المواد القانونية
مادده‌ی سی ویه‌ك: 1. بڕیاری قه‌ده‌غه كردن پیشه‌گوزاری ، به‌و لایه‌نه پێوه‌ندیدارانه‌ش ته‌بلیغ ده‌كرێ كه لیژنه‌ی زه‌پتی خۆی پيێ باش بێ . ئه‌وه له هه‌موو لقه‌كانی سه‌ندیكاشدا بڵاوده‌كرێه‌وه. 2. بزیشكێ پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ ناشێ پزیشكێكی دی له عیاده‌كه‌یدا جێگای بگرێته‌وه. 3. به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی به حوكمی زه‌پتی وه‌رده‌گیرێ، داهاتی سه‌ندیكایه.
سێیەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
یەكەم: ئەم بۆنانەی خوارەوە بە بۆنەی فەرمی بۆ پێكهاتەی توركمان دادەنرێت: 1- (17)ی مانگی (11)ی هەموو ساڵێك بە رۆژی زمان و كولتوری پێكهاتەی توركمان دادەنرێت. 2- (25)ی مانگی (2)ی هەموو ساڵێك بە رۆژی ڕۆژنامەگەریی پێكهاتەی توركمان دادەنرێت.
دووەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و لایەنی پەیوەندیدار ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.
ماددەی یەكەم: بریاری ژمارە (211)ی ساڵی (1984)ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرش لە كار دەخرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا له مانه پێك ده‌هێنرێ: 1-به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. 2-نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه، له ناو پزیشكه سه‌ربازیه‌كاندا هه‌ڵی ده‌بژێرێ- بە ئه‌ندام. 3-نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زیری ناوخۆ له ناو ئه‌فسه‌ره‌كانی پۆلیسدا هه‌ڵی ده‌بژێرێ و روتبه‌كه‌ی له (مقدم) كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌كاۆریۆسی له یاسادا هه‌بێ ، یان فرمانبه‌رێكی حقوقی خاوه‌ن شاره‌زایی و ئه‌زموون بێت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ- به ئه‌ندام. 4-نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی لەهه‌رێم، ئه‌نجومه‌ن له ناو مامۆستایانی مادده‌ی پزیشكی دادگوزاریی زانكۆكانی هه‌رێمدا دایده‌نێ- به ئه‌ندام 5-دادوه‌رێك كه له پله‌ی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ، وه‌زیری داد دایده‌نێ- به ئه‌ندام. 6-مودده‌عییه‌كی گشتی كه له پله‌ی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ، وه‌زاره‌تی داد دیده‌نێ- به ئه‌ندام. 7-سه‌رۆكانی به‌شه‌كانی په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری- ده‌بنه ئه‌ندام. 8-سێ پزیشكی دادگوزاری، وه‌زیر دایاننده‌نێ- ئه ئه‌ندام. 9-پزیشكێكی پسپۆر، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ- کە یارای تازه‌كردنه‌وه‌شە- وه‌زیر دایده‌نێ- به ئه‌ندام. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه، هه‌ر سێ مانگ جارێك كۆده‌بێته‌وه.سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش بۆی هه‌یه، كه‌ی پێویست بێت بانگێشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه، نیصابیش به ئاماده‌بوونی دوو له سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن دێته جێ و بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ وئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتابوون ئه‌وه، له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام تایان بووبێ، هی ئه‌وه. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ر كه‌سێكی شاره‌زا و پسپۆر، به باشی بزانێ، بانگی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌كه، به‌ڵام مافی ده‌نگدانیان نابێت.
مادده‌ی نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا به فه‌رمانی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت، كه یه‌كێك بێت له وانه‌ی بڕوانامه‌ی پسپۆریان له پزیشكی دادگوزاریدا هه‌بێ و بۆ ماوەیەکیش لە حەوت ساڵ کەمترنەبێ پیشەکەی بە سەربردبێ یان یەکێک بێت لە پزیشکە دادگوزارییەکان و ماوه‌یه‌ك ئه‌م پیشه‌یه‌ی به‌سه‌ر بردبێ له دوازده ساڵ كه‌متر نه‌بێ، باشتریش ئه‌وه‌یانه كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاساشدا هه‌بێ.
مادده‌ی بیست و نۆ: وه‌زیر بۆی هه‌یه، سه‌رباری ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی ئابووریدا هاتووه ده‌رماڵه‌ی دیكه‌ش بۆ كارمه‌ندانی پزیشكی دادگوزاری ببرێته‌وه، به هه‌وده‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: بۆ پزیشكی دادگوزاری، (4000) چوار هه‌زار دینار ده‌رماڵه‌ی مانگانه ده‌بڕدرێته‌وه. دووه‌م: بۆ كارمه‌ندانی تیمارگه‌ی دادگوزاری ئه‌وانه‌ی كه به‌كالۆریۆس یان بڕوانامه‌ی گه‌وره‌تریان هه‌یه‌و، پزیشك نین (2000) دوو هه‌زار دینار ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه. سێیه‌م: بۆ كارمه‌ندانی كادیری ته‌ندروستی و هونه‌ری له تیمارگه دادگوزاره‌كاندا ئیش ده‌كن (1000) هه‌زار دینار ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه. چواره‌م: بۆ كادیره خزمه‌تگوزاره‌كان كه‌له تیمارگه دادگوزاریه‌كاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن (500) پێنج سه‌د دینار ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه. پێنجه‌م: ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی له چوار بڕگه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه له حوكمه‌كانی یاسای ژماره (93)ی ساڵی (1967)ی ده‌رماڵه‌ی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵاوێر ده‌كرێن (تستثنی).
مادده‌ی سی و یه‌ك: ده‌بێ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌م ده‌قه‌ی خواره‌وه بۆ بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی مادده‌ی شازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (5): 5. گرێبه‌ستی به سیفه‌تی راوێژكاری یاسایی بۆ یه‌ك دایه‌ره‌ی ره‌سمی یان نیمچه ره‌سمی یان بۆ یه‌ك بانك به مه‌رجێ ئیشه‌كه‌ی بریتی بێت ته‌نیا له راوێژكردنی یاسایی و مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ببێته وه‌كیلی ئه‌و لایه‌نه له ده‌عواگه‌لێكدا كه ئه‌و لایه‌نه خۆی ده‌یكاته‌وه یان له دژی ده‌كرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده شازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (چواره‌م): چواره‌م: ماوه‌ی خزمه‌ت له دادگاكان و ئیددیعای گشتی، یان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مافه‌كان له دایه‌ره‌كانی هه‌رێم يان له وانه وتنه‌وه‌ی كۆلیجی یاسا، دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌ی بۆ پله‌دار كردنىَ كه ده‌قه‌كه‌ی له‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، حساب ده‌كرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م كار‌و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: به‌رجه‌سته‌كردنی به‌ها مرۆڤایه‌تی یه‌كانی كار وپشتگیریی وچاودێری كردنی به‌و ناوه‌ی كه كۆڵه‌كه‌یه‌كی بنه‌ره‌تییه له هێنانه‌دی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی كه هه‌رێم له هه‌موو مه‌یدانه‌كاندا به خۆیه‌وه ده‌بینێ. دووه‌م: كاركردن له پێناوی ئه‌وه‌ی هه‌موو كرێكاره‌كان بیمی كۆمه‌ڵایه‌تی بیانگرێته‌وه و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی پێویست بۆ خۆیان وخێزانه‌كانیان دابین بكرێ. سێیه‌م: فه‌راهه‌م كردنی ده‌رفه‌تی كاری هاوشان له به‌رده‌م هه‌ر كه‌سێكی توانای هه‌بێ، به‌و ناوه‌ی كه كار ماف وئه‌ركێكه پێویست ده‌كات به‌شداریی له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگاو په‌ره‌پێدانی بكات وكار له پێناوی چاره‌سه‌ر كردنی دیارده‌ی بێ كاری بكات. چواره‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاریی پیشه‌یی به جۆرێكی وا پاراستنی مرۆڤ وشوێنی كار وپاراستنی ئامێر ده‌سته به‌ربكات و سنوورێك بۆ ڕووداو پێكاوه‌كانی كاركردن و نه‌خۆشییه‌كانی پیشه دابنێ و به‌شداریی له ئاماده‌كردنی كادیری پیشه‌یی به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بكات. پێنجه‌م: ئه‌و په‌ڕی بایه‌خ بدرێت به پرۆسه‌ی خۆپاراستن له كه‌تنكردن وچاودێری ئه‌و خێزانانه‌ش بكرێ كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه و ده‌ستیان بگیرێ به جۆرێك كه بكه‌ونه بارێكی گونجاوی وا كه بتوانن به‌هۆشیاری ودڵسۆزی به‌شداریی له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن وكار له پێناوی نه‌هێشتن وچاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی ده‌رۆزه‌كردن بكات. شه‌شه‌م: گه‌شه پێدانی كۆمه‌ڵگا به‌جۆرێكی وا كه به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ر له پرۆسه‌ی گۆڕانكاری یه دیموكراتی یه‌كان دا بكه‌ن وڕێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرن له رێگه‌ی گۆڕینی ئه‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه رێگه له په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا ده‌گرن. حه‌وته‌م: شیاندنی مندالأ وخاوه‌ن پێویستیه تایبه‌تیه‌كان له رووی په‌روه‌رده‌یی وپیشه‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به جۆرێكی واكه به‌شداریی كردنیان له پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن وئاوه‌دان كردنه‌وه و نه‌هێشتنی كاریگه‌ریی سایكۆلۆجی وكۆمه‌ڵایه‌تی دابین بكات،كه‌ڕێ له‌و به‌شداربوونه‌یان ده‌گرن. هه‌شته‌م: گرنگیدان به خێزانی قوربانییانی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال وكیمیاباران ودابین كردنی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وسایكۆلۆجی پێویست بۆیان، به جۆرێكی وا كه گونجاو بێت له‌گه‌لأ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له‌سه‌ریان هاتووه وئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا ده‌بێ. نۆیه‌م: شیاندنی هاووڵاتییان له ڕووی پیشه‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تی له رێگه‌ی یارمه‌تیدانیان بۆ به‌رپاكردنی پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنی خێزانییه‌وه. ده‌یه‌م: كاركردن بۆ هوشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا وبڵاوكردنه‌وه‌ی پره‌نسیپ و به‌های باش له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خول وسه‌ردانی مه‌یدانی بۆ خێزان به به‌شداریی كردنی هۆیه هه‌مه جۆره‌كانی راگه‌یاندن. یازده‌م: پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی دارایی پێویست بۆ ئه‌و ده‌ستكورت و هه‌ژارانه‌ی كه ناتوانن كاربكه‌ن وسه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی ژیانیشیان له به‌رده‌مدانییه. دوازده‌م:به‌شداریی كردن له‌سه‌ر ئاستی عیراق وده‌وڵه‌تان له‌و چالاكییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به تایبه‌تمه‌ندیی یه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه. سێزده‌م:مۆڵه‌ت پێدانی تایبه‌تی به‌كردنه‌وه‌ی دایه‌نگه وده‌زگای خێرخوازیی به كه‌رته جیاوازه‌كانیه‌وه وسه‌ر په‌رشتی كردنیان به پێی هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت به‌وانه‌وه. چوارده‌م:گرنگی دانی پێویست به نه‌وه‌ی نوێ ووه‌گه‌ڕ خستنی هه‌موو تواناكانیان بۆ خزمه‌ت وگه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگا، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی ده‌بێ له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. پازده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای شارستانی كه كارده‌كه‌ن بۆ به‌دیهێنانی هه‌مان ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌گه‌لأ به‌دوادا چوونی چالاكییه‌كانی . شازده‌م: گرنگی دان به گیراوه‌كانی ناو ده‌زگاكانی چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی ودابین كردنی پێویستیه‌كانیان بۆیان به جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ پێوه‌ره ده‌وڵه‌تیه‌كان ومافی مرۆڤدا بگونجێ وكاریش بۆ شیاندنی بكرێ بۆ تێكه‌ڵاوكردنه‌وه‌یان له‌گه‌لأ كۆمه‌ڵگا به هاریكاری كردن له‌گه‌لأ مه‌ڵبه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. حه‌ڤده‌م: هاندانی باس ولێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت له باره‌ی دیاده كۆمه‌ڵایه‌تیه جیاجیاكان له‌گه‌لأ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بدرێت. هه‌ژده‌م: دابین كردنی ماڵی حه‌وانه بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئه‌مانی كۆمه‌ڵایه‌تی وخێزانییان له‌ده‌ست داوه. نۆزده‌م: رێكخستنی په‌یوه‌ندیی له نێوان كریكار وخاوه‌ن كار‌و كاركردن له پێناوی پێشنیازكردنی یاساكاریی پێویست به‌وانه‌وه. بیسته‌م: كاركردن له پێناوی بنیاتنانی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ گه‌شه‌پێدانی داهاته‌كانی وه‌زاره‌ت و بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی خودی بۆ دابین كردنی پاره‌ی پرۆژه‌كان. بیست ویه‌كه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ زانكۆكان ومه‌ڵبه‌نده‌كانی تۆژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به جۆرێكی وا كه ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت بێنێته دی. بیست ودووه‌م: رێكخستنی بازاڕی كار به‌جۆرێكی وا مافی كریكاره خۆجێیه‌كان دابین بكات وپێشنیازی یاساكاری پێویست بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
مادده‌ی بیست هه‌شت: كه‌سێ به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر دابمه‌زرێ یان ئه‌و مه‌رته‌به‌یه‌ی پێ بدرێ، مه‌رجه مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیسی له زانكۆیه‌كدا یان له هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كاندا یان له هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كاندا بووبێ له‌وانه گوتنه‌وه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك له‌چوار سالَ كه‌متر نه‌بی و، چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی به نرخیشی بڵاو كردبێته‌وه، له سێ لێكۆڵینه‌وه كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پیڕه‌وو رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن.
مادده‌ی شازده: ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سته‌ڵاته له سه‌ندیكادا و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن. 2/ته‌سدیق كردنی بودجه و حسابكاریی كۆتایی و راپۆرتی دارایی. 3/گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی ئیداری و بڕیاردان له‌سه‌ری. 4/ئیقراركردنی پێشنیاری هه‌مواركردنی یاسا و ئیقراركردن و هه‌مواركردنی گه‌ڵاڵه (لوائح)ی پێرۆ.
دووه‌م: حوكمی خاڵی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م بڕیاره، ته‌نها بۆ وه‌رزی گرێدانی یه‌كه‌م (خولی به‌هاره) له ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن و ته‌نها بۆ یه‌ك جار، جێبه‌جێده‌كرێت.
یەكەم:- ڕاگرتنی بڕیاری ئەنجومەنی فەرماندەی شۆڕشی عێراقی هەڵوەشاوە ژمارە(368)لە رۆژی 9/9/1990.
چوارەم:- ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاو كردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی(وەقایعی كوردستان) دا دەخرێتە كار.
سێیه‌م: هه‌ر ترۆمبێلێكی سه‌رپێچی كاری حوكمه‌كانی هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌ره‌وه بێت ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیرێت.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة