أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
دووه‌م
دووه‌م: دوای به‌رقه‌راربوونی ئه‌م بڕیاره تابلۆی هێنانه ناوه‌وه‌ی گومرگی كاتی ته‌رخان ناكرێ بۆ ئه‌و ترۆمبێلانه‌ی ده‌هێندرێنه ناو هه‌رێمه‌وه كه به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی تۆمار كردنیان نییه.
نۆزدەیەم
نۆزدەیەم: كار بەهێچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك لەگەل حوكمەكانی ئەم بڕیارە ناكرێت.
یازدەیەم
یازدەیەم: پێویستە سووتەمەنی و پێداویستی تەندروستی بەشێوەیەكی باشتر بۆ هێزی پێشمەرگە دابین بكرێن.
سێزدەیەم
سێزدەیەم: دابینكردنی چەك و تەقەمەنی پێویست بۆ هێزی پێشمەرگە.
دوازدەیەم
دوازدەیەم: دابینكردنی خواردنی تەندروست و گەیاندنی بەهێزی پێشمەرگە لەكاتی خۆیدا.
هەژدەهەم
هەژدەهەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران پێڕەو و رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە دەربكات.
شازدەهەم
شازدەهەم: پێویستە هێزی پێشمەرگە لەو جێیانە نەكشێتەوە كە لەدوای 9/6/2014 تێدا جێگیر بوون.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی(دووه‌م) له مادده‌ی(سێیه‌م) له یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008دا هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: گرێبه‌ستی به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ی به‌كرێدراو جگه له مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون كه پێش جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه به‌ستراوه دڕێژ ده‌بێته‌وه تاكو 15/7/2012 له رۆژی جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008ه‌وه‌و دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ئاماژه‌پێكراو ده‌كه‌وێته ژێر حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره(40)ی ساڵی1951ی هه‌مواركراوی كارپێكراو له هه‌رێمدا.
مادده‌ی په‌نجاه و یه‌كه‌م:
مادده‌ی په‌نجاه و یه‌كه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كردستانی عێراق حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه جێ بكه‌ن.
بیست و یەك
بیست و یەك: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە كاری پێدەكرێت و لە رۆژنامەی فەرمی ( وەقایعی كوردستان )دا بڵاودەكرێتەوە.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كردستانی عێراق حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتییه‌كه داده‌نرێ و، له سه‌رجه‌م ئه‌ندامه تۆماركراوه‌كان پێك دێت كه پابه‌ندبوونی خۆیان به‌پێی ئه‌م یاسایه به‌جێهێناوه،یه‌كه‌م كۆنگره‌ی دامه‌زراندنیشی، دوای شه‌ست رۆژ، له‌رۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه‌وه، ده‌به‌ستێ بۆ ئیقراركردنی پێڕۆی ناوخۆی یه‌كێتییه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن. دووه‌م: یه‌كێتی، به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه هه‌ر سێ ساڵ جارێك، كۆنگره خول به‌خوله‌كانی خۆی ده‌به‌ستێو، رێژه‌ی یاساییش (النصاب)، به ئاماده بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ێته‌جێ. ئه‌گه‌ر نه‌شهاته‌جێ، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، هه‌ڵبژاردن، پاش پازده رۆژ، له رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مه‌وه، له هه‌مان كات و هه‌مان شوێندا، ئه‌نجام ده‌درێت و، رێژه‌ی یاساییش، به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، به‌ته‌واو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بكات.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردســـــتان – عیراق بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بكات.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2008 له سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی بودجه‌ی فیدراڵی به (6580784)ته‌نیا شه‌ش ترلیۆن و پێنج سه‌دو هه‌شتا ملیار وحه‌وت سه‌دو هه‌شتاو چوار ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان – عیراق پاره‌ی حساباتی وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كان به‌پێی ئه‌و داهاته داراییه‌ی به‌رده‌ست دابین ده‌كات.
دووەم
دووەم : لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆنفراس و کۆڕ و کۆبوونەوە و مەراسیمی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری و پەیامی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەو پارێزگایە ساز دەکەن و ، حکومەت بودجەیەکی تایبەتی ساڵانە بۆ ئەم مەبەستە دیاری دەکات.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م جۆره ده‌بن: 1- ده‌سته‌ی گشتی: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یان یه‌كێك له جێگره‌كانی یا خود كۆنترین دادوه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئاماده نه‌بوون یاخود. به‌ربه‌ستێكی یاساییان هاته پێش بۆبه‌شدار بوونیان ده‌به‌سترێ به ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و هه‌موو دادوه‌ره كاراكان تێیدا و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به‌بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: أ ـ ئه‌و داوایانه‌ی حوكمی له سێداره‌دانیان پێده‌رچووه. ب ـ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له ئه‌نجامی ناكۆكی نێوان حوكمه‌كان و بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه رووده‌ده‌ن. ج ـ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دیكه‌وه بۆی ده‌نێردریت، ئه‌گه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له پڕه‌نسیپێك دا بینی كه له حوكمه‌كانی پێشوو بڕیاری له‌سه‌ر درابوو. د ـ ئه‌وانه‌ی یاساكانی تر ده‌یان گرێته‌وه. 2 ـ ده‌سته‌ی فراوان: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یاخود كۆنترین جێگری یاخود كۆنترین دادوه‌ر تێیدا له كاتی ئاماده نه‌بوونیان یان بوونی به‌ربه‌ستێكی یاسایی له‌و به‌شدارنه‌بوونیه‌ی تێیداو، به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م شه‌ش له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: أ ـ بوونی ناكۆكی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی دوو حوكم كه پله‌ی بنبڕیان وه‌رگرتبێ و دژ به‌یه‌ك بن و سه‌باره‌ت یه‌ك بابه‌ت ده‌ركرابن ئه‌گه‌ر له نێوان ناكۆكه‌كان خۆیاندا بێت یان یه‌كێكیان لایه‌ن بێت له دوو حوكمه‌كه‌دا و په‌سه‌ند كردنی یه‌ك له و حوكمانه و بڕیاردان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بێ له حوكمه‌كه‌ی تر، له‌و باره‌دا سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه بۆی هه‌یه جێبه‌جێ كردنی ئه‌و دوو حوكمه دژ به‌یه‌كه رابگرێ، تاكو بڕیاری پێداچوونه‌وه ده‌رده‌چێ. ب ـ ئه‌و ناكۆكیه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان دوو دادگا له‌باره‌ی ده‌سنیشان كردنی تایبه‌تمه‌ندی له‌سه‌یر كردنی داواكه. ج ـ ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌رۆك بۆی ده‌نێرێ تاكو له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی دادگا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له باره‌یه‌وه بدات به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی پێ ده‌رچووه. 3ـ ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا مه‌ده‌نییه‌كان و داوا جۆراوجۆره‌كانی تر كه له دادگاكان و لیژنه‌كانه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون. 4 ـ ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی و مادده‌كانی كه‌سایه‌تییه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون. 5 ـ ده‌سته‌ی سزایی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا سزاییه‌كانه‌وه به پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌رچوون. 6 ـ ده‌سته‌ی كشتوكاڵی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له لیژنه‌كانی زه‌وی و زار‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن دا ده‌رچوون. دووه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی و ده‌سته‌ی سزایی و ده‌سته‌ی كشتوكاڵ به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵیده‌بژیرێ و به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م دوو له دادوه‌ره‌كانی دادگا ده‌به‌سترێ. سێیه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك و ئه‌ندامێتی به‌لانی كه‌م چوار له دادوه‌رانی دادگا ده‌به‌سترێ له و كاته‌ی كه سه‌یری ئه‌و حوكمانه كه له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی بنه‌ڕه‌تی ده‌رچوون، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی سزاییش كاتێك كه سه‌یری حوكم و بڕیاره‌كانی دادگاكانی تاوان ده‌كات. چواره‌م: 1ـ ده‌شێ ده‌سته‌ی دیكه به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پێك بهێنرێت. 2ـ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكدێ و له كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌ك له‌وانه، كۆنترین دادوه‌ر له دادگادا جێی ده‌گرێته‌وه.
پێنجەم
پێنجەم : کار بە هیچ دەقێکی ناکۆک لەگەڵ حوکمەکانی ئەم بڕیارەدا ناکرێت .