أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: له كاتی سه‌یر كردنی قه‌زییه‌كان له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردنه‌وه، ئه‌و بنه‌مایانه‌ی به‌سه‌ردا ده‌بڕێ كه له ئوسولی دادگایی كردنی جه‌زائی په‌یره‌و ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو به ئاشكرا یان به ده‌لاله‌ت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌دا هاودژ نه‌بوو.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2- سه‌ندیكا: سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان. 3- ده‌سته‌ی گشتی: ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیكا. 4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 5-- نه‌قیب: نه‌قیبی پیشه ته‌ندروستییه‌كان.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك پێك دێت به لانی كه‌مه‌وه پانزده ئه‌ندام له وانه‌ی ماوه‌ی كاركردنیان له پیشه ته‌ندروستیه‌كاندا له پێنج ساڵ كه‌متر نییه پێشكه‌شی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ده‌كه‌ن و به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار داده‌نرێ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا تا هه‌ڵبژاردنی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: هه‌موو وه‌زاره‌ت و ئه‌و fه‌رمانگانه‌ی كه به‌وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون پابه‌ند ده‌بن به دابه‌ش كردنی خه‌رجییه‌كانی كاركردن (التشغیلیه) و وه‌به‌رهێنان له پارێزگاكانی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش به‌پێی چڕی دانیشتوانی هه‌ر پارێزگایه‌ك و ئه‌و ناوچانه ده‌بێ كه زیانی زیاتر یان به‌ركه‌وتووه، پاش ده‌ركردنی خه‌رجییه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لقی پارێزگا ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه پێویستییه‌كانیشی پێوه ده‌لكێنرێ. 2. داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكادا ده‌خرێته به‌ر ده‌می ئه‌نجومه‌ن بۆ بڕاندنه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا و ئه‌گه‌ر له كاتی ته‌واو بوونی ئه‌و ماوه‌یه‌دا نه‌بڕاندرایه‌وه به قبووڵ كرا‌و حساب ده‌كرێ. 3. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا به بڕیارێكی هۆدار ره‌فز بكا و، خاوه‌نی داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربوونییه‌وه تانه‌ی لێ بدا، وه بڕیاری دادگاش بن بڕه. 4. ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا (25) دیناره‌و ره‌سمی بشداربوونیش (20) دیناره.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: ده‌سته‌ی گشتی بۆی هه‌یه پێشنیازی هه‌مواركردنی خشته‌ی ره‌سمه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كان بكات.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاو دژبێت.
چواره‌م
چواره‌م: ئه‌و رووبه‌رانه‌ی كه بینا و دروستكراوی گشتییان له‌سه‌ر دروستكراوه به‌ده‌ر ده‌كرێن له حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره و به زه‌وی و بیناوه به ناوی ئه‌و لایه‌نه‌وه تۆمار ده‌كرێن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا له‌و حاله‌ته‌ی كه به ناوی هیچ لایه‌نێكی حكومه‌تی له هه‌رێم دا تۆمار نه‌كرابن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی (16)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: مده‌كرێت مافه خانه‌نشینیه‌كانی پارێزه‌رایه‌تی و هه‌ر مافێكی خانه‌نشینیی تر به چاوپۆشین له سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆبكرێنه‌وه به‌مه‌رجێك كۆی گشتیان مانگانه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر داواكاری به‌خاوه‌نكردنه‌كه به‌هۆی نه‌گونجانی جێگای زه‌وی وزاره‌كه له‌گه‌ڵ دیزاینه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی شاره‌كان، ره‌تكرایه‌وه، ئه‌وا شاره‌وانی په‌یوه‌ندار پارچه زه‌ویێكی نیشته‌جێبوونی گونجاو به ڕووبه‌رێك كه له (400م2) زیاتر نه‌بێت، له ناو حه‌ره‌می گوند ئه‌گه‌ر هه‌بێت، ته‌رخان ده‌كات، و به‌خاوه‌ن ده‌كرێت به‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه. دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌بوونی پارچه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه به‌گوێره‌ی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، ئه‌وا ئه‌وانه‌ی ده‌یانگرێته‌وه به پارچه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوشێوه له نێو سنووری نزیكترین شاره‌وانی، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای كیمیاگه‌ران. ده‌سته‌ی: ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیكا. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. نه‌قیب: نه‌قیبی كیمیاگه‌ران.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی سێیه‌م (دووباره)
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م ده‌زگایه كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و خاوه‌نی سوودی گشتی ده‌بێ و هه‌موو شیاوی یه‌كی ته‌واوی یاسایی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری ده‌بێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1- به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك بۆ كیمیاگه‌ران داده‌مه‌زرێندرێ و كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێ و باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و بۆی هه‌یه لقه‌كانی له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه. 2- ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كار له (15) پانزده كه‌س پێك دێت به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان تاكو هه‌ڵبژاردنی گشتی ده‌كرێ.
مادده‌ی دوانزده:
مادده‌ی دوانزده: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له: 1- نه‌قیب: مه‌رجه ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 2- هه‌شت ئه‌ندام به بریكاری نه‌قیب و سكرتێریشه‌وه: له وانه بن كه ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان قه‌تاندویانه له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی پانزده‌یه‌م:
مادده‌ی پانزده‌یه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م پسپۆریاتیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: 1- كاركردن له پێناو هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 2- پێشنیار پێشكه‌ش كردن به ده‌سته‌ی گشتی ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا. 3- جێبه‌جێكرددنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4- كارمه‌ند دامه‌زراندن له سه‌ندیكادا و دیاری كردنی كرێكانیان. 5- سه‌یر كردنی داواكارییه‌كانی هاتنه ناو سه‌ندیكا و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنی. 6- دیاری كردنی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا. 7- هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه‌و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێن بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط). 8- تێروانین له ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن. 9- دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. 10- پێكهێنانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 11- ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و دامه‌زراندنی ووردكار (مدقق)ێكی ژمێریاری بۆ ووردكاری كردنی حسابكاری دوماهی. 12- رێكخستنی كاغه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تر‌و، سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردن. 13- بڕیاردان بۆ خودان كردنی ماڵ و عه‌قار و قبوڵكردنی خه‌ڵات و پێ به‌خشین به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه پسپۆره‌كان. 14- دامه‌زراندنی به‌رێوه بردنی یانه‌كان به پێی یاساى كۆمه‌ڵه‌كان. 15- ئاماده‌كردنی پێره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به لیژنه‌كانی لقه‌كان بسپێرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-یه‌كێتی: یه‌كێتیی جوتیارانی كوردستانی عێراق. 3-سه‌رۆك: سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستانی عێراق. 4-نووسینگه (مكتب): مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستانی عێراق. 5-وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵی ئاودێری.