مادده‌ی بیست و دوو: یه‌كه‌م: ته‌نها ئیشی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ كردنی رێگا خێرا و سه‌ره‌كی و لاوه‌كی و یه‌كتربڕ و ئه‌و تونێلانه‌یه كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان و جێبه‌جێ كردنی پرده‌كانیش دووه‌م: فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت یان هاووڵاتیان بۆیان هه‌یه رٍێگا خۆجێییه‌كان یان ڕێگای گونده‌كان یان ڕێگاكانی گه‌شت و گوزار یان تایبه‌ته‌كان و په‌ڕینه‌وه‌كان، به ره‌زامه‌ندی و سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن، به مه‌رجێ دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ئه‌م ڕێگایانه، ته‌نیاو ته‌نیا، ئیشی وه‌زاره‌تهكه بێت.
الموضوع: ئیشی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ كردنی رێگا خێرا و سه‌ره‌كی و لاوه‌كی و یه‌كتربڕ,جێبه‌جێ كردنی پرده‌كان,فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت یان هاووڵاتیان بۆیان هه‌یه رٍێگا خۆجێییه‌كان,رێگای گونده‌كان,رێگاكانی گه‌شت و گوزار یان تایبه‌ته‌كان و په‌ڕینه‌وه‌كان