أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییه‌ی له حوكمه‌كانی هه‌ردوو مادده‌ی (11،12)ی ئه‌م یاسایه، تاوانێكی لێ بكه‌وێته‌وه، سزاكه‌ی به‌پێی یاسایه‌كی تر قورس‌تر بێت، ئه‌وه، له‌وباره‌دا ده‌قی یاسا قورستره‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ناشێ له چوارچێوه‌ی سنووری قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندا له هیچ لایه‌كیاندا بینا دروست بكرێت، یان بچێندرێت، یان زه‌رعه‌تی لێ بكرێت، یان رووباری تێدا لێ بدرێت، یان جۆگه‌ی تێدا رابكێشرێت یان خوێده‌ڵینی تێدا هه‌ڵكه‌ندرێت یان وێستگه‌ی سووته‌نیی تێدا دابمه‌زرێت یان ته‌لی لێ ڕایه‌ڵ بكرێت یان ئامرازی پڕوپاگه‌نده و راگه‌یاندنی لێ بچه‌سپێت یان هه‌ر كارێكی تر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت، مه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت به‌نووسین ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دابێت. دووه‌م: ناشێ له‌م دیوو و ئه‌ودیوی رێگا ده‌ره‌كیه سه‌ره‌كیه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌و رووبه‌ره‌دا هه‌ڵكه‌ندن ئه‌نجام بدرێت كه ده‌كه‌وێته نێوان دوو هێڵی هاوته‌ریب به هێڵی ناوه‌ڕاست له مه‌وداو یه‌ك كه‌له (75) حه‌فتاو پێنج مه‌تری راست و چه‌پی رێگای یه‌ك سایده‌وه دوورنه‌بێت و(100) مه‌تریش له ڕێگای دوو سایده‌وه دوور نه‌بێت، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت و به‌پێی مه‌رج و به‌ندو به‌ستێك كه خۆی داینابێت. سێیه‌م: پردێك یان ئاوباره‌یه‌ك یان شوێنی په‌ڕینه‌وه‌یه‌ك یان هه‌ر دامه‌زراوێكی دی له چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی ڕێگا گشتیه‌كان دروست بكات، به‌ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت و به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌به‌ش نه‌بێت كه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، به‌و مه‌رجه‌ش كه ڕێگه‌یه‌كی شوێنگره‌وه‌ی كاتی گونجاو له‌ماوه‌ی ئیشه‌كه‌دا بۆ هاتوچۆ دابین بكات كه هه‌موو نیشانه‌كانی سه‌لامه‌تیی هاتوچۆی تێدا فه‌راهه‌م بێت. چواره‌م: ئه‌و تازه دامه‌زراوانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی رێگا گشیتیه‌كاندا دامه‌زراون ئه‌وانه‌ی كه هی فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تن پێش به‌ركارخستنی ئه‌م یاسا به‌بێ به‌رامبه‌ر هه‌ڵده‌گیرێن ئه‌گه‌ر بوونیان كاریگه‌ری نه‌ریتی له‌باره‌ی هونه‌ری یاخود سه‌لامه‌تی هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان هه‌بێت، هه‌ڵگرتنیشی له كیسه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان خۆی و وه‌زاره‌تدا ده‌بێت. پێنجه‌م: ئه‌و تازه دامه‌زراوانه‌ی كه سه‌ر به‌غه‌یری ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه له ده‌قی به‌ندی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون و به مۆڵه‌تی ئوسوڵی یان به‌ره‌زامه‌ندی لایه‌نێكی فه‌رمی دامه‌زراون، لاده‌برێن، ئه‌گه‌ر به‌ر له جێبه‌جێكردنی رێگایه‌كه دامه‌زرابن، یان دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی دوای قه‌ره‌بووه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریه‌كی نه‌ریتی له رووی هونه‌ریه‌وه كردبێته سه‌ر رێگایه‌كه و سه‌ر سه‌لامه‌تیی هاتوچۆ، له‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌شدا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ره‌چاو ده‌كرێن: 1ـ ته‌نها قه‌ره‌بووی تازه دامه‌زراوه‌كان ده‌كرێت. 2ـ قه‌ره‌بووه‌كه له رۆژی پێدانی مۆڵه‌ته‌كه‌وه، یان له رۆژی ده‌رچوونی ره‌زامه‌ندیه‌كه‌وه، یان له رۆژی پێدانی ئیزنی دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌كانه‌وه، یان له رۆژی هه‌ڵكه‌ندنیه‌وه كامیان بۆ هاووڵاتیه‌كه باشتر بوو، له‌و رۆژه‌وه ده‌خه‌مڵێنرێت، ده‌نا له‌كاتی پشكنین و خه‌مڵاندنه‌كه‌وه دیاری ده‌كرێت كه كرێی هاوشێوه بێت، مه‌گه‌ر رێكه‌وتنێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه هه‌بووبێت. 3ـ بڕی قه‌ره‌بووه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامێتیی نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی و فه‌رمانگه‌ی تۆماری خانووبه‌ره‌ی یه‌كه‌ی كارگێڕی و فه‌رمانگه‌ی خانووبه‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت له خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كان ده‌خه‌مڵێنرێت. 4ـ وه‌زاره‌ت و پێوه‌ندیدار بۆیان هه‌یه ناڕه‌زایی له‌سه‌ر بڕی قه‌ره‌بووه‌كه له‌به‌ره‌م دادگای به‌رایی تایبه‌ت به جێگای دامه‌زراوه‌كه له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاری قه‌ره‌بووه‌كه‌وه ده‌رببڕن و بڕیاری دادگاكه‌یش به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه له‌به‌رده‌می دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا به‌ر تانه‌لێدان ده‌كه‌وێت. 5ـ قه‌ره‌بووه‌كه و خه‌رج و مه‌سره‌ف و كرێكانی له ڕێی ئه‌و دادگایه‌وه ده‌درێت كه تایبه‌ت به جێگه‌ی پڕۆژه‌كه بێت، له‌و پاره‌یه‌ش ده‌درێت كه وه‌زاره‌ته‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دایناوه، پاره‌كه‌ش به‌پێی یاسا به خاوه‌ن مافه‌كان ده‌درێت. شه‌شه‌م: ئه‌و تازه دامه‌زراوانه‌ی كه به ده‌ست درێژی له، دوای جێبه‌جێكردنی رێگایه‌كه یان دوای دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی دامه‌زراون، به‌پێی یاسا لاده‌برێن و، لابرده‌نه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و یه‌كه كارگێرییه‌وه ده‌كرێت كه تازه دامه‌زراوه‌كه ده‌كه‌وێته ناو شوێنی جوگرافیاییه‌كه‌ی و له‌سه‌ر حسابی ده‌ست درێژكه‌ر ده‌بێت، ئه‌ویش له‌ماوه‌ی (90) نه‌وه‌د رۆژدا، له رۆژی پێڕاگه‌یاندنی به‌و ده‌ست درێژییه. حه‌وته‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بدات: 1ـ به‌كارهێنانی به‌شێك له قه‌ده‌غه‌كراوه‌ی رێگای گشتیه‌ی كه بۆ دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌گه‌لی گه‌شت و گوزار، یان خزمه‌تگوزاریی رێگایه‌كه، یان بۆمه‌به‌ستی كشتوكاڵی وه‌رزی، یان بۆ ئه‌و كشتوكاڵه‌ی كه ده‌ڵێ رێگایه‌كه بپارێزن و ژینگه‌كه‌ش چاكتر بكه‌ن، یان بۆ راكێشانی قابلۆ، یان بۆ دانانی كۆڵه‌كه‌ی كاره‌با، یان بۆ پڕۆژه‌گه‌لی ئاو، یان بۆ پڕۆژه‌گه‌لی دیكه‌ی حكومه‌ت، به‌مه‌رجێك له‌گه‌ڵ پێداویسته هونه‌ریه‌كانی رێگه‌كه‌دا هاودژ نه‌بێت و زیان به سه‌لامه‌تیی هاتوچۆی نه‌گه‌یه‌نێت. 2ـ مۆركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا پسپۆڕه‌كان بۆ دانانی هۆیه‌كانی ریكلام كردن و راگه‌یاندن له چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی رێگا گشتییه‌كاندا به‌پێی به‌ند و مه‌رجی تایبه‌ت به وه‌زاره‌ت. 3ـ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و باخانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگایه‌كه، ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌یان كارنه‌كاته سه‌ر لایه‌نی هونه‌ری و سه‌لامه‌تیی هاتوچۆی سه‌ر رێگایه‌كه، به‌مه‌رجێك به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك له‌سه‌ر حسابی خاوه‌نه‌كانیان په‌رژین بكرێن. 4ـ هێشتنه‌وه‌ی تازه دامه‌زراوه‌كان و ئه‌و بینایانه‌ی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی رێگه‌كه‌وه، له‌و رێگایانه‌دا كه به‌ر له به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كراون به‌مه‌رجێ مانه‌وه‌یان هاودژ نه‌بێت له‌گه‌ڵ پێداویسته هونه‌ریه‌كانی رێگایه‌كه و سه‌لامه‌تی هاتوچۆ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: أ ـ به‌شه‌كانی ئه‌و بینایانه‌ی كه له (10) ده مه‌تر قوڵتر ده‌ست درێژییان نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر به لابردنیان زیان به هه‌موو بینایه‌كه بگه‌یه‌نێت. ب ـ كۆڵه‌كه‌كانی كاره‌با و ته‌له‌فۆن قابلۆكانی میحوه‌ری و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و كه‌ناڵه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی پشته‌وه‌ی. ج ـ ئه‌و بینا و دامه‌زراوانه‌ی سه‌ر به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و خانه‌كانی په‌رستش و گۆڕستانه‌كانن. هه‌شته‌م: دامه‌زراو و پڕۆژه‌گه‌لی وه‌به‌رهه‌مهێن موڵكی هه‌ر كه‌سێك و لایه‌نێك بن، له حوكمه‌كانی به‌ندی شه‌شه‌می ئه‌م مادده‌یه به ده‌رده‌بن و تا ته‌مه‌نی ره‌نێوهێنانیان به‌سه‌ر ده‌چێ، به‌مه‌رجێ هێڵی ره‌نێوهێنانی تازه‌یان بۆ زیاد نه‌كرێت، ئه‌وانه دوای به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌نی وه‌به‌رهێنانیان، له‌سه‌ر حسابی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له نوێ دامه‌زراوه‌كه خاوه‌نیه‌تی لاده‌برێن و هیچ قه‌ره‌بوویه‌كیشیان ناكه‌وێت. نۆیه‌م: بیناو دامه‌زراو و شوێنی دیكه‌ی پێویست بۆ خزمه‌تگوزاری رێگا گشتییه‌كان به مۆڵه‌تی وه‌زاره‌ت و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگای په‌یوه‌ندیدار و به‌پێی نه‌خشه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت كه ئاماده‌كراوه یان نه‌خشه‌ی بۆ دارێژراوه و به‌و چۆنیه‌تییه‌ش كه شوێنه‌كه ده‌یخه‌مڵێنی له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی ئه‌و رێگایانه و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تیشه رێنمایی تایبه‌تی بۆ ده‌ربچوێنێت. ده‌یه‌م: ناشێ هیچ بینایه، یان دامه‌زراو، یان هیچ تازه دامه‌زراوێك یان شاردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی دابمه‌زرێت كه به‌كارهێنانیان مه‌ترسی یان بێزاركردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه‌ی رێگاكه‌و به‌كارهێنه‌ره‌كانی هه‌بێت به‌هۆی دووكه‌ڵ ده‌رهاویشتن یان هه‌ڵم یان غاز یان تۆز یان بۆنی زیانبه‌خش یان شتی له‌و جۆره بابه‌تانه‌یان لێ بكه‌وێته‌وه، ته‌نیا له‌و جێگایانه‌دا نه‌بێت كه به‌لای كه‌مه‌وه (500) پێنج سه‌د مه‌تر له قه‌ده‌غه‌كراوی سنووری ڕێگای هاتوچۆی خێرا و رێگا سه‌ره‌كیه‌كان دوور بن و، رێگاش ده‌درێت به خاوه‌نی پارچه كشتوكاڵیه‌كان كه خانوویه‌كی نیشته‌جێبوون بۆ خۆیان به‌پێی یاسا دروست بكه‌ن، به‌مه‌رجێ په‌رژینی ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌كه به‌لای كه‌مه‌وه (25) بیست و پێنج مه‌تر له سنووری قه‌ده‌غه‌كراوی رێگاكه‌وه دووربێت و یه‌كسه‌ریش به ڕێگه‌كه‌وه نه‌به‌سترێت، به‌ڵكو به ڕێگه‌كانی خزمه‌تگوزاری هاوته‌ریبـی رێگا خێرا خۆجێیه‌كه‌وه ببه‌سترێته‌وه، یان به‌و ڕێگا خۆجێیانه‌وه ببه‌سرێته‌وه كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن. یازده‌یه‌م: ڕێگای گونده‌كان و كشتوكاڵیه‌كان له حوكمه‌كانی به‌ندی ده‌یه‌می ئه‌م مادده‌یه به‌ده‌رده‌بن، پڕۆژه كشتوكاڵی و كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر و تروكانی هێلكه‌و هاوشێوه‌كانیان نه‌بێت كه ڕێگه به دامه‌زراندیان نادرێت له‌و جێگایانه‌دا نه‌بێت كه مه‌ودای دووریان كه‌متر نه‌بێت له (500) پێنج سه‌د مه‌تر له سنووری قه‌ده‌غه‌كراوی ڕێگایه‌كه‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م: پاراستنی سه‌لامه‌تیی رێگا گشتییه‌كان و پرد و یه‌كتربڕ و تونێله‌كان و چاككردنه‌وه‌یان و نه‌هێشتنی ده‌ست درێژی بۆ سه‌ریان. دووه‌م: دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگا گشتییه‌كان و پرد و یه‌كتربڕ و تونێله‌كان و، رێكخستنی به‌كارهێنانیان. سێیه‌م: دیاركردنی قورسایی میحوه‌ری لۆریه‌كان و خێرایی و مه‌ودای ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه رێگا گشتییه‌كان به‌كارده‌هێنن. چواره‌م: ئاسانكردنی رێكاره‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه رێگا گشتییه‌كان و پرد و یه‌كتربڕ و تونێلیان پێدا ده‌ڕوات و به موڵكردنیان و، رێكخستنی رێكاری خه‌مڵاندنی به‌شه‌كانی تری له دامه‌زراو و چێنراو و زه‌رعات و، چۆنیه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان. پێنجه‌م: رێكخستن و مۆڵه‌ت پێدانی بنیادنانی ئه‌و ده‌مه‌زراوانه‌ی كه خزمه‌ت به رێگا گشتییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن و، دیاری كردنی دووراییان له‌و رێگایانه‌وه. شه‌شه‌م: ره‌زامه‌ندی پیشان دان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی. حه‌وته‌م: رێكخستن و پێدانی مۆڵه‌ت و دانانی هۆكاره‌كانی ریكلام كردن و راگه‌یاندن له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا، جێگاكانی وێستگه‌ی كێشانی ئۆتۆمبێله‌كان دیاری ده‌كات و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تیشه بینایه‌گه‌ل و گۆڕه‌پانی له باریان بۆ دابین بكات له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مكردنی ئامێره‌كانی كێشان و پاراستنیان. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ و وه‌زاره‌ت، وه‌رگرتن و هه‌ڵسوڕاندن و به‌كارخستنی وێستگه‌كانی كێشان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و، سه‌پاندنی سزایش به‌سه‌ر سه‌رپێچیكاراندا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌نجام ده‌درێت. سێیه‌م: وه‌زاره‌ت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌رك و فه‌رمانی به‌ڕێوه‌بردن و به‌كارخستنی وێستگه‌كانی كێشان كه سه‌ربه‌خۆیه‌تی، به كه‌رتی تایبه‌تی به‌پێی ڕێنمایی گه‌لێك بسپێنرێت كه وه‌زاره‌ته‌كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌به‌ر ڕۆشنایی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌ریده‌چوێنێت. چواره‌م: هه‌موو وێستگه‌كانی كێشان كه كه‌رتی تایبه‌ت به‌كاریان ده‌هێنێت، ئه‌و ڕێنمایی و به‌ند و كۆتوبه‌ندانه ده‌یانگرنه‌وه (الچوابگ) كه وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ریانده‌چوێنێت. به‌مه‌رجێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ نه‌بێ. پێنجه‌م: 1 ـ پاره‌یه‌ك كه بڕه‌كه‌ی (1000) هه‌زار دیناره وه‌ك كرێ له‌بڕی كرده‌وه‌ی كێشانی هه‌ر بارهه‌ڵگرێك له وێستگه‌كانی كێشان وه‌رده‌گیرێت. 2ـ ئه‌و كرێیه‌ی كه له بڕگه‌ی (1/پێنجه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه به داهات بۆ وه‌زاره‌ت تۆمار ده‌كرێت. 3 ـ كۆی ئه‌و داهاته‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه‌ی (2/پێنجه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت: أ ـ 75% هه‌فتاو پێنج له‌سه‌دا له حیسابی وه‌زاره‌ت داده‌نرێت و بۆ چاككردنه‌وه و درێژه پێدانی وێستگه‌كانی كێشان ته‌رخان ده‌كرێت و پێداویستییه پێویستیه‌كان و كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌گی ئه‌م ویستگانه‌ی پێ دابین ده‌كرێت. ب ـ 25% بیست و پێنج له‌سه‌دا بۆ هاندانی ئه‌و كرێكارانه داده‌نرێ كه كار ده‌كه‌ن و له‌نێو ئه‌وانیشدا كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی كه له ویستگه‌كانی كێشاندان. ج ـ له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی و به‌كارخستنی ویستگه‌كانی كێشانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت به‌پێی رێنمایی تایبه‌ت كه له بڕگه‌ی (سێیه‌می) ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه به‌كه‌رتی تایبه‌ت سپێردرا، ئه‌وا خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن له داهاتی وه‌ده‌ست هاتوو ده‌درێت هه‌روه‌ك له بڕگه‌ی (1)ی پێنجه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌چووێنێ، له‌گه‌ڵ چاودێری كردنی ئه‌و یاسا و رێنماییانه‌ی كه به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌رچوون. د ـ وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست له‌مباره‌یه‌وه ده‌ربكات.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت بۆیان هه‌یه جگه له خانووه‌كانی نیشته‌جێبوون و بینایه‌كان بچنه ناو عیقاره تایبه‌ته‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیش و كاری رووپێوكردن ئاماده بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی و دیاركردنی ره‌وتی رێگا گشتییه‌كان و پرده‌كان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كانیان دێت.
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی، ناوخۆ و دارایی و ئابووری، بۆیان هه‌یه ڕێنمایی بۆ ئاسان بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: یه‌كه‌م: ته‌نها ئیشی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ كردنی رێگا خێرا و سه‌ره‌كی و لاوه‌كی و یه‌كتربڕ و ئه‌و تونێلانه‌یه كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان و جێبه‌جێ كردنی پرده‌كانیش دووه‌م: فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت یان هاووڵاتیان بۆیان هه‌یه رٍێگا خۆجێییه‌كان یان ڕێگای گونده‌كان یان ڕێگاكانی گه‌شت و گوزار یان تایبه‌ته‌كان و په‌ڕینه‌وه‌كان، به ره‌زامه‌ندی و سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن، به مه‌رجێ دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ئه‌م ڕێگایانه، ته‌نیاو ته‌نیا، ئیشی وه‌زاره‌ته‌كه بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: قورساییه میحوه‌ریه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه ڕێگا گشتیه‌كان به‌كارده‌هێنن به به‌یاننامه‌یه‌ك دیارده‌كرێن كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌چوێنێ و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و، وه‌زاره‌تیش بۆی هه‌یه هه‌ندێ ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی سه‌ر به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئۆتۆمبێله‌كانی هێزی چه‌كدار و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه بۆ حاڵه‌تی تایبه‌تی به‌كارده‌هێنرێن به ده‌ربكات.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت پاره‌ی تێچووی دامه‌زراندنی ئه‌و ئاوباره‌و پرد‌و دامه‌زراوانه‌ی كه خۆی ئه‌نجامی داون له سوودمه‌نده‌كان وه‌ری ده‌گرێته‌وه له‌سه‌ر داوای خۆیان له رێگای تایبه‌تییه‌كان ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كه له‌سه‌ر داوای خۆیان بوو.. دووه‌م: یه‌كه‌ی كارگێڕی پاره‌ی تێچووی لابردنی له‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كه له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ڕێگا گشتیه‌كان كراوه به‌پێی ئه‌و لیستانه وه‌رگرتراوه كه به پێی یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی حكومه‌ت ژماره (56)ی ساڵی 1977 و هه‌موار كراوه‌كانی ئاماده‌كراوه.
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ئه‌و به‌ڵێنده‌ر یان كۆمیانیانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن به‌رده‌وامبوونی ڕۆیشتنی ئاو‌و رووبار‌و جۆگه‌و خوێده‌ڵێن دابین بكه‌ن كه ده‌كه‌ونه ڕێگای پڕۆژه‌گه‌لی ڕێگه گشتیه‌كان و پرده‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگای جێگره‌وه‌ش بۆ ئه‌و ڕێگایانه دابین بكات كه هه‌ن و ده‌كه‌ونه ڕێگای پڕۆژه تازه‌كانیان له قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كاندا.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: كار، به‌و به‌یاننامانه‌ی كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆوه ده‌رده‌چوێندرێن به‌ده‌وام ده‌بێت، كه هاودژ نه‌بن به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، تا ئه‌و كاته‌ی شوێن گره‌وه‌یه‌كی بۆ ده‌رده‌چێت یان پووچه‌ڵی ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
مادده‌ی بیست و شه‌ش: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی بیست و حه‌وت:
مادده‌ی بیست و حه‌وت: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت له (250000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت وله (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێك: یه‌كه‌م: زیانێكی ئه‌وتۆ به ڕێگا گشتیه‌كان بگه‌یه‌نێت كه ببێته مایه‌ی به‌ربه‌ست دانان له‌به‌رده‌م هاتوچۆ و مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ری ڕێگایه‌كه دروست بكات. دووه‌م: ئاگاداركردنه‌وه به ڕۆژ و، رووناككردنه‌وه به شه‌و پشت گوێ بخات له‌و جێگایانه‌دا كه كاری هه‌ڵكه‌ندنی تێدا ده‌كرێت یان له‌سه‌ر ڕێگه گشتیه‌كان مادده گه‌لێك فڕێ درابێت. سێیه‌م: به‌كارهێنانی ڕێگه گشتییه‌كان به هه‌ڵكه‌ندن یا به‌كارهێنانی بێ مۆڵه‌ت یان بیناكردنی كاتی یان هه‌میشه‌یی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش خه‌رجییه‌كانی ده‌ست درێژییه‌كه‌ش لاده‌دات. چواره‌م: سه‌رپێچی له ڕێساكانی به‌كارهێنانی ڕێگا خێرایه‌كان كردبێت، كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه ڕاگه‌یه‌نراون.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌و رێگا گشتییانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاوباره و جێگاپه‌ڕینه‌وه و تونێل و یه‌كتربڕانه‌ش كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیان و، ئه‌و دامه‌زراو و گۆڕه‌پانانه‌ش كه خزمه‌ت به‌و رێگایانه ده‌به‌خشن. دووه‌م: هه‌موو جۆره پردێك كه ده‌كه‌ونه سنووری شاره‌وانییه‌كان و ده‌ره‌وه‌شیان كه وه‌ها ناسراون سه‌ر به وه‌زاره‌ت بن، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌شه سه‌رگیراوه‌كانی پرده‌كه ده‌گرێته‌وه نه‌ك ته‌نیشته‌كان.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت داوا ده‌كات: (نیشانه‌ی ده‌ستكاری نه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه له تۆماره‌كانی عه‌قاریدا دابنرێت كه حوكمه‌مانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك كه له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت له رۆژی دانانی نیشانه‌كه‌وه. دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌دا بگرێت كه ده‌قه‌كانیان له به‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان، ئه‌مه‌ش دوای خه‌مڵاندنی به‌های پاشكۆكانی له دامه‌زراو چێنراو و زه‌رعه‌ته‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه كه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و نوێنه‌ری تۆماری خانووبه‌ره و نوێنه‌ری كشتوكاڵ و نوێنه‌ری یه‌كێتی جوتیاران و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانووبه‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت له پارێزگا یان له یه‌كه‌ی كارگێڕی و خاوه‌ن زه‌وی یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و، لیژنه‌ش بۆی هه‌یه بۆ مه‌به‌ستی ناوبراو په‌نا بۆ شاره‌زایه‌ك یان زیاتر ببات. سێیه‌م: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له به‌ندی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، بنه‌ماكانی ئه‌و خه‌مڵاندنه پێڕۆ ده‌كات كه له یاسای به موڵككردنی ژماره (12)ی ساڵی 1981 و هه‌مواره‌كانیدا هاتووه. چواره‌م: وه‌زاره‌ت و هه‌ر كه‌سێكیش كه پێوه‌ندیی هه‌بێت به پاشكۆكانی ئه‌و زه‌ویه‌وه كه به‌پێی حوكمه‌كانی به‌ندی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه خه‌مڵێندراوه، بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی (15) رۆژدا له رۆژی پێڕاگه‌یاندنه‌وه له‌به‌رده‌می دادگای به‌رایی تایبه‌تمه‌ند به جێگای عیقاره‌كه ناڕه‌زایی له‌سه‌ر كۆنووسی خه‌مڵاندنه‌كه ده‌رببڕن، دادگاش له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا سه‌یری ناڕه‌زاییه‌كه ده‌كات و بڕیاره‌كه‌شی به‌ر تانه لێدان ده‌كه‌وێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه وه به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی.
مادده‌ی بیست و سێ:
مادده‌ی بیست و سێ: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، قه‌باره‌ی (ابعاد) ئوتۆمبیله جۆربه‌جۆره‌كان دیار ده‌كات، هه‌روه‌ها تیژترین خێرایی و كه‌مترینیان له‌سه‌ر ڕێگا گشتیه‌كان به پێی جۆری هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك، به به‌یاننامه‌یه‌ك دیار ده‌كات و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، به به‌یاننامه‌یه‌ك رێساكانی به‌كارهێنانی ڕێگا خێراكان دیار ده‌كات و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له ماوه‌ی (180) سه‌د و هه‌شتا رۆژدا له رۆژی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنه‌كه‌وه ده‌ست به موڵك كردنی ئه‌و زه‌ویانه ده‌كات كه له مادده (4)ی ئه‌م یاسایه ده‌قنووس كراون، ئه‌مه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای به موڵك كردن ژماره (12)ی ساڵی 1981 و هه‌مواركراوه‌كانی و، به‌هاكه‌شی له‌و رۆژه‌وه ده‌خه‌مڵێندرێ كه نیشانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كردنی له‌سه‌ر دانراوه یان له‌و رۆژه‌وه كه داوای به موڵك كردنی كراوه یان كامه‌یان باشتر بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌ناوی ده‌كرێت. دووه‌م: له حاڵه‌تێكدا كه نه‌كرا ناونیشانی خاوه‌ن په‌یوه‌ندی به زه‌ویه‌كان و پاشكۆكانییه‌وه وه‌ربگیرێت ئه‌وا ژماره‌ی پارچه‌كان له‌و كه‌رتانه به‌لای كه‌مه‌وه دوو جاران له رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه راده‌گه‌یه‌ندرێ و (90) نه‌ود رۆژیش مۆڵه‌ت به په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌درێت ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم دابن و (180) سه‌د و هه‌شتا رۆژیش به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بن بۆ سه‌ردان و چه‌سپاندنی مافه‌كانیان و به تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ناوبراویش پارچه زه‌ویه‌كان به موڵكراو داده‌نرێن. سێیه‌م: به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و چواریه‌كه یاساییه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له یاسای موڵكداركردندا هاتووه، وه‌رگیردرێت ئه‌مه‌ش به‌پێێ ئه‌و حوكمانه‌ی كه ده‌قنووس كراون و ئه‌م حوكمه‌ش به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه جێبه‌جێ ده‌كرێت حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدرێته ره‌گه‌ز و جۆر و جێگا و، ئه‌و یاسایه‌ش كه موڵكداریه‌كه‌ی پێكراوه ئه‌گه‌ر چوار یه‌كه یاسایه‌كه پێشتر به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت وه‌رنه‌گیرابێت. چواره‌م: زه‌ویه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگا گشتیه‌كان كه به‌ناوی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه به‌موڵك كراون، تۆمار ده‌كرێن و تایبه‌ت ده‌بن به وه‌زاره‌ته وه تۆماره‌كانی عیقاریی ئه‌و زه‌ویانه‌ش هه‌موار ده‌كرێن كه به‌ر له كارپێكردنی ئه‌م یاسایه به موڵككردنیان ته‌واو بووه. پێنجه‌م: له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت پێویستی به‌هه‌ر رووبه‌ره زه‌وییه‌ك نه‌ما كه ده‌قه‌كه‌ی له‌به‌ندی (چواره‌م) ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌وا خاوه‌نداریه‌تییه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كان یان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانییه تایبه‌تمه‌نده‌كان، به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه چواره‌چێوه‌ی سنووره‌كه‌یه‌وه و ده‌ستیشی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت و ده‌درێته‌وه به وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه‌وه. شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت له‌جیاتی فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم، سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و زه‌ویانه ده‌كات كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه و، به‌هاو ده‌نگیش له‌گه‌ڵ یه‌كه كارگێریه‌كاندا ده‌ست درێژی له‌سه‌ر لاده‌بات.