یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2013 یاسای زانكۆ تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 34
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2013 یاسای زانكۆ تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 34
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (35)ی گرێ‌دراو له رێكه‌وتی 26/12/2012، یاسای( زانكۆ تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) ژماره(18)ی ساڵی 2012ی ده‌رچوواند، وه له‌به‌ر ناڕه‌زایی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان- عیراق له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه، به بڕیاری ژماره(1) له رێكه‌وتی 20/1/2013، ئه‌وا په‌رله‌مان، له دانیشتنی ئاسایی ژماره(1)ی گرێ‌دراو له رێكه‌وتی 18/3/2013،بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2013 یاسای زانكۆ تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان- عێراقبهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.سێیه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم.چواره‌م: وه‌زیر: وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم.شه‌شه‌م: زانكۆ: هه‌ر زانكۆییه‌كی تایبه‌ت كه‌وا به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دامه‌زرابێت و كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌ی باڵا‌و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت.حه‌وته‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆ تایبه‌ته‌كان.به‌شی دووهمدامهزراندن و ئامانجهكانماددهی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه‌و به‌گوێره‌ی پێویستی بازاڕی كار‌و به‌گونجان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێمدا، زانكۆ له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت. مادده‌ی سێیه‌م:ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه بریتین له:یه‌كه‌م: دابینكردنی پێداویستیه په‌ره‌سه‌ندووه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ته فێركارییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئاستی زانستیان به‌رزبكه‌نه‌وه.دووه‌م: به‌شداریكردن له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی.سێیه‌م: دابینكردنی پسپۆڕیه زانستیه نوێیه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی پسپۆڕ‌و ته‌كنیككارو شاره‌زا له گشت بواره‌كاندا.چواره‌م: به‌جێگه‌یاندنی خزمه‌ته توێژینهوهسازییهكان.پێنجه‌م: خزمه‌تكردنی ئامانجه نیشتیمانییه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌پێی پرنسیپه‌كانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ دور له ململانێیه تیره‌یی و ڕه‌گه‌زی و نهژادییهكان.مادده‌ی چواره‌م: زانكۆ كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری و ئه‌كادیمی هه‌یه‌و بۆ هێنانه‌ئارای ئامانجه‌كانی خاوه‌ن لێهاتهیی یاساییه‌و له دامه‌زراوه‌كانی خاوه‌ن سوودی گشتی هه‌ژمار ده‌كرێت. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: داواكاری دامه‌زراندنی زانكۆ له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی دامه‌زرێنه‌ری خاوه‌ن شاره‌زایی زانكۆیی، كه نابێت له ده ساڵ كه‌متر بێت و نابێت ژماره‌یان له پێنج كه‌س كه‌متر بێت، پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ راپۆرتێك تیایدا داواكارانی دامه‌زراندن به‌ڵێن ده‌ده‌ن به‌دابینكردنی پێداویستیه ماددی و مرۆیی و زانستیه‌كان، به باڵه‌خانه‌و كتێبخانه‌و تاقیگه‌و پێداویستیه‌كانی تریشه‌وه‌و ئاماده‌كردنی پێڕه‌وێكی ناوخۆ، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له‌خۆبگرێت:1- ناوی زانكۆ‌و ئامانجه‌كانی و باره‌گاكه‌ی.2- لیستێك به ناوی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆ له‌گه‌ڵ سیڤی كه‌سایه‌تی و زانستی و توانسته‌كانیان.3- داهاته داراییه‌كانی زانكۆ.4- كۆلێژ‌و به‌ش یان لقه زانستیه‌كان له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێكی زانستی و توانسته‌كان و شاره‌زایی وخزمهتهكانیان.5- په‌یكه‌ری رێكخستنه‌كی زانكۆ.6- هه‌ر كاروبارێكی تر كه‌وا كاری زانكۆ رێكده‌خات.دووه‌م: داواكارییه‌كه ڕه‌وانه‌ی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتیكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی جۆریی له وه‌زاره‌ت ده‌كرێت به‌پێی ستانده‌ره‌كانی دڵنیایی جۆریی و كوالیتیه متمانه‌پێكراوه‌كان.سێیه‌م: داواكارانی دامه‌زراندن، له ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاری وه‌زاره‌ت به به‌خشینی مۆڵه‌تی دامه‌زراندن، زیاتر نه‌بێت، پابه‌ندده‌بن به دابینكردنی گشت ئه‌و مه‌رج و پێداویستیانه‌ی له به‌ندی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش مۆڵه‌تی دامه‌زراندنه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت و وه‌زاره‌ت پێڕاگه‌یاندنی داواكارانی دامه‌زراندنه‌كه به‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه، له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.چواره‌م: 1- وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و له دوای په‌سه‌ندكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی زانكۆ ده‌به‌خشێت.2- زانكۆ ڕه‌سه‌ن و متمانهپێكراوو دانپێنراوه‌كان بۆیان هه‌یه لق بۆ خۆیان دامه‌زرێنن به‌مه‌رجێك به مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌تدان و ستانده‌ره‌كانی متمانهپێكردنی گشتی وتایبه‌تی كارپێكراو له هه‌رێمدا، پابه‌ند ببن.3- وه‌زاره‌ت بڕیاری به‌خشینی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی زانكۆ یان لقی زانكۆیه‌كی متمانه‌پێكراو له ماوه‌یه‌ك كه له نه‌وت رۆژ له رێكه‌وتی تۆماركردنی داواكارییه‌كه له لای وه‌زاره‌ت تێپه‌رنه‌كات، ده‌رده‌كات، و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش داواكارییه‌كه به په‌سه‌ندكراو هه‌ژمار ده‌كرێت.4- داواكارانی دامه‌زراندن بۆیان هه‌یه ناڕه‌زایی ده‌رببڕن له‌سه‌ر بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه له لای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌ی سی رۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنیان به بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌كه، وه پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌ی چل و پێنج رۆژ له رێكه‌وتی پێشكه‌شكردنی ناڕه‌زاییه‌كه، بڕیاری له سه‌ر بدات.پێنجه‌م: داواكارانی دامه‌زراندن پابه‌ند ده‌به‌ن به دستپێكردنی دامه‌زراندنی باڵه‌خانه‌و تاقیگه‌و كتێبخانه‌و یانه‌ی قوتابیان و هۆڵه‌كانی وه‌رزش و پێداویستیه ماددیه‌كانی تر له سه‌ر زه‌وی ته‌رخان كرا‌و بۆ پرۆژه‌ی زانكۆ تایبه‌تیه‌كه به‌پێی یاسای وه‌به‌رهێنانی به‌ركار له هه‌رێمدا له ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ له رێكه‌وتی ته‌رخانكردنه‌كه تێپه‌ڕنه‌كات، هه‌روه‌ها پابه‌ند بوون به ته‌واوكردنی قۆناغ به‌قۆناغی ئه‌و به‌پێی پلان و پێداویستیانه‌ی زانكۆ كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه له‌به‌ر رۆشنایی دیزایینی ته‌واوی گشت یه‌كه بیناكاریهكان په‌سه‌ندكراوه، له ماوه‌یه‌ك كه له پێنج ساڵ تێپه‌ر نه‌كات، و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مه‌رجن له باڵه‌خانه‌كانی زانكۆ:1- پێویسته سه‌ربه‌خۆ بێت و نه‌به‌سترابێته‌وه به مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوون یان ئابوری یان خوێندنی نازانكۆیی یان هه‌ر مه‌به‌ستێكی تر كه بۆ خوێندی زانكۆیی نه‌بێت.2- پێویسته له سه‌ر ڕووبه‌رێك بینابكرێت كه بگونجێت:أ- له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و زانكۆ‌و به‌شانه‌ی مه‌به‌ستن دابمه‌زرێن و پێداویستیه‌كانیان له‌ڕووی هۆڵه‌كانی وانه‌گوتنه‌وه‌و ژماره‌ی ساڵه‌كانی خوێندن.ب- له‌گه‌ڵ جۆری پسپۆڕیه تیۆری وپراكتیكیهكانی مه‌به‌ستن بخوێندرێن.ج- له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌یه وه‌ربگیرێن به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه په‌سه‌ندكراوه.د- ئه‌ندازه‌كه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆگرامه خوێندنانه‌ی كه‌وا مه‌به‌ستن په‌یڕه‌و بكرێن و له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه ژینگه‌یی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ری تیایدا داده‌مه‌زرێت.هـ- پێویسته هۆڵی چالاكی رۆشنبیری و حه‌وانه‌وه‌و توالێتی تایبه‌ت و ڕووبه‌ریی سه‌وزایی و وه‌رزشی و پاركی ئۆتۆمبێل و بنكه‌ی ته‌ندروستی پێوه بلكێنرێت به جۆرێك كه‌وا له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی زانكۆ‌و ڕه‌چاوكردنی پێداویستیه‌كانی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان دابه‌ش بكرێن.شه‌شه‌م: ناكرێت كۆلێژ یان به‌شی نوێ به مه‌به‌ستی فراوانبوون بكرێنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندن و ده‌ست به وه‌رگرتن و خوێندن تیایاندا بكرێت ته‌نها پاش دابینكردنی گشت پێداویستیه‌كان و به‌پشتگیری كردنی دڵنیایی جۆری و له‌نێوانیشیاندا:1- تاقیگه‌و ده‌زگا پێویسته‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و پسپۆڕیانه‌ی مه‌به‌ستن بخوێندرێن له‌گه‌ڵ دیاریكردنی توانای له‌خۆگرتنی هه‌ر یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ كۆی ژماره‌ی قوتابیان.2- كتێبخانه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له هه‌ر كۆلێژێك و كتێبخانه‌یه‌كی گشتی ناوه‌ندیی زانكۆیی.3- مه‌رجه له كاتی كردنه‌وه‌ی كۆلێژه‌كانی كۆمه‌ڵه پزیشكیه‌كان كه كورتكراونه‌ته‌وه سه‌ر پزیشكیی ددان و ده‌رمانسازیی و په‌رستیاریی ڕه‌چاوی ستانده‌ره جیهانیه‌كان بكرێت و كارمه‌ند وپێداویستیه پێویسته‌كانی دابین بكرێن.مادده‌ی شه‌شه‌م: زمانی خوێندن له زانكۆدا زمانی ئینگلیزیه یان هه‌ر زمانێكی جیهانیی تر له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی پسپۆڕیه مرۆیه‌كان كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه دیاری ده‌كرێت كه به‌و زمانه فه‌رمیانه ده‌بێت كه له ده‌ستور ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته زانكۆ به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند ببێت:یه‌كه‌م: پێویسته پێڕه‌وێكی تایبه‌ت به مامۆستا خۆتهرخانكار و گرێبه‌ستكاره‌كان دابنێت، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ئه‌و گه‌ره‌نتیانه‌ی پێویسته بۆیان دابین بكرێت و مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنیان و كۆتایی پێهێنانی خزمه‌تكردنیان.دووه‌م: ڕه‌چاوكردنی رێژه‌ی مامۆستایان به‌نیسبه‌ت قوتابیان و به‌گوێره‌ی ستانده‌ره جیهانیه‌كانی هه‌ر پسپۆڕیێك.سێیه‌م: هه‌ردوو بڕگه (یه‌كه‌م) و(دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ملكه‌چی په‌سه‌ندكردنی دڵنیایی جۆری له وه‌زاره‌ت ده‌بن.مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت پێشكه‌شی خوێندن بكات له زانكۆ تایبه‌تیه‌كان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی خوێندنی ئاماده‌یی یان پیشه‌یی یان په‌یمانگه بێت به‌گوێره‌ی پسپۆڕی به‌مه‌رجێك وه‌رگرتنی ده‌رچووی په‌یمانگه یان ئاماده‌یی پیه‌شه‌یی ته‌نها كورتبكرێته‌وه سه‌ر ئه‌و كۆلێژانه‌ی خوێندن تیایاندا هاوتای پرۆگرامی خوێندنی په‌یمانگه یان ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كه به‌گوێره‌ی ئه‌و رێنماییانی وه‌زاره‌ت ده‌ریان ده‌كات.دووه‌م: خوێندن له زانكۆ، له ڕووی ده‌وام و تاقیكردنه‌وه، به كرداره‌كیی ده‌بێت و به ئه‌ندامبوون له دووره‌وه یان به كراوه‌یی نابێت.سێیه‌م: ماوه‌ی خوێندن له كۆلێژه‌كان، به‌لای كه‌م، (4) چوار ساڵه، و ده‌رچوو لێیان بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی (به‌كالۆریۆس) له بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی پێی ده‌به‌خشرێت له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ماوه‌ی خوێندن له پسپۆڕییه پزیشكی و ئه‌ندازه‌ییه‌كان.چواره‌م: ماوه‌ی خوێندن له په‌یمانگه تایبه‌تیه‌كان دوو ساڵه‌و ده‌رچوو لێیان بڕوانامه‌ی دبلۆمی له پسپۆڕیه‌كه‌ی پێی ده‌بخشرێت.پێنجه‌م: كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا له زانكۆ تایبه‌تیه‌كان ده‌به‌سترێته‌وه به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت به‌پێی ستانده‌ره‌كانی دڵنیایی جۆریی و رێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا له دوای پێشكه‌شكردنی داواكاری له لایه‌ن زانكۆكانه‌وه به مه‌رجێك له كاتی پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه خوله ده‌رچووه‌كان له دوو خول كه‌متر نه‌بن.شه‌شه‌م: ده‌كرێت بۆ زانكۆی تایبه‌تی ده‌ست به خوێندنی باڵا بكات له حاڵه‌تی گرتنه‌خۆی یه‌كێك له زانكۆ بیانییه دانپێنراوه‌كانی جیهان به گرتنهخۆكردنی جۆره خوێندنه و به‌خشینی بڕوانامه له لایه‌ن ئه‌م زانكۆیانه له ئه‌نجامی رێككه‌وتنی زانستی و ئه‌كادیمی به شێوازی هاوبه‌شی زانستی نێوان هه‌ردوو زانكۆكه.به‌شی سێیهمسهرپهرشتیكردن و دڵنیایی جۆریماددهی نۆیه‌م:ده‌زگای سه‌رپه‌رشتیكردن و دڵنیایی جۆریی له وه‌زاره‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری زانكۆ تایبه‌تیه‌كان به‌پێی یاسا‌و پێڕه‌وو رێنماییه ڕهچاوكروهكان، له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.مادده‌ی ده‌یه‌م: زانكۆ پابه‌ند ده‌بێت به ناردنی گشت ئه‌و پێداویستیانه‌ی توانستی پێده‌دات كه‌وا ئه‌ركه‌كانی به‌جێبگه‌ینێت بۆ وه‌زاره‌ت، به تایبه‌تیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: پلانی وه‌رگرتنی ساڵانه بۆ په‌سه‌ند كردنی.دووه‌م: ئه‌و كرێی خوێندنه‌ی له قوتابی وه‌رده‌گیرێت.سێیه‌م: پرۆگرامه‌كانی خوێندن و ههمواركارییهكانی و به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان.چواره‌م: رێژه‌و ستانده‌ره‌كانی ده‌رچوون و كه‌وتن و چوونه‌ناو به هاوپێچی سیسته‌می تاقیكردنه‌وه‌كان.به‌شی چوارهمپێكهاتهكانی زانكۆلقی یهكهمدهستهی ئهمیندارهكانماددهی یازدهم:یه‌كه‌م: هه‌ر زانكۆیێك ده‌سته‌كی ده‌بێت به‌ناوی (ده‌سته‌ی ئه‌مینداران) له (7-11) ئه‌ندام پێكدێت به مه‌رجێك، به‌لای كه‌م، یه‌ك له سه‌ر سێیان هه‌ڵگری دكتۆرا بن، و دوو له سه‌ر سێیه‌كی تر خاوه‌ن شاره‌زایی بن. و ماوه‌ی ئه‌ندامێتی چوار ساڵه‌و ده‌سته به به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرس له دانانی سیاسه‌تی گشتی زانكۆ هه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌سته به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێكده‌هێنرێت:1- سی ئه‌ندام له خاوه‌ندار یان پشكداره‌كان ئه‌ندام.2- سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندام.3- ئه‌ندامه‌كانی تر له كه‌سانی ناخاوه‌ن یان ناپشكدارو ئه‌وانه‌ی له زانكۆ كارناكه‌ن كه‌وا خاوه‌ن ته‌نسیبیان ده‌كات.دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته له نێوان ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵده‌بژێردرێت.سێیه‌م: ناكرێت هه‌ردوو ئه‌ندامێتی ده‌سته‌ی ئه‌مینداره‌كان و ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ كۆبكرێنه‌وه جگه له سه‌رۆكی زانكۆ كه ئه‌ندامه له ده‌سته.مادده‌ی دوازدهم: ده‌سته‌ی ئه‌مینداره‌كان ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:یه‌كه‌م: دانانی سیاسه‌تی گشتی زانكۆ له‌به‌ر رۆشنایی سیاسه‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێمدا.دووه‌م: ووردبینی كردن و بڕیاردانی راسپارده‌و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ.سێیه‌م: دامه‌زراندنی سه‌رۆكی زانكۆ یان راگری كۆلێژ به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.چواره‌م: به‌رێوه‌بردنی سامانه‌كانی زانكۆ‌و وه‌به‌رهێنانی و ڕه‌فتارپێكردنی به‌گوێره‌ی ئامانجه زانستیه‌كانی زانكۆ.پێنجه‌م: په‌سه‌ندكردنی پلانی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن.شه‌شه‌م: پێشنیازكردنی كرێی خوێندن و خستنه‌به‌رده‌می وه‌زاره‌ت به مه‌به‌ستی بڕیاردانی.حه‌وته‌م: ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌رۆكی زانكۆ یان كاندیدكردنی كه‌سێكی تری له شوێنی یان لێبوردنی له كاره‌كه‌ی.هه‌شته‌م: دامه‌زراندنی یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و راگری كۆلێژه‌كان و سه‌رۆكی به‌شه زانستیه‌كان.نۆیه‌م: راسپارده‌كردنی هێنانه ئارای كۆلێژ‌و به‌شی زانستی و لێكدان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان به‌پێی ستانده‌ره‌كانی كوالیتی و دڵنیایی جۆری له وه‌زاره‌ت.ده‌یه‌م: په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و ژمێره كۆتاییه‌كان.یازدهم: وه‌رگرتنی به‌خشین و به‌خشش و باربوو به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بێت، و پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت.دوازدهم: دیاریكردنی سلم پایه‌ی موچه‌ی گشت كارمه‌ندان به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌شه‌وه.سێزده‌م: سه‌یركردنی پلانی ساڵانه‌ی پێشكه‌شكراو له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه ده‌رباره‌ی پرۆژه په‌ره‌پێدانیه‌كان.لقی دووهمئهنجومهنی زانكۆماددهی سێزده‌م: ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌رزترین ده‌سته‌ی زانستی و كارگێریه له زانكۆدا، و له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێت:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندام.دووه‌م: یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندام.سێیه‌م: راگری كۆلێژه‌كان یان سه‌رۆكی به‌شه‌كان له حاڵه‌تی نه‌بوونی راگری كۆلێژ ئه‌ندام.چواره‌م: نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراوی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه ئه‌ندام.پێنجه‌م: نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراوی قوتابیان كه له‌وه‌ی تایبه‌ته به كاروباری قوتابیان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێت.مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:1- بڕیاردرانی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن به‌پێی ستانده‌ره‌كانی وه‌زاره‌ت.2- پێشنیازكردنی پلانی وه‌رگرتنی ساڵانه‌ی قوتابیان.3- بڕیاردانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت.4- پێشنیازكردنی كرێی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداران.5- كاندیدكردنی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و راگری كۆلێژه‌كان.6- پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی سه‌رۆكی به‌شه زانستی و یاریده‌ده‌ری راگر‌و لێبوردنیان.7- راسپاردن به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تكردنی ڕاگری كۆلێژه‌كان.8- به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی به ده‌رچووان و په‌سه‌ندكردنی له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه.9- بڕیاردانی به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه به‌پێی رێنماییه ڕه‌چاوكراوه‌كان.10- پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی كۆلێژ یان به‌شی زانستی و لێكدان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆ ده‌سته‌ی ئه‌مینداران.11- ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و ژمێره كۆتاییه‌كان.12- بڕیاردانی میلاكی كۆلێژ یان به‌شه زانستیه‌كان.13- گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه له كه‌سانی عێراقی یان بیانی به‌پێی ئه‌و ستانده‌رانه‌ی كه‌وا زانكۆ فه‌رمیه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن (جگه له دیاریكردنی كرێ).14- راسپاردن به دامه‌زراندنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌و كارمه‌نده‌كانی تری زانكۆ‌و دیاریكردنی كرێ و پاداشت و رازیبون له سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان و كۆتایی پێهێنانی خزمه‌ته‌كانیان.15- به‌ستنی رێككه‌وتنامه له‌گه‌ڵ ئه‌و زانكۆ‌و كۆلێژ‌و دامه‌زراوه زانستیانه‌ی گرنگی ده‌ده‌ن به توێژینه‌وه‌ی زانستی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.16- ڕاگرتنی خوێندن به شێویهكهی ته‌واو یان به‌شه‌كیی له كاتی پێویست بۆ ماوه‌یه‌ك كه له یه‌ك هه‌فته تێپه‌ڕنه‌كات به‌مه‌رجێك ده‌ماوده‌م ئاگاداری وه‌زاره‌ت بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆو پاساوه‌كان.17- دانانی میكانیزمی پیاده‌كردنی سیسته‌می دڵنیایی جۆری و ته‌ندروستی و پێشخستنی ئه‌كادیمی به‌رده‌وام.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكی زانكۆ بسپێرێت.مادده‌ی پانزدهم: یه‌كه‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مه‌رجن بۆ سه‌رۆكی زانكۆ: 1- پێویسته هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا یان ئه‌و بڕوانامه‌ی هاوتایه بۆی و پله‌ی پرۆفیسۆر یان پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت.2- ناسراو بێت به كارامه‌یی زانستی و كارگێری.3- پێویسته به تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوبڕ حوكم نه‌درا بێت.4- پێویسته به‌ته‌واوی خۆی بۆ كاره‌كه‌ی ته‌رخان كردبێت و هیچ كارێكی تر نه‌كات.5- پێویسته بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌بێت به یه‌كێك له پسپۆڕییه‌كانی به‌ش یان لقه زانستیه‌كانی زانكۆ یان كۆلێژ.دووه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌م ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:1- سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و داواكردنی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نائاسایی و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی و نوێنه‌رایه‌تی كردنی زانكۆ له‌به‌رده‌م لایه‌نه فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كان و بۆی هه‌یه كه‌سێك راسپێرێت كه‌وا له‌به‌رده‌م ئه‌م لایه‌نانه نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ بكات.2- به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره زانستی و كارگێری و داراییه‌كانی زاننكۆ به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێڕه‌وو رێنماییه‌كان.3- واژووكردنی ئه‌و گرێبه‌ست و رێككه‌وتننامانه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ په‌سه‌ندیان ده‌كات.4- په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كانی لێژنه‌كانی تایبه‌ت به سڕینه‌وه‌و نرخاندن و بهكرێدان.5- كاندیدكردنی راگر‌و سه‌رۆكی به‌ش و لقه زانستیه‌كان.6- ناردنی كارمه‌ندانی زانكۆ بۆ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.7- راسپاردن به به‌دیاری به‌خشینی سامانه گوازراوه‌كان به زانكۆ‌و كۆلێژ‌و دامه‌زراوه زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان.سێیه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یاریده‌ده‌ره‌كانی و ڕاگرو سه‌رۆكی به‌شه‌كان بسپێرێت.لقی سێیهمئهنجومهنی كۆلێژماددهی شازده‌م:یه‌كه‌م: له كۆلێژ ئه‌نجومه‌نێك له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكده‌هێنرێت:1- راگری كۆلێژ سه‌رۆك.2- سه‌رۆكی به‌شه زانستیه‌كان ئه‌ندام.3- یاریده‌ده‌ری ڕاگر ئه‌ندام.4- نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراوی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه ئه‌ندام.5- نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراوی قوتابینا (ته‌نها له پرسه‌كانی قوتابیان ئاماده ده‌بێت) ئه‌ندام. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ له مانگێكدا دووجار كۆده‌بێته‌وه‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆی هه‌یه له كاتی پێویست داوایان بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی، وه ژماره‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی دێته‌كایه‌وه‌و بڕیار‌و راسپارده‌و پێشنیاره‌كان به زۆرینه‌ی ژماره ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێن و له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه پێشده‌خرێت كه‌وا سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵداوه.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كانی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له رێكه‌وتی به‌ستنی بۆ سه‌رۆكی زانكۆ به مه‌به‌ستی تێڕوانینی، به‌رزده‌كاته‌وه، و بڕیار‌و راسپارده‌و پێشنیازه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ له حاڵه‌تی نه‌بوونی ناڕه‌زایی له‌سه‌ریان له ماوه‌ی دوو هه‌فته له رێكه‌وتی تۆماركردنی له تۆماری هاتووه‌كانی (وارده) نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ، ئه‌وا به بڕیاردراوی هه‌ژمار ده‌كرێن.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:یه‌كه‌م: پێشنیاركردنی پلانی وه‌رگرتنی ساڵانه، و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن به‌گوێره‌ی به‌شه زانستیه‌كان و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنیان له دوای بڕیاردانیان.دووه‌م: پێشنیاركردنی هێنانه‌كایه‌ی به‌شی زانستی و لێكدان یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان.سێیه‌م: راسپاردن پلانی به‌شه‌كان یان لقه زانستیه‌كان ده‌رباره‌ی داواكردنی پرۆفیسۆره میوانه‌كان.چواره‌م: پێشنیاركردنی پلانی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن.پێنجه‌م: پێشنیاركردنی پلانی خوێندنی باڵا‌و پرۆگرامه‌كانی خوێندن.شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی میلاكاتی كۆلێژ.حه‌وته‌م: سه‌پاندنی سزا به‌رزه‌فتكارییه‌كان به‌سه‌ر قوتابیان به‌پێی رێنماییه په‌یڕه‌وكراوه‌كانی زانكۆ.هه‌شته‌م: پێشنیاركردنی پلانی په‌یوه‌ندیه رۆشنبیری و زانستیه‌كان له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانی.نۆیه‌م: راسپاردن به به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی به ده‌رچووان.ده‌یه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی راسپاردن به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌گوێره‌ی رێنمایی به‌رزكردنه‌وه زانستیه متمانه‌پێكراوه‌كان.یازدهم: ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ بۆی هه‌یه هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاته‌كانی به ڕاگر بسپێرێت.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: مه‌رجه كه‌وا ڕگری كۆلێژ:1- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت و به‌لای كه‌م پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت.2- ناسراو بێت به مه‌ندیی زانستی و كارامه‌یی كارگێڕی.3- پسپۆڕ بێت له یه‌كێك له پسپۆڕیه‌كانی به‌ش یان لقه زانستیه‌كانی زانكۆ یان كۆلێژ.4- پێویسته به تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوبڕ حوكم نه‌درابێت.دووه‌م: ڕاگری كۆلێژ ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات1- كاندیدكردنی یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی و سه‌رۆكی به‌ش و لقه زانستیه‌كانی كۆلێژ له نێوان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه كه له‌سه‌ر میلاكی هه‌میشه‌یی دامه‌زراون.2- به‌دواداچوونی بزاڤی خوێندن له كۆلێژ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانی و كاركردن له‌سه‌ر مه‌ندیكردنی به‌رده‌وامی حاڵه‌تی زانستی و هزری و په‌روه‌رده‌یی.3- په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌ش یان لقه زانستیه‌كان.4- ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له سه‌ر دابه‌شكردنی وانه‌كانی خوێندن و یه‌كه وه‌رزییه‌كانی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌و وانه‌بێژه‌كان.5- دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن وه‌ك ئامێری تاقیه‌گه‌یی و زانستی و په‌رتوكی خوێندن وه‌ی تر.6- په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی لێژنه پێكهاتووه‌كانی كۆلێژ.7- خه‌رجكردنی پاداشت.8- إیفاد كردنی كارمه‌ندانی كۆلێژ بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و راسپاردن به إیفاد كردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.سێیه‌م: ڕاگری كۆلێژ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی یان سه‌رۆكی به‌ش یان لقه‌كان بسپێرێت.چواره‌م: سه‌رۆكی به‌ش له‌و زانكۆیانه‌ی كه ته‌نها له به‌ش پێكدێن، ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕاگر پیاده ده‌كات.لقی چوارئهنجومهنی به‌ش یان لقماددهی نۆزده‌م:یه‌كه‌م: كۆلێژ له چه‌ند به‌شێك یان لقێكی زانستی پێكدێت و ده‌كرێت یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی و یه‌كه‌ی كارگێریش له‌خۆ بگرێت.دووه‌م: 1- به‌ش یان لقی زانستی بریتیه له یه‌كه‌ی زانستی بنه‌ڕه‌تی له خوێندنی زانكۆیی تایبه‌تدا كه‌وا ئه‌نجومه‌نی به‌ش یان لق و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و ژماره‌یه‌ك مامۆستا له‌خۆ ده‌گرێت كه نابێت له حه‌وت مامۆستا كه‌متربن به‌مه‌رجێك، به‌لای كه‌م، چواریان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرابن.2- سه‌رۆكی به‌ش و سه‌رۆكی لق به بڕیارێك له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ‌و به كاندیدكردنی له لایه‌ن ڕاگری كۆلێژه‌وه، داده‌مه‌زرێت، به مه‌رجێك پله‌ی زانستی له (مامۆستا) كه‌متر نه‌بێت و ئه‌ركه‌كانی له پێڕه‌وی ناوخۆ دیاری ده‌كرێت.سێیه‌م: ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه له زانكۆ حكومیه‌كان، پاش ته‌واوكردنی ڕاده‌ی یاسایی له زانكۆكه‌یداو به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی به‌ش و ڕاگرایه‌تی كۆلێژ، بۆی هه‌یه به سیفه‌تی وانه‌بێژی ده‌ره‌كی وانه‌بڵێته‌وه.چواره‌م: ده‌كرێت خزمه‌تی ئه‌و مامۆستا حكومیانه‌ی پسپۆڕیه‌كانیان ده‌گمه‌ن نیه، پاش ڕه‌زامه‌ندی زانكۆ‌و وه‌زاره‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، وه‌ك میلاك بۆ ئه‌م زانكۆیانه بخوازرێن، و زانكۆ تایبهتهكهش ئه‌و موچه‌و ته‌رخانكراوه‌كانی له یاسا‌و پێڕه‌وو رێنماییه‌كان ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ماوه‌ی خزمه‌تیان له‌م زانكۆیانه‌دا بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه و به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستی، بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی به‌ش یان لقی زانستی ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:1- راسپاردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌و وانه‌بێژ و هونه‌ری و داوه‌تكردنی پرۆفیسۆری زائر به‌و ئاسته‌ی كه‌وا به‌ش پێویستی پێیانه.2- بڕیاردانی پرۆژه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه زانستیانه‌ی كه‌وا له لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌ش یان لق پێشكه‌شكراون.3- راسپاردن به ده‌ستگرتنی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و گرینگی‌دان به توێژینه‌وه‌ی قوتابیان ودابینكردنی پێداویستیه‌كانی جێبه‌جێكردنیان.4- جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان كۆلێژ كه له لایه‌ن ڕاگره‌وه بۆی ڕه‌وانه‌كراوه.5- پێكهێنانی لێژنه‌ی زانستی و په‌روه‌رده‌یی به‌پێی پێداویستی به‌ش.6- به‌دواداچوونی پێشكه‌وتنه زانستی و ته‌كنیكیه‌كان و ئاراسته‌كردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه بۆ نوێكردن و پێشخستنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن.7- ساڵانه هه‌ڵسه‌نگاندنی باری زانستی به‌ش و كاركردن بۆ به‌هێزكردنی. ترصین8- پێشنیاركردنی پلانێك بۆ لێهاتووكردن و پێشخستنی میلاكاته زانستی و كارگێریه‌كان.شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی به‌ش یان لق بۆی هه‌یه هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكه‌كه‌ی راسپێرێت.لقی پێنجهمدهستهی وانهگوتنهوهماددهی بیسته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێت:1- پرۆفیسۆر.2- پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر.3- مامۆستا.4- مامۆستای یاریده‌ده‌ر.دووه‌م: ئه‌وانه‌ی له به‌ندی (یه‌كه‌م) ئه‌م مادده‌یه باسكراون، به‌پێی رێنمایی كه ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌ریده‌كات داده‌مه‌زرێن و پله‌ی زانستیان بهرزدهكرێنهوهو وترفیع ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:1- هاتنه‌دی مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه له زانكۆ حكومیه‌كان له‌و كه‌سه‌ی له‌م پۆستانه داده‌مه‌زرێت.2- متمانهپێكردنی رێساكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستی كارپێكراو له لایه‌ن زانكۆ حكومیه‌كانه‌وه.3- متمانهپێكردنی په‌یكه‌ری كاری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه كه له یاسای خزمه‌تی زانكۆیی به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:مامۆستا‌و كارمه‌ندانی زانكۆ تایبه‌تیه‌كان حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشین و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ركار له هه‌رێمدا به‌سه‌ریان پیاده ده‌كرێت.به‌شی پێنجهمكاروباره داراییهكانماددهی بیست و دووه‌م:یه‌كه‌م: دارایی زانكۆ یان كۆلێژ پێكدێت له:1- به‌شداریكردنی لایه‌نی دامه‌زرێنه‌ری.2- كرێی خوێندن.3- به‌خشش و به‌خشین و باربوو وه‌سیه‌ت پێكراوو وه‌قفكراوه‌كان.4- داهاتی چالاكیه توێژینه‌وه‌یی و راوێژكاریی و راهێنانه‌كیی و هی تر.دووه‌م: زانكۆ بۆی هه‌یه سامانه گوێزهرو ناگوێزه‌ره‌كانی به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئامانجه زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ده‌گونجێت، وه‌به‌ربهێنێت.سێیه‌م: زانكۆ تایبه‌ته‌كان رێژه‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كه‌ن كه نابێت له 20% پوختی قازانجه‌كیان كه‌متر بێت به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی خه‌رجیه‌كانی فراوانكردن و پێشخستنی چالاكی زانكۆ، وه‌ك توێژینه‌وه‌ی زانستی و بڵاوكردنه‌وه، و ڕاهێنان، و گۆنگره‌ی زانستی، و ناردنه‌ده‌ره‌وه بۆ مه‌به‌ستی زانستی إیفاد یان هه‌ر بوارێكی تر.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌و لێبوردنه باجكارانهی له یاسای وه‌به‌رهێنانی به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه به‌سه‌ر زانكۆ تایبه‌ته‌كان پیاده ده‌كرێت.دووه‌م: ئه‌و رێژه 20%ی كه‌وا له بڕگه (سێیه‌م)ی مادده (22)ی ئه‌م یاسایه ده‌قی له سه‌ر كراوه كه بۆ پێشخستنی زانكۆ ته‌رخان كراوه، له باج ده‌بوردرێت.مادده‌ی بیست و چواره‌م:ژمێره‌كانی زانكۆ، به‌پێی یاسا ڕه‌چاوكراوه‌كان، ملكه‌چی ووردبینیی دارایی ده‌بێت.به‌شی شهشهمحوكمه گشتیهكانماددهی بیست و پێنجه‌م:ئه‌و بڕوانامانه‌ی زانكۆ ده‌یبه‌خشێت به یه‌كسان هه‌ژمار ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕوانامانه‌ی زانكۆ‌و كۆلێژه حكومیه هاوشێوه‌كانی ده‌یانبه‌خشن به مه‌رجێك وه‌زاره‌ت په‌سه‌ندی بكات.مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م:یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی په‌ككه‌وتنی لایه‌نی دامه‌زرێنه‌ر له دابینكردنی پێداویستیه پێویسته دیاریكراوه‌كان له‌م یاسایه‌دا، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت، له دوای پێبه‌خشینی ماوه‌یه‌ك كه له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت، مافی هه‌یه زانكۆ له لایه‌نی دامه‌زرێنه‌ر جیابكاته‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ت، تا دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م لایه‌نه، كه به رێنمایی دیاری ده‌كرێت، به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گرن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه راسپارده بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزبكاته‌وه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی زانكۆ یان یه‌كێك له به‌شه‌كانی له دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی له كاتی سه‌لماندنی سه‌رپێچیكردنی بۆ مه‌رجه پێویسته‌كان، وه له حاڵه‌تی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئه‌وا وه‌زاره‌ت به‌پێی پێڕه‌وی ناوه‌خۆی تاوه‌كو ده‌رچوونی دوایین پۆله قوتابیه‌كانی، به‌ڕێوه‌بردنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، وه پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌ت قوتابیه‌كانی بۆ زانكۆ تایبه‌ته هاوشێوه‌كانی بگوازێته‌وه‌و سامانه گوێزهرو ناگوێزه‌ره‌كانی له دوای به‌جێگه‌یاندنی پابه‌ندیه‌كان و قه‌رزه‌كانی به‌گوێره‌ی یاسا ڕه‌چاوكراوه‌كان، پاكۆ ده‌كرێت.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:وه‌زاره‌ت تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به تێڕوانینی ئه‌و سكاڵایانه‌ی له سه‌ر زانكۆ تایبه‌ته‌كان به‌رزده‌كرێنه‌وه له گشت ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ستن به وه‌رگرتن و تاقیكردنه‌وه یان ئه‌و سزا به‌رزه‌فتانه‌ی به‌سه‌ر قوتابیان ده‌سه‌پێنرێن یان ته‌رقین قه‌ید كردنیان یان ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕین ده‌رباره‌ی به‌خشینی نازناوو بڕوانامه زانستیه‌كان.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:ته‌نها وه‌زاره‌ت تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به به‌خشینی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی هه‌ر زانكۆ یان لق یان نووسینگه‌یه‌كیان له هه‌رێمداو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌ت رێكاری یاسایی ده‌رباره‌یان ده‌گرێته‌به‌ر.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:یه‌كه‌م: زانكۆ تایبه‌تی و حكومیه‌كان بۆیان هه‌یه له بواری ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه زانستی و پراكتیزهكردنیان و ڕاهێنانی قوتابیان و گوڕینه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كان، له نێوایاندا هاریكاری یه‌كتری بكه‌ن.دووه‌م: زانكۆ تایبه‌ته‌كان بۆیان هه‌یه له ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی و پراكتیزه‌كانی و ڕاهێنانی قوتابیان پشت ببه‌ستێت به لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت له دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت.مادده‌ی سییه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه پێڕه‌وی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سی و دووه‌م: پێویسته له سه‌ر زانكۆ تایبه‌تیه ئێستاكانی هه‌رێم بارودۆخه‌كانیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێش ساڵی خوێندنی (2013-2014) بگونجێنن.مادده‌ی سی و سێیه‌م:ده‌رباره‌ی هه‌ر حاڵه‌تێك كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قی له سه‌ر نه‌هاتبێت ئه‌وا یاسا‌و پێڕه‌وو رێنماییه كارپێكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن، پیاده ده‌كرێن.مادده‌ی سی و چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایهلهپێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا زانستیه‌كان و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و به‌ده‌ستهێنانی پسپۆڕی له‌بواره جیاجیاكاندا له‌رێگای په‌ره‌پێدانی خزمه‌تی زانكۆیی له‌كه‌رتی تایبه‌تدا وڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی پێشبڕكێ له‌نێوان ناوه‌نده حكومییه‌كان و تایبه‌تییه ئه‌كادیمییه‌كان و هاندانی گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا و شاره‌زایی نوێی جیهانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و رێكخستنی یاساییانه‌ی كاروباری زانكۆ تایبه‌تیه‌كان ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2022 یاساى دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 10
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2022 یاساى دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (7)ی ڕۆژی 22/6/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ندكرد:یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2022 یاساى دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق مادده‌ی (1) بۆمەبەستى حوکمەکانى ئەم یاسایە، ئەم زاراوە و دەستەواژانەی خوارەوە ماناکانی بەرامبەریان دەگەیەنن:-یەکەم/ هەرێم: هەرێمى کوردستان ــ عێراق.دووەم/ ئەنجومەنى وەزیران: ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم.سێیەم/ دەستە: دەستەیەکى دڵنیاکەرەوەى زانستى متمانە بەخشینە بەدامەزراوەکان و پرۆگرامەکانى پەرەوەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێم، كە بە پێی ئەم یاسایە دامەزراوە، بۆ پاڵپشتى و هاریکاری هەردوو وەزارەتى پەرەوەردە و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و دامەزراوەکانى پەروەردەیی، بە ئامانجى دڵنیابوونەوە لە کواڵتیى پەرەوەردە و خوێندنى باڵا.چوارەم/ ئەنجومەن: ئەنجومەنى باڵاى دەستە.پێنجەم/ دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانى پەروەردە و خوێندنی باڵا: دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانى پەروەردە و خوێندنى باڵا سەر بە هەردوو وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵا و توێژنەوەى زانستى لە هەرێم و هەر دامەزراوەیەکى تری پەروەردەیی.شەشەم/ بڕوانامەى متمانەیى: بەخشینى متمانەیە بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنى باڵا، دوای دڵنیابوون لەوەى کە دامەزراوەکانى پەروەردە و خوێندن هەموو پێداویستى و پێوەرەکانى متمانە بەخشینیان جێبەجێ کردووە، لەلایەن دەستەوە دەدرێت.مادده‌ی (2) ئامانجەکانى ئەم یاسایە بریتین لە دڵنیابوونەوە لە:-یەکەم/ پاراستنى کوالێتى پەروەردە و خوێندنی باڵا، بە شێوەیەکى یەکسان بۆسەرجەم قوتابیان، لەڕێگەى داڕشتن و دروستکردنى کولتورى ڕۆشنبیری هەڵسەنگاندن و بەرەو پێشچوونى بەردەوام.دووەم/ بەرزکردنەوەى ئاستى پەرەوەردەیى وزانستی دامەزراوەکانى پەرەوەردە و خوێندنی باڵا. سێیەم/ بەدیهێنانى ئامانجە گشتییەکانى دامەزراوەکانى پەروەردە و خوێندنی باڵا، بە مەبەستی پێگەیاندنى نەوەیەکى بەرپرسیار و هۆشیار و بەرهەمدار.مادده‌ی (3) یەکەم/ دەستەیەک بەناوى (دەستەى متمانە بەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانى پەروەردە و خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستانى - عێراق) دادەمەزرێت و خاوەن کەسێتی مەعنەویى و سەربەخۆیى دارایی و کارگێڕى دەبێت .دووەم/ دەستە سەرۆکێکی دەبێت کە لەلایەن ئەنجومەنى باڵا دیاریدەکرێت، و بەرپرس دەبێت لە ئاڕاستەکردنى کارەکانى و گشت ئەو بابەتانەى پەیوەندیان بە ئەرکەکانى دەستە و سەرجەم کاروبارەکانیەوە هەیە.سێیەم/ دەستە لەم پێکهاتانەى خوارەوە پێک دێت، و لەلایەن سەرۆکى دەستەوە سەرپەرشتى دەکرێن:-بۆردى متمانە بەخشینى پەروەردەیى .بۆردى متمانە بەخشینى خوێندنى باڵا.فەرمانگەى یاسایی و کارگێڕی و دارایی.چوارەم/ پێکهاتەکانى بۆردى متمانە بەخشینى پەروەردەیی و بۆردى متمانە بەخشینى خوێندنى باڵا و فەرمانگەکانى دەستە و لقەکانى، و ئەرک دەسەڵاتەکانیان، بە پەیڕەوێکى ناوخۆ دیاری دەکرێن کە دەستە پێشنیاری دەکات و ئەنجومەنى باڵا پەسەندى دەکات.پێنجەم/ دەستە لەکاتى پێویستدا دەتوانێت بەڕێوەبەرایەتى و بەش و هۆبە بهێنتە کایەوە یان لێکیان بدات یان هەڵیانبوەشێنێتەوە .مادده‌ی (4)ئەرکەکانى دەستە بریتین لە:-یەکەم/ دانانى پێوەرى گونجاو بۆچەسپاندنى بنەماکانى متمانە بەخشین، بە جۆرێک هاوتەریب بێت لەگەڵ پێوەرە کارپێکراوە نێودەوڵەتییەکان کە دەستەبەرى نایابى ئەکادیمى و پەروەردەیى و ئەنجامەکانى کۆى پڕۆسەى خوێندن و فێربوون بکات .دووەم/ دڵنیابوون لەوەى کە دامەزراوەکانى پەروەردەیى و خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى پەیڕەوى پێوەر و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانى متمانە بەخشین لە پڕۆگرامەکانى خوێندن دەکەن، لەڕێگەى ڕێکخستنى میکانیزمەکانى پرۆسەى متمانە بەخشین و بەکارهێنانى ئامرازەکانى پێداچونەوەى هاوشێوە و چاودێریکردنیان.سێیەم/ پشتیوانیکردنى هەردوو وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دانانى سیاسەتى گشتى و پلان و پەرەپێدانى توانا مرۆییەکانى تایبەت بە پرۆسەى بەدەستهێنانى بڕوانامەى متمانەیى بۆ دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنى باڵا و پرۆگرامەکانى خوێندن، و فەراهەمکردن و بە دەستهێنانی بودجە و پشتوانی دارایى بۆ ئەو دامەزراوانە بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکانى بەدەستهێنانى ئەو بڕوانامەیە بەپێى پێوەرە کارپێکراوەکان .مادده‌ی (5)یەکەم/ ئەنجومەنى باڵا سەرپەرشتى دەستە دەکات، و پێوەر و سیاسەتى گونجاو بۆ متمانە بەخشین و ڕێسا و ڕێکسازییەکان بۆ جێبەجێبکردنیان، پەسەند دەکات. دووەم/ پێکهاتە و ئەرک و دەسەڵاتەکانى ئەم ئەنجومەنە بە پەیڕەوێک ڕێک دەخرێت، کە ئەنجومەنى وەزیران دەریدەکات.مادده‌ی (6)یەکەم/ دەستە بودجەیەکى تایبەتى لە ناو بودجەى گشتى هەرێمدا دەبێت.دووەم/ دەستە بۆى هەیە ببێتە خاوەنى مایەى گوێزراوە و نەگوێزراوە، و ئەنجامدانی گشت ئەو ڕەفتارە یاساییانەى بۆ هێنانەدى ئامانجەکانى پێویستن، لە نێویشیاندا ئەنجامدانى ئەو گرێبەستانەى کە تایبەتن بە بەدیهێنانى ئەرکەکانى دەستە، و قبوڵکردنى یارمەتى و بەخشین ودیارى.مادده‌ی (7)دامەزراوەکانى پێکهاتوو بەپێى ئەم یاسایە، جێگەى وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ناگرنەوە، لەو ئەرک و دەسەڵاتانەى لە یاساى تایبەتى ئەو وەزارەتانە بۆیان دەستنیشان کراوە.مادده‌ی (8)کار بە دەقى هیچ یاسا یان بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت.مادده‌ی (9)ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ دەکەن.مادده‌ی (10)ئەم یاسایە لە ڕیكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا، جێبەجێ دەكرێت. د.ڕێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنلەپێناو بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و ئەکادیمى دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانى پەروەدە و خوێندنی باڵا، و دەستەبەرکردنى کوالێتى خوێندن لە هەرێم، بە ئامانجى پێگەیاندنى نەوەیەکى بەرپرسیار و هۆشیار و بەرهەمدار، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2000 یاسای په‌یمانگه‌ی ئاماده‌كردنی پێشنوێژ وخوتبهخوێنانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئیسلاميی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 4
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2000 یاسای په‌یمانگه‌ی ئاماده‌كردنی پێشنوێژ وخوتبهخوێنانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئیسلاميی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 4
یاسای په‌یمانگه‌ی ئاماده‌كردنی پێشنوێژ وخوتبهخوێنانی وهزارهتیئهوقاف و كاروباری ئیسلاميی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهناوی خوای گەورە ومیهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 23مێژووی بڕیار: 30/10/2000 "بـڕیـار"پشت به‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتيمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (13)ی رۆژی (30/10/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، بەپێی حوكمی بڕگه (1)ی ماددەی (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی ماددەی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2000 یاسای په‌یمانگه‌ی ئاماده‌كردنی پێشنوێژ وخوتبهخوێنانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئیسلاميی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م: ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی ئاماده‌كردنی پێشنوێژ وخوتبه‌خوێنان، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئیسلامی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه، بڕوانامه‌ی دیپلۆمی له زانسته ئیسلامییه‌كاندا پێ ده‌درێ وبه (فرمانبه‌ری) پێشنوێژ وخوتبه‌خوێن یان به مامۆستا له قوتابخانه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئیسلامی دا دادمه‌زرێ و، مووچه‌كه‌شی به پێی یاسای كارپێكراوی كارگوزاری (الخدمه) ده‌ستنیشان ده‌كرێ.مادده‌ی دووه‌م:چۆنيەتی و ڕه‌وشی خوێندن له دامه‌زراندنی په‌یمانگه‌كه‌دا به پێڕۆ دیاری ده‌كرێ.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه بخاته كار.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قائیعی كوردستاندا ده‌خرێته كار و، حوكمه‌كانی ئه‌و په‌یمانگه‌یانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ئێستا له هه‌رێمدا هه‌ن. د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراقهۆكاره پێویستيهكانئهم یاسایه بۆ ئه‌وه یاساكاری كراوه كه پێشنوێژ وخوتبهخوێنانی له‌بار ومامۆستایانی لێهاتوو له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا ئاماده بكرێن....
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1997 یاسای به‌رابه‌ر كردنی بروانامه‌ی قوتابخانه ئایینیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به بڕوانامه‌ی قوتابخانه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده | 3
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1997 یاسای به‌رابه‌ر كردنی بروانامه‌ی قوتابخانه ئایینیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به بڕوانامه‌ی قوتابخانه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده | 3
یاسای به‌رابه‌ر كردنی بروانامه‌ی قوتابخانه ئایینیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به بڕوانامه‌ی قوتابخانه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی-عێراقژماره بڕیار: 34مێژووی بڕیار 26/11/1997بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 وه له‌سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كار‌و باری ئیسلامی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد له دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی 25/11/1997:یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1997 یاسای به‌رابه‌ر كردنی بروانامه‌ی قوتابخانه ئایینیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به بڕوانامه‌ی قوتابخانه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پهروهردهماددهی یه‌كه‌م:بروانامه‌ی خوێندنی هه‌ردوو قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی قوتابخانه ئاینییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی به‌رابه‌ر ده‌كرێ له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ی خوێندنی هه‌ردوو قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و قه‌تابخانه ئیسلامییه‌كانی (دواناوه‌ندی خوێندنی ئیسلامی) سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و وه‌رگرتن له كۆلێژی شه‌ریعه و به‌شی خوێندنی ئیسلامی له كۆلێژی ئاداب له زانكۆكانی هه‌رێم، دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاری گشتی به پێی یاسا ده‌بڕن.مادده‌ی دووه‌م:ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق...
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2014 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (10)ی ساڵی 2008 | 4
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2014 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (10)ی ساڵی 2008 | 4
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (19)ی رۆژی 24/12/2014 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2014 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (10)ی ساڵی 2008مادده‌ی (1): مادده‌ی (حه‌وته‌م) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له زانكۆ و ده‌سته و كولێژ و په‌یمانگا و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی حكومی و ناحكومی پێكدێن و ئه‌م ده‌زگایانه‌ی خوێندن به وه‌زاره‌ته‌وه ده‌لكێن: 1ـ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین/ هه‌ولێر.2ـ زانكۆی سلێمانی.3ـ زانكۆی دهۆك.4ـ زانكۆی كۆیه.5ـ زانكۆی سۆران.6ـ زانكۆی زاخۆ.7ـ زانكۆی راپه‌ڕین.8ـ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه.9ـ زانكۆی گه‌رمیان.10ـ زانكۆی چه‌رمۆ.11ـ زانكۆی كوردستان/ هه‌ولێر.12ـ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر.13ـ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.14ـ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك.15ـ ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان.16ـ ده‌سته‌ی كوردستان بۆ خوێندنه ستراتیجییه‌كان و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌كان.17ـ هه‌ر ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی حكومی كه هه‌یه یان دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌پێی پێوه‌ر و پله‌به‌ندیی زانستی ده‌سه‌ڵاتی پێدانی تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه به زانكۆكان له چوارچێوه‌ی رێنمایی تایبه‌ت. مادده‌ی (2):كار به هێچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی (3):پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (4):ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادقسەرۆکی پەرلەمانی کوردستانهۆیهكانی دهرچواندنبۆ بره‌ودان به ره‌وتی زانست و رێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌زگا و ناوه‌نده‌كان له چوارچێوه‌ی یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (10 )ی ساڵی 2008 یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 56
یاسای ژماره (10 )ی ساڵی 2008 یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 56
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردســـــتان ـ عێراق له دانیشــتنی ئاســــایی ژمـــاره (31)ی ڕۆژی 25/ 6/2008 یـــــدا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچواند:-یاسای ژماره (10 )ی ساڵی 2008 یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقبهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه :یه‌كه‌م : هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم.چواره‌م : وه‌زیر: وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم.پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم.شه‌شه‌م : خوێندنی باڵا: هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنی حكومی و نا حكومی دوای قۆناغی ئاماده‌یی. حه‌وته‌م : ئه‌نجومه‌نی كوردستانی: ئه‌نجومه‌نی كوردستانیی باڵا بۆ پسپوڕییه پزیشكیه‌كان له هه‌رێم.به‌شی دووهمئامانج و ئهركهكانماددهی دووه‌م :وه‌زاره‌ت هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه به‌دی بهێنێت: یه‌كه‌م : جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌كراوه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه په‌سندكراوه.دووه‌م : هێنانه‌دی كۆڕانگارییه‌كی چۆنایه‌تی و سازان له‌گه‌لأ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جیهانی له مه‌یدانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ئاستی پێویست له بواره‌كانی زانستی و هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجی دا.سێیه‌م : هینانه‌دی گونجان و پێگه‌یشتن له نێوان خوێندنی باڵا و پێداویستیه‌كانی هه‌رێم له كادیری زانستی وهونه‌ریی شیاوه‌وه.چواره‌م : كاركردن له پێناوی هێنانه‌دی هاوسه‌نگی له نێوان پێشكه‌وتنی زانسته نه‌زه‌رییه‌كان و ئه‌وه‌ی پێویسته له ڕووی فراوان كردن و په‌ره‌پێدان له تاقیكردنه‌وه و كاركردنی پراكتیكی وتاقیگه‌ییه‌وه.پێنجه‌م : دابین كردنی پاراستنی (حصانه) زانستی بۆ بیرمه‌ندان و تۆیژه‌ران وداهێنه‌ران و نرخاندنی ئه‌ركه زانستیه‌كه‌یان و هاندانی ده‌ست پڕژانی زانستی (التفرغ العلمی) به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ به شێوه‌یه‌ك كه پشت به بیركردنه‌وه‌ی ئازاد و كاركردنی به‌رده‌وام بۆ به‌دیهێنانی كومه‌ڵگایه‌كی ئازاد و گه‌شه‌دار ببه‌ستێ. شه‌شه‌م: هاندانی خوێندن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و پشتگیریی كردنیان و به‌رزكردنه‌وه‌یان و فراوانكردنی پسپۆڕایه‌تی هونه‌ریی و ته‌كنۆلۆژی به جۆرێك كه له‌گه‌لأ پێداویستیه‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ماددی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری ورۆشنبیریی وفیكری له هه‌رێمدا بگونجێ.حه‌وته‌م: وه‌به‌رهێنانی توانا و به‌هه‌ره زانستیه‌كان وسوود وه‌رگرتن له رێگا‌و شێواز و هۆیه زانستیه‌كانی هاوچه‌رخ بۆ رۆیشتن له‌گه‌لأ پێشكه‌وتنی زانستی و ته‌كنۆلۆجی له جیهاندا.هه‌شته‌م: هاندانی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای ئه‌هلی له هه‌رێمدا.نۆیه‌م: پاراستنی كه له پووری گه‌لی كوردستان و گه‌شه‌پێدانی و گرنگی دان به مێژوو و به‌هاكانی و ده‌رخستنی شوێنه‌واره شارستانیه‌كانی و گرنگی دان به رۆشنبیریی گشتی و به‌هێزكردنی ئینتیمای نیشتمانی.ده‌یه‌م: گه‌شه‌پێدانی شاره‌زایی ئه‌وانه‌ی كه به‌لانی كه‌م زمانێكی بیانی ده‌خوێنن له مه‌یدانی پسپۆڕییه‌كه‌یان و كارایی شیاویان پێ بدرێ بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیا.یازدهم: بنیاتنانی تیشكۆیه‌كی زانستی (نواه علمیه)ی ته‌كنیكی نیشتمانی.دوازدهم: كاركردن له پێناوی كردنی زمانی كوردی به زمانی فێركردن و خوێندن له قۆناعه‌كانی خوێندنی باڵا له زانسته مرۆییه‌كاندا وهاندانی وه‌رگێڕان و دانان و چاپه‌مه‌نییه زانستی ورۆشنبیریی و ئه‌كادیمییه‌كان بۆ زمانی كوردی.مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زاره‌ت به دیهێنانی ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: دانانی ستراتیجییه‌ت و پلان بۆ گه‌شه‌پێدان به خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی به پێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم دایده‌نێ.دووه‌م: دانان و په‌سندكردنی پلانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندنی بزووتنه‌وه‌ی دانان و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێڕان له زانكۆكان و ده‌زگا زانستیه‌كانی دیی دا.سێیه‌م: دانانی پلانی پێویست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی كادیری فێركردن له مه‌یدانی خوێندنی باڵا، به هۆی ئاماده‌كردنی مامۆستاكانی زانكۆ و شاره‌زای پسپۆڕ له رۆڵه‌كانی هه‌رێم و چاودێركردنی زانا و بیرمه‌ندان و گرنگی دان به توێژینه‌وه‌ی زانستی و چاودێری كردنی به‌هره‌ی داهێنان و دۆزینه‌وه و هاندانی وپشتگیریی كردنی وكاركردن له پێناو فه‌راهه‌مكردنی پێویستیه هونه‌ری و ماددیی ومه‌عنه‌وییه‌كان كه یاریده‌ی توێژه‌ران و داهینه‌ران ده‌ده‌ن بۆ به‌دواداچوونی كاره زانستیه‌كانیان به متمانه و دڵنیاییه‌وه.چواره‌م: داننان به ده‌زگا زانكۆیی و زانستیه نا عیراقیه‌كان و په‌سه‌ندكردنی بنچینه‌كانی هاوتایی بۆ پله‌و بڕوانامه زانستیه‌كانیان.پێنجه‌م: پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆی حكومی و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان یاخود لێكدان و لێك جیاكردنه‌وه یان یاخود گواستنه‌وه‌یان له ناو هه‌رێمدا.شه‌شه‌م: ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له سه‌ركردنه‌وه‌ی كۆلێج و په‌یمانگای نوێ له هه‌رێمدا یان كه‌رتكردنیان یان لێكدانی ئه‌وانه‌ی هه‌نه له‌گه‌لأ یه‌كدا.حه‌وته‌م: پشتگیریی كردنی هاوكاری و ئاڵوگۆڕكردنی رۆشنبیریی و زانستی له‌گه‌لأ زانكۆ و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.هه‌شته‌م: چاودێری كردنی ئه‌وانه‌ی دێن بۆ هه‌رێمی كوردستان یان لێی ده‌رده‌چن له قوتابی ومامۆستا و توێژه‌ر و دابین كردنی پێویستییه زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان وهاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خاوه‌ن كه فائه‌ته‌كانی نیشتمانی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.نۆیه‌م: پێشنیازكردنی پرۆژه‌ی یاسا‌و ئه‌و پێڕه‌وانه‌ی كه به خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیه‌وه په‌یوه‌ستن.ده‌یه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی گشتی بۆ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی.یازدهم: هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌زگاكانی خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و دانانی میكانیزمێك بۆ چاكسازییه پێویسته‌كان له لایه‌ن خودی ده‌زگای خوێندنه‌كه‌وه.دوازدهم: به دواداچوونی كاری ده‌زگاكانی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی به شێوه‌یه‌ك ئاستی زانستی به پێی به‌رزه‌فت و پێوه‌ری جیهانی به‌كار هاتوو بپارێزێ و رێكاری پێویست بۆ دابین كردنی بگرێته به‌ر.سێزده‌م: ئاڵوگۆڕكردنی زانایان و بیرمه‌ندان وئه‌وانه‌ی ده‌رس ده‌ڵێنه‌وه له‌گه‌لأ زانكۆكان و ده‌زگا زانستییه عیراقی وبیانیه‌كان وئینتیدابكردنیان.چوارده‌م: كاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی كورسی خوێندن بۆ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ خوێندنی باڵا له ده‌ره‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.به‌شی سێیهمپێكهاته و دهسهڵاتهكانماددهی چواره‌م :یه‌كه‌م: وه‌زیر : سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی و، له‌وه‌وه هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌ك ده‌رده‌چن له باره‌ی هه‌ر شتێكی په‌یوه‌ندیی به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و ده‌سته‌ڵات و هه‌موو كاروبارێكی هونه‌ریی و دارایی وكارگێڕی و ریكخستنه‌وه هه‌بێ به پێی حوكمه‌كانی یاسا و به‌رپرسیشه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت یان به‌ڕێوه به‌ره‌گشتیه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی به شیاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات:پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆ و ده‌سته‌كان له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌ن.پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكه‌كانی زانكۆ وده‌سته‌كان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی راگر و یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆكان و ده‌سته‌كان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی زانكۆ یاخود ده‌سته و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.پێدانی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی زانكۆ و كۆلێج و په‌یمانگا به‌رزه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی نا حكوومی به پێی یاسا و رێنمایی و به‌رزه‌فته‌كان.ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی خوێندنی باڵا له هه‌رێم و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌ت و پێكهاته و ده‌زگاكانی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.خه‌رج كردنی كرێ و ده‌رماڵه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه و پێدانی و یاداشت به كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و غه‌یری كارمه‌ندانی له‌وانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن به پێی ئه‌م یاسایه.راگرتنی خوێندن له زانكۆكان یا كۆلێجه‌كان یاخود په‌یمانگا حكومی و ئه‌هلیه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك له ده رۆژ زیاتر نه‌بێ.په‌سندكردنی كۆنووسی ئه‌نجومه‌نه‌كانی زانكۆ و ده‌سته حكومیه‌كان و ئاگاداربوون له كۆنووسی دانیشته‌كانی زانكۆ نا حكومیه‌كان. به‌دواداچوونی پلانه پێویسته‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندانی بزووتنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێڕان له ده‌زگاكانی خوێندنی باڵادا. ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس و تنه‌وه له سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت ده‌رماڵه‌ی ده‌سپه‌رژاوی زانكۆ ده‌یانگرێته‌وه. ره‌زامه‌ندنی ده‌ربڕین له‌سه‌ر نێردراو و زه‌ماله و مۆڵه‌تی خوێندن و ئیعاره و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی عیراق.دووه‌م: ئه‌مانه به وه‌زیره‌وه ده‌لكێن:نووسینگه‌ی وه‌زیر، فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.سكرتارییه‌ت.به‌شی راگه‌یاندن.به‌شی وردبینی و چاودێری دارایی.به‌شی یاسایی.نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌بڕدنی پرۆژه زانستیه‌كان.سێیه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت:یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات بۆ ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كاروباره كاگێڕیی و دارایی و رێكخستنه‌كان له چوار چێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی داوه، به مه‌رجێك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوكتۆرا بێت و پایه‌ی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ وشاره‌زایی و خزمه‌تی زانكۆیی له پازده سالأكه‌متر نه‌بێ.نووسینگه‌ی بریكار فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێ.چواره‌م: ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و بیمه‌ی چۆنیه‌تی(QA)ئه‌ركی لێكۆلێنه‌وه له باشی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی زانكۆ و ده‌سته‌كان و راده‌ی ره‌وایه‌تی هه‌ڵس وكه‌وت و گونجانیان له‌گه‌لأ یاساكارییه كار پێكراوه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا به پایه‌ی به‌لانی كه‌م پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێ و شاره‌زایی له كاروباری زانستی و كارگیریی دا هه‌بێ كه له پازده سالأ كه‌متر نه‌بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی پسپۆڕ یاریده‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌ركه‌كانی به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.پێنجه‌م: راوێژكاران: وه‌زیر چوار راوێژكاری ده‌بێ به پله‌ی تایبه‌تی بۆ هه‌ریه‌ك له كاروباره‌كانی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنی ته‌كنیكی و خوێندنی پزیشكی، به‌مه‌رجێك پله‌ی زانستی‌یان له پروفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و خزمه‌تی زانكۆییان له (20) بیست سالأ كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی شیاوه‌ییه‌كی ته‌واو بن. شه‌شه‌م: سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـفهرمانگهی كارگێڕیی ودارایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بێ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوكتورا بێ و وا به‌په‌سند ده‌زانرێ كه پسپۆڕبێ له به‌ڕێوه‌بردن یان یاسا هه‌بێ و، خزمه‌ت و شیاوی و شاره‌زایی كارگێڕی ته‌واوی هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه و پلاندانان و به‌دواداچوون: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به پایه‌ی به‌لانی كه‌م پروفیسۆری یاریده‌ر بێ وخزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر بێت و خزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازیاری و پرۆژه‌كان: ئه‌ندازیارێكی راوێژكاری به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه شاره‌زایی له پازده ساڵ كه‌متر نه‌بێ و ئاماده‌كردن و وردبینی دیزاین و كه‌شفه ئه‌ندازیارییه‌كانی بیناكانی وه‌زاره‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ.مادده‌ی پێنجه‌م : یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌نێك له دیوانی وه‌زاره‌ت داده‌مه‌زرێ پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی) وله‌مانه پێكدێ:1- وه‌زیر : سه‌رۆكه.2- بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه وله كاتی نه هاتنی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.3- سه‌رۆكه‌كانی زانكۆ حكومی و ده‌سته‌كان: ئه‌ندامن.4- سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی وبیمه‌ی چۆنایه‌تی: ئه‌ندامه.5- راوێژكاران : ئه‌ندامن و بۆیان هه‌یه به‌شداریی له و تووێژه‌كاندا بكه‌ن و رای خۆیان ده‌ربڕن بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ.6- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه نوێنه‌ری هه‌ر لایه‌نێكی حكومی و نا حكومی له‌وانه‌ی شاره‌زایی و پسپۆڕییان هه‌یه له كاتی پێویستدا بانگهێشت بكات.دووه‌م : سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌ن: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی ماجستێری هه‌بێ و به‌رپرس ده‌بێ له تۆماركردنی كۆنووسی دانیشتنه‌كان و گشتاندن و به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنیان. سێیه‌م : ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌به‌سترێ و مانگێ جارێك به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كۆده‌بێته‌وه و وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی سازدانی به شێوه‌ی نا ئاسایی بكات هه‌ر كاتێ پێویستی كرد و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده بووه‌كان وه‌رده‌گیرێن و ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان وه‌كو یه‌ك بوون ئه‌و لایه‌نه په‌سندده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه.چواره‌م : ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌ما گشتیه‌كان بۆ وه‌رگرتن له خوێندنی به‌رایی و باڵا له زانكۆكان و ده‌سته حكومی یه‌كان و خوێندنی ئه‌هلی.داننان به زانكۆكان و ده‌زگا زانستیه نا عیراقیه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی هاوسه‌نگی بۆ پله‌و بڕوانامه زانستیه‌كانیان.بڕیاردان له‌سه‌ر پله‌و نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی كه له‌لایه‌نێكی حكومی ونا حكومی له هه‌رێم دراون و دانانی مه‌رجه‌كانی پێدانیان.راسپاردنی بنیات نانی زانكۆكان و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی راهێنانی ئه‌هلی له بواری خوێندنی باڵا به پێی یاسا و رێنماییه‌كان له هه‌رێم.بریاڕدان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆلێج و په‌یمانگاكان.بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌كانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ په‌ره‌پێدانی كارگیریی و زانستی و ته‌كنیكی و كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی خوێندن و ئه‌و یاساكارییانه‌ی په‌یوه‌ستن به خوێندنی باڵا‌و پێڕه‌وه‌كانی خوێندنه‌وه.پێشنیازكردنی پرۆژه‌ی یاسا و پێره‌وی په‌یوه‌ندیدار به خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.پێداچوونه‌وه‌ی ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان و پێشنیازكردنی هه‌مواركردنی یا به‌یه‌ككردنیان یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان.په‌سندكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه رۆشنبیریی و زانستی و ته‌كنیكیانه‌ی كه ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت له‌گه‌لأ هاوتاكانی له ده‌زگا بیانیه‌كانی فێركردندا ده‌یبه‌ستێ.مادده‌ی شه‌شه‌م :یه‌كه‌م : له هه‌ریه‌ك له سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیدا سندووقێك بۆ خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێ و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی ده‌بێ (سه‌ر به خۆیی دارایی وكارگێریی وشیاوی یاسایی) و داهاته‌كانی له‌مانه پێكدێن.رێژه‌ی (10%) له قازانجه‌كان:خوێندنی ئێواران.نوسینگه‌كانی خزمه‌تگوزاری زانستی و راوێژكاریی.كرێی پشكنینه‌كانی تاقیگه‌یی و توێژینه‌وه زانستیه‌كان.ئه‌و ره‌سمانه‌ی كه له زانكۆ و كۆلێجه و په‌یمانگا نا حكومیه‌كان وه‌رده‌گیرێن.به‌خشین و به‌خشش و پیتاك و وه‌قف كردن و باربوو (ئیكتیتاب) به پێی یاساكارییه په‌یڕه‌و كراوه‌كان.زانكۆی سه‌لاحه‌دین/ هه‌ولێر.دووه‌م : ئه‌و داهاتانه‌ی كه به‌ده‌ست دێن به‌ڕێژه‌ی(50%) بۆ مه‌به‌سته‌كانی هاندانی كارمه‌ندان خه‌رج ده‌كرێ و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ش بۆ مه‌به‌ستی چاككردن (صیانه) و چاره‌سه‌ركردنی خنكاندنه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی خوێندن و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له وه‌زاره‌تدا ته‌رخان ده‌كرێ.سێیه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی سندووقه‌كه ئه‌نجومه‌نێك ده‌یگرێته ئه‌ستۆ.به‌شی چوارهمدهزگاكانی خوێندنی باڵاماددهی حه‌وته‌م :یه‌كه‌م : ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له زانكۆ و ده‌سته و كۆلێج و په‌یمانگا و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه حكومی و نا حكومیانه پێكدێن و ئه‌م ده‌زگایانه‌ی خوێندن به وه‌زاره‌ته‌وه ده‌لكێن:زانكۆی سلێمانی.زانكۆی دهۆك.زانكۆی كۆیه.زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی.ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستانی بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كان.ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی هه‌ولێر/ سلێمانی.ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ خوێندنه ستراتیجیه‌كان و توێژینه‌وه زانستیه‌كان.هه‌ر ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی حكومی كه هه‌نه یان دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه له نوێ داده‌مه‌زرێن.دووه‌م :زانكۆی كوردستان (كه به پێی فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره(3915)ی رۆژی 4/2/2006 دامه‌زراوه و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی ده‌پارێزێ).به‌شی پێنجهمزانكۆكانماددهی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: زانكۆ حه‌ره‌مێكی ئارام پارێزراوه و سه‌نته‌رێكی هزری وشارستانییه و ئه‌قلأ له كه‌ش و هه‌واكه‌یدا گه‌شه‌ده‌كات و توانای داهێنان ودۆزینه‌وه تیایدا به‌رز ده‌بێته‌وه و نابێ ده‌ست له كاروباری وه‌ربدرێ مه‌گه‌ر یاسا رێگه‌بدات و به‌ر پرسیارێتی راسته و خۆی له ئه‌ستۆدایه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون. بۆیه پێویسته به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له هه‌موو لایه‌نێكی زانیاریی مرۆڤایه‌تی و زانستی و واقیعی پێویستیه نوێكان ئه‌نجام بدات كه له‌گه‌لأ پێشكه‌وتنی ته‌كنولۆجی له جیهاندا و پێویستیه‌كانیدا بگونجێ تاكو ئه‌و بۆ شاییه زانستی و ته‌كنیكیه‌ی له نێوان خۆمان و ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كاندا هه‌یه ته‌سك بكرێته‌وه و له‌گه‌لأ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی زانستی بڕۆین، له‌گه‌لأ ره‌چاو كردنی تایبه‌تمه‌ندیی كۆمه‌ڵگای كوردستانی.دووه‌م: زانكۆ و كۆلێج و ئه‌و په‌یمانگایانه‌ی پێوه‌یه‌وه لكاون كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییان هه‌یه (سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگیریی و شیاوی یاسایی) بۆ به دیهێنانی ئامانجه‌كانی وئه‌نجومه‌نێك كاروباره‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌بات.سێیه‌م: زانكۆ له كۆلێجی ئه‌كادیمی و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و كۆلێج و په‌یمانگای ته‌كنیكی له بواری خوێندنی ته‌كنیكی دوای خوێندنی دواناوه‌ندیی و هاوشانه‌كه‌ی پێكدێ، له‌گه‌لأ هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی تر به پێی پێویست له رووی زانیاری تیۆری پراكتیكه‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م:سه‌رۆكی زانكۆ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی چوار سالأ داده‌مه‌زرێ وقابیلی درێژ كردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار و به پله‌ی تایبه‌تی ده‌بێ و به پێی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه:ـیهكهم: بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ.دووه‌م: به‌لانی كه‌م پایه‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری هه‌بێت.سێیه‌م: خزمه‌تی له (10) ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.چواره‌م: خاوه‌ن توانا و شیاوی كارگێڕیی و شاره‌زایی و ده‌ست پاكی و ئه‌مانه‌تی زانستی بێت له كاركردندا.مادده‌ی ده‌یه‌م : سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه به‌كاردێنێ:یه‌كه‌م : سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌كات و بانگهێشتی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نا ئاسایی و بڕیاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ له‌به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نه‌كاندا ده‌كات.دووه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری زانستی وكارگێڕیی و دارایی زانكۆ به پێی حوكمی یاسا و پێره‌وه په‌یوه‌ندیداره‌كان.سێیه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌موالی گوێزراوه و نه گوێزراوه به پێی یاسا و په‌یره‌و و رێنماییه جێبه‌جێ كراوه‌كان.چواره‌م : له‌گه‌لأ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گرتنه‌وه و هونه‌ریی بیانییاندا گرێبه‌ست مۆرده‌كا.پێنجه‌م: ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر به ئیفاد ناردن و خواستنه‌وه (اعاره) و مۆڵه‌تی خوێندنی له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یان په‌یمانگا پێشان ده‌دات.شه‌شه‌م: دامه‌زراندنی سه‌رۆكی به‌شه‌كان ولقه‌كان و یاریده‌ده‌رانی راگره‌كان له كۆلێج و په‌یمانگاكان له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵاوتنیان له لایه‌ن ڕاگره‌وه.حه‌وته‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خزمه‌تی زانكۆیی.هه‌شته‌م: پاڵاوتنی راگره‌كان و یاریده‌ره‌كانیان.نۆیه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی به راگر و یاریده‌ده‌ره‌كان یان ئه‌وه‌ی به شیاویان ده‌زانێ بدات.مادده‌ی یازدهم :سه‌رۆكی زانكۆ سێ یاریده‌ده‌ری ده‌بێ بۆ هه‌ریه‌ك له كاروباری كارگێریی و دارایی، كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و كاروباری قوتابییان و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دوای پاڵاتنیان له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێن به پێی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه:بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ.به پایه‌ی به‌لانی كه‌م پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێ.ماوه‌ی به‌لانی كه‌م (10) ده سالأ خزمه‌تی زانكۆیی هه‌بێ.مادده‌ی دوازدهم :زانكۆ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ كه ده‌سته‌ی زانستی و كارگێریی باڵایه‌تێیدا و له‌مانه پێكدێ:یه‌كه‌م : سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆكه.دووه‌م : یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندامن.سێیه‌م : ڕاگره‌كان ئه‌ندامن.چواره‌م : ئه‌ندامێك له ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه‌ی زانكۆ و له غه‌یری كارگێرییه‌كان و به پایه‌یه‌كی زانستی له مامۆستا كه‌متر نه‌بێ و له لایه‌نیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێردری كه له دوو سالأ كه‌متر نه‌بێ ئه‌ندام.پێنجه‌م : به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌ندام.شه‌شه‌م : نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێك له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌خرێته سه‌ر ئه‌نجومه‌نی خوێندنی ته‌كنیكی له‌وانه‌ی كه به‌لانی كه‌م له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بن و له هه‌ڵبژاردنیاندا شاره‌زایی وپسپۆڕیی ره‌چاو ده‌كرێ و ئه‌ندامه‌تیان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه.حه‌وته‌م: نوێنه‌ری قوتابیان له‌سه‌ر ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌یه، ئاماده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌بێ.مادده‌ی سێزده‌م :ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: پسپۆڕییه زانستیه‌كان:1ـ ئاماده‌كردن و جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كانی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی به‌رایی له كۆلێجه‌كان و ئاماده‌كردنی پلانی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی باڵا.2ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆلێج و سه‌نته‌ره زانستییه‌كانی په‌یوه‌ست پێیه‌وه.3ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانێك بۆ فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن.بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی كردنه‌وه‌ی به‌ش ولقه‌كانی سه‌نته‌ری زانستی.بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی خوێندنی باڵا.به‌خشینی پله‌ی زانستی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گرتنه‌وه.به‌دواداچوونی به‌رنامه‌كانی خوێندن.پێشنیازكردنی به‌رنامه‌ی خوێندن و گۆڕانكاریی كردن تێیدا بۆ پته‌وكردنی باری زانستی و پێشكه‌ش كردنی به وه‌زاره‌ت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری.وه‌ستاندنی خوێندن به یه‌كجاری یان به‌شێكی بۆ ماوه‌یه‌ك له 6 رۆژ زیاتر نه‌بێ.دانانی میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانی وه‌زاره‌ت و ستراتیجیه‌ته‌كه‌ی.هه‌ڵسه‌نگاندنی كار و باشیی ده‌زگاكانی.پێدانی بڕوانامه‌ی زانستی.دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه كارگێڕییه‌كان:بڕیاردان له‌سه‌ر پڵانه‌كانی په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه دوو قۆڵیه‌كان له‌گه‌لأ زانكۆ و ده‌زگا زانستیه‌كانی كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن و جێبه‌جێ كردنیان.جێبه‌جێ كردنی پلانی ئاماده‌كردنی میلاكی زانستی و هونه‌ری وكارگێریی كۆلێج و سه‌نته‌ره زانستییه‌كان.دامه‌زراندنی مامۆستای وانه بێژ‌و هونه‌ریی وكارگیریی به پێی میلاك و بوونی پله.سێیه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه داراییه‌كان:ئاماده‌كردنی پلانی بودجه‌ی ساڵانه وپلانی وه‌به‌رهێنان.په‌سندكردنی بڕیاری لیژنه تایبه‌ته‌كان به كوژاندنه‌وه‌و نرخدانان و بهكرێگرتن وفروشتنی ئه‌موالی گوێزراوه و نه گوێزراوه‌ی زانكۆ.بڕیاردان له‌سه‌ر ژمێریاریی كۆتایی.چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بداته سه‌رۆكی زانكۆ.مادده‌ی چوارده‌م :راگری كولێج یا په‌یمانگا:ـیهكهم: ئه‌وه‌ی به ڕاگری كۆلێژ داده‌مه‌زرێ ده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دوكتۆرا بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پروفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (10) ده سالأ كه‌متر نه‌بێت و به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ماوه‌ی چوار سالأ و له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی زانكۆوه داده‌مه‌زرێ.دووه‌م: ئه‌وه‌ی به راگری په‌یمانگا داده‌مه‌زرێ ده‌بێ به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی ماسته‌ری هه‌بێ به پله‌ی مامۆستا (مدرس) بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (10) سالأ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ماوه‌ی چوار و له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ. سێیه‌م: ڕاگر، یارمه‌تیده‌رێكی بۆ كاروباری كاگێڕیی و قوتابیان ده‌بێ، به مه‌رجێك ده‌بێ به پله‌یه‌كی زانستی بێ له مامۆستا (مدرس) كه‌متر نه‌بێ و به‌بڕیاری سه‌رۆكی ده‌سته و له‌سه‌ر راسپارده‌ی ڕاگر داده‌مه‌زرێ و ده‌شكرێ هه‌ر كاتی پێویستی كرد یارمه‌تیده‌رێكی دیكه‌ی بۆ زیاد بكرێ. مادده‌ی پازده‌م:راگر ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م : تایبه‌تمه‌ندییه زانستیه‌كان:به‌دواداچوونی رێكخستنی خوێندنی به‌رایی و باڵا و كاركردن له پێناوی به‌هێزكردنی بارودۆخی په‌روه‌رده‌یی وزانستی دا.په‌سندكردنی راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ش ولقه‌كان.ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن و یه‌كه‌كانی وه‌رزی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته ده‌رس گوتنه‌وه و وانه بێ‌ژان (محاچرین) و دامه‌زراندنی لیژنه‌كانی گفتوگۆكردنی نامه‌كان و دیاری كردنی كاته‌كانیان.پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێڕه‌و و رێنماییانی كه له‌باره‌ی رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌یی و بڕیاره‌كانی لایه‌نه باڵاكانه‌وه ده‌رچوون.دووه‌م : تایبه‌تمه‌ندییه كارگیڕیی و داراییه‌كان:پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێڕه‌و و رێنماییانه‌ی به كاروباری كاگێڕیی و داراییه‌وه په‌یوه‌ستن.ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌و لیژنانه‌ی كه له كۆلێج و په‌یمانگاكان پێكهاتوون.تۆماركردنی قوتابییان بۆ خوێندنی به‌رایی و باڵا.ره‌زامه‌ندیی ده‌ربرین له‌سه‌ر كڕینی كه‌ل وپه‌له‌كانی تاقیگه و پێداویستیه‌كانی دیكه له گۆڤار وكتێب وهاوردنیان.ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاداشت بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆن، له‌باره‌ی مه‌شق و ده‌رس گرتنه‌وه و سه‌رپه‌رشتی كردنی نامه‌كان و به‌شداری كردن له لیژنه‌ی ئه‌زموونه‌كانی گشتگر و لیژنه‌كانی گفتوگۆكردن به پێی یاسا به‌ركاره‌كان.راسپێری بۆ گۆڕینی ناونیشانی ته‌كنیكاران و كارگێڕان له چوارچێوه‌ی میلاكی كۆلیج یان په‌یمانگا به گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا و پێره‌و و رێنماییه‌كان.راسپێری بۆ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندان له ته‌كنیكاران و كار گێڕان و دابه‌شكردنیان به سه‌ر كۆلێج و په‌یمانگا وفه‌رمانگه‌كانی زانكۆدا.سێیه‌م : راگر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی زانستی و كارگێڕیی و دارایی خۆی به سه‌رۆكی به‌شه‌كان و یاریده‌ده‌رانی بسپێرێ.مادده‌ی شازده‌م:كولێج یان په‌یمانگا ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ و ئه‌ویش ده‌سته‌ی زانستی و كارگێڕی و داراییه‌كه‌یه‌تی و له‌مانه پێكدێ:یه‌كه‌م: ڕاگر: سه‌رۆكه.دووه‌م: سه‌رۆكه‌كانی به‌شه‌كان یان لقه زانستیه‌كان : ئه‌ندامن.سێیه‌م : یاریده‌ده‌ری راگر: ئه‌ندامه.چواره‌م : نوێنه‌ری ئه‌وانه‌ی ده‌رس ده‌ڵێنه‌وه له كۆلیج یان په‌یمانگا و به پایه‌یه‌كی زانستی كه له مامۆستا(مدرس) كه‌متر نه‌بێ، ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵیده‌بژێرێ كه له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێ: ئه‌ندامه .پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یان په‌یمانگا بۆی هه‌یه ئه‌ندامێكی تر له یه‌ك له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌مان پسپۆری بۆ خۆی و زیاد بكات.شه‌شه‌م : نوێنه‌ری قوتابییان بۆ كاروبارێك كه په‌یوه‌ندیی پێیانه‌وه هه‌بێ ئاماده‌ی ئه‌نجومه‌نی كولێج یا په‌یمانگا ده‌بێ.مادده‌ی حه‌ڤده‌م :ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یا په‌یمانگا ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـیهكهم : تایبه‌تمه‌ندییه زانستییه‌كان:1ـ دانانی پلانی وه‌رگرتن(قبول) بۆ خوێندنه به‌راییه‌كان و پێشنیازكردنی دانانی پلانه‌كانی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی باڵا به پێی به‌ش یان لقی زانستی و مه‌رجی تایبه‌ت پێی و به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی.2ـ دانانی پلانی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن.3ـ دانانی پلان بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و سه‌نته‌ره‌كانی زانستی و پێشنیازكردنی دامه‌زراندنیان یان لێكدانیان یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان و دابه‌شكردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندندا.4ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی به‌شه زانستیه‌كان سه‌باره‌ت به‌بانگهێشتنی مامۆستایانی میوان.5ـ بڕیاردان له‌سه‌ر ناونیشانی نامه‌كانی زانكۆ و ناونانی لیژنه‌كانی ئه‌زموونی گشتگر و سه‌رپه‌رشتیار و هاوبه‌ش و ئه‌نجامی گفتوگۆ و زیادكردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن بۆ خوێندنی باڵا یان لابردنیان.6ـ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ناونانی ئه‌وانه‌ی ئه‌زموونی ده‌ره‌كی ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یا لقی زانستی ده‌بێ.7ـ راسپاردن به دامه‌زراندنی خوێندنی باڵا و پرۆگرامه‌كانی و پلانی ساڵانه و داهاتوویان.8ـ راسپاردن به به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی.دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه كارگێڕییه‌كان:1ـ سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری كۆلێج یا په‌یمانگا و بایه‌خدان به لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی چالاكییه‌كانی.2ـ ئاماده‌كردنی میلاكی كۆلیج یان په‌یمانگا له‌ناو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه به‌ر له كۆتایی ساڵی خوێندن له‌به رۆشنایی ئه‌وه‌ی راگر و ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كان یان لقه‌كان پێشنیازی ده‌كه‌ن.3ـ راسپاردن به پێدانی مۆڵه‌تی خوێندنی به‌رایی و باڵا به فه‌رمانبه‌رانی كۆلیج له‌ناو هه‌رێمدا ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ.4ـ پێشنیاز كردنی خواستنی (اعاره) خزمه‌تگوزاری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه یان مۆڵه‌ت پێدانیان و پێدانی زه‌ماله و هه‌ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی تایبه‌تمه‌ند.5ـ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ته‌فه‌روغی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه له‌ناو هه‌رێم یان ده‌ره‌وه‌ی به‌پێی به‌رزه‌فتی تایبه‌تی.6ـ سه‌پاندنی سزای به‌رزه‌فتكاری به‌سه‌ر قوتابییاندا به‌پێی پێڕه‌و و رێنماییه كارپێكراوه‌كان.7ـ سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پێڕه‌و و رێنماییه‌كان له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كاروباری زانستی له كۆلێچ یان په‌یمانگاوه هه‌یه.8ـ راسپاردن به ئینتدابی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه و وانه بێژیان بۆ خوێندنی باڵا به پێی ژماره و پێویستی كه به‌شه‌كان و لقه‌كانی ده‌سنیشانی ده‌كه‌ن.9ـ ئاماده كردنی پلانی شیاندن بۆ كادیره زانستی و كارگێڕیه‌كان.10ـ ئاماده كردنی پلان بۆ په‌یوه‌ندییه رۆشنبرییه دوو قۆڵییه‌كان.11ـ ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه دابمه‌زرێنی تاكو له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی زانستی و كارگێڕیی و دارایی و په‌روه‌رده‌یی یاریده‌ی بده‌ن.12ـ سه‌یر كردنی هه‌موو كاروبارێكی تر له كۆلێج یان په‌یمانگا كه لهراگرهوه بۆی دێت.سێیه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه داراییه‌كان:1ـ پێشنیازكردنی پلانه‌كانی بودجه‌ی ساڵانه و به‌رنامه‌ی هاوردن و وه‌به‌رهێنان.2ـ راسپاردن بۆ بڕیاردانی ژمێریارییه‌كانی كۆتاییی كۆلێج یان په‌یمانگا.3ـ ئاماده كردنی پێداویستیه‌كانی كۆلێج یان په‌یمانگا له كاره‌كانی ئه‌ندازیاریی و پرۆژه‌كانی تایبه‌ت به خۆی له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان دا.مادده‌ی هه‌ژده‌م :به‌ش یا لقی زانستی: ئه‌و یه‌كه بنه‌ڕه‌تییه زانستیه‌یه له خوێندنی باڵا‌و له‌و كاته‌دا ئه‌و به‌ش و لقه زانستییانه داده‌مه‌زرێن كه پێویستی كرده‌نی به داده‌مه‌زراندنیان هه‌بێ، به مه‌رجێك پێنج له مامۆستای پسپۆڕ هه‌بن كه دووان له‌وانه به‌لانی كه‌م خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوكتۆرابن و ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه كه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی به‌ش یا لق: به بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ و به‌پێشنیاری ڕاگری كۆلێج یا په‌یمانگا داده‌مه‌زرێ، به مه‌رجێك پایه‌ی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت بۆ كۆلێج و مامۆستا(مدرس)یش بۆ په‌یمانگا و به‌ڕێوه‌بردنی به‌ش یا لق له رووی زانستی و كارگێڕی و په‌روه‌رده‌یه‌وه ده‌گرێته‌وه ئه‌ستۆ.دووه‌م: ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه له (14) پتر نه‌بێ و له (8)یش كه‌متر نه‌بێ و ده‌بێ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا بن یاخود له‌وانه بن نازناوی زانستی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر یان هه‌بێ و ماوه‌ی به‌لانی كه‌م (5) ساڵ خزمه‌تی زانكۆییان به كرده‌نی هه‌بێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:1ـ كاركردن له پێناوی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان خوێندن و ورده‌كارییه‌كانی و كتێبه‌كانی خوێندن و پێشنیازی هه‌موار كردنیان یاخود گۆڕینیان له‌به‌ر رۆشنایی راسپارده‌ی لیژنه زانستییه‌كان له به‌ش یان لق و ئه‌و به‌ش و لقانه‌ی كه وه‌كو ئه‌وانن.2ـ پێشنیاز كردنی پێداویستیه‌كانی به‌ش یان لق له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه و ته‌كنیكاران و راسپاردن به بانكهێشتنی پرۆفیسۆری میوان.3ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌ش یان لق پێشكه‌ش ده‌كرێن به‌پێی پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هی دیكه و پێشنیاز كردنی شێوازی زامن كرا‌و بۆ ئه‌نجامدانیان و راسپاردن به یارمه‌تیدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و كتێبه دانراو و وه‌رگێڕدراوه‌كان و بایه‌خدان به توێژینه‌وه‌ی قوتابییان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان.4ـ راسپاردنی بڕیاردان له‌سه‌ر پلانه‌كانی به‌شه زانستییه‌كان له باره‌ی بانگێشه‌ی پرۆفیسۆره میوانه‌كانه‌وه.5ـ راسپاردنی بڕیاردان له‌سه‌ر ناونیشانی نامه‌كانی زانكۆیی و ناونانی لیژنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی گشت گر و سه‌رپه‌رشتیكارو به‌شدار و ئه‌نجامی گفتوگۆكان.6ـ جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یا په‌یمانگا.7ـ دامه‌زراندنی لیژنه په‌روه‌رده‌یی و زانستیه‌كان به پێی پێداویستیه‌كانی به‌ش یان لقه‌كه.8ـ سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رێوه‌چوونی خوێندنه‌كان و شێوازه‌كانی ده‌رس گوتنه‌وه و ئه‌زموونه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه و به‌دواداچوونی كاروباری زانستی قوتابییان له ساڵه جیاجیاكانی خوێندن له رێگای سه‌رپه‌رشتیكردنی زانستی به‌رده‌وامه‌وه.9ـ به‌دوا داچوونی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی زانستی بۆ زانیاری و زانسته‌كان و ئاراسته كردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه بۆ نوێكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی خوێندن و سوود وه‌رگرتن له ته‌كنۆلۆجیای تازه تاكو له‌گه‌ڵ رێڕه‌وی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی زانستی له جیهاندا گونجاو بێت.10ـ چاودێری كردنی پرۆفیسۆره داهێنه‌ره‌كان و قوتابیه سه‌ركه‌وتووه‌كان و هاندانیان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.11ـ دانانی پلان و میكانیزم بۆ گۆڕینی پرۆسه‌ی ده‌رس گوتنه‌وه بۆ پرۆسه‌ی فێركردن.12ـ ئاماده كردنی موعیده‌كان بۆ ته‌واو كردنی خوێندنی باڵا به ئامانجی پڕكردنه‌وه‌ی ناته‌واوی له كادیری ده‌رس گوتنه‌وه.مادده‌ی نۆزده‌م:ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه له زانكۆ و ده‌سته‌كاندا له‌مانه پێكدێن: ـ یه كه‌م: پرۆفیسۆرهكاندووهم: پرۆفیسۆره یاریدهدهرهكانسێیهم: مامۆستایان (مدرسین)چواره‌م: مامۆستا یاریدهدهرهكانماددهی بیسته‌م:یه‌كه‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی نازناوی مامۆستای یاریده‌ده‌ری پێده‌درێ، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماجستێر یان هاوتای بێ و خولێكی شیاندنی بۆ پرۆسه‌ی ده‌رس گوتنه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ سه‌ركه‌وتووانه ببڕێ كه مه‌رجه‌كانی به رێنمایی ده‌رده‌چن.دووه‌م: ئه‌گه‌ر مامۆستای یاریده‌ده‌ر له ماوه‌ی(5)ساڵدا له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه به‌رز نه‌كرایه‌وه بۆ پایه‌ی مامۆستا ئه‌وا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه له زانكۆكان و دوو ساڵی پێده‌دری بۆ به‌رز كردنه‌وه بۆ پایه‌ی مامۆستا و به پێچه‌وانه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پله‌ی مامۆستای پێده‌درێ ده‌بێ یه‌كێك له‌م دوو مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته‌دی:یه‌كه‌م: ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌كی دانپێنراو یان هاوتای له رووی زانستییه‌وه وه‌ده‌ست هێنابێ، یان ده‌بێ بروانامه‌ی زانستی یان هونه‌ری یان ته‌كنیكی یان پیشه‌یی به‌ده‌ستهێنا بێ له‌و پسپۆڕییانه‌ی كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای لێ نادرێ، یان بڕوانامه‌یه‌كی زانستیانه‌ی هاوتای هه‌بێ، مه‌رجیشه ماوه‌ی خوێندنی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕوانامه‌یه له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێت له دوای بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ و رێگای ده‌رس گوتنه‌وه‌یشی پێ نادرێ تاكو له خولێكی راهێنان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌شداریی نه‌كات و به‌سه‌ر كه‌وتوویی لێی ده‌رنه‌چێت و مه‌رجه‌كانیشی به رێنمایی ده‌ست نیشان ده‌كرێ.دووه‌م: ده‌بێ مامۆستای یاریده‌ربێ له یه‌كێك له زانكۆكان بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێ له سێ ساڵ و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لانی كه‌م دوو توێژینه‌وه‌ی به‌نرخی بڵاوكردبێته‌وه و خاوه‌ن هه‌وڵی ده‌رس گوتنه‌وه‌ی باش بێت.مادده‌ی بیست و دووه‌م:مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پایه‌ی مامۆستای یاریده‌دری پێده‌درێ له پایه‌ی مامۆستایی كاری كردبێ له یه‌كێك له ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا به ده‌رس گوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له (4) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لانی كه‌م سێ توێژینه‌وه‌ی به نرخی بڵاوكردبێته‌وه كه له یه‌كێكیاندا به ته‌نیا ئه‌و كاره‌ی كردبێ.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پله‌ی پرۆفیسۆری پێده‌درێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای وه‌ده‌ستهێنابێ و مه‌رجه‌كانی مادده(22)ی ئه‌م یاسایه‌ی لێ هاتبێته دی و به‌لانی كه‌م شه‌ش ساڵ پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری به‌سه‌ردا تێپه‌ربووبێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵی باشی دابێ له ده‌رس گوتنه‌وه‌دا و ژماره‌یه‌ك له توێژینه‌وه‌ی بڵاوكردبێته‌وه كه به‌لانی كه‌م له شه‌ش توێژینه‌وه كه‌متر نه‌بێ، سییانیان به‌لانی كه‌م ئه‌سڵی بن و یه‌كێكیشیانی به ته‌نیا ئه‌نجام دابێ.مادده‌ی بیست و چواره‌م:به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌شێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرای باوه‌ڕ پێكراو یان هاوتاكانی له رووی زانستیه‌وه له زانكۆ یان ده‌سته به پایه‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دامه‌زرێ له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان ده‌سته، ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان ماوه ده‌رس گوتنه‌وه‌ی ئه‌نجام دابێ له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و شایه‌دی بۆ بدرێ له ده‌رس گوتنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سوودی به‌لانی كه‌م له پێنج كه‌متر نه‌بێ بڵاوكردبێته‌وه.مادده‌ی بیست و پێنچه‌م:موعیده‌كان: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی به موعید له كۆلێج داده‌مه‌زرێ، بڕوانامه‌ی به كالۆریۆسی به ته‌قدیری باشی به‌لانی كه‌م هه‌بێ و له سێ یه‌كه‌مه‌كانی به‌شه‌كه‌ی بێت و كاری به‌شداریی كردن له لێكۆڵینه‌وه‌ی پراكتیكی و كرده‌نی و چاودێری ئه‌زموونه‌كان وچالاكی تر له به‌شه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ.به‌شی شهشهمئهنجومهنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕایهتیهكانی پزیشكیماددهی بیست و شه‌شه‌م:ئه‌نجومه‌نی كوردستانی ده‌زگایه‌كی فێركردنه و له ئاستی زانكۆدایه و حه‌رمێكی ئارام و پارێزراوه و كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی هه‌یه (سه‌ربه‌خۆیی كارگێڕیی ودارایی و یاسایی ) پێویستی هه‌یه و بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی و كاروباره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نێكی زانستی به‌رێوه‌ی ده‌بات.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌نی كوردستانی هه‌وڵی ئاماده‌كردنی پزیشكی پسپۆڕ ده‌دات به هاوكاری كردنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له لقه جیاوازه‌كانی پزیشكی و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه پێویستیه‌كان به‌پێی نوێترین شێواز و داهێنانی زانستی.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی كوردستانی سه‌رۆكێكی ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی دكتورا یا هاوشێوه‌كه‌ی له پزیشكی دا هه‌بێ و به پایه‌ی پرۆفیسۆر بێ و به پله‌ی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌كجار.دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی یاریدهردهرێكی ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی دكتۆرا یان هاوتاكه‌ی له پزیشكی هه‌بێ و به‌پله‌ی به‌لانی كه‌م پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و خزمه‌تی زانكۆیی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و، كاروباری دارایی و كارگێڕیی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:ئه‌نجومه‌نێكی زانستی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی به‌رێوه‌ده‌بات و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و له‌مانه پێكدێ:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی: سهرۆكهدووهم: یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی ئه‌ندام و بڕیاردهردهسێیهم: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانستی لقه پسپۆڕییه‌كان ئهندامنچوارهم: پزیشكێك نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات كه به‌رزترین بڕوانامه‌ی له بواری پسپۆریی به‌ده‌ست هێنابێ: ئهندامهپێنجهم: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ر كه‌سێك بكات كه به پێویستی بزانی بۆ به‌شداریی كردن له كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانستی هه‌ر كاتێك پێویستی كرد.مادده‌ی سییه‌م:ئه‌نجومه‌نی زانستی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری مانگانه ده‌به‌ستێ و ده‌شبێ له سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌ر كاتی پێویستی كرد كۆبوونه‌وه‌ی تر ببه‌سترێ و نیساب به ئاماده بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت و بڕیار و راسپارده‌كانی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده بووان وه‌رده‌گیرێ و له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌ولایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:ئه‌نجومه‌نی زانستی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێ:یه‌كه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه زانستییه‌كان:1ـ بڕیاردان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی لقه زانستییه‌كان2ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی ته‌واوكردنی ناته‌واویه‌كان له میلاكی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه 3ـ جێبه‌جێ كردنی پلانی وه‌رگرتن له ئه‌نجومه‌نی كوردستانی4ـ به‌دواداچوونی پرۆگرامه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندیان به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌یان و رۆیشتن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه زانستیه‌كان5ـ پێشنیاز كردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و گۆڕینیان بۆ پته‌وكردنی باری زانستی و پێشكه‌ش كردنیان به وه‌زاره‌ت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری6ـ راگرتنی خوێندن به‌گشتی و یان به‌شێكی بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) رۆژ زیاتر نه‌بێ7ـ دانانی میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانی وه‌زاره‌ت و ستراتیجییه‌ته‌كه‌ی.دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه كارگێڕییه‌كان1ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانه‌كانی په‌یوه‌ندیه رۆشنبیرییه دوو قۆڵییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌زگا زانستیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و جێبه‌جێ كردنیان.2ـ گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه‌و ته‌كنیكارانی بیانی3ـ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ئیفاد و خواستن (اعاره) مۆڵه‌ته‌كانی خوێندن له ناو هه‌رێمدا4ـ جێبه‌جێ كردنی پلانی ئاماده كردنی میلاكی زانستی و هونه‌ریی و كارگیریی ده‌سته. سێیه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه داراییه‌كان1ـ ئاماده كردنی پلانی بودجه‌ی ساڵانه‌و وه‌به‌رهێنان.2ـ په‌سند كردنی بڕیاری لیژنه‌كانی تایبه‌ت به كوژاندنه‌وه‌و نرخاندن و كرێ و فرۆشتنی ماڵی گوێزراوه‌و نه‌گوێزراوه‌ی ده‌سته به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان له هه‌رێمدا.3ـ بریاردان له‌سه‌ر ژمێریارییه كۆتاییه‌كان.مادده‌ی سی و دووه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانستی پسپۆڕیی له سێ مامۆستای ده‌سته ده‌رس گوتنه‌وه پێكدێ كه پله‌ی زانستیان له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م: ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی زانستی به به‌رزه‌فتكارییه‌كان ده‌سنیشان ده‌كرێ كه له ئه‌نجومه‌نی كوردستانیه‌وه ده‌رده‌چن.مادده‌ی سی و سێیه‌م:یه‌كه‌م: ده‌رچوو بڕوانامه‌ی زه‌میلی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی باڵای له پسپۆرییه‌كانی پزیشكی (بۆردی كوردستانی)پێده‌درێ و به باڵاترین بڕوانامه‌ی پیشه‌یی له بواری پسپۆڕی داده‌نرێ و خاوه‌نه‌كه‌ی دووساڵی قیده‌م بۆ حسێب ده‌كرێ بۆ مه‌به‌سته‌كانی سه‌ر مووچه‌و به‌رزكردنه‌وه و هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی پێ ده‌درێ له رۆژی وه‌رگرتنیه‌وه.دووه‌م: مه‌رجه ئه‌و پزیشكه‌ی داوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ناوبراو ده‌كات به‌لانی كه‌م ماوه‌ی نیشته‌جێ بوونی ده‌وری ته‌واوكردبێ و هه‌موو مه‌رجه‌كانی قه‌بولی لێ بێته‌جێ.مادده‌ی سی و چواره‌م:ماوه‌ی خوێندن و پراكتیك له ئه‌نجومه‌نی كوردستانی له نێوانی 4 ساڵ تاكو 7 ساڵی ساڵنامه‌یی یه.مادده‌ی سی و پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌و یاسا‌و پێڕه‌و و رێنماییانه به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی كوردستانیدا پیاده ده‌كرێ، كه كاروباری ده‌رس گوتنه‌وه‌و قوتابیان له زانكۆكانی هه‌رێم رێكده‌خه‌ن، به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی له‌م به‌شه‌دا هاتووه ناكۆك نه‌بێ.دووه‌م: به‌ش و لقه‌كانی زانستی و پیشه‌یی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی و مه‌رجه‌كانی قه‌بوڵ و تۆماركردن و شێوازه‌كانی ده‌رس گوتنه‌وه و ئه‌زموونه‌كانی و ده‌وامكردن به‌پێی ئه‌و رێنماییانه دیارده‌كرین كه وه‌زیر ده‌ریان ده‌كات.به‌شی حهوتهمدهستهی كوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستیماددهی سی و شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌یه‌ك به ناوی (ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیجی و تۆێژینه‌وه‌كانی زانستی ) داده‌مه‌زرێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به ئاماده كردنی پرۆژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و توێژینه‌وه له بواره‌كانی پیشه‌سازیی و وزه و ژینگه و كشتوكاڵ و هی دی.دووه‌م: ده‌سته كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی مه‌عنه‌وی له رووی ( سه‌ربه‌خۆیی و كارگێڕیی و دارایی و شیاویی یاسایی) یه‌وه هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی.مادده‌ی سی وحه‌وته‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت له یه‌كێك له بواره‌كانی زانستی، ده‌بێ به پایه‌ی پرۆفیسۆر بێت و به پله‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ داده‌مه‌زرێ كه قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار.دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته یاریده‌ده‌رێكی ده‌بێ كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت و پایه‌ی زانستی وابێ له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ و ئه‌ركی كارگێڕیی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی زانكۆیی كه له هه‌رێمدا كاری پێده‌كرێ یا هه‌ر یاسایه‌كی تر جێی بگرێته‌وه له سه‌ر كارمه‌ندانی ده‌سته له‌وانه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا و ماجستیرن پیاده‌كرێ به مه‌رجێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بده‌ن:یه‌كه‌م: ده‌رس گوتنه‌وه له یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به نیوه راده‌ی نیسابیان.دووه‌م: له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌لانی كه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ك ته‌واو بكه‌ن.سێیه‌م: هه‌ر سێ مانگ جارێك سیمینارێك پێشكه‌ش بكه‌ن.مادده‌ی سی و نۆیه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته له‌مانه پێكدێت: ـ1ـ سه‌نته‌ری خوێندنه ستراتیجیه‌كان2ـ سه‌نته‌ری توێژنه‌وه‌ی زانستی و تهكنۆلۆجیدووهم: ئه‌ركی سه‌نته‌ری ئاماژه بۆ كرا‌و له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و به پایه‌یه‌كی زانستی كه له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و خزمه‌تێكی زانكۆیی هه‌بێ كه له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.سێیه‌م: ده‌سته بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كانیدا بگونجێ.به‌شی ههشتهمدهزگاكانی خوێندنی باڵای ناحكومیماددهی چله‌م:ده‌شێ به‌پێی یاسا‌و رێنمایی و به‌رزه‌فتیه‌كان زانكۆ یان كۆلێج یاخود په‌یمانگا یان نووسینگه‌ی مه‌شق و شیاندنی باڵای ئه‌هلی له بواری خوێندنی باڵا له هه‌رێم دابمه‌زرێ.مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:ده‌زگا ناوبراوه‌كان له مادده‌ی چلی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمی هه‌موو یاسا‌و پیڕه‌و و رێنماییه به‌ركاره‌كان.مادده‌ی چل و دووه‌م:یه‌كه‌م: نابێ هیچ لایه‌نێك یا كه‌سێك به‌ر له‌وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت ده‌زگای خوێندنی باڵای نا حكومی له هه‌رێمدا بكاته‌وه یا به‌رێوه‌ی ببات.دووه‌م: نابێ هیچ ده‌زگایه‌كی خوێندنی باڵای ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم لق یا نووسینگه له هه‌رێمدا بكاته‌وه هه‌تا ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت وه‌رنه‌گرێت.سێیه‌م: ته‌نیا وه‌زاره‌ت تایبه‌تمه‌نده به پێدانی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌زگایه‌كی فێركردنی باڵای كه سه‌ر به وه‌زاره‌ت نه‌بێ جا حكومی بێت یان نا حكومی. مادده‌ی چل و سێیه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت هه‌موو رێكارێكی ئوسوڵی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ داخستنی هه‌ر ده‌زگا یا لق یا نووسینگه‌یه‌ك كرابێته‌وه یا بكرێته‌وه له هه‌رێم به‌رله‌وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی.دووه‌م: هه‌ر ده‌زگایه‌ك یا لقێك یا نووسینگه‌یه‌ك به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت دابمه‌زرێ، به‌سه‌ر پێچییه‌كی یاسایی داده‌نرێ و پێویسته وه‌زاره‌ت رێكاری ئوسوڵی بۆ داخستنی بگرێته به‌ر.سێیه‌م: حوكمه‌كانی بڕگه‌ی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا هه‌موو لقه‌كان یا نووسینگه دامه‌زراوه‌كان له هه‌رێم به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ده‌گرێته‌وه، گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌مانه نه‌هاتنه ژێرباری حوكمه‌كانی.به‌شی نۆیهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی چل و چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه پایه‌ی خۆیان و هه‌موومافێكیان له‌م یاسایه و یاساكانی تر و ئه‌و پێڕه‌وه وڕێنماییانه كه به هۆیه‌وه ده‌رچوون ده‌پارێزرێ له حاڵه‌تی ته‌نسیب كردنیان یا ته‌فه‌روغیان له فرمانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و ده‌سته‌كان و دامه‌زراندنیان. یان گواستنه‌وه‌یان بۆ فه‌رمانێك له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت یا سه‌نته‌ری زانكۆ و ده‌سته‌كان و، ماوه‌ی مانه‌وه‌شیان له‌و فه‌رمانانه به خزمه‌تی زانكۆیی كرده‌نی بۆ مه‌به‌سته‌كانی پله‌پێدان و سه‌رمووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌و خانه‌نشینی ده‌ژمێردرێت.دووه‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه مافی پله‌پێدانی زانستی دوای خانه‌نشین كردنیان یاخود له حاڵه‌تی دامه‌زراندنیان یان گواستنه‌وه‌یان بۆ فرمانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا ده‌كه‌وێ له باری بوونی مه‌رجی پێویست بۆ پله‌پێدانیان به‌بێ مه‌رجی ده‌رس گوتنه‌وه.مادده‌ی چل و پێجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌مانه خواره‌وه به‌پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.1ـ ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به رابه‌ری كردنی قوتابیان و ئاراسته كردنیان له ڕووی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و چاودێری كردنیان و ده‌سنیشان كردنی ئه‌رك و به‌رزه‌فتكردنیان و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه بۆ خوێندن و زه‌ماله‌كان و رێكخستنی مۆڵه‌ته‌كانی ده‌رس خوێندن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌یی دیكه .2ـ پله پێدانی زانستی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه.3ـ یارمه‌تیدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێڕان.4ـ هه‌یكه‌لی كاری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه.5ـ خوێندنی باڵا.6ـ مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی ده‌زگا زانستیه باڵاكانی ئه‌هلی.7ـ ئه‌رك و پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌رخستنی كار‌و فرمانه‌كانی.مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:ته‌نیا زانكۆ و ده‌سته تایبه‌تمه‌ندن به یه‌كلا كردنه‌وه‌ی سكالاكانی كه په‌یوه‌ندیدارن به قه‌بوڵ و گواستنه‌وه و ئه‌زموونه‌كان و سزا به‌رزه‌فتیه‌كان كه به‌سه‌ر قوتابی داده‌سه‌پێ و فه‌سڵ كردنیان به هۆی ده‌رنه‌چوونیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕوانامه‌كان و پله زانستیه عیراقی و بیانیه‌كان كه له دوای قۆناغی خوێندنی دواناوه‌ندیی دێن له‌گه‌ڵ داواكاریی به‌خشینی نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی و فه‌خریی.مادده‌ی چل و حه‌وته‌م:زانكۆكان و ده‌سته‌كان بۆیان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌زموونه زانستی و پیاده كردنه‌كانیان و مه‌شقی قوتابیان، په‌نا ببنه به‌رهه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له فه‌رمانگه‌كانی فه‌رمی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌بێ ئه‌و فه‌رمانگایانه‌ش ئاسانكاری و یارمه‌تی پێویست بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م كاره پێشكه‌ش بكه‌ن.مادده‌ی چل و هه‌شته‌م:زانكۆ و ده‌سته‌كان لێ بوردراون له ره‌سمی گومرگ به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان له هه‌موو مادده و كه‌ل و په‌ل و ئامێر و به‌شه‌كانی و مادده یه‌ده‌گه‌كان و مادده‌ی تاقیگه‌كان و هۆیه‌كانی روون كردنه‌وه‌و فلیم و په‌خشنامه و كتێب و چاپكراوه هاورده‌كان له چوارچێوه‌ی پرۆژه پسپۆرییه زانستیه‌كانی كه خزمه‌تی مه‌به‌سته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.مادده‌ی چل و نۆیه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان له ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا دامه‌زرێنی یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به‌پێی پێویستی كاره‌كه‌ی له كاتی پێویستدا.مادده‌ی په‌نجایه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه پێره‌و و رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م:یاسای ژماره(33)ی ساڵی 2004ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی په‌نجاو دووه‌م:كار به حوكمی مادده‌كانی (43،42،41،40)ی ئه‌م یاسایه ده‌كرێ تاكو یاسایه‌كی تایبه‌ت به زانكۆ نا حكومیه‌كان ده‌رده‌چێ و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌یه‌ك له ماوه‌ی سێ مانگدا پێشكه‌ش بكات.مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی په‌نجاو چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.عه‌دنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقـ هۆیه‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ـپهرهسهندنهكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی كه هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق پێیدا ده‌ڕوات، پێویستی به چاوگێڕانه‌وه كرد له زۆر بنه‌ماو چه‌مك و میكانیزمه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به فه‌لسه‌فه‌ی خوێندنی باڵا‌و ستراتیجیه‌ته‌كه‌ی، به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی قۆناغی نوێ بڕوا به‌ڕێوه، له میانه‌ی ده‌ركردنی یاسای نوێ بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له هه‌رێمدا، بۆیه ئه‌م یاسایه پشتی به‌ست به وه‌رگرتنی پرنسیپی ناسێنتراڵی بۆ ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له‌لایه‌نی دارایی و كارگێڕییه‌وه و چڕ كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی زانستی له زانكۆكان وه‌كو ناوكی بنچینه‌یی، و گرینگی توێژینه‌وه‌ی زانستی له خزمه‌تكردنی پێویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا بێ، و بۆ مسۆگه‌ر كردنی به‌جێگه‌یاندنی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا په‌یامه‌كه‌یان له مه‌یدانه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئاماده‌كردنی كادیری زانستی، دامه‌زراوی نوێ هاته ئاراوه، وه‌كو ئه‌نجومه‌نی كوردستانی باڵا بۆ تاییبهتمهندیهكانی پزیشكی و ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ خوێندنه‌كانی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، و گۆڕینی ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی بۆ زانكۆی خوێندنی ته‌كنیكی و ڕێكخستنی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای ناحكومی و هاوبه‌ش له یاسادا، هه‌موو ئه‌وانه به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌لێن له نێوان ده‌زگاكانی خوێندن له هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ زانكۆكانی جیهانی و خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جیهانی له مه‌یدانی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و لاكردنه‌وه له پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان .. بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 1997 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای خوێندنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 1993 | 7
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 1997 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای خوێندنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 1993 | 7
یاسای یه‌كه‌مین یاسای هه‌مواركردنی یاسای خوێندنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی-عێراقژماره بڕیار: 36مێژووی بڕیار: 28/12/1997بڕیاربه گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی خۆیدا له رۆژی 28/12/1997 بڕیاری له‌سه‌ر دا و پشت به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 دا پێمان دراوه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (11)ی ساڵی 1997 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای خوێندنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 1993 مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی (13) سیانزه‌هه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:سه‌رۆكی زانكۆ به ده‌ستنیشان كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵاوه داده‌مه‌زرێت، به‌و مه‌رجه‌وی كه ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و لانی كه‌م پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت و راژه‌ی زانكۆیی (خدمته الجامعیه) له ده ساڵان كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی (17) حه‌ڤده‌هه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:راگر (عمید)ی كۆلێژ به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه ده‌ستنیشان ده‌كرێ، به‌و مه‌رجه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و پله‌ی پرۆفیسۆر یان پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت و راژه‌ی زانكۆیی له (7) حه‌وت ساڵان كه‌متر نه‌بێت و، هه‌مان ئه‌و پسپۆریانه‌ی (اختصاصات) به خۆ ده‌گرێت كه له مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا هاتوون.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی بیست و نۆهه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:سه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت، به مه‌رجێك بروانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و پله زانستییه‌كه‌ی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر نزمتر نه‌بێت و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆریی بێت.مادده‌ی چواره‌م:بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:راگری په‌یمانگا به بریاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت، به‌و مه‌رجه‌ی پله‌كه‌ی (مدرس) یان سه‌روه‌تر بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی هاو دژی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق...
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 1997 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای خوێندنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 1993 | 7
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 1997 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای خوێندنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 1993 | 7
یاسای یه‌كه‌مین یاسای هه‌مواركردنی یاسای خوێندنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی-عێراقژماره بڕیار: 36مێژووی بڕیار: 28/12/1997بڕیاربه گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی خۆیدا له رۆژی 28/12/1997 بڕیاری له‌سه‌ر دا و پشت به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 دا پێمان دراوه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (11)ی ساڵی 1997 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای خوێندنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 1993 مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی (13) سیانزه‌هه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:سه‌رۆكی زانكۆ به ده‌ستنیشان كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵاوه داده‌مه‌زرێت، به‌و مه‌رجه‌وی كه ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و لانی كه‌م پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت و راژه‌ی زانكۆیی (خدمته الجامعیه) له ده ساڵان كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی (17) حه‌ڤده‌هه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:راگر (عمید)ی كۆلێژ به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه ده‌ستنیشان ده‌كرێ، به‌و مه‌رجه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و پله‌ی پرۆفیسۆر یان پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت و راژه‌ی زانكۆیی له (7) حه‌وت ساڵان كه‌متر نه‌بێت و، هه‌مان ئه‌و پسپۆریانه‌ی (اختصاصات) به خۆ ده‌گرێت كه له مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا هاتوون.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی بیست و نۆهه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:سه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت، به مه‌رجێك بروانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و پله زانستییه‌كه‌ی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر نزمتر نه‌بێت و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆریی بێت.مادده‌ی چواره‌م:بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:راگری په‌یمانگا به بریاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت، به‌و مه‌رجه‌ی پله‌كه‌ی (مدرس) یان سه‌روه‌تر بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی هاو دژی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق...
یاسای ژماره (12) ساڵی 1993 یاسای خوێندنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 41
یاسای ژماره (12) ساڵی 1993 یاسای خوێندنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 41
یاسای خوێندنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 30مێژووی بڕیار 9/6/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 12/ 5/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (12) ساڵی 1993 یاسای خوێندنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-كوردستان: كوردستانی عێراق.2-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.3-ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی كوردستانی عێراق.4-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم.6-ده‌زگا: ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كانی هه‌رێم.ده‌روازه‌ی یهكهمدامهزراندن و ئامانجهكانماددهی دووه‌م:ئه‌نجومه‌نێكی به پێی ئه‌م یاسایه بۆ خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێكدێ كه به پێی مادده‌ی (10)ی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1992 به سرۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌به‌سترێته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌نجومه‌ن سیاسه‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمدا داده‌رێژێ و نه‌خشه‌ی تایبه‌تی بۆ زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان ده‌كێشێ و له یه‌ك نه‌خشه‌دا بۆ هه‌موو هه‌رێمی رێكده‌خاو سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی به باشی ده‌كا و كۆنگره ده‌به‌ستێ و كاروباری نێردراوان هاتووان (المبعوپین و الوافدین) و په‌یوه‌ندی رۆشنبیری به‌رێوه ده‌با.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌ندامه‌تی ئه‌مانه پێكدێ.1-جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێگری سه‌رۆك.2-وه‌زیری په‌روه‌رده 3-سه‌رۆكه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێم.4-سه‌رۆكی ده‌زگای په‌یمانگه هونه‌رییه‌كانی هه‌رێم. 5-حه‌وت له ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانی ده‌رس وتنه‌وه (الهیئات التدریسیه) له‌وانه‌ی به پله‌ی پرۆفیسۆر (استاژ) یا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر(استاذ مساعد) له كاتی پێویستدا له‌گه‌ل له‌به‌ر چاو گرتنی بواره‌كانی پسپۆریدا.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ئه‌رك و تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ:1-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌و پێویستییه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی دانان و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێران له زانكۆ و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان.2-دانانی نه‌خشه‌ی پێویست بۆ هاندانی زانستی و ئاكادیمی زمان و رۆشنبیری ئاشووری و توركمانی له كوردستاندا.3-پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی بووجه‌ی گشتی زانكۆكان و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان.4-داننان به ده‌زگا و زانكۆی و زانستییه بیانیه‌كاندا و بڕیار له‌سه‌ر دانی بنچینه‌كانی هاوتایی و (العدل) پله و باوه‌ر نامه زانستییه‌كان.5-دیاریكردنی بنچینه گشتیكه‌كانی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا.6-پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی زانكۆی تر یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یا له‌یه‌كدان یا گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێكیان له هه‌رێمدا.7-بڕیار له‌سه‌ر دانی كردنه‌وه‌ی كۆلێج و په‌یمانگا ی نوێ له هه‌رێمدا.8-پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی سه‌رۆكه‌كانی زانكۆكان و سه‌رۆكی ده‌زگا و عه‌میده‌كانی كۆلێج و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان له هه‌رێمدا.9-بڕیار له‌سه‌ر دانی رێككه‌وتنامه‌ی هاوكاری رۆشنبیری و زانستی له‌گه‌ل لایه‌نه‌كان و زانكۆكان و ده‌زگاكانی تر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.10-ئاماده كردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی سه‌باره‌ت به باری خوێندنی باڵا له هه‌رێمدا و پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.11-سه‌لماندنی رێكه‌وتنامه سێ قۆلیه‌كانی نێوان زانكۆ و ده‌زگا و ده‌زگا زانستی و رۆشنبیری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.12-پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی كارگه‌رانی په‌یوه‌ندیی رۆشنبیری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا له كاتی پێویستی دا.13-ده‌ركردنی رێنمایی بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌نجومه‌ن مقه‌ررێكی ده‌بێ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری ئه‌نجومه‌ن كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نیوه‌زیرانه‌وه له پسپۆرانی بواری خوێندنی بالا داده‌مه‌زرێ و ئه‌ركی رێكخستنی به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌ن و نووسینی مه‌حزه‌ره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی و تۆمار كردنی بڕیار و ئامۆژكاری و راپۆرته‌كانی به‌جێ دێنێ و راگه‌یاندنیان به لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كاد له ده‌رچوونیانه‌وه و به دواداچوونی ئه‌م كاروبارانه‌ی لای ئه‌و لایه‌نانه‌ی پیایان گه‌یه‌نراوه زانینی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆیان نراوه و به‌رز كردنه‌وه‌ی راپۆرت له باره‌یانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌ن.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی له ئه‌ندامانی یا له كه‌سانی تر به پێی پێویست پێك بێنێ بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی ئه‌و باسانه‌ی ده‌خرێنه به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌كردنی راپۆرت له باره‌یانه‌وه پێش سه‌یر كردنی ئه‌م باسانه.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی له مانه پێكدێن:1-زانكۆكانی هه‌رێم.2-ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان له هه‌رێمدا.ده‌روازه‌ی دووهمزانكۆكانماددهی نۆیه‌م:زانكۆ شوێنی ئارامییه (حرم امن) و مه‌ڵبه‌ندی تیشكدانه‌وه‌ی شارستانی و فكری و زانستی و ته‌كنیكییه له كۆمهڵداو خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆیه ئه‌نجومه‌نێك كاروباری به‌رێوه ده‌با.مادده‌ی ده‌یه‌م:زانكۆ له كۆلێجه‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه و هه‌ر داموده‌زگایه‌كی پێویستی تر له بواره‌كانی زانستی تیۆری و پراكتیكی پێكدێ كه به پێی په‌یره‌وێكی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێنرێت.مادده‌ی یازده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌سته‌ی زانستی و به‌رێوه‌به‌رێتی باڵایه له زانكۆدا و له‌م كه‌سانه پێكدێ:1-سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆك2-عه‌میده‌كان ئه‌ندام3-هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندام4-دوو ئه‌ندام له ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی زانكۆ كه له لایه‌ن ده‌سته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن و ده‌شێ نوێ بكرێته‌وه.مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ ئه‌م تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ:1-تایبه‌تكارییه زانستییه‌كان:أ-بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی له كۆلێجه‌كاندا.ب- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی كۆلێجه‌كان و ئه‌و مه‌ڵبه‌نده زانستیانه‌ی پێ یانه‌وه به‌ندن.ج- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی دابینكردنی پێویستییه‌كانی خوێندن.د- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و مه‌ڵبه‌نده زانستییه‌كان.ه- بڕیار له‌سه‌ردانی باسه‌كانی خوێندن دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن له كۆلێجه‌كاندا.و- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی دابینكردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه.ز-به‌خشینی پله‌ی زانستی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه.ح- بڕیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه و وه‌رگرتن بۆ خوێندنی باڵا.گ-به‌دوا داچوونی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه.ی- بڕیار له‌سه‌ر دانی به‌رنامه‌كانی خوێندن و ده‌سكاریكردنیان به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی باری زانستی.2-تایبه‌تكارییه ئیدارییهكانأ-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌ی په‌یوه‌ندی یه دوو قۆلیه‌كانی رۆشنبیری له‌گه‌ڵ زانكۆ و ده‌زگا زانستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا و جێبه‌جێ كردنیان.ب-به‌لێنی به‌ستن له گه‌ل ئه‌ندامه بیانیه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه و هونه‌ر كاراندا.ج-دامه‌زراندنی ئه‌وانه‌ی ده‌رس ده‌لێنه‌وه له خاوه‌نانی باوه‌رنامه‌ی دكتۆرا و ماجستێر و هاوتاكان.د-په‌سه‌ند كردنی (ئیفاد و ئیعاره)و مۆڵه‌تی خوێندن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.ه-بریاردان جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ی راعێنان و مه‌شق پێ كردنی كارگێلاانی زانستی و به‌رێوه‌بردن.و-برشیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه (میلاك)زانستی به‌رێوبه‌رێتی كۆلێج و مه‌ڵبه‌ندی زانستییه‌كان.3-تایبه‌تكارییه داراییه‌كان:أ-بریار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ی بووجه‌ی ساڵانه و به‌رنامه‌ی (استمرار)و نه‌خشه (استپمار)راسته‌وخۆ به رێكخستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له هه‌رێمدا.ب-سه‌لماندنی بریاره‌كانی لیژنه تایبه‌تییه‌كانی سه‌باره‌ت به كوژاندنه‌وه (شگب)و نرخاندن و بهكرێدان و فرۆشتنی مال و موڵكی گوازراوه و نه‌گوازراوه‌ی زانكۆ.ج-بڕیار له‌سه‌ردانی دوا حیساب (الحساب الختامی).4-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكی زانكۆ بسپێرێ.مادده‌ی سیازده‌یه‌م:ده‌ببێ ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ باوه‌رنامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و له پله‌ی پرۆفیسۆر یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆردابێ و خحمه‌تی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بی ئه‌وه‌وی دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له زانكۆدا كه له پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و به‌ره‌وژوودان و دامه‌زراندنیشی به بڕیاری لایه‌نی په‌یوه‌ندار و به پێی یاسا ره‌ژاوكراوه‌كان و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ.مادده‌ی چواره‌م:سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌ن:أ-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و بانگ كردنی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاسایی و نائاساییه‌كان جێبه‌جی كردنی برَیارهكان و نوێنه‌رایه‌تی كردن له به‌ر ده‌م گشت لایه‌نه‌كان.ب-به‌رێوه‌بردنی كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی و زانكۆ به پێی حوكمه‌كانی یااس و په‌یره‌و و بریكاری ئه‌نجه‌مه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ.ج-به‌رێوه‌بردنی ماڵ و موڵكی گوزراوه و نهگوزراوه به پێی یاسا و په‌یره‌وه رێنماییه كارپێكراوه‌كان.د-دابه‌شكردنی قازانجی كتێب (عیاده)كانی راوێژكاری و ته‌رخانكردنی 40% بۆ زانكۆكه ده‌خرێته سنووقێكی تایبه‌تییه‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی چالاكیییه زانستی و خزمه‌تگوزاری یه‌كانی ته‌رخان ده‌كرێ هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی 60% به‌سه‌ر كارگه‌رانه-سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێ لو ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عمیدهكان و دوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی خۆی و هه‌ر كه‌سێك به په‌سه‌ندی بزانێ بسپێرێ.مادده‌ی پازده‌م:ئه‌نجه‌مه‌نی كۆلێج ده‌سته‌ی زانكۆی و ئیداری و دارایی كۆلێجه‌وه له مانه پێكدێ:أ-عمیدی كۆلێج. سهرۆكب-سه‌رۆكه‌كانی به‌شه زانستییه‌كان و سه‌رۆكه‌كانی ئه‌ندام لقه زانستی یه‌كانی ئه‌و كۆلێجانه‌ی به‌شی زانستیان تێدا نییه. ج-یاریده‌ده‌ری عه‌مید. ئهندامد-دوو له وانه بێژه دیاره‌كانی كۆلێج ئه‌ندام كه ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه هه‌ڵیان ده‌بژێرێ. ه-به‌رێوه‌به‌ره‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ئهنداملێكۆلینهوهی زانستی سه‌ر به كۆلێج. مادده‌ی شازده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی كۆلێج ئه‌و تایبه‌تكارانه به‌جێ دێنێ:1-تایبه‌تكارییه زانستییه‌كان:أ-دانای نه‌خشه‌ی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی و باڵا به‌پێی به‌ش یا لقی زانستی و مه‌رجه‌كانی تایبه‌تكاریان و به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنیان. ب-دانانی نه‌خشه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه و دابین كردنی پێویستی یه‌كانی خوێندن و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه.ج-دانانی نه‌خشه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لقه زانستیییه‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كان و پێشنیازكردنی به‌ش و لقی زانستی نوێ یا لێكدانیان یا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان و دابه‌شكردنی به‌رنامه‌كان به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن.د-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌كانی به‌شه زانستییه‌كان له باره‌ی داوه‌تكردنی پرۆفیسۆره مێوانه‌كانه‌وه (الاساتژه الزائرین).ه-بریار له‌سه‌ر دانی ناونیشانی نامه زانكۆییه‌كان و دیاریكردنی لیژنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی و سه‌رپه‌رشتكار و به‌شدار و ئه‌نجامه‌كانی لێدوان لێ زیادكردن و لێ به‌لاوه نان له باسه‌كانی خوێندنی بڵا و په‌سه‌ند كردنی ناوی ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی (امتحان خارجی) ده‌ده‌ن به‌ش یا لقه زانستییه‌كی پێشنیازی كردوون.و-پێشنیازكردنی خوێندنی باڵای نوێ و به‌رنامه و نه‌خشه‌كانی ساڵانه‌یان و هه‌ر كاروبارێكی تر كه له برَگهی (ه)ی ئه‌م مادده‌ییه نه‌وتراوه.ز-بڕیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی مه‌شقی پراكتیكی هاوینان بۆ قوتابیان.2-تایبه‌تكارییه ئیدارییه‌كان:أ-سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری كۆلێج وبایه‌خدان به چالاكی زانستیی و رۆشنبیری په‌روه‌رده‌یی و وه‌رزشیه جۆراو جۆره‌كان.ب-ئاماده‌كردنی (ملاك)ی كۆلێج له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی كۆلێج له‌سه‌ر پێش كۆتایی خوێندن له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه عه‌مید و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ش و لقه‌كانی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.ج-پێشنیاز كردنی ئیجازه‌ی له ناوه‌وه‌ی هه‌رێمدا بۆ كارگه‌رانی كۆلێج له‌سه‌ر پێشنیاز كردنی به‌ش یا لقی زانستی په‌یوه‌ندیدار.د-پێشنیاز كردنی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه بۆ سه‌ركار له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یا لقی په‌یوه‌ندیدار (ئیجازه و زه‌ماله و بعپه) بدرێ به ئه‌ندامانی.ه-په‌سه‌ندكردنی خۆته‌رخانكردنی (تفرغ) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به پێی پێوانه ره‌چاوكراوه‌كان.و-سه‌پاندنی سزای (انچباگی) به‌سه‌ر قوتابیاندا به پێی په‌یره و رێنماییه ره‌چاو كراوه‌كان.ز-سه‌یر كردنی هه‌موو ئه‌و كاروبارانه‌ی تر كه عه‌مید بۆیان ده‌نێرێ.ح-سه‌رپه‌رشتییی جێبه‌جێ كردنی په‌یره و رێنماییه‌كانی سه‌باره‌ت به كاروباری زانستی كۆلێج.گ-راسپاردن به (انتداب) كردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه (محاضره‌كان) بۆ خوێندنی باڵا به پێی ژماره و پێویستی كه‌به‌ش و لقه‌كانی دیاری ده‌كه‌ن.ی-پێشنیاز كردنی نه‌خشه پێگه‌یاندن (تأهیل)ی كارگێری زانستی و ئیداری.ل-پێشنیاز كردنی نه‌خشه په‌یوه‌ندی رۆشنبیری دوو قووڵی.م-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه‌ی یاریده‌ده‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه زانستی و ئیداری و دارایی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی پێكبێنێ.3-تایبه‌تكارییه داراییه‌كان:أ-پێشنیاز كردنی نه‌خشه و بووجه‌ی ساڵانه و به‌رنامه‌ی كه‌ل و په‌ل و هێنان (استیراد)ی ساڵانه‌و نه‌خشنه‌ی به‌گه‌رخستن (استپمار)ی ساڵانه.ب- راسپاردن به بڕیار دانی دوا حیساب (الحساب الختامی).ج-په‌سه‌ند كردنی سكێچ و نه‌خشه‌و خشته‌ی (كمیات) كار‌و پرۆژه تایبه‌تییه‌كانی كه‌له بووجه‌ی ئاسایی و به‌گه‌ر خستندا هههن و حه‌واله كردن و به‌لێن به‌ستن بۆ جێبه‌جێكردنیان به پێی حوكمه‌كانی یاسا په‌یره و مه‌رجه تایبه‌تییه‌كانی.د-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عه‌مید بسپێرێ.مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:هه‌ر كۆلێجێك عه‌مید سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه ده‌بێ باوه‌رنامه‌ی دكترای هه‌بێ و له پله‌ی پرۆفیسۆر یا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دابێ و خزمه‌تی زانكۆیه به لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌وت ساڵ بێ، ئه‌مه ئه‌مه دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له كۆلێجدا له‌وانه‌ی له پله‌ی مامۆستا (مدرس) و به‌ره‌و ژووردان و دامه‌زراندنیشی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ و ئه‌م تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ:1-تایبه‌تكارییانه زانستییهكانأ-چاودێریكردنی ره‌وتی خوێندنی سه‌ره‌تایی باڵا چه‌سپاندنی به‌رده‌وامی باری فیكری و په‌روه‌رده‌یی و زانستی.ب-سه‌لماندنی پێشنیازه‌كانی به‌ش و لقه‌كان.ج-په‌سه‌ند كردنی دابه‌شكردنی باسه‌كانی خوێندن و یه‌كه وه‌رزییه‌كان (الوحدات الفصلیه) به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس ووتنه‌وه و موحازیره‌كاندا و پێكهێنانی لیژنه‌كانی لێدوانی نامه‌كان و دیاری كردنی كاته‌كانیان.د-به‌جێ هێنانی گشت ئه‌و رێنمایی و په‌یره‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده ده‌رچوون و ئه‌و بڕیارانه‌ش له ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌وه ده‌ركراون.تایبه‌تكارییه ئیداری و داراییه‌كان:أ-به جێهێنانی ئه‌و یاسا‌و په‌یره و رێنمایانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كاروباری ئیداری و داراییه‌وه هه‌یه.ب-په‌سه‌ند كردنی پێشنیازه‌كانی ئه‌و لێژنانه‌ی له كۆلێجدا پێك هاتوون.ج-په‌سه‌ند كردنی ناونووسی قوتابیان بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی و باڵا.د-په‌سه‌ند كردنی كرین و هێنان (استراد)ی كهلو په‌لی تاقیگه‌ی و پێویستییه‌كانی تر و گۆڤار و كتێب.ه-په‌سه‌ند كردنی به‌خشینی خه‌ڵات به كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ له‌سه‌ر راهێنان ده‌رس وتنه‌وه له كۆلێجدا و سه‌رپه‌رشتی كردنی نامه‌كان و به‌شداربوون له لیژنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی لیژنه‌كانی لێدوان به پێی یاسا ره‌چاوكراوه‌كان.و-په‌سه‌ند كردنی گۆرینی ناونیشانی هونه‌ری ئیداری له چوارچێوه (میلاك)ی سه‌لمێنراوی كۆلێجدا و به پێی حوكمی یاسا په‌یره و رێنماییه‌كانی.ز-رێككه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه و ته‌نسیب كردنی كارگه‌ران له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه و هونه‌ری ئیدارییه‌كان له سنووری كۆلێج و فه‌رمانگه‌كانی زانكۆدا دوای سازكاری (تنسیب) له نێوان هه‌ردوو لای گواستنه‌وه‌كه‌دا به مه‌رجێ له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆوه په‌سه‌ند بكرێ.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:به‌شی زانستییه‌كه (وحده)ی زانستی بنچینه‌یی خوێندنی باڵایه‌وه ئه‌نجومه‌نی به‌ش له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه به‌رێوه ده‌برێ كه دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی به‌شه‌وه به برَیاری سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ به‌مه‌رجێ پله‌ی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تكارییانه به‌جێ دێنێ:1-لێدوانی به‌رنامه‌كانی خوێندن و (مفردات)ەكانی و كتێبه‌كانی خوێندن و پێشنیاز كردنی گۆرین و به‌لاوه نانیان له‌به‌ر تیشكی ئامۆژكارییهكانی ده‌سته‌ی ده‌رس ووتنه‌وه‌دا.2- پێشنیاز كردنلی پێویستییه‌كانی به‌ش له ئه‌ندامنی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه و هونه‌ركاران و پێشننیاز كردنی داوه‌تكردنی پرۆفیسری میوان.3-بریار له‌سه‌ر دانی پرۆژه‌ی لێكۆلینه‌وه زانستیانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شه‌وه پێشكه‌شكراوان و پێشنیاز كردنی رێ و شوێنی مسۆگه‌ر كردن ته‌واو كردنیان و ئامۆژگاریكردنی یاریده‌دانی چاپكردنی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی كتێبی دانراو و وه‌رگێران، بایه‌خدان به لێكۆلینه‌وه‌كانی قوتابیان و دابینكردنی پێویستییه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان.4-جێبه‌جێ كردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج.5-پێكهێنانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌یی و زانستی به پێی پێویستی به‌ش.6-سه‌رپه‌رشتی كردنی ره‌وتی ده‌رس وتنه‌وه و شێوازه‌كانی و په‌ره‌پێدانیان و ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه و كارگه‌رانی تری به‌ش و كاروباری زانستی قوتابیان له ساڵه جیا جیاكانی خوێندندا له رێگه‌ی سه‌رپه‌رشتی كردنی زانستیانه‌ی به‌رده‌وامیانه‌وه.7-به‌دوا داچوونی پێشكه‌وتنه زانستییه‌كان له بواری زانیاری زانستیدا و رێنمایی كردنی ئه‌ندامانی ده‌یته‌ی ده‌رس وتنه‌وه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و باسه‌كانی خوێندن به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه زانستی و تهكنهلۆجیهدا بگونجێ.8-سپاردنی هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكی به‌ش.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی به‌ش یا لق له سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه پێكدێ، كه له (12) زیاتر و له (7)كه‌متر نه‌بن به مه‌رجێ پله‌یان مامۆستا (مدرس)و به‌ره‌وژوو بێ و ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌ی ئه‌و پله زانستییه‌دا دابین نه‌بوو ده‌كرێ هه‌ندیكیان به پله‌ی مامۆستای یاریده‌ده‌ر (مدرس مساعد) بن و به پێی له پێشترینه‌یان.مادده‌ی بیسته‌م:1-پرۆفیسۆره‌كان.2-پرۆفیسۆره یاریده‌ده‌ره‌كان.3-مامۆستاكان.4-مامۆستا یاریده‌ده‌ره‌كان.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:1-ده‌بێ ئه‌وه‌ی به مامۆستای یاریده‌ده‌ر داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و له‌قه‌به‌ی پێ ده‌به‌خشرێ باوه‌رنامه‌ی ماجستێر یا هاوتاكه‌ی هه‌بێ.2-ئه‌گه‌ر مامۆستای یاریده‌ده‌ر له ماوه‌ی چوار ساڵدا له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه نه‌خرایه پله‌یه‌كی به‌رز تره‌وه ده‌بێ بگوێزرێته‌وه بۆ ده‌ه‌روه‌ی خوێندنی باڵا به مه‌رجێ گواستنه‌وه‌كه‌ی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی له‌سه‌ر بێ.مادده‌ی بیست و دووه‌م:ده‌بێ ئه‌وه‌ی به مامۆستا داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و پله‌ی پی ًدهبهخشرێ یه‌كێ له‌م دوو مه‌رجه‌ی تێدابێ:1-باوه‌رنامه‌ی دانپێدانراوی دكتۆرا یا هاوتاكه‌ی له رووی زانستییه‌وه هه‌بێ یا باوه‌ر نامه‌یه‌كی زانستی یا هونه‌ری یا ته‌كنیكی یا پێشه‌یی له‌و تایبه‌تكایانه‌دا هه‌بێ كه بوه‌رنامه‌ی دكتۆرای تێدا نادرێ یا باوه‌رنامه‌یه‌كی هاوتا له رووی زانستییه‌وه به مه‌رجێ ماوه‌ی خوێندن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م باوره‌نامه‌یه سالێ دوای وه‌رگرتنی باوه‌رنامه‌كه‌ی سه‌ره‌تایی كه‌متر نه‌بێ.2-مامۆستای یاریده‌ده‌ر ی بێ له یه‌كێ له زانكۆكان یا په‌یمانگا هونهریهكاندا بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و ئەو ماوه‌یه‌دا به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو لێكۆلینه‌وه‌ی بایه‌خداری بڵاو كردبێته‌وه كۆششێكی باشی له ده‌رس وتنه‌وه‌دا كر. مادده‌ی بیست و سێیه‌م:ده‌بێ ئه‌وه‌ی به پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و پله‌یه‌ی پێ ده‌به‌خشرێ له ده‌رس وتنه‌وه‌دا له پله‌ی مامۆستادا بووبێ له یه‌كێ له زانكۆكان یا ده‌زگای په‌یمانگا هونهریهكاندا بۆ ماوه‌یه‌كی له ژوار ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ لێكۆلینه‌وه‌ی بایه‌خداری بڵاوكردبێته‌وه،مادده‌ی بیست و چواره‌م:ده‌بێ ئه‌وه‌ی به پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و پله‌یه‌ی پێ ده‌به‌خشرێ مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (22)ی تێدا بن و به لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌ش ساڵ له پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر به‌سه‌ر بردبێ و له‌و ماوه‌یه‌دا كۆششێكی دیاری له ده‌رس وتنه‌وه‌دا كردبێ به لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ لێكۆلینه‌وه‌ی ره‌سه‌ن و داهێنراو بڵاوكردبێته‌وه.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی پێشوو ده‌كرێ خاوه‌نی باوه‌رنامه‌ی دكتۆرا دانپێدانرا یان هاوتاكه‌یی له رووی زانستییه‌وه له زانكۆدا به پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌رله‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ دابمه‌زرێ ئه‌گه‌ر هه‌مان ماوه‌ی له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا هه‌بووبێ و به سه‌ركه‌وتوو له ده‌رس وتنه‌وه‌دا ناسرابێ و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بایه‌خدار و داهێنراوی بڵاوكردبێته‌وه.ده‌روازه‌ی سێیه‌م ده‌زگای په‌یمانگا هونهرییهكانماددهی بیست و شه‌شه‌م:ده‌زگایه‌ك به پێی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرینێ پێی ده‌وترێت (ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان له هه‌رێمدا)و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بی.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:ده‌زگاكه له‌و په‌یمانگایانه پێكدێ كه له بواره‌كانی خوێندنی هونه‌ری دوای خوێندنی ئاماده‌ی و هاوتاكانیدا پسپۆرن و كه‌سایه‌تی یه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و بۆی هه‌یه ئامۆژگاری كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای نوێ یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یا له یه‌كدانیان بكا له هه‌ر كاتدا به پێویست زانرا.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:1-ئه‌نجوومه‌نێك ده‌زگا به‌رێوه ده‌با كه پێك دێ له سه‌رۆكه‌كه‌یی و عه‌میده‌كانی په‌یمانگاكان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان له وانه‌ی به لایه‌نی كه‌مه‌وه له راده‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی دان و له دیاركردنیاندا كامه‌ندی و پسپۆری له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌یێ و ده‌شێ نوێ بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراو له لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی هه‌ر په‌یمانگایه‌ك بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ.2-ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا ئه‌و تایبه‌تكاری و ده‌سه‌ڵاتانه به‌جێ دێنێ كه به ئه‌نجومه‌نی زانكۆ سپێردراون به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ده‌زگا بگونجێ و بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكی ده‌زگا بسپێرێ.3-تایبه‌تكاری چۆنێتی بریاره‌كانی به پێی مادده (13،14)ی ئه‌م یاسایه ده‌بێ.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:1-ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ده‌زگا داده‌مه‌زرێ ده‌بێ باوه‌رنامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ پله‌ی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆران بێ و له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له وانه له پله‌ی مامۆستای یاریده‌ده‌ر و به‌ره‌وژوورن هه‌ڵبژێردرا بێ.2-سه‌رۆكی ده‌زگا هێنده‌ی ئیش په‌یوه‌ندی به كاروباری ده‌زگاو بێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ به‌جێ دێنێ بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عه‌میده‌كانی په‌یمانگاكان یا هه‌ر سێ به‌په‌سندی بزانێ بسپێرێ.مادده‌ی سییه‌م:په‌یمانگا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا به رێوه ده‌برێ ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی باڵای و به‌عه‌میدی په‌یمانگا و سه‌رۆكی به‌ش و لقه‌كان پێك دێ كه هه‌مان تایبه‌تكاری و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆلێجی زانكۆكانی ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ل بارودۆخی په‌یمانگادا بگونجێ و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عه‌مید بسپێرێ و تایبه‌تكارییه‌كانی و چۆنێتی بڕیاردانی به‌و شێوه‌یه ده‌بێ كه له مادده‌ی (16)ی ئه‌م یاسایه دایه.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:ده‌بێ ئه‌وه‌ی به عه‌میدی په‌یمانگا داده‌مه‌زرێ له پله‌ی مامۆستا و به‌ره‌ژووردا بێ دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌رس ووتنه‌وه‌ی په‌یمانگاوه و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر ئامۆژگاری ئه‌نجومه‌ن و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ.2-عه‌میدی په‌یمانگا ئه‌و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تكاری یانه‌ی عه‌میدی كۆلێجی ده‌بێ كه له‌م یاسایه‌دا دیار كراون و به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی په‌یمانگادا بگونجێ.ده‌روازه‌ی چواره‌م چه‌ند حوكمێكی گشتی و كۆتایی مادده‌ی سی و دووه‌م:أ-ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه پله زانستییه‌كانیان و هه‌موو ئه‌و مافه نه‌یان ده‌مینێ كه له‌م یاسایه‌دا یاساكانی تر‌و په‌یره‌وه و رێنماییه‌كانی هه‌ن جگه له‌سه‌ر مووچه (مخصصات)ی خۆ ته‌رخان كردن له حاڵه‌تی (ته‌نسیب) یا ته‌رخانكردنیاندا بۆ فه‌رمانێك له ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی یا مه‌ڵبه‌نده‌كانی زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌و ماوه‌یه‌شیان به خزمه‌تی زانكۆیی بۆ مه‌به‌ستی زیاده‌ی ساڵانه و پله به‌رزی و خانه‌نشینی حساب ده‌كرێ.ب-ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له حاڵه‌تی دامه‌زراندنیان یا گواستنه‌وه‌یان بۆ فه‌رمانێك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا دا مافی پایه به‌رزی زانستی (الترقیه العلمیه) یان ده‌مێنێ ئه‌گه‌ر مه‌رجه پێویسته‌كانیان تێدا بێ جگه له مه‌رجی وانه وتنه‌وه.مادده‌ی سی و سێیه‌م:1-ئه‌م كار‌و بارانه به په‌یره و دیاری ده‌كرێن:أ-مه‌ڵبه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه له زانكۆكان و كۆلێجه‌كان و ده‌زگای په‌ییمانگا هونه‌ریه‌كان و تایبه‌تكاری و كاروباره زانستی و ئیدارییه‌كان.ب-به‌شه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی خوێندن باڵا و تایبه‌تكارییه‌كانیان و به‌شه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان.ج-كار‌و باری په‌یوه‌ندیدار به وه‌رگرتنی قوتابیان و گواستنه‌وه‌یان.2-به رێنماییه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریده‌كا ئه‌و كاروباران دیاری ده‌كرێنكه په‌یوه‌ندیان به ئامۆژگاری كردن و رێ نیشان دانه‌وه هه‌یه له رووی زانستی په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكرییه‌وه و یاریده‌دانیان له رووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه رێكخستنی چالاكی نا به‌رنامه‌یی و تاقیكردنه‌وه‌كانیان و ئه‌ركی سه‌رشانیان و رێكوپێكیان و ناردنیان بۆ (بعپه و زماله) و هه‌ر شتێك كه په‌یوه‌ندی به كاروباره‌كانی تری زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه هه‌بێ و رێكخستنی مۆڵه‌تی خوێندن (الاجازه الدراسیه).مادده‌ی سی و چواره‌م:دادگاكان نابی َئهم جۆره داوایانه (دعوی) ببینن كه دژ به زانكۆ و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان یا كۆلێج و په‌یمانگاكانیان ده‌كرێن و په‌یوه‌ندییان به به وه‌رگرتن و گوازتنه‌وه و تاقیكردنه‌وه یا ئه‌و سزایانه‌وه هه‌یه كه له‌سه‌ر ده‌رنه‌چوون و شتی تر ده‌رحه‌ق قوتابیان ده‌درێن ته‌نیا زانكۆ و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان مافی یه‌كالاكلادنه‌وه‌ی ئه‌و شكاتانه‌یان هه‌یه كه له‌م كار‌و بارانه ده‌وه‌شێنه‌وه و به لرێنماییه‌ك دیاری ده‌كرێن كه ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریده‌كا.2-دادگاكان نابێ داواكانی هه‌ڵسه‌نگاندنی باوه‌رنامه‌ی پله‌ی زانستی عێراقی و بیانی دوای خوێندنی یاسایی و داواكاری به‌خشینی له‌قه‌ب و باوه‌رنامه‌ی زانستی شانازی ببینن مادده‌ی سی و پێنجه‌م:زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان بۆیان هه‌یه له تاقیكردنه‌وه زانستییه‌كان و پراكتیكه زانستی و تاقیگه‌ییه‌كان و راهێنانی قوتابیانیاندا یوود له هه‌موو داموده‌زگا پسپۆره‌كانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم ببێنن و له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمانگه‌یانه‌ش پێویسته كه كاریان ئاسان بكه‌ن و یاریده‌یان بده‌ن.مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و به بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ داده‌مه‌زرێن و ئه‌ركه‌كانیان به پێی رێنماییه‌ك دیاری ده‌كرێن و ده‌بێ به لایه‌نی كه‌مه‌وه له پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ردا بن.مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:1-بۆ هه‌ركۆلۆجێك یاریده‌ده‌رێكی عه‌مید به بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ له‌سه‌ر ئامۆژگاری ئه‌نجوومه‌نی كۆلێج داده‌مه‌زرێ.2-بۆ هه‌ر په‌یمانگایه‌ك یاریده‌ده‌رێك به بڕیاری سه‌رۆكی ده‌زگاو له‌سه‌ر ئامۆژگاری ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه داده‌مه‌زرێ.مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: زانكۆكان و په‌یمانگا و ده‌زگا هونه‌ری یه‌كان ده‌به‌خشرێن له ره‌سمی گومرگی هه‌موو ئه‌و شمه‌ك و كه‌ل و په‌ل و جیهازانه و پارچه‌كانیان و شمه‌كی یه‌ده‌گ و تاقیگه‌یی و ئامێری روونكردنه‌وه و فیلم بڵاوكراوه و كتێب و چاپه‌مه‌نی هێنرا و له ده‌ره‌وه و له چوارچێوه‌ی پرۆژه و تایبه‌تكارییه‌كانی خوێندن دا كه خزمه‌تی بهستهكانی ده‌به‌خشرێن.مادده‌ی سی و نۆیه‌م:1-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه په‌یره‌وی پێویست بۆ ئاسانی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێشنیاز بكا.2-كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكا.مادده‌ی چله‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكا.مادده‌ی چل و یه‌كه‌م.ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان...
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2022یاساى پەروەردە و فێركردن لە هەرێمى کوردستان - عێراق | 176
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2022یاساى پەروەردە و فێركردن لە هەرێمى کوردستان - عێراق | 176
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (12)ی ڕۆژی 15/11/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ندكرد:-یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2022یاساى پەروەردە و فێركردن لە هەرێمى کوردستان - عێراقدەروازەی یەكەمپێناسە، ئامانج، بنەما فەلسەفی و گشتییەكانی پەروەردە و فێركردنبەشی یەكەمپێناسەكانماددهی (1) بۆ مەبەستی حوکمەکانی ئەم یاسایە، ئەم زاراوە و دەستەواژانەی خوارەوە ماناکانی بەرامبەریان دەگەیەنن:-یەکەم: هەرێم: هەرێمی کوردستان - عێراق. دووەم: ئەنجومەنی وەزیران: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم. سێیەم: وەزارەت: وەزارەتی پەروەردەی هەرێم. چوارەم: وەزیر: وەزیری پەروەردەی هەرێم. پێنجەم: ئەنجومەنی وەزارەت: ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم. شەشەم: ئەنجومەنی پەروەردە: ئەنجومەنی پەروەردەی پارێزگا، ئیدارە سەربەخۆکان و قەزاکان.حەوتەم: بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە: بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان. هەشتەم: بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە: بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و قەزاکان. نۆیەم: قۆناغی باخچە: قۆناغى شیاندن و ڕاهێنان و ئامادەکردنە بۆ منداڵانى تەمەن (4) چوار ساڵ و (5) پێنج ساڵ بەر لە خوێندنى بنەڕەتى، و پەروەردەی پێشوەخت بۆ منداڵى خاوەن پێداویستى تایبەت لە هەمان تەمەندا دەگرێتەوە.دەیەم: خوێندنی پەیڕەوکراو: ئەو خوێندنەیە کە لە قوتابخانە، خوێندنگە، کۆمەڵگەی پەروەردەیی و پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەکان لەتەمەنی یاسایی قوتابیان و خوێندکاراندا پەیڕەو دەکرێت. یازدەیەم: خوێندنی پابەندکراو: قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی دەگرێتەوە، تێیدا بەخێوکار پابەند دەبێت کە لە تەمەنی یاساییدا منداڵ لە یەکێک لە قوتابخانەکان بخاتە بەر خوێندن. دوازدەیەم:خوێندنی بنەڕەتی: یەکەم قۆناغی خوێندنی پەیڕەوکراو و پابەندکراوە کە (9) نۆ پۆلی خوێندن لەخۆدەگرێت.قوتابخانەی بنەڕەتی: ناوەندی خوێندنی قۆناغی بنەڕەتییە. سیازدەیەم: خوێندنی ئامادەیی: ئەو قۆناغەی خوێندنە کە دوای قۆناغی بنەڕەتی دەستپێدەکات و لە (3) سێ پۆلی خوێندن پێکدێت، کە پۆلەکانی دەیەم تا دوازدەیەم لە خۆ دەگرێت.خوێندنگەی ئامادەیی: ناوەندی خوێندنی قۆناغی ئامادەییە. پشووی سەری ساڵی زایینی لە ڕۆژی (٣٠) سی کانونی یەکەم تا ڕۆژی (٢) دووی کانونی دووەم.چواردەیەم: خوێندنی پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی: قۆناغی خوێندنی پیشەییە، کە دوای خوێندنی بنەڕەتی دەستپێدەکات و لە (5) پێنج پۆلی خوێندن پێکدێت.پازدەیەم: پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی: ئەو ناوەندەیە کە خوێندنی پیشەیی بۆ ماوەی (5) پێنج ساڵ، پاش تەواوکردنی قۆناغی بنەڕەتی تێدا بەڕێوەدەچێت. شازدەیەم: کۆمەڵگەی پەروەردەیی: ئەو دامەزراوەیەیە کە باخچەی منداڵان و قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی لەخۆدەگرێت. حەڤدەیەم: دامەزراوە: دامەزراوەی پەروەردەیی و فێرکردنە، کە باخچەی منداڵان، قوتابخانە، خوێندنگە، کۆمەڵگە و پەیمانگە پەروەردەییەکان، بە حکومی و ناحکومی و هاوبەشەوە دەگرێتەوە. هەژدەیەم: دامەزراوەی پەروەردەیی حکومی: ئەو دامەزراوانەی پەروەردە و فێرکردن دەگرێتەوە کە موڵکی حکومەتن و لەلایەن وەزارەتەوە بەڕێوەدەبرێن و خەرجیان لێدەکرێت. نۆزدەیەم: دامەزراوەی پەرەردەیی ناحکومی: ئەو دامەزراوانەی پەروەردە و فێرکردن دەگرێتەوە کە موڵکی کەس و لایەنی پەروەردەکاریی ناحکومین، و لەلایەن ئەوانەوە بەڕێوە دەبرێن و خەرجیان لێدەکرێت. بیستەم: دامەزراوەى پەروەردەیى ناحکومى قازانج نەویست: ناوەندى پەروەردە و فێرکردنى ناحکومى خاوەن کەسێتى مەعنەوییە، لەدامودەزگاکانى حکومى پەیوەندیدار تۆمار دەکرێت، قازانجى کارکردنى تەنها بۆ دابینکردنى پێداویستییە زانستى و کارگێڕییەکان و پەرەپێدانى تواناى منداڵان، قوتابیان، خوێندکاران، مامۆستایان و کارمەندانى دیکەى دامەزراوەکە دەبێت و بۆ سوودى کەسى بەکارناهێنرێت.بیست و یەكەم: دامەزراوە هاوبەش و پشتیوانکراوەکان: ئەو دامەزراوانەی پەروەردە و فێرکردن دەگرێتەوە کە موڵکی حکومەتن و تێچووەکانیان لەلایەن حکومەتەوە دابین دەکرێت، بەڵام لەلایەن کەسانی پەروەردەیی نیشتمانی یان بیانییەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت بەڕێوەدەبرێن. بیست و دووەم: 1- قوتابی: ئەو کەسەیە کە لە قوتابخانەی بنەڕەتی ناونووس کراوە و بەردەوامە لە خوێندن.2- خوێندکار: ئەو کەسەیە کە لە خوێندنگەی ئامادەیی یان بەشی ئامادەیی کۆمەڵگەی پەروەردەیی یان پەیمانگەکانی پەروەردەیی پیشەیی ناونووس کراوە و بەردەوامە لە خوێندن. بیست و سێیەم: پۆل: ساڵێکی خوێندنی قوتابی و خوێندکارە لە هەرقۆناغێکی خوێندندا. بیست و چوارەم: قوتابخانەی ئێواران: ناوەندی خوێندنی ئێوارانی حکومییە، بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانە تەرخانکراوە کە بەهۆی دەرنەچوونی دوو ساڵ لەسەریەک لە خوێندنی ڕۆژ یاخود بەهۆی تێپەڕبوونی تەمەنی یاساییان مافی بەردەوامبوونیان لە قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی ڕۆژ نییە.بیست و پێنجەم: مامۆستا: پێشەنگى پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردنە، شیاو و لێهاتووە، بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە ئەو مەرج و کارامەییانەى تێدا دەستەبەرە کە بۆ مەبەستى وانە ووتنەوە و پێشەنگى لە دامەزراوەکاندا پێویستە.بیست و شەشەم: مامۆستای پەروەردەی تایبەت: مامۆستاى پسپۆرە لە پەروەردە و فێرکردنى منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەت، لە پڕۆسەى پەروەردەى پیشوەختى قۆناغى باخچە لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا . بیست و حەوتەم: بەڕێوەبەری دامەزراوە: ئەو کەسەیە کە ئەرکی بەڕێوەبردنی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی و فێرکردنی پێ دەسپێردرێت. بیست و هەشتەم: یاریدەدەری بەڕێوەبەر: ئەو کەسەیە کە ئەرکی یاریدەدەری بەڕێوەبەری پێدەسپێردرێت. بیست و نۆیەم: ڕێنماییکارى پەروەردەیى: ئەو فەرمانبەرەیە کە خاوەن پسپۆڕییە لە یەکێک لە بوارەکانى دەروونناسى، کۆمەڵناسى، ڕێنماییکردنى پەروەردەیی یان کارى کۆمەڵایەتى یان هەر پسپۆڕییەکى دیکەى هاوشێوە، و ئەرکى ڕێنماییى دەروونى و پەروەردەیى و هۆشیارى کۆمەڵایەتى لە دامەزراوەکاندا لە ئەستۆ دەگرێت، بۆ چارەسەرى کێشە دەروونى، کۆمەڵایەتى یان ڕەفتارییەکانى قوتابیان و خوێندکاران ڕادەسپێردرێت.سییەم: سەرپەرشتیاری پەروەردەیی: ئەوفەرمانبەرەیە کە بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە، ئەرکی ڕێنمایی، بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن، لە دامەزراوەکاندا لە ئەستۆ دەگرێت.سی و یەكەم: پلانی فێرکردن: دیدگا گشتیەکانی پەروەردە و فێرکردنە، کە لە بنەما گشتی و فەلسەفییەکانی پەروەردە وفێرکردنى هاتوو لەم یاسایەدا سەرچاوە دەگرێت و بەها و بنەماکانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنی لەسەر بنیاتدەنرێت.سی و دووەم: کتێبەکانی خوێندن: کتێبەکانی خوێندنی هەر بابەتێکە کە وردەکارییەکەی لە پلانی فێرکردنەوە سەرچاوەی گرتووە. سی و سێیەم : پرۆگرامی خوێندن: بەشێکە لە پلانی فێرکردن، کە پەیوەستە بە پۆلێک یاخود بازنەیەکی خوێندنی دیاریکراو، کتێبەکانی خوێندن لە هەر بابەتێک لە قۆناغی یان بازنەی پەیوەندیدار، کتێبەکانی ڕاهێنان و ڕێبەری مامۆستا و ڕێبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، سیستەمی تاقیکردنەوەکان و هەڵسەنگاندن لەخۆدەگرێت. سی و چوارەم: بەخێوکار: ئەو کەسەی بەخێوکردن و چاودێریکردنی منداڵ، قوتابی و خوێندکار، بە پێی یاسا بەرکارەکان لە ئەستۆ دەگرێت. سی و پێنجەم: ئەنجومەنی بەخێوکاران: ئەو ئەنجومەنەیە کە بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە لە ناوەندەکانی خوێندن لەلایەن بەخێوکارانەوە پێکدەهێنرێت.سی و شەشەم: پەروەردەی تایبەت: بریتیە لە کۆمەڵێک بەرنامەی پەروەردەیی تایبەت، کە دەبێت بۆ قوتابیان و خوێندکارانی خاوەن پێداویستیی تایبەت دابین بکرێت، بۆ گەشەکردن و پەرەپێدانی تواناکانی خوێندنیان، لە ڕێگەی ئەو هۆکارانەى خوێندن کە لەگەڵ تواناکانیاندا دەگونجێت.سی و حەوتەم: قوتابیان و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت: ئەو قوتابى و خوێندکارانەن کە بە هۆکارێکى تەندروستى، دەروونى یان فیزیکى، بەبێ بایەخپێدانى تایبەت ناتوانن چالاکییە ڕۆژانەکانى پڕۆسەى خوێندن هاوشێوەى هاوپۆلەکانیان، ڕایى بکەن. سی و هەشتەم: پەروەردە و فێرکردن: ئەو پرۆسەیەیە کە بەپێی پلانی فێرکردن و پرۆگرامەکان، لەژێر چاودێری مامۆستا، بەمەبەستی بەهرەمەندبوونی قوتابی و خوێندکاران بە زانست و تێگەشتن و بنیاتنانی بەهاکان، هاوتەریبى خوێندنەوەى ڕەخنەگرانەى دەقەکان، لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا بەڕێوەدەچێت. سی و نۆیەم: بەشە وانە: پرۆسەیەکی پەروەردەیی و فێرکردنە، لە پۆل و لەژێر سەرپەرشتی مامۆستا و لە ماوەیەکی دیاریکراودا بەڕێوە دەچێت. چل: دڵنیایی جۆری: ئەو ڕێکارانەیە کە لە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی ئەم یاسایە دەگیرێتەبەر. چل و یەكەم: خوێندنی خێرا: ئەو خویندنەیە کە ئامانجی ڕەخساندنی هەلی فێربوونە بۆ ئەوانەی لە تەمەنی یاساییدا لە خوێندن بەردەوام نەبوون یان هەر پەیوەندیان بە قوتابخانەوە نەکردووە، لە ڕێگەی ئامادەکردنیان لە ماوەی (٥) پێنج ساڵ یان زیاتر، بۆ ئەوەی بەپێی تەمەنەکانیان بگەنەوە سەر ڕێچکەی خوێندنی پەیڕەوکراو. چل و دووەم: نەهێشتنی نەخوێندەواریی: بنیاتنانی توانستەکانی خوێندنەوە و نووسین و بنەماکانی ژمارەکارییە، بۆ ئەو کەسەى کە هەر نیەتى و تەمەنیشى لە (16) شازدە ساڵ زیاترە. چل و سێیەم: شوێنی حەواندنەوەی قوتابیان: ئەو شوێنانەن کە لە دواى تەواوبوونى دەوامى فەرمى قوتابخانەکان دەکرێنەوە، بۆ ئەو قوتابیانەى تەمەنیان لە (14) چواردە ساڵ کەمترە و بەهۆى کارى بەخێوکاریان ناتوانن لە کاتى تەواوبوونى دەوامى قوتابخانە ڕاستەوخۆ بڕۆنەوە ماڵەوە. چل و چوارەم: دیداری گەشە: بریتیە لە دیدارێک کە لە قوتابخانە و خوێندنگە بە ئامادەبوونی مامۆستا، بەخێوکار و قوتابی یان خوێندکار بۆ تاوتوێکردنی باری خوێندن و بەمەبەستی دروستکردنى لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی تواناکانی قوتابی و خوێندکار و باشترکردنی بارودۆخی خوێندنیان، ئەنجام دەدرێت. چل و پێنجەم: قوتابخانەو خوێندنگەی بەهرەداران و تایبەتمەند: بریتییە لە قوتابخانە و خوێندنگەی بەهرەداران، یان تایبەتمەند بە هونەر یان وەرزش یان هەر بابەتێکی دیکە، کە وەزارەت ڕەزامەندی لەسەر کردنەوەیان دەدات.چل و شەشەم: مۆڵەت: ئەو ڕێگەپێدانەیە کە لەلایەن وەزارەتەوە و بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە و ڕێنماییەکانی، بە دروستکردنی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی دەدرێت.بەشى دووەمبنەما گشتى و فەلسەفییەکانى پەروەردە و فێرکردنتەوەرى یەکەمبنەما فەلسەفییەکانى پەروەردە و فێرکردنماددهی (2)یەکەم: پەروەردە و فێرکردن میکانیزمى تواناسازى و بنیاتنەرى تاکێکى کوردستانى خوێندەوار و هۆشیار و داهێنەرە، بە ئاراستەى گەشەپێدانى کۆمەڵگەیەک کە پرنسیپەکانى دیموکراتى، بنەماکانى دادپەروەرى کۆمەڵایەتى و یەکسانى نێوان هەردوو ڕەگەز، گیانى پێکەوە ژیانى ئاشتییانە و مرۆڤدۆستى و خۆشەویستى خاک و پاراستنى ژینگەى تێیدا گەشە بکات.دووەم: قوتابى و خوێندکار تاکى خاوەن خواستى فێربوون و توانستى و شیکردنەوە و ڕەخنەگرتنن، تواناى تێگەیشتن و قبوڵکردنى دیدوبۆچوونى جیاواز و گوزارشت لە خۆکردنى ئازاد و بوێرانەیان هەیە، ئامادەن بۆ کارکردنى داهێنەرانە و جێبەجێکردنى کارامەییە بنەڕەتییەکان و هەڵگرتنى بەرپرسیارێتى لە داهاتوودا.سێیەم: گەشەپێدانى گیانى ڕێزگرتن لە بەها نەتەوەیى و کۆمەڵایەتییە باڵاكانی کۆمەڵگەى کوردستانى لە پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردن، و ڕاهێنانى قوتابى و خوێندکار لەسەر متمانە بەخۆبوون و داکۆکیکردن لە مافەکانى مرۆڤ و ئازادییە گشتییەکان لە چوارچێوەى دەستور و یاسا کارپێکراوەکان و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکاندا.تەوەرى دووەمبنەما گشتییەكانی پەروەردە و فێركردنماددهی (3)یەکەم: فێربوون مافێکی دابین‌کراو و بەخۆڕاییە لە سەرجەم دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکاندا، نابێت هیچ تاکێک کە مەرجەکانی هاتوو لەم یاسایەی تێدابێت لەو مافە بێبەش بکرێت. دووەم: زمانی کوردی زمانی فەرمیی خوێندنە لە سەرجەم دامەزراوەکاندا، جگە لەو دامەزراوانەی کە تایبەتن بە پێکهاتەکان وەک تورکمان، سریان کلدان ئاشور، ئەرمەن و عەرەب کە خوێندن تێیاندا بە زمانی دایک دەبێت، لەگەڵ ئەو دامەزراوانەی کە بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە مۆڵەتیان پێدراوە بە زمانێکی دیکە بخوێنن. سێیەم: قوتابی و خوێندکار بە چەقی هەردوو پڕۆسەی خوێندن و فێرکردن هەژمار دەکرێن. چوارەم: مامۆستا پێشەنگی سەرەکییە بۆ پەروەردە و هاندانی گیانی فێربوون و داهێنان، و گەیاندنی زانیاری و توانستە جۆراوجۆرەکان بە قوتابیان و خوێندکاران، و پێویستی بە پەرەپێدانی خودی بەردەوام هەیە و دەبێت شکۆى پارێزراو بێت.پێنجەم: بەکارهێنانی توندوتیژیی جەستەیی و دەروونی و هەموو جۆرەکانی جیاکاریی و خراپ مامەڵەکردن لە دامەزراوەکاندا، قەدەغەیە. شەشەم: پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردن لە دامەزراوە پەرەوەردەییە حکومیەکاندا لەسەر هەمان سیستم و بەها و میکانیزم بەڕێوەدەچێت. حەوتەم: وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەک لە قوتابیان و خوێندکاران و کەسوکاریان لەلایەن قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییە حکومیەکان، بەمەبەستی خوێندن، قەدەغەیە. هەشتەم: وەزارەت سیستمى شۆڕکردنەوەى دەسەڵاتەکان لە بەڕێوەبەردندا، بۆ مەبەستى پێدانى دەسەڵاتى زیاتر بە بەڕێوەبەرایەتى دامەزاراوە پەروەردەییە حکومییەکان پیادە دەکات.بەشی سێیەمئامانجە گشتی و هاوبەشەكانی پەروەردە و فێركردن مادده‌ی (4)یەکەم: فێرکردن و گەشەپێدان و بنیاتنانی تواناکانى نەوەیەکی بەهرەمەند بە زانست.دووەم: بنیاتنانى هەستى پابەندبوون لە تاکدا، بە جۆرێک کە شانازی بە نیشتیمان و مێژوو و کلتوری کوردستانی خۆی بکات و لە بنیاتنانی وڵاتەکەیدا بەشدار بێت. سێیەم: پەرەپێدانی بەهاکانی دیموکراسى، ئاشتی، پێکەوەژیانی ئاشتیانە، یەکسانیی نێوان هەردوو ڕەگەز، ڕێزگرتنی ئایین و نەتەوەکان، ئازادیی تاک، مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی ژینگە. چوارەم: گەشەپێدانی توانستەکانی قوتابی و خوێندکار، تا ببن بە هاونیشتیمانییەکی خوێندەوار، داهێنەر، چالاک، خاوەن هۆشیاری و کەسایەتی سەربەخۆ. پێنجەم: گەشەپێدانی توانای نەوەکان بۆ ئامادەکردنیان تا بەشداری لە ژیانی گشتی کۆمەڵگە و بازاڕی کار و پێشکەوتنی هەرێمدا بکەن. شەشەم: ئامادەکردن و هاندانی قوتابیان و خوێندکاران تا بەردەوام بن لە خوێندن لە قۆناغی بەرزتردا. حەوتەم: گرنگیدان بە پەروەردەی وەرزشی و هونەری و جەستەیی قوتابیان و خوێندکاران. هەشتەم: کارکردن بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواریی و ڕەخساندنی هەلی فێربوون و گەڕاندنەوەی دابڕاوان بۆ ناوەندەکانی خوێندن. نۆیەم: هێنانەئارای کۆمەڵگەیەک کە بڕوای بە ئاوێتەکردنی پەروەردەیی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت هەبێت، بەپێی بنەماکانی یەکسانی، بۆ ئەوەی فێرکردنێکی ئاست بەرزیان بۆ دابین بکرێت. دەیەم: بەهێزکردنی تواناکانی قوتابیان و خوێندکاران بۆ بیرکردنەوەی زانستی، ئەنجامدانی توێژینەوە و تاقیکردنەوەکان، بەکارهێنانی سەرچاوەی زانستی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو.یازدەیەم: هەوڵدان بۆ ڕاهێنانی قوتابی و خوێندکار لەسەر شێوازە هاوچەرخەکانی خوێندن و پەرەپێدانی توانستی پیشەیی خوێندکاران و ئامادە و مەشقپێکردنیان، بە ئاراستەی گونجاندنی تواناکانیان لەگەڵ پیشەیەکی دیاریکراوی پێویست لە بازاڕی کاردا.دەروازەی دووەمدامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانبەشی یەكەمباخچەی منداڵانتەوەرى یەكەمبنەماكانماددهی (5)باخچەی منداڵان قۆناغێکی ئارەزوومەندانەیە، (2) دوو ساڵ بەر لە خوێندنی بنەڕەتی دەستپێدەکات، منداڵان بۆ خوێندنی بنەڕەتی ئامادە دەکات، و هەموو ئەو منداڵانەی تێدا وەردەگیرێن کە لە ڕۆژی دەستپێکردنیان لە باخچە یان رۆژی (31)ی کانونی یەکەمی ئەو ساڵە، تەمەنیان گەیشتبێتە (4) چوار یان (5) پێنج ساڵ. تەوەرى دووەمئامانجە تایبەتییەكانی باخچەی منداڵانماددهی (6)ئامانجە تایبەتییەکانى باخچەى منداڵان بریتین لە:-یەکەم: کارکردن بۆ گەشەپێدانی کەسێتى منداڵ، بە تێکەڵاوبوون لەگەڵ منداڵانی دیکە لە ژینگەی دەرەوەی بازنەی خێزان و پیادەکردنی چالاکی پەروەردەیی چێژبەخش و فێرکردنی سوودبەخش. دووەم: بەدەستهێنانی بنەما بەراییەکانی خوێندنەوە و نووسین و ژماردن، هاندانی هەستی جوانناسی و هونەر و پەرەپێدانی کارامەیی جەستەیی. مادده‌ی (7)وەزارەت باخچەی منداڵانی نوێ دەکاتەوە و پشتیوانی پەرەپێدانی باخچەی منداڵان دەکات و کەرتی تایبەت بۆ کردنەوەی باخچەی منداڵانی ناحکومی هاندەدات. مادده‌ی (8)یەکەم: پێویستە ژمارەی منداڵان لە هەر پۆلێک لەگەڵ ڕووبەری پۆلەکەدا گونجاو بێت، و ژینگەیەکی لەباری تێدا دەستەبەر بکرێت. دووەم: ئەگەر باخچەی منداڵان یەک دەوام بوو دەبێت دەوامی ڕۆژانەی لە شەش کاتژمێر کەمتر نەبێت، و ئەگەر دوو دەوام بوو دەبێت دەوامی ڕۆژانەی باخچە لە پێنج کاتژمێر کەمتر نەبێت. بەشی دووەمخوێندنی بنەڕەتیتەوەرى یەكەمبنەماكانی خوێندنی بنەڕەتیماددهی (9)یەکەم: هەر منداڵێک لە ڕۆژى (31)ى کانوونى یەکەم تەمەنى بگاتە (6) شەش ساڵ، پێویستە لەلایەن بەخێوكارەكەیەوە لە قوتابخانەیەکى بنەڕەتى بخرێتە بەر خوێندن.دووەم: خوێندنى بنەڕەتى پەیڕەوکراو، بۆ هەموو تاکێک کە تەمەنى (16) شازدە ساڵى تەواو نەکردبێت پابەندکراوە و پێویستە قوتابى پێش ئەوەى تەمەنى (19) نۆزدە ساڵى تێپەڕبکات ئەو خوێندنەى تەواوکردبێت.تەوەرى دووەمئامانجەكانی خوێندنی بنەڕەتیماددهی (10)یەکەم: بنیاتنانى بنەماکانى پەروەردە، خوێندن، نووسین و ژماردن لاى قوتابیان، و پەرەپێدانى کارامەییە سەرەکیەکانیان، بەتایبەت کارامەیی زمانزانى، ژماردن، هونەر، جووڵە و چالاکى زانستى. دووەم: فێرکردنى بنەماکانى هاونیشتیمانى بوون، مەدەنیەت، لێبووردەیى و قبوڵکردنى جیاوازى، هاندانى قوتابیان بۆ بەهێزکردنى توانستى دەستپێشخەرى، کۆششکردن، پشوودرێژى، و پاراستنى بەها باڵاکانى ڕەوشت و ڕەفتار.تەوەرى سێیەمخوێندنی پابەندكراوماددهی (11)یەکەم: هیچ بەخێوکارێک مافى ئەوەى نیە كە ڕێگە لە خستنەبەر خوێندنى منداڵ لە قوتابخانەیەکى خوێندنى بنەڕەتى و بەردەوامبوون تێیدا، بگرێت، تەنها بە پاساوى تەندروستى و لە ڕێگەى ڕاپۆرتى پزیشکى پەسەندکراو لەلایەن لێژنەى تەندروستى تایبەتمەندەوە نەبێت، و هەر ڕاپۆرتێکیش تەنها بۆ یەک ساڵى خوێندن کاریپێدەکرێت و دەبێت ساڵانە نوێ بکرێتەوە.دووەم: هەر بەخێوکارێک بەدەر لە حوکمى بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە، ڕێگە لە چوونە بەر خوێندن یان بەردەوامبوونى خوێندنى منداڵێک بگرێت، دواى ئاگادارکردنەوەى بۆ یەکجار و پابەندکردنى بە ناردنى منداڵەکە بۆ قوتابخانە، بە پێبژاردنێک کە بڕەکەى لە (500.000) پێنج سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت سزا دەدرێت، و لە کاتى دووبارەکردنەوەى سەرپێچییەکە سزاکەى دەبێت بە دوو هێندە، بە ڕەچاوکردنى هەر سزایەکى توندتر کە لە یاسا بەرکارەکانى هەرێمدا هاتووە.تەوەرى چوارەمبازنەكانی قۆناغی خوێندنی بنەڕەتیماددهی (12)خوێندنى بنەڕەتى لە سێ بازنەى خوێندن پیکدێت:-یەکەم: بازنەى یەکەم كە پۆلەکانى یەکەم، دووەم و سێیەم لە خۆدەگرێت، قوتابخانە بە پەیڕەوکردنى سیستمى مامۆستاى پۆل پابەندە، قوتابى لە هەر بابەتێکى خوێندندا کارتى هەڵسەنگاندنى پێدەدرێت و دەرنەچوون لەم بازنەیەدا بوونى نابێت. دووەم: بازنەى دووەم كە پۆلەکانى چوارەم، پێنجەم و شەشەم لە خۆدەگرێت، تێیدا سیستمى مامۆستاى بابەت پیادە دەکرێت، هەر بابەتێکى خوێندن لەلایەن مامۆستاى پسپۆڕى بابەتەکەوە دەوترێتەوە، قوتابیان کارتى نمرەیان پێدەدرێت و دەرنەچوون لە هەمان پۆل بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، بوونى دەبێت.سێیەم: بازنەى سێیەم كە پۆلەکانى حەوتەم، هەشتەم و نۆیەم لە خۆدەگرێت، تێیدا سیستمى مامۆستاى بابەت پیادە دەکرێت، قوتابیان کارتى نمرەیان پێدەدرێت و دەرنەچوون لە هەمان پۆل بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، بوونى دەبێت.بەشی سێیەمخوێندنی ئامادەییتەوەری یەكەمبنەماكانی خوێندنماددهی (13)دوای تێپەڕاندنی قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی لە هەموو بابەتەکانی خوێندن بەسەرکەوتوویی، قوتابی مافی هەیە پەیوەندی بە قۆناغی خوێندنی ئامادەیی حکومی بێ بەرامبەر بکات، بە مەرجێک تەمەنی لە (20) بیست ساڵ تێپەر نەکات و پێویستە خوێندکار بەر لە تێپەڕبوونی تەمەنی (24) بیست و چوار ساڵی قۆناغی خوێندنی ئامادەیی تەواو کردبێت. تەوەرى دووەمئامانجەكانی خوێندنی ئامادەییماددهی (14)یەکەم: بەهێزکردنی توانستى خوێندکار لە ڕووى بیرکردنەوە، توێژینەوە، تاقیکردنەوە، بەکارهێنانی سەرچاوە زانستییەکان و شێوازە هاوچەرخەکانى خوێندن و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و هاندانى بۆ ئەوەى ئازادانە کار و کۆشش و هەماهەنگى لەگەڵ کەسانى دیکەدا بکات.دووەم: بنیاتنانی کەسێتى خوێندکار لە ڕێگەى پڕۆگرام و پلانى تایبەتەوە، بۆ بەشداریکردنى ئەرێنی لە ژیانى کۆمەڵایەتیدا و قبووڵکردنى جیاوازى و پێکەوەژیانى و ئاشتییانە.چوارەم: گەشەپێدانی توانستى پیشەیى خوێندکارانى بەشە پیشەییەکان و ئامادەکردن و مەشقپێکردنیان بۆ بازاڕى کار. تەوەرى سێیەمبەشەكانی خوێندنی ئامادەییماددهی (15)یەکەم: قۆناغى خوێندنى ئامادەیى لە بەشەکانى زانستى، وێژەیى و پیشەیى پێکدێت، و پسپۆڕییەکانى بەشى پیشەیى بەپێى پێویستى بازاڕى کار، و پسپۆڕییەکانى بەشى زانستى و وێژەیى بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لەلایەن ئەنجوومەنى وەزارەت بڕیارى لێدەدرێت.دووەم: ئەنجومەنى وەزارەت دەتوانێت بەپێى پێویستى، خوێندنگەى ئامادەیى پیشەیى حکومى بۆ پەیمانگاى پەروەردەیى پیشەیى (5) پینج ساڵە بگۆڕێت.سێیەم: خوێندکارى ئامادەیى مافى گۆڕینى بەشەکەى بۆ بەشێکى دیکە هەیە، ئەگەر مەرجەکانى بەشە نوێکەى تێدابێت، و ئامادەبێت سەر لەنوێ گشت پۆلەکانى ئەو بەشە بخوێنێتەوە.تەوەرى چوارەمپڕۆژەی ئامادەیی و تەواوكردنی خوێندنماددهی (16)یەکەم: خوێندکاری پۆلی یازدەیەمی ئامادەیی زانستی و وێژەیی دەبێت پرۆژەیەکی زانستی یان وێژەیی یان کۆمەڵایەتی بە ناوی پرۆژەی ئامادەیی، ئەنجام بدات. دووەم: ئەو خوێندکارەی زانستی و وێژەیی کە پرۆژە ئەنجامنادات یاخود نمرەی خوار (50%) پەنجا لە سەد لە پرۆژەکەی وەردەگرێت، بە دەرنەچوو هەژمار دەکرێت. سێیەم: خوێندکاری پۆلی یازدەیەمی پیشەیی لە جیاتی پرۆژەی ئامادەیی دەبێت بەشداری لە خولێکی ڕاهێنان لە بوارەکەی خۆیدا بکات کە لە (١٤) چواردە ڕۆژی پشووی هاوین کەمتر نەبێت.مادده‌ی (17)بۆ تێپەڕکردنی قۆناغی خوێندنی ئامادەیی، دەبێت خوێندکار تەواوی بابەتەکانی پرۆگرامی خوێندنی تەواوكردبێت و لە تەواوى تاقیکردنەوەکانیش دەرچووبێت. مادده‌ی (18)وەزارەت، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە و کەرتی تایبەت، کاردەکات بۆ بەستنەوەی خوێندنی ئامادەیی پیشەیی بە بازاڕی کار لەلایەک و خوێندنی باڵا لەلایەکی دیکە.بەشی چوارەمپەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەكانتەوەری یەكەمبنەماكانی خوێندن لە پەیمانگە پەروەردییە پیشەییەكانماددهی (19)یەکەم: دوای تەواوكردنی قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی بەدەرچوون لە هەموو بابەتەکانی خوێندن، خوێندکار مافی هەیە بێ بەرامبەر لە پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی دەست بە خوێندن بکات، ئەگەر مەرجەکانی پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی پەیوەندیداری تێدا بێت و تەمەنیشی لە (٢٠) بیست ساڵ زیاتر نەبێت. دووەم: خوێندکار بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە مافی بەردەوامبوونی خوێندنی لە پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییە حکومییەکان هەیە، بە مەرجێک تەمەنی لە (٢٨) بیست و هەشت ساڵ تێپەر نەکات. سێیەم: وەرگرتنی خوێندکار لە پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییە جیاوازەکان، بەپێی ڕێنمایی دەبێت کە ئەنجومەنی وەزارەت پێش کۆتایی مانگی ئازاری هەر ساڵێک بڕیاری لێ دەدات و وەزیر دەریدەکات. تەوەری دووەمئامانج لە پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەكانماددهی (20)یەکەم: ئامادەکردنی خوێندکار بۆ پیشەیەکی دیاریکراو لە بازاڕی کاردا. دووەم: بەهێزکردنی تواناکانی خوێندکار سەبارەت بە گەشەکردنی بیرکردنەوەی زانستی، قوڵبوونەوەی توانستی توێژینەوە و تاقیکردنەوە، پیادەکردنی پرۆگرامی خوێندن، بەکارهێنانی سەرچاوەکان و ڕاهاتن لەسەر شێوازە هاوچەرخەکانی خوێندن و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو. سێیەم: بنیاتنانی بناغەیەکی بەهێز بۆ گەشەپێدانی کەسایەتی خوێندکار و بەشداریکردنی لە ژیانی کۆمەڵایەتی و هاندانی بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە، گەشەپێدانی توانستە زانستییەکانی، بایەخپێدانی تا بتوانێت سەربەخۆیانە کار بکات و توانای هەماهەنگی لەگەڵ کەسانی دیکەدا هەبێت. تەوەری سێیەمپڕۆژەی پەیمانگەی پەروەردەیی و پیشەییماددهی (21)خوێندکاری پۆلی چوارەمی پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەکان، دەبێت یەکێک لەم دوو بژاردەیە هەڵبژێرێت:-یەکەم: پرۆژەیەکی زانستی یان پیشەیی بە ناوی پرۆژەی پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی ئەنجام بدات، ئەو خوێندکارەی لە پرۆژەکەیدا نمرەی پێویستی بەدەست نەهێنا بە دەرنەچوو هەژمار دەکرێت. دووەم: بەشداری لە خولێکی ڕاهێنان کە لە (١٤) چواردە ڕۆژی پشووی هاوین کەمتر نەبێت بکات، ئەو خوێندکارەی پابەندی بەشداربوونی تەواو نەبێت، بە دەرنەچوو هەژمار دەکرێت.مادده‌ی (22)پێویستە وەزارەت بە هاریکاریی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیكە و کەرتی تایبەت، کار بکات بۆ ئەوەی خوێندن لە پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەکان لەگەڵ بازاڕی کار لەلایەک و خوێندنی باڵاش لەلایەکی دیكەوە بگونجێنێت. بەشی پێنجەمحوكمە هاوبەشەكانتەوەری یەكەمبنەما هاوبەشەكانماددهی (23)یەکەم: پێویستە دامەزراوە پەروەردەییە حکومی و ناحکومییەکان وفەرمانبەرانیان، کار لە پێناو جێبەجێکردنی بنەما و ستانداردەکانی دڵنیایی جۆری و بەدەستهێنانی متمانەی دامەزراوەیی و متمانەی پرۆگرامەکاندا، بکەن. دووەم: پێویستە هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی ناوێکی جیاکەرەوەی هەبێت، و نابێت دامەزراوە هەمان ناو یان هەمان ناوی لێکدراوی دامەزراوەیەکی دیکەى لە هەمان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە هەبێت. مادده‌ی (24)یەکەم: پێویستە دامەزراوەکان پلانی ساڵانەیان بۆ گەشەپێدانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن هەبێت. دووەم: پێویستە سەرجەم مامۆستایان پلانی ساڵانە و وەرزانە بۆ ئەو بابەتانەی لە ئەستۆیانە دابڕێژن، خشتە و چالاکییە پلان بۆ دانراوەکان لەخۆبگرن و لە هەفتەی یەکەمی هەموو وەرزێکی خوێندندا بەسەر قوتابیان و خوێندکاراندا دابەش بکرێن. سێیەم: دامەزراوەی پەروەردەیی حکومی، پاش وەرگرتنی مۆڵەتی وەزارەت، دەتوانێت لە پۆلدا سوود لە دوو مامۆستا وەربگرێت، کە یەکێکیان دەبێت بە مامۆستای سەرەکی و ئەوەی دیکەش دەبێتە مامۆستای هاوکار. مادده‌ی (25)یەکەم: ئەرکی دامەزراوەکانە تێڕوانینیان لەسەر بنەمای ئەوە بێت کە هەر قوتابی و خوێندکارێک ڕێچکەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ فێربوون و داهێنان، و پێویستە پرۆسەی خوێندن توانا و تایبەتمەندی هەر قوتابی و خوێندکارێک وەک تاک بە جیا لە بەرچاو بگرێت. دووەم: ئەرکی دامەزراوەکانە پشتیوانی قوتابی و خوێندکار لە ئەستۆ بگرن و کاری بۆ بکەن، بە تایبەتیش پشتیوانی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی پێویستیان بە هاوکاریی زانستی زیاتر هەیە، دەبێت ئەو پاڵپشتیە لە ساڵانی یەکەمی قۆناغی بنەڕەتیدا چڕتر بێت. تەوەری دووەمپڕۆگرامەكانی خوێندن و هۆیەكانی فێركردنماددهی (26)وەزارەت تایبەتمەندە بەدانانی پرۆگرامەکان و کتێبەکانی خوێندن، گەشەپێدانی شێوازەکانی وانەوتنەوە و کەرەستەکان و هۆیەکانی فێربوون، بەجۆرێک کە کتێبە بنەڕەتییەکانی فێربوونی زمان و زانستەکان و بیرکاری و مێژوو و جوگرافیا و پەروەردەی ئیسلامی و (پەروەردەی مەسیحی و پەروەردەی ئێزیدیایەتی بە پێی تایبەتمەندی) و هونەر و وەرزش، و ئەو بابەتانەی کە وەزارەت دوای هەڵسەنگاندنی زانستی بە پێویستی دەزانێت بۆ گەشپێدانی کارامەیی زانستی و بەهایی قوتابیان و خوێندکاران و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان، بخوێندرێن.تەوەری سێیەموەرز و كاتەكانی خوێندن لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (27)یەکەم: هەر ساڵێکی خوێندن لە وەرزی یەکەم و دووەمی خوێندندن پێکدێت، و وەرزی یەکەم لە مانگی ئەیلول و وەرزی دووەمیش لە مانگی کانوونی دووەم دەستپێدەکات. لە دۆخی نائاساییدا ئەنجومەنی وەزارەت دەتوانێت بۆ ساڵێکی خوێندن گۆڕانکاری لەو کاتانەدا بکات. دووەم: هەر ساڵێکی خوێندن لانیکەم (١٧٠) سەد و حەفتا ڕۆژی خوێندن لەخۆ دەگرێت، و هەر حەفتەیەک لانیکەم (٥) پێنج ڕۆژی خوێندن لەخۆ دەگرێت وهەر ڕۆژێکی خوێندن لە (٤) چوار کاتژمێر کەمتر نابێت. سێیەم: ئەمانەى خوارەوە پشووەکانى دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکانن: پشووی نیوەی ساڵ، کە دوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە مانگی کانوونی دووەم دەبێت و نابێت پشووەکە لە یەک هەفتە زیاتر بێت .پشووی سەری ساڵی کوردی كە لە ڕۆژی (١٩) نۆزدەی ئازار تا ڕۆژی (٢٤) بیست و چواری ئازار دەبێت.پشووی هاوین، کە ماوەکەی لە دوو مانگ کەمتر نابێت و بە ڕەچاوکردنی کاتی تاقیکردنەوەکان و دۆخی ناهەموار، دەکرێت بەپێی بریاری ئەنجومەنی وەزارەت گۆڕانکاریی تێدا بکرێت.پشووی جەژنەکان. چوارەم : وەزارەت دەتوانێت لە کاتی پێویستدا گۆڕانکاریی لەکاتی پشووەکاندا بکات، بەمەرجێک لەگەل ئەو پشووانە ناکۆک نەبێت کە لە یاسا بەرکارەکان و بڕیارەکانی پەرلەمانی كوردستاندا هاتوون.تەوەری چوارەمڕاگرتنی خوێندن لە بارودۆخی نائاسایداماددهی (28)یەکەم: لە بارودۆخی نائاساییدا وەزیر دەتوانێت دەوامی دامەزراوەکان بۆ ماوەی (7) حەوت ڕۆژ ڕابگرێت، بە مەرجێک ئەنجومەنی وەزیران لە بڕیارەکە و هۆ و ڕێکارەکانی ڕاگرتنەکە ئاگادار بکرێتەوە، ئەنجومەنی وەزیران مافی درێژکردنەوەی ماوەکەی بە درێژایی بارودۆخە نائاساییەکە هەیە. دووەم: لە بارودۆخی نائاساییدا بەڕێوبەری گشتیی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەتوانێت دەوامی دامەزراوەکان بۆ ماوەی (2) دوو ڕۆژ ڕابگرێت، بە مەرجێک وەزیر لە بڕیارەکە و هۆ و ڕێکارەکانی ڕاگرتنەکە ئاگادار بکرێتەوە، و وەزیر مافی درێژکردنەوەی ماوەکەی بۆ (7) حەوت ڕۆژ هەیە.تەوەری پێنجەمبەشەوانەكانی خوێندنماددهی (29)پێش کۆتاییهاتنی مانگی ئایاری هەموو ساڵێک، دەبێت وەزارەت لانیکەمی ژمارەی وانەکانی خوێندن لە هەر بابەتێکدا و بۆ هەر قۆناغێکی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو دیاریبکات، بە مەرجێک لەگەڵ بازنەکانی خوێندن و چوارچێوەی پرۆگرامی فێرکردن‌دا بگونجێت.تەوەری شەشەمپێدانی كتێب و پێداویستییەكانی خوێندنماددهی (30)یەکەم: ئەرکی وەزارەتە، لە سەرەتای ساڵی خوێندندا، کتێبەکانی خوێندن بەخۆڕایی، بۆ دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان دابین بکات، بەمەبەستی دابەشکردنیان بەسەر قوتابیان و خوێندکاراندا.پێویستە وەزارەت لە سەرەتای ساڵی خوێندندا کتێبەکانی خوێندن، بە تێچووی خۆی بەبێ قازانج بۆ ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییانەی پرۆگرامی حکومی بە کاردێنن دابین بکات، بەمەبەستی دابەشکردنیان بەسەر قوتابیان و خوێندکاراندا بە خۆڕایی. دووەم: ئەرکی وەزارەتە، پێش دەستپێکردنى ساڵى خوێندن پێدوایستیەکانی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، دابین بکات. تەوەری حەوتەممافی خوێندن بە زمانەكانی دیكە لە قوتابخانە و خوێندنگە حكومییەكانداماددهی (31)یەکەم: خوێندن بە زمانی عەرەبی، تورکمانی، سریانی و ئەرمەنی، بۆ قوتابی و خوێندکارانی ئەو پێکهاتانە، لە دامەزراوەى پەروەردەیى حکومی تایبەت بەو زمانانە دابیندەکرێت، بە مەرجێک زمانى دایکى بەخێوکاری قوتابی و خوێندکار زمانى کوردی نەبێت، و ژمارەی قوتابیان و خویندکاران بۆ کردنەوەی قوتابخانەیەکی لەو جۆرە گونجاوبێت، وهاوکات زمانی کوردیش لەو ناوەندانە بخوێندرێت.دووەم: ئەگەر قوتابیەکی بنەڕەتی لە قوتابخانەیەکی حکومی بخوێنێت کە خوێندن تیێدا بە زمانى دایک نەبێت، مافی هەیە بێ بەرامبەر لەسەر داواى بەخێوکار بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بە زمانی دایک بخوێنێت، بە مەرجێک زمانى دایکى بەخێوکارەکەى زمانی کوردى نەبێت، و ژمارەی ئەو قوتابیانەی کە دەیانەوێت بەو زمانە بخوێنن لە (10) دە قوتابی کەمتر نەبێت. سێیەم: وەزارەت دەتوانێت بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە، باخچەی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی حکومی بە زمانە جیهانییەکان بکاتەوە، لەگەڵ پابەندکردنیان بە خوێندنی زمانی کوردی تیایاندا.تەوەری هەشتەمقوتابیان و خوێندكارانی خاوەن پێداویستی تایبەتماددهی (32)یەکەم: قوتابی و خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەت، کە لە چوارچێوەی تەمەنی یاسایی خوێندندایە، مافی خوێندن و دابینکردنی هەلی یەکسان، وەرگرتن و بەردەوامبوونی خوێندنیان لە دامەزراوەکاندا هەیە، بە ڕەچاوکردنی بڕگەی (چوارەم)ی ماددەی (35)ی ئەم یاسایە. دووەم: پێویستە لە هەموو قۆناغەکانی خوێندن گرنگی بە قوتابیان و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت بدرێت، بەپێی جیاوازیی توانست و ئامادەباشیان، لەگەڵ دابینکردنی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت. سێیەم: دەبێت وەزارەت پێوەر و هۆکار و کەلوپەلی تایبەت و شێوازی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی گونجاو بۆ قوتابی و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دابین بکات.چوارەم: ئەرکی وەزارەتە ناوەڕۆکی پلانی فێرکردن و پرۆگرامەکانی خوێندن و بەڵگە پەروەردەییەکان، بۆ میلاکەکانی فێرکردن و چالاکییە تایبەتەکان، کە پەیوەستن بە کتێبەکانی خوێندن، گەشە پێبدات و بیانڕەخسێنێت.پێنجەم: ئەرکی وەزارەتە کاربکات بۆ پتەوکردنی ڕۆڵی هۆشیاریی کۆمەڵگە و بەشداریپێکردنی کەسوکاری قوتابیان و خوێندکاران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی. شەشەم: پێویستە دامەزراوەکان کاربکەن بۆ ئەوەی تەلاری قوتابخانە وخوێندنگە و پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەکانیان لەگەڵ پێداویستییەکانى کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بگونجێنن و ژینگەیەکی پەروەردەیی و فێرکاریی گونجاویان بۆ دابین بکەن. حەوتەم: ئەرکی وەزارەتە ڕێڕەوی خوێندنی جۆراوجۆر، پێداویستی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی، بوارەکانی دیکەی گونجاو لەگەڵ تواناکانیان، بۆ قوتابیان و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دابینبکات.تەوەری نۆیەمخوێندنی ئەلكترۆنیماددهی (33)وەزارەت لە کاتی پێویست، لەهەر قۆناغێکی خوێندندا بێت، مافی ڕێگەپێدانی بە خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین وئاوێتە بە هەموو جۆرەکانیانەوە، هەیە. تەوەری دەیەمقوتابخانە و خوێندنگەی تایبەتمەند و بەهرەدارانماددهی (34)یەکەم: وەزارەت مافی کردنەوەی قوتابخانە و خوێندنگەی تایبەتمەند و بەهرەدارانی هەیە. دووەم: مەرجەکانی تەمەن، وەرگرتن لە قوتابخانە و خوێندنگەکانی بەهرەداران، چۆنیەتی خوێندن، تاقیکردنەوەکان، کاروباری کارگێڕیی و چۆنیەتی سەرپەشتیکردن، بە پەیڕەوێک ڕێکدەخرێت کە ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پێشنیاری وەزارەتی پەروەردە دەریدەکات.سێیەم: دەکرێت مەرجەکانی تەمەن لە قوتابخانە و خوێندنگەکانی بەهرەداران، بەدەربن لەو مەرجانەی لە ماددەی (9) و (13)ی ئەم یاسایەدا دەقنووسکراون.تەوەری یازدەیەموەرگرتنی منداڵان و قوتابیان و خوێندكارانماددهی (35)یەکەم: وەرگرتنی منداڵان و قوتابیان و خوێندکاران و تۆمارکردنیان لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، لەسەر بنەمای ڕەخساندنی هەلی یەکسان بۆ هەمووان دەبێت. دووەم: پێویستە هەموو قوتابخانە و خوێندنگەیەکی حکومی، جگە لە قوتابخانە و خوێندنگەکانى تایبەتمەند و بەهرەداران، بە پلەی یەکەم ئەو قوتابی و خوێندکارانە وەربگرن کە دانیشتووی ئەو گەڕەک و ناوچە جوگرافیەن کە قوتابخانە و خوێندنگەکەی تێدایە. سییەم: نابێت دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، جگە لە قوتابخانە و خوێندنگەکانى تایبەتمەند و بەهرەداران، مەرجی پێشوەختە و تاقیکردنەوەی دەرەکی بۆ وەرگرتنی قوتابی و خوێندکار دابنێن، جگە لە مەرجەکانی توانای زمانەوانی و ئەو مەرجانەی لەم یاسایەدا ڕێگەیان پێدراوە.چوارەم: وەرگرتنی منداڵان و قوتابیان و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەپێی یەکێک لەم دوو میکانیزمە دەبێت:-ئەو منداڵ و قوتابی و خوێندکارانەی، لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە و توانای فێربوونی پرۆگرامەکانیان لا ئاسانترە، لە پۆلی ئاسایی وەک قوتابیانی دیکە وەردەگیرێن، بەڵام مامۆستای تایبەتیان وەک مامۆستای دووەم لە پۆلدا بۆ تەرخاندەکرێت. ئەو منداڵ و قوتابی و خوێندکارانەی لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە و توانای فێربوونی پرۆگرامەکانیان، بەهۆی ئۆتیزم، داون سیندرۆم، یان ئیفلیجی قورسی مێشک و هتد، لا قورسترە، لە پۆلێکی تایبەت لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکە یان لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی تایبەت وەردەگیرێن و پرۆگرام و مامۆستای تایبەتیان بۆ دابین دەکرێت. وەزیر دەتوانێت منداڵان و قوتابیان و خوێندکارانى خاوەن پێداویستى تایبەت لە مەرجى بەرزترین تەمەنى هاتوو لە ماددەکانى (9) و (13)ى ئەم یاسایە بەدەربکات.پێنجەم: قوتابیان و خویندکاران مافی گواستنەوەیان لە ناوەندێکى خوێندن بۆ ناوەندێکى دیکەى خوێندن هەیە، بەپێى ئەو مەرجانەی وەزارەت دیاریدەکات.تەوەری دوازدەیەمقوتابی و خوێندكاری گەڕاوە لە دەرەوەی هەرێمماددهی (36)یەکەم: پێویستە وەزارەت ڕێکاری پێویست بۆ ئاسان وەرگرتنی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە دەرەوەی هەرێم دەگەڕێنەوە، بگرێتەبەر.دووەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە دەرەوەی هەرێم دەگەڕێنەوە و پێشتر لە ساڵێک زیاتر لە دەرەوەی هەرێم نیشتەجێ بوون، مافی خوێندنیان هەیە بەم مەرجانەی خوارەوە:- نوسراوێکی ڕاستێندراو لەو قوتابخانە یان خوێندنگە یان پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەوە بێنن کە لە دەرەوەی هەرێم لێیهاتوون.بڕوانامەکانی خوێندنیان پێشکەش بکەن بەمەبەستی هاوتاکردنیان لەلایەن وەزارەتەوە، وەک بنەمایەک بۆ وەرگرتنیان لەو ئاستەی بەپێی هەڵسەنگاندنی وەزارەت بە گونجاو دەزانرێت.سێیەم:ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لەدەرەوەی هەرێم گەڕاونەتەوە و زمانی کوردی یان عەرەبی یاخود هەردووکیان باش نازانن، بۆ ماوەی (٢) دوو ساڵ لە دەرچوون لەو بابەتانە دەبەخشرێن، بە مەرجێک لەناو پۆلى خوێندنى زمانەکان بەشداربن، و پۆلى دوازدەش لە نێو ئەو (2) دوو ساڵەدا نەبێت کە لە دەرچوون دەبەخشرێن.ئەو قوتابى و خوێندکارانەى بەخێوکارانیان بۆ ماوەیەکى دیاریکراو لە هەرێمى کوردستان، لە چوارچێوەى نێردە دیبلۆماسی و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان دەمێننەوە، لە حوکمى خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیە بەدەردەکرێن و وەزیر بە ڕێنمایى شێوازى خوێندن و دەرچوونیان لە زمانەکانى کوردى و عەرەبى ڕێکدەخات.تەوەری سیازدەیەمكار و ڕەفتارە ڕێپێنەدراوەكانماددهی (37)یەکەم: ئەو کار و ڕەفتارانەی لەگەڵ پەیامی پەروەردە و فێرکردن ناگونجێن، لەدامەزراوەکاندا ڕێپێنەدراون، بەتایبەتیش ئەمانەی خوارەوە:- هەڵگرتنی چەک و ئامێری بریندارکەر و مەترسیدار. جگەرەکێشان و نێرگەلەکێشان بەهەموو جۆرەکانیەوە.چالاکی دوور لە پەروەردە و فێرکردن و ڕێکلامی بازرگانی و چالاکی سیاسی. بەکارهێنانی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی و مەعنەوی و ڕەفتاری یەکتر شکاندن. بەکارهێنان و خستنەڕووی ئەو دروشمانەی لەگەڵ بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی گەلی کوردستان ناگونجێن. دووەم: ئەو کەسەی سەرپێچی خاڵەکانی بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە دەکات، بەپێی ڕێنمایی وەزارەت سزای کارگێڕی دەدرێت، بێ ئەوەی ڕێگە لە هەر سزایەکی دیکە بگرێت ، کە لە یاسایەکی دیکەی بەرکاردا دەقنووسکراوە. سێیەم: بنەماکانی پەیڕەوی خوێندن و ڕێکخستنی هەڵسوکەوتی قوتابیان و خوێندکاران بەپێی ڕێنمایی وەزارەت ڕێکدەخرێن، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە سزای دوورخستنەوەی قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی لەماوەی یەک ساڵی خوێندندا نابێت لە (10) دە رۆژ زیاتر بێت. مادده‌ی (38)سیستمى یەکپۆشى بۆ قوتابیان و خوێندکاران لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا پەیڕەو دەکرێت، وەزارەت بە ڕێنمایى شێوازەکەى دیاریدەکات، و هەر گوڕانکارییەکیش بکات، دەبێت پێش کۆتاییهاتنى مانگى ئایار گشت دامەزاروە پەروەردەییەکانى لێ ئاگادار بکاتەوە.مادده‌ی (39)پێویستە قوتابی و خوێندکار لە وانەکان ئامادە و بەشداربن، لانی زۆری ڕۆژانی ئامادەنەبوونی قوتابی و خوێندکار، بە ڕێنماییەک ڕێکدەخڕێت کە لەلایەن وەزیرەوە دەردەکرێت. تەوەری چواردەیەمژمارەی بازنە، قۆناغ و پۆل، و تەلار و كتێبخانە لە دامەزراوەكانداماددهی (40)یەکەم: پێویستە هەموو قوتابخانەیەکی خوێندنی بنەڕەتی لە یەک بازنەی خوێندن کەمتر لە خۆ نەگرێت، جگە لە گوند و ناوچە دوورەدەستەکان. دووەم: پێویستە هەموو خوێندنگەیەکی ئامادەیی هەر سێ پۆلەکانی دەیەم، یازدەیەم و دوازدەیەم لەخۆ بگرێت، لە کاتی کردنەوەی خوێندنگەیەکی نوێ دەکرێت بە یەک پۆل دەستپێبکرێت. سێیەم: پێویستە هەموو پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی هەر (5) پێنج قۆناغەکانی خوێندن لەخۆ بگرێت، لە کاتی کردنەوەی پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی نوێ دەکرێت بە قۆناغی یەکەم دەستپێبکرێت. مادده‌ی (41)یەکەم: دەکرێت باخچەی منداڵان پاشکۆی قوتابخانە و خوێندنگە بێت و بەشێکی تەلاری قوتابخانە یان خوێندنگەکە بەکاربهێنێت، بەمەرجێک پەرژینێک یاخود بەربەستێک لە نێوانیاندا هەبێت. دووەم: دەکرێت تەلاری دامەزراوەیەکی پەروەردەیی و فێرکردن لە پۆلی یەکەمی خوێندنی بنەڕەتی تا پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی لەخۆ بگرێت، بە مەرجێک بەربەستێک یاخود ڕێگرێک لە نێوان قوتابیان و خوێندکاراندا هەبێت. سێیەم: لە تەلاری کۆمەڵگەی پەروەردەییدا، دەبێت بەربەستێک یاخود ڕێگرێک لەنێوان منداڵان و قوتابیان و خوێندکاراندا هەبێت. مادده‌ی (42)دەبێت دامەزراوەکان کتێبخانەیان هەبێت، پەڕاویى یان ئەلیکترۆنى یان هەردووکیان، لە ئەگەرى نەبوونیدا کارئاسانى بۆ گەیشتنى قوتابیان و خوێندکاران بە نزیکترین کتێبخانە یان دەستگەیشتنیان بە کتێبخانەى ئەلیکترۆنى دەکرێت، و وەزیر بە ڕێنمایى ئەم بابەتە ڕێکدەخات.تەوەری پازدەیەمئەنجومەنی بەخێوكارانی قوتابیان و دیداری گەشەماددهی (43)یەکەم: بە مەبەستى پشتگیریکردنى منداڵەکانیان و پەرەپێدانى دامەزراوەکە، بەخێوکاران دەتوانن ئەنجومەنى بەخێوکارانى دامەزراوە پێکبهێنن، کە لە (3-9) بەخێوکار پێکدێت و بۆ هەر ساڵێکى خوێندن یەکێکیان سەرۆکایەتى دەکات.دووەم: ئەنجومەنى بەخێوکاران بە هەماهەنگى دامەزراوە دەتوانێت ئامانج و پلانى کارى خۆى دابڕێژێت، و بۆ تاوتوێکردنى دۆخى خوێندنى قوتابى و خوێندکار و بە مەبەستى دروستکردنى لێکتێگەیشتنى هاوبەش کۆبوونەوەى خۆى لە کاتى پێویستدا دەکات، و ئەرکى بەڕێوەبەرى دامەزراوەیە لە هەموو ڕوویەکەوە کارئاسانیان بۆ بکات.مادده‌ی (44)دەبێت قوتابخانە و خوێندنگەکان لە ناوەڕاستى هەر وەرزێکى خوێندندا، بە بەشدارى مامۆستا، بەخێوکار، قوتابى و خوێندکار، دیدارى گەشە بۆ تاوتوێکردنى دۆخى خوێندنى قوتابى و خوێندکارانیان، بە ئاڕاستەى لێکتێگەیشتنى هاوبەش بۆ پەرەپێدانى تواناکانیان و باشترکردنى ئاستى خوێندنیان ڕێکبخەن.تەوەری شازدەیەمتۆمارەكانی دامەزراوە حكومییەكانماددهی (45)یەکەم: ئەرکی گشت دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکانە، ژمارەیەک تۆماریان بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەت، هەبێت.دووەم: دەبێت دامەزراوەکان دۆسیەیان سەبارەت بە هەر قوتابی و خوێندکارێک هەبێت، دۆسیەکە هەر لە سەرەتای خوێندنەوە زانیاریی سەبارەت بە قوتابی و خوێندکار و چۆنیەتی هاوکاریکردنی و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خوێندنی ئەو قوتابی و خوێندکارەی تێیدا تۆمار دەکرێت، و بۆ ئەو مەبەستە وەزارەت دەتوانێت سیستمی ئەلیکترۆنی بەگەڕبخات.تەوەری حەڤدەیەمچێشتخانە و فرۆشگە لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (46)یەکەم: هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی، مافی کردنەوەی چێشتخانە و فرۆشگەی بۆ قوتابی و خوێندکارانی دامەزراوەکە هەیە، بە مەرجێک پەسەندنامەی وەزارەتی تەندروستی بۆ وەربگیرێت. لە کاتی کردنەوەی چێشتخانە و فرۆشگە دەبێت خواردەمەنییەکان تەندروست و بە نرخێکی گونجاو بن، کە پێشوەختە و ساڵانە لەلایەن دامەزراوەکە، یاخود لیژنەیەکی وەزارەت پەسەند دەکرێت. دووەم: ئەرکی ئەنجومەنی دامەزراوەکەیە زیادکردنی ئاشکرا بۆ بەکرێدانی چێشتخانە و فرۆشگەکە سازبکات، و وردەکاری ئەم پرسە بە ڕێنمایی ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات. سێیەم: داهاتی بەکرێدانی چێشتخانە و فرۆشگە، بەپێی ڕێنمایی وەزارەت، و بۆ مەبەستی بەرەوپێشبردنی خودی دامەزراوەکە خەرج دەکرێت.چوارەم: ئەرکی دامەزراوەکەیە چاودێری پابەندبوونی بەڵێندەر بە مەرجەکان و ڕێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی بکات. بەشی شەشەمدامەزراوە هاوبەش و پشتیوانكراو و نێودەوڵەتییەكانتەوەری یەكەم دامەزراوە هاوبەش و پشتیوانكراوەكانماددهی (47)یەکەم: وەزارەت دەتوانێت بەڕێوەبردنی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی ڕادەستى دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی بکات بەرامبەر بە تێچووی ساڵانە. دووەم: دەبێت وەزارەت، بە پێی گرێبەستێک بڕە پارەیەک بۆ ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومیانەی لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیەدا ئاماژەی پێکراوە، دابین بکات. دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکە گشت تێچووەکانی مووچە و کرێی تەلارەکە و تێچووەکانی دیکە لە ئەستۆ دەگرێت. سێیەم: ڕادەستکردن، پێدانی تێچووی ساڵانە بە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکە، شێوازی بەڕێوەبردن، هەلومەرجی کاری فەرمانبەران، شێوازی سەرپەشتیکردن، تاقیکردنەوەکان، بڕوانامەکان و گشت پرسەکانی دیکە، بەپێی گرێبەستی پێشوەختەی نێوان وەزارەت و دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکە دەبێت، کە هەر (3) سێ ساڵ جارێک نوێ دەکرێتەوە. چوارەم: ئەو دامەزراوەر پەروەردەییە ناحکومییانەی بەڕێوەبردنی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان دەگرنە ئەستۆ، دەتوانن پرۆگرامێکی خوێندنی حکومی یاخود پرۆگرامێکی خوێندنی نێودەوڵەتی باوەڕپێکراو پیادە بکەن. پێنجەم: خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران لەم دامەرزاوانە بە خۆڕاییە. شەشەم: بەڵگەنامەی دەرچوونی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی ئەم دامەزراوانە، بە یەکێک لەم دوو جۆرە دەبێت:-ئەگەر پرۆگرامی خوێندنی قوتابخانەکە یان خوێندنگەکە نێودەوڵەتی بوو، بەڵگەنامەی دەرچوون لەسەر بنەمای تێکڕای دەرچوون لە قوتابخانە یان خوێندنگە و دەرچوون لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکان دەدرێت. ئەگەر پرۆگرامی خوێندن حکومی بوو، بەڵگەنامەی دەرچوون بەپێی ڕێکاری پێدانی بڕوانامە لە قوتابخانە و خوێندنگە حکومییەکان بە هەژمارکردنی دەرئەنجامی تاقیکردنەوەکان دەدرێت. حەوتەم: کاروباری دامەزراوە هاوبەش و پشتیوانکراوەکان، بەپێی ڕێنمایی ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات. تەوەری دووەمدامەزراوە پەروەردەییە نێودەوڵەتییە حكومییەكانماددهی (48)یەکەم: وەزارەت دەتوانێت لە ڕێگەی گرێبەست لەگەڵ ناوەندێکی فێرکردنی نێودەوڵەتی، دامەزراوەیەکی پەروەردەیی و فێرکردنی حکومی بکات بە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی نێودەوڵەتی حکومی کە وەزارەت بەڕێوەیببات، هەروەها دەتوانێت دامەزراوەی پەروەردەیی نێودەوڵەتی حکومی نوێ بکاتەوە. دووەم: کارمەندانی ئەم دامەزراوانە فەرمانبەر و کارمەندی حکومی دەبن، بە ڕەچاوکردنی خاڵی (2)ی ئەم بڕگەیە. وەزارەت دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ مامۆستایانی دەرەوەی وڵات بۆ کارکردن لەم دامەزراوانە بکات، بەرامبەر بە بڕە مووچەیەک، و دەشتوانێت کارمەندان و مامۆستایانی دەرەوەی وەزارەت بەکاربخات، ومووچەی گشت ئەوانە لە داهاتی قوتابخانەکە دەدرێت. سێیەم: خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران لەم دامەرزاوانەدا بە خۆڕاییە. چوارەم: پرۆگرامی خوێندنی ئەم جۆرە دامەزراوانە، پشتبەست بە یەکێک لە پرۆگرامە نێودەوڵەتییە بڕواپێکراوەکان دەبێت. پێنجەم: بەڵگەنامەی دەرچوونی پۆلی نۆیەم و دوازدەیەمی قوتابخانە و خوێندنگە نێودەوڵەتییە حکومییەکان، لەسەر بنەمای پروگرامە نێودەوڵەتییەکە و دەرچوون لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکان دەدرێت. شەشەم: کاروباری ئەم جۆرە دامەزراوانە بە ڕێنماییەک ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات.بەشی حەوتەمقوتابخانە و خوێندنگەی ئێواران، خوێندنی خێرا، نەهێشتنی نەخوێندەواریی و تاقیكردنەوەی دەرەكیتەوەری یەكەمقوتابخانە و خوێندنگەی ئێوارانماددهی (49)یەکەم: بەدەر لە خوێندنى زمانى سریانى و تورکمانى، قوتابخانەی ئێواران دەوامی ئێوارانە، و بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانە تەرخانکراوە کە بەهۆی دەرنەچوونی (2) دوو ساڵ لەسەر یەک لەهەمان پۆل، یاخود بەهۆی تێپەڕبوونی تەمەنی یاساییان، مافی بەردەوامبوونیان لە قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی ڕۆژ نییە.دووەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی خوێندنی ئێواران بە سەرکەوتوویی ئەنجام دەدەن و لە تەمەنی یاسایی خوێندنی بنەڕەتی یان ئامادەیین، مافیان هەیە بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە و خوێندنگەی ڕۆژ. سێیەم: کاتەکانی خوێندنی قوتابخانە و خوێندنگەی ئێواران، ژمارەی بەشە وانەکان ، تاقیکردنەوەکان، بڕوانامەکان و هەموو کاروبارەکانی پەیوەست بە قوتابخانە و خوێندگەکانی ئێواران، بە ڕێنماییەک ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات.تەوەری دووەمخوێندنی خێرا و نەهێشتنی نەخوێندەوارییماددهی (50)وەزارەت هەردوو جۆرى خوێندنى خێرا و نەهێشتنى نەخوێندەواریى تەرخاندەکات، بۆ ئەو کەسانەى بەپێى مەرجى تەمەنى هاتوو لەم یاسایەدا مافى خوێندنیان لە ناوەندى خوێندنى پەیڕەوکراو نییە.لقی یەكەمخوێندنی خێراماددهی (51)یەکەم: خوێندنی خێرا بۆ ئەو کەسانەیە کە لە (2) دوو ساڵ زیاتر وازیان لە قوتابخانە هێناوە یاخود پەیوەندیان بە قوتابخانەوە نەکردووە، و تەمەنیشیان لە ڕۆژی (31) سی و یەكی کانونی یەکەمی ئەو ساڵەی خوێندن لە (9) ساڵ زیاترەو لە (16) شازدە ساڵ کەمترە. دووەم: ئەو قوتابیانەی خوێندنی خێرا کە تەمەنیان لە (14) چواردە ساڵ تێپەڕ ناکات، لە تەلاری تایبەت بە خۆیان دەخوێنن. مادده‌ی (52)ماوەی خوێندن لە قوتابخانەکانی خوێندنی خێرا (5) پێنج ساڵە، و ئەم پێنج ئاستەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:- ئاستی یەکەم، هاوتایە بە ئاستی پۆلی یەکەم و دووەمی قۆناغی بنەڕەتی. ئاستی دووەم، هاوتایە بە ئاستی پۆلی سێیەم و چوارەمی قۆناغی بنەڕەتی. ئاستی سێیەم، هاوتایە بە ئاستی پۆلی پێنجەم و شەشەمی قۆناغی بنەڕەتی. ئاستی چوارەم، هاوتایە بە ئاستی پۆلی حەوتەم و هەشتەمی قۆناغی بنەڕەتی. ئاستی پێنجەم، هاوتایە بە ئاستی پۆلی نۆیەمی قۆناغی بنەڕەتی.مادده‌ی (53)یەکەم: بەڵگەنامەی دەرچوونی قوتابخانەی بنەڕەتی بە ئەو قوتابیە دەدرێت کە بەسەرکەوتوویی ئاستی پێنجەمی خوێندنى خێرای تەواو کردووە. دووەم: ئەو قوتابیەی لە ئاستی پێنجەم دەردەچێت، مافی بەردەوامبوونی خوێندنی لە پۆلی دەیەمی خوێندنگەی ئامادەیی هەیە، بە مەرجێک تەمەنی لە (22) بیست و دوو ساڵ تێپەر نەبووبێت. سێیەم: بۆ گەڕانەوە بۆ خوێندن لە قوتابخانەی بنەڕەتی پەیڕەوکراو، قوتابیانی خوێندنی خێرا دەبێت لەو تاقیکردنەوانە بەشداربن کە وەزارەت بە مەبەستی دەستنیشانکردنی ئاستی زانستی‌یان، ڕێکیدەخات. چوارەم: پرۆگرام، بابەتەکانی خوێندن، ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، بەدەستهێنانی بڕوانامەکان و کاروبارەکانی دیکەی پەیوەست بە خوێندنی خێرا، بە ڕێنماییەک ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات.لقی دووەمنەهێشتنی نەخوێندەوارییماددهی (54)یەکەم: هەموو ئەوانەی کە ناتوانن بخوێننەوە و بنووسن و بنەماکانی ژماردن نازانن و تەمەنیشیان لە سەروی (16) شازدە ساڵە، مافیان هەیە بێ بەرامبەر پەیوەندی بە قوتابخانەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواریی بکەن. دووەم: خوێندن لە قوتابخانەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواریی لە (3) سێ ساڵی خویندن پێکدێت، و هەر کەسێک بەسەرکەوتوویی ئەو قۆناغە ببڕێت بەڵگەنامەی دەرچوونی نەهێشتنی نەخوێندەواریی پێدەبەخشرێت، کە هاوتایە بە بەڵگەنامەی دەرچوون لە پۆلی (6) شەشی خوێندنی بنەڕەتی. سێیەم: پرۆگرام و بابەتەکانی خوێندن، ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، بەدەستهێنانی بڕوانامە و کاروبارەکانی دیکەی پەیوەست بە خوێندنی نەهێشتنی نەخوێندەواریی، بە ڕێنماییەک ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات.تەوەری سێیەمتاقیكردنەوەی دەرەكیماددهی (55)وەزارەت ساڵانە تاقیکردنەوەی دەرەکی، بۆ ئاست و بابەتەکانی خوێندن ڕێکدەخات، بەم شێوەی خوارەوە:-یەکەم: هەر کەسێک تەمەنی (19) نۆزدە ساڵی تێپەڕ کردبێت و خوێندنی بنەڕەتی تەواو نەکردبێت.دووەم: هەر کەسێک تەمەنی (24) بیست و چوار ساڵی تێپەڕ کردبێت و خوێندنی ئامادەیی تەواو نەکردبێت.سێیەم: هەر کەسێک تەمەنی (28) بیست و هەشت ساڵی تێپەڕ کردبێت و خوێندنی پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی تەواو نەکردبێت.چوارەم : هەر کەسێک لەو تاقیکردنەوانەی کە لە بڕگەکانی (یەکەم، دووەم، سێیەم)ی ئەم ماددەیەدا دەقنووسکراون، دەربچێت، بڕوانامەی تەواوکردنی خوێندنی ئەو بابەتە یان قۆناغی خوێندنە دیاریکراوەی پێدەدرێت. بەشی هەشتەمفەرمانبەران و پێكهاتە پەروەردەیی و كارگێڕییەكان لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداتەوەری یەكەمبەڕێوەبەر، یاریدەدەری بەڕێوەبەر، مامۆستایان، فەرمانبەران و كارمەندانی دیكە لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (56)یەکەم: هەموو باخچەیەکی منداڵانی حکومی، بەڕێوەبەر، مامۆستا و فەرمانبەرانی دیکەی دەبێت، ئەگەر ژمارەی منداڵان لە باخچەیەکدا لە (200) دووسەد منداڵ زیاتر بوو، دەبێت یاریدەدەرێکی بەڕێوەبەر دابنرێت. دووەم: هەموو قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی بەڕێوەبەری خۆی دەبێت و ئەگەر ژمارەی قوتابیان و خوێندکاران لە (150) سەد و پەنجا زیاتر بوو، دەبێت یاریدەدەرێکی بەڕێوەبەر یان زیاتر دابنرێت. سێیەم: هەموو قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی ژمارەیەک مامۆستای دەبێت کە لەگەڵ ژمارەی قوتابیان یان خوێندکارانیدا بگونجێت. چوارەم: وەزارەت کار دەکات بۆ ئەوەی هەموو قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی بۆ هەر (200) دوو سەد قوتابی یان خوێندکارێک ڕێنماییکارێکی پەروەردەیی هەبێت. پێنجەم: وەزارەت کاردەکات بۆ ئەوەی هەموو قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی کە (200) دوو سەد قوتابی یان خوێندکاری زیاتر هەبوو، خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ دابین بکرێت. شەشەم: هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی پێویستە ژمارەیەک فەرمانبەری کارگێڕیی و خزمەتگوزاریی هەبێت، ژمارەکەیان بە ڕێنماییەک دیاریدەکرێت، کە وەزیر دەریدەکات. حەوتەم: هەموو کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی حکومی بەڕێوەبەرێکی کۆمەڵگەی دەبێت، و بۆ هەر قۆناغێکی خوێندنیش بەڕێوەبەرێک دادەنرێت، بەڕێوەبەری کۆمەڵگە بەرپرسی سەرەکی دەبێت لە پرسە ئەکادیمی و کارگێڕیی و داراییەکان و ئەرکی سەرەکی سەبارەت بە سەرپەرشتیکردنی بەڕێوەچوون و دابینکردنی دڵنیایی جۆریی خوێندن لە قۆناغە جیاوازەکانی کۆمەڵگەکە لە ئەستۆ دەگرێت. هەشتەم: قوتابخانە و خوێندنگەکانی گوندەکان و شوێنە دوورەدەستەکان، لە مەرجەکانی بڕگەکانی سەرەوەی ئەم ماددەیە بەدەرن، و کارەکانیان بە ڕێنمایی ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات. تەوەری دووەمئەركەكانی بەڕێوەبەر لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (57)بەڕێوەبەر نوێنەرایەتی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکە دەکات، و کارەکانی بریتین لە:- یەکەم: بەڕێوەبردنی دامەزراوەکە، کارکردن بۆ فەراهەمکردنى ژینگەیەکی کارى تەندروست، پاراستنى سەلامەتی قوتابیان و خوێندکاران و فەرمانبەران و کارمەندانی دامەزراوەکە. دووەم: هەوڵدان بۆ هێنانەئارای کەشی پەروەردە و فێرکاریی گونجاو، کە مایەی بەدیهێنانی ئامانجە خوازراوەکان بێت و کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی و کارامەیی و گیانی هاوپشتیوانی قوتابیان و خوێندکارانی دامەزراوەکە. سێیەم: بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردەیی لە دامەزراوەکە بە شێوەیەکی گونجاو وهەماهەنگیکردن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پەیوەندیدار و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە بۆ مسۆگەرکردنی باش بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە دامەزراوەکەدا. چوارەم: دابەشکردنی بەشە وانەکان بەسەر مامۆستایان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، دڵنیابوون لە پیادەکردنی پلانی ساڵانەی خوێندنی بابەتە پەیوەندیدارەکان، دابەشکردنی ئەرکەکان بەسەر ئەندامانی بەشی کارگێڕیی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی دیکە و دانانی لیژنەی پسپۆر. پێنجەم: دەستپێشخەریکردن بۆ داڕشتنی پلانی ساڵانەی دامەزراوەکە و داڕشتنی پلانی تاقیکردنەوەکان و بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونیان، مسۆگەرکردنى ئاستێكی باشی خوێندن و کردنەوەی هەموو ئەو تۆمارانەی کە پێویستە لە دامەزراوەکەدا هەبن. شەشەم: هەڵسەنگاندنی کاری مامۆستایان لەناو پۆلەکانی خوێندن، کاری ڕێنماییکارە پەروەردەییەکان و پشتیوانیکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی دیکە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان. حەوتەم: بەرزکردنەوەی نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە، سەبارەت بە گواستنەوەی هەر فەرمانبەرێکی پەروەردەیی، وەک ئەوەی بەرژەوەندی گشتی دەیخوازێت بە مەرجێک هۆکارەکانی پێشنیارەکە خرابێتنە ڕوو و ئەنجومەنی دامەزراوەکە پێشنیارەکەی پەسەند کردبێت. هەشتەم: پێشنیارکردن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە سەبارەت بە ڕەخساندنی هەل بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامەزراوەکە بۆ بەشداربوون لە خولی بەهێزکردنی تواناکانیان، و بەرزکردنەوەی نوسراو بۆ بەرێوەبەرایەتی پەروەردە سەبارەت بە هەر پرسێکی گرنگ کە هەل ومەرجەکە بیخوازێت.تەوەری سێیەمئەركەكانی یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (58)یەکەم: ئەرکی یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری کارگێڕیی، یارمەتیدانی بەڕێوەبەرە لە ئەرکە کارگێڕییەکاندا. دووەم : ئەرکی یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری قوتابیان یان خوێندکاران، یارمەتیدانی بەڕێوەبەرە لە کاروباری قوتابیان و خوێندکاراندا، و یارمەتیدان و ڕێنمایکردنی قوتابیان و خوێندکاران، و هەر ئەرکێکی دیکەش کە لەلایەن بەڕێوەبەر پێیان بسپێردرێت. تەوەری چوارەمئەركەكانی مامۆستاماددهی (59)یەکەم: پەروەردەکردن و فێرکردنی قوتابی و خوێندکار بەپێی پڕۆگرامەکانی خوێندن، گەشەپێدانی گیانی داهێنان و خوێندنەوەی بنیاتنەرانەی دەقەکان و ڕەچاوکردنی جیاوازى تواناکانی قوتابیان و خوێندکاران لە کاتی وانە ووتنەوەدا. دووەم: پشتیوانیکردنی قوتابی و خوێندکار لە بنیاتنانی بەهاکان و کەسێتى بەهێز و متمانە بەخۆبوون. سێیەم: داڕشتنی پلانی ساڵانەی خوێندنی بابەتەکان، و دابەشکردنی بەسەر قوتابیان و خوێندکاراندا. چوارەم: ئامادەکردنی قوتابیان و خوێندکاران بۆ تاقیکردنەوەکان، ئامادەکردنی پرسیارەکان، چاودێریکردن، ڕاستاندنى وەڵامی تاقیکردنەوەکان و دانانی نمرەکان. پێنجەم: گەشەپێدانی زانیاری و توانا خودییەکان لە ڕێگەی بەشداریکردن لە خولە پەروەردەیی و فێرکارییە جۆراوجۆرەکان، بەدواداچوون بۆ بەرەوپێشچوونە هاوچەرخەکان لە بوارەکەی خۆیدا و بەشداریکردن لە فێربوونی بەردەوام و فێرکردنی کەسانی دیکەدا. شەشەم: هەماهەنگی لەگەڵ کارگێڕیی دامەزراوەکە بۆ بەدیهێنانی ژینگەیەکی پەروەردەیی و فێرکردنی باش و چاودێری سەلامەتیی قوتابی و خوێندکار لە کاتی وانە و لەو کاتەی لەژێر سەرپەرشتی مامۆستادان. حەوتەم: پێدانى ئەو زانیاریانەی کە بەخێوکار سەبارەت بە منداڵەکەى داواى دەکات و ڕێزگرتن و پاراستنى نهێنى و تایبەتمەندى دامەزراوەکە و قوتابیان و خوێندکاران. هەشتەم: پێشکەشکردنی نووسراو و پێشنیاز لەکاتی پێویست بە کارگێڕیی دامەزراوەکە، سەبارەت بە چۆنێتی بەرەوپێشبردنی دامەزراوەکە و دابینکردنی دڵنیایی جۆری و سەلامەتی تیایدا، بەشداریکردن لە چالاکی و ئەرکە پێویستەکان لە پێناو دەستەبەرکردنی بەردەوامیی خوێندن لە ژینگەیەکی تەندروستدا. نۆیەم: هەر ئەرکێکی پەروەردەیی و فێرکردنی دیکە کە لەلایەن بەڕێوەبەرەوە پێی دەسپێردرێت یان بەپێى هەر ڕێنماییەک کە وەزیر دەریدەکات دەکەوێتە ئەستۆى.تەوەری پێنجەمئەركەكانی ڕێنماییكاری پەروەردەییماددهی (60)یەکەم: ئەرکی سەرەکی ڕێنماییکاری پەروەردەیی بەدواداچوونە سەبارەت بە پرسی قوتابیان و خوێندکاران و پشتگیریکردنیان بۆ چارسەرکردنی گرفتە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانیان لە چوارچێوەی دامەزراوەکەدا و پاراستنی نهێنی و تایبەتمەندێتیان. دووەم: لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کێشەی دەروونی و ڕەفتارە ناپەروەردەییەکانی قوتابیان و خویندکاران و ئاگادارکردنەوەی کارگێڕیی قوتابخانە یان خوێندنگە.سێیەم: پیشکەشکردنی ڕاپۆرت و ئەنجامدانی توێژینەوە سەبارەت بە کارەکەی خۆی.تەوەری شەشەمئەنجومەنی دامەزراوەماددهی (61)یەکەم: لە هەر قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی، ئەنجومەنی دامەزراوە پێکدەهێنرێت، بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەر و ئەندامیەتی هەریەک لە:- یاریدەدەرانی بەڕێوەبەر. بەرپرسی دڵنیایی جۆریی. نوێنەرێکی مامۆستایان کە لە سەرەتای هەموو ساڵێکی خوێندندا دەگۆڕدرێت. ڕێنماییکاری پەروەردەیی، ئەگەر لە دامەزراوەکەدا هەبێت. دووەم: لە کاتی هەبوونی ئەنجومەنی بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران، سەرۆکی ئەنجومەنەکە مافی ئامادەبوون و بەشداریکردنی لە گفتوگۆکانی ئەنجومەنی دامەزراوە سەبارەت بە قوتابیان و خوێندکاران هەیە، بێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت. سێیەم: ئەنجومەنی دامەزراوە مانگانە و لە کاتی پێویست کۆبوونەوە دەکات و ڕۆژ و کاتی کۆبونەوەکان لەلایەن بەڕێوەبەر دیاریدەکرێن و پێشوەختە ئەندامانی ئەنجومەنەکەی لێ‌ئاگادار دەکرێنەوە. چوارەم: بڕیارەکانی ئەنجومەنی دامەزراوە بەپێی بنەمای زۆرینە دەدرێت، بەبێ ئەوەی ئەو دەسەڵاتانەی بەڕێوەبەر بەپێی یاسا هەیەتی سنوردار بکرێت. پێنجەم: قوتابخانە و خوێندنگەکانی گوند و شوێنە دوورەدەستەکان، بەدەرن لەو مەرجانەی لە بڕگەکانی سەرەوەی ئەم ماددەیەدا هاتوون، و کارەکانی ئەو دامەزراوانە بەپێی ڕێنماییەک کە وەزیر دەریدەکات، ڕێکدەخرێن. تەوەری حەوتەمئەركەكانی ئەنجومەنی دامەزراوەماددهی (62)یەکەم: بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی وەرزیی بۆ کاری دامەزراوەکە لەڕووی جێبەجێکردنی بنەماکانی دڵنیایی جۆری و متمانەبەخشین، بەپێی پێوەر و ستانداردە کارپێکراوەکان. دووەم: بەدواداچوون بۆ ناوەڕۆکی پلانی ساڵانە و پلانەکانی دیکە و ڕاپۆرتەکانی دامەزراوەکە و پرۆسەی دڵنیایی جۆریی. سێیەم: بەدواداچوون بۆ کاروباری دارایی و کارگێڕیی، و ئەرکی بەڕێوەبەره زانیاری پێویست سەبارەت بەو کارانە بە ئەنجومەنەکە بدات. چوارەم: تاوتوێکردن و پێشنیاری چارەسەرکردنی ئەو پرسە گرنگانەی دامەزراوەکە کە لەلایەن بەڕێوەبەرەوە داوا لە ئەنجومەن دەکرێت تاوتوێیان بکات. پێنجەم: تاوتوێکردنی ئەو پێشنیازانەی کە بەڕێوەبەری دامەزراوەکە خوازیارە پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای بکات سەبارەت بە گواستنەوەی ئەندامانی وانەوتنەوە یان فەرمانبەرانی دیكە، ئەوەش دوای خستنەڕووی هۆیەکانی تایبەت بەو داوایە، و لە ئەگەری ڕازیبوونی ئەنجومەن پێشنیازەکانی بەڕێوەبەر پەسەند دەکرێن. شەشەم: پێکهێنانی لیژنەی پێویست لە چوارچێوەی ئەو ئەرکانەی کە لە بڕگەکانی سەرەوەی ئەم ماددەیەدا هاتوون. تەوەری هەشتەممەرجەكانی دانانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر و دامەزراندنی مامۆستا و ڕێنماییكاری پەروەردەیی لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكاندالقی یەكەممەرجەكانی دانانی بەڕێوەبەر مادده‌ی (63)لە دانانی بەڕێوەبەردا، پێویستە ئەم مەرجانە لە داواکاردا هەبێت:- یەکەم:بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت و ئەزموونی لە بواری پەروەردە و فێرکردن لە (٥) پێنج ساڵ کەمتر نەبێت.بەشداری خولی شیاندنی بەڕێوەبەری کردبێت، کە وەزارەت ساڵانە بە هاریکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە ڕێکیدەخات. بە تاوانی ئابڕوبەر حوکم نەدرابێت و سزای بەرزەفتەیی (سەرزەنشت) و زیاتری پێنەدرابێت. دووەم: وەزارەت دەبێت لە ماوەى (4) چوار ساڵدا مەرجەکانى ئەم ماددەیە بەسەر ئەوانەدا جێبەجێ بکات کە پێش دەرچوونى ئەم یاسایە بەڕێوەبەربوون.سێیەم: بڕگەکانی (یەکەم و دووەم)ی ئەم ماددەیە، بەڕێوەبەرەکانی دامەزاراوەی گوندەکان و شوێنە دوورەدەستەکان ناگرێتەوە، و مامەڵکردنی ئەوان بەپێی ڕێنماییەک دەبێت کە وەزیر دەریدەکات.لقی دووەممەرجەكانی دانانی یاریدەدەری بەڕێوەبەرماددهی (64)یەکەم: لە دانانی یاریدەدەری بەڕێوەبەردا، پێویستە ئەم مەرجانە لە داواکاردا هەبێت:- دەبێت یاریدەدەری بەڕێوەبەری باخچەی منداڵان بڕوانامەیەکی پەروەردەیی هەبێت، کە لە بڕوانامەی بەرایی زانکۆ کەمتر نەبێت. دەبێت یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەکان، بڕوانامەیەکی پەروەردەیی هەبێت کە لە بڕوانامەی بەرایی زانکۆ کەمتر نەبێت و ئەزموونیشی لەبواری پەروەردە و فێرکردن‌دا لە (3) سێ ساڵ کەمتر نەبێت.بە تاوانی ئابڕوبەر حوکم نەدرابێت و سزای کارگێڕیی (سەرزەنشت) و زیاتری پێنەدرابێت. دووەم: خاڵەکانی بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە یاریدەدەری بەڕێوەبەری دامەزاراوەی گوند‌و و شوێنە دوورەدەستەکان ناگرێتەوە، مامەڵکردنی ئەوان بەپێی ڕێنماییەک دەبێت کە وەزیر دەریدەکات.لقی سێیەممەرجەكانی دامەزراندنی مامۆستا وڕێنماییكاری پەروەردەییماددهی (65)یەکەم: بۆ دامەزراندنى مامۆستا، سەرەڕاى مەرجە گشتییەکانى دامەزراندنى هاتوو لە یاسا بەرکارەکاندا، پێویستە داواکار بڕوانامەی زانکۆى لە بوارى پەروەردەدا هەبێت.بۆ دامەزراندنى ڕێنماییکارى پەروەردەیى، سەرەڕاى مەرجە گشتییەکانى دامەزراندنى هاتوو لە یاسا بەرکارەکاندا، داواکار دەبێت بڕوانامەی بەرایى زانکۆى هەبێت لە یەکێک لە بەشەکانى کۆمەڵناسى، دەروونناسى، کارى کۆمەڵایەتى یان ڕێنماییکارى دەروونی یان هەر پسپۆڕییەکى دیکەى هاوشێوە کە بۆ کارى ڕێنماییکارى گونجاوبێت.دووەم: دەکرێت هەڵگرانى بڕوانامەى بەرایی زانكۆ، هاوشێوە و نزیک لە بوارى پەروەردە، وەک مامۆستا دابمەزرێن، بەمەرجێک وەزارەت داواکارییەکانیان پەسەند بکات.دەکرێت هەڵگرانى بڕوانامەى دبلۆم لەکاتى پێویستدا وەک مامۆستا لە قەزا، شارۆچکە، گوند و شوێنە دوورەدەستەکان دابمەزرێن.سێیەم:لەکاتى دامەزراندنى یەکەمجارى مامۆستادا، مەرجە بۆ ماوەیەک کە لە (5) پێنج ساڵ کەمتر نەبێت، لە شوێنە دوورەکان خزمەت بکات، و هیچ مامۆستایەک ڕاستەوخۆ لە شارەکان دانامەزرێت، و هیچ مامۆستایەکیش پێش تەواوکردنى ئەو ماوەیە بۆ شارەکان ناگوێزرێتەوە.مامۆستایانى خوێندنى زمانى پێکهاتەکان، لەکاتى دامەزراندنیان لە مەرجى خزمەت لە شوێنە دوورەکان بەدەردەکرێن، ئەگەر ناوەندێکى خوێندن بە زمانى پێكهاتەكە لەو شوێنانە بوونى نەبێت.وەزیر بەدەر لە حوکمى خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیە دەسەڵاتى گواستنەوەى مامۆستایانى خاوەن پێداویستى تایبەت و ئەو مامۆستایانەى هەیە کە نەخۆشى شێرپەنجەیان هەیە.چوارەم: مامۆستا و ڕێنماییکارى پەروەردەیى دواى دامەزراندن، خولى پەروەردە و فێرکردن و دڵنیایى جۆریى، کە وەزارەت ساڵانە ڕێکیدەخات، دەبینن.تەوەری نۆیەمڕێكارەكانی دامەزراندنی مامۆستا، ڕێنماییكاری پەروەردەیی و فەرمانبەرانی دیكە لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (66)یەکەم: مامۆستا، ڕێنماییکاری پەروەردەیی و فەرمانبەرانی دیکەی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، بەپێی یاسا کارپێکراوەکان دادەمەزرێن. دووەم: ئەنجومەنی پەروەردە لە قەزا ئامادەکردنی ناوی پاڵێوراوان و ناردنیان بۆ وەزارەت لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەوە، ئەنجام دەدات. سێیەم: خاڵەکانی بەرایی و شێوازی هەڵبژاردنی پاڵێوراوان، کە لە بڕگەی (دووەم)ی ئەم ماددەیەدا ئاماژەی پێکراوە، لە ڕێگەی ڕێنماییەک ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات. مادده‌ی (67)یەکەم: وەزارەت دەتوانێت دواى ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران، هەڵگرانى بڕوانامەى زانکۆیى بوارى پەروەردە و هاوشێوە و نزیک، بەگرێبەست و بەرامبەر شایستەیەکى دارایى دیاریکراو دابمەزرێنێت، و دەبێت ئەو مامۆستایانەى بە گرێبەست دادەمەزرێن لە مامۆستایانى وانەبێژبن.دووەم:وەزارەت دەتوانێت بەپێى ڕێنماییەکانى وەزارەتى دارایى و ئابوورى، هەڵگرانى بڕوانامەى زانکۆیى بوارى پەروەردە و هاوشێوە و نزیک و هەڵگرانى بڕوانامەى دیبلۆمى بوارى پەروەردە، لە گوند و شارەدێ و شوێنە دوورە دەستەکان، و لە شارەکانیش بەپێى پێویستى، بەرامبەر شایستەیەکى دارایى گونجاو، وەك وانەبێژ دابنێت.وەزیر بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزیرى دارایى و ئابوورى، ڕێنمایى پێویست بە شایستە داراییەکانى وانەبێژان و مافەکانیان، و مەرج و ڕێکارەکانى دامەزراندنیان بە گرێبەست بەپێى حوکمەکانى بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە، دیاریدەکات.سێیەم: وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری، بڕی کرێی وانەبێژیی لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکاندا دیاریدەکات. تەوەری دەیەمڕێكارەكانی دانانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (68)یەکەم: دانانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان لە ڕێگەی بڕیارێک دەبێت کە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە لەبەر ڕۆشنایى ڕێنماییە کارپێکراوەکان، لەسەر بنەمای پێشنیاری ئەنجومەنی پەروەردەی قەزا دەیدات، و بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردە ناتوانێت بێ پاساوى ڕەوا پێشنیارى ئەنجومەن ڕەتبکاتەوە. دووەم: دەبێت ڕەچاوی بڕوانامە و لێهاتویی و ئەزموون و کارامەیی و هاوسەنگی نێوان هەردوو ڕەگەز لە کاتی دانانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەردا، بکرێت. سێیەم: ماوەی دانانی بەڕێوەبەر (4) چوار ساڵە، و دەشکرێت بۆ تەنها جارێک نوێبکرێتەوە. تەوەری یازدەیەمكۆتاپێهێنانی كاری بەڕێوەبەرماددهی (69)کاری بەڕێوەبەر لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، لەم بارانەی خوارەوەدا کۆتایی پێدێت:- یەکەم: کۆتایهاتنی ماوەی یاسایی. دووەم: دەستلەکارکێشانەوەی ئارەزوومەندانە. سێیەم: ساغبونەوەی ئەوەی کە ناتوانێت ئەرکەکانی بەجێبێنێت، جا لەبەر هەر هۆیەک بێت. چوارەم: سزادانی بە تاوانی ئابڕوبەر، یاخود سزایەکی کارگێڕی کە (سەرزەنشت) و زیاتر بێت. پێنجەم: ئەگەر (2) دوو ساڵ لەسەر یەک لە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی دەرەکیدا، دامەزراوە پەروەردەییەکە ئاستێکی نزم بە دەستبهێنێت. شەشەم: وەرگرتنی مۆڵەتی لە (6) شەش مانگ زیاتر، بەدەر لە مۆڵەتی دایکایەتی کە بۆ ماوەی یەک ساڵە. تەوەری دوازدەیەمتواناسازی مامۆستایان و فەرمانبەرانماددهی (70)یەکەم: بەڕێوبەر، یاریدەدەری بەڕێوەبەر، مامۆستا و ڕێنماییکاری پەروەردەیی لە دامەزاروە پەروەردەییە حکومییەکاندا لانیکەم (30) سی کاتژمێر لە ساڵێکدا مافی بەشداریکردن لە خولی پەرەپێدانی توانا پیشەییەکانیان هەیە. دووەم: پێویستە وەزارەت هەل بۆ پەرەپێدانی بەردەوامی توانای سەرکردایەتی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر، و تواناى زانستى و پیشەیى مامۆستایان و فەرمانبەران بڕەخسێنێت. مادده‌ی (71)هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرای هاوتاکراو لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەموو ئەو ماف و جیاوگانەیان پێدەدرێت کە هاوتاکانیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی، بە پێی یاسا کارپێکراوەکان، پێیاندراوە. تەوەری سێزدەیەمبەشە وانەكان و دابەشكردنیان لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكاندالقی یەكەمبەشەوانەكان لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (72)یەکەم: ژمارەی بەشە وانەی مامۆستایان لە هەفتەیەکدا، بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:-مامۆستایانی قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی (24) بیست و چوار بەشە وانەیە. مامۆستایانی قۆناغی خوێندنی ئامادەیی (22) بیست و دوو بەشە وانەیە.بەڕێوەبەر (4) چوار بەشە وانەیە. یاریدەدەری بەڕێوەبەر (8) هەشت بەشە وانەیە. مامۆستای خاوەن بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (20) بیست بەشەوانەیە. مامۆستای خاوەن بڕوانامەی ماستەر (18) هەژدە بەشەوانەیە.مامۆستای خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا (14) چواردە بەشەوانەیە.دووەم: بەشە وانەکان بەپێی پسپۆڕی و پێداویستیی دامەزراوەکە دابەش دەکرێن. سێیەم: ژمارەی بەشەوانەکانی دەقنووسکراو لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە، لەم بارانەی خوارەوەدا بەم شێوەیە کەمدەکرێنەوە:-(2) دوو بەشە وانە بۆ ئەو مامۆستایانەی کە لە خاڵەکانی (1، 2، 3، 5، 6، 7)ی بڕگەی (یەکەم)دا هاتوون،کە تەمەنیان دەگاتە (50) پەنجا ساڵ.(4) بەشە وانە بۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەر کە تەمەنی دەگاتە (50) ساڵ.(4) بەشە وانە بۆ ئەو مامۆستایەی کە بەپێی ماددەی (88/ دووەم)ی ئەم یاسایە ئەرکی دڵنیایی جۆریی پێدەسپێردرێت.چوارەم: وەزیر دەتوانێت ژمارەى بەشە وانەکانى هاتوو لە بڕگەکانى (یەکەم) و (سێیەم)ى ئەم ماددەیە کەمتربکاتەوە، بۆ مامۆستایانى خاوەن پێداویستى تایبەت و ئەو مامۆستایانەى نەخۆشى شێرپەنجەیان هەیە.لقی دووەمدابەشكردنی ژمارەی بەشەوانەكان لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (73)یەکەم: ژمارە و شێوازی دابەشکردنی بەشە وانەکان لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکاندا، لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەتەوە، ساڵانە و پێش کۆتاییهاتنی مانگی تەمووز پەسەند دەکرێت. دووەم: ئەگەر مامۆستایەک، نەیتوانی گشت ئەو بەشە وانانەی، لە دامەزراوە پەروەردەییە پەیوەندیدارەکەدا بۆی تەرخانکراوە بڵێتەوە، ئەوا دەبێت پاشماوەی بەشە وانەکانی لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی دیکەدا تەواو بکات. سێیەم: لە هیچ دامەزراوەیەکی پەروەردەیى حکومی، کرێی وانەبێژیی بۆ هیچ مامۆستایەک هەژمار ناکرێت، ئەگەر مامۆستاى میلاک و گرێبەستى دامەزراوەکە تەواوی بەشەوانەکانی خۆی نەوتبێتەوە. چوارەم: مامۆستایانی گوند و شوێنە دوورەدەستەکان حوکمەکانی ماددەی (72) و بڕگەی (دووەم)ی ئەم ماددەیە، نایانگرێتەوە. مادده‌ی (74)یەکەم: ووتنەوەى وانەى تایبەت لەلایەن مامۆستایانى دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکانەوە، لەدەرەوەى دامەزراوەکە، و بەرامبەر بڕە پارەیەک یان هەر بەرامبەرێکى دیکە، بە قوتابیان و خوێندکارانى هەمان ناوەندى خوێندن کە خۆى تێیدا مامۆستایە، قەدەغەیە، بە ڕەچاوکردنى ئەو هەلومەرجە تایبەتەى لە بڕگەى (دووەم)ى ماددە (130)ى ئەم یاسایەدا هاتووە.دووەم: ئەو مامۆستایەی سەرپێچی بڕگەى (یەکەم)ی ئەم ماددەیە بکات، سەرەتا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار بە نووسراو ئاگادار دەکرێتەوە و لەکاتی دووبارەکردنەوەی سەرپێچییەکە، بەپێی یاسا کارپێکراوەکان یەکێک لە سزا کارگێڕییەکانی بەسەردا دەسەپێنرێت.سێیەم: بەکارهێنانی ناوی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی بۆ کاری بازرگانی، لەلایەن دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی یان کەسانی دیکەوە، قەدەغەیە.چوارەم: پرۆگرامەکان و کتیبەکانی خوێندن ماف و خاوەنداریەتی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەت، و بە هیچ شێوەیەک نابێت بەبێ بڕیاری فەرمی وەزارەت کورت بکرێتەوە یان دەستکاری بکرێت.تەوەری چواردەیەملیژنەكانی قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگە حكومییەكانماددهی (75)لە گشت قوتابخانە، خوێندنگە، کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی، بە بڕیاری بەڕێوەبەرەکەی، ئەم لیژنانە پێک دەهێنرێن:- یەکەم: لیژنەی دڵنیایی جۆری. دووەم: لیژنەی تاقیکردنەوەکان. سێیەم: لیژنەی وردبینیکردنی نمرەکان. چوارەم: لیژنەی کارگێڕی. پێنجەم: لیژنەی هونەری بۆ کاروباری وەرزشی، هونەری و ئەدەبی و چالاکییەکان. شەشەم: لیژنەی ژینگە و پاک‌وخاوێنی و بەدواداچوونی تەندروستی. حەوتەم: لیژنەى بەرزەفتکردنى کار و ڕەفتارە ڕێپێنەدراوەکان.هەشتەم: هەر لیژنەیەکی دیکە کە وەزارەت بەپێویستی دەزانێت و دامەزراوەکانی لێئاگاداردەکاتەوە.بەشی نۆیەمپلانی فێركردن و پڕۆگرامەكانی خوێندنتەوەری یەكەمپلانی فێركردنماددهی (76)یەکەم: پلانی فێرکردن لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەتەوە بڕیاری لێدەدرێت. دووەم: دەبێت پلانی فێرکردن ئەم تەوەرانە لەخۆبگرێت:- بنەما گشتییەکان . بەهاکان. ئەو ئامانجانەی دەبێت لە هەر بازنەیەکدا بۆ منداڵان و قوتابیان و خوێندکاران، دیاری‌بکرێت. ئەو کارامەییانەی لە منداڵان و قوتابیان و خوێندکاران چاوەڕێ دەکرێن. ئەو بابەتانەی خوێندن کە دەبێت بخوێندرێن لە هەر بازنە و قۆناغێکدا و هەروەها ناوەڕۆکی سەرەکی بابەتەکە و ئامانجەکەی. ژمارەی بەشە وانەکان بۆ هەر بابەتێک لە ساڵێکدا. تەوەری دووەمپڕۆگرامەكانی خوێندنماددهی (77)یەکەم: پێویستە هەریەک لە باخچەی منداڵان، خوێندنی بنەڕەتی، خوێندنی ئامادەیی، پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەکان، خوێندنی خێرا و نەهێشتنی نەخوێندەواریی، پرۆگرامی خوێندنی تایبەت بە خۆیان هەبێت، کە لەگەڵ توانستەکانی منداڵ و قوتابی و خوێندکار لەهەر قۆناغ و بازنەیەکدا بگونجێت. دووەم: پرۆگرامی خوێندن بریتیە لە:-بەشێکی پلانی فێرکردن کە پەیوەستە بە قۆناغێکی خوێندن یان بازنەیەکی دیاریکراو.کتێبەکانی خوێندن لەهەر بابەتێک.کتێبەکانی ڕاهێنان.ڕێبەری مامۆستا. ڕێبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی. ڕێبەری سیستەمی تاقیکردنەوەکان و هەڵسەنگاندن. سێیەم: پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ هەر بازنە و قۆناغێک لەلایەن وەزارەتەوە بڕیاری لێدەدرێت، بە سوودوەرگرتن لە کەسانی پسپۆر و ئەزموونە جیهانییە سەرکەوتووەکان. چوارەم: ئەرکی ئەنجومەنی وەزارەتە، کە لانیکەم هەر (٤) چوار ساڵێک، لەسەر پێشنیاری لیژنەی پسپۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەکانی خوێندن، بەڕێگە و میکانیزمی زانستی گونجاو، بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن، پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکاندا بکات. مادده‌ی (78)بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەکانی خوێندن، دوای ڕاسپاردەی نووسەرانی کتێبەکان و پسپۆڕان و پاش ڕەزامەندی وەزارەت، مافی گۆڕانکاری لە ناوەڕۆکی کتێبەکانی خوێندندا هەیە.بەشی دەیەمتاقیكردنەوە، نمرەی دەرچوون، كارتی نمرە و بڕوانامەكانتەوەری یەكەمئامانجەكانماددهی (79)ئامانجی تاقیکردنەوەکان بریتییە لە:- یەکەم: پێوانە و هەڵسەنگاندن سەبارەت بە ئاستی بەدیهێنانی ئامانجە پەروەردەیی و فێرکارییەکان. دووەم: پێوانەی ئاستی بەرەوپێشچوون و فێربوونی قوتابیان و خوێندکاران، لەبواری پەروەردەیی و فێرکردن لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە. سێیەم: هەڵسەنگاندنی ئاستی سەرکەوتنی مامۆستایان و بەڕێوەبەران و کارمەندانی دیکەی دامەزراوەکان لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن‌دا. چوارەم: دانانی پلانی داهاتوو بۆ گەشەپێدانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن، لەسەر بنەماى ئەنجامی تاقیکردنەوەکان. تەوەری دووەمبنەمای تاقیكردنەوەكانماددهی (80)یەکەم: تاقیکردنەوەکان لەسەر ناوەڕۆکی بابەتەکانی خوێندن بنیاتدەنرێن. دووەم: کتێبە بڕیارلێدراوەکانی خوێندن تەنها سەرچاوەن بۆ تاقیکردنەوەکان. سێیەم: سزا کارگێڕییەکانی گزیکردن بە ڕێنمایی ڕێکدەخرێن کە وەزیر دەریدەکات. تەوەری سێیەمتاقیكردنەوەكانماددهی (81)وردەكاریی تاقیکردنەوە لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا، بە پەیڕەوێک ڕێکدەخرێت کە ئەنجومەنی وەزیران دەریدەکات.مادده‌ی (82)یەکەم: وەزیر دەبێت ساڵانە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە کەسانی پسپۆر و بەئەزموون پێکبهێنێت.دووەم: لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوە سەرتاسەرییەکان، دانانی پرسیارەکانیان، پاراستنی نهێنییەکانیان، پێشنیازکردنی ڕێنمایی بۆ ڕێکخستنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، سەلامەتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانیان و یەکلاکردنەوەی تانەکان.مادده‌ی (83)یەکەم: هەرکەسێک دزە بە پرسیاری تاقیکردنەوەکان بکات، یان زانیاریی لە بارەیانەوە بدرکێنێت یان مامەڵەی پێوەبکات، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (٣) سێ ساڵ کەمتر نەبێت سزا دەدرێتدووەم: ئەگەر کەسی هاتوو لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە، ئەندامی لیژنەی تاقیکرنەوەکان بوو یان تایبەتمەندبوو بە گواستنەوە یان پاراستن یان هەڵگرتنیان، سزاکەی دەبێتە دوو هێندە و بە تاوانی ئابڕوبەر ئەژمار دەکرێت و لە وەزیفەش دەردەکرێت.سێیەم: ئەگەر تاوانبار فەرمانبەر یان کارمەندێکی دیکەی حکومەت بوو، هەمان حوکمی بڕگەی (دووەم)ی ئەم ماددەیەی لەسەر جێبەجێ دەکرێت.چوارەم: ئەم تاوانە بە تێپەڕبوونی کات خەسڵەتی تاوانکاری لەدەست نادات.تەوەری چوارەمپشتڕاستكردنەوەی بەڵگەنامەی دەرچوونماددهی (84)یەکەم: پێویستە بەڕێوبەرایەتی پەروەردە بەبێ بەرامبەر ڕاستاندن بۆ بەڵگەنامە و بڕوانامەى دەرچوون، لە کاتی بەکارهێنانی لەناو وڵات‌دا بکات.دووەم: پێویستە وەزارەت بەرامبەر بە ڕەسمێک ڕاستاندن بۆ بەڵگەنامە و بڕوانامەى دەرچوون بکات لەکاتی بردنی بۆ دەرەوەی وڵات.بەشی یازدەیەمسیستەمی دڵنیایی جۆریی، سەرپەرشتیكردن و هەڵسەنگاندنماددهی (85)سیستمی دڵنیایی جۆریی، لە بەشی کارگێڕیی دامەزراوەکان، مامۆستا، قوتابی و خوێندکار، ڕێگەکانی وانەوتنەوە، پرۆگرامەکانی خوێندن و ژینگەی خوێندن پێکدێت. تەوەری یەكەمبەرپرسیارێتی دڵنیایی جۆریی لە وەزارەتماددهی (86)یەکەم: وەزارەت لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى دڵنیایى جۆریى و سەرپەرشتیکردن بەرپرسە لە جێبەجێکردنی بنەماکانی دڵنیایی جۆریی و متمانەبەخشین، لەبەر ڕۆشنایی پێوەر و ستانداردی زانستیدا، و بەرپرسیارە لە پەرەپێدانی بەردەوامی توانای کارمەندانى پەروەردە و فێرکردن.دووەم: لە پرۆسەی دڵنیایی جۆریدا، فیدباکى قوتابی و خوێندکار، مامۆستایان و فەرمانبەران و کارمەندانی دامەزراوەکە، وەردەگرێت. مادده‌ی (87)یەکەم: ڕێبەری دڵنیایی جۆریی لەلایەن وەزارەت بڵاودەکرێتەوە، وێنەیەکی لای دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان دەپارێزرێت، و دەبێتە سەرچاوەی سەرەکی بۆ پیادەکردن و بەدواداچوونی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی. دووەم: بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی کارمەندان و خودی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان لە ڕووی کارگێڕیی و ژینگەییەوە، وەزارەت بەر لە کۆتایی مانگی ئایاری هەر ساڵێک، فۆڕمی وەکیەکی هەڵسەنگاندن بەسەر دامەزراوەکاندا دابەش دەکات و ئەو فۆڕمانە دەبنە بنەمایەک بۆ خود هەڵسەنگاندن و هەڵسەنگاندنى دەرەکی ناوبەناو لەلایەن دامەزراوەکانەوە و دەبنە بنەمایەکیش بۆ ڕاپۆرتی سەرپەرشتیاران. سێیەم:بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی، و پیادەکردنی بە باشترین شێوە، بەڕێوەبەرایەتییەکی کارگێڕیی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دادەمەزرێت.ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە کۆتایی هەردوو وەرزەکانی یەکەم و دووەم، زانیاری سەبارەت بە پرۆسەی دڵنیایی جۆری کۆدەکاتەوە، و لەسەر بنەمای ئەوە پوختەیەک لەسەر پابەندی دامەزراوەکان لە کۆتایی ساڵی خوێندن پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن دەکات.تەوەری دووەمبەڕێوەبردنی سیستمی دڵنیایی جۆریی لە دامەزراوەكانداماددهی (88)یەکەم: بەڕێوەبەری دامەزراوە بەرپرسە لە جێگیرکردنی سیستەمی دڵنیایی جۆریی لە دامەزراوە، سەرپەرشتیکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان و پیادەکردنی ڕێبەری دڵنیایی جۆریی، ئەوەی کە لەلایەن وەزارەتەوە ئامادە و دابەش دەکرێت. دووەم: ئەنجومەنی دامەزراوە یەکێک لە ئەندامەکانی، دوای بەشداریکردنی لەخولی ڕاهێنان، بە بەرپرسیارێتیی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی ڕادەسپێرێت. سێیەم: هەر مامۆستایەک پێویستە بە گیانی هاوکاری لە پیادەکردنی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی بەشدار بێت، و کار بکات بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە لەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە ئەرکەکانیەوە.تەوەری سێیەمسیستمی دڵنیایی جۆری لە دامەزراوەكانداماددهی (89)یەکەم: پێویستە هەموو دامەزراوەکان، بەر لە کۆتایی مانگی ئایاری هەر ساڵێک، و لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمێکی وەکیەکی دڵنیایی جۆریی کە وەزارەت دایدەڕێژێت و دابەشی دەکات، ساڵانە بۆ ئاستی فێربوونی قوتابیان و خوێندکاران، پابەندی کادیرانی وانەوتنەوە و کارگێڕیی، بەڕێوەچوونی کارى دامەزراوەکە، چالاکییە جۆراوجۆرەکان، و ئاستی سەرکەوتنیان لە پیادەکردنی سیستەمی دڵنیایی جۆریی هەڵسەنگاندن بکەن. دووەم: پوختەیەک لە فۆڕمەکانی هەڵسەنگاندن، لەگەڵ بەڵگەکان و پێداویستییەکان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرزدەکرێتەوە، و هەڵسەنگاندنەکە دەبێتە بنەمای بابەتیانەی پرۆسەی هەڵسەنگاندن. سێیەم: مافی هەر کەسێکە کە بەرژەوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەبێت، وێنەیەکی ڕاپۆرتی کۆتایی هەر دامەزراوەیەک بەدەستبهێنێت، لە ڕێگەی داوایەک کە پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن دەکرێت. چوارەم: ئەگەر کەموکوڕی لە کاری دامەزراوەکە بەدیکرا، و لەکاتی دیاریکراودا چارسەر نەکرا، ئەوا ئەرکی وەزارەتە ڕێکاری پێویست بەرامبەر دامەزراوەکە بگرێتەبەر.تەوەری چوارەمڕێبەری دڵنیایی جۆرییماددهی (90)یەکەم: وەزارەت ڕێبەری دڵنیایی جۆریی لە بواری پەروەردە و فێرکردن‌دا بڵاودەکاتەوە. ڕێبەری دڵنیایی جۆریی پێناسەی دڵنیایی جۆریی و سیستمەکەی، بەڕێوەبردنی سیستەمی دڵنیایی جۆریی لە وەزارەت و دامەزراوەکان، و نیشاندەرەکانی دڵنیایی جۆری لە وانەوتنەوە، بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان، شێوازەکانی وانەوتنەوە، پرۆگرامەکان، ژینگەی دامەزراوەکە، پێکهاتەکانی هەگبەی مامۆستا، دیاریکردنی ڕۆڵی بەخێوکاران لە پرۆسەی دڵنیایی جۆریی، نموونەیەکی فۆرمەکانی هەڵسەنگاندن و چۆنیەتی پڕکردنەوەیان لەلایەن كارمەندانی دامەزراوەکان، لە خۆدەگرێت. دووەم: دەبێت ڕێبەری دڵنیایی جۆریی پێش دەستپێکردنی ساڵی خوێندن لەلایەن وەزارەتەوە ئامادە بکرێت و بەسەر دامەزراوەکاندا دابەش بکرێت.تەوەری پێنجەمهەگبەی مامۆستا و بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەرماددهی (91)یەکەم: هەر مامۆستا و بەڕێوەبەر و یاریدەرەی بەڕێوەبەرێک، هەگبەیەکی تایبەت بە خۆی دەبێت بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە تایبەتییەکان سەبارەت بە باش بەڕێوەچوونى کارەکانیان. دووەم: هەگبە ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:- فێربوونی بەردەوام لە ڕێگەی ئاشنابوون بە گەشەکردنەکانی بواری پەروەردە و فێرکردن. سازدانی سیمیناری پەروەردەیی و فێرکردن یان بەشداربوون تێیاندا. ئەنجامدانی ڕاپۆرت و توێژینەوەی پەروەردەیی و فێرکردنی جیاواز. بەشداریکردنی مامۆستا لە کارەکانی دامەزراوەکەی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی و بەرەوپێشبردنی لە هەموو بوارەکاندا. سێیەم: وەزارەت مافی زیادکردنی پێکهاتەی دیکەی بۆ هەگبە هەیە، و دەبێت بەڕێنمایی ڕێکبخرێت كە وەزیر دەریدەكات. تەوەری شەشەمهەڵسەنگاندنی ساڵانەی دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكان و فەرمانبەرەكانیانماددهی (92)یەکەم: كارمەندانی پەروەردەیی و فێرکردن و كارمەندانی کارگێڕیی، ساڵانە لەلایەن بەڕێوەبەری دامەزراوەکەوە، هەڵسەنگاندنیان لە بوارە جیاوازەکاندا بۆ دەکرێت. ئەنجامەکانی پرۆسەی هەڵسەنگاندن لە تۆمارەکانی دامەزراوەکە تۆماردەکرێن و پوختەیەکی لە شێوەی فۆرمێک بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆكانی و وەزارەت دەنێردرێت. هەڵسەنگاندنی ساڵانە بۆ دیاریکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی كارمەندان و دامەزراوەکە دەکرێت و وەک بنەمایەک بۆ پێشکەشکردنی سوپاس و پێ‌زانین بەکاردێت. دووەم: هەر دامەزراوەیەک لەلایەن لیژنەیەکی هەڵسەنگاندنی دەرەکی سەر بە وەزارەت، و بەپێی پێوەرەکانی وەزارەت و فۆڕمی تایبەت، کە بەر لە دەستپێکی ساڵی خوێندن بەسەر دامەزراوەکاندا دابەش دەکرێت، هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، و ئەنجامی ئەو هەڵسەنگاندنە وەک هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەر و دامەزراوەکە هەژمار دەکرێت.تەوەری حەوتەمپرۆسەی هەڵسەنگاندن و دەرهاوێشتەكانیماددهی (93)یەکەم: ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردنە، فۆرمەکانی هەڵسەنگاندن کۆبکاتەوە، کورت و پوختیان بکات، تۆمار و شیکردنەوەیان بۆ بکات و سوودیان لێ وەربگرێت . دووەم: ئاستی کارایی هەر دامەزراوەیەک بەپێی زانیاری و بەڵگەکانی ڕاپۆرتی ساڵانە دەبێت، و دامەزراوەکان بەم جۆرە پۆلێن دەکرێن:-ئاستی یەکەم: پێویستی بە پشتیوانی گەورەیە.ئاستی دووەم: پێویستی بە پشتیوانیە.ئاستی سێیەم: ناوەندە. ئاستی چوارەم: باشە. سێیەم: هەر کارمەندێکی پەروەردەیی و فێرکردن، لە هەر دامەزراوەیەک، بەپێی هەڵسەنگاندنی هەگبەکەی پۆلێن دەکرێت بۆ:- پێویستی بە پشتیوانیە. پەسەندە. ناوەندە. باشە. زۆر باشە. نایابە. چوارەم: وەزارەت، بە پشتبەستن بە ئاکامەکانی پیادەکردنی سیستەمی دڵنیایی جۆریی، پڕۆسەی هاندان جێبەجێ دەکات. پێنجەم: ڕاپۆرتی ئەنجامەکانی پرۆسەی هەڵسەنگاندن لەناو دۆسیەی دامەزراوەکەدا هەڵدەگیرێت، و وێنەیەکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن لە پارێزگا بەرزدەکرێتەوە. تەوەری هەشتەمدڵنیایی جۆریی لەكاتی دامەزراندنی دامەزراوەی پەروەردەییداماددهی (94)یەکەم: ھیچ دامەزراوەیەکى پەروەردەیى دانامەزرێت و مۆڵەتی پێ نادرێت، ئەگەر پێداویستییە خوازراوەکان و ڕێکارەکانی دڵنیایی جۆریی و ڕێبەری دڵنیایی جۆریی، نەبێت.دووەم: هەموو دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، هەر چوار ساڵ جارێک، داوای باوەڕپێدان لە وەزارەت دەکەن، کە وەک سەلماندنی ئاستی وانەوتنەوە ئەژماردەکرێت، و وەزارەت لەو ڕووەوە پشت بەو هەڵسەنگاندنەی دامەزراوەکە دەبەستێت کە لە چوار ساڵی پێشتردا بەدەستیهێناوە.تەوەری نۆیەمئامانجی سەرپەرشتیكردن و هەڵسەنگاندنماددهی (95)یەکەم: ئامانجی سەرپەرشتیکردن و هەڵسەنگاندن، گەیشتنە بە ئامانجە پەروەردەیی و فێرکارییەکان و باشترکردنی پرۆسەی پەروەردەیی و فێرکردن و بنیاتنانی تواناکانە لە دامەزراوەکاندا. دووەم: دەبێت پەرەپێدانی شێوازەکانی پێوانە و هەڵسەنگاندنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە ڕووە جیاوازەکانیەوە بەپێی بنەما و پێوەری بابەتی بێت، کە مەبەست لێی پەرەپێدانی بوارەکانی پێشخستنە لای قوتابی و خوێندکار و فەرمانبەرانی دامەزراوەکە، و بۆ باشترکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن و ناوەڕۆکەکانیان و شێوازەکانی وانەوتنەوە و تاقیکردنەوەکان و بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانای مامۆستاکانە. لقی یەكەمئەركەكانی سەرپەرشتیكردنماددهی (96)یەکەم: ڕێنوێنی، بەدواداچوون، هەڵسەنگاندن، پشتیوانیکردن و پشکنینی کاری دامەزراوەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران لە ڕووە جیاوازەکانەوە. دووەم: پشتگیریکردنی دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکان بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستەکانیان. سێیەم: داهێنانی ڕێکاری بابەتیانە بۆ دڵنیایی جۆریی. چوارەم: ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ساڵانە سەبارەت بە باش بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن، پلان و پێشنیازەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیكردن، سەرپەرشتیاری و چۆنیەتی گەشەکردنی پرۆسەی پەروەردەیی و فێرکاریی و چالاکییەکان، کاروباری دارایی و کارەکانی دیکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە. لقی دووەمئەركەكانی سەرپەرشتیاری پەروەردەییماددهی (97)یەکەم: ڕێنوێنی، بەدواداچوون، هەڵسەنگاندن، پشتیوانیکردن و سەرپەرشتیکردنی کارەکانی دامەزراوەکان، بۆ دڵنیابوون لە ئاستی پەروەردەیی و فێرکردن و ڕێگەکانی کارکردنیان، بەمەبەستی گەشەپێدانی کاری دامەزراوەکان و پرۆسەی پەروەردە و فێرکاریی بە شێوەیەکی گشتی و پشتگیریکردنی دامەزراوەکان لە کارەکانیاندا. دووەم: دڵنیابوون لە هەبوونی ڕێکاری تۆکمە بۆ دڵنیایی جۆریی لە دامەزراوەکاندا. سێیەم: هەڵسەنگاندنی کاری کارگێڕیی دامەزراوەکان بەپێی پێوەرەکانی وەزارەت. چوارەم: هەڵسەنگاندنی پابەندبوونی مامۆستایان لە کاتی وانەوتنەوەدا بەپێی پێوەرەکانی وەزارەت، و هەڵسەنگاندنی مامۆستایان بەپێی پێوەری زانستی تایبەت.پێنجەم: هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی پابەندبوونی دامەزراوەکان بە یاسا و ڕێنماییەکان، ئاستی تۆمارکردنی دەسکەوتەکانی دامەزراوەکە و تۆمارکردنی هەر پێشێلکارییەک کە لە دامەزراوەکەدا ڕوویدابێت. شەشەم: هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی پابەبەندبوونی دامەزراوە بە پروگرامەکانی خوێندن و ڕادەی پشتیوانیکردن و هاندانی کارامەیی سەرکردایەتی لای قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان. حەوتەم: دڵنیابوون لە پابەندبوونی مامۆستایان بە ئامادەکردنی هەگبەکانیان و کۆکردنەوەی بەڵگەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازیی بەردەوام. هەشتەم: هەڵسەنگاندنی ئاستی پەروەردەیی و فێرکردنی قوتابیان و خوێندکاران و ڕێژەی دەرچوونیان. نۆیەم: هەڵسەنگاندنی ژینگەی خوێندن. دەیەم: هەڵسەنگاندنی ئاستی چالاکی ئامادەیی پیشەیی و پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەکان لە ڕووی هەماهەنگیکردنیان لەگەڵ بازاڕی کاردا. یازدەیەم: هەڵسەنگاندنی پلانی خوێندنی دامەزراوەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی و ئەنجامەکانیان، بەپێی چەند فۆرمێکی گشتگیر و پێوەری باوەڕپێکراو. دوازدەیەم: هەڵسەنگاندنی هەر بوارێکی دیکە کە سەرپەرشتیار لە چوارچێوەی داواکاریەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیكردن، بە گرنگی دابنێت لە ڕووی سوودگەیاندن بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن. سێزدەیەم: کارکردن لەپێناو سوودوەرگرتن لە گرنگی توێژینەوەکانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێم سەبارەت بە گەشەپێدانی سیستەمی پەروەردەیی و فێرکردن. چواردەیەم: وەرگرتنی سکاڵای قوتابیان و خوێندکاران و کەسوکاریان لەبارەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکاری لە دامەزراوەکان و لێکۆڵینەوە لێیان، بێ ئاشکراکردنی ناوی سکاڵاکار، و بڕیاردانی گونجاو لە بارەیانەوە لە ماوەیەکدا کە لە (1) یەک مانگ تێپەر نەکات. لقی سێیەمڕێكاری ڕاپەڕاندنی ئەركەكانی سەرپەرشتیار لەكاتی سەردانی دامەزراوەكانداماددهی (98)یەکەم: ئامادەکاریی بۆ سەردانی دامەزراوەکان بەپێی ڕێکارەکان و پێداویستیەکانی سیستمی دڵنیایی جۆریی. دووەم: بەدواداچوون و سەرپەرشتیکردنی کاری دامەزراوەکان، دڵنیابوون لە بوونی ڕێکاریی فەراهەمکردنی دڵنیایی جۆریی و بەدواداچوونیان. سێیەم: شیکردنەوەی ئەنجامی سەردانیکردنەکان و نووسینی ڕاپۆرتی کۆتایی هەڵسەنگاندن. چوارەم: ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی کۆتایی و ناردنی وێنەیەکی بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکە. لقی چوارەمدامەزراندنی سەرپەرشتیاری پەروەردەییماددهی (99)یەکەم: مەرجەکانی دامەزارندنی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی: بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەبێت و ناونیشانی مامۆستا بێت.ئەزموونی لە بواری پەروەردە و فێرکردن لە (10) دە ساڵ کەمتر نەبێت، و لەو ماوەیە لانیکەم (5) پێنج ساڵ کاری وانە وتنەوەی کردبێت. بەشداری لە خولی شیاندنی سەرپەرشتاریی کردبێت، کە وەزارەت ساڵانە بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە، ئەنجامیدەدات. بە تاوانی ئابڕووبەر حوکم نەدرابێت و سزای کارگێڕیی (سەرزەنشت) و زیاتری بەسەردا نەسەپێنرابێت. دووەم: ڕێکارەکانی دامەزراندنی سەرپەرشتیاران:-سەرپەرشتیار، لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن و بەپێی تاقیکردنەوەی بابەتیانە دەپاڵێورێت، و فەرمانی دانانیان لەلایەن وەزیرەوە بۆ دەردەچێت. لە کاتی پاڵاوتن، لە پێشینەیی بۆ ئەو مامۆستایەیە کە خاوەن بڕوانامەی بەرزتر و لێهاتوویی زیاترە. هەر کەسێک کە داواکاریی بۆ کاری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی پێشکەش کردبێت و کارەکەی پێ نەدرێت بەپێی یاسای ئەنجومەنی شورای بەرکار لە هەرێم مافی دادخوازی و تانەلێدانی لە بڕیارەكە هەیە.دەروازەی سێیەمدامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانبەشی یەكەمئامانج، جۆرەكان و دامەزراندنتەوەری یەكەم ئامانجماددهی (100)ئامانج لە مۆڵەتپێدانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان ئەمانەن:-یەکەم: ڕەخساندنی بواری زیاتر بۆ پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن بە بەراورد بە تواناکانی حکومەت. دووەم: دابینکردن و ئامادەکردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکان بۆ نوێکردنەوەی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە ڕێگەی پرۆگرام و ڕێکارە هاوچەرخەکان. سێیەم: هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی و بیانی لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن لە چوارچێوەی سیستمێکی هاوچەرخدا. چوارەم: ڕەخساندنی هەل لە بواری پەروەردە و فێرکردن بۆ ڕەوەند و کەسانی بیانی و ئەوانەی گەڕاونەتەوە هەرێم. پێنجەم: سوودوەرگرتن لە ئەزموون و پێوەرە زانستییە سەرکەوتووەکان، بەمەبەستی دەوڵەمەندکردنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و بەرزکردنەوەی ئاست و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو. تەوەری دووەمجۆرەكانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانماددهی (101)یەکەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان چوار جۆرن:- دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی خۆماڵی، کە پرۆگرامی حکومی یان پروگرامێکی تایبەت بە خۆیان کە لە وەزارەت ڕێگەپێدراوە، پیادە دەکەن. دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی قازانج نەویست، کە پرۆگرامی حکومی یان پروگرامێکی تایبەت بە خۆیان کە لە وەزارەت ڕێگەپێدراوە، پیادە دەکەن. دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی نێودەوڵەتی، کە بریتین لەو دامەزراوانەی کە:- پرۆگرامێکی خوێندنی ناوەندێکی متمانەدەری نێودەوڵەتی فێرکردنی جیهانی پێشکەوتووی تێدا پیادە دەکرێت. سیستەمێکی ئەزموونەکانی ناوەندێکی پەروەردەیی نێودەوڵەتی متمانەداری باوەڕپێکراویان تێدا پیادە دەکرێت. سیستەمێکی سەرپەرشتیاری یان هەڵسەنگاندنی ناوەندێکی پەروەردەیی نێودەوڵەتی باوەرپێکراویان، هەبێت. دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومیە بیانییەکان، کە پرۆگرامی خوێندن، سیستەمی تاقیکردنەوەکان، جۆری بڕوانامە و هەڵسەنگاندنی وڵاتێکی دیاریکراو پیادە دەکەن، بە ڕەچاوکردنی بنەما گشتییەکانی خوێندن لە هەرێم، وەک ئەوەی لە یاسا بەركارەكاندا، هاتووە. پێویستە داواکاری مۆڵەت ناوێکی جیاکەرەوە بۆ دامەزراوەکەی دیاریبکات، بە جۆریک کە ناوەکە یان ناوە لێکدراوەکە بەتەواویی هەمان ناو نەبێت کە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی دیکە لە هەمان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە هەیەتى، و نابێت ناوەکە لەگەڵ پەیامی پەروەردە ناکۆک بێت. دووەم: گشت دامەزراوە ناحکومییەکان پابەندن بە پیادەکردنی سیستەمی دڵنیایی جۆریی، و نابێت ئامانجەکانیان لەگەڵ ئامانج و فەلسەفەی ئەم یاسایەدا، ناکۆک بێت. تەوەری سێیەمدامەزراندنی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحكومیماددهی (102)هەر کەسێک عێراقی بێت یان بیانی، سروشتی بێت یان مەعنەوی و شیاوى یاسایی هەبێت، ئەگەر مەرجەکانی بەخشینی مۆڵەتی تێدا بێت مافی دامەزراندنی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی هەیە. لقی یەكەممەرجەكانی بەخشینی مۆڵەتی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحكومیماددهی (103)یەکەم: دەبێت پرۆژەی بونیادنانی دامەزراوەکە ناکۆک نەبێت لەگەڵ بەها نیشتیمانی و بنەما گشتى و فەلسەفەییەکانى پەروەردە و فێرکردن لە هەرێم. دووەم: نابێت داواکاری مۆڵەت ڕێکخراوێکی سیاسی یان ئایینی بێت. سێیەم: پێویستە داواکاری مۆڵەت بە تاوانی ئابڕوبەر حوکم نەدرابێت. چوارەم: پێویستە داواکاری مۆڵەت قەرز و باجی لەسەر نەبێت و بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی قەرز و باج لەگەڵ داواکاریی مۆڵەتدا پێشکەش بکات. پێنجەم: پێویستە داواکاری مۆڵەت تەلاری تایبەت بە خۆی یان گرێبەستی سەرەتایی بۆ بەکرێگرتنی تەلارێکی گونجاو یان زەویەکی گونجاوی بۆ دروستکردنی تەلارێکی پەروەردەیی و فێرکاری هەبێت، مەرج و ڕێکارەکانیشى بەپێی ڕێنماییەک دەبێت کە وەزیر دەریدەکات، بێ ئەوەی مەرجە بیناسازییەکانی لەو مەرجانە توندتربن کە بۆ دروستکردنی تەلاری دامەزراوەی پەروەردەیی حکومی دانراون. شەشەم: ئەگەر داواکاری مۆڵەت دامەزراوەی پەروەردەیی دیکەی هەبێت، مافی هەڵبژاردنی هەمان ناوی دامەزراوەکەی پێشتری بۆ دامەزراوە نوێکەی هەیە، بەڵام بە زیادکردنی وشەیەک یان ناوێکی دیکە. سوودە پەروەردەیی و فێرکاریی و کۆمەڵایەتییەکانی دروستکردنی دامەزراوەکە. حەوتەم: نابێت داواکاری مۆڵەت لە (6) شەش ساڵی پێشتر دەستبەرداری خاوەنداریەتی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی بوو بێت بۆ کەسێکی دیکە. هەشتەم: دەبێت داواکاری مۆڵەت گشت مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی تێدابێت. لقی دووەمپێداویستییەكان لە كاتی پێشكەشكردنی داواكریی مۆڵەتداماددهی (104)یەکەم: دەبێت داواکاریی مۆڵەت ئەم زانیارییانی خوارەوە لە خۆبگرێت:- سەرچاوە داراییەکان و لایەنی پشتیوانکار. بڕی کرێی خوێندنی ساڵانە و ژمارەی قیستەکان کە دەبێت بە دراوی نیشتمانی بێت. مەرجەکانی وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکاران و مەرجەکانی گواستنەوەیان. پرۆگرامەکانی خوێندن، بەجۆرێک کە لەگەڵ ئامانج و فەلسەفەی ئەم یاسایەدا ناکۆک نەبێت. بنەماکانی دەرچوون و دەرنەچوون و سیستەمی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندن. بنەماکانی سەرپەرشتیکردن و هەڵسەنگاندن. زمانی خوێندن. بازنە و قۆناغ و ژمارەی ساڵەکانی خوێندن. کارامەیی داواکراو لە كارمەندەكاندا. چۆنیەتی دابینکردنی چاودێریی تەندروستی و چالاکییە جۆراوجۆرەکان. پەیڕەوی ناوخۆی پێشنیازکراو بۆ کارگێڕیی دامەزراوەكە. ڕێکارەکانی بەدەستهێنانی دڵنیایی جۆریی.شوێنی دامەزراوەکە و نەخشەى بیناسازیى.پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی لە قەرز و باج.شێواز و میکانیزمى جێبەجێکردنى ئەرک و پابەندیى دامەزراوەکە بۆ قوتابیان و خوێندکارانى خاوەن پێداویستى تایبەت.دووەم: ئەگەر داواکە سەبارەت بە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی نێودەوڵەتی یان بیانی بێت، ئەوکاتە پێویستە نوسراوێکی فەرمی سەبارەت بە وەدەستهێنانی بەڵگەنامەی کاندیدبوون بۆ متمانەبەخشین (ئەکریدیتەیشن) لەلایەن ناوەندی سەرەکیی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکە یان دەوڵەتە پەیوندیدارەکە، لەگەڵ داواکاریەکە هاوپێچ بکرێت. لقی سێیەمپێشكەشكردنی داواكاریی مۆڵەت و ڕێكارەكانی وەزارەت بۆ پێدانیماددهی (105)یەکەم:پێشکەشکردنی داواکاریی مۆڵەت لەنێوان ڕۆژی یەکەمی مانگی تشرینی دووەم تا ڕۆژی یەکەمی مانگی ئازار دەبێت. پێشکەشکردنی داواکاریی مۆڵەت، دوای پێدانی ڕەسمی پێشکەشکردنی داواکاریی، و هەبوونی گشت مەرجەکانی ماددەی (103) لە داواکاردا و دابینکردنی گشت پێداویستیەکانی ماددەی (104) دەکرێت. پێش بڕیاردان لە داواکە، وەزارەت مافی داواکردنی گۆڕینی داواکارییەکە و ئامادەکردنی هەر پێداویستییەكی لە داواکار هەیە بە گۆڕینی نرخی ساڵانەی خوێندنی پێشنیارکراویشەوە. وەزارەت لە ماوەی (60) شەست ڕۆژ لە ڕێکەوتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بە گشت مەرج و پێداویستیەکانییەوە وەڵام دەداتەوە، و ئەگەر لەو ماوەیەدا وەڵامی نەدایەوە داواکارییەکە بە ڕەتکراوە ئەژمار دەکرێت. دووەم: لە ئەگەری ڕەتکردنەوەی داواکارییەکە لەلایەن وەزارەتەوە، دەبێت ڕەتکردنەوەکە بە نوسراو و هۆدار بێت، لەو بارەدا ڕەسمەکانی پێشکەشکردنی مۆڵەت نادرێتەوە. داواکاری مۆڵەت مافی دادخوازی لە بڕیاری ڕەتکردنەوە یان وەڵام نەدانەوەی لە ماوەی دیاریکراودا، لە ماوەی (30) سی ڕۆژ لە ڕێکەوتی پێڕاگەیاندنی بڕیارەکە یان دوای تێپەربوونی (60) شەست ڕۆژەکە، هەیە. سێیەم: لە ئەگەری پێنەدانی مۆڵەت، داواکار مافی هەیە دوای نەمانی هۆیەکانی پێنەدانی مۆڵەت و پێدانی ڕەسمی نوێ، جارێکی دیکە داوای مۆڵەت پێشکەش بە وەزارەت بکات.لقی چوارەم پێدانی مۆڵەت و دەرئەنجامەكانیماددهی (106)یەکەم : تەنها پاش بڕیاری وەزیر بە پێدانی مۆڵەت و بەجێهێنانی ئەم ئەرکانەی خوارەوە، مۆڵەت كاریپێدەكرێت.پێدانی ڕەسمی دامەزراندن. دانانی بارمتە نامە، بە بڕێک کە وەزیر بە ڕێنمایی دیاریدەكات، و بۆ ماوەی (3) سێ ساڵ دەبێت، ئەویش بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەبردنی کاری دامەزراوەکە بە شێوەیەکی باش و لە کاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتدا دامەزراوەکە پابەند دەکرێت بە نوێکردنەوەی دڵنیایی بانکی. پێشکەشکردنی هەر پێداویستییەکى دیکە کە وەزارەت بە پێویستی دەزانێت. دووەم: پێدانی مۆڵەتی باخچە و قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگا ناحکومییەکان بەپێی پێویست و پلانی وەزارەت و جۆری پسپۆرییەکەیان دەبێت. مادده‌ی (107)یەکەم: ڕێگە بە دەستبەکاربوونی هیچ دامەزراوەیەکی پەروەردەیی نادرێت و ناتوانێت قوتابی و خوێندکار وەربگرێت تا بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە مۆڵەت وەرنەگرێت. دووەم:ئەو کەسەی مۆڵەتی دامەزراندنی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی وەردەگرێت، دەبێت لەماوەی (1) یەک ساڵ لە ڕۆژی وەرگرتنی مۆڵەتەکە دامەزراوەکەی دەستبەکار بێت، و تەنها یەکجار و بۆ ماوەی (1) یەک ساڵ ماوەکەی بۆ درێژ دەکرێتەوە. ئەگەر دروستکردنی تەلاری دامەزراوەکە بەپێی مەرجەکان، زیاتر لە دوو ساڵی لە ڕۆژی وەرگرتنی مۆڵەت خایاند، دەکرێت ماوەی یەک ساڵی تریش بدرێت بە خاوەن مۆڵەت بە مەرجێک ڕەسمەکان بدات. درێژکردنەوەی ماوەکانی هاتوو لە خاڵەکانی (1، 2)ی ئەم بڕگەیە، بە بڕیاری وەزیر و لەسەر داوای خاوەن مۆڵەت و پێشنیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی ناحکومی دەبێت.سێیەم:موڵەتى دامەزراوەى پەروەردەیى ناحکومى بە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەیەک نادرێت کە لە چوارچێوەى پڕۆژەیەکى وەبەرهێنانى بوارى نیشتەجێبووندا دروستکرابێت و بەشێک بێت لەو خزمەتگوزارییە گشتییانەى کە پێشتر خاوەن پڕۆژەکەى پێ پابەندکراوە.ئەگەر لە هەمان کاتدا، لە مۆڵەتى پڕۆژەى وەبەرهێنانەکەدا مافى هەردوو دامەزراوەی پەروەردەیى حکومى و ناحکومى پێدرابێت، ئەوا دەبێت یەکەمجار دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکە بونیاتبنێت، بەپێچەوانەوە، موڵەت بە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکە نادرێت.هەر پڕۆژەیەکى وەبەرهێنانى هاتوو لە خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیە، ئەگەر دواى چوونە بوارى جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، پابەندى دروستکردنى دامەزراوەى پەروەردەیى حکومى نەبووبێت، بە دروستکردنى دامەزراوەکە پابەند دەکرێت تەنانەت ئەگەر زەوى تەرخانکراویش بۆ بواریکى دیکە بەکارهاتبێت و ناچار دەکرێت لە دەرەوەى پڕۆژەکە دامەزراوە پەروەردەییەکە دروست بکات.پڕۆژەکانى وەبەرهێنان و کۆمپانیاکانى خزمەتگوزاریى، پابەندن بە دابینکردنى خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ دامەزاروە پەروەردەییە حکومییەکان، بە هەمان نرخى دابینکردنى خزمەتگوزارییەکە لەلایەن کەرتى گشتییەوە.لقی پێنجەمنوێكردنەوەی مۆڵەتماددهی (108)یەکەم: دەبێت داواکاریی نوێکردنەوەی مۆڵەت، لانیکەم بە (3) سێ مانگ پێش بەسەرچوونی مۆڵەتی کارپێکراو، پێشکەش بە وەزارەت بکرێت. دووەم: نوێکردنەوەی مۆڵەت هەر (3) سێ ساڵ جارێک دەبێت.ڕێکارەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەت بە ڕێنماییەک کە وەزیر دەریدەکات ڕێکدەخرێت، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە وەزارەت دەبێت لە ماوەی (30) سی ڕۆژدا، لە ڕۆژی پێشکەشکردنی داوای نوێکردنەوەی مۆڵەت بە گشت پێداویستیەکانیەوە، بڕیار لەسەر نوێکردنەوە یان ڕەتکردنەوەی داواکە بدات. ئەگەر گشت مەرجەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەت لە داواکارییەکەدا هەبوو، مۆڵەتەکە نوێ دەکرێتەوە. لە کاتی نوێکردنەوەی مۆڵەت، دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان مافیان هەیە لە سەرهەمان كرێی ساڵانەی خوێندن کە پێش نوێکردنەوەی مۆڵەت هەیانبووە، بەردەوام بن. ئەگەر نوێکردنەوەکە سەبارەت بە دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی یان بیانی بوو، دەبێت دامەزراوەکە نووسراوی متمانە (ئەکریدیتەیشن)، نەک کاندیدبوون لە دامەزراوە نێوەدەوڵەتییەکە یان دەوڵەتە بیانییەکە، هاوپێچ بکات. لقی شەشەمدەستبەرداربوون لە خاوەنداریەتی مۆڵەت و گواستنەوەماددهی (109)یەکەم: خاوەنی مۆڵەت، تەنها پاش تێپەڕبوونی (4) چوار ساڵ بەسەر دامەزراندنی دامەزراوەکە بە شێوەیەکی کرداریی، مافی دەستبەرداربوونی خاوەنداریەتی مۆڵەتەکەی هەیە. دووەم:خاوەن مۆڵەت ناتوانێت بێ ڕەزامەندی فەرمی وەزارەت و هەبوونی گشت مەرجەکان لەو کەسەی داواکاره ببێتە خاوەنی نوێ، دەستبەرداری مۆلەتەکەی ببێت. لە کاتی هەبوونی گشت مەرجەکان لە داواکاردا، وەزارەت لە ماوەیەک کە لە (60) شەست ڕۆژ لە ڕێکەوتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بە گشت پێداویستیەکانیەوە تێپەڕ نەکات، داواکارییەکە پەسەند دەکات. سێیەم: مۆڵەت نادرێت بە هیچ کەسێک، کە لە ماوەی (6) شەش ساڵی پێشتر، دەستبەرداری خاوەنداریەتی مۆڵەتێک بووبێت، یان مۆڵەتەکەی هەڵوەشێنرابێتەوە. مادده‌ی (110)یەکەم: لە حاڵەتی مردنی خاوەن مۆڵەت، مۆڵەتەکە بۆ میراتگرەکەی دەگوازرێتەوە بە مەرجێک گشت مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی هاتوو لەم یاسایە، لە میراتگردا هەبێت. دووەم: لە کاتی بوونی مەرجەکانی ئەم یاسایە لە میراتگردا، میراتگر یان نوێنەرێکی یاسایى دەتوانێت کەسێک کە مەرجەکانی تێدا بێت بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەکە هەڵبژێرێت، و هەروەها دەتوانێت دامەزراوەکە بفرۆشێت یان دەستبەرداری ببێت بۆ کەسێک کە مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی تێدا بێت. سێیەم: ئەگەر مەرجەکانی وەرگرتنی مۆڵەت لە میراتگر یان نوێنەرە یاساییەكەیدا بوونی نەبوو، ئەوا دامەزراوەکە دەفرۆشرێتەوە یان دەستبەرداری دەبێت بۆ کەسێک کە مەرجەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی تێدا بێت. مادده‌ی (111)یەکەم: دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی مافی گواستنەوەی بۆ تەلارێکی دیكە هەیە. دووەم: مەرجەکانی گواستنەوەی دامەزراوەکە لە تەلارێک بۆ تەلارێکی دیکە بە ڕێنمایی کە وەزیر دەریدەکات، ڕێکدەخرێت. تەوەری چوارەمهەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتماددهی (112)لە هەر یەک لەم بارانەی خوارەوەدا، ئەرکی وەزارەتە لە ماوەی (٦٠) شەست ڕۆژدا، مۆڵەتی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، هەڵوەشێنێتەوە:-یەکەم: کاتێک دامەزراوەیەک دەفرۆشرێت یان خاوەنەکەی دەستبەرداری دەبێت، بەبێ ڕەزامەندی فەرمی وەزارەت. دووەم: کاتێک دامەزراوەیەک بەردەوام دەبێت لە داخستنی دەوام بەڕووی قوتابیان و خوێندکاراندا زیاتر لە (1) یەک هەفتە و بەبێ هۆی ڕەوا و بەبێ گوێدانە هۆشداری فەرمی وەزارەت. سێیەم: کاتێک دامەزراوەیەک دەگوازرێتەوە لە تەلارێک بۆ تەلارێکی دیکە بێ ڕەزامەندی فەرمی وەزارەت. چوارەم: کاتێک خاوەنی مۆڵەت لە کاتی دیاریکراودا داوا سەبارەت بە نوێکردنەوەی مۆڵەت پێشکەش بە وەزارەت ناکات، بێ گوێدانە هۆشداری دووبارەی فەرمی وەزارەت سەبارەت بە بەسەرچوونی مۆڵەتی کارپێکراو. پێنجەم: کاتێک دامەزراوەیەک لەو کاتەی بەپێی بڕیاری مۆڵەت بۆی دیاریکراوە دەستبەکار نابێت، بەبێ بوونی پاساوێکی ڕەوا کە لەلایەن وەزارەتەوە پەسەند کرابێت. شەشەم: کاتێک دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی نێودەوڵەتی یان بیانی متمانەی (ئەکریدیتەیشن)ی ئەکادیمی لەدەست دەدات، و لەو کاتەدا دامەزراوەکە دەکرێت بە دامەزراوەیەکی خۆماڵی. حەوتەم: کاتێک سەلمێنرا کە بڕیاری پێدانی مۆڵەت لەسەر بنەمای بەڵگە و نووسراوێکی ساختە بێت. هەشتەم: کاتێک خاوەن مۆڵەت، پاش ئاگادارکردنەوەی زیاتر لە جارێك لەلایەن وەزارەتەوە، بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی پێشکەش نەکات. نۆیەم: کاتێک دامەزراوەکە پابەند نابێت بە ئەرک و پابەندییە یاسایی و کارگێڕییەکانی، سەرەڕای هۆشداریی زیاتر لە جارێكی وەزارەت. تەوەری پێنجەمڕێكارەكانی لێكۆڵینەوە و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحكومیماددهی (113)یەکەم : بەمەبەستی ڵێکۆڵینەوە سەبارەت بە سەرپێچییەكان دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، وەزیر لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەرێکی گشتی و ئەندامیەتی چەند فەرمانبەرێکی دیکە کە یەکێکیان یاسایی دەبێت، پێکدەهێنێت و لیژنەکە ڕاسپاردەکانی پێشکەش بە وەزیر دەکات.دووەم : ئەرک و ڕێکارەکانی کاری لیژنەکە بە ڕێنماییەک کە وەزیر دەریدەکات، ڕێکدەخرێن. مادده‌ی (114)یەکەم:لە کاتی سەلماندنی یەکێک لە بارەکانی ماددەی (112)ی ئەم یاسایە، وەزارەت پێش دەرکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت، مافی سەپاندنی پێبژاردنێکی هەیە له سه‌ر دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی کە لە (10.000.000) دە ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (150.000.000) سەد و پەنجا ملیۆن دینار زیاتر نەبێت. وەزارەت مافی دەستبەسەرداگرتنی بڕی دڵنیایی بانکی بە شێوەیەکی کاتی هەیە. دووەم: لە ماوەی (30) سی ڕۆژ لە بڕیاری وەزیر بە سەپاندنی سزای پێبژاردن یان هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت، خاوەنی مۆڵەت دەتوانێت دادخوازی و تانە لە بڕیارەکە بدات، بەپێی حوکمەکانی یاسای ئەنجومەنی شورای بەرکار لە هەرێم.مادده‌ی (115)یەکەم: لە ئەگەری دەرکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت، خوێندن لە دامەزراوەکە تا کۆتایی ساڵی خوێندن بەردەوام دەبێت، لە ڕێگەی بەرێوەبردنێکی هاوبەشەوە لە نێوان دامەزراوەکە و وەزارەت و گشت تێچووەکانی بەڕێوەبردنە هاوبەشەکە لەسەر خاوەنی دامەزراوەکە دەبێت. دووەم: بە هەماهەنگی لەگەڵ خاوەنی ئەو دامەزراوەیەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی دراوە، وەزارەت دەتوانێت دوای تەواوبوونی ساڵی خوێندن، بەڕەزامەندی قوتابیان و خوێندكاران و بەخێوكارانیان، بۆ دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی یان ناحکومی دیكەیان بگوازێتەوە. تەوەری شەشەمحوكمە هاوبەشەكانماددهی (116)خاوەنی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی بەجێهێنانی پابەندییەكان لە ئەستۆدەگرێت و بەرپرسە لە فەراهەمکردنی مافەکانی کارمەندانی دیکەی دامەزراوەکە. مادده‌ی (117)یەکەم: هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی مافی کردنەوەی چێشتخانە و فرۆشگای لە دامەزراوەکە هەیە، بەپێی مەرجە تەندروستییەکان. دووەم: دەبێت نرخی خواردن و شتومەکی خواردنگە و فرۆشگا گونجاو بێت، و ئەنجومەنی وەزارەت مافی کەمکردنەوەی نرخەکانی هەیە ئەگەر لەچاو نرخی بازاڕ و هاوشێوەکانیان بەرزبوون.مادده‌ی (118)یەکەم: دەکرێت تەلاری دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان موڵک یان کرێ بن. دووەم: ئەگەر تەلاری دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی لە (٣) سێ نهۆم زیاتربوو، کە هەرسێکیان پۆلی تیدابێت، ئەو کاتە پێویستە ڕەزامەندیی فەرمی وەزارەت وەربگیرێت، و ئەو هەلومەرجە تایبەتانە ڕوونبکرێنەوە کە وایانکردووە تەلارەکە لە (٣) سێ نهۆم زیاتر بێت، و پاش ئەوە وەزارەت بڕیاری خۆی دەدات. سێیەم: ئەو تەلارانەی دوای دەرچوونی ئەم یاسایە بۆ دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی دروست دەکرێن، دەبێت ڕووبەری پۆلەکانیان لە (٣٥) سی و پێنج مەتر دووجا کەمتر نەبێت. چوارەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان، مافی خۆیانە تەلارەکانیان بۆ (٢) دوو دەوامی یەک لەدوای یەک بەکاربهێنن . پێنجەم: نابێت ئەو مەرجە بیناسازیانەی لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان داوا دەکرێن لە کاتی دروستکردنی تەلارەکانیاندا، لەو مەرجانە توندتر بن کە لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان داوا دەکرێن. شەشەم: تەلاری ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییانەی پێش دەرچوونی ئەم یاسایە دروستکراون بەپێی یاسا و ڕێنمایی و مۆڵەتی کارپێکراوی کاتی دروستکردنیان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. حەوتەم: خاوەنی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی مافی هەبوونی نوسینگەی خۆی لە تەلاری دامەزراوەکەدا هەیە. هەشتەم: ژێرزەمین بە نهۆم هەژمار ناکرێت، و نابێت هیچ پۆلێکی وانەوتنەوە لە ژێرزەمین هەبێت، بەڵکو دەکرێت بۆ هۆڵی کۆبونەوە و هۆڵی تاقیکردنەوە و تاقیگە و کافیتێریا و کاری خزمەتگوزاریی بەکاربهێندرێت.بەشی دووەمپڕۆگرامەكانی خوێندن، سیستەمی وەرگرتن، تاقیكردنەوەكان و بڕوانامەكان لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانتەوەری یەكەمپڕۆگرام و كتێبەكان و بابەتەكانی خوێندنلقی یەكەم پڕۆگرامی خوێندنماددهی (119)هەر دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی، دەبێت بە یەكێك لەم چوار جۆرە پرۆگرامەی خوێندن پابەند بێت:- یەکەم: پرۆگرامەکانی خوێندنی وەزارەت، ئەگەر دامەزراوەکە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی خۆماڵی بێت. دووەم: پروگرامێکی تایبەت، ئەگەر دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی پێشوەختە و بەفەرمی، ڕەزامەندی بۆ پڕۆگرامەکەی لە وەزارەت وەرگرتبێت.سێیەم: پرۆگرامی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی نێودەوڵەتی دانپێدانراو، کە لەلایەن بنکەی سەرەکیی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکە پەسەندکرابێت و لەلایەن وەزارەتیشەوە مۆڵەتی پێدرابێت . چوارەم: پرۆگرامی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی بیانی، کە تایبەت بێت بە ڕەوەندە بیانییەکان و لەلایەن دەوڵەتی پەیوەندیدار و وەزارەتەوە پەسەند کرابێت. لقی دووەمبابەتەكانی خوێندنماددهی (120)یەکەم: بابەتەکانی خوێندن لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان بەپێی پرۆگرامی خوێندنی دامەزراوەکە دەبێت، کە پێشتر لە وەزارەت ڕەزامەندی بۆ وەرگیراوە. دووەم: هەر دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی، دوای ئاگادارکردنەوەی وەزارەت، مافی زیادکردنی بابەتی خوێندنی بۆ پرۆگرامەکانی حکومی هەیە، بەو مەرجەی کاریگەری لەسەر بابەتەکانی خوێندن نەبێت و لەگەڵ بنەما گشتییەکان و فەلسەفەی ئەم یاسایە ناکۆک نەبێت. لقی سێیەمكتێبەكانی خوێندنماددهی (121)یەکەم: ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییە خۆماڵیەی كە پرۆگرامی وەزارەت پیادە دەکات، هەمان کتێبى دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان بەکاردێنێت، و مافی بەکارهێنانی کتێبی دیکەى هەیە بە مەرجێک پێشوەختە ڕەزامەندى وەزارەتى بۆ وەرگرتبێت.دووەم: ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییە خۆماڵیانەی پرۆگرامی تایبەت بە خۆیان دەخوێنن، پاش ڕەزامەندی وەزارەت مافی هەبوونی کتێبی تایبەت بە خۆیان هەیە. سێیەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییە نێودەوڵەتی و بیانییەکان، کتێبی تایبەت بە خۆیان دەخوێنن، بەڵام دەبێت ڕەزامەندی فەرمی وەزارەتی بۆ وەربگرن. چوارەم: لە گشت دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان دەبێت بابەتی زمانی کوردی بە پێی پرۆگرامی وەزارەت بخوێندرێت.لقی چوارەم زمانی خوێندنماددهی (122)یەکەم: دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، بەهەمان ستافی بەڕێوەبردن، دەتوانێت خوێندن بە یەک یان زیاتر لە زمانەکانی عەرەبی، تورکمانی، سریانی، ئەرمەنی، ئینگلیزی یان هەر زمانێکی دیکەی جیهانی باوەڕپێکراو بکات، بە مەرجێک بابەتی زمانی کوردی و زمانی عەرەبی بەپێی سیستمی وەزارەت بخوێندرێت. دووەم: ڕەوەندی بیانی و پەنابەرەکان دەتوانن لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان بە زمانی خۆیان بخوێنن، بە مەرجێک بابەتەکانى زمانی کوردی و زمانی عەرەبی بەپێی سیستەمی وەزارەت تێیاندا بخوێندرێت.تەوەری دووەمسیستمی وەرگرتنماددهی (123)یەکەم: بنەمای سەرەکی وەرگرتنی قوتابی و خوێندکار، بەپێی ئەو مەرجانەی وەرگرتن دەبێت کە پێشتر لەلایەن دامەزراوەکە لەکاتی داواکردنی مۆڵەتی دامەزراندن پێشکەش بە وەزارەت کراوە و مۆڵەتی لەسەر وەرگیراوە، بە ڕەچاوکردنی حوکمی بڕگەکانی خوارەوەی ئەم ماددەیە. دووەم: لە باخچەی منداڵانی ناحکومی، ئەو منداڵانە وەردەگیرێن کە لە ڕۆژی تۆمارکردنیان یان لە (٣١) کانونی یەکەمی ئەو ساڵە، تەمەنی (4) چوار یان (5) پێنج ساڵ تەواودەکەن. هیچ منداڵێک لە قوتابخانەی بنەڕەتی ناحکومی وەرناگیرێت ئەگەر لە (31) کانونی یەکەمی ئەو ساڵە تەمەنی نەبووبێتە (6) شەش ساڵ. نابێت تەمەنی قوتابی لە قوتابخانەی بنەڕەتی ناحکومی لە(19) نۆزدە ساڵ زیاتر بێت. نابێت تەمەنی خوێندکاری ئامادەیی ناحکومی لە(28) بیست و هەشت ساڵ زیاتر بێت. سێیەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە دامەزراوەیەكی پەروەردەیی ناحكومی لە پۆلێکی دیاریکراودا دەخوێنن، جێگایان لە پۆلێکی بەرزتری هەمان دامەزراوە بۆ ساڵی خوێندنی دواتر دابین‌کراو دەبێت، بە مەرجێک دامەزراوەکە ئەو پۆلەى هەبێت و قوتابیەکە یان خوێندکارەکە دەرچووبێت و ئامادەبێت کرێی ساڵانەی خوێندن بدات. چوارەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان بۆیان نییە قوتابی و خوێندکار لەبەر هۆی ناپەروەردەیی، یان ئەوانەی خاوەن پێداویستیی تایبەتن وەرنەگرن، تەنها لەو بارەدا نەبێت کە قوتابی و خوێندکار پێویستی بە پۆلی تایبەت هەبێت یان وەرگرتنی ببێتە هۆی خەرجی زیاتر لەسەر دامەزراوەکە. پێنجەم:ئەرکی هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومییە، ساڵانە (5) پێنج کورسی بە خۆڕایی بۆ کوڕ وکچی شەهیدان و هاوسەرەکانیان تەرخان بکەن، بەو مەرجەی ئەو ژمارە داواکاریە هەبێت و داواکار مەرجەکانی هاتوو لەم یاسایەی تێدابێت. ئەرکی هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومییە، ساڵانە (5) پێنج کورسی بە خۆڕایی بۆ کوڕ وکچ و هاوسەری ئەنفالکراوان و جینۆسایدکراوان و کەمئەندامانی سەنگەر یان کوڕ و کچیان تەرخان بکەن، بە مەرجێک ئەو ژمارە داواکاریە هەبێت و داواکار مەرجەکانی هاتوو لەم یاسایەی تێدابێت. شەشەم : دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان مافی ئەوەیان هەیە کە بەڕێژەی (١٠٪) دە لە سەدی کورسیەکانی هەر پۆلێک، بە پێی ڕێکاری دامەزراوەکە قوتابی و خوێندکار وەربگرن.حەوتەم: پێویستە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان ساڵانە و پێش کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم لیستێک بە ناو، تەمەن، پۆلەکانی قوتابیان و خوێندکاران، بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پەیوەندیدار، بەمەبەستی ئاگادارکردنەوە، بنێرن. هەشتەم: هیج دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی، نابێت قوتابی یان خوێندکاری دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی دیکە وەربگرێت و ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوە و بەشداریکردنی لە خوێندن بدات، ئەگەر خوازیارەکە پێشوەختە بەڵگەنامەی گواستنەوەی لە دامەزراوەی دووەمەوە نەهێنابێت. نۆیەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان مافیان هەیە قوتابی و خوێندکار لەسەر بنەمای تاقیکردنەوە و نمرە وەربگرن. تەوەری سێیەمتاقیكردنەوە، نمرە و بڕوانامەكانلقی یەكەمتاقیكردنەوە و نمرەكانماددهی (124)یەکەم: کات و شێوەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، دانانی نمرە لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، بەسەر هەموو ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییانەدا پیادە دەکرێت کە پرۆگرامی حکوومی دەخوێنن، جگە لەو دامەزراوانەی پێشوەختە مۆڵەتیان لە وەزارەت وەرگرتووە بۆ پیادەکردنی سیستەمێک کە بەشێک لە ووردەکارییەکانی جیاوازە لە سیستەمی حکومی. دووەم: ئەرکی هەموو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییە نێودەوڵەتی و بیانییەکانە، کات و شێوەی تاقیکردنەوە و نمرەدانانی تایبەت بەخۆیان هەبێت و پێشتر لەلایەن وەزارەتەوە پەسەند کرابێت. سێیەم: بەمەبەستی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم، وەزارەت لە ڕێگەی ڕێکاری تایبەتەوە بڕیار لە شێوازی هەژمارکردنی نمرەکانی قوتابیانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییە نێودەوڵەتی و بیانییەکان و ئاستەکانیان دەدات.چوارەم: پاش وردبینی، دامەزراوەکان وێنەیەکی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلەکان بۆ یەکەی تاقیکردنەوەکان و بەشی ئەرشیف لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان دەنێرن. لقی دووەمبڕوانامەكانماددهی (125)یەکەم: ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییانەی پرۆگرامی وەزارەت دەخوێنن، دەکەونە ژێر هەمان مەرج و ڕێکاری پێدانی کارتی هەڵسەنگاندن و بڕوانامەی نمرە و بەڵگەنامەی دەرچوون، ئەوانەی کە لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکاندا پەیڕەو دەکرێن. دووەم: کارتی هەڵسەنگاندن، بڕوانامەی نمرە و بەڵگەنامەی دەرچوونی هەر قۆناغێک لەو دامەزراوانە، هاوتایە لەگەڵ کارتی هەڵسەنگاندن و بڕوانامەی نمرە و بەڵگەنامەی دەرچوون لە دامەزراوەی پەروەردەیی حكومی. سێیەم: ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییانەی پرۆگرامی نێودەوڵەتی و بیانی دەخوێنن، دەکەونە ژێر ئەو مەرج و ڕێکارە تایبەتانەی پێدانی کارتی هەڵسەنگاندن، بڕوانامەی نمرە و بەڵگەنامەی دەرچوون، کە پێشتر لەلایەن دامەزراوەکە پێشکەش بە وەزارەت کراوە و ڕەزامەندی لەسەر دراوە. چوارەم: بەڵگەنامەی دەرچوون لە پۆلی دوازدەیەمی خوێندنگە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان، لە سەر بنەمای دەرچوون لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکان دەدرێت و بەڵگەنامەی دەرچوون لە پۆلی دوازدەیەمی خوێندنگە ناحکومییە بیانییەکان لەسەر بنەمای دەرچوون لە تاقیکردنەوە بیانییەکان دەدرێت. پێنجەم: وەزارەت تاکە لایەنە کە مافی پشتگیری‌کردن و هاوتاكردنی بەڵگەنامەکانی دەرچوونی هەیە. تەوەری چوارەمحوكمە هاوبەشەكانماددهی (126)یەکەم: هەر ساڵێکی خوێندن لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان، لانیکەم لە (170) سەد و حەفتا ڕۆژی خوێندن پێکدێت، و هیچ ڕۆژێکی خوێندن لە (5) پێنج کاتژمێر کەمتر نابێت. دووەم: ساڵنامەی خوێندن و کاتەکانی دەوام و پشووەکان لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان، بەپێی ئەو پرۆگرامە ڕێکدەخرێت کە پێشتر ڕەزامەندی لەسەر وەرگیراوە لە وەزارەت، بە ڕەچاوکردنی بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە و حوکمەکانی ماددەی (27) ی ئەم یاسایە. سێیەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان دەتوانن ڕۆژ و کاتژمێری زیاتر بخوێنن، وەک لەوەی لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیەدا هاتووە، و هەروەها دەتوانن لەو ڕۆژانەدا بخوێنن کە بەپێی ماددەی (27) پشوو نییە. چوارەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان دەتوانن سوود لە سیستەمی (2) دوو مامۆستا لە پۆل وەربگرن، کە یەکێکیان دەبێت بە مامۆستای سەرەکی و ئەوەی دیکەش دەبێتە مامۆستای هاوکار. مادده‌ی (127)ڕێکارەکانی گواستنەوەی قوتابی و خوێندکار لە نێوان دامەزراوە پەروەردەییە حکومی و ناحکومییەکاندا، بەپێی ڕێنماییەک کە وەزیر دەریدەکات، ڕێکدەخرێت. مادده‌ی (128)یەکەم: هەموو قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی ناحکومی، لە ساڵی یەکەمی دامەزراندنیدا، دەتوانێت بە (1) یەک پۆل دەست پێ‌بکات. دووەم: ئەو قوتابخانە بنەڕەتییە ناحکومییەی کە لە ساڵی یەکەمی خوێندندا گشت پۆلەکانی یەک بازنەی خوێندنی تێدا نییە، دەبێت بۆ ساڵی دواتر پۆلی نوێ بکاتەوە، بۆ ئەوەی لەماوەی (3) سێ ساڵی خوێندندا ببێتە خاوەن گشت پۆلەکانی یەک بازنەی خوێندن. ئەو خوێندنگە ناحکومییەی کە لە ساڵی یەکەمی خوێندندا گشت پۆلەکانی ئامادەیی تیدا نییە، دەبێت بۆ ساڵی دواتر پۆلی نوێ بکاتەوە، بۆ ئەوەی لەماوەی (٣) سێ ساڵی خوێندندا ببێتە خاوەن گشت پۆلەکانی خوێندنی ئامادەیی. ئەو پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییە ناحکومییەی کە لە ساڵی یەکەمی خوێندندا گشت پۆلەکانی پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی تێدا نییە، دەبێت بۆ ساڵی دواتر پۆلی نوێ بکاتەوە، بۆ ئەوەی لەماوەی (5) پێنج ساڵی خوێندندا ببێتە خاوەن گشت پۆلەکانی خوێندنی پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی.کۆمەڵگەی پەروەردەیی ناحکومی دەبێت لە ساڵی یەکەمی خوێندندا، لانیکەم پۆلێکی لە هەر قۆناغێکی خوێندن هەبێت، و هەر ساڵێکی خوێندن پۆلێکی نوێ زیاد بکات، بۆ ئەوەی ساڵ لە دوای ساڵ ببێتە خاوەن گشت پۆلەکانی خوێندن. سێیەم: هەموو قوتابخانەیەکی بنەڕەتی ناحکومی، بۆ درێژەدان بە خوێندن، دەتوانێت خوێندنی قۆناغی ئامادەیی بکاتەوە، بەمەرجێک لای وەزارەت مۆڵەتی بۆ وەربگرێت. بەشی سێیەمپێكهاتە كارگێڕییەكان لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانداتەوەری یەكەمبەڕێوەبەر، یاریدەدەری بەڕێوەبەر، مامۆستا و كارمەندانماددهی (129)یەکەم: پێویستە هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی بەڕێوەبەرێکی هەمیشەیی هەبێت. دووەم: ئەگەر ژمارەی منداڵان لە باخچەیەکی منداڵان لە (150) سەد و پەنجا منداڵ زیاتر بوو، پێویستە یاریدەدەرێکی بەڕێوەبەر دابنرێت. ئەگەر ژمارەی قوتابیان و خوێندکارانی قوتابخانە یان خوێندنگە یان کۆمەڵگەی پەروەردەیی یان پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی ناحکومی گەیشتە (150) سەد و پەنجا، یاریدەدەرێکی بەڕێوەبەر یان زیاتری بۆ دادەنرێت. سێیەم: پێویستە هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی ژمارەیەک مامۆستای هەبێت کە لەگەڵ ژمارەی منداڵان یاخود قوتابیان و خوێندکارانیاندا بگونجێت، و ناکۆک نەبێت لەگەل ڕێنماییەکانی وەزارەت. چوارەم: پێویستە هەموو قوتابخانە، خوێندنگە، کۆمەڵگەی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی ناحکومی، ڕێنماییکارێکی پەروەردەیی بۆ هەر (125) سەد و بیست و پێنج قوتابی و خوێندکارێک هەبێت. پێنجەم: پێویستە هەموو قوتابخانە، خوێندنگە، و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی ناحکومی، فەرمانبەرێکی تەندروستی هەبێت یان خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕێگەی گرێبەستێک لەگەڵ دامەزراوەیەکی تەندروستی دابین بکات. شەشەم: پێویستە هەموو کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی ناحکومی بەڕێوەبەرێکی خاوەن بڕوانامەی زانکۆی هەبێت، هەروەها بەڕێوەبەرێک بۆ هەر یەک لە بەشەکانی باخچەی منداڵان و قۆناغی بنەڕەتی و قۆناغی ئامادەیی دابنێت. بەڕێوەبەری کۆمەڵگە بەرپرسی یەکەمی کاری ئەکادیمی و کارگێڕیی و دارایی دەبێت، هەروەها ئەرکی سەرەکی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆریی لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە کۆمەڵگەکەدا دەکەوێتە ئەستۆی. حەوتەم: هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی دەبێت ژمارەیەک کارمەند دابمەزرێنێت، بەپێی پێداویستی دامەزراوەکە و بەو ناونیشانەی دامەزراوەکە پێویستیەتی.مادده‌ی (130)یەکەم: 1- دەبێت ڕێژەی مامۆستا هەمیشەییەکانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان لە (٨٠٪) هەشتا لە سەدی کۆی ژمارەی مامۆستایانی دامەزراوەکە، کەمتر نەبێت.2- دەبێت ڕێژەی مامۆستا هەمیشەییەکان لە هەر یەک لە (3) سێ قۆناغەکەی کۆمەڵگەی پەروەردەیی لە (٨٠٪) هەشتا لە سەدی مامۆستایانی قۆناغە پەیوەندیدارەکەی کۆمەڵگەکە کەمتر نەبێت.3- دەبێت لانیکەم (٨٠٪) هەشتا لە سەدی بەشە وانەکانی هەر یەک لە دوازدە ساڵەکەی خوێندنی قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەی پەروەردەیی و (5) پێنج ساڵەکەی پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی بە مامۆستا هەمیشەییەکان بدرێت.دووەم: لە کاتی دەوامی فەرمی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکاندا، هیچ دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی مافی نیە مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردەیی دیکە و سەرپەرشتیاران و کادیرانی دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بەکاربخات، ئەوانە نەبێت کە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە یان خواستراون.تەنها پێش دەستپێکردن یان دوای تەواوبوونی دەوامی فەرمی ئەو دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەی کە مامۆستا و فەرمانبەرە حکومییەکە کاری تێدا دەکات، و دوای مۆڵەت وەرگرتنی نووسینەکی لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکە لەلایەن مامۆستا و فەرمانبەرەوە، دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی مافی بەکارخستنی مامۆستا و فەرمانبەری پەروەردەیی حکومی هەیە. سێیەم: هیچ کەس ناتوانێت لە یەک کاتدا بەڕێوەبەری دوو دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی بێت. چوارەم: هەر مامۆستایەک بەهۆکاری تەندروستی خانەنشین کرابێت مافی کارکردنی لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکاندا نییە. پێنجەم: پێویستە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان، لە مانگی یەکەمی ساڵی خوێندندا، ناوی ئەندامانی کارگێڕیی و مامۆستایانیان بۆ وەزراەت بنێرێن. شەشەم:بەڕێوەبەری هەمیشەیی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری هەمیشەیی، مامۆستای هەمیشەیی و ڕێنماییکاری پەروەردەیی هەمیشەیی لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکاندا ئەوانەی خوارەوەن:- ئەوانەی لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکە دامەزراون بێ ئەوەی لە کەرتی گشتی کار بکەن. ئەوانەی تەمەنیان لە (63) شەست و سێ ساڵ تێپەر نەبووە. ئەوانەی لە دامەزراوەکە دامەزراون بێ ئەوەی گرێبەستی کاری هەمیشەییان لە گەڵ شوێنێکی دیکە هەبێت. بەڕێوەبەر، یاریدەدەری بەڕێوەبەر، مامۆستا و ڕێنماییکاری پەروەردەیی کەرتی گشتی، کە خواستراون یان خاوەنی مۆڵەتی بێ مووچەن، بەکارمەندی هەمیشەیی هەژمار ناکرێن. نابێت کاتژمێرەکانی کارکردنی كارمەندانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان لە (8) هەشت کاتژمێر لە ڕۆژێکدا و لە (40) چل کاتژمێر لە حەفتەیەکدا، زیاتر بێت. تەوەری دووەم مافەكانی كارمەندانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانماددهی (131)یەکەم: خاوەنی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، بەرپرسە لە پاراستنی ماف و شایستە ماددی و مەعنەوییەکانی کارمەندەکانی لە ماوەی خزمەتکردنیان لە دامەزراوەکەدا، هەروەها پابەند دەبێت بە ڕەخساندنی دەرفەتی شیاندن و فێربوونی بەردەوام و ڕاهێنانیان لەسەر پرۆسەی دڵنیایی جۆریی. دووەم: پێویستە دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، ئەو تۆمارانەی هەبێت کە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەمەرجی گرتوون، ئەوەش بەمەبەستی جێگیرکردنی مافەکانی مامۆستا و کارمەندەکانی. سێیەم: كارمەندانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان، مافی پشوویان بە پێی گریبەستی نێوان کارمەند و دامەزراوەکە دەستنیشان دەکرێت، بەڕەچاوکردنی حوکمەکانی یاسای کاری بەرکار لە هەرێم. چوارەم: بەڕێوەبەر، یاریدەدەری بەڕێوەبەر، مامۆستا و ڕێنمایکاریی پەرورەدەیی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان، مافی بەشداریکردنیان لە خولی بەهێزکردنی تواناکان و فێربوونی بەردەوام هەیە، کە لە ساڵێکدا نابێت لە (٣٠) سی کاتژمێر کەمتر بێت، و لەسەر خەرجی دامەزراوەکە بۆیان دەکرێتەوە. پێنجەم: ژمارەی بەشە وانەکانی مامۆستایان بەپێی ئەو گرێبەستە دەبێت کە لەنێوان دامەزراوەکە و مامۆستاکە بەستراوە، بە ڕەچاوکردنی کاتژمێرەکانی کار لە هەفتەیەکدا. لە حاڵەتی کارکردنی زیادە یان وتنەوەی بەشە وانەی زیاتر وەک لەوەی لە گرێبەستەکەدا هاتووە، دەبێت دامەزراوەکە مافی هەر کاتژمێرێکی کارکردنی زیادە بە مامۆستا و كارمەندە پەیوەندیدارەکە بدات. شەشەم: کەمترین بڕی مووچەی مانگانەی کارمەندانى باخچە ناحکومییەکان، نابێت لە کۆى مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکانى هاوتاکانیان لە کەرتی گشتی کەمتر بێت. کەمترین بڕی مووچەی مانگانەی کارمەندانی قوتابخانە، خوێندنگە و پەیمانگە ناحکومییەکان، نابێت لە شایستەى دارایى هاوتاکانیان لە کەرتی گشتی کەمتر بێت.حەوتەم: لە پشووی هاویندا، مووچەی مامۆستا و کارمەندانی هەمیشەیی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان بە پێی گرێبەستی نێوان کارمەند و دامەزراوەکە دەبێت، و لە هیچ بارێک‌دا نابێت لە (70%) حەفتا لە سەدی مووچەی مانگانە کەمتربێت. هەشتەم: خاوەنی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، بە بێ دیاریکردنی هۆیەکەی، مافی دەرکردنی بەڕێوەبەر یان کارمەندانی وانەوتنەوە و کارمەندانی دیکەی نیە، کە دەبێت پشتبەست بە ڕاسپاردەی لیژنەیەک کە بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن دامەزراوەکە دروست دەکرێت، دوای ئەوەی ڕەزامەندی وەزارەتی بۆ وەردەگیرێت، بڕیاری لە بارەوە بدرێت. نۆیەم: مەرجەکانی بەکارخستن و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست و ناکۆکییەکانی نێوان دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان و مامۆستایان و کارمەندانی دیکەی دامەزراوەکە، بەپێی حوکمەکانی یاسای کاری بەرکار لە هەرێم مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەگەر دەقێکی دیکەی جیاواز لەم یاسایەدا نەهاتبێت. دەیەم: ساڵەکانی کارکردنی بەڕێوەبەر، یاریدەدەری بەڕێوەبەر، مامۆستا، ڕێنماییکاری پەروەردەیی لە دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، بە ڕاژەی کردەیی بۆ گشت مەبەستەکان هەژمار دەکرێت.تەوەری سێیەمبەكارخستن لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانلقی یەكەممەرجەكانی بەكارخستنماددهی (132)یەکەم: مەرجەکانی دامەزراندنی بەڕێوەبەر:- لانیکەم خاوەنی بڕوانامەی بەرایی زانکۆ بێت. ئەزموونی کار یان چالاکی لەبواری پەروەردە و فێرکردن لە (5) پێنج ساڵ کەمتر نەبێت، لە عێراق یان دەرەوەی عێراق. بە تاوانی ئابڕوبەر حوکم نەدرابێت و سزای کارگێڕیی (سەرزەنشت) و زیاتر نەدرا بێت. دەکرێت هەڵگرانی بڕوانامەی زانکۆ، هەرچەندە خوێندنەکەیان لەبواری پەروەردە نەبووبێت، وەک بەڕێوەبەر بەکاربخرێن، بە مەرجێک پێش دامەزراندنیان خولی شیاندنی بەڕێوبەریان بینیبێت. دووەم: مەرجەکانی دامەزراندنی یاریدەدەری بەڕێوەبەر:- دەبێت یاریدەدەری بەڕێوەبەری باخچەی منداڵان بڕوانامەی زانکۆی لەبواری پەروەردەدا هەبێت.دەبێت یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانە و پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی بڕوانامەی زانکۆی لەبواری پەروەردەدا هەبێت، و ئەزموونی لە بواری پەروەردە لە (٥) پێنج ساڵ کەمتر نەبێت. بە تاوانی ئابڕوبەر حوکم نەدرابێت و سزای کارگێڕیی (سەرزەنشت) و زیاتر نەدرابێت. سێیەم: مەرجەکانى دامەزراندنى مامۆستا و ڕێنماییکارى پەروەردەیى، هەمان ئەو مەرجانە دەبێت کە بۆ مەبەستى دامەزراندنیان لە کەرتى گشتى، بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە دانراوە.چوارەم: 1- بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر، لەسەر خەرجی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکە، لە یەکێک لەو خولانەی شیاندن بەشدار دەبن کە وەزارەت ساڵانە ڕێکیدەخات. 2- مامۆستا و ڕێنماییکاری پەروەردەیی لەسەر خەرجی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومیەکە، لە یەکێک لەو خولانەی شیاندن و دڵنیایی جۆریی بەشداردەبن کە وەزارەت ساڵانە ڕێکیدەخات. لقی دووەمگرێبەستی دامەزراندنماددهی (133)یەکەم: پێویستە گرێبەست لەنێوان دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی و هەر كارمەندێكی دامەزراوەکەدا هەبێت. دووەم: دەبێت گرێبەستەکە ماوەی کارکردن، بڕی موچە، کات و شێوازی کار، پشووەکان، و مافەکانی دیكەی کارمەندان و سزاکانی جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانی تێدا هاتبێت. سێیەم: گرێبەستی دامەزراندنی بەڕێوەبەر لە نێوان بەڕێوەبەر و خاوەنی دامەزراوەکە یان ئەوەی نوێنەرایەتی دەکات واژۆ دەکرێت. چوارەم: گرێبەستی دامەزراندنی كارمەندانی دیکە، لە نێوان كارمەندەكە و بەڕێوەبەر واژۆ دەکرێت. پێنجەم: دەبێت وێنەیەکى گرێبەستەکە بە تەواوى پاشکۆکانییەوە لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندنى ناحکومى دابنرێت. تەوەری چوارەمئەركەكانی بەڕێوەبەر لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانداماددهی (134)بەڕێوەبەر نوێنەرایەتی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکە دەکات و ئەم ئەرکانەی هەیە:- یەکەم: ئەو ئەرکانەى لە بڕگەکانى ماددەى (57)ى ئەم یاسایەدا هاتوون و لەگەڵ سروشتى ئەرکەکانى بەڕێوەبەر لە دامەزراوەى پەروەردەیى ناحکومیدا دەگونجێن.دووەم: بەرزکردنەوەی پێشنیاز بۆ خاوەن دامەزراوەکە سەبارەت بە گرێبەست لەگەڵ كارمەندان بەپێی پێویستی، یان هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستیان. سێیەم: هەر ئەرکێکی دیکەی پەروەردەیی کە لەلایەن خاوەن دامەزراوەکەوە، پێی ڕادەسپێردرێت.مادده‌ی (135)یەکەم: ئەو ئەرکانەی لە ماددەکانی(58، 59، 60)ی ئەم یاسایەدا هاتوون، بەسەر یاریدەدەری بەڕێوەبەر و مامۆستا و ڕێنماییکاری پەروەردەیی لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکاندا، جێبەجێ دەکرێت. دووەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان دەتوانن ئەرکی دیکە بە یاریدەدەری بەڕێوەبەر و مامۆستا و ڕێنماییکاری پەروەردەیی بسپێرن بەپێى ئەو ڕێکەوتنەى لەگرێبەستى دامەزراندندا هاتووە.تەوەری پێنجەمئەنجومەنی كارگێڕیی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحكومی لقی یەكەمپێكهێنانی ئەنجومەنماددهی (136)یەکەم: لە هەر قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی ناحکومیدا، ئەنجومەنێک پێکدەهێنرێت، بە سەرۆکایەتی خاوەن دامەزراوەکە یان ئەوەی نوێنەرایەتی دەکات و ئەندامیەتی هەر یەک لە:- بەڕێوەبەری دامەزراوەکە. دوو نوێنەری دەستەی مامۆستایان.ڕێنماییکاری پەروەردەیی، ئەگەر لە دامەزراوەکەدا هەبێت. دووەم: لە هەر باخچەیەکی منداڵانی ناحکومیدا کە ژمارەی منداڵانی لە (50) پەنجا منداڵ زیاتر بوو، ئەنجومەنێک پێکدەهێنرێت، بە سەرۆکایەتی خاوەن دامەزراوەکە، یان ئەوەی نوێنەرایەتی دەکات و ئەندامیەتی هەر یەک لە:-بەڕێوەبەری باخچەکە. دوو نوێنەری دەستەی مامۆستایان.چاودێرێک. سێیەم: بڕیارەکانی ئەنجومەنی هاتوو لە بڕگەی (یەکەم) و(دووەم)ی ئەم ماددەیەدا، پاش ڕەزامەندی خاوەن دامەزراوەکە یان نوێنەرەکەی، بە پەسەندکراو هەژمار دەکرێن. لقی دووەمئەركی ئەنجومەنی دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانماددهی (137)یەکەم: بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن و پرۆسەی دڵنیایی جۆریی لە دامەزراوەکە و هەڵسەنگاندنی وەرزانەیان. دووەم: بەدواداچوون بۆ وردەکارییەکانی پلانی ساڵانەی دامەزراوەکە. سێیەم: تاوتوێکردن و چارەسەرکردنی ئەو پرسە گرنگانەی پەیوەست بە دامەزراوەکەن، و بەڕێوەبەر داوا لە ئەنجومەن دەکات لەو بوارەدا یارمەتی بدەن. چوارەم: بەڕێوەبردنی دامەزراوەکە بە جۆرێک کە لەگەڵ ئامانجەکانی ئەم یاسایەدا، بگونجێت.تەوەری شەشەملیژنەكانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانماددهی (138)لە هەر قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی ناحکومی، بەڕێوەبەر لانیکەم ئەو (6) شەش لیژنەیە دادەنێت کە لە ماددەی (75) ی ئەم یاسایەدا هاتووە. بەشی چوارەمسیستەمی داراییتەوەری یەكەمكرێی ساڵانەی خوێندنماددهی (139)یەکەم: هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی مافی وەرگرتنی کرێی ساڵانەی خوێندنی هەیە.دووەم: کرێی ساڵانەی خوێندن کتێبەکانی خوێندن و جلی یەکپۆشی ساڵی خوێندن لەخۆدەگرێت، بە ڕەچاوکردنی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی (30)ی ئەم یاسایە. هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی کە پێش دەرچوونی ئەم یاسایە دەستبەکار بووە، دەبێت لە ماوەی (3) سێ ساڵ لە دەرچوونی ئەم یاسایە لەگەڵ حوکمەکانی خاڵی (1)ی ئەم بڕگەیە خۆی بگونجێنێت. سێیەم: دامەزراوە مافی هەیە بڕی تێچووی خواردن و کرێی هاتوچۆی قوتابی و خوێندکار وەربگرێت، بە مەرجێک ئارەزوومەندانە بێت. چوارەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان مافیان نییە، بێ ڕازیبوونی بەخێوکار، یان بێ ڕازیبوونی خودی قوتابی یان خوێندکار ئەگەر تەمەنی (١٨) هەژدە ساڵ یان زیاتر بوو، هیچ بارگرانییەکی دارایی بخەنە ئەستۆیان، جگە لەو کرێیانەی کە لەم ماددەیەدا هاتوون. پێنجەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان دەتوانن لەسەر کرێی ساڵانەی خوێندنی خۆیان، کە لە کاتی وەرگرتنی مۆڵەت بڕیاری لێدراوە بەردەوام بن، بێ هیچ دەستێوەردانێک.بەدەر لە خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیە، وەزارەت لە کاتى قەیرانى داراییدا، دەسەڵاتى کەمکردنەوەى کرێى خوێندنى بەڕێژەیەکى گونجاو هەیە.شەشەم: ئەگەر بەخێوکار لە ماوەی (30) سی ڕۆژ لە پێدانی قیستی یەکەم، پەشیمان بوو لە دانانی یان بەردەوامبوونی منداڵەکەی یان قوتابی یان خوێندکارەکەی لە دامەزراوەکە، ئەرکە لەسەر دامەزراوەکە (90%) نەوەد لە سەدی پارەکە بۆ بەخێوکار بگەڕێنێتەوە و گەڕاندنەوەکە پارەی کتێب و جلوبەرگی بەکارهاتوو ناگرێتەوە. منداڵ و قوتابی و خوێندکار لە کرێی وەرزی دووەم دەبەخشرێت، ئەگەر پێش دەسپێکی وەرزەکە دامەزراوەکەی بەجێهێشت بە کشانەوە یان گواستنەوە. حەوتەم: ئەرکی دامەزراوەکەیە پێش دەسپێکی ساڵی خوێندن، یان پێش دەسپێکردنی خوێندنی منداڵ و قوتابی و خوێندکار، گرێبەستێک لەگەڵ بەخێوکار سەبارەت بە ماف و ئەرکەکانی هەردوو لایەن بکات، بەمەرجێک ناوەڕۆکەکەی بە زمانی دایک بێت، و هیچ بڕگەیەکی گرێبەستەکە لەگەڵ هیچ ماددە و بڕگەیەکی ئەم یاسایە ناکۆک نەبێت. هەشتەم: هەر قوتابی یان خوێندکارێک یەکەمی سەر ئاستی هەر پۆلێک لە پۆلەکانی خویندن بێت، لانیکەم لە (50%) پەنجا لەسەدی کرێی خوێندنی ساڵەکە دەبەخشرێت.مادده‌ی (140)یەکەم: کرێی ساڵانەی خوێندن لانیکەم بە (3) سێ قیست دەبێت. قیستی یەکەم لە کاتی تۆمارکردن یان پێش دەستپێکردنی ساڵی خوێندن دەدرێت. قیستی دووەم لە کاتی دەستپێکی وەرزی دووەم دەدرێت، و قیستی سێیەمیش لەگەڵ وەرگرتنەوەی کارتی نمرە. دووەم: ئەگەر بەخێوکار پابەند نەبوو بە دانی کرێی ساڵانەی خویندن لە کاتی خۆیدا، دامەزراوە مافی هەیە داوا لە وەزارەت بکات بە گواستنەوەی منداڵ و قوتابی و خوێندکار بۆ دامەزراوەیەکی دیکە، و دەبێت وەزارەت لە ماوەی (١٥) پازدە ڕۆژ لە ڕێکەوتی داواکەوە بڕیاری گواستنەوەکە و جێبەجێکردنی بدات. سێیەم: بۆ وەرگرتنی کرێی ساڵانی خوێندن، دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی مافی کردنەوەی ژمارەی بانكی هەیە.تەوەری دووەمباجەكانماددهی (141)باجەکانی سەر دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان، بەپێی یاسا بەركارەكانی هەرێم دەبێت، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی لە ماددەی (164)ی ئەم یاسایەدا هاتووە. بەشی پێنجەمسیستەمی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیكردن و هەڵسەنگاندن لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانداماددهی (142)هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی کە پرۆگرامی حکومی بەکار دەهێنێت، پێویستە پابەندی سیستەمی سەرپەرشتیکردن و دڵنیایی جۆریی و هەڵسەنگاندنی وەزارەت بێت. مادده‌ی (143)یەکەم: هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی کە پرۆگرامی تایبەت بە خۆی پیادەدەکات، ئەوەی کە پێشتر لەلایەن وەزارەتەوە پەسەند کراوە، دەبێت بەشی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن و هەڵسەنگاندنی تایبەتی خۆی هەبێت. دووەم: هەر کات وەزارەت بە پێویستی بزانێت، مافی سەرپەرشتیکردنی ئەو دامەزراوانەی هەیە کە پرۆگرامی خوێندنی خۆیان پیادەدەکەن. مادده‌ی (144)یەكەم: ئەرکی هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومییە، بەر لە کۆتایی مانگی تەمووز، هەڵسەنگاندنی ساڵانە بۆ چالاکییەکانی دامەزراوەکە و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ساڵی خوێندنی پێشوو بکەن، بۆ ئەوەی لە کاتی دانانی پلانی ئایندەدا سوودی لێ وەربگیرێت. دووەم: هەڵسەنگاندنی ساڵانەی ئەو دامەزراوانەی کە پرۆگرامی حکومی پیادە دەکەن بەم جۆرەی خوارەوە دەبێت:- هەڵسەنگاندنی ساڵانەی كارمەندانی پەروەردەیی لەلایەن بەڕێوەبەرەوە. ئەنجامەکانی پرۆسەی هەڵسەنگاندن لە تۆمارەکانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکاندا تۆمار دەکرێن و پوختەیەکیشی بەشێوەی فۆرمێک بۆ وەزارەت، وبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان یان ئیدارە سەربەخۆکان دەنێردرێت. هەڵسەنگاندنی ساڵانە بۆ دیاریکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی كارمەندەكان و دامەزراوەکە دەکرێت و وەک بنەمایەک بۆ پێشکەشکردنی سوپاس و پێ‌زانین بەکاردێت.دامەزراوەکان لەلایەن لیژنەیەکی هەڵسەنگاندنی وەزارەت، و بەپێی پێوەر و فۆرمی تایبەت کە بەر لە دەستپێکی ساڵی خوێندن بە سەر دامەزراوەکاندا دابەشدەکرێن، هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، ئەنجامی ئەو هەڵسەنگاندنە بە گشتی، وەک هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەر و دامەزراوەکە هەژمار دەکرێت. سێیەم: هەڵسەنگاندنی ساڵانەی ئەو دامەزراوانەی کە پرۆگرامی خۆیان بەکاردێنن بەپێی ئەو پێوەرانە دەبێت کە لەکاتی داواکردنی مۆڵەت پێشکەش بە وەزارەت کراوە و ڕەزامەندی لەسەر وەرگیراوە، بە ڕەچاوکردنی حوکمەکانی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (143)ی ئەم یاسایە. بەشی شەشەمحوكمە گشتییەكانماددهی (145)یەکەم: هەموو قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگە و پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییە ناحکومییەکان، جلی یەکپۆشی تایبەت بە خۆیان دەبێت کە لەلایەن دامەزراوەکەوە دیزاین دەکرێت. دووەم: دەکرێت قوتابخانە ناحکومییەکان، پاش دەوامی فەرمی قوتابخانە، شوێنی حەواندنەوە بۆ قوتابییانی خۆیان بکەنەوە، پاش وەرگرتنی مۆڵەت لە وەزارەت، وکرێی مانگانە بەپێی گرێبەستێکی نێوان بەخێوکار و قوتابخانە ناحکومییەکە دەبێت. مادده‌ی (146)یەکەم: دەبێت دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان گشت ئەو تۆمارانەیان هەبێت کە وەزیر لە ڕێگەی ڕێنمایییەوە دیاریاندەکات. دووەم:دامەزراوەی پەروەردەیى ناحکومی قازانج نەویست، دەبێت لە پەیڕەوى دامەزرانیدا هاتبێت کە قازانج نەویستە، و ساڵانە لەلایەن وەزارەتەوە چاودێری دەکرێت بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە قازانجی دامەزراوەکە بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەکە و قوتابی و خوێندكار و مامۆستا و کارمەندانی دیکەی دامەزراوەکە، خەرج دەکرێت. ژمێرکارى دامەزراوەکە لەژێر ووردبینى دیوانى چاودێرى دارایی هەرێمدا دەبێت.مادده‌ی (147)دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان مافی کردنەوەی خولی بەهێزکردنیان تەنها بۆ قوتابیان و خوێندکارانی خۆیان هەیە. مادده‌ی (148)یەکەم: ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییانەی مۆڵەتیان پێش دەرچوونی ئەم یاسایە وەرگرتووە، مافی هێشتنەوە یان گۆڕینی ناوی خۆیان هەیە، بە مەرجێک مۆڵەت لە وەزارەت وەربگرن و ڕەسمی پێویست بدەن. دووەم: خاوەنی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی خۆماڵی مافی گۆڕینی دامەزراوەکەی بۆ دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی هەیە، بەم مەرجانەی خوارەوە:-نووسراوێكی متمانەبەخشین (ئەكریدیتەیشن) لە ناوەندێكی جیهانی باوەڕپێكراو پێشكەش بكات.پرۆگرام و شێوازی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی باوڕەپێکراوی هەبێت،ڕەسمی گۆڕینی مۆڵەت کە (50%) پەنجا لە سەدی بڕی ڕەسمی پێدانی مۆڵەتە بدات.گۆڕانکارییەکە گشت قۆناغەکان بگرێتەوە، بەڵام لە پۆلی یەکەم دەست پێ بکات، و ئەو قوتابی و خوێندکارانەی پێش گۆڕینی دامەزراوەکە بۆ دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی لە دامەزراوەکە بوون، هەر بە سیستەمی خۆماڵی خۆیان بەردەوام دەبن. مادده‌ی (149)یەکەم: هەر دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی، سەرپێچی پابەندییەکانی بەپێی ئەم یاسایە و رێنماییەکانی وەزارەت بکات، بە پێبژاردنێک سزا دەدرێت کە لە (10.000.000) دە ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (150.000.000) سەد و پەنجا ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سەرباری ئەوە وەزارەت مافی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەشی هەیە. دووەم: هەر کەس و لایەنێک، بێ ڕەزامەندی فەرمی وەزارەت دامەزراوەی ناحکومی بکاتەوە، بە پێبژاردنێک کە لە (50.000.000) پەنجا ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (150.000.000) سەد و پەنجا ملیۆن زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت و وەزارەت دامەزراوەکە دادەخات. سێیەم: سزاکانی بڕگەکانی (یەکەم) و (دووەم)ی ئەم ماددەیە، ڕێگە لەوە ناگرێت ڕێکاری یاسایی دیکە بەرامبەر بە سەرپێچکار بگیرێتەبەر ئەگەر سەرپێچییەکی دیکەی کردبێت و سزاکەی لە یاسایەکی دیکەدا دەقنووسکرابێت. دەروازەی چوارەمئەرك و پێكهاتەی وەزارەتی پەروەردە بەشی یەكەمئەركەكانی وەزارەتماددهی (150)وەزارەت لە ڕێگەی ئەم ڕێکارانەی خوارەوە، هەوڵی گەیشتن بە ئامانجە گشتی و هاوبەشەکانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن دەدات:- یەکەم: داڕشتنى سیاسەتى پەروەردەیى و فێرکردن و جێبەجێکردنیان. دووەم: جێبەجێکردن و بەدواداچوون بۆ ئەو ئەرکانەی لەم یاسایەدا هاتوون. سێیەم: چەسپاندنی بنەمای گشتی فێرکردنی بەرمەبنای دابینکردنی هەلی پەروەردەیی و فێرکاریی گونجاو. چوارەم: کارکردن بۆ دابینکردنی دڵنیایی جۆریی، و بەستنەوەی بە ڕێکاری سەرپەرشتیکردنی هەموو دامەزراوە پەروەردەییە حکومیی و ناحکومییەکان. پێنجەم: دروستکردن، دامەزراندن و بەڕێوەبردنی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان بە هەموو قۆناغ و جۆرەکانیان و پارێزگاریکردن لە سەربەخۆییان و دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی بەگەڕکەوتن و بەردەوامبوونی کارەکانیان. شەشەم: دابینکردنی هۆکارەکانی فێرکردن و تەکنیکە پێویستە پەروەردەییەکان بۆ کاری پەروەردە و فێرکردن.حەوتەم: دیاریکردنی بنەما و پێوەرە گشتییەکانی گەشەپێدانی پرۆسەی فێرکاریی. هەشتەم: دانان و نوێکردنەوەی پلانی فێرکردن و پروگرامەکانی خوێندن، بە سوود وەرگرتن لە پێشکەوتنەکانی ئەو بواره. نۆیەم: گرنگیدان بە توێژینەوەی پەروەردەیی و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی جیاواز و سوودوەرگرتن لە ئەنجامەکانیان بۆ گەشەپێدانی پرۆسەی فێرکاریی. دەیەم: خوێندنەوە و دانانی ڕێگە و هۆکاری گونجاو بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندنی ئەکادیمی و پیشەیی و کارکردن لەسەر گەشەپێدانیان. یازدەیەم: گرنگیدان بە گەشەکردن و بەرەوپێشچوونی توانستە پیشەیی و زانستییەكانی كارمەندە پەروەردەییەکان. دوازدەیەم: گرنگیدان بە چالاکیی وەرزشی و هونەری لە دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکان. سێزدەیەم: گرنگیدان بە لایەنی دەروونیی قوتابیان و خوێندکاران، دابینکردنی خزمەتگوزاریە تەندروستییەکان، توێژینەوەی کۆمەڵایەتی، دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی قوتابی و خوێندکاران و سەلامەتی ژینگەی دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکان. چواردەیەم: ئامادەکردنی پلانی نیشتیمانی سەرتاسەریی بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواریی. پازدەیەم: هاندانی پتەوکردنی پەیوەندی لەنێوان دامەزراوە و کەسوکاری قوتابی و خوێندکاران، لە ڕێگەی بەهێزکردنی ڕۆڵی ئەنجومەنی بەخێوکاران. شازدەیەم: کارکردن بۆ هاندانی وەبەرهێنان لە بواری پەروەردە و فێرکاریی لەلایەن کەرتی تایبەت و فراوانکردنی چوارچێوەی هاوکاری لەگەڵیاندا، سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەو بەرنامە و پڕۆژە پەروەردەییانەی ئامانجیان بەهێزکردنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنە. حەڤدەیەم: گرنگیدان بە پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە نیشتیمانی و نێودەوڵەتییەکان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون لەبوارە جۆراوجۆرەکانی پەروەردە و فێرکردن، و نوێنەرایەتیکردنی هەرێم لەو کۆنگرە و کۆبوونەوە و ڕێکخراو و کۆڕە هەرێمی و نێودەوڵەتییانەی کە ئامانجی پەروەردەیی و فێرکارییان هەیە. هەژدەیەم: هەر ئەرکێکی پەروەردەیی و فێرکردنی دیکە کە ئەنجومەنی وەزارەت پەسەندی دەکات. بەشی دووەمپێكهاتە و ئەنجومەنی وەزارەت تەوەری یەكەمپێكهاتەكانی وەزارەتماددهی (151)یەکەم:وەزیر: سەرۆکی باڵای وەزارەتە و بەرپرسی کارەکانیەتی و ئاراستەکاری پلانەکانیەتی و سەرپەرشتیکار و چاودێرە بەسەریەوە، بە بڕیار و سەرپەرشتیی خۆی و بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە، سەرجەم ئەو بڕیار و فەرمان و ڕێنمایییانە دەردەچن، کە پەیوەندییان بە ئەرک و پێکهاتە و دەسەڵات و هەموو کاروبارە هونەری و دارایی و کارگێڕیی و ڕێکخستنەکانی وەزارەتەوە هەیە، و وەزیر وەک ئەندامێک لەئەنجومەنی وەزیران لە بەردەمیدا بەرپرس دەبێت.نووسینگەی وەزیر: کە لەلایەن فەرمانبەرێکەوە بەڕێوەدەبرێت کە بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەیە و چەند فەرمانبەرێکی دیکە یارمەتیدەدەن. دووەم: بریکاری وەزارەت: وەزارەت یەک بریکاری دەبێت، لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتانەی وەزیر پێیدەدات، یارمەتی وەزیر دەدات لە ڕاییکردن و سەرپەرشتیکردنی کاروباری وەزارەتدا.نووسینگەی بریکاری وەزارەت: لەلایەن فەرمانبەرێکەوە بەڕێوەدەبرێت کە بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەیە، و چەند فەرمانبەرێکی دیکە یارمەتیدەدەن. سێیەم: وەزارەت ژمارەیەک ڕاوێژکاری دەبێت کە ژمارەیان لە (5) پێنج زیاترنابێت و ئەو ئەرکانە جێبەجێدەکەن کە وەزیر بەپێی پێداویستی وەزارەت پێیان دەسپێرێت، و دەبێت هەریەکەیان خاوەن بڕوانامەی بەرایی زانکۆ بن و ئەزموونیان لە بواری پەروەردە و فێرکاریی لە (15) پازدە ساڵ کەمتر نەبێت. چوارەم: بەڕێوەبەرە گشتیەکانی ناو وەزارەت و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان. مادده‌ی (152)یەکەم: ئەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیانەی خوارەوە لە وەزارەت دەبن:-بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باخچەی منداڵان و فێرکردنی بنەڕەتی. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەیی. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەیمانگەکان. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندن . بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەکانی خوێندن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فێرکردنی تورکمانی. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فێرکردنی سریانی. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و هونەر. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بیناسازیی. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فێرکردنی ناحکومی.دووەم: لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە دەبێت. سێیەم: هەر یەک لەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییانەی لە بڕگەکانی (یەکەم) و (دووەم) ی ئەم ماددەیەدا هاتوون، لەلایەن فەرمانبەرێکەوە بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەدەبرێن، کە دەبێت بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەبێت و ئەزموون و خزمەتیشی لە بواری پەروەردە و فێرکردن، یاخود بواری ئەکادیمی لە (10) دە ساڵ کەمتر نەبێت. چوارەم: ئەرک و دەسەڵاتی پێکهاتەکانی وەزارەت بە پەیڕەوێک ڕێکدەخرێت کە ئەنجومەنی وەزیران دەریدەکات.ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت لە کاتی پێویستدا، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هاتوو لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیەدا لەسەر پێشنیاری وەزارەت، لێکبدات یان تێکەڵ بکاتەوە.مادده‌ی (153)یەکەم: وەزیر مافی هێنانەئارا یان لێکدان یان هەڵوەشاندنەوە یان گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتی یان بەش یان هۆبەی هەیە. دووەم: پێکهاتەی نووسینگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى وەزارەت و ئەرکەکانیان لە ڕێگەی پەیڕەوێکی ناوخۆ، کە وەزیر بە ڕەچاوکردنی حوکمەکانی ئەم یاسایە دەریدەکات، ڕێکدەخرێت. تەوەری دووەم ئەنجومەنی وەزارەتماددهی (154)یەکەم: ئەنجومەنێک بە ناوی (ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە) پێکدێت، بە سەرۆکایەتی وەزیر و ئەندامیەتی هەر یەک لە:- بریکاری وەزارەت. ڕاوێژکارەکانی وەزارەت. بەڕێوەبەرە گشتییەکان. دووەم: بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیر سکرتێری ئەنجومەن دەبێت، کارەکانی ڕێکدەخات، کۆنوسی کۆبونەوەکان تۆمار دەکات و بڕیارەکانی ئەنجومەن بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، دەنێرێت. مادده‌ی (155)ئەرکەکانی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە پێکدێت لە:- یەکەم: داڕشتنی پلانی کاری وەزارەت و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی لەبەر ڕۆشنایی ئامانجەکانی ئەم یاسایە. دووەم: گرتنەبەری بڕیاری پێویست سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکاریی. سێیەم: بڕیاردان لە ساڵنامەی خوێندن و چەسپاندنی ڕۆژە پشووەکانی خوێندن. چوارەم: ئامادەکردنی پێشنیازی بودجەی ساڵانەی وەزارەت و پێکهاتەکانی و ڕاستاندنی ڕاپۆرتی ژمێرەی کۆتایی. پێنجەم: دانانی ئەرکە لەپێشینەکان و ڕێسا گشتییەکان، بۆ پێدانی مۆڵەتی خوێندن و شاند و زەمالەکان. شەشەم: بڕیاردان لە ڕەشنووسی ڕێنماییەکان و هەموارکردنەوەیان. حەوتەم: کارکردن بۆ دابینکردنی دڵنیایی جۆریی. هەشتەم: پێشنیاری هەموارکردنەوەی یاسای پەروەردە و ئاراستەكردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران. نۆیەم: گفتوگۆکردن و بڕیاردان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی کارەکانی وەزارەت. دەیەم: تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە . یازدەیەم: هەر ئەرکێکی دیکە کە لەم یاسایەدا هاتووە، و هەر کارێک کە وەزیر لەبەر ڕۆشنایی حوکمەکانی ئەم یاسایەدا بە پێویستی دەزانێت کە ئەنجومەن تاوتوێی بکات و بڕیاری لێبدات. مادده‌ی (156)یەکەم: ئەنجومەن کۆبوونەوەی مانگانەی دەبێت و دەتوانێت لە کاتی پێویستدا کۆبوونەوەی دیکە لەسەر داوای سەرۆک بکات، و بڕیارەکانی بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامەکانی دەدرێت، جگە لە دەنگدان لەو پرسانەی کە بەپێی یاسا تەنها لە دەسەڵاتی وەزیرە. دووەم: سەرۆکی ئەنجومەن، مافی بانگهێشتکردنی پسپۆران و کەسانی پەیوەستداری بۆ کۆبوونەوەکان هەیە، بەبێ ئەوەی مافی دەنگدانیان هەبێت.بەشی سێیەمئەنجومەنی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان تەوەری یەكەمپێكهاتە و كۆبوونەوەكانماددهی (157)یەکەم: لەهەر بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتیی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، ئەنجومەنێک پێکدێت، بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی و ئەندامیەتی هەر یەک لە: یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی. بەڕێوەبەرەکانی پەروەردە لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان. بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن. دووەم: دەکرێت کەسانی پسپۆر بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەن بانگێشت بکرێن، بێ ئەوەی مافی دەنگدانیان هەبێت. سێیەم: نوێنەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، مافی ئامادەبوونی لەو کۆبوونەوانە هەیە کە پەیوەستن بە پرسی مامۆستایان، بێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت. چوارەم: لەکاتی ئامادەنەبوونی سەرۆکی ئەنجومەن لە کۆبوونەوەکان، پێشوەختە مافی دستینشانکردنی جێگرەوەیەکی بۆ بەڕێوەبردنی کۆبونەوەکە هەیە. پێنجەم: کۆبوونەوەی ئەنجومەن لانیکەم مانگێ جارێک دەبێت، و هەر کاتێکیش پێویست بوو دەتوانێت کۆبوونەوە بکات، و بڕیارەکانی ئەنجومەن بە دەنگی زۆرینە دەبێت، جگە لە دەنگدان لەو پرسانەی کە تەنها لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەری گشتییە. شەشەم: بەڕێوەبەری گشتی بڕیاردەرێک بۆ ئەنجومەن لە نێو فەرمانبەرانی پەروەردە دیاریدەکات، کە دەبێت بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەبێت و لە تۆمارکردنی کۆنوسی کۆبوونەوەکان و گشتاندنیان بەرپرس دەبێت. تەوەری دووەمئەركەكانی ئەنجومەنی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانماددهی (158)یەکەم: جێبەجێکردن و بەدواداچوونی ئەو پلان و پرۆژانەی کە وەزارەت لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکە دایڕشتووە، و کارکردن بۆ دڵنیایی لە جێبەجێکردنی پرۆژەکان، و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی وەرزی لە بارەیانەوە بە وەزارەت. دووەم: گفتوگۆکردن دەربارەی کێشە پەروەردەیی و فێرکاریی و کارگێڕیی و هونەرییەکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکە و بەدواداچوون بۆ ئاستەکانی خوێندن و پرسی دڵنیایی جۆریی، لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئەنجومەندا. سێیەم: ڕوانین لەو پرسانەی کە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دووچاری دەبن. چوارەم: پێشنیارکردن بۆ وەزارەت سەبارەت بە دامەزراندنی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا، کە پشت بە پێشنیازی لیژنەی پسپۆر دەبەستێت. پێنجەم: پێشنیارکردن بۆ وەزارەت سەبارەت بە دابەشکردنی فەرمانبەران و گشت كارمەندانی دیكە بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە ناوەندی پارێزگا و قەزاکانی. شەشەم: پێشنیارکردنی ئاڕاستە گشتییەکانی پلانی پەروەردە و فێرکردن لە سنووری کاری ئەنجومەنەکە و ئاراستەکردنی بۆ وەزارەت. حەوتەم: پێشنیارکردنی دابەشکردنی بودجەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناوەندی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆ و قەزاکان، و پێداچوونەوە بەسەر ڕاپۆرتی ژمێرەی کۆتایی. هەشتەم: بەرزکردنەوەی پێشنیاز بۆ وەزارەت سەبارەت بەو پرسانەی کە دەتوانن ببنە هۆی باشترکردنی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی پەروەردە و فێرکردن بە شێوەیەکی گشتی. نۆیەم: پێشنیازکردنی کردنەوەی قوتابخانەی نوێی حکومی یاخود داخستنیان، بەگوێرەی پێداویستیەکانی بەرژەوەندیی گشتی. دەیەم: هەر ئەرکێکی دیکە کە لەلایەن وەزارەتەوە دەخرێتە ئەستۆی ئەنجومەنی پەروەردەی پارێزگا. بەشی چوارەمئەنجومەنی پەروەردە لە قەزاكانتەوەری یەكەمپێكهاتە و كۆبوونەوەكانماددهی (159)یەکەم: دەبێت لە هەر قەزایەک بەڕێوەبەرایەتییەکی پەروەردە هەبێت. دووەم: لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی قەزاکان، ئەنجومەنێک بەناوی ئەنجومەنی پەروەردەی قەزا پێکدەهێنرێت، بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا و ئەندامیەتی هەر یەک لە: سەرپەرشتیاری پەروەردەیی یەکەمی قەزا. بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن. سێیەم: نوێنەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان مافی ئامادەبوونی لەو کۆبوونەوانە هەیە کە پەیوەستن بە پرسی مامۆستایان، بێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت. چوارەم: بەڕێوەبەر بڕیاردەرێک بۆ ئەنجومەن لەنێو فەرمانبەرانی پەروەردە دیاریدەکات، کە دەبێت بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەبێت، و بەرپرس دەبێت لە تۆمارکردنی کۆنووسی کۆبوونەوەکان و گشتاندنیان.پێنجەم: کۆبوونەوەی ئەنجومەن لانیکەم مانگی جارێکە، و هەر کاتیش پێویست بوو دەتوانێت کۆبونەوە بکات، و بڕیارەکانی ئەنجومەن بە دەنگی زۆرینە دەبێت، جگە لە دەنگدان لەو پرسانەی کە تەنها لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرە. شەشەم: دەکرێت خەڵکانی پسپۆر بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن بانگهێشت بکرێن لە کاتی پێویست، بێ ئەوەی مافی دەنگدانیان هەبێت.تەوەری دووەمئەركەكانی ئەنجومەنی پەروەردە لە قەزاماددهی (160)یەکەم: جێبەجێکردن و بەدواداچوونی ئەو پلان و پرۆژانەی کە وەزارەت لە سنووری قەزا دایڕشتووە، و کارکردن بۆ دڵنیایی لە جێبەجێکردنیان و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی وەرزیی لە بارەیانەوە بە ئەنجومەنی پەروەردە لە پارێزگا.دووەم: گفتوگۆکردن لەسەر کێشە پەروەردەیی و فێركاریی و کارگێڕیی و هونەرییەکان لە سنووری قەزاکە و بەدواداچوون بۆ ئاستەکانی خوێندن و پرسی دڵنیایی جۆریی. سێیەم: پێشنیازکردن بۆ وەزارەت سەبارەت بە دامەزراندنی بەڕێوەبەری دامەزراوەی پەروەردەیی و فێرکردن و گشت کادیرانی دیکەی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان لە قەزاکان پشتبەست بە پێشنیازی لیژنەی پسپۆر. چوارەم: بەرزکردنەوەی پێشنیاز بۆ ئەنجومەنی پەروەردەی پارێزگا سەبارەت بە ئاڕاستە گشتییەکانی پلانی پەروەردە و فێرکردن لە قەزا و ئەو پرسانەی کە دەتوانن ببنە هۆی باشکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن بە شێوەیەکی گشتی. پێنجەم: بەرزکردنەوەی پێشنیاز بۆ ئەنجومەنی پەروەردەی پارێزگا سەبارەت بە دامەزراندنی قوتابخانەی حکومی نوێ یاخود داخستنیان، بەپێی پێداویستیەکانی بەرژەوەندیی گشتی. شەشەم: هەر ئەرکێکی دیکە کە لەلایەن ئەنجومەنی پەروەردەی پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ بە ئەنجومەنی پەروەردەی قەزا دەسپێردرێت. دەروازەی پێنجەمحوكمە دارایی و گشتییەكان بەشی یەكەمحوكمە داراییەكانتەوەری یەكەمداهاتەكانی وەزارەتماددهی (161)داهاتەکانی وەزارەت پێکدێت لە:- یەکەم: بەشە بودجەی وەزارەت لە بودجەی گشتیی هەرێم. دووەم: داهاتی فرۆشگاکانی دامەزراوە پەروەردەیی و فێركارییە حکومییەکان. سێیەم: یارمەتی و دیاری و بەخشین و ئەو سپاردانەی کە دەدرێت بە وەزارەت بەمەبەستی دروستکردنی تەلاری دامەزراوەی پەروەردەیی و فێرکاریی یان گەشەپێدانیان یان فراوانکردنیان یاخود نۆژەنکردنەوەیان یان دابینکردنی پێداویستیەکانیان. چوارەم: هەر داهاتێکی دیکە کە بۆ وەزارەت و دامودەزگاکانی بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێم، دادەنرێت. مادده‌ی (162)ئەو بابەت و کەرەستە و ئامێرانەی کە وەزارەت بەمەبەستی پەروەردە و فێرکردن هاوردەی دەکات، یاخود ئەوانەی بۆ ئەو مەبەستە بە وەزارەت دەبەخشرێن، لە ڕەسمە گومرگیەکان دەبەخشرێن. مادده‌ی (163)وەزارەت، لە ڕێگەی ڕێنماییەوە کە وەزیر دەریدەکات، مافی وەرگرتنی ڕەسمی لەو کار و خزمەتگوزاریانەی خوارەوەدا هەیە:- یەکەم: هاوتاکردنی بڕوانامەکان. دووەم: وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان و وەرگێڕانیان. سێیەم: وێنەی زیادەی بەڵگەنامەکان. چوارەم: ڕسوماتی پێدانی مۆڵەت، و نوێکردنەوەی مۆڵەت، گواستنەوەی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، ناوگۆڕینی دامەزراوە و ئەو خزمەتگوزاریانەی دیکە کە پەیوەندیان بە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکانەوە. پێنجەم: بەشداربوون لە تاقیکردنەوە دەرەکییەکان.مادده‌ی (164)یەکەم: هەر کەسێک دامەزراوەیەکی پەروەردەیی و فێرکردن بێ بەرامبەر دروست بکات و بیبەخشێت بە وەزارەت، لە بڕێکی باج دەبەخشرێت کە هاوتای (20٪) بیست لە سەدی تێچووی دروستکردنی دامەزراوەکە بێت.دووەم: دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی قازانج نەویست، مافی لێخۆشبوونی لە باج بەپێی یاسا بەرکارەکان، هەیە. مادده‌ی (165)ئەو ڕەسم و کرێ و پێبژاردنە کارگێڕییانەى کە وەزارەت وەریاندەگرێت، بۆ دروستکردن یان نۆژەنکردنەوەی تەلاری قوتابخانە، یان پێداویستیی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، یان ڕاهێنانى مامۆستایان و فەرمانبەران یاخود پاداشتکردنیان تەرخاندەكرێن. مادده‌ی (166)دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکان، دەتوانن یارمەتی دارایی و بەخشینەکان وەربگرن، بە مەرجێک لەژێر چاودێریی ووردبینى دارایی و بەپێی ڕێنمایییەکانی وەزارەت بێت. تەوەری دووەمحوكمە گشتییەكانماددهی (167)وەزارەت مافی ناردنی نێردەی زانستی بۆ دەرەوەی هەرێم و پێشوازیکردنی نێردەی زانستی لە دەرەوەی وڵات هەیە، بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكان. مادده‌ی (168)یەکەم: شکۆی دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکانی هەرێم، لە سنووری یاسادا پارێزراوە، و نابێت هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەبێ پرس بچنە ناو حەرەمیان، تەنها لەو بارەدا نەبێت کە تاوانێکی بینراو هەبێت، یان لەسەر داوای بەرێوەبەری دامەزراوەکە یاخود پشتبەست بە فەرمانی دادوەر بێت. دووەم: دەستدرێژیکردن بۆ سەر مامۆستا لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی، یاخود بەهۆی وەزیفەکەیەوە، بە باری توندکاری سزای دەستدرێژیکردنە سەر فەرمانبەری دەوڵەت دادەنرێت. مادده‌ی (169)یەکەم: دامەزراوە پەروەردەییە حکومییە پەیوەندیدارەکان، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، زەوی پێویست بۆ دروستکردنی باخچەی منداڵان و قوتابخانە و پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەكان و ناوەندەکانی پەروەردە و فێرکردنی دیکەی حکومی تەرخاندەکەن. دووەم: ئەگەر زەوی پێویست بەپێی حوکمەکانی بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە تەرخان نەکرا، وەزارەت بۆی هەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، و دوای ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، زەوی گونجاو بکڕێت یان بە موڵک بکرێتە سەر وەزارەت و لەسەر تێچووی حكومەت، بێ ئەوەی کاریگەری لەسەر بودجەی وەزارەت هەبێت. سێیەم: ئەو زەویانەی دامەزراوەی پەروەردەیی حکومییان لەسەر بنیاتنراوە یان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراون، بە ناوی وەزارەت تۆمار دەکرێن. ماددەی (170)بڕى ڕەسمى ئەو خزمەتگوزارییە گشتییانەى کە وەزارەت پیشکەشى دەکات، بە پەیڕەوێک دیاریدەکرێت، کە ئەنجوومەنى وەزیران دەریدەکات.ماددەی (171)پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێبکەن.مادده‌ی (172) پێویستە وەزیر ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئەم یاسایە دەربکات. مادده‌ی (173)یەکەم: یاسای وەزارەتی پەروەردە ژمارە (4)ی ساڵی (1992)ی هەموارکراو هەڵدەوەشێتەوە. دووەم: یاسای قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومیەکانی هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە (14)ی ساڵی (2012) هەڵدەوەشێتەوە. مادده‌ی (174)کار بە دەقی هیچ یاسا یان بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانی ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت. مادده‌ی (175)یەکەم: ئەرکی وەزارەتە، پێش دەسپێکی نزیکترین ساڵی خوێندن دوای دەرچوونی ئەم یاسایە، دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان بە جۆرێک ڕێکبخات کە لەگەڵ حوکمەکانی ئەم یاسایەدا هاوتابێت. دووەم: ئەرکی گشت دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکانە، پێش دەسپێکی نزیکترین ساڵی خوێندنی دوای دەرچوونی ئەم یاسایە، خۆیان لەگەڵ حوکمەکانی بگونجێنن. مادده‌ی (176)ئەم یاسایە لە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان) جێبەجێ دەکرێت. د.رێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیەکانی دەرچوواندنبەمەبەستى ڕێکخستنى کەرتى پەروەردە و بوارە جیاوازەکانى ئەم کەرتە، لە ڕێگەى ئەو ڕێسا یاساییانەى کە زەمینە و ژینگەى تەندروستى پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردن و بەدیهێنانى ئامانجە گشتى و تایبەتییەکانى خوێندن دەڕەخسێننن، لە پێناو پێگەیاندنى تاکێکى کوردستانى خوێندەوار، هۆشیار، مرۆڤدۆست، داهێنەر و بەرپرسیار، بۆ ئەوەى پەروەردە و فێرکردن ببێتە سەرمایەگوزارییەکى مسۆگەر لە پڕۆسەى مرۆڤسازیى و نیشتیمانسازیی، بە ئاڕاستەى خستنەگەڕى تواناکان لە خۆشگوزەرانى تاک و کۆمەڵ و بەهێزکردنى ئینتیمای نەتەوەیى و نیشتیمانى، ئەم یاسایە دەرچووێندرا. ...
یاسای ژماره (14)ی ساڵی2012یاسای قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 36
یاسای ژماره (14)ی ساڵی2012یاسای قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 36
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (19)دا كه رۆژی 13/11/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (14)ی ساڵی2012یاسای قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقبهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم.سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری په‌روه‌رده.چواره‌م: قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی: بریتیه له باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی كارگوزار له په‌روه‌رده‌و فێركردن و ڕاهێنانی پیشه‌یی به‌ر له قۆناغی خوێندنی باڵا كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مۆڵه‌تیان ده‌دات و سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات.به‌شی دووهمبنهما گشتییه‌كانی دامه‌زراندنی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیهكانیهكهم: ئامانجهكانماددهی دووه‌م:قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه داده‌مه‌زرێن:یه‌كه‌م: ڕه‌خساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردن، وێڕای تواناكانی حكومه‌ت، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و یارمه‌تیدان و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردنی نیشتیمانیی.دووه‌م: دابین و ئاماده‌كردنی پێداویستیه جۆراوجۆره‌كانی مۆدێرنكردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له رێگه‌ی پرۆگرام و رێكاری مۆدێرن به‌پێی بنه‌ماو پرنسیپه‌كانی ئه‌م یاسایه.سێیه‌م: گرنگیدان به فێركردنی زمانه بیانییه زیندووهكان له پاڵ پرۆگرامه فێركارییه بڕیاردراوه‌كان.چواره‌م: ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ كێبركێ له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئاراسته‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و داهێنانی زیاتر له په‌روه‌رده‌و فێركردن به به‌رجه‌سته‌كردنی نموونه‌ی مۆدێرن و سه‌رده‌مییانه له سیسته‌م و پرۆگرامه په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا.پێنجه‌م: هاندانی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتیمانیی و بیانی له هه‌رێمدا له بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌و سیسته‌مێكی نوێ‌دا (مۆدێرن).شه‌شه‌م: ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م ڕه‌وه‌ندو بیانی و گه‌ڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، تاوه‌كو دانه‌بڕێن و به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوونیان له په‌روه‌رده‌و فێركردنی نیشتیمانیی و دابینكردنی پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ پرۆگرامه‌كانی فێركردنی هه‌رێم ئه‌و وڵاتانه‌ی لێیه‌وه هاتوون بگونجێت.دووه‌م: مۆڵهتدانماددهی سێیه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، به ته‌نیا یان به كۆمه‌ڵ، مافی دامه‌زراندنی قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی هه‌یه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.دووه‌م: پێویسته بۆ دامه‌زراندنی قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی و ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی فێركردن و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ریشه‌یی تیایدا، داواكاریێكی نووسراو بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت، پێشكه‌ش بكرێت.سێیه‌م: له سه‌ر وه‌زاره‌ت پێویسته سه‌یری داواكارییه‌كه بكات له ماوه‌یه‌ك كه له سی رۆژ له رێكه‌وتی پێشكه‌شكردنی تێپه‌ڕنه‌كات، وه پێویسته ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه پاڵپشت بێت به پاساوێكی یاسایی.چواره‌م: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت له ماوه‌ی یاسایی دیاریكراودا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه، ئه‌وا داواكارییه‌كه به په‌سه‌ندكراو هه‌ژمار ده‌كرێت.پێنجه‌م: پێویسته هه‌ر قوتابخانه یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی ناوێكی تایبه‌ت و جیاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه كولتوری و په‌روه‌رده‌یی و نیشتیمانییه‌كانی هه‌رێمدا بگونجێت.شه‌شه‌م: پێویسته هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی پێڕه‌وێكی ناوخۆیی هه‌بێت كه بنه‌ما گشتییه‌كانی كاركردن و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كانیان له‌خۆ بگرێت و له‌گه‌ڵ داواكاری مۆڵه‌تدان پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت بكرێت.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: پێویسته داواكاری پێشكه‌شكراو ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه له‌خۆ بگرێت:1- دیاریكردنی ئامانجه گشتی و تایبه‌تیه‌كان.2- دیاریكردنی سوودی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی پرۆژه‌كه.3- دیاریكردنی سه‌رچاوه داراییه‌كان و لایه‌نی پاڵپشتكار.4- بڕی ئه‌و ڕسوماته‌ی خوێندن كه له خودی قوتابی یان به‌خێوكارانی به‌رامبه‌ر خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌شكراوه‌كان وه‌رده‌گیرێت.5- مه‌رجه‌كان و رێژه‌و ئه‌وپه‌ڕی ژماره‌ی وه‌رگرتن.6- بنه‌ماكانی ده‌رچوون و كه‌وتن و سیسته‌می گشتی تاقیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن.7- زمانی خوێندن.8- پلانی خوێندن و ماوه‌ی پێشنیاركراو بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ده‌رچوون.9- پرۆگرام وپه‌رتووكه‌كانی خوێندن و سه‌رچاوه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی مافی خاوندارییه‌تی هزری.10- كه‌ره‌سته‌و پێداویستی ئاماده‌كراو به‌گوێره‌ی قۆناغ و جۆر‌و به‌شه‌كانی پسپۆڕی.11- رێگه‌و شێوازه‌كانی وانه‌گوتنه‌وه‌و لێهاتوویی مامۆستایان و توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و به‌رێوه‌به‌ره‌كان و ڕه‌گه‌زنامه‌كانیان.12- تاقیگه‌و كتێبخانه‌و به‌ش و هۆڵه‌كانی خوێندن و دابینكردنی چاودێری و سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی و چالاكیه جۆراوجۆره‌كانی قوتابخانه‌كه.13- سیسته‌می پێشنیاركراو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه‌كه.دووه‌م: پێویسته پرۆژه‌كه له‌گه‌ڵ به‌ها نیشتیمانی وپرنسیپه گشتی و تایبه‌تیه‌كانی په‌یڕه‌وكراو له سیاسه‌تی فێركاریی ناكۆك نه‌بێت.سێیه‌م: پێویسته پرۆژه‌كه خزمه‌تێك پێشكه‌ش به ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بكات به جۆرێك توانای یارمه‌تیدانی هه‌بێت له باشتركردنی رۆڵی په‌روه‌رده‌و فێركردن یان نوێكردنه‌وه له بواری به‌رێوه‌بردنی قوتابخانه‌كان و به‌هێزكردن و گه‌شه‌پێكردنی كه‌سایه‌تی و كه‌ناڵه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.مادده‌ی پێنجه‌م:نابێت قوتابخانه له‌و شوێنه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه بگوازرێته‌وه، ته‌نها پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت نه‌بێت، و پێویسته قوتابخانه‌كه داواكاریێك به‌م مه‌به‌سته پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت بكات، ئه‌ویش، به‌لای كه‌م، به‌ر له دوو مانگ، تیایدا هۆیه پۆزه‌تیڤه‌كانی گواستنه‌وه بخاته ڕوو.مادده‌ی شه‌شه‌م:هه‌ر رێككه‌وتنێكی نێوان وه‌زاره‌ت و هه‌ر لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی یان نیشتیمانیی، بۆ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی، هه‌مان ئه‌و مه‌رج و رێكار‌و رێنماییانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، به‌سه‌ریدا پیاده ده‌كرێن.مادده‌ی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: رێگه به هیچ حزب یان رێكخستنێكی سیاسی یان ئایینی نادرێت كه قوتابخانه یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی دابمه‌زرێنێت.دووه‌م: نابێت له هیچ قوتابخانه‌یه‌ك یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی رهمزو دروشمی ناكۆك له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشته‌وایی یان ئایینی یان نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردستان به‌كاربهێنرێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:ره‌تكردنه‌وه‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت به بڕیاری وه‌زاره‌ت ده‌بێت پاڵپشت به به‌ڵگه‌و پاساوی یاسایی.مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته گشت چالاكیه‌كانی فێركردنی نێو پرۆگرامه‌كانی خوێندنی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان رێك‌بخرێن.به‌شی سێیهمسهرپهرشتیكردنماددهی ده‌یه‌م:پێویسته له‌سه‌ر كه‌سی داواكاری دامه‌زراندنی قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی پابه‌ند بێت به پێڕه‌وو رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت و مافی سه‌رپه‌رشتی كردنیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه.مادده‌ی یازدهم:یه‌كه‌م: پێویسته قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان به‌ته‌واوی پابه‌ند بن به‌و پرۆگرام و په‌رتووكانه‌ی فێركردن و پێڕه‌وی ناوخۆ‌و سیسته‌مه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن كه پێشتر پێشكه‌شی وه‌زاره‌تیان كردووه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وانیش مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه.دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه دووباره چاوبخشێنێته‌وه به پرۆگرامی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی بگونجێت.مادده‌ی دوازدهم:وه‌زاره‌ت هیچ به‌رپرسایه‌تیه‌كی په‌یوه‌ست به مافی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستكار له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان له‌ئه‌ستۆ ناگرێت، و به‌رپرسایه‌تیه‌كه‌ی كورتده‌بێته‌وه سه‌ر لایه‌نی فێركاریی و په‌روه‌رده‌یی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی سێزده‌م: له‌گه‌ڵ لانه‌دان له به‌رپرسێتی كه‌سایه‌تیی یاسایی به‌رامبه‌ر گشت كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌كانی فێركردنی ئه‌هلی و تایبه‌تدا، ئه‌وا ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی ئه‌م دامه‌زراوانه‌یان به‌ناوی خۆیان وه‌رگرتووه، راستهوخۆو به‌ته‌واوی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت و له‌به‌رده‌م لایه‌نه یاساییه‌كانی تردا له‌م دامه‌زراوانه به‌رپرسن.مادده‌ی چوارده‌م:ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به پێڕه‌وێك رێكده‌خرێن له‌گه‌ڵ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان:یه‌كه‌م: ساڵنامه‌ی جێگیری خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كان.دووه‌م: بنه‌ماو شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان.سێیه‌م: پشووه فه‌رمی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان.چواره‌م: وه‌رگرتنی قوتابیان و نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ساڵانه‌یان.پێنجه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران.شه‌شه‌م: چۆنیه‌تی سه‌رپه‌رشتیكردنیان.به‌شی چوارهمتهلاری قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان و پاشكۆكانیانماددهی پازده‌م:پێویسته ته‌لاری قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان، ئه‌و مه‌رج و ستانده‌ره هونه‌ری و زانستی و په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستیه پێویستانه له‌خۆبگرێت كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه دیاری ده‌كرێن.به‌شی پێنجهممامۆستاو فه‌رمانبه‌رانی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیهكانماددهی شازده‌م:پێویسته به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت:یه‌كه‌م: به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت، و سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی شیاو بێت بۆ كاركردن له‌م پیشه‌یه‌دا.دووه‌م: به‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پزیشكی په‌سه‌ندكراو له لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی پزیشكی پسپۆڕه‌وه بسه‌لمێنێت كه‌وا له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه گونجاوه له‌م پیشه‌یه‌دا كاربكات.سێیه‌م: پێویسته له ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه لێهاتوو بێت و ماوه‌ی خزمه‌تكردنی له بواری په‌روه‌رده‌ییدا له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت.چواره‌م: پێویسته به تاوانێكی ئابرووبڕ حوكم نه‌درابێت و به سزایێكی په‌روه‌رده‌یی به‌رچاو سزانه‌درابێت.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی مامۆستایان و وانه‌بێژان بێنه‌دی:1- پێویسته ده‌رچووی زانكۆ یان په‌یمانگه یان خولی پێگه‌یاندنی بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن بێت.2- له ڕووی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه لێهاتوو بێت.دووه‌م: پێویسته رێژه‌ی ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانی ده‌سته‌ی مامۆستایان له (80%)ی كۆی گشتی كارمه‌نده وانه‌بێژه‌كان كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی هه‌ژده‌م:رێكخستنی سوود وه‌رگرتنی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی مامۆستا‌و وانه‌بێژو فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت به رێنمایی ده‌بێت كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كات.مادده‌ی نۆزده‌م:یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان به‌رپرسن له دابینكردنی ماف و جیاوكه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له ماوه‌ی خزمه‌تكردنیان له‌و قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیانه‌دا.دووه‌م: ماوه‌ی خزمه‌تی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران له قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كاندا بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌و سه‌رمووچه‌و خانه‌نشینی هه‌ژمار ده‌كرێت.سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان به‌گوێره‌ی پێویستیان بۆ پسپۆڕییه‌كانی وانه‌گوتنه‌وه پاش ڕه‌زامه‌ندی یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردن، داوای دامه‌زراندنی مامۆستایان له وه‌زاره‌ت ده‌كات و، وه‌زاره‌تیش له رێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی پسپۆر‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ستانده‌ره یاسایی و زانستیه‌كان و به بڕیاری وه‌زیر ڕه‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕێت.چواره‌م: نابێت قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی به‌بێ پاساوی یاسایی وبه‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌ستبه‌رداری مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی بێت. پێنجه‌م: پێویسته به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان ئه‌و تۆمارانه بگرنه‌ده‌ست كه‌وا یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجی داناون بۆ جێگیركردنی مافی كارمه‌نده‌كانی له مامۆستا فه‌رمانبه‌ر وكارگوزاره‌كان.به‌شی شهشهمپرۆگرامهكانی خوێندن و سیسته‌می وه‌رگرتن وتاقیكردنهوهكانماددهی بیسته‌م:قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به ڕه‌وه‌ند یان په‌نابه‌ران، مافی خۆیانه زمانی فه‌رمی خۆیان له خوێندن و فێركردندا به‌كاربهێنن، به‌مه‌رجێك زمانی كوردی تیایدا بخوێندرێت به‌پێی پرۆگرامێكی تایبه‌ت كه وه‌زاره‌ت بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:پرنسیپه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دبێت:یه‌كه‌م: وه‌رگرتنی قوتابیان له قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كاندا به‌ده‌ر ده‌بێت له مه‌رجی ته‌مه‌ن و تێكڕای متمانه‌پێكراو له سیسته‌می وه‌رگرتن له قوتابخانه حكومیه‌كاندا. دووه‌م: قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان له كاتی دیاریكراودا هه‌ڵده‌ستن به پێشكه‌شكردنی پلانی وه‌رگرتنی قوتابیان به وه‌زاره‌ت و پاش ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت لیستێك به‌ناوه‌كانیان پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت ده‌كرێت بۆ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ریاندا.سێیه‌م: گواستنه‌وه‌ی قوتابیان له قوتابخانه‌و په‌یمانگه حكومیه‌كان بۆ قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان و به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌پێی سیسته‌می تایبه‌ت به وه‌رگرتن ده‌بێت.مادده‌ی بیست و دووه‌م:مافی قوتابیانی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان وه‌ك مافی قوتابیانی دامه‌زراوه حكومیه‌كان پارێزراو ده‌بێت.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:مافی په‌سه‌ندكردنی بڕوانامه‌و یه‌كسانكردنی و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌رچوون له قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان بۆ وه‌زاره‌ت پارێزراوه.به‌شی حهوتهمسیستهمی كارگێڕی و داراییماددهی بیست وچواره‌م:له هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌نجومه‌نێكی كارگێری پێك ده‌هێنرێت:یه‌كه‌م: خاوه‌نی قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی، وه ئه‌گه‌ر خاوه‌ندارێتی به‌كۆمه‌ڵ بێت، ئه‌وا نوێنه‌رێك بۆخۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.دووه‌م: به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی.سێیه‌م: دوو نوێنه‌ر له ده‌سته‌ی مامۆستایان.چواره‌م: توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:كاروباری دارایی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان ملكه‌چی یاسا داراییه كارپێكراوه‌كان و دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم ده‌بن.بهشتی ههشتهمحوكمی گشتیماددهی بیست و شه‌شه‌م:له حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نی كارگێری قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌وا له وه‌زاره‌ت لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكده‌هێنرێت، كه پێویسته له‌سه‌ری ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی حاڵه‌ته‌كه بۆ وه‌زاره‌ت به‌رزبكاته‌وه بۆ ده‌ركردنی یه‌كێك له‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: ده‌ستگرتن به‌سه‌ر قوتابخانه یان په‌یمانگه ناحكومیه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و به‌رێوه‌بردنی له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه تاوه‌كو كێشه‌كان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.دووه‌م: ئه‌گه‌ر كێشه‌كه به‌رده‌وام بوو ئه‌وا مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌و قوتابخانه یان په‌یمانگه ناحكومیه‌كه داده‌خرێت.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:خاوه‌نی قوتابخانه یان په‌یمانگه ناحكومیه‌كه مافی هه‌یه تانه له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت یان داخستنی قوتابخانه یان په‌یمانگه ناحكومیه‌كه بدات له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا له ماوه‌یه‌ك كه له حه‌وت رۆژ له رێكه‌وتی پێ ڕاگه‌یاندنی تێپه‌ڕ نه‌كات و ئه‌نجومه‌نیش له ماوه‌ی پازده رۆژ له رێكه‌وتی پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه، بڕیاری كۆتایی خۆی ده‌رده‌كات، و بڕیاره‌كه‌ش شیاوی تانه لێدان ده‌بێت له به‌رده‌م دادگای كارگێریدا.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بكات، ئه‌وا به غه‌رامه‌یه‌ك كه له (10.000.000) ده ملیۆن دیناری عێراقی كه‌متر نه‌بێت و له (150.000.000) سه‌دو په‌نجا ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:له حاڵه‌تی داخستنی قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی، ئه‌وا وه‌زاره‌ت هه‌ڵده‌ستێت به گواستنه‌وه‌ی قوتابیه‌كانی بۆ قوتابخانه‌یه‌ك یان په‌یمانگه‌یه‌كی حكومی یان ناحكومی هاوشێوه، و به‌بێ ئه‌وه‌ی ساڵی خوێندنیان له كیس بچێت.مادده‌ی سییه‌م: پێویسته له سه‌ر قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه مۆڵه‌تدراوه‌كان، له ماوه‌یه‌ك كه له سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی 2013-2014 تێپه‌رنه‌كات، خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان به پشكنینی ته‌كنیكی وكارگێری وه‌زاره‌ت پابه‌ند ده‌بن، و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی قوتابخانه‌كان، له ڕووی ته‌ندروستی وچارهسهرییهوه، سه‌رپه‌رشتی ئه‌م قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیانه ده‌كات.مادده‌ی سی و دووه‌م:نابێت قوتابی یان كه‌سوكاری به ئه‌ركی دارایی یان پێبه‌خشین له قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كاندا پابه‌ند بكرێن جگه له كرێی خوێندن نه‌بێت.مادده‌ی سی و سێیه‌م:پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی سی وچواره‌م:پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سی وپێنجه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت.مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانلهبهر زێده‌بوونی ڕووكردن له دامه‌زراندنی قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی له هه‌رێمداو به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا له گشت ته‌وه‌ره‌كاندا، و له پێناو هاندانی ململانێی زانستی و وه‌به‌رهێنانی نیشتیمانی وبیانی له‌م بواره‌داو دابینكردنی ده‌رفه‌تی فێركردن بۆ هه‌مووان و باشتركردنی رۆڵی ئه‌م قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌یانه له گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی له ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2006یاسای دووه‌م هه‌مواركردن بۆ یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره(4) بۆ ساڵی 1992ی هه‌مواركراو | 15
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2006یاسای دووه‌م هه‌مواركردن بۆ یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره(4) بۆ ساڵی 1992ی هه‌مواركراو | 15
به‌ناوی خوای بەخشندهو میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (18)ی رۆژی (6/11/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2006یاسای دووه‌م هه‌مواركردن بۆ یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره(4) بۆ ساڵی 1992ی ههمواركراوماددهی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی (6) له مادده‌ی(یه‌كه‌م)دا هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.مادده‌ی دووه‌م:بڕگه(3) له مادده‌ی دووه‌م هه‌موارده‌كرێو، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:(وه‌زیر، چه‌ند ڕاوێژكارێكی ده‌بێ، نابێ ژماره‌یان له چوار زێتر بێ. له به‌رێوه بردنی كاروباری وه‌زاره‌ت، و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی ته‌كنیكی و په‌روه‌رده‌یدا یارمه‌تی ده‌ده‌ن، به‌مه‌رجێك هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ‌و شاره‌زاو پیاده‌كاربن).مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی سێیه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:(ئامانجی وه‌زاره‌ت:-پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی خوێنده‌وارو هۆشیارو نیشتمان په‌روه‌رو، ده‌ستپێك به بیركردنه‌وه‌ی زانستی و، گۆشكراو به زانست ومه‌عریفه‌و ئاكاری باش وله خۆگر بۆ ده‌رهاوێشته‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی شارستانی و، زانا به مافه‌كانی مروڤ و، بڕوادار به سه‌ره‌تاكانی دیموكراسی وهاووڵاتی بوون وئه‌ركه‌كانی و، تێگه‌یشتوو بۆ سه‌ربه‌ستی وبه‌رپرسێتی له كه‌مه‌ره‌ی كۆمهڵگهداو، فه‌راهه‌مكردنی هه‌ڵی فێربوون بۆ هه‌ركه‌سێك ئاره‌زومه‌ند بێ یان پێویستی پێی هه‌بێت).مادده‌ی چواره‌م:بڕگه‌ی (4) له مادده‌ی چواره‌م هه‌موارده‌كرێ و، بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ مادده‌كه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (5) و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:-4- زمانه‌كانی توركمانی وسریانی وئه‌رمه‌نی ده‌كرێت به زمانی فێركردن له‌و ناوچانه‌دا كه ئه‌وانه‌ی به‌م زمانانه ده‌دوێن چرییه‌كی نیشته‌نی پێك ده‌هێنن، به پێی به‌ندو به‌ستی (چوابگ)په‌روه‌رده‌یی، به‌مه‌رجێك فێركردنی زمانی كوردی وعه‌ره‌بی ئیلزامی بێت.5- گۆرینی به‌رنامه‌كانی خوێندن، بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن به پێی داخوازیه‌كانی سه‌رده‌م، به جۆرێك له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی وپه‌ره‌پێدان، له هه‌رێمی كوردستان گونجا بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ردوو بڕگه‌ی (1)و(4) له مادده‌ی پێنجه‌م هه‌موارده‌كرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: مسۆگه‌ر كردنی ئاماده‌كاری و پێگه‌یاندنی مامۆستا و وانه‌بێژان وسه‌رپه‌رشتیاره په‌روه‌رده‌ییه‌كان وبه‌رپرسانی به‌رێوه‌بردنی فێركاری وسه‌رپه‌رشت ومه‌شق پێكردنه‌وه‌یان له كاتی خزمه‌تدا و، به توانا كردنیان له گه‌شه‌سه‌ندنی پیشهییو زانیستیداو، پشتگیری له پله‌وپایه‌یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كاندا.4- گرنگیدان به په‌روه‌رده‌ی ئاینی و ره‌وشت، به پێی بنه‌ماكانی لێبورده‌یی وهاوكاری و ڕاستگۆیی ودلسۆزی، به گوفتارو به‌كردار.مادده‌ی شه‌شه‌م:مادده‌ی نۆیه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:وه‌زاره‌ت، پۆڵ وقوتابخانه، به پێی شێوازی زانستی نوێ داده‌مه‌زرێنێ بۆ چاودێریی:أ- ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پێویستیه‌كانی په‌روه‌رده‌یی تایبه‌ت.ب- سه‌ركه‌وتووه‌كان وبههرهداران(الموهوبین).مادده‌ی حه‌وته‌م:مادده‌ی بیست ویه‌ك هه‌موارده‌كرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:پێكهاته‌كانی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت پێك دێت له:نوسینگه‌ی وه‌زیر.نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رنامه‌كان وشێوازه‌كانی فێركاری وچاپه‌مه‌نیه‌كان. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاڵاكی وه‌رزش وهونه‌ر. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخچه‌ی ساوایان وخوێندنی سه‌ره‌تایی. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاستكردنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌و بڕوانامه‌كان. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردنی دواناوه‌ندی وپیشه‌یییه‌كان. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلان دانانی په‌روه‌رده‌یی. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردنی توركمانی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركدنی سریانی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یمانگه‌كان ومه‌شقكردن.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رپه‌رشتكردنی په‌روه‌رده‌یی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بینایه وكارگه‌كان.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر دواوه‌ی مادده‌ی بیست ودووه‌می هه‌مواركراوو، ده‌بێته بڕگه‌ی(5) له مادده‌كه:5 –أ- وه‌زیر بۆی هه‌یه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی عێراقدا ببه‌ستێ.ب- وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بیانیه‌كان یان كۆمپانیاكاندا ببه‌ستێ كه‌ڵك له ئه‌زمونیان وه‌ربگیرێ له‌و بوارانه‌دا كه خۆی به پێویستی ده‌زانێ، یان پێویستیان به خزمه‌تگوزاریه‌كانیان هه‌یه.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه، دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی بیست ودووه‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:مادده‌ی بیست و دووه‌م (دووباره)یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت به پێی پێڕۆ په‌یمانگه‌كانی مامۆستایان وهونه‌ره‌جوانه‌كان ومیوانداری (الفندقه)و گه‌شتوگوزارو ئیدیكه‌ش ده‌كاته‌وه.دووه‌م: خوێندنی پیشه‌یی ولقه‌كانی به پێڕه‌و رێك ده‌خرێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه، دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی حه‌وته‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:مادده‌ی حه‌وته‌م (دووباره)ده‌شێ ماوه‌ی خوێندن، به گواستنه‌وه بۆ پۆلیكی به‌رزتر كورتبكرێته‌وه. هه‌موو كاروبارێكی گواستنه‌وه‌ش به ڕێنمایی دیار ده‌كرێ.مادده‌ی یانزه‌م:ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی بیسته‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:مادده‌ی بیسته‌م (دووباره)پێویسته، به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده، ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا به‌دی بكرێت:أ- ده‌بێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ست هێنا بێ و، خزمه‌تیشی له په‌روه‌رده‌دا، له(15) ساڵ پتربێ.ب- به كه‌سایه‌تی به‌هێزو ده‌ستپاكی وناوبانگی باش ناسراوبێ وله نێو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه بێ‌ژان ومامۆستایاندا شاره‌زاو به‌توانا بێت.مادده‌ی دوانزه‌م:وه‌زیر، بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی سیازده‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ، له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێت.مادده‌ی چوارده‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی پانزه‌هه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان ره‌شاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق - هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه -به هاوڕا، له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌دا، كه گرینگیدانی شایسته‌ی به كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه، پێوه‌دیاره، تا به شێوه‌یه‌كی كارا له بزاڤی په‌ره‌سندن وپێشكهوتندا، كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یبینێ، به‌شداری بكا‌و، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش توانستی پێ بدرێ شانبه شان له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن وپێشكه‌وتنی زانستی وشارستانیدا پێ هه‌ڵگرێ وئامانجه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته زامن بكرێ و، بۆ وه‌دی هێنانی ئه‌وه‌ش، زێتر كارا‌و به توانا بكرێ، بۆیه ئه‌م یاسایه دانرا...
یاسای ژماره (32)ی ساڵی / 2004یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (12)ی ساڵی (1993) | 8
یاسای ژماره (32)ی ساڵی / 2004یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (12)ی ساڵی (1993) | 8
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 32رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004پشت به حوكمی برَگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری پیشه‌سازی و وزه‌و، ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، برَیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا :یاسای ژماره (32)ی ساڵی / 2004یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (12)ی ساڵی (1993)مادده‌ی یه‌كه‌م:له‌هه‌ر جێگایه‌كی یاسا ژماره (12)ی ساڵی (1993)دا ده‌سته‌واژه‌ی (هه‌یئه‌ی په‌یمانگه هونه‌ریه‌كان) هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (هه‌ئیه‌ی فێركردنی ته‌قه‌نی له هه‌رێمدا)ی له جێگه داده‌نرێ.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی (27)ی هه‌موار ده‌كرێ وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت:(هه‌یئه‌كه له كۆلیژه ته‌قه‌نیه‌كان و په‌یمانگه پسپۆڕه‌كانی بواری فێركردنی ته‌قه‌نی پاش خوێندنی ئاماده‌یی یان هاوتاكه‌ی پێك دێت و، شخسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه‌و، بۆشی هه‌یه راسپێرێ كۆلێژگه‌ل و په‌یمانگه‌ی ته‌قه‌نی به‌پێی پێویست له تازه بكرێنه‌وه یان ئیلغا بكرێن یان بكرێنه‌وه یان تێكه‌ڵ بكرێن. مادده‌ی سێیه‌م:بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (28) هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئةمةى خواره‌وه‌ی لێ دێت: ئیداره‌ی هه‌یئه‌كه ئه‌نجومه‌نێ ده‌یگرێته ده‌ست كه ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌یئه‌كه‌یه‌و، له سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه‌و یاریده‌ده‌رو عه‌میدی كۆلێژه‌كان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان، له‌وانه‌یان كه له كه‌میی هاوشانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بن و نوێنەرێکی هەڵبژیردراويش لە لايەن ئةندامانى هةيئەى تةدريسى کۆلێژو پەیمانگا تةقةنيةكانى هەيئەى فيَركردنى تةقةنى هةرێم پێكدێت (له ناوزه‌دكردنیاندا، شاره‌زایی و پسپۆڕی ڕه‌چاو ده‌كرێ و،ئیقراری ئه‌ندامێتیشیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌كرێ، بۆ دوو ساڵ كه یارای تازه‌كردنه‌وه‌یه) .مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی (30)ی هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت:هه‌ر كۆلێژێكی ته‌قه‌نی یان په‌یمانگه‌یه‌كی ته‌قه‌نی ئیداره‌كه‌ى ئهنجومهنیَ ده‌یگرێته ده‌ست بریتیه له ده‌سه‌ڵاته باڵاكه‌ی و، له عه‌میدی كۆلێژ، یان عه‌میدی په‌یمانگه‌و سه‌رۆكانی به‌ش یان لق و یاریده‌ده‌ری عه‌مید نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ر كۆلێژێ یان هه‌ر په‌یمانگه‌یێ، پێك دێت و، هه‌ر هه‌مان ئیشی تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاتی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژی زانكۆكانی هه‌یه به جۆرێ كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی كۆلیژ یان په‌یمانگه‌كه‌دا بگونجێ، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به عه‌مید بسپێرێ و، ئیشی تایبه‌ت و بڕیاره‌كانیشی هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌قی مادده‌ی(16)ی ئه‌م یاسایه ده‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه، بۆ مادده‌ی (31) زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (یه‌كه‌م):یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به عه‌میدی كۆلێژی ته‌قه‌نی دابمه‌زرێ، مه‌رجه ئه‌و شه‌رتوشروته‌ی فه‌راهه‌م بێت كه له مادده‌ی (17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.بڕگه (1)ی مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (دووه‌م)و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت.ئه‌وه‌ی به عه‌میدی په‌یمانگه داده‌مه‌زرێ مه‌رجه مه‌رته‌به‌ی موده‌ریس یان سه‌رووتری هه‌بێ و له كه‌ميی بڕوانامه‌ی ماجستێری به‌ده‌سته‌وه بێ و، به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن بۆ ماوه‌ی (4) سالَ داده‌مه‌زرێ.بڕگه (2)ی مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و ده‌بێ به بڕگه‌ی (سێیه‌م)و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت:(عه‌میدی كۆلێژ یان عه‌میدی په‌یمانگه له هه‌یئه‌كه‌دا، ئه‌و سه‌ڵاحییات و ئیشه تایبه‌تانه‌ی عه‌میدی كۆلێژ ده‌گرێته ده‌ست كه له مادده‌ی (17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه به جۆرێ كه لهگهلَ ئامانجه‌كانی كۆلێژه‌كه یان په‌یمانگه‌كه‌دا بگونجێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده‌ی (36) زیاد ده‌كرێ و، زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (2) وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:( یاریده‌ده‌ری هه‌یئه‌ی فێركردنی ته‌قه‌نی له هه‌رێمدا به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی هه‌یئه داده‌مه‌زرێ و، ئیشوكاره‌كانیشی بة برِيار دیار ده‌كرێن و، له كه‌میش مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری ده‌بێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:بڕگه (2)ی مادده‌ی (37) هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت بۆ هه‌ر كۆلێژێكی ته‌قه‌نی یان بوَههر په‌یمانگه‌یه‌كی ته‌قه‌نی یاریده‌ده‌رێكی عه‌مید داده‌مه‌زرێ به بڕیاری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه‌و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژة ته‌قه‌نیةكة یان په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كه.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره (33)ی ساڵی / 2004یاسای وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 59
یاسای ژماره (33)ی ساڵی / 2004یاسای وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 59
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 33رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (33)ی ساڵی / 2004یاسای وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عیراق ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستانی عیراق.وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی لة هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.وه‌زیر: وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی لة هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی .فێركردنی باڵا: هه‌موو قۆناغه‌كانی فێركردن كه دوابه‌دوای قۆناغی دواناوه‌ندی دێن، له زانكۆ فه‌رمی و ئه‌هلی و هه‌یئه‌تی په‌یمانگا ته‌قه‌نییه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان له هه‌رێمدا.زانكۆ فه‌رمییه‌كان: زانكۆی صلاح ا‌لدین، زانكۆی سلێمانی، زانكۆی دهۆك و زانكۆی كه‌ركوك و هه‌ر زانكۆیه‌كی دیكه حكومه‌تی هه‌رێم دواتر بیكاته‌وه.زانكۆ ئه‌هلیه‌كان: ئه‌و زانكۆ غه یره فه‌رمییانه‌ن كه به ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت و به‌پێی ئه‌و شه‌رتوشروت و به‌ندو به‌ستانه داده‌مه‌زرێن كه وه‌زاره‌ت دیاریان ده‌كات.به‌شی دووهمدامهزراندن و ئامانجه‌كان و ئه‌رك و فرمانهكانماددهی دووه‌م:وه‌زاره‌تێ له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ به‌ناوی وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه زانستی. وه‌زیرێ به‌ڕێوه‌ی ده‌با و سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات به‌ناوی وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م وه‌زاره‌ته ده‌یه‌وێ ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه بێنێته‌دی:رهنگڕشتن و به‌ركارخستنی سیاسه‌تی هه‌رێم له بواری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیدا وه‌دیهێنانی گۆڕانكاریه‌كی چۆنایه‌تی له بزاڤی زانستی و خوێندنی باڵاداو به‌رزكردنه‌وه‌یان تا ئاقاری پێویست له بواری زانستی و هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجیدا.وه‌دی هێنانی هاوگونجان و ته‌واوكاری له نێوان بزاڤی زانستی و فێركردنی باڵا‌و نێوان پێداویستی هه‌رێم له كادیری زانستی و هونه‌ریدا.كۆشش بۆ وه‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له‌نێوان پێشڤه‌چونی زانستی نه‌زه‌ری و نێوان ده‌سه‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی وه‌ك به‌رفراوانبوون و به‌رو چاكتربردنی (تطوير)ی ئه‌زموون و موماره‌سه‌ی ته‌تبیقی و تاقیگه‌یی (المختبریه).زامنكردنی (حصانه)ی زانستی بۆ هزرمه‌ندو زانا و لێكۆڵكاران و رێزنان له كۆششی زانستیان و دنه‌دانی خۆته‌رخان كردنی زانستی .دنه‌دان و پشتگیریكردنی دیراسه‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و به‌رزڕاگرتنیان و به‌رفراوان كردنی پسپۆڕیی هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجی به‌جۆرێ كه له گهلَ پێداویستی فراژوكردنی به‌شه‌ری و ماددیی هه‌رێمدا بگونجێن.ناردن و ئاڵوگۆڕ كردنی زانا‌و هزرمه‌ندو ئوستادان له گهلَ زانكۆ و داموده‌زگا زانستیه‌كانی عێراق و بیانی‌دا.چابو ككردنی وزه‌و به‌هره‌ی زانستی و سوود وه‌رگرتن له رێگا و شێواز‌و ئامرازگه‌لی هاوچه‌رخی زانستی تا پێ به‌پێ لهگهلَ پێشڤه‌چونی زانستی و ته‌كنۆلۆجیی جیهان بڕوات.خزمه‌تكردنی كلتووری گه‌لی كوردستان و گرنگی دان به مێژووی گه‌لی كوردستان و به‌دیارخستنی ئاسه‌واره شارستانیه‌كانی .پشتگیری و دنه‌دانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان و كۆمه‌ڵه زانستیه‌كان له هه‌رێمدا .مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه به‌جێ دێنێ:ئیقرار كردنی پلانگه‌لی پێویست بۆ به‌ره‌و چاكتربردنی به‌رنامه‌ی (المناهج) و دنه‌دانی بزاڤی كتێبدانان و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێران له زانكۆ گه‌ل و په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كاندا.دانانی پلانگه‌لی پێویست بۆ چاودێری (رعایه)ی زانستی و ئه‌كادیمی له هه‌رێمدا.كۆشش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی زانستیی كادیری فێركاری، له‌بواری فێركردنی باڵادا، ئه‌ویش له رێگه‌ی ئاماده‌كردنی زانا‌و هزرمه‌ند ئوستادی زانكۆ و موده‌ریس و شاره‌زایانی پسپۆر له رۆڵه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ خزمه‌تكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و چاودێری كردن و دنه‌دان و پشتگیریكردنی خاوه‌ن به‌هره‌ی جوانكاری و نوێكاری، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئامراز‌و هۆكاری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ماددی كه ببنه پاڵپشت بۆ لێكۆڵهرو داهێنه‌رو جوانكاران تا بتوانن به دڵنیایی و پڕ باوه‌ڕه‌وه ئه‌رك و فرمانی زانستیی خۆیان ببه‌نه سه‌ر.داننان به دام‌و ده‌زگا زانكۆیی و زانستییه عه‌ره‌بی و بیانیه‌كانداو، ئیقرار كردنی بنه‌ماكانی هاوسه‌نگ كردنی نمره‌و بڕوانامه زانستییه‌كانیان.دیاركردنی بنه‌ما گشتیه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا.پێشنیازی دامه‌زراندنی زانكۆ له هه‌رێمدا و، ئیلغا كردن یان تێكه‌ڵ كردن یان گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ له زانكۆكان.كردنه‌وه‌ی كۆلیژ یان په‌یمانگای نوێ له هه‌رێمدا.رێكخستنی هاریكاری رۆشنبیری و زانستی له‌گه‌ڵ لایه‌ن و زانكۆ و دام‌و ده‌زگای دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.چاودێریكردنی (رعایه) ئه‌و قوتابی و ئوستاد لێكۆڵه‌رانه‌ی ده‌نێردرێنه هه‌رێمی كوردستان یان له هه‌رێمه‌وه ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها زامنكردنی پێداویستی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تییان، به هاو كۆمه‌كی له‌گه‌ڵ دایه‌ره پێوه‌ندیداره‌كانی عێراقیدا بۆ یاریده‌ی ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه دێن و، به‌هاو كۆمه‌كیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته خانه خوێكان (الدول المضيفة ) بۆ یاریده‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نێردرێن بۆ ده‌ره‌وه.به‌شی سێیهمپێكهاته و سهڵاحییاتهكانبابهتی یهكهمناوهندی وهزارهتهكهماددهی پێنجه‌م:وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، به‌رپرسه له ئاڕاسته‌كردنی ئیش و كاره‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و ریقابه‌كردنی چالاكیه‌كانی. رێنمایی و بڕیار‌و فه‌رمانگه‌لیش ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێ پێوه‌ندی به ئه‌رك و فرمانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و ته‌نزیمی و هونه‌رییه‌وه هه‌بێ له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسادا له خودی خۆیه‌وه ده‌رده‌چن. به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسیاره چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه، به‌تایبه‌تیش ئه‌م سه‌ڵاحیاتانه‌ی خواره‌وه ده‌خاته كار:ئیقراركردنی كردنه‌وه‌ی كۆلێژ و په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان و، راسپاردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆكان و، ته‌سدیقكردنی كردنه‌وه‌ی به‌شی تازه، یان گۆڕینی كه‌یانی به‌شه‌كان له رێگه‌ی لێك جیا كردنه‌وه‌یان، یان تێكه‌ڵكردنیان یان ئیلغاكردنیان، یان به‌رفراوانكردنیان، ئه‌ویش له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌ن.پێشنیازی دامه‌زراندنی سه‌رۆكانی زانكۆكان و سه‌رۆكی ده‌زگای په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان له هه‌رێمدا.ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئیجازه‌پێدانی دامه‌زراندنی زانكۆ و كۆلیژو په‌یمانگه‌ی باڵای ئه‌هلی به‌پێی شه‌رتوشروتێ كه ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات.ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه ده‌رباره‌ی پێداویستیه‌كانی فێركاریی باڵا له هه‌رێمداو به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی گشتیی زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان.كرێ و ده‌رماڵه و قه‌ره‌بوو به‌خشش دان به كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه.وه‌ستاندنی خوێندن به نیمچه‌یی یان به ته‌واوی له زانكۆ و كولێژ و په‌یمانگه‌كاندا بۆماوه‌یه‌ك له (10) ده رۆژ نه‌ترازێ.دانانی رێنماییگه‌لی به‌ركاره‌كی (التعلیمات التنفيذية) كه به زه‌رووری بزانێ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتووه.ته‌سدیقكردنی ره‌شنووسه‌كانی ئه‌نجومه‌نگه‌لی زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان.به‌رچاوخستنی هه‌ر كاروبار‌و بابه‌تگه‌لێ خۆی پێی باش بێ ، له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ندا تا ئه‌نجومه‌ن گفتوگۆی له‌سه‌ر بكا و رای خۆی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت.هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی خوَى كه خۆی پێی باش بێ، دةتوانىَ بيدات به بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكانی زانكۆكان و سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكیه‌كان و به‌رپرسانی دایه‌ره گه‌لی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی.مادده‌ی شه‌شه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتیی كاروباری ئیداری و دارایی رێكخستندا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێت.مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیر دوو راوێژكاری ده‌بێ به مه‌رجێ كه پله‌ی زانستی‌یان له ئوستاد یان له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ، یه‌كێكیان كاروباری فێركردنی باڵا ده‌گرێته ده‌ست و، ئه‌وی دی كاروباری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی.مادده‌ی هه‌شته‌م:له‌دیوانی وه‌زاره‌تدا ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری پێك ده‌هێنرێ به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرو ئه‌ندامێتیی هه‌ریه‌ك له:بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك راوێژكاری فێركردنی باڵا‌و راوێژكاری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی دوو ئهندامسهرۆكی هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان ئهندامسهرۆكانی زانكۆ فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم ئهندامنسهرۆكی هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان ئهندامئهندامێ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ته‌دریسی له هه‌ر زانكۆیێ له زانكۆ فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم به‌مه‌رجێ پله‌ی ئوستادی یان پله‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری هه‌بێ،له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێت. ئهندامننهقیبی سه‌ندیكای مامۆستایانی كوردستانی عێراق ئه‌ندام نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كارووباری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجێ پله‌یان له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت. دوو ئهندامماددهی نۆیه‌م:ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به ئاماده بوونی دو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ساز ده‌دا. به‌شێوه‌یه‌كی ئاساییش مانگی یه‌ك جار كۆ ده‌بێته‌وه، له‌كاتی پێویستیشدا، ده‌شێ له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ساز بدات. بڕیارگه‌لیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان ده‌درێن. كاتێكیش ده‌نگه‌كان یه‌كسان بن، ئه‌وه له‌و باره‌دا تای ته‌رازوو به‌لای ده‌نگی وه‌زیردا ده‌شكێته‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌ن ئه‌م سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه رایی ده‌كات:دیاركردنی بنه‌ما گشتیه‌كانی قبوڵكردن له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا.دیاركردنی پله‌و له‌قه‌ب و بڕوانامهگهلی زانستی له هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها دیاركردنی شه‌رتوشروتی به خشینیان.دیاركردنی شه‌رتوشروتی ئیجازه‌پێدان بۆ دامه‌زراندنی زانكۆی ئه‌هلی.ئیقراركردنی گرێدانی كۆنگره‌ی فێركردنی باڵا به‌شێوه‌یه‌كی خولاوخول بۆ پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌و پرۆژه‌گه‌لی پێوه‌ندیدار بهفێركردنی باڵا‌و پێرۆگهلی خوێندنه‌وه له‌كاتی پێویستدا.راده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌و كاروبار‌و بابه‌تانه‌ی كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌رده‌میان.مادده‌ی یازده:دیوانی وه‌زاره‌ت له‌م دایه‌رانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م: دایه‌ره‌ی ئیداری: هه‌موو ئه‌و كاروباره ئیداری و دارایی و یاساییانه ده‌گرێته ده‌ست كه ناكه‌ونه ژێر سه‌ڵاحییاتی زانكۆكان و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كانه‌وه وفرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی، له كه‌میی بڕوانامه‌ی به كالۆریۆسی هه‌بێ، باشتریش ئه‌وه‌یه كه خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی باڵا یان هاوتای بڕوانامه‌یه‌كی باڵا بێت له زانسته ئینسانیه‌كاندا و خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م: دایه‌ره‌ی خوێندن و پلاندانان و به‌دوا داچوون: ئه‌و پلانانه‌ی له‌لایه‌ن زانكۆكان و، هه‌یئه‌ی په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان و، دایه‌ره‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده ده‌كرێن هه‌موویان له‌پلانێكی یه‌كخراوی وه‌زاره‌تدا كۆده‌كاته‌وه‌و لێكیان ده‌گونجێنێ به ئامانجی ئه‌وه‌ی به جۆرێكی ئه‌وتۆ به‌ره‌و چاكتریان ببات كه له‌گه‌ڵ پلانی گشتیی به‌ره‌و چاكتر بردن (تطوير)ی هه‌رێمدا بگونجێ، به‌یاننامه‌و زانیارییه ئامارییه‌كانیش كۆده‌كاته‌وه‌و به‌پێی ده‌روازه دایانده‌نێ و شیكاریان ده‌كات، هه‌روه‌ها به دواداچوونی به‌ركارخستنی ئه‌و بڕیار‌و راسپاردانه‌ی له‌و لیژنانه‌وه ده‌رده‌چن كه دانانی به‌رنامه‌گه‌لی فێركارییان پێ سپێردراوه، هه‌روه‌ها گونجاندن و رێكخستنی وه‌رگرتنی قوتابیان و خۆگواستنه‌وه‌یان له‌نێوان زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كانداو، دابه‌شكردنی ئه‌و قوتابیانه‌ش كه له ده‌ره‌وه دێن، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردنی حاسوبی ئه‌لكترۆنی و پێشكه‌شكردنی ئه‌و دیراسه تانه شنه‌ش كه پێوه‌ندییان به ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه.ئه‌م دایه‌ره‌یه فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و، خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ.سێیه‌م:دایه‌ره‌ی بیعسه‌و پێوه‌ندییه رۆشنبیریه‌كان: سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و قوتابیانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه بۆ خوێندن نێردراون بۆ ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی خوێندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بروانامه‌كانیشیان ده‌گرێته ئه‌ستۆو،پێوه‌ندی رۆشنبیری و زانستیش له‌گه‌ڵ داموده‌زگا زانستی و رۆشنبیرییه‌كانی ده‌ره‌وه‌شدا رێك ده‌خات و به‌دووی به‌ركارخستنی ئه‌و رێكه‌وتننامانه‌شدا ده‌چێ كه له‌م بواره‌دا له گه‌ڵیاندا مۆر كراوه، ئه‌م دایه‌ره‌یه فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ.چواره‌م: جیهازی پشكنین: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به پله‌یه‌كی تایبه‌ت كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و، له كه‌می پله‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری هه‌بێ و له كاروباری زانستی و ئیداریشدا شاره‌زایی ماوه‌ی ده ساڵ خزمه‌تی هه‌بێ، ژماره‌یێ پشكنه‌ری پسپۆڕ یاریی ده‌ده‌ن. ئه‌م جیهازه مه‌شروعیه‌تی ره‌فتاری زانكۆ‌و كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌و به‌ش و لقه‌كان یه‌كلاده‌كاته‌وه كه بزانێ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ یاسا به‌ركاره‌كاندا ده‌گونجێن. ئه‌ركه‌كانی ئه‌م جیهازه به پێڕوَ دیارده‌كرێن.به‌شی چوارهمدهزگاكانی فێركردنی باڵامادهی دوازده: ئه‌م تهشكیلاتانهی خواره‌وه به وه‌زاره‌ته‌كه‌وه ده‌به‌سترێن:1-زانكۆی سه ڵاحهددین2-زانكۆی سلێمانی3-زانكۆی دهۆك4-زانكۆی كه‌ركوك5-هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان6-هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆره پزیشكییهكانماددهی سیازده:زانكۆ جێگایه‌كی پیرۆزی بێ وه‌یه‌و، ناوه‌ندێكی شارستانی و هزری و زانستی و ته‌قه‌نییه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداری خۆی هه‌یه.مادده‌ی چوارده:زانكۆ له كۆلێژ و ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ر ته‌شكیلاتێكی دیكه پێكدێت به‌پێی پێداوستی مه‌عریفه‌ی تیۆری و ته‌تبیقی و، به‌پێی پێرۆیهكی تایبه‌ت.مادده‌ی پازده:زانكۆ سه‌رۆكێكی ده‌بێ، به‌پله‌یه‌كی تایبه‌ت و به بریاری سه‌ره‌ك وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر داده‌مه‌زرێ، به‌مه‌رجێ بروانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و بۆ ماوه‌یه‌كیش خزمه‌تی زانكۆیی هه‌بێ له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی شازده:سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌م سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:1- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌كات و بانگهێشتی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نائاساییش، بڕیاره‌كانیشی ده‌خاته به‌ركارو له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو لایه‌نێكیشدا نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ ده‌كات.2- به‌پێی حكومه‌كانی یاسا‌و پێرۆ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌و فه‌رمان و رێنمایيانه‌ش كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌وه ده‌رده‌چن ئیداری كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی زانكۆ به‌ڕێوه ده‌بات.3- به‌پێی یاساگه‌ل و پێرۆ و رێنماییه به‌ركاره‌كانیش ئیداره‌ی ئه‌موالی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیش به‌ڕێوه‌ده‌بات.4- قازانجه‌كانی نووسینگه‌و عیاده‌ی راوێژكاره‌كان دابه‌ش ده‌كا، (40%)ی بۆ زانكۆ ته‌رخان دهكاو ده‌خرێته سندوقێكی تایبه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌وباشتربردنی بزاڤی زانستی و خزمه‌تی زانكۆ خه‌رج ده‌كرێ و، (60%)یشی به‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانیدا دابه‌ش ده‌كرێ.5- دامه‌زراندنی سه‌رۆكانی به‌ش و لق و یاریده‌ده‌رانی عه‌میده‌كان له كۆلێژه‌كاندا.6- سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به عه‌میده‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كانی، یان به هه‌ر كه‌سێ كه خۆی پێی باش بێت.مادده‌ی حه‌ڤده:سه‌رۆكی زنكۆ سێ یاریده‌ده‌ری ده‌بن، یه‌كه‌میان بۆ كاروباری ئیداری و دارایی، دووه‌میان بۆ كاروباری زانستی و، سێیه‌میان بۆ په‌یوه‌ندیگه‌لی رۆشنبیری و ئه‌كادیمی. ئه‌مانه، به پله‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی، به بڕیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران و له‌سه ر پێشنیازی وه‌زیر داده‌مه‌زرێن، ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌بێ و هه‌ر له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر، به مه‌رجێكیش خزمه‌تی زانكۆییان هه‌بێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی هه‌ژده:زانكۆ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێت. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌یئه‌تی باڵای زانستی و ئیداری زانكۆ كه‌یه‌و، پێكدێت له:1- سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆك2- یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندامن3- عه‌میده‌كان ئه‌ندامن4- دوو ئه‌ندامیش له هه‌یئه‌تی ته‌دریسی زانكۆ كه هه‌یئه‌كه خۆی هه‌ڵیانده‌بژێرێ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و، یارای تازه‌كردنه‌وه‌شه بۆ ته‌نیا یه‌ك جار.مادده‌ی نۆزده:ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:1- ئیشه‌تایبه‌ته زانستیه‌كان:ته‌سدیقكردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنی قوتابیان بۆ سه‌ره‌تاكانی خوێندن له‌كۆلێژه‌كانداو، ئیقراركردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنیش بۆ خوێندنه‌كانی باڵا.ئیقرار كردنی پلانگه‌لی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له كۆلێژه‌كان و ناوه‌نده زانستییهكانیداج- ئیقرار كردنی پلان بۆ فه‌راهه‌مكردنی پێداویست و ئامرازه‌كانی فێركردن.د- ئیقرار كردنی پلانی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و ناوه‌ندی زانستی.ه- ئیقرار كردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن و دابه‌شكردنیان به سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كاندا.و- ئیقرار كردنی پلانێك بۆ بیمه‌كردنی (تأمین) ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی.ز- به‌خشینی مه‌رته‌به زانستیه‌كان به ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی.ح- ئیقرار كردنی وه به‌ركارخستنی پلانی وه‌رگرتن له خوێندنه باڵاكاندا.گ به‌دواداچوونی به‌رنامه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی.ی- ئیقرار كردنی به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و به‌ره‌و چاكترگۆرینی به به‌هێزكردنی بارودۆخیزانستی.ك- نیمچه‌وه‌ستاندن یان به ته‌واوی وه‌ستاندنی خوێندن له زانكۆدا بۆ ماوه‌یه‌ك له (6)شه‌ش رۆژ نه‌ترازێ.ئیشه تایبه‌ته ئیداریه‌كان:أ- ئیقرار كردنی پلانگه‌لی پێوه‌ندی رۆشنبیریه دوو قۆلییه‌كان له‌گه‌ل زانكۆ و دام‌و ده‌زگا زانستیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمداو، به‌ركارخستنیان.ب- گرێبه‌ست له‌گه‌ل ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رمه‌ندانی بیانی‌دا.ج- دامه‌زراندنی ته‌دریسيه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و ماجستێر یان بڕوانامه‌ی هاوتاكانیان.د ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردن و ئیعاره‌و ئیجازه‌ی دراسی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.ه- ئیقرار كردن و وه‌به‌ركارخستنی پلانی ته‌ئیهل و مه‌شق پێ كردنی كادیره زانستی و ئیداریه‌كان و- ئیقرار كردن و وه‌به‌ركارخستنی پلانی ئاماده‌كردنی میلاكی زانستی وئیداری بۆ كۆلێژه‌كان و ناوه‌نده زانستیه‌كان.3- ئیشه تایبه‌ته داراییه‌كان:أ- ئیقرار كردنیوه‌به‌ركارخستنی پلانی بوجه‌ی ساڵانه‌و به‌رنامه‌ی هاوه‌رده‌نی (الاستیرادیه)و پلانی وه‌به‌رهێنانی (الأستثمار) راسته‌وخۆ به ته‌نسیق له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمدا.ب- ته‌سدیقكردنی بڕیاره‌كانی لیژنه‌كان كه تایبه‌تن به‌سڕینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و بهكرێدان و فرۆشتنی ئه‌موالی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی زانكۆ.ج- ئیقرار كردنی حساب و حسابكاریی كۆتایی .4- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌لاحییاتی خۆی بدات به‌سه‌رۆكی زانكۆ.مادده‌ی بیست:كۆلیژ، راگرێ (عمید)ێكی ده‌بێت، بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و له كه‌میی مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر بێت و خزمه‌تی زانكۆیشی له حه‌وت سال كه‌متر نه‌بێ به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیر به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ.عه‌مید دوو یاریده‌ده‌ری ده‌بێ، یه‌كیان بۆ كاروباری زانستی و، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان بۆ كاروباری ئیداری و قوتابیان. له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌كه، به‌بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێن.مادده‌ی بیست ویه‌ك:راگر (عه‌مید) ئه‌م ئیش و سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه راى ده‌كا:1- ئیشه تایبه‌ته زانستیه‌كان:أ- به‌دواداچوونی ره‌وش و رێكۆپێكیی خوێندنه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆلێژ‌و خوێندنه باڵاكانی و، كۆشش بۆ پته‌وكردنی بارودۆخی په‌روه‌رده‌یی و زانستی.ب- ته‌سدیقكردنی راسپارده‌گه‌لی ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ش و لقه‌كان.ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مادده دیراسیه‌كان و یه‌كه فه‌سڵیه‌كان به‌سه‌ر ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موحازیره‌كاندا، هه‌روه‌هاش پێكهێنانی لێژنه‌گه‌لی گفتوگۆكردنی نامه‌كان (الرسائل) و دیاركردنی واده‌كانیان.د- وه‌به‌ركارخستنی هه‌موو رێنمایی و پێرۆكان كه له‌باره‌ی رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه ده‌رده‌چن، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژیش.2- ئیشه تایبه‌ته ئیداری و داراییه‌كان:أ- وه‌به‌ركارخستنی ئه‌و یاسا‌و پیڕۆو رێنماییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به كاروباری ئیداری و داراییه‌وه هه‌یه.ب- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر راسپارده‌گه‌لی لیژنه‌كانی كۆلێژه‌كه.ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر تۆماركردنی قوتابیان بۆ دیراسه‌ی سه‌ره‌تایی كۆلێژ‌و دیراسه‌ی باڵا.د- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كڕین و هاوردنی ئامرازی تاقیگه‌یی (المختبریه)و پێداویستی دیكه‌و گۆڤار‌و كتێب.ه- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌ڵاتكردنی كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ كه له كۆلێژه‌كه‌دا مه‌شق داده‌ده‌ن و وانه ده‌ڵێنه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر نامه‌گه‌ل (الرسائل)ده‌كه‌ن وله لیژنه‌گه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتگیر (الشامل) و لیژنه‌كانی گفتوگۆ به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان، به‌شداری كردن.و- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گۆڕینی عینوانی هونه‌رمه‌ندو ئیداریه‌كان له‌چوارچێوه‌ی میلاكی ته‌سدیقكراوی كۆلێژه‌كه‌دا، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێڕۆو رێنماییه‌كان.ز- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌و ته‌نسیبكردنی كه‌سانی كارمه‌ند له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رمه‌ندو ئیدارییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی كۆلێژ‌و دایه‌ره‌كانی زانكۆدا، ئه‌وه‌ش دوای ته‌نسیقكردن له‌نێوان جێ گۆڕكێكاندا، به‌مه‌رجێ موافه‌قه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی له‌سه‌ر بێ.مادده‌ی بیست و دوو:1- كۆلێژ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێت كه بریتیه له هه‌یئه‌ی زانستی و ئیداری و دارایی و، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:أ- عه‌میدی كۆلێژ سهرۆكب- سه‌رۆكانی به‌ش و لقه زانستیه‌كان له‌و كۆلێژانه‌دا كه به‌شی زانستیان تێدانییه ئهندامنج- یاریده‌ده‌رانی عه‌مید ئهندامند- دوو ته‌دریسی له كۆلێژه‌كه، هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ڵیانده‌بژێرن ئهندامنه- به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ر به‌كۆلێژه‌كه ئه‌ندامن2- ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ بۆی هه‌یه ئه‌ندامێ بۆ خۆی زیاد بكا له وه‌زاره‌تێكه‌وه بیهێنێ كه په‌یوه‌ندیدار بێت به ئیشه تایبه‌ته‌كانی كۆلێژه‌كه‌وه.مادده‌ی بیست و سێ:ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ ئه‌م ئیش و سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه رایی ده‌كات:1- ئیشه تایبه‌ته زانستییه‌كان:أ- دانانی پلانی وه‌رگرتنی قوتابیان له خوێندنی سه‌ره‌تایی كۆلێژداو پێشنیازكردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنیش بۆ خوێندنی باڵا به‌پێی به‌ش و لقی زانستی و شه‌رتوشروته‌كانی و به‌دواداچوونی وه‌به‌ركارخستنیان.ب- دانانى پلانگەلی تايبەت بة لێکۆڵینەوەی زانستى و دانانى كتێب و وةرگێَران و پەخشكردن و دابينكردنى پێداويستسسةكانى فێركارى و ئەندامانى هةيئەى تەدريسى.ج. دانانی پلانه‌گه‌لی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لقی زانستی و ناوه‌نده‌كان (المراكز) هه‌روه‌ها پێشنیازكردن بۆ كردنه‌وه یان تێكه‌ڵكردن یان ئیلغاكردنی به‌ش و لقی زانستی، دابه‌شكردنی به‌رنامه‌كانیش به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندندا.د-ئیقرار كردنی پلانگه‌لی به‌شه زانستییه‌كان له‌باره‌ی بانگهێشتنی ئوستاده میوانه‌كان.ه- ئیقرار كردنی عینوانه‌كانی نامه‌زانكۆییه‌كان و ناوه‌زه‌دكردنی لیژنه‌گه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتگیر‌و سه‌رپه‌رشت و هاوپشك (المشارك)و ئه‌نجامه‌كانی گفتوگۆ‌و زیادكردن یان لابردنی بابه‌تگه‌لی دیراسی له دیراساتی باڵادا و، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوزه‌دكردنی ئیمتیحانده‌ره خارجییه‌كان له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی.و- راسپاردن بۆ كردنه‌وه‌ی دیراساتی باڵا‌و به‌رنامه‌و پلانه‌كانی سالاَنة وثلانةكانى پێنج ساڵی و شتی تریش كه ناویان له بڕگه (ه)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.ز- ئیقرار كردنی وه‌به‌ركارخستنی مه‌شقی هاوینه‌ی ته‌تبیقی زانستی بۆ كۆلێژه‌كه.2- ئیشه تایبه‌ته ئیدارییه‌كان:أ- سه‌رپه‌رشتی كاروباری كۆلێژ‌و گرنگیدان به بزاڤه جۆراوجۆره‌كانی زانستی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و وه‌رزشی.ب- ئاماده‌كردنی میلاكی كۆلێژ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی كۆلێژه‌كه به‌ر له كۆتایی ساڵی خوێندن، ئة‌وه‌ش له‌به‌ر رۆشنایی ئةو پێشنیازانه‌ی كه عه‌مید و ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كان یان ئه‌نجومه‌نی لقه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.ج- پێشنیازی ئیجازه‌پێدانی دیراسی له‌ناو هه‌رێم بۆ كارمه‌ندانی كۆلێژه‌كه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی پێوه‌ندیدار .د- پێشنیازی ئیعاره‌كردنی خزمه‌تی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی یان ئیجازه‌و زه‌ماله‌و بیعسه‌یان بدرێتێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی پێوه‌ندیدار.ه- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خۆته‌رخانكردنی ئه‌ندامی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له‌ناوه‌وه یان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌پێی به‌ندو به‌ستی (الضوابط) به‌ركارخراو.و- سه‌پاندنی سزای زه‌بتی (الأنضباطية) به‌سه‌ر قوتابیاندا به‌پێی پێڕۆو رێنماییگه‌لی به‌رده‌ست.ز- سه‌یركردنی هه‌موو كاروبارێكی دیكه له‌كۆلێژدا كه عه‌مید بۆی هه‌واڵه‌ده‌كات.ح- سه‌رپه‌رشتی به‌ركارخستنی پێڕۆو رێنماییگه‌لێ كه په‌یوه‌ندییان به كاروباری زانستی كۆلێژه‌كه‌وه هه‌یه.گ- راسپاردن كه ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موحازیره‌كان بنێردرێن بۆ خوێندنی باڵا، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و ژماره‌و پێداویسته‌ی كه به‌ش یان لقه‌كان دیاریان ده‌كه‌ن.ی- پێشنیازی پلان ته‌ئهیلی كادیره زانستی و ئیداریه‌كان.ك- پێشنیازی پلان بۆ په‌یوه‌ندیگه‌لی ڕۆشنبیری دووقۆڵی.ل- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه‌گه‌لێ پێك بهێنێ تا له پیاده‌كردنی ئیش و كاره زانستی و ئیداری دارایی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانیدا یاریده‌ی بده‌ن. ئیشه تایبه‌ته داراییه‌كان: پێشنیازی پلانگه‌لی بوجه‌ی ساڵانه‌و به‌رنامه‌ی هاورده‌ی ساڵانه‌و پلانی وه‌به‌رهێنانی (الأستثمارية) ساڵانه.راسپاردن بۆ ئیقراركردنی حساب و حیسابكاریی كۆتايی كۆلێژ. ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر(ته‌صمیم) و نه‌خشه‌و لیستی پاره‌ی ئه‌رك و مه‌سره‌فی ئیش و پڕۆژه‌كانی كه له بوجه‌ی ئاسایی یان له بوجه‌ی وه‌به‌رهێناندا هاتووه، ئینجا ئیحاله‌یان دهكاو به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێرَۆو شه‌رتوشروتی تایبه‌ت گرێبه‌ستی جێ به‌جێ كردنیان مۆرده‌كا.د- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به عه‌میدی كۆلێژ بسپێرێ.مادده‌ی بیست و چوار:به‌شی زانستی: بریتیه له یه‌كه‌ی زانستی و به بناغه‌ی فێركردنی باڵا داده‌نرێ و ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه پێك دێت له:1- سه‌رۆكی به‌ش: له‌سه‌ر پێشنیازی عه‌میدی كۆلێژ به بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ به‌مه‌رجێ مه‌رته‌به‌ی زانستی له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ. سه‌رۆكی به‌ش كاروباری ئیداری به‌شه‌كه ده‌گێڕێ.2- ژماره‌یێ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له (14) چوارده ئه‌ندام زیاتر نه‌بن و له (8) هه‌شت ئه‌ندامیش كه‌متر نه‌بن، به‌مه‌رجێ مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیس یان به‌رزتریان هه‌بێ، جا ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی پێویست فه‌راهه‌م نه‌بوو، ئه‌وه، له‌وباره‌دا ده‌شێ هه‌ندێكیان مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ریان هه‌بێ به‌پێی ئه‌قده‌مییه‌ت.3- ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه هه‌ڵده‌سووڕێنێ:أ- گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و تاكه‌تاكه‌ی به‌رنامه‌كه‌و كتێبه‌كانی خوێندن دهكاو پێشنیازی ههمواركردنیان یان گۆڕینیان ده‌كا، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی راسپارده‌كانی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی.ب- پێشنیازكردنی پێداویسته‌كانی به‌ش له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رییه‌كان، هه‌روه‌ها بانگهێشتی ئوستاده میوانه‌كان.ج- ئیقراركردنی بةرنامةگەلى لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شه‌وه پێشكه‌ش كراون، هه‌روه‌ها پێشنیازكردنی رێگای شیاو بۆ ته‌واوكردنیان و، راسپاردن بۆ پشتگیریی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و كتێبگه‌لی دانراوو وهرگێڕدراوو، گرنگیدان به‌به‌حسه‌كانی قوتابیان و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیگه‌لی جێ به‌جێ كردنیان.د- به‌ركارخستنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ.ه- پێكهێنانی لیژنه‌گه‌لی په‌روه‌رده‌یی و زانستی به‌پێی پێداویستی به‌ش.و- سه‌رپه‌رشتیی ره‌وشی ته‌دریس و شێوازه‌كانی ته‌دریس و بةرةو چاكتربردنيان هەروەهاش سةرثةرشتى ئةندامانى هةيئەى تةدريسى و كارمه‌نده‌كانی دیكه‌ی به‌ش كه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به‌جێ بگه‌یێنن. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی كاروباری زانستیی قوتابیان له قۆناغه جۆربه‌جۆره‌كانی خوێندندا له رێگه‌ی سه‌رپه‌رشتی سه‌رومڕ(الدائم)ی زانستییه‌وه.ز- به‌دواداچوونی په‌ره‌سه‌ندنی زانستی مه‌عریفه‌و زانسته‌كان و، رێنمایی كردنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی به‌ره‌و نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌مه‌گه‌ل و مادده‌گه‌لی وانه‌كان به‌جۆرێ له‌گه‌ل ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه زانستی و ته‌كنۆلۆجییه‌دا بگونجێ.ح- هه‌ندێ سه‌ڵاحییاتی خۆی ده‌دات به‌سه‌رۆكی به‌ش.مادده‌ی بیست و پێنج:هه‌یئه‌ی ته‌دریسی زانكۆكان و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نییه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان، له‌مانه پێك دێن:ئوستاده‌كان.ئوستاده یاریده‌ده‌ره‌كان.مودهڕیسهكان.موده‌ڕیسه یاریده‌ده‌ره‌كان.مادده‌ی بیست و شه‌ش:ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ به موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ر یان ئه‌و نازناوه‌ی پێ ده‌ردێ، مهرجة بڕوانامه‌ی ماجستێری هه‌بێ یان هاوتای ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی هه‌بێ .ئه‌گه‌ر موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ر له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا، له رۆژی دامه‌زراندنییه‌وه، ته‌رقیه نه‌كرا بۆ مهرتهبهیهكی باڵاتر، ئه‌وه، له‌وباره‌دا ده‌گوازرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خوێندنی باڵا، به‌مه‌رجێ گواستنه‌وه‌كه‌ی راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژو ئه‌نجومه‌نی زانكۆیشی له‌گه‌ڵدا بێت.مادده‌ی بیست و حه‌وت:كه‌سێ به‌مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیس دابمه‌زرێ یان ئه‌و نازناوه‌ی پێ بدرێ، مه‌رجه یه‌كێك له‌م دوو شه‌رته‌ی هه‌بێ:ده‌بێ بڕوانامه‌ی باوڕپێكراوی دكتۆرای وه‌رگرتبێ یان هاوتای زانستی ئه‌و بڕوانامه‌یه، یانیش ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی زانستی یان هونه‌ری یان ته‌قه‌نی یان پیشه‌یی له پسپۆریگهلێكدا هه‌بێ كه نه بڕوانامه‌یه‌كی دكتۆرا ده‌به‌خشن و نه بڕوانامه هاوتا زانستیه‌كه‌ی، ئه‌ویش به‌مه‌رجێ ئه‌و خوێندنه‌ی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی پێ وه‌رده‌گرێ له (3) سێ سالَ كه‌متر نه‌بێ دوای بڕوانامه‌ی كۆلێژ.پێویسته موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ر بووبیَ له یه‌كێ له زانكۆكاندا له ده‌زگای په‌یمانگه هونهریهكاندا بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ سالَ كه‌متر نه‌بێ و له‌و ماوه‌یه‌شدا له كه‌میی دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌نرخی بڵاوكردبێته‌وه كۆششێكی تهدریسیی باشیشی به خه‌رج دابێ.مادده‌ی بیست هه‌شت:كه‌سێ به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر دابمه‌زرێ یان ئه‌و مه‌رته‌به‌یه‌ی پێ بدرێ، مه‌رجه مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیسی له زانكۆیه‌كدا یان له هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كاندا یان له هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كاندا بووبێ له‌وانه گوتنه‌وه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك له‌چوار سالَ كه‌متر نه‌بی و، چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی به نرخیشی بڵاو كردبێته‌وه، له سێ لێكۆڵینه‌وه كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی بیست نۆ:كه‌سێ به مه‌رته‌به‌ی ئوستاد دابمه‌زرێ یان ئه‌و مه‌رته‌به‌یه‌ی پێ بدرێ، مه‌رجه شهرتو شروتی مادده‌ی (28)ی تێدا فه‌راهه‌م بێت و له كه‌میش شه‌ش ساڵی له مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ردا به‌سه‌ر بردبێ و، له‌و ماوه‌یه‌دا كۆششی ده‌گمه‌نیشی له ته‌دریسدا به‌خه‌رج دابێ و، له كه‌مییش (3) سێ لێكۆڵینه‌وه ى ئه‌سڵی و (موبته‌كه‌ر)یشی بڵاو كردبێته‌وه.مادده‌ی سی:به‌ده‌ر له حوكمگهلی مادده‌كانی پێشتر، ده‌شێ خاوه‌ن دكتۆرای باوه‌رپێكراو، یان خاوه‌ن هاوتای زانستی دكتۆرا، به‌مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر له زانكۆدا دابمه‌زرێ له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، به‌مه‌رجێ له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ماوانه ته‌دریسی كردبی و ناوبانگی سه‌ركه‌وتنی له‌و ته‌دریسه‌دا ده‌ركردبی و، لێكۆڵینه‌وه گه‌لێكی زانستی به‌نرخ و موبته‌كه‌ریشی بڵاوكردبێته‌وه.به‌شی پێنجهمههیئهتی په‌یمانگه تهقهنییهكانماددهی سی و یه‌ك:ئه‌م هه‌یئه‌ته شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی هه‌یه و به وه‌زاره‌ته‌وه به‌ستراوه، ئیشه‌كانیشی بوارگه‌لی فێركردنی ته‌قه‌نی پاش خوێندنی ئاماده‌یی، یان هاوتاكه‌ی، ده‌گرێته‌وه. بۆیشی هه‌یه راسپێری به‌پێی پێویست په‌یمانگه بكرێته‌وه یا ئیلغای بكرێ یان تێكهلَ بكرێن.مادده‌ی سی و دوو:هه‌یئه‌كه سه‌رۆكێكی ده‌بێت خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و، مه‌رته‌به زانستییه‌كه‌شی له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نییه‌و خزمه‌تی زانكۆییشی له (10) ده سالأ كه‌متر نییه: له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێ.سه‌رۆكی هه‌یئه باربوَى بوَدةكريَت لةلايةن هه‌ڵگرانی بڕوانامه باڵاكانةوة.سه‌رۆكی هه‌یئه بۆ كاروباری هه‌یئه‌كه سه‌ڵاحییاتی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌یه كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (16)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به عه‌میدی په‌یمانگه‌كان یان به‌هه‌ر كه‌سێ كه خۆی به له‌باری بزانێ.مادده‌ی سی و سێ:هه‌یئه ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه به‌رێوه‌ی ده‌با و، پێك دێت له:سه‌رۆكی هه‌یئه سهرۆكعهمیدهكانی په‌یمانگه‌كان ئه‌ندامن نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیداره‌وه كه پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییان هه‌یه یان باڵاتر، له‌وانه‌ی كه خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕن و بۆ ماوه‌ی دوو سالَ كه یه‌ك جار یارای نوێكردنه‌وه‌یه ناوزه‌د ده‌كرێن. ئهندامنئهندامێ له هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ر په‌یمانگایێ، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێ بۆ ماوه‌ی دوو سالَ و، بۆ یه‌ك جاريش یارای نوێكردنه‌وه‌یه.مادده‌ی سی و چوار:ئه‌نجومه‌نی هه‌یئه ئه‌و ئیشه تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاته رایی ده‌كا كه دراون به ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (19)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌جۆرێ كه لهگهلَ بارودۆخی هه‌یئه‌كه‌دا بگونجێ و، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه.مادده‌ی سی و پێنج:په‌یمانگه عه‌میدێكی ده‌بێ، له كةمى بڕوانامه‌ی ماجستێری هه‌بێ، به مه‌رته‌به‌ی موده‌ریس و ژوورتر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به بڕیاری سه‌ره ك وه‌زیران به ثلةى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ.عه‌مید سه‌ڵاحییاتی ئیشه تایبه‌تیه‌كانی خۆی به‌پێی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (21)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه ئه‌نجام ده‌دات به‌جۆرێ لهگهلَ ئامانجه‌كانی په‌یمانگه‌دا، بگونجێ.عه‌مید یاریده‌ده‌رێكی ده‌بێ، له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، به‌بڕیاری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه داده‌مه‌زرێ.مادده‌ی سی و شه‌ش:په‌یمانگه ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ، به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، له عه‌میدو سه‌رۆكانی به‌ش و لقه‌كان پێك دێت.ئه‌نجومه‌ن ئیشی تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاتی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ رایی ده‌كا، وه‌ك له مادده‌ی (23)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كانیان هاتووه، به‌جۆرێكیش كه له‌گه‌لأ ئامانجه‌كانی په‌یمانگه‌دا بگونجێ.به‌شی شهشهمههیئهی باڵای پسپۆره پزیشكییهكانماددهی سی و حه‌وته‌م:هه‌یئه‌تێك به‌ناوی (هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا) دێته دانان. ئه‌م هه‌یئه‌یه ده‌زگایه‌كی فێركارییه به پله‌ی زانكۆ و، به‌وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێ.مادده‌ی سی و هه‌شت:ئه‌م هه‌یئه‌یه بۆ ئاماده‌كردنی پزیشكی پسپۆر له هه‌موو لقه جۆربه‌جۆره‌كاندا تێده‌كۆشێ و ههولَ ده‌دات پێداویستی زه‌روور بۆ ئه‌و كاره‌ی فه‌راهه‌م بكات به‌پێی تازه‌ترین شێواز‌و موبته‌كه‌ری زانستی.مادده‌ی سی و نۆ:ئه‌م هه‌یئه‌ته سه‌رۆكێكی ده‌بێ خاوه‌ن بڕونامه‌ی دكتۆرا یان هاوتای دكتۆرا له پزیشكیدا، له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به‌بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.سه‌رۆكی هه‌یئه جێگرێكی ده‌بێ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا یان هاوتاكةی له پزیشكیدا، له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ وله كاتی دیارنه‌بوونی سه‌رۆكدا جێگرێتی.مادده‌ی چل:ئه‌نجومه‌نێ، وه‌ك هاوشانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، هه‌یئه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات. پێك هاتووه له:سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه سهرۆكجێگری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه جێگری سه‌رۆك عه‌میده‌كانی كۆلیژه پزیشكیه‌كان و كۆلێژی پزیشكیی ددان و كۆلێژی ده‌رمانسازی و په‌رستیارانی زانكۆكانی هه‌رێم ئهندامننوێنهرێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجێ پسپۆری پزیشكی هه‌بێ وله كه‌میش پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌بێ ئهندامدوان له ته‌تدریسییه‌كانی هه‌یئه‌كه له كه‌میی به پله‌ی موده‌ڕیس، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ ماوه‌ی دوو سالَ و، یارای تازه‌كردنه‌وه‌شه بۆ یه‌ك جار ئه‌ندامن ب- ئه‌نجومه‌ن بڕیارده‌رێكی (مقرر) ده‌بێ، خاوه‌ن شاره‌زایی ئیداری به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، ئه‌م بڕیارده‌ره كاروباری ئیداریی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌گرێته ده‌ست، به رێكخستنی لیستی كار‌و تۆماركردنی ره‌شنووسی دانیشتنه‌كان و بڕیاره‌كان و به به‌ڕێ خستنی نامه‌ونامكاریشه‌وه .مادده‌ی چل و یه‌ك:ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر بانگهێشی سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و، بڕیار‌و راسپارده‌كانیش به‌زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و، له كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیشدا، ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه.مادده‌ی چل و دوو:سه‌رباری ئه‌و ئیشه‌تایبه‌تانه‌ی به ئه‌نجومه‌نگه‌لی زانكۆكان سپێردراون و ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی نۆزده‌ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ش رایی ده‌كات:ئیقراركردنی پلانگه‌لی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی.ئیقراركردنی پلانی فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی فێركردن.ئیقراركردنی به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و ته‌قویمی.راسپاردن به پلانگه‌لی وه‌رگرتنی قوتابی و شه‌رتوشروته‌كانی.مادده‌ی چل و سێ:ده‌رچوانی (خریجو) هیئه بروانامه‌ی (زه‌میل) یان پێ ده‌به‌خشرێ كه به به‌رزترین بڕوانامه‌ی پیشه‌یی له بواری پسپۆریدا داده‌نرێت، هه‌ڵگری ئه‌م بروانامه‌یه دوو ساڵ قیده‌می بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه‌و ته‌رفیع ده‌درێتێ و، هه‌ر له رۆژی وه‌رگرتنیشیه‌وه له هه‌موو ماف و ئیمتیازه‌كانیشی سوودمه‌ند ده‌بێت.مادده‌ی چل چوار:پزیشكێ داوای كردبێ ئه‌و بڕوانامه‌یه وه‌ربگرێ، مه‌رجه پله پله‌ی پزیشكیی بڕیبێ كه ده‌قه‌كانیان له یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتووه.مادده‌ی چل و پێنج:ماوه‌ی خوێندن و ته‌تبیق له هه‌یئه‌كه‌دا چوار ساڵی ته‌قویمییه.مادده‌ی چل و شه‌ش:ئه‌و یاسا‌و پێڕۆو رێنماییانه‌ی كاروباری ته‌دریسی و قوتابیان وزهپتی له زانكۆكانی هه‌رێمدا رێك ده‌خه‌ن، به‌سه‌ر ههیئهكهشدا ده‌سه‌پێن.مادده‌ی چل و حه‌وت:پێڕۆی ناوخۆی هه‌یئه‌و به‌شه زانستییه‌كانی و شه‌رتوشروتی وه‌رگرتنی قوتابی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش كه پێوه‌ندیی به كاروبارییه‌وه هه‌یه، به‌ڕه‌وشی ته‌دریسات و تاقیكردنهوهكانیشهوه هه‌مووی به رێنماییگه‌لێ دیارده‌كرێن وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه ى زانستی ده‌ریانده‌هێنێ.به‌شی حهوتهمزانكۆ ئههلییهكانماددهی چل و هه‌شت:ده‌شێ زانكۆگهلی ئه‌هلی له هه‌رێمدا دابمه‌زرێن به‌پێی شه‌رتوشروتێ كه ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی دیاریان ده‌كات.مادده‌ی چل ونۆ:وه‌زاره‌ت سه‌رپه‌رشتی زانكۆ ئه‌هلیه‌كان ده‌كات به‌پێی ئه‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه:ئیجازه‌پێدانی دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌زگایانه به‌پێی شه‌رتوشروتێ ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات.ریقابه‌ی باش ئه‌نجامدانی حوكمه‌كانی یاسا‌و، پابه‌ندبوونیان به سیاسه‌تی زتنستی هه‌رێم و رێنمایی وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌ن و حوكمه‌كانی پێڕۆی ناوخۆیه‌كه‌ی كه ئیجازه‌كه‌ی پێ وه‌رگرتووه.ئهنجومنگهلی ئیدارهكهشی ده‌بێ نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی تێدابێت.سهرومڕیش زانیاری و رێنیشاندانی پێ ده‌درێ تا بتوانێ له سیاسه‌تی زانستی گشتی هه‌رێم تێ بگات و پابه‌ندیان ببێ.له كاتی زه‌رووردا ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موعیدو فرمانبهرو لێكۆڵهرو منحه‌ی دارایی بۆ ده‌نێرن به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه لهگهلَ كۆششی زانستیه‌كه‌ی و هاوبه‌شبوونی له بنیادنانی رۆشنبیریی كۆمه‌ڵگه‌دا بگونجێ.له حاڵه‌تێكیشدا، له حوكمه‌كانی یاسا یان پێڕۆ لابدات و له‌و ئامانجانه‌ش با بداته‌وه كه بۆ وه‌دی هێنانیان دامه‌زراوه، ئه‌وه له‌و باره‌دا خوێندنی به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه یان به گشتی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی تێدا ده‌وه‌ستێنرێ یان ئیجازه‌كه‌ی لێ ده‌كێشرێته‌وه.به‌شی ههشتهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی په‌نجا:ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی مه‌رته‌به‌ی زانستیی خۆیان و هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی دیكه‌شیان له‌لا پارێزراو ده‌بێ كه له‌م یاسایه‌و یاسای دیكه له‌و پێرَۆ و رێنماییانه‌شدا كه به‌پێی ئه‌و یاسایانه دانراون ده‌یانكه‌وێ، ته‌نیا ده‌رماڵه‌ی خۆته‌رخان كردن وه‌رناگرن له حاڵه‌تێكدا ته‌نسیب بكرێن یان خۆ ته‌رخان بكه‌ن بۆ وه‌زیفه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان یان دابمه‌زرێن یان بگوازرێنه‌وه بۆ وه‌زیفه‌ی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت یان ناوه‌ندی زانكۆكان یان ناوه‌ندی هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. ماوه‌ی پیاده كردنی ئه‌م وهزیفانهشیان به خزمه‌تی ته‌واو بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه‌و ته‌رفیع و خانه‌نشینی حساب ده‌كرێ.ئهندامانیههیئهی ته‌دریسی مافی ته‌رقیه‌ی زانستی‌یان پارێزراوه كاتی داده‌مه‌زرێن یان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ وهزیفهگهلی ده‌ره‌وه‌ی فێركردنی باڵا ئه‌گه‌ر هه‌موو شه‌رتوشروتی پێویستیان فه‌راهه‌م بێ و ته‌نها مه‌رجی ته‌دریسیان نه‌بێ.مادده‌ی په‌نجاو یه‌ك:ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به پيرِۆ دیار ده‌كرێن:أ- ناوه‌ند (مركز)ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆ‌و كۆلێژ‌و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و، ئیشی تایبه‌ت و كاروباری زانستی و ئیدارییه‌كان.ب- به‌شه كانى دایه‌ره‌گه‌لی وه‌زاره‌ت وئیشه تایبه‌ته‌كان هەروەها بةشةكانى ناوةندى زانكۆكان و هەيئەى پەيمانگە تەقەنيةكان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان.ج- كاروباری هونه‌ری تایبه‌ت به وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی قوتابیان.2- به‌پێی رێنماییگهلێكیش كه وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریدێنێ، ئه‌مانه دیار ده‌كرێن: كاروباری پێوه‌ند به رابه‌ریكردنی قوتابیان و رێ نیشاندانی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزریی قوتابیان و، چاودێریكردنی ماددی و مه‌عنه‌وییان و، رێكخستنی چالاكیی لامهنههجی و تاقیكردنه‌وه‌و ئه‌رك و زهپتییهیان، هه‌روه‌ها ناردنیان بۆ بیعسه‌و زه‌ماله و، هه‌موو كاروباری دیكه‌ی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و رێكخستنی ئیجازه‌ی دراسییشیان.مادده‌ی په‌نجا و دوو:دادگاكان قه‌ده‌غه ده‌كرێن له سه‌یر كردنی هه‌ر دعوایه‌ك كه دژ به زانكۆ یان هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان یان كۆلیژ یان هه‌ر په‌یمانگه‌یه‌ك یان هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بگرێته‌وه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی قوتابی و گواستنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌و سزای زه‌بتی كه به‌سه‌ر قوتابیاندا ده‌سه‌پێندرێت وه‌ك ده‌ركردنی قوتابی به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له تاقیكردنه‌وه یان به‌هۆی دیكه‌وه ته‌نها زانكۆ هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بۆیان هه‌یه ئه‌و شكاتانه یه‌كلابكه‌نه‌وه كه له‌و رووه‌وه رووده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێنماییگه‌لێ كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌هێنێ.دادگاكان قه‌ده‌غه ده‌كرێن له سه‌یركردنی ده‌عواگه‌لی راستكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌و ده‌ره‌جه زانستییه عێراقی و بیانیه‌كان دوای قۆناغی دواناوه‌ندی هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌یه سه‌یری ده‌عوای به‌خشینی نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی فه‌خری بكه‌ن.مادده‌ی په‌نجاو سێ:زانكۆكان وهه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بۆیان هه‌یه له ئه‌زموونی زانستی و له ته‌تبیقی زانستی و تاقیگه‌یی مه‌شقدانی قوتابیاندا داوای كۆمه‌ك له هه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له دایه‌ره‌كانی هه‌رێمدا بكه‌ن و، پێویستیشه له‌سه‌ر ئه‌و دایه‌ران، بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنیان ئاسانكارییان بۆ بكه‌ن و ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ بكه‌ن.مادده‌ی په‌نجاو چوار:زانكۆكان وهه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان له رسمی گومرگی هه‌موو مادده‌و ئامێر‌و جیهازو پارچه‌كانیشیان سه‌رفرازن، هه‌روه‌ها مادده‌ی یه‌ده‌گ و هی تاقیگه‌و ئامرازه‌كانی روونكردنه‌وه‌و فلیم و بڵاوكراوه‌و كتێب و چاپه‌مه‌نیی هاوه‌رده‌ش، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌و پسپۆڕیی فێركاریدا كه ئامانجه‌كانیان وه‌دی بێنن هه‌ر هه‌موویان له گومرگ سه‌رفرازن.مادده‌ی په‌نجاو پێنج:یاسای ژماره (12)ی ساڵی (1993)ی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و مادده‌ی ده‌یه‌می یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌غو ده‌كرێن.مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنماییگه‌لێ بۆ ساناكردنی وه‌به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی په‌نجاو حه‌وت:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی په‌نجاو هه‌شت:پێویسته لەسەر وەزيرە پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی په‌نجاو نۆ:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراقهۆكاره زهروورهكانپێ به‌پێ له‌گه‌ل ئامانجه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌دا كه له خه‌مخۆری و گرنگی پێدانێكی نائاسایی و شایان به كه‌رتی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا خۆی ده‌نوێنێ له پێناوی ئهوة دا كه بهشێوهيةكی كارا له بزاڤی به‌ره‌و چاكترچوون و پێشڤه‌چووندا كه به‌هه‌رێمه‌وه دیاره له هه‌موو روویه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه به زه‌روور دانرا كه وه‌زاره‌تێك تایبه‌ت به‌م كه‌رته ئه‌ساسی و گرنگه دابنرێ تا بتوانێ بزاڤی زانكۆ‌و دام‌و ده‌زگا زانستییه باڵاكان له هه‌رێمدا ته‌نسیق بكات و به‌ره‌و وه‌دیهێنانی په‌ره‌سه‌ندنێكی زیاتری زانستی و ته‌كنۆلۆجی پێشی بخات و بتوانێ له‌گه‌ل زانكۆ‌و ده‌زگاو لایه‌نه زانستی و رۆشنبیرییه بیانییه‌كاندا هاوكاریی زانستی و رۆشنبیری وه‌دی بێنێ و، گه‌لی كوردستان بگه‌یه‌نێ به كاروانی به‌ره‌و چاكترچوون و پێشكه‌وتنی زانست و شارستانیه‌تی جیهان، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه پێویستیمان به ئاماده‌كردنی پزیشكانی پسپۆڕ هه‌یه له لقه جۆربه جۆه‌كانی پزیشیكدا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌میی پزیشك كه له كادیری پسپۆڕه‌ى پزیشكیدا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه به پێویست زانرا كه هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان له هه‌رێمدا دابمه‌زرێ. جا بۆ ئه‌وه‌ی بواریش بدرێ به كه‌رتی تایبه‌ت له بزاڤی به‌ره‌و چاكتربردنی زانستیدا به‌شداری بكه‌ن، وا پێویست ده‌كات كه رێگا بدرێت به‌تاكه تاكه‌ی خه‌ڵك و هه‌یئه‌ته تایبه‌ته‌كان كه زانكۆی ئه‌هلی دابمه‌زرێنن تا ئه‌وانیش له بزاڤی به‌ره‌و چاكتربردنی زانستی و رۆشنبیری‌دا به‌شدار بن له ژێر سه‌رپه‌رشتی و كۆمه‌كی وه‌زاره‌تدا، تا بتوانین له مه‌یدانی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا هه‌نگاوێكی به‌سوودتر له هه‌رێمدا به‌ره‌وپێش بچین، جا له‌به‌ر ئه‌وانه، ئه‌م یاساكارییه ئه‌نجام درا....
یاسای ژماره( 27 )ی ساڵی 2007 هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ژماره (4)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو | 10
یاسای ژماره( 27 )ی ساڵی 2007 هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ژماره (4)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو | 10
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق، له دانیشتنی ژماره (14)ی رۆژی (22/10/2007) ی‌دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره( 27 )ی ساڵی 2007 هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ژماره (4)ی ساڵی 1992ی ههمواركراوماددهی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی پێنجه‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م جۆره ده‌خوێنرێته‌وه:ـ3- ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌كانی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی و پیشه‌یی و فێركردنی گه‌وران و هۆیه‌كانی و كتێبی خوێندن، له‌گه‌لأ ئاماده‌كردنی شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندن و ئه‌زموونه‌كان بۆیان، تاكو سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و پلانه‌كانی به‌دی بهێنرێن و په‌ره به هه‌موو ئه‌وانه بدات به پشت به‌ستن به باسی زانستی و لێكوڵینه‌وه‌كان.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی شه‌شه‌م له یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـیهكهم: فێركردنی گشتی بۆ تازه پێگه‌یشتووان له دوو قۆناغی سه‌ره‌كی رێك ده‌خرێ كه ئه‌مانه‌ن:قۆناغی فێركردنی بنه‌ڕه‌تی و ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌ی (نۆ) ساڵه.قۆناغی فێركردنی ئاماده‌یی و ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌ی (سێ) ساڵه.دووه‌م: باخچه‌كانی ساوایان: پێش قۆناغی فێركردنی بنه‌ره‌تی ده‌كه‌وێ و رێ خۆشكه‌ریه‌تی.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی حه‌وته‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆی هه‌یه قوتابخانه بۆ فێركردنی بنه‌ڕه‌تی ماوه كورت تر دابمه‌زرێنێ بۆ ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی فێركردنن و له چوونه به‌رخوێندن له‌و قۆناغه (ته‌مه‌نی 10-18) ساڵی دواكه‌وتوون و ده‌شێ قوتابخانه‌كه به‌شێك له قۆناغی فێركردنه‌كه بگرێته‌وه به ره‌چاوكردنی ته‌مه‌نی تاز پێگه‌یشتووه‌كان و باری ژینگه و پێویستییه‌كانی ئابووریی فێركرنه‌كه.مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی هه‌شته‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:ـیهكهم : فێركردنی بنه‌ڕه‌تی گشتی و یه‌كگرتووه بۆ هه‌مووان و مندالأ ومێردمنداڵان وا لێ ده‌كات كه ئامرازی زانیاریی بنه‌ڕه‌تی وبنچینه‌كانی رۆشنبیریی وه‌رگرن و ئاره‌زوو و توانایان ده‌ربخه‌ن.دووه‌م: خوێندنی ئاماده‌یی گشتی و هه‌مه جۆره، ماوه‌ی فراوانبوونی رۆشنبیریی و پێشكه‌وتن پێ به پێ ده‌دات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پسپۆڕی زیاتر له بواره‌كانی زانیاری و مه‌شق كردن له‌سه‌ر پیاده‌كردنیان تاكو بشێن بۆ ژیانی زانستی و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنی باڵا له‌گه‌لأ گرنگی دانی تایبه‌تی به به‌هره‌داران.مادده‌ی پێنجه‌م:مادده‌ی ده‌یه‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:یه‌كه‌م: فێركردن له هه‌ردوو قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی به خۆراییه له قوتابخانه فه‌رمیه‌كاندا، هه‌روه‌ها له په‌یمانگاو مه‌ڵبه‌نده فه‌رمییه‌كانی كه له مادده‌ی دوازده‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.دووه‌م: فێركردن له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ته‌وزیمیه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی خوێندن یان له (31)ی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌و ساڵه شه‌ش ساڵ له ته‌مه‌نیان ته‌واو ده‌كه‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م:هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له مادده‌ی پازده‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێنه‌وه:مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ فێركردن له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌كان داده‌مه‌زرێ به شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ئاماده‌كرابێ و واپه‌سندیشه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت، به تایبه‌تیش ده‌رچووانی كولێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی.مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ ده‌رس گوتنه‌وه له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان داده‌مه‌زرێ، له یه‌كێك له كۆلێجه‌كان ده‌رچووبێ، پسپۆڕبێ له یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی خوێندنی ئاماده‌یی و به‌شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ئاماده كرابێ و ده‌رچووی كۆلێجه‌كانی په‌روه‌رده په‌سندتره.مادده‌ی حه‌وته‌م:هه‌ردوو بڕگه‌ی شه‌شه‌م و هه‌شته‌م له مادده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا له یاساكه هه‌موارده‌كرێن و به‌م جۆره ده‌خوێندرێنه‌وه:ـبهڕێوهبهرایهتی گشتی فێركردنی بنه‌ڕه‌تی و باخچه‌كانی ساوایان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی.مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده نۆیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان ـ عیراق...
یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره (4) ساڵی/ 1992 | 25
یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره (4) ساڵی/ 1992 | 25
یاسای وه‌زاره‌تی پهروهردهبهناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:16به‌رواری بڕیار 20/9/199229/ گه‌لاوێژ/ 2692 كبڕیارلهسهر به‌ژه‌وه‌ندی گه‌لی كورددستان به پێی بڕگه (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره (1)ی ساڵر 1992 ئه‌نجوومه‌ن كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 1/9/1992 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره (4) ساڵی/ 1992مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ووشانه‌ی خواره‌وه مانای ته‌نیشتیانه:1-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.2-وه‌زیر: وه‌زیری پره‌روه‌رده.3-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.4- دیوان: دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.5-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان.6-كه‌مایه‌تی یه‌كان: ئاشووری یه‌كان توركمان و عه‌ره‌ب و ئه‌وانی تر.مادده‌ی دووه‌م:1-وه‌زیری سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌ر پرسیاره له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكیه‌كانی ده‌كا و هه‌ر له میشه‌وه ئه‌و بڕیار و فه‌رمان و رێنمایی یانه ده‌رده‌چن كه په‌یوندی یان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیه‌وه له روی یاسای به‌رێوه‌بردن و به هونه‌ری یه‌وه هه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌وه یاسا‌و پیره و رێنمایی یه ره‌چاو كراوه‌كانی تردا.هه‌ر وه‌كو له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیتی.2-وه‌زاره‌ت بڕیارێكی ده‌بێ كه ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێ یانی ده‌سپێرێ.مادده‌ی سێ یه‌م:ئه‌ركی وه‌زاره‌ت:1-توانا خستنه به‌ری نه‌وجه‌وانان له په‌ره‌پێدانی كه‌سایه‌تی یان دا له گشت رووه‌كانی جه‌سته‌یی و رۆشه‌مبیری و گیانی یه‌وه.2-ره‌خساندنی هه‌لی زانستی وه‌رگرتنی بۆ گه‌وره‌كان و به‌شداركردن له راهێنیاندا به شێوه‌یه‌ك كه ببێته هۆی فراوانكردنی رۆشه‌مبیری یان و واده‌ی به‌رهه‌میان به‌رز بكاته‌وه و ژیانی گشتی یان له رێ و شوێنی په‌روه‌رده‌ی فه‌رمانكاری و په‌روه‌رده‌ی درێژخایه‌ن چاكتر بكا.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت به به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌و كارانه ده‌كا:1-دانانی ئه‌و سیاسه‌ته په‌روه‌رده‌یییانه‌ی په‌یوه‌ندی یا له مه‌یدانه‌كانیه‌وه هه‌یه به مه‌رجێك له سروشتی كۆمه‌ڵگای كوردستان له پێویستییه‌كانی و خواسته‌كانی پێشكه‌وتنی یه‌وه وه‌رگیرابن و ده‌شبێ تایبه‌تمه‌ندیتی نه‌ته‌وایه‌تی و كه‌یایه‌تی یه‌كانیان تێدا له‌به‌ر چاو بگیرێ، هه‌ر ده‌بێ وه‌هاش له‌سه‌ر بنچینه هه‌لی چۆن یه‌كی دارێژرابن كه ببنه مایه‌ی كیفایه‌تی سیسته‌می فیێركاری.2-مسۆگه‌ر كردنی توانای ئاده‌میزادی و مادی خواسته‌كانی هونه‌ری و رێك وپێكیی پێویست بۆ جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه‌كانی په‌روه‌رده هه‌ڵسه‌نگاندنیان.3-كردنی زمانی كوردی به زمانی خوێندن له گشت پله‌كاناد.4-كردنی زمانی كه‌مایه‌تی یه‌كان به زمانی فێركردن له پله‌ی سه‌ره‌تاییدا بۆ كور و كاڵانیان له‌و ناوچانه‌ی كه تیاید ا نیشته‌جێن، به مه‌رجێ فێركردنی زمانی كوردی تیایدا ئیلزامه بی.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زاره‌ت بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م كارانه ده‌كا:1-مسۆگه‌ر كردنی ئاماده‌كردنی مامۆستایانی سه‌ره‌تای و ئاماده‌یی و سه‌رپه‌رشت كاران په‌روه‌رده و به‌رپرسیارانی به‌ڕێوه‌بردنی خوێندن و سه‌رپه‌رشتیكردنی و سه‌ر له نوێ راهێنانی له كاتی خزمه‌تیاناد و توانا خستنه به‌ریان بۆ گه‌شه سه‌ندنی پیشه‌ی و زانستی و پشتگیری كردنی پایه و پله‌یان.2-پێك هێنانی دام و ده‌زگای ئیداری و هونه‌ری پێویست بۆ نه‌خشه‌دانان بۆ خوێندن و به‌رێوه‌بردنی و سه‌رپه‌رشتی كردنی په‌روه‌رده له وه‌زاره‌ت و پارێزگاكانی هه‌رێمدا.3-ئاماده كردنی به‌رنامه‌ی خوێدنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی و سه‌رپه‌رشه‌یی و فێركردنی ته‌مه‌نداران و رێ و شوێنی و كتێبی خوێندن و شێوازه‌كانی هه‌لسه‌نگاندن و تاقی كردنه‌وه، بۆ به‌دیهێنانی سیاسسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و ئه‌و نه‌خشانه‌ی لێ ی ده‌وه‌شێنه‌وه بۆ گه‌شه پێدانی هه‌موو ئه‌وانه پشت به‌ستن به توێژینه‌وه زانستی و لێكۆلینه‌وه.4-بایه‌خدان به په‌ره‌رده‌ی ئاینی و ره‌وشتی و ئاسان كردنی هه‌ل و مه‌رجی به جێ هێنانی فهریزهكان و چه‌سپاندنی شێوه‌كانی ره‌فتاری دارێژراو له‌سه‌ر بناغه‌ی لێ بوردن و عاریكاری و راستگۆی و دلسۆزی له قسه و له كردار، له‌گه‌ل ره‌چاو كردنی تایبه‌تمه‌ندێتی كه‌مایه‌تی به ئایینی یه‌كان له هه‌رێمدا.5-بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری و وه‌رزشی له گشت پله‌كانی خوێندندا.6-مسۆگه‌ر كردنی دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی قوتابخانه‌ی حكومه‌تی به هه‌موو پله و جۆره‌كانی یه‌وه.7-سه‌رپه‌رشتیكردنی قوتابخانه ئه‌هلی یه‌كان رێنمای كردنیان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی نوێ به پێی سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و ئامانجه‌كانی.8-كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی تایبه‌تی بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری.9-دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ند و په‌یمانگا بۆ فێر كردنی ته‌مه‌نداران و راهێنانیان به پێی شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌زیفی.10-بایه‌خدان به ته‌ندروستی قوتابخانه‌یی و خۆراكدان به قوتابی یان هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سوود له رێنمایی په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی و له‌و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیانه وه‌ربگرن كه بۆ گه‌شه كردن و خۆش گوزه‌رانی یان له یاران و سوودیش له وه‌ختی ده‌ست به‌تاڵییان ببینن.11-بایه‌خدان به خانووبه‌ره‌ی قوتابخانه‌كان و به‌شداری كردن له دانانی نمونه‌ی باش و مسۆگه‌ر كردنیان به دانانی نه‌خشه‌ی پێویست بۆ دروستكردنیان.12-بایه‌خدان به تۆژینه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی و سازدانی تاقیكردنه‌وه و سوود بینین له ئه‌نجامه‌كانیان به رێگای په‌ره پێدانی نیزامی خوێندن و زیاد كردنی توانای.13-بایه‌خدان به كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌كان و گه‌شه پێدانیان.14-پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی رۆشه‌مبیری له‌گه‌ل رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به كار و باری په‌روه‌رده، به تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به په‌روه‌رده و زانستی و په‌روه‌رده‌یی له (یۆنیسكۆ) بۆ په‌ره‌پێدانی راده‌ی رۆشه‌مبیری و زانستی و په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمدا به ئامانجی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه نوێ یه‌كانی به گیانی برایه‌تی خۆشه‌ویستی له ناو گه‌لاندا.مادده‌ی شه‌شه‌م:1-فێركردنی گشتی و نه‌وجه‌وانان له‌م دهه پله‌ی سه‌ره‌كی خۆی ده‌نوێنی:أ-پله‌ی فێركردنی سه‌ره‌تایی.ب-پله‌ی فێركردنی ئاماده‌یی.2-پله‌ی فێركردنی ئاماده‌یی دابه‌ش ده‌كرێته سه‌ر دوو ئاست:أ-ئاستی خوێندنی ناوه‌ندی.ب- ئاستی خوێندنی ئاماده‌یی.3-باخچه‌ی مندالان پێش پله‌ی فێركردنی سه‌ره‌تایی دێ ورێ خۆشكه‌ره بۆی.مادده‌ی حه‌وته‌م:ماوه‌ی خوێندنی سه‌ره‌تایی شه‌ش ساڵه و ماوه‌ی خوێندنی ئاماده‌یی شه‌شه ساڵه، بۆ خوێندنی ناوه‌ندی، سێ یه‌كی تریش بۆ خوێندنی ئاماده‌یی یه‌ك له دوای یه‌ك. هه‌ر وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆی هه‌یه قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كه ماوه‌ی كه‌متربێ بۆ ئه‌وانه بكاته‌وه كه له ته‌مه‌نی خوێندنی سه‌ره‌تاییدا و لێ ی دواكه‌وتوون ته‌مه‌ن له (10-15) ده‌شگونجێ یه‌ك قوتابخانه ته‌نیا به‌شیك له پله‌یه‌كی خوێندن بگرێته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م:1-خوێندنی سه‌ره‌تایی و گشتی یه‌ك جۆر ده‌بێ بۆ هه‌مووان و توانا وه‌به‌ر منداڵان ده‌خاتە هۆیه سه‌ره‌كییه‌كانی زانست و بنچینه‌كانی رۆشه‌مبیری فێر بن.2-خوێندنی ئاماده‌یی رێ بۆ نه‌وجه‌وانان خۆش ده‌كا كه به‌هره و ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن و په‌ره‌یان پێبده‌ن و له رۆشنبیری قووڵ ببنه‌وه پله به پله پسپرایه‌تی له بواره‌كانی زانست وه‌ربگرن و راهێنان له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنیان بكه‌ن تا به كرده‌وه له ژیانیان به‌كاریان بهێنن و درێژه به خوێندنی باڵا بده‌ن، له‌گه‌ل بایه‌خدانێكی تایبه‌تیدا به باڵا ده‌سته‌كان.مادده‌ی نۆیه‌م:وه‌زاره‌ت پۆل و قوتابخانه بۆ كه‌م-ئه‌ندامان (المعوقین) ئه‌كاته‌وه به شێوه‌یه‌ك كه به گوێره‌ی شێوازی زانستی نوێ چاودێری بكرێن.مادده‌ی ده‌یه‌م:1-فێركردن له پله‌كانی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی به‌جۆره جیاوازه‌كانیه‌وه له قوتابخانه رهسمییهكاناد به خۆرایین، هه‌ر هكو په‌یمانگا و ئه‌و مه‌لبه‌نده رهسمیانهش كه له مادده‌ی دوازده ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.2-فێركردن له پله‌ی خوێندنی سه‌ره‌تاییدا ئیلزامییه.مادده‌ی یانزده‌یه‌م:1-وه‌زاره‌ت له رێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رێتی ناوخۆیی یه‌وه (الاداره المحلیه)باخچه‌ی ساوایان بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان كه‌متر له شه‌ش ساڵه ده‌كاته‌وه به‌ڕێوه ده‌با.2-كار‌و باری وه‌رگرتن و خوێندن له باخچه‌ی ساوایاندا رێك ده‌خا.3-به پێی پێره‌وێكی تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتی باخچه‌ی ساوایانی ئه‌هلی ده‌كا.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:وه‌زاره‌ت په‌یمانگاو مه‌ڵبه‌ندی راهێنان و خولی په‌روه‌رده‌یی پێگه‌یاندن و بازرگانی و كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و هونه‌ری تر به‌گوێره‌ی داخوازییه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن ده‌كاته‌وه.مادده‌ی سیانزده‌یه‌م:ماوه‌ی ساڵی خوێندنی هه‌ردوو پله‌ی فێركردن له 32 حه‌فته جگه له پشووه‌كان كه‌متر نی یه، هه‌ر وه‌كو سه‌عاته‌كانی خوێندنیش له حه‌فته‌دا (30) سه‌عات كه‌متر نی یه. ده‌گونجێ له كاتی پێویستدا وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌مه به بڕیارێك بگۆرێ.مادده‌ی چوارده‌م:1-پرۆگرام و نه‌خشه‌ی خوێندن و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و به‌رێوه‌بردن و زهبن و ئه‌زمه‌نه‌كان و باوه‌ر نامه بۆ جۆره‌كانی خوێندن به هه‌ردوو پله‌كانیه‌وه له‌م یاسایه‌دا كراون، به پێی چه‌ند پێره‌وێكی تایبه‌ت داده‌نێ كه وه‌زاره‌ت روو نووسه‌كانیان (لائحه) ئاماده ده‌كا.2-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه تاقیمان له هه‌ندێ قوتابخانه‌دا بكا كه رێكخستنی پرۆگرام و هۆیه‌كانی فێركردن و شێوازی ئه‌زموونه‌كان بگرێته‌وه، تا سوود له ئه‌نجامه وه‌ده‌ست هاتووه‌كانی وه‌ربگرێ بڵاوی بكاته‌وه.مادده‌ی پازده‌یه‌م:1-مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ فیركردن له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان داده‌مه‌زرێ كه به شێوه‌یه‌كی په‌ره‌رده‌یی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده كرابێ.2-مه‌رجه ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رس وتنه‌وه له قوتابخانه ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان داده‌مه‌زرێ ده‌رژووی یه‌كێك له كۆلێژه‌كان بێ و پسپۆری بێ له یه‌كێ له بواره‌كانی جوێندنی ئاماده‌یی دا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌به‌سته ئاماده كرابێ،مادده‌ی شازده‌م:1-وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كارمه‌ندی فێركردنی راده‌هێنێ به هاوكاری لایه‌نه پشپۆره‌كان نه‌خشه و به‌رنامه‌ی پێویست داده‌نێ.وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه خولی به‌رێوه‌بردن و هونه‌ری و پشه‌یی به پێی پێویست بۆ كارمه‌ندانی بكاته‌وه.ماده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:ئه‌و خه‌رجی فیێركردنه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه پشت به‌و ته‌رخانكراوان ده‌به‌ستێ كه له بووجه‌ی گشتی هه‌رێدا هاتووه.مادده‌ی هه‌ژده‌م:هیچ قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلی و باخچه‌ی ساوایان دانامه‌زرێت دانانرێت به بێ ئیجازه‌ی نووسراو ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه وه‌زاره‌ت دایده‌نێ له كاتی تاوه كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی قوتابخانه‌كه‌ش ئه‌و مه‌رجان ره‌چاو ده‌كرێن كه له پێره و رێنماییانه‌دا هه‌ن كه وه‌زاره‌ت له‌م باره‌یه‌وه ده‌ریان ده‌كا.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:به پێی په‌یره‌وێكی تایبه‌تی كه وه‌زاره‌ت دایده‌نێ به‌رنامه‌ی نه‌خشه‌ی خوێندن مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و به‌رێوه‌بردن و ئیش و كار و ئینزیبات و ئه‌زموونه‌كانی قوتابخانه ئه‌هلی و بیانی یه‌كان داده‌نرێ و سه‌رپه‌رشتی هونه‌ریه‌كان ده‌كرێ.پێكهاتووه‌كانی وه‌زاره‌ت:مادده‌ی بیسته‌م:وه‌زاره‌ت پێك دێت له:1-ده‌زگای مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت.2-به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده له پارێزگای هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت بریتین له:1-نوسینگه‌ی وه‌زیر.2-نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زیر.نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌كانی رۆشه‌مبیری.4-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردن.5-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌لسه‌نگاندن و ئه‌زموونه‌كان.6-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌لسه‌نگاندن و پرۆگرام و نه‌خشه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.مادده‌ی بیست و دووه‌م:1-به پێره‌وێك هه‌یكه‌لی ئیداری مه‌ڵبه‌ندی وزاره‌ت ده‌زگاكانی دیار ده‌كات.2-وه‌زیر یا ئه‌وه‌ی كه رای ده‌سپێرێت بۆی هه‌یه لیژنه‌ی كاتیی بۆ جێ به‌جێ كردنی هه‌ندێ ئه‌ركی دیاری كرا‌و پێك بهێنێ.مادده‌ی بیست و سێ یه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ب بریكای وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكی فه‌رمانگه سه‌روكییه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپبَرێ.مادده‌ی بیست و چواره‌م:ئه‌م یاساییه له رۆژی بڕیاردانی و ده‌رچوونی له ئه‌نجومه‌نی نیشتامنی كوردستانی عێراقه‌وه كاری پێ دهكێ.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی لاه‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و له سه‌ر وه‌زیری پسپۆر و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی جێ به‌جێ بكه‌ن. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی کوردستانی عێراقهۆیه پێویسته‌كان:بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و زانست تا نه‌وه‌ی نوێ ووریاو رۆشه‌مبیر له هه‌رێمی كوردستانی عێراق بقولقێ و پێداویستییه پێویسته‌كانی ئه‌و ئه‌م ئاماجه وه‌دی بێ ئاستی لێهاتووی ئه‌نجامدانی كاركه‌رانی كه‌رتی په‌روه‌رده به‌رز بكرێته‌وه و پشت به تیوری زانستی و سه‌مته راست و ره‌واكانی په‌روه‌رده‌یی ببه‌سترێ و شێوازی نه‌خشه كێشانی په‌روه‌رده‌یی بۆ دیاری كردنی ئامانجه‌كان دیاری بكێ و كامه پێچتر دیاری بكرێ و په‌ره به كرده‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی جۆری و چۆنێتی بدرێ. ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....