مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت داوا ده‌كات: (نیشانه‌ی ده‌ستكاری نه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه له تۆماره‌كانی عه‌قاریدا دابنرێت كه حوكمه‌مانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك كه له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت له رۆژی دانانی نیشانه‌كه‌وه. دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌دا بگرێت كه ده‌قه‌كانیان له به‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان، ئه‌مه‌ش دوای خه‌مڵاندنی به‌های پاشكۆكانی له دامه‌زراو چێنراو و زه‌رعه‌ته‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه كه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و نوێنه‌ری تۆماری خانووبه‌ره و نوێنه‌ری كشتوكاڵ و نوێنه‌ری یه‌كێتی جوتیاران و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانووبه‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت له پارێزگا یان له یه‌كه‌ی كارگێڕی و خاوه‌ن زه‌وی یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و، لیژنه‌ش بۆی هه‌یه بۆ مه‌به‌ستی ناوبراو په‌نا بۆ شاره‌زایه‌ك یان زیاتر ببات. سێیه‌م: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له به‌ندی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، بنه‌ماكانی ئه‌و خه‌مڵاندنه پێڕۆ ده‌كات كه له یاسای به موڵككردنی ژماره (12)ی ساڵی 1981 و هه‌مواره‌كانیدا هاتووه. چواره‌م: وه‌زاره‌ت و هه‌ر كه‌سێكیش كه پێوه‌ندیی هه‌بێت به پاشكۆكانی ئه‌و زه‌ویه‌وه كه به‌پێی حوكمه‌كانی به‌ندی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه خه‌مڵێندراوه، بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی (15) رۆژدا له رۆژی پێڕاگه‌یاندنه‌وه له‌به‌رده‌می دادگای به‌رایی تایبه‌تمه‌ند به جێگای عیقاره‌كه ناڕه‌زایی له‌سه‌ر كۆنووسی خه‌مڵاندنه‌كه ده‌رببڕن، دادگاش له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا سه‌یری ناڕه‌زاییه‌كه ده‌كات و بڕیاره‌كه‌شی به‌ر تانه لێدان ده‌كه‌وێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه وه به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی.
الموضوع: نیشانه‌ی ده‌ستكاری نه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه له تۆماره‌كانی عه‌قاریدا دابنرێت,ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌دا بگرێت كه ده‌قه‌كانیان له به‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون,بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی (15) رۆژدا له رۆژی پێڕاگه‌یاندنه‌وه له‌به‌رده‌می دادگای به‌رایی تایبه‌تمه‌ند به جێگای عیقاره‌كه ناڕه‌زایی له‌سه‌ر كۆنووسی خه‌مڵاندنه‌كه ده‌رببڕن,دادگاش له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا سه‌یری ناڕه‌زاییه‌كه ده‌كات و بڕیاره‌كه‌شی به‌ر تانه لێدان ده‌كه‌وێت