أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن، له حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌سڵیو دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌ك پێك دێت و، له نێوانیاندا، سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده بژێردرێن و، خول به‌خولیش، هه‌ر دوومانگ جارێك كۆده‌بێته‌وه.سه‌رۆك، بۆی هه‌یه، له‌كاتی پێویستدا، بانگهێشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی‌و، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌به‌سترێو، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كانی وه‌رده‌گری َو، له‌كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیش، به‌ولایه‌دادێ كه سه‌رۆك ده‌نگی ده‌داتێ. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، مافی خۆكاندیدكردنی بۆ زیاتر له دوو خولی دوابه دوای یه‌كدا نییه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن له ئاماده‌بوونی سێ كۆبوونه‌وه‌ی دوابه‌دوای یه‌ك یان پێنج كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا، له ماوه‌ی ساڵێكدا، به‌بێ پاساوێكی ڕه‌وا دواكه‌وت، به‌ده‌ست كێشاوه له ئه‌نجومه‌ن، داده‌نرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێوه ده‌لكێنرێت. دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا ده‌خرێته به‌ر ده‌می ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆماركردنه‌وه له سه‌ندیكادا و ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌رییه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ش تێپه‌ری و نه‌بڕاندرایه‌وه به قبوڵ كرا‌و حسێب ده‌كرێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چووونه ناو سه‌ندیكا به بڕیارێكی هۆدار ره‌فز بكات، وه خاون داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربوونیه‌وه تانه‌ی لێ بدا، بڕیاری دادگاش بنبره.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: جێبه‌جێ كردنی هه‌ردوو بڕگه‌ی (ب) و (ج) له مادده‌ی (60)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ب- ئه‌گه‌ر خانه‌نشینێكی توشبوو به ناتواناییه‌كی یه‌كسان به (75%) به‌ره‌و ژوور مرد، مووچه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ر میراتگری. ج- ئه‌گه‌ر خانه‌نشینی توشبوو به ناتواناییه‌كی به‌شه‌كیی كه‌متر له (75%) مرد، میراتگری قه‌ره‌بوویه‌كی پێ ده‌درێت یه‌كسان ده‌بێت به مووچه‌ی خانه‌نشینی تووشبوونی به‌شه‌كی له بڕی چوار ساڵ، له حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كه مافی مووچه‌ی مردنه‌كه‌ی نه‌بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك له وازاره‌ت پێكدێ پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی داد) و له مانه پێكدێ:- 1- وه‌زیر : سه‌رۆك. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت : ئه‌ندامه و له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. 3- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری : ئه‌ندامه. 4- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادی : ئه‌ندامه. 5- سه‌رۆكی داواكاری گشتی : ئه‌ندامه. 6- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد: ئه‌ندامه. 7- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كانی داد: ئه‌ندامه. 8- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری: ئه‌ندامه. 9- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی خانوو به‌ره: ئه‌ندامه. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن له مانگێكدا جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌ستێ و سه‌رۆك بۆی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی نائاسایی داوای به‌ستنی بكات هه‌ر كاتێك پێویستی به‌وه هه‌بوو. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی و به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان كۆده‌بێته‌وه و بریاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان ده‌رده‌چێ و له كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆكی له گه‌ڵدایه. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن سكرتێرێكی ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ، كاروباری ئه‌نجومه‌ن رێك ده‌خات و خشته‌ی كاره‌كانی ئاماده ده‌كات و به ئه‌ندامه‌كانی راده‌گه‌یه‌نێ و ئه‌و قه‌زییانه پوخت ده‌كاته‌وه كه خراونه‌ته به‌رده‌می له گه‌ڵ گه‌یاندنی بڕیاره‌كانی دا‌و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
