أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چوارده:
مادده‌ی چوارده: یه‌كه‌م: نیساب له ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت، وه بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌هێنرێن، وه له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان به‌و لایه‌نه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌وا بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یاخود سكرتێره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر جێگای بریكاری نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌وه‌ش بۆ باقی ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه ماوه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كیك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بێجگه له‌وانه‌ی كه له بڕگه‌ی دووه‌می سه‌ره‌وه ناویان هێندرا چۆڵ بوو به‌هه‌ر هۆێكه‌وه بێت یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی یه‌ده‌گ شوینی ده‌گرێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌كانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و پایانه پڕده‌كه‌نه‌وه به هه‌مان رێگای باسكرا‌و له‌م یاسایه‌دا بۆ ئه‌وه‌نده ماوه‌ی كه ماوه به مه‌رجێك كه ئه‌وه‌نده ماوه‌ی كه ماوه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: ناوی یاساكه له (یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره) هه‌موارده‌كرێت بۆ (یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم).
ماده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
ماده‌ی بیست و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر رۆژنامه نووسێك وازی له ئه‌ركێك له ئه‌ركه‌كانی پیشه‌كه‌ی هێنا یان كارێكی وای كرد كه له نرخی ئه‌و پیشه‌یه‌ی دابه‌زاند یان به كارێك هه‌ڵسا كه‌رامه‌تی ئه‌نگاوت یا به‌ڵگه نامه‌یه‌ك (مستند)ێكی نادروستی پێشكه‌شی به سه‌ندیكا كرد یا سه‌رپێچی یه‌كێك له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی كرد سزای (تأدیب)ی ده‌درێ له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (انضباط)ی به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه ده‌قی گرتووه له یاسای به‌رزه‌فتی كردنی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی كارپێكراو، ئه‌م سزایانه‌ی خواره وه ده‌درێ 1. وریا كردنه‌وه (التنبیه): به نووسراوێك ده‌بێ و ئاراسته‌ی رۆژنامه‌نووس ده‌كرێ و سه‌رنجی راده‌كێشرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه لێی رووداوه و داوای لێ ده‌كرێ كه له داهاتوودا روو نه‌كاته‌وه. 2. ئینزار(الانزار): له كاتی دووباره كردنه‌وی سه‌رپێچی دیاری كرا‌و له بڕگه‌ی (1) له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسه‌وه ئینزاری پێ ده‌درێ كه جارێكی تر دووباره‌ی نه‌كاته‌وه. 3. به‌رهه‌ڵستی كردن له ئه‌نجامدانی پیشه‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك كه له یه‌ك ساڵ تێنه‌په‌رێ. 4. ده‌ركردنی كاتی : ناوی له تۆماری گشتی ده‌سرێته‌وه، نابێ دووباره ناوی تۆمار بكرێته‌وه دوای تێپه‌ر بوونی دوو ساڵ نه‌بێ. دووه‌م: سزاكانی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ ناكرێ ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نووس دوای راستاندنی (مصادقه)ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا نه‌بێ. سێیه‌م: بۆ رۆژنامه‌نووسی سزا دراو هه‌یه كه تانه له بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای تایبه‌ت به به‌رهه‌ڵستی كردنی (المنع) یان ده‌ركردن بدا له لای دادگای پێداچوونه‌وه له ماوه پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنیه‌وه به بڕیاره‌كه، سزاكه جێبه‌جێ ناكرێ تا پله‌ی بنبڕی (درجه البتات) وه‌رنه‌گرێ. چواره‌م: ناوی ئه‌ندام له سه‌ندیكادا ده‌سرێته‌وه ئه‌گه‌ر حوكمی دوماهی به سزای (به‌ندكردنی ئازادی) له كووكه (جنحه) یان تاوانێكی ناسیاسی له‌سه‌ر ده‌رچوو. پێنجه‌م: له كاتی حوكم به‌سه‌ر دادانیدا له كووكه (جنحه) یان تاوانێكی شه‌ره‌ف به‌ردا، ناوی له تۆماری گشتی لا ده‌درێ و نابێ جارێكی تر تۆمار بكرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه‌ی خواره وه پێك دێ: 1. ره‌سمی ئه‌ندامیه‌تی. 2. پاره‌ی به‌شدار بوونی ساڵانه. 3. پێبه‌خشینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. 4. ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگه‌كان و پیتاكی گشتی كه سه‌ندیكا پێی هه‌ڵده‌ستێ به گوێره‌ی یاسای په‌یره‌و كرا‌و. 5. قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی سه‌ندیكا پێیان هه‌ڵده‌ستێ. 6. قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا. 7. به‌خشش و له قه‌به‌ركردنه‌كانی كه له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان پێشكه‌ش ده‌كرێن به مه‌رجێك كار له رێره‌وی سه‌ندیكا نه‌كا و ئاگاداری لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌و كاره بكرێ. دووه‌م: ئوسوڵی ژمێریاری گشتی به‌سه‌ر دارایی سه‌ندیكادا پیاده ده‌كرێ. سێیه‌م: ره‌سمی ئه‌ندامیه‌تی پاره‌ی به‌شداری بوون به گوێره‌ی پێره‌وی ناوخۆ دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی یازده
مادده‌ی یازده: 1-له یاساگه‌لی سندوقی زامنكاری و سندوقی وه‌فات و سندوقی نه‌خۆشیی سه‌خت و ترسناكی سه‌ر به یه‌كێتی ده‌كۆڵێته‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كات و ئیقراریان ده‌كات. 2- له یاسای یه‌كێتی ده‌كۆڵێته‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كاو پێشنیازی پێویست بۆ هه‌موار كردنی پێشكه‌ش ده‌كات. 3- له پێڕۆی ناوخۆ ده‌كۆڵێته‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كاو ئیقراری ده‌كات. 4- له ئه‌رك و فرمانی لیژنه‌كانی كۆنگره‌ی گشتی ده‌كۆڵێته‌وه‌و رێكیان ده‌خاو، هه‌ردوو راپۆرتی ئیداری و دارایی ئیقرار ده‌كات.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: دارایی یه‌كێتی له مانه پێك دێ: 1-ئه‌وه‌ی ژووره‌كان ده‌یده‌نێ و به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی دیاری ده‌كا. 2-ئه‌و پیتاك و یارمه‌تیانه‌ی ئه‌ندامه‌كان پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ده‌كه‌ن. 3-داهاتی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی یه‌كێتی به‌جێیان دێنێ. 4-داهاتی به‌گه‌ر خستنی پاره و پوولی یه‌كێتی و ژووره‌كان به پێی یاسا.
مادده‌ی پازده
مادده‌ی پازده: یه‌كه‌م: مه‌ندوبه‌كانی قه‌زا، كه بۆ ئه‌ندامێتیی كۆنگره‌ی گشتی هه‌ڵبژێردراون، دوای ته‌واو بوونی ئیش و كاره‌كانی كۆنگره كۆ ده‌بنه‌وه به سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی لق بۆ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی قه‌زا له‌ناو خۆیاندا كه له (3) سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و یه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت. دووه‌م: لیژنه‌ی قه‌زا له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا سه‌رۆكێك له‌ناو ئه‌ندامه‌كانیدا بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ و، سه‌رۆك له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی لقدا ئاماده ده‌بێت. سێیه‌م: ئیش و كاری لیژنه‌ی قه‌زا: 1-به‌ركارخستنی بڕیار‌و ئاڕاسته‌كاریه‌كانی ده‌سته‌ی لق. 2- سه‌رپه‌رشتیی كاروباری یه‌كێتی له قه‌زادا. 3- به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتگه‌لی ده‌وری بۆ ده‌سته‌ی لق ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێك كه پێویست بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی فێركاری.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه (1) له (دووه‌م)ی مادده‌ی شه‌شی یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له جێگای داده‌نرێ: یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه له پارێزه‌ران به‌پێی ماوه‌ی تۆمار كردنه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گیرێ: أ-(150) سه‌دو په‌نجا دینار ئه‌گه‌ر (3) سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنه‌كه‌یدا تێنه‌په‌ریبێ. ب- (200) دوو سه‌د دینار ئه‌گه‌ر (3) سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنه‌كه‌یدا تێپه‌ریبێ. حـ- (250) دوو سه‌دو په‌نجا دینار ئه‌گه‌ر (5) پێنج ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ. د- (300) سێ سه‌د دینار ئه‌گه‌ر (10) ده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ. ه- (350) سێ سه‌دو په‌نجا دینار ئه‌گه‌ر (15) پازده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ. و- (400) چوار سه‌د دینار ئه‌گه‌ر (20) بیست ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ. -به‌ندی (سێیه‌م) له مادده‌ی شه‌شه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: دووه‌م: پارێزه‌ر ئابوونه‌ی ساڵی پێشووی به‌شداربوونی سندوق به یه‌ك جار له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا ده‌دات. خۆ ئه‌گه‌ر، هات و، له كات و وه‌ختی دواكه‌وت و نه‌یدا، ئه‌و له‌و باره‌دا رێژه‌ی (50%) له‌سه‌دا په‌نجای ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كرێ. -به‌ندی (حه‌وته‌م)ی هه‌مان مادده له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه داده‌ڕێژرێته‌وه: سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و شه‌خسه مه‌عنه‌وییه‌كان رێژه‌ی بڕیاردراوی یاسایی له مزوكرێی پارێزه‌ر دابشكێنن و یه‌كسه‌ر هه‌واڵه‌ی سندوقه‌كه‌ی بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا به مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات: 1. وه‌ستانی پزیشكان له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان وپشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم وپێڕۆی دیموكراتی وپته‌وكردن وبه‌ره‌و چاكتربردنی فیدرالییه‌ت. 2. به‌رگری كردن له مافی پیشه‌یيی ڕه‌وای پزیشكان له هه‌رێمدا. 3. رێكخستنی به‌شداربوونی پزیشكان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. 4. سه‌رپه‌رشتی كردنی پیشه‌یی له‌باره‌ی پزیشكان و ده‌ست دانه پیشه‌یان له عییاده‌ی تایبه‌تی ونه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان، تاكو كاری چه‌وتی وا نه‌كرێ كه له‌گه‌ڵ پیرۆزیی پیشه‌كه نه‌گونجێ. 5. چه‌سپاندنی مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی عییاده‌ی تایبه‌تی و نه‌هێشتنی ئه‌و بارانه‌ی كه مه‌رجه‌كانیان لێ نایه‌ته دی. 6. وه‌ده‌ست هێنانی ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ پزیشكانی دانیشتووی هه‌رێم. 7. رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی پزیشكان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت وده‌زگا حكومه‌تی وناحكومه‌تییه‌كان. 8. هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا وكۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌یی دیكه له هه‌رێم دا وله ده‌ره‌وه‌یدا، له‌وانه‌ی ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجی سه‌ندیكادا ده‌گونجێن. 9. به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پزیشكه كورده‌كان و دۆستانی گه‌لی كورد له ده‌ره‌وەی هه‌رێم دا. 10. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و زانستی و رۆشنبیريی ئه‌ندامانی بۆ پێشخستنی پیشه‌كه و پاراستنی. 11. رای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ی یاسا و پێره‌وانه‌وه ده‌رببرێ كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌ی پزیشكی و رێككه‌وتننامه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه هه‌یه. 12. هه‌وڵ بدا كه ئاسووده‌یی ژیانی ئه‌ندامه‌كانی له كاتی نه‌خۆشی وپیری و وزه‌بونیدا ده‌سه‌به‌ر بكا. 13. ڕێساكانی ده‌ستدانه پیشه‌كه رێك بخات و موراقه‌به‌ی جێ به‌جێ كردنیان بكات.
مادده‌ی پانزده:
مادده‌ی پانزده: 1. ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: 2. كاركردن بۆ هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 3. پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه. 4. جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 5. دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌ندیكا و دیاریكردنی مووچه‌كانیان. 6. ته‌ماشاكردنی داواكارییه‌كانی هاتنه ناو سه‌ندیكا. 7. ده‌ست نیشان كردنی ئه‌وانه‌ی كه نوێنه‌ری سه‌ندیكا ده‌بن له لیژنه ره‌سمییه‌كان و ئه‌وانی تر له كاتێكدا كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی ناكات. 8. هه‌واڵه‌كردنی كێشه‌و شكایه‌ته‌كان بۆ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند. 9. دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. 10. پێك هێنانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. ی- قبوڵ كردنی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان بریكاره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌نجومه‌ن یاخود له لیژنه‌كان. ك- ورد كارێك حسێبكاری ساڵانه براستێنێ بۆ وردكاری ساڵانه. ل- رێكخستنی خوله‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تر و سه‌رپه‌رشتی كردنی كرداری هه‌ڵبژاردن به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. م- بڕیاردانی خۆ به خودان كردنی ماڵ و عه‌قار و قبوڵ كردنی له‌قه‌به‌ر كردن و پێبه‌خشین. ن- دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كان به گوێره‌ی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان. 2- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به لیژنه‌ی لقه‌كان.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه مافی (تصرف) كردن بێ به‌زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی یا باخێكه‌وه خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی مافی وه‌رگرتنی كرێی هاوبابه‌ت (أجر المپل)ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ده‌بێ كه له لایه‌ن كڕیاره‌كه‌وه به‌كارهێنراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و خانووبه‌ره و شتانه‌ی له‌سه‌ری كراون حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: داواكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه به پێی ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ: یه‌كه‌م: داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه پێشكه‌ش به‌و لیژنانه ده‌كرێت كه له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه پێك هێنراون و حكومه‌تیش ئاكامی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری لیژنه‌كان پله‌ی كۆتایی وه‌رده‌گرن. دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕیاری ئازاد كردنی یان حوكمدان به‌بێ تاوانی پله‌ی كۆتایی گوێ له داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه ناگیرێ. سێیه‌م: مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه له كاتی مردنی خاوه‌ن ماف ته‌نها بۆ هاوسه‌ر و مندالأ ودایك وباوك ده‌گوازرێته‌وه.
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: پێوسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌كانی هۆبه‌كان ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه. 1. لێكۆلینه‌وه له وانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی تره‌وه بۆی دێن. 2. لێكۆلینه‌وه له‌و پێشنیازه تایبه‌تیانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌ندامانی هۆبه‌وه خراونه‌ته به‌رده‌می و ده‌ربڕینی بیر و رایان به‌رامبه‌ری و له پاشان ناردنیان بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ بڕیار له‌سه‌ردانیان. 3. جێ به‌جێ كردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ده‌سته‌ی هۆبه. 4. ئه‌نجامدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه پێی ده‌دات. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه راسپارده‌كانی لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی ره‌ت بكاته‌وه و بۆیان بنێرێته‌وه تاكو دووباره چاوی پێدا بگێرنه‌وه، به‌مه‌رجێك هۆیه‌كانی ده‌ست نیشان بكات و كاتێك كه لیژنه‌ی هۆبه سوور بوو له‌سه‌ر رای خۆی له‌و باره‌دا ئه‌نجومه‌ن بۆی نییه ره‌تی بكاته‌وه ته‌نیا به بڕیاری زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی نه‌بێت. سێیه‌م: لیژنه‌ی هۆبه بۆی نییه په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ره‌سمیه‌كان و ئه‌هلییه‌كانه‌وه بكات ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه نه‌بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1. نابێ ده‌رمانساز له هه‌رێمدا له یه‌ك مۆڵه‌تی ده‌رمانخانه‌ی زیاتر هه‌بێت. 2. پێویسته هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌رێكی هه‌بیت. 3. خاوه‌ن مۆڵه‌ت به‌رێوه‌به‌ری ده‌رمانخانه‌كه‌ی ده‌بێ و نابێ ده‌رمانخانه‌یه‌كی تر به‌رێوه ببات. 4. نابێ ده‌رمانسازی مۆڵه‌ت پێدراو مۆڵه‌تی ده‌رمانخانه‌یه‌كی تری هه‌بێت. 5. ده‌رمانسازی دامه‌زراو له‌سه‌ر میلاكی زانكۆ دوای تێپه‌ر بوونی سێ ساڵ به‌سه‌رخزمه‌تكردنی له زانكۆدا ده‌كرێ ده‌رمانخانه بكاته‌وه، وه مافی هه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا كار له عیاده میللیه‌كان یان له قه‌زاو ناحییه‌كان بكا.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: 1. هه‌رێز نابێ كه‌س ده‌ست بداته ئه‌م پیشه‌یه، ته‌نیا ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شدار بوانی نه‌بێت. 2. ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شداربوانی نابێ ده‌ست بده‌نه ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا دوای ئه‌وه نه‌بێ كه هه‌موو ئه‌ركه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون جێ به‌جێ ده‌كه‌ن. 3. هونه‌رمه‌ندی سه‌ر به فه‌رمانگه‌یه‌كی ره‌سمی یا نیمچه ره‌سمی بۆی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمی دا پیشه‌كه‌ی خۆی ده‌ست بداتێ، به مه‌رجێك هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردبێت. 4. فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا هونه‌رییه‌كان بۆیان نییه هیچ هونه‌رمه‌ندێك له لای خۆیان دابمه‌زرێنن، ته‌نیا دوای هێنانی نوسراوی پشتگیری سه‌ندیكا نه‌بێت. 5. پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانگایه‌كی ره‌سمی یان ده‌زگایه‌ك كه هونه‌رمه‌ندێكی له لای خۆی دامه‌زراند، وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌ی بۆ سه‌ندیكا بنێرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێوه ده‌لكێنرێت. دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا ده‌خرێته به‌ر ده‌می ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆماركردنه‌وه له سه‌ندیكادا و ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌رییه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ش تێپه‌ری و نه‌بڕاندرایه‌وه به قبوڵ كرا‌و حسێب ده‌كرێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چووونه ناو سه‌ندیكا به بڕیارێكی هۆدار ره‌فز بكات، وه خاون داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربوونیه‌وه تانه‌ی لێ بدا، بڕیاری دادگاش بنبره.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه: مۆڵه‌تدانی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه ده‌درێته ئه‌وانه‌ی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌یان تێدایه: 1. ناونیشانی ده‌رمانخانه. 2. ناوی بازرگانی پشتگیری كرا‌و له ژووری بازرگانیه‌وه.
ماده‌ی پانزده‌یه‌م:
ماده‌ی پانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگ بكرێ بۆ كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كان له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا: 1. به بڕیارێكی هۆدار له زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه. 2. به داواكاریه‌كی نووسراوی هۆدار سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن، ده‌بێ ئه‌ویش بانگێشت ده‌ربهێنێ و كاتی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكاریه‌كه‌وه دیاری بكا. دووه‌م: نابێ له كۆبونه‌وه نائاساییه‌كاندا باسی هیچ شتێك بكرێ ته‌نیا ئه‌و كارانه نه‌بن كه له به‌رنامه‌ی كاردا دانراون.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ژوور ده‌بێ ئه‌مانه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بكا. 1-راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی كاره‌كانیه‌وه. 2-دواحیسابی بۆ سه‌لماندنی ئه‌ویش له ماوه‌یه‌كدا كه له سێ مانگ تێپه‌ر نه‌كا له رۆژی كۆتایه هاتنی ساڵی داراییه‌وه به‌مه‌رجێ له لایه‌ن _ چاودێری داراییه‌وه ورد كرابێته‌وه. 3-بووجه‌ی نه‌خشه كێشانی ساڵانه‌ی پێش سه‌ره‌تای ساڵی دارایی به سێ مانگ به لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ سه‌لماندنی.