أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: ئه‌گه‌ر كه‌سێ رازی نه‌بێ فه‌حسی پزیشكی دادگوزاری له‌سه‌ر بكرێ، ده‌ستبه‌جێ لایه‌نی لێپێچانه‌وه‌ی لێ ئاگادار ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی چی پێویست بێت بیكات.
مادده‌ی سی وپێنجه‌م
مادده‌ی سی وپێنجه‌م : ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قائیعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی سی وسێیه‌م
مادده‌ی سی وسێیه‌م : پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی وچواره‌م
مادده‌ی سی وچواره‌م : وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی سییه‌م
مادده‌ی سییه‌م : یاسای خزمه‌تی شارستانی پیاده ده‌كرێ ئه‌گه‌ر ده‌قێكی له‌م یاسادا بۆ نه‌هاتبـێ.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م : نابێ سه‌رۆك یان جێگری سه‌رۆك یان راوێژكار یان راوێژكاری ئینتیدابكراو یاخود راوێژكاری یاریده‌ده‌ر بگیرین یاخود رێكاری سزاییان ده‌رهه‌ق وه‌ربگیرێ مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیری داد بێ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه تاوانێكی جینایی ده‌ست ئه‌نقه‌ست و بینراویان ئه‌نجام دابێ.
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م : یه‌كه‌م: سه‌رۆك به پله‌ی تایبه‌ت ده‌بێ ومووچه‌ی پله‌ی تایبه‌ت (أ) وه‌رده‌گرێ. دووه‌م: جێگری سه‌رۆك و راوێژكار مووچه‌ی پله‌ی تایبه‌ت (ب) وه‌رده‌گرن. سێیه‌م: راوێژكاری یاریده‌ده‌ر مووچه‌ی پله‌ی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێ.
مادده‌ی سی ویه‌كه‌م
مادده‌ی سی ویه‌كه‌م : ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) شوێنی (ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی) ده‌گرێته‌وه له‌هه‌ر شوێنێكی یاسا‌و پیره‌وی به‌ركار له هه‌رێم دا هاتبـێ و ناونیشانی كارمه‌ندان له ئه‌نجومه‌ن به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌گۆڕدرێن.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م : وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ئه‌و دۆزانه‌ی پێی باشه بۆ ئه‌نجومه‌نی ره‌وانه بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه و ڕا ده‌ربڕین له سه‌ریان یان و ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی یاساكانی كه پێی باشه ده‌ربكرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م : ئه‌نجومه‌ن راوێژی یاسایی پێشكه‌ش ده‌كات له‌و پرسانه‌ی كه له‌لایه‌نی باڵاوه بۆ پرس پێ كردنی ده‌خرێته به‌رده‌می.
ماده‌ی پێنجه‌م
ماده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: پرۆژه له هه‌موو وباج ره‌سمه ناگومرگیه‌كان ده‌بوردرێت بۆ ماوه‌ی (10) سالأ له رۆژی ده‌ست پێكردنی به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی، یان له رۆژی به‌رهه‌مهێنان به كرده‌نی. دووه‌م: ئامێر‌و ده‌زگا و كه‌ره‌سته‌ومه‌كینه هاورده‌كانی پرۆژه له ره‌سم و باجه‌كان ومه‌رجی مۆڵه‌ت به‌ده‌ست هێنانی هاوردن ده‌بوردرێن، به‌مه‌رجێ له خاڵه‌كانی ده‌ربازبوونی سنووره‌كانی هه‌رێمه‌وه بێنه ژووره‌وه وده‌بێ له ماوه‌ی (2) دووسالأ له رۆژی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ده‌سته له‌سه‌ر لیسته‌كان، بهێندرێنه ناو هه‌رێم، وه‌ته‌نها بۆ مه‌به‌سته‌كانی پرۆژه‌كه به‌كاربێن. به پێچه‌وانه، ئه‌و لێخۆشبوونانه ناگرنه‌وه‌و وه‌به‌رهێن ناچارده‌كرێت باجه‌كه بدات و دووهێنده‌ی باجه‌كه‌ش غه‌رامه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت. سێیه‌م: له ره‌سم و باجی ئه‌و پارچه یه‌ده‌گه هاوردانه‌ی پرۆژه‌كه ده‌بووردرێت به مه‌رجێك به‌هاكه‌یان له (15%)ی به‌های ئامێر‌و مه‌كینه‌كان پتر نه‌بێت، ئه‌ویش به بڕیارێكی پێشینه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته وره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر لیسته‌كانی وچه‌ندایه‌تیان ده‌بێت. چواره‌م: له ئامێر‌و ده‌زگا ومه‌كینه وكه‌ره‌سته پێویسته‌كان بۆ فراوانكردن یان په‌ره‌پێدان یان نوێ كردنه‌وه‌ی پرۆژه ده‌بووردرێن. پێنجه‌م: ره‌سمی گومرگ بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ له سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنان هاوردراوون ده‌بووردرێن، به مه‌رجێك جۆر وبره‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه دیار بكرێن، به‌ڵام ده‌بێ به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و كه‌ره‌سته خاوه خۆماڵیانه‌ی له هه‌رێمدا چنگ ده‌كه‌ون وبۆ پرۆژه‌كه به‌كه‌لك دێن له‌لایه‌نی چه‌ندی چۆنیه‌وه به‌كاربێن . شه‌شه‌م: وه‌به‌رهێن، بۆی هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، هه‌موو پێداویستیه‌كانی پرۆژه‌كه هاورده$ بكات، وه‌ك ئامێر ومه‌كینه وده‌زگا وكه‌ره‌ست، ئه‌و هاوردانه‌ش له هه‌موو باجی خاڵه‌كانی گومرگی سنووری هه‌رێم ده‌به‌خشرێن، به مه‌رجێك ته‌نیا بۆ مه‌به‌سته‌كانی پرۆژه‌كه به‌كاربێن.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م : یه‌كه‌م : نابێ جگه له وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند یان سه‌رۆكی لایه‌نی په‌یوه‌ست نه‌بوو به وه‌زاره‌ته‌وه كێشه‌كان بخرێنه به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نه‌وه. دووه‌م : نابێ ئه‌نجومه‌ن بیروڕاو راوێژكاریی یاسایی سه‌باره‌ت به‌و كێشانه ده‌ربڕێت كه له‌به‌رده‌می دادگاكاندان یان سه‌رچاوه‌یه‌كی یاساییان هه‌یه بۆ تانووت لێدان.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م : ئه‌نجومه‌ن تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به یاسادانان و ڕا ده‌ربڕین و راوێژپیكردن له كاروباره یاسایی و دادوه‌ریه‌كان له هه‌رێمدا.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م : وه‌زاره‌ت هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه به‌دی هه‌یبێنێت: یه‌كه‌م : جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌كراوه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه په‌سندكراوه. دووه‌م : هێنانه‌دی كۆڕانگارییه‌كی چۆنایه‌تی و سازان له‌گه‌لأ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جیهانی له مه‌یدانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ئاستی پێویست له بواره‌كانی زانستی و هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجی دا. سێیه‌م : هینانه‌دی گونجان و پێگه‌یشتن له نێوان خوێندنی باڵا و پێداویستیه‌كانی هه‌رێم له كادیری زانستی وهونه‌ریی شیاوه‌وه. چواره‌م : كاركردن له پێناوی هێنانه‌دی هاوسه‌نگی له نێوان پێشكه‌وتنی زانسته نه‌زه‌رییه‌كان و ئه‌وه‌ی پێویسته له ڕووی فراوان كردن و په‌ره‌پێدان له تاقیكردنه‌وه و كاركردنی پراكتیكی وتاقیگه‌ییه‌وه. پێنجه‌م : دابین كردنی پاراستنی (حصانه) زانستی بۆ بیرمه‌ندان و تۆیژه‌ران وداهێنه‌ران و نرخاندنی ئه‌ركه زانستیه‌كه‌یان و هاندانی ده‌ست پڕژانی زانستی (التفرغ العلمی) به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ به شێوه‌یه‌ك كه پشت به بیركردنه‌وه‌ی ئازاد و كاركردنی به‌رده‌وام بۆ به‌دیهێنانی كومه‌ڵگایه‌كی ئازاد و گه‌شه‌دار ببه‌ستێ. شه‌شه‌م: هاندانی خوێندن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و پشتگیریی كردنیان و به‌رزكردنه‌وه‌یان و فراوانكردنی پسپۆڕایه‌تی هونه‌ریی و ته‌كنۆلۆژی به جۆرێك كه له‌گه‌لأ پێداویستیه‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ماددی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری ورۆشنبیریی وفیكری له هه‌رێمدا بگونجێ. حه‌وته‌م: وه‌به‌رهێنانی توانا و به‌هه‌ره زانستیه‌كان وسوود وه‌رگرتن له رێگا‌و شێواز و هۆیه زانستیه‌كانی هاوچه‌رخ بۆ رۆیشتن له‌گه‌لأ پێشكه‌وتنی زانستی و ته‌كنۆلۆجی له جیهاندا. هه‌شته‌م: هاندانی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای ئه‌هلی له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: پاراستنی كه له پووری گه‌لی كوردستان و گه‌شه‌پێدانی و گرنگی دان به مێژوو و به‌هاكانی و ده‌رخستنی شوێنه‌واره شارستانیه‌كانی و گرنگی دان به رۆشنبیریی گشتی و به‌هێزكردنی ئینتیمای نیشتمانی. ده‌یه‌م: گه‌شه‌پێدانی شاره‌زایی ئه‌وانه‌ی كه به‌لانی كه‌م زمانێكی بیانی ده‌خوێنن له مه‌یدانی پسپۆڕییه‌كه‌یان و كارایی شیاویان پێ بدرێ بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیا. یازده‌م: بنیاتنانی تیشكۆیه‌كی زانستی (نواه علمیه)ی ته‌كنیكی نیشتمانی. دوازده‌م: كاركردن له پێناوی كردنی زمانی كوردی به زمانی فێركردن و خوێندن له قۆناعه‌كانی خوێندنی باڵا له زانسته مرۆییه‌كاندا وهاندانی وه‌رگێڕان و دانان و چاپه‌مه‌نییه زانستی ورۆشنبیریی و ئه‌كادیمییه‌كان بۆ زمانی كوردی.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن سكرتێریكی ده‌بێ كه خاوه‌ن بروانامه‌ی به‌كالۆریۆس له یاسا یان هاوتاكه‌ی بێ و به‌لانی كه‌م (10) ده ساڵ خزمه‌تی له كاروباری یاسایی و كارگێڕیی دا هه‌بێ و به سه‌رۆكه‌وه ده‌به‌ستریته‌وه‌و ئه‌م كارانه ده‌كات:ـ یه‌كه‌م: رێكخستنی گۆڕینه‌وه‌ی نووسراوه‌كان. دووه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری كارگێڕی و دارایی. سێیه‌م: ئاماده‌كردنی به‌رایی ئه‌و پرسانه‌ی كه ده‌خرێنه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه بخاته كار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قائیعی كوردستاندا ده‌خرێته كار و، حوكمه‌كانی ئه‌و په‌یمانگه‌یانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ئێستا له هه‌رێمدا هه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: چۆنيەتی و ڕه‌وشی خوێندن له دامه‌زراندنی په‌یمانگه‌كه‌دا به پێڕۆ دیاری ده‌كرێ.
ماده‌ی هه‌شته‌م
ماده‌ی هه‌شته‌م: ده‌بێ وه‌به‌رهێن به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند بێت: یه‌كه‌م. پێناسه‌ی بواری وه‌به‌رهێنانی خۆی بكات سه‌باره‌ت به‌و پرۆژانه‌ی پێشتر ئه‌نجامی داوون وباری دارایی وئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی جێبه‌جێی كردوون ده‌ست نیشان بكات. دووه‌م. ده‌سته، به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه وده‌ستكردن به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی یان به‌رهه‌مهێنانی راسته‌قینه‌ی، ئاگادار بكاته‌وه. سێیه‌م. ئاسانكاری پێویست بۆ فه‌رمانبه‌رانی تایبه‌تمه‌ندی ده‌سته دابین بكات، سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌و به‌ده‌ست خستنی زانیاری پێویست ده‌رباره‌ی لایه‌نه هه‌مه$ جۆره‌كانی پڕۆژه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ده‌سته. چواره‌م. تۆماری تایبه‌تی ئه‌وكه‌رسته هاوردانه‌ی پرۆژه‌كه بكاته‌وه، كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ره‌سمی گومرگ به‌خشراون. پێنجه‌م. پاكی ژینگه وئاسایش وته‌ندروستی گشتی بپارێزێت وپابه‌ندبێت به سیسته‌می پێوانه وكۆنتڕۆلكردنی چۆنایه‌تی به‌پێی پێوه‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان. شه‌شه‌م. مه‌شق به‌كریكاری خوجێی پرۆژه‌كه بكات ورایان بهێنێت.