مادده‌ی چله‌م
مادده‌ی چله‌م : ئه‌نجومه‌ن به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار پلانێكی گشتی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه داده‌نێ و به‌رچاوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌خرێ تا ره‌چاوی بكات و له‌م نه‌خشه‌یه‌شدا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له به‌رچاو ده‌گیرێن: یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌ن كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و پێڕه‌وه‌كانی كه له لایه‌نی ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه له‌به‌ر ده‌ستان ده‌گرێته خۆ، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی. دووه‌م :به پێڕه‌و لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كاره ساته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان داده‌مه‌زرێ، لایه‌نه‌كانی ناو لیژنه‌كه‌و ئه‌ركه‌كانی و میكانیزمی كاركردنی هه‌ر یه‌كه‌یان له پێش و له كاتی و له دوای روودانی كاره‌ساته‌كه ده‌ست نیشان ده‌كات. سێیه‌م : تیمه‌كانی فریاكه‌وتن بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كاره ساته‌كان به رێنمایی ئه‌و لایه‌نانه پێك ده‌هێنرێن كه نوێنه‌ریان له لیژنه هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌دا هه‌یه، كه له بڕگه‌ی (دووه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا) هاتووه و هه‌موو پێداویستییه نوێیه‌كانی له میلاكی گونجاو و راهێنه‌ر له بواری به ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناكاویدا بۆ فه‌راهه‌م ده‌كرێ. چواره‌م : پۆلینكردنی كاره‌ساته‌كان به‌گشتی و دیاری كردنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ر لایه‌نێك به به‌خه‌به‌ردان له ڕوودانی یان مه‌زه‌نده‌كردن به ئه‌گه‌ری روودانی و چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یدا. پێنجه‌م : دامه‌زراندنی ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی ناوه‌ندی بۆ وه‌رگرتنی هه‌واڵه‌كان له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كانی ژینگه و به‌دواداچوونی پێشوازیكردن و ڕه‌وانه‌كردنی زانیاریه ورده‌كان له‌رباره‌یه‌وه به ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی تواناكانی پێویست بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی. شه‌شه‌م: پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌ی كاركردن كه له ژووری عه‌مه‌لییاته‌وه په‌یدابووه، بۆ به‌دواداچوونی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه له‌كاتی ڕوودانیدا یان مه‌زه‌نده‌كردن به ڕوودانی و، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كاركردن هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێویستی هه‌یه بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ژینگه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له: یه‌كه‌م: نه‌قیب، ده‌بێ موماره‌سه‌ی له پیشه‌كه‌یدا هه‌بێت كه له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: شه‌ش ئه‌ندام به بریكاری نه‌قیبه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی كه له موماره‌سه‌كردنی پیشه‌كه‌دا له حه‌وت ساڵ كه‌متریان به‌سه‌ر نه‌بردووه. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا به نهێنی بریكاری نه‌قیب و سكرتێر و خه‌زنه‌دارێك له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یدا هه‌ڵده‌بژیرێ. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر مانگێ جارێك كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێ، بۆیشی هه‌یه دانیشتنی نائاسایی به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامانی ببه‌ستێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: مادده‌ی (هه‌شته‌م) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 1. ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت یان له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ بێت. 2. ده‌بێ ئه‌هلییه‌تی پیشه‌یی ویاسایی هه‌بێت. 3. به‌جینایه‌تێ یان به جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ. 4. ده‌بێ عینوانێ له عینوانه رۆژنامه‌گه‌رییه‌كانی مادده‌ی (23)ی هه‌بێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕگه‌ی (ه) له مادده‌ی (50)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ه- مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واوی نه‌خۆشی و مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كی له بری ناتواناییه‌ك كه یه‌كسانه به (75%) و به‌ره‌و ژوور له ناتوانایی ته‌واو، له كاتی مردنی خانه‌نشینه‌كه‌دا ده‌خرێته سه‌ر میراتگری، هه‌رچی مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كیی نه‌خۆشییه له بری ناتواناییه‌كی كه‌متر له (75%) له ناتوانایی ته‌واو، ئه‌وا له كاتی مردنی خاوه‌نه‌كه‌یدا به یه‌كجاری ده‌بڕێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی (شه‌شه‌م) هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (رۆژنامه‌وانان له سجلی گشتی سه‌ندیكادا ده‌كرێن به سێ پۆل: یه‌كه‌م: رۆژنامه‌وانی به‌رمه‌شق: ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كردووه به پیشه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی، تا دوو ساڵی له‌سه‌ریه‌كیش به‌سه‌ر پیاده‌كردنی ئه‌م پیشه‌یه‌یدا تێنه‌په‌ڕێ و ناویشی له سجلی گشتیدا تۆمارنه‌كرێ و له‌و لایه‌نه‌وه‌ش كه ئیشی تێدا ده‌كا ته‌ئیید نه‌كرێ، نازناوی (رۆژنامه‌وانی كارا)ی پێ نابه‌خشرێ و هیچ ئیمتیازێكی وه‌ك ئیمتیازه‌كانی رۆژنامه‌وانی كارای پێ نادرێ تا ئه‌و كاته‌ی كه ناوی خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو لیستی ئه‌و پۆله، جا، ئه‌وجا ماوه‌ی مه‌شقه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ر ماوه‌ی خزمه‌ته‌كه‌ی. ماوه‌ی پله‌كاریش بۆ كه‌سێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له رۆژنامه‌گه‌ری و راگه‌یاندن یان له هاوتاكانی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌دا هه‌بێ، یه‌ك ساڵه. دووه‌م : رۆژنامه‌وانی كارا: ئه‌و كه‌سه‌یه، كه به‌ره‌فتار له‌هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ریدا، دوو سال كاری كردووه، یان دوو ساڵه كاری تێدا ده‌كات و كردوونی به پیشه‌ی سه‌ركیی خۆی و، ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا دیاركراوه به‌سه‌ر ئیشه‌كه‌یدا تێپه‌ڕبووه. سێیه‌م : رۆژنامه‌وانی هاوپشك: ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئیش و كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كا، به‌ڵام نه‌یكردووه به پیشه‌ی سه‌ره‌كی خۆی و، به‌ڵگه‌ی ئه‌وشی گرێبه‌ستیگه‌لێكه كه لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بۆی ده‌سه‌لمێنن. مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه پاش تێپه‌ربوونی ماوه‌یه‌ك كه له پێنج ساڵی له‌سه‌ریه‌ك كه‌متر نه‌بێ ناوی خۆی بگوازێته‌وه بۆ سجلی گشتیی رۆژنامه‌وانان و، پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌رییه‌كه‌شی بكات به پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئیداره‌ی په‌یمانگه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌مه‌رجێ قازی بێت له‌سنفی یه‌كه‌م، به‌فه‌رمانی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت له‌سه‌ر (پێشنیازی وه‌زیری داد دوای راگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا) به‌مه‌رجێ سیفه‌تی قازێتییه‌كه‌ی بۆ بمێنێته‌وه.
مادده‌ی سیازده‌م:
مادده‌ی سیازده‌م: یه‌كه‌م: له‌ئه‌نجامی كۆتاییدا، به(مكمل) داده‌نرێ له‌هه‌ر ساڵێكی دراسیدا، هه‌ر كه‌سێ: 1- نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌یه‌ك مادده‌دا، بۆ هه‌ر فه‌سڵێكی دراسی به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌و لێ توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ده‌بێ پێشكه‌شی بكات، یان موعه‌دده‌لی گشتی بۆ ساڵێكی دراسی له (60%) كه‌متر بووبێ. 2- له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا (ده‌وری یه‌كه‌م) دواكه‌تبێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی رێگره‌وه، كه به‌راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی فه‌رمی سه‌لما بێت و ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ش قبوڵی كردبێت. دووه‌م: (مكمل) له موعه‌دده‌لی گشتیدا بۆی هه‌یه، یه‌ك مادده یان زیاتر بۆ تاقیكردنه‌وه هه‌ڵبژێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی نمره‌ی سه‌ركه‌وتن له مه‌جموعدا به‌ده‌ست بهێنێ. سێیه‌م: مكمل له‌فه‌سڵی دراسیدا له‌مادده‌یه‌كی دیراسه‌ی ته‌تبیقیدا به‌نووسین له‌تاقیكردنه‌وه‌ی موكمیله‌كان ئیمتیحان ده‌دات و، هه‌ڵسانگاندنی فه‌سڵیشی بۆ ده‌مێنێته‌وه.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: كار به هیچ یاسایه‌ك، یان بڕیارێك، یان هه‌ر ده‌قێكی تری ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی چوارده‌هه‌م:
مادده‌ی چوارده‌هه‌م: نه‌قیب، مه‌رجه: 1/هاووڵاتیی كوردستانی عێراق بێ و نشینه‌ی هه‌رێم بێ. 2/ده‌بێ له پیشه‌كه‌یدا ماوه‌یه‌ك كاری كردبێ، له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م
مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م : وه‌زاره‌ت ئاسته‌كانی پیسكردنی ڕێگه پێدراو بۆ ئه‌و غازه زیانبه‌خشانه (انبعاپات) داده‌نێ كه له هه‌موو چالاكیه پیسكه‌ره‌كانی هه‌وا ده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ی تیدا دیارده‌كرێت: یه‌كه‌م : ئه‌و ئاستانه‌ی ڕێگه‌یان پێدراوه بۆ ئه‌و غازه زیانبه‌خشانه (انبعاپات) به هۆی سووتاندنی سووته‌مه‌نی یان هه‌ر مادده‌یه‌كی دیكه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك له مه‌به‌سته‌كان. دووه‌م : ئه‌و ئاستانه‌ی ڕێگه‌یان پێدراوه بۆ ئاسته‌كانی ژاوه‌ژاو. سێیه‌م : ئه‌و ئاستانه‌ی ڕێگه‌یان پێدراوه بۆ ئاسته‌كانی تیشكاوه‌ری یان چڕكردنه‌وه‌ی مادده تیشكاوه‌ره‌كانی كه له هه‌ر چالاكیه‌كی تیشكاوه‌ریه‌وه ده‌رده‌چێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی له‌دابین كردنی پێشینه‌ی (سلفه) خانووبه‌ره بۆ هاووڵاتیان به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه : یه‌كه‌م : هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ژینگه له هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زیر: وه‌زیری ژینگه له هه‌رێم. چواره‌م : ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمدا . پێنجه‌م : سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێم دا. شه‌شه‌م : ئه‌نجومه‌نی پارێزگا: ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له پارێزگاكانی هه‌رێم . حه‌وته‌م : سندوق: سندوقی پاراستن وچاككردنی ژینگه له هه‌رێم دا . هه‌شته‌م : ژینگه : ئه‌و ده‌ورو به‌ره ژیانبه‌خشه‌یه كه پێكهاتووه له بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كان له مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و رووه‌ك و پێكهاته‌كانی گیانداره‌كان و هه‌رچی ده‌وری داوه له ئاووهه‌واو، خاك و ئه‌وه‌ی له خۆی ده‌گرێ له مادده‌كانی ره‌ق وشله‌و گازه‌كان و ئه‌و دامه‌زراوه جێگر‌و جووڵاوانه‌ی كه مرۆڤ له سه‌ریدا بنیاتی ده‌نێ . نۆیه‌م : پیسبوونی ژینگه : هه‌رگۆرانكاریه‌كی راسته‌وخۆ یان نا راسته‌وخۆ له پێكهاته یان له تایبه‌تمه‌ندی ژینگه ببێته هۆی زیان گه‌یاندن پێی یان هاوسه‌نگییه سروشتییه‌كه‌ی بشێوێنێ. ده‌یه‌م : پیسكه‌ره‌كانی ژینگه : مادده ڕه‌قه‌كان، یان شله‌كان یان گازییه‌كان یان ژاوه ژاو یان هۆكاره بایۆلۆژیه‌كان یان تیشكاوه‌ره‌كان یان گه‌رما یان له‌رزینه‌كانی كه زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن وهاوسه‌نگی سروشتی ده‌شێوێنن . یازده‌م : پاراستنی ژینگه : پاراستنی ژینگه‌و رێگه گرتن له پیسبوون و تێكچوونی یان رێگه گرتن لێیان. دوازده‌م : چاككردنی ژینگه : په‌ره‌پێدان و جوانكردنی ره‌گه‌زه‌كانی ژینگه. سێزده‌م : هه‌ڵسه‌نگاندنی شوێنه‌واری ژینگه‌یی: دیاری كردن وشیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی شوێنه‌واری پرۆژه یان دامه‌زراویان چالاكی نواندن له سه‌ر ژینگه‌و دیاری كردنی رێ‌و شوێنه‌كانی پێویست بۆ رێگه گرتن یان سووككردنی شوێنه‌واره‌كانی نه‌رێنی له سه‌ر ژینگه‌و داهاته سروشتیه‌كان،ئه‌مه‌ش له سه‌ر ره‌زامه‌ندی نوانه‌ن یان پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێ. چوارده‌م : ژاوه ژاو: ئه‌و ده‌نگانه‌ی له رینه‌وه‌كانیان له سنووری رێپێدراوی خۆیان ده‌رده‌چن و به پێڕه‌و دیارده‌كرێن. پازده‌م : مادده ترسناكه‌كان : مادده ره‌قه‌كان یان شله‌كان یان گازیه‌كان تایبه‌تمه‌ندی ترسناكیان هه‌یه وكاریگه‌ری زیان به‌خشیان له سه‌ر ژینگه هه‌یه،وه‌كو مادده درمه‌كان یان ژه‌هراویه‌كان یان ئه‌وانه‌ی توانای ته‌قینه‌وه یان سووتانیان هه‌یه یان تیشكاوه‌ره ئایۆنیه‌كان و شتی دیكه‌ش . شازده‌م : خاشاك: مادده ره‌قه‌كان یان شله‌كان یان گازیه‌كانی كه‌ڵكی به كارهێنانیان پێوه نه‌ماوه و، نا هێڵدرێنه‌وه، كه پاشماوه‌ی جۆره‌ها چالاكیه‌كانن . حه‌ڤده‌م : پارێزراوه سروشتیه‌كان : ئه‌و ناوچانه‌ی ته‌رخان كراون بۆ پاراستنی جۆره‌كانی دیاری كراوله بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كان یان هه‌ر سیسته‌مێكی ژینگه‌یی دیكه كه رێگه به لابردنیان و كارتێكردنیان یان زیان پێ گه‌یاندیان یان له ناوبردنیان نادرێت. هه‌ژده‌م : زینده‌وه‌ره هه‌مه جۆره‌كان : جیاوازی و زۆریی بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كان. نۆزده‌م : لایه‌نه حكومه‌تیه‌كان : لایه‌نی حكومه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ژینگه‌وه . بیسته‌م : دامه‌زراوه‌كان : زه‌وی و بیناو ده‌زگا و ئامێره‌كانی پێكی ده‌هێنن . بیست و یه‌كه‌م : شوێنی گشتی :ئه‌و شوێنه ی بۆ پێشوازی كردن له هه‌موو كه‌س یان بۆ توێژێكی دیاری كرا‌و له خه‌ڵك بۆ مه‌به‌ستێك له مه‌به‌سته‌كان ئاماده كراوه. بیست ودووه‌م:ره‌زامه‌ندی ژینگه‌یی: به ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمییه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌كات به پێی ئه‌و به‌ڵگه نامه‌یه‌وه رێگا به ئه‌نجامدانی هه‌ندێ چالاكی دیاری كرا‌و له لایه‌نی بیر‌و بۆچوونی ژینگه‌ییه‌وه ده‌درێت. بیست وسێیه‌م : پێوانه‌كانی پاراستنی ژینگه :سنوور یان چڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و پیسكه‌رانه‌ی كه رێگا نادرێت له پێكهاته‌كانی ژینگه‌دا به سه‌ریدا تێپه‌ربن. بیست وچواره‌م : كاره‌ساته‌كانی ژینگه‌یی : رووداوه‌كانی كه له فاكته‌ری سروشت یان كاری مرۆڤ په‌یدا ده‌بن به پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه به‌رێنمایی ده‌رده‌كرێن زیانێكی گه‌وره به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌رییه، چاودێری دادوه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو دادگا مه‌ده‌نیه‌كان له هه‌رێمدا ده‌كات و، به‌لانی كه‌مه‌وه له نۆ دادوه‌ر پێكدێ كه سه‌رۆك و جێگره‌كانی تێدایه و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: پێكهاتنی ده‌سته‌كانی دادگا به ده‌سته‌ی فراوانیشه‌وه و به‌ناو نانی سه‌رۆكه‌كانی و ئه‌ندامانیشیه‌وه له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێك دا به بڕیارێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێ و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌كێك له ســـــه‌رۆكه‌كانیشی كۆنترین دادوه‌ر جێی ده‌گرێته‌وه و ئه‌ندامه‌كانیش ناگۆڕدرێن مه‌گه‌ر پێویســــتی وا بخوازێ و به‌هه‌مان شێوە.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ: 1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا. 2- سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. 3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 4- پشكنینی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 5 ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی ره‌سم و ئه‌مانات و تۆمار كردنیان. 6 ـ مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و كارمه‌ندانی. 7 ـ به‌رز كردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی كارمه‌ندانی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. 8 ـ واژۆ كردنی نووسراوه فه‌رمییه‌كان. دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی كۆنترین جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:ـ 1 ـ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی. 2 ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌یه‌ك یا زیاتر له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 3 ـ واژۆ كردنی نووسراو و ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داوا یه‌كلاكراوه‌كان به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌وه. 4 ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دی كه سه‌رۆك پێی ده‌دات.