المواد القانونية
مادده‌ی چواره‌م: له رێكه‌وتی 7/5/2012ه‌وه كار به حوكمه‌كانی هه‌مواری یه‌كه‌می یاساكه ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی (فیدڕالی) ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (32)ی ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان – عێراقداو كاركردن به حوكمه‌كانی.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه ده‌ربهێنێ: 1. وریا كردنه‌وه. 2. ئینزار. 3. قه‌ده‌غه كردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ تێنه‌په‌رێ، وه ئه‌و قه‌ده‌غه كردنه‌ش ده‌رباره‌ی كارمه‌ند و كرێكاری فه‌رمانگه له‌سه‌ركاركردنه له دوای كاته‌كانی ده‌وامی ره‌سمی فه‌رمانگه‌كه‌ش به بڕیاره‌كه ئاگادار ده‌كرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕه پاره‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌گه‌لی (10، 15/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 16، 17، 19، 20/ یه‌كه‌م – أ، ب، ج، 21/ یه‌كه‌م، 22/ یه‌كه‌م، 23/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 24، 25، 26، 27/ یه‌كه‌م، 28/ یه‌كه‌م و سێیه‌م و چواره‌م، 29، 34/ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، 35/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 37، 42/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 43، 44، 45، 49/ سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م، 53/ شه‌شه‌م و ده‌یه‌م)ی یاسای ژماره (114)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كاندا هاتووه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێن.
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له كه‌سێك به‌شداریان كرد له دانانی یه‌ك كاردا، به جۆرێك كه‌وا ناكرێت پشكی هه‌ر یه‌كێكیان تیایدا جیابكرێته‌وه، ئه‌وا هه‌موویان به یه‌كسانی به خاوه‌نی كاره‌كه هه‌ژمار ده‌كرێن، ته‌نها ئه‌گه‌ر له سه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه پێكهاتبن، له‌م حاڵه‌ته‌شدا بۆ كه‌سیان نیه كه‌وا مافه‌كانی دانه‌ر له سه‌ر ئه‌م كاره‌كه‌دا پیاده بكات، ته‌نها به‌پێكهاتنی هه‌موویانه‌وه نه‌بێت، وه هه‌ر یه‌كێكیان، له كاتی ڕوودانی هه‌ر ده‌ستدرێژیێك بۆ سه‌ر مافی دانه‌ر، مافی هه‌یه داوا به‌رزبكاته‌وه. دووه‌م: به‌ڵام ئه‌گه‌ر كرا پشكی هه‌ر به‌شداربووێكی دانانی كاره‌كه له پشكی هاوبه‌شه‌كانی تری جیابكرێته‌وه، ئه‌وا هه‌ر كامیان بێت مافی هه‌یه مافه‌كانی دانه‌ر له‌و به‌شه‌ی كه به‌شداری كردووه له دانانی، وه‌سوودبهێنێت به مه‌رجێك هیچ زیانێك به وه‌سوودهێنانی هه‌مان كار نه‌گه‌ینێت یان سته‌م له مافی گشت به‌شداربووانی كاره‌كه نه‌كات، ته‌نها ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێككه‌وتبن. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه كه‌سێك له دانانی كارێك، به ئاراسته‌كردنی كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، كه بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه له ژێر به‌رێوه‌بردن و ناوی خۆی له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌شداربووبن به جۆرێك كه‌وا كاری هاوبه‌شه‌كان تیایدا له ئامانجه گشتیه‌كه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م كه‌سه له‌م كاره یان بیرۆكه‌یه‌ی دایهێناوه، به جۆرێك ئاوێته بووبێت كه‌وا ناكرێت كاری هه‌ر به‌شداربووێك له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م كاره به ته‌نیا جیابكرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی داهێنانی ئه‌م كاره‌ی ئاراسته‌و رێكخستووه، به ته‌نیا مافه‌كانی دانه‌ری به‌سه‌ردا پیاده ده‌كات، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، كه‌سی بڵاوكار به خاوه‌نی مافه داراییه‌كانی دانه‌ری ئه‌و كارانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌وا ناوی هیچ دانه‌رێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه یان ناوێكی خوازراو هه‌ڵده‌گرن، تاوه‌كو دانه‌ره ڕاسته‌قینه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت یان ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی مافه‌كانی دانه‌ری كاری ڕه‌سه‌ن، ئه‌وا بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه به دانه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵسا به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانێكی تر، یان پێداچوونه‌وه‌ی یان گۆڕینه‌وه‌ی له ڕه‌نگێك بۆ ڕه‌نگێكی تری ئه‌ده‌ب یان هونه‌ر یان زانسته‌كان، یان كورتكردنه‌وه‌ی، یان گۆڕینی یان هه‌مواركردنی، یان راڤه‌كردنی، یان كۆمێنت له سه‌ر نووسینی، یان پێرستكردنی، یان هه‌ر شێوازێكی تر كه به شێوه‌یه‌كی نوێ و داهێنراوی نیشان بدات. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك كارێكی هونه‌ری كه‌سێكی تر به‌جێبگه‌ینێت، به‌جێگه‌یاندنه‌كه‌ش چ به گۆرانی گووتن بێت، یان ژنین، یان ریتم، یان پێشكه‌شكردن، یان وێنه‌گرتن، یان نیگاركێشان، یان جوله، یان هه‌نگاو، یان هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر.
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: مافه‌كانی دانه‌ر له‌گه‌ڵ دانانی كاره‌كه‌یه‌وه دێنه‌ئاراوه. دووه‌م: مه‌به‌ست له هاتنه‌ئارای كار ساته‌وه‌ختی دانانێتی له شێوه‌یه‌كی بابه‌تیی شیاو بۆ تێگه‌یشتن و كۆپیكردن یان چه‌سپاندن. سێیه‌م: مه‌رج نیه بۆ هاتنه‌ئارای مافه‌كانی دانه‌رو پیاده‌كردنیان كاره‌كه تۆمار بكرێت یان ڕابسپێردرێت یان رێكاره ڕواڵه‌تكارییه‌كانی تری بۆ ته‌واو بكرێت.
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی دیكه سێ جار له دوای یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌بێ عوزری مه‌شروع ئاماده نه‌بوو، پێویسته ئه‌نجومه‌ن بریاری خۆی بدات و به وازهێنه‌ری دابنێت.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه هه‌یه: 1. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق و ده‌ستنیشان كردنی مووچه‌یان، دوای ئه‌وه‌ی كه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه‌رده‌گرێ. 3. ده‌ست بژێر كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه‌ی ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانی له پارێزگادا. 4. پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق به ئه‌نجومه‌ن، تاكو بڕیاریان له باره‌یه‌وه له‌سه‌ر بدات. 5. خه‌رج كردنی مه‌سره‌فی پێویست بۆ كار‌و باری لق له چوارچێوه‌ی بودجه‌دا. 6. پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 7. به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به پێی ئه‌م یاسایه پێی ده‌دا.
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا تایبه‌تمه‌نده به جێبه‌جێ كردنی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه: 1. كاركردن له پێناو به‌دی هێنانی ئه‌ركه‌كانی سه‌ندیكا به پێی ئه‌وه‌ی كه له مادده‌ی سێیه‌می ئه‌و یاسایه هاتووه. 2. پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز له‌باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وی ناوخۆ، بۆ ده‌سته‌ی گشتی. 3. جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4. دامه‌زراندنی كرێكاری خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌ندیكا و ده‌ستنیشان كردنی كرێیه‌كانیان و هه‌موار كردنیان. 5. ته‌ماشاكردنی داواكاری بۆ هاتنه ناو سه‌ندیكا و بریاردان له‌سه‌ر قبووڵ كردنی ئه‌ندام و به‌شداربووان. 6. هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمییه‌كان و هی تریشدا ئه‌گه‌ر نه‌قیب نه‌بووبێته نوێنه‌ری سه‌ندیكا. 7. ناردنی ئه‌و كێشه و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێ، بۆ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 8. دامه‌زراندنی لقی سه‌ندیكا له پارێزگاكانی هه‌رێم به پێی مه‌رجه‌كانی دیاری كرا‌و له پێره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكادا. 9. پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 10. بڕیار دان له‌سه‌ر واز هێنانی نه‌قیب یا جێگره‌كه‌ی یاخود هه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ندیكا یا لیژنه‌كانی. 11. دامه‌زراندنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له‌و پارێزگایانه‌ی كه لقی سه‌ندیكایان نییه. 12. دامه‌زاندنی وردكاری ژمێریاری بۆ ئه‌نجامدانی وردكاری ساڵانه. 13. رێكخستنی پلیتی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی دیكه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی كرداری هه‌ڵبژاردن به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 14. ده‌رهێنانی رێنمایی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه و پێره‌وی ناوخۆدا به‌مه‌به‌ستی ئاسان پیاده كردنی. 15. مافی قه‌رزكردن و به قه‌رزدان و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی دارایی هه‌یه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا به‌دی بێنێ. 16. دامه‌زرراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی هونه‌رمه‌ندان به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و پێره‌وی تایبه‌ت به‌و یاسایه.
مادده‌ی هشته‌م: 1. ده‌سته‌ی گشتی پێك هاتووه له هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی سه‌ندیكا ئه‌وانه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه وه‌فایان به پابه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه كردووه به بانگێشتی ئه‌نجومه‌ن سێ ساڵ جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئاسایی ساز ده‌كا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌و مانگه‌ی كه سه‌ندیكای تێیدا دامه‌زراوه، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و یانزده ئه‌ندام كه له نێوانیاندا (سیانیان یه‌ده‌گن) بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاو لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكاری (الانضباط) به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی راده‌ی یاسایی (النصاب) به ته‌واو ده‌ژمێردرێ، وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی (النصاب)دا دوای پانزده رۆژ له مێژووی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له هه‌مان شوێن و كاتدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پێشوو بۆ خولێكی تریش به به‌رده‌وام ده‌ژمێردرێ له كاره‌كانیدا. 2. ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كان به نه‌قیبیشه‌وه كۆده‌بنه‌وه بۆ دابه‌شكردنی كاروباری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) له نێوان خۆیاندا به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی یه‌وه. 3. برَیاری ده‌سته‌ی گشتی به زۆربه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووانی ده‌رده‌چێ. 4. پێویسته ده‌ه‌سته‌ی گشتی ساڵانه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازبدات بۆ ئه‌نجامدانی:- 5. په‌سه‌ند كردنی بودجه. 6. وتووێژكردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه و كار‌و باری سه‌ندیكا و حیساباته‌كه‌ی 7. ته‌ماشاكردنی پێشنیازه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له باره‌ی هه‌مواركردنی یاساكه‌ی یاخود پێره‌وی ناوخۆیه‌كه‌ی. 8. بڕیاردان له‌سه‌ر پاكتاوكردنی موڵك و ماڵی سه‌ندیكا و داراییه‌كه‌ی له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یدا. 9. ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌سه‌ر داخوازی نه‌قیب و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یان له‌سه‌ر داوایه‌كی نوسراوی سێ یه‌كێكی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، به مه‌رجێك هۆیه پێویستییه‌كانی ئه‌و داواكارییه له بانگێشته‌كه‌دا به دیار بخرێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م: به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه یاسای ژماره (76)ی ساڵی 1983ی چاودێری مێرد مندڵان (رعایه الاحداث) له هه‌رێمی كوردستاندا به‌سه‌ر مێرد منداڵی كه‌تن كه‌ر (جانح)و ئه‌و بچووك و مێرد منداڵانه‌شدا كه تووشی كه‌تن ده‌بن و به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیشیاندا پیاده بكرێ، ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه به ماناكانی به‌رامبه‌ریان لێك ده‌درێنه‌وه:1. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو نه‌كردبێ به بچووك له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.2. ئه‌وه‌ی (11) ساڵانی ته‌واو كردبێ وهه‌ژده ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به مێردمنداڵ (حدث) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.3. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو كردبێ و (15) ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به منداڵ قه‌ڵه‌م ده‌درێ.4. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (15) ساڵانی ته‌واو كردبێ و (18) هه‌ژده ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به لاو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.5. خاوه‌نه‌كانیان: باوكه، دایكه، یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه بچووكێ ، یان منداڵێكی له ژێر سایه‌دا بێ، یان به بڕیارێكی دادگا یه‌كێ له‌و دووانه په‌روه‌رده بكات.
مادده‌ی پانزده‌م: ئه‌گه‌ر میراتگره‌كانی دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كانی، ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بۆیان گواستراوه‌ته‌وه پیاده نه‌كه‌ن، و وه‌زاره‌تیش بینی كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویست ده‌كات ئه‌م كاره بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه، به نووسراوێكی فه‌رمی، داوا له میراتگره‌كانی دانه‌ر بكات كه‌وا هه‌ڵسن به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌و له حاڵه‌تی پێ هه‌ڵنه‌ستانیان له ماوه‌ی ساڵێك له رێكه‌وتی داواكارییه‌كه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه فه‌رمان بكات به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه به‌مه‌رجێك میراتگره‌كان قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه بكرێنه‌وه.
مادده‌ی بیست سێ: دارایی سه‌ندیكا پێك دێ له: 1. ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری ساڵانه. 2. ئه‌و پێ به‌خشیینانه‌ی كه له لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ. 3. پێدان و له‌قه‌به‌ر كردنانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان پێشكه‌ش ده‌كرێن دوای ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 4. قازانجی ئاهه‌نگه‌كان كه بۆ سوودی سه‌ندیكا كراون. 5. قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا. 6. قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌و مه‌سحانه‌ی كه سه‌ندیكا پێی هه‌ڵده‌ستێ. 7. ئه‌و كرێیانه‌ی كه سه‌ندیكا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا له كاتێكدا كه به كاری ناوبژی هه‌ڵده‌ستێ. 8. ره‌سمه‌كانی پشتگیری توانای دارایی ئه‌ندام له‌كه‌فاله‌و گرێبه‌ند له نێوان ئه‌ندامان و كه‌سی په‌یوه‌ندیدار به رێژه‌ی (1%) له بڕه پاره‌ی كه‌فاله‌و گرێبه‌ند.
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر كه‌سێ له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یدا ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو نه‌كردبێ، داوای جه‌زائی (الدعوی الجزائیة) له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌سه‌ر ناكرێته‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة