أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سیازده‌یه‌م:
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی ژوور له گشت ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێك دێ كه ته‌واوی ئابوونه‌ی ساڵانه‌یان داوه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: 1-ئه‌نجومه‌نێك یه‌كێتی به‌رێوه‌ی ده‌با كه پێك دێ له نۆ ئه‌ندامی ئه‌سلی و دوو ئه‌ندامی شانازی (فخری) له پسپۆران كه ئه‌نجومه‌ن خۆیان دایان ده‌نێن. 2-ئه‌نجومه‌ن له ناو ئه‌ندامانی خۆیدا به ده‌نگدانی نهێنی سه‌رۆكێك و دوو جێگری سه‌رۆك به‌و شێوه‌یه‌ی له پیره‌وی ناوخۆدا هه‌یه هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی (سێیه‌م) له‌یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره‌ی/ژماره(87)ی ساڵی1979 ی هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا له‌كار ده‌وه‌ستێنرێت.
مادده‌ی یازده‌هه‌م:
مادده‌ی یازده‌هه‌م: ئه‌نجومه‌نێك ژوور به‌رێوه ده‌با كه له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام پێك دێ كه ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی دیاری ده‌كا به مه‌رجێ له حه‌وت ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ و له سیازده ئه‌ندام زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی ژوور چوار ساڵه و ده‌كرێ ماوه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ته‌واو بوو هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: سه‌رۆكی یه‌كێتی به رێ و شوێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاسایی ده‌سته‌ی گشتی ژوور بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی بانگ ده‌كا (نصاب) به ئاماده بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ساز ده‌بێ و ئه‌گه‌ر له‌و كاته دیاری كراوه‌دا (نصاب) ساز نه‌بوو كۆبوونه‌وه‌كه بۆ هه‌مان رۆژی هه‌فته‌ی دوایی دوا ده‌خرێ و ئه‌وسا ژماره‌ی ئه‌ندامان هه‌ر چه‌ند بێ (نصاب) ساز ده‌بێ.
مادده‌ی شازده‌یه‌م:
مادده‌ی شازده‌یه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له ناو ئه‌ندامانیدا سه‌رۆكێك و دوو جێگر هه‌ڵده‌بژێرێ و ئه‌گه‌ر جێگه‌ی هه‌ر كام له‌و دووه چۆڵ بوو ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا یه‌كێك بۆ جێگرتنه‌وه‌ی هه‌ڵده‌بژێ و یه‌كێتی و پارێزگا له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئاگادار ده‌كا.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: دادوه‌رێك كه سه‌رۆكه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار دای ده‌نێ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌كا.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بانكه پسپۆره‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات بڕوانامه‌ی زانكۆیی به ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه ده‌لكێت: 1ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی 2ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكه‌كانی خانووبه‌ره
مادده‌ی پانزده‌م:
مادده‌ی پانزده‌م: كۆمپانیای گشتی ته‌ئمین: كاری ته‌ئمین كردن له‌سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ، هه‌روه‌ها ئه‌ئمین كردنی كه‌سه‌كانیشی(تأمینات الحیاه) له ئه‌ستۆ دایه. ئه‌مه‌ش له سایه‌ی ئه‌و یاساكاریانه‌ی كه له‌م بواره‌دا به‌ركارن.به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون شاره‌زاو پسپۆر بێت و لقه‌كانی كۆمپانیای له پارێزگاكان پێوه ده‌لكێ.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قائیعی كوردستاندا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی شازده:
مادده‌ی شازده: چ رۆژنامه‌وان چ خاووخێزانی دوای مردنی خۆی، بۆیان هه‌یه داوای هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ش بكه‌ن كه له ده‌زگای رۆژنامه‌وانی یا ئعلامیدا بوویه‌تی كه بخرێته سه‌ر خزمه‌تی فیعلی یه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی.
دووەم
دووەم: ئەو جەریمانەی كە لەو ماوەیەدا دەكرێنە سەر خەڵك و موڵك و ماڵ بە هەلومەرجی توندوتیژ بۆ تێوەگلاوەكانیان لە قەڵەم دەدرێت.
یەكەم
یەكەم: لەبەر ئەگەری قەومانی جەنگ, هەرێمی كوردستانی عیراق دەكەوێتە ژێر بارودۆخی ناكاو (حالە الگواری‌و) تا ڕاگەیاندنێكی دیكە.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: له‌م یاسایه‌دا، مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. رۆژنامه‌وان: هه‌ر ئه‌ندامێ ئینتیمای له سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستاندا كردبێ و ئیلتیزامی خۆی بۆ به‌جێ هێنابێ، ئه‌وه ده‌گرێته‌وه. سندوق: سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان. ده‌سته: ده‌سته‌ی سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانان. مافی خانه‌نشینی: مووچه‌ی خانه‌نشینی. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستانی- عێراق.
دووەم
دووەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: شه‌رت و شرووتی به‌شداربوونی رۆژنامه‌وان له سندوقه‌كه: 1. ده‌بێ ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان بێ. 2. نابێ كه‌وتبێته ژێر ركێفی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی یه‌كی دیكه یان سندوقێكی خانه‌نشینی یه‌كی دیكه‌وه. 3. ته‌مه‌نی له (50) پەنجا ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردبێ، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه ئه‌ندام بوونیان له سه‌ندیكا پێش به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه چه‌سپاوه.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و له رۆژی 1/1/1993 وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.