أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی یاسایی به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی له‌هه‌ردوو قۆناغی لێكۆڵینه‌وه ودادگایی كردنی له‌هه‌موو تاوانه‌كانی پێش مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ڕاده‌گیرێ ئه‌گه‌ر ئاشتبوونه‌وه‌كه كرا یان بكرێ له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌به‌رده‌م دادگا دا.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌و حوكمدراوانه‌ی كه حوكمی پاشمله‌یان به‌سه‌ردا دراوه وخۆیان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن یان له‌ماوه‌ی سیی رۆژ له مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌گیرێن سوود له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رده‌گرن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوبونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه، دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی بیست ودووه‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: مادده‌ی بیست و دووه‌م (دووباره) یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت به پێی پێڕۆ په‌یمانگه‌كانی مامۆستایان وهونه‌ره‌جوانه‌كان ومیوانداری (الفندقه)و گه‌شتوگوزارو ئیدیكه‌ش ده‌كاته‌وه. دووه‌م: خوێندنی پیشه‌یی ولقه‌كانی به پێڕه‌و رێك ده‌خرێت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: كار به حوكمی یاساكانی باجه به‌رقه‌راره‌كان ده‌كرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له 1/1/2000ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: پێویسته ئه‌ندام له‌و كارانه‌ی خواره‌وه دوور كه‌وێته‌وه: یه‌كه‌م: پشتگوێ خستن یاخود كۆسپ خستنه به‌ر پیاده‌كردنی یاسا و پێره‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به سه‌ندیكاكان و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌ریان ده‌هێنێ. دووه‌م: ده‌ست دانه پیشه به‌بێ نوێكردنه‌وه‌ی به‌شداری ساڵانه. سێیه‌م: چاودێری نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی (المهنی) زه‌ره‌ردان له ناوبانگ و كه‌رامه‌تی پیشه‌كه. چواره‌م: هه‌ڵگرتنی سیفه‌تی به درۆی له‌قه‌بی پیشه‌یی یان سیفه‌تی پیشه‌یی یان ناراست، به پێی یاسا و پێره‌وه به‌رقه‌راره‌كان.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا به هه‌ڵبژاردنی نهێنی سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا كه له دوای هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له په‌یره‌وی ناوخۆ دا دیاری ده‌كرێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لا‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر مانگێ جارێك دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دا، هه‌ر وه‌ك ده‌توانێ دانیشتنه نائاساییه‌كان به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ببه‌ستێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: مه‌رجه ئه‌مانه له ئه‌ندام بێنه دی: یه‌كه‌م: هاووڵاتی كوردستانی عێراق بێت و لێی نیشته‌جێ بێت. دووه‌م: به تاوانێكی ناسیاسی یان كوكه‌ێكی ئابرۆبه‌ر حوكم نه‌درابێ. سێ یه‌م: بڕوانامه‌ی به لا‌نی كه‌م به كالۆریۆس یان هاوكێشه‌كه‌ی له كشتوكاڵدا هه‌بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: زنجیره (3) له مادده‌ی دوازده‌هه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 3- سه‌رۆك لقه‌كان.
ماددی نۆزده‌یه‌م
ماددی نۆزده‌یه‌م: ئه‌ندامنی ئه‌نجومه‌ن یان یه‌كێك له لیژنه‌كانی ئه‌گه‌ر سێ دانیشتنی له‌سه‌ر یه‌ك یان پێنج دانیشتنی جیاجیا له ماوه‌ی سالێكدا به‌بێ عوزرێكی ره‌وا ئاماده نه‌بوو، به وازهێنه‌ر داده‌نرێ.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م كاره تایبه‌تیانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: یه‌كه‌م: كار كردن له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. دووه‌م: پیشكه‌ش كردنی پێشنیاز له باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا . سێیه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. چواره‌م: دامه‌زراندنی كارمه‌ندی سه‌ندیكا و ده‌ست نیشان كردنی مووچه‌و به‌رز كردنه‌وه‌یان. پێنجه‌م: ته‌ماشا كردنی داواكاری هاتنه پاڵ سه‌ندیكا و بڕیار دان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌ندامان. شه‌شه‌م: دانانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌بێته نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمی یه‌كان و ئه‌وانی تر له بارێكدا ئه‌گه‌ر نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كرد. حه‌وته‌م: ناردنی ئه‌و كێشه و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێت بۆ لیژنه تایبه‌تییه‌كان. هه‌شته‌م: به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كرنی پێشنیاز له‌باره‌ی یاسادانان و نخشه كێشان و به‌رنامه‌ی كشتوكاڵی له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: پێكه‌وه نانی لقه لیژنه بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه. ده‌یه‌م: ئاماده‌كرنی بودجه و دانانی ژمێریاری یاسایی بۆ جێبه‌جێ كردنی ورده‌كاری ژمێریاری. یازده‌م: بڕباردان له‌سه‌ر به موڵكردنی ماڵ و خانووبه‌ره و قه‌بووڵ كردنی دیاری و به‌خشش و مه‌رجه‌كانی به قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی دارایی له چوار چێوه‌ی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكادا. دوازده‌م: خۆئاماده‌كرن بۆ هه‌ڵبژاردن. سێزده‌م: یه‌كلاكردنه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر وازهێنانی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی، یا هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن و لیژنه سه‌ندیكاییه‌كانی یان هۆبه‌كانی، به‌مرجێك ئه‌مه بخرێته به‌ر ده‌م ده‌سته‌ی گشتی له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا. چوارده‌م: مۆڵه‌تدانی ده‌ستدانه پیشه. پازده‌م: دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا، به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان. شازده‌م: پێدانی هه‌ندێ ده‌سه‌ڵات به نه‌قیب یان لیژنه‌كانی هۆبه‌كان یان سه‌رۆكه‌كانی لقه‌كان.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئاووبوونه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا (30) سی دیناره. دووه‌م: ئابوونی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ش (20) بیست دیناره و له واده‌یه‌كی وا ده‌درێت له مانگی شوباتی هه‌موو سالێك تێنه‌په‌رێت و، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی له دوای یه‌ك نه‌یدا به بێ عوزرێكی ره‌وا، ئه‌وا ناوی له تۆماری سه‌ندیكا ده‌كوژێنرێته‌وه.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.