أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: نیسابی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت وبڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ماده‌بووان ده‌رده‌چن وکاتێك كه ده‌نگه‌كان به‌رامبه‌ر بوون ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه نه‌قیب ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ چۆڵ بوو، ئه‌وا جێگره‌كه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو شوێنی جێگر چۆڵ بوو، ئه‌وا سكرتێر جێی ده‌گرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێ كه له ده‌وره‌كه ده‌مێنێ. سێیه‌م:ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێ چۆڵ بوو، ئه‌وا ئه‌ندامێك له نێو ئه‌ندامه‌كانی تر به‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی ئه‌و شوێنه پڕ ده‌كاته‌وه و شوێنی ئه‌وه‌ی دواییش یه‌كێك له ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كان پڕی ده‌كاته‌وه كه ده‌نگی زۆرتره. چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن (جگه لە سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كان) چۆڵ بوو، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌نجوومه‌ن ده‌سته‌ی گشتی بانگ بكات بۆ كۆبوونه‌وه وهه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پڕیان ده‌كه‌نه‌وه له ماوه‌ی دوو مانگ و، به‌هه‌مان ئه‌و رێگایه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێ كه له ده‌وره‌كه ماوه.
ماددەی سێیەم
ماددەی سێیەم: وەزارەت بریتییە لەم پێكهاتانەی دادێن: یەكەم: وەزیر: ئەو سەرۆكی باڵای وەزارەتە و بەرپرسە لە كارەكانی و ئاراستە كردنی سیاسەتەكەی و سەرپەرشتی و چاودێری كردنی، بەپێی حوكمەكانی یاسا هەموو بڕیار و فەرمان و رێنماییەك لە هەموو شتێكی پەیوەندیی بە ئەركی وەزارەت و پێكهاتەكان و دەسەڵاتەكان و تێكڕای كاروباری تەكنیكی و كارگێڕی و رێكخستنەوە هەبێت، لەوەوە دەردەچن و بە چاودێریی ئەویش جێبەجێ دەكرێن، بەو سیفەتەی ئەندامێكی هاوكارە تێیدا، لە بەردەمی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا بەرپرس دەبێت، بۆشی هەیە هەندێك لە دەسەڵاتەكانی خۆی بداتە بریكاری وەزارەت یان بەڕێوەبەرانی گشتی یان كەسێك لە وەزارەتدا كە بە گونجاوی دەزانێت. دووەم: بریكاری وەزارەت: یارمەتیی وەزیر دەدات لە ئاراستە كردنی وەزارەت و سەرپەرشتی كردنی كاروباری لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتانەی لە لایەن وەزیرەوە پێی دەدرێن، بە مەرجێك بڕوانامەیەكی بەرایی پسپۆرایەتیی زانكۆی بەدەست هێنا بێت. سێیەم: نووسینگەی وەزیر: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەر سەرۆكایەتیی دەكات و بەڕێوەی دەبات، بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێنا بێت و چەند فەرمانبەرێكیش یاریدەری دەبن. چوارەم: نووسینگەی بریكاری وەزارەت: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەر سەرۆكایەتیی دەكات و بەڕێوەی دەبات، بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێنا بێت و چەند فەرمانبەرێكیش یاریدەری دەبن. پێنجەم: راوێژكاران: ژمارەیان لە چوار زیاتر نابێت و لەوانەی بڕوانامەی بەرایی زانكۆیان هەیە و لەوانەی خاوەن شارەزایی و پسپۆرین. شەشەم: وەزارەت پێك دێت لەم بەڕێوەبەرایەتیانەی گشتی كە دادێن: هەر یەك لەوان بەڕێوەبەرێكی گشتی بەڕێوەی دەبات، كە بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و لەوانەی خاوەن شارەزایی و كردن(ممارسە)ن. 1ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان. 2ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلان و بەدواداچوون. 3ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی. 4ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆژەكان. 5ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ. 6ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان لە پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارەی گەرمیان. حەوتەم: سەرۆكایەتیی شارەوانی لە ناوەندی پارێزگاكانی هەرێمدا. لە هەر پارێزگایەكدا سەرۆك شارەوانییەك بە گوێرەی جۆری تایبەتی شارەوانییەكە، سەرۆكایەتیی دەكات.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
دەیەم
دەیەم: پێویستە هەموو ئەو چەك و تەقەمەنی و پێداویستیی وئامێرە سەربازییانەی لە پاش رووداوەكانی گرتنی موسڵ كەوتوونەتە دەست هێزە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بگەڕێنرێنەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی (سێیه‌م) له‌یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره‌ی/ژماره(87)ی ساڵی1979 ی هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا له‌كار ده‌وه‌ستێنرێت.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی دا جێگری نه‌قیب وسكرتێرێك وخه‌زنه‌دارێك له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێ وده‌سته‌ڵاتی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه له پێڕه‌وی ناخۆی سه‌ندیكا ده‌سنیشان ده‌كرێ. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی هه‌ر مانگه جارێك به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌به‌ستێ وده‌شبێ دانیشتنی نا ئاسایی له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب یاخود له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی سازبكات. سێيەم : نەقيب بۆی نيە پتر لە دوو دەورەی هەڵبژاردنی يەك لە دووای يەك لە پايەكەی خۆی بمێنێتەوە، بەڵام بۆی هەيە دووای تێپەڕبوونی دەورەيەكی هەڵبژاردن خۆی بۆ پايەی نەقيب بپاڵێوێ.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م: به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا، ئه‌نجومه‌نێك ده‌یگرێته ئه‌ستۆ كه پێك دێ له: یه‌كه‌م: نه‌قیب ومه‌رجه ماوه‌یه‌ك ده‌ستی دابێته كاره‌كه‌ی كه له (12) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: هه‌شت ئه‌ندام ودوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له‌وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌یان له (8) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: 1/ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له رێگه‌ی به‌رزه‌فته‌نه‌وه ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه ناشێ به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات. 2/بڕیاره‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌درێن وئه‌گه‌ر وه‌كو یه‌ك ده‌رچوون، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه نه‌قیب ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێم، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت كاری پێ ناكرێـت.
ماددەی پێنجەم
ماددەی پێنجەم: یەكەم: وەزارەت ئەنجومەنێكی راوێژكاریی دەبێت، پێك دێت لە: 1ـ وەزیر سەرۆك 2ـ بریكاری وەزارەت ئەندام 3ـ سەرۆكی دەستەی گشتیی گەشت و گوزار ئەندام 4ـ راوێژكاران ئەندام 5ـ بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئەندام 6ـ وەزیر بۆی هەیە هەر كەسێك لە ناو وەزارەت یان دەرەوەی بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەن بانگهێشت بكات، بە مەبەستی راوێژ لە كاتی پێویستدا بەبێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت. دووەم: ئەنجومەنی ئەركی پێشكەش كردنی راوێژ و پێشنیار بە وەزیر دەگرێتە ئەستۆ و، ئەگەر راستاندنی ئەوی بەدەست هێنا، سیفەتی بڕیاری وەزاری بەدەست دەهێنێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. پزیشك له هه‌رێمی كوردستاندا تا نه‌چێته ناو سه‌ندیكا وبڕوانامه‌ی تۆماركردن ومۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه‌ی وه‌رنه‌گرێ بۆی نییه ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی. 2. ئه‌و پزیشكه كوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن بۆیان هه‌یه بێنه ناو سه‌ندیكا به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موو مه‌رجێكی یاساییان لێ بێته دی وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه داواكه‌یان قه‌بووڵ بكات یا ڕەو‌تی بكاته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: نابێ ئه‌ندام پایه‌ی نه‌قیبی وئه‌م پایانه‌ی خواره‌وه پێكه‌وه كۆبكاته‌وه: 1. سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان. 2. وه‌زیر یان بریكاری وه‌زیر له وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا. 3. به‌ڕێوبه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا. 4. به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیایه‌كی بازرگانی.
مادده‌ی بیست و حه‌وت:
مادده‌ی بیست و حه‌وت : ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: سه‌ندیكا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: 1/ ده‌سته‌ی گشتی 2/ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا 3/لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی 4/ده‌سته‌ی لقه‌كانی پارێزگاكان دووه‌م: 1/ ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامان یان ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به پێی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ كردووه پێك دێ و به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكا و هه‌ر سێ ساڵ جارێك كه له مێژووی هه‌ڵبژاردنەکە‌وه ده‌ست پێ ده‌كا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئادار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گای خۆی ده‌به‌ستێ و ئه‌مه‌ش به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و بانگهێشتی نه‌قیب ده‌بێ بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌صلی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ولیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن ونیسابیش به ئاماده‌بوونی دووسێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یا نوێنه‌رانی ته‌واو ده‌بێت وکاتێك كه نیساب ته‌واو نه‌بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردن دوای پازده ڕۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌كرێ له كات وشوێنی دیاری كراودا له‌و كاته‌دا به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یا نوێنه‌ران نیساب ته‌واو ده‌بێ وبه پێچه‌وانه‌ش ئه‌نجوومه‌نه‌كه به به‌رده‌وام بوو داده‌نرێ له كاره‌كه‌ی وبۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه. 2/له بارێكدا كه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (500) ئه‌ندام پتر بوون، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له رێگه‌ی نوێنه‌رانه‌وه ده‌بێ ورێژه‌ی نواندنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا یان ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاوه ده‌سنیشان ده‌كرێ.
ماددەی شەشەم
ماددەی شەشەم: وەزیر بۆی هەیە گرێبەست لەگەڵ كەسانی ئاسایی و مەعنەوی، لەوانەی خاوەن شارەزایی و پسپۆرین لە ناوخۆی هەرێم بكات، بۆ بەجێ گەیاندنی ئەو كار و ئەركانەی پێی دەسپێردرێت و بۆ ئەو ماوەیەی بە گونجاوی دەبینێت، ئەویش بە مەبەستی بەجێ گەیاندنی ئامانجەكانی وەزارەت و، ماف و پەیوەشتییان لە لایەن وەزیرەوە دیاری دەكرێت و، بەدەست هێنانی رەزامەندیی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ئەگەر گرێبەست كردنە كە لەگەڵ كەسانی دەرەوەی هەرێمدا بوو.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: هه‌ردوو یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ژماره(1)ی ساڵی 2007 و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ژماره(9)ی ساڵی 2006 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. دووه‌م: هه‌موو ماف و پابه‌ندی و كه‌ل وپه‌ل (موجودات) و میلاكاتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌رێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكای پزیشكانی ئاژه‌ڵ له هه‌رێمی كوردستاندا داده‌مه‌زرێت، دواتر ناوی (سه‌ندیكا)ی لێ ده‌نرێت و باره‌گاكه‌شی له شاری هه‌ولێر ده‌بێت و، خاوه‌نی ته‌واوی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێت.