مادده‌ی بیست و سێ: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، قه‌باره‌ی (ابعاد) ئوتۆمبیله جۆربه‌جۆره‌كان دیار ده‌كات، هه‌روه‌ها تیژترین خێرایی و كه‌مترینیان له‌سه‌ر ڕێگا گشتیه‌كان به پێی جۆری هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك، به به‌یاننامه‌یه‌ك دیار ده‌كات و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، به به‌یاننامه‌یه‌ك رێساكانی به‌كارهێنانی ڕێگا خێراكان دیار ده‌كات و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
الموضوع: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ,دیارکردنی قه‌باره‌ی ئوتۆمبیل,دیارکردنی تیژترین خێرایی,دیارکردنی رێساكانی به‌كارهێنانی ڕێگا خێراكان