أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا به هه‌ڵبژاردنی نهێنی سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا كه له دوای هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له په‌یره‌وی ناوخۆ دا دیاری ده‌كرێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لانی كه‌مه‌وه هه‌ر مانگێ جارێك دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دا، هه‌ر وه‌ك ده‌توانێ دانیشتنه نائاساییه‌كان به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ببه‌ستێت.
مادده‌ی پانزده‌یه‌م
مادده‌ی پانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر جێگای نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بوو بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌ی كه باقی ماوه، ئه‌گه‌ر پایه‌ی بریكاریش چۆڵ بوو ئه‌وا سكرتێر شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی چۆڵ بوو ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنیه‌وه شوێنی ده‌گرێته‌وه، پێویسته ئه‌نجومه‌ن ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ تێپه‌ر نه‌كا به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه به مه‌رجێك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی بیست و سێ
مادده‌ی بیست و سێ: ده‌شێ له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه كۆنگره‌یه‌كی لاوه‌كی (استثنائی) ببه‌سترێ: 1-به بڕیارێكی هۆدار له لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامامنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه. 2-به داواكاریه‌كی نووسراوی هۆدار كه له لایه‌ن دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه، ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بكرێت. پێویسته له‌م باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی پێشكه‌شكردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) بانگێشت بۆ سازدانی كۆنگره كه ده‌ربكات. 3-بڕیاری كۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێن.
مادده‌ی سێیه‌م :
مادده‌ی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك وپسپۆرایه‌تیانه‌ی خواره‌وه له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی ڕێگای گونجاو بۆ لابردنی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م چالاكیی بازرگانی له ڕێگه‌ی دانانی ستراتیژیه‌ت و پلان و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و هاندانی هه‌نارده‌كردن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم هه‌یه كه له ئازاد كردنی بازرگانی ده‌ره‌وه و له رێگای به به‌هێز كردنی توانای كێبركێ له نێوان كه‌رته‌كانی كار‌و به‌رهه‌می نیشتمانیدا رووی داوه. دووه‌م: ڕێگا دانان بۆ زامنكردنی چاودێری مافه‌كانی به‌كاربه‌ر و ئاماده‌كردنی یاسای پێویست بۆ پاراستنی به هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا بۆ چاودێری كردنی نرخ له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا و، رێكخستن و به‌هێزكردنی ژینگه‌ی كێبڕكێ و نه‌هێشتنی قۆرخكاری و ئیشی تری خراپه‌كاری له بازارگانیدا. سێیه‌م: تۆماركردن و چاودێری كردنی چالاكیی كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیه‌كان و لقه‌كانیشیان و، چاره‌سه‌ركردنی كاروباری بریكارنامه بازرگانیه‌كان و تۆماركردنیان له هه‌رێمدا. چواره‌م: دروست كردن و به‌ڕێوه‌بردنی كۆگا و دامه‌زراوه‌كانی تری پێویست به كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌كرێدان و به‌كرێگرتنیان. پێنجه‌م: ئاماده‌كردن جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه پێوستن بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگا و بازاڕی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی، و به‌شداری كردن تیایاندا بۆ زانینی په‌ره‌سه‌ندنی نێوده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مه بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی جیهان. شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی پلان و لێكۆڵینه‌وه‌ی ساڵانه و مامناوه‌ندی و درێژخایه‌ن بۆ پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كان، و لێكۆڵینه‌وه له سوودی ئابووری و هونه‌رییان و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پڕۆژه و دامه‌زراوه پیشه‌سازییانه به مه‌به‌ستی چاودێری كردنیان و ئاڕاسته‌كردنیان، و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامی پلانه‌كان له ڕووی چه‌ندی و جۆرییه‌وه و به‌شداریكردن له ئاماده‌كردنی یاسای پێوست بۆ چاودێری و گه‌شه‌پێدانیان به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. حه‌وته‌م: كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی پیشه‌سازیی و بازرگانی و پێدانی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه و هاندان و ئاماده‌كردنی ژینگه‌ی له‌بار بۆی و تا یاسای وه‌به‌رهێنان بیگریێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ده‌رامه‌تی به‌شه‌ری و سروشتی وه‌ربگیرێت و بۆ چالاكیی وه‌به‌رهێنان و به‌ردار له هه‌رێمدا بیگۆرێت. هه‌شته‌م: پێدانی مۆڵه‌ت بۆ دامزراندنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی رێكخراو و هاندانی ئه‌م ده‌زگایانه‌و چاودێری كردنیان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌ی گشتی ناوچه ئازاده‌كانی عێراق له پێناو دروست كردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی ئازاد له هه‌ڕێم و سه‌رپه‌رشتیكردن و پێشخستن و كاراكردنی رۆڵی و ئاماده‌كردنی یاسای پێویست بۆ وه‌دیهێنانی. نۆیه‌م: هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی كشتوكالأ، بۆ پشتیوانی كردن و هاندانی جوتیاران و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی به‌رهه‌می كشتوكالأ وه‌ك مادده‌ی كه‌ره‌سه له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازیداو بۆ به‌ربوومی پیشه‌سازی خۆماڵی كه بۆ به‌كارهێنانی خۆماڵی و هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه بگۆڕدرێ. ده‌یه‌م: هاندانی پشتگیری هه‌ردوو كه‌رتی بازرگانی و پیشه‌سازی وكاراكردنی رۆڵی بانكه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان بۆ پاڵپشتی كردنی پڕۆژه بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كان، به تایبه‌تی پرۆژه بچووك و مامناوه‌ندیه‌كان و، چالاككردنی رۆڵه‌كه‌ی. یازده‌م: ڕێكخستنی میكانیزمی پاراستنی مۆڵكایه‌تی هزری بازرگانی و پیشه‌سازی و پێدانی نیشانه‌ی ناسینه‌وه (العلامات الفارقه) وره‌سم ونموونه‌ی دروستكراوه‌كه و بڕوانامه‌ی داهێنان (براءه الاختراع). دوازده‌م: خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ستنی ڕێككه‌وتنامه‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ئابووری هه‌رێم له بواری بازرگانی ناوخۆ و ده‌ركیدا و، قوڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌لأ سه‌رچاوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی ته‌كنولۆجیدا، له سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ده‌ستوری عێراق به هه‌رێمی داوه. سێزده‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌رێم له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له كاتی مۆركردنی رێككه‌وتنامه و گرێبه‌ست كه مۆركی ئابووری و بازرگانی و پیشه‌سازیان هه‌یه و به‌هێز كردنی رۆڵی هه‌رێم و پارستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌پێی یاسا و به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. چوارده‌م: ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای پێوست بۆ به‌شداریكردن له چاككردنی كه‌ش وهه‌وای وه‌به‌رهێنان و ئاسانكردنی خزمه‌تی وه‌به‌رهێنان و داڕشتنی به‌رنامه‌و، هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆ و ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان. پانزده‌م: به‌شداری كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی ته‌واوكاری باش به ئامانجی به‌دیهێنانی كاری چاودێریكردنی هونه‌ری له‌سه‌رهاورده و هه‌نارده‌و به‌دواداچوونی جۆری به‌رهه‌می پیشه‌سازی ناوخۆیی كه له‌گه‌لأ مواسه‌فاتی باوه‌ڕپێكراوی جیهانیدا بگونجێ و پیشكه‌ش كردنی ئامۆژگاری و رێنوێنی له پێناو چاككردنی جۆری به‌رهه‌م و گه‌شه‌پێدانی كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوونه‌كه‌ی و به‌كارهێنانی ئامێری تازه بابه‌ت تیایدا. شازده‌م : په‌ره‌پێدان و چاكتركردنی جۆری ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه وه‌زاره‌ت پێشكه‌شی هاووڵاتیانی ده‌كات له رێگای وه‌رگرتنی (تبنی) شێوازی نوێ له بواری به‌ڕیوه‌بردن و، سوود وه‌رگرتن له ته‌كنولۆجیای زانیاری له ڕێگای وه‌رگرتنی (تبنی) ته‌كنیكی سیسته‌مه‌كانی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌گه‌لأ هاوبه‌شه‌كانی و هاووڵاتیانیشدا كارا ببێت، وچاككردن و ئاسانكردنی چاره‌كردن و رێكاره‌كانی مامه‌ڵه‌كردن و دامه‌زراندنی بنه‌ماكانی زانیاری به شێوه‌یه‌ك كه جۆری ئه‌دای وه‌زاره‌ته‌كه باشتر بكات و، ژێنگه‌ی پێوست بۆ گه‌شه‌كردنی ئابووری هه‌رێم فه‌راهه‌م بكات. حه‌ڤده‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ژووره‌كانی بازرگانی وپیشه‌سازی به جۆرێك كه خزمه‌تی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت له خزمه‌ت كردنی هه‌ردوو كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی له هه‌رێمدا بكات.
یه‌كه‌م
یه‌كه‌م/ هه‌موو زه‌ویی و زارێكی صرفی ئه‌میریی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا كه ببۆ مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاریی ته‌رخان كراون، ده‌بنه موڵكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت وگوزار به بێ پاره، ئه‌مه‌ش به‌ده‌رده‌بێ له حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كان.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی لێ بێنه دی: 1- هاوڵاتی كوردستانی عێراق بێ و تیایدا جێوار بێ. 2- به‌تاوانێكی نا سیاسی یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درابێ. 3- بڕوانامه‌ی په‌یمانگای ته‌ندروستی یان قوتابخانه‌ی ته‌ندروستی یان خولی ته‌ندروستی یان دواناوه‌ندی ته‌ندروستی هه‌بێ كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه دانی پیانرابێت. 4- ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه ئه‌وانه‌ی له بواری ته‌ندروستی دا كار ده‌كه‌ن بكاته ئه‌ندام كه خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كانن و مۆڵه‌ت پێ دراون.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات: 1- به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌نی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدراڵیزم و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی. 2- رێكخستنی كاره‌كانی پیشه ته‌ندروستییه‌كان له بواری چالاكیی گشتیی و تایبه‌تیدا و پێشخستنی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پیشه‌یی ئه‌ندامه‌كانی له هه‌رێمدا. 3- رێكخستن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامه‌كانی له نێو خۆیاندا و له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومه‌تیه‌كاندا و داكۆكی لێكردنیان و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان تا بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن. 4- په‌ره‌پێدان و به‌دیار خستنی رۆڵی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان له هه‌رێمدا. 5- هاندان و پشتگیری كردنی توێژینه‌وه زانستییه‌كانی ئه‌ندامانی و به‌ستنی نه‌دوه و خولی تایبه‌ت بۆ رێكردن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زانستی ته‌ندروستی. 6- په‌یوه‌ندی و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵانه‌ی كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا یه‌ك ده‌گرنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداری یه‌كتری كردن له كۆنگره و خوله‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 7- هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی دوا رۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیریه‌تی و بێ كاری‌دا.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی تایبه‌تمه‌ندی له وانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بێت: یه‌كه‌م: راستاندنی حیساب كاری ساڵی پێشوو و بڕیاردان له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ملێندراو. دووه‌م: گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا و حساباته‌كانی. سێیه‌م: سه‌یر كردنی پێشنیاری هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وه‌كانی. چواره‌م: بڕیاردانی پاكتاكردنی موڵك و ماڵ و دارایی سه‌ندیكا له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن: 1- له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نێك به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر پێكده‌هێنرێت و، هه‌ریه‌كه له‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی تێدا ده‌بن: أ ـ بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌ندام ده‌بێت ب ـ راوێژكاره‌كان ئه‌ندام ده‌بن ج ـ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام ده‌بن د ـ هه‌ر پسپۆرێك له‌ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، كه وه‌زیر بیه‌وێ له كاتی پێویستدا داوای هاوكاری لێ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ. 2ـ ئه‌نجومه‌ن گفتوگۆی پلانه گشتییه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت و په‌سند كردنی و، به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و، سیاسه‌تی دارایی و ئابووری پێشنیاز ده‌كات و، گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرته خولاوخوله‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه ده‌كات كه رێگری له ره‌وتی كاره‌كانیدا ده‌كه‌ن و، چاره‌سه‌ری به‌كرداریان بۆ پێشنیاز ده‌كات و، له پڕۆژه‌ی یاسا و پێڕۆ و ئه‌و رێنماییانه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه كه پێوه‌ندییان به ئیشه‌كانییه‌وه هه‌یه و رای خۆیشی له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێك ده‌دات كه پێش چاوی ده‌خرێت.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری یاسایی: لێكدانه‌وه‌ی حوكمه داراییه‌كان و یاسا به‌ركاره‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ و، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی یاسا و، پێڕۆكان ده‌كات و، راو راوێژی خۆیشی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له یاساییانه ده‌دات كه پێوه‌ندییان به كاروباری خزمه‌تی مه‌ده‌نی و داراییه‌وه هه‌یه كه فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه‌وه ده‌یخه‌نه به‌رده‌م وه‌زاره‌ت، هه‌روه‌ها شێوه‌ی یاسایی بۆ گرێبه‌ست و ئه‌و پڕۆژه یاسا و پێڕۆ و رێنماییانه بۆ به‌رده‌م دادگاكان ئاماده ده‌كات كه پێوه‌ندییان به ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی له یاسادا به‌ده‌ست هێنا بێت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: هاوكاری وه‌زیر ده‌كات له جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ت و پلانی وه‌زاره‌ته‌كه و سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌كات كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. دووه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، به ئه‌زموون و لێهاتوو بێت، ئه‌و كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه بریكار پێی ده‌سپێرێ. سێیه‌م: بنكه‌ی مه‌شق و په‌ره‌پێدانی دارایی و كارگێری و ئابووری: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و شاره‌زاو پسپۆر بێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دی ورده‌كاریی میلاكی داموده‌زگاكانی هه‌رێم بۆ ساڵی (2011)ی دارایی رێك ده‌خات و په‌سندی ده‌كات له‌به‌ر رۆشنایی تێچووی مووچه‌ی په‌سند كرا‌و بۆ هه‌رێم كه ده‌كاته (25.000 بیست و پێنچ هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی)ی له نوێ دانراو بۆ ساڵی 2011. دووه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرێدراوی وه‌زاره‌ت نین، پله‌كانی نوێی وه‌زیفی له نێو میلاكی داموده‌زگاكانی هه‌رێم بۆ ساڵی (2011)، دادپه‌روه‌رانه دابه‌شی سه‌ر پارێزگا و یه‌كه كارگێڕیه‌كانی بكه‌ن، به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتووان و، به پێی ئه‌و بنه‌ما و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریكردووه تا ئه‌و كاته‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتی هه‌رێم ده‌رده‌چێت و ده‌خرێته كاره‌وه، له‌گه‌ڵ پێدانی ئه‌وله‌وییه‌ت به كوڕ و كچانی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان. سێیه‌م: وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نانی نا گرێ‌دراو به وه‌زاره‌ت، په‌یوه‌ست ده‌بن به‌وه‌ی خشته بده‌نه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه بریتی بێت له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و ناو و ناونیشان و پله‌ی وه‌زیفییان، هی ئه‌وانه‌ی له ساڵی 2011 دا به گوێره‌ی ئه‌و رێژانه‌ی پێشتر ئاماژه‌یان پێ كرا داده‌مه‌زرێن له‌گه‌ڵ فه‌رمانه‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندن. چواره‌م: میلاكه زیاده‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی كه (4000) چوار هه‌زار پله‌ی وه‌زیفییه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ میلاكی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ناوخۆ و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ته‌ره‌خان ده‌كرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1. هه‌ریم: هه‌رێمی كودستانی عێراق. 2. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای جیۆلۆجیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3. وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و ووزه. 4. ده‌سته‌ی گشتی: هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه. 5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 6. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه راسپێردراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و سكاڵانامانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێت. 7. ده‌ست دانه پیشه: بریتی یه له ده‌ست دانه پیشه‌ی جیۆلۆجی به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌ی لق ئه‌گه‌ر به‌بێ عوزری ره‌وا له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی په‌رت و بڵاودا غائب بوو ئه‌و كاته به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێت.
مادده‌ی چل
مادده‌ی چل: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێـته‌وه و له رۆژی 1/1/2011ــه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: بۆ خه‌رجییه‌كانی ساڵی دارایی (2011) بڕی ( 13.950.670) سێزده تریلیۆن و نۆ سه‌د په‌نجا ملیار شه‌سه‌د و حه‌فتا ملیۆن دینار ته‌رخان ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ش دابه‌ش ده‌كرێت: 1- بڕی (3.852.000 ملیۆن) سێ تریلیۆن و هه‌شت سه‌د و په‌نجا و دوو ملیار دینار بۆ خه‌رجی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان. 2- بڕی (298) دوو سه‌دو نه‌ود و هه‌شتا ملیار دینار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی پڕۆژه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان و له‌سه‌ر پارێزگاریشه پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ر به‌و كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه په‌سندكراوه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پلاندانان بكات بۆ ئه‌وه‌ی لێی بكۆڵێته‌وه و په‌سندی بكات به مه‌رجێ ره‌چاوی ئه‌و ناوچانه بكات كه له‌ناو پارێزگادا زیاتر تووشی زیان هاتوون و ژماره‌ی دانیشتوانیشی. 3- بڕی (54.000) په‌نجا و چوار ملیار دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. 4- بڕی (74،000) حه‌فتا و چوار ملیار دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان. دووه‌م: كورت هێنانی به‌رپلان به (1.564.296) یه‌ك تریلیۆن و پێنج سه‌د و شه‌ست و چوار ملیار و دوو سه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش ملیۆن دینار. ئه‌م كورت هێنانه‌ش له‌و به‌شه پاره‌یه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پڕ ده‌كرێته‌وه، كه له بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستنی فیدراڵ‌دا بۆ پاسه‌وانانی هه‌رێم له نێو بڕه پاره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراقی فیدراڵ به گوێره‌ی یاساكانی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی (2007 تا 2011) ته‌رخان كراون.
مادده‌ی سی و نۆ
مادده‌ی سی و نۆ: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری په‌یوه‌ست ده‌بێت به دابین كردنی بڕی پاره بۆ به‌رده‌وام بوون له: 1. دابین كردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره بۆ هاووڵاتیان له پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كاندا به پێی رێنمایی و پره‌نسیپی ره‌چاو كرا‌و و پته‌و كردنی حیسه‌به‌كه‌ی له كاتی پێویستدا، له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن له قه‌رز وه‌رگر له‌مه‌رجی زامن كردنی ژیان. 2. پشتیوانی كردن له پرۆژه‌كانی كه‌رتی كشتوكالأ له رێی بانكی كشتوكاڵه‌وه. 3. پشتیوانی كردن له پرۆژه‌كانی بانكی پیشه‌سازی. 4. پشتیوانی كردن له پڕۆژه گه‌شتوگوزارییه‌كان. دووه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری په‌یوه‌ست ده‌بێت به پاره‌دان به سندووقی نیشته‌جێ بوون به بڕی (100 سه‌د ملیار دینار) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وله‌وییه‌ت به پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون بدرێت، ئه‌وانه‌ی كه له‌ناحیه و گونده‌كاندا ده‌یانگرێته‌وه. سێیه‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (49 چل و نۆ ملیار دینار) بۆ دابین كردنی خانوو بۆ هاوڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت به‌پێی یاسای دابین كردنی خانوو له هه‌رێمی كوردستان ژماره (7)ی ساڵی 2008. چواره‌م: ته‌رخان كردنی بڕی (25 بیست پێنچ ملیار دینار) بۆ پشتیوانی كردن له سندووقی قه‌رزی بچووك و پرۆژه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان، كه ساڵی 2010 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای پشتگیری پڕۆژه بچووكه‌كانی گه‌نجان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (2)ی ساڵی 2011 په‌سندی كردووه. پێنجه‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (10) ده ملیار دینار بۆ هاوكاری كردنی ئه‌وانه‌ی كاتی خۆی په‌نایان بۆ ئێران و توركیا بردووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه یان نیازی هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه و پێشتر قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه و، ئه‌م پاره‌یه‌ش له یه‌ده‌گی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی دابین ده‌كرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆی هه‌یه له نێو پشتیوانه‌ی تایبه‌ت به په‌رله‌ماندا گوێزانه‌وه بكات. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له نێو پشتیوانه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا گوێزانه‌وه بكات هه‌روه‌ها بۆ هه‌یه راسته‌وخۆ خه‌رج بكات. سێیه‌م: وه‌زیری پلان دانان به پشت به‌ستن به خواستی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار، بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه‌ی پێویست بكات بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئه‌رێ كرا‌و ( راستێندراو) بۆ هه‌مان وه‌زاره‌ت و له سنووری یه‌ك پارێزگادا، له‌م باره‌یه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاگادار بكاته‌وه. چواره‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلان دانان و وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار، بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه‌ی پێویست بكات بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێوانی وه‌زاره‌ته‌كاندا و له سنووری یه‌ك پارێزگا یان قه‌زادا و له نێو بودجه‌ی ئه‌رێ كرا‌و (راستێندراو) ی وه‌به‌رهێناندا.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌و پارانه‌ی كه به‌پێی مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م ده‌بڕدرێن بۆ سوودی سندووقی شه‌هیدان ته‌رخان ده‌كرێن و بڕینه‌كه‌ش له 1/7/2011ـه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.