یاسا ژماره (20)ی ساڵی /2003 یاسا فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌ولێر | 10
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسا ژماره (20)ی ساڵی /2003 یاسا فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌ولێر | 10
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق ژماره‌ی ده‌رهێنان :20رۆژی ده‌رهێنان :24/6/2003پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) ومادده‌ی(53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی 1992 و،له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان عێراق و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له دانیشتنی ژماره (29)ی رۆژی (23/6/2003)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی سالێ(1997) پێمانی داوه،بریاڕی ده‌رهێنانیی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسا ژماره (20)ی ساڵی /2003 یاسا فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی ههولێرماددهی یه‌كه‌م:له هه‌ولێر فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی داده‌مه‌زرێ به‌ناوی فروكةحانةي مه‌ده‌نیی هه‌ولێر.مادده‌ی دووه‌م:له‌سه‌ر وێنه‌كێشراوێكی تایبه‌ت كه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا به‌ركارخراوه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده كراوه، هه‌موو ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو زه‌مینه فڕۆكه‌خانه كه، به (محرماته‌كانیشیه‌وه)ده‌بنه موڵكی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌ولێر.مادده‌ی سێیه‌م یه‌كه‌م:ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تكار،له كه‌رتی تایبه‌ت (القطاع الخاص)، بۆبه‌رێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌یمه‌ده‌نیی هه‌ولێر له شه‌ش كه‌س پیک ده‌هێنرێت،به مه‌رجێ پێكهاته‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا ره‌چاو بكریت،ئه‌وانه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داده‌نرێن و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عیراقیش موصاده‌قه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات.دووه‌م:ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كرێت وبۆماوه‌ی (10) ساڵ ده‌كرێت به سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌و، مووچه‌كه‌شی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان عێراقه‌وه دیارده‌كرێت. ئه‌و سه‌رۆكه دانیشتنه‌كانی ده‌سته‌كه به‌رێوه‌ده‌بات و ئه‌جنده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاماده‌وپه‌خش ده‌كات و راپۆرتگه‌لی ریكَوپێكیش ده‌رباره‌ی ئیش وكاره‌كانی ده‌سته‌كه‌ش هه‌واڵه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات و،به‌ناوی خۆشییه‌وه هه‌موو موخابه‌راتێك ده‌نووسرێ بریاره‌كانی ده‌سته‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێت وئه‌گه‌ر هات وده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون ئه‌وه له‌و باره‌دا بۆ ئه‌و لایه‌یانه كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ ده‌درێت،به مه‌رجێكیش ده‌سته‌كه هیچ نه‌بێ وه‌رزی جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز بدات.سیێه‌م:ماوه‌ی ئه‌ندامێتی باقیمه‌نی ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه پێنچ ساڵی دوابه‌دوای یه‌كه، واتا یه‌كێكیان یه‌ك ساڵه و دووه‌میان دوو ساڵه‌و، سیێه‌میان سێ ساڵه و، چواره‌میان چوار ساڵه‌و، پێنچه‌میان پێنچ ساڵ، مووچه‌كانیشیان چونیهكه وئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق دیاری ده‌كات.چواره‌م: ده‌سته‌كه شه‌خصییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه‌وده‌سه‌ڵاتی بهكرێدان و ره‌هن و قه‌رزدانی هه‌یه‌و،پێویسته له‌سه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه به‌رێوه‌ببات وچاكتری بكات و،ئه‌ندامه‌كانیش به‌رپرسێتی یاسایی شه‌خصییان ده‌رباره‌ی زه‌ره‌رو زیانی كه له مومته‌له‌كاتی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه رووبدات له‌سه‌ر نییه‌و، ده‌سته‌كه له رووی یاساییه‌وه به‌رپرس نابێ له ئیددیعای سه‌نه‌دی موڵكییه‌تی پێشتری ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی كه دام وده‌زگاكانی فڕۆكه‌خانه‌ی ده‌كه‌وێته ناو.پێنجه‌م: ده‌سته بوجه‌ی ساڵانه‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق تابۆی ته‌سدیق بكات،كه بریتییه له مووچه‌كان و چاككردنی سه‌رمایه و پلانه‌كانی قه‌رز و دووباره ده‌فع كرنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و رسمه‌گه‌لی صیانه ده‌هاتی كرێ و پلانه‌كانی باج.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وئاودێریی هه‌رێم ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات:ده‌بی كێشه‌ی تایبه‌ت به‌و زه‌وی و زارانه‌ی كراون به موڵكی فڕۆكه‌خانه‌كه‌و داواكاری قه‌ره‌بوو كردنه‌وه شتی دیكه‌یان له‌سه‌ره هه‌ر هه‌مووی ته‌سویه بكات وبیدات به ده‌سته‌كه‌و هیچ خه‌وشێكی تێدا نه‌هێلێت، ئه‌و زه‌وی و زارانه بۆ فڕوكه‌خانه به‌كاردێت بۆماوه‌ی (500) پپنج سه‌د سال .ده‌بی (محرمات)ی فڕۆكه‌خانه‌كه ته‌ئمین بكات و،ناوچه‌یه‌كی دابریش به تیره‌ی دوو كیلۆ مه‌تر،به‌ده‌وری زه‌ویی فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا ته‌رتیب بكات وهه‌ر بیناو به‌كارهێنانێكی ئه‌و زه‌ویانه‌ش پێویسته له‌گه‌ڵ كاروباری فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا بگونجێت.مادده‌ی پێنجه‌م:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم هێزی ئاسایش بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه دابین بكات.مووچه‌كانیان له بوجه‌ی ساڵانه‌ی چالاكییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه ده‌درێت،پێویستیشه له‌سه‌ری ئه‌ركی پشكنینی گومرگی و ئه‌منی بۆ فرۆكه‌خانه‌كه دابین بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كه هیچ خه‌رجێكی ماددی له‌ورووه‌وه له ئه‌ستوی خۆی بگرێتماددهی شه‌شه‌م:وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن،جێگا بۆ ئه‌و نووسینگانه دابین ده‌كات كه ده‌سته‌كه بۆ پیاده‌كردنی ئه‌رك و فرمانی خۆی پێویستی پێی هه‌یه.ده‌بێ ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه‌و كارمه‌نده‌كانیشی بۆ مه‌به‌ستی حسابات وخشتهگهلی مووچه‌كان رهچاوبگرێ.ده‌سته خۆی به‌رپرسه له ئیستیئجارو ته‌رقیه‌و سزادان و مووچه‌دان به كارمه‌نده‌كانی. وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، ساڵانه تۆماره‌كانی ده‌سته‌كه ته‌دقیق ده‌كات و ئه‌نجامه‌كانیشی پێشكه‌ش ده‌كات به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق.مادده‌ی حه‌وته‌م:ده‌سته‌كه، فرۆكه‌خانه‌كه وه‌ك چاوگه‌یه‌كی داهات بۆهه‌رێمی كوردستان ده‌خاته گه‌ڕو و رێگاش به به‌كارخستنی مونشه‌ئات ده‌درێت به‌بێ جیاوازیی ته‌مه‌ن و جنس و ره‌گه‌زو ئاین و ئینتیمای سیاسی‌یان.له‌به‌ر تیشكی ئه‌و كاره گران و ئالۆزه‌ی بیناكردن و به گه‌ڕخستنی فرۆكه‌خانه سه‌ره‌كییه‌كه، ده‌سته ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:دیاركردنی سه‌عاتی كار‌و بنه‌ماكانی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزترین داهات بدات وكه‌مترین پێكدادان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه رووبدات. ئه‌م ته‌نسیقه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تایبه‌تكارو بازرگانیدا ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی جێگا‌و كاتی نیشته‌وه‌و جێگا وكاتی هه‌ڵفڕێن رێك وپێك بێت و،ده‌رهێنانی نیشانه (شارات)بۆ كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش له‌خۆده‌گرێ وكه‌سانی تاوانكار وتێروركاریش دوورده‌خاته‌وه.رێگادان به فرۆته‌نی وئه‌و خۆراكانه‌ی له‌لایه‌ن نه‌فه‌ره‌كانی فڕۆكه‌كه‌و لایه‌نی تایبه‌تكاری بازرگانییه‌وه به‌كار ده‌برێن. لیستی ئه‌و خۆراك و كه‌ل وپه‌له‌ش كه به‌كار ده‌برێن ته‌نها هه‌ر خوراك، سووته‌مه‌نی،(فسحه الحظیره)، به‌شی وێستگه‌ی كاره‌با، ئاو، ئاوی ئاوه‌ڕۆ، (موقف) نییه.دروستكردن وتێكدان و تحویلی مه‌دره‌جه‌كان و وێستگه‌كان و(فسحه‌ی موقف)و جێگای ئوتومبیلی كرێ و(حظیره‌كان)و شوققه ئاماده‌كراوه‌كان (ده‌ره‌جه‌كان)ی و مونشه‌ئاته‌كاني دیكه فڕۆكهخانهكی،ئه‌وانه هه‌مووی به‌پێی راو بۆچوونی ده‌سته‌كه،چۆنی به پێویست بزانێت بۆ به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی كۆمه‌ڵگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌یكات. ده‌سته‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گومرگ وئاسایشیش هاوكاری ده‌كات بۆمسۆگه‌ركردنی وه‌گه‌ڕخستنی فڕۆكه‌خانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ودڵنیایی ئاسایشه‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی نۆیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌ته به‌ر كار.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاویس سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان-عێراق...
یاسای ژماره (2) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای ژماره (2) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 8مێژووی بڕیار 10/2/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 3/2/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (2) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم.3-وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم.4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم.5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری گواستنه‌وه و گه‌یاندن.مادده‌ی دووه‌م:ئامانجی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌یه:1-دابینكردن و به‌ریوه‌بردن و به‌كار خستن و پاراستن و په‌ره‌پێدانه بهدالهكان و تۆره‌كانی هێلی ته‌له‌فۆن و ئامێره‌كانی تری گه‌یاندن له شاره‌كانی هه‌رێمدا به به‌رفراوانیه‌ی كه پێویسته.2-سه‌ر له نوێ بنیادنانه‌وه و په‌ره‌پێدانی تۆری گه‌یاندن ی ته‌لدار و بێ ته‌ل له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا و به‌ستنه‌وه‌ی به‌پێی سوود و پێویست به جیهانی ده‌ره‌وه. 3--سه‌ر له نوێ بنیادنانه‌وه رێكخستن و رێكخستن و په‌ره‌پێدانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پۆسته‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌ی ناوه وه و ده‌ره‌وه ئه‌ویش به په‌ره‌پێدانی مه‌ڵبه‌ندی پۆسته و ته‌له‌فۆن له شاره‌كانی هه‌رێمدا به شێوه‌یه‌ك كه گشت رێ و شوێنێكی گه‌یاندنی پۆسته‌یی تێدا بێ.4-دابینكردن و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری له بواری كه‌ش و هه‌وادا و پێشبینی كردن سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی سروشتی و مه‌ڵبه‌نده تایبه‌تیه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی پرۆژه‌كانی گه‌شه پێدان.5-رێكخستن و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری له بواری گواستنه‌وه و دابه‌شكاریدا بۆ كه‌سان و بۆ كه‌ل و په‌ل له‌ناو هه‌رێمدا له‌و رێ و شوێنانه‌ی له توانادان.6-ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه‌ی به سوودی ئابووری و هونه‌ری له باره‌ی پرۆژه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سه‌ر زه‌وی و ئاسمان و رووبار و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و گه‌یاندنی ته‌ل دار و بێ ته‌ل و پۆسته و، دانانی نه‌خشه بۆیان و سازدانی هه‌ر كار و خزمه‌تگوزارییه‌ك كه په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م:1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردنی له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكیه‌كانی له‌وه وه ئه‌و رێنمایی و بڕیار و فه‌رمانانه‌دا ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت كار و باره ئیداری و دارایی و رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوار چێوه‌ی حوكمی یاسا و په‌یره‌دا هه‌یه و له‌به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكار یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان هه‌ر كه‌سێك له وه‌زاره‌تدا به په‌سندی ده‌زانێ بسپێرێ.2-بریكار: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.3-بهرێوهبهرتَیی یه‌كان و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌ن:أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتووی و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ب-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمه‌نبه‌رێك له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتوویی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ج-فه‌رمانگه‌ی یاسایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر كه بروانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ و له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتووی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.مادده‌ی چواره‌م:به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیان:1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروباری ئیداری و دارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌یه‌ری گشتی كه بوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بی و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره‌ی خودیه‌تی.ب- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری. ج-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و پێداچوونه‌وه‌ی دارایی.د- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری.ه- به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن.و-به‌رێوه‌به‌رێتی مه‌خزه‌نه‌كان.ز- به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوون كه له‌م وه‌حدانه پێك دێ:1-وه‌حده‌ی توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی پراكتیكی.2-وه‌حده‌ی راهێنانی هونه‌ری.3- وه‌حده‌ی كۆمپیوته‌ر.4-وه‌حده‌ی سه‌رژمێری و زانیاری.5-وه‌حده‌ی كتێبخانه.2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كار باری هونه‌ری: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه بروانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له خاوه‌نانی كارمه‌ندی لێهاتوویی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:1-به‌رێوه‌به‌رێتی گه‌یاندنی ته‌ل دار بێ ته‌ل.2- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌و بروسكه و ته‌له‌فۆن.3- به‌رێوه‌به‌رێتی گواستنه‌وه.4- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ل و په‌ل هێنان و كرین5- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ش و هه‌وا.6-به‌رێوه‌به‌رێتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كان. مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی گواستنه‌وه و گه‌یاندن) ه‌وه له وه‌زاره‌تدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر به‌م شێوه‌یه پێك ده‌هێنرێ.1-بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك2-به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئیداری و دارایی ئه‌ندام3- به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری هونه‌ری ئه‌ندام4 –به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون ئه‌ندام5-به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌ندام6-به‌رێوه‌به‌ری كه‌ش و هه‌وا ئه‌ندام7-ئه‌ندامێك یا زیاتر كه وه‌زیر له ناوه‌وه یا له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تدا دای ده‌نێ.دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن:1-ئاماده‌كردن و دارشتنی ئامانجه گشتییه‌كانی نه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌به رۆشنایی رێبازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.2-لێداونی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوونه‌وه له‌به‌ر رۆشنایی نه‌خشه پێشكه‌ش كراوه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده‌كراون و په‌سه‌ند كردنیان و به‌دوا داچوونی جێ به‌جێ كردنیان.3-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی گشتی له بواری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و پرۆگرامی به‌كار خستن و بازاكاری (تسویق)و دارایی و ئابووری دا.4-لێدوانی ئه‌و راپۆرته گشتی یه خولییه‌ی وه‌زاره‌ت كه به‌رێوبه‌ریه‌تی نه‌خشه دانان و به‌دوا داچوون ئاماده‌ی ده‌كا و ده‌ربڕینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكاریه‌ك له باره‌یه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ.5-لێكۆلینه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی ئه‌و یاسا‌و په‌یره‌و و رێنماییانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كار و بار و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه و ده‌ربڕینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكارییه‌ك له باره‌یانه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ.6-لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌ر ده‌می و ده‌ربرینی رای خۆی له‌باره‌یه‌وه و پێشكه‌شكردنی هه‌ر پێشنیاز و ئامژگارییه‌ك كه به باشی ده‌زانێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:1-ئه‌رك و تایبه‌تكارییه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن.2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌ریه‌تی یا به‌ش یا لق یا وه‌حده‌ی نوێ له‌كاتی پێویستدا پێ بهێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر.مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان كردن جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (3)ی ساڵی2012 یاسای رێگا گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 27
یاسای ژماره (3)ی ساڵی2012 یاسای رێگا گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 27
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (11)دا كه رۆژی30/4/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (3)ی ساڵی2012 یاسای رێگا گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقبهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: رێگای گشتی: ئه‌و رێگا قیرتاوكراوه، یان قیرتاو نه‌كراوه‌یه كه بۆ هاتوچۆی ئوتۆمبیل ته‌رخان كراوه كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگایهكهش ده‌گرێته‌وه، جۆره‌كانی رێگا گشتییه‌كانیش به خێرا‌و سه‌ره‌كی و لاوه‌كی و هی دیكه به به‌یاننامه‌یه‌ك دیار ده‌كرێن له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. سێیه‌م: رێگای هاتوچۆی خێرا: ئه‌و رێگا گشتییه‌یه كه تایبه‌ت بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیل نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه و دامه‌زراوه‌و، خزمه‌ت به موڵك و سامانی هاوشان و نزیكی خۆی ناكات، واتا (شوورهداره) و، مه‌ودای هاتوچۆی ئۆتۆمبیلی تێدا جیاكراوه‌ته‌وه‌و، له‌گه‌ڵ هیچ رێگایه‌ك یان هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، یان هیچ ئاراسته‌یه‌كی تر یان پیاده‌ره‌و، له‌هه‌مان ئاستدا یه‌كتر نابڕن و وه‌ك رێگایه‌كی خێرا نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه و، راگه‌یه‌ندراوه. چواره‌م: پێل (پرد): به كۆنكریت، یان به ئاسن، یان به هه‌ردووكیان دامه‌زراوه، پانتاییهكهیشی له (6) مه‌تر زیاتره له‌وانه‌شه له چه‌ندین پانتایی پێك هاتبێت بۆ گواستنه‌وه‌ی هاتوچۆی جۆربه‌جۆر یان بۆ گواستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری یان هه‌ردووكیان به‌سه‌ر ئاوه‌ڕۆیه‌كه‌وه یان له‌سه‌ر خڕێك (فتحه) داده‌مه‌زرێت و، چه‌مكی پردیش، ئه‌و پرده سه‌ر ئاوكهوتوانهش ده‌گرێته‌وه كه به‌هه‌ر جۆرێك داڕێژرابن و وه‌ژێر كار خرابن، وه‌زاره‌تیش به به‌یاننامه‌یه‌ك كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه به پرد پێناسه‌یان ده‌كات. پێنجه‌م: یه‌كتربڕ: بریتییه له تۆڕێك رێگای پێكه‌وه به‌ستراو و یه‌كتربڕ له‌سه‌ر یه‌ك ئاست یان زیاتر، كه رێگای هاتوچۆ له نێوان دوو رێگا یان زیاتر فه‌راهه‌م ده‌كات. شه‌شه‌م: تونێڵ: رێگایه‌كه به ژێر رێگایه‌كی تر یان هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، یان روبار، یان كه‌نداو، یان كه‌ناڵ، یان چیا، یان به‌رزاییدا ده‌ڕوات، نه‌خشه‌ی بۆ داڕێژراوه دامه‌زراوه و، به به‌یاننامه‌یه‌ك كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه، به تونێڵ راده‌گه‌یه‌ندرێت. حه‌وته‌م: ئاوباره (القنگره): ئاوڕۆیه‌كی داخراوه و، خزمه‌تگوزاری یان ئاو به كه‌نالێكی سروشتی یان به ئاوه‌ڕۆیه‌كی سروشتی یان ده‌ستكرد له‌لایه‌كی رێگاكهوه بۆ لایه‌كه‌ی تری ده‌گوازرێته‌وه و، ئه‌مه‌ش پرد ناگرێته‌وه. هه‌شته‌م: قه‌ده‌غه‌كراو: قه‌ده‌غه‌كراو ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: 1ـ رێگا یان پرد یان ئاوباره یان یه‌كتربڕ، یان تونێل. 2ـ زه‌ویه‌كانی هاوشانی رێگایه‌كه ده‌گرێته‌وه كه وه‌زاره‌ت به به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ری ده‌چوێنی و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. نۆیه‌م: قورساییه میحوه‌ریه‌كان: قورسایی لۆریه‌كه و كێشی ئه‌و باره ده‌گرێته‌وه كه له‌سه‌ر هه‌ر میحوه‌رێك له میحوه‌ره‌كانی لۆریه‌كه دانراوه. به‌شی دووهمئامانجهكانی ئه‌م یاسایه و مه‌وداكانی كارپێكردنیماددهی دووه‌م:ئامانجی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م: پاراستنی سه‌لامه‌تیی رێگا گشتییه‌كان و پرد و یه‌كتربڕ و تونێله‌كان و چاككردنه‌وه‌یان و نه‌هێشتنی ده‌ست درێژی بۆ سه‌ریان. دووه‌م: دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگا گشتییه‌كان و پرد و یه‌كتربڕ و تونێله‌كان و، رێكخستنی به‌كارهێنانیان. سێیه‌م: دیاركردنی قورسایی میحوه‌ری لۆریه‌كان و خێرایی و مه‌ودای ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه رێگا گشتییه‌كان به‌كارده‌هێنن.چواره‌م: ئاسانكردنی رێكاره‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه رێگا گشتییه‌كان و پرد و یه‌كتربڕ و تونێلیان پێدا ده‌ڕوات و به موڵكردنیان و، رێكخستنی رێكاری خه‌مڵاندنی به‌شه‌كانی تری له دامه‌زراو و چێنراو و زه‌رعات و، چۆنیه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.پێنجه‌م: رێكخستن و مۆڵه‌ت پێدانی بنیادنانی ئه‌و ده‌مه‌زراوانه‌ی كه خزمه‌ت به رێگا گشتییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن و، دیاری كردنی دووراییان له‌و رێگایانه‌وه. شه‌شه‌م: ره‌زامه‌ندی پیشان دان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی. حه‌وته‌م: رێكخستن و پێدانی مۆڵه‌ت و دانانی هۆكاره‌كانی ریكلام كردن و راگه‌یاندن له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان. مادده‌ی سێیه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌و رێگا گشتییانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاوباره و جێگاپهڕینهوه و تونێل و یهكتربڕانهش كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیان و، ئه‌و دامه‌زراو و گۆڕه‌پانانه‌ش كه خزمه‌ت به‌و رێگایانه ده‌به‌خشن. دووه‌م: هه‌موو جۆره پردێك كه ده‌كه‌ونه سنووری شاره‌وانییه‌كان و ده‌ره‌وه‌شیان كه وه‌ها ناسراون سه‌ر به وه‌زاره‌ت بن، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌شه سهرگیراوهكانی پرده‌كه ده‌گرێته‌وه نه‌ك ته‌نیشته‌كان. به‌شی سێیه‌م به موڵكردن و خهمڵاندنماددهی چواره‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت داوا ده‌كات: (نیشانه‌ی ده‌ستكاری نه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه له تۆماره‌كانی عه‌قاریدا دابنرێت كه حوكمه‌مانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك كه له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت له رۆژی دانانی نیشانه‌كه‌وه. دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌دا بگرێت كه ده‌قه‌كانیان له به‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان، ئه‌مه‌ش دوای خه‌مڵاندنی به‌های پاشكۆكانی له دامه‌زراو چێنراو و زه‌رعه‌ته‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه كه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و نوێنه‌ری تۆماری خانووبه‌ره و نوێنه‌ری كشتوكاڵ و نوێنه‌ری یه‌كێتی جوتیاران و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانووبه‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت له پارێزگا یان له یه‌كه‌ی كارگێڕی و خاوه‌ن زه‌وی یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و، لیژنه‌ش بۆی هه‌یه بۆ مه‌به‌ستی ناوبراو په‌نا بۆ شاره‌زایه‌ك یان زیاتر ببات. سێیه‌م: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له به‌ندی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، بنه‌ماكانی ئه‌و خه‌مڵاندنه پێڕۆ ده‌كات كه له یاسای به موڵككردنی ژماره (12)ی ساڵی 1981 و هه‌مواره‌كانیدا هاتووه. چواره‌م: وه‌زاره‌ت و هه‌ر كه‌سێكیش كه پێوه‌ندیی هه‌بێت به پاشكۆكانی ئه‌و زه‌ویه‌وه كه به‌پێی حوكمه‌كانی به‌ندی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه خه‌مڵێندراوه، بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی (15) رۆژدا له رۆژی پێڕاگه‌یاندنه‌وه له‌به‌رده‌می دادگای به‌رایی تایبه‌تمه‌ند به جێگای عیقاره‌كه ناڕه‌زایی له‌سه‌ر كۆنووسی خه‌مڵاندنه‌كه ده‌رببڕن، دادگاش له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا سه‌یری ناڕه‌زاییه‌كه ده‌كات و بڕیاره‌كه‌شی به‌ر تانه لێدان ده‌كه‌وێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه وه به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی. مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له ماوه‌ی (180) سه‌د و هه‌شتا رۆژدا له رۆژی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنه‌كه‌وه ده‌ست به موڵك كردنی ئه‌و زه‌ویانه ده‌كات كه له مادده (4)ی ئه‌م یاسایه ده‌قنووس كراون، ئه‌مه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای به موڵك كردن ژماره (12)ی ساڵی 1981 و هه‌مواركراوه‌كانی و، به‌هاكه‌شی له‌و رۆژه‌وه ده‌خه‌مڵێندرێ كه نیشانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كردنی له‌سه‌ر دانراوه یان له‌و رۆژه‌وه كه داوای به موڵك كردنی كراوه یان كامه‌یان باشتر بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌ناوی ده‌كرێت. دووه‌م: له حاڵه‌تێكدا كه نه‌كرا ناونیشانی خاوه‌ن په‌یوه‌ندی به زه‌ویه‌كان و پاشكۆكانییه‌وه وه‌ربگیرێت ئه‌وا ژماره‌ی پارچه‌كان له‌و كه‌رتانه به‌لای كه‌مه‌وه دوو جاران له رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه راده‌گه‌یه‌ندرێ و (90) نه‌ود رۆژیش مۆڵه‌ت به په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌درێت ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم دابن و (180) سه‌د و هه‌شتا رۆژیش به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بن بۆ سه‌ردان و چه‌سپاندنی مافه‌كانیان و به تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ناوبراویش پارچه زه‌ویه‌كان به موڵكراو داده‌نرێن. سێیه‌م: به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و چواریه‌كه یاساییه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له یاسای موڵكداركردندا هاتووه، وه‌رده‌گیردرێت ئه‌مه‌ش به‌پێێ ئه‌و حوكمانه‌ی كه ده‌قنووس كراون و ئه‌م حوكمه‌ش به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه جێبه‌جێ ده‌كرێت حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدرێته ره‌گه‌ز و جۆر و جێگا و، ئه‌و یاسایه‌ش كه موڵكداریه‌كه‌ی پێكراوه ئه‌گه‌ر چوار یه‌كه یاسایه‌كه پێشتر به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت وه‌رنه‌گیرابێت. چواره‌م: زه‌ویه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگا گشتیه‌كان كه به‌ناوی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه به‌موڵك كراون، تۆمار ده‌كرێن و تایبه‌ت ده‌بن به وه‌زاره‌ته وه تۆماره‌كانی عیقاریی ئه‌و زه‌ویانه‌ش هه‌موار ده‌كرێن كه به‌ر له كارپێكردنی ئه‌م یاسایه به موڵككردنیان ته‌واو بووه. پێنجه‌م: له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت پێویستی به‌هه‌ر رووبه‌ره زه‌وییه‌ك نه‌ما كه ده‌قه‌كه‌ی له‌به‌ندی (چواره‌م) ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌وا خاوه‌نداریه‌تییه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كان یان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانییه تایبه‌تمه‌نده‌كان، به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه چواره‌چێوه‌ی سنووره‌كه‌یه‌وه و ده‌ستیشی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت و ده‌درێته‌وه به وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه‌وه. شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت له‌جیاتی فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم، سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و زه‌ویانه ده‌كات كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه و، به‌هاو ده‌نگیش له‌گه‌ڵ یه‌كه كارگێریه‌كاندا ده‌ست درێژی له‌سه‌ر لاده‌بات. مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ر زه‌ویه‌ك یان باخێك یان هه‌ر به‌شێكیدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بگرێـت بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌گه‌لی رێگای گشتی و پرد، بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ماوه‌ی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه نه‌ترازێت، بۆ ئه‌وه‌ش كرێ ده‌دات پاش ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی به ماوه‌یه‌ك ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه له (30) رۆژ كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه له به‌ندی (دووه‌م)ی مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كه‌ی هاتووه، كرێی ساڵانه یان مانگانه‌ی ئه‌و عیقاره دیار ده‌كات كه بڕیار دراوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیردرێت و، كۆنووسێكیشی له‌گه‌ڵدا رێكده‌خات، باره هه‌نووكه‌ییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاشكۆكانی تێدا ده‌چه‌سپێنێت. سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت ئه‌و عیقاره‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی دوای ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه له كۆنووسی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌كه‌دا جێگیر كراوه و پاش خه‌مڵاندنی هه‌مان لیژنه قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ش دهكرێتهوهكه تووشی عه‌قاره‌كه هاتووه. به‌شی چوارهمقهدهغهكراوهكانی رێگا گشتییه‌كان و پرده‌كان مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زاره‌ت به به‌یاننامه‌یه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌چووێنێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێنه‌وه: یه‌كه‌م: قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگا گشیتیه خێراكان و سه‌ره‌كی و لاوه‌كی و لادییهكان و ئه‌وانی دیكه جگه له‌و به‌شانه‌ی كه به‌ناو چوارچێوه‌ی شاره‌وانییه‌كان ده‌ڕوات كه دیاری كردنیان به‌ر نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌ر یه‌ك له خۆیان ده‌كه‌وێت. دووه‌م: قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ئه‌و پردانه‌ی كه ناشێ كارگه‌ری له بێژنگدانیان تێدا دابنرێت یان كارگه‌ی به‌رد ههڵكهندیان تێدا دابمه‌زرێت یان گۆڕانكاریه‌كی وه‌ها له ئاڕاسته‌ی رووباره‌كه‌دا بكرێت كه ببێته هۆی زیانگه‌یاندن به پایه‌كانی پرده‌كه یان به‌جێگه نزیكه‌كانی.سێیه‌م: قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ڕێگا یه‌كتر بڕه‌كان و تونێل و شوێنی په‌ڕینه‌وه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌بوون. مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: ناشێ له چوارچێوه‌ی سنووری قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندا له هیچ لایه‌كیاندا بینا دروست بكرێت، یان بچێندرێت، یان زه‌رعه‌تی لێ بكرێت، یان رووباری تێدا لێ بدرێت، یان جۆگه‌ی تێدا رابكێشرێت یان خوێدهڵینی تێدا هه‌ڵكه‌ندرێت یان وێستگه‌ی سووتهنیی تێدا دابمه‌زرێت یان ته‌لی لێ ڕایه‌ڵ بكرێت یان ئامرازی پڕوپاگه‌نده و راگه‌یاندنی لێ بچه‌سپێت یان هه‌ر كارێكی تر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت، مه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت به‌نووسین ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دابێت. دووه‌م: ناشێ له‌م دیوو و ئه‌ودیوی رێگا ده‌ره‌كیه سه‌ره‌كیه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌و رووبه‌ره‌دا هه‌ڵكه‌ندن ئه‌نجام بدرێت كه ده‌كه‌وێته نێوان دوو هێڵی هاوته‌ریب به هێڵی ناوه‌ڕاست له مه‌وداو یه‌ك كه‌له (75) حه‌فتاو پێنج مه‌تری راست و چه‌پی رێگای یه‌ك سایده‌وه دوورنه‌بێت و(100) مه‌تریش له ڕێگای دوو سایده‌وه دوور نه‌بێت، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت و به‌پێی مه‌رج و به‌ندو به‌ستێك كه خۆی داینابێت. سێیه‌م: پردێك یان ئاوبارهیهك یان شوێنی په‌ڕینه‌وه‌یه‌ك یان هه‌ر دامه‌زراوێكی دی له چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی ڕێگا گشتیه‌كان دروست بكات، به‌ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت و به‌پێی ئه‌و نهخشهبهش نه‌بێت كه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، به‌و مه‌رجه‌ش كه ڕێگه‌یه‌كی شوێنگره‌وه‌ی كاتی گونجاو له‌ماوه‌ی ئیشه‌كه‌دا بۆ هاتوچۆ دابین بكات كه هه‌موو نیشانه‌كانی سه‌لامه‌تیی هاتوچۆی تێدا فه‌راهه‌م بێت. چواره‌م: ئه‌و تازه دامه‌زراوانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی رێگا گشیتیهكاندا دامه‌زراون ئه‌وانه‌ی كه هی فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تن پێش به‌ركارخستنی ئه‌م یاسا به‌بێ به‌رامبه‌ر هه‌ڵده‌گیرێن ئه‌گه‌ر بوونیان كاریگه‌ری نه‌ریتی له‌باره‌ی هونه‌ری یاخود سه‌لامه‌تی هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان هه‌بێت، هه‌ڵگرتنیشی له كیسه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان خۆی و وه‌زاره‌تدا ده‌بێت. پێنجه‌م: ئه‌و تازه دامه‌زراوانه‌ی كه سه‌ر به‌غه‌یری ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه له ده‌قی به‌ندی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون و به مۆڵه‌تی ئوسوڵی یان به‌ره‌زامه‌ندی لایه‌نێكی فه‌رمی دامه‌زراون، لاده‌برێن، ئه‌گه‌ر به‌ر له جێبه‌جێكردنی رێگایه‌كه دامه‌زرابن، یان دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی دوای قه‌ره‌بووه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریه‌كی نه‌ریتی له رووی هونه‌ریه‌وه كردبێته سه‌ر رێگایه‌كه و سه‌ر سه‌لامه‌تیی هاتوچۆ، لهقهرهبووكردنهوهكهشدا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ره‌چاو ده‌كرێن: ته‌نها قه‌ره‌بووی تازه دامه‌زراوه‌كان ده‌كرێت. قه‌ره‌بووه‌كه له رۆژی پێدانی مۆڵهتهكهوه، یان له رۆژی ده‌رچوونی رهزامهندیهكهوه، یان له رۆژی پێدانی ئیزنی دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌كانه‌وه، یان له رۆژی ههڵكهندنیهوه كامیان بۆ هاووڵاتیه‌كه باشتر بوو، له‌و رۆژه‌وه ده‌خه‌مڵێنرێت، ده‌نا له‌كاتی پشكنین و خه‌مڵاندنه‌كه‌وه دیاری ده‌كرێت كه كرێی هاوشێوه بێت، مه‌گه‌ر رێكه‌وتنێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه هه‌بووبێت.بڕی قه‌ره‌بووه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامێتیی نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی و فه‌رمانگه‌ی تۆماری خانووبه‌ره‌ی یه‌كه‌ی كارگێڕی و فه‌رمانگه‌ی خانووبه‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت له خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كان ده‌خه‌مڵێنرێت.وه‌زاره‌ت و پێوه‌ندیدار بۆیان هه‌یه ناڕه‌زایی له‌سه‌ر بڕی قه‌ره‌بووه‌كه له‌به‌ره‌م دادگای به‌رایی تایبه‌ت به جێگای دامه‌زراوه‌كه له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاری قهرهبووهكهوه ده‌رببڕن و بڕیاری دادگاكه‌یش به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه له‌به‌رده‌می دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا به‌ر تانه‌لێدان ده‌كه‌وێت. قه‌ره‌بووه‌كه و خه‌رج و مه‌سره‌ف و كرێكانی له ڕێی ئه‌و دادگایه‌وه ده‌درێت كه تایبه‌ت به جێگه‌ی پڕۆژه‌كه بێت، له‌و پاره‌یه‌ش ده‌درێت كه وه‌زاره‌ته‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دایناوه، پاره‌كه‌ش به‌پێی یاسا به خاوه‌ن مافه‌كان ده‌درێت.شه‌شه‌م: ئه‌و تازه دامه‌زراوانه‌ی كه به ده‌ست درێژی له، دوای جێبه‌جێكردنی رێگایه‌كه یان دوای دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی دامه‌زراون، به‌پێی یاسا لاده‌برێن و، لابردهنهكهش له‌لایه‌ن ئه‌و یه‌كه كارگێرییه‌وه ده‌كرێت كه تازه دامه‌زراوه‌كه ده‌كه‌وێته ناو شوێنی جوگرافیاییه‌كه‌ی و له‌سه‌ر حسابی ده‌ست درێژكهر ده‌بێت، ئه‌ویش له‌ماوه‌ی (90) نه‌وه‌د رۆژدا، له رۆژی پێڕاگه‌یاندنی به‌و ده‌ست درێژییه. حه‌وته‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بدات: به‌كارهێنانی به‌شێك له قه‌ده‌غه‌كراوه‌ی رێگای گشتیه‌ی كه بۆ دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌گه‌لی گه‌شت و گوزار، یان خزمه‌تگوزاریی رێگایه‌كه، یان بۆمه‌به‌ستی كشتوكاڵی وه‌رزی، یان بۆ ئه‌و كشتوكاڵه‌ی كه ده‌ڵێ رێگایه‌كه بپارێزن و ژینگه‌كه‌ش چاكتر بكه‌ن، یان بۆ راكێشانی قابلۆ، یان بۆ دانانی كۆڵه‌كه‌ی كاره‌با، یان بۆ پڕۆژه‌گه‌لی ئاو، یان بۆ پڕۆژه‌گه‌لی دیكه‌ی حكومه‌ت، به‌مه‌رجێك له‌گه‌ڵ پێداویسته هونه‌ریه‌كانی رێگه‌كه‌دا هاودژ نه‌بێت و زیان به سه‌لامه‌تیی هاتوچۆی نه‌گه‌یه‌نێت. مۆركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا پسپۆڕه‌كان بۆ دانانی هۆیه‌كانی ریكلام كردن و راگه‌یاندن له چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی رێگا گشتییه‌كاندا به‌پێی به‌ند و مه‌رجی تایبه‌ت به وه‌زاره‌ت.هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و باخانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگایه‌كه، ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌یان كارنه‌كاته سه‌ر لایه‌نی هونه‌ری و سه‌لامه‌تیی هاتوچۆی سه‌ر رێگایه‌كه، به‌مه‌رجێك به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك له‌سه‌ر حسابی خاوه‌نه‌كانیان په‌رژین بكرێن. هێشتنه‌وه‌ی تازه دامه‌زراوه‌كان و ئه‌و بینایانه‌ی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی رێگه‌كه‌وه، له‌و رێگایانه‌دا كه به‌ر له به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كراون به‌مه‌رجێ مانه‌وه‌یان هاودژ نه‌بێت له‌گه‌ڵ پێداویسته هونه‌ریه‌كانی رێگایه‌كه و سه‌لامه‌تی هاتوچۆ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: أ ـ به‌شه‌كانی ئه‌و بینایانه‌ی كه له (10) ده مه‌تر قوڵتر ده‌ست درێژییان نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر به لابردنیان زیان به هه‌موو بینایه‌كه بگه‌یه‌نێت. ب ـ كۆڵه‌كه‌كانی كاره‌با و ته‌له‌فۆن قابلۆكانی میحوه‌ری و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و كه‌ناڵه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی پشته‌وه‌ی. ج ـ ئه‌و بینا و دامه‌زراوانه‌ی سه‌ر به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و خانه‌كانی په‌رستش و گۆڕستانهكانن. هه‌شته‌م: دامه‌زراو و پڕۆژه‌گه‌لی وه‌به‌رهه‌مهێن موڵكی هه‌ر كه‌سێك و لایه‌نێك بن، له حوكمه‌كانی به‌ندی شه‌شه‌می ئه‌م مادده‌یه به ده‌رده‌بن و تا ته‌مه‌نی ره‌نێوهێنانیان به‌سه‌ر ده‌چێ، به‌مه‌رجێ هێڵی ره‌نێوهێنانی تازه‌یان بۆ زیاد نه‌كرێت، ئه‌وانه دوای به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌نی وه‌به‌رهێنانیان، له‌سه‌ر حسابی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له نوێ دامه‌زراوه‌كه خاوه‌نیه‌تی لاده‌برێن و هیچ قهرهبوویهكیشیان ناكه‌وێت. نۆیه‌م: بیناو دامه‌زراو و شوێنی دیكه‌ی پێویست بۆ خزمه‌تگوزاری رێگا گشتییه‌كان به مۆڵه‌تی وه‌زاره‌ت و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگای په‌یوه‌ندیدار و به‌پێی نه‌خشه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت كه ئاماده‌كراوه یان نه‌خشه‌ی بۆ دارێژراوه و به‌و چۆنیهتییهش كه شوێنه‌كه دهیخهمڵێنی له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی ئه‌و رێگایانه و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تیشه رێنمایی تایبه‌تی بۆ ده‌ربچوێنێت. ده‌یه‌م: ناشێ هیچ بینایه، یان دامه‌زراو، یان هیچ تازه دامه‌زراوێك یان شاردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی دابمه‌زرێت كه به‌كارهێنانیان مه‌ترسی یان بێزاركردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه‌ی رێگاكه‌و به‌كارهێنه‌ره‌كانی هه‌بێت به‌هۆی دووكه‌ڵ ده‌رهاویشتن یان هه‌ڵم یان غاز یان تۆز یان بۆنی زیانبه‌خش یان شتی له‌و جۆره بابه‌تانه‌یان لێ بكه‌وێته‌وه، ته‌نیا له‌و جێگایانه‌دا نه‌بێت كه به‌لای كه‌مه‌وه (500) پێنج سه‌د مه‌تر له قه‌ده‌غه‌كراوی سنووری ڕێگای هاتوچۆی خێرا و رێگا سه‌ره‌كیه‌كان دوور بن و، رێگاش ده‌درێت به خاوه‌نی پارچه كشتوكاڵیه‌كان كه خانوویه‌كی نیشته‌جێبوون بۆ خۆیان به‌پێی یاسا دروست بكه‌ن، به‌مه‌رجێ په‌رژینی ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌كه به‌لای كه‌مه‌وه (25) بیست و پێنج مه‌تر له سنووری قه‌ده‌غه‌كراوی رێگاكهوه دووربێت و یه‌كسه‌ریش به ڕێگه‌كه‌وه نه‌به‌سترێت، به‌ڵكو به ڕێگه‌كانی خزمه‌تگوزاری هاوته‌ریبـی رێگا خێرا خۆجێیهكهوه ببه‌سترێته‌وه، یان به‌و ڕێگا خۆجێیانه‌وه ببه‌سرێته‌وه كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن.یازده‌یه‌م: ڕێگای گونده‌كان و كشتوكاڵیه‌كان له حوكمه‌كانی به‌ندی ده‌یه‌می ئه‌م مادده‌یه به‌ده‌رده‌بن، پڕۆژه كشتوكاڵی و كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر و تروكانی هێلكه‌و هاوشێوه‌كانیان نه‌بێت كه ڕێگه به دامه‌زراندیان نادرێت له‌و جێگایانه‌دا نه‌بێت كه مه‌ودای دووریان كه‌متر نه‌بێت له (500) پێنج سه‌د مه‌تر له سنووری قه‌ده‌غه‌كراوی ڕێگایه‌كه‌وه.به‌شی پێنجهمكێشی قورسایی میحوه‌ری بارههڵگرهكانماددهی نۆیه‌م: قورساییه میحوه‌ریه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه ڕێگا گشتیه‌كان به‌كارده‌هێنن به به‌یاننامه‌یه‌ك دیارده‌كرێن كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌چوێنێ و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و، وه‌زاره‌تیش بۆی هه‌یه هه‌ندێ ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی سه‌ر به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئۆتۆمبێله‌كانی هێزی چه‌كدار و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه بۆ حاڵه‌تی تایبه‌تی به‌كارده‌هێنرێن به ده‌ربكات. مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا، جێگاكانی وێستگه‌ی كێشانی ئۆتۆمبێله‌كان دیاری ده‌كات و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تیشه بینایه‌گه‌ل و گۆڕه‌پانی له باریان بۆ دابین بكات له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مكردنی ئامێره‌كانی كێشان و پاراستنیان.دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ و وه‌زاره‌ت، وه‌رگرتن و هه‌ڵسوڕاندن و به‌كارخستنی وێستگه‌كانی كێشان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و، سه‌پاندنی سزایش به‌سه‌ر سه‌رپێچیكاراندا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌نجام ده‌درێت.سێیه‌م: وه‌زاره‌ت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌رك و فه‌رمانی به‌ڕێوه‌بردن و به‌كارخستنی وێستگه‌كانی كێشان كه سه‌ربه‌خۆیه‌تی، به كه‌رتی تایبه‌تی به‌پێی ڕێنمایی گه‌لێك بسپێنرێت كه وه‌زاره‌ته‌كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌به‌ر ڕۆشنایی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌ریده‌چوێنێت. چواره‌م: هه‌موو وێستگه‌كانی كێشان كه كه‌رتی تایبه‌ت به‌كاریان ده‌هێنێت، ئه‌و ڕێنمایی و به‌ند و كۆتوبه‌ندانه ده‌یانگرنه‌وه (الچوابگ) كه وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ریانده‌چوێنێت. به‌مه‌رجێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ نه‌بێ.پێنجه‌م: 1 ـ پاره‌یه‌ك كه بڕه‌كه‌ی (1000) هه‌زار دیناره وه‌ك كرێ له‌بڕی كرده‌وه‌ی كێشانی هه‌ر بارهه‌ڵگرێك له وێستگه‌كانی كێشان وه‌رده‌گیرێت. 2ـ ئه‌و كرێیه‌ی كه له بڕگه‌ی (1/پێنجه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه به داهات بۆ وه‌زاره‌ت تۆمار ده‌كرێت.3 ـ كۆی ئه‌و داهاته‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه‌ی (2/پێنجه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت: أ ـ 75% هه‌فتاو پێنج له‌سه‌دا له حیسابی وه‌زاره‌ت داده‌نرێت و بۆ چاككردنه‌وه و درێژه پێدانی وێستگه‌كانی كێشان ته‌رخان ده‌كرێت و پێداویستییه پێویستیه‌كان و كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌گی ئه‌م ویستگانه‌ی پێ دابین ده‌كرێت. ب ـ 25% بیست و پێنج له‌سه‌دا بۆ هاندانی ئه‌و كرێكارانه داده‌نرێ كه كار ده‌كه‌ن و له‌نێو ئه‌وانیشدا كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی كه له ویستگه‌كانی كێشاندان. ج ـ له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی و به‌كارخستنی ویستگه‌كانی كێشانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت به‌پێی رێنمایی تایبه‌ت كه له بڕگه‌ی (سێیه‌می) ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه به‌كه‌رتی تایبه‌ت سپێردرا، ئه‌وا خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن له داهاتی وه‌ده‌ست هاتوو ده‌درێت هه‌روه‌ك له بڕگه‌ی (1)ی پێنجه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌چووێنێ، له‌گه‌ڵ چاودێری كردنی ئه‌و یاسا و رێنماییانه‌ی كه به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌رچوون. د ـ وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست له‌مباره‌یه‌وه ده‌ربكات.به‌شی شهشهمسزاكانماددهی یازدهم:به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت له (250000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت وله (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێك:یه‌كه‌م: زیانێكی ئه‌وتۆ به ڕێگا گشتیه‌كان بگه‌یه‌نێت كه ببێته مایه‌ی به‌ربه‌ست دانان له‌به‌رده‌م هاتوچۆ و مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ری ڕێگایه‌كه دروست بكات.دووه‌م: ئاگاداركردنه‌وه به ڕۆژ و، رووناككردنه‌وه به شه‌و پشت گوێ بخات له‌و جێگایانه‌دا كه كاری هه‌ڵكه‌ندنی تێدا ده‌كرێت یان له‌سه‌ر ڕێگه گشتیه‌كان مادده گه‌لێك فڕێ درابێت.سێیه‌م: به‌كارهێنانی ڕێگه گشتییه‌كان به هه‌ڵكه‌ندن یا به‌كارهێنانی بێ مۆڵه‌ت یان بیناكردنی كاتی یان هه‌میشه‌یی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش خه‌رجییه‌كانی ده‌ست درێژییه‌كه‌ش لاده‌دات.چواره‌م: سه‌رپێچی له ڕێساكانی به‌كارهێنانی ڕێگا خێرایه‌كان كردبێت، كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه ڕاگه‌یه‌نراون.مادده‌ی دوزاده‌یه‌م: به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه‌متر نه‌بێت له (300000)سێ سه‌د هه‌زار دینار و، زیاتر نه‌بێت له (750000) حه‌وت سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، هه‌ركه‌سێك:یه‌كه‌م: ده‌ست درێژی كرده سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوی رێگا گشتییه‌كان به هه‌ڵكه‌ندن یان به‌كارهێنان به‌بێ مۆڵه‌ت یان بیناكردنی كاتی یان هه‌میشه‌یی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش خه‌رجییه‌كانی ده‌ست درێژیهكهش لاده‌دات. دووه‌م: بووبێته هۆی په‌كخستنی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگا گشتیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان. سێیه‌م: نیشانه‌یه‌كی هاتوچۆ یان زیاتری هه‌ڵكێشابێت، یان په‌رژینی سه‌لامه‌تی لادابێت، یان ته‌لبه‌ندی لادابێت، یان ئاوباره و، پرده‌كانی شێواندبێت، یان زیانی پێگه‌یاندبن، یان جێگه‌كانی، یان ئاڕاسته‌كانی گۆڕیبن.چواره‌م: كارگه‌رانی وه‌زاره‌ت یان ئه‌و لایه‌نه‌ی كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا مۆركراوه له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان قه‌ده‌غه كرد بێت یان به‌ربه‌ستی بۆ دانابن. پێنجه‌م:سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی مادده‌ی (8)هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه‌دا كردبێت.سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌و ڕێنماییانه یان له‌و به‌یاننامانه كردبێت كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رچووبن.مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییه‌ی له حوكمه‌كانی هه‌ردوو مادده‌ی (11،12)ی ئه‌م یاسایه، تاوانێكی لێ بكه‌وێته‌وه، سزاكه‌ی به‌پێی یاسایه‌كی تر قورس‌تر بێت، ئه‌وه، له‌وباره‌دا ده‌قی یاسا قورستره‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.مادده‌ی چوارده‌م:ئه‌و سزایانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م به‌شه‌دا هاتوون مافی وه‌زاره‌ت له داواكردنی قه‌ره‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و زیانانه پووچ ناكاته‌وه كه له ئه‌نجامی سه‌رپێچی یان پێشیل كردن كه له‌م به‌شه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه. مادده‌ی پازده‌م:یه‌كه‌م: شوفێر یان خاوه‌ن ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه سه‌رپێچی له كێشانه‌كانی سه‌نگه میحوه‌ریه‌كان ده‌كات به غه‌رامه‌یه‌كی دارایی سزا ده‌درێت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه.له هه‌ر (100) سه‌د كیلۆ غرامی زیاده بار (5000) پێنج هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێ تا ده‌گاته یه‌ك ته‌ن.له هه‌ر (100) سه‌د كیلۆ غرامی زیاده بار (10000) ده هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێ تا چوار ته‌ن.له هه‌ر بارێكی زیاده (15000) پازده هه‌زار دینار له هه‌ر (100) سه‌د كیلۆ غرام غه‌رامه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر باره زیاده‌كه‌ی له چوار ته‌ن زیاتر بێت تا ده‌گاته هه‌شت ته‌ن له‌و باره زیاده‌یه.دووه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی سه‌رپێچی له كێشانی قورساییه میحوه‌ریه‌كان ده‌كات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت تا ئه‌و كاته‌ی باره زیاده‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌كرێت و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وێستگه‌ی كێشانه‌كه له‌سه‌ر مه‌سره‌فی سه‌رپێچیكاره‌كه دهگوازرێتهوئهگهر باره‌كه‌ی له‌و سنووره بترازێت كه له به‌ندی سێیه‌می بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه.سێیه‌م: كرێی زه‌ویانه به بڕی (20000) بیست هه‌زار دینار له‌هه‌ر شه‌وێ وه‌رده‌گیردرێت كه ئۆتۆمبێله‌كه به‌ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوی له گۆڕه‌پانی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه و، ئه‌وه‌ش له رۆژی سه‌رپێچ كردنهكهوهیه.مادده‌ی شازده‌م:یه‌كه‌م: كارمه‌ندانی هاتوچۆ، ئه‌وانه‌یان كه ته‌رخان كراون بۆ ئیشكردن له وێستگه‌ی كێشانه‌كه، ده‌سته‌ڵاتی سه‌پاندنی غه‌رامه و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێلی زیاده باریان پێده‌درێت به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (15)ی ئه‌م یاسایه و، بڕیاره‌كانیشیان له‌م رووه‌وه بنبڕ ده‌بێت.دووه‌م: پشت به‌ستن به خوێندنه‌وه‌ی پێوانه‌ی كێش به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنه بۆ مه‌به‌ستی سزادانی سه‌رپێچیكار.سێیه‌م:له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی له مادده‌ی (15)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كه‌ی هاتووه، له ماوه‌ی (15) رۆژدا له رۆژی سه‌رپێچیه‌كه‌وه نه‌درێت، ئه‌وا شوفێر یان خاوه‌نی ئۆتۆمبێله سهرپێچیكهرهكه به‌به‌ند كردن بۆ ماوه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (1) مانگ كه‌متر نه‌بێ و، له (3) مانگیش زیاتر نه‌بێت.چواره‌م: شوفێری ئوتومبیله‌كه یان خاوه‌نه‌كه‌ی كه له كرداری كێشانه‌كه خۆی بدزێته‌وه، به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت له (250.000) دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (400.000) چوارسه‌د هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێت، له‌گه‌ڵ لانه‌دان له حوكمه‌كانی به‌ندی یه‌كه‌م له مادده‌ی (15)ی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:ئه‌گه‌ر سه‌لما كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌شتیكردنی وه‌گه‌ر خستنی وێستگه‌كانی كێشانی ئوتومبیله‌كان كه له بڕگه (2)ی مادده‌ی نۆیه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه ده‌ستكاریی كێشی لۆریه بارهه‌ڵگره‌كانی كردبێت، ئه‌وه به پێی مادده‌ی (307) له یاسای سزا ژماره (111)ی ساڵی 1969 سزا ده‌درێت.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئوتومبیله‌كه‌ی پێ سپێدراوه، هیچ به‌رپرسیاریه‌كی ناكه‌وێته سه‌ر له‌و زیانانه‌ی كه تووشی شت ومه‌كه باركراوه‌كه ده‌بن كه له‌وانه‌یه خراپ ببن.دووه‌م: حوكمه‌كانی یاسای ده‌ستكاریكردنی ئوتومبیله ده‌ست به‌سه‌ردا گیراو و جێهێڵراوه‌كانی ژماره (8)ی ساڵی 1987 به‌سه‌ر ئه‌و ئوتومبیله سه‌رپێچی كارانه‌دا ده‌سه‌پێنرێت كه له گۆڕه‌پانی وێستگه‌كانی كێشاندا جێهێڵدراون.سێیه‌م: ئه‌و شت ومه‌كانه‌ی كه له كێشی بڕیاردراو زیاده‌ن و سه‌رپێچیكاره‌كان به جێیانده‌هێڵن، وه‌زاره‌ت به زیادكردنی ئاشكرا به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان دهیانفرۆشێتچوارهم: پاره‌ی فرۆشتن كه ده‌قه‌كه‌ی له به‌ندی (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه له‌گه‌لأ ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتوون به داهات بۆ وه‌زاره‌ت تۆمار ده‌كرێن.پێنجه‌م: ده‌ستكه‌وتی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له به‌ندی (چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت:1- (75%) حه‌فتا و پێنج له‌سه‌دی ده‌خرێته حساباتی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه و بۆ پاراستنی ڕێگاكان ته‌رخان ده‌كرێت.(25%) بیست و پێنج له‌سه‌دی وه‌ك ده‌ستخۆشانه‌و هانه‌دان به كارمه‌ندانی وێستگه‌كانی كێشان و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌درێت.شه‌شه‌م: وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زیری ناوخۆ ڕێنمایی هاندان (الحوافز) ده‌رده‌چوێنن كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه (2)ی به‌ندی (پێنجه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، كه بنه‌ماكانی دابه‌شكردن ودیاركردنی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانگرێته‌وه‌و، حاڵه‌ته‌كانی بێبهشبوانیشی تێدا هه‌یه.به‌شی حهوتهمئهحكامی گشتی و كۆتاییهكانماددهی نۆزده‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت پاره‌ی تێچووی دامه‌زراندنی ئه‌و ئاوباره‌و پرد‌و دامه‌زراوانه‌ی كه خۆی ئه‌نجامی داون له سوودمه‌نده‌كان وه‌ری ده‌گرێته‌وه له‌سه‌ر داوای خۆیان له رێگای تایبه‌تییه‌كان ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كه له‌سه‌ر داوای خۆیان بوو..دووه‌م: یه‌كه‌ی كارگێڕی پاره‌ی تێچووی لابردنی له‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كه له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ڕێگا گشتیه‌كان كراوه به‌پێی ئه‌و لیستانه وه‌رده‌گرێته‌وه كه به پێی یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی حكومه‌ت ژماره (56)ی ساڵی 1977 و هه‌موار كراوه‌كانی ئاماده‌كراوه.مادده‌ی بیست:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ئه‌و به‌ڵێنده‌ر یان كۆمیانیانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن به‌رده‌وامبوونی ڕۆیشتنی ئاو‌و رووبار‌و جۆگه‌و خوێده‌ڵێن دابین بكه‌ن كه ده‌كه‌ونه ڕێگای پڕۆژه‌گه‌لی ڕێگه گشتیه‌كان و پرده‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگای جێگره‌وه‌ش بۆ ئه‌و ڕێگایانه دابین بكات كه هه‌ن و ده‌كه‌ونه ڕێگای پڕۆژه تازه‌كانیان له قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كاندا.مادده‌ی بیست و یه‌ك:كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت بۆیان هه‌یه جگه له خانووه‌كانی نیشته‌جێبوون و بینایه‌كان بچنه ناو عیقاره تایبه‌ته‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیش و كاری رووپێوكردن ئاماده بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی و دیاركردنی ره‌وتی رێگا گشتییه‌كان و پرده‌كان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كانیان دێت. مادده‌ی بیست و دوو:یه‌كه‌م: ته‌نها ئیشی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ كردنی رێگا خێرا و سه‌ره‌كی و لاوه‌كی و یه‌كتربڕ و ئه‌و تونێلانه‌یه كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان و جێبه‌جێ كردنی پردهكانیشدووهم: فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت یان هاووڵاتیان بۆیان هه‌یه رٍێگا خۆجێییه‌كان یان ڕێگای گونده‌كان یان ڕێگاكانی گه‌شت و گوزار یان تایبه‌ته‌كان و په‌ڕینه‌وه‌كان، به ره‌زامه‌ندی و سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن، به مه‌رجێ دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ئه‌م ڕێگایانه، ته‌نیاو ته‌نیا، ئیشی وه‌زاره‌ته‌كه بێت.مادده‌ی بیست و سێ:یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، قه‌باره‌ی (ابعاد) ئوتۆمبیله جۆربه‌جۆره‌كان دیار ده‌كات، هه‌روه‌ها تیژترین خێرایی و كه‌مترینیان له‌سه‌ر ڕێگا گشتیه‌كان به پێی جۆری هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك، به به‌یاننامه‌یه‌ك دیار ده‌كات و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، به به‌یاننامه‌یه‌ك رێساكانی به‌كارهێنانی ڕێگا خێراكان دیار ده‌كات و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.مادده‌ی بیست و چوار:كار، به‌و به‌یاننامانه‌ی كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆوه ده‌رده‌چوێندرێن به‌ده‌وام ده‌بێت، كه هاودژ نه‌بن به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، تا ئه‌و كاته‌ی شوێن گره‌وه‌یه‌كی بۆ ده‌رده‌چێت یان پووچه‌ڵی ده‌كاته‌وه.مادده‌ی بیست و پێنج:وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی، ناوخۆ و دارایی و ئابووری، بۆیان هه‌یه ڕێنمایی بۆ ئاسان بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن.مادده‌ی بیست و شه‌ش:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.مادده‌ی بیست و حه‌وت:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه، جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆكاره پێویستهكانبهمهبهستی دیاركردنی به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌ت لهسهرپهرشتیی جێبه‌جێكردنی ڕێگا گشتیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان و، له پێناوی ئه‌وه‌شدا كه پڕۆژه‌كانی پرد‌و یه‌كتر بڕه‌كان یاساكه بیگرێته‌وه و بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر ڕێگا گشتییه‌كان و ڕێگا خێراكان و قه‌ده‌غه كراوه‌كانیان و، هه‌روه‌ها له پێناو دیاركردنی قورساییه میحوه‌ریه‌كانی ئوتومبیله‌كان كه ئه‌م ڕێگایانه به‌كارده‌هێنن و، بۆ یه‌كخستنی ڕێكاره‌كانی به موڵككردن و، ڕێكخستنی به‌كارهێنانی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ڕێگا گشتیه‌كان و ڕێگای هاتوچۆ خێراكان، وه له‌به‌ر ئه‌و گۆڕانكاریه‌ش كه له په‌یكه‌ری ئه‌و فه‌رمانگانه‌دا په‌یدا بووه كه ڕێگا گشتیه‌كان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و، له بۆ یه‌كخستنی رێسا یاساییه پێوه‌ندیداره‌كانیش، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2008 یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 30
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2008 یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 30
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان - عیراق. ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (22)ی رۆژی 3/12/2008دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد:- یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2008 یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدهروازهی یهكهمحوكمهگشتییهكانبهشی یه‌كه‌م(پێناسه‌كان)مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:-یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی –عێراق.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.سێیه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.چواره‌م: وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه له هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق.پێنجه‌م: ده‌زگا: ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق.شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا.حه‌وته‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق.هه‌شته‌م: نه‌خشه‌سازی بنچینه‌یی فڕۆكه‌خانه: نهخشهسازیء هێلكاریهكانی ئاكاره بنچینه‌ییه‌كانی فڕۆكهخانهء پاشكۆكانی پێش دامه‌زراندنء پاش دامهزراندنیء فراوانكردنی ئایندهی.نۆیه‌م: به‌كارخه‌ری فڕۆكه‌خانه: هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، فرۆكه‌خانه‌كه یان به‌شێكی ده‌خاته‌كار.ده‌یه‌م: وه‌به‌رهێنه‌ری فرۆكه‌خانه: كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی كه فرۆكه‌خانه‌كه وهبهردههێنێء به‌ڕێوه‌ی ده‌بات چ خودی خۆی یان به‌هۆی كه‌سان یان لایه‌نی په‌یوه‌ست به‌خۆی.یازدهم: به‌كارخه‌ری ئاسمانی (وه‌به‌رهێنه‌ر): هه‌ركه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی یان ده‌زگا یان كۆمپانیا، ئه‌ركی به‌كارخستنی فڕۆكه ده‌گرێته ئه‌ستۆ، بۆ مه‌به‌سته‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی ناوخۆیی یان نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆیان به‌شێوه‌یه‌كی بهكرێدان یان پێشكه‌شكردن یان به‌كارخستنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاسمانی یان هه‌ر كارگوزارییهكی دیكه، چ بۆ حیسابی خۆی بێ یان له‌بری كه‌سێكی دیكه یان ده‌زگایه‌ك یان كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ء ده‌سته‌ی فرۆكه‌وانه‌كان ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی ده‌بن.دوازدهم: خزمه‌تگوزاریه‌كانی سه‌رزه‌وی: مه‌به‌ست له خزمه‌تگوزاری سه‌رزه‌وی هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌یه كه له فرۆكه‌خانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن به‌هۆی كۆمپانیاكان یان دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌تمه‌ند كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی پشتی پێ ده‌به‌سترێ بۆ پێشوازیكردنء ڕاگواستنی فرۆكه‌و ڕێبوارانء ئه‌وه‌ی فرۆكه‌كان ده‌یگوازنه‌وه له كهلءپهلء كاڵاءپۆسته له‌وانه‌ش داگرتنء باركردنء هه‌روه‌ها بار‌و بۆ كردنی فرۆكه‌كان به‌خواردنه‌وه‌و كه‌ره‌سته‌كانی خوارده‌مه‌نی شتی دیكه‌ش، هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی باڵاخانه‌كانی فرۆكه‌خانه‌ء له‌ناو شوێنی جولانه‌وه‌ی فرۆكه‌كان تاوه‌كو سه‌ركه‌وتن بۆ ناوفرۆكه بهرلهفڕینیء ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێ پێشكه‌ش ده‌كرێ ده‌بێ هاوشێوه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه پێوانه‌ییانه بێ كه‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی بۆ هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان پشتی پێ ببه‌سترێ.سیازده‌م: پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی: هه‌رچییه‌ك لهپاشكۆكانء قه‌واڵه‌كانی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی شارستانی نێوده‌وڵه‌تی (ICAO) هه‌مواركراوه‌كانی دا هاتبێت.چوارده‌م: پێوانه‌كانی ناوخۆیی: هه‌ر پێوانه‌یه‌ك له‌یاسای فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی و ههمواركراوهكانیدا هاتبێت له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم له‌م مه‌یدانه‌دا به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی ده‌ستووری عێراقیدا ناكۆك نه‌بێت.پازده‌م: فرۆكه‌خانه: ڕووپێوێكی دیاریكراوه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زه‌وی یان ئاو له‌وانه‌ش باڵاخانهء دامه‌زراوو كه‌ره‌سته‌كانی تایبه‌تكراوه سه‌راپای یان به‌شێكی بۆ گه‌یشتن و جێهێشتنی فرۆكه‌كان یان له‌به‌ر جولانه‌وه‌یان له‌سه‌ر رووبه‌ری زه‌وی.شازده‌م: فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی: فرۆكهخانهیهكه حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیدا دایده‌مه‌زرێنێ بۆ هاتنهناوو ده‌رچوونی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیء، وه‌رگرتنی هه‌موو ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به گومرگء كۆچكردنء ته‌ندروستی و كهڕهنتێنه-قورمێنه له‌وانه‌ش به‌رگرتن له ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ك، زۆر ڕێكاری هاوشێوه‌ی دیكه‌ش.حه‌ڤده‌م: ڕێپێدان: ڕه‌زامه‌ندییه‌كه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی ده‌ریده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی چاڵاكیه‌كی دیاریكراو كه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی.هه‌ژده‌م: ڕێبه‌ری فرۆكه‌خانه: ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌ریده‌كات ئه‌و پره‌نسیپه بنچینه‌ییانه له‌خۆی ده‌گرێ كه له پێڕه‌و وپارێزنامه و ڕێنمایی و ڕێساكانی پێویست كه ده‌بێ په‌یڕه‌وی بكرێ، داهاتووه، له‌پێناو سه‌لامه‌تی و ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ء فرۆكه‌كان.نۆزده‌م: رێپێدان به‌فرۆكه‌خانه: ڕه‌زامه‌ندییه‌كانی دیاریكراوه ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی ده‌ریده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌كارخستنی فرۆكه‌خانه بگرێته ئه‌ستۆ.بیسته‌م: مۆڵه‌تدان: باوهڕنامهیهكه یان ڕێپێدانێكه ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق دهیداتهكارمهندانی كه‌رتی فرۆكه‌وانیی شارستانی، ئه‌وانه‌ی سروشتی كاره‌كانیان پێویست به‌هه‌بوونی باوه‌ڕنامه یان ڕێپێدان ده‌كات، به‌پێی ئاسته‌كانی بڕیار لێدراوی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.بیست ویه‌كه‌م: جولانه‌وه‌ی ئاسمانی: هه‌موو فرۆكه‌كانی به‌ئاسمانه‌وه‌ن، یان له‌ناوچه‌ی فرۆكه‌خانه مانۆڕدهگرن.بیست ودووه‌م: شوێنی مانۆڕگرتن (سوڕانه‌وه) له فڕۆكه‌خانه: ئه‌و شوێنه‌یه بۆ فڕین و نیشتنه‌وه‌و جولانه‌وه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به فڕین و نیشتنه‌وه به‌كاردێت به‌ده‌ر له گۆڕه‌پانی وه‌ستانی فڕۆكه‌كان.بیست وسێیه‌م: فرۆكه: هه‌ر ئامێرێك بتوانێ له ئاسمان بمێنێته‌وه به‌هۆی كاردانه‌وه‌كانی هه‌وا، نه‌وه‌ك به‌هۆی ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زه‌وی ڕه‌نگده‌داته‌وه، هه‌موو نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كانی هه‌وا ده‌گرێته‌وه وه‌كو مهناتید و بالۆنهكانء فرۆكه‌كانی چارۆگه‌دارو ئه‌و فرۆكانه‌ی كه باڵه‌كانیان ده‌جوڵێته‌وه هه‌تادوایی..بیست وچواره‌م: ڕێككه‌وتننامه‌ی شیكاگۆ: ڕێككه‌وتننامه‌ی فرۆكه‌وانی شارستانی نێوده‌وڵه‌تی كه له شیكاگۆ له 7/كانوونی یه‌كه‌می/1944 مۆركراوه‌و به‌یاسای ژماره(6)ی ساڵی 1947و پاشكۆو قه‌واڵه‌و برتۆكۆڵهكانی تایبه‌ت به‌وو هه‌مواركراوه‌كانی په‌سندكراوه.به‌شی دووهمچوارچێوهی پیاده‌بوونی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایهماددهی دووه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر هه‌موو فرۆكه‌خانه شارستانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پیاده‌ده‌كرێ.مادده‌ی سێیه‌م:ده‌زگا پابه‌ندده‌بێت به‌هه‌موو ڕێسا‌و به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كانی كه ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق ده‌ریده‌كات و په‌یوه‌سته به‌سه‌لامه‌تیء ئاسایشی فرۆكه‌وانی شارستانی و پشت به پێوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌به‌ستێ به‌جۆرێك نابێ پێچه‌وانه‌ی ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.ده‌روازه‌ی دووهمدهزگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستانبهشی یهكهمدامهزراندنماددهی چواره‌م:به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌زگایه‌ك داده‌مه‌زرێ به ناوی (ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) به‌وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت و، كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی ئیداره و هونه‌ریی خۆی ده‌بێت و، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ناو بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ده‌بێت، فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێت و، له‌م بواره‌دا خاوه‌ن ئه‌زموون بێت، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێ و ده‌زگاكه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیر، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان داده‌مه‌زرێنێت.ماده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌زگا له‌م دامه‌زراوانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:1- سه‌رۆكی ده‌زگا. 2- یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا به‌پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێت.3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.4-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.5- شاره‌زایان و راوێژكاران.دووه‌م: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه ئاماژه بۆ كراوانه‌ی له بڕگه ( یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا به‌پێڕه‌وی ناوخۆیی تایبه‌ت دیاریده‌كرێت، كه‌ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا ده‌ریده‌كات و ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌و یه‌كه‌كانی نوێ دابهێنێ یان هه‌ڵیانوه‌شێنێته‌وه و یه‌كیان بخات به‌پێی پێداویستی كار‌و به‌ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر. له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وبه‌رژه‌وه‌ندی ده‌زگاكه.به‌شی دووهمئامانج وئه‌رك و ئیشه‌كانی دهزگاماددهی شه‌شه‌م: ده‌زگا ئامانجی گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌مووكاروباری فرۆكاخانه شارستانیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان_عێراقی هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردن و به‌گه‌ڕخستن و گه‌شه‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌لایه‌نه‌كانی هۆنه‌ری و به‌گه‌رخستن و ئابووری و رێكخستنی كارگێڕی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی كارا له سه‌رزه‌وی و له ئاسمانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، به‌جۆرێك ئاسته‌كانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی به پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وله‌تی و ناوخۆیی بهێنێته‌دی.مادده‌ی حه‌وته‌م:ده‌زگا ئه‌م ئه‌رك و ئیشانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: په‌ره‌پێدانی ناوه‌ندی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌جۆرێك سه‌لامه‌تی و ئاسایشی فرۆكه‌كانی مسۆگه‌ر بكات.دووه‌م: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی دیاریكراوه‌كانی خواره‌وه بۆ فرۆكه‌كانی كارا له شوێنی مانۆڕكردن و ئاسمانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم:1- خزمه‌تگوزاری چاودێری كردنی فرۆكه‌خانه(AERODROME CONTROL SERVICE)به‌وبڕوایه‌ی به‌شێكه له خزمه‌تگوزاریه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی(AIR TRAFFIC CONTROL SERVICE)2- خزمه‌تگوزاری زانیاریه‌كانی گه‌شت (FLIGHT INFORMATION SERVICE)3- خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه (ALERTING SERVICE)سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی چاودێریكردنی سه‌رزه‌وی (GROUND CONTROL) بۆ فرۆكه‌و نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌كان و كه‌سانی كرێكار له گۆره‌پانی وه‌ستانی فرۆكه‌كان.چواره‌م: هاندانی وه بهرهیبَنان له خزمه‌تگه‌زاریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا.پێنجه‌م: توێژینه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌و تۆماركردنیان و دانانی پلانه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا.شه‌شه‌م: دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی شارستانی له هه‌رێمدا به پێی یاسا‌و پێڕه‌وورێنماییه‌كانی ناوخۆ‌و نێوده‌وله‌تی تایبه‌ت به كاروباری فرۆكه‌وانیی شارستانی.حه‌وته‌م: به‌كارخستنی به توانای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا و هێنانه‌دی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كانی گونجاو له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی ناوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تی.هه‌شته‌م: پێشنیازكردنی پلان و سیاسه‌ته‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا.نۆیه‌م: ئاماده‌كردن و راهێنان و په‌ره‌پێدانی هێزی كارگه‌ر له‌مه‌یدانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.ده‌یه‌م: رێكخستن وبه‌رێوه‌بردنی كه‌ش و هه‌واوسه‌رپه‌رشتیكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاریه‌كانی پێویست بۆ جولانه‌وه‌ی كه‌شتییه‌وانی ئاسمانی وه‌كو گه‌یاندنه‌كان و چاودێریكردنی ئاسمانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عیراقه‌وه پێی دراوه.یازدهم: رێكخستنی پرۆسه‌كانی به‌رێوه‌بردنی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی ره‌وانه‌كردنی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و ڕێك و پێك به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق پێی دراوه.دوازدهم: پێشنیاركردنی دامه‌زراندنء ئاماده‌كردنی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمداو سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌كانی كارگێڕیء به‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنانی.سیازده‌م: مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی هاوشانی (ارتفاق) ئاسمانی له ئاسمانء فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.چوارده‌م: دابینكردنی بیناو موڵكء ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و وێستگه‌ء مناره‌كانی به‌ته‌ل و بێته‌ل بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.پازده‌م: پشكنینی فرۆكه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنیان له فڕین، یان گلدانه‌وه‌ی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی پێیه‌وه هه‌بێت به‌پێی هه‌بوونی پێداویستیه‌كانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كه و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم پێی دراوه.شازده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی تایبه‌تمه‌ند بۆ دانانی به‌رزه‌فتكاری و ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی كه به‌پێویستی ده‌زانێ بۆ پاراستنی ئاسایش له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كان و یارمه‌تیدانی فرۆكه‌وانی (كه‌شتیه‌وانی)و ڕێكخستنی گه‌یاندن و په‌ی پێ بردنی ئاسمانی (ڕادار)، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم پێی دراوه.حه‌ڤده‌م: سه‌رپه‌رشتیكردن به‌سه‌ركاروباره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی شارستانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و چاودێریكردنی پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به‌به‌رزه‌فتكاری و ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی به‌ركار به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق پێی دراوه.هه‌ژده‌م: گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بۆ به‌كارخستن و به‌ڕێوه‌بردنی فرۆكه‌خانه‌كان یان بنیاتنان و به‌كرێدانی باڵه‌خانه‌و عه‌مبارو شوێنه‌كانی ئازاد‌و گۆڕه‌پانه‌كان.نۆزده‌م: مۆڵه‌تدانء ڕێگه‌پێدانی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانی و بریكاره‌كانی كۆمپانیا فرۆكه‌وانیه‌كانی له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن و چاودێریكردنی كاره‌كانیان بۆ مسۆگه‌ر كردنی پابه‌ندبوونیان به‌مه‌رجه‌كانی ڕێگه‌پێدان به‌پێی ڕێڕه‌وه‌كانی پشت پێ به‌ستراو.بیسته‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی:-1- ئه‌نجامدانی كاری به‌دوادا گه‌ڕان و به‌هانا هاتنی ئه‌و فڕۆكانه‌ی له‌ناو سنوری هه‌رێمدا پێویستیان پێی هه‌یه.2- رێگه دان به فێربوون راهێنان له سه‌ر فرۆكه‌وانی و كاره‌كانی ئاسمانی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا.3- ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كانی فێركردن و راهێنان له جۆره‌ها مه‌یدانه‌كانی فرۆكه‌وانی شارستانی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا و له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی خول و ئه‌لقه‌كانی خوێندن و كۆنگره‌كان.4- دانانی ڕێساكانی ئاسمانی و پێڕه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به فڕینی فڕۆكه‌كان و فڕۆكه‌وانی ئاسمانی و پاراستنی كه‌سان و سامانی گشتی و تایبه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی و ڕێگای به‌كارهێنانی پانتاییی ئاسمان له‌ناو سنووری هه‌رێمدا.5- په‌یوه‌ندیكردن به ڕێكخراو‌و ده‌سته‌كانی نێو ده‌وله‌تی و هه‌رێمایه‌تیی تایبه‌تمه‌ند له مه‌یدانه‌كانی فڕۆكه‌وانی شارستانی.6- ده‌ركردنی ڕێگه پێدانی تایبه‌ت به گه‌شته‌كانی ڕێكخراو‌و به ڕێكه‌وتی بۆ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی شارستانی ناوخۆ و بیانی كه ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌كارده‌هێنن و تۆماركردنی ئه‌و ڕێپێدانانه.7- ده‌ركردن و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانی كارایی پیشه‌كانیان بۆ كارمه‌ندان له‌هه‌ندێ پیشه‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانی له هه‌رێمدا،وتۆماركردنی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌و چاودێری كردنی پرۆسه‌كانی نوێكردنه‌وه‌یان به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی.8- تۆماركردنی فڕۆكه‌كانی شارستانی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمپانیاكانی نیشتمانی سه‌ر به هه‌رێم و ئه‌و ڕێپێدانانه‌ی په‌یوه‌سته به سه‌لامه‌تی به‌كارخستن و پاراستنی و تۆماركردنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لێیه‌وه په‌یدا ده‌بن.بیست و یه‌كه‌م: به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به گرێدانی ڕێككه‌وتنه‌كانی دووانه‌و به كۆمه‌ڵ بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی فڕۆكه‌وانی شارستانی له ده‌وله‌ته‌كانی دیكه‌وه، وتۆماركردنی ئه‌نجامه‌كانی لێیه‌وه په‌یدا ده‌بن، به جۆرێك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی فڕۆكه‌وانی شارستانی و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بگه‌یه‌نێ.بیست و دووه‌م: مسۆگه‌ر كردنی مافه‌كانی ڕێبواران و گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ناوخۆیی و نێو ده‌وله‌تی.بیست و سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتیكردنی بنیاتنان و پاراستنی هه‌موو شوێنه‌كانی (المرافق) كه خزمه‌ت به جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێ.بیست و چواره‌م: رێكخستنی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا.بیست و پێنجه‌م: ئاڵ و گۆڕكردنی شاره‌زایه‌تی و زانیاریه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی ده‌وڵه‌تانی دیكه.بیست و شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی ده‌رخسته‌كان و نه‌خشه‌سازیه‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی شوێنه نوێیه‌كانی (المرافق الجدیده) خزمه‌ت به جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێ.بیست و حه‌وته‌م: دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی هونه‌ری و وه‌گه‌ڕخستن و كارگێڕی مرۆیی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.به‌شی سێیهمئهنجومهنی كارگێڕی دهزگاماددهی هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌نی كاڕگێڕی ده‌زگا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا. سهرۆكدووهم: یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا. جێگری سهرۆكسێیهم: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی ئهندامچوارهم: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی ئهندامپێنجهم: شاره‌زاو راوێژكاران له‌مه‌یدانی فڕۆكه‌وانی شارستانی ئه‌وانه‌ی به‌فه‌رمی و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام داده‌مه‌زرێن یان له ڕێگه‌ی گرێبه‌ست له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت. ئهندامنشهشهم: به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی ئهندامحهوتهم: ئه‌ندامێك یان زیاتر له‌ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا، سه‌رۆكی ده‌زگا به پێویستی ده‌زانێ ئاماده بێت له‌دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا و به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.به‌شی چوارهمدهسهڵاتهكانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگاو سه‌رۆكی دهزگاماددهی نۆیه‌م: ده‌زگا فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم رێكده‌خات و په‌ره‌یانپێده‌دات وچاودێری چالاكیه‌كانیان ده‌كات و سیاسه‌ته‌كانی گشتی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی پیاده ده‌كات، وله پێناو هێنانه‌دی ئه‌وانه، ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات:یه‌كه‌م: نه‌خشه‌كێشان و بڕیاردان سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی گشتی ده‌زگا به‌رزكردنه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت تاموافه‌قه‌تی له‌سه‌ر بكات.دووه‌م: پشكنین و چاودێری كردنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ جه‌ختكردن له‌سه‌ر پابه‌ند بوونیان به به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كان.سێیه‌م: را‌گرتن یان كۆتكردنی چالاكی هه‌ریه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رپێچیان له مه‌رجه‌كانی به كارخستن كرد.چواره‌م: په‌سندكردنی گریبهستهكانی په‌یوه‌ندیدار به به‌رپاكردن و په‌ره‌پێدانی دامه‌زراو و پڕۆژه‌كانی فرۆكه‌وانی شارستانی و وه‌به‌ر هێنانی دوای به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند.پێنجه‌م: په‌سه‌ندكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كانی هاوكاری كردن له مه‌یدانی فرۆكه‌وانی شارستانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌كی دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار.شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌و میلاكه‌كان و ژمێریاری كۆتایی ده‌زگاو به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت.حه‌وته‌م: ره‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر كڕینی ئامێر‌و كه‌رسته‌و میكانزم و كه‌رسته‌كانی پێویستی ده‌زگاو فڕۆكه خانه‌كانی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌پێی ڕێكارو ڕێڕه‌وه‌كانی په‌یڕه‌وكراو.هه‌شته‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هاتوونه‌ته‌دی بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌و ڕێڕه‌وانه‌ی پیاده كراون و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به فڕۆكه‌و ڕێبواران كراون ئه‌و ئامێروكه‌رسته به‌كارهاتووانه و میلاكی هونه‌ری و به‌گه‌ڕخراو و كارگێڕی كه پڕۆسه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و به‌كارخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌رزه‌فتكاری و پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناو خۆیی گونجاوه، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی به پێویستی ده‌زانێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.نۆیه‌م: دانانی به‌رزه‌فتكاری تایبه‌تی بۆ ئاماده‌كردنی میلاكاتی هونه‌ری و وه‌گه‌ڕخستن كارگێڕیی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.ده‌یه‌م: ده‌ستنیشانكردنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و كارگێڕی و وه‌گه‌ر خستن، كه پڕۆسه‌كانی په‌ره‌پێدانی توانا‌و به‌جێهێنانی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ریم پێویستیان پێی هه‌یه‌و ده‌بێ هه‌ڵبژاردنیان به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تیی و ناوخۆیی بێ به‌پێی سروشتی كاری هه‌ریه‌كێكیان.یازدهم: دانانی پلانه‌كانی پێویست بۆ ئاماده‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و به‌كارخستن و كارگێڕی كارا له ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا، له میانه‌ی به‌شداری كردنیان له خوله‌كانی تایبه‌تمه‌ند له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌پێی پێداویستی كاری هه‌ریه‌كێكیان.دوازدهم: هه‌ناردنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و به‌كارخستن و كارگێڕی كارا له ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی عێراق، بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كانی تایبه‌تمه‌ند یان بۆ بینین و ئاگاداربوون یان ئاماده‌بوونی سیمینار یان كۆبوونه‌وه یان كۆنگره‌كان یان ئه‌لقه‌كانی خوێندن كه په‌یوه‌سته به سروشتی كاره‌كانیان به‌پێی ڕێنماییه‌كانی به‌ركار .سیازده‌م: گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ تاك و لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و پڕكردنه‌وه وه‌به‌رهێنانی فه‌رمانه‌كانی هونه‌ری یان به‌كارخستن هه‌روه‌ها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زیفه‌ی هونه‌ری یان به‌كارخستنی كارگێڕی كه پڕۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی توانا‌و به‌جێهێنانی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم پێویستیان پێی هه‌یه، دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر هه‌روه‌ها گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ تاك ولایه‌نه‌كانی بیانی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دوای به‌ده‌ستخستنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.چوارده‌م: گرێبه‌ستان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یان كاتی له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و ڕاوێژكاران دوای به ده‌ستخستنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر.پازده‌م: ڕه‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر كڕینی كه‌ره‌سته‌كانی یه‌ده‌گی له‌ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه پێویسته بۆ به‌رده‌وامبوونی كاری ده‌زگاو به‌كارخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی.شازده‌م: گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند بۆ پشكنین و پاراستنی ڕێكخه‌ره‌كانی له پڕۆسه‌كانی گه‌یاندن و ڕوانگه‌كانی ئاسمانی (رادار) و فڕۆكه‌وانی ئاسمانی و پڕۆسه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی به‌كار دێت و به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وله‌تی و ناوخۆیی.حه‌ڤده‌م: ده‌ست نیشانكردن و وه‌رگرتنی ڕه‌سم و كرێیه‌كان له‌بڕی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به فڕۆكه‌و ڕێبواران و كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كرێ، به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی به‌و شێوه‌یه‌ی په‌سندی ده‌كه‌ن، بۆ هاندانی گه‌شه‌سه‌ندنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا.هه‌ژده‌م: وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی پێویست بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی ئاسمانی تایبه‌ت به كۆسپی دامه‌زراوه‌كان یان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ دایبمهزرێن له‌چوارده‌وری فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و دامه‌زراوی ئامێره‌كانی فڕۆكه‌وانی،و لابردن و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رپاكردن یان بنیاتنانی هه‌ر كۆسپێك كه مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی ئاسمانی دروست بكات، و به‌پێی مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به كۆسپه‌كان به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق بڕواته ڕێوه.نۆزده‌م: دابین كردنی پێداویستیه زه‌رووریه‌كان له ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و ڕێكخه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و فڕۆكه‌كان به جۆرێك له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی گونجاو بێت له جێبه‌جێ كردنی پێڕه‌وی تایبه‌ت به ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌و فڕۆكه‌كان.بیسته‌م: وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی به‌رایی سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوی فڕۆكه‌كان كه‌له فڕۆكه‌خانه‌كان یان له ده‌ره‌وه‌یان ڕووده‌ده‌ن، تاوه‌كو لێژنه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند ده‌گه‌نه‌جێ و هاوكاریكردن و به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵیاندا له به‌كۆتاهێنانی پڕۆسه‌كانی لێكۆڵینه‌وه.بیست و یه‌كه‌م: بنیاتنانی فه‌رمانگه‌كانی (كه‌ڕه‌نتینه_قوڕمتێنه) و كشتوكاڵ له فڕۆكه‌خانه‌كان و چاودێری كردنی پیاده‌كردنی بۆ ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی.بیست و دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بسپێرێ. مادده‌ی ده‌یه‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامده‌دا:یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌زگاو سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ده‌زگا ده‌كات.دووه‌م: نوێنه‌رایه‌تیكردنی ده‌زگا له كۆبوونه‌وه‌و كۆنگره‌و سیمینار‌و ئه‌ڵقه‌كانی خوێندنی تایبه‌تمه‌ند له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر.سێیه‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌زگا له‌به‌رده‌م دادگا‌و فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار.چواره‌م: ئیمزاكردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی له ده‌زگاوه ده‌رده‌چێ.پێنجه‌م: ره‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر سه‌رفكردنی بڕه پاره‌كان به‌پێی ڕێنمایی و یاساكانی به‌ركار.شه‌شه‌م: ئیمزاكردنی هه‌موو گرێبه‌سته‌كانیپه‌یوه‌ندیدار به ده‌زگا دوای به ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندیه‌كانی ئوسولی.حه‌وته‌م: دامه‌زراندنی لیژنه‌كانی هونه‌ری و به كارخستن و كارگێڕی و دارایی و یاسایی و ئاسایشی و هه‌رلێژنه‌یه‌كی دیكه كه به‌پێی پێداویستیه‌كانی كار به پێویستی بزانێ.هه‌شته‌م: ئیفاد كردنی فه‌رمانبه‌ران دوای به ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند.نۆیه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگاوبه‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان بسپێرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌ركه‌كانیان وه‌كو پێویست به جێبهَنن.به‌شی پێنجهمدارایی مادده‌ی یازدهم : داراییه‌كانی ده‌زگا له مانه پێك دێت :یه‌كه‌م: ئه‌وی له بودجه‌ی ساڵانه‌ی گشتی بۆی ته‌رخان ده‌كرێ.دووه‌م: به‌خششه‌كانی دارایی و نمونه‌یی (العینیه) و پێدانه‌كانی (الهبات) پێشكه‌شی ده‌كرێن.سێیه‌م: هه‌ر ته‌رخان كردنێكی دارایی كه حكومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌شی ده‌كات ده‌روازه‌ی سێیهمفرۆكهخانهو ده‌زگاكانی خزموتگوزاری فرۆكهوانیبهشی یهكهمبنیاتنانی فرۆكه خانه‌كان و به‌رێوه‌بردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی دوازدهم:هه‌موو فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی و ده‌زگاكان و بیناو موڵك و ئامێر‌و كه‌رسته‌و وێستگه‌كانی به‌ته‌ل و بێ ته‌ل و مناره‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی، به ناوه‌نده‌كانی گشتی (المرافق العامه) داده‌ندرێن، مولكایه‌تیان بۆ ده‌زگا ده‌گه‌ڕێته‌وه. مادده‌ی سیازده‌م:ده‌زگا چاودێری ئاستی ژاوه‌ژاوی رێگه پێدراو بۆ فرۆكه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به كاردێنن، ده‌كات، بۆدڵنیا بوون كه تاچ راده‌یه‌ك له گه‌ڵ به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی له ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی عیراق ده‌رده‌چێت، ده‌ڕوات. مادده‌ی چوارده‌م:یه‌كه‌م: ده‌زگا كرێ و ره‌سمه‌كان دیاریده‌كات له به‌رامبه‌ر به كارهێنانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم یان به‌كارهێنانی به‌شێكی و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر ئاسانكاریه‌كانی فرۆكه‌وانی ئاسمانی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی كه پێشكه‌شی ده‌كات له ئاسمان و زه‌وی ئه‌و فرۆكه‌خانانه‌و هه‌ر خزمه‌تێكی دیكه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات، به‌پێی په‌یره‌وێك به‌پێی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌رده‌چێت.دووه‌م: ئه‌و په‌یره‌وه‌ی به‌پێی بڕگه(یه‌كه‌م) ی ئه‌م مادده‌یه‌ده‌رده‌چێت ده‌ستنیشانی حاله‌ته‌كانی به‌خشین و كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێ و ره‌سمی دیاریكراو ده‌كات.به‌شی دووهممافهكانی هاوشانی (ارتفاق) ئاسمانی مادده‌ی پازده‌م:مافی هاوشانی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێ به‌ناوی ( مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی) بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی و به‌باشی كاركردنی ئامێره‌كانی پێیه‌وه به‌نده و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات:یه‌كه‌م: لابردن یان قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رپاكردنی هه‌ر باڵاخانه‌یه‌ك یان بنیاتنان یان دارچاندن یان هه‌ر كۆسپێك، هه‌رچۆنێك بێت یان دیاریكردنی به‌رزیه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر له شوێنه‌كانی چوارده‌وری فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و ده‌زگاو ئامێره‌كانی فرۆكه‌وانی بێت.دووه‌م: لابردن یان قه‌ده‌غه‌كردنی درێژكردنه‌وه یان جێگیركردنی ته‌له‌كان له‌هه‌ر جۆرێك بێت.سێیه‌م: دانانی نیشانه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆسپانه‌ی مه‌ترسی له سه‌ر سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی دروست ده‌كه‌ن، له ئاسمان و زه‌وی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. مادده‌ی شازده‌م:ده‌زگا به به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق دایده‌نێ،پابه‌ند ده‌بێت تایبه‌ت به چوارچێوه‌و راده‌ی مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی و ئه‌و ناوچانه‌ی لێی داده‌سه‌پێ. له‌به‌ررۆشنایی حوكمه‌كانی پاشكۆی چوارده‌می رێككه‌وتنامه‌ی شیكاگۆ، و ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی بڕیاری له سه‌ر ده‌دات. مادده‌ی حه‌ڤده‌م:نابێ هیچ باڵاخانه‌یه‌ك بنیاتبنرێ یان هیچ كۆسپێك به‌رپابكرێ له ناوچه‌كانی ده‌كه‌ونه ژێر مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانییه‌وه، یان هیچ گۆرانكارییه‌ك له سروشتی یان رووی به كارهێنانی ئه‌و زه‌ویانه‌ی ملكه‌چی ئه‌و هاوشانیهن، بكرێ، ته‌نیابه پێی ڕێگه پێدانی پێشینه له‌لایه‌ن ده‌زگاوه نه‌بێ و به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی دیاریده‌كات. مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: نابێ هیچ مناره‌یه‌كی تیشكده‌ر یان بێ ته‌ل له شوێنه‌كانی ته‌نیشت فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بنیاتبنرێ ته‌نیا دوای ره‌زامه‌ندی ده‌زگانه‌بێ.دووه‌م: ده‌زگا بۆی هه‌یه هه‌ر ئامێرێكی تێشكده‌ر لاببات یان هه‌مواری بكات، چونكه بۆی هه‌یه ئامێره‌كانی تێشكده‌ری یارمه‌تیده‌ری فرۆكه‌وانی ئاسمانیه‌كانی كه له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا به‌كاردێن چه‌واشه بكات، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئه‌وه‌ی پێویسته له كۆتكردن بسه‌پێنێ به سه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه‌ی دوكه‌ڵیان لێ به‌رزده‌بێته‌وه، یان هه‌ر ماده‌یه‌كی دیكه كه بۆی هه‌یه كاریگه‌ری به سه‌ر بینینه‌وه هه‌بێت له‌ته‌ك فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا یان به‌سه‌ر دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی له‌و فرۆكه‌خانانه‌دا.سێیه‌م: پێویسته هه‌ركه‌سێك خاوه‌ن ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن یان ده‌زگاكانی كانیی جیگیر یان جولاو،بێت یان به‌كاریانبهێنی، كه بۆی هه‌یه تێكه‌ڵاوییه‌ك دروست بكات و كۆسپ بخاته به‌رده‌م ئامێره‌كانی بێ ته‌ل یان ئامێره‌كانی یارمه‌تیده‌ری فرۆكه‌وانی ئاسمانی كه له‌فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌كاردێن،پابه‌ندبێت به‌رێووشوێنه‌كانی كه‌ده‌زگا ده‌ستنیشانی ده‌كات بۆ لابردنی ئه‌و تێكه‌ڵاوییه.چواره‌م: ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای به‌كارنه‌هێنانی ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن بكات، یان لابردنی ده‌زگاكانی كانیی ئاماژه بۆ كرا‌و له بڕگه (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی به‌وه كرد. مادده‌ی نۆزده‌م: ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای ته‌رخانكردنی زه‌وی و خانووبه‌ره‌ی پێویست بكات بۆ وێستگه‌كانی ئامێری بێ ته‌ل و ئامێره‌كانی تایبه‌ت به فرۆكه‌وانی ئاسمانی وههرئامێریان رێكخه‌ره‌كانی دیكه‌ی به پێویستی بزانێ بۆ كاری فرۆكه‌خانه‌كان، به‌پێی یاساكانی به‌ركار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. مادده‌ی بیسته‌م: به‌پێی رێسا‌و یاساكانی گشتی قهربویهكی گونجاو ده‌درێت به‌رامبه‌ر به داسه‌پاندنی مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی.به‌شی سێیهمپاراستنی فرۆكه‌خانه‌كان و فرۆكه‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:به‌به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی تایبه‌تمه‌ندی دیكه ده‌زگا چاودێری راده‌ی پابه‌ندبوون به‌به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق دایده‌نێ، ده‌كات، و وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی به‌پێویستی ده‌زانێ بۆ پاراستنی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌كانی سه‌ر به‌ون، و مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی، و بۆی هه‌یه له پێناو ئه‌وانه‌دا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامبدات:یه‌كه‌م: كۆت خستنه به‌رده‌م و قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه ناوی تاكه‌كان بۆ هه‌ندێ شوێنی فرۆكه‌خانه.دووه‌م: دڵنیابوون له‌كه‌سایه‌تی ئه‌و تاكانه‌و ئه‌و نه‌فه‌ر هه‌ڵگرانه‌ی ده‌چنه ناو فرۆكه‌خانه و چاودێریكردنیان و به‌ده‌نگ هێنانی هه‌ركه‌سێك گومانی لێ بكرێ و ئه‌گه‌ر پێویست بكات بپشكندرێ.سێیه‌م: پشكنینی هه‌ر نه‌فه‌رێك گومانی ئه‌وه‌ی لێ بكرێ كه چه‌ك یان ماده‌یه‌ك توانای سووتانی هه‌یه، وه هه‌ڵیگرتووه، یان هه‌رماده‌یه‌كی دیكه ده‌توانرێ بۆ كاری تێكده‌رانه یان توند‌و تیژی یان هه‌ره‌شه‌كردن به‌كاربێت له‌كاتی گه‌شته‌كه‌دا. مادده‌ی بیست و دووه‌م:یه‌كه‌م: رێگا به هیچ كه‌سێك نادرێت له‌ناو فرۆكه‌دا به‌بێ رێگه پێدان چه‌ك یان ماده‌كانی توانای سوتانیان هه‌یه یان هه‌رماده‌یه‌كی دیكه كه ده‌تواندرێ بۆ هه‌ركارێكی تێكده‌رانه یان توند‌و تیژی یان هه‌ره‌شه‌كردن به كاربهێندرێت له كاتی گه‌شته‌كه‌دا هه‌ڵگرێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاروباره‌كه ئه‌وه بخوازێ كه چه‌ك یان هه‌رماده‌یه‌ك ده‌توانرێ بۆ كارێك له‌كاره‌كانی تێكده‌رانه یان توند‌و تیژی یان هه‌ره‌شه‌كردن به‌كاربێت بگوازرێته‌وه،پێویسته خاوه‌نه‌كه‌ی راده‌ستی نوێنه‌ری كارپێكه‌ری ئاسمانی ( وه‌به‌رهێنه‌ر) بكات به‌ر له‌چوونی بۆ ناو فرۆكه‌كه، و ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ركیه‌تی له شوێنێكی فرۆكه‌كه دایبنێ كه كه‌س له نه‌فه‌ره‌كان نه‌توانێ بیگاتێ، هه‌روه‌ها پێویسته بیداته‌وه به خاوه‌نه‌كه‌ی دوای به‌كۆتاهاتنی گه‌شته‌كه. مادده‌ی بیست و سێیه‌م:ده‌زگا له‌هه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی ئاسایش پێك ده‌هێنێ به‌پێی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراقه‌وه سه‌باره‌ت به‌م مه‌به‌سته‌وه دیاری ده‌كات.ده‌روازه‌ی چوارهمحوكمه كۆتاییه‌كان مادده‌ی بیست و چواره‌م:له‌نێوان ده‌زگاو ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی عێراق هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێ، له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به لایه‌نه‌كانی ئابوری و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه، و هه‌رشتێك پێویست بێت بۆ چاككردنی ئاستی به جێهێنانی خزمه‌تگوزاریه‌كان له فرۆكه‌خانه‌كانی عێراقدا. مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:رێگا نادرێت به هیچ كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، هیچ چالاكیه‌ك له چالاكیه‌كانی خزمه‌تگوزاریه‌كانی سه‌ر زه‌وی ئه‌نجامبدات، به‌رله‌به‌ده‌ستهێنانی رێپێدانی داواكراوو باوه‌ڕنامه‌ی كارگوزاری گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكیانه.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: یاسای فڕۆكه‌خانه‌ی شارستانی هه‌ولێر ژماره (20)ی ساڵی 2003 كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ده‌رچووه، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:وه‌زیر، بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:هه‌ر ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت كاری پێ ناكرێت.مادده‌ی سییه‌م:ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایهله چوارچێوه‌ی ئامانجی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم كه بایه‌خی ته‌واو به چاڵاكی ئابوری و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵگا ده‌دات له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌شه‌ی بازرگانی و په‌ره‌پێدانی شارستانی بۆ ئاسانكاری په‌یوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری و ئاسایش بۆ گه‌شتیاران له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و رێپێدان له هه‌نگاوێكی دواتر به كه‌رتی تایبه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنان له بواری خزمه‌تگوزاری فرۆكه‌خانه‌كان دوای دانانی یاساكان و میكانیزمی په‌یوه‌ست به‌مسۆگه‌ركردنی دابین كردنی شاره‌زایه‌تی هونه‌ری وتوانای دارایی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.و له‌پێناو دابین كردنی ماوه‌ی گونجاو بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندنی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه كه له‌بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ئه‌نجامدراوه، ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2011 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 10
یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2011 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقبه حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان- عیراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (8) كه رۆژی 11/10/2011 گرێ درا، بڕیاری دا ئه‌م یاسایه‌ی دادێ ده‌ربكات:یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2011 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان- عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی دادێن واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عیراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمدا. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمدا.چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ت.ئامانج و ئه‌ركه‌كانی وهزارهتماددهی دووه‌م:ئامانجی وه‌زاره‌ت به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه‌یه به شێوازی جیاجیای هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریی گه‌یاندن به كه‌ناڵه‌كانی بیندراو و بیستراو و خوێندراوه‌یه‌وه، به چه‌شنێك كه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی قۆناغی بووژانه‌وه‌دا بگونجێت كه هه‌رێم له ئاسته جیاكاندا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هاوشان رۆیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و نوێكارییه‌ی كه ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه له سه‌ر ئاستی جیهاندا ده‌یبینن و سوود وه‌رگرتن له ته‌كنیكی نوێ له‌م بواره‌دا.ئه‌م ئه‌ركانه‌ش به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت:یه‌كه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌خانه مه‌ده‌نییه‌كان له هه‌رێمدا و به‌ڕێوه بردن و سه‌رپه‌رشتی كردنیان به پێی پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی كه له لایه‌ن رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی (ICAO) و پێوه‌ری خۆماڵییه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێن.دووه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی تۆڕه‌كانی (ترام وای) له شاره‌كانی هه‌رێمدا و تۆڕه‌كانی هێڵی ئاسن له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا و گرێدانی به ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.سێیه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی هه‌موو جۆره‌كانی (تیرمیناڵ) له شاره‌كانی هه‌رێمدا و به كرێدان و سه‌رپه‌رشتی كردنیان به گوێره‌ی مواسه‌فاتی پێشكه‌وتووی جیهانی و وه‌رگرتنی كرێ و ره‌سمی یاسایی.چواره‌م: مسۆگه‌ر كردنی به‌ڕێوه‌بردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌مه‌كانی په‌یوه‌ندیی جێگیر و نێودهست (به‌ته‌ل و بێته‌ل).پێنجه‌م: دروست كردن و رێكخستن و په‌ره‌پێدانی بنكه‌كانی پۆسته و ده‌ركردنی پوولی پۆسته و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی پۆسته به به‌كار هێنانی سیسته‌مه‌كانی پۆسته‌ی ئاسایی و خێرا (سه‌رزه‌وی و ئاسمانی) له ناوخۆی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا.شه‌شه‌م: دروست كردن و فراوان كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی وێستگه‌كانی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی به گوێره‌ی رێڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تی و دابین كردنی ئامێر و كه‌ل و په‌لی پێویست.حه‌وته‌م: به‌خشینی مۆڵه‌ت به تێكڕای بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ی زه‌وینی و ئاسمانی و گه‌یاندن و پۆسته بۆ كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنی ناوخۆ و بیانی و به‌دواداچوونیان به پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه له نێوانی وه‌زاره‌ت و ئه‌و كۆمپانیایانه مۆر ده‌كرێن و ناشكرێ وه‌زاره‌ت هیچ مه‌رجێك قبووڵ بكات كه ببێته مایه‌ی قۆرخ كردن. هه‌شته‌م: رێكخستن و ته‌رخان كردنی له‌رینه‌وه‌كانی به‌كار هاتوو له سیسته‌مه‌كانی گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگدا له چوارچێوه‌ی سنووری هه‌رێمدا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار.نۆیه‌م: رێكخستن و په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و تۆڕی ئینته‌رنێت له هه‌رێمدا و سه‌رپه‌رشتی كردنیان.ده‌یه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی نووسینگه‌كانی گواستنه‌وه له نێویانیشاندا نووسینگه‌كانی گواستنه‌وه له تێكڕای ده‌روازه‌كانی سنووری هه‌رێم و وه‌رگرتنی كرێ و ره‌سم و به‌كار هێنانی (مه‌نه‌فێست) به پێی یاسا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداردا.یازدهم: مه‌شق پێ كردن و شیاندنی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا.دوازدهم: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی فیدرالدا بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه ستراتیژییه‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگایه‌كانی هه‌رێم ده‌بنه به‌شێك له رووبه‌ری جوگرافیاكه‌ی و وه‌زاره‌تیش له ئاماده كردنی دیزاینه‌كان و تێكڕای قۆناغه‌كانی جێبه‌جێ كردن و وه‌گه‌ڕخستن و چاك كردنه‌وه له چوارچێوه‌ی سنووری هه‌رێمدا به‌شدار ده‌بێت.سیانزده‌م: هانی وه‌به‌رهێنان له بواره‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم له‌م بواره‌دا دیاری ده‌كات. مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت بریتییه له‌م پێكهاتانه‌ی دادێن:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیشه له كاره‌كانی و ئاراسته كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و پیاده كردنی سه‌رپه‌رشتی كردنی و چاودێری كردنی و، هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ویش جێبه‌جێ ده‌كرێن له هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ندیی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و تێكڕای كاروباری ته‌كنیكی و دارایی و كارگێڕی و رێكخستنییه‌وه هه‌یه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا و، له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌رپرس ده‌بێت چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا و بۆشی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بداته به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی یان هه‌ر كه‌سێكی له وه‌زاره‌تدا به گونجاوی بزانێت.دووه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: گرێدراوی وه‌زیر ده‌بێت و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش هاریكاریی ده‌كه‌ن.سێیه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له سێ زیاتر نابێت، له‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌یه، خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆرین.چواره‌م: ده‌زگای فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێم: گرێدراوی وه‌زاره‌ت ده‌بێت و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێناوه سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و له كاری خۆشی‌دا به‌ر حوكمه‌كانی یاسای ده‌زگای فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌رێمی كوردستان- عیراق ژماره (18)ی ساڵی 2008 ده‌كه‌وێت كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه.پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیانه‌ی دادێن گرێدراوی وه‌زاره‌ت ده‌بن، هه‌ر یه‌كه‌شیان به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ و له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆرین سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات.1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری كارگێڕی و دارایی.2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆسته و گه‌یاندن.3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پلان و به‌دواداچوون.4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێڵی ئاسن و ترام وای.5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی. ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریماددهی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ت پێك دێت له:1- وه‌زیر – سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 2- سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێمدا – ئه‌ندام. 3- راوێژكاران – ئه‌ندام. 4- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان – ئه‌ندام.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه میوانداریی هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌زموون بكات كه له كاتی پێویستدا له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت یان له ده‌ره‌وه‌یدا كه به گونجاوی ده‌زانێت بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به گفتوگۆ كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت و لێكۆڵینه‌وه له رێكاره‌كانی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئه‌دای و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاری گونجاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ی ره‌نگه بێنه رێی.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت به گوێره‌ی خواستی كاره‌كه‌ی، له نوێ بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه.دووه‌م: به په‌یڕه‌وێك ئه‌رك و پسپۆرایه‌تیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كرێن.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێككه‌وتننامه و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و لایه‌نانی بیانی له بواری پسپۆرایه‌تیی وه‌زاره‌تدا مۆر بكات.مادده‌ی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ژماره (12)ی ساڵی 2006 و یاسای وه‌زاره‌تی گه‌یاندن ژماره (14)ی ساڵی 2006 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.دووه‌م: هه‌موو ماف و په‌یوه‌ستییه‌كی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و میلاكی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌چنه ئه‌ستۆی وه‌زاره‌ته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.د. ئه‌رسه‌لان بایز اسماعیل جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆی دهرچوونیلهبهر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمدا به پێی یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2009 كرانه یه‌ك وه‌زاره‌ت و له پێناو دووباره رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی له نوێ دانراو به گوێره‌ی مادده‌ی (7)ی و له پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی واقیعی خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه وایان لێ بكرێت له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی قۆناغی بووژانه‌وه‌دا بگونجێن كه هه‌رێم پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره( 12 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 11
یاسای ژماره( 12 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 11
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (8)ی رۆژی (25/9/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 12 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م :مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ئه‌و واتایانه‌ی به‌رامبه‌ریانه :یه‌كه‌م:هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق.دووه‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم .سێیه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه.چواره‌م:وه‌زیر : وه‌زیری گواستنه‌وه.پێنجه‌م:بریكار : بریكاری وه‌زاره‌ت.شه‌شه‌م:ده‌سته‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌ت، خۆی له هه‌موو كاروباری گواستنه‌وه به‌رپرسه له هه‌رێمدا به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه،.حه‌وته‌م:گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی :گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و رێبواران و شتومه‌كه ( بضاعه) به هۆی ئۆتومبیل وشه‌مه‌نده‌فه‌ران له‌ناوه‌وه‌ی شاران و له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشدا،.هه‌شته‌م:گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی : گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و شتومه‌كه له نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و عێراق و ده‌ره‌وه‌یدا .نۆیه‌م:گه‌راج : ناوچه‌یه‌كی دیار كراوه له زه‌وی و بینایه‌و سه‌ر گیراوی له‌سه‌ر دروست كراوه بۆ ئاسانكاری كاره‌كانی و گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌ناوه‌وه‌و نێوانی شاره‌كان و ده‌ره‌وه‌یدا .ده‌یه‌م:فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی : فڕۆكه‌خانه‌یه‌كه، حكومه‌ت له هه‌رێمدا دیار ده‌كا بۆ جموجۆلی ئاسمانی به‌ره‌و ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌یدا . رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به گومرگ و كۆچبه‌ری و، تهندروستیو، حیجری ته‌ندروستی بۆ ئاژه‌ڵان و، رووه‌كان ده‌گرێته به‌ر و له‌گه‌ڵ رێكاری دیكه‌ی هاوشێوه‌یان .یازدهم:فڕۆكه‌خانه : گۆڕه‌پانێكی دیار كراوه له‌سه‌ر رووی زه‌وی یان له‌سه‌ر رووی ئاودا، بینایه‌و دامه‌زراوو ئامێر‌و ئامرازی تێدایه . هه‌مووی یان به‌شێكی بۆ گه‌یشتن و ده‌رچوون و جموجۆلی فرۆكه ته‌رخان كراوه .مادده‌ی دووه‌م :ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت:یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی تۆره‌كانی هێڵی ئاسنی و، به‌ستنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاره‌كانی عێراق و ده‌ره‌وه‌یدا . هه‌روه‌ها دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانی له‌خانوبه‌ره . دووه‌م: رێكخستنی كه‌رته‌كانی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و ئاسمانی .سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتیكردنی گه‌راجه‌كانی گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك و گه‌شتیاران و بیناكردن وبه‌كرێدانی گه‌راجه‌كان.چواره‌م: رێكخستن وكارگێریه ئاسمانیه‌كان و فرۆكه‌خانه مه‌ده‌نیه‌كان .پێنجه‌م: فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی جموجۆلی ئاسمانی به جۆرێك، كه سهلامهتیو خۆشڕه‌وشیه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی خێرا‌و رێك و پێك زامن بكات .شه‌شه‌م: دامه‌زراندن و سه‌رپه‌رشتیكردنی فرۆكه‌خانه‌كان به پێی ئه‌و ڕێوشوێنه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه له رێكخراوی ICAO پشتی پێ به‌ستراوه .حه‌وته‌م: دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گواستنه‌وه‌و، سه‌رپه‌رشتیكردن لهسهرجێبهجێكردنی و، هاوكاری كردنیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا .هه‌شته‌م:چاكردنی ئاستی به‌جێگه‌یاندنی گواستنه‌وه و دانی مۆڵه‌ت جگه له گواستنه‌وه‌ی گه‌شت و گوزار، به پێی ئه‌وبه‌ندو به‌ستانه‌ی كه وه‌زاره‌ت ده‌ریان ده‌كات .نۆیه‌م:به‌پێی ڕه‌وش وره‌فتاری نێوده‌وڵه‌تی، دامه‌زراندن و فراوان كردن وسه‌رپه‌رشتی كردنی وێستگه‌كانی كه‌شناسی و چاودێری بومه‌له‌رزه وئامرازو ئامێری پێویستی بۆ دابین ده‌كات.ده‌یه‌م: هاوبه‌شی كردنی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له پاراستنی ژینگه‌دا .یازدهم:هاندانی ململانێ و خه‌مڵاندنی توانای ململانكاریه‌كه له ڕێگه‌ی كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به جۆرێك كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكات.دوازدهم: دانانی هه‌موو ڕێنماییه زه‌رووره‌كان بۆ زامنكردن و وه‌گه‌رخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان، به پێی سیاقاتی كارپێكراوی نێوده‌وڵه‌تی .سێزده‌م: چاكردنی ئاستی به جێ گه‌یاندنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و، دۆزینه‌وه‌ی چاكترین شێوازی گۆرین .چوارده‌م:ئیجازه به كۆمپانیاكانی ئه‌و هێڵه ئاسمانیه ده‌دات كه بۆ مه‌به‌ستی باشتر كردنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا بكه‌ونه‌كارو، هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره نوسینگه‌كانی ووشكانی.پازده‌م: رێز له به جێهێنانی گشت پێكهاته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌گرێ كه پێوه‌ندیان به گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی‌و گواستنه‌وه‌ی سه‌رزه‌مینه‌وه هه‌یه . شازده‌م:سه‌رپه‌رشتی نوسینگه‌كانی گواستنه‌وه له هه‌موو خاڵه‌كانی په‌رینه‌وه‌ی سنوره‌كانی هه‌رێمداو وه‌رگرتنی كرێ و مزه (الرسوم) وبه‌كارهێنانی مه‌نه‌فێست به‌پێ ی یاساكان وبه‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان.مادده‌ی سێیه‌م :یه‌كه‌م : وه‌زیر : سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ت و،سه‌رپه‌رشتیكردن ورقابه‌كردنی وه‌زارته‌كه‌یه‌و هه‌مووبریار وفرمان وڕێنماییه‌كانیش پیوه‌ندیان به ئه‌رك و فرمان وپێكهاته‌و سه‌لاحییات و،كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی وئیداری و رێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه، هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا،له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێ.وه‌زیر به‌رپرسه له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا،چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌وئه‌نجومه‌نه‌دا.دووه‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : له چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحییات،كه‌وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، له ئاراسته كردن و، سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه. سێیه‌م- راوێژكاره‌كان : له چوار كه‌س زێتر نابێ‌و، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆییان هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و كه‌رده‌ش بن.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری :ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت :یه‌كه‌م: وه‌زیر/ سه‌رۆك .دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت / جێگری سه‌رۆك .سێیه‌م: سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له‌هه‌رێم / ئه‌ندام .چواره‌م: به‌ڕێوبه‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه / ئه‌ندام .پێنجه‌م:به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی/ ئه‌ندام. شه‌شه‌م:ڕاوێژپێكراوان و شاره‌زایانی بواری گواستنه‌وه له‌ناو وه‌زاره‌ت و له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌وانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ئاماده بوونیان به‌زه‌روور ده‌زانێ به‌مه‌رجێ له چوار ئه‌ندام تێنه‌په‌ڕن و مافی ده‌نگدانیان نیه. ئه‌ندامن.مادده‌ی پێنجه‌م : پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت:وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت:1- نووسینگه‌ی وه‌زیر : فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.2- نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت : فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئیداری ودارایی:فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆڕیش بێت. 4-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری گواستنه‌وه‌ی ووشكانی و هێڵه‌كانی ئاسن: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆڕیش بێت.5- به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێشبینی( الانواء) كهشو هه‌واو بومه‌له‌رزه:فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆڕیش بێت.6- ده‌زگای فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان:فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌ڕێوه‌ی ده‌با كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و راسته‌خۆ بهوهزیرهوه په‌یوه‌ست ده‌بێ و پێكهاته‌و ئه‌ركه‌كانی به یاسا رێك ده‌خرێ.7- به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ.8- به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، كه بڕوانامه‌ی زانكۆی ههبێماددهی شه‌شه‌م :ئه‌ركوفرمان و ئیشه تایبه‌تیه‌كانی و پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه بهپێڕۆ دیار ده‌كرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م :وه‌زیر، بۆی هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه، له پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا به‌پێی پێداویستی ئیشه‌كانیان، بكاته‌وه، یان یه‌كیانبخات یان پۆچه‌ڵیان بكاته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م :وه‌زیر بۆی هه‌یه، رێكهوتنامهوه گرێ به‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا‌و لایه‌نه بیانیه‌كان له بواری گواستنه‌وه‌دا مۆربكات دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.مادده‌ی نۆیه‌م :هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌ڵ حكومه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ كاری پێناكرێ .مادده‌ی ده‌یه‌م :پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان حكومه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.مادده‌ی یازدهم: ئه‌م یاسایه، له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه ده‌خرێته كار‌و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قایعی كوردستان )ه‌وه، بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان ره‌شاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایهلهبهر ئه‌وه‌ی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، تازه دانراوه‌و، بۆ ئه‌وه‌ش، كه داموده‌زگاكانی ئه‌م وه‌زاره‌ته نوێیه، به‌پێی ڕه‌وشی یاسای هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌وچاكتر بگۆڕدرێ و، چالاكی توانستی پتر بكرێ و ئه‌ركوفرمانی خۆی به ئاسانی پیاده بكا‌و، ئامانجه ده‌ستنیشانكراوه‌كانی فه‌راهه‌مكردن و دامه‌زراندنی تۆڕه‌كانی هێڵی ئاسندا بێته‌دی و كاروباری ڕێگای ئاسمانی و فڕۆكه‌خانه مه‌ده‌نیه‌كان ڕێك بخرێن و سیاسه‌تی گشتیی گواستنه‌وه دابنرێ و له، جێبه‌جێكردنیدا، سه‌رپه‌رشتی بكرێن و، كه‌رته‌كانی گواستنه‌وه‌ی ووشكانی (البری) رێگاكانی ئاسمانی رێك بخرێن و، گواستنه‌وه‌ی سه‌فه‌ر كاران و شمه‌ك (البچائع) به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، له ناو شاره‌كانی هه‌رێم و، له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا، به‌ڕێكوپێكی به‌ڕێوه‌بچێ و، هه‌موو كاروباری گواستنه‌وه، به‌م وه‌زاره‌ته تازه‌یه بسپێردرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌زه‌روور زانرا، یاسایه‌ك دابنرێ، كه ئه‌ركوفرمانی ئه‌م وه‌زاره‌ته نوێیه‌و بهڕێوهبهرایهتیهكانیشی دیار بكات، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی هه‌موو ئه‌و ئامانجانه، ئه‌م یاسایه دانرا. ...
یاسای ژماره (39)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌زگای گشتیی گهشتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا | 28
یاسای ژماره (39)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌زگای گشتیی گهشتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا | 28
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 39رۆژی ده‌رهێنان : 29/9/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق، له دانیشتنی ژماره (48)ی رۆژی (28/9/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سهڵاحییاتهش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (39)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌زگای گشتیی گهشتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدابهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ستی له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، بۆ ئه‌م یاسایه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق.ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. ده‌زگا: ده‌زگای گشتیی گهشتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ئیداری ده‌زگای گشتیی گهشتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.مه‌به‌ستی گهشتو گوزار: مه‌به‌ست: حه‌وانه‌وه‌یه، بووژانه‌وه‌یه، وه‌رزشه، گه‌شته، دڵكردنه‌وه‌یه، راوهو دیتنی جێگا دێرینه‌كانی مێژوو ئاسه‌وارو دیمه‌نی سروشت و، بزاڤی رابواردنی دیكه.لانه‌ی گهشتو گوزار: ئه‌و شوینانه‌ی كه مه‌به‌ستی گهشتو گوزاری تێدا مه‌یسه‌ر ده‌بێ، به‌نموونه، وه‌ك: ئوتێل، خواردنگه، گازینۆ، مه‌نزڵگه‌و جێگای رابواردنی دیكه.ناوچه‌ی گهشتو گوزار: ئه‌و جێگایانه‌یه كه یارای ئه‌وه‌ن بزاڤی گهشتو گوزاریان تێدا بكرێ و مه‌به‌ستی گهشتو گوزاریان تێدا بێته‌دی.به‌شی دووهمدامهزراندن و ئامانجهكانماددهی دووه‌م:به‌پێی ئه‌م یاسایه هه‌وارگایه‌كی گشتی بۆ گهشتو گوزار داده‌مه‌زرێ و پێی ده‌گوترێ (ده‌زگای گشتیی گهشتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراق)و فرمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا ئه‌م ده‌زگایه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌سته‌و، كارمه‌نده‌كانیشی به بڕیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران داده‌مه‌زرێن.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م ده‌زگایه شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی هه‌یه.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م ده‌زگایه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌ولأ ده‌دات:دنه‌دانی بزاڤی گه‌شتوگوزار، چونكه گه‌شتوگوزار سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه له سه‌رچاوه‌كانی سامانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێم.به‌رفراوانكردنی بزاڤی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمداو، بایه‌خدان به ناوچه جۆراوجۆره‌كانی گهشتو گوزارو، وه‌به‌رهێنانیان بۆ مه‌به‌ستی گهشتو گوزار.به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی گه‌شتوگوزار له‌لانه جۆربه‌جۆره‌كانی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمدا، به جۆرێ، كه باشترین خزمه‌تی ههوارههڵدان و هاتوچۆی نێوان ناوچه گهشتوگوزاریهكان بۆ گهشتكاران دابین بكات.به‌ره‌و باشتربردنی بزاڤی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا، چونكه له‌هه‌مان كاتدا، بزاڤێكی راگه‌یاندن و رۆشنبیری و شارستانییه‌و به‌جۆرێكی ئه‌وتۆش كه زۆرترین گه‌شتكار له وڵاته جۆر به جۆره‌كانی جیهانه‌وه رابكێشێ و چاویان به كهلهپوورو شارستانیه‌تی گه‌لی كوردستان بكه‌وی و، قوربانیدان و خه‌باتی ئه‌م گه‌له‌ی تێدا پیشان بدرێ كه له رێگای ئازادیی خۆیدا به‌خشیوێتی.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌زگا تێده‌كۆشێ، له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه، ئامانجه‌كانی خۆی بهێنێته‌دی:هه‌وڵ ده‌دات چاوگه سروشتییه‌كانی، وه‌ك، چیا‌و تاڤگه‌و كه‌ناری رووبار‌و ده‌ریاچه‌كان و كانیاوه كانزاییه‌كان له هه‌رێمدا وه‌سوود بهێنێ و به‌ره‌و باشتریان ببات به‌جۆرێ كه مه‌به‌سته‌كانی گهشتو گوزار بێنێته‌دی.وه‌به‌رهێنان و به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی جێگا مێژوویی و ئاسه‌واره‌كان، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا.دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌و ئوتێلی گه‌شتوگوزارو جێگای رابواردن و باخچه‌و شتی دیكه‌ی به‌سوود بۆ گه‌شتوگوزار.دنه‌دان و پشتگرتنی كه‌رتی تایبه‌ت به شێوازی جۆربه‌جۆر له پێناوی وه‌گه‌ڕخستنی بزاڤی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا به نموونه، وه‌ك ئه‌وه‌ی، زه‌وی وزار بدرێ به هاووڵاتیان، لانه‌ی جۆربه‌جۆری گه‌شتوگوزاری له‌سه‌ر دابمه‌زرێنن به‌پێی شه‌رتوشرووتی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریده‌هێنێ.بهكرێدان و به‌كرێ گرتنی لانه جۆربه‌جۆره‌كانی گه‌شتوگوزار.دامه‌زراندنی شیركه‌تی جۆربه‌جۆری گهشتو گوزار.ئاسانكردنی خزمه‌تگوزاریی بانك له ناوچه‌كانی گه‌شتوگوزاردا.دنه‌دانی كۆمپانیا بیانی و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیه‌كان تا وه‌به‌رهێنان له بواری گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا بخه‌نه‌كار.كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شقدادان بۆ به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی لێهاتوویی كادیره‌كانی گهشتو گوزار .كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌و وه‌كالاتی گهشتو گوزار له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی گهشتو گوزار.رێكخستنی سه‌فه‌ری فه‌ردی و به كۆمهلَ، بۆ گه‌شتوگوزار له هه‌رێمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه له ده‌وڵه‌تانیشه‌وه بۆ هه‌رێم.به‌هێزكردنی هه‌ست و ویستی گه‌شتیاری له رێگا جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌و، ده‌لیلێكی تایبه‌تیش بۆ گه‌شتیاران دابنرێت.به‌هاوكۆمه‌كی هاوده‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمدا، تایبه‌تمه‌ندی و قوربانیدانه‌كانی گه‌لی كوردستان به روونی ده‌ربخرێن و، له رێگای دروستكردنی په‌یكه‌رو پێشانگاو چالاكیی جۆربه‌جۆری هونه‌ریه‌وه به‌رجه‌سته بكرێن.به‌شی سێیهمپێكهاتهو سهڵاحییاتماددهی شه‌شه‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ئیداری و دارایی ده‌زگاكه‌یه‌و، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و لێوه‌شاوه‌بێ و خزمه‌تیشی له پازده سالأ كه‌متر نه‌بێ، به بڕیاری سةرؤك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا: مه‌رجه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتوبێت و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ، كاتێ سه‌رۆكی ده‌زگا دیارنه‌بێ، ئه‌م جێگای ده‌گرێته‌وه، ئه‌میش به بریاری سةرؤك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتیاری: مه‌رجه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، له بواری گه‌شتوگوزاریداو، خزمه‌تی گه‌شتیاریشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ، به‌بڕیاری سه‌رۆكی وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا به‌م سه‌ڵاحییاته‌ی خواره‌وه ڕاده‌بێ :به‌رێوه‌بردنی كاروباری ده‌زگاو، سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی دایه‌ره‌كانی.نواندنی ده‌زگا له‌به‌رده‌م دادگا‌و دایه‌ره پێوه‌ندیداره‌كاندا.ئیمزاكردنی ئه‌و موخابه‌راته‌ی له ده‌زگاكه‌وه ده‌رده‌چن.پێشنیازكردنی بوجه‌ی گه‌شتوگوزارو ئاماده‌كردنی میلاك و بوجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی.بۆ هه‌ر حاڵتێ، به‌جیا، موافه‌قه‌ت ده‌كات بڕێ پاره خه‌رج بكرێ له پێنج ملیۆن دینار نه‌ترازێ مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا له‌مانه پێك دێت:سه‌رۆكی ده‌زگا سهرۆكجێگری سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌ندامه‌و، له دیارنه‌بوونی سه‌رۆكی ده‌زگا جێی دهگرێتهوهبهرێوهبهری گشتی گه‌شتیاری ئهندامهبهرێوهبهری كاروباری یاسایی ده‌زگاكه ئهندامهپسپۆڕێك له كاروباری گهشتو گوزارو ئوتێلداریدا ئهندامهشارهزایهكی ئابووری ئهندامهئهندامێكی دی، یان زیاتر هی ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا كه پسپۆربن و سه‌رۆكی ده‌زگا به زه‌رووری بزانێ، له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا ئاماده‌ببن، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان ههبێماددهی نۆیه‌م: ئەنجومەنى دەزگا بەم سەلاحيەتانەى خوارەوە رادەبێ:داڕشتن و ئیقراركردنی سیاسه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا، پاش موافه‌قه‌تكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.ته‌سدیقكردنی گرێبه‌سته‌كانی بنیادنان و به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی مونشه‌ئه‌و پرۆژه‌گه‌لی گه‌شتیاری و، وه‌به‌رهانینیشیان.ته‌سدیقكردنی رێكه‌وتننامه‌گه‌لی هاوكاریی گه‌شتیاری كه له گەڵ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا به‌ستراوه، پاش موافه‌قه‌تكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.ته‌سدیقكردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی ساڵانه‌و میلاك و حساب وحسابكاریی كۆتایی ده‌زگاكه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا سه‌ڵاحییه‌تی هه‌یه، بۆ گەشتوگزار لةباربێت ،بيكات بەموڵكى دەزگا، بەخۆڕايى، تا بتوانێ ئامانجه‌كانی خۆی به زه‌مانه‌ت ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ری به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان قه‌ره‌بووی خاوه‌نانی مافی ته‌سه‌ڕوف به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه له بوجه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بكاته‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌ن، لایه‌نی كه‌م، مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه، هه‌ر كاتێكیش به پێویست بزانرێت له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ده‌زگا، (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و، بڕیارگه‌لیش به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌درێن له كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیشدا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆكی ده‌زگا بۆ چ لایه‌نێك بووبێت، هی ئه‌وانه.پێكهاته‌كانی ده‌زگای گشتی گهشتو گوزارماددهی یازده:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتیاری:یه‌كه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتیاری، له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری گه‌شتیاری: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌و دارایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی له راگه‌یاندن هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازیاری: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاریدا هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتیاری له پارێزگاكانی هه‌رێمدا: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م :ئه‌رك وفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییاتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه به‌پێی پێڕۆیه‌كی تایبه‌ت دیارده‌كرێن.به‌شی چوارهمداهاتماددهی دوازده:داهاته‌كانی ئه‌م ده‌زگایه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:ئه‌و مزه (رسوم) و قازانجانه‌یه كه له بزاڤهكانیهوه دێنه ده‌ست.كرێی لانه‌كانی گه‌شتیارییه.ئه‌و به‌خشش و یارمه‌تی و دیارییانه‌ش كه به‌پێی یاسا‌و پێڕۆ و رێنماییگه‌لی به‌كار پێشكه‌ش به‌ده‌زگاكه ده‌كرێن.به‌خششی ساڵانه‌و، هه‌ر ده‌رماڵه‌یه‌كی دی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی بكات.مادده‌ی سیازده:بۆ هه‌ر ئیجازه‌پێدانێكی لانه‌یه‌كی گه‌شتیاری یان تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌كه‌ی به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مزه‌ی ساڵانه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێ:600000 شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری ده‌گمه‌ن.450000 چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری پله یه‌ك.300000 سێ سه‌د هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری پله دوو.150000 سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری پله سێ.75000 حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری پله چوار.38000 سی و هه‌شت هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری پله پێنج.مادده‌ی چوارده:ئه‌م ده‌زگایه بوجه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌لایه‌نی كه‌م، سێ مانگ به‌ر له ده‌ست پێكردنی ساڵی دارایی پێشكه‌شی ده‌كات به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تا له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی هه‌رێمدا ته‌سدیقی بكات .مادده‌ی پازده:ئه‌م ده‌زگایه له هه‌موو مزهیێ سه‌رفرازه، ته‌نها مزه‌ی گومرگی خۆراك و خواردنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه هاوه‌رده‌ی خۆی نه‌بێ.مادده‌ی شازده: له پێناوی ده‌سته‌به‌ری كردنی ئامانجه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، هه‌موو پرۆژه‌و لانه گه‌شتیارییه پۆلێنكراوهكان، به‌ر ئه‌و عفوه یان به‌شێ له‌و عفوه ده‌كه‌ون كه بۆ پرۆژه پیشه‌سازیه‌كان ئیقرار كراوه.به‌شی پێنجهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی حه‌ڤده: ده‌زگا، پێویسته له‌سه‌ری ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ربگرێ له‌سه‌ر هه‌ر بزاڤێكی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا پیاده‌ی بكات.مادده‌ی هه‌ژده:ده‌سته‌ی گشتی گهشتو گوزارو هه‌موو ته‌شكیلاته‌كانی كه ده‌قه‌كانیان له یاسای ژماره (15)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا هاتووه، ئیلغاده‌كرێن و، هه‌موو موڵك و ماڵێكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی له مونشه‌ئات و خانووبه‌ره‌و لانه‌ی گه‌شتیاری و زه‌وی وزاری ته‌رخانكراو، به خانووی گه‌شتیاری و ئوتێل و شار‌و گوند‌و خواردنگه‌و كۆشكی گه‌شتیاری و هه‌ر موڵك و ماڵێكی دیكه‌شه‌و، هه‌ر هه‌مووی، ده‌بن به موڵكی ده‌زگای گشتی گه‌شتوگوزارو، به‌ناوی ده‌زگاكه‌وه له دایه‌ره‌ی عیقاریدا تۆمارده‌كرێن.ماددوی نۆزده:حوكمه‌كانی یاسای ژماره (49)ی ساڵی (1977)ی ده‌زگای گشتی و گه‌شتوگوزار، به‌هه‌موار كردنهكانیشیهوه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كارده‌خرێن.مادده‌ی بیست:ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا بۆی هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پابه‌ندبێت به حوكمه‌كانی یاسا ژماره (32)ی ساڵی 1986 (یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت)ه‌وه، هه‌موو جۆره زه‌وی و زار‌و عیقارێ به‌پێی رێنماییگه‌لێ كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریده‌هێنێ به‌كرێ بدات و به‌كرێ بگرێ و بیكڕێ و بیفرۆشێ.مادده‌ی بیست و یه‌ك:ته‌نیا ئه‌م ده‌زگایه بۆی هه‌یه به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسا ژماره (25)ی ساڵی 1959ی ناوه بازرگانیه‌كان، ناو له ئوتێل و مونشه‌ئه گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت و، پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش له پێدان و تازه‌كردنه‌وه‌و ئیلغاكردنی ئیجازه‌گه‌لی فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ی سه‌رمه‌ستیدا موافه‌قه‌تی ئه‌م ده‌زگایه وه‌ربگرن.مادده‌ی بیست و دوو:نابێ به پێچه‌وانه‌ی ته‌صمیمه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه كه خۆی له مه‌ودوا ئاماده‌یان ده‌كا مونشه‌ئه‌و بینا له نوێ بنیادبنرێن یان رووكاری ناوچه گه‌شتیاریه‌كان ده‌سكاری بكرێن و بگۆڕدرێن.مادده‌ی بیست وسێ:ناوچه‌كانی گه‌شتوگوزار كه به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌كه‌ون له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دیارده‌كرێن و له رۆژنامه‌ی رسمیی هه‌رێمیشدا بڵاوده‌كرێنه‌وه.مادده‌ی بیست و چوار:كه‌سانێ، مافی تصروفیان له زه‌وی و زاری بهموڵكبوونی ده‌وڵه‌تدا هه‌بی به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (53)ی ساڵی 1976 (یاسای یه‌كخستنی صنفهكانی زه‌وی وزاری ده‌وڵه‌ت)، بۆیه موافه‌قه‌ت له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دایه‌ره پێوه‌ندیداره‌كان وه‌رده‌گرن بهكرێیهك كه پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ل سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا دیاری ده‌كات.مادده‌ی بیست و پێنج:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی بیست و شه‌ش:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ به‌ئاسان به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی بیست و حه‌وت:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته‌به‌ركار.مادده‌ی بیست و هەشت:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار. د. كمال عبدالكریم فواد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراقهۆكاره زه‌رووره‌كان -له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ گه‌شتوگوزار رسكاوه هاوینه‌هه‌وارو لانه‌ی گه‌شتیاری و ناوچه‌و جێگای ئاسه‌واری مێژوویی و ئاینی جۆربه‌جۆری زۆری هه‌یه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه كه‌رتی گهشتو گوزار زۆر گرنگه‌و به چاوگه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی سامانی نیشتمانی و ئامرازێكی كارای ناساندنی كهلوپوورو شارستانییه‌تی گه‌لی كوردستان به گه‌لانی جیهان داده‌نرێ و، له پێناوی دنه‌دانی بزاڤی گه‌شتیاری و راكێشانی گه‌شتیاران كه ئه‌مه‌ش به دامه‌زراندنی دامودهزگاو لانه‌ی گه‌شتیاریی نوێ و هاوچه‌رخ له هه‌رێمدا دێته‌دی و، بۆ ئه‌وه‌ش كه رۆلێكی كارا‌و سه‌ره‌كی بۆ ده‌زگای گشتی گهشتو گوزار له‌و بوارانه‌دا بڕه‌خسێ، له‌به‌ر ئه‌وانه هه‌مووی، ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره( 4 ) ی ساڵی 2006 یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 25
یاسای ژماره( 4 ) ی ساڵی 2006 یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 25
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهسهرۆكایهتی هه‌رێمی كوردستان-عیراقپشت به حوكمی بڕگه (1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ســـــاڵی (1992) هه‌مواركراو،له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان - عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشـــــتنی رۆژی (4/7/2006) بڕیاری دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه دابنێت:یاسای ژماره( 4 ) ی ساڵی 2006 یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان- عیراقدهروازهی یهكهمحوكمه گشتیهكانبهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م: ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی له خواره‌وه هاتوون ئه‌و واتایانه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌گه‌یه‌نن. یه‌كه‌م. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان – عیراق. دووه‌م. حكومه‌ت: حكومه‌تی هه‌رێم.سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان.چواره‌م. سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان.پێنجه‌م. ده‌سته: ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا.شه‌شه‌م. سه‌رۆكی ده‌سته: سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.حه‌فته‌م. پرۆژه: چالاكیه‌كی ئابووریه یان پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنه‌رییه كه‌كه‌سێكی سروشتی یان یاسایی(مه‌عنه‌وی) دایده‌مه‌زرێنێت له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی ته‌رخانكراو بۆی، به سه‌رمایه‌كی، نیشتمانی، یان بیانی، وحوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و ئه‌و په‌یره‌و ورێنماییانه‌ی به گوێره‌یه‌وه ده‌رچوون، له‌سه‌ریان پیاده ده‌كرێن. هه‌شته‌م. باج وره‌سمه‌كان: هه‌موو ئه‌و جۆره باج و ره‌سمانه ده‌گرێته‌وه كه به پێی یاساكانی كارا دیاركراون.نۆیه‌م. وه‌به‌رهێن: ئه‌وكه‌سه سروشتیه یان یاساییه (مه‌عنه‌وی)یه كه سامانه‌كه‌ی له هه‌رێم به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌به‌ردێنێت، چ نیشتمانی بێت یان بیانی.ده‌یه‌م. لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان: هه‌موو ئه‌و لایه‌نه حكومیانه ده‌گرێته‌وه‌كه به‌رپرسن له‌و كه‌رته‌ی په‌یوه‌سته به كاروباری پرۆژه‌كه.یازدهم. سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهاتوو: به‌های خه‌مڵێنراو به دراوی بیانی یان نیشتمانی كه له پرۆژه‌كه‌دا وه به‌ر هاتووه .دوازدهم. سه‌رمایه‌ی بیانی: ئه‌و سامانه دراویه، شتومه‌كه جه‌سته‌ییانه، یان مافێكه نرخێكی دارایی هه‌یه ووه‌به‌رهێنی بیانی له هه‌رێمدا وه‌به‌ری دێنێت.به‌شی دووهمبوارهكانی وهبهرهێنانماددهی دووه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه پیاده ده‌كرێن كه ده‌سته له یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی خواره‌وه دا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌دات:یه‌كه‌م. پیشه‌سازییه گۆڕاوه‌كان(التحویلیه) وكاره‌با وئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن.دووه‌م. كشتوكاڵ به‌هه‌ر دوو لایه‌نیه‌وه، رووه‌كی وئاژه‌ڵی، ودارستان وئه‌وخزمه‌تگوزاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن.سێیه‌م. هوتێل وپرۆژه‌كانی گه‌شتیاری وكات به‌سه‌ربردن وشاره‌كانی یاری.چواره‌م. ته‌ندروستی وژینگهپێنجهم. توێژینه‌وه‌كانی زانستی وته‌كنۆلۆژی وته‌كنۆلۆژیای زانیاریه‌كان.شه‌شه‌م. گواستنه‌وه وگه‌یاندنی سه‌رده‌م.حه‌فته‌م. بانكه‌كان وكۆمپانیاكانی دڵنیاكاری (تأمین) وده‌زگا داراییه‌كانی دیكه.هه‌شته‌م. پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری، وه‌ك بنیاتنان وئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ورێگاوبان وهێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر وفرۆكه‌خانه وئاودێری وبه‌نداوه‌كان.نۆیه‌م. ناوچه ئازاده‌كان وبازاره بازرگانیه سه‌رده‌می یه‌كان وئه‌و خزمه‌تگوزاریه راوێژكاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن.ده‌یه‌م. فێركردن له‌هه‌موو قۆناغه‌كان دا، له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی فێركاری له هه‌رێمدا.یازدهم. هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له هه‌ر كه‌رتێكی دیكه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خستنه‌به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی بدات.به‌شی سێیهمرهفتار له‌گه‌ل وه‌به‌رهێنی بیانیمادهی سێیه‌م:ره‌فتار له‌گه‌لأ وه‌به‌رهێن وسه‌رمایه‌ی بیانی وه‌ك وه‌به‌رهێن وسه‌رمایه‌ی نیشتمانی ده‌كرێت ووه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه هه‌موو سه‌رمایه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ی به‌ناو بێت كه به‌پێی ئه‌م یاسایه، له هه‌رێمدا دایده‌مه‌زرێنێت.به‌شی چوارهمتهرخانكردنی زه‌وی وزارماددهی چواره‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان، ده‌ستنیشانی ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی هه‌ر پارێزگایه‌ك ته‌رخان ده‌كرێن وله ئاینده‌دا به‌پێی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن و له‌سه‌ر وێنه‌ی تۆماره‌كانیاندا ئاماژه داده‌ندرێت كه ئه‌م شوێنانه تایبه‌تن به مه‌به‌سته‌كانی ده‌سته.دووه‌م. فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌دا ده‌ستنیشانی هه‌ر شتێك ده‌كه‌ن كه پڕۆژه پێویستی بێت له زه‌وی وزاری نێو نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی شاره‌كان وده‌ره‌وه‌یاندا وته‌رخانیان ده‌كه‌ن به شێوه‌ی كرێ وبانه‌وانی (مساگحه)، به نرخێكی هانده‌ر وبه‌پێی ئه‌و رێكسازیانه‌ی ده‌سته دایان ده‌نێت، به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای كارای فرۆشتن وبه‌كرێدانی سامانه‌كانی میری له هه‌رێمدا.سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه، له سه‌ر پێشنیاری ده‌سته، ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراون به‌پێی ئه‌م یاسایه، به نرخێكی هانده‌ر كه ده‌سته پێشنیاری ده‌كات یان به‌خۆڕایی به‌ناویان بكات، به مه‌رجێك سروشت و گرنگیی ئه‌و پرۆژانه وپێویستیه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له كاتی به‌ناوكردندا له‌به‌رچاو بگیرێت. ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی سامانه‌كانی میریی كارا له هه‌رێمدا.چواره‌م. له فه‌رمانگه‌كانی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند، ئاماژه‌ی گلدانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه داده‌ندرێت كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراون، ونابێ ئه‌م ئاماژه‌یه لاببردرێت ته‌نها به ره‌زامه‌ندیه‌كی نووسراوی ده‌سته نه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی كه وه‌به‌رهێن هه‌موو پابه‌ندیه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.پێنجه‌م. له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانیدا، ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌و زه‌ویانه به‌ناوی خۆی بكات كه موڵكی ده‌وڵه‌تن، وه‌ك موڵكێكی صرف و به‌بێ پاره. هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌ویانه‌ش به‌ناوی خۆی بكات كه مافی ره‌فتاركردنیان (حق التصرف)، به‌سه‌ره‌وه هه‌یه، دوای كوژاندنه‌وه‌ی مافه‌كانی ره‌فتاركردن له‌سه‌ریاندا وقه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه وگونجاوی خاوه‌نه‌كانیان به‌پێی یاسا‌و په‌یڕه‌و و رێنماییه ره‌چاوكراوه‌كان له‌م باره‌یه‌وه.شه‌شه‌م. وه‌به‌رهێن مافی كڕین وبه‌كرێ گرتنی ئه‌وزه‌وی وخانوبه‌رانه‌ی هه‌یه كه پێویستن بۆدامه‌زراندن وفراوانكردنوو و هه‌مه جۆركردن وپه‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وله سنووری ئه‌و رووبه‌ر وئه‌و ماوه‌ی له ڕۆشنایی ئامانجه‌كانی پرۆژه‌كه وپێداویستی راسته‌قینه‌یدا ده‌خه‌ملێنرین، به‌ره‌چاوكردنی حوكمه‌كانی برگه‌ی (3) ی ئه‌م ماده‌یه. حه‌فته‌م. ئه‌و زه‌ویانه‌ی پێویستن بۆ ئه‌و پڕۆژه وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌ندرێن جیاده‌كرێنه‌وه له سنووری ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه له رۆشنایی ئامانجه‌كانی پڕۆژه‌كه وپێداویستی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌خه‌مڵێنرێن به پێی ئه‌و مه‌رجه تایبه‌تیانه‌ی كه له لایه‌ن ده‌سته‌وه دیارده‌كرێن به ده‌ر له‌و حوكمانه‌ی كه له‌م باره‌وه ره‌چاوكراون.هه‌شته‌م. گۆڕینی شوێنی پرۆژه‌كه ده‌كه‌وێته ژێرباری هه‌مان بنه‌ماو مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی شوێنی پرۆژه‌كه، كه یه‌كه‌م جار ره‌چاو كراون.نۆیه‌م. لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته، خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كانی وه‌ك ئاو‌و كاره‌با وئاوه‌ڕۆو رێگای گشتی وپه‌یوه‌ندییه‌كان وشتی دیكه‌ش بۆ سنووری پرۆژه‌كه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن به مه‌رجێك برێكی پێویست له بودجه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان بكرێت.ده‌یه‌م. جگه له‌وه‌ی كه وه‌به‌رهێنی بیانی، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، مافی موڵكدارێتی و به‌كرێگرتنی زه‌وی و ئوتومبێلی به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه خانوو به‌ره‌ی نیشته‌جێ كردن وئۆتۆمبێلی به‌رهه‌م نه‌هێن، وئه‌وه‌ی پڕۆژه پێی ده‌وێت بیانكرێت یان به‌كرێیان بگرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه‌ی، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ده‌سته له‌سه‌ریدا وبه‌پێی ئه‌ومه‌رجانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیار ده‌كرێن.ده‌روازه‌ی دووهمبهخشینه كان وپابهندیهكانبهشی یهكهمبهخشینهكانی باج وگومرگمادهی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: پرۆژه له هه‌موو وباج ره‌سمه ناگومرگیه‌كان ده‌بوردرێت بۆ ماوه‌ی (10) سالأ له رۆژی ده‌ست پێكردنی به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی، یان له رۆژی به‌رهه‌مهێنان به كرده‌نی.دووه‌م: ئامێر‌و ده‌زگا و كه‌ره‌سته‌ومه‌كینه هاورده‌كانی پرۆژه له ره‌سم و باجه‌كان ومه‌رجی مۆڵه‌ت به‌ده‌ست هێنانی هاوردن ده‌بوردرێن، به‌مه‌رجێ له خاڵه‌كانی ده‌ربازبوونی سنووره‌كانی هه‌رێمه‌وه بێنه ژووره‌وه وده‌بێ له ماوه‌ی (2) دووسالأ له رۆژی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ده‌سته له‌سه‌ر لیسته‌كان، بهێندرێنه ناو هه‌رێم، وه‌ته‌نها بۆ مه‌به‌سته‌كانی پرۆژه‌كه به‌كاربێن. به پێچه‌وانه، ئه‌و لێخۆشبوونانه ناگرنه‌وه‌و وه‌به‌رهێن ناچارده‌كرێت باجه‌كه بدات و دووهێنده‌ی باجه‌كه‌ش غه‌رامه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت.سێیه‌م: له ره‌سم و باجی ئه‌و پارچه یه‌ده‌گه هاوردانه‌ی پرۆژه‌كه ده‌بووردرێت به مه‌رجێك به‌هاكه‌یان له (15%)ی به‌های ئامێر‌و مه‌كینه‌كان پتر نه‌بێت، ئه‌ویش به بڕیارێكی پێشینه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته وره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر لیسته‌كانی وچه‌ندایه‌تیان ده‌بێت.چواره‌م: له ئامێر‌و ده‌زگا ومه‌كینه وكه‌ره‌سته پێویسته‌كان بۆ فراوانكردن یان په‌ره‌پێدان یان نوێ كردنه‌وه‌ی پرۆژه ده‌بووردرێن.پێنجه‌م: ره‌سمی گومرگ بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ له سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنان هاوردراوون ده‌بووردرێن، به مه‌رجێك جۆر وبره‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه دیار بكرێن، به‌ڵام ده‌بێ به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و كه‌ره‌سته خاوه خۆماڵیانه‌ی له هه‌رێمدا چنگ ده‌كه‌ون وبۆ پرۆژه‌كه بهكهلك دێن له‌لایه‌نی چه‌ندی چۆنیه‌وه به‌كاربێن .شه‌شه‌م: وه‌به‌رهێن، بۆی هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، هه‌موو پێداویستیه‌كانی پرۆژه‌كه هاورده بكات، وه‌ك ئامێر ومه‌كینه وده‌زگا وكه‌ره‌سته، ئه‌و هاوردانه‌ش له هه‌موو باجی خاڵه‌كانی گومرگی سنووری هه‌رێم ده‌به‌خشرێن، به مه‌رجێك ته‌نیا بۆ مه‌به‌سته‌كانی پرۆژه‌كه به‌كاربێن.به‌شی دووهمبهخشینه كانی سهربارماددهی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گشتی له هه‌رێمدا ده‌سته بۆی هه‌یه هاندان و ئاسانكاری زیاتر بۆ ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریه وه‌به‌رهێنانه‌ی رێپێدراوون به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، پێشكه‌ش بكات، كه یه‌ك له‌م دوو ئاكاره‌یان تێدا به‌دی بكرێت به‌پێی ئه‌و رێكسازیانه‌ی ده‌سته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دایان ده‌نێت:أ) ئه‌و پرۆژانه‌ی له ناوچه كه‌م په‌ره‌سه‌ندووه‌كاندا داده‌ندرێن.ب)ئه‌و پرۆژانه‌ی به هاوبه‌شیی وه‌به‌رهێنی بیانی ونیشتمانی داده‌مه‌زرێن.دووه‌م: ده‌سته بۆی هه‌یه به‌خشینی سه‌ربار بدات له ره‌سمی شته كڕاوه‌كانی وه‌ك كه‌ل و په‌ل و رایه‌خ وپێداویستیه‌كانی به سه‌رده‌م كردن ونوێ كردنه‌وه هه‌ر(3) ساڵ جارێك به‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن، به‌پێی سروشتیان وبه‌تایبه‌تی پرۆژه‌كانی هۆتێل ونه‌خۆشخانه وشاره گه‌شت و گوزارییه‌كان و زانكۆ‌و قوتابخانه‌كان، به‌مه‌رجێك ته‌نها بۆ پرۆژه‌كه به‌كار بێن وله‌ماوه‌ی ساڵێك له‌رۆژی ده‌رچوونی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ده‌سته له‌سه‌ر لیسته‌كانی شته كڕاوه‌كان و چه‌ندێتیان بهێندرێنه‌وه ناو هه‌رێمه‌وه.به‌شی سێیهمگرهنتیه یاساییهكانماددهی حه‌فته‌م:یه‌كه‌م: وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه پرۆژه‌كه‌ی وه‌به‌رهێنانی دڵنیا (تأمین) بكات له‌لایه‌ن هه‌ر كۆمپانیایه‌كی دڵنیاكاری كه به‌گونجاو ده‌زانێت، بیانی یان نیشتمانی، كه به‌هۆیه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات دڵنیای بكات.دووه‌م: وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه كار به‌كریكاری خۆجێی وبیانی پێویست بۆ پرۆژه‌كه بكات له گه‌لأ پیشخستنی كرێكاری خۆماڵی له كارپێكردندا، به‌پێی یاساكانی كارا له‌هه‌رێمدا.سێیه‌م: وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه سوود وقازانجی سه‌رمایه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه بنێرێت به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.چواره‌م: كرێكاره ناعیراقییه‌كانی پرۆژه‌كه‌وئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن بۆیان هه‌یه پاره وكرێیه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه ره‌وانه بكه‌ن.پێنجه‌م: وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه سه‌رمایه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌بكاته‌وه له‌كاتی پاكتاوكردنی پرۆژه‌كه‌ی، یان ره‌فتاركردنی له‌سه‌ریدا به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی یاسا‌و رێكاره‌كانی گومرگی وباجیی كارا له هه‌رێمدا ناكۆك نه‌بێت.شه‌شه‌م: وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌كه‌ی بخاته سه‌ر ناوی وه‌به‌رهێنێكی دیكه‌ی بیانی یان وه‌به‌رهێنێكی نیشتمانی. یان له به‌شی خۆی له پرۆژه‌كه ده‌رچێت بۆ هاوبه‌شه‌كه‌ی، به‌ره‌زامه‌ندیی ده‌سته. وه‌به‌رهێنی نوێ جێگه‌ی وه‌به‌رهێنی كۆن ده‌گرێته‌وه له‌و ماف وپابه‌ندیانه‌ی له پرۆژه‌كه دا كه‌وتوونه‌ته‌وه. حه‌فته‌م: وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه رێپێدراوه‌كه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، حیسابێك به دراوی نیشتمانی، بیانی یان به هه‌ردووكیان له یه‌كێك له بانقه‌كانی هه‌رێم یان له ده‌ره‌وه بكاته‌وه.هه‌شته‌م: وێرای له‌به‌رچاوگرتنی یاساكانی كارا سه‌باره‌ت به ئه‌نجومه‌نه‌كانی كۆمپانیاكانی هاوكاری، ئه‌و پرۆژانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تۆماركراون و شێوه یاساییه‌كه‌یان هه‌ر چۆنێك بێت به پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت داده‌ندرێن، سروشتی یاسایی ئه‌و سامانانه‌ی تێیاندا پشكداری كراوه هه‌ر چۆنێك بێت.نۆیه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه، وه‌به‌رهێن مافی هه‌یه نهێنی زانیارییه هونه‌ری و ئابووریه‌كانی تایبه‌ت به پرۆژه‌كه‌ی پارێزگاری لێبكرێت وده‌ست پێشخه‌ریه وه‌به‌رهینه‌ریه‌كانی بپارێزرێت، ئه‌مه‌ش به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسا ورێسا ورێنماییانه‌ی له هه‌رێمدا كاران. هه‌ركه‌سێك زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به ده‌ستپیشخه‌ریه‌كانی به‌رهه‌مهێنی ولایه‌نه هونه‌ری وئابووری وداراییه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه كه به‌حوكمی فه‌رمانه‌كه‌ی به‌ده‌ستی كه‌وتوون، به پێی یاسا سزا ده‌درێت.به‌شی چوارهمپابهندییهكانی وه‌به‌رهێن ماده‌ی هه‌شته‌م:ده‌بێ وه‌به‌رهێن به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند بێت:یه‌كه‌م. پێناسه‌ی بواری وه‌به‌رهێنانی خۆی بكات سه‌باره‌ت به‌و پرۆژانه‌ی پێشتر ئه‌نجامی داوون وباری دارایی وئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی جێبه‌جێی كردوون ده‌ست نیشان بكات.دووه‌م. ده‌سته، به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه وده‌ستكردن به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی یان به‌رهه‌مهێنانی راسته‌قینه‌ی، ئاگادار بكاته‌وه.سێیه‌م. ئاسانكاری پێویست بۆ فه‌رمانبه‌رانی تایبه‌تمه‌ندی ده‌سته دابین بكات، سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌و به‌ده‌ست خستنی زانیاری پێویست ده‌رباره‌ی لایه‌نه هه‌مه جۆره‌كانی پڕۆژه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ده‌سته.چواره‌م. تۆماری تایبه‌تی ئه‌وكه‌رسته هاوردانه‌ی پرۆژه‌كه بكاته‌وه، كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ره‌سمی گومرگ به‌خشراون.پێنجه‌م. پاكی ژینگه وئاسایش وته‌ندروستی گشتی بپارێزێت وپابه‌ندبێت به سیسته‌می پێوانه وكۆنتڕۆلكردنی چۆنایه‌تی به‌پێی پێوه‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان. شه‌شه‌م. مه‌شق به‌كریكاری خوجێی پرۆژه‌كه بكات ورایان بهێنێت.به‌شی پێنجهمرێكاره یاساییه‌كان له كاتی سه‌رپێچی كردنی وهبهرهێنهرماددهی نۆیه‌م:یه‌كه‌م. له كاتی سه‌رپێچی كردنی وه‌به‌رهێن له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، یان له یه‌كێك له بڕگه‌كانی گرێبه‌ستی مۆركراو له نێوان ئه‌و لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا، ده‌سته سه‌رپێچیكار ئاگادارده‌كاته‌وه وداوای لێده‌كات یه‌كسه‌ر ئه‌و چالاكیه‌ی بۆته هۆی سه‌رپێچیه‌كه بوه‌ستێنێت وماوهیهكی گونجاوی بۆ دیاری ده‌كات كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ سروشتی سه‌رپێچیه‌كه بۆ لادان ونه‌هێشتنی شوێنه‌واره‌كانی. دووه‌م. له حاڵه‌تێكدا وه‌به‌رهێن پێیداگرت له‌سه‌ر رانه‌گرتنی سه‌رپێچیه‌كه ولانه‌بردنی شوێنه‌واره‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه(1)ی سه‌ره‌وه، ده‌سته، زه‌ویه‌كه‌ی لێ ده‌سێنێته‌وه، وئه‌و بینایانه‌ی له‌سه‌ریشی دروست كراوون، ئه‌گه‌ر هه‌بن، به‌ناوی خۆی تۆماریان ده‌كات به نرخی كه‌ره‌سته‌كان به هه‌ڵكه‌ندراوی، به‌پێی یاسا. ئه‌و به‌هایه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌به‌رهێنی نوێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه ته‌واو بكات. سه‌رپێچیكاریش به‌رپرسه له‌هه‌ر زه‌ره‌رو زیانێك كه له ئه‌نجامی جێبه‌جێ نه‌كردنی پابه‌ندییه‌كانی بێنه ئاراوه.سێیه‌م. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پرۆژه‌كه، به‌بێ ره‌زامه‌ندی ده‌سته هه‌موو ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه، یان به‌شێكی له ژێره‌وه به‌كرێ دا، یان به‌كاری هێنا بۆ مه‌به‌ستێكی دی له پرۆژه‌كه‌دا، زه‌ویه‌كه‌ی یان ئه‌و به‌شه‌ی به‌كرێی داوه یان ئه‌و به‌شه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی به‌كار هێناوه لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه. ئه‌و كاته خاوه‌ن پڕۆژه ده‌بێ دوو هێنده‌ی كرێی هاوتا(أجر مپل)بدات له بڕی به‌كرێدانی زه‌ویه‌كه یان به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی پرۆژه‌كه. ئه‌و پارانه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی كارا له هه‌رێمدا وه‌رده‌گیرێته‌وه. له حاڵه‌تی لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو زه‌ویه‌كه‌ی، مامه‌ڵه له‌گه‌لأ وه‌به‌رهێنی سه‌رپێچیكار به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه(2)ی سه‌ره‌وه ده‌كرێ، سه‌باره‌ت به‌و بینایانه‌ی كه له كاتی لێوه‌رگرتنیه‌وه له‌سه‌ری دروست كراون.ده‌روازه‌ی سێیهمپێكهاته وهبهرهێنهریهكانبهشی یهكهمدهستهی وه‌به‌رهێنان و پێكهاته و ئهركهكانیماددهی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م. ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت به‌ناوی (ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان) وكه‌سایه‌تیه‌كی یاسایی وسه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی ده‌بێ، وبۆی هه‌یه هه‌موو ره‌فتاره یاساییه‌كانی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ئه‌نجام بدات.دووه‌م. ده‌سته، سه‌رۆكێكی ده‌بێت به پله‌ی وه‌زیر وگشت ماف وده‌سه‌ڵاتێكی وه‌زیری ده‌بێت وخۆی به‌رپرسه له ئاراسته‌كردنی كاره‌كان وسه‌رپه‌رشتی وچاودێریی چالاكیه‌كانی وههرشتێك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركوفه‌رمانه‌كان وكاروباره‌كانی دیكه‌ی ده‌سته‌وه هه‌بێت. ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه به‌ندن:أ) فه‌رمانگه‌ی لێتۆژینه‌وه وزانیاریه‌كان،ب) فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێكردن وهه‌ڵسه‌نگاندن ومۆڵه‌تپێدانی پرۆژه‌كان.ج) فه‌رمانگه‌ی كاروباری یاسایی وكارگێری ودارایی.د) فه‌رمانگه‌ی شار‌و ناوچه پیشه‌سازیه‌كان.سێیه‌م. باره‌گای ده‌سته له هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت وچه‌ند لقێكی له پارێزگایه‌كان ده‌بێت و هه‌ر لقێك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات.چواره‌م. ده‌سته بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویست، چه‌ند به‌ش وهۆبه‌یه‌ك بێنێته كایه‌وه ولێكیان بدات، یان لایان بدات. پێنجه‌م. پێكهاته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ده‌سته ولقه‌كانی وئه‌ركوفه‌رمان وده‌سه‌ڵاته‌كانیان به پێره‌وك ده‌كرێت كه ده‌سته دایده‌نێت وئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ندی ده‌كات.شه‌شه‌م. ده‌سته كه‌شی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌ره‌خسێنێت كه بووژانه‌وه‌ی ئابووری له هه‌رێمدا بێنێته‌دی وستراتیژی وپلان وسیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان ئاماده ده‌كات وده‌یخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن بۆ په‌سه‌ند كردنی وهه‌ماهه‌نگی له نێوان لقه‌كانی له هه‌رێمدا ده‌كات.ماده‌ی یازدهم: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌یه‌كێك له پۆسته‌كانی سه‌رۆكی ده‌سته وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كاندا داده‌مه‌زرێت:یه‌كه‌م. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، خاوه‌ن بروانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی بێت كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌و فه‌رمانه‌ی لێی داده‌مه‌زرێت،دووه‌م. شاره‌زا بێت وكاری كردبێت له بواری پسپۆریه‌كه‌یدا بۆ ماوه‌ی حه‌وت سالأ، به‌لای كه‌مه‌وه. ماده‌ی دوازدهم:ده‌بێ گشت وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمدا پابه‌ندبن به‌و بڕیارانه‌ی تایبه‌تن به پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه وله ده‌سته‌وه ده‌رده‌چن. مادده‌ی سیازده‌م:سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌لأ كه‌سانی سروشتی و یاسایی(مه‌عنه‌وی) ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم مۆربكات بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌رك وفه‌رمانانه‌ی پێیان ده‌سپێرێت بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی ده‌سته. ماف و ئه‌ركه‌كانیشیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن. به‌شی دووهمئهنجومهنی باڵای وهبهرهێنانِماددهی چوارده‌م:یه‌كه‌م. ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا پێك دێت له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك سه‌رۆك وجێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به جێگری وله‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی جێی ده‌گرێته‌وه وبه ئه‌ندامێتی وه‌زیرانی: دارایی وئابووری وبازرگانی وشاره‌وانی وپلاندانان وكشتوكالأ وپیشه‌سازی وسه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان. دووه‌م.1) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوا له وه‌زیرێكی دیكه بكات كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بكات كه تایبه‌ت بێت به وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه.2) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوای ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كه‌رتی تایبه‌تی په‌یوه‌نددار به پرۆژه‌كه بكات3) ئه‌نجومه‌ن پێره‌وی ناوخۆی داده‌نێت، سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن و ده‌ركردنی بڕیاره‌كان تیایدا.سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:دانانی ئه‌و سیاسه‌ت وستراتیژیانه‌ی په‌یوه‌نددارن به وه‌به‌رهێنان وده‌سته پێشنیاریان ده‌كات له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی هه‌رێم. په‌سه‌ند كردنی پلان وبه‌رنامه‌ی چالاكی ده‌سته له چوارچێوه‌ی پلانی گشتی هه‌رێمدا.3) تێڕوانینی ئه‌و راپۆرته خوله‌ییانه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته سه‌باره‌ت به راپه‌ڕاندنی كار له‌ده‌سته‌دا پێشكه‌شی ده‌كات وئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌بارو كه‌شی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا وچی پێویسته له‌باره‌یانه‌وه بكرێت. 4) تێڕوانینی پێگه‌ی دارایی ده‌سته وپه‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی. 5) په‌سه‌ند كردنی گرێبه‌ستی ئه‌و قه‌رز وئاسانكاریه ده‌سته‌به‌ریانه‌ی پێشكه‌ش به‌ده‌سته ده‌كرێن به‌ده‌سته‌به‌ری حكومه‌ت وبانكه‌كان وده‌زگا داراییه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به پێی ئه‌و رێكار وسیسته‌مانه‌ی داندراون. به‌مه‌رجێ مه‌به‌سته‌كانیان ته‌نها بۆ دارایی كردنی ئه‌و چالاكیانه بێت كه‌ده‌سته له سنوری تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیدا ئه‌نجامیان ده‌دات. 6) دانانی سیسته‌مێك بۆ چاودێری وبه‌دواداچوون وهه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كۆسپ وته‌گه‌رانه‌ی دێنه ڕێیان تێبگه‌ن وكاربكه‌ن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ریاندا. 7) په‌سه‌ند كردنی پێڕه‌وی ناوخۆی ده‌سته.به‌شی سێیهمبودجهی دهستهمادهی پازده‌م:ده‌سته بودجه‌یه‌كی هه‌یه له نێو بودجه‌ی گشتی هه‌رێمدا.ده‌روازه‌ی چوارهممۆڵهتپێدانی پڕۆژه‌كان وناوبژیوانیبهشی یهكهمرێكارهكانی مۆڵه‌ت پێدانی پرۆژهكانمادهی شانزدهم:یه‌كه‌م: له پێناوی سوودوه‌رگرتن له‌و به‌خشین وتایبه‌تكاریانه‌ی (امتیازات) له‌م یاسایه داهاتوون، پێویسته وه‌به‌رهێن مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی پرۆژه‌كه‌ی له لایه‌ن ده‌سته‌وه به‌ده‌ست بێنێت.دووه‌م: ده‌سته، له‌سه‌ر داوای وه‌به‌رهێن، مۆڵه‌ت به دامه‌زراندنی پرۆژه ده‌دات، به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه ده‌ستنیشانكراوون. پێویسته ده‌سته‌ش له‌میانه‌ی(30)رۆژ له رۆژی ته‌واوكردنی پێداویستی ومه‌رجه‌كانی هونه‌ری ویاسایی وئابووری، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، بریار له‌باره‌یه‌وه بدات، وێڕای له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و رێكسازی وپێوه‌رانه‌ی ده‌سته دایان ده‌نێ.سێیه‌م:ده‌بێ ده‌سته راو بۆچوونی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان وه‌ربگرێت سه‌باره‌ت به‌كه‌ڵك وسوودی ده‌ركردنی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنه‌كه وده‌بێت ئه‌و لایه‌نانه‌ش رای خۆیان ده‌ربڕن به‌ڕه‌زامه‌ندی، ره‌ت كردنه‌وه‌ی، یان هه‌مواركردنی له‌ماوه‌یه‌ك له (30)رۆژ تێپه‌ڕنه‌كات له‌رۆژی ره‌وانه‌كردنی داواكه‌یه‌وه بۆی له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه.وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نه‌ش به‌ڕه‌زامه‌ندی داده‌نرێت وه‌ئه‌گه‌ر ره‌تی كرده‌وه ده‌بێ بڕیاره‌كه‌ی پاساوی هه‌بێت.چواره‌م: ئه‌گه‌ر داوای دامه‌زراندنه‌كه ره‌ت كرایه‌وه، داواكار بۆی هه‌یه ره‌خنه بگرێت له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌ماوه‌ی(15)رۆژدا له رۆژی پێڕاگه‌یاندنیه‌وه به بڕیاری ره‌ت كردنه‌وه‌كه وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش له‌ماوه‌ی(3)رۆژدا بڕیار له‌سه‌ر ره‌خنه‌كه ده‌دات وبڕیاره‌كه‌شی له‌م باره‌یه‌وه كۆتاییه.به‌شی دووهمناوبژیوانیمادهی حه‌ڤده‌م:كێشه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌پێی گرێبه‌ستی مۆركراو له نێوان هه‌ردوو لادا یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه. ئه‌گه‌ر له گرێبه‌سته‌كه‌ش هیچ برگه‌یه‌كی وا نه‌بوو ئه‌وا به رێگه‌یه‌كی دۆستانه و به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن چاره‌سه‌رده‌كرێن، له حاڵه‌تێكدا ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن به‌ده‌ست نه‌هات، هه‌ردوو لا بۆیان هه‌یه هانا به‌رن بۆ ئه‌و ناوبژیوانیه‌ی كه حوكمه‌كانی له یاسا ره‌چاوكراوه‌كانی هه‌رێمدا دیاركراوون، یان به‌پێی حوكمه‌كانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی هه‌ر رێككه‌وتنامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، یان دووقۆڵی كه عیراق لایه‌نێك بێت تیایاندا.به‌شی سێیهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م:بریاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ئیداره‌ی سلێمانی ژماره(89)ی ساڵی2004، كه‌تایبه‌ته به‌هاندانی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستاندا،پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه وده‌سته‌ی هاندانی وه‌به‌رهێنان وپێكهاته‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه،كه‌به‌پێی ماده‌ی (16)ی بریاری سه‌ره‌وه پێكهاتووه وهه‌موو ماف وپابه‌ندیه‌كان وسامانه گوێزراوه ونه‌گوێزراوه‌كانی ده‌بنه هی (ده‌سته‌ی وبه‌رهێنان)، كه‌به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێت.دووه‌م:گشت ئه‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌یانه‌ی موڵه‌ت دراوون له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی دامه‌زراو به‌پێی بریاره پووچه‌ڵكراوه‌كه‌ی برگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه وئه‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌ریانه‌ی ئیداره‌ی هه‌ولێر، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان موڵه‌تی پێداوون، به پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی یاسایی داده‌ندرێن وبه‌رده‌وام ده‌بن له‌سوود وه‌رگرتن له‌و ئیمتیاز‌و هانده‌رانه‌ی پێیان دراوون.سێیه‌م:گشت پرۆژه‌كانی دیكه‌ی له‌قۆناغی لێتۆژینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن دان وهێشتا بڕیاری كۆتاییان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه،وه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان پێده‌رنه‌چووه،ڕوانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه ده‌كرێن كه‌به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌نم یاسایه دامه‌زراوه وفه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كانی ده‌سته‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له‌ته‌واوكردنی ئه‌و رێكارانه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه پێیان هه‌ڵساوه.مادده‌ی نۆزده‌م:نابێ وه‌به‌رهێن ئه‌و زه‌ویانه به‌ناو بكات كه نه‌وت وغاز یان هه‌ر سامانێكی كانزایی به‌نرخ یان سه‌نگینی تیابێت.مادده‌ی بیسته‌م: ده‌بێ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی هاوكاریی ئه‌نجام ده‌دات ده‌سته‌به‌ری پێویست پێشكه‌ش بكات بۆ پارێزگاری له‌سامانی هاوكاره‌كان وده‌بێ ده‌سته رێكاری دڵنیاكاری و بانكه‌وانی پێویست بگرێته به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی.مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:ژمێركاری ده‌سته له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری داراییه‌وه وردكاری ده‌كرێت.مادده‌ی بیست ودووه‌م:ئه‌وحاڵه‌تانه‌ی ده‌قێكی ئه‌م یاسایه نایانگرێته‌وه، ده‌كه‌وێته به‌ر ئه‌و رێسا گشتیانه‌ی له یاساكانی دیكه‌ی په‌یوه‌نداردا هاتوون، به مه‌رجێك حوكمه‌كانی له‌گه‌لأ حوكمی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه نه‌بن. له‌كاتی ناكۆكی له نێوانیاندا، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێن.مادده‌ی بیست وسێیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه رێنماییه‌كانی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی بیست و چواره‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه‌كانی په‌یوه‌نددار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.ماده‌ی بیست وپێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌ركردنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت وله رۆژنامه فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه. مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان –عێراقهۆی ده‌ركردنی یاساكهبه ئامانجی دروستكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی هانده‌ر بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستانی عیراق ولابردنی كۆسپه‌كانی یاسایی له به‌رده‌میدا وماوهدان بۆ كارپێكردنی سه‌رمایه‌ی نیشتمانی و بیانی به‌یه‌كه‌وه وبه‌ته‌نها له پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، به‌و شێوه‌یه‌ی هاوكارییه‌كی كاریگه‌ر له پرۆسه‌ی بوژانه‌وه‌ی ئابووری بكات وبۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری و پشتگیری هانده‌ر بدرێ وله‌هه‌ندێ باجی سه‌رمایه‌كانی وه‌به‌رهێنراو ببوردرێت وله پێناو هێنانه‌كایه‌ی ده‌سته‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌تمه‌ند بۆ رێكخستنی لایه‌نه هه‌مه جۆره‌كانی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا ئه‌م یاسایه داندرا....