مادده‌ی دووه‌م :
وه‌زاره‌ت هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه به‌دی هه‌یبێنێت:
یه‌كه‌م : جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌كراوه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه په‌سندكراوه.
دووه‌م : هێنانه‌دی كۆڕانگارییه‌كی چۆنایه‌تی و سازان له‌گه‌لأ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جیهانی له مه‌یدانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ئاستی پێویست له بواره‌كانی زانستی و هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجی دا.
سێیه‌م : هینانه‌دی گونجان و پێگه‌یشتن له نێوان خوێندنی باڵا و پێداویستیه‌كانی هه‌رێم له كادیری زانستی وهونه‌ریی شیاوه‌وه.
چواره‌م : كاركردن له پێناوی هێنانه‌دی هاوسه‌نگی له نێوان پێشكه‌وتنی زانسته نه‌زه‌رییه‌كان و ئه‌وه‌ی پێویسته له ڕووی فراوان كردن و په‌ره‌پێدان له تاقیكردنه‌وه و كاركردنی پراكتیكی وتاقیگه‌ییه‌وه.
پێنجه‌م : دابین كردنی پاراستنی (حصانه) زانستی بۆ بیرمه‌ندان و تۆیژه‌ران وداهێنه‌ران و نرخاندنی ئه‌ركه زانستیه‌كه‌یان و هاندانی ده‌ست پڕژانی زانستی (التفرغ العلمی) به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ به شێوه‌یه‌ك كه پشت به بیركردنه‌وه‌ی ئازاد و كاركردنی به‌رده‌وام بۆ به‌دیهێنانی كومه‌ڵگایه‌كی ئازاد و گه‌شه‌دار ببه‌ستێ.
شه‌شه‌م: هاندانی خوێندن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و پشتگیریی كردنیان و به‌رزكردنه‌وه‌یان و فراوانكردنی پسپۆڕایه‌تی هونه‌ریی و ته‌كنۆلۆژی به جۆرێك كه له‌گه‌لأ پێداویستیه‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ماددی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری ورۆشنبیریی وفیكری له هه‌رێمدا بگونجێ.
حه‌وته‌م: وه‌به‌رهێنانی توانا و به‌هه‌ره زانستیه‌كان وسوود وه‌رگرتن له رێگا‌و شێواز و هۆیه زانستیه‌كانی هاوچه‌رخ بۆ رۆیشتن له‌گه‌لأ پێشكه‌وتنی زانستی و ته‌كنۆلۆجی له جیهاندا.
هه‌شته‌م: هاندانی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای ئه‌هلی له هه‌رێمدا.
نۆیه‌م: پاراستنی كه له پووری گه‌لی كوردستان و گه‌شه‌پێدانی و گرنگی دان به مێژوو و به‌هاكانی و ده‌رخستنی شوێنه‌واره شارستانیه‌كانی و گرنگی دان به رۆشنبیریی گشتی و به‌هێزكردنی ئینتیمای نیشتمانی.
ده‌یه‌م: گه‌شه‌پێدانی شاره‌زایی ئه‌وانه‌ی كه به‌لانی كه‌م زمانێكی بیانی ده‌خوێنن له مه‌یدانی پسپۆڕییه‌كه‌یان و كارایی شیاویان پێ بدرێ بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیا.
یازده‌م: بنیاتنانی تیشكۆیه‌كی زانستی (نواه علمیه)ی ته‌كنیكی نیشتمانی.
دوازده‌م: كاركردن له پێناوی كردنی زمانی كوردی به زمانی فێركردن و خوێندن له قۆناعه‌كانی خوێندنی باڵا له زانسته مرۆییه‌كاندا وهاندانی وه‌رگێڕان و دانان و چاپه‌مه‌نییه زانستی ورۆشنبیریی و ئه‌كادیمییه‌كان بۆ زمانی كوردی.
الموضوع: جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی,هێنانه‌دی كۆڕانگارییه‌كی چۆنایه‌تی و سازان,هینانه‌دی گونجان و پێگه‌یشتن له نێوان خوێندنی باڵا و پێداویستیه‌كانی هه‌رێم,كاركردن له پێناوی هێنانه‌دی هاوسه‌نگی له نێوان پێشكه‌وتنی زانسته نه‌زه‌رییه‌كان,دابین كردنی پاراستنی زانستی بۆ بیرمه‌ندان و تۆیژه‌ران و نرخاندنی ئه‌ركه زانستیه‌كه‌یان