وه‌رگرتووه به‌نیسبه‌ت ئه‌فسه‌ران به خزمه‌ت بۆ مه‌به‌ستی ته‌نیا خانه‌نشینی حسێب ده‌كرێ.مادده‌ی چل و سێیه‌م:یه‌كه‌م: نابێ ته‌نازول له مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ كه‌سێك یان لایه‌نێك بكرێت و هه‌ر ته‌نازولێك له‌و جۆره به پووچه‌ل داده‌نرێ.دووه‌م: ده‌ست به‌سه‌ر پاداشتی خانه‌نشینیدا ناگیرێت به هۆی قه‌رزێك كه‌وتبێته سه‌ر خانشینكراو ته‌نیا له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه نه‌بێ.أ ـ نه‌فه‌قه‌ی شه‌رعی.ب ـبۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی خه‌زینه‌ی هه‌رێم.سێیه‌م: به هه‌ر هۆیه‌ك بێت نابێ ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 25% ی مووچه یا پاداشتی خانه‌نشینیدا بگیرێت.مادده‌ی چل و چواره‌م:فه‌رمانداری گشتی بۆی هه‌یه خزمه‌تی ئه‌فسه‌ری پابه‌رز و ته‌كنیكی و پسپۆره‌كان درێژبكاته‌وه له حاڵه‌تی پێویستدا كه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ده‌خوازێ به‌مه‌رجێك ماوه‌ی درێژ كردنه‌وه‌كه له دوو ساڵ تێپه‌ڕنه‌كات.مادده‌ی چل و پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه ئه‌و كه‌سه ناگرێته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی سه‌لمێنرا ده‌ستی هه‌بووه له داموده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كانی رژێمی له ناوچوو و به‌شداریی كردبێ له تاوانه‌كانی ره‌شه‌كوژی و ئه‌نفال و كۆمه‌ل كوژی (جینۆساید)ی گه‌لی كوردستان.مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ی گرێته‌وه سوود له هه‌موو ماف و ئیمتیازێكی هاوشانی له كارمه‌ندانی سوپای عیراقی وه‌رده‌گرێ كه یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی فیدراڵی كارپێكراو یا هه‌ر یاسایێكی دیكه‌ی فیدراڵی ده‌یانگرێته‌وه.مادده‌ی چل و حه‌وته‌م:نابێ چالاكی حزبی له نێو ریزه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بنوێنرێ.مادده‌ی چل و هه‌شته‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاووڵاتیانی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی چل و نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی په‌نجایه‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆیان هه‌یه پێڕه‌و و رێنمایی پێویست هه‌ر یه‌كه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات .مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی په‌نجاو دووه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كه‌ی و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان - عیراقـ هۆیه پێویسته‌كان ـلهبهر گرنگی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و چه‌سپاندنی ده‌سكه‌وته‌كان و پاراستنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری كاریگه‌ریان له بنیاتنانی و بۆ رێزلێنان له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه ره‌مزی شۆڕش بوون و به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش شایسته‌ن ژیان و خۆش گوزه‌رانیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت و مافه‌كانیان دیار بكرێت و له‌مه‌ودوا رێزیان لێ بگیرێت و هێزی پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك هێزێكی سه‌رده‌م و نـوێ رۆڵی خۆی لـــه ئهنجامــدانی ئه‌رك ببینێت له پێناو، پاراســــتنی هه‌رێمی كوردســــتان پێناو، بۆیـــه ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا....
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2013 یاسای كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی له هه‌رێمی كوردستان - عێراق | 22
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2013 یاسای كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی له هه‌رێمی كوردستان - عێراق | 22
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (6)ی گرێ‌دراو له رێكه‌وتی 10/4/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2013 یاسای كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی له هه‌رێمی كوردستان - عێراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم.سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم.چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی پاراستنی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی.پێنجه‌م:كێبركێ: ئه‌نجامدانی چالاكیه ئابورییه‌كان به‌پێی میكانیزمه‌كانی بازاڕ به‌بێ كاریگه‌ری یان كۆتكردنی ئه‌م میكانیزمانه به كاریگه‌ریێك یان كۆتكردنێكی زێده‌ڕۆ كه ئاسه‌واری زیانبه‌خش به بازرگانی یان گه‌شه‌سه‌ندن بگه‌ینێت.شه‌شه‌م: قۆره‌خكاریی: هه‌ر چالاكی یان پێكهاتنێك له لایه‌ن كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، یان زیاتر له كه‌سێك، یان له لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته نێوانگیر له نێوانیاندا، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر نرخ له بازاڕ یان جۆری كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كان، به جۆرێك ببێته هۆی زیان گه‌یاندن به بهكاربهرو كۆمه‌ڵگه.حه‌وته‌م: بازار: ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌كاربه‌ران به‌یه‌كتری ده‌گه‌ن بۆ به‌ستنی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی ده‌رباره‌ی كه‌لوپه‌لێكی دیاریكراو، وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه مه‌رج نیه بازاڕ له سنوورێكی جوگرافی دیاریكراودا گۆشه‌گیر بكرێت.هه‌شته‌م: چوونه‌ناویه‌ك: چوونه‌ناوی دوو كۆمپانیا یان زیاتر به مه‌به‌ستی فراوانكردنی پشكیان له بازاڕدا.نۆیه‌م: نرخی كڕینی راسته‌قینه: ئه‌و نرخه‌یه كه له لیستی كڕین جێگیر كراوه پاش لێكه‌مكردنی ئه‌و داشكانانه‌ی كه تیایدا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.مادده‌ی دووه‌م:ئامانجی ئه‌م یاسایه بریتیه له رێكخستنی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی كاره قۆره‌خكارییه‌كان له رێگه‌ی به‌ره‌نگاری بوونه‌وه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێكهاتنه یان ڕه‌فتاركارییه كۆتكارهكان له نێوان دامه‌زراوه بازرگانیه‌كان یان چوونهناویهكهكان و پرۆسه‌كانی كڕین یان به‌خراپ به‌كارهێنانی ناوه‌ندیی هێزیی بازاریی زاڵبوو، به‌جۆرێك ببێته هۆی سنووردانان بۆ گه‌یشتن به بازاڕ یان به‌زێده‌ڕۆیی كۆتی ده‌كات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زیانبه‌خشی ده‌بێت له‌سه‌ر بازرگانی ناوه‌خۆ یان نێوده‌وڵه‌تی یان گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و زیان به كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌ینێت.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و چالاكیه به‌رهه‌مهێنانه‌و بازرگانی و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وی له ناو هه‌رێمدا پێی هه‌ڵده‌ستن، هه‌روه‌ها حوكمه‌كانی پیاده ده‌كرێت به‌سه‌ر هه‌ر چالاكیێكی ئابوری كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت و ئاساواری ناوه‌خۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه.دووه‌م: ئه‌و بڕیارانه‌ی وه‌زاره‌ت به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ دیاریكردنی نرخی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، پاڵپشت به بوونی بارودۆخێكی به‌ده‌رو له‌ناكاو بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بارودۆخی ئاماژه بۆكراو پێویستی پێیه‌تی، ده‌ریده‌كات، له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه به‌ده‌ر ده‌كرێن.مادده‌ی چواره‌م:له وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی پاراستنی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاره‌یی) پێكده‌هێنرێت و بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ن:1- وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ.2- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن.3- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان.4- وه‌زاره‌تی پلاندانان/ ده‌سته‌ی پێوانه‌كردن و كۆنترۆلێ جۆریی.دووه‌م: نوێنه‌رێك له ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌كاربه‌ر.سێیه‌م: چه‌ند ئه‌ندامێك كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ن:1- یه‌كێتیی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان.2- یه‌كێتیی جوتیاران.3- سه‌ندیكای ژمێركارو ووردبینكاران.4- یه‌كێتیی پیاوانی كار.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، به لایه‌نی كه‌م، مانگی دوو جار كۆده‌بێته‌وه، یان هه‌ر جارێك پێویست بكات، كۆبونه‌وه‌كانیشی به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌بێت و بڕیاره‌كانی به زۆرینه ده‌رده‌كات.دووه‌م: نابێت بۆ هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن به‌شداری بكات له گفتوگۆ یان ده‌نگدان له حاڵه‌تێكی به‌رده‌ستی ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌ر تیایدا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بێت یان له نێوانی ئه‌و و یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی تا پله‌ی چوار هه‌بێت، یان نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نێكی كردبێت یان بكات.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوا بكات له‌و كه‌سه‌ی پشتی پێ ده‌به‌ستێت له شاره‌زاو پسپۆڕ له ناوه‌وه‌ی یان ده‌ره‌وه‌ی سهندیكاو یه‌كێتیه‌كان تا ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كانی ببێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن پێڕه‌وی ناوه‌خۆ بۆ كارایی كاره‌كانی داده‌نێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌نجومه‌ن تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به‌مانه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی چالاكی ئابوری و نوێكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له گشت بواره‌كانی په‌یوه‌ست به كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی كاره قۆره‌خكارییه‌كان، و هه‌ڵسان به لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی پێویست له‌م باره‌یه‌وه.دووه‌م: وه‌رگرتنی زانیاری په‌یوه‌ست به كاره پێشێلكارییه‌كانی رێساكانی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، و گرتنه‌به‌ری رێكاری گونجاو ده‌رباره‌یان به‌پێی یاسا.سێیه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا هاوشێوه‌كان له بواری ئاڵوگۆڕی زانیاری و داتای په‌یوه‌ست به جێبه‌جێكردنی رێساكانی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی له حكومه‌تی ناوه‌ندیی و هه‌رێمه‌كان و ده‌وڵه‌تان به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان.چواره‌م: ئاماده‌كردنی راپۆڕتێكی نیو ساڵیی ده‌رباره‌ی چالاكیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و پلانی داهاتوو پێشنیاره‌كانی ده‌رباره‌ی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی و خستنه‌به‌رده‌ستی وه‌زیره‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:كاری چالاكی ئابوری و بازرگانی به‌و شێوه‌یه‌وه ده‌بێت كه نه‌بێته هۆی رێگه‌گرتن له كێبركێ یان كۆتكردنی یان زیان پێگه‌یاندنی ته‌نها بۆ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، به مه‌رجێك پێشێلی په‌یماننامه‌و رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی په‌سه‌ندكراو له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه نه‌كات.مادده‌ی هه‌شته‌م:قه‌ده‌غه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پێكهاتن یان گرێبه‌ستكردن له نێوان كه‌سانی كێبركێكار له هه‌ر بازاڕێك یان له لایه‌ن ئه‌وه‌ی كۆنترۆلی به‌سه‌ر بازارێكی دیاریكراودا هه‌بێت به مه‌به‌ستی قۆره‌خكاریی و هێنانه‌كایه‌ی كێبركێی ناڕه‌وا، ئه‌نجام بدرێت:یه‌كه‌م: هه‌ر چوونه‌ناویه‌كێك له نێوان دوو كۆمپانیا یان زیاتر یان هه‌ر كارێكی بازرگانی كۆتكار ئه‌گه‌ر كۆمپانیایێك یان كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای لێكدراو یان پێكه‌وه‌به‌ستراو كۆنترۆلی 35%ی یان زیاتری كۆی گشتی به‌رهه‌مهێنانی كه‌لوپه‌لێك یان خزمه‌تگوزاریێكی دیاریكراو بكات یان ئه‌گه‌ر كۆنترۆلی 35%ی یان زیاتری كۆی گشتی فرۆشراوه‌كانی كه‌لوپه‌لێك یان خزمه‌تگوزاریێكی دیاریكراو بكات.دووه‌م: قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر لایه‌نێك دووباره به‌رهه‌مێك وه‌ك خۆی به نرخێكی كه‌متر له نرخی كڕینی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی سه‌رباری زێده‌كردنی باج و رسوماتی سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه و تێچوونی گواستنه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌بێت، بفرۆشێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئامانجی له‌مه‌دا بریتی بێت له به‌جێنه‌هێنانی كێبركێی ڕه‌وا، وه ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ی له‌م به‌نده ده‌قی له‌سه‌ر كراوه ئه‌و به‌رهه‌مانی كه خێرا تێكده‌چن و ئه‌و داشكانانه‌ی مۆڵه‌تدراون بۆ هه‌ر فرۆشتنێك بۆ پاكتاوكردنی كاره‌كان یان نوێكردنه‌وه‌ی شتی عه‌مباركراو به نرخی كه‌متر، له‌خۆ ناگرێت.سێیه‌م: یاریكردن به نرخی به‌رهه‌مه‌كان به به‌رزكردنه‌وه یان كه‌مكردنه‌وه یان جێگیركردنی نرخه‌كانی فرۆشتن وكڕین بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی بابه‌تی مامه‌ڵه‌كردنن.چواره‌م: دابه‌شكردنی بازاڕه‌كانی به‌رهه‌مهێنان یان ته‌رخانكردنی له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌ی جوگرافی یان بنكه‌ی دابه‌شكردن یان جۆری كڕیاره‌كان یان كه‌لوپه‌ل یان وه‌رز یان ماوه‌ی دیاریكراو.پێنجه‌م: هه‌ماهه‌نگی له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌شداری كردن یان به‌شداری نه‌كردن له چوونه نێو كه‌مكردن یان زێده‌گریی وكاراییه‌كان و گشت پێشكه‌شكراوه‌كانی دابینكردن.شه‌شه‌م: دانانی كۆت له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان یان فرۆشتن به دیاریكردنی پشكه‌كانیشه‌وه.حه‌وته‌م: پێكبوون له ته‌نده‌ره‌كان به‌وه‌ی لایه‌نێك یان زیاتر پێكبێن له‌سه‌ر پێشكه‌ش نه‌كردنی ته‌نده‌ر یان كه‌مكردن یان پێكهاتن له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخه‌كان یان به‌نده‌كان یان مه‌رجه‌كانی ته‌نده‌ر یان كه‌مكردن و پێكهاتن له نێوانیاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ببنه هاوبه‌ش له‌و ته‌نده‌ره‌ی كه‌وا زیاتر سه‌رنج ڕاكێشه.هه‌شته‌م: كۆتكردنی پرۆسه‌كانی دروستكردن یان دابه‌شكردن یان بازاڕكردن یان سنووردانان بۆ دابه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان یان جۆریان یان قه‌باره‌یان یان دانانی مه‌رج یان كۆت له‌سه‌ر دابینكردنیان.نۆیه‌م: پێكهاتن له‌سه‌ر دروستكردن یان به‌رهه‌مهێنان یان دابه‌شكردنی به‌رهه‌مێك بۆ ماوه‌یه‌ك یان چه‌ند ماوه‌یه‌كی دیاریكراو.ده‌یه‌م: پێكهاتن له‌سه‌ر به‌ستنی مامه‌ڵه‌ی كڕین یان فرۆشتنی به‌رهه‌مێك له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك یان به‌پێی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا به‌جۆرێك ببێته هۆی سنووردانان بۆ ئازادی چوونه نێو بازاڕ یان هاتنه‌ده‌ره‌وه تیایدا له‌هه‌ر كاتێك بێت.یازدهم: پێكهاتن له‌سه‌ر كورتبوونه‌وه به‌سه‌ر دابه‌شكردنی به‌رهه‌مێك جگه له به‌رهه‌مه‌كانی تر له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌ی جوگرافی یان بنكه‌ی دابه‌شكردن یان كڕیار یان وه‌رز یان ماوه‌ی دیاریكراو.دوازدهم: جیاكاری كردن له نێوان فرۆشیار یان كڕیار كه‌وا پێگه‌ی بازرگانیان لێكده‌چێت له چوارچێوه‌ی فرۆشتن یان كڕین یان له مه‌رجی مامه‌ڵه‌كردن.سێزده‌م: خۆگرتن له به‌رهه‌مهێنان یان به‌رده‌ستكردنی به‌رهه‌مێكی كه‌م كاتێك به‌رهه‌مهێنانی له ڕووی ئابوریه‌وه له توانا دابێت.چوارده‌م: پابه‌ند كردنی دابینكارێك به مامه‌ڵه نه‌كردن له‌گه‌ڵ كێبركێكارێكی تر.پازده‌م: سنووردانان بۆ ئازادی گه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كان بۆ بازاڕه‌كان یان هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان تیایدا به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌كیی یان به‌شه‌كیی، ئه‌ویش به شاردنه‌وه‌ی یان خۆگرتن له مامه‌ڵه پێكردنی، سه‌ره‌ڕای بوونی له لای هه‌ڵگره‌كه‌ی یان به عه‌مباركردنی به‌بێ بیانوو.شازده‌م: رێگه‌گرتن یان ته‌گه‌ره‌خستنه به‌ر كارایی هه‌ر كه‌سێك بۆ چالاكی ئابوری یان بازرگانی له بازاڕدا.حه‌ڤده‌م: شاردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه به‌رده‌سته‌كانی بازاڕ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌كیی یان به‌شه‌كیی له كه‌سێكی دیاریكراو به‌بێ بیانووێكی ڕه‌وا.هه‌ژده‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری نادروست ده‌رباره‌ی به‌رهه‌م یان نرخ یان نرخدانه‌نان بۆیان سه‌رباری پێ‌زانین به‌مه.نۆزده‌م: خۆگرتن له مامه‌ڵه‌كردن به به‌رهه‌مه‌كان به فرۆشتن یان كڕین یان سنووردانان بۆ ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه یان ته‌گه‌ره‌خستنه به‌ری به‌جۆرێك ببێته هۆی سه‌پاندنی نرخی ناڕاسته‌قینه بۆی.بیسته‌م: كه‌مكردنه‌وه یان زێده‌كردنی بڕی به‌رده‌ست له به‌رهه‌مێك به‌جۆرێك ببێته هۆی دروستكردنی كورتهێنان یان فره‌یه‌كی ناڕاسته‌قینه بۆی.بیست و یه‌كه‌م: سه‌پاندنی پابه‌ندبوون به دروست نه‌كردن یان به‌رهه‌م نه‌هێنان یان دابه‌ش نه‌كردنی به‌رهه‌مێك بۆ ماوه‌یه‌ك یان چه‌ند ماوه‌یه‌كی دیاریكراو.بیست و دووه‌م: هه‌ڵپه‌ساردنی به‌ستنی گرێبه‌ست یان پێكهاتنی فرۆشتن یان كڕینی به‌رهه‌مێك له‌سه‌ر مه‌رجی ڕازی بوون به پابه‌ندیی یان به‌رهه‌مێك كه سروشته‌كه‌ی یان به‌گوێره‌ی به‌كارهێنانی بازرگانی په‌یوه‌ست نه‌بێت به بابه‌تی مامه‌ڵه ڕه‌سه‌نه‌كه یان پێكهاتنه‌كه.بیست و سێیه‌م: به‌هه‌ده‌ر دانی هاوده‌رفه‌تی له نێوان كێبركێكاران به جیاكاری كردنی هه‌ندێكیان له هه‌ندێكی تر له مه‌رجه‌كانی مامه‌ڵه‌ی فرۆشتن یان كڕین به‌بێ بیانووێكی ڕه‌وا.مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد راسپێردراوه له كاتی ڕاپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی له سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ن كه له سه‌رپێچیكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌كه‌وێته‌وه، به ئه‌ندامی رێكهێنانی دادگه‌ریی هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌م پێناوه‌شدا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ هه‌یه:یه‌كه‌م: مافی چوونه نێو ئه‌و جێگه‌و شوێن و دامه‌زراوانه‌ی كه‌سی سه‌رپێچیكار تیایدا چالاكیه‌كانی خۆی كارا ده‌كات، و پشكنین و سه‌یركردنی به‌ڵگه‌نامه‌و تۆماره‌كانی له لای هه‌ر لایه‌نێكی حكومی یان ناحكومی بێت، و هێشتنه‌وه‌ی هه‌ر كامێكیان بێت یان به كۆپیكراویی به‌مه‌رجێك له دوای كۆتایی هاتنی ووردبینی كردنیان بگه‌ڕێندرێنه‌وه.دووه‌م: داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌ویسترێن پشكنینیان بۆ بكرێت له كاتی ڕوودانی هه‌ر رێگریێك یان ته‌گه‌ره‌یه‌ك له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، ئه‌نجومه‌نیش ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به داخستن یان درێژكردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له 15 پازده رۆژ تێپه‌ر نه‌كات.سێیه‌م: لێكۆلێنه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك گومان بكرێت سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌كات و نووسینه‌وه‌ی ووته‌كانی له كۆنووسێكدا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كرێته‌وه.چواره‌م: ئاماده‌كردنی راپۆرتی پێویست بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك كه سه‌رپێچی بۆ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بنوێنێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی وه‌زاره‌تی داد، كه له مادده‌ی نۆیه‌مدا هاتووه، كورت ده‌كرێته‌وه سه‌ر كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ فه‌رمانبه‌ری ڕاسپێردراو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌ندامی رێكهێنانی دادگه‌ریی بۆ ئاسانكاری ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان له سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ن.مادده‌ی یازدهم:سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت یان به غه‌رامه‌یه‌ك كه له (10%)ی كۆی گشتی فرۆشراوی ساڵانه‌ی كه‌لوپه‌لێك یان داهاتی خزمه‌تگوزاری بابه‌تی سه‌رپێچیه‌كه كه‌متر نه‌بێت و له (20%)ی زیاتر نه‌بێت.مادده‌ی دوازدهم:له‌گه‌ڵ لانه‌دان له هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه له هه‌ر یاسایه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه، هه‌ر كه‌سێك زانیاری یان نووسراو یان به‌ڵگه‌نامه‌ی نادروست، سه‌ره‌ڕای زانینی به نادروستیهكه، پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی بكات یان خۆی بگرێت له پێشكه‌ش كردنی زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌ی دروست، ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌ك كه له (250) دوو سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (500) پێنج سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: له كاتی دیاریكردنی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌سه‌پێنرێن، قه‌باره‌ی ئه‌و سووده‌ی لایه‌نی سه‌رپێچیكار به‌ده‌ستیهێناوه‌و بڕی ئه‌و زیانه‌ی به‌كه‌سانی تر گه‌یشتووه، ڕه‌چاو ده‌كرێن.دووه‌م: ئه‌و غه‌رامانه‌ی له هه‌ردوو مادده‌ی (11-12) به نزمترین و به‌رزترین ئاست، ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، له حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ر سه‌رپێچی، ئه‌وا دووجا ده‌كرێن.سێیه‌م: كه‌سی زیانپێگه‌یشتوو به هۆی ئه‌و چالاكیانه‌ی له‌م یاسایه‌دا قه‌ده‌غه‌كراون بۆی هه‌یه داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه بكات له لای دادگای تایبه‌تمه‌نده‌وه.مادده‌ی چوارده‌م:یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه خاوه‌نی مایه یان مافی خاوه‌ندارێتی یان سوودمه‌ندی یان كڕینی پشك یان پێكهێنانی یه‌كێتیی یان چوونه‌ناویه‌ك یان كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی دوو كه‌سی مه‌عنه‌وی یان زیاتر یان پێكهاتنی تایبه‌ت به نرخ و مه‌رجه‌كانی فرۆشتن و بڕه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و دابینكردن به جۆرێك ببێته هۆی كۆنتڕۆل كردن یان زاڵبوون به‌سه‌ر بازاڕدا، ئاگاداری ئه‌نجومه‌ن بكه‌نه‌وه ئه‌ویش هه‌ڵده‌ستێت به پشكنینی ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌و ده‌ركردنی بڕیار ده‌رباره‌یه‌وه له ماوه‌یه‌ك كه له سی رۆژ له رێكه‌وتی گه‌یشتنی ئاگاداركردنه‌وه‌كه بۆی تێپه‌ر نه‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م ماوه‌یه به‌بێ تێڕوانینی ئاگاداركردنه‌وه‌كه به‌سه‌رچوو ئه‌وا به ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ری هه‌ژمار ده‌كرێت. وه له گشت حاڵه‌تێكدا نابێت ئه‌و ڕه‌فتاركارییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن لێی ئاگاداركراوه‌ته‌وه ته‌واو بكرێن ته‌نها له دوای درچوونی بڕیاری ئه‌نجومه‌نه‌وه یان به‌سه‌رچوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كراوه به‌بێ تێڕوانینی داواكارییه‌كه.دووه‌م: له حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوون به بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ئه‌وا حوكمه‌كانی مادده (12)ی ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ردا پیاده ده‌كرێت.مادده‌ی پازده‌م:ئاشكراكردنی ئه‌و زانیاری و داتایانه‌ی په‌یوه‌ستن به كۆمپانیاكان و چوونهناویهكیان و چالاكیه‌كانیان له كاتی سه‌پاندنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا یان به‌كارهێنانی جگه له‌و مه‌به‌ستانه‌ی بۆیان پێشكه‌شكراوه، قه‌ده‌غه‌یه، و كه‌سی سه‌رپێچیكار به هه‌مان سزای هاتوو له مادده (12)ی ئه‌م یاسایه‌دا، سزا ده‌درێت.مادده‌ی شازده‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن له كاتی سه‌لماندنی سه‌رپێچیكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه بگرێته‌به‌ر:یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كه‌سی سه‌رپێچیكار بارودۆخی خۆی هه‌موار بكاته‌وه‌و سه‌رپێچیه‌كه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا لاببات ئه‌ویش به‌بێ پێشێلكردنی حوكمه‌كانی به‌رپرسێتی كه له‌م سه‌رپێچیانه ده‌كه‌وێته‌وه.دووه‌م: داخستنی كاتی بۆ دامه‌زراوی سه‌رپێچیكار بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (15) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات به‌مه‌رجێك نابێت دووباره ئه‌م دامه‌زراوانه بكرێنه‌وه ته‌نها له دوای لابردنی سه‌رپێچیه‌كه‌وه نه‌بێت.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادگه‌ریی له هه‌رێم، دادگا پێكبهێنێت بۆ تێڕوانینی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له پاراستنی بهكاربهرو و كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی كاره قۆره‌خكارییه‌كان و كاره بازرگانیه‌كانی تر ده‌كه‌ونه‌وه.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رپرسه له به‌رێوه‌بردنی كرداره‌كی كه‌سی مه‌عنه‌ویی سه‌رپێچیكار به هه‌مان سزای بڕیاردراو بۆ كرده‌وه‌كانی سه‌رپێچیكار بۆ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، سزا ده‌درێت، ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا كه‌وا به‌م كارانه‌ی ده‌زانی و به‌جێنه‌گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه ئه‌م به‌ڕێوه‌بردنه ده‌یخاته ئه‌ستۆی به‌شداری كردووه له كه‌وتنی تاوانه‌كه.دووه‌م: كه‌سی مه‌عنه‌وی به هاوبه‌شی به‌رپرس ده‌بێت له به‌جێگه‌یاندنی هه‌ر سزایه‌كی دارایی یان قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ك كه حوكمی پێ ده‌درێت ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیه‌كه له لایه‌ن یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی یان به ناوی یه‌كێكیان یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێكیان ئه‌نجامدرابێت.مادده‌ی نۆزده‌م:یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیر رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی بیسته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و دووه‌م:ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانلهپێناو رێكخستنی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و كاره قۆرهخكارییانهی كه‌وا كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی له كه‌سانی وه‌به‌رهێن و به‌رهه‌مهێن و بهبازاركاران و كه‌سانی تر پێی هه‌ڵده‌ستن له گشت ئه‌و چالاكیه به‌رهه‌مهێن و بازرگانی و خزمه‌تگوزاری و چالاكیه ئابوریانه‌ی كه‌وا له ناوه‌وه‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێن و له ده‌ره‌وه‌شی ئه‌نجام ده‌درێن و له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم ئاسه‌واری لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ده‌بنه هۆی زیان گه‌یاندن به كۆمه‌ڵگه، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2010 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (14)ی ساڵی 1993 | 4
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2010 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (14)ی ساڵی 1993 | 4
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی هه‌ردوو برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (18)ی رۆژی 23/6/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2010 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (14)ی ساڵی 1993مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی سی و دووه‌م هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (3) بۆی:حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی كارپێكراو له هه‌رێم ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیانه‌ی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه كه پێش جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (43)ی ساڵی 1989 دامه‌زراون و له‌خزمه‌ت كردن به‌رده‌وامن.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌مه‌ی خواره‌وه بۆ سه‌ر یاساكه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته مادده‌ی سی و سێیه‌می (دووباره):مافی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (3) له‌مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نیشنی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی گشتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌گوازرێته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیه پێویسته‌كانی دهرچوواندنیبۆ ئه‌وه‌ی به‌شخوراوی توێژێك له كارمه‌ندانی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێم، له‌وانه‌ی كه له پێش جێبه‌جێ كردنی یاسایی ژماره (43)ی ساڵی 1989 له خزمه‌ت كردن به‌رده‌وامن، هه‌ڵبگیرێت و حوكمی یاساكانی خزمه‌ت و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی به‌ركار له هه‌رێم بیانگرێته‌وه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....