أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زیری درایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنوێنی پێویست بۆ ئاسان كردنی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: ئه‌نجوومه‌نی ره‌فته‌نی (كاتی)ی سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه به پێی بڕیاری ژماره (30)ی رۆژی 21/10/1997 دامه‌زراوه، له به‌ڕێوه‌بەرايەتی كاروباری سه‌ندیكادا به‌رده‌وام ده‌بێ به‌مه‌رجێ هه‌ڵبژاردن له ماوه‌یه‌كدا له شه‌ش مانگ پتر نه‌بێ كه له رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، ئه‌نجام بدرێ.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: 1/هه‌ر كه‌سێكی ده‌ستی دایه پیشه‌ی پزیشكی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر خۆی ناونووس كردبێ یان مۆڵه‌تی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رگرتبێ، به‌غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێ له (2000) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (3000) دینار پتر نه‌بێ. 2/هه‌ر كه‌سێ سیفه‌تێ یا نازناوێ یان نیشانه‌یه‌كی ساخته‌ی له‌خۆ نابێ كه گوایا مۆڵه‌ت دراوه وپیشه‌ی پزیشكی بكات، ئه‌وه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان سزاده‌درێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تيی ئه‌نجومه‌ن (4) چوار ساڵە و تازه‌بوونه‌وه‌شی له‌باردا هه‌یه به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆیشی هه‌یه له‌سه‌ر داواكاریی سه‌ره‌ك وه‌زیران له‌و مه‌نسه‌به ئیعفای بكات و ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانەی گه‌لی كوردیش بۆی هه‌یه قبوڵی ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی بكات.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م : له مادده‌ی (190)ــه‌وه تا ده‌گاته مادده‌ی (195) و له مادده‌ی (198) یشه‌وه تا ده‌گاته مادده‌ی (219) له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969)ی هه‌مواركراو كه تایبه‌تن به جه‌ریمه‌گه‌لی زیانبه‌خش به ئاسایشی ناوه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت،له هه‌رێمی كوردستاندا له كار ده‌خرێن.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی ویه‌كه‌م
مادده‌ی سی ویه‌كه‌م: 1/پزیشك له ماوه‌ی گرتن وبه‌ندكردن وحیجزكردنی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ. 2/پزیشك ئه‌گه‌ر حوكم بدرێ له سه‌ر تاوانێكی ئابڕووبه‌ری په‌یوه‌ندار به پیشه‌كه‌ی، ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت. 3/ئه‌گه‌ر دووباره حوكمی پزیشك درا له ئه‌نجامی تاوانبار كردنی له‌سه‌ر كرداری وا كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌وه هه‌بێ نابێ دووباره ناوی له سه‌ندیكا تۆمار بكرێته‌وه مه‌گه‌ر دوای ره‌زامه‌ندییه‌كی نوێ نه‌بێ له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا، به پێی په‌یڕه‌و و ئه‌و رێنماییانه‌ی لێیه‌وه ده‌رچوون.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدات: 1/ئاگاداركردنه‌وه: ئه‌وه‌ش به ئاراسته‌كردنی نووسراوێك بۆ سه‌رپێچیكه‌ر ده‌نێردرێ وئاگادار ده‌كرێته‌وه كه لە هه‌ڵس وكه‌وتی دڵخۆش نین. 2/ئینزار: ئه‌وه‌ش به نووسراوێك بۆی ده‌نێردرێ وتێیدا ناڕه‌زایی له هه‌ڵس وكه‌وتی سه‌رپێچیكه‌ر ده‌رده‌بڕێ وداوای لێ ده‌كرێ ئه‌و كاره دووباره نه‌كاته‌وه، ده‌نا به پێچه‌وانه‌وه سزای توندتری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ. 3/غه‌رامه‌یه‌كی له (250) دینار كه‌متر نه‌بێ وله هه‌زار دینار ره‌ت نه‌كات له سه‌رپێچیه‌كه‌ر وه‌رگیرێ وكه نه‌یدا ده‌ستدانه كاری تایبه‌تی پیشه‌یی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ پتر نه‌بێ وئه‌گه‌ر له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له مێژووی سه‌رپێچیكردنی یه‌كه‌می ئه‌و سه‌رپێچییه‌ی كرده‌وه، ئه‌وا سزاكه‌ی غه‌رامه‌یه‌ك ده‌بێ كه له (500) دینار كه‌متر نه‌بێ وله (2000) دینار پتر نه‌بێ وکاتێك كه نه‌یدا ئه‌وا رێگه‌ی كاركردنه تایبه‌تییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت كه ساڵێك پتر نه‌بێ. 4/ رێگه‌گرتن له كاركردنی تایبه‌تی پیشه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك پتر نه‌بێ. 5/غه‌رامه‌كردن ورێگه‌گرتن له ده‌ستدانه‌كار له سنووره‌كانی دوو بڕگه‌كه‌ی (3 و 4)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌بن.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: 1. ئه‌وه‌ی له‌م یاسایه‌دا سوودمه‌ند ده‌بێت ناتوانێ مووچه و ده‌رماڵه‌كانی كه وه‌ری ده‌گرێ له هه‌مان كاتدا كۆیان كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه شیاویه‌تی له كاتی گه‌رانه‌وه‌یدا بۆ ئه‌ندامییه‌تی ئه‌نجومه‌ن. 2. ناكرێ مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌گه‌ڵ هه‌ر مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی تردا پێكه‌وه كۆ بكرێنه‌وه جا له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێ. 3. له كاتی دامه‌زراندنی ئه‌ندامی خانه‌نشین له پایه‌ی وه‌زیری، یان له وه‌زیفه‌یه‌كی گشتیدا ده‌توانێ سه‌رپشك بێ له هه‌ڵبژاردنی هه‌ر كامێك له‌وه‌ی كه به پێی ئه‌م یاسایه وه‌ری ده‌گرێ، یان ئه‌وه‌ی كه‌شیاویه‌تی پێی بدرێ له وه‌زیفه تازه‌كه‌یدا.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: جگه له‌وه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌سته‌ڵاتی كاری تایبه‌تی به نه‌قیب ده‌دات، نه‌قیب ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌كات: 1/نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا له‌به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نێكدا ده‌كات. 2/جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا. 3/بانگهێشت كردنی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌بێت. 4/سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا. 5/ئیمزاكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی له بانك دانان وخه‌رج كردنی پاره‌ی سه‌ندیكا. 6/ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه وراپۆرتی كۆتایی بۆ ژمێركاری دوایی و راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی چالاكی سه‌ندیكا وپێشكه‌ش كردنی به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له واده‌ی دیاری كراوی دا. 7/دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكا به پێی میلاكی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا وپیاده‌كردنی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به كاروباری خزمه‌ت و به‌رزه‌فت كردنیان. دووه‌م: نه‌قیب بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌لاته‌كانی خۆی بدات به جێگره‌كه‌ی یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1. سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندام دوای به كۆتایی هاتنی ئه‌ندامییه‌تیان، یان له ده‌ستدانی ئه‌و ئه‌ندامیه‌تییه مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی مانگانه و ده‌رماڵه وه‌رده‌گرن كه بڕه‌كه‌ی (65%) ی ئه‌وه ده‌بێ كه هاوكاره به‌رده‌وامه‌كانیان له ئه‌نجومه‌ندا مانگانه وه‌ری ده‌گرن. 2. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندام له كاتی به كۆتایی هاتنی ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌ی، یان له ده‌ستدانی ئه‌و ئه‌ندامیه‌تییه پاداشت (مكافأ) یه‌كی پێ ده‌درێ كه به‌رامبه‌ره به مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانی شه‌ش مانگی و، دوا مووچه و ده‌رماڵه‌كانیشی به بنه‌ما وه‌رده‌گیرێ بۆ حساب كردنی ئه‌مه بۆ ته‌نها یه‌ك جار، هه‌رچه‌نده ئه‌ندامییه‌تی له خوله‌كانی هه‌ڵبژاردندا دووپات ببێته‌وه.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: ئه‌نجوومنی سه‌ندیكا ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێتەوە ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م/ 1/ كاركردن له پێناوی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. 2/چوونه ناو سه‌ندیكا و قه‌ده‌غه‌كردنیان له ده‌ستدانه پیشه. 3/به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا و جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه وبه‌رنامه‌كانی. 4/بانگهێشت كردنی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه و جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی 5/سه‌رپه‌رشتی كردنی لقەكان ودابينكردنی ڕێكوپێكی چالاكييەكانی. 6/ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه وبه‌ڕێوه‌بردنی دارایی سه‌ندیكا. 7/كردنه‌وه‌ی لقی نوێی سه‌ندیكا. 8/سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی ده‌ست دانه پیشه‌ی پزیشكی له عیاده تایبه‌تییه‌كاندا. 9/پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا. 10/ده‌ستنیشان كردنی ئەو كەسەی نوێنەرايەتی سەنديكا دەكات لە ليژنە ڕەسمی وناڕەسمييەكاندا، ئەگەر هاتوو نەقيب نوێنەرايەتی نەكرد. 11/ناردنی ئه‌و كێشه وشكایه‌تانه‌ی كه دێن، بۆ به‌رده‌م لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 12/به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له‌باره‌ی یاساكاری وپلان وبه‌رنامه‌ی ته‌ندروستی له هه‌رێمدا. 13/پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه. 14/بڕیاردان له‌سه‌ر به موڵك كردنی ماڵ و خانووبه‌ره و وه‌رگرتنی به‌خشش و مینحه و هه‌ل و مه‌رجی قه‌رز پێدان و قه‌بووڵ كردنی یارمه‌تی دارایی له چوارچێوه‌ی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكادا. 15/خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان. 16/پێدانی مۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه. 17/بڕیاردانێكی بنبڕ له باره‌ی وازهێنانی نه‌قیب یان هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا یان هاوشێوه‌كانیان به‌مه‌رجێك له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا بخرێنه به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی. 18/دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان. 19/قبوڵ كردنی به‌خشش به ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه ره‌سمیه‌كان. دووه‌م: پێدانی هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به نه‌قیب یان سه‌رۆكه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (65.000.000.000) شه‌ست و پێنج ملیار دینار وه‌ك كۆمه‌كی كشتوكاڵیی ته‌رخان ده‌كرێت و وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی بڕه پاره ته‌رخانكراوه‌كانی ده‌بێت به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی هه‌رێم به‌مه‌رجێك بۆ مه‌به‌ستی تر لێكگواستنه‌وه‌ی (مناقله) تیادا نه‌كرێت.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: ته‌نیا زانكۆ و ده‌سته تایبه‌تمه‌ندن به یه‌كلا كردنه‌وه‌ی سكالاكانی كه په‌یوه‌ندیدارن به قه‌بوڵ و گواستنه‌وه و ئه‌زموونه‌كان و سزا به‌رزه‌فتیه‌كان كه به‌سه‌ر قوتابی داده‌سه‌پێ و فه‌سڵ كردنیان به هۆی ده‌رنه‌چوونیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕوانامه‌كان و پله زانستیه عیراقی و بیانیه‌كان كه له دوای قۆناغی خوێندنی دواناوه‌ندیی دێن له‌گه‌ڵ داواكاریی به‌خشینی نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی و فه‌خریی.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: 1/ ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ساز ده‌كات: أ/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له‌ژێر چاودێری دادگادا. ب/پەسەندكردنی بودجه‌ی سه‌ندیكا. ج/ئیقراركردن وهه‌مواركردنی پێڕۆی ناوخۆ وسه‌یركردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا پێشكه‌ش كراوه. 2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ساڵانه، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌كانی لقه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازده‌دا: أ/ ئیقراركردنی بودجه‌ی ساڵانه وحسابكاریی كۆتایی. ب/ وتووێژكردن و ئیقراركردنی راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا. ج/سه‌یركردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا و پێرۆی ناوخۆ پێشكه‌ش كراون.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (50.000.000.000) په‌نجا ملیار دینار بۆ پرسی كۆچكردن و كۆچپێكراوان ته‌رخان ده‌كرێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له دابینكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی به بڕی (5.000.000) پێنج ملیۆن دینار. دووه‌م: بڕه پاره‌ی سه‌رفكراو وه‌ك پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی بۆ منداڵانی شه‌هیدو ئه‌نفالكراوان، وه‌ك به‌خشینێك كه ناگه‌ڕێته‌وه، هه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ی چل و دووه‌م:
مادده‌ی چل و دووه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وو رێنمایی ئاسانكار بۆ پیاده‌كردنی پره‌نسیپی لامه‌ركه‌زی له كاتی مایه‌پێدانی (تمویل)ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌ربكات.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌و له رێكه‌وتی 1/1/2013ه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
مادده‌ی چل و چواره‌م:
مادده‌ی چل و چواره‌م: كار به هیچ بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌لأ ئه‌م یاسایه ناكرێت و گه‌نجینه هیچ بارگرانیێكی دارایی ئه‌م بڕیاره له ئه‌ستۆ ناگرێت.