ماددەی پێنجەم

معرف المادة: 18616

رقم المادة : 551

ماددەی پێنجەم: یەكەم: وەزارەت ئەنجومەنێكی راوێژكاریی دەبێت، پێك دێت لە: 1ـ وەزیر سەرۆك 2ـ بریكاری وەزارەت ئەندام 3ـ سەرۆكی دەستەی گشتیی گەشت و گوزار ئەندام 4ـ راوێژكاران ئەندام 5ـ بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئەندام 6ـ وەزیر بۆی هەیە هەر كەسێك لە ناو وەزارەت یان دەرەوەی بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەن بانگهێشت بكات، بە مەبەستی راوێژ لە كاتی پێویستدا بەبێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت. دووەم: ئەنجومەنی ئەركی پێشكەش كردنی راوێژ و پێشنیار بە وەزیر دەگرێتە ئەستۆ و، ئەگەر راستاندنی ئەوی بەدەست هێنا، سیفەتی بڕیاری وەزاری بەدەست دەهێنێت.

الموضوع: وەزارەت ئەنجومەنێكی راوێژكاریی دەبێت,ئەنجومەنی ئەركی پێشكەش كردنی راوێژ و پێشنیار بە وەزیر دەگرێتە ئەستۆ,راوێژ لە كاتی پێویستدا بەبێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت,سیفەتی بڕیاری وەزاری بەدەست دەهێنێت