أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سی و یه‌ك:
مادده‌ی سی و یه‌ك: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم. 3-وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم. 4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم. 5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی گواستنه‌وه و گه‌یاندن) ه‌وه له وه‌زاره‌تدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر به‌م شێوه‌یه پێك ده‌هێنرێ. 1-بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك 2-به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئیداری و دارایی ئه‌ندام 3- به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری هونه‌ری ئه‌ندام 4 –به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون ئه‌ندام 5-به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌ندام 6-به‌رێوه‌به‌ری كه‌ش و هه‌وا ئه‌ندام 7-ئه‌ندامێك یا زیاتر كه وه‌زیر له ناوه‌وه یا له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تدا دای ده‌نێ. دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن: 1-ئاماده‌كردن و دارشتنی ئامانجه گشتییه‌كانی نه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌به رۆشنایی رێبازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. 2-لێداونی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوونه‌وه له‌به رۆشنایی نه‌خشه پێشكه‌ش كراوه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده‌كراون و په‌سه‌ند كردنیان و به‌دوا داچوونی جێ به‌جێ كردنیان. 3-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی گشتی له بواری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و پرۆگرامی به‌كار خستن و بازاكاری (تسویق)و دارایی و ئابووری دا. 4-لێدوانی ئه‌و راپۆرته گشتی یه خولییه‌ی وه‌زاره‌ت كه به‌رێوبه‌ریه‌تی نه‌خشه دانان و به‌دوا داچوون ئاماده‌ی ده‌كا و ده‌برِینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكاریه‌ك له باره‌یه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ. 5-لێكۆلینه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی ئه‌و یاسا‌و په‌یره‌و و رێنماییانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كار و بار و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه و ده‌برِینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكارییه‌ك له باره‌یانه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ. 6-لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌ر ده‌می و ده‌ربرینی رای خۆی له‌باره‌یه‌وه و پێشكه‌شكردنی هه‌ر پێشنیاز و ئامژگارییه‌ك كه به باشی ده‌زانێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان كردن جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌وانه له ماوه‌ی پله‌داركردنه‌كه‌دا، رێگایان پێ نادرێ كه دوای ده‌وامی ره‌سمی ئیختیصاصاتی خۆیان له تاقیگه تایبه‌تییه‌كاندا پیاده بكه‌ن، ماوه‌ی پله‌داركردنه‌كه‌شی (پێنج) ساڵه بۆ ئه‌وانه‌ی كه خولی تاقیگه‌ییه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی كه ناچنه خوله‌كه‌وه ماوه‌كه ده‌بێته (ده) ساڵ و له‌م باره‌یاندا لیژنه‌ی هونه‌ریی وه‌زاره‌ت، له‌رووی نه‌زه‌ری و عه‌مه‌لیشه‌وه هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: سندوقێك پێك دێت به‌ناوی (سندوقی كۆمه‌ك بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه)، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه‌و له ڕووی دارایی وكارگێرییه‌وه سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-ئه‌رك و تایبه‌تكارییه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن. 2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌ریه‌تی یا به‌ش یا لق یا وه‌حده‌ی نوێ له‌كاتی پێویستدا پێ بهێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته كار.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ائامانجی ئه‌م یاسایه ئه‌وه‌یه كه ئیش و كاری پزیشكی دادگوزاری له هه‌رێمدا رێك بخات و سه‌ویەی كارامه‌یی كامه‌نده‌كانی به‌رز بكاته‌وه و كار و پیشه‌یان به‌ره‌و چاكتر ببات به مه‌به‌ستی یاریدەدانی دادگوزاری.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: له‌و پارێزگایانه‌دا كه زانكۆیان تێدا هه‌یه، وه‌زیر بۆی هه‌یه تیمارگه دادگوزارییه‌كان له كاتی پێویستیدا بكات به په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری به پله‌ی مودیرییه‌ت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: به پێی ئه‌م یاسایه (په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری) داده‌مه‌زرێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ و به وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: پێكهاته‌كانی پزیشكی دادگوزاری ئه‌مانه‌ن: یه‌كه‌م: په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری، له‌مانه پێك دێت: أ-ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا. ب-به‌شه‌كانی په‌یمانگاكه. دووه‌م: تیمارگه دادگوزارییه‌كانی موڵگه‌ی پارێزگاكان، ئه‌مانه له رووی ئیدارییه‌وه به دایه‌ره ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگاكه‌وه ده‌به‌سترێن، به‌ڵام له رووی هونه‌رییه‌وه به په‌یمانگاوه ده‌به‌سترێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم. 3-وه‌زیر: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم. 4-په‌یمانگا: په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: زه‌بره‌كه له سجلی تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌دا كه فه‌حسه‌كه‌ی له‌سه‌ر كراوه تۆمار ده‌كرێ. دووه‌م: پزیشكی دادگوزار، یان به‌شه تایبه‌ته‌كه، یان لیژنه‌کە راپۆرتێكی پزیشكی دادگوزاری رێك ده‌خات و ئه‌نجامی فه‌حسه‌كانی تێدا دیار ده‌خا، ئینجا به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا یان پزیشكی دادگوزاری له پارێزگاكه‌دا ته‌ئیدی راپۆرته‌كه ده‌كات.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: یه‌كه‌م: لاشه‌ی مردوو توێكار (تشریح) ده‌كرێ، یان به بڕیارێكی هۆداری دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه، ده‌درێته ده‌ست خاوه‌نی. دووه‌م: پزیشكی دادگوزاری توێكاریی لاشه‌ی كه‌سێ ناكات كه خۆی چاره‌سه‌ریی بۆكردبێ و به مردن كۆتایی هاتبێ.
مادده‌ی سی:
مادده‌ی سی: ئه‌و پزیشك و ده‌رمانساز و یاریده‌ده‌ری پزیشكانه‌ی كه له تیمارگه دادگوزارییه‌كاندا ئیش ده‌كه‌ن، له حوكمه‌كانی یاسای پله‌داركردنی خاوه‌ن پیشه پزیشكییه‌كان و له حوكمه‌كانی یاسای پله‌داركردنی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان كه له دێهات و گونده‌كاندا ئیش ده‌كه‌ن عه‌فو ده‌كرێن.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: پزیشكی دادگوزاری، دوای ته‌واو كردنی توێكاری لاشه‌كه، وه‌فاتنامه‌یه‌كی پزیشكیی دادگوزاری ده‌دات به خاوه‌نی مردووه‌كه.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: یه‌كه‌م: پزیشكی دادگوزار له‌سه‌ر داوای لایه‌نی دادوه‌ری، له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆردا ئاماده ده‌بێت. دووه‌م: پزیشكی دادگوزار بۆی هه‌یه هه‌ر له گۆرستانه‌كه‌دا فه‌حسی لاشه بكات یان بیباته‌وه بۆ به‌شی تایبه‌ت.
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: ئه‌گه‌ر كه‌سێ رازی نه‌بێ فه‌حسی پزیشكی دادگوزاری له‌سه‌ر بكرێ، ده‌ستبه‌جێ لایه‌نی لێپێچانه‌وه‌ی لێ ئاگادار ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی چی پێویست بێت بیكات.
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
مادده‌ی بیست و شه‌ش: تیمارگه‌ی دادگوزاری، له كاتی زه‌روردا بۆی هه‌یه داوا له دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه په‌یوه‌ندیداره‌كە بكات كه فه‌رمان بدات لاشه‌كه به‌ر له تێپه‌ر بوونی دوو مانگ بنێژرێت.