مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له ماوه‌ی (180) سه‌د و هه‌شتا رۆژدا له رۆژی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنه‌كه‌وه ده‌ست به موڵك كردنی ئه‌و زه‌ویانه ده‌كات كه له مادده (4)ی ئه‌م یاسایه ده‌قنووس كراون، ئه‌مه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای به موڵك كردن ژماره (12)ی ساڵی 1981 و هه‌مواركراوه‌كانی و، به‌هاكه‌شی له‌و رۆژه‌وه ده‌خه‌مڵێندرێ كه نیشانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كردنی له‌سه‌ر دانراوه یان له‌و رۆژه‌وه كه داوای به موڵك كردنی كراوه یان كامه‌یان باشتر بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌ناوی ده‌كرێت. دووه‌م: له حاڵه‌تێكدا كه نه‌كرا ناونیشانی خاوه‌ن په‌یوه‌ندی به زه‌ویه‌كان و پاشكۆكانییه‌وه وه‌ربگیرێت ئه‌وا ژماره‌ی پارچه‌كان له‌و كه‌رتانه به‌لای كه‌مه‌وه دوو جاران له رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه راده‌گه‌یه‌ندرێ و (90) نه‌ود رۆژیش مۆڵه‌ت به په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌درێت ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم دابن و (180) سه‌د و هه‌شتا رۆژیش به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بن بۆ سه‌ردان و چه‌سپاندنی مافه‌كانیان و به تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ناوبراویش پارچه زه‌ویه‌كان به موڵكراو داده‌نرێن. سێیه‌م: به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و چواریه‌كه یاساییه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له یاسای موڵكداركردندا هاتووه، وه‌رگیردرێت ئه‌مه‌ش به‌پێێ ئه‌و حوكمانه‌ی كه ده‌قنووس كراون و ئه‌م حوكمه‌ش به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه جێبه‌جێ ده‌كرێت حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدرێته ره‌گه‌ز و جۆر و جێگا و، ئه‌و یاسایه‌ش كه موڵكداریه‌كه‌ی پێكراوه ئه‌گه‌ر چوار یه‌كه یاسایه‌كه پێشتر به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت وه‌رنه‌گیرابێت. چواره‌م: زه‌ویه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگا گشتیه‌كان كه به‌ناوی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه به‌موڵك كراون، تۆمار ده‌كرێن و تایبه‌ت ده‌بن به وه‌زاره‌ته وه تۆماره‌كانی عیقاریی ئه‌و زه‌ویانه‌ش هه‌موار ده‌كرێن كه به‌ر له كارپێكردنی ئه‌م یاسایه به موڵككردنیان ته‌واو بووه. پێنجه‌م: له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت پێویستی به‌هه‌ر رووبه‌ره زه‌وییه‌ك نه‌ما كه ده‌قه‌كه‌ی له‌به‌ندی (چواره‌م) ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌وا خاوه‌نداریه‌تییه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كان یان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانییه تایبه‌تمه‌نده‌كان، به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه چواره‌چێوه‌ی سنووره‌كه‌یه‌وه و ده‌ستیشی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت و ده‌درێته‌وه به وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه‌وه. شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت له‌جیاتی فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم، سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و زه‌ویانه ده‌كات كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه و، به‌هاو ده‌نگیش له‌گه‌ڵ یه‌كه كارگێریه‌كاندا ده‌ست درێژی له‌سه‌ر لاده‌بات.
الموضوع: موڵك كردنی زه‌وی,مۆڵه‌ت به پێویستی به زه‌وییه‌كان,پێویستی به ناونیشانی خاوه‌ن,تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی دارایی,سه‌ردانی مافه‌كان