مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م: پاراستنی سه‌لامه‌تیی رێگا گشتییه‌كان و پرد و یه‌كتربڕ و تونێله‌كان و چاككردنه‌وه‌یان و نه‌هێشتنی ده‌ست درێژی بۆ سه‌ریان. دووه‌م: دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگا گشتییه‌كان و پرد و یه‌كتربڕ و تونێله‌كان و، رێكخستنی به‌كارهێنانیان. سێیه‌م: دیاركردنی قورسایی میحوه‌ری لۆریه‌كان و خێرایی و مه‌ودای ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه رێگا گشتییه‌كان به‌كارده‌هێنن. چواره‌م: ئاسانكردنی رێكاره‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه رێگا گشتییه‌كان و پرد و یه‌كتربڕ و تونێلیان پێدا ده‌ڕوات و به موڵكردنیان و، رێكخستنی رێكاری خه‌مڵاندنی به‌شه‌كانی تری له دامه‌زراو و چێنراو و زه‌رعات و، چۆنیه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان. پێنجه‌م: رێكخستن و مۆڵه‌ت پێدانی بنیادنانی ئه‌و ده‌مه‌زراوانه‌ی كه خزمه‌ت به رێگا گشتییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن و، دیاری كردنی دووراییان له‌و رێگایانه‌وه. شه‌شه‌م: ره‌زامه‌ندی پیشان دان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی. حه‌وته‌م: رێكخستن و پێدانی مۆڵه‌ت و دانانی هۆكاره‌كانی ریكلام كردن و راگه‌یاندن له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان.
الموضوع: پاراستنی سه‌لامه‌تیی رێگا گشتییه‌كان,دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگا گشتییه‌كان,دیاركردنی قورسایی میحوه‌ری لۆریه‌كان,ئاسانكردنی رێكاره‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه رێگا گشتییه‌كان,رێكخستن و مۆڵه‌ت پێدانی بنیادنانی ئه‌و ده‌مه‌زراوانه‌ی كه خزمه‌ت به رێگا گشتییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن,ره‌زامه‌ندی پیشان دان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كان,رێكخستن و پێدانی مۆڵه‌ت و دانانی هۆكاره‌كانی ریكلام كردن و راگه‌یاندن له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان