أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت كاری پێ ناكرێـت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ژن (الزوجه) له حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) هه‌ڵده‌بوێردرێ (تستثنی).
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ر كار.
ماده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
ماده‌ی بیست و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر رۆژنامه نووسێك وازی له ئه‌ركێك له ئه‌ركه‌كانی پیشه‌كه‌ی هێنا یان كارێكی وای كرد كه له نرخی ئه‌و پیشه‌یه‌ی دابه‌زاند یان به كارێك هه‌ڵسا كه‌رامه‌تی ئه‌نگاوت یا به‌ڵگه نامه‌یه‌ك (مستند)ێكی نادروستی پێشكه‌شی به سه‌ندیكا كرد یا سه‌رپێچی یه‌كێك له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی كرد سزای (تأدیب)ی ده‌درێ له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (انضباط)ی به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه ده‌قی گرتووه له یاسای به‌رزه‌فتی كردنی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی كارپێكراو، ئه‌م سزایانه‌ی خواره وه ده‌درێ 1. وریا كردنه‌وه (التنبیه): به نووسراوێك ده‌بێ و ئاراسته‌ی رۆژنامه‌نووس ده‌كرێ و سه‌رنجی راده‌كێشرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه لێی رووداوه و داوای لێ ده‌كرێ كه له داهاتوودا روو نه‌كاته‌وه. 2. ئینزار(الانزار): له كاتی دووباره كردنه‌وی سه‌رپێچی دیاری كرا‌و له بڕگه‌ی (1) له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسه‌وه ئینزاری پێ ده‌درێ كه جارێكی تر دووباره‌ی نه‌كاته‌وه. 3. به‌رهه‌ڵستی كردن له ئه‌نجامدانی پیشه‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك كه له یه‌ك ساڵ تێنه‌په‌رێ. 4. ده‌ركردنی كاتی : ناوی له تۆماری گشتی ده‌سرێته‌وه، نابێ دووباره ناوی تۆمار بكرێته‌وه دوای تێپه‌ر بوونی دوو ساڵ نه‌بێ. دووه‌م: سزاكانی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ ناكرێ ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نووس دوای راستاندنی (مصادقه)ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا نه‌بێ. سێیه‌م: بۆ رۆژنامه‌نووسی سزا دراو هه‌یه كه تانه له بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای تایبه‌ت به به‌رهه‌ڵستی كردنی (المنع) یان ده‌ركردن بدا له لای دادگای پێداچوونه‌وه له ماوه پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنیه‌وه به بڕیاره‌كه، سزاكه جێبه‌جێ ناكرێ تا پله‌ی بنبڕی (درجه البتات) وه‌رنه‌گرێ. چواره‌م: ناوی ئه‌ندام له سه‌ندیكادا ده‌سرێته‌وه ئه‌گه‌ر حوكمی دوماهی به سزای (به‌ندكردنی ئازادی) له كووكه (جنحه) یان تاوانێكی ناسیاسی له‌سه‌ر ده‌رچوو. پێنجه‌م: له كاتی حوكم به‌سه‌ر دادانیدا له كووكه (جنحه) یان تاوانێكی شه‌ره‌ف به‌ردا، ناوی له تۆماری گشتی لا ده‌درێ و نابێ جارێكی تر تۆمار بكرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێم، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره سمیی ( وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ماده‌ی حه‌ڤده‌م
ماده‌ی حه‌ڤده‌م: كار به‌م یاسایه ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمییه‌وه.
ماده‌ی هه‌ژده‌م
ماده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیه‌وه (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ماده‌ی دوازده‌م
ماده‌ی دوازده‌م: تاوانی تیرۆر له تاوانه ئابڕووبه‌ره‌كاندا ده‌ژمێردرێت وده‌بێ دادگا ئه‌م فه‌رمانه له ده‌قی بریاره‌كه‌یدا بنووسێت.
ماده‌ی یازده‌م
ماده‌ی یازده‌م: ده‌ست به‌سه‌ر سامانی گوێزراوه ونه‌گوێزراوه‌ی ئه‌و رێكخراو، پارت، ده‌سته، كۆمه‌ڵ، یان ئه‌و كه‌سانه‌دا داده‌گیرێت كه به‌بریارێكی دادگا به تاوانكاری تیرۆر ده‌رده‌چن .
ماده‌ی ده‌یه‌م
ماده‌ی ده‌یه‌م: هه‌ركه‌سێك هاوكاری بكات وه‌ك بكه‌ر، به‌شدار، یان هانده‌ر بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه تیرۆركاریانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، به هه‌مان سزا، كه بۆ تاوانه‌كه دیاركراوه، سزاده‌درێت.
ماده‌ی نۆیه‌م
ماده‌ی نۆیه‌م: لایه‌نی په‌یوه‌ندار بۆی هه‌یه پاداشتێكی چاك جاڕبدات بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی زانیاری راست ودروست پێشكه‌ش به لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند ده‌كات وئاشكراكردنی تاوانی تیرۆركاری وئه‌وانه‌ی ده‌ستیان تێدابووه لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی پازده له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته جێگای: یه‌كه‌م: ره‌سمی تۆماركردنی ناو له لیسته‌كه‌دا وه‌ك خواره‌وه ده‌بێ: 1.بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی له چل ساڵ تێپه‌ڕیبێ و، زیاتر له سێ ساڵیش به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا رابوردبێ (450) چوار سه‌دو په‌نجا دیناره. 2. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی پێشتر بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سێ ساڵی سه‌رومڕ (مستمر) كه‌متر نه‌بێ دادگایی كردبێ یان وانه‌ی یاسایی به ده‌رس گوتبێته‌وه یان وه‌زیفه‌ی سه‌رۆكی ئیده‌یعا یان مودده‌عیی گشتی یان راوێژكاری یاسایی له دایه‌ره‌كانی هه‌رێمدا دیتبێ (كردبێ) (250) دوو سه‌دو په‌نجا دیناره، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش كه بۆ ماوه‌یه‌ك له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ و وه‌زیفه‌ی جيَطرى مودده‌عیی گشتیی به‌سه‌ر بردبێ. 3. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی له چل ساڵ تێنه‌په‌ڕیبێ و ماوةى سێ ساڵیش به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا رانه‌بوردبێ، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش كه ماوه‌یه‌ك پارێزه‌رایه‌تی كرد بێ له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ (200) دوو سه‌د دیناره. 4. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی له چل ساڵ تێپه‌ڕیبێ و سێ ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا رانه‌بوردبێ، (400) چوار سه‌د دیناره. 5. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێشتر، به حوكم، ناوی له لیسته‌كه دوو خرابێته‌وه (500) پێنج سه‌د دیناره. دووه‌م: ره‌سمی فراوانكردنی صه‌لاحییه (ره‌سمی پله‌به‌ندی) وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: 1.له مه‌شقكاره‌وه تا موماریس (100) سه‌د دیناره. 2. له موماریسه‌وه تا راوێژكار (200) دوو سه‌د دیناره. سێیه‌م: ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: 1.بۆ پارێزه‌ری مه‌شقكار (50) په‌نجا دیناره. 2. بۆ پارێزه‌ری موماریس (100) سه‌د دیناره. 3. بۆ پارێزه‌ری راوێژكار (150) سه‌دو په‌نجا دیناره.
ماده‌ی حه‌فته‌م
ماده‌ی حه‌فته‌م: فه‌رمانه‌كانی ماده‌ی (47) ی یاسای بنه‌ماكانی دادگاییكردنی سزایی ژماره (23) ی ساڵی 1971 ی هه‌مواركراوی كارا، به‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه پیاده‌ده‌كرێت كه هه‌واڵی ئه‌و تاوانانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه ده‌دات سه‌باره‌ت به ئاشكرانه‌كردنی ناسنامه‌كه‌ی، كاتێ هه‌واڵی روودانی ئه‌وتاوانانه ده‌گه‌یه‌نێت وناكرێته شایه‌د.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: بڕیاری ژماره(32) له 6/2/2003 كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقه‌وه ده‌رچووه، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی سیازده له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی سیازده: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له مانگی كانونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساڵانه سازبدات، نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكانی لقه‌كانی سه‌ندیكاكه له پارێزگاكاندا ئاماده‌ی ببن، بۆ: 1. ته‌سدیقكردنی بوجه‌ی ساڵانه. 2. گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌ن و ئیقراركردنی.