یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 1997 یاسای به‌رابه‌ر كردنی بروانامه‌ی قوتابخانه‌ ئایینیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ بڕوانامه‌ی قوتابخانه‌ ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 1997 یاسای به‌رابه‌ر كردنی بروانامه‌ی قوتابخانه‌ ئایینیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ بڕوانامه‌ی قوتابخانه‌ ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ 337561

3 یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 1997 یاسای به‌رابه‌ر كردنی بروانامه‌ی قوتابخانه‌ ئایینیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ بڕوانامه‌ی قوتابخانه‌ ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

 

یاسای به‌رابه‌ر كردنی بروانامه‌ی قوتابخانه‌ ئایینیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ بڕوانامه‌ی قوتابخانه‌ ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی-عێراق

ژماره‌ بڕیار: 34

مێژووی بڕیار 26/11/1997

بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌ مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 وه‌ له‌سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كارو باری ئیسلامی به‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد له‌ دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی 25/11/1997:

یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 1997 یاسای به‌رابه‌ر كردنی بروانامه‌ی قوتابخانه‌ ئایینیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ بڕوانامه‌ی قوتابخانه‌ ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

مادده‌ی یه‌كه‌م:

بروانامه‌ی خوێندنی هه‌ردوو قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی قوتابخانه‌ ئاینییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی به‌رابه‌ر ده‌كرێ له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ی خوێندنی هه‌ردوو قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و قه‌تابخانه‌ ئیسلامییه‌كانی (دواناوه‌ندی خوێندنی ئیسلامی) سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و وه‌رگرتن له‌ كۆلێژی شه‌ریعه و‌ به‌شی خوێندنی ئیسلامی له‌ كۆلێژی ئاداب له‌ زانكۆكانی هه‌رێم، دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاری گشتی به‌ پێی یاسا ده‌بڕن.

مادده‌ی دووه‌م:

ده‌بێ وه‌زیره‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن. 

مادده‌ی سێیه‌م:

ئه‌م یاسایه‌ له‌ مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.

                                     جوهر نامق سالم

                                                   سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